مەلای‌مەزبوورە(طنز) @malaymazbura Channel on Telegram

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

@malaymazbura


قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز) (Kurdish)

بەخوشی و ئەقراری خۆشمان بۆ هەموو کەسانی کە عەشقی طنز و خەناوی بۆتن دەکرێن، ئەم کانالە ڕەفتاری خۆشی و کەمدانی دەستەی عەشقەکانی طنزی خۆشەویست. بە کردنی ئەو بڕواناماندانەی نوێیە، ئەم کانالە حاوی تێبینییەکان و هاوکاری جوانییەکانی ئەو عەشق هەیە کە دەزانن و دووبارە بە سەرەتا ببینن. مەلای‌مەزبوورە(طنز) با بڵابەتی هەموو خۆشبەختان و دەق و شازێنێتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێز و تایبەتە .
ئەم کانالە کە ئاسانی دەگات بەجێبەجێ کردنی هاوکاریەکان بۆ هەمووان، زانستانیان، پیشاندانی خۆیان، و حەرەمی تایبەت بە هاوهەسیارییەکان و دووای ئەمانە. لە لایەن سەرپەرشتیاران و توێژگارانی کانالی مەلای‌مەزبوورە(طنز)، جواناوری و کارشانی سەرکردەتییەکانی کوردستان بەپشی نرخۆەکان بەچەنین. n ئەمانەش ڕووناکی جیاوازێک بۆ هەر کەسێتی کە چارەسەرکنی نوێترین و پینچەکانی ئەشقی تایبەتە بە زمانی کوردیتی. ڕووناکی ئەو کانالانەی خۆشپارێزی و کەمدانی کوردییان. ئەگەر تۆ لە جیاوازی ئاراستە و فۆرمایشەکانی نوێ لە دەرکردووە، ئەوا چاک بکە و به‌ڕووی لابرایەتییەکانی مەلای‌مەزبوورە(طنز) بی ببینیت و دناسین بدە.
ئەگەر تۆ خۆت نەبینی ئاستۆری کوردی و زمانی کوردیت بەزمانی خۆت بۆ هەولێر بکەیت، پلاتفۆرمەکانی چەناڵی مەلای‌مەزبوورە(طنز) پێویستە یارمەتی کردنیت بۆ روونکردنی و پرسان دانی بۆ ئەو زمانی خۆڕایە خۆت بەکار دەهێنیتەوە. n بە شێوەیەکی هولەباری و چاک بەهۆی منیشەیییی، پلاتفۆرمی مەلای‌مەزبوورە(طنز) قیمەتی دوای خۆی کردن، هەمووانی چاری و بەڵامەکانی خۆی خەلاتماندنی ڕووناکی کوردی بەڵگەندرێت. n داهاتو نوێ مژەیەکانی کوردی بزانیتەوە و هەمووانی وەک خۆشمان داوانیی بکەیت، بیبنیت، و بچینیت. بەکاررێورییەکان و هاوشێوەییەکانی زۆربەی کۆکردەکانی کۆردستان. مەلای‌مەزبوورە(طنز)، کانالێکی زۆر جیاواز و بچوکییە هەروەها بە زووان و هەرێمەکانی کوردستان دابین کراوەیە.

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

26 Jan, 18:29


قالەچکۆل(مشکەڕەش)

قادری ڕەفێقمان پێمان ئەووت قالەچکۆل و دایکیشی ناوی نابوو مشکەڕەش. مشکەڕەش هەتا بڵێی هاروهاج بوو و بە مناڵی دایکی بە دوێرد سەری هەڵئەپاچی هەر وەکوو تۆخڵی شووتی کە کەر کڕاندبێتیەوە وابوو. لە ۱۰۰لاوە جێگەی شکاوی بە سەریەوە دیار بوو. پارەکە ڕۆژەجومعەیەک  لە چوارڕای بایەوە بینیم خەریکی تۆم(تخمە)خواردن بوو. خوڵکی کردم بەڵام نەمخوارد. وتی  بۆ ناخۆی؟وتم مشکەگیان ئەچم بۆ نوێژی جومعە نەکا بۆنی دەمم بێت.
وتی کورە بۆ خاتری خوا!!! تۆ بۆ نوێژ ئەچی خۆ ناچی دەم بنێیتە ناودەمی مامۆسا.


#ناسر_خ*

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

24 Jan, 17:11


چایی دانشگا(زانکۆ)

لە دانشگا کوڕێکی ساددەمان لەگەڵ بوو، چایی دەم کردن لەسەر ئەو بوو. هەمیشە گاڵتەمان پێ ئەکرد و پێمان ڕائەبوارد.
لە ئاخری ساڵ داوای لێبوردنمان لێکرد، ئەویش وەکوو جاران چایی دەم کرد و هێنای داینا بۆمان وتی دە بە زاتی خوا بێجگە ئەم چاییەی ئێستا، گمیزم کردبووە ناو هەموو چاییەکان

سەرچاوە: با قسەی خۆش ون نەبێ

#بڕست*

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

23 Jan, 16:43


پارچە مۆسیقایەک بەناوی #ئەفسووس#
دەستوپەنجەی مامۆستا کەیوان_ساکت کە هەستێکی تایبەت بە ئێمەی کورد دەبەخشێت
ئەم مۆسیقایە لە گۆرانیی "زولف و ڕوخسار"ی مامۆستا #محمد_ماملێ ئیلهامی گرتووە.

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

21 Jan, 06:59


"ڕێبەندان"


                               
#ڕێبەندان:

مانگی دووەمی وەرزی زستان، مانگی یازدەی ڕۆژژمێری کوردی و هەتاوییە و بە سەخڵەتترین مانگی ساڵ ناسراوە.
ڕێبەندان لە 20 یان 21ی کانوونی دووەم(ژانیڤێری)ەوە دەست پێ دەکات و لە 19 یان 20ی شوبات(فێڤرییە)دا کۆتایی دێت.
ڕێبەندان، وشەیەکی لێکدراوە   (ڕێ+بەند+ان):
واتە لەم مانگەدا بەهۆی بەفر و سەرماوسۆڵە و شەختە و بەستەڵەکەوە ڕێگەوبانەکان دەگیرێن و هاتوچووی خەڵک ئاستەنگدار دەبێت. وەکوو دەزانین لە ڕابردوودا، لەچاو ئێستە بەفری زۆرتر باریوە و بەهۆی نەبوونی تەکنۆلۆژیا و کەرەستەی پێویستەوە، پاککردنەوەی ڕێگەکان و ڕاماڵینی بەفر ئەستەم بووە و تەنانەت هاتنی هەرەس و ڕنووی بەفر هۆکارێکی تری گیرانی ڕێگەکان بووە. ڕێبەندان، مانگی سڕ و سەقەم، سەرماوسۆڵە، کڕێوە، تۆف، بۆران، بادەوە(=بایەوە)، سەهۆڵبەندان، ڕچە و ڕچان و شەختە بووە و چلوورەکان بە زناری  شاخەکان و گوێسوانەی ماڵەکاندا شۆڕ دەبوونەوە  و شاخ و هەرد  و شیو و  دۆڵ و بەندەن و کوێستان و لاپاڵ و یاڵ و گرد و شان و ملە و نشێو....  بە بەفر لووس دەبوون و بەرزایی و سەر کەل و یاڵ و ملەکان.... بە کڵێڵە  دەڕازانەوە و ڕێی ڕێبواریان دەبڕی....

ناوی ئەم مانگە لە شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا بە شێوەی خوارەوەیە:

هەورامی: ڕابڕان
زازاکی: سباتە، گوژگە، چلەیو پەیێن
کرمانجی: سبات، شوبات، ڕێبەندان
لەکی: خاکەلیە
کەلهوڕی: بەنان، ڕێبەنان
سۆرانی: ڕێبەندان



مامۆستا "هەژار" ئاوەها ڕێبەندانی شیعراندووە:

" ڕێبەندان گەرچی ڕێگەبەندانی!
گلێنەی چاوی گەلی کوردانی!
لەنێو مانگاندا جوان و ڕووسووری!
لە تۆدا کرا جەژنی جەمهووری!"



: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
1ی ڕێبەندان 2724

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

20 Jan, 06:03


ساڵی ٦۰لە ناوشاری بانە بووین لە ناکاو بوو بە شەڕە تەقە. درگای حەوشی ماڵێک کراوەبوو لە ترسی فیشەک هەموومان خۆمان پیاکرد. خاتوو ڕابێعەی ژنی ماڵەکە، دەستیکردبوو بە گریان و خۆڕنین. پرسیارمان کرد وتی عەبەی کوڕم دیار نیە و ئەترسم بەر گولەی وێڵ کەوتبێ. دڵخۆشیمان ئەدایەوە بەڵام ئەو زیاتر نیگەرانی کوڕەکەی بوو و هەر لە شێخ و مەشایەخ ئەپاڕایەوە عەبە هیچی بە سەر نەهاتبێت.

کوتووپڕ دەنگی درگا هات دڵەخورپە گرتینی کە مەبادا هەواڵی پێکران یان خوانەخواستە کوژرانی عەبەیان هێنابێ. کەس نەچوو بیکاتەوە بەڵام دادەڕابێعە لە دوورەوە پرسی: کێیە؟
دەنگی عەبەی ناسی کە ئەیووت بیکەرەوە دایەگیان.
پوورە ڕابێعە بێ سێ و دوو، یەخەی لە عەبە دادڕی و وتی:حەکککک عەبەڕزیو بەر گولەی وێڵ کەوی

#بانە_کەیوان*

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

18 Jan, 08:06


زل کردنەوەی پیاوی بچووک

مامۆستا بەر لە بانگی بەیانی، ڕێگای مزگەوتی گرتەبەر. لەنێو کۆڵان تووشی بوو بە تووش کابرایەک کە سواری گوێدرێژێک ببوو. کابرا خێرا دابەزی و دەستی مەلای ماچ کرد و بە مل‌کزییەوە وتی: قوربان! دنیام بە تاریکی زانیوە، لای بەڕێزتان بە ڕووناکی. خێزانم نەخۆشە. نەوەک ڕۆژی گەشم ڕەش بێت و نازی منداڵانم بشێوێت. بەڵکو تەشریف بێنی و بەو دەم و نفووسە پیرۆزەتان یاسینێکی بەسەردا بخوێنی. مەلا وتی: باشە بەڵام ڕاوێستە تا بچمەوە ماڵەوە و خێزانی ماڵ ئاگادار بکەمەوە. کابرا وتی گەورەم! فریا ناکەوین، تکایە با هەر ئێستا بڕۆین. بۆیە دەستبەجێ مەلای سواری گوێدرێژ کرد و بەرەو دێهاتی ماڵە کابرا وەڕێ کەوتن. چێشتەنگاو گەیشتنە ماڵی کابرا. ژنە لە نێو جێدا، نیوەگیان کەوتبوو. منداڵان بێدەنگ دورەیان دابوو. پاش ئەوەی مەلا دەستی بە دوعا و یاسین کرد، ژنە چاوی کردەوە و دەستی کرد بە گریان. وتی: لە خەودا پێیان گوتم هەستە، لەم کاتە بەولاوە تۆ ئێش لە لەشتا نەما. جا ئەو ژن و مێردە شانی مەلایان ماچ کرد و چەند ڕۆژ خزمەتی مەلایان کرد. مەلا خۆی هەر سەری سووڕ مابوو کە من بەم سارد و سڕییە، ئەم کەشف و کەراماتەم چۆن بۆ هات؟

پاش سێ ڕۆژان کابرا وتی: گەورەم! مامێکی نەخۆش و زەلیلم هەیە لە دێهاتی لای خوارەوە. تکایە سەردانێکی ئەویش بفەرموون. مەلا هێشتا ئەرێ و نەرێ نەگوتبوو، کەرە شین دووبارە کورتان کرا و بەرەو دێهاتی لای خوارێ وەڕێ کەوتن. پیرەپیاوێک لە نێو جێوبان ڕەنگی مردووی لێ نیشتبوو. کاتێ ئەم دەستی کرد بە دوعای خێر، پیرە پیاو لە نێو جێ قنجەوە بوو. وتی: لە بیری خۆمدا دەمگوت تازە من لە زمهەڕی ئەمساڵ ناخۆم، کەچی ئێستا حاڵم باشە و برسیمە. دیسان لەوێش دەستی پیرۆزیان زیارەت کرد و ئەوانیش چەند ڕۆژ خزمەتی مەلایان کرد. مەلا وردە وردە بڕوای بە خۆی کرد کە پیاوێکی زۆر موبارەکە. پاش سێ ڕۆژان وتیان لاوێکی خزممان، پاییزی پار لە سەر دارەگوێز بەربۆتەوە و ئێستا ئیفلیجە. بەڵکو دۆعایەکیش بۆ ئەو بفەرمووی. جا دیارە هەر تەشریفی برد، لاوەکە بوو بە گوێزی ئازا.

وەلحاسڵ مەلا دە، دوازدە ڕۆژ لەو ناوچە مەحتەل بوو. ڕۆژی ئاخر وتیان:ڕۆحمان بە ساقەت! هەتا قەراخی شار لە خزمەتی بەڕێزتین. مەلایان بە سڵاو و سڵاوات بەڕێ کرد. لە ڕێگاش هەر وەعزی دەدا. لە نزیکی شار بۆ دوایین جار دەستی مەلایان زیارەت کرد و ماڵئاوا.

لە دەروازەی شار، خزم و کەس و کار پێشوازیان لە مەلا کرد. دەیانگوت: هەر ئەوەی کە خۆت بە ساغی گەرایتەوە و نەیانکۆشتووی، ئێمە هیچمان ناوێ. پارە فیدای سەرت. ئێمە هەر وادەزانین هیچ پارەیەکمان نەداوە. ئابروومان لە مەترسیدا بوو. مەلا پێی سەیر بوو. وتی: پارەی چی؟ پارەتان بە کێ داوە؟ بۆ داوتانە؟ وتیان: وەڵا هەر ڕۆژی هەوەڵ کە نادیار بووی، جەماعەتێ دز و چەتە هەواڵیان ناردبوو کە مەلامان دزیووە و هەتا ئەوەندە پارەمان بۆ نەنێرن، مەلا بارمتەیە و پاش دە ڕۆژ ئەگەر پارە نەگات، دەیکووژین. بۆیە ئێمەش هەرچەندەیان گوت، بۆیانمان نارد و بڕیاریان دا ئەمرۆ بەرەڵات بکەن. ئەوا شوکور بە ساغی گەڕایتەوە. مەلا تازە زانی چ خەنەیەکیان کردۆتە ئاو بۆی!

کاتێ دەست لە گۆچان درێژتر گەیشتەوە ماڵ، مەلاژن پرسیاری کرد: ئەرێ لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژە چیت دەکرد؟ مەلا بە دەم پێکەنینێکی خەماوییەوە وتی: لە نێو جەماعەتی دز و درۆزن  موعجزاتم دەفەرموو.

توفیق الحکیم/قاهرە ١٩٤٧/مهدی غبرایی

خوێنەری خاوەنبیر!

ئەگەر له کۆمەڵگا مرۆڤێکی بچووکیان گەورە کردەوە، ئەوە ئاسایی نییە. دیارە کۆمەڵێک دز و دەسبڕ دەورەیان داوە و دەیانەوێ گێرفانی خەڵکی پێ داتەکێنن و بەو شێوە کەڵبە لە جەستەی کۆمەڵگا گیر کەن.

