Neueste Beiträge von AVA TODAY (@avatodaykurdi) auf Telegram

AVA TODAY Telegram-Beiträge

AVA TODAY
Dear @durov

This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts.


بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ:

@avakurdiadmin
9,797 Abonnenten
71,199 Fotos
51,848 Videos
Zuletzt aktualisiert 06.03.2025 09:13

Ähnliche Kanäle

Farsi VOA
119,081 Abonnenten
رادیو ارومیه
17,064 Abonnenten
️️Komalamedia️
1,184 Abonnenten

Der neueste Inhalt, der von AVA TODAY auf Telegram geteilt wurde.

AVA TODAY

22 Feb, 15:11

620

💥ڕێگای ملەی تەتە لە نێوان شارەكانی سەوڵاوا بۆ پاوە بەهۆی بارینی زۆری بەفر و ڕنووی بەفرەوە تا كاتێكی نادیار داخراوە





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٤ی ڕەشەمە ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

22 Feb, 14:48

696

💥#سەقز

ڕێزلێنان لە مامۆستای نیشتمانپەروەر ڕێزدار ڕەئووف وەحیدی ناسراو بە (ڕەوف شافێعی) لەلایەن چەند قوتابییەکی بەڕێزیانەوە لە ڕۆژی زمانی دایک

مامۆستا ڕەئووف وەحیدی، لە قوتابخانەکانی شاری سەقز مامۆستای فیزیک بووە و وێڕای وانەوتنەوە هەردەم قوتابییانی فێری نیشتمان‌دۆستی و خۆشەویستی بۆ خاک و زێدی خۆیان كردووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٤ی ڕەشەمە ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

22 Feb, 13:48

805

💥حەوتەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی کیانوش چراغی؛ داواكاریی كۆبوونەوە و مانگرتن بۆ ئازادکردنی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە لە دێهلۆران

لە حەوتەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن و دوو ڕۆژ لە دورینی لێوی کیانوش چراغی زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی دێهلۆران، کۆمەڵێک ئازادیخوازی خەڵکی پارێزگای ئیلام بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە و داوای کۆبوونەوە و مانگرتنیان لە بازاڕەکاندا کرد بۆ ئازادکردنی کیانوش چراغی كرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە بەردەوامیی ستەم و چەوساندنەوەی ڕۆڵەكانی ئێران و بەتایبەت لە پارێزگای ئیلام کراوە و ڕایگەیاندووە کە ئەگەر هەنگاوی خێرا بۆ ئازادکردنی کیانوش چراغی نەگیرێتەبەر، ئیتلاعاتی ڕێژیم لە هەر گرژییەک لە ناوچەی دێهلۆران بەرپرسیار دەبێت.

زیاتر جەخت لەوە دەکرێتەوە کە خەڵکی لوڕ و کورد بە یەکڕیزی و هاوسۆزییەوە ڕێگە نادەن ڕۆڵە ئازاکانیان لە چنگی ستەم و نادادپەروەریدا لەنێو بچن. داوا لە هەموو خەڵكی بەشەرەف و بە تایبەت خەڵکی ئیلام کراوە کە ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەمە لە بەردەم فەرمانداریی دێهلۆران بەشداری کۆبوونەوە و مانگرتنی بازاڕیان بکەن.




🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٤ی ڕەشەمە ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

22 Feb, 13:33

774

💥دێهات چەنگیزە، سونقور، پارێزگای كرماشان، دوای ماوەیەكی زۆر لە وشكەساڵی ئاوای لێهات خەڵك بە وەروەرە و بەفرەلۆ سەربان بماڵن





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٤ی ڕەشەمە ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

22 Feb, 12:55

904

💥وەرزشوانێکی کورد خەڵاتەکەی خۆی پێشکەشی خەڵکی کوردستان کرد

دوکتور ئارش عەلیمورادی وەرزشوانی بواری دێدلیفتی سەروو قورس، پلەی یەکەمی کێبڕکێی ئێرانی بەدەست هێنا و و بڕیارە بەشداری لە کێبڕکێ جیهانییەکان لە ئارژانتین بکات.

