ئیمامی محمدی کوڕی ئیدریسی شافعی دراسەی هەموو قورئان وفەرمودەی کرد بە پێی زانستی لغە وزمانەوانی وزانستی أصول الفقه پاشان هەستا بە دەرهێنانی ئەحکامی فیقهی وکتابی الأم ی نوسی وقوتابیەکانی فێری فقهی ئیسلامی کرد ...
پاشان ئیمامی موزەنی کە قوتابی پێشەوا شافیعی بوو، کتێبی (المختصر)ـی لە فیقهی پێشەوا شافیعی نووسی.
دواتر ئیمامی حەرەمەین جوەینی ڕونکردنەوەیەکی لەسەر نووسی بەناوی (نهایة المطلب في درایة المذهب).
له پاش ئەو ئیمامی غەزالی هات، کتێبی (نهایة المطلب)ـی کورت کردەوە و ناوی لێنا (البسیط)، له پاشان ئەوەیشی کورت کردەوە و ناوی لێنا (الوسیط)، لە پاشان ئەوەیشی کورت کردەوە و ناوی لێنا (الوجیز).
لەپاش ئیمامی غەزالی، ئیمامی ڕافیعی کتێبی (المحرر)ـی نوسی، کە له (الوجیز)ـی وەرگرت و پوختەی کرد.
له پاش ئەویش ئیمامی نەوەوی کتێبی (المحرر)ـی کورت کردەوە و ناوی لێنا (منهاج الطالبین).
لەپاش ئەو ئیمامی قازی زەکەریای ئەنساری کتێبی (منهاج الطالبین)ـی کورت کردەوە و ناوی لێنا (منهج الطلاب).
لەپاش ئەویش ئیمامی موحەمەدی جەوهەری کتێبی (منهج الطلاب)ـی کورت کردووه و ناوی لێنا (نهج الطالب).