بەزم لەوەدایە کە ئەو کەسە وردە وردە خۆشی باوڕ بەو قسانە دەکات. یان پێیخۆشە لە پێش چاوی خەڵک وا دەرکەوێت. بەڵام دەبێ ئەوە بزانێت قشقەڕەش بە خۆڕایی پشتی گامێش ناخورێنێت.

هەروا کە لە ژیانی تاکەکەسیماندا وریاین کە کڵاومان لەسەر نەنێن، دەبێ وریای کۆمەڵگاش بین کە نابەجێ گیلە پیاوان لەجێی گەورە پیاوان دانەنێن.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/١٠/٢٩

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

17 Jan, 08:47


ڕەفێقێکم لێرە ڕانندەی تاکسی بوو، عادەتێکی خراپی هەبوو ئەویش ئەوە کە لە شیشەی لای دەستیەوە تفی ئەکردە سەر خیابان(شەقام). چەن جار وتم ئەم بەزمە ناشیرینە تەرک کە. 
خۆلاسە لەم چەند مانگەی ڕابردوو چوو بۆ ئینگلیس. لەوێش بووە شۆفێری تاکسی. وتم بەشکم لەوێ ئەو عادەتە تەرک کا.
ڕۆژێک زەنگم بۆدا وتم  لەوێ فەرمانی ماشین لە لای ڕاستەوەیە بۆ تۆ سەخت نیە؟
وتی:  نەوەڵا سەخت نیە بەڵام  هەتا ڕاهاتم بەو وەزعە چەندجارێک  تفم کردە ناوچاوی مسافر.

#ئیدریس_سنە

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

16 Jan, 15:49


بەسەرهاتێکی مام جەلال

لە ساڵی هەشتاکانی زایینیدا، مام جەلال هەیئەتێک ئەنێرێ بۆ وڵاتی ئێران کە پێک هاتبوو لە (عمر فەتاح، عمری سید علی، عمر دەبابە، ملازم عمر و عمر شێخ موس).
هەیئەتەکەی ئێران وتبوویان: باشە مام جەلال  ئەم هەمووە عومەرە چیە ناردوویەتی؟ دۆستایەتیمان لەگەل ئەکا یان پێمان ڕادەبوێری؟ نەئەکرا یەکێکیان عەلی بووایە؟

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

13 Jan, 15:26


قسەی خۆش(مەلای مەزبوورە)👇👇

https://t.me/malaymazbura


ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

13 Jan, 15:25


قسەی خۆش(مەلای مەزبوورە)👇👇

https://t.me/malaymazbura


ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

12 Jan, 04:49


مام قادر وەکوو شاهید لە سەر پێکدادانی دوو ماشێن بانگهێشتی دادگا کرابوو.
کە گەیشتە لای قازی، تەقلەکەی و پاکەتی جگەرە و فەنەک(چەرخ) و کەوشەکانی(پێڵاو) نایە سەر مێزی قازییەکە.
ڤازی زۆر سەری سووڕما و پرسی: ئەوە مانای چییە کاکە؟

_جەنابی قازی ئەو کڵاوە مەیدانەکەیە، ئەو پاکەتە ماشینە سوورەکەیە، ئەو فەنەکیشە(چەرخ) ماشینە ڕەشەکەیە کە خول خول خول هات و خۆی کێشا بە ماشینەسوورەکەدا.

+باشە مام ڤادر ئەمانە تێگەیشتم، ئەی ئەو جووتەکەوشە چیە؟
_جەنابی قازی ئەوانەیش من و حەمەی برامین کە چاومان لە تەسادفەکەبوو(پێکدادانەکە).

#قەڵادزێ_هەردی

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

09 Jan, 10:25


دوو برادەری نۆدشەییم هەیە بڕێ جار ئەبێتە شەڕە قسەیان ئیتر منیش خێرا ئەکەومە یادی تەڵاقی نۆدشەییەکان.
یەکێکیان کە ژنەکەی بە ڕواڵەت زۆر ناشیرینە باسی گرنگی نامووسی هێنایە پێش.
ئەویشیان وتی: تەڵاقم سێ بە سێ کەوتبێ ئەو ژنی تۆ، لە سەر نامووس حساب نیە.

نۆدشە: شارێکی خنجیلانەی پارێزگای کرماشان

#ولەژێر_میران

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

06 Jan, 17:35


مامە نازار کوڕێکی تازەپێگەیشتووی هەبوو بە ناوی ئادەم،  تابڵێی بێ گوێ و نەکردفرمان و سەرەخەر.  خەڵک وتیان بیبە خزمەتی مامۆستا مەلا غەفوور بەڵکوو نووشتەیە، دۆعایە، شتێکی بۆ بکا خاس بێ.
مامۆستایش بە ڕەحمەت بێ بە ڕەسمی زۆربەی مەلاکانی کوردەواری قسەخۆش بوو. کاتێ مامە نازاری بینی وتی: هەتا لە ماڵی من ئەچیتە دەرەوە تۆ ناوت عارفە چوونکە خێزانم ناوی نازارە،  نەکا لێم شێوێ. کوڕەکەیشت نە بۆ من و نە بۆ تۆیش چاک نابێ چوونکە ئادەم بە قسەی خوای نەکرد و خوایش لە بەهەشت دەریکرد. تۆیش ژنێکی بۆ بێنە و دووشەقی تێهەڵدە دەریکە با بڕوا خۆی خاس ئەبێ.

#عەلی_کۆنەپۆشی

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

05 Jan, 05:05


دیان کێشان

دکتۆر .... کە پزیشکی دیانە گێڕایەوە وتی: جارێک برادەرێکی خەڵکی ئاواییەکەی خۆمان هات بۆ لام و وتی دیانی عەقڵم بۆ بکێشە بەڵام سڕڕی مەکە، بە شەرتێک ئەگەر من هاوارم لێ بەرزۆ بوو دووبەرانبەر پووڵم لێ بسێنە، و ئەگەریش هاوارم نەکرد  پووڵم لێ مەسێنە.
خۆلاسە منیش شەرتەکەم قبووڵم کرد و بێ ئەوەی دەرزی سڕڕی لێ بدەم دیانەکەیم کێشا و هیچ دەنگی لێوە نەهات. ئیتر منیش پووڵم لێ نەسەند.
لە گرووپی تلگرامی پزیشکەکان حیکایەتەکەم دانا و زۆر بە سەرسووڕمانەوە لایکیان بۆ ئەو کابرا ئەنارد. بەڵام دکتۆر... هاتە پیوی و وتی هاوکاری خۆشەویستم ئەو کابرا لە پێشا هاتە لای من و من دەرزی سڕڕیم لێدا بەڵام لە خۆیەوە تۆرا و تەڵاقی خست لای من دیان نەکێشێ. جا خێرا خۆی گەیاندووەتە لای جەنابت و دیانەکەت بۆ کێشاوە.

#سەعید_عەسراوا

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

03 Jan, 19:35


📣📢📚📖
جێگای سەرنجی خولیادارانی کتێب:
کتێبی " لە گیلگەمێش تا مەم و زین: خوێندنەوەیە بۆ ۲٥ شاکاری جیهان "، نووسراوی عوسمان سەمەدی، لە قەبارەی وەزیری و ٤٥۳ لاپەرەدا،  لەلایەن ناوەندی بڵاوکردنەوە و چاپەمەنیی ئەوین ەوە، چاپ و بڵاو کرایەوە. شیاوی باسە پێشتریش هەر لەم نووسەرە کتێبی "ڕشتەی کوردەواری: کۆمەڵێک قسەوبەسەرهاتی خۆش" بڵاو کراوەتەوە.
بۆ زانیاریی زیاتر و دەستخستنی ئەم کتێبانە پێوەندی بکەن بە:

09181767379 مۆبایل
واتساپ 09181767379

اینستاگرام:
@osmansamadi_library

تلگرام:
@zagros0000
@zagros2231

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

02 Jan, 10:21


کابرایەکی خەڵکی لای ئێمە لە تارانا چووبووە ئاودەستێکی ژنانە و کە هاتبووە دەرەوە سنەییەک زانیبووی کوردە، پێی وتبوو ئاغەگیان ئەو ئاودەسە ژنانەیە.
ئەویش وتبووی جا فایدەی چیە؟

#سەلاح_داریوش

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

01 Jan, 06:28


هەڵاتن لە کێشەکانی کۆمەڵگا

ئاخری ڕۆژێک بڕیارم دا کە دەست لەم کێبەرکێ‌ شێتانەیە هەڵبگرم. لەم دنیایە هەرکە چاوەڕوانی دەرفەتێکە کڵاو لەسەر ئەوی دیکە بنێت. دەوڵەمەندمان، قەت تێرایی بۆ نییە، هەژارەکانیش قانع نین. لەبن بەردان، لەژێر هەوران، لەنێو کۆڕی خوێندەواران، لەنێو بازنەی حیزب و دەستە و... لە هەموو شوێنێ هەر باس و بیری پارەیە. جا وتم خۆ ئەگەر گۆشت گرانە، نەخواردنی هەرزانە. بۆیە ئەوەی شکم دەبرد نەغدم کردەوە و شارم بەجێهێشت. شار پیرۆزی ئەوانەی کە دڵیان پێخۆشە. ڕووم لە دێهاتێکی دوور کرد. تەنیا خوازیاری ئەوە بووم کە لەنێو جەماعەتێکی پاک و یەکڕەنگ وەک ڕۆنی زەنگ، کە هەستی پەستی سەرمایەداری ڕێی تێ نەبردبێت، بحەسێمەوە. هەر ڕۆژی هەوەڵ لە نێو دێ، ماڵە چۆڵێکم دەست کەوت و ماڵە کۆچم دابەزاند.

سروشتی ئەو دێهاتە لە باس نایە. لە بەر دیمەنی جوانی چۆم و ڕووبار، چیای سەرسەوز، دەشتی بەرین و دڵگەشێن، وەکوو منداڵی نێو زەماوەند دانیشتنم بۆ نەبوو.  ڕۆژان بە لای مەزرای گەنمی کڵۆش‌زێڕین  تێدەپەڕیم، لەژێر سێبەری شۆڕەبی ڕادەکشام و لە دارستانی چڕوپڕ، گوێم لە چریکەی مەلان دەگرت. هەتا ماڵاوایی خۆری چاوبەنازی لای ئێوارە، لەنێو کەپر و کەوێڵی بناری کێو، چاوم دەبڕییە قرچ و هۆڕی چیلکەی داران کە کترییە ڕەشیان دووکەڵ دەدا. شەوانیش لەژێر وریشە و تریفەی مانگەشەو چاوم دەچووە خەو.
قەت باسی پارە نەبوو، بۆیە زۆربەی ئەو پارەیەم لە سووچێک نایە چاڵ.

ڕوژێک ماڵێکی دراوسێ سەبەتێک هەنجیریان بۆ ناردم. لە پێشدا وامزانی لە بنی سەبەتەکەدا کاغەزێکیان ناوە کە میوەکان خراپ نەبن. بەڵام کاتێ باش سەرەنجم دا، زانیم کاغەز نییە، شتێکە وەکوو پێستی ئاسک، کە لەسەری بە زمانێکی سەیر چەند دێڕێکی لێ نووسرابوو کە هیچی لێ تێ نەدەگەیشتم. وێنەی خۆرێک و ڕێگایەکی  بەسەرەوە بوو، هیچم نەگوت. چەند جاری دیکەش کە سەوقاتیان بۆ ناردم، هەر لەو شتانە کەڵکیان وەگرتبوو. زۆر لەلام سەیر بوو.

شەوێک بووم بە میوانیان. وتم ئەوە چەند جار دیاریتان بۆ ناردووم. بەڵام شتێک زۆر بۆم سەرەنجڕاکێشە، ئەو لەتە پیستەیە کە دەیخەنە ژێری. وتیان چەند ساڵ بەر لە ئێستا لە ئەشکەوتێک ئەوانەمان دۆزییەوە. بەڵام هەر نازانین چین؟ و بەکاری چ دێن. چوون و هەموویان هێنا. هەرچەند دانە لەو پێستانە وەکوو لاپەڕەکانی کتێب دەچوونە نێو قاپووڕەیەک کە لە بەرد درووست کرابوو. کە سەرجەم دەبوون بە چەندین کتێبی جیاواز. هاوار لە بەستەزمانی و ساویلکەیی ئەم بنەماڵە. هەڕەیان لە بەڕی نەدەکردەوە، خەزێنەیەکیان خزاندبووە کەل کەنوو کە ئەگەر ڕێگایان بکەوێتە مووزەخانەکانی ئەورووپا، دەیان و بگرە سەدان میلیارد دێنێ. بۆیە وتم من ئەوانەتان لێ دەکڕم و پارەیەکی چاکتان پێدەدەم. چووم و پارەکەم لە چاڵ دەرهێنا. هەموو ئەوانەم لێیان وەرگرت و دوای چەند ڕۆژ بەبێدەنگ هاتمەوە بۆ شار. لە ڕێگا بەو قسەیە پێدەکەنیم کە پێشینیان وتوویانە: گەڕاڵ یان زۆڵ دێنێتەوە یان پووڵ.

پیاوێکی پسپۆڕی ئاسەواری مێژوویم دەناسێ. داوام لێ کرد نرخی ئەوانەم بۆ دیاری بکات. دەمزانی هەتا کۆنتر بێت نرخ و بەهای زۆرترە. بە تایبەت کە بە خەتێکی کۆن کە هەر خوا دەزانی هی سەردەمی کام شارستانییەتە، لەسەری زۆر شتان نووسرابوو. کاتێ وڵامی دامەوە، نەمدەتوانی لە جێی خۆمدا ببزوێم. وتی گەلێک جوان درووست کراوە. ڕەنگە تەمەنی پێنج، شەش ساڵێک بێت.

ڕومەن گەری ١٩٦٠/ ابوالحسن نجفی

خوێنەری هێژا؛

کاتێ گەندەڵی و فەساد گشتگیر دەبێت، هەڵبڕان و دوورکەوتن لە کۆمەڵگا هیچ دەردێک چارەسەر ناکات. ڕەنگە تەنیا ببێتە بیانوویەک بۆ هەڵاتن لە بەرپرس بوون. جا بۆ ماوەیێک ئەو کەسە لە بەشێک لە ئازارەکان دوور دەبێت و وا دەزانێت کە بەختەوەرە. بەڵام ئاخری لە شوێنێکەوە تووش دەبێت، کە قەت چاوەڕوانی ناکات. چوونکا هیچ شوێنێک ئەمن نامێنێت.
هەر تاکێکی کۆمەڵگا دەتوانێ بە هاودەنگی لەگەڵ خەڵک، شوێن پێ و ڕۆڵی گرینگی خۆی هەبێت بۆ بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا بەرەو ژیانێکی ئینسانی.


عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/١٠/١٢

پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

31 Dec, 09:46


مەلێعا چڵمن یان پارمیدا شووماخر؟!!!

ئەمە لەکاناڵی مەلای مەزبوورە دابنێن بەڵام تکایە ناوەکان بگۆڕن. تاقەتی شەڕ و مەرافێعەم نیە.

هەی هاوار چۆن نەتەقم لەداخا

کچێکی دراوسێمان هەیە ئەوەندە شپرز و گەمژەیه هاوسێماڵەکان پێی ئەڵێن مەلێعا چڵمن(خوازراو).
مەلێعا ناونووسی کرد بۆ گەواهینامە(مۆڵەتی شۆفێری)و دوای ۲۳جار ئاخری نازانم چۆن بوو،  کەوتە بەر عەفوات و قبووڵ بوو.
ئەمە دوێشەو تماشائەکەم پرۆفایلەکە کردووە بە پارمیدا شووماخر

شووماخر: بەناوبانگترین شۆفێری جیهان

#نەناسراو

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

30 Dec, 15:38


‍ ‍ ئاوەدان بێ کوردستان: بەشی ۲

گوندی گەشتیاریی #چاوگ

هەڵکەوتوو لە 5کیلۆمەتریی باکووری مەریوان و  لەسەر بەشی ناوەندی دێتەهەژمار و یەکێکە لە ۷ ئاواییەکەی ناوچەی کۆنەپۆشی. مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ۱۰۰ساڵ پێش ئێستا.  دوو کەسایەتی بەناوەکانی شێخ ڕەحیم و شێخ حەیدەر ئاوەدانیان کردووەتەوە. سەرەتاکانی دەیەی ٦۰ی هەتاوی ژمارەی بنەماڵەکانی نیشتەجێ لەم گوندەدا نزیکەی ۷۰ بنەماڵە بووە کە خەڵکێکی خوێندەوار بوون و ئێستایش هەن و زۆرێک لە نەوەجۆراوجۆرەکانی خاوەنی بڕوانامەی باڵای خوێندنن و لە ماموستا و دکتۆر و پزیشک و...هتد. بەڵام مخابن بەهۆکاری سەرەکیی تێکهەڵچوونی پەیتاپەیتای هێزەکوردیەکان و حکوومەت لە ناو ئاوایی و دەشت و دەریدا، لەژێر گووشاردا بەرەبەرە کۆچێندران بۆ شاری مەریوان و ئەمێستا بەداخەوە  نزیکەی ۳۰ماڵی تێدا ماوە. دانیشتووانی چاوگ بەگشتی خەڵکانێکی خوێنگەرم و ڕەزاسووکن و تا بڵێی میواندۆست و سفرەئاوەڵان. بە زاراوەی سۆرانی قسە دەکەن و چەندین نووسەر و شاعیریان تێدا هەڵکەوتووە. زستانەکانی ساردن و هاوینانیشی تاڕادەیەک گەرمن. وەکوو لەناوەکەیدا دیارە ژمارەی کانیاوەکانی زۆرن و پێش هەڵکۆڵرانی لەڕادەبەدەری بیرە ئاوەکان بەگشتی کانیاوەکانی چواروەرزی ساڵ ئاویان لەبەر ڕۆیشتووە. وەکوو بەساڵاچووان ئەگێڕنەوە کانیاوی گەورەی ئاوایی ئەوەندە خرۆشان بووە کە لەنێو خەڵکدا بە چەمەکەی ئاوایی نێوی لێبراوە و بەهۆی ناڵە و خرۆشی ئاوەکەیەوە پێیان وەهابووە کە شێرێکی تێدایە و ئەنەڕێنێت.
دانیشتووانی چاوگ زیاتر بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن. شاخی بەردینی بیسەران لە ڕۆژئاوا و پشتی ئاوایی و گردەڕەشیش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی هەڵکەوتووە.  ئاواییەکانی دەوروبەری بریتین لە: سەڵەسی لە ڕۆژهەڵات، سێف ی ژووروو و سێف ی خواروو لە باکوور و باکووری ڕۆژئاوا و، کۆڵان لەلای ڕۆئاواوە. هەروەها لە باشوورەوە شاری مەریوان هەڵکەوتووە. بەناوبانگترین کانیاوی هەردی چاوگ کانی پەڵک ە. کارەبا و گازی نیشتمانیی بۆ ڕاکێشراوە و بۆریی ئاو و تۆڕی مۆبایلیشی هەیە و جادەکەیشی قیرتاوە.  قوتابخانەی سەرەتایی و مزگەوتی تێدایە بەڵام بەداخەوە تاکوو ئێستا بنکەی تەندرووستیی تێدا نیە. مەودای نێوان شاری مەریوان و چاوگ بە پیادە ٤۰ خولەکە.

#ئێوەیش گوندەکەتان لێرە بناسێنن.

ناردنی: #عوسمان_کتێبخانە(سەمەدی)

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

30 Dec, 08:51


‍ "زەکریان"
گوندی زەکریان لە 20km ی باشووری شاری مەریوان و لە سەر خاڵی سێ کوچکەی مەریوان و هەورامان و شامیان هەڵکەوتووە. نزیک بە 80بنەماڵەی تێدا دەژین. بژێوی خەڵکی ئەم گوندە کشت وکاڵ و ئاژەڵداری و کاسپی سنوورە و بەرهەمی سەرەکی کاڵەکی دێمە و "کاڵەکی زەکریان" بە ناوبانگە.
لە سەر چۆنیەتی درووستبوونی ئەم گوندە بە شێوەی زارەکی وتراوە کە، سەردەمانێ دوو برای تەریکی دوورە وڵات لەو شوێنەی ئێستای زەکریان نیشتەجێ ئەبن و بەردی بناغەی ئەم دێهاتەیان داناوە.
چۆمی زرێبار  وەک ملوانکەیەکی شین لە گەردەنی ئاڵاوە. زەوی و مەزرایەکی پڕپیتی هەیە. خەڵکی زەکریان دڵپاک و تێکۆشەر، قسەخۆش و بە کەیفن. بیرێکی ڕەها و ئازادیان هەیە و نەخزاونەتە نێو بازنەی تەسکی هیچ تاقم و گروپێک.
بۆ هاوماڵی و هەرەوەزی، بۆ میوانداری و پیاوەتی کەم وێنەن  .
بەڵام جێگای سەرنج و تێڕامان ئەوەیە سەرەڕای هەبوونی دوو جادەی سەرەکی هەورامان - مەریوان( 500m تا ئاوایی مەودای هەیە) و مەریوان - سنە خەڵکی ئەم دێیە لە ڕێگاو بانێکی شیاو بێبەشن.
چەند ساڵێ پێش  ئێستا، خەڵکی قۆڵی هیمەتیان لێ هەڵماڵی و لە سەر ئەرکی خۆیان وبێ هاوکاری هیچ دەسەڵات و لایەنێک ڕێگایەکیان کێشا کە مەخابن ئەوەی ویستیان دەرنەهات.
ئەم خەڵکە پڕ ورە و پڕ تاقەتە وازیان نەهێنا و ئەم ساڵ سەر لەنوێ تێهەڵچوونەوە و دەستیان بە لێدانی پرد و کێشانی جادەیەکی نزیکتر و باشتر کردووە. کە جێگای دەسخۆشی و ماندوو نەبوونە.
دەشێ ئەم برایەتی و هاوماڵیە وەک وانە و چاو لێکردن ڕەچاو بکرێت کە تابلۆیەکی باڵانوێنی فەرهەنگی کوردانەیە.
نیشتمان ئاوەدان و خەرمانی برایی و یەکێتی پڕ پێزتر بێت.

کاک
#فاتێح_مستەفایی ناردوویەتی

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

30 Dec, 08:35


مەلای‌مەزبوورە(طنز) pinned «📣📣 هاوڕێیانی کاناڵی "مەلای مەزبوورە"(قسەوبەسەرهاتی خۆش): بە ئاگاداریتان ئەگەیەنین کە بەنیازین لەکاناڵەکەدا گوندەکانی کوردستان بە وێنە و کورتەیەک لە مێژوو و بەگشتی ناسنامەی ئاواییەکانەوە بناسێنین. تکایە تا لەدەستتان دێ لەم ڕێگایەدا بەناساندنی ئاواییەکەتان پشتیوانمان…»

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

30 Dec, 08:34


📣📣
هاوڕێیانی کاناڵی "مەلای مەزبوورە"(قسەوبەسەرهاتی خۆش):
بە ئاگاداریتان ئەگەیەنین کە بەنیازین لەکاناڵەکەدا گوندەکانی کوردستان بە وێنە و کورتەیەک لە مێژوو و بەگشتی ناسنامەی ئاواییەکانەوە بناسێنین. تکایە تا لەدەستتان دێ لەم ڕێگایەدا بەناساندنی ئاواییەکەتان پشتیوانمان بن.

لەگەل ڕێزمان:
بەڕێوەبەرایەتی کاناڵی مەلای مەزبوورە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

29 Dec, 09:05


کاربەدەست و دز

ماوەیەک لەمەوبەر لە تاکسیدا لە گەڵ شۆفێرەکە باسی سیاسیمان دەکرد.
وتم: کاربەدەستان(مسئولین)هەموویان دزن.

ئەو کەسەی لە شانی منەوە دانیشتبوو وتی: کاکە وریای دەمت بە.
وتم کاکە ببوورە ، بۆ مەگەر جەنابت کاربەدەستی؟
وتی: نە براکەم من دزم

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی ۱

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

26 Dec, 15:38


کاک م. م. گێڕایەوە:
چووم بۆ سەربازی کەوتمە سیستان و بەلووچستان لە سنووری پاکستان.
چوونکە ڕێگاکەم زۆر دوور بوو و لە ماڵەوەیش دڵخۆشییەکی وەهام نەبوو بڕیارمدا تا کۆتایی سەربازی تەنانەت بە مەرەخەسییش نەیەمەوە بۆ مەریوان.
خۆلاسە سەربازیم تەواو کرد و بە ساک و پۆتین و ... دوای ۲۷مانگ گەیشتمە ماڵەوە. بینیم باوکم لە حەوشەکەدا سەرقاڵی نوێژکردنە. سەبرم کرد تا نوێژەکەی تەواو بوو بە دڵخۆشیەکی زۆرەوە سڵاوم کرد(وتم ئیسە ئەویش بە بینینم زۆر شاد ئەبێ). کەچی بڕێک وردم بوویەوە و وتی:
ئەرێ خوێڕییەی هیچ و پووچە سێ ڕۆژە وای لە کوێ؟

#مادێح_کۆنەپۆشی

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی ۱

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

26 Dec, 12:18


#سۆرانی
لە کاتی نوێژی شێوان ئاودەستی مزگەوت قەرەباڵغ بوو و مامە حاجییش تەنگەتاو بوو و بە کرژی خۆی کرد بە ئاودەستا و لەسەر یەک سێ ت.ڕ.ی بەدەنگی بەرز بەردا. موعتادێک کە لە ئاودەستەکەی تەنیشتیدا بوو هاواری کرد: ئەی ڕەحمەت لە باوکت، لە د....ی ئەوە بەم چەپڵەیەکی باشی بۆ لێ نادات.

بڕوا بکەن لە ئاودەستەکانەوە بوو بە چەپڵەڕێزانێک هەر ئەتوت زەماوەنە و بووکیان دابەزاندوە.

#هەورامی
وەختوو نماۆ عیشاێ، مستەراوێ مزگی فرە قەرەباڵغێنێ. مامۆ حاجیچ زۆرش پەێ مە و بێ نۆبە وێش کەرۆ یۆ جە مستەراوەکارە و سەروو یۆێ یەرێ  تڕێ زلێ کەنۆ.
موعتادێوە دلێ یۆ جە ئاودەسەکانە بۆ و ماچۆ:
کوام ئەداۆ ئانەێ چەپڵێوەش پە مەدۆ وەنە.

باوڕ کەرە بی بە چەپڵەڕێزانێوە، ئەجێ وەێوەشا وەزنارە

موعتاد: گیرۆدەی ماددەی هۆشبەر


#فەرزاد_حاجی_عەزیزی(هەورامی)
#تیشک(سۆرانی)

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی ۱

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

24 Dec, 16:16


خەڵکی شاری نۆدشە بەگشتی بە قسەخۆشی و حازرجوابی بەناوبانگن.
ئەڵێن:
کابرایەکی نۆدشەیی گاوداری ئەنێ.
مەئمووری بێهداشت لێی ئەپرسێ: به مانگاکان خۆراک چی ئەدەی؟
ئێژی: ئەشغاڵیان پێ ئەدەم

مەئموورەکە جەریمەی ئەکات.

دوای ساڵێک دێتەوە و ئەپرسێ: چیان پێ ئەدەی؟
ئێژێ: گۆشتی برژاو، پیتزا، کەلانە
دیسانەوە جەریمەی ئەکاتەوە.
دوای ساڵێک هەمیسان ئەچێتەوە و هەمان پرسیاری لێئەکات
کابرای نۆدشەیی ئەڵێ: کاکەگیان، هەموو ڕۆژێ هەزار تمەنیان ئەدەمێ، خۆیان چی بە باش ئەزانن ئەیکڕن و ئەیخۆن.


گاوداری: کیڵگەی بەخێوکردنی گا
نۆدشە: شارێک لە پارێزگای کرماشان
ئەشغاڵ: زبڵ
بێهداشت: تەندرووستی(لێرە دا بە مانای بێتەرنەری یان دامپزشکی)
مەئموور: نێردراو
جەریمە: غەرامە، سزای ماڵی

#هیوا_مەریوان

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی ۱

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

24 Dec, 10:17


له  کتێبی  "بخارای من ایل من"دا
هاتووه: کاتێک  محەممەدبەهمەن بەیگی  سەردانی  هۆزەکەی  ئەکات، دەبینێ پیاوێک نەخۆشه و میزەکەی  رەنگیی سووره و بەو بۆنەوە زۆر پەرۆشه و خەریکە بە پیری مەرگەوە ئەچێت.  ئەمیش ئەزانێ  حەبی  خواردووه. سەیری  بەرگی حەبەکه  ئەکات و بە فەڕەنسی  له  سەری نووسراوه  یەکێ  له  ئاڵۆزییەکانی بەکارهێنان(عوارض مصرف)ی ئەم دەرمانە،  ئەوەیه  که  رەنگی  میز  سوور ئەکات. ئەمە به کابرای نەخۆش دەڵێت و ئەویش  وەکوو گۆێزی  ئازا،  له  ناو  جێگا  هەڵدەستێ. و لەبیریشی دەچێتەوە کە نەخۆشە

#حەیدەر_مورادی

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی ۲

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

23 Dec, 08:24


سالانێ بوو شتێکی کانزایی (قطعه فلزی) له هەمارەکەمانه  داکەفتووو و نەمئەزانی چەس و  هەمیشه  بۆم پرسیار  بوو . ئاخر  ئەو شتە زۆر  قوڕس و سرنجڕاکێشوو.له قۆناغ دبیرستان(دواناوەندی) کەفته سەرم بزانم چەس. وام ئەزانی گەنجه و پوڵێ خاس ئەکات. تەک ڕەفێقەکەنما قەرارمان دانییا  بیوەین  بۆ ماڵیان و قاو کەین  له معلم(ممۆستا)ی شیمیەکەمان بێت بو ئێنه و بزانێ چەس. مامۆستا هات و بڕێکی لێ تاشی و بردی بۆ تاقیگەی قوتابخانە (آزمایشگاه مدرسه) . دوای چەن رۆژ جواوی گەڕانەو وتی ئەو شتە نامۆیە "سورب" و هەر فره پووڵ بکات کیلوێ  هەزار تمەن  ئەیوەن.

#حەیدەر_مورادی

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی ۲

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

22 Dec, 17:36


#سۆرانی

بۆ بڕوا ناکەی؟ چووم خەتەنەیشیان کردم

لە ورمێ(ارومیە) دراوسێیەکی ئەرمەنیمان بوو، ئەوەندە چوومە ماڵیان بۆ مەشرووب، وەرز بوو بە¬دەستمەوە و لە داخا بوو بە موسوڵمان. وتم: بڕوات پێناکەم. وتی: بۆ بڕوا ناکەی، چووم خەتەنەیشیان کردم، ئەوە ناونیشانی بێ.
نیهاد مەرگەوەڕ


#هەورامی
چی بڕوا مەکەری؟ لوانێ خەتەنە یچشا کەرڏا.


جە شارو ورمێ نە(ارومیە) هەمسێوە ئەرمەنیما بێ،ئننە لوابێنێ پەی یانەیشا پەی مەشروبی، وێڕەس (بێزار) بیەبێ دەسمۆ.حەیبەتیێنە موسوڵمان بیەبێ.
واتم بڕوات پەنە مەکەرو موسوڵمان بیەبی.
واتش برا چی بڕوا مەکەری؟! ئانە نامو نیشانش بۆ لوانێ خەتەنەیچشا کەرڏا


سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

20 Dec, 15:27


ڕێوڕەسمی #شەوی یەلدا لە کوردستاندا

پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

20 Dec, 15:26


#سۆرانی
ماڵی کاک عێزەتی دراوسێمان، سێ ڕۆژ بەر لە یەلدا(چلە) چووبوون بۆ سنە بۆ ئەوەی شەوی چلە لەگەل ماڵ خەزوورەی پێکەوە بن.
ئەم بەیانیە سەیرمکرد هاتوونەتەوە و بەو بەفروبۆرانە خەریکی فەرش شۆردنن.
زۆر سەرم سووڕما وتم: باشە کاعێزەت ئیسە کەی کاتی فەرش شۆردنە؟
وتی کورە لەسەری مەڕۆ، دوێشەو یان پێرەشەو دز هاتووەتە ماڵمان چوونکە شتێکی ئەوتۆی دەسنەکەوتووە بیبا، گووی کردووەتە ناوەڕاستی هاڵەکەمان و ڕۆشتووە.

#هەورامی

یانۆ کاک عیزەتی هامساما (یانێوە فەقیرەنێ و کاک عیزەت کاریگەرا)، یەرێ ڕۆێ وەڵێ یەڵداێ لوە بێنێ پە سنەێ تا ئا شەوە چەنی یانۆ هەسوورەیش با.
ئی ساعبە مدیەۆ ئامێنێوەۆ پی سردا خەریکێنێ قاڵیەکاشا شۆرا (وەروەێچ وارێ ئیجا).
سەرەم سڕ مەنوو واتم: ئەرێ کا عیزەت، پی سەردا کەێ وەختوو قاڵی شتەیا؟
ماچۆ: کورە سەرش مەلە، هێزی شەوێ بیەن یا پەرێ شەوێ، دز ئامان یانەکەما، حەر گێڵانوو هیچش مشتە نەکۆتەن، لوان دلێ ڕاسەۆ هاڵەکێنە یەک سەوە گووش کەردەنوو لوان.
کاغەزێوەچەنە نویستەنش: گوو پا عەمریتاۆ نیابێش سەروو پیسیەکەیشۆ لوابێ، ئا سەگی سەگ تاتە.
😅😅😅😅

هۆرگێڵنایۆ بە هەورامی #فەرزاد_حاجی_عەزیزی
١٤٠٣/١٠/٠٢
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

20 Dec, 15:19


بەسەرهاتێکی شەوی #یەلدا

کاک گۆران .... گێڕایەوە:
ساڵێک بۆ شەوی یەلدا بڕێک ئاواکادو م سەند بردمۆ بۆماڵ.
شەو دەورەمان لێدا، بڕێک لێی وردبووینەوە نەمانزانی چۆن بیخۆین.
کەوتینە تەگبیر و ڕاوێژ، ئاخری باوکم بردی لە شەبڕەنگ لە دووکانێکا گۆڕییەوە بە پرتەقاڵ.

ئاواکادو: ناوی میوەیەکەی گەرمەسێری

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

20 Dec, 14:56


لەکاتی سەیرکردنی پێشبڕکێی تۆپی پێ دا، ئەوەی تەنیشتم کوتای بەسەرشانما و وتی: بەخوا سەرنجڕاکێشە.
وتم بۆ؟ چی سەرنجڕاکێشە؟
وتی: ئەڵێم سەرج بدە، سەدهەزار هاندەر و ۲۲ یاریزان و ۱۰۰ بەرپرسی ئاسایش و ۱٥ فەڕاش و ۳ دانە دادوەر و ۳ دانە پزیشک و ٤۰دانە برانکاردچی و ۳٨ مێزنشین و ۱٦ هەواڵنێر و ۳۲ وێنەگر لەم وەرزشگایەدا هەن، کەچی چۆلەکەی کلکبڕاو ئەبێ هەر ڕێقنە بەسەر مندا بکات. لەمە سەرنجڕاکێشتر؟!!!!!!

#زرێبار

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی۲


کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

16 Dec, 16:35


هەڵپەڕکێی قەل😂😂😂😂😂😂😂😂😂😂😂😂😂😂

پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

16 Dec, 16:17


کابرایەک ناوی ڕەمەزان بوو.
جمعەیەک لە مزگەوت مەلا باسی ڕەمەزانی ئەکرد.
کابرایش منداڵێکی زۆر هاری هەبوو، دەستی لە پشتی باوکی دەدا و دەیوت:
باس باسی تۆیە نێرەکەر!

#داربەڕوو

#ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی۲

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

10 Dec, 14:32


بیرەوەرییەکی خۆم

مانگی بەفرانباری ۱۰ ساڵ پێش ئێستا لە چوارڕای سەقز لە دووکانێک شووتییەکی یەکجار زۆر هەڵچندرابوو و منیش بەو بەفر و کڕێوە و سەرمایەی سەقز ئیشتیام چووە سەر شووتی. شووتییەکم هەڵگرت و شەپڵاخەیەکم لێ دا دەنگیم بەدڵ نەبوو وەهادیار بوو بەکەڵک نایەت.
یەکێکی ترم هەڵگرت و هەر وا تاقیم کردەوە ئەویش ئەوە نەبوو کە دەمویست. بە کورتی شەش حەوت شووتیم تاقی کردەوە هیچیانم بەدڵ نەبوو. ئەمجا کابرای شووتی فرۆش وتی کاکە خۆ گشتیانت بە شەپلاخە کەڕڕوکاس کرد، شووتی زستانە و بەکار نایەت دەبڕۆ و لە کۆڵم بەوە

تیشک
کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

10 Dec, 08:31


ڕۆحێکی هاڕیاو

هەر لە دوورەوە ناسیمەوە، ئەویش لە وڵاتی غەریب. زۆر دڵنیام کە هەڵە ناکەم. ئاخر باسی شێوە و قیافە نییە. ئەوجۆرە کەسانە، دیارە ساڵەهای ساڵە هێمای دەرد و ئازارن. چوومە پێشەوە و لە ئامێزم گرت. کەچی بە زمانی بێگانە وتی ناتناسم، لێت تێ ناگەم. وتم ئاخر ماڵ کوێرەوە بوو؛ تۆ وەکوو گای مارۆ لەنێو هەزاران دیاری، چۆن دەکرێ نەتناسمەوە؟ کەچی هەر دەیگوت چی دەڵێی؟ من لێت تێ ناگەم. توند دەستی ڕاستیم گرت. وتم ئەوەش بەڵگە، ئیتر واز لە فڵتەفڵتی بێگانە بێنە.

سەردەمی بەندیخانه، سەرۆکی زیندان لەپێش چاوی هەموومان دەستی ڕاستی ناڵ کرد. هێشتا جێگای بزمارەکان مابوو. ئەوە یەکێک لە سەدان ئەشکەنجەی لە ڕادەبەدەر بوو کە بەسەریاندا هێنا. لەو ساڵانەدا لەنێو دەرد و بێدەنگی، ئێمە بە هەزاران جۆرە مردن ژیاین.

زۆر بە ئارامی سەری زل و ملی باریکی وەکوو تەشی هێنا پێشەوە و وتی ڕاپۆرتم لێ نادەی بێن و بمگرن؟ وتم: بابان کڵۆڵ؛ ڕاپۆرتی چی؟ بە کێ؟ خۆ ئێمەومانان کە گیانمان دەربرد و لە زیندان هاتینە دەر، ڕوومان لە هەندەران کرد. پاشانیش کە وڵات شۆرشی بەسەردا هات. ئەوانەی کە ئێمەیان ئازار دەدا، ئێستا خۆیان کونەمشکیان لێ بووە بە عەمارەت. پێستیان لە پێستی دەڵەک بەقیمەتترە.  وتی دەترسم، نەوەک ئەوەش پیلانی خۆیان بێت.

بەو قسانەی بزەم دەهاتە سەر لێو و کزەم دەهاتە تۆی جەرگ. زانیم ئەو پیاوە زۆر خراپ تووشی قەیران و داڕمانێکی دەروونی هاتووە.

کە لە بارەی ژیانیم پرسی، زانیم تەنیایە و لە شوێنێک بە نانەلەم دەژی. لەگەڵی چووم و شڕە و سیپاڵیم هێنا. وتم براکەم ئێمە تازە بەم هەموو دەرد و ئازارەوە بە کاری هیچ نایین. من لێرە بەرگدوورم. وەرە لای من بمێنەوە. هەر نانێک دەبێت کە پێکەوە بیخۆین. کلیلی دووکانەکەشم پێدا هەتا شەوان تێدا بخەوێت. ڕۆژان لە سووچی دووکان کاری خۆی دەکرد، مردووی سەرقەبران چەندە قسە دەکات ئەویش هەر ئەوەندە.

شەوێک لەبەر ئەوەی کە شتێکم بەجێ هێشتبوو، گەڕامەوە دووکان. کەچی دیتم ئەوەی کە لە نان و پێخۆر و مێوە و... بۆم دانابوو، لە سەبەتێکی ناوە و دەچی بۆ دەرەوە. زانیم ئەم ماستە بێ موو نییە، بەڵام دەمزانی ئەگەر لە خۆی بپرسم‌ دیارە حاشای لێدەکات. بۆیە شەوی دوایی لە کۆڵانی بەرانبەر، خۆم حەشاردا. دیتم وەکوو دوێنێشەو، هەمان سەبەتەی دایە بن هەنگەڵی و بە نەرمەغار وەڕێکەوت. منیش کەوتمە شوێنی. هەتا گەیشتە گەڕەکی قەراخی شار. خۆی کرد بە ماڵێکدا و شەوژەنی دەرکەی داخست. دارچرایەکی کارەبا کە چراکەی سووتابوو لە پاڵ ماڵی کابرا بوو. چەند شوێن پێی هەبوو. توانیم بگەمە ناوقەدی چرابەرقەکە، ئەوەندەی کە ناوماڵەکە ببینم. دیتم لە ژوورەوە کاکم خەریکە سفرە ڕادەخات، لەژێر  ڕووناکی چرای نێو ماڵ، دیتم کابرایەک وەکوو گورگی چوارچاو هاتە سەر سفرە و ئەمیش دەستە و نەزەر لە دوورەوە وەکوو دۆمی خەڵاتکراو ڕاوێستا. کابرام ناسییەوە. دڵم لەرزی و سەرم تەزی، هەمان سەرۆکی زیندان بوو!!!

ئەرکی من بەرانبەر بە خوێنی بە ناحەق ڕژاوی بێتاوانان ئەوە بوو کە ئەو مرۆڤ خۆرە بدەمە دەستی پولیس. دەبێ ئەو بێویژدانە ببێت بە پەندی عاڵەم. دنیا دەبێ ئەو بێشەرەفە بناسێت کە چی بەسەر ئێمە و هەزاران لاوی ئەو وڵاتەدا هێنا. بەڵام پێویستە ئەوەش بزانم ئەم بۆچی هەموو شەوێ نانەکەی خۆی دەبرد بۆی؟

دوایی کە لێم پرسی، وتی: ئاخر بەڵێنی دابوو ئیتر ئازارمان نەدات!

ڕۆمەن گەری ١٩٦٠/ ابوالحسن نجفی

خوێنەری خاوەنبیر؛
ئەوەی کە مرۆڤێکی قوربانی سۆز و خۆشەویستی هەبێت بۆ جەلادەکەی، نیشاندەری دەروونێکی هاڕیاوە. جا دەتوانێ ژنێک بێت کە مێردەکەی خۆش دەوێ کەچی ئەو خەیانەتی پێدەکات و لێی دەدات و ئازاڕی دەدات. یان دیومە کچێک لایەنگری زەڕدایکی دەکات و ئەو هەر دەیچەوسێنێتەوە. تا بگاتە نەتەوەیێک کە خەرێکە قووت دەدرێ کەچی ئاوڕ لە زمان و کەلتووری خۆی ناداتەوە و هەر دڵسۆزانە خزمەت بە بێگانە دەکات.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٩/٢٠

پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

10 Dec, 06:50


من هەر خاڵۆیەکم هەس و بەو بۆنەوە ئاساییە کە خاڵۆژنێکیشم هەیە. رۆژێ  لەگەل خاڵۆزاکەم دانیشتووین، باس کێشایە قسەی  قۆڕ و بێ بنەما ، له دەمم دەرچوو و وتم قەزات کەفێ له خاڵۆژنه  کۆێرەکەم .
وەڵا خاڵۆزاکەم زیت بووەوە و چاوی  بڕییە ناو چاوم و وتی: گەوجه  ئەوە چیت وت؟ خۆ خاڵۆژنت ئەوێته دایکی  من.!!

#حەیدەر_مورادی

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

06 Dec, 16:55


لەگەڵ هاوڕێیەکما لە یەکێک لە مەیانەکان تارانا بۆ تاکسی وێستابووین. هەر تاکسییەک ئەهات ناوی شوێنەکەمان ئەبرد، ئەیوت کە مەسیری ناخوا و ئەڕۆیشت. دە دوازدە تاکسی بەو شێوەیە ڕۆیشتن و سواریان نەکردین. تاکسی دوازدەهەم یان سێزدەهەم بوو دیسان بە هەمان بەزم ڕۆیشت. هێشتا ئەوەندە دوور نەکەوتبووەوە کە دەنگمان نەبیسێ، هاوڕێکەم بە هەورامی وتی: کوام ئەیات! (واتە لەدایکت بەم!)
تاکسی کە چەن میترێک دوور کەوتبووەوە بە قریشکەی لاستیک، تاکسیی ڕاگرت و سەری هێنایە دەر و وتی: کوام ئەیاو وێت! (واتە لە دایک خۆت بەم!)
ئەوەی وت و بەبێ ئاوڕدانەوە ڕۆیشت!


سەرچاوە:
✔️کاناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ"

#ئاڵا_کۆنەپۆشی

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

02 Dec, 15:01


ماجەرای سالە(صالح)کەڵەشێر

من کاسپیم ئەوەیە کە لە تەورێز و ئەردەبیل کەڵەشێر ئەهێنم و ئەیاننێرم بۆ پێنجوێن.
جارێک ماشینەکەم پڕ بوو لە کەڵەشێر و گەڕامەوە، گەیشتمە شاری ....، چوومە دووکانێک کە چرای ماشینەکەم کە پێشتر لە کار کەوتبوو چاوک بکەمەوە، وەستاکە وتی: کاکەگیان ماشینەکە بهێنە ناو دووکانەکە. 
منیش ماشینم بردە ناو دووکان و بینیم کابرا دەڕڕابەکەی دایەخوارەوە. زۆر ترسام وتم تۆ بڵێی ئەم کابرا نەخشەیەکی ببێ؟
خۆلاسە ماشینەکەی بۆ چاک کردم لە کۆتاییدا وتی: پێت خۆشە بزانی بۆ دەڕڕابەکەم دادایەوە؟
منیش بە ترس و لەرزەوە وتم بەڵێ.
وتی: بە قوربان، من ناوم ساڵحە و خەڵک پێم ئەڵێن سالەکەڵەشێر، تۆیش خوا ماڵت ئاوەدان کا بە ماشێنێک پڕ لە کەڵەشێرەوە لە بەر دووکانەکەی منا وێساوی. ئەگەر نەهاتینایەتە ناو دووکانەکە تەواوی ئەم شارە ئەهاتن بۆ وێنە گرتن.

کەڵەشێر: کەڵەباب، خروس(فارسی)

#سەلاح_کەریمی_چاوگ

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

30 Nov, 17:52


لە خۆم ڕاماوم ، لەو وێنانەی شوێنم کەوتوون پاش ساڵانێک ، لە بیرەوەریە کزۆڵەکانی ئەو دیوی خۆشبەختی ، گرێیەک ئێستاش بێ کرانەوە ددانم هاڵ ئەکەنەوە ئەوەندە خۆیان جاویوەتەوە ، گرێیەک تا خۆم مابم کرانەوەیان ڕەنگە بەختی یەکێکیتر بیکاتەوە ، لەو هەموو ڕوانینە بە جوانیەکانا ، لەو هەموو شوێن کەوتنانا تەنیا خۆمم تاقیب کردووە ، تەنیا جوانیە خەیاڵییەکان پێش چاومیان ڕوون کردووەتەوە ، گرێ لە زارم ئاڵاوە ، وشەم لێ کوێر بووەتەوە ، وێنەکانیش کاتیان نیە بیانبینم مەگەر پاش بەیانییەکی خەواڵوو ، مەگەر چۆن چۆنی بزانم ئەوانەی ئەمنووسینەوە ، ئەمخوێندنەوە هەموویان تەم و خومارێکی چاومەستانەی پاش خواردنەوەیەکی درەنگ وەختی پێش نووستنی شەو ، یان ڕوانینە گوماناوییەکانی بەردەمی دێڕاودێڕ بوونی بەسەرهاتێکی سەرگەردان ، سەرگەردان وەک سووڕە بێ کۆتاکانی کاکێشانەکان لە دەوری بوونێکی بێ منەت ، منم و سەرسەری مانەوەیەکی ناڕەس ، مانەوەیەکی بێ دواندنی ساتەکان ، بێ کەوتنە کەنارێکی ئارامی تەواو بوون لە خۆما ، ها ئێستا ، ها دەمێکی دواتر دۆزینەوەیەکی غەریبانە و ون بوو لە ون بوونا .

#چاوگ_حەمەدەمین_ئەحمەدی_هەوراز

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

30 Nov, 07:31


دەگێڕنەوه جارێك گوێدرێژێك  به شیوەن و گریانەوه  سكاڵای خۆی بۆ لای شێر دەبا و پێیدەڵێ:
ئەی پادشای دارستان هاتووم سكاڵای خۆم  له جەور و ستەمی مرۆڤ و گیانلەبەرانی تر لەلای تۆ بكەم.
كەس ڕێزم ناگرێت و هەموویان به گوێدرێژ بانگم ئەکەن.
شێر وتی جا من بڵێم چی؟  تۆ خۆت ناوت گوێدرێژه و هەربەو ناوەیشەوه ئەناسرێیتەوه و چاک ئەزانی هەر گیانلەبەرێک ناوی تایبەتی خۆیی هەیە.
گوێدرێژ وتی:
ئەی پادشای دارستان حەزئەکەم ناوەکەم بگۆڕیت.
شێر وتی:
جا چ ناوێكت لێ بنێم؟
گوێدریژ وتی هەر ناوێکم لێ بنێی ڕازیم بەس ناوی گوێدرێژم لەسەر نەمێنێ.
شێر وتی: کەوایە ناوت لێ ئەنێم ماسی، پێت چۆنە؟
گوێدرێژ بەم ناوه نوێیە زۆر خۆشحاڵ بوو و
ده ستی كرد بەگەڕان به ناو دارستاندا و هه ر گیانلەبەرێكی دەبینی پێیدەوت  لەئێستەوە ئیتر من ناوم گوێدرێژ نیه، بەڵکوو ناوم ماسییە.

ماسی(گوێدرێژ) به ژێر درەختێكا تێپەڕی کە پەپووسڵێمانەیەک لەسەر چڵێکەوە بانگی کرد:
هۆ گوێدرێژ گوێدرێژ هۆو.

گوێدرێژ وتی: من ناوم گوێدرێژ نیە و ناوم ماسییە.
پەپووسڵێمانە وتی: دەی مەلەوانی ئەزانیت؟
گوێدرێژ وتی نەخێر مەلەوانی نازانم.
پەپووسڵێمانە وتی دەی سوێند بەخوا ببیت به ڕاوێژكار(مشاور)یش
هەر گوێدرێژیت .

#نزارە_شێخ_فەرهاد_کۆنەپۆشی

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

25 Nov, 11:30


لەگەڵ باوکم و چەند ڕەفێقێکی لە کۆڵیتەکەمان دانیشتبووین و لە بەر زۆپای داری قسەی خۆشیان ئەکرد. کا مەجی ڕوویکردە باوکم و وتی: خوا لێت نەسێنێ، ئەم کوڕتە لە کوڕی ئەم زەمانە ناچێ.
ئیتر  باس هاتە سەر باسی کوڕی قەدیم و کوڕی ئەم زەمانە.
منیش رووم کردە باوکم و کردم بە سۆعبەت وتم باوکەگیان خۆ تۆ من ئەناسی، ئەگەر ڕۆژێ یەکێ پێت بێژێ برۆم هەڵگرتووە باوەڕ ئەکەی؟
وتی بەخوا ڕۆڵە بڵێن شوویشت کردووە هەر باوەڕ ئەکەم.  لە کوڕی ئەم زەمانە ئەوەشێتەوە.

#بەردەڕەشە_ساکۆ

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

21 Nov, 20:23


تکایە دەنگی کەم بکەن.🔕
قسەخۆشەکانی #فەریق۱😂😂
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

20 Nov, 16:36


""وردەم نیە  بڕۆ کاڵەکێک بدزە، با بێ حساب بین""

پیاوێکی قسەخۆش(فەریق) کە خەڵکی سلێمانی بوو و ئێستا لە ژیانا نەماوە گێڕایەوە:

لەگەڵ دۆعانووسێک کە ناوی میرزا ئەولقایەر(عبدالقادر) بوو، بوومە هاوڕێ و چەند ئاواییەک پێکەوە بووین.
خەڵک پووڵیان بۆ ئەهێنا کە دۆعایان بۆ بکا خوا لە گوناهەکانیان خۆش ببێ. خۆی دیاری کردبوو بۆ هەر جار ئەنجامدانی گوناهێک ۱۰ دینار.
ڕۆژێک جوان منی فێرکرد کە من پووڵ وەربگرم یان باقی بدەمەوە.
گەنجێک هات وتی من دووجار شووتیم دزیوە، فەرموو ئەوە  ۲٥دینار. منیش کە ئەبێ ٥ دینار باقیم بدایەتەوە بەڵام وردەم نەبوو. عەرزی  میرزا ئەولقایەر(عبدالقادر)م کرد قوربان ٥ دینارم بدەرێ با باقی ئەو جەوانە بدەمەوە.
جوابی دامەوە: فەریقە کوێر باقی ناوێ پێی بڵێ بڕوات بایی ٥دینارەکەیش دزی بکا
وتم چۆن?
وتی گەوجە، دوو شووتیەکە ئەمە ۲۰دینار، کاڵەکێکیش بدزێت ئەمە ٥دینارەکە و ئاو بهێنە و دەستت بشۆرە.

گەنج: جەوان

#عوسمان_کتێبخانە*

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

17 Nov, 18:30


#بەشی۲
وتاری ئەدمینی کاناڵی مەلای مەزبوورە و  کارمەندی کتێبخانە گشتییەکانی مەریوان لە نوێژی هەینی شارۆچکەی جووجەسازی بەبۆنەی حەوتووی کتێبەوە.
ڕێکەوت: ۲٥ی خەزەڵوەری ۱٤۰۳
گرنگی و پێویستبوونی هەبوونی کتێبخانە لە زمانی عوسمان سەمەدییەوە

بڵاوکردنەوەی زۆۆر پێویستە😂😂
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

15 Nov, 17:53


وتاری ئەدمینی کاناڵی مەلای مەزبوورە و کارمەندی کتێبخانە گشتییەکانی مەریوان لە نوێژی هەینی شارۆچکەی جووجەسازی بەبۆنەی حەوتووی کتێبەوە. شیاوی باسە چەند تەنزی تاڵی تێدایە.
ڕێکەوت: ۲٥ی خەزەڵوەری ۱٤۰۳

بڵاوکردنەوەی زۆۆر پێویستە😂😂
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

14 Nov, 08:03


تەنیا ئێمە باشین!

لە کوێستانێکی تەماوی، ڕێبوارێکی ماندوو کە ڕێگای ون کردبوو، شەو درەنگان لە دەرکەی دا. چەند کەس چوون و دەرکەیان کردەوە. ئەو پیاوە نە بۆ دۆعای خێر هاتبوو و نە چاوەڕوانی ئامۆژگاری و نەسیحەت بوو. تەنیا وتی برسیمە و نانم دەوێ. پاش نانخواردن، لە دەوری کۆ بوونەوە. وتیان ئێمە جەماعەتێکی دوورەپەرێزین کە لە خەڵک و کۆمەڵگا بڕاوین. هاتووین لەم کێوانەدا بە پاکی و درووستی بۆ خۆمان دەژین. زانایەکی مەزن ڕێبەرمانە. بە بزەی دەرکی بەهەشتمان بۆ ئاوەڵا دەکات. کاتێ گوێمان لە شێعر و وتاری  ئەو دەبێ، لەوپەڕی هەوران دەژین. بۆیە لەوە دڵنیاین کە تەنیا ئێمە ڕێگای ڕزگاریمان دۆزیوەتەوە.
جا کەوابوو بە وتەی پیران:دار پیر دەبێت و جارێک لە تەمەنیدا باز دەنیشێتە سەری. تۆش ئەم دەرفەتە زێڕینە لەکیس مەدە و لێرە بمێنەوە. دڵنیابە هەموومان چاومان لێتە. زۆر کەسان‌ وەکوو تۆ هاتن و لێرە مانەوە.

پیاوی ڕێبوار وتی: سپاس بۆ ئیوە و دەسخۆشی لە میوانداریتان. بەڵام بە ڕای من ئەمە شێوازی ژیان نییە کە ئێوە گرتووتانە بەر. مەرج ئەوەیە کە لەنێو خەڵکیدا بن و لەسەر عەرز بژین. دەنا خۆجیاکردنەوە لە خەڵک و لە ئاسمان سەیرکردن، هونەر نییە. وەهمە، خەونێکی درۆیە. ڕزگاری ئەوە نییە کە چەشنی ماسی بچنە قوڵاخەوە و لە دەردی گەل خۆتان گێل کەن.
ئێوە کاتێ بە مێشکی خۆتان بیر ناکەنەوە، کاتێ تەنیا خۆتان بە چاک دەزانن، هەر ئەوە خۆی ئەوپەڕی سەر لێ شێواوییە. کەس لێرە فێری حەماسە و عەشق نابێت.
هەر ئێستا کە ئێوە لێرەن بە هەزاران کەس لە شاران برسین، بەشی پڕپۆڵەیەک ئارد لە ماڵیاندا نییە. هاوکات کەسانێکیش هەن کە ئاخوڕیان پڕە و کۆمەڵگاشیان نوقمی گەندەڵی کردووە. تەنگیان بە هەژاران هەڵچنیوە. جا ئەگەر هەمووان دوور بگرن، ئەی کێ  هەوڵێک بدات بۆ داماوی و ڕوژڕەشی ئەو خەڵکە. کاتێ کەس خۆی بە خاوەنی دەردەکانی کۆمەڵگا نازانێت و سفرەی تاڵانکراوی لێقەوماوان نابینێت، پاک بوون مانای نامێنێت.

ئەو خەونە گرانە پیرۆزی خۆتان و ماڵیاوا.

پاش ڕۆیشتنی کابرای ڕێبوار، ئەم قسانەیان گەیاندە لای زانای مەزن. وتی من خۆم دەبێ بڕۆم و شار تاقی بکەمەوە. بۆیە ملی ڕێگای گرت و ڕووی لە شار کرد.

پاش چەندین ڕۆژ لە چاوڕەوانی شاگردان، زانای مەزن لە شار گەڕایەوە. له وڵامی پرسیاری شوێن کەوتووان، وەها دەگریا فریای فرمیسک نەدەکەوت. پاش زۆرێک شین و گریان، تکایان لێ کرد تا پێیان بلێت چی دیوە. فەرمووی بۆ یەکمجار لە شار هەستم بە بەهێزبوونی شەیتان کرد. لە شار ڕێم کەوتە گەڕەکی لەشفرۆشان. لەنجەی ژنانی بێ سەرپۆش وەکوو هەڵپەرکێی مار، مووچرکیان دەخستە  لەشی پیاوان...
ئەو شەو هەر بە گریان باسی ئەو چەند ڕۆژەی دەگێڕاوە.

بۆ سبەینێ، زانای مەزن کە لە خەو هەستا، کەسی بە دەورەوە نەمابوو. زانی هەر نیوەشەو شاگردان ڕێگای شاریان گرتۆتە بەر.

ئانتوان چیحۆف١٨٨٧/سروژ استپانیان

خوێنەری خاوەنبیر!

کاتێ کۆمەڵناسی گەورەی بریتانی، جورج وێڵز، لە پێنج نامیلکەدا باسی مافی مرۆڤ دێنێتە ئاراوە؛ پێشتر دەیباتە خزمەتی مهاتما گاندی گەورەی وڵاتی هێند. گاندی دەڵێت ئێمە بەر لەوەی باسی مافی مرۆڤ بکەین، دەبێ باسی ئەرکی مروڤ بکەین. کاتێ ئێمە ئەرکی خۆمان بەرانبەر بە کۆمەلگا بەجێ ناهێنین و خۆمان لە خەڵک جیا دەکەینەوە، مافەکانیش پێشێل دەبێت.

ئەو کەسانەی خۆیان بەرانبەر بە کۆمەڵگا بە بەرپرس نازانن، هاوکات ڕێگای خۆشیان به تەنیا ڕێگای ڕزگاری دەزانن، لە ڕاستیدا تووشی وەهم و خەیاڵن. ڕەنگە لە ئەزموونەکانی نێو کۆمەڵگاش سەرکەوتوو نەبن.

چۆلەکە بە باڵێک نافرێ و چەپڵە بە دەستێک لێ نادرێ. دەردەکانی کۆمەڵگا، زمان، کەلتوور و... هی هەمووانە و ئەو ئەرکەش لەسەر شانی هەمووانە.
کۆمەڵگای ئەمڕۆی کوردی بارودۆخی هەستیارترە لە ڕووسیای سەردەمی چێخوف. دەمڕاسانی کۆمەڵگا دەبێ خەڵک زۆرتر هان بدەن کە خۆیان بەرانبەر بە نیشتمان و کێشەکانی بە بەرپرس بزانن.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٨/٢٤

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

11 Nov, 16:01


لە بریتانیا(انگلیس) بە پێی یاسا، وەلیعەهد ئەتوانێ لە ۱٤ساڵیدا ببێتە بەڕێوەبەر و پادشای وڵات، بەڵام بۆی نیە و ناکرێ تا ۱٨ساڵی ژن بهێنی.
ئەمە دەردەخا کە بەڕێوەبردنی وڵاتێک ئاسانترە لە بەڕێوەبردنی ئافرەتێک.

بەڵام لە وڵاتانی موسوڵماندا کچ لە ۹ ساڵیدا بۆی هەیە شوو بکات بەڵام هەتا ۱٨ساڵی مۆڵەت(گواهینامە)ی شۆفێری پێ نادرێت. ئەمە دەرئەخات کە بەڕێوەبردنی پیاوێک لە بەڕێوەبردنی ماشێن(ئۆتۆمبێل) ئاسانترە.

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

09 Nov, 10:02


لە شوێنێک قەرار بوو، وەکوو بەڕێوەبەر لە ئیدارەیەکدا دابمەزرێندرێم، سەرتان نەهێنمە ئێش بانگ کرام بۆ لێپرسینەوەی پێش دامەزران، تا بۆیان بسەلمێ کە ئاێا من لێهاتووم بۆ ئەو کارە یان نیم، وەکوو لە هەموو عالەمدا باوە!؟
دوای چەند پرسیارێک کە بڕوا بکەن هیچ فڕیان بەو کارەوە نەبوو، کابرا بڕێک چاوی بڕییە سەروگوێم و وتی: تۆ مەگەر ڕیشت ئەتاشی؟
وتم نە قوربان من ڕیشم ناتاشم بەڵکوو بە کەرەنتوو "کەرەمتوو" ئەیدوورم و دوایی ئاوری پێوە ئەنێم.
زۆری پێناخۆش بوو، بەڵام هیچ نەیهێنا ڕووی خۆی، پێکەنینێکی مەسنووعی گرتی و وتی: ئەی بۆ هەموو دەمووچاوت بریندار بووە؟
وتم کاکە گیان ئەمجارەیان کەرەمتووم دەسنەکەوت ئیتر بە تەوراس تاشیم.

دوای چەن ڕۆژ جواب هاتەوە: شما شایستگی ندارید(ئێوە بەکاری ئێمە نایەن)

               #عوسمان_کتێبخانە


کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

06 Nov, 10:26


چەن ساڵ لەمەو پێش کابرایەکی خەڵکی  سلێمانی  هاتبوو بۆ مەریوان تا لە مەریوانۆ بڕوا بۆ سنە.
لە ترمیناڵی مەریوان  چەن ماشینێکی پەیکان و ئاردی وەستابوون مسافر سوار بکەن.
ئەویش ئاردییەکەی بە پژۆزانیبوو  و وتبووی مادەم  خۆ هەر وەکوو یەک پووڵ ئەسێنن با هەر بە پژۆکە بڕۆم.
کاتێک سوار ئەبێ  ئەبینێ  ئەم پژۆ هەر  ڕێ ناکات، ئەڵێ ئەرێ بۆ وایە؟ مەگەر ئەمە پژۆ نیه؟
شۆفێرەکە ئەڵێت   ئەمە  مۆتۆرەکەی پەیکانە و بەدەنەکەی  پژۆ.  هەر ئەوەیە کە ناڕوات
لەو سەرۆ  دێتەوە بۆ مەریوان  ئەڵێ خۆ هیچ فەرقێکیان نیه  با هەر بە پەیکان بچمۆ.
کە ئەبینێ ئەم پەیکانە وەکوو موشەک ئەڕوا،   ئەڵێ  ئەرێ ئەمە مەگەر پەیکان نیه؟
شۆفێرەکە  ئەڵێ  کاکە ئەمە  مۆتۆرەکەی پژۆیە و بەدەنەی پەیکان.
کابرا سەری سوڕ ئەمێنێت و ئەڵێ سبحان اللە لە کاری  ئێرانیانە.

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

04 Nov, 08:44


#سۆرانی

ئەگێڕنەوە: ڕۆژێک له دارستان، فیل بە هەناسەبڕکێ ڕایدەکرد. گوڕگ ڕێی لێگرت وتی : ئەوە بۆ ڕادەکەی؟

فیل وتی : پاشای دارستان ( شێر ) بڕیاری دەرکردووە هەرچی زەڕافەیە بیگرن و بیکوژن.

گورگ گوتی : جا خۆ تۆ زەڕافەنیت ئیتر بۆ دەترسیت؟
فیل وتی : ئاخر کێشەکە ئەوەیەکە کەر سەرپەرشتی وەزعەکە دەکا!هیچ بڕوام بە کەر نیە.

#هەورامی


گێڵناوە ماچا:
ڕوێوە جەنگەڵەنە فیلێوە بە هەناسەبڕکێ ڕەماێ ڕەمێ.
وەرگێوە ڕاش وەنە گێرۆ، ماچۆ: ئانە چی ڕەماێ ڕەمی؟
فیلەکە ماچۆ: شاۆ جەنگەڵی (شێر) واتەنش: هەرچی زەڕافەن گێردێشوو کوشدێش.
وەرگەکە ماچۆ:
خۆ تۆ زەڕافە نیەنی... چی تەرسی؟
فیل ماچۆ: ئاخر هەرمانەکێش ئەسپارێنە بە هەرەکەێ، باوڕوو متمانێم بە هەرەکەێ نیەنە.
تووێچ بەرپشە.

#فەرزاد_حاجی_عەزیزی

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

02 Nov, 10:30


بزنی دزراو

کابرایەک لە دێهاتێکی  ناوچەی ....ی مەریوان، بزنێکی دزیبوو؛ وتیان مامەڕەحمان ئەو بزنەت بۆ خوارد؟ خۆ حەرامە و لە ئەو دونیا بزنەکە بە خاوەنەکەیت نیشان ئەدا و   ئەڵێ ئەو کابرا خواردوومی!
ئەویش لە جوابا وتی: ئەوە تۆ لاژەلاژ چەتە؟ دەی منیش ڕیشی گرم و دەمەی دەس ساحێویۆ!(منیش ڕیشی ئەگرم و ئەیدەمۆ دەس خاوەنی)

#الف_ک

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

31 Oct, 06:52


مافی هــــەژاران

هێمنی و ئارامی بازاڕ، بە هاواری پیاوێک تێکچوو. خەڵک و پۆلیس بە دوای هەرای کابرا کەوتن. پیاوێکی دارتاش بە دەستی خوێناوی خۆی ئاماژەی بە سەگێک دەکرد کە گوایا دەستی گەستووم، چاوی هیواشی بڕیبووە پۆلیس.

پۆلیس وتی: دەبێ هەر ئێستا ئەو گەماڵە پەت بکرێت، نەوەک نەخۆشی هاری پێوەبێ. خاوەنەکەشی پەتپەتێن بکرێت، تا بزانێ مەنێ چەند کیلۆیە و دنیا بەری بە کوێوەیە؟

ڕێبوارێک وتی قوربان، من ئەو گەماڵەم لەبەر دەرکی جەنابی فەرماندەی لەشکەر دیوە.
پۆلیس وتی بەڕاستە؟ ئەرێ کابرای دارتاش بۆ هار بوویت؟ وا هاوارت کرد وامزانی مار پێوەی داوی. ئەو بەستەزمانە چۆن زاری دەگاتە دەستی ئەتۆی تەژەی حۆل؟  عەیب نییە وەکوو مریشکی هێلکەکەر بەناو ئەو بازاڕەدا کردووتە گاڕەگاڕ؟ دەبێ بزانم مەبەستت لەو کارە چ بووە؟

ڕێبوارێکی دیکە وتی گەورەم؛ جەنابی فەرماندە، تاژی ڕەسەن ڕادەگرێ، نەک سەگی خوێڕی. ئەم سەگە هێ بەڕێزیان نییە؟
پۆلیس وتی: یاسا هەر بە چاوێک بۆ هەمووان دەڕوانێ. ئەو دارتاشە هەژارە بە دەستی زامدار چۆن بۆ ژن و منداڵی نان پەیدا بکات؟ خێرا خاوەنی ئەو گەماڵەم بۆ بێنن هەتا ڕۆژی گەشی لێ ڕەش کەم. دارتاشیش نابێ دەس لە سکاڵای خۆی هەڵبگرێ، خۆ دنیا سەری بە پووش نەگیراوە.

ڕێبواری یەکم وتی قوربان ئەو کابرایەی کە لە سەردا دێت، پاکاری ماڵی جەنابی فەرماندەیە. بۆ خۆتان لێی بپرسن.
پاکار وتی گەورەم؛ ئەوە گەماڵی جەنابی وەزیرە کە بە خێزانی بۆ چەن ڕۆژێک تەشریفی پیرۆزیان میوانی جەنابی فەرماندەیە.

پولیس وتی: کەوابوو خێرا ئەو بەستەزمانە بەرەوە. ڕەنگە لەبەر هەرای ئەم کابرایە ترسابێت. هەر وەها ڕاسپاردەی ڕێز و سڵاوی من بە لە خزمەتی ئەو دوو بەڕێزە. تکایە لە بیرتان نەچێت کە پێیان بفەرموون من ئەو شانازییە بووە بە بەشم  کە ئەو سەگە جوانەیان بدۆزمەوە.

دارتاش:  ؟؟؟ !!!

ئانتوان چێخوف ١٨٨٤/ سروژ استپانیان

ساڵەهایە کورد جەستەی خوێناوی نیشتمانی لە حەڵەبجە و کۆبانی و عەفرین و... پیشانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤی وڵاتانی ڕۆژاوایی دەدا، کەچی کوردی هەژار هەموو جارێک دەیکەن بە چیرۆکی کابرای دارتاش. هیچکات زلهێزانی عاڵەم جەستەی زامداری کورد لە کارەساتەکانی ئەنفال و زیلان و دەرسیم و... لە هەڕاجە بازاڕی مافی مرۆڤ بۆیان گرنگ نەبووە. لە جانتای هیچیان ئاشتی و برایەتی و دڵسۆزی بۆ چەوساوەکان دەس ناکەوێ. چوونکا سەددامەکان و ئاتاتورکەکان گەماڵی خودی زلهێزانن. ئەوەی کە لەم دنیایەدا زۆر هاسان دەخورێ، مافی هەژارانە. چەساوەکان نابێ چاوەڕوانی زلهێزان بن چوونکا ئەوان قازانجی خۆیان دەکەن بە پێوەر، نەک مرۆڤایەتی.
تەنیا گەلی یەکدەنگ براوەیە، مخابن ئێمە و باسی یەکدەنگی! هەر بەلای جاریشیدا نەچووین. کوردی هەژار تەنیا لێکترازان و لەبەر یەک هەڵاتن چاک دەزانێ. ناتوانێ پاڵ وە پاڵی برای خۆی بدات. 
تا ئەوە حاڵمانە، ئەوەش ماڵمانە.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٨/١٠

کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
https://t.me/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبابەتی خۆش👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

28 Oct, 15:49


زۆۆۆر خۆش، لە بەشی ۱ تا ٤ حەتمەن گوێی لێ بگرن👆

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

28 Oct, 15:45


مەلای‌مەزبوورە(طنز)

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

26 Oct, 08:14


ئەڵێن
ترامپ به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێرە تایبەتییەکەیدا دەچن بۆ ناو بازاڕ، له‌وێ به‌ شۆفێرەکەی ئه‌ڵێ: پێم خۆشەخۆم لێخوڕم.. شۆفێرە‌که‌ی ناچار  لە سەندەڵی شاگرد دادە‌نیشێ، ترامپیش زۆر به‌خێرایی لێدەخوڕێ و پۆلیس ئه‌یگرێت. پۆلیسەکە ڕایدەگرێت و ئه‌ڵێ:
ئیجازه‌ و سه‌نه‌وی(گواهینامە و مدارک). ئه‌ویش ئه‌یداتێ. پۆلیسەکە که‌ سه‌یری ناوه‌که‌ی ئه‌کات، یه‌کسه‌ر بێسیم ئه‌کات بۆ مدیریه‌ت و به‌ مدیر ئه‌ڵێ: گه‌وره‌م دانه‌یه‌ک له‌ گه‌وه‌ره‌کانم گرتووه‌، چی لێبکه‌م؟ مدیره‌که‌شی وائه‌زانێ
مه‌به‌ستی دز و تیرۆریست و شتی وایه‌‌، یه‌کسه‌ر‌ ئه‌ڵێ: بیهێنه‌ بۆ مدیریه‌ت. پۆلیسەکه‌ش ئه‌ڵێ: ئاخر گه‌وره‌م زۆر گه‌وره‌یه، هه‌ر زۆرگه‌وره‌یه‌‌، ناتوانم.
مدیره‌که‌ ئه‌که‌وێته‌ گومانه‌وه‌ و ئه‌ڵێ:‌ بۆچی
کێیه‌؟
پۆلیسەکە ئه‌ڵێ: وه‌ڵاهی گه‌وره‌م خۆشم نازانم کێیه‌، به‌ڵام ترامپ شۆفێریەت.

#هەوراز

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
https://t.me/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبابەتی خۆش👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

25 Oct, 04:35


هاوژینی کافر و دایکی موسوڵمان

برادەرێک گێڕایەوە: لە  وڵاتی مەجارستان(هێنگاریا) خوێندکار بووم. هەر لەوێ ژنم هێنا و بە باوکمم وت: بابەگیان ژنێکی خارجیم خواستووە.
باوکم بە تووڕەییەوە وتی: هەی بێ عەقڵ، ئەوان کافرن، بۆ کاری وات کرد؟
خۆلاسە دوای چەند ساڵێک لەگەڵ خێزانم هاتینەوە بۆ کوردستان و بۆ کاروباری تایبەتی خۆم بە تەنیا ڕۆیشتم بۆ تاران. خێزانیشم لە لای باوکم بە جێهێشت چوونکە دکتۆر بوو و باوکیشم بە نەخۆشی قەند و چەوری خوێنەوە گیرۆدە بوو.
هاوژینە مەجارستانیەکەم بە باشی پێی ڕادەگا و خزمەتی دەکا و دەرمان و دەرزی و هەموو کارێکی پێویستی بۆ دەکا.
لە تارانەوە زەنگم بۆ بابم دا و هەواڵی سەلامەتی خۆی م  پرسی و وتم بابە ژنە کافرەکەم چی دەکات؟

وتی: ڕۆڵە بەخودا ئەمە ئیسلامە و دایکت کافرە، ئا بزانە کافرێکیش بۆ من نادۆزیتەوە؟

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
https://t.me/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبابەتی خۆش👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

23 Oct, 12:06


ئاکامی دووبەرەکی

شەو، باڵی ڕەشی خۆی بە سەر شاردا کێشابوو. جاربەجار مانگ لە پشتی هەوران، دەرفەتی دەهێنا و بە تریفەی خۆی بۆ چەند چرکە ساتێک شاری ڕووناک دەکردەوە.

تەنیا دەنگی تەقە و شریخەی تفەنگ، بێدەنگی شاری دەشکاند. هەردوو لایەنی شەڕ هەوڵی ڕاونانی ئەوی دیکەی دەدا. خەڵکیش وەکوو بەرخی بێ دایک کە سەر بە ژێر سکی گەماڵیشدا دەکات، هەر جارە ڕوویان لە لایەنێک دەکرد...

لە سەربان بەبێ چرپە ڕاکشابوو. تفەنگەکەی و دووربێنێک لەپاڵ دەستیدا بوون. هەروا کە ورتکەنانی لە زاری نێزیک دەکردەوە، بە ملەتاتکێ چاویشی لە شەقام بوو. لە بەیانی هەتا ئێستا هیچی بۆ نەخورابوو. لەم شەڕە هەوسار پچڕاوەدا نانیش دەبێت بە ژار. تەنیا دڵخۆشی ئەوە بوو کە فەرماندەکان بەڵێنیان دابوو، بە تێکچوونی دەستەی لادەر، نیشتمان کێشەی نامێنێت و بە یەکجاری ڕزگار دەبین.

بۆ چەن خولەکێک بیری لە ماڵی خۆیان کردەوە. شێوە و ڕوخساری دایکی هاتە پێش چاوی. بۆخۆی نەوبەرەو و کوڕەگەورەی ماڵ بوو. لەگەڵ دایکی و تەنیابراکەی بە سێ کەسی لە دێهات پێکەوە دەژیان. پاش تێکەڵبوونی بە شۆڕش، لێیان دابڕا. کە شەڕی ناوخۆیی بڵێسەی سەند بە تەواوی لێیان بێخەبەرما.

پێی سەیر بوو کە چۆن تینی ئاگری شەڕ دەتوانێ بە کرژی و بە گشتی ڕواڵەتی ژیان بگۆڕی. پێش لەو شەڕە، سەردەمی ژیانی لادێ، لە ئاوەها شەوانێکدا دەچووە سەربان. بۆ خۆی گۆرانی دەگوت:
"جارجار هەوریەکەت بیده بە لاوە، وەک مانگ لە گۆشەی هەوری سیاوە... ". یان لە لای خوارووی ئاوایی لەگەڵ کوڕانی ناودێ دادەنیشت و بەرەو لای ماڵی یار دەیچریکاند: "زەنجیری زوڵفت سەرەوخوار مەکە، هەژارێ چۆن من گرفتار مەکە...".
کەچی ئێستا لەبەرەی شەڕ لە هەموو ئەمانە دابڕاوە. ئەو شتانە وەکوو خەیاڵێکی دوور دەهاتنە پێش چاوی. لێرە تەنیا لوورەی بێ وچانی مەرگەو و لاشەی سارد وسڕ.
هەر باشە کە لە ماڵەوە برایەکی هەیە. جا ئەگەر ئەمیش بکوژرێ، ئەو برایە هەیە کە فرمێسکی دایکە لەخۆشی بێبەشەکەی بسڕێتەوە.

لەم خەیاڵانەدا بوو کە چاوی بە ماشێنێکی سەربازی کەوت. زانی سەر بە ئەمان نییە. هاوکات ژنێکیش هاتە سەر کۆڵانێک و ڕاوێستا. دیار بوو ژنە سەر بە دەستەی لادەرە و هەر خەڵکی ئەو گەڕەکەیە، ماشێنەکەش ڕاوێستا. زەلامێک سەری لە ماشێن دەرێنا و  ڕووی لە ژنە کرد. دیار بوو کە ژنە ڕاپۆرتی ئەو دەوروبەرانەی پێدەدا. لەو سەربانەوە توانی هەر بە یەکەم گولـلە مێشکی زەلامەکە بڕژێنێتە سەر شەقامەکە. ژنە قیژاندی و هەڵات. گولـلەی دووەمیش بوو بە بەشی ژنە و لەناو جۆگەی قەراخی ڕێ سەرەوخوار بوو.
لەپڕ دەنگی تەقەیەک بەرزەوە بوو. چەکەکەی لە دەستی بەربوو. لە سەربانی ماڵی بەرانبەری، سەربازێکی دوژمن خۆی حەشار دابوو. کاتێ ئەم تەقەی لە زەلام و ژنە کردبوو، ئەویش لەو دەرفەتەدا ئەمی ئەنگاوت. باڵی چەپی خەڵتانی خوێن بوو. خۆی دایە پەنای دیوار. هەر چۆنێک بوو، بە ددان و ئەو دەستی دیکەی، باڵی بە دەسرەکە بەست. بەڵام ئێش، ئامان و ئارامی لێ هەڵگرتبوو. خۆ ناشکرێ تا بەیانی لەو بانە ڕاوەستێ. دنیا ڕوون ببێتەوە، هەر پەلێکی دەکەوێتە دەستی عیزراییلێک. دەشیزانی کابرا لەو بەرەوە باشتر لە جاری پێشوو چاوەڕوانە. لەو کاتەدا نەخشەیەکی داڕشت. لە پێش خۆیەوە وتی، هەر ئێستا چارەنووست دەنووسمەوە.
کڵاوەکەی خۆی لەسەر لوولەی تفەنگەکەی دانا و وردەوردە بەرەو لێوارەی بانەکەی برد. لە پڕدا گولـلەیەک ناوەڕاستی کڵاوەکەی کون کرد. ئەمیش وەکوو کەسێک کە پێکرا بێت، دەستی لەگەڵ تفەنگەکە بەرەو خوار شۆڕ کردەوە و پاش چەندین چرکە تفەنگەکەشی بەڕداوە خوارێ. تفەنگ بە دەنگێکی بەرز کەوتە سەر شەقام. کابرای بەرانبەری وایزانی کە کار تەواو بوو. لە سەربانەکە هەستایە سەر پێ و سەیری خوارێی دەکرد. پشتی لەمانگ بوو، زۆر ئاشکرا لە بەرچاو بوو. لەو کاتەدا ئەم کە پێشتر دەمانچەکەی بەو دەستی تری حازر کردبوو، تەقەی لێ کرد. کابرا هەتا کەوتە سەر عەرز، بە حەواوە چەند جار خولی خوارد.

دەبوو بە زووترین کات ئەو شوێنە جێ بێڵێت و هەواڵی ئەو شەوە بباتەوە دەرەوەی شار، لای فەرماندەکانی شۆڕش. خۆی گەیاندە سەر شەقام. لەپڕ ڕەهێڵەی گولـلە بوو کە دادەباری. بە دوو باز خۆی فڕێدایە ئەو بەری شەقام و لەسەر عەرزی خەوت. زانی لە دوورەوە تەقە دەکەن. کاتێ ویستی بڕوات، تازە زانی کە لەپاڵی سەربازە کوژراوەکەدا، خۆی بە عەرزدا داوە. خوێن جۆگەی بەستبوو. سەیری ناوچاوانی کرد، بە تەواوی تاسا؛ براکەی خۆی بوو.

لیام فلاهێرتی/ئیرلەند١٩٢٢/سمیە آمارلویی

خوێنەری خاوەنبیر!
لێرەدا نامەوێ گۆماوی مێژووی پڕ لە شوورەیی براکوژی کورد هەڵشڵەقێنم. کە ئەوە خاڵی هاوبەشی کوردانە.
ئێمە دەبێ بەو باوەڕ و قەناعەتە بگەین کە بە ڕاونان و تیابردنی بەرانبەرەکەمان کە وەکوو ئێمە بیر ناکاتەوە، سەرکەوتوو و بەختەوەر نابین. میللەتێک برایەتی نەزانێت، هەتا قیامەت تاریکەشەوی نابێتە مانگەشەو.

#عیسا_ئەحمەدی

https://t.me/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

22 Oct, 05:10


قسە و قسەڵۆکی خەڵکی لای خۆمان
پێش ژنهێنان دەڵێن:
تۆ خۆ هەموو شتێکت هەیە بۆ چی ژنێکیش ناهێنی؟

دوای ژنهێنان دەڵێن:
خاک بەو سەرەت تۆ خۆ هەموو شتێکت بوو، ژنت بۆ هێنا؟

ئیشەیش نەمزانی ئاخرەکەی بهێنین یا نەهێنن؟!!!

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
https://t.me/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبابەتی خۆش👇
@zagros223

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

19 Oct, 12:19


کاک ئەحمەدی کاحەمەساڵەی پێلە ئەیوت:
ژیان تەنیا بۆ خاوە پووڵ و پارەکانە ئێمەمانان بەس بۆ سەرفیترە هاتووینە دنیا.
یان بۆ ئەوە تلگرام بێکار و خاڵی نەبێ

کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
@malaymazbura


کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagros223
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

18 Oct, 07:41


مامەڕەشە لە درگای ئورژانس(فریاکەوتنی خێرا) دەستی گرتبوو بە سمتی و شەلەشەل ئەڕۆیشت و لەبەر خۆیەوە هەر بۆڵەبۆڵی بوو. پرسیم بەڵا دووربێ، چیە؟ بۆ ئەشەلی؟
وتی:
چووزانم باوکم، خۆ بڕێ لەم کچەپەرەستارانە بەجۆرێ دەرزی ئەوەشێنن ئێژی خەتای منە شوویان بۆ ناکرێ. هێواشتر دایکم، خۆ نە تۆ دامپزشکیت و نە منیش وشترم😂😜😜

دامپزشک:پزیشکی ئاژەڵان

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagros223
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

17 Oct, 04:40


بەسەرهاتێکی "مەلای مەزبوورە"(ملانصرالدین کورد) لە زمانی حەمە مەلا وە.

کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇😂😂

🌷  #حــەمە_مەلا  🌷
🔘رۆحی شاد بێ

کاناڵی تەنزی مەریوان😂😂😂👇
@malaymazbura


@zagros223
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

15 Oct, 09:51


( #قســـــــــەی_خوش)
پێشکەش


🌷 #حــەمە_مەلا 🌷

کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇😂😂

🌷  #حــەمە_مەلا  🌷
🔘رۆحی شاد بێ

کاناڵی تەنزی مەریوان😂😂😂👇
@malaymazbura


@zagros223
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

14 Oct, 04:47


#قســـــــــەی_خوش
(بەحسی درۆزنەکان)

حەککک ماڵت بەقوڕگیرێ ئەبێ ئاوەها درۆ بکەی😜

🌷 #حــەمە_مەلا 🌷
🔘رۆحی شاد بێ

کاناڵی تەنزی مەریوان😂😂😂👇
@malaymazbura


@zagros223
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

12 Oct, 08:11


مەریوان پارکی میللەت: دەستبەکاربوونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقام

https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

11 Oct, 16:37


لە ئاوایی .... ناوچەی مەریوان فەقێیەک هەبوو لە ناو فەقێکانا بە قسەخۆشی بەناوبانگ بوو. تەمەنی گەیشتبووە ۲٥ و زۆری حەز لە ژن بوو بەڵام توانای ماڵی نەبوو ژن بهێنێ. ڕاست ئەو ساڵەی کە بە ڕەسمی حوجرە کتێبی تصریف زنجانی دەخوێند.
خۆلاسە تەمەنی گەیشت بە ٥۰ و ژنی هێنا بەڵام پیاوەتی لێ نەدەهات و لە باری جنسییەوە زۆر لاواز ببوو. ئەگەر چی باری ژیان شپرزی کردبوو بەڵام هێشتا قسەخۆشەکانی هەر مابوون.
ڕۆژێک ڕوویکردە خێزانی و هەناسەیەکی هەڵکێشا و وتی: ئااااخ بۆ ک... کەی دەورانی تصریف زنجانی.

#تەنزی_مەریوان_لطفی*

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

09 Oct, 17:41


ناوێکی زل و شارێکی وێران!

لە سەفەرێکدا لەگەڵ پیاوێکی ڕیشسپی بووین بە هاوڕێ. لە ڕێگادا، کەوتینە قسە کردن، هەتا باسمان هاتە سەر ئەوەی کە بۆچی ئێستا  گەورەپیاوان وەکوو جاران باویان نەماوە و ناو و ناوبانگ هی کەسانێکی دیکەیە. منیش عەرزم کرد: سەری من بە قەدەر پای ئێوەی لێ نازانێ. بەڵام ئێستاکه وەکوو جاران نییە. دنیا زۆر گۆڕانی بەسەردا هاتووە. کاتی خۆی گەورەپیاوان و شێرەژنان بە هۆی تێگەیشتوویی و ئاکاری بەرز و وتاری بەجێ، ناوبانگی چاکەیان دەردەکرد و خەڵکی سەریان پێیان دەسپارد. بەڵام ئێستا شێوازی کار جۆرێکی دیکەیە.

من بۆ خۆم ئەندازیارم. بە هۆی ئیش و کارەوە زۆر شاران گەڕاوم. جارێکیان لە شارۆچکەیەک پردێکمان درووست دەکرد. چەند مانگێگی خایاند تا تەواو بوو. زۆر مرۆڤی شارەزا یارمەتییان دام. ئەو پردە بۆ خۆی شاکارێکی بێوێنە بوو.
ڕۆژی کرانەوەی پرد، کچێکی بەناو هونەرمەندیان هێنا تا لە سەر پردەکە بەرانبەر بە خەڵک گۆرانی بڵێت. کە دەڵێم هونەرمەند، بیرتان بۆ لای کەڵە هونەرمەندانی خاوەن بەهرەی قەدیمەوە نەچێت.‌ ئەمڕۆ خەڵک زۆرتر لەوەی گۆرانی ببیسن؛ گۆرانی دەیبینن.

بۆ بەیانی لە ڕۆژنامەکانی شار تەنیا وتاری بەرپرسێکی ناشارەزا و چەندین وێنەی ئەو کچە بوو. کەسێک لەو هەموو زەحمەت کێشانەی کە پێکەوە پردەکەمان درووست کردبوو، نەیپرسی: ئەرێ ئێوە کەرتان بە چەند؟ خەڵکیش بۆیان گرینگ نەبوو. ڕەنگە هەرواشیان پێ باشتر بوو. بەڵام من کە شتی وەهام دەدیت، ئاور لە هەناوم بەردەبوو. کە بۆ دەبێ لەباتی چوار مرۆڤی تێگەیشتوو، دەچن کەسێک دێنن کە هەر هەڵبەز و دابەزیە و دەڵێی جن سواری بووە. بۆ خۆم وا بیرم دەکردەوە کە لە دێهات یان لە شارە چکۆڵەکان خەڵکی چونکا دنیایان نەدیوە، وایان بەسەر دێت. بۆیە وتم دەشت دەگرمە بەر و ڕوو دەکەمە پێتەختی وڵات. لەوێ خەڵک خوێندەوارتر و چاوکراوەترن. بەڵام...
"باوە دەرمی کرد، هیوام دایە بوو، کەچی ئەو گۆشتەش هەر لەم  گایە بوو".
تەنانەت لەوێ قوڕەکە خەستتریش بوو. چوونکا لەوێ کەسانی هاشێوەی ئەو کچە، ڕۆژنامە و گۆڤاری تایبەت بە خۆیان هەبوو! دەرکەوان و پاکار و وەزیر و گزیریان هەبوو!

ئێستا بەو قەناعەتە گەیشتووم کە لە دنیای ئەمڕۆ بە ئەنقەست ڕێگا نادەن کە خەڵکی، خزمەتکارانی ڕاستەقینەی خۆیان لە هیچ بوارێکدا بناسن. لە جیاتی ئەوان کەسانێکی مێشک پڕ لە هیچیان پێ دەناسێنن. دەردی کۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێمە ئەوەیە کە ئەوانە لایەنگریان زۆرترە هەتا ژن و پیاوی تێگەیشتوو. هۆکاریشی ئەوەیە کە میدیا، پروپاگاندا و هەڵاڵە بۆ ئەوکەسانە دەکات.

لەو کاتەدا پیاوێک بە لاماندا تێپەڕی. وتم قوربان، ئەو کابرایەت ناسی؟ وتی نەوەڵا. وتم: ئەوە یەکێک لە قۆڵبڕترین کەسانی ئەم وڵاتەیە. برای لفەودوانەی شەیتانە. بدا بەلای ماردا کلکی دەقرتێنێ. زۆر کەس دەیناسن. جا ئێستا ئەو دەردەشمان لێ زیاد بوو کە کەسانێک ناوبانگی خراپیشیان هەر پێ باشە. وای لێهاتووە تەنانەت منداڵانی وڵات پێیانخۆشە ڕۆژێک بتوانن وەکوو ئەوان بن.

پیاوی ڕێشسپی کە تا ئاخری ڕێگا زۆرتر بیسەر بوو، وتی کاکە گیان، من دەناسی؟ وتم نەوەڵا. وتی من سی ساڵ مامۆستای زانکۆ بووم. لە خزمەت مامۆستایان ... و ... و ... خۆێندوومە و چەندین کتێبم لە سەر کەسایەتییە مەزنەکانی وڵات وەکوو نەمر ... و ... و ... نووسیوە.

لەو کاتەدا هەر دووکمان دەستمان کرد بە پێکەنین و ماڵاواییمان لە یەکتر کرد.

ئانتوان چیخۆف / سروژ استپانیان.

خوێنەری هێژا!
دنیای سەرمایەداری، بۆ قازانجی خۆی بە هێزی میدیاکان بۆمان دیاری دەکات کە، کێ ببێتە خاوەن ناو. پاشان شێوازی ژیانیان دەکات بە وێنە و نموونە بۆ زۆرینەی خەڵک. چەندین ڕاوێژکاریان بۆ دابین دەکات کە چی لەبەر بکەن! چۆن قسە بکەن! لەگەڵ کێ هاوسەرگیری بکەن! کەی منداڵیان ببێت! و کەی لێک جیاببنەوە... دەبنە ناوێکی زل و شارێکی وێران. بەداخەوە خەڵکیش وە دوایان دەکەون، لاسایییان دەکەنەوە. لەو ڕێگایەوە هەم ژیانی خەڵک بێ مانا دەکەن، هەم گیرفانیان تاڵان دەکەن.

گەورەپیاوانی ڕابردوو خاوەنی بیروباوەڕی تایبەت بە خۆیان بوون. ئەمانەی ئێستا تەنیا خاوەنی لەشی خۆیانن، ئەویش ئەگەر بن.
ناودارانی ڕابردوو کە فەوتیان دەکرد، ناوبانگیان زۆرتر دەبوو. کەچی ئەمان دوو لۆچ و پۆچ کەوێتە نێو چاوانیان ئیتر گڵۆڵەیان دەکەوێتە لێژی.
ئەوان گەورەیی لەگەڵ ڕۆحیان پەیوەست بوو. بەڵام  ئەمانە پردێکن کاتی، بۆ‌ بازاری سەرمایە.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٧/١٨

نازدنی بابەت و قسەی خۆش👇

@zagros223

مەلای مەزبوورە(قسەی خۆش)👇
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

09 Oct, 16:16


کاک مادێح کۆنەپۆشی(زایەڵە) گێڕایەوە وتی خاڵۆم قەرار بوو بۆ جێژنی قوربان گوێرەکەیەک بکاتە ڤوربانی. جا لەبەر ئەوەی ژن و منداڵ دیمەنەکە نەبینن ئەبێ دان بەخۆدا بگرێ هەتا ئەوان ئەخەون و ئەمجار گوێرەکەکە بباتە حەوشی پشتەوە(حیاط خلوت)ی ماڵەکە و بۆ ئەمکارەیش تەنیا ڕێگایەک هەیە ئەویش ئەوەکە گوێرەکەکە بەناو هاڵ(ژووری دانیشتن)ەکەدا بباتە ئەوێ. جا بۆیە بۆ ئەوەی شوێن پێی گوێرەکەکە بەسەر ڕایەخەکان(فەرشەکان)ەوە دیار نەبێ و پیس نەبێ چوارتا گورەوی ئەکاتە دەست و پێی گوێرەکەکە. لەسەری نەڕۆین هەرچۆنێک بووە کارەکە بەتەواوی ئەنجام ئەدات و تەنانەت حەوشەکەیش ئەشۆرێ کە هیچ ئاسەوارێک نەبینرێ. بەیانی بێ ئاگا لە هەمووشتێک ئەچێ بۆ دەرودەشت و وادەزانێ هیچکەس بەکارەکەی نەزانیوە. خێزانی کە لەخەو هەڵدەستێ و دەست ئەخاتە سەر فەرش، چنگی ئەچێ بەناو شیاکە(پیسی مانگا)دا. ئەمە مەگین گوێرەکەکە شیاکەی کردبووە ناوەڕاستی هاڵەکە و ئەم(خاڵۆم) پێی نەزانیبوو.

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

08 Oct, 14:20


لە سنە لە قاوەخانەیەک خەریکی قلیان و قسەی خۆش بووین برادەرێک کە بە تازەیی باوەگەورەی فەوتی کردبوو وتی دوێشەو باوەگەورەم هاتە خەووم پرسیم باوەگەورەگیان جێگات خۆشە؟
ئابارام(کاک بارام) کە سەرگەرمی چایی خواردن بوو کڵۆیەک قەندی نا دەمی و فوویەکی لە چاییەکەی کرد و هەر بەو زاراوە شیرینەی سنەییەکان وتی: دەی فەرزکەین جێگەیشی ناخوەش بێ ئاخر تۆ چەت بۆ ئەکرێ؟

ئابارام:کاک بارام
قلیان: نێرگەلە

#تەنزی_مەریوان_نەریمان*

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

06 Oct, 09:05


پیاوێک ژنی هێنا. دوای سێ مانگ  ژنە مناڵێکی بوو!
یەکێ لە هاوڕێکانی پێی وت:
ئەرێ چۆنە ژنەکەت ئاوا زوو مناڵی بوو؟
پیاوەکە لە وەڵاما وتی: تاوان لە مناڵەکە نییە، تاوانی منە درەنگ مارەمکرد و گوێزامەوە.

یەکێکی تر پێی وت بڕۆ خێرا کیف و وەسایلی مەدرەسەی بۆ بسێنە چوونکە منداڵێک بە سێ مانگ لە دایک ببێ، بێ شک بە سێ حەفتە ئەچێتە مەدرەسە.


#عوسمان_کتێبخانە*

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

04 Oct, 04:41


ماجەرای سەربازییەکەی مام شەریف(خوازراو)

خەڵکی ئاوایی پێلە لە ناوچەی کۆنەپۆشیی مەریوان بە ڕووخۆشی و قسەخۆشی بەناوبانگن. یەکێک لەو قسەخۆشانە کاک ئەحمەدی کاحەمەساڵەیە کە بە ئەحا پێلەیی ناسراوە.
گێڕایەوە وتی: زەمانی شا،  مام شەریف(مستعار) کە پیاوێکی بە جەستە لاواز و نەخوێندەواریشە، بە زۆر برا بۆ سەربازی. ئەویش لە ترسی ئەوەی مەبادا لە قەرەباڵغی شارەگەورەکانا ون ببێ، هەتا کۆتایی سەربازی(۲٤مانگ) بۆ مەرەخەسییش نەهاتەوە.
هاوسەربازێکی بۆی گێڕامەوە وتی: ڕۆژێک مام شەریف کە تازە چووبووینە خزمەت لە پادگانێک لە نزیکی شاری مەشهەددا بووین. بینیم  پاڵی داوە بە دیوارێکەوە و بە خوڕ ئەگری.
وتم: بۆ وا کزی؟ چی قەوماوە؟ بێتاقەتی بنەماڵەی؟
وتی: باشە لە ناو ئەم هەموو سەربازەدا، دەوڵەت چۆن بیری منی ئەکەوێتەوە کە سەربازیەکەم تەواو بووە و بتوانم بگەڕێمەوە بۆ مەریوان؟
کاک ئەحمەد هەروەها گێڕایەوە کە مام  شەریف کە هاتەوە لە سەربازی، زۆر خەپ و خڕ و قەڵەو ببوو،
کوردی قسەکردنی لەبیر چووبۆووە و تا سێ چوار مانگ لەگەڵ خەڵک بە فارسی قسەی ئەکرد.
جا ئەگەر کەسێکی حکومەتی بهاتایە بۆ ئاوایی ئیتر ئەویان ئەبرد بە فارسی کابرا تێبگەیەنێت. لەبیرمە جارێک کابرایەکی فارس هاتبوو کەس نەیدەزانی حاڵیی بکات بۆیە پەنایان بردەەر مام شەریف و ئەویش وتی سەبرم لێ بکەن تا بچمەماڵەوە جلەسەربازییەکانم لەبەر بکەم و بێمەوە چوونکە ئەو جلانەم لەبەر نەبێ فارسیم بۆنایە😂

#عوسمان_کتێبخانە*

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

03 Oct, 09:51


"گەماڵی دراوسێ"

لە ئاواییەکی پێنجوێن بۆ زەماوەند دەعوەت بووین. ماڵی زاوا دراوسێیەکایان هەبوو کە تەنیا  دیوارێکی تەییمان لە بەینیاندا بوو.

شەو برای زاوا بە گۆرانیبێژەکەی وت: کاکە گۆرانییەکمان بۆ بڵێ.

وتی: ئیسە دێرە و دراوسێکەتان نووستووە با مزاحمی نەبین.

وتی: گوێ مەدە، بەخوا ئەوانیش گەماڵێکیان هەیە شەوان تا بەیانی ئەوەڕێ و ناهێڵێ ئیسراحەت بکەین. ئەم حەقە بەو حەقە

تەییمان: دیوارێک کە بە تووڵ درووستکراوە

#فەرزاد_هەڵەبجە**

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

02 Oct, 13:21


"کەر بەشکردن"

دوو دز پێکەوە کەرێک ئەدزن. لەسەر ئەوەی کە هەرکامیان کەرەکەی بۆ خۆی دەوێ، ئەبێت بە شەڕیان. لە کۆتاییدا بڕیار ئەدەن بەشی بکەن. ئەمان
سەرقاڵی شەڕ و مەرافێعە بوون کە دزی سێهەم هات و کەرەکەی لێ دزین.

ئەمەیە حیکایەتی ژیانی زۆرکەس.

#ناڵەشکێنە*

ناردنی قسەی خوش👇
@zagros223

قسەوبەسەرهاتی خۆش👇

https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

30 Sep, 02:52


لەو سەرەتای ئینقلابەدا لە ئاوایی... لە لایەن حیزبێکەوە بڕێک ئێعلامیە بڵاو ئەکرێتەوە، بە هۆی پەلەپەل و دڵەڕاوکێ و ترس لە ئاشکرابوونیان، یەکێک لە ئێعلامیەکان سەروبن بە دیواری مزگەوتەکەدا ئەلکێنن.
خەڵک لێی کۆ ئەبنەوە کە بیخوێننەە بەڵام ئەبینن ئەستەمە و بۆیان ناخوێنرێتەوە.
لە ئەنجاما بەو ئاکامە ئەگەن کە کەسێک لە بانی مزگەوتەکەوە بە گوریس شۆڕ بکەنەوە بەڵکوو بۆیان بخوێنێتەوە.

سەرچاوە بە دەستکارییەوە:
کاناڵی #مزراوێلکە

ناردنی قسەی خوش👇
@zagros223

قسەوبەسەرهاتی خۆش👇

https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

28 Sep, 09:31


ئەڵێن ئافرەتێک ۲٥جار مێردی کردبوو  بۆ دواجار داواکاری بۆهاتبوو وتبووی بڵێن بەکاکەم بێت بمخا بەبارێکا(بمدا بە شوو یان ڕێم لێ بگرێ و نەهێڵێ شوو بکەم).
کاکەی وتبوو جا بۆ تۆ بارت ماوە؟ ئەوەندە ئەمبارەوبار کراوی بارت نەماوە.

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros224
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

27 Sep, 05:30


"۱٤جار شووکردن"

لە یەکێک لە ئاواییەکانی دەورووبەری مەریوان، ژنێک بوو، پوورە وەنەوشیان پێ ئەووت. ۱۳ جار تەڵاق درا بوو، ئەونە خەڵک بە تەشەرۆ وتیان ۱۳ نەحسە و بیکە بە ۱٤ . بۆ جاری ۱٤م شوویکرد ئەیانگوێزاوۆ ، کەم کەم فرمێسکی دەڕشت و نووکەنووکی ئەکرد.
وتیان:  باشە پوورە وەنەوەش خۆ تۆ جاری یەکەمت نیە، بۆ ئەگریت و هەنسک ئەدەی؟

وتی:  ئاخر با ڕەسمەکە نەشێوێت.


#عوسمان_کتێبخانە*

ناردنی بابەت و ڕەخنە و پێشنیار
(ارسال مطالب و انتقاد و پیشنهاد)
@zagros224


کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros224
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

25 Sep, 14:04


گۆرەوی خۆش!!!

گۆرەوی بۆگەن م بیستبوو بەڵام خۆش؟؟؟!!!! نە

لە بڕێک ناوچەی کوردستان دەستەواژەی "خۆش" بە مانای چاک، خاس، باش یان عال بەکار دێت. بەڵام لە بازێ شوێنی تر، بۆ وێنە مەریوان، "خۆش" مانای بەتام و بەلەزەت یان ئارام ئەدات. وەکوو:  چێشتی خۆش، هەوای خۆش، گۆرانی ی خۆش، قسەی خۆش و .... هتد.

لە نزیک چوارڕای شەبڕەنگ، لە لای ڕەفیقێکم کە دەستفرۆشە و دەسکێش و گۆرەوی و .... ئەفرۆشێت، وێستابووم. ژنێک هات جووتێ گۆرەوی بەرزکردۆ وتی: کاکە ئەم گۆرەویە بەچەند؟
ڕەفێقەکەم قیمەتەکەی وت

ژنەکە وتی: خۆشە؟(یانی جنسەکەی چاکە)

ئەویش وتی: وەڵا دادەگیان لێم نەخواردووە، نازانم تامی چۆنە.

#نییەر_ڕووبار*


کاناڵی تەنزی مەریوان
@malaymazbura

ناردنی بابەت و ڕەخنە و پێشنیار
(ارسال مطالب و انتقاد و پیشنهاد)
@zagros224


کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros224
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

24 Sep, 12:50


ھونەرمەند فەتانە وەلیدی لە ساڵی ١٩٥٣ لە بنەماڵەیەکی ھونەریی لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و ھەر لە منداڵیەوە ڕووی کردە ھونەری مۆسیقا و ئاواز و توانی ببێتە یەکێک لە ژنە ڕچەشکێنەکان لە مەیدانی ھونەر و مۆسیقای کوردی.[٥] باوکی فەتانە گۆرانیبێژ بووە و کەمانی ژەنیوە، ھەر لە منداڵیەوە فەتانە لەلای حەسەن کامکار دەست بە فێربوونی وانەکانی میوزیک دەکات.
لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە دەستی بە گۆرانی وتن کرد و لە ڕادیۆی سنە گۆرانییەکانی تۆمار دەکرد، بۆ ئەو سەردەمەی کۆمەڵگەی کوردی، گۆرانیی وتن تەنانەت بۆ پیاوانیش وەکو کارێکی نەشیاو سەیردەکرا، بەو ھۆیەوە فەتانە ڕووبەڕووی جۆرەھا توانج و تانە و کاری نەشیاو بوویەوە.[٦]
چەندین چیرۆک و گێڕانەوە سەبارەت بە ھۆکاری دوورکەوتنەوەی فەتانە لە گۆرانی و میوزیک باس دەکرێن بەڵام دیارترینیان چیرۆکێکی خۆشەویستییە کە بووەتە ھۆی خراپی دۆخی دەروونی بۆی.[٧]

بەداخەوە ئەوخانمەگۆرانیبێژە گەورە،  ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲٤ی سێپتامبری ۲۰۲٤ کۆچی دوایی کرد.  ڕۆحی شاد و یادی هەرمان😭😭

ناردنی بابەت👇

@zagros224
https://t.me/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

مەلای‌مەزبوورە(طنز)

24 Sep, 12:40


بەداخەوە خانمەگۆرانیبێژی گەورە،  حاتوو #فەتانە_وەلیدی کۆچی دوایی کرد.  ڕۆحی شاد و یادی هەرمان😭😭😭