ئەمە هەژدەیەمین خەڵاتی زێڕی ناوبراوە کە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک پێشکەشی خەڵکی کوردستانی کردووە.

دوکتور ئارش عەلیمورادی لەدایکبووی ٢٠ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٧ لە شاری سەقزە و لە منداڵییەوە لە بواری وەرزشدا چالاکیی هەبووە.

ناوبراو مامۆستای زانکۆی تارانە و دوکتورای لە نۆرۆماسکۆلار هەیە و نۆرۆفیزیۆلۆژیستە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٤ی ڕەشەمە ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

22 Feb, 10:39

1,108

💥لە گەڕەكی پیروزیی تاران، دزێك بە زۆر ملوانكەیەكی زێڕی ژنێكی بەساڵاچوو دەڕفێنێت.
ئەمجۆرە دیاردەیە لەم ساڵانەدا بەهۆی دۆخی خراپی ئابوورییەوە زۆر زیادی كردووە و ڕۆژانە زۆر كەس مۆبایل و كەلوپەلە بەهادارەكانیان لە سەر شەقامەكان و شوێنە گشتییەكان دەدزرێن.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٤ی ڕەشەمە ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

22 Feb, 10:05

1,100

💥لە شاری دێلران لە پارێزگای ئیلام ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ڕۆژی زمانی دایك بەڕێوەچوو.

لەو ڕێورەسمەدا شاعیرانی ناوچەكانی خوارووی كوردستان شێعریان پێشكەش بە ئامادەبووان كرد و هونەرمەندانی دێلرانی گۆرانییان گوت.

ڕێوڕەسمەكە بە بەشداریی ژمارەیەك لە ئەدیبان و ئۆگرانی زمانی كوردی، ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەچوو.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٤ی ڕەشەمە ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

22 Feb, 09:00

1,269

💥كوژرانی یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی "حوراس ئەلدین" لە هێرشێکی ئاسمانیك هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمڕۆ شەممە، ئەبوو عومران ئەلشامی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی "حوراس ئەلدین"، سەر بە گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە، لە هێرشێكی ئاسمانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ناوچەی ئیدلب لە باکووری سووریا کراوەتە ئامانج.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٤ی ڕەشەمە ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

22 Feb, 08:37

1,182

💥ناڕەزایەتیی دایک و باوکان لە زاهیدان بەرامبەر بە دانانی وێنەی قاسم سولەیمانی لەسەر جلوبەرگی قوتابییان

ئەمڕۆ شەممە ٤ی ڕەشەمە لە قوتابخانەی کچانی مەهدیە لە گۆڕەپانی كشاوەرز لە زاهیدان، وێنەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی كوژراوی سپای قودسی تێرۆریستی پاسداران، بەسەر قوتابییانی منداڵدا دابەش كراوە و لەسەر جلوبەرگەکانیان دراوە. هەروەها داوا لە قوتابییەكان کراوە ئەم وێنانە لەسەر دڵیان دابنێن.

ئەم کارە لەگەڵ ناڕەزایەتیی دایک و باوکی قوتابییان بەرەوڕوو بووەتەوە. بەشێک لە دایک و باوکان نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە کە جێبەجێکردنی ئەم جۆرە بەرنامانە بەبێ لەبەرچاوگرتنی بەستێنی کولتووری و ئایدیۆلۆژیی کۆمەڵگەی بەلووچ، دەتوانێت ببێتە هۆی زیانی دەروونی بۆ منداڵان و دروستکردنی هەستکردن بە فشاری کۆمەڵایەتی.

قاسم سولەیمانی یەکێک لە مۆرە سەرەکییەکانی سەرکوتکردن و کوشتنی هاووڵاتییانی بەلووچ لە ساڵانی شەست و حەفتاکان لە ناوچەکانی نوسرەت ئاباد، کورین و ناوچە بەلووچنشینەكانی کرمان بوو.

ئەو لە ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٨ بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هێرشێکی ئاسمانیدا كوژرا.



🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٤ی ڕەشەمە ١٤٠٣
‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

17 Feb, 19:12

1,120

💥بۆکانی سەربەرز

شایی و گۆڤەندی خاکیپۆشان و جامانە لەملان





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi