| هاتووە لە ئەثەر کە هەموو کات پێغەمبەری خوا خەمبار بووەو هەموو کات فیکری دەکردەوە.
| ووتراویشە : ئەگەر دڵ خەمی تێدا نەبێ خراپ دەبێ.
| سوفیانی کوڕی عوەینە ووتوویەتی؛ ئەگەر کەسێک بگری لە نێو ئومەتێک خوا ڕەحم دەکات بەو ئومەتە بەو گریانەی.
| ووتراویشە: خەم ڕێگری لە خواردن دەکات، ترسیش لە تاوان.
| هیچ کەسێک حەسەنی بەصری نەدەبینی ئیلا دەی ووت: تازە موصیبەتێکی بەسەر هاتووە.
| هەندێک لە سەلەف ووتوویانە: زۆرینەی ئەو پاداشتانەی ئیماندار لە دەفتەری ئەعمالی دەی بینێ لە خەمەوەیە.
| کاتێک فوضیل وەفاتی کرد ئیمامی وەکیع ووتی: خەم نەما لەسەر زەوی، چونکە ئەوەندە خەمبار بووە.
| سەلەف دەیان ووت: هەموو شتێک زەکاتی هەیە، زەکاتی عەقلیش خەمە.
| هەندێک لە مەشایخ ئەگەر یەکێک لە هاوەڵەکانی سەفەری بکردبا پێیانی دەووت: ئەگەر کەسێکی خەمبارت بینی سەلامی منی پێ بگەیێنە.
| ووتراوە: خەم وا دەکات دڵ بە ئاگابێنێتەوە لە غافل بوون، و خەمیش لە سیفەتی ئەهلی سلوکە واتە تەصەوف.
| دانیشتبووم لە خزمەت ئەم کتێبە گرنگەی ئیمامی قوشەیری ووتم با بەخیل نەبم شتێکیش بۆ ئێوە نەقل بکەم.