بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان @royaye_bad_borde1 Channel on Telegram

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

@royaye_bad_borde1


بەرهەمی شاعیران لێرەیە

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان (Kurdish)

بەرهەمی شاعیران لێرەیە @royaye_bad_borde1 ☝️☝️☝️☝️☝️☝️☝️nnرۆیا و باد بۆردە، چەندین بەرهەمەکانی تازەی هەیە کە بەشداری شاعیران و هونەرمەندانی کوردی دوگمەکان لێرەیە. بەرهەمی ئینستەگرامەکانی تازە ببینەوە و بڵێ! بەشێوەیەکی دایکە تایبەت بە چاودێری کارگەیان و بەرهەمەکانی سەربەخۆەکان، ئەم کانالە ئاسانی بۆ هەموو کەسێک دەکات کە تەواویان ببینن و پێویستیان بە بەرهەمەکان بپرسن.

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

19 Feb, 05:01


نەمر عەلی مەردان

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

19 Feb, 05:00


خۆشم دەوێی
لە چەشنی
خۆشویستییەکی بێ سنوور
وێنەی ئەوینێکی شێت و
ئەشقێکی یاخی ،
خۆشم دەوێی
زۆرتر لە زۆر
بە بێ درۆ
زیاتر لە خۆم
لە چەشنی تـۆ

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

17 Feb, 17:16


دڵم
تۆزێ خەیاڵی تەخت و
سووچێکی تەنیایی و
دەنگی پێی بارانی دەوێ....

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

17 Feb, 15:42


منی لەخۆم ستاند
لەمن کەسێکی تری سازاند
نە ئەو بووە من
نە من ئەو
نە ئەو مایەوە
نە منیش بە خۆم گەڕامەوە...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

16 Feb, 16:13


دنیا
نە ژنە
نە پیاو
دنیا
ناپیاوە...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

16 Feb, 06:41


خەفەت دێتە لام  بێ تۆ هەر ساتێ
بێ تۆ بەجێم هێشت هەموو ئاواتێ

  ژیانم بێ تۆ سەخت تر لە مـەرگـە
باغی ئاواتم بێ گــوڵ و بـــەرگـــە

ڕۆژگار و شــەوگار پــڕ لە تەنیـایی
چوی و جێت هێشتم بێ ماڵاوایی

ڕۆیشتنت بــۆ مـــن ئازارو ژانــــه
مــردنـــم  خۆشترڵە ژین ومــانـــە

دوور لە،عەشقی تۆ  ژینم بـــە تاڵە
خۆشی  لە دڵمــا بێ تـۆ ، مـحـــاڵە

دڵنیــام ئیستا  لەبیرت چووگــــــم
لە دریای ژینتا نۆقم و ون بووگـــم

هەزار ساڵ،تریش تۆ های لە گــەڵما
ها  تاســەی دوریـــت لە ناخی دڵما

                      

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌#شۆعلە سنەیی

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

15 Feb, 17:03


مامۆستا عومەر عەبدی

درۆم تا دەتوانم


🍁🍁
@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

15 Feb, 17:01


هەناری دڵتەنگیم شەقی بردوە
باخوێنی لێ نەتکێ وەرەوە....

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

15 Feb, 06:21


بە کاتی خۆی نەبێ
بوون و نەبوون بێ فەرقە...

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

15 Feb, 06:20


تۆ
ڕووداوێک بووی
لە ژیانی مندا
هەرگیز دووپات نابیتەوە...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

13 Feb, 16:56


کێ ئاوەدان ئەکەیتەوە
منی وێرانت لەبیر کرد

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

13 Feb, 16:49


من و تۆ
ئاگر و ئەسرینین
لەدڵی مۆمێکدا...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

12 Feb, 07:14


دەنگ سۆران کەریمیان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

12 Feb, 07:08


ڕاپەڕە کە بێتۆیی
هێرشی بۆ چاوانم هێنا
چاوی خوێناویم
خۆرەتاوی بێ هیوا کرد
چۆن بە ڕووی ڕۆژدا چاو هەڵبڕم
چاوم پڕە لە وێنەی نەبوونیت
کە
ساڵانێکە خۆم فریو ئەدەم و
لەسەر گۆڕێکی چۆڵ ئەگریم
لە چاوەڕوانی هاتنت
دۆخی خەماویم
دەرمان بکەی
وەرەوە
سەر لەنوێ ئاوەدانم بکەرەوە
من لە تەواوی خەڵکی
شارەکەم دلۆڤانترم
خۆر ماندووە
دەمێکە چاوەڕوانی تۆیە
ئیزنی هەڵهاتنی پێ بدە
گیانەکەم :
تۆ ببی و کازیوە و ڕۆژ و هەتاو
واتایان هەیە
دەسا هەڵبێ لە من و لە چاوی من...


#هۆنراوە نەمر ماریا کەریمیان
#وەرگێڕــ  سۆران ــ کەریمیان

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

11 Feb, 08:35


حٖؒـؒؔـٰٰـٖٖەسٖؒـؒؔـٰٰـٖٖرٖؒـؒؔـٰٰـٖٖەتٖؒـؒؔـٰٰـٖٖ

@hasrraa

چیروکی ژیان
@chiroki_zhian


•شاژنی گوڵەکان•

@shazhni_golkan

بێ دەنگ

@ediwpin
فه‌رهاد باپیری

@farhad_bapiri_tel

هیوا ستودە 🎙️
@hiwasotodeh


بۆ بەش داری لە لیست
بۆ ئەو ئایدیە پەیام بنێرن

@rozhmanlist

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

11 Feb, 08:07


#ڕۆژ_کەریم
باست ناکـــــەم
«بە نهێنی خۆشم بوێیت باشترە، وانیە؟!
خۆ ئەبێ هەر کەس نهێنیەکی هەبێت!
نهێنیەک کە تەنانەت لەگەڵ خۆشتا
نەتوانی باسی بکەیت! »
🕊

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

11 Feb, 07:33


دەمەوێ دونیا
بە دەستێکی خاڵی و
دڵێکی پڕ بەجێ بهێڵم...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

11 Feb, 07:23


لە ئاکامدا
لە پەنای پەنجەرە
لە چاوەڕوانی و نەبوونت ئەمرم....

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

11 Feb, 07:21


ئێستاش ژنێک ئەتوانێ
بە بەڵێنی سێوێک تۆ فریو بدات
فەرق ناکات سێوێک لە پشت داوێنی
یا سێوێک لە ناو داوێنی....

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

11 Feb, 07:18


تۆ کورپەت لەباوەش گرت
منیش خاک لە باوەشی گرتم...

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

11 Feb, 07:15


بە کۆڵانی بێکەسیم
گوزەر ناکا کەسێ...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

10 Feb, 15:55


لبهایت
شرابی چندهزار ساله است

که مستی ام می بخشد!
هُرم داغِ هر بوسه اش


#ماریا_کریمیان👌❤️

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

10 Feb, 05:21


پڕم لە تۆ
خاڵی لە خۆم
لە خۆم ناگەم
حاڵی لە تۆم

#تینوو_کۆکەی

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

09 Feb, 13:02


لەبەر ئەوەی کە خۆتی خۆشیان ئەوێی
زیاتر خۆت بە..

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

08 Feb, 15:09


تۆ لەدڵدای
ئەی دڵ لەکوێیە؟

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

08 Feb, 06:34


بێقەراری



خوماری چاوەکانتم
هەستم ئاڵۆزە
تەسکینی نیگات لە کوێیە
ویستم تەرکی خەیاڵت بکەم
بەڵام دەردی بێقەراری
ئەمانی لێ بڕیوم
وەرە
حەبسی ئامێزم بکە
ئەمەوێ بە دەوای لێوەکانت
دڵتەنگیم ببەزێنم....


#سۆران ــ کەریمیان


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

08 Feb, 05:59


مامۆستا_حەسەن_زیرەڪ"

بەری بەیانان
پێم خۆشە لە ئامێزت بگرم❤️‍🔥


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

07 Feb, 20:23


دڵێکی هاوبەش
سەد ماڵی هاوبەش دێنێ.

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

07 Feb, 08:50


کاتێ نیت
شێعر درۆیەکی ناخۆشە
بەڵام
کاتێ کە هەیت
درۆیش شێعریکی جوانە...


#ڕەسووڵ یوونان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

06 Feb, 14:22


ـ🍃🍁🍃🍁🍁🍃🍁🍁🍃
ـ🍁🍃🍁
ـ🍃🍁
ـ🍁


شەو ڕاشکا
ئەژنۆم شل بوو
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپڕووکا
دەرگەکەتم لێ بکەوە
ئەمشەو هاتووم
بۆ چنینی چەپکەنێرگزێکی چاوت
بۆ وچانێ
بۆ خەونێ
تۆزەگریانێ
لەسەر هەوری قژی خاوت

ئەمشەو هاتووم
ترووسکاییی شاری یادگار بانگی کردووم
لەگەڵ سیمای مناڵیما
لەگەڵ خەمی شۆڕەبیما
هاتووم و ناگەڕێمەوە
یا پێت دەگەم
یا وەک مۆمێک
دەسووتێم و دەتوێمەوە

دەرگەکەتم لێ بکەوە
هەر دڵدارەکەی جارانم
هەر کێڵگەکەی بەر دەرگەتم
هەر تینووەکەی بەر کڕێوە و با و بارانم

دەرگەکەتم لێ بکەوە
من ئەو کەسەم
تا دوێنێ بوو
لەناو گەرووی ڕووناکیدا دەتشاردمەوە
لەناو جامی مەترسیدا دەتخواردمەوە

دەرگەکەتم لێ بکەوە
کفت و مانووی ڕێگەی دوورم
وەکوو جاران
کەمێک لەلات دەمێنمەوە و ڕادەبوورم


هۆنراوەی:
#عەبدوڵڵا_پەشێو


🍁
🍃🍁 @royaye_bad_borde1
🍁🍃🍁
🍃🍁🍃🍁🍁🍃🍁🍁🍃

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

06 Feb, 07:10


منی بێتۆ
مەیلی ژیانم نەما...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

05 Feb, 16:15


هەر ڕێگایەک ڕۆیشتم
خۆم لە کۆتاییەکەیدا بووم!!!!

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

05 Feb, 06:55


چاوەڕوانی سەختە
لەبیر کردن سەختتر
بەڵام نەزانی ئەبێ چاوەڕوان بی
یا لەبیر بکەی
لە هەمووی سەختترە.

وەرگێڕان

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

04 Feb, 06:30


خۆزگە یار ئەیزانی
لەمن ماوە ئاسەوارێک وێرانی

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

03 Feb, 08:32


وەرگێڕان


پیاوەکان
هەمیشە شەون
تا لەدڵیاندا
مانگێک بە جوانی ژنێک بدرەوشێ...


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

02 Feb, 13:27


خانمۆڵەکەم!
دە پێم بڵێ:
لەکوێ فێر بووی،
هۆنراوە بکەیتە پەخشان؟
لەکوێ فێر بووی،
دەریای یاخی
ئارام بکەی وەکوو ئاسمان؟

خۆ تۆ شلکەنەمامێکی، گیانی گیانان،
چۆن دەتوانی
سندم لە پێی گڕکان بکەی،
لغاو بکەی دەمی زریان؟

چۆن بە ساتێک
ئاوا ژینم دەڕەنگێنی،
بە ساتێکیش
بەستەڵەکی تیا دەکەیتە سەرچۆپیکێش؟
چۆن بە ساتێک
وەکوو ئاگر هەڵمدەکەی،
بە ساتێکیش ئاوا دەمکەی بە خۆڵەمێش…



# عەبدوڵڵا‌ پەشێو

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

02 Feb, 13:26


خۆشەویستم
وەک ئەو درەختەی
ساتێ دیداری سروەی لێ ون بێ
لە سەما و لەنجە و جووڵە دەکەوێ
منیش بێ تۆ وام...

#محەممەد_حەمە_باقی

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

02 Feb, 06:42


لەبۆ دیدارت
بە دڵی پڕ لەتاسەوە هاتووم...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

01 Feb, 08:30


خەمڕوێنێ بەدی ناکەم خودی خەم نەبێ..

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

01 Feb, 05:51


پێم خۆشە دوایین شێعرم
هەر لێرە لەسەر لاپەڕەی مەجازی
ئاراستەی ئێوەی بکەم
بەڵام نە پێنووس هاوڕێی کردم
نە وشەکانم بۆ هاتنە گۆڕێ
نە لێزمەی بارانی چاو ئەمانی دام
بەڵام
ڕەنگە ڕۆژێک لەبێدەنگی مەودایەک کەوتە نێوان من و ئێوە
دەرفەت نەبوو ماڵاوایی بکەم
لە ڕێگای مەجازییەوە...


چ ئاهێک چ خەمێک
چ تەمێک
لە دڵ و ڕوخسار و لە چاوەکان تۆ بوو
کە خوێنەر وەها دا ئەتەمێنێ
ئەڵێی ئەمڕۆ مردووی
نە دوێنێ....


براتان سۆران کەریمیان

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

31 Jan, 22:03


#پێشکەش بە ڕۆحی پاکی ماریای ئازیز
#دەنگ سۆران کەریمیان
#ژەنیار جەلیل کەریمیان

ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی
خاتوو ماریای جوانەمەرگ
خوشکی ناسک خەیاڵمان
ڕۆحی شادبێ و یادی پیرۆز


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

31 Jan, 21:57


دوست داشتم بنویسم آخرین شعرم
را
همین جا
روی این دیوار مجازی
وتقدیم کنم بە شما
ولی نە قلم همراهی میکرد
نە واژها در اختیار
نەدل تاقت داشت
و نە هجوم باران این
چشمها امان میداد
اما شاید روزی در سکوت
فاصلە افتاد میان من و شما این
فضای مجازی
و فرصت نشد برایتان آخرین
خدا حافظی رو روی این دیوار
نوشت...


#دلنوشتە
#شادروان ماریا کریمیان

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

30 Jan, 04:48


داخی حەسرەت سووتاندی
گیانی بەتامەزرۆم...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

30 Jan, 04:46


نازم حیکمەت ئەڵێ

تەنیا قسەیەک کە هەمە بۆت بڵێم
تەمەنت درێژبێ بەو ئەندازەی کە
من خۆشم ئەوێی...


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

29 Jan, 16:21


شێعرێکی ناتەواو

چ تاریکە خودا شەوگاری ژینم
چ زامارە دڵی پڕ هەست وتینم

چها داوەڵ لەسەڕ ڕێگەم چەقاوە
چها داو و تەڵەی لێ‌چێندراوە

چ مژ گرتوویە ئاسۆی دووری ژیانم
چ بێ شەوقن ستێرەی ئاسمانم

چ بێدەنگی و کڕ و ماتێ لە زێدم
چ مژ گرتوویە تاوی پڕ ئومێدم

چ بێزارە دڵی سووتاو و زارم
چ قەوماوە کە گڕ دەردێ لە زارم

چ تینوویە دڵم بۆ تاو و تینێ
چ تامەزرۆیە ئەو بۆ سەوزە ژینێ

نمەی کام نەغمە بێ دڵ ڕاچڵەکێنێ
لە سەر داری خەمان خەم  داتڵەکێنێ

گوڕەی کام نەعرەبێ ڕامانپەڕێنێ
تروسکەی کامە شەوق بێ شەو نەمێنێ

چ بێژێ ئەو دڵەی پڕ هەستی شاهۆ
تریفەی هەڵفڕین بێ بۆ من و تۆ

❣️شاهۆ موکریانی❣️

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

29 Jan, 06:27


کەی بەیان بێ و خۆری چاوت بێتە لام
چـاو هەڵێنـــم زاری تۆ بێــــتە کــــەلام

ئەو بەیـانە چـــەندە خـــۆشە من بــم و
تــۆ بە لـــێوی پڕ بزەت، بێـــژی "سەلام"



#ژاڵە سەفییاری

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

28 Jan, 17:18


کۆڵانەکان بێ‌ئۆقرەی
بڕیاری ئەویندارانە
و شەوی درێژی دڵتەنگی
پرچەکانم
لە تازییەباری
لاواندنەوەی قامکەکانی تۆ
بە لەشی سەهۆڵ بەستوو
لە نەبوونی دوو پاتەکان
هیچ شەڕابێ
تۆم لە بیر ناباتەوە.

#ماریا_کریمیان

وە ـ نادرمستەفازادە

@royaye_bod_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

26 Jan, 18:28


دانیشتووی کام شاری😍،

بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

25 Jan, 16:25


فڕینی من لە قوڵایی گیان
تا ئاسمانی چاوەکانت
ئەیشواتەوە تۆزی غەم
پاشان سینگم لێوڕێژ ئەبێ
لە خۆشەویستی تۆ....

وەرگێڕ: سۆران کەریمیان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

25 Jan, 15:48


دوو شت هەرگیز مەشکێنن

دڵی ژن
غرووری پیاو.


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

24 Jan, 15:55


تازەترین زامەکانم
هی دەستی ئەو کەسانە بوون
زیاتر لە چاوەکانی خۆم
جێگای بڕوا و متمانە بوون!❤️‍🩹"

ک_د_ئازاد

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

22 Jan, 16:03


تا چاو بڕ ئەکا چاوەڕوانتم
تا دڵ حەر ئەکا بە تاسەتم
کەی دێیتەوە بڵێم ئۆخەی
لەچاوەڕوانیت "گەیشتمە کۆتایی"

#سۆران ــ کەریمیان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

22 Jan, 05:57


مەحموود دەروێش ئەڵێ

پێم بڵێ ئەم دوورییەی ئێمە
کەی ئەگاتە کۆتایی
تا من لەوێ دانیشم و چاوڕێت بم...


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

21 Jan, 16:51


خەمی عەشقت لە هەردانی ڕەتانم
هەوای یادت پەل و باڵی وەرانم
ئەوەندەت گوت سەبووری کەم، سەبووری
سەبر تا سەر لە نێو خاکی چەقانم

#بابا_تاهیر
و. #ڕەحیم_لوقمانی


   @royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

21 Jan, 16:50


هەندێ لە مرۆڤەکان
هەمیشە خوێن
وریای برینەکانتان بن...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

21 Jan, 16:42


دۆستێ کە نێوانی خۆشە لەگەڵ دوژمنت
هیچکات دۆستایەتی مەکە...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

21 Jan, 05:06


ڕێبەندان
بە پێچەوانەی ناوەکەی
ڕێبازە ، ئامانجە...

#سۆران_کەریمیان


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

20 Jan, 05:43


ڕاپەڕە کە بێتۆیی
هێرشی بۆ چاوانم هێنا
چاوی خوێناویم
خۆرەتاوی بێ هیوا کرد
چۆن بە ڕووی ڕۆژدا چاو هەڵبڕم
چاوم پڕە لە وێنەی نەبوونیت
کە
ساڵانێکە خۆم فریو ئەدەم و
لەسەر گۆڕێکی چۆڵ ئەگریم
لە چاوەڕوانی هاتنت
دۆخی خەماویم
دەرمان بکەی
وەرەوە
سەر لەنوێ ئاوەدانم بکەرەوە
من لە تەواوی خەڵکی
شارەکەم دلۆڤانترم
خۆر ماندووە
دەمێکە چاوەڕوانی تۆیە
ئیزنی هەڵهاتنی پێ بدە
گیانەکەم :
تۆ ببی و کازیوە و ڕۆژ و هەتاو
واتایان هەیە
دەسا هەڵبێ لە من و لە چاوی من...


#هۆنراوە نەمر ماریا کەریمیان
#وەرگێڕــ سۆران ــ کەریمیان


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

20 Jan, 05:42


وەرگێڕان


ئەمشەو تەنیاییم
لە جانتایەک ئەڕێژم و
ئەڕۆم بۆ شاری ئاواتەکانم
تۆیش وەرە
بە جانتای تەنیاییت وەرە....




@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

19 Jan, 08:10


بۆ خۆشەویستیت
لە گەڕانم وشەیەکی ناوازە بخوڵقێنم
کەس نەیوتبێ و کەس نەیبیستبی
چی بکەم خەیاڵی پەشێو نامهێڵێ
واز لە شێعری سپی و غەزەل دێنم
ئاوازم بە
تا هاواری ئەویندارانەم
هەستەکان ببزوێنێ
شێعر وەسەما بێنێ...


#سۆران کەریمیان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

19 Jan, 08:03


لە قوماری عەشقدا
دڵم دۆڕاوی چاوەکانت بوو...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

18 Jan, 07:25


#بەرهەم_حەسەن

ئەمشەو نیگات تارماییه
لە ژوور سەرم سەما ئەکا
دڵم دەروێشی تەکیەتە
له خانەقا دۆعا ئەکا
خەفەت مەخۆ زەمانێکە
لە یەکی دوور کردینەوە
ڕۆژێ دادێ وەکوو جاران
بە یەکتر شاد ببینەوە

کەس شک نابەم بێجگە لە تۆ
لەم شارەدا بم لاوێنێ
ماڵی تەنیاییم خامۆشە
وا خەریکە هەرەس بێنێ

هەرچەن ئەکەم دەنگێ نیە
سەبوورێ بێ بۆ گشت گیانم
گۆچانێ بێ بۆ ماندوویی
دەستم بگرێ بۆ هەڵسانم

لەو ڕۆژەوەی کە ئاشنات بووم
هەر ناوی تۆم لە سەر دەمە
خوا ئەزانێ حەزی ئێمە
وەک عەشقەکەی وەلی و شەمه

کەس شک نابەم بێجگە لە تۆ
لەم شارەدا بم لاوێنێ
ماڵی تەنیاییم خامۆشە
وا خەریکە هەرەس بێنێ

با پێکەوە لم ژینەدا
ترووسکەی حەز و هیوا بین
بۆ یەک بژین بۆ یەک بمرین
هەڵگری ئاڵای وەفا بین

ئەوسا ژیان بەهەشتێکە
من و تۆ تیا حەساوە بین
لە ئامێزی یەکتریدا
تا دنیا مابێ پیر نابین

کەس شک نابەم بێجگە لە تۆ
لەم شارەدا بم لاوێنێ
ماڵی تەنیاییم خامۆشە
وا خەریکە هەرەس بێنێ

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

17 Jan, 12:52


پێویست بە زنجیرە سوپای پرچت نییە
جووتێ چاوی شەڕاشۆ بۆ کوشتنم بەسە

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

15 Jan, 17:13


ئەمشەو
تەنیاییم ئەخەمە ژێر سەرینەکەم
خۆزگە بەیانی ئەموت
هاتیتە خەونم...

#سۆران کەریمیان

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

15 Jan, 05:17


بێڕێزی درگایەک دائەخا
هیچ داوای لێبووردنێک ناتوانێ بیکاتەوە...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

14 Jan, 17:44


دانیشتووی کام شاری😍،

بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

14 Jan, 16:57


دەبارێ هەی دەبارێ، دەبارێ کڕیوەی دەکا
لە سەر سینگی کەژاڵێ خاڵە و بانگی خاڵ دەکا
کە تۆ ڕەحمت نەماوە دڵ دەسووتێ وەک قاوە
کافری بێ‌دین و ئیمان بۆ ئەمنت وا داناوە
چەن ساڵە یاری خۆم بووی بۆچی نەت کرد ماڵئاوا
دەبارێ هەی دەبارێ، دەبارێ کڕیوەی دەکا
لە سەر سینگی کەژاڵێ خاڵە و بانگی خاڵ دەکا
 
شەدەی بەستۆ بریانی دەسرۆکەی تۆزێک تیلە
قامکی شووش و باریکە بەرۆکی بۆ دەرزیلە
لە سەر چی لێم تۆراوە زیز بوونی بێ‌دلیلە
دەبارێ هەی دەبارێ، دەبارێ کڕیوەی دەکا
لە سەر سینگی کەژاڵێ خاڵە و بانگی خاڵ دەکا
 
هەر چەن دەکەم خەیاڵان ئەو دڵە سەگەم ناسرەوێ
گڕووی گرتوو وەک منداڵ هەر دەڵێ یارم دەوێ
شەوێ تا ڕۆژی لێدێ لە کوێ بێ دێمە ئەوێ
دەبارێ هەی دەبارێ، دەبارێ کڕیوەی دەکا
لە سەر سینگی کەژاڵێ خاڵە و بانگی خاڵ دەکا

خۆشترین گۆرانییەکان لێرەدا ببیستن 👇👇

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

13 Jan, 16:56


ئیمشەو
ببە
بیانووی
دڵپڕییەکانم
و
من دووبارە هاتنەوەت
لەخودا داوا ئەکەم
تاکوو
دیسان تا بەیان
میوانی
سات بە ساتی
خەونم بیت...

#ماریا_کەریمیان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

13 Jan, 16:53


ئەویندارانەترین شێعرم
ئەزانی کەی ئەهۆنم
ئەو دەمەی
لە باوەشت ئارام بگرم
ئەو ڕۆژە سروشت
بۆ ڕێز گرتن لە ئێمە
بێدەنگ ئەبێ و
تۆیش "خۆشم ئەوێی"
بە زمانی باران و
عەشقیش بە زاراوەی ماچ
لە ڕووی من جاری ئەکەی....


#سۆران _ کەریمیان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

12 Jan, 05:54


بەڵێن ئەدەم
وەکوو کفنێک لەبەرت بم
ببمە تاجێک
هەمیشەیی لەسەرت بم


سیروان_جەماڵ

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

10 Jan, 23:09


لە کوێیە کەسێ
شرۆڤەی بکا بۆم
عەشق و خۆشەویستی
شی بکاتەوە بۆم
دەرد و ئازار و تەنیایی
تا منیش بنووسم
لە دووریت
بە تەنیایی
دەرد و ئازار ئەکێشم...

#سۆران کەریمیان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

10 Jan, 23:08


بێدەنگیت
چ ئاشنایە
من و تۆ لە کام تەنیاییدا هاوڕێی یەک بووین؟؟؟.....

#سۆران کەریمیان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

10 Jan, 16:57


شەو هات و
نەغمەی غەم ئەملاوێنێ
لەشەپۆلی خەیاڵێک
دەریایی نائارامە دڵ

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

09 Jan, 15:32


هەبوونێک دەرمان نەبێ
ڕۆیشتنیشی بێ دەردە..

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

09 Jan, 15:31


ئەڵێن ژیانە جوانە
بەڵام من بەدڵی پڕ دەرد و
چاوی فرمێسکاوی نەمتوانی
جوانییەکانی ژیان ببینم...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

08 Jan, 08:07


وەرگێڕان

نازانم
ئەگەر ڕۆژێک
شەقام ئاشق بێ
دڵتەنگیەکەی
لە کوێ پیاسە بکا....


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

07 Jan, 08:32


هەندێ لە وشەکان خوڵقاون
بۆ جارێک و بۆ یەک کەسی بڵێی
لە دوای ئەو ئیتر مانایەکی نییە
وەکوو "خۆشم ئەوێی"

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

05 Jan, 17:16


سەیران عوسمان

هەموو ساتێ یادی تۆ

‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎┄┄┅━❀❀━┅┄ @royaye_bad_borde1
┄┄┅━❀❀━┅┄┄

‌‎

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

04 Jan, 16:14


ڕێژنە بارانی چاوم
دڵۆپ دڵۆپ
دەڕژێتە
سەرجەستەم  
بەڵام ئەمجار
برینەکانم ساڕێژ ناکات
پێچەوانە خۆی دەنوێنێ
وەک ئاگرن ئەم سووتێنن...

#ماریا_کەریمیان


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

03 Jan, 17:12


ئەگەر مردم .ئەوانەی بۆم پەرۆشن
نەچن شیوەن بگێڕن و ڕەش بپۆشن

بەجێی کفن و خەڵات و ڕەسمی دێرین
بە ئاڵای نیشتمانم دامبپۆشن

#تینوو_کۆکەیی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

03 Jan, 05:38


ئەحمەد شاملوو دەڵێ

تۆم خۆش دەوێ
ئەو خۆشەویستیەی تۆ
دڵخۆش بە ژیانی کردوم...

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

01 Jan, 15:40


سنــە

#نجمەی غولامی


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

01 Jan, 08:11


دوو شت کەسایەتیت دەرئەخات

خۆڕاگری لەکاتی هەژاری
ئاکارت لە کاتی پووڵداری

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

01 Jan, 08:05


گـەڵای زەردم بـە دەم باـوە وەریـــوە
وەکــوو تووتن لە پایـیز هـــەڵوەریوە

بەڵام ڕیشەم لە خاک دا هەر دەمێنێ
بــەهار دادێ گـەڵام خۆی ڕاوەشێنێ



                          #م_ێ_هۆگر



‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‎‌
╭━═━⊰✹❤️✹⊱━═━╮
💖 🎻💞
╰━═━⊰❀❤️💓💓💓❤️

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

31 Dec, 05:31


کتوپڕنووسی شاعیرانی کۆڕی ئەدەبیی زایەڵە،
دووشەممە بەرواری 10ی بەفرانباری 2724

ــــــــــــــــــــــــــــ

لە ژێر ڕەهێڵەی بارانا
وەها تەڕ بووم و خووساوم
لە پشت پەنجەری نەکراوەت
بە بێ چەتر
بە تاسەی ماچێ وێستاوم.

#خۆشناو
ــــــــــــــــــــ

وردەبەزمی هەورامانە
بە پەنجێرەکەیوە، ڕنەی ئەم بارانە...
منی کرد بە نەیژەنێک و
سییەکانیشم بە سی نەی!
بەتاسەی ماچۆ ئەیژەنم
شمشاڵی عەشق لەنێو سینەی

#فەلاح_وەیسی

ساڵ وەگەڕە شەستەباران دای لە پەنجەرەی ماڵی یار
تاسـە بارە بۆجێی ژوانو گەرمەلانەکەی ســـاڵی پار
بەیادی ئەو مــاچـەوە بــو فراندی لە لێوی شیرین
ساڵێکم ژین پێ بەڕێکرد خەیاڵم لێی نەچوە کەنار

#خاڵەی_ملا ...

#تاپەنجەرەی لای دیوەخان لێم واکە یار
تاقەی لەسەر تاکوو بنی با بێتە خوار

با داکەوێ ڕێژنەی بەهار
#بارانی خۆش
#تاسەی دەروون ساڕێژی کەم #ماچی کەنــار

#قەلەندەر

بریا...
ئەو ئێوارە لێوەکانت لە تاسەم دوور دەخستەوە
با بارانمان وا ئاشقی پەنجەرەکان نەکردایە...!

#زایەڵە


تاسەی دووریت
نمە بارانی ماچێکتە
پەنجەرەی دڵم ئەکوتێ
کاتێ وتت : 
هۆ نووستووی ناو دڵی تەنیا
بیکەرەوە ئەوە منم ، بیکەرەوە
من تەڕترین بیانووی بوونتم ،
تۆیش تینووترین ئاشقی بەر پەنجەرەی
چاوەڕوانیت .

#هەوراز


تاسەم،
     تەژنەو ماچێت بۆ
وەختێوە واران
     دەم منیۆ لچوو پەنجەرەی

شارۆ

#شارۆ

بارانی عەشقت
پەنجەرەی هەستم دەکاتەوە و
من
بە ماچی دڵۆپ بە دڵۆپی
تاسەی تینووی لێوم دەشکێنم

#زیوەر_عەبدووڵڵاھی

چپەی باران
لە بناگوێی پەنجەرەدا
شەو ئاهەنگی دڵتەنگییە
ماچێ لە من، ماچێ لە ئەو
تاسەیەکی شەوڕەنگییە...!


#مەهناز_شەمس

تاسەخوازی تۆم چاو لە ئاسمانم
لەبەر پەنجەرە لە شەو میوانم
باران نەباڕێت بی بۆ جێگەژوان
تێردڵ ماچت کەم نووری چاوانم

#ڕامان

هەوای هەوری یادەکانت
بە پێچەوانەی حەز
بە دەستی فەرامۆشی ئەسپێرم
ئاخ چی بکەم
باران ئەبارێ
باران ئەبارێ...

#سۆران_کەریمیان


ماچێک بە تاسە لە سەر جێژوانێ
چەندە بەتامە لە بن شیپانێ

لە پشت پەنجەرە بەڵکیس پێم دەڵێ
ماچت نادەمێ بەوێ بارانێ

#مەلای_حاجی_ڕەسووی

لە شووشەی پەنجەرەی بەختم بە تاسە
لــە بـارانـی نـیـگاکانـت دەنـۆڕم

بە ماچێکی خودایت هەرچی خولیاس
وەکوو ماسی لە چەم، دەینێمە تۆڕم

#ڕەبەن

لە چاوان وا دەبارێنم بەخوڕ من ئەشکی خوێنینم
وەرە ماچێ خەڵاتم کە وەرە ئەی ڕۆحی شیرینم

لە تاسەی دیتنتدام من، جەفاو جەورت دەبا بەسبێ
دەواکە پەنجەرەی ژوورت، نیگایەک بەڵکو بتبینم

#غائیب

ئێوارەیە و بارانی ماچ،
ڕوانینی گشت، پەنجێرەکان دەشواتەوە!
ئێوارەیە و
تاسە لە ڕووم  هەڵنیشتووە،
بۆ خووسانێک بێ کۆتایی....


#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
وەکوو بارانی ماچی بێ هەناسە
دەبێ جارێک لەمن بشکێنە تاسە

دەبا دەنگی شکانی گاتە ئاسمان
زەوی تێگا  لە ژير باران چ باسە

#زیوەر_عەبدووڵڵاھی

هێندە لەبەربارانی
پەنجەرەی  ژووری تەنیایی
بەتاسەی دیتنت  وێستام
لەجیاتی تۆ
فرمێسک گۆنامی ماچباران
کردوو ئازیز هەرنەهاتی

#دڵنیا،(دڵی کوردستان)

تەمەن دەڕوا و ئەمن هەروا، بە تاسەی ماچێکی یارم
وەکوو شیرینی بێ فەرهاد، بەدایم ناڵەیە کارم

لە چاو دەڕژی بەخوڕ باران، له پشت پەنجێرە چاوەڕوان

وەرە و ئەی شاهەڵۆی خەونم، بکە لەو بەندە ڕزگارم

#ماهـــمونیر


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

30 Dec, 15:44


سۆران کەریمیان دەڵێ :


ئێوارە باوشێکی تۆ دنیا دێنێ
ئاخ دنیاکەم کوا باوشت....


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

30 Dec, 08:22


فرووغی فەڕۆخزاد ئەڵێ

چ جوان و مێهرەبان بووی
کاتێ درۆت ئەوت!!!


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

29 Dec, 08:33


زیندوو بوون
بە هەناسە نییە
بە هاوسەناسەیە!!!

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

28 Dec, 15:05


چاوەکەم
ساڵانێکە
شەوتابەیان
باسی چیرۆکی
خۆشەویستی خۆم
بۆ وێنەکانت دەکەم
جارجاریش
لە خەیاڵم
لێوم و قژم
بە
تۆ دەسپێرم
تاکوو
لە ژاکاوی دەربێت
ڕووخسارم...

#ماریاـکەریمیان


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

28 Dec, 06:10


هۆکاری ئەوینداری جیا لەهەر هۆکارێکە

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

27 Dec, 17:30


کام گۆرانی بیژت بەدڵە؟🎻
بۆ داخل بوون لەلیست وەرنە ئەم ژوورە"👇
@hama_barznjem

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

27 Dec, 17:17


خەیاڵت
وەکوو پەروانەیەک
ئەگەڕێ لە دەوری شەمی وجوودم...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

27 Dec, 09:30


هەینی واتا
هەستی سووتاوم
لە نێو بڵێسەی
ئاگربارانی خەیاڵی تۆ...


#سۆران ـــ کەریمیان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

26 Dec, 15:50


ـ🍃🌸🍃🌸🌸🍃🌸🌸🍃
ـ🌸🍃🌸
ـ🍃🌸
ـ🌸


ئەگەر ڕێت کەوتە نێو شاری دڵم
بوویت بە شەوچرای شەوگاری دڵم

هەست بە غەریبی نەکەی لەم شارە
ڪز دانەنیشی وەڪوو ئاوارە

نەڵیێ غەریب و تەنیا و مێوانم
بێ ڕێگە و پێگە و ماڵەباوانم

تۆ خۆت شارەزای ئەم ڕێگە و بانەی
شۆخە خانەخویێ ئەم دیوەخانەی

#سۆهراب_مورادنیا

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

26 Dec, 15:49


جانا پەخشان مەکە زولفی ئاڵۆزاو
ڕۆژی ڕووناک مەکە شەوی پەرێشان...


#سۆران ــ کەریمیان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

26 Dec, 08:53


گورانی و بیوگرافی کوردی
@KOURD_MUSIIC


 
هستی دڵداران
@hastidadaran

ڕۆڵە کانی ڕۆژ هەڵات❤️

@Kurdistanisarbarz1

سڪاڵاے دڵان

@shorasewar


هەوارگەی هەست
@HawargayHast


﮼.دلِـٰٚـِِْـٰٚـِْـــــــــۆڤــــآنِـٰٚـِِْـٰٚـِْ ❥┊



@hanasa_222

خەم ڕەوێن



@kamrwnkm9090


دڵەجوانەکان


      @dljoankan


ئەوین و خــەیاڵ.....🌺



@avinkheial


سەمفۆنیای دڵ


@ciwanewane11


🌹ئازیزه‌کی دور ولاتم🌹
@Ala4890

باران_baran

@OO_baran_OO


بــــــےٍٕ خـیـالـیـ💔تُـــو

@Bekhyaltoo


چـــاوەکــــەم
@moslghl99


دل شکاوم
@del_shekawm


https://t.me/addlist/c1ZHQwkMovRjY2E0
https://t.me/addlist/c1ZHQwkMovRjY2E0


بۆ بشداری لیستی کانال بینە ئه م ئایدە یە👇👇👇

@kurdistanisarubarz

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

25 Dec, 07:47


لەگەڵ ڕۆیشتن هیچ خۆشەویستێک
خۆشەویستی ناڕوا
ئەوەی کە ڕوو ئەدا
خەم دێت شادی ئەڕوا و
بوغز جێگای بزە ئەگرێ!!!


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

24 Dec, 16:18


دایک

هەموو لە بیری خۆیان بوون
دایکم لە بیری من بوو!!!!

دایکە گیانەکەم بمێنی بۆم❤️


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

24 Dec, 08:29


......



منم ئاوارەی
هەرێمی خەیاڵت
هەڕەشەی جووتێ چاوت
لە هەستی من
دارۆغەی دڵی تۆ
منیش شارومەندێکی شەوگەرد
لە کۆڵانەکانی دڵت
دەست بەسەر ئەکرێم
بە تاوانی خۆشەویستیت...


#سۆران_کەریمیان



@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

24 Dec, 08:26


زەوی هەناسەی پاییزی لێ بڕاوە
وا من هەست بە دڵتەنگی ئەکەم...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

24 Dec, 08:22


من هەمیشە چاوەڕوانم
پێم وایە بە مردنیش هەر چاو ئەڕوانم...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

23 Dec, 06:57


#ڕۆژباش کوردستان🌹


دوورییەکەت
هێندە دوورە
هەرچی بە قوربانت ئەبم
ناتگاتێ....


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

22 Dec, 18:03


ڕێگەی دوورێ ناچی
ئەگەر شەوێ بۆ خەونی
من سەفەر کەی...

#سۆران کەریمیان

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

21 Dec, 16:03


شێعر ئەبێ هەستی خوێنەر ببزوێنێ
دڵ بێنێتە جۆش هاوار کا بچریکێنێ

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

21 Dec, 14:58


ماوەیەکە چاوی ئاسمان
پرە لە فرمێسک،
دڵی زەوی تاسەباری
تاوەبارانێکە لە چاوەکانی...
تاکوو بێت و
ئەم
بوختانە بشۆرێت
کە ئاسمان دووگیان بووە
لە  هەورێکی نامۆ...

#ماریا_کەریمیان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

21 Dec, 08:32


مامۆستا حەسەن زیرەک

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

20 Dec, 15:45


شەوی یەلدایە یا دەیجورە ئەمشەو

شەوی یەلدایە، یا دەیجورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەمشەو؟!
دڵم وەک حاکمی مەعزوولە، قوربان!
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو
دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە، بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو
کە تۆی شای کەچ کولاهی دیدە مەستان،
چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو؟!
لە خەو هەڵساوە، یا ئاڵۆزە چاوت؟
هەمیشە وایە، یا مەخموورە، ئەمشەو؟
سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ
جێگەم سەر دارەکەی مەنسورە ئەمشەو
موسوڵمانان دەپرسن حاڵی نالی
لە کونجی بێکەسی مەهجوورە ئەمشەو


#مامۆستانالی



@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

20 Dec, 07:38


خەیاڵت هەڵم ئەگرێ و
ئەمبات بۆ سەرزەوینی
خۆشەویستی....

#سۆسەن درەفش


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

19 Dec, 12:46


من تۆ
بۆ خۆم
بە ئاوات ئەخوازم...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

19 Dec, 09:11


جارێ وتی گیان
گیانی لێ ستاندنم..

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

18 Dec, 17:32


https://t.me/+EAMolwZKj0k3YTE0

ژوورێکی کوردانە

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

18 Dec, 15:48


#شێعر ــ سۆران کەریمیان
#خوێندنەوە ــ خاتوو بارین




دەمەوێ من بم و شەقامێکی چۆڵ و
کۆڵانێکی بن بەست و
نیگایەکی گەرم و گوڕ
تۆ بی و شەوێکی بێ کۆتایی
شەوارەی عەشق بکەین و
ڕۆژمان لێ نەبێتەوە...


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

18 Dec, 15:46


دنیا پڕە لەکەسانێک
کەسێتریان خۆش ئەوێت و
لەگەڵ یەکێتر ئەژین!!!!

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

18 Dec, 10:07


بیستوومە شیرینیت دەخورێ
لەسەر دڵم بوو به گرێ

زیرەکی هەرگیز نەمر

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

18 Dec, 10:04


خەم


کز و مات پاڵم داوە پاڵ
خەمی لە مێژینەم
شێعر بەجێ دێڵێم
لە ناو بیرەوەری.
کۆگای دەرد و خەم
ئەڕۆشێنێ ئاوێنەی بێکەسیم
چاوەکانم بە چ تاوانێ
تەڕن بە فرمێسکی چاوەڕوانی
بۆم ئەژەنێ هەر سات ئامێری خەم
بە پەنجەی برینداری ژیان
شێعرەکانم ئێوە وەرن پاڵپشتم بن
نەکا ئێوەیش ترسابێتن لە
خەم و دەرد و برینم
وەرن شێعرەکانم
دەستی خەماویتان لە دەستم
بئاڵێنن ئێمە ڕێبواری
ڕێگایەکی بێ کۆتایین
ئێمە مردنێکی بێ ماڵاوایین.....


#سۆران ـــ کەریمیان


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

21 Nov, 18:35


جوانترین کاناڵەکانی کوردی

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

21 Nov, 17:43


#کوردم ئەمن
شێعر #مامۆستا هێمن
دەنگ #سۆران کەریمیان


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

21 Nov, 16:55


ئەمشەو مانگم
بە تەنیایی
لە دەفتەرەکەم
کرد بە میوان،
دەزانم
بەیان
خۆر لە بەخێڵی
تەواوی
دەفتەرەم لە ئامێزی
خۆی ون دەکات...


#ماریا_کەریمیان


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

21 Nov, 16:50


مەولانا دەڵێ

ئەو کەسەی تۆی بێتۆ کرد
ئەوە یاری تۆیە!!!!

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

21 Nov, 16:49


ئێمە سەبوور و سەخت نەبووین
ناچارین وا بین!!!!!

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

20 Nov, 15:54


https://t.me/+EAMolwZKj0k3YTE0

کۆڕیکی خنجیلانە و خۆمانی

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

20 Nov, 08:28


چاوەکەت وەختێ بە ئیما مەیلی جامی مەی ئەکا
هەرچی مەی دەیکا لەگەڵ ئەو ئەو لەگەڵ ئێمەی دەکا


#سالم


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

19 Nov, 15:56


ئەو ڕۆژەی عەشقیان دابەش کرد
من لەوێ نەبووم
دڵ  نوێنەری من بوو حەسرەتی
بەر کەوت...

#سۆران_کەریمیان

‍ ‎ ‎═ ೋღ💎ღೋ ═
@royaye_bad_borde1    
═ ೋღ💎ღೋ ═

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

19 Nov, 14:01


زرێبار

که جارجارێ 
به هەڵکەوت
سەرێک له خەیاڵم دەدەی
دەفری بوونم
سەرڕێژ دەبێ له هەناسەت
لێوی تینووم ئەخنکێنم
 چیتر نەکا باسی تاسەت
قاقا و خەندەی چاوەکانم
مەریوانیش تێپەڕ ئەکا
ئەڕوا هەتا عەرشی خودا
ڕاسته گیانه به هاتنت
زۆر سەرشێت و بێ قەرارم
بۆ قومێکی لێوەکانت 
ماسی وێڵی زرێبارم.

بەیان حسەینی

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

19 Nov, 10:14


تەواوی پیاوەکانی ئەم شارە شاعیرن
یەکێک شێعر ئەهۆنێ
یەکێک ئەدرەس تەواو گوڵفرۆشییەکان ئەزانێ
یەکێک لەسەر کارەوە هەواڵ ئەپرسێ
یەکێک خەڵاتی جوانکاری ئەکڕێ
تەواوی پیاوەکانی ئەم شارە شاعیرن و ئەزانن
جوانترین شێعرێ تا ئێستا پیاوێک
بۆ ژنی هۆنیوە
زەردەخەنەی ژنێکە...

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی پیاوە.


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

18 Nov, 16:53


ئەمشەو بە یادت🖤🌱

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

18 Nov, 16:46


بە غەمزە تێپـەڕی و وتی :
بە تەنیا نەتبینم هەرگیـز ،
وتم خەمی تـۆ ناهێڵێت
شـەوێ بە تەنیا بم ئازیـز ....



ف.عەلیزادە
"فەریمااە"

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

18 Nov, 16:35


هەرچیم پێدای حەڵاڵت بێ
جگە لەو دڵەی بەخۆڕایی بردت!!!

#فرووغ فەڕۆخزاد

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

17 Nov, 07:40


ژنانی ئەویندار
پێغەمبەرانی بێ کتێبن...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

16 Nov, 12:47


هیچ نیشتمانێکی ئازاد،
بێ ژنی ئازاد بوونی نییە...!!!!

#نزار_قەببانی

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

16 Nov, 05:24


دایەگەورەم ڕۆحی شادبێ ئەیفەرموو