سەرقاڵی شیوەنی ئەون
دونیای بێ خۆری ئەوینن
بێ هیوا بێ ڕەنگ و تینن
کیژگەلی لێو بێ سوراون
لەهەرچی جوانە تۆراون
مەستانی لە کوچە کەوتوون
لێوانی لە بزە کەوتوون
ئاوی ناسازگاری مەنگن
دڵێکی پڕ ئێشی تەنگن
چاوی گریاوی بێ کلن
هەژاری بێ بەرگ و جلن
هەنگی بێ گوڵ و گوڵزارن
برینێکی بە ئازارن
باڵندەی بێ پەڕو باڵن
بێ گۆ زمانێکی لاڵن
ملوانکەیەکی بچڕاون
ئاوێنەیەکی شکاون
بێ ئەو لانەی دڵ شێواوە
نە خۆم جوانم نە هۆنراوە
ساهی,