Latest Posts from مەدرەسەی سوننە (@sunnahd) on Telegram

مەدرەسەی سوننە Telegram Posts

مەدرەسەی سوننە
بۆ بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی ئەهلی سوننەت و جەماعەت، و وەڵامدانەوەی لایەن و گروپە گومڕابووەکان، موسڵمانێکی بێ لایەنی ڕاستیخوازم

من لە فەیسبوک:
https://www.facebook.com/salar.daudy.9

من له یوتوب:
https://youtube.com/channel/UCpr6dBAb33R6JTDgvtpVSnQ
1,334 Subscribers
445 Photos
109 Videos
Last Updated 09.03.2025 15:14

The latest content shared by مەدرەسەی سوننە on Telegram

مەدرەسەی سوننە

09 Mar, 03:10

116

| لە خەبەرێک هاتووە لە ئەبو دەرداء دەڵێت: خوا هەموو دلێکی خەمباری خۆش دەوێ.
| هاتووە لە ئەثەر کە هەموو کات پێغەمبەری خوا خەمبار بووەو هەموو کات فیکری دەکردەوە.
| ووتراویشە : ئەگەر دڵ خەمی تێدا نەبێ خراپ دەبێ.
| سوفیانی کوڕی عوەینە ووتوویەتی؛ ئەگەر کەسێک بگری لە نێو ئومەتێک خوا ڕەحم دەکات بەو ئومەتە بەو گریانەی.
| ووتراویشە: خەم ڕێگری لە خواردن دەکات، ترسیش لە تاوان.
| هیچ کەسێک حەسەنی بەصری نەدەبینی ئیلا دەی ووت: تازە موصیبەتێکی بەسەر هاتووە.
| هەندێک لە سەلەف ووتوویانە: زۆرینەی ئەو پاداشتانەی ئیماندار لە دەفتەری ئەعمالی دەی بینێ لە خەمەوەیە.
| کاتێک فوضیل وەفاتی کرد ئیمامی وەکیع ووتی: خەم نەما لەسەر زەوی، چونکە ئەوەندە خەمبار بووە.
| سەلەف دەیان ووت: هەموو شتێک زەکاتی هەیە، زەکاتی عەقلیش خەمە.
| هەندێک لە مەشایخ ئەگەر یەکێک لە هاوەڵەکانی سەفەری بکردبا پێیانی دەووت: ئەگەر کەسێکی خەمبارت بینی سەلامی منی پێ بگەیێنە.
| ووتراوە: خەم وا دەکات دڵ بە ئاگابێنێتەوە لە غافل بوون، و خەمیش لە سیفەتی ئەهلی سلوکە واتە تەصەوف.
| دانیشتبووم لە خزمەت ئەم کتێبە گرنگەی ئیمامی قوشەیری ووتم با بەخیل نەبم شتێکیش بۆ ئێوە نەقل بکەم.
مەدرەسەی سوننە

08 Mar, 14:23

167

میحنەی ئەهلی سوننە بەرامبەر موعتەزیلەکان، دەرکردنی زانایانی ئوممەت (ئیمامی جوینی وبەیهەقی وقوشەیری) لە وڵات.
مەدرەسەی سوننە

03 Mar, 19:55

470

نەمهێشت بیخواتەوە😁
مەدرەسەی سوننە

01 Mar, 12:41

525

🔰یەکەم ڕۆژی مانگی موبارەکی ڕەمەزان، بە گڕ و تینێکی وەکو بورکان، لە خزمەت مامۆستا سەرباز و پیروباوەڕی ئیمامی بەیهەقی پێشەوای شافیعییەکان.
مەدرەسەی سوننە

25 Feb, 21:41

486

ئەم کتێبەم ناوناوە چەکوشەکە، إِنْ شَاءَ اللّٰه بەمزووانە نوسخەی نوێ بەردەست ئەبێت.
و ئەم وەجبەیە داشکانیشی لەسەر ئەبێت بۆ هەموو ئەو برایانەی نیەتیانە حەق بدۆزنەوە و بەدوای حەقیقەتدا وێڵن🥰.

جگە لەوەی لە پێشتردا بەشێکی باشمان بەخۆڕایی گەیاندۆتە دەست مامۆستایانی حوجره و فەقێیان، ولله الحمد.

ئەم ڕێبازەی دەستمان داوەتێ، شەو و ڕۆژ ئەخەینە سەر یەک بۆ خزمەتکردنی، و هیچ کاتێک ناوەستین لە بەیانکردنی ڕاستی و وەڵامدانەوەی چەواشەکاری💚.
مەدرەسەی سوننە

22 Feb, 06:52

469

🔰بەڕوونی....

🔰بەنده پێم وایە حەق لە چوار مەزهەبەکە دەرناچێت، تاکە ڕێبازیش کە تەمسیلی ڕێبازی رسول الله️(ﷺ) بکات، ڕێباری ئەهلی سوننەتە(الأشعریة والماتریدية).
🔰لەپاش ئەمەیش پێویستە جیاوازی بکرێت لەنێوان جیاوازی و بێ ئەدەبی، ئێمە جیاوازیمان قەبوڵە، و کەسی بەرامبەر بە برای خۆمان ئەزانین تاکو ئەو پلەیەی کە لەگەڵمان هاوڕایە، هەرچەند لە بابەتێک یان چەند بابەتێک پێمان وابێت هەڵەی کردووە یان بە گومڕایدا چووە.
🔰ئەمما بێ ئەدەبی بەرامبەر زانایان، لەهیچ کەسێک قەبوڵ ناکەین، ئیتر هەرچەن بەخۆی بڵێ بێلایەن(هههههه) یان ئەهلی ئینصاف(الأوصاف الشرور)، بەچەکوشی بەڵگە و بورهان شوشەی جەهلەکەی ورد و خاش دەکەین.
🔰ئیتر تاقەتی قسەی عاتیفی و ئەو بابەنانەشم نییە، له دونیا و قیامەتیش خەصمی ئەوکەسەم کە خەصمی یەک زانای ئەهلی سوننەت بێت، یان بچوکترین بێ ئەدەبی دەرحەق بە ڕێبازی ئەهلی سوننەت بکات، شاء من شاء وأبی من أبی!.

🔰خەلیفەیش ئێژێ: منیش ڕەئم وایە، و تابعی شێخی خۆمم.
مەدرەسەی سوننە

21 Feb, 20:25

402

ئا ئەم کەڵە موحەقیقەیە دەیەوێ دکتۆر سەعید فووده مونازەرەی لەگەڵ بکات ههههههه
مەدرەسەی سوننە

21 Feb, 16:43

411

کابرای نەخوێنەوار
وابزانم ناتوانێ دیفاع لە تەیمی و وەهابییەتەکەی بکات، چونکە ئەزانێ ئەم مەزهەبە کەڵکی نەماوە و سواوە ناو ئەهلی عیلم.

هیوادارم لەمەودوا دەمی دابخات، ئیتر قەدر و پێگەی خۆی بزانێ، چونکە هیچ کات قەل نابێت بە باز.

بۆ خوا پێتەڵێم، بچۆ هەوڵده فێری عیلم ببیت، مەنهەجی فەقێیەتی بەجوانی بخوێنە، چونکە قسەی زل و کۆمێنت سوودی نابێ بۆتان، هیچ بەهیچ ناکەن.

دواتر ئەم پیاوە سەری سوڕماوە ڕێزمان لێ گرتووە، چونکە دیاره بچوکە و سەری سوڕماوە لەوەی ئێمە ڕێزمان لێ گرتوە و پێیمان وتووە کاکە سەید و مامە سەید هههه.
مەدرەسەی سوننە

21 Feb, 16:04

360

بە ئێمە ئەڵێ بچکۆل، کەچی خۆی لە عیلمدا ئاستی فەقێیەتی سەرەتایشی نییه، جگە لەوەی تۆزێ کتێبی جوانی داناووە.

گەر ڕێزم لەجەنابت نابێ لەبەر دوو شت بووە، یەکەم لەبەر جەوهەری خۆم. دووەم بەداخەوە گومانی چاکم پێ بردی، وامزانی تەرکی فیکری تەیمی و وەهابیت کردووە، نەمزانی ژێر بەژێر هەر خەریکی لە کومێنتی برا وەهابییەکانت سوکایەتی بە ئەهلی سوننەت دەکەی!.

ئەگەر ئەشتانەوێ دە هەزاری کتێبەکانی بۆ ئەگەڕێنمەوە کە خاتری دوو فەقێت گرتووە، عەیبیشە من باسی ئەوە بکەم مانگێ چاوەڕێی شەرحە کەبیر بووی، و ئەوانەی دوای ئەویش.

کاکی نەخوێنەوار، هیوادارم لەجیاتی قسەی زل، و فەڵتەی گەورە، چواڕ کتێبی عیلمی لای مامۆستایەک بەدەڕس بخوێنی.

ئەوپەڕی بچوکی و نائەخلاقیشە، چاتی شەخسی بڵاوکەیتەوە.
خۆ دیتان؟
مەدرەسەی سوننە

21 Feb, 15:53

275

ئەمەیش عەقڵیەتی ئەم نەخوێنەوارە، پێی وایە ئیبنو تەیمیە تاکە حامیلی عیلمی سەلەفە!
ئەهلی کەلامیش (کە ئەشعەری و ماتوریدی) ئەگرێتەوە حامیلی عیلمی سەلەف نین، و ئیبنو تەیمیە ئەوانی پێچاوەتەوە!.

کاکە بەتەحەداووە با ئەم کوڕە بێت بزانم لە ئیبنو تەیمیە حاڵییە! یان با هەڕ بچێ لە دەرمانخانەکەی خۆی دانیشێ واز لە ئیشێ بێنێ کە هی جەنابیان نییە!
یان قەینا با بۆخۆی تیجارەتەکەی بکات لەسەر حسێبی گیرفانی ئەهلی سوننەت.

ئەمە کۆمێنتی یەکێک لە برا وەهابییه تەکفیرییەکانییەتی.