VOK @vokkrd Channel on Telegram

VOK

@vokkrd


VOK Telegram Channel (English)

Looking for a vibrant and engaging community where you can connect with like-minded individuals and stay updated on the latest trends and news? Look no further than VOK telegram channel! VOK, short for Voice of Knowledge, is a dynamic platform created for individuals who have a thirst for knowledge and an eagerness to engage in meaningful discussions. The VOK telegram channel, managed by the username @vokkrd, offers a wide range of topics to keep you informed and entertained. From current events and world news to informative articles and thought-provoking discussions, VOK has it all. Whether you are interested in technology, science, art, or politics, you will find something of interest on this channel. Joining the VOK community means gaining access to valuable insights, engaging with knowledgeable individuals, and expanding your horizons. It is a place where ideas are shared, questions are answered, and perspectives are broadened. The VOK channel is not just a source of information; it is a platform for intellectual growth and personal development. So, if you are someone who values learning, discussion, and connection, make sure to join the VOK telegram channel today. Take the opportunity to join a community of like-minded individuals who are passionate about expanding their knowledge and engaging in meaningful conversations. Don't miss out on this opportunity to be a part of something special. Join VOK now and let your voice be heard!

VOK

26 Jan, 08:05


شەوی رابردوو ژیناڵ وەڵزی بەهۆی شەڕەتەقەوە لە ڕانییە گیانی لە دەستدا

بەهۆی شەڕە تەقەی شەوی رابردووی ڕانیە لە نزیک ماڕکێتی ئەپڵ، چوار کەس بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکان ژیناڵ وەڵزی بوو، کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

VOK

25 Jan, 20:10


لەبەردەم قەڵای هەولێر شەر روویدا و بە نێرگەلە لەیەکتر دەدەن

VOK

25 Jan, 15:22


ئەو چوار کچە ئیسرائیلییەی ئازادکران، بە عەرەبی قسە دەکەن و میدیای حەماس بلاویکردەوە

VOK

22 Jan, 13:51


پارەی بەغداد حەرامە وایە؟

VOK

21 Jan, 15:34


تورکیا بدەوروبەری بەداوی تشرینی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی بون بە قوربانی

VOK

19 Jan, 18:12


ساتێکی تر له ئازاد کردنی سێ ئیسرائیلییەکە

VOK

19 Jan, 15:59


🔴 بەپەلە.. دیمەنی ئامادەکارییەکانی حەماس بۆ ئازادکردنی دیلەکان بڵاوکرایەوە

🔶لە ناوەڕاستی ساری غەززە کەمێکی دیکە سێ بارمتەی ئیسرائیلی ڕادەستی خاجی سور دەکات

VOK

19 Jan, 13:30


عەبدول لەتیف سەلەفی ؛ گروپێک لە غەزە جەنگیان هەڵگیرساند و هەزان هاوڵاتیان بکوشتدا کەچی ئێستا هاتوون دەڵێن سەرکەوتین کام سەرکەوتن؟

VOK

19 Jan, 08:13


دیمەنەکان ئەم بەیانییە.. مناڵ و ژن و گەنج و پیر... دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە غە*ززە دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

VOK

18 Jan, 12:44


بەپەلە.. جارێکی دیکە تورکیا هێرشیکردە سەر هاوڵاتیانی بەنداوی تشرین، شەهید و بریندار هەیە.

VOK

14 Jan, 18:12


یەک هەواڵ..

دارایی هەرێم و بەغداد لەبری چارەسەر سەرقاڵی وەڵامدانەوەی یەکترن

VOK

14 Jan, 18:11


ئاسایشی هەرێم، شکست بەپیلانێکی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر دەهێنێت.

ڕۆژی ٢٠٢٥/١/١٢ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان پیلانی جیاوازی گواستنەوە و شاردنەوەی ماددەی هۆشبەر لەناو ( یاری تاوڵە ) ئاشکرا بکەن، دوو تۆمەتباری بازرگان دەستگیربکرێت.

لەچوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان, لەم چالاکییەدا لە ناو شاری سلێمانی، دەستگیرا بەسەر بڕی زیاتر لە نیوکلیۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری( تلیاک)، ماددەکە لەدەرەوە هێنرابووە هەرێمی کوردستان و هەوڵی ناردنی بۆ ووڵاتی ئوسترالیا و دواتر بۆ ووڵاتی بریتانیا درابوو.

VOK

11 Jan, 18:04


بۆچی ڕێگری لە ئەنجامدانی یاری نێوان یانەی نەورۆز و یانەی پێشمەرگە كرا..؟

#vok

VOK

11 Jan, 14:32


باوکێک دەچێتە سەر تەرمی منداڵەکەی لە کەرکووک کە سەگی بەرەڵا کۆتایی بە ژیانی هێناوە

ئەلەند ئەیمەن، ئەو منداڵەی ئەمڕۆ لە کەرکوک بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستدا

VOK

04 Jan, 19:06


بینەری ئەم ڕاپۆرتەبن ،،،

🔻سلێمانی لە نێوان پرۆژەی بەرپرسەکان و یاریگەی نەورۆز دا ،،،

#vok

VOK

01 Jan, 12:50


لە ئەمریکا بارهەڵگرێک خۆی بەنێو خەڵکیدا دەکات و 40 کەس دەکاتە قوربانی

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لە شەقامی باربۆن کە دەکەوێتە شاری نیوئۆرلەنزی سەر بە ویلایەتی لویزانا لە ئەمریکا و ناوچەیەکی گەشتیارییە، بارهەڵگرێک بە تیژڕۆیی خۆی دەکات بەنێو خەڵکەکەدا، بەوهۆیەوە 10 کەس گیانیانلەدەستداوە و 30ـی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەکراوە، رووداوەکە بە ئەنقەست بووە و شۆفێرەکە بە مەبەست ئەو کارەی کردووە، هاوکات دوای رووداوەکە سۆفێرەکە لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیوە و دەستی بە تەقەکردن کردووە.

VOK

29 Dec, 19:34


هەسەدە کونە مشکی لە چەکدارەکانی تورکیا کردووە بە قەیسەری

VOK

29 Dec, 07:49


دیمەنێکی دیکەی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەی سەرنشینان لە شەوی شەمە لە فرۆکەخانەی کەندا.

VOK

29 Dec, 07:49


فڕۆکەیەکی بازرگانی سەر بە کۆمپانیای جیجو ئایر کۆریای باشوور لە ڕێڕەوی فڕین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موان لادەدات و تێکدەشکێت.

گەشتەکە 175 سەرنشینی هەڵگرتبوو تا 85یان مردون

VOK

26 Dec, 18:41


تورکیا شەڕی کورد ناکات تەنها شەڕی پەکەکە دەکات، ئەگەر پەکەکە خۆی بە کورد دەزانێت با چەک دانێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم

VOK

26 Dec, 09:30


" باوکێک و سێ برایان کوشتووەو لە سلێمانی داڵدەدراون"
درەو:
کەسوکاری کوژراوەکان لەبەردەم دادگای هەولێر رایگەیاند: ئەو تۆمەتبارانەی سێ برایان کوشتم لە ساڵی 2018 لە هەولێر ، چونەتە سلێمانی و لەوێد دڵدەدراون، دواتر ئەمساڵ 2024 ئەو تۆمەتبارانە لەکاتی نوێژی هەینی باوکیشمیان کوشت.
ئێستا ئەو تۆمەتبارانەی لە سلێمانی لای یەکێتی داڵدەدراون، ئەگەر رادەستیان نەکات، ئەوە یەکێتیش دەستی لەوتاوانەدا هەیە.

VOK

26 Dec, 08:36


شەڕی دەستە و یەخە...

هێزەکانی ئیدارەی کاتی سوریا لە تەرتوس بڵاوەیان پێکراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە و قەدەغەی هاتۆچۆیە بەڵام دوو چەکداری شیعەی عەلەوی بە مانتۆڕ سکیلێک بە بەردەمیان دەڕۆن و دەبێتە شەڕی نێوانیان

VOK

25 Dec, 17:39


🔻هه‌سه‌ده‌ ڤیدیۆی‌ دوو چالاكی‌ له‌ دژی‌ مورته‌زه‌قه‌كانی‌ توركیا له‌ ده‌وروبه‌ری‌ پردی‌ قه‌راقۆزاق لە سنوری کۆبانێ بڵاوكرده‌وه

VOK

24 Dec, 13:46


چەکدارێکی هێزەکانی سەربە تورکیا ویستوویەتی بە جلی ژنانەوە ڕابکات، بەڵام لەلایان هێزەکانی هەسەدە دەستگیرکرا

VOK

24 Dec, 13:42


ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە شارى مەنبج تەقییەوە، ببینە دووکەڵ چۆن بەرز دەبێتەوە

VOK

22 Dec, 11:13


دوكەڵی ئەمڕۆی پاڵاوگەكانی قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر

#vok

VOK

22 Dec, 08:53


دیمەنی ئەو ماڵەی لە سنووری گەرمیان کە بوتڵێک غازی تێدا تەقیوەتەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەش بریندار بوون.

VOK

21 Dec, 21:00


لاهور شێخ جەنگی لە ئەمریكایەو بانگهێشتكراوە
🔻لەسەر بارودۆخی سوریا و عێراق لەگەڵ چەندین ناوەند و كەسایەتی كۆبووەتەوە

VOK

21 Dec, 20:58


🔻فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بە چڕی هێرش دەکەنە سەر چەند ئامانجێکی سەنعای پایتەختی یەمەن

VOK

21 Dec, 20:42


ئامێری پەیجەرەکانی لوبنان چۆن تەقێنرانەوە

VOK

20 Dec, 22:57


لەشاری ماگدیبۆرگی ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێك بەخێرایـەکی زۆر خۆی ئەکات بەناوخەڵك داو نزیکەی 80 کەس بریدار دەبن و 11 کەسیش گیانی لەدەست دا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەرەگەس سعودییەوە تەمەنی 50 ساڵەهاوکاتە بازارەکە تایبەتە بە کڕینی کەرەستەی دیار و بابەتی کریسمس لە ئەڵمانیا

VOK

05 Dec, 14:40


سوپای رژێمی سووریا چەندین فڕۆکەی سەربازی لە فڕۆکەخانەی شاری حەما جێهێشت

سوپای رژێمی سووریا لەدوای جێهێشتنی شاری حەما چەندین فڕۆکەی سەربازی لە فڕۆکەخانەی شارەکە جێهێشتووە و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چوونەتە نێو فڕۆکەخانەکەوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 5ى12ى2024، سوپای ڕژێمی سووریا کشانەوەی خۆی لە شاری حەما لە ناوەندی وڵاته‌كه‌ ڕاگەیاند، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی چوونە ژوورەوەی لایەنە چەکدارەکان  بۆ ناو شارەکە. ئەمەش یەکەم جارە کە ئه‌و شاره‌ لە ژێر دەسەڵاتی بەشارئه‌سه‌د، دەربچێت.

VOK

04 Dec, 10:32


گردبوونەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی لەهەولێر.دژی تەیف سامی و دواکەوتنی مووچە.

VOK

04 Dec, 10:05


ڤیدیۆ.. ساتی کوژرانی سەباح عەبدولستار دانیشتووی گوندی هروورێ کە بە بەرچاوی منداڵەکانییەوە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە کوژرا

VOK

03 Dec, 20:41


بەڕاستی ناخۆشتان کردوە...

ئەرێ ئێوە هەر بەزۆر حەز دەکەن خەڵک بێتە سەرجادە و چەکتان لێهەڵگرێت! نازانم دەبێت ئەم خەڵکی کوردستان چی لە ئێوە کردبێت کە بەم شێوەیە یاری بە عەقڵ و گاڵتە بە کەرامەتی دەکەن؟!

ئەگەر باسی کێشەی موچە و موچەخۆر بکەین ئەوە نازانین لەکوێوە دەست پێبکەین؟! چونکە ناکرێت گوایە لەبەر کورتهێنانی داهاتی ناوخۆ سێ مانگە ناتوانن موچە بدەن! ئەمە لە کاتێکدایە تەنها داهاتی مەرزەکان ( خەتی تایبەتی سەرۆک )و بازگەکانی زۆنی سەوز زیاترە لە ١٥٠ ملیۆن دۆلاری مانگانە واتا نزیکەی دوو تریلیۆن و سێ سەد میلیۆن دینار، زۆنی زەردیش دڵنیام ٣ هێندەی زۆنی سەوزە، ئەمە جگە لە داهاتی ئەو نەوتەی کە هەردوولا بە قاچاغ دەیفرۆشن کەچی دەڵین داهاتی ناوخۆ بەشی موچە ناکات؟! ئەمە هەم سەیرە هەم شورەیی! ١٠ ساڵ زیاترە مووچە وەک چەک دژی میللەتەکەی خۆتان بەکاردەهێنن و لەسەر حسابی موچەخۆران گەندەڵی و تاڵانی دەکەن!

ئەمڕۆش گوێبیستی ئەوە بووم گوایە سەیارە بێسەرەتاکان دەستیان بەسەردادەگیرێت لە لایەن لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانییەوە! ئەمە لەکاتێکدایە لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان ئیدارەی گشتی داوای لێکردن کە ئەگەر ئاڵاو ڕەسمی سەرۆکی یەکێتی لەسەیارەکانیان بدەن بۆ بانگەشە، ئەوا ئەوکات سەیارە بێمۆڵەتەکان کێشەیان نابێت لە داهاتوودا، ئەوانیش بەقسەیان کردن و سەیارەکانیان سەوز پۆش کرد! ئەنجامەکەی چی بوو؟!

هەروەها لە ٢ مانگی ڕابردوودا خودی سەرۆکی یەکێتی مۆڵەتی پێنج هەزار سەیارەی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراوی داوە بە دوو بازرگانی ئۆتۆمبێل بۆ داخڵکردنیان لە مەرزی پەروێزخانەوە پێشەکیش پارەی خۆی بە نەقدی لەو دوو بازرگانە وەرگرتووە کەچی ئێستا هەرخۆی بڕیاری داوە هەرکەسێک ئەو سەیارانەی کڕیبێت و لەسەرجادە بێت دەبێت دەستگیر بکرێت؟!

جا بۆیە هەست دەکەم بەزۆر دەتانەوێت خەڵک بێننە سەرجادە بەڵام ئەمجارەیان بەچەکەوە.

VOK

03 Dec, 20:18


یەک هەواڵ …

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە دەکات و دەڵێت كارەسات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رودەدات

VOK

03 Dec, 16:40


دەقى ڕاگەیەنراوەکەی کۆمەڵی دادگەری:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
جه‌ماوه‌رى به‌ڕێزى هەرێمی كوردستان
فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى به‌ڕێز
ئێمه‌ وەک كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان، دواخستنى مووچه‌ بۆ زیاتر له‌ (60) شه‌ست ڕۆژ، به ‌سته‌مێكى گه‌وره‌ ده‌زانین له سه‌ر خه‌ڵكى كوردستان، لێپرسراوانى حكومه‌تى کاربەڕێکەری هه‌رێم به‌ به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌زانین و ناشه‌فافى له‌ لیستى فه‌رمانبه‌ران و شاردنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ و نادیارى له‌ داهاتى ئه‌و نه‌وته‌ى به‌ ته‌نكه‌ر ده‌فرۆشرێت و ڕازینه‌بوون به‌ (تەوتین)ی مووچه،‌ وه‌ك له‌ بڕیارى دادگاى فیدڕاڵیدا هاتووه‌، به‌ هۆكارى ڕاسته‌وخۆى ده‌زانین له‌ دواكه‌وتنى مووچه‌ و نه‌بوونى ئاسۆیه‌كى ڕوون له‌ چاره‌نووسى مووچه‌ى مانگه‌كانى (10، 11، 12)ى 2024.
هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، له ‌ڕێگه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌مانه‌وه‌ له‌ به‌غداد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌و سته‌مه‌ى له‌سه‌ر مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان هه‌یه‌.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان
3/12/2024

VOK

03 Dec, 15:34


مامۆستایانی هەولێر، بایکۆت ناکەین

VOK

03 Dec, 14:36


♦️بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "لیژنەی ئەمنی سووره‌ و پابەندە بە جێبەجیکرنی بڕیاری قەدەغەکردن و نەهێشتنی ئوتومبیلە بێ سەرەتاکان".

VOK

02 Dec, 21:46


بە ڤیدیۆ..
📌ئەمشەو، لە شەقامی 40 مەتریی هەولێر لەنێوان چەند کەسێکدا دەبێتە دەمەقاڵێ و کەسێک دەکوژرێ.

📌تا ئێستا هۆکاری دروستبوونی دەمەقاڵێ و کوشتنەکە دیار نییە و لەمبارەیەوەش پۆلیس هیچ لێدوانێکی نەداوە.

VOK

02 Dec, 11:38


سوێندخواردنى هاوسەرەکەى هاوکار جاف وەک پەرلەمانتار

VOK

02 Dec, 11:38


پەرلەمانتاران لە دوای سوێندخواردنیانەوە مافی موچەو ئیمتیازیان هەیە:

♦️(100) پەرلەمانتار لەمڕۆووە موچە وەردەگرن.

♦️موچەی پەرلەمانتارێك (8 ملیۆن و 83 هەزار ) دینارە

♦️موچەی (100) پەرلەمانتار دەكاتە (808 ملیۆن) دیناری مانگانە.

♦️هەر پەرلەمانتارێك شوقەیەك لە پاك سیتی یان خانوویەك لە گوندی ئیتالی یەك، وەردەگرێت بۆ چوار ساڵی پەرلەمانتاری.

♦️ هەرپەرلەمانتارێك سایەقێك و دوو پاسەوانی بۆ دابین دەكرێت.

♦️ واتا كۆی گشتی (100) شۆفێر و (200) پاسەوان بۆ (100) پەرلەمانتار دادەنرێت.

VOK

02 Dec, 10:58


هێرۆ عەتار ئەو کاندیدە سەرکەوتووەی کۆمەڵ کە پێش سوێندخواردنی لە حیزبەکەی دەرکرا

VOK

02 Dec, 10:16


راگەیەندراوێك لە كۆمەڵی دادگەرییەوە
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
جەماوەری کوردستان
حیزب ولایەنە سیاسیەکان
ئێمە لە کۆمەڵ دادگەریی و لەبەر تەزویرو ودیزاینی دەنگ و کورسی بۆ چەند لایەنێک و بۆ ئەوەی بە بەشداریمان نەبینە بەشێک لەو پەرلەمانە دیزاینکراوە، بریاری بەشداری نەکردنمان دا، هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێ ئەوا لە ریزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت، هەربۆیە ئەمڕۆ بەهۆی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە کۆبونەوەی پەرلەمانە دیزاینکراوەکەی کردوەو بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ڕیزەکانی کۆمەڵی داگەری.
ئەنجومەنی باڵا
2/12/2024

#vok

VOK

01 Dec, 19:46


مستەفا زەڵمی کێبوو ؟
بینەری ئەم راپۆرتەی VOK بن

VOK

01 Dec, 09:20


بڕی 760 ملیار و 262 ملیۆن دیناری مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە نێردرا.

VOK

01 Dec, 08:34


پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە سلێمانی گردبوونەوە

بەشێک لە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە سلێمانی بەهۆی زیادکردنی کاتەکانی دەوام و وەرنەگترنی مووچەکانیان و گۆڕانکاری لە سیستمی کارگێری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییەوە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی گردبوونەوە .

#vok

VOK

20 Nov, 18:44


شەڕ لە نێو فەرماندەیی کۆماندۆدا رویداو تەقەیەکی زۆر لە بارەگەکەیانەوە دەکرێت

VOK

20 Nov, 09:24


ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت ڕاستەوخۆ دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە.

VOK

11 Nov, 12:57


ڤیدیۆی رووخاندنی بەشێکی خانووەکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحموود؛ حەفارەیەک خانووەکە دەڕووخێنێت و هێزێکی ئەمنیش لەو نزیکانە دەبینرێت

VOK

09 Nov, 15:18


🔻لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆکی هەولێر ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە.

VOK

20 Oct, 05:45


لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ خاتوو گەشەی هاوژینی لە بنکەی قوتابخانەی کاشمای بنەڕەتی لە گردی سەرچنار دەنگ دەدات

VOK

19 Oct, 22:32


چۆنییەتی دەنگدان بە لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی لیستی بەرەی گەل

VOK

17 Oct, 13:45


سوپاى ئیسرائیل

لە پرۆسەیەکى سەربازیدا لە کەرتى غەززە سێ ئەندامى حــەماس کوژراون، یەکیان یەحــیا سنوارە

سوپای ئیسڕائیل و دەزگای شاباک، ئاماژە بەوە دەکەن کە لە لێکۆلێنەوەی وردان بۆ دڵنیابوونەوە لە کوژرانی یەحیا سینوار، سەرۆکی رێکخراوی حەماس.

سوپا و شاباک ئەوە رووندەکەنەوە، کە ئەوان لە ئۆپراسۆنێکی وردا سێ تیرۆرستیان کووشتووە کە گوومان دەکان یەکێک لە تیرۆراستەکان تەحیا سینوار کە لە ئۆپراسیۆنەکەیاندا کوژرابێت و لە کاتی ئێستاشدا لە لێکۆڵینەوەی وردان.
شارەزایەکی بواری سەربازی ئیسڕائیلی ئاماژە بەوە دەکات، کە گەیشتن بە ئەنجامی لێکلێنەوە لە کوژرانی یەحیا سینوار چەند کاتژمێرێکی پێویستە.

VOK

13 Oct, 17:19


بەپەلە.. سەربازگەیەکی ئیسرائیل بۆردوومان کرا و زیاتر لە ٣٠ سەرباز بوونەقوربانی

بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوان لە باشووری حەیفا لە ئیسرائیل زیاتر لە ٣٠ سەرباز بریندار بوون.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردوە فڕۆکەکە لەلوبنانەوە ئاراستە کراوەو سەربازگەیەکی لە باشوری حەیفا بە مووشەکێک کردۆتەوە ئامانج.

ئاماژەیان بەوەشکردووە سیستمی دژە مووشەکی ئیسرائیل ئاگاداری ئەو فڕۆکەبێ فڕۆکەوانە نەبووە

VOK

08 Oct, 09:35


تۆمارێکی دەنگی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بڵاودەکرێتەوە کە ئاماژە بەوەدەکەن لە ڕێگەی ساختەکارییەوە 30 کورسیان بۆ مسۆگەرکراوە

VOK

03 Oct, 19:55


کاروان خۆشناو وەڵامێکی توندی بەڕێوبەری پێشوی پۆلیسی هەولێرو کاندیدی ئێستای بارزانی ئەداتەوەو پۆرتی دەشکێنێت

VOK

03 Oct, 06:22


لیستی مووچە بڵاوکرایەوە

VOK

27 Sep, 16:29


بەپەلە.. دەنگۆی کوشتنی حەسەن نەسروڵا هەیە لە بۆردوومانەکەی لوبنان

سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە لە بۆردوومانەکەی سەر بەیروت باڵەخانەی سەرەکی حزبووڵایان کردۆتە ئامانج و حەسەن نەسرولا ئەمینداری گشتی حزبوڵا لەوێ بووە.

هاوکات حزبوڵا ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوەو دەڵێن حەسەن نەسروڵا لە جێگایەکی ئەمندایە ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە.

هێشتا بەفەرمی ئەو هەواڵە رەت نەکراوەتەوە

VOK

18 Sep, 20:54


ئومێد خۆشناو: سلێمانی لە یەکێتی دەستێنینەوە


ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای حزبەکەی رایگەیاند یەکێتی نەک ناتوانێت هەولێر وەربگرێتەوە بەڵکو سلێمانی لەیەکێتیی دەستێنینەوە.

VOK

04 Sep, 11:45


لە قەزای دووکان لە رێگەی درۆنەوە ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و بەهۆیەوە 3 کەس گیانیان لە دەستدا

VOK

02 Sep, 14:09


لاهور شێخ جەنگی ئەمرۆ دووشەممە ٢ی٩ی٢٠٢٤، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر پێشوازیی کرد لە ماکسیم رۆبین کونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدراڵ و سێرجی پۆپئۆڤ جێگری کونسوڵی رووسیا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا گفتوگرا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

هاوکات بیرورا ئاڵوگۆڕکرا لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی و جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە بۆ گۆڕینی تەرازوی هێز و چاکسازی لە دەسەڵاتدا.

لاهور شێخ جەنگی ئامانج و بەرنامە و پلانی بەرەی گەلی روونکردەوە و رایگەیاند؛ دەمانەوێت گۆڕانکاری گەورە بکەین لە کۆی جومگەکانی دەسەڵاتدا و کوردستان بکەین بە خاوەنی یەک هێزی نیشتیمانی و چیتر حزب خاوەنی هێزی چەکدار نەبێت، دەمانەوێت هەرێمی کوردستان یەک زۆن بێت و بەسەر ڕەنگەکاندا دابەش نەکرێت و ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ هەموو هاووڵاتیان دابین بکەین و هیوا و ئومێد بۆ گەنجەکانمان بگەڕێنینەوە کە چەندین ساڵە لەسەر دەستی ئەم حزبانەی دەسەڵات بێ هیواکراون.

VOK

02 Sep, 11:27


وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 7ـی بڵاوکردەوە

VOK

21 Aug, 18:37


ئاسایش ئەو ژنەی دەستگیرکرد كە ئازاری منداڵەكەی دەدا و لێیدا

VOK

05 Aug, 20:37


چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئەسفەهان رویاندا

VOK

12 Jul, 15:42


رزگارکردنی دوو گەشتیار لە سەیرانگای دووکان