پەيامى ڕاستی 🕌 @payame_raste Channel on Telegram

پەيامى ڕاستی 🕌

@payame_raste


۞ میمبەرێک بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان ۞
◈ ئامانجمان خزمەتکردنی دینی ئیسلامە ◈


🅹🅾︎🅸🅽 ▽
⇒ @rwnaky_quran
⇒ @saday_minbar
⇒ @farmuda_wtta
⇒ @nza_channel
⇒ @payame_raste_grup

🟩 𝐈𝐧𝐬𝐭𝐚𝐠𝐫𝐚𝐦| 𝗽𝗮𝘆𝗮𝗺𝗲_𝗿𝗮𝘀𝘁𝗲

⁴ ℳ𝒜𝒴 ²⁰²⁰ ︎︎

پەيامى ڕاستی (Kurdish)

بەخەڵکی چاودێری دینیی ئیسلام، کەنالی 'پەيامى ڕاستی' لە تەلەگرامەوە دەستی دەکات بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان. ئەم کەنالە دەنگی نەری و گریوەکانی بەکارهێنەرانی خۆی دەدات و تەواوی خزمەتی دینییەکان. تۆ کێی؟ کەنالەکە چیە؟ شتێک بێت؟ هەموو ئەم پرسیارانە لەسەر 'پەيامى ڕاستی' کەنالەکە دەردەکەین. تکایە بپشکنەوە و هاوکاری بکەوە تەنها لە 'پەيامى ڕاستی' تازەترین و پرسەکانی دینییەکانی ئیسلام بەگەڕێنن. بەشداری بڕوانامەکانی خۆی بکە و بنچینە بۆ ڕاستییەکانی چاودێری دینیی ئیسلام.

پەيامى ڕاستی 🕌

20 Nov, 17:01


تەنها بۆ دەنگ خۆشی!💔

م.عادل عزەت

پەيامى ڕاستی 🕌

20 Nov, 10:01


قال رسول اللهﷺ: (لَا يَدْخُلُ الجنةَ قتَّاتٌ)

واتە:
ئەو کەسەی قسە دەهێنێت و دەبات
-دووزمانی دەکات ناچێتە بەهەشت .

(رواە مسلم ١٠٥)

پەيامى ڕاستی 🕌

20 Nov, 06:14


پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی،
هەرکەسێک ئافرەتەکان بگریەنێت
لەڕۆژی دوای دا من ئەبم بە دوژمنی
چونکە ئەوان کچی منن❤️‍🩹.

پەيامى ڕاستی 🕌

20 Nov, 02:39


دوعای نوێژی بەیانی

رَبَّنا لا تَجعَلنا فِتنَةً لِلَّذينَ كَفَروا وَاغفِر لَنا رَبَّنا ۖ إِنَّكَ أَنتَ العَزيزُ الحَكيمُ

په‌روه‌ردگارا مه‌مانکه به‌مایه‌ی گومڕایی بۆ ئه‌وانی بێ باوه‌ڕ بوون، لێشمان خۆش ببه په‌روه‌ردگارمان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت.

نزای_قورئان

پەيامى ڕاستی 🕌

19 Nov, 17:00


کێ هۆکاری کێشە خێزانیەکانە؟

م.محمد فائق شارەزووری

پەيامى ڕاستی 🕌

19 Nov, 10:02


قَالَ رَسُولَ اللهِ ﷺ( مَنْ سَرَّهُ أَنْ يُنْجِيَهُ اللهُ مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ، فَلْيُنَفِّسْ عَنْ مُعْسِرٍ، أَوْ يَضَعْ عَنْهُ)

واتە: هەر كەسێك پێی خۆشە خوای گەورە لە ناخۆشی و ناڕەحەتی یەكانی رۆژی قیامەت ڕزگای بكات ، ئەوا بامۆڵەتی زیاتر بەقەرزار بدات یان لێی وەرنەگرێتەوە.

( رواه مسلم ١٥٦٣)

پەيامى ڕاستی 🕌

19 Nov, 06:50


ئیمامی ئەحمەد (رحمە الله)دەفەرمووێت:

ئومێدی ئەوە دەڪرێت هەرڪەسێك قورئان لە دڵـیدا بێت ئاگری بەرناڪەوێت..

الأداب الشرعیة لابن مفلح..

پەيامى ڕاستی 🕌

19 Nov, 03:19


دوعـای نـوێـژی بـەیـانـی

تُولِجُ اللَّيْلَ فِي الْنَّهَارِ وَتُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَتُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَتُخْرِجُ الَمَيَّتَ مِنَ الْحَيِّ وَتَرْزُقُ مَن تَشَاء بِغَيْرِ حِسَابٍ

شه‌و تێکهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌که‌یت، ڕۆژ تێکهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌که‌یت، زیندوو له‌ مردوو ده‌ردێنیت، مردوو له‌ زیندوو ده‌ردێنیت، ڕزق و ڕۆزی بێ حساب و بێ شومار ده‌به‌خشیت به‌ هه‌ر که‌س بته‌وێت (کاره‌کانت هه‌ر هه‌مووی پڕه‌ له‌ حیکمه‌ت و دانایی، به‌نده‌کانت سه‌رسام و سه‌ر سووڕماوون له‌ که‌ماڵی تۆ). 

نـزای_قـورئـان

پەيامى ڕاستی 🕌

18 Nov, 17:03


سەلەف و لەخوا ترسان

ڕەبیعی کوڕی خوسیل : وە️ اللّٰه شەرم لە خوای دەکەم ئەمن ئەمڕۆ لە دەفتەری حەسەناتم شتێ بنوسرێت بڵێ ئەمرم کردووە بە کێژەکەم بچیتن یاری بکات وە️ اللّٰه شەرم لەخوایی دەکەم
😔😔😔😔😔😔

پەيامى ڕاستی 🕌

18 Nov, 17:01


سیفاتی کەسە ژیرەکان چییە؟

م.ئارام خەلەکانی

پەيامى ڕاستی 🕌

18 Nov, 12:55


قَالَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ الْمُبَارَكِ: مَنْ تَهَاوَنَ بِالْأَدَبِ عُوقِبَ بِحِرْمَانِ السُّنَنِ، وَمَنْ تَهَاوَنَ بِالسُّنَنِ، عُوقِبَ بِحِرْمَانِ الْفَرَائِضِ، وَمَنْ تَهَاوَنَ بِالْفَرَائِضِ عُوقِبَ بِحِرْمَانِ الْمَعْرِفَةِ.
وَقِيلَ: الْأَدَبُ فِي الْعَمَلِ عَلَامَةُ قَبُولِ الْعَمَلِ.

عبد️اللّٰه بن المبارك دەفەرموێت: هەرکەسێک کەمتەرخەمبێت لە فێربون و جێبەجێ کردنی ئەدەب سزا دەدرێت بەوەی قەدەغە دەکرێت لە ئەنجامدانی سوننەتەکان، وە هەرکەسێک کەمتەرخەمبێت لە سوننەتەکاندا سزا دەدرێت بەوەی قەدەغە دەکرێت لە فەڕزەکان، وە هەرکەسێک کەمتەرخەمبێت لە جێبەجێ کردنی فەڕزەکان سزا دەدرێت بەوەی قەدەغە دەکرێت لە ناسینی پەروەردگاری.
وە دەوترێت: ئەدەب لە کردەوەدا نیشانەی قبوڵبونی کردەوەکەیە.

📜«شعب الإيمان للبيهقي : ٥٥٩/٤»

پەيامى ڕاستی 🕌

18 Nov, 10:01


پێغەمبەرمان (صل الله عليه وسلم)دەفەرمووێ زیکر بە سەری پەنجەکانتان بکەن چونکە لە ڕۆژی قییامەت شایەتیتان بۆدەدات.
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ﷺ

پەيامى ڕاستی 🕌

18 Nov, 06:01


أبا عبیدة الناجي بۆمانی گێڕایەوە وتی:
گوێم له‌ الحسن البصری بوو (رحمه‌الله‌) ده‌یووت:

به‌نده‌ به‌رده‌وام له‌ خێر و باشه‌دایه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ئامۆگاریكه‌رێك له‌ نه‌فسیا هه‌بێت به‌وه‌ی لێپێچینه‌‌وه‌ له‌ مه‌به‌ست و خه‌یاڵه‌كانی بكات..

محاسبة النفس
لإبن ابي الدنیا..

پەيامى ڕاستی 🕌

18 Nov, 02:54


دوعای نوێژی بەیانی

(اللَّهُمَّ إِنِّـي أَسْأَلُكَ الْـهُدَى وَالتُّقَى وَالْعَفَافَ وَالْغِنَـى)

خوایە من داوای هیدایەت و خۆپاراستن لە تاوان و پاكێتی و دەوڵەمەندیت لـێ‌ دەكەم.

نزای_پێغەمبەرمانﷺ

پەيامى ڕاستی 🕌

17 Nov, 17:00


چۆن چاوی بووه‌ به‌به‌ڵا بۆیی.؟

م.محمد فائق شارەزووری

پەيامى ڕاستی 🕌

17 Nov, 10:01


قال رسول الله ﷺ : اتَّقِ اللهَ حيثُما كنتَ، وأَتْبِعِ السيئةَ الحسنةَ تَمْحُها، وخالِقِ الناسَ بخُلُقٍ حَسَنٍ.

واتە: لەهەر كوێیەك بووی لە اللە بترسە سنوورەکانی بپارێزە ،
وە چاكە بەدوای خراپەدا بێنە ئەیسڕێتەوە، وە لەگەڵ خەڵكیدا بە ڕەفتار و ڕەوشتی جوان تێكەڵ بە و هەڵسوكەوت بكە.

رواە الترمذي(حسن)

پەيامى ڕاستی 🕌

14 Nov, 12:02


سـوفیانی ثـەوری دەڵـێ: بەهـۆی یەڪ تاوانەوە پێنـج مانـگ نەمتـوانی شـەونوێـژ بڪەم
ووتیان: ئەو تـاوانە چـی بـوو؟
ووتی: پـیاوێڪم بینی دەگـریا ، ووتـم ئـەوە بۆیە دەگـری تا بڵێـن پیاوی چـاڪە!

پەيامى ڕاستی 🕌

14 Nov, 10:01


قال رسول الله :
رَكْعَتَا الْفَجْرِ خَيْرٌ مِنَ الدُّنْيَا وَمَا فِيهَا .

واتە: دوو ڕکعات سوننەتی پێش نوێژی بەیانی خێرترە لە دنیاو ئەوەی تێیدایە.
(رواه مسلم)

پەيامى ڕاستی 🕌

14 Nov, 02:18


دوعـای نـوێـژی بـەیـانـی

رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ

په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه‌ ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه‌، ده‌ له‌ گوناهه‌کانمان خۆش ببه‌ و له‌ ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه‌.

نـزای_قـورئـان

پەيامى ڕاستی 🕌

13 Nov, 17:00


#بەشی_یەکەم
چیرۆکی ئەو پێغەمبەرەی کەسێک لەقەومەکەی دزی لەغەنیمەت کرد

م.ئارام خەلەکانی

پەيامى ڕاستی 🕌

13 Nov, 06:08


یونس دەڵێت: حسن بصری(رحمه الله)فەرمووی:

بەڕاستی باوەڕدار بەیانی بەسەردا نایەت بە غەمباری نەبێت، وە ئێوارەی بەسەردا نایەت بە غەمباری نەبێت، وە یونس دەڵێت: وە حسن بصری (رحمه الله) کەم جارێک دەتبینی ئیللا وەک ئەوە وابوو کە تووشی
نەهامەتیەکی نوێ هاتبێ..

الهم والحزن
لابن أبي الدنيا..

پەيامى ڕاستی 🕌

13 Nov, 02:49


دوعـای نوێـژی بـەیـانـی

اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدتَّ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ, اللَّهُمَ نَقِّنِي مِنْ خَطَايَايَ, كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ, اللَّهُمَّ اغْسِلْنِي مِنْ خَطَايَايَ, بَالثَّلْجِ وَالْمَاءِ وَالْبَرَدِ

خودایە نێوان خۆم و ھەڵە و تاوانەکانم دوور بخەرەوە، ھەروەکو چۆن نێوان ڕۆژ ھەڵات و ڕۆژ ئاوات دوورخستۆتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە لە گوناھەکانم، ھەر وەکو چۆن پۆشاکی سپی لە چڵک و پیسی پاک دەبێتەوە، خودایە لە ھەڵە و تاوانەکانم بمشۆ بە بەفر و ئاو و تەرزە.

نزای_دەستپێکردنی_نوێژ
قەڵای_موسڵمانان

پەيامى ڕاستی 🕌

12 Nov, 17:02


#العلم

قال الإمام الشافعي : «من لا یحب العلم لا خیر فیه»

ئیمامی شافیعی فەرمووی : «هەر ڪەسێڪ عیلمی خۆشنەوێت خێری تێدا نییە»

فقال ابن القیم : «فمن أحب العلم وأهله، فقد أحب ما أحب اللّٰه»

ابن القیم ووتی : «هەر ڪەسێڪ عیلم و ئەهلی عیلمی خۆشبووێت، ئەوا ئەوەی خۆشویستووە ڪە اللّٰه تعالی خۆشی دەوێ»

مفتاح دار السعادة

پەيامى ڕاستی 🕌

12 Nov, 17:01


لە تەوراتدا چۆن باسی سەحابەکان کراوە؟

م.محمد فائق شارەزووری

پەيامى ڕاستی 🕌

12 Nov, 05:24


یوسف بن أسباط وتی :گوێم له‌ سفیان الثوری (رحمه‌الله‌) بوو ئه‌یووت:

سێ شت له‌ صبروه‌یه‌:
لای كه‌س باسی تاوانه‌كانت مه‌كه‌"وه‌ باسی ئازاره‌كانت مه‌كه‌"وه‌ باسی ته‌زكییه‌ و اصلاحی نفست مه‌كه‌..

حلیة الأولیاء وطبقات الأصفیاء..

پەيامى ڕاستی 🕌

12 Nov, 02:56


دوعای نوێژی بەیانی

رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلأَخِي وَأَدْخِلْنَا فِي رَحْمَتِكَ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ

په‌روه‌ردگارا له‌ خۆم و براکه‌شم
خۆش ببه‌ و هه‌ردووکمان بخه‌ره‌ نێو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆته‌وه‌ و تۆ له‌ هه‌موو که‌س به‌سۆزتر و میهره‌بانتریت

نزای_قورئان

پەيامى ڕاستی 🕌

11 Nov, 17:01


یەکێ لە روداوەکانی پێش هاتنی قیامەت ♥️

م.عادل عزەت

پەيامى ڕاستی 🕌

11 Nov, 06:14


له‌ سفیان الثوری له‌ حنظلة وه‌ بۆمانی گێڕایه‌وه‌
كه‌ طاوس(رحمه‌الله‌)فه‌رموویه‌تی:

ئافره‌تی باش و دیندار وێنه‌ی باڵنده‌یه‌كی سپیه‌ له‌ناو هه‌زار باڵنده‌ی ترا..

اعتلال القلوب
محمد بن جعفر الخرائطي..

پەيامى ڕاستی 🕌

08 Nov, 03:11


دوعــای نــوێــژی بــەیــانــی

خوایەگیان لێمان خۆش بە
لەگوناحەکانمان خۆش ببە
لەتاوانەکانی ڕابردوو ئێستا و داهاتوو
ڕێگای ڕاستمان پێ نیشان بدە 
دڵێکی تەندروست و خۆشمان پێ ببەخشە
خوایەگیان بمانپارێزە لە شەری شەیتان
یاربی بەندە چاکەکانت لە غەززە و موجاهیدینی ئیسلام بەسەر جووی زاڵمی داگیرکەر سەر بخە و زایۆنیزم و کلک و جاشەکانی ڕیسوا و زەلیل بکەی
یاالله یاالله یاالله بە هانای براو خوشکانمان بچۆ لە غەززە کەسیان نیە تۆ نەبێ، ڕوویان لە کەس نیە تۆ نەبێ، هەموو قسە و هاوارێکیان (یا الله) یە، یا الله سەریان بخە و سەرکەوتووی دونیا و قیامەتیان بکە
یا رب العالمین لێمان خۆش ببە بۆ بێدەسەڵاتی و زەلیلیمان
یا الله سەرکردەیەکمان بۆ بنێرە سەرکردایەتیمان بکات بۆ ڕوخاندن و ڕاماڵینی هەموو زاڵم و زۆردارێک
یا الله بمانکە بە یەکێ لە سەربازەکانت بۆ سەرخستنی ئەم دینە یارب.

اللهم ئامین

پەيامى ڕاستی 🕌

07 Nov, 17:01


ئەمر دەکەن بە چاکە و خۆیان لە بیر کردووە!!!
بزانە چ سزایەک چاوەڕێتە؟
م.ئارام خەلەکانی

پەيامى ڕاستی 🕌

07 Nov, 12:01


خودای پەوەردگار فەرموویەتی :
(وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُ)
واتـا ئەوەی سنورەکانم ببەزێنێت،
ئەوا ستەمی لەخۆی کردووە.🧡

پەيامى ڕاستی 🕌

07 Nov, 10:00


پێغەمبەرﷺفەرموویەتی:
هەر کەس سێ جار داوای بەهەشت بکات بەهەشت دەڵێ خوایە بیخەناوم ،وهەرکەس سێ جار داوای ڕزگاربوون لەدۆزەخ بکات دۆزەخ دەڵێ خوایە لێمی دوورخەوە.
صحيح ابن ماجة

پەيامى ڕاستی 🕌

07 Nov, 02:50


دوعای نوێژی بەیانی

( رَبَّنا ولاتُحَمَّلْنا ما لا طاقَةَ لَنا بِهِ )

خوداییە بارێکمان پێ هەڵمەگرە کە لە توانای ئێمەدا نەبێت.

نزای_قورئان

پەيامى ڕاستی 🕌

06 Nov, 17:02


بۆ ئەوەی بەئارامی بژێیت ئەم کەسانە دەرکە لەژیانت

#مامۆستا_محمد_عبدالکریم_طالب

پەيامى ڕاستی 🕌

06 Nov, 10:00


پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی * درۆزن ئەو كەسە نیە كە نێوانی دوو كەس چاك دەكاتەوە ، قسەیەكی چاك بكات و قسەیەكی چاك بهێنێ و ببات .. رواە مسلم

خوای گەورە عیبادەتی گشت لایەک قبوڵ بکات ..

پەيامى ڕاستی 🕌

06 Nov, 06:08


حدثنا سریج بن یونس ثنا سلیمان بن حیان عن جعفر بن برقان
عن میمون بن مهران قال:
"لا یكون الرجل ثقیا حتی تكون لنفسه‌ أشد محاسبة من
الشریك لشریكه‌"

برقان بۆمانی گێڕایه‌وه‌ له‌ میمون بن مهران وتی:
"پیاو ناتوانێت بگاته‌ پله‌ی ته‌قوا تاكو له‌ محاسبه‌ی نه‌فسیدا زۆر
توند نه‌بێت به‌جۆرێك توندتر له‌ محاسبه‌ی شه‌ریكێك بۆ شه‌ریكه‌كه‌ی واته‌ (ژێر ده‌سته‌كه‌ی خۆی)"

محاسبة النفس
ابن ابي الدنیا..

پەيامى ڕاستی 🕌

06 Nov, 02:51


دوعای نوێژی بەیانی

( رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا )

 په‌روه‌ردگارا ڕه‌حمیان پێ بکه‌و میهره‌بان به‌ بۆیان، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وان ڕه‌حمیان به‌ من کردوو و منیان په‌روه‌رده‌ کردووه‌ به‌ بچووکی و منداڵی. 

نزای_قورئان

پەيامى ڕاستی 🕌

05 Nov, 19:17


عیلمەڪەت گەر لێت دەرنەڪەوت و لە هیچی نەگۆڕیت ئەوا عیلمی نافع نییە،

حەسەنی بەصری دەفەرمووێت عیلم دوو عیلمە عیلمی زمان و عیلمی دڵ عیلمی دڵ ئەوەیە ڪە سوودی هەیە وە عیلمی زمانیش ئەوەیە ڪە ئەبێتە حوججە لەسەرت،

سفیان بن عیینة دەفەرمووێت عیلم گەر سوودی نەبێت ئەوا زیانی دەبێت

اللهم إني أسألڪ علما نافعا
وأعوذ بڪ من علم لا ینفع

پەيامى ڕاستی 🕌

05 Nov, 17:00


🔸جیاوازی ئێمەو هاوەڵان چییە ؟

#وتاری_12_لەسەر_12
#دکتۆر_عبدالواحد
#𝗗𝗿_𝗔𝗯𝗱𝘂𝗹_𝗪𝗮𝗵𝗶𝗱

پەيامى ڕاستی 🕌

05 Nov, 10:02


پێغەمبەری خودا {ﷺ} فەرمویەتی : ...

بـەپێی تواناتان ڪردەوە بڪەن چونڪە باشترین ڪردەوە ئەوەیە بەردەوام بیت لەسـەری ئەگەر ڪەمیش بێت.

صحيح أبي داود//1238

پەيامى ڕاستی 🕌

05 Nov, 06:09


‌‌
لەگەڵ جەنجاڵی ژیان و پەرتبوونی هزری مرۆڤ و تێڪەڵ بوونی نیەتەڪان و تێڪچوونی پێوەرەڪان و ڕوانینەڪان تەنها بۆ ژیانی دونیا و غافڵبوون لە مەبەست و ئامانجە مەزنەڪان، ئالەم ساتە وەختەدا ئایەتێڪ دێت بێدارت دەڪاتەوە و سەرلەنوێ قیبلەنماڪەت بۆ ڕێڪ دەخاتەوە :

" وَاتَّقُواْ يَوْماً تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللّهِ
"
‌ "

پەيامى ڕاستی 🕌

05 Nov, 02:50


دوعای نوێژی بەیانی

رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ

په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه‌ ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه‌، ده‌ له‌ گوناهه‌کانمان خۆش ببه‌ و له‌ ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه‌.

نزای_قورئان

پەيامى ڕاستی 🕌

04 Nov, 17:01


بزانە پێغەمبەری ئازیز ﷺ  لە چی ئاگادارمان دەکاتەوە؟

م.ئارام خەلەکانی

پەيامى ڕاستی 🕌

25 Oct, 17:02


ئیمامی مالك “شرح الموطٲ” ئەفەرمووێت: واجبە لەسەر پیاو ئەوەندە باش بن لەگەل خێزانەکەیان، تاوەکو ئەبن بەخۆشەویست ترینی لایان .

وە بڕێک لە فضلاء فەرموویانە: ئەگەر ویستت ئەخلاقی پیاوێک بزانیت، ئەوا بڕوانە تعامولی لەگەڵ خێزانەکەی، چونکە پیاو لەماڵی خۆیدا ڕۆڵ ناگێڕێت، بەڵکو سروشت و حەقیقەتی خۆی پشانەدات .

پەيامى ڕاستی 🕌

25 Oct, 17:01


بەشی خودای تێدا نامێنێت !!
( لە گەنجێتی کۆمەڵێک لە ئەهلی مزگەوت ڕێگریان کردوە مامۆستا دەرسی قورئان بڵێتەوە بەتەلەبەکانی لەبەر ئەوەی سەربەوان نەبوە!)

م.هاوڕێ

پەيامى ڕاستی 🕌

25 Oct, 12:00


قال الفضيل بن عياض :

تَركُ العملِ من أجلِ الناسِ رِياءٌ ، والعملُ من أجلِ الناسِ شِركٌ ، والإخلاصُ أن يُعافِيَكَ اللهُ عنهُما.

[ شعب الإيمان  ].📚

واتە: وازهێنان لەکردەوە لەبەر خاتری خەڵک ریایە ، وە کردەوەکردن لەبەر خاتری خەڵک شیرکە ، وە إخلاصیش  ئەوەیە کە️ اللّٰه بتپارێزێت لەودوانە .

پەيامى ڕاستی 🕌

25 Oct, 10:01


❞السخاوي 'ڕەحمەتی خوای لێ بێت' دەربارەی سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر ﷺ دە‌فە‌رموێت: لە پڕ خێرترین وباشترینی کردەوەکانە، وە بەسوودترینی کردەوەکانە لەدین ودونیادا.❝

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلی مُحَمَّدِِ وَعَلی الِ مُحَمَّدِِ

◆القول البديع | ١٠٩

پەيامى ڕاستی 🕌

25 Oct, 10:01


پـێـغـەمبەری سەروەرمان (صلى الله عليه وسلم) فـەرمـوویەتی:
(لأن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يمس إمرأة لا تحل له)* ..
واتـە: ئەگەر یەکـێک لە ئـێـوە سەری بە دەرزی ئـاسـن کـون بـکـرێت
چـاکـترە لەوەی دەسـتی بەر ئافـرەتـێك بکـەوێت کـە بـۆی حــەڵاڵ نــیـیە.

پەيامى ڕاستی 🕌

25 Oct, 06:06


پێغەمبەری خوا ﷺ نەهی کردووە لەخواردنەوە لەجێی شکاو ودرزی دەفردا...‼️

أخرجە : أحمد :{11760}:

پەيامى ڕاستی 🕌

25 Oct, 02:33


دوعای نوێژی بەیانی

(اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ذَنْبِـي كُلَّهُ دِقَّهُ وَجِلَّهُ وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ))

خوایە لە هەموو تاوانەكانم خۆشبە ، بچوك و گەورەی، ئەوەڵا و ئەخیری، ئاشكرا و نهێنیی.

نزای_پێغەمبەرمانﷺ

پەيامى ڕاستی 🕌

24 Oct, 17:00


شەیتانە وات لێدەکات ڕازی نەبیت بە بەشی خودا

م.محمد فائق شارەزوری

پەيامى ڕاستی 🕌

24 Oct, 13:02


پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ناکۆك مەبن چونکە بەڕاستی ئەوانەی پێش ئێوە ( گەل و ئوممەتانی پێش ئێوە ) ناکۆك بوون بۆیە لەناوچوون .

پەيامى ڕاستی 🕌

24 Oct, 10:01


خـراپترین دز لە ناو خـەڵـڪیدا :ـ .. 🌼🌼🌿

∽ رسـول اللە ﷺ فـەرموویەتـۍ :
« خـراپـترین دز لە ناو خەڵڪیدا ئەو ڪەسـەیە ڪە دزۍ
لە نوێژەڪەۍ دەڪات , وتـیان : ئـەۍ رسـول الله ﷺ
چۆن دزۍ لە نوێژەڪەۍ دەڪات ؟ فـەرمووۍ :
ڪڕنووش و سوجدەڪەۍ بە تـەواوۍ نابـات ,
یان فـەرمووۍ : پـشتۍ ڕێڪ ناڪاتەوە لـە ڪڕنوش
و سوجـدەدا » .

[ ٲخـرجه الٳمـام ٲحـمد ــ 22695 ــ و صـححه الٲلـبانـۍ ]

پەيامى ڕاستی 🕌

24 Oct, 05:32


فه‌زڵی عیلم بۆ هه‌ڵگرانی..
رسول الله‌ (ﷺ)فه‌رموویه‌تـی: له‌ دوای خـۆم فیـتنـه‌ دائه‌بارێـێـت به‌جـۆرێ پیـاو به‌یانیه‌كه‌ی موسڵمانـه‌,و شه‌وه‌‌كه‌ی ده‌بێـته‌ كافـر,یا شـه‌وه‌‌كه‌ی موسڵـمانه‌و
به‌یانه‌یـه‌كه‌ی ده‌بێته‌ كافـر,ته‌نها كه‌سـێ نه‌بێـتـ كه‌ الله‌ تعالی عیلمی یاوه‌تی
یا عیلمـی پێیـه‌..

كتاب الإبانه الصغری..
أبي عبدالله‌ بن بطە..

پەيامى ڕاستی 🕌

24 Oct, 02:15


دوعای نوێژی بەیانی

اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ, ابْنُ عَبْدِكَ, ابْنُ أَمَتِكَ, نَاصِيَتِي بِيَدِكَ, مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ, عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ,أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ, سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ, أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ, أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ, أَوِ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ, أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي, وَنُورَ صَدْرِي، وَجَلاَءَ حُزْنِي, وَذَهَابَ هَمِّي

خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، چارەنووسم بە دەستی تۆیە و بڕیارت بە سەرمدا تێپەڕیوە و بڕیارەکانت بە سەرمدا دادپەروەرانەیە، داوات لێدەکەم بە ھەموو ئەو ناوانەی، کە خۆتت پێ ناو ناوە، یان ناردووتەتە خوارەوە لە پەرتووکەکەتدا، یان یەکێکت فێرکردووە لە بەندەکانت، یان لە زانستە نھێنیەکانی خۆتدا ھەڵتگرتوە (کەس نایزانێت، جگە لە خۆت نەبێت)، کە قورئان بکەیتە بەھاری دڵم و ڕوناکی سینگم و ڕەوێنەرەوەی دڵ تەنگیم و لابەری خەم و پەژارەم.

نزای_خەفەت_ودڵتەنگی
قەڵای_موسڵمانان

پەيامى ڕاستی 🕌

23 Oct, 22:33


له‌ جابر بن عبدالله‌ وه‌ بۆمانی گێڕایه‌وه‌: رسوڵ الله‌ ﷺ فه‌رموویه‌تی:

هه‌ركه‌سێك نوێژی زۆربێت له‌ شه‌ود ئه‌وا له‌ڕۆژدا ڕووخساری جوان ده‌بێت..

پەيامى ڕاستی 🕌

23 Oct, 17:02


بۆ شمشێر کار لەم کەسانە ناکات ؟

#مامۆستا_محمد_عبدالکریم_طالب

پەيامى ڕاستی 🕌

23 Oct, 10:01


پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی ~ مردووەکان لەناو گۆڕەکانیان عەزاب دەدرێن بەڕاددەیەک ئاژەلەکانیش گوێبیستی دەبن ...
صحيح الجامع ...

یاربی خوایە ڕەحم بە مردووەکانمان بکەی 😥

پەيامى ڕاستی 🕌

23 Oct, 05:53


خوای گەورە فەرموویەتی:

( إِنَّ الصَّلاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ ) سورة العنكبوت 45

واتە: نوێژکردن ڕێگرە لە تاوان و سەرپێچی خوای گەورە.

پەيامى ڕاستی 🕌

23 Oct, 02:17


دوعـای نـویـژی بـەیـانـی

یـااللە ئـازیـزانــمـان بـپـارێزە لـەئـاگـری دۆزەخ
یـااللە دەرگای خـیـری خـۆتـمان بـۆبـکەیـتەوە
یـااللە بـەدوور مـان بـگری لـەدەردو نـاخـۆشـی
یـااللە شـیـفـای نـەخـۆشـەکـانمـان بـدەیت
یـااللە هـەمـوومـان بـە بـەهەشـتی بـەریـن شـادکەی
یااللە موجاهیدین لە غەززە سەرکەوتوو بکەیت و موسڵمانان لە زوڵمی زاڵم ڕزگار بکەی

آمِيْن أجمـعـین

پەيامى ڕاستی 🕌

22 Oct, 17:01


ئیمامی الشافعي رحمە اللە دەڵێت :
‌ ٲحمد ئیمامە لە هەشت تایبەتمەندی دا :

ئیمامە لە فەرموودە، وە ئیمامە لە فیقهـ، وە ئیمامە لە زمان اللغة ، وە ئیمامە لە قورئان، وە ئیمامە لە هەژاری، وە ئیمامە لە زوهد و دونیا نەویستی، وە ئیمامە لە وەرەع، وە ئیمامە لە سوننەت .

پەيامى ڕاستی 🕌

22 Oct, 17:01


🔸وەرن با بەشێوەیەکی تر یادی پێغەمبەر️❪ﷺ❫ بکەینەوە


دکتۆر_عبدالواحد

پەيامى ڕاستی 🕌

22 Oct, 10:00


ڕێگری لە فرۆشتی بەروبوم هەتا تەواو پێدەگات

ابن عباس (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر ﷺ ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ خورما بفرۆشرێت هه‌تاكو سورباو یان زه‌ردباو نه‌بێت، هه‌روه‌ها فرۆشتنی گوڵه‌گه‌نم تا سپی ده‌بێته‌وه‌و له‌ده‌رد ڕزگاری ده‌بێ، ڕێگری كردوه‌ له‌ فرۆشیار و كڕیار.

عَنِ ابْنِ عُمَرَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ نَهَى عَنْ بَيْعِ النَّخْلِ حَتَّى يَزْهُوَ، وَعَنِ السُّنْبُلِ حَتَّى يَبْيَضَّ وَيَأْمَنَ الْعَاهَةَ، نَهَى الْبَائِعَ وَالْمُشْتَرِيَ. [بخاري / السلم/ ٢١٣١]

پەيامى ڕاستی 🕌

22 Oct, 02:45


دوعاى نوێژی بەیانی...

یاتەواب، يارب
لەوکسانەبین کەتۆبەکارن و تۆبەمان لێ قبوڵکەیت و بەتۆبەکاری بگەڕینەوە لات

اللهم آمين يارب

پەيامى ڕاستی 🕌

21 Oct, 17:01


لەم ئایەتە ڕابمێنن🥲🤍:

إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ

واتە: بێگومان خودا بارودۆخی ھیچ قەوم و گەلێک ناگۆڕێت ھاتا خۆیان نەگۆڕن

پەيامى ڕاستی 🕌

21 Oct, 17:00


پێغەمبەر ﷺ لەکۆتا حەجی ماڵئاوایی فەرمووی لەخوا بترسن بەرامبەر ئافرتەکانتان♥️

م.عادل عزەت

پەيامى ڕاستی 🕌

21 Oct, 10:01


سەعيدی کوڕی جوبەیر دەفەرموێت:
لە ڕۆژی قیامەتدا کەسێک نامەی کردەوەکانی پێ دەدرێت،
نوێژ و ڕۆژووەکەی تێدا نابینێت، کردەوە باشەکانی نابینێت،
دەڵێت: خودایە ئەمە نامەی کردەوەی کەسێکی ترە،
من چەندین چاکەم هەیە لەمەدا تۆمارنەکراوە!

پێی دەڵێن:
پەروەردگارت هیچی لێ ون نابێت و لەیادی ناچێت،
کردەوەکانت بەهۆی غەیبەتەوە نەماون و بەتاڵبوونەتەوە.💔

- بحر الدموع - لابن الجوزي.

پەيامى ڕاستی 🕌

21 Oct, 02:47


دوعای نوێژی بەیانی

( رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ) 

په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م هه‌موو دروست کراوانه‌ت بێ هوده‌ و بێ ئامانج دروست نه‌کردووه‌، پاکیی و بێگه‌ردیی شایسته‌ی تۆیه‌، ده‌ تۆش بمانپارێزه‌ له‌ سزای ئاگری دۆزه‌خ.  

نزای_قورئان

پەيامى ڕاستی 🕌

20 Oct, 17:20


ئیمامی أحمد دەفەرموێت: بەڕاستی ئەوەی لەسەرئێمەیە شوێن ڪەوتنی ئەوەیە ڪە ئەوانی پێش ئێمە لەسەری بوون .

پەيامى ڕاستی 🕌

20 Oct, 17:01


گرنگی دوعاو پاڕانەوە

م.ئارام خەلەکانی

پەيامى ڕاستی 🕌

20 Oct, 10:02


پێغه‌مبه‌رﷺ فەرموویەتی:

«سووربە لەبەدەستهێنانی ئەو شتەی
سوودت پێ ئەگەیەنێ»


📘رواه مسلم| ٢٦٦٤

پەيامى ڕاستی 🕌

20 Oct, 06:12


ئیمامی الشافعي -رحمه الله- فەرموویەتی:

داوای واز هێنانمان کرد لە تاوان ، لە نوێژی چێشتەنگاو دۆزیمانەوە.

#البحور_الزاخرة

پەيامى ڕاستی 🕌

20 Oct, 06:03


له‌ عائیشه‌وه‌-رضي الله‌ عنها-
رسول الله‌ صل الله‌ علیه‌ وسلم
فه‌رموویه‌تی:

ئه‌گه‌ر گوناهی به‌نده‌یك زۆربێت وه‌ هیچی نه‌بێت كه‌فاره‌تی بكات"الله‌ تعالی به‌ خه‌م تاقیده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ كه‌فاره‌ت بۆ تاوانه‌كانی..

الهم والحزن
ابن ابي الدنیا

پەيامى ڕاستی 🕌

20 Oct, 02:57


دوعای نوێژی بەیانی

رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُّسْلِمَةً لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَآ إِنَّكَ أَنتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ

په‌روه‌ردگارا، هه‌ردووكمان وا لێ بكه‌ ته‌نها فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی تۆبین و له‌ نه‌وه‌كانیشمان ئوممه‌تێكی موسوڵمان و فه‌رمانبه‌ردار بۆ خۆت فه‌راهه‌م بهێنه‌ و چۆنیه‌تی ڕێبازی به‌ندایه‌تیمان فێربكه‌ و نیشانمان بده‌و ته‌وبه‌ و په‌شیمانیمان لێ وه‌ربگره‌، بێگومان تۆ خوایه‌كی زۆر ته‌وبه‌ وه‌رگرو میهره‌بان و دلۆڤانیت.

نزای_قورئان

پەيامى ڕاستی 🕌

19 Oct, 17:01


دوعای خێر بەرامبەر چاکەیە!

م.محمد فائق

پەيامى ڕاستی 🕌

19 Oct, 17:01


پێغەمبەری️ اللّٰه ﷺدەفەرمووێ:
غیرەکردن لە ئیمانەوەیە ، وە گومانیش لە دووڕووییەوەیە

پەيامى ڕاستی 🕌

18 Oct, 17:01


🔸ئەبێت تیشکی خۆر هەبێت تاکو ببینین !

دکتۆر_عبدالواحد

پەيامى ڕاستی 🕌

18 Oct, 10:00


کۆشکەکانی بەهەشت بۆ کێیە؟

پیاوێکی دەشتەکی پرسیاری لە پێغەمبەر ﷺ کرد کە کۆشکەکانی بەهەشت بۆ کێیە؟!

پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: بۆ ئەو کەسەیە کە قسەی شیرین و ڕێک و پێک دەکات لەگەڵ خەڵکیدا.

رواە الترمذي ..🌿

پەيامى ڕاستی 🕌

18 Oct, 01:55


دوعای نوێژی بەیانی

پەروەردگارا...

لە ڕۆژێکی نوێی جیهادی غەززە و پیاوانی ئومەت

ئەم سوپایەمان سەربخە و سەرکەوتوویان بکە بەسەر گەورەترین سوپای کوفردا...

یاڕەبی ئەم مشتە موجاهیدە تاکە سوپای حەقن کە بەڕاستی پەیڕەوی مەنهەجی تۆیان کردبێت و خۆیان بەتۆ فرۆشتبێت..
یاڕەبی سەریان بخەیت و تووشی شکست نەبن..

یاڕەبی بردنەوەی ئەمان بردنەوەی موسڵمانان و ئومەتی ئیسلامە.. یاڕەبی دۆڕانیشیان دۆڕانی ئێمەیە.. یا اللە سەریان بخە و پێیەکانیان لە مەیدانی جەنگ جێگیر بکە..

اللهم ئامین

پەيامى ڕاستی 🕌

17 Oct, 17:02


«أنس» لە پێغەمبەرەوە ﷺ دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:
« ليكونن في هذه الأمة خسف وقذف ومسخ وذلك إذا شربوا الخمور واتخذوا
القينات وضربوا بالمعازف ».
واتە: « لە ناو ئەم ئوممەتەدا ڕۆچوون بە ناخی زەویداو بارینی بەردو گۆڕینی شێوەی مرۆڤ بۆ دیمەنی ئاژەڵ‌ ومەیمون ڕوو دەدات، ئەویش كاتێك ڕودەدات كە ئەمانە پەیدابوو: خواردنەوەی عەرەق وئافرەتی گۆرانی بێژو لێدانی مۆسیقا‌و زوڕنا »

پەيامى ڕاستی 🕌

17 Oct, 17:01


چەند بپاڕێینەوە زیاتر پاداشت بەدەست دێنێ



م.رمضان شکور

پەيامى ڕاستی 🕌

17 Oct, 13:01


عامری کوڕی عبداللە التمیمي(رحمە اللە) فەرموویەتی : کارەکانت بسپێرە بە خودا ئیسراحەت دەکەیت...

پەيامى ڕاستی 🕌

17 Oct, 10:00


پێغەمبەری خـوا (صل الله علیه وسلم) ئەوەندە دەم بەخەندەبوو لە بانگەوازیەکەی قسەی لەگەڵ هەر کەسێک کردبا وای دەزانی ئەوی لەهەموان خۆشتر دەوێت.

پەيامى ڕاستی 🕌

17 Oct, 01:52


دوعای نوێژی بەیانی

( رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ ) 

په‌روه‌ردگارا ئێمه‌ ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌ زاتی تۆ هێناوه‌، ده‌، لێمان خۆش ببه‌و ڕه‌حممان پێ بکه‌ چونکه‌ تۆ چاکترین زاتێکی که‌ له‌ هه‌موو خاوه‌ن ڕه‌حم و سۆزه‌کان میهره‌بانتریت.

نزای_قورئان

پەيامى ڕاستی 🕌

16 Oct, 17:01


وتارێکی گرنگ / سەردەمی فیتنە و هەڵخەڵەتاندنی گەنجانە !

م.هاوڕێ

پەيامى ڕاستی 🕌

16 Oct, 17:01


عوبادەی کوڕی صامت (رضی اللە عنە) دەڵێ

بەیعەتماندا بە رسول اللە ﷺ لەسەر گوێڕایەڵی و ملکەچی کردن لە تەنگانە و هەژاری و خۆشیو دەوڵەمەندیدا و لە خۆشیو ناخۆشیدا ، ناکۆکی درووست نەکەین لەگەڵ ئەو کەسەی شیاوە بە دەسەڵات و بەڕێوەبردن ، هەروەها وتەی حەق بڵێین یان پێی هەڵسین لە هەر شوێنێك بووین، لە لۆمەی لۆمەکار نەترسین.

پەيامى ڕاستی 🕌

16 Oct, 10:00


عن معاوية بن أبي سفيان رضي الله عنه قال:
قال رسول الله ﷺ:

[من يُرِدِ الله به خيرا يُفَقِّهْهُ في الدين.]

واتا: ئەوەی الله تعالی خێری بۆی بوێت،ئەوا تێگەیشتووی دەکات لە دینەکەدا (ئیسلام) .

متفق عليه

پەيامى ڕاستی 🕌

16 Oct, 06:03


قال مالك بن دینار(رحمه‌الله‌): «أنضجني الحزن»

مالیكی كوری دینار ئه‌یفه‌رموو:خه‌م و په‌ژاره‌ منیان پێ گه‌یاند..

الهم الحزن
لابن ابی الدنیا..

پەيامى ڕاستی 🕌

16 Oct, 01:57


دوعای نوێژی بەیانی
 
رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ

په‌روه‌ردگارا له‌ دنیادا خێرو چاکه‌و نازو نیعمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌و، له‌ قیامه‌تیشدا له‌ نازو نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بکه‌و، له‌ سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه‌.

نزای_قورئان