هاوسانی :: Hawsani @hawsani Channel on Telegram

هاوسانی :: Hawsani

@hawsani


تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی هاوسانی:
https://linktr.ee/hawsani

ئەدمینی کەناڵ:
https://t.me/AliQubadi

هاوسانی :: Hawsani (Kurdish)

هاوسانی یەکەمین تۆڕەکۆمەڵایەتییەکە کە بۆ بەرهەمە و بەرنامەیی دابەزاندنی ئەو ئەوەی کە خۆتان دەتوانن لێکۆلین بە شێوەیەکی جیاواز و هاوکارییەکانی تایبەتەکانیان، وەکو خۆشەویستی، زانستەکان، و ڕاستی سیاسی. لەم کەناڵە هاوسانی، دەتوانیت بە کۆمەڵەکان و ئەدمینی کەناڵ لەگەلنه‌گری کردنی و پسەندیدنی پەیامەکان، چاودێری زانیارییی، و وردەکارییەکانی تایبەتی بکەیت.

بۆ زانیاری زیاتر دابنێ:
https://linktr.ee/hawsani

ئەدمینی کەناڵ:
https://t.me/AliQubadi

هاوسانی :: Hawsani

26 Jan, 17:16


لە زنجیرەوانەی «لە خزمەت ژیاننامەی خۆشەویستدا» بڵاوبوونەوەی وانەی باسی ئیسرا و میعراج لەگەل یادی شەوی ئیسرا و میعراجدا ڕێک کەوت، دەتوانن لێرەوە بینەری بن:
https://youtu.be/VJDKxsJD_QY?si=ZjdxZ4vb8jPd5Koq

هاوسانی :: Hawsani

26 Jan, 07:02


کە لەگەڵ مردوو ئەچیە سەرقەبران
باوەڕ بە مردن ئەکەی بە گریان

لەگەڵ هاتیەوە لە بیرت ئەچێ
ئەگەر وایش نەبێ دنیا تێکئەچێ

#پەندەکانی_پیرەمێرد

هاوسانی :: Hawsani

25 Jan, 16:32


بینەری دووەمین ئەڵقەی نەرمەبەرەنگاری بن، سەبارەت بە دۆخی خەڵکی غەززە و چۆنێتیی هاوکاریکردنیان، بە میوانداریی بەڕێز حاجی کاروان.

https://youtu.be/mO_FIzJpFh0?si=6dLprHCLQPmcVVP-

هاوسانی :: Hawsani

23 Jan, 16:51


الّلهُمَّ صَلِّ عَلی مُحَمَّد وَآلِ مُحَمَّد

هەینی؛ جەژنی موسوڵمانان.

هاوسانی :: Hawsani

22 Jan, 19:28


تەماشای ئەڵقەی یەکەمی نەرمەبەرەنگاریت کردووە؟

https://youtu.be/1B0FMRPAp3M?si=yJcdM-A4DNeTnBk8

هاوسانی :: Hawsani

22 Jan, 07:02


لە غەزای ئوحوددا، تەڵحەی کوڕی عوبەیدوڵڵا -خوای لێ ڕازی بێت- بەرزترین مانای قوربانیدان و خۆبەختکردنی پیشان دا. کاتێک مەترسییەکان زیادیان کرد، وەکو قەڵغانێکی مرۆیی لەپێش پێغەمبەردا -دروودی خوای لەسەر بێت- ڕاوەستا، لەجیاتیی پێغەمبەر تیر و شیری بەردەکەوت، لە چەندین لاوە بریندار بوو، تا ئەوەی کە بە هەموو توانا و ئازایەتییەوە پارێزگاریی لە پێغەمبەر دەکرد، دەستی بڕێنرایەوە.
پێغەمبەر -دروودی خوای لەسەر بێت- لەو ڕۆژەدا فەرمووی: "هەرکەسێک دەیەوێت لە شەهیدێک بڕوانێت کە بەسەر زەویدا دەڕوات، با سەیری تەڵحەی کوڕی عوبەیدوڵڵا بکات".
ئەم هەڵوێستە نەمرە ناوی تەڵحەی لە لاپەڕەکانی گەورەیی و قوربانیدان و، خۆشەویستیی پێغەمبەردا تۆمار کردووە.

وەرگێڕانی: #ئەحمەد_سەرکەوت

هاوسانی :: Hawsani

21 Jan, 17:35


حەماس لە ئیرادەی مانەوەی ئیسڕائیلی دا، بە ملیۆنان هاووڵاتی یەهوودی وڵاتی داگیرکەریان بۆ هەمیشە و بەبێ گەڕانەوە بەجێ هێشت، بە هەزاران کۆمپانیا شکستیان هێنا و کۆتاییان پێ هات، لە خاڵی پیرۆزیانی دا کە ویستی مانەوەیە. کۆمەڵگەی زایۆنیزم بیرۆکەیەکی سیاسییە کە لەسەر ئیرادەی مانەوە بەندە. ئیسڕائیل دەوڵەتێکی داگیرکەرە و لە وڵاتانی ترەوە هاووڵاتیی بۆ دێت و، وایان لێ دەکات کە لە خاکی فەلەستیندا بمێننەوە، حکوومەتەکەیان دەبێت وا بکات هاووڵاتییەکان هەست بە ئارامی بکەن. لەم ساڵانەی دواییدا نوێنەرێتیی زایۆنیزم بەهۆی هاتنی 70 هەزار کەسەوە بۆ خاکی فەلەستین ئاهەنگی گێڕا، ئێستا حەماس گورزی گەورەی لە قووڵایی بیرۆکەی ئیرادەی مانەوە داوە، هاووڵاتییەکی جوولەکە کە دوو ناسنامەی هەیە، بۆچی لە خاکی داگیرکەردا بمێنێتەوە، کاتێک هیچ سەلامەتییەکی بۆ دەستەبەر نەکراوە؟ بچووکترین مافی سەرەتایی کە سەردانیکردنی دکتۆرە، ئێستا لە ئیسڕائیلدا بوونی نییە، چونکە زۆرینەی دکتۆرەکان کۆچیان کردووە، نایانەوێت دووبارە کەتایبەکانی قەسسام بێن و بە دیل بیانگرن. دەڕۆنە ئەمریکا یان ئەڵمانیا و بە سەلامەت دەژین.
بۆیە تاکو حەماس لە غەززەدا مابێتەوە، هیچ هاووڵاتی و کۆمپانیایەک ناگەڕێتەوە، چونکە دەزانێت ئەو مەترسییەی کە تۆفانی ئەقسای ئەنجام دا هێشتا زیندووە، تەنانەت بە مانەوەی یەک پیاوی حەماس هیچ کەسێک ناگەڕێتەوە. ئیسحاق ڕابین دەڵێت: ئەگەر گەڕانەوە بۆ ئیسڕائیل بوەستێت، ئیسڕائیل لەناو دەچێت. ئەی چی دەربارەی گەورەترین کۆچکردن لە مێژووی ئیسڕائیلدا کە لە ماوەی ساڵێک یان هەندێک دەڵێن 3 مانگ، 1 ملیۆن هاووڵاتی ئیسڕائیلیان بەجێ هێشت؟ ئێستا حەماس ئەوەی ویستی بە دەستی هێنا، لێدانێکی گەورەی لە دوژمنەکەی دا، پاشان وەکو مەترسییەک لەسەر ئارامییان بمێنێتەوە.

د. #نایف_بن_نەهار
وەرگێڕانی: #نوها_ئەمیر

هاوسانی :: Hawsani

21 Jan, 13:47


«زۆر جار ئەوانەی دژی حەق دەوەستنەوە ئەوە نییە لە ڕاستبوونی بەگومان بن، بەڵکوو ئەوان ڕقیان لێیەتی. ئاخر لەتەک حەزەکانیاندا پێک دەگیرێت و لە بەردەم شەهوەتەکانیاندا دەبێتە لەمپەر، ئەوانیش لەوە لاوازترن بەسەر حەز و ئارەزووەکانیاندا زاڵ ببن. کەچی لە هەنبەر حەق و دۆستانیدا بوێرن و هەر لەم لاوازییەیشەوە، حەزویستی و شەهوەتپەرستی، هێزی ڕووقاییمی بەرانبەر بانگخوازان و دژوەستانەوەی حەق چنگ دەخەن.»

#سەیید_قوتب
وەرگێڕانی: #ئازاد_حسێن
#گوڵبژێرەکانی_هاوسانی

هاوسانی :: Hawsani

21 Jan, 10:00


د. عوسمان هەڵەبجەیی: "ئەکرێ زایۆنیستێک پێشنوێژ و وتارخوێن بێت، ئەکرێ ڕابەری ڕەوتێکی ئیسلامییش بێت، خاوەن قەڵەمێکی گەورە بێت، وەلی ئەمرێکی گەورە بێت! وازحە؟"

لێرەوە ئەتوانن بینەری درێژەی پۆدکاستەکە بن:
https://youtu.be/W8qq-vsTfbA?si=Lax4BJKxpcfKlK_Q

هاوسانی :: Hawsani

20 Jan, 17:37


غەززە...
«پاریس» نییە؛ لە بەرانبەر داگیرکاراندا بە چۆکدا بێت، «وارشۆ» نییە؛ فرمێسکەکانی لە سێبەری سازەکەیدا بشارێتەوە.

غەززە...
«ئەسینا» نییە؛ شارستانەتییەکەی هەڕاج بکات،
«ڕۆم» نییە؛ شکۆی مێژووەکەی بسپێرێتە خاپووری.

غەززە...
«ستالینگراد» نییە؛ زامەکانی زەلیلی بکەن،
«قوستەنتینییە» نییە؛ تیاچوونی لە پەڕاوی باڵادەستەکانیدا بخوێنیەوە.

غەززە...
«ژاپۆن» نییە؛ لەنێو دڵی وێرانییەکانەوە چۆک دابدات، «ئاڵمان» نییە؛ بە نرخی دۆڕان، باوەشی ئاشتی بۆ دوژمنانی واڵا بکات.

غەززە، ڕۆحی ئیمانە، نەوەک شاری ڕووخاو و بەچۆکداهاتوو!

ئەی توێژەرانی بێڕۆح، ئەی شیکەرەوانی خاڵی لە مانا و ئەی غوڵامانی ماددیگەرایی... شیکردنەوە سەرپێیی و بێسەمەرەکانتان بۆ سەنگەرەکانی دوور لە ئیمانتان هەڵبگرن!
ئێرە، لە سەنگەری ئیماندا؛ هەر تەقە و هەر هەنگاوێک، نەک بە ڕاوێژی ئینسان، بەڵکوو بە ئیرادەی خواوەند دەنووسرێنەوە.

﴿وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ رَمَىٰ﴾ (الأنفال/ ۱۷).

وەرگێڕانی: #یەحیا_خەلیل

هاوسانی :: Hawsani

20 Jan, 10:28


ئەم ئاگرە غەزەب نییە!

«بەپێی قورئان غەزەبی خوا قڕکەرە و مرۆڤەکانیش لەناو دەبات. ئەم ئاگرەی لۆس ئەنجلس تەنیا ئاگاداریی پێشوەختەیە و لەو بتی ماددییەت و سەرمایەدارییەی داوە، کە کراوەتە خوای ئەمریکا و جیهان و، سەرچاوەی هەموو شەڕ و نەهامەتییەکە، لەنێویشیاندا نەهامەتییەکانی غەززە.»

#شڤان_ئیبراھیم

هاوسانی :: Hawsani

19 Jan, 12:26


پێوەری خودایی بۆ سەرکەوتن

سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی پێوەرەکان لای ئەو جیاوازن، هەر وەکوو چۆن خۆی فەرموویەتی: (لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ)، هیچ شتێک وەک ئەو نییە.

پرسیارێک، ئایە غەززە سەرکەوتن؟

ئەی چل هەزار و ئەوەندە کەس نەکوژرا؟

ئەی یەک بلۆک لەسەر بلۆک نەما و هەمووی نەبوو بە داروپەروو؟

ئەی، ئەی، ئەی…

بۆ وەڵامی ئەمە وەرە با گوزەرێک بکەین بە ناو یەکێک لە چیرۆکە قورئانییەکان، با خودای گەورە خۆی وەڵاممان بداتەوە، لێرە نایەم لەمسەر تا ئەوسەری چیرۆکەکە بە وردی باس بکەم تەنها پەیامێکم لێی دەوێ، چیرۆکی (اصحاب الأخدود) هاوەڵانی ئوخدود،گەنجێکی منداڵکار توانی بڵێسەی شۆڕش بەرامبەر پاشایەکی زاڵم و ستەمکار لە ناو گەلێکی چەوساوە هەڵبکات، ئەوە بوو لە کۆتاییدا پاشاکە چاڵێکی گەورەی ئاگری کردەوە و هەموو گەلەکەی سووتاند!، سووتاند!، بەڵێ هەموو گەلەکە سووتان و شەهیدبوون، ئایە خوای گەورە بە شکست خواردوو ناویانی برد؟، (إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّلِحَٰتِ لَهُمۡ جَنَّتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡكَبِيرُ) ئەوانەی کە باوەڕیان هێنا و کردەوەی چاکیان ئەنجامدا، ئەوە چەندین باخیان هەیە کە لە ژێریانەوە ڕووبار و جۆگەلە دەڕژێن، ئا ئەوەیە سەرکەوتنی گەورە.

کەواتە ئەو ئەهلەی کە توانیان بەرامبەر ڕژێمێکی زایۆنی پیسی بۆگەن نەدۆڕێن، شەهید بوون، یان بریندار بوون، یان ئارامیان گرت، هەر هەموویان هەر سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.

جا ئیتر خانووی ڕووخاو، منداڵی شەهیدکراو، دایک و باوکی ژێر قەسفکراو، جەستەی بریندارکراو…، ئەمانە بە پێوەری سەرکەوتن ببینە نەوەک شکست.

#قودس_کوردی

هاوسانی :: Hawsani

18 Jan, 17:31


هیچ ڕستەیەکی هاندەرانەت دەس ناکەوێت بۆ هەموو کەسێک سوودبەخش بێت.
بۆ وێنە ڕستەی: «باشترینی خۆت به»، بۆ کەسانی کەماڵگەرا پەرێشانحاڵی دەسازێنێت، چون باشترین پێناسەیەکی ڕوونی نییە و پەستانی بێعەیبی دەخاتە  سەر تاکی کەماڵگەرا.
«ڕابردوو لەبیر بکە و لەم ئانوساتەدا بژی»، بۆ کەسانێک کە زەبرگەلێکی چارەنەکراویان لە ڕابردوودا هەیە؛ ڕستەیەکی بێمانایە! ئاخر لەم کاتەدا ڕابردوو، ئێستای تەواو خستووەتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە، هەر بۆ نموونە بێهیوایەک دەتوانێت چێژ لە هەنووکە وەربگرێت؟
«گەرەکە چێژ لە تەنیایی لەگەڵ خۆتدا وەربگریت»، بۆ بنیادەمێک کە نەیتوانیوە لەگەڵ پەژارەی دابڕاندا خۆی ڕابهێنێت، ڕستەیەکی فرە بەئازارە!
مەگەر دەکرێت پڕ لە تووڕەیی، خەم، کوێرەوەری و تاسە بی و لەتەک خۆتدا چێژ وەربگری؟
بەو هۆیەوە هیچ ڕستەیەک یان هیچ ڕێگەچارەیەکت دەس ناکەوێت بۆ هەمووان وەکوو یەک بەسوود بن!
ئاڵۆزیی زەین و ژیانی ئینسان هێند زۆرە ئەستەمە بتوانیت دەست بۆ سادەچنین ببەیت!
لە کۆتاییدا بیرمان نەچێت، هیچ نەنگییەک نییە ئەگەر نەتوانین باشترینی خۆمان بین، لە ڕابردوودا گیرمان کردبێت، یاخود چێژ لە تەنیایی لەگەڵ خۆماندا وەرنەگرین! بڕیار نییە بە ڕستەگەلی دنەدەرانە بتوانین ژیانمان سەرەوژێر بکەینەوە.
گەشە و گۆڕان، ڕێیەکی ئاڵۆز و دوورودرێژن کە ئەوسەری دیار نییە و هیچ یەکێک ئەو توانستەی نییە کەسێکی تەواو و کامڵی لێ دەربچێت!

#پەریسا_زەمانیان
بۆ کوردی: #یەحیا_خەلیل

هاوسانی :: Hawsani

18 Jan, 12:02


هەرچی لەم دنیا ڕوودەدات نیشانەیەکی ئاسمانە!
ڕووداوەکان لەبەر ڕۆشنایی قورئاندا

نووسینی: د. #هێمن_خورشید

لە هەندێ دۆخی وەک ئەوەی ئێستا لە ئەمریکادا ڕوودەدات، بۆت دەردەکەوێت زۆرێک لە مسوڵمانان باوەڕیان بە ئایاتی خوا نەماوە و تا سەر ئێسقان بە ژیاری ماددیگەریی ڕۆژاوا کاریگەر بوون و بە خۆیانیان نەزانیوە! بابەتی ئەوەی ڕوودەدات، ئایا غەزەبی خودایە یاخود نەخێر، بووەتە جێی مشتومڕ و یەکێک دەڵێت بەڵێ وایە و دووان ئێژێت هیچ وا نییە! ڕاستییەکەی بابەتەکە لەوە زۆر ڕیشەدارترە. هێندە نموونەمان هەیە لە قورئاندا ئەم باسە ورد دەکاتەوە، مرۆڤ سەری سوڕ دەمێنێت کە مسوڵمان نایانبینێت!

خوا ڕقی لە مرۆڤ نییە و نایهەوێت لەناوی ببات، وەلێ هەندێ ڕێسای جێگری داناوە، لێیان لابدەیت تووش دەبیت. بەڵا لە سزا جودایە و ئامانجی ڕێگەگرتن و گەڕانەوەیە لە تاوان. دەربڕینی (سا بەڵکوو بگەڕێنەوە) لە چەند جێی قورئاندا هاتووە؟

درێژەی بابەتەکە:
https://www.hawsani.org/view?n=43686

هاوسانی :: Hawsani

17 Jan, 16:03


https://youtu.be/1B0FMRPAp3M?si=jU0o688LtrIHODsR

هاوسانی :: Hawsani

17 Jan, 13:22


ئەمشەو کاتژمێر ٧:٠٠ یەکەمین ئەڵقەی بەرنامەی نەرمەبەرەنگاری لە کەناڵی یوتیوبی هاوسانییەوە بڵاو دەکرێتەوە.

لە جەنگی نەرمدا، کە میدیا یەکێکە لە ئامرازەکانی و لایەنی دژمان بە خراپە و بۆ شێواندنی هزری خەڵک و تێکەڵکردنی حەق و باتڵ بەکاری دێنێت، ئێمەیش بەو ئامرازە وەڵامی دەدەینەوە و لە ڕێیەوە هەوڵی ڕاستکردنەوەی چەمکەکان و ڕوونکردنەوەی بابەتەکان دەدەین.

وشەی «نەرمەبەرەنگاری» بەرانبەرە بە «المقاومة الناعمة» و «Soft Resistance».

#نەرمەبەرەنگاری

هاوسانی :: Hawsani

16 Jan, 18:59


الّلهُمَّ صَلِّ عَلی مُحَمَّد وَآلِ مُحَمَّد

هەینی؛ جەژنی موسوڵمانان.

هاوسانی :: Hawsani

16 Jan, 15:42


نامەیەک بۆ خەڵکی غەززە!

نووسینی: #ئەدهەم_شەڕقاوی وەرگێڕانی: #یەحیا_خەلیل

دەزانم خامە هەرچەنێک بڵند و شکۆدار بێت، هەرگیز ناتوانێت بگاتە قولەپێی تفەنگ و، مرەکەب چەنێک ڕەوانی و مانا بتکێنێت، لە هەمبەر خوێندا بێبەها دێتە پێش چاو! بەڵام ئەم وشانە لە دڵمدا تاویان سەند و ویستم بیاننووسمەوە. پێش من، غەسسان وتبووی: «تەواوی قسەی ئێمە جێگرەوەیەکی ڕووداری نەبوونی تفەنگە!»
ئەی تاجگەلی سەران:
ئەمە هەوەڵین جەنگە لە مێژوودا ئەنجامەکەی پێش کۆتاییەکەی ئاشکرایە! بۆیە دڵگەش بن بەوەی هەرگیز کۆتایی ئەم جەنگە ڕەنگی ئەم سەرکەوتووییە کاڵ ناکاتەوە! ئێوە درزێکی وەهاتان خستووەتە ڕۆحی ئەم ڕژێمەوە، هیچ وەخت ساڕێژ نابێتەوە و بزمارێکی وەهاتان لە تابووتەکەی داوە، توانای ئەوەی نییە وەدەری نێت. ئێوه ئەو ڕۆحەی ئوممەت کە لەدەستی دابوو، بۆتان گەڕاندەوە، دەڵێی فووی ئیسرافیلە لە مردووان کە دەڵێت: هەستنەوە!

درێژەی بابەتەکە:
https://www.hawsani.org/view?n=43685

هاوسانی :: Hawsani

16 Jan, 11:57


https://youtu.be/M04C9choanM?si=iU2VxULRBg9dwSgf

هاوسانی :: Hawsani

15 Jan, 19:15


بە فەرمی وەزیری دەرەوەی قەتەر ئاگربەستی ڕاگەیاند.


الله أكبر كبيرا، والحمد لله كثيرا، وسبحان الله بكرة وأصيلا، لا إله إلا الله، ولا نعبد إلا إياه، مخلصين له الدين ولو كره الكافرون، لا إله إلا الله وحده، صدق وعده، ونصر عبده، وهزم الأحزاب وحده، لا إله إلا الله والله أكبر

هاوسانی :: Hawsani

15 Jan, 16:43


🔻حەماس بەفەرمی ڕەزامەندی ڕادەستی وڵاتانی نێوەندگیرکرد لەقەتەر

#قودس_کوردی

هاوسانی :: Hawsani

15 Jan, 15:51


ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن قەتەرەوە ڕادەگەیەنرێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێر حەوت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەرەوە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە غەززە ڕابگەیەنرێت.

هاوسانی :: Hawsani

14 Jan, 16:30


ناتوانم بخەوم

هەرکاتێ چاوەکانم ماندوو بن و خەویان لێ بکەوێت، خێرا هەڵدەستم، مۆبایلەکەم بە دەستمەوە دەگرم و سەیری کۆتا هەواڵ دەکەم، بابەتەکانی ئێرە و ئەوێ دەخوێنمەوە.

ماندوو دەبمەوە و خەوم لێ دەکەوێتەوە. هەڵدەستم. نەخێر نامەوێ خەوم لێ بکەوێت و هەواڵی ڕاگرتنی شەڕ بڵاو بکرێتەوە. هەست دەکەم مناڵێکی بچووکم، کە نازانێت شەوی جەژن بخەوێت و بیر لەوە دەکاتەوە کێ یەکەم جار جەژنانەی پێ دەدات، چرکەکان دەژمێرێت و چاوەڕێیە بەیانی بێت و ئەو جلانە لەبەر بکات کە هەزار جار سەیری کردوون و لەباوەشی گرتوون، دواتریش بڕوات دەستی دایەگەورە و باوەگەورەی ماچ بکات.

وا هەست دەکەم سبەی خۆشترین ڕۆژی ژیانمە و ئاهەنگی دەرچوونمە لە زانکۆ. دەمەوێ لە خەو هەستم و لەپێش ئاوێنەکە ڕاوەستم و جوانترین جل لەبەر بکەم، بۆ ئەوەی لە کاتی وەرگرتنی بڕوانامەکە لە دوورەوە ئاماژەی سڵاو بۆ دایکم بکەم و هەموو ماندووبوونی چەند ساڵەی خوێندنمی بیر بچێتەوە.

تامەزرۆی خێر و چاکەم بۆ بست بە بستی خەڵکی غەززە. هەستێکی زۆرم هەیە. هەرکات هەستێکم دەشارمەوە یەکێکی تر بەخەبەرم دێنێت، دڵم بەخێرایی لێ دەدات و فرمێسک بەسەر ڕوخسارمدا چۆڕەی دێت. پڕم لە ترس و تکا و پاڕانەوە.

خۆزگە خاڵۆکانم لەگەلماندا دەبوون، خوا لێیان خۆش بێت. خۆزگە هەر 47 هەزار کەسە ئازیزەکانم لەگەلماندا دەبوون. بەڵام ئەوان لە شوێنێکی باشترن وەک لە ئێمە.

#یافا

هاوسانی :: Hawsani

14 Jan, 08:59


پەیوەندیی نێوان سیستمی دیموکراسی و ئەخلاق
نووسینی: #یووسف_ئەیووبی

زۆرێکی زۆرمان پێناسەی دیموکراسی دەزانین، سەرچاوەکەی دوو وشەی گریکیی کۆنە کە بریتین لە: "demos" واتە گەل، و "kratos" واتە دەسەڵات، بە لێکدانی هەردوو وشەکە دەستەواژەی "دەسەڵاتی گەل"مان دەست دەکەوێت.

سیستمی دیموکراسی سیستمێکی سیاسییە بۆ دروستکردنی بڕیاردەرێک لەنێو کۆمەڵگەیەکدا، ئەندامانی ناو دەستەکە لە ڕێی هەڵبژاردنەوە سەر دەکەون بۆ دەسەڵات.

فەرموون لێرەوە خوێنەری تەواوی بابەتەکە بن:
https://www.hawsani.org/view?n=43684

هاوسانی :: Hawsani

13 Jan, 16:35


لەپاش هەڵمەتە بەردەوامەکانی بایکۆتکردنەوە

کۆمپانیای کارفووری فەڕەنسایی ڕایدەگەیەنێت لە ڕۆژی ٧ی کانوونی دووەمەوە سەرجەم لقەکانی لە سەڵتەنەتی عوممان دادەخات، هاوکات دوو مانگە کۆی لقەکانی لە وڵاتی ئوردنیش داخراون.

#نەرمەبەرەنگاری

هاوسانی :: Hawsani

13 Jan, 12:33


مەتەڵێکی هەڵنەهێنراو

زۆربەی جار لە کاتی پشوودا بێ ویستی خۆم سەرنجم دەچووە سەریان. دوو کیژۆڵەی ڕووحسووک و شیرین، دێن و دەچن و دەمەتەقێ دەکەن و دەمەتەقێ دەکەن، دەڵێیت قەت قسەیان دوایی نایەت و بۆ ساتێک بێبابەت ناکەون! ئەمە سەرەڕای ئەوەی فرەبێژ و وەڕەزکەر نین و هەردوکیان یەکجار ژیکەڵە و ژیرن، ڕوون دیارە ئەم گفتوگۆ درێژانەیان لە دەمبەتاڵی و مێشخاڵێتییەوە نییە، ئاخر ئەمان وەک ئەو فێرخوازانە نین کە ناخی بەتاڵیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کۆڵان و ئەملا و ئەولا لە قسەی بەتاڵ و بێتام ئاخنراوە و تەنیا بۆ خۆدەرخستن و کاتکوشتن دەدوێن، سەیرییەکەیش هەر لەمەدایە.

ئەمڕۆ دیتم دوای کۆڵێک پیاسەکردن و هاتوچۆی نێو گۆڕەپانی قوتابخانە کە کاری هەمیشەییان بوو، دانیشتبوون. وتم: (چیو؟ هیلاک بوون؟!) یەکیان بە تۆزێک درژییەوە و وەک ئەوەی وەڵامی پرسیارێک بداتەوە کە نیشانەی بێئاگایی بێژەرەکەیەتی، وتی: (نە)! وایزانی دەڵێم لە گفتوگۆ هیلاک بوون، لێ من مەبەستم شتێکی دی بوو، ئاخر پرسیارێک لە وەڵامەکەی دڵنیا بیت پێویست ناکات بیکەیت، منیش زەڕڕەیەک لەوە شکم نەبوو لە دەمەتەقێ ماندوو بووبن، دەمزانی ئەوە شتێکی مەحاڵە و قسەی ئەم دووانە هیچکات تەواو نابێت و هەگبەی دڵی مینا گوڵیان هەمیشە پڕە. مەبەستم پێیان بوو، هێندە هاتن و چوون تا لە پێ کەوتن. هەرچەند دوای ئەوەی ڕوونکردنەوەیشم دا و وتم: (قەستم قاچتانە...)، هەر مکوڕانە وتی: (نە، هیلاک نەبووینە)! بەڵام من هەستم دەکرد جەستەیان شەکەت بووە و بە دەستی ئەمانەوە ناڵەیەتی. ئاخر وەک نووسەری بۆ ئەوانەی وەکو خۆمن ئێژێت جەستە زۆر جار لە حاڵی دڵ و دەروون بێخەبەرە. لێ ئەمان کێشەیان نەبوو، هەرچەند ڕێکردنەکەیان لا خۆشتر بوو، بەڵام گرفتێکی وایشیان لە دانیشتندا نەدەدیت. مادام نابێتە ڕێگر لەبەرانبەر قسەی ئێمەدا، قەیچێکە!

شتێکی تریش هەبوو، ڕاستییەکەی ئەمان، هەڵبەت زۆر زۆر بەکەمی، لێ بڕێک کات بێدەنگ دەبوون. هەستێک بە منی دەوت سەرەڕای بێدەنگییەکەیان هەر لە دوان بەردەوامن، نازانم چییان دەوت، ئاخر ئەوە زمانێکی تایبەتی خۆیانە و قورسە کەسی تر بێجگە خۆیان بشێت پیتێکی فام بکات. دەی دیاریشە زمانی دەنگدار تاکە ئامرازی گفتوگۆ نییە، بەڵکوو بڕێک لە گەورە پیاوان و دۆستە فرە نزیکەکان چەندین جار پاتەیان کردووەتە ئەم زمانە خۆی کۆتە و دەست و پێی بەستوونەتەوە، تاکە ڕێی ڕزگاربوون لێیشی بێدەنگییە و بەس. بەڵێ، ئاخر زمانی بیستراو وەک زمانزانانیش ئێژن ئیشی کۆتکردنی مانایە، دەی گەر نزیکییەکی وا درووست بوو مرۆڤ توانیی بێئەوەیش لەوی دی بگات، بەکارهێنانی بێسوود و بگرە زیانبەخشیشە. هەندێکی تریش وتوویانە هەر دوان خۆی نیشانەی دوورییە و ئیتر ئاوا. لەوە زیاتر دوور نەکەومەوە، ئەم دووانە وێڕای تەمەنە کەمەکەیان مەتەڵێکی لەم چەشنەیان لەنێواندا بوو. خوای دلۆڤان دڵیان هەردەم پڕ لە ئەوین بکات و بۆ یەکیان بهێڵێت و ئەو ڕازەی نێوانیان هەر وا بەشاراواەیی بهێڵێتەوە.

من زۆر چێژم لە سەرنجدان و ڕوانین لە جووڵە و وەستان و پێکەنین و هاتوچۆکانیان دەبرد، زۆریش کۆجکۆڵ بووم لێیان نزیک ببمەوە بەڵکە پرشێکی ئەو کەشە خۆشەی تێیدان بەر منیش بکەوێت، لێ دەمزانی بێسوودە و منی غەریبە بە نزیکبوونەوەم تێکی دەدەم و لە خوێنتاڵکردنی خۆم بترازێت هیچی دیکەم چنگ ناکەوێت!

#ئازاد_حسێن

هاوسانی :: Hawsani

12 Jan, 12:31


کەرەستەکانی پەروەردە لەسەر سۆز و خۆشەویستی بەندن

خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿الرَّحْمَٰنُ عَلَّمَ الْقُرْآنَ﴾ خوای گەورە بە سۆز و خۆشەویستی و میهرەبانییەوە فێری خوێندنەوەی قورئانی کردوون. نەیفەرموو (القهار)، بەڵکو فەرمووی (الرحمن).

بۆیە سۆز و میهرەبانیی پێش فێرکردن خستووە، ئەگەر لەگەڵ منداڵەکانتدا نەرمونیان و بەسۆز نەبیت، ئەوا لە دڵڕەقی و وشکییەکەت یاخی دەبن. باوکێکی مولتەزیم دەکەوێتە داوای توندییەوە، چونکە سوورە لەسەر چاککردنی منداڵەکانی و هەست بە بەرپرسیاریەتی چاکبوونی منداڵەکانی دەکات، بۆیە هەستکردنی بە بەرپرسیارەتی وای لێ دەکات توندوتیژ بێت، منداڵیش ئەگەر بەتوندوتیژییەوە گەورە بکرێت، لە تەمەنی نێوان 16 بۆ 18 ساڵیدا بەتەواوی یاخی دەبێت. کچ لە ماڵەوە یاخی دەبێت و سەرپۆشەکەی لا دەدات، کوڕ یاخی دەبێت و واز لە نوێژکردن دەهێنێت.

هۆکارەکەیشی توندوتیژیی دایک و باوکە، ناتوانی ببیت بە پەروەرشیار و شەرەفمەندیی پەروەرشیاری بە خۆتەوە ببینیت، تاکو ئەم چوار خاڵەت تێدا نەبن کە لە پێغەمبەرەوە ﷺ وەرگیراون: (كان رؤوفا رحيما حليما حكیما).

ناتوانیت منداڵەکانت بەجوانی پەروەردە بکەیت و ئامانجەکانی پەروەردە بپێکیت، کە لە بەهێزیی کەسایەتیی منداڵەوە دەست پێ دەکات، تا ئەوەی منداڵەکەت ببێتە هاوسەرێکی باش.

﴿فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ ۖ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ ۖ : ئه‌ی محمد ﷺ به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌وه‌ به‌سه‌ر تۆوه‌، تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رتدا ئاوا نه‌رمونیان بوویت، خۆ گه‌ر تۆ كه‌سێكی قسه‌خراپ و ڕه‌وشتخراپ و وشک و دڵڕه‌ق بوویتایه‌، ئه‌وا له‌ ده‌ورت دوور ده‌كه‌وتنه‌وه‌.﴾

خوای گەورە پێی دەفەرمووێت: تۆ بە پێغەمبەرێتیی خۆتەوە ئەگەر لەتەکیاندا نەرمونیان نەبیت بەجێت دێڵن، گوێت بۆ ناگرن، شوێنت ناکەون، بەو واتایەی: تۆ بۆیە دڵیانت بە دەست هێنا، چون لەگەلیاندا نەرمونیان بوویت.

ئەعرابییەک بۆ لای پێغەمبەر ﷺ هات و وتی: ئێوە منداڵەکانتان ماچ دەکەن؟ ئێمە ماچیان ناکەین. پێغەمبەریش ﷺ فەرمووی: هیچ ئومێدێکم پێتان نابێت گەر خودا سۆز و میهری لە دڵتان دەرهێنابێت.

#هۆشیاریی_پەروەردەیی
#موستەفا_ئەبووسەعد
وەرگێڕان: #نوها_ئەمیر

هاوسانی :: Hawsani

12 Jan, 07:33


سووتانی ئەمریکا و گەڕانەوە بۆ قورئان


کێ دەڵێت سەردەمی سزای ئاسمانی بەسەر چووە؟ کوان ئەوانەی پێیان وایە ئەوەی قورئان باسی دەکات حیکایەتی ڕابردووە و هەر تەنیا گەلانی پێشوو سزایان بۆ نازڵ بووە و چیتر بەڵای ناگەهان ڕوو لە کەس ناکات؟

دیمەنی ئەو ئاگرەی لە ئەمریکا هاڵاوە بگرە بەرچاو و سەیرێکی ئەم ئایەتانەی قورئان بکە، بزانە هیچ جیاوازییەک لەنێوانیاندا دەبینیت! -هەڵبەت ئەم ئایەتانە هەر تەنیا مشتۆکێکن لە خەروارێک، هی تر زۆرن-:


(فَأَمَّا عَادٌ فَاسْتَكْبَرُوا فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَقَالُوا مَنْ أَشَدُّ مِنَّا قُوَّةً ۖ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّ اللَّهَ الَّذِي خَلَقَهُمْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُمْ قُوَّةً ۖ وَكَانُوا بِآيَاتِنَا يَجْحَدُونَ. فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا صَرْصَرًا فِي أَيَّامٍ نَّحِسَاتٍ لِّنُذِيقَهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَخْزَىٰ ۖ وَهُمْ لَا يُنصَرُونَ) فصلت: ١٥-١٦
واته: جا هۆزی عاد لەناڕەوا خۆیان لەو سەرزەمینەدا بەزل زانی. دەیانگوت: کوا؟ کێ لە ئێمە بەهێزترە؟ نەیاندیبو ئەو خودایەی ئەوانی دروس کردووە گەلێک لەوان بەهێزترە؟ هەروا بەنیشانەکانمان بێ بڕوابون. ئەوسا ئێمە ڕەشەبایەکی بەهێزمان – لەوڕۆژانەدا کە شومن – ناردە سەریان؛ تا ئازاری ئابڕوبەریان – لەژیانی ئەم دنیایەدا – پێ بچێژین. بێ گومانە سووکایەتی ئازاری ئەولاش زۆرترەو کەسیش دەهانایان نایە.


(فَأَصَابَهَا إِعْصَارٌ فِيهِ نَارٌ فَاحْتَرَقَتْ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ). البقرة: ٢٦٦
واته: ... لە ناخافڵ گڕەبایەکی لێ هەڵکا و بیسووتێنێ. خودا ئاوا نیشانەکانی نیشانی ئێوە دەدا، شایەت بیری لێ بکەنەوە.


(فَكُلًّا أَخَذْنَا بِذَنبِهِ ۖ فَمِنْهُم مَّنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِبًا وَمِنْهُم مَّنْ أَخَذَتْهُ الصَّيْحَةُ وَمِنْهُم مَّنْ خَسَفْنَا بِهِ الْأَرْضَ وَمِنْهُم مَّنْ أَغْرَقْنَا ۚ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ). العنكبوت: ٤٠
ئێمە هەریەک لەوانەمان بە تاوانەکەی خۆیان گرت. جا هێندیکیان بای زۆر توندی پڕ لە چەومان ناردە سەریان، هێندێکیشان نارەتەی زل دای گرتن و هێندێکیشمان بە ناخی زەویدا ڕۆ برد؛ هێندێکیشیانمان لە ئاودا نوقم کردن. خوا ناهەقی لێ نەکردن؛ بەڵام خۆیان ناهەقییان لە خۆیان کرد.


(أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ كَانُوا مِنْ قَبْلِهِمْ كَانُوا هُمْ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَآثَارًا فِي الْأَرْضِ فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ وَمَا كَانَ لَهُمْ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَاقٍ). غافر: ٢١
واته: ئاخۆ ئەوان بە زەمیندا نەگەڕاون، تا بزانن چارەنووسی پێشینەکانی ئەوانە چتۆ بووە؟ لەوانە بەهێزتر بوون و لەو زەمینە شوێنەواریشیان زۆرترە؛ لەتۆڵەی گوناهەکانیان خوا گرتنی و کەس لەخودای نەپاراستن).


(.... حَتَّىٰ إِذَا أَخَذَتِ الْأَرْضُ زُخْرُفَهَا وَازَّيَّنَتْ وَظَنَّ أَهْلُهَا أَنَّهُمْ قَادِرُونَ عَلَيْهَا أَتَاهَا أَمْرُنَا لَيْلًا أَوْ نَهَارًا فَجَعَلْنَاهَا حَصِيدًا كَأَن لَّمْ تَغْنَ بِالْأَمْسِ ۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) يونس: ٢٤
واته: تا ئەو کاتەی زەمین ڕەنگاوڕەنگ دەبێت و خۆ جوان دەکا و خێوی زەوی لایان وایە لە دەستەڵاتی واندایە. هەتا کاتێ فەرمانی ئێمەی دێتە سەر - جا بە شەو یان لە ڕۆژێدا - ئاوا وەکوو درەوکراوی لێ دەکەین، هەر وەک دوێنێ هەر نەبووبێ! ئێمە ئاوا نیشانان شی دەکەینەوە بۆ وانەی بیر دەکەنەوە.


(أَفَأَمِنَ الَّذِينَ مَكَرُوا السَّيِّئَاتِ أَن يَخْسِفَ اللَّهُ بِهِمُ الْأَرْضَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ). النحل: ٤٥
ئاخۆ ئەوانەی بە فێڵبازی خەریکی بەدفەڕی بوون، ئارخەیانن کە خوا نوقمی عەرزیان ناکا، یان لە شوێنێکەوە - کە هەر بیریشی لێ ناکەنەوە - ئازارێکیان بۆ نابارێ؟


تێبینی: دڵخۆش نین خەڵک ماڵی دەسووتێ و گڕ دەگرێت، وەلێ هەرچی خودا دەیکات نیشانەیە. یان تاقیکردنەوەی بەندەیە یان وریاییدانە لەوەی بووەستێت و زیاتر نەڕوات.


+ ڕاڤەی ئایەتەکان لە وەرگێڕانی قورئانی هەژارەوە وەرگیراوە.

هاوسانی :: Hawsani

09 Jan, 17:12


هەینیتان پیرۆز

اللهم صل على محمد و على آل محمد

هاوسانی :: Hawsani

09 Jan, 07:32


«سەرکەوتن بەسەر ناخۆشی و دەردەسەرییەکانی ئەمڕۆ و، بەدیهێنانی هیوا و ئامانجەکانی سبەی؛ بە بڕشتبوون بەدی دێن نەک بە گاڵتەوگەپ، بە بنیاتنان بەدی دێن نەک بە تێکدان، بە کارکردنی لەسەرخۆ و ئارامانە بەدی دێن نەک بە قاووقیژ و هەراوهوریا.»

دکتۆر #یووسف_قەرەزاوی
وەرگێڕانی: #کارین_ساڵەح
#گوڵبژێرەکانی_هاوسانی

هاوسانی :: Hawsani

08 Jan, 12:35


کاتێک پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت تیرهاوێژەکانی لەسەر چیای ئوحود جێگر کرد، پێیانی فەرموو: "ئەم شوێنە جێ مەهێڵن، گەر دیتتان بەسەریاندا زاڵ بووین، شوێنەکانتان جێ مەهێڵن، گەر بینییشتان بەسەرماندا زاڵ بوون، هەر بەهانامانەوە مەیەن".

عەبدوڵڵای کوڕی جوبەیر خوای لێ ڕازی بێت بەدەم فەرمانی پێغەمبەرەوە چوو، بە متمانە و گوێڕایەڵییەوە لەسەر فەرمانەکە مایەوە و هاوڕێکانیشی بۆ مانەوە و جێگربوون لە شوێنی خۆیاندا هان دا، بەڵام زۆرێکیان کاتێک ئەو هەموو دەستکەوت و غەنیمەیان دیت، شوێنەکانیان چۆڵ کرد و هاتنە خوارەوە بۆ لای دەستکەوتەکان.

تەنیا کەسانێکی کەم لەگەڵیدا مانەوە و لەسەر چیاکە خۆیان ڕاگرت، مەردانە لە پشتی موسڵمانانەوە بەرەنگارییان دەکرد.

کاتێک بێباوەڕان لە پشتەوەی چیاکە هێرشیان هێنا، عەبدوڵڵای کوڕی جوبەیر تا دوا هەناسەی جەنگا و شەهید کرا، جەستەی بێگەردیشی پارچە پارچە کرا! وەلێ ئەو بڵند و سەقامگر مایەوە، سەرپێچیی فەرمانەکانی پێغەمبەری نەکرد، تاکو وەک نموونەیەکی زیندوو لە مێژووی ئیسلامدا بمێنێتەوە بۆ گوێڕایەڵی، ئازایەتی و قوربانیدان.

وەرگێڕانی: #ئەحمەد_سەرکەوت
@prophetmsupport

هاوسانی :: Hawsani

08 Jan, 07:31


«ئێمە پێمان وایە؛ ڕێگای سەرکەوتنمان سەبر و خۆڕاگرییە، پەیمانی پەروەردگاریش نزیکە.»

شێخ #ئەحمەد_یاسین
#نەرمەبەرەنگاری

هاوسانی :: Hawsani

07 Jan, 16:31


پرۆژەی هزری هاوسەنگ

ئەم پرۆژەیە ناوەندێکی ئۆنلاینی خۆڕایی دەبێت بۆ فێربوون و شارەزابوون لە زانستە شەرعییەکان.
بەم زووانە فۆرمی ناونووسین بڵاو دەکەینەوە.

چاوەڕوان بن...

هاوسانی :: Hawsani

07 Jan, 11:51


نیشتیمانپەروەری لەنێوان بەهای مرۆڤبوون و ڕەگەزپەرستیی جاهیلییەتدا

نووسینی: #یووسف_ئەیووبی

لەگەڵ هاوڕێیەکمدا کەوتینە گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ئوممەتی ئیسلام و بێشعوربوونی مرۆڤایەتی بەرانبەر تاوانەکانی داگیرکەران لە زۆرینەی وڵاتاندا.

وەک هەمیشە و زۆرینەی خەڵکی، هاوڕێکەم لە بەرانبەرمدا کەوتە بەرگرییەکی کوێرانە و ڕەگەزپەرستانە لە میللەتی کورد، وەک بڵێی من دوژمنم و هێرشم کردووەتە سەر میللەتەکەمان و قڕم کردوون تەنها لەبەر ئەوەی باسی غەززەم کرد و بابەتەکە وابەستە بوویەوە بە بیروباوەڕی قووڵی ئیسلام. بەلامەوە سەیر نەبوو و یەکەم جارم نەبووە تووشی حاڵەتی وا ببم.

درێژەی بابەتەکە لێرەدا بخوێننەوە:
https://www.hawsani.org/view?n=43683

هاوسانی :: Hawsani

06 Jan, 16:34


«لەو گەمژەییەی لەگەڵ مرۆڤی عاقڵدا ناگونجێت ئەوەیە، شتێکی ساغ و بێکێشە ڕەت بکاتەوە تەنیا لەبەر ئەوەی کۆنە، پێشوازییش لە شتێکی بێکەڵک بکات تەنیا لەبەر ئەوەی نوێیە؛ ئاخر چەندین شتی کۆنی سوودبەخش هەن و، چەندین شتی تازەی زیانبەخش.»

دکتۆر #یووسف_قەرەزاوی
وەرگێڕانی: #کارین_ساڵەح
#گوڵبژێرەکانی_هاوسانی

هاوسانی :: Hawsani

06 Jan, 11:30


شەهوەت و تەمەنی پێگەیشتن

نووسینی: #مستەفا_مەحموود
وەرگێڕانی: #ئازاد_حسێن

کە تازەلاو گەیشتە تەمەنی پێگەیشتن لە ناوەوەیدا گێژەڵۆکی حەز و ئارەزوو هەڵدەکات و ئاگری شەهوەت کڵپە دەستێنێت، جەستە داوای بەشی خۆی دەکات و ئێژێت تێرم بکە. گەنج هەست بەم حەزانە دەکات، پاڵی دەنێن و دنەی دەدەن، هەر دەڵێیت ویستێکی ترن و لە ناخیدا قیت بوونەتەوە و دەکۆشن خۆیانی بەسەردا بسەپێنن.

دەبینێت نەفسی داوای شتێکی لێ دەکات و بەرەو شوێنێکی پاڵ دەنێت و ئەم بەری دەگرێت، جارێک ئەم ئەو جڵەو دەکات و جارێک ئەو ئەم، کەڕەتێک دەیگرێتەوە و چەندین کەڕەت لە دەستی دەردەچێت؛ شەهوەت ئەو بە دوای خۆیدا کێش دەکات و دەیگەیەنێتە چاڵی چێژە هەستەکییە ڕاستەوخۆکان و کارێلێکی سەرەتایی. ئەمەیە هەرزەکاری.

درێژەی بابەت:
https://www.hawsani.org/view?n=43682

هاوسانی :: Hawsani

05 Jan, 16:31


تۆیش لە مانگی ڕەجەبەوە ئامادەکاری بۆ مانگی ڕەمەزان دەکەیت؟

هاوسانی :: Hawsani

04 Jan, 16:42


لە ئەڵقەی نوێی زنجیرەی «دەوڵەتی مۆدێرن»دا، د. ئەنوەر فەرەج باسی فکری سیاسیی دەوڵەتی مۆدێرن دەکات و گرێبەستی کۆمەڵایەتی و فکرەکانی تۆماس هۆبز و جۆن لۆک باس دەکات.

https://youtu.be/Y0AGERiIZss?si=0Woj4zbJqD4lmFER

هاوسانی :: Hawsani

03 Jan, 18:25


یەحیا عەییاش ناوێک بوو بۆ ماوەی چەندین ساڵ ترسی دەخستە دڵی داگیرکەری ئیسرائیلییەوە. داواکاری یەکەم بوو لە لیستی دەزگای زانیاریی ئیسرائیلی و چەندین جار هەوڵی تیرۆرکردنی درا.

هاوسانی :: Hawsani

02 Jan, 15:14


هەینیتان پیرۆز

اللهم صل على محمد و على آل محمد

هاوسانی :: Hawsani

01 Jan, 20:11


دوێنێشەوی غەززە چۆن بوو؟

هاوسانی :: Hawsani

01 Jan, 11:02


ئەوەیشی ئێژێت با کەس گوێم لێ نەگرێت، گوێبیستێکی گەرەک. هەر قسەکردنێک -چ بە زمان بێت، یا نووسراو و یانیش ناوەکی- مادام قسەکردنە، ڕووی لە گوێگر و وەرگرێکە، جا یەکێکی وەک خۆی، یان یەکێک کە لە خۆی باشتر لێی حاڵی بێت. ئەوەی بەڕاست پێویستی بە گوێگر نییە، کەسێکە قسەیەکی بۆ وتن پێ نییە. گەر یەکێک قسەیەکی زۆر لە قوڕگیدا گیریان خواردبێت و لای وا بێت لە گوێگر بێنیازە، هیی ئەوەیە ڕێی لە گوێگرێکی باش نەکەوتووە.

#هاروون_ماهووتی

هاوسانی :: Hawsani

30 Dec, 16:28


جیاوازییەکە لە کرداردایە

هاوسانی :: Hawsani

29 Dec, 15:15


پرۆژەی هزری هاوسەنگ

بەم زووانە لە هاوسانی ...

هاوسانی :: Hawsani

28 Dec, 16:44


ئەڵقەیەکی نوێی گفتوگۆی هاوسانی لەگەڵ د. ئەنوەر فەرەجدا دەربارەی « پەرەسەندنی مێژوویی دەوڵەتی مۆدێرن»

https://youtu.be/_TZhGq1-WMs?si=qDNM5Bd4kdcK0eJC

هاوسانی :: Hawsani

27 Dec, 17:36


‌ بۆ ئەوەی منداڵەکانمان بە بەهێزی و ڕەوشتی جوانەوە پەروەردە بکەین، پێویست دەکات خێزان و منداڵەکانمان ئەولەویەتی ژیانمان بن، هۆکاری شکستی پەیوەندی لە نێوان هاوسەر و منداڵ، نەبوونی گرنگیدانی تەواوە بە خێزان، وەک دەبینین زۆرێک لە خەڵکی، دوای کار و هیلاکی، ئینجا خێزان و منداڵەکانی دەکەوێتەوە بیر و بە هیلاکییەوە دەڵێن: ماندووین و کاتمان نییە. ئەی ئەگەر خێزان گرنگترین خاڵی ژیان نەبێت، چی لە خێزان گرنگترە؟

تۆ لە دەرەوە خزمەتی کارەکەت و سیاسەت و یاساکان بکە و مناڵەکانیش بهێڵە بۆ دایەنگەکان ئاگایان لە منداڵەکانت بێت، سەرپەرشتیی مناڵ و ژیان و کاروباری ئەوانی تر بکە لەسەر حسابی خێزان و مناڵەکانت، ئەگەر دایک بەیانی تا ئێوارە لە دەرەوە کار بکات، ئەی منداڵەکان لە کوێ هەست بە ناز و خۆشەیستی بکەن؟ کێ هەستی متمانەبەخۆبوون و باوەڕبوون بە تواناکانیان پێ ببەخشێت؟ 

ئارامترین و گونجاوترین شوێن بۆ پاراستن و پەروەردەکرنی منداڵ، باوەشی خێزانە. بۆیە پێویستە دایک و باوک هەوڵی تەواو بۆ دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز بۆ منداڵەکەیان بدەن، کەسایەتییەکی بەهێز لەپێش چاکبوونی منداڵە، نابێ لەبەر بێوەیبوونی منداڵەکە، کەسایەتییەکی لاوازی هەبێت، ئەگەر چاکبوونی منداڵ لەسەر حسابی لاوازی کەسێتییەکەی بێت، ئەوا لە هەر کاتێکدا بێت تێکدەشکێت، کاتێک مناڵەکەت بە بەهێزی بونیاد دەنێیت، لەناو کۆمەڵگا و سەرکێشییەکانیدا لێی مەترسە، ترسی ئالوودەبوونیت نەبێت، چونکە کەسایەتییەک لەسەر بەها ئەخلاقییەکان چێ کرابێت، منداڵێکی بەڕەوشت، شەرمی ڕێگەی پێ نادات سەیری دیمەنی خراپ و نەشیاو بکات، شکۆی ڕێگەی ئەوەی پێ نادات.

بۆیە بەهێزیی کەسایەتی لەسەر سێ خاڵ بونیاد نراوە، ئەویش شکۆ و شەرم و لێبووردنە.

پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت:
إِنَّ لِكُلِّ دِينٍ خُلُقًا، وَخُلُقُ الْإِسْلَامِ الْحَيَاءُ.
واتە: هەموو ئایینێک ڕەوشتێکی هەیە و ڕەوشتی ئیسلامیش شەرمکردنە. بۆیە شەرم خاڵێکی گرنگە لە بەهێزیی کەسایەتیدا. 

تاوەکو مرۆڤ لێبووردە بێت، کەسێکی بەهێزە، ئەو کەسەی کە نابوورێت کەسێکی لاوازە.

ڕوانینی ڕۆژاوا بۆ کەسایەتییەکی بەهێز، هێزی جەستە یاخود مادەیە، ڕوانینی ئێمەی ڕۆژهەڵاتییش لە ئەوانەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام هێزی هەست لای ئێمەی موسڵمانان بەهێزترینە.

وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ

پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت:
(وما زاد الله عبدًا بعفوٍ إلا عزًّا: خودا کەسی لێبوردە شکۆدارتر دەکات.)

پێغەمبەر ﷺ 22 ساڵ بە دەستی قوڕەیشییەکان بۆ یەک دەقەیش ئاسودە نەبوو جگە لە ساڵی کۆتایی کە نەخۆش بوو. لە کۆتاییدا پێیانی فەرموو: (اذْهَبُوا فَأَنْتُمْ الطُّلَقَاءُ: بڕۆن ئێوە ئازادن).

بۆیە لێبوودرن کاری بەهێزەکانە.

#هۆشیاریی_پەروەردەیی
#مستەفا_ئەبووسەعد
وەرگێڕان: #نوها_ئەمیر

هاوسانی :: Hawsani

27 Dec, 06:49


هەینیتان پیرۆز

الّلهُمَّ صَلِّ عَلی مُحَمَّد وَآلِ مُحَمَّد

هاوسانی :: Hawsani

25 Dec, 14:25


ئامانجەکانی داگیرکەر لە سووریا
#یووسف_ئەیووبی

ئیسرائیل ئەو هەلەی لە دەست نەدا بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد -هەر وەک شرۆڤەکارە مێژووییەکانیان دەڵێن هەلێکی زێڕین و دووبارەنەبووەوە لەم کاتی ئاژاوەیەدا کە وڵات لە قۆناغی گواستنەوەدایە-، پێش هەر هێزێکی تری سەربازی لە هەمان ڕۆژی ڕووخانی ئەسەددا بەرەو ناوچە دابڕاوەکانی جۆلان بەڕێ کەوت و داگیری کرد و هێزی تیادا جێگر کرد و ماوەی دوو ڕۆژ لەسەریەک بەردەوام بوو لە چوونەناو ئەو ناوچانە و، تانکەکانی لە چەندین خاڵی هەستیار جێگر کردووە کە لەڕێیانەوە دەتوانێت ناو دیمەشق بۆردومان بکات. دواتر یەکەی ئاسمانیی داگیرکەر ڕاستەوخۆ دەستی کرد بە بۆردومانکردنی کۆگای چەک و تەقەمەنییە قورسەکان و چەندین سەنتەری توێژینەوەی وێران کرد و دەیان زانای بە ئامانج گرت و کوشتنی.

بەستەری درێژەی بابەتەکە:

https://www.hawsani.org/view?n=43681

هاوسانی :: Hawsani

22 Dec, 16:42


«ئەگەر ئوممەت بیەوێت هەڵبستێتەوە، دەبێت سەرەتا زوڵم لەسەر خودی خۆی لاببات، پاشان لەسەر ئەوانی تر، چونکە ستەم بنەمای فەساد و داڕمانە.»

د. #یووسف_قەرەزاوی
وەرگێڕانی #ئەنەس_ساڵەح
#گوڵبژێرەکانی_هاوسانی

هاوسانی :: Hawsani

22 Dec, 13:10


سێگۆشەی سوور

هاوسانی :: Hawsani

21 Dec, 19:22


Live stream finished (1 hour)

هاوسانی :: Hawsani

21 Dec, 17:51


Live stream started

هاوسانی :: Hawsani

21 Dec, 17:51


١٠ دەقیقەی دیکە گفتوگۆی هاوسانی دەست پێ دەکات، بۆ پرسیارکردن بە دەنگ و ڕەنگ تکایە ئەم بەستەرە بەکاربێنن لە بەشی پرسیار و وەلامەکاندا.

https://studio.restream.io/esy-lmbx-zzm

هاوسانی :: Hawsani

21 Dec, 17:00


زایۆنییەکان بە هەموو ڕەنگ و جۆرێک هەن و بە هەموو زمانێکیش دەدوێن. چۆن داعش کرا بە دوژمنی هەموو جیهان، ئێستایش زایۆنیزم دەبێت بە هەمان شێوە بناسێنرێت و ڕۆڵی هەموو تاکێکی موسڵمانە، بەتایبەت چالاکوان و میدیاکاران کە زایۆنیزم بخەنە هەمان ئاستی داعش وەکو فیکر و ڕەوتێکی دژ بە مرۆڤایەتی.

ئەمەی سەرەوە ئەو زایۆنییەیە کە لە ئەڵمانیا خۆی کرد بەناو بازاڕی کریسمسدا و ئەوەی کۆمپانیا میدیاییەکان نایکەن، دەبێت ئێمە بیکەین.

#ئاریان_ستار

هاوسانی :: Hawsani

21 Dec, 16:01


«تەماشای قیمەتی عیلم بكەن، لە دیدی خواوە نێچیری سەگی فێركراو حەڵاڵە لەبەر عیلمەكەی، دەستكوژی موشریكیش حەرامە لەبەر جەهلی.»

#مەلای_گەورە
#تەفسیری_مەلای_گەورە

هاوسانی :: Hawsani

20 Dec, 15:40


میوانی ئەمجارەی «گفتوگۆی هاوسانی»، م. عەلی نادر دەبێت، وەرگێڕی کتێبی غەززە لە قەیراندا.

گفتوگۆی ئەمجارەمان باسی غەززە و فەلەستین و بزاوتە زایۆنییەکان دەبێت، لە چوارچێوەی کتێبی «غەززە لە قەیراندا».

ڕێککەوت: شەممە، ٢١ی ١٢ی ٢٠٢٤
کات: ٩ی شەو

بینەرمان بن لە کەناڵی یووتووب و تێلیگرامی هاوسانی.

بەستەری پەخشی ڕاستەوخۆ لە یووتووب:
https://youtube.com/live/-fn2Uw3x3pM

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هاوسانی:
https://linktr.ee/hawsani

هاوسانی :: Hawsani

20 Dec, 06:05


هەینیتان پیرۆز

الّلهُمَّ صَلِّ عَلی مُحَمَّد وَآلِ مُحَمَّد

هاوسانی :: Hawsani

19 Dec, 16:56


میدیای عەلمانی لەجیاتیی باسی نەبوونی مووچە و بژێوی، سیحر و خورافیات بڵاو دەکاتەوە، ئەمەیش جگە لە گەوجاندنی خەڵک، هیچی تر نییە!

#قانع_خورشید

هاوسانی :: Hawsani

17 Dec, 11:12


‌ کاتێک باسی پەروەردە دەکەین، مەبەستمان لە داهاتووی مرۆڤایەتییە.
داهاتوو و پێشکەوتنی وڵاتان لە دروستکردنی مرۆڤ و مناڵەوە دەست پێ دەکات.
بەو مانایەی پەروەردە بونیادنانی داهاتووی هەموو نەتەوە و وڵات و مرۆڤایەتییە.
ئەو کۆمەڵگایانەی کە گرنگی بە پەروەردە نادەن، هیچ داهاتوویەکیان نییە.

لە ئێستادا دوو جۆری شارستانەت لە کێبڕکێدان، شارستانەتێک کە باڵەخانەی هەوربڕ بە چیمەنتۆ بونیاد دەنێت، شارستانەتێکیش کە خەریکی پەروەردەکردنی مرۆڤە.
پێغەمبەری خودا ﷺ کاتێک وەفاتی کرد هیچ ماڵ و موڵکێکی لە دوای خۆی بەجێ نەهێشت.
بەڵام لە دوای خۆی، مرۆڤی پەروەردەکراوی بەجێ هێشت، کەسانێک کە پەروەردەی دەستی پێغەمبەری خودا ﷺ بوون.
نەوەیەکی زێڕینی وەهای پەروەردە کرد، کە لە ڕێگەی ئەمانەوە ئایینی ئیسلام بە هەموو دونیا گەیشت.

شارستانەتێکی وەها گەورەی بونیاد نا، کە بە هیچ جۆرێک مرۆڤایەتی شارستانەتی وای بە خۆیەوە نەبینیبوو.
هەر بۆیە پەروەردە ئەرکێکە لە ئەرکەکان بۆ پاراستنی فیترەتی مرۆڤ.

ئەگەر بە کورتی باسی پەرورەدە بکەین لەم سەردەمەدا، پەروەردە واتا: پارێزگاریکردن لە فیترەت. چونکە لەم سەردەمەدا گەورەترین جەنگ، جەنگی پارێزگاریکردنە لە فیترەتی دروست و ئەوانەیشی دەیانەوێت لەناوی بدەن.

لە کاتێکدا پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرمووێت: كل مولود يولد على الفطرة - گشت ئینسانێک لەسەر فیترەتی خۆی لە دایک دەبێت.
گەلانێکی زۆر و پشتیوانییەکی زەبەلاح دروست بوون بۆ تێکدانی ئەم فیترەتە. کە لە نێویاندا سێ وڵات سزای زیندانیکردن و لێسەندنەوەی منداڵەکانیان دەکات. دایک و باوکێک ئەگەر باسی فیترەت بکەن بەو مانایەی بە کچەکەیان بڵێن: تۆ بە فیترەت کچی و بە کوڕەکەیان بڵێن تۆ بە فیترەت کوڕی. لە ئەمریکای باکوور، سزای سێ ساڵ زیندانیکردنە.

پەروەردە پارێزگاریکردنە لە فیترەت، فیتر تیش پارێزگاریکردنە لە کۆمەڵگا، هەروەها گەورەترین پەرستش، پەروەردەکردنی منداڵە، کە لە ڕێگەیەوە زیاتر نزیک لە پەروەردگار دەبیتەوە.

قال رسول الله ﷺ: "إذا مات ابن آدم انقطع عمله إلا من ثلاث:صدقة جارية، أو علم ينتفع به، أو ولد صالح يدعو له" ئەگەر کەسێک مرد، کاروخێری دەوەستێت، تەنها لە سێ شتدا نەبێت، سەدەقەیەکی کردبێ و لە دنیادا مابێت، یا زانستێکی  فێری خەڵک کردبێت، یان منداڵێکی چاکەکاری هەبێت نزای خێری بۆ بکات.


#هۆشیاریی_پەروەردەیی
#مستەفا_ئەبووسەعد
وەرگێڕان: #نوها_ئەمیر

هاوسانی :: Hawsani

01 Dec, 23:16


د. ئەنوەر فەرەج، میوانی ئەمجارەی گفتوگۆی هاوسانی دەبێت، بۆ تاوتویکردنی بابەتی "کار و ئامانجی دەوڵەتی مۆدێرن".

بینەری پەخشی ڕاستەوخۆی گفتوگۆکەمان بن لە کەناڵی یووتووب و تێلیگرامی هاوسانی.

ڕێککەوت: 7ی 12ی 2024
کات: 9ی شەو
ئامادەبوون و بەشداریکردن بۆ هەمووانە.

بینەری پەخشی ڕاستەوخۆ بن لە پێگەکانی هاوسانی لە تێلیگرام و یووتووب.

https://t.me/hawsani

https://www.youtube.com/live/EK-5u-cNIuQ?si=Y0R84UPPfFsFpr7E

بۆ بەشداریکردن بە دەنگ و ڕەنگ لەم گفتوگۆیەدا، بەستەری بەشداریکردن لە کەناڵی تێلیگرام دادەنێین:
https://t.me/hawsani

هاوسانی :: Hawsani

30 Nov, 16:01


«میللەتی کورد زۆر پێویستی بەم کتێبە بوو... لەوانەیە تەنیا لە مامۆستا قەرەزاوی وەشابێتەوە کتێبێکی وەها تێروتەسەل بنووسێت.»

لە بەرهەمە نوێیەکانی هاوسانی بۆ پێشانگەی کتێب
کتێبی چۆن مامەڵە لەگەڵ سوننەتی پێغەمبەردا ﷺ بکەین؟
نووسینی: دکتۆر #یووسف_قەرەزاوی

«سوننەتی پەیامبەر ﷺ سەرچاوەی دووەمی شەریعەتی ئیسلامە، بەم دواییانە گرنگییەکی زۆری پێ دراوە، ئیتر چ بە داکۆکێلیکردنی بێت یان پەلاماردانی. ئەم کتێبەی بەردەستت لەم بوارەدا گرنگە، بەڵکو بگرە لە گرنگترین کتێبەکانی سەردەمە کە لە سوننەت و ئەو گومانانەی لەبارەیەوە ورووژێنراون و، چۆنێتیی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵیدا بە ڕێبازێکی ناوەندگرییەوە دەدوێن، لە چەقبەستوویی هەندێک لە لایەنگرانی سوننەت و زێدەڕۆیی نەیارانیەوە دوورە.»

٣٠٪ داشکاندن لەسەر سەرجەم کتێبەکانی ڕێکخراوی هاوسانی کراوە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی.

لە ڕۆژانی ٢٨ی ١١ بۆ ٨ی١٢ی ٢٠٢٤، سەردانمان بکەن لە گۆشەی کتێبخانەی ڕێنوێن.

#پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_سلێمانی_بۆ_کتێب

هاوسانی :: Hawsani

30 Nov, 12:41


هاوڕێیانی بەڕێز،
بە فەرمی: دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بە تۆمەتی تاوانە جەنگییەکان و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بڕیاری دەستگیرکردنی نەتانیاهۆی دەرکردووە. تکایە ئەم هەڵمەتەی خوارەوە واژۆ بکەن کە داوا لە سەرکردە جیهانییەکان دەکات پابەندی بڕیارەکە بن و، ئەگەر نەتانیاهۆ بچێتە ناو وڵاتەکانیان دەستگیری بکەن.
بۆ زیاتر لە ساڵێک دەبێت، زۆربەی حکوومەتە ڕۆژئاواییەکان یان پشتیوانییان لە کوشتارەکانی ئیسرائیل کردووە، یان لە باشترین حاڵەتدا، نزیکەی هیچیان نەکردووە بۆ وەستاندنی. بە بڕیارنامەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، دەبێت ئەوە بگۆڕدرێت و، ئێستا گۆڕاوە: هۆڵەندا، فەرەنسا، ئیسپانیا، بەلژیکا و ئیرلەندا ئاماژەیان داوە کە بڕیارنامەکە جێبەجێ دەکەن.
لەبەر خاتری هەر منداڵێک کە بە مووشەک و تۆپبارانکەرانی ئیسرائیل بریندار بوون یان کوژراون، هەر قوتابخانە و بارهەڵگری هاریکارییەک کە بۆمباران کراون، هەر خێزانێک کە لەژێر داروپەردووی وێرانەکانیاندا بەدوای ونبوواندا دەگەڕێن، ناوی خۆتان لە هەڵمەتەکەدا زیاد بکەن و داوا لە سەرکردە جیهانییەکان بکەن پابەندی بڕیارنامەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بن دژ بە نەتانیاهۆ:
کەواتە با ئەمە گەورە بکەین و ڕیکلامی گەورە لە پایتەختە گرنگەکاندا بکەین، بانگەوازی دادپەروەریی نێودەوڵەتی بکەین. هەر ئێستا ناوی خۆتان زیاد بکەن و، داوا لە سەرکردە جیهانییەکان بکەن بە ئاشکرا ڕوون ڕای بگەیەنن کە یارییەکە بۆ نەتانیاهۆ کۆتایی پێهاتووە.
بە هیوا و بڕوایەکی بێ وچان بۆ دادپەروەری و ئازادی لە فەلەستین و هەر شوێنێکدا،
گۆردۆن، مارى، مارکۆ، ئانتۆنیا، جولیان، مارى و تیمی ئاڤاز

#محەمەد_مەلا_حەسەن

https://secure.avaaz.org/campaign/en/arrest_netanyahu_3b/?copy&fbclid=IwY2xjawG3505leHRuA2FlbQIxMQABHfRsT1B_KuavUQ00Mr5WRD62C6fDbY8kk6d12nPYa0AmBR1sjlCVM9d08w_aem_YUqUletDjYg2XujuOBwspg

هاوسانی :: Hawsani

30 Nov, 10:02


کاک عەلی حسێن بە کارە خێرخوازییەکانی هاوکارێکی باشی کەسانی کەمدەرامەت و هەژار بووە و دڵسۆزێکی بێوێنەیە.
لەم بەستەرەی خوارەوە دەنگی چێ بدەن بۆئەوەی ببێت بە باشترین کەسایەتیی ساڵ لە عێراقدا.

لەم بەستەرەوە دەتوانن دەنگی پێ بدەن:
https://xdata.ur.gov.iq/voting?fbclid=IwY2xjawG3wNRleHRuA2FlbQIxMQABHR9oQN-2OUNVDe-rm8XcBmGy5gJyWvU9Srz9bxFhM4EuHkf4PORTZ9eLhw_aem_JbcOu_6whq6P9lw4AI7ywg

هاوسانی :: Hawsani

29 Nov, 18:29


بەشێک لە بەرهەمەکانی ڕێکخراوی هاوسانی لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب.

بەرهەمەکانمان لە ناوەندی ڕێنوێن و سارا بەردەستن.

هاوسانی :: Hawsani

29 Nov, 17:20


ئەو کتێبەی گەر گرنگترین کتێبی پێشانگە نەبێت، ئەوە لانیکەم لە ١٠ گرنگترین و پێویستترین کتێبەکانی پێشانگەیە. پێویستە هەموو خوێنەرێکی جددی بە دەستی بێنێت، بەتایبەت زانایان و خوێندکارانی زانستە شەرعییەکان.

لە بەرهەمە نوێیەکانی هاوسانی بۆ پێشانگەی کتێب
کتێبی چۆن مامەڵە لەگەڵ سوننەتی پێغەمبەردا ﷺ بکەین؟
نووسینی: دکتۆر #یووسف_قەرەزاوی

«سوننەتی پەیامبەر ﷺ سەرچاوەی دووەمی شەریعەتی ئیسلامە، بەم دواییانە گرنگییەکی زۆری پێ دراوە، ئیتر چ بە داکۆکێلیکردنی بێت یان پەلاماردانی. ئەم کتێبەی بەردەستت لەم بوارەدا گرنگە، بەڵکو بگرە لە گرنگترین کتێبەکانی سەردەمە کە لە سوننەت و ئەو گومانانەی لەبارەیەوە ورووژێنراون و، چۆنێتیی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵیدا بە ڕێبازێکی ناوەندگرییەوە دەدوێن، لە چەقبەستوویی هەندێک لە لایەنگرانی سوننەت و زێدەڕۆیی نەیارانیەوە دوورە.»

٣٠٪ داشکاندن لەسەر سەرجەم کتێبەکانی ڕێکخراوی هاوسانی کراوە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی.

لە ڕۆژانی ٢٨ی ١١ بۆ ٨ی١٢ی ٢٠٢٤، سەردانمان بکەن لە گۆشەی کتێبخانەی ڕێنوێن.

#پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_سلێمانی_بۆ_کتێب

هاوسانی :: Hawsani

27 Nov, 19:51


نوێترین کتێبی دکتۆر سەیید ئەحمەد پێنجوێنی لەلایەن ڕێکخراوی هاوسانی و ناوەندی ڕێنوێنەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

خۆشەویستی لە ئیسلامدا، نوێترین کتێبی دکتۆر سەیید ئەحمەدە و تێیدا بە شێوازێکی ڕەوان باس لە چەمکی خۆشەویستی دەکات، کە ستەمی لێ کراوە و هەوڵ دەدات لەگەل خوێنەردا ئاشتی بکاتەوە و ئاسۆی بۆڕوانینی فراوان بکاتەوە.

#پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_سلێمانی_بۆ_کتێب

هاوسانی :: Hawsani

27 Nov, 15:30


ناوی کتێب: هاوڕەگەزخوازی؛ هۆکارێکی بۆماوەیی یان لادانێکی ڕەفتاری!؟

نووسینی: دکتۆر #یووسف_خەلیل

«مرۆڤایەتی لێی تێک چووە، وا دەزانێت وەک چۆن لە بواری تەکنۆلۆژیا و پیشەسازی و ڕۆنانی باڵەخانە و کارخانە و جبەخانەدا بەرەو پێش دەچێت، دەبێت لە ڕووی ڕەفتار و مەیلە سێکسی و دەروونییەکانیشەوە، پێشڤەچوون بە خۆیەوە ببینێت و گرنگ ئەوەیە نوێگەری بکەیت؛ گرنگ ئەوە نییە نوێگەرییەکەت جوان و چاک و سروشتی و دروست و سوودبەخشە یان نا، چونکە ناوەڕۆک بایەخێکی ئەوتۆی نییە و ئەوەی پارە و ناوبانگ و دەسەڵات و چێژ و لابردنی بەرپرسیارێتیت بۆ دەستەبەر بکات، هەر دەبێت ئەوە بکرێت. ئاخر ئامانج تەنیا نوێگەرییە و هیچی تر! بۆیە دەبینیت، حەزی سەیر-سەیر و ناشرین-ناشیرین و دوور لە هەر پێوەرێکی مرۆڤبوون، هەردەم ئەوکمان پڕ لە تووڕەیی و گریان دەکەن. باشە خۆ ئادەمیزاد سەیارە و تەیارە و تۆپ و تانک و مۆبایل و تابلێت نییە، تا بتەوێت بە کەیفی خۆت دەستکاریی مەیلەکانی بکەیت و بە چەکوشێکەوە تێی بەر ببیت!»

لە ڕۆژانی ٢٨ی ١١ بۆ ٨ی١٢ی ٢٠٢٤، سەردانمان بکەن لە گۆشەی کتێبخانەی ڕێنوێن.

#پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_سلێمانی_بۆ_کتێب

هاوسانی :: Hawsani

26 Nov, 21:03


ڕێکخراوی هاوسانی لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بە چەندین بەرهەمی نوێ و ناوازەوە بەشدارە، خوێنەران دەتوانن بە داشکاندنەوە بە دەستیان بێنن.

مامۆستا قانع خورشید، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هاوسانی، لەم ڤیدیۆیەدا باس لە بەرهەمەکان بەگشتی و دوو کتێب بەتایبەتی دەکات.

#پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_سلێمانی_بۆ_کتێب

هاوسانی :: Hawsani

26 Nov, 13:26


لە بەرهەمە نوێیەکانی هاوسانی بۆ پێشانگەی کتێب
کتێبی خۆشەویستی لە ئیسلامدا
نووسینی: #د_سەیید_ئەحمەد_پێنجوێنی و دانا عوسمان حەسەن

«بە ئەندازەی پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆژیا لە هەموو بوارە جۆراوجۆرەکانی ژیاندا، ئەوەندە و زیاتر، خۆشەویستیی ڕاستەقینە و سۆز و بەزەیی، کە هەوێنی ژیانی ڕاستەقینە و ڕایەڵەی بەهێزی نێوان تاکەکانی خێزان و کۆمەڵگە و مرۆڤایەتییە، لە لێواری مەرگ نزیک خراوەتەوە و بچووک و سنووردار کراوە. مەخابن لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ڕق و بەرژەوەندی و تۆڵە و کوشتن و فێڵ و ناپاکی و سەدان خووی بەد و نادروست، جێگەی خۆشەویستی و مرۆڤبوونیان گرتۆتەوە. ئێمە لەم نووسراوەدا هەوڵ دەدەین خۆشەویستی بە مانا فراوانەکەی، لەگەڵ تەواوی مرۆڤەکاندا ئاشت بکەینەوە و، وەک چەپکە گوڵی دیاری پێشکەش بە ئێوەی بەڕێزی بکەین.»

٣٠٪ داشکاندن لەسەر سەرجەم کتێبەکانی ڕێکخراوی هاوسانی کراوە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی.

لە ڕۆژانی ٢٨ی ١١ بۆ ٨ی١٢ی ٢٠٢٤، سەردانمان بکەن لە گۆشەی کتێبخانەی ڕێنوێن.

#پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_کتێب_لە_سلێمانی

هاوسانی :: Hawsani

25 Nov, 18:44


«دەزانم عەلمانییەت جیاکردنەوەی دین نییە لە دەوڵەت، بەڵکو جیاکردنەوەی تەواوی ژیانی مرۆڤە لە بەها مرۆڤایەتییەکان و ڕەوشت و ئایین.»

#عەبدولوەهاب_مەسیری
وەرگێڕانی #ڕاشد_ئەمیر
#گوڵبژێرەکانی_هاوسانی

هاوسانی :: Hawsani

25 Nov, 12:53


لە بەرهەمە نوێیەکانی هاوسانی بۆ پێشانگەی کتێب
کتێبی چۆن مامەڵە لەگەڵ سوننەتی پێغەمبەردا ﷺ بکەین؟
نووسینی: دکتۆر #یووسف_قەرەزاوی

«سوننەتی پەیامبەر ﷺ سەرچاوەی دووەمی شەریعەتی ئیسلامە، بەم دواییانە گرنگییەکی زۆری پێ دراوە، ئیتر چ بە داکۆکێلیکردنی بێت یان پەلاماردانی. ئەم کتێبەی بەردەستت لەم بوارەدا گرنگە، بەڵکو بگرە لە گرنگترین کتێبەکانی سەردەمە کە لە سوننەت و ئەو گومانانەی لەبارەیەوە ورووژێنراون و، چۆنێتیی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵیدا بە ڕێبازێکی ناوەندگرییەوە دەدوێن، لە چەقبەستوویی هەندێک لە لایەنگرانی سوننەت و زێدەڕۆیی نەیارانیەوە دوورە.»

٣٠٪ داشکاندن لەسەر سەرجەم کتێبەکانی ڕێکخراوی هاوسانی کراوە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی.

لە ڕۆژانی ٢٨ی ١١ بۆ ٨ی١٢ی ٢٠٢٤، سەردانمان بکەن لە گۆشەی کتێبخانەی ڕێنوێن.

#پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_کتێب_لە_سلێمانی

هاوسانی :: Hawsani

24 Nov, 16:36


«وەختێک لە گەشتی ژیاندا گێمێک دەدۆڕێنیت، ئەزموونەکەی مەدۆڕێنە و بە ئومێدەوە هەستەوە، ئاخر ئەوە یەکەم نمرەکانی سەرکەوتنە.»

دکتۆر #هێمن_خورشید
#گوڵبژێرەکانی_هاوسانی

هاوسانی :: Hawsani

24 Nov, 12:15


لە بەرهەمە نوێیەکانی هاوسانی بۆ پێشانگەی کتێب
کتێبی برینی پرسیار و هەتوانی وەڵام
نووسینی: مامۆستا #قانع_خورشید

«ئه‌م کتێبه‌ کۆی زۆربه‌ی ئه‌و دیمانانه‌یه‌ که‌ بۆ گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان له‌گه‌ڵمدا ساز کراون، به‌ تێبینیی ئه‌وه‌ی من زۆر به‌که‌می شت له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کاندا بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌ و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیان ده‌ده‌مه‌وه‌، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر هیچ نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی حه‌وسه‌ڵه‌ی کاری ڕۆژنامه‌ییم نییه‌ و، وا ده‌زانم خه‌ڵکی گۆڤار و ڕۆژنامه‌ زیاتر بۆ کاتبه‌سه‌ربردن ده‌خوێننه‌وه‌ تا فێربوون و قووڵبوونه‌وه‌، هه‌ستیش ده‌که‌م ئه‌وان وه‌کو کتێب نه‌مر و پایه‌دار نابن. جا من خۆم زیاتر به‌ نووسینی کتێبه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌که‌م و خۆم به‌ نووسه‌ر ده‌زانم، نه‌ک ڕۆژنامه‌نووس. که‌ ئه‌م چه‌ند لیقا که‌مه‌یشم هه‌بوو، حه‌زم نه‌کرد بفه‌وتێن، بۆیه‌ به‌ باشم زانی له‌ کتێبێکدا کۆیان بکه‌مه‌وه‌.»

٣٠٪ داشکاندن لەسەر سەرجەم کتێبەکانی ڕێکخراوی هاوسانی کراوە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی.

لە ڕۆژانی ٢٨ی ١١ بۆ ٨ی١٢ی ٢٠٢٤، سەردانمان بکەن لە گۆشەی کتێبخانەی ڕێنوێن.

#پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_کتێب_لە_سلێمانی

هاوسانی :: Hawsani

15 Nov, 10:07


‏صَلّى عَليكَ اللهُ مَا شَوقٌ هَمَى
‏ لِلقاءِ رَوضِكَ فِي الحَياةِ وسَلَّمَا

هاوسانی :: Hawsani

13 Nov, 13:14


﴿وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ﴾ [طه: 124]

ئەوەی لە دونیادا کوندەپەپووی کوێر بێت و نووری تەجەلیياتی خوا نەبینێت، دیارە خوایش لە ڕۆژی دواییدا بە کوێری حەشری دەکات.

#لە_خەڵوەتدا
#قانع_خورشید

هاوسانی :: Hawsani

10 Nov, 16:45


عەلی تەنتاوی دەڵێت: «من لە بانگەشەی بێباوەڕی و جاڕی ئاشکرای شیوعییەت و بێئابڕوویی ناترسم، لێ ترسی من لەو کەس و لایەن و ڕێکخراویانەیە؛ کە بە ناوی هەڵساندنەوەی حەزە سروشتییەکانەوە، یان لە ڕێگای خۆماکە خوازراوەکانی مرۆڤەوە، دزە دەکەنە نێو جڤاکی مرۆڤایەتییەوە و لەوێوە، زەبری خۆیان دەوەشێنن!»

ئەم قسەیەی شێخ عەلی تەنتاوی، زۆر ورد و جوانە، ئاخر بێباوەڕی لە مرۆڤدا فیترەت نییە و لە بنەمادا بۆ مرۆڤ شتێکی قبووڵکراو نییە، بەڵام سێکس لە ئیسناندا غەریزەیە و ماکێکی خوازراوە، بۆیە ئەوان لە ڕێگەی شتێکەوە دێنە ناوتەوە، کە ڕیشەیەکی بەهێزی لە خۆتدا هەیە و خۆشویستراوە. دواتر لە ڕێگای دەستکاریکردنی ئەو سروشتە خواپێداوەتەوە، بەرەو گۆڕانی ڕیشەیی لە ناخ و مێشک و بیرکردنەوە و ڕەفتاریشتدا دەتبەن و بێ ئەوەی ئاگات لە خۆت بێت، مێشکێکی ڕۆژاواییانەی داماڵراو لە ڕەسانەیەتی ئاڕاستەت دەکات!

نووسینی: د. #یووسف_خەلیل

@Buzhanewe

هاوسانی :: Hawsani

10 Nov, 11:33


نووسەرێکی ئیسرائیلیی بە ناوی شای جولبیرغ دەڵێت:
دیققەتم داوە ڕێژەی پاڵپشتیکەرانی ئیسرائیل لەناو عەرەبەکاندا بە ڕادەیەکی نالۆژیکی زۆر دەبێت.
منیش وەکو جوولەکەیەک پێویستە لەسەرم کە خاڵێکی گرنگ ڕوون بکەمەوە.
کاتێک تۆ وەکو عەرەبێک بە فکری توندڕەوی زایۆنییەوە ناپاکی لە میللەتەکەی خۆت دەکەیت، ئەوا ئێمە ڕاستەوخۆ تۆمان خۆشدەوێت، بەڵام وەکو سەگێک خۆشماندەوێیت.
ڕاستە ئێمە ڕقمان لە عەرەبەکانە، بەڵام لە قووڵایی ناخماندا ڕێز لەو کەسانە دەگرین کە پارێزگاری لە زمان و فکرییان دەکەن.
دەتوانی یەکێکیان هەڵبژێریت، سەگێکی خۆشەویست، یاخود دوژمنێکی بەرێز.
تەنانەت دوژمنەکانیش ڕێزی ناپاکەکان ناگرن.

و: #نوها_ئەمیر

هاوسانی :: Hawsani

09 Nov, 19:00


Live stream finished (1 hour)

هاوسانی :: Hawsani

09 Nov, 17:55


Live stream scheduled for

هاوسانی :: Hawsani

09 Nov, 17:50


Live stream started

هاوسانی :: Hawsani

09 Nov, 17:41


١٣ خولەکی دیکە گفتوگۆیەکەمان دەست پێ دەکات.

هاوسانی :: Hawsani

08 Nov, 10:17


"عليكَ صلاةُ الله ما شعّ شارقٌ
وسبّح مخلوقٌ وما خرّ ساجدُ"

هاوسانی :: Hawsani

07 Nov, 19:12


هەینیتان پیرۆز

الّلهُمَّ صَلِّ عَلی مُحَمَّد وَآلِ مُحَمَّد

هاوسانی :: Hawsani

07 Nov, 10:19


پەروەردە و فێرکردن بنەمای پێگەیاندنی نەوەی سەرکەوتنە بۆ میللەتی کورد و ئوممەتی ئیسلام، ئایا سیستەمی پەروەردەی هەرێمی کوردستان چەند نزیک و دوورە لەم ئامانج و فەلسەفەیە؟

ڕێکخراوی هاوسانی گفتوگۆیەکی کراوە ڕێک دەخات بە شێوەی ئۆنلاین بۆ م. دڵشاد ئیبراهیم، پسپۆری بواری پەروەردە بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە، لەژێر ناونیشانی:
«پەروەردەی کوردستان بەرەو کوێ؟»

ڕۆژ: شەممە، ٩ی ١١ی ٢٠٢٤
کات: ٩:٠٠ی شەو

بەستەری بەشداریکردن:
https://t.me/hawsani?livestream

هاوسانی :: Hawsani

06 Nov, 08:02


🌹لە ئەنجامی پەرەسەندنی هەڵمەتەکانی بایکۆتکردنی جەماوەری، کارفۆر لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ەوە کشانەوەی خۆی لە بازاڕی ئوردن ڕادەگەیەنێت🇯🇴

🌺نتيجة لتصعيد حملات المقاطعة الشعبية كارفور يعلن انسحابه من السوق الأردني اعتبارا من 4 نوفمبر 2024🇯🇴

🌷As a result of the escalation of popular boycott campaigns, Carrefour announces its withdrawal from the Jordanian market as of November 4, 2024🇯🇴

#بەڵێ_دەتوانم_وازیلێبێنم
#بایکۆتی_کاڵای_زایۆنی

💐لینکی کەناڵی «بایکۆتی کاڵای زایۆنی» لەتلیگڕام ⬇️

https://t.me/baycotekalayzayone

هاوسانی :: Hawsani

04 Nov, 15:00


«هەر کەسێک بەوەی موسوڵمانان پێی دڵخۆشن، دڵخۆش نەبێت و ئەوەیشی مسوڵمانان پێی ناڕەحەت دەبن، ناڕەحەتی نەکات، ئەوا لەوان نییە.»

#ئیبن_تەیمییە
وەرگێڕانی #ڕاشد_ئەمیر

هاوسانی :: Hawsani

04 Nov, 10:26


جێبەجێ کردنی شەریعەت لە سەدەی ٢١ مانای چیە؟

بیرمەندی ئیسلامی: جمیل أکبر

#وەرگێڕانەکانی_ڕەند

#ڕەند_شوناس
#ڕەند_ململانێی_شارستانی
#ڕەند_هزر

هاوسانی :: Hawsani

01 Nov, 07:21


خوێندنەوەی سوورەتی کەهف نووری نێوان دوو هەینییە.

هاوسانی :: Hawsani

31 Oct, 16:31


حەمد بۆ خوای گەورە و بەخشندە، دوای چەندین ساڵ، دوو كتێبم كە لێكۆڵینەوەی زانستین و بە زمانی فارسی نووسیومن، لە ئێران چاپ كران.
كتێبی یەكەم كە دەربارەی پێگەی زانستی كەلامە لای ئەبووحامدی غەززالی (جایگاه علم كلام از نظر غزالی)، چەند ساڵێكە عەلی حسێن بە ناونیشانی (ئەبووحامدی غەززالی و تێڕوانینی بۆ زانستی كەلام) کردوویەتی بە كوردی و لە پرۆژەی بیری میانڕەویش چاپ كراوە و وەشێنراوە.
كتێبی دووەمیش دوو توێژینەوەیە دەربارەی مەحوی، یەكێكیان دەربارەی بنەماكانی عیرفانە لای مەحوی و ئەوی دییش دەربارەی مەقامات و ئەحواڵی عیرفانییە لای مەحوی، هەردوك پێكەوە چاپ كراون.
خوا یار بێت بۆ پێشەنگای كتێبی سلێمانی چەند ژمارەیەكی دیاریكراوی دەگاتەوە كوردستان.
سوپاس و پێزانینم بۆ هەر ئازیزێك هەیە كە لە نووسین و چاپكردنی ئەم كتێبانەدا یارمەتییان داوم. بەتایبەت ئینتشاراتی كوردستان و ئینتشاراتی ڕۆژهەڵات لە سنە.

#قانع_خورشید

هاوسانی :: Hawsani

31 Oct, 15:24


ئاگات لەم بەخشینەی خوا بێت!

: #قانع_خورشید

یەکێک لەو شتانەی دڵی مرۆڤ دەگوشێت و لە ناخەوە ئازاری دەدات ئەوەیە کەسێک شک نەبات شیاوی ئەوە بێت جوانییەکانی لەگەلدا بەش بکات. ڕۆژانە چەندین جار چاومان دەکەوێتە هەندێ دیمەنی دڵڕفێن، مۆسیقایەکی ئارامیبەخش یا قسەیەکی قووڵ گوێمان دەلەرێنێتەوە، کتێبێکی دانسقە و نووسینێکی کەموێنە دەخوێنینەوە و بەدیاریەوە دەتاسێین، نوکتەیەکی خۆش دەبیستین و لەدڵەوە دەمانخاتە کەنین، ڤیدیۆیەک دەبینین و فرمێسک لە چاومانەوە دەڕێژێت و چەندان شتی تر هەست پێ دەکەین، کە جۆش و خرۆشمان لە هەناودا بەرپا دەکەن، بە دەستی خۆمان نییە کە هەر لەو حانەدا حەز دەکەین و دڵمان بۆ ئەوە لێ دەدات ئەو شتانە بخەینە بەر چاو و گوێی کەسانێکی تر و کۆمەڵە دۆست و ئازیزێک لەگەل خۆماندا لەو چێژ و خۆشییە بەشدار بکەین، فرە ناخۆش و تاسێنەرە لە وەختێکی ...

تەواوی بابەتەکە لێرە بخوێننەوە:
https://www.hawsani.org/view?n=43680

هاوسانی :: Hawsani

28 Oct, 16:26


ڕۆژئاوا ئیسڕائیلی لەبەر ئێوە دروست کرد و (تایوان)یش بۆ ئێمە.
ئەی عەرەبینە بایکۆتی ئەورووپا و ئەمریکا بکەن.
لە ئازاری ساڵی 1965 (ماوتسی تۆنگ)ی سەرکردەی شیوعیی چینی، بە شاندێکی ڕێکخراوی ڕزگاریی فەلەستینی وت:
ئیمپریالی لە چین و عەرەبەکان دەترسن، ئیسرائیل و تایوانی کۆماری، ڕەگی ئیمپریالین لە ئاسیادا.
ئێوە دەرگای پێشەوەن لە کیشوەری گەورەدا و ئێمەیش لە دواتانەوەین.
ئیسڕائیلی لەبەر ئێوە دروست کرد و تایوانیش بۆ ئێمە. ڕۆژئاواییەکان ئێمەیان خۆش ناوێت، پێویستە لەسەرمان ئەم ڕاستییە قبووڵ بکەین.
بۆیە عەرەبەکان بایکۆتی ئەمریکا و ئەورووپا بکەن

و: #نوها_ئەمیر

هاوسانی :: Hawsani

27 Oct, 13:58


👍 هونەری داهينان

هاوسانی :: Hawsani

25 Oct, 09:15


صلّوا على خير مَن وطئ الثَّرى
وسلِّموا حتى تنالوا المُبتغَى
واتْلوا الكهفَ فإنها نور الدُّجَى
وبها وصّى الخليلُ المُجتبَى

هاوسانی :: Hawsani

25 Oct, 08:37


خوێندنەوەی سوورەتی کەهف نووری نێوان دوو هەینییە.

هاوسانی :: Hawsani

24 Oct, 18:00


د. موسەنا ئەمین، بەنوێنەرایەتی عێراق لەجنێف لەبەردەم نوێنەرانی وڵاتانی جیهان چی وت لەسەر غە*ز*ە؟

هاوسانی :: Hawsani

24 Oct, 16:38


https://youtu.be/DLXojssIdDY?si=-7Hd0NFkwPjSN62a

هاوسانی :: Hawsani

24 Oct, 15:51


هەینیتان پیرۆز

الّلهُمَّ صَلِّ عَلی مُحَمَّد وَآلِ مُحَمَّد

هاوسانی :: Hawsani

22 Oct, 17:46


هاوڕێیەکی نزیکی شەهید سنوار چەن سیفەتێکی دەگێڕێتەوە.

هاوسانی :: Hawsani

22 Oct, 14:44


🔻کاتێ شێخ قەرەزاوی فەرمووی: هەرکێ ماڵ و دنیای کردە گەورەترین خەم و، ئەوپەڕی تێفکرین و ئومێدی؛ ئەوە هەمیشە نەفسی لە ئازاردایە، دڵی ماندووە، ڕووحی قورسە. نە کەم بەشی دەکات و نە زۆریش تێری دەکات!

ئەم پیاوانە خەمەکانیان زۆر گەورەبوون، خەمی دونیا و ورگی تێریان نەبوو، خەمی پلە و پایە و ناوبانگیشیان نەبوو، خەمی عالەمی ئیسلامی و مەسیری موسڵامانانیان بوو، بۆیە هەر لەسەر خزمەتکردنی خەمەکانیان مردن، چەن گەورە خەمت ئەم ئوممەتەبێت، یەکێکیان تا مردن توراسی عالەمی ئیسلامی دەوڵەمەندبکەیت، ئەوی دیش بەگیانی شیرینی جانفیدای ئوومەتی بکەیت، خوایەگیان ئەو پیاوە مەزنانەمان لەگەڵ پێغەمبەراندا حەشربکەیت، ئێمەش لەگەڵ ئەواندا.
#قودس_کوردی
#طوفان_الأقصى

هاوسانی :: Hawsani

20 Oct, 16:01


«داواکردنی دادپەروەری لە دەسەڵاتی ستەمکار، وەک داواکردنی عەقڵە لە شێت.»

د. #عەلی_وەردی
وەرگێڕانی #محەمەد_قانع
#گوڵبژێرەکانی_هاوسانی

هاوسانی :: Hawsani

19 Oct, 12:30


شەها بە غیرەتت قەسەم دەمێکە دیلە ئوممەتت
بە دەس عەدووی دینەوە عەجەب زەلیلە ئوممەتت
لە خەستەخانەیی غەما وەها عەلیلە ئوممەتت
بە چیھرەزەردییا ئەڵێی دووچاری سیلە ئوممەتت
دەوایی ڕەحم و لوتفی تۆ هەمیشە ئینتیزار ئەکا

بێخود

هاوسانی :: Hawsani

19 Oct, 06:44


پێش ئەوەی خەڵکی مەدینە پەیمانی وەفاداری بە پێغەمبەر محەمەد (د.خ) بدەن، کەسێکی تر نزیک بوو ببێتە سەرۆکی مەدینە، بەڵام دواتر خەڵک پەیمانیان بە محەمەد (د.خ) دا و ئەویان هەڵبژارد. ئەمە نموونەیەکی گرنگە لەوەی چۆن کەمینەیەک (٧٢ موسڵمان) توانیان زۆرینە قایل بکەن بە کەسێک کە زۆربەیان نەیانناسیبوو.

جیاوازیی ئەم هەڵبژاردنە لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئێستادا ئەوەیە کە:

١. ئەوان ڕابەرێکیان هەڵبژارد کە بەڵێنیان دا شوێنی بکەون تا سەرکەوتن یان شەهید بوون.
٢. ئەمە جیاوازە لە هەڵبژاردنی کەسێک بۆ ئەوەی لەجیاتی خەڵک شەڕ بکات.
٣. ئەم شێوازە جیاوازە لەوەی جوولەکەکان بە موسا (د.خ)یان وت: "تۆ و خواکەت بڕۆن بجەنگن، ئێمە لێرە چاوەڕێ دەکەین."

دەنگدەران، با دەنگدانەکەتان وەک پەیمانێک بێت بۆ پشتگریکردنی ڕاستی و باوەڕەکانتان، نەک تەنها سپاردنی بەرپرسیارێتی بە کەسێکی تر شەڕێکتان بۆ بکات کە خۆتان ئامادە نین ئەو شەڕە بکەن.

#ئاریان_ستار

هاوسانی :: Hawsani

18 Oct, 18:25


چۆن داگیرکەر نەیتوانی چیرۆکی شەهیدبوونی یەحیا سنوار بە سیناریۆیەکی دزێو بشێوێنێت؟

و: #ئاراس_قەرەزاخی

هاوسانی :: Hawsani

18 Oct, 08:00


گەورەترین دیاری داگیرکەر پێشکەشم بکات، شەهیدکردنمە.

هاوسانی :: Hawsani

18 Oct, 07:30


خوێندنەوەی سوورەتی کەهف نووری نێوان دوو هەینییە.

هاوسانی :: Hawsani

18 Oct, 06:30


هەینیتان پیرۆز

الّلهُمَّ صَلِّ عَلی مُحَمَّد وَآلِ مُحَمَّد

هاوسانی :: Hawsani

17 Oct, 19:04


﴿با سستی ڕووتان تێ نەکا و خەمیش مەخۆن. هەر ئێوەن کە سەردەکەون، ئەگەر بڕواو بە خوا هەیە. (139) ئەگەر ئێوە بریندار بوون، دوژمنیشتان وەک ئێوە بریندار بووە. ئێمە ئاوا لەناو خەڵکا زەمانە دەستاودەس دەکەین، هەتا خودا خاوەن باوەڕان بناسێ و کەسانێکیش بۆ شایەتی لە بەینتانا هەڵبژێرێ. خودا خۆشیی لە ناهەقیکاران نایە. (140) هەتا خودا باوەڕداران هەڵاوێرێ و بێباوەڕان لەناو بەرێ. (141) ئاخۆ ئێوە لاتان وایە هەر سەربەخۆ دەچنە بەهەشتەوە، بێ ئەوەی خودا خەباتکاران و خۆڕاگرانی ئێوە دیاری بکات؟ (142) بەرلەوە تووشی مردن بن، ئارەزووی مردنوو دەکرد. سا ئەوا مەرگە هاتووە و ئێوە زەق تەماشای دەکەن. (143)﴾

هاوسانی :: Hawsani

17 Oct, 14:12


"إن قُتل زيد فجعفر، وإن قتل جعفر فعبد الله بن رواحة."
رسول الله صلى الله عليه وسلم

"گەر زەید کوژرا جەعفەر، گەر جەعفەریش کوژرا، عەبدوڵڵای کوڕی ڕەواحە."
پێغەمبەری نازدار (دروودی خوای لێ بێت)

هاوسانی :: Hawsani

17 Oct, 14:11


خوێنی ئێمە لە خوێنی هیچ منداڵێکی فەڵەستینی گرانتر و جیاواز نییە.

شەهید ئیسماعیل هەنییە

هاوسانی :: Hawsani

14 Oct, 07:20


https://youtu.be/BfTij0ciRrw?si=YvT_z-d6SIDHLaVt

هاوسانی :: Hawsani

13 Oct, 08:01


پانێڵی پزیشکە دەروونییەکان لە نۆیەمین کۆربەندی هاوسانی
https://youtu.be/Zx68mcrSwrI

هاوسانی :: Hawsani

12 Oct, 07:15


«زۆر جار مرۆڤ کە لە حاڵەتێک تێناگات، لەجیاتیی ئەوەی دان بە تێنەگەیشتنیدا بنێت، لێکدانەوەی هەڵە بۆ حاڵەتەکە دەکات.»

د. #هێمن_خورشید
#نۆیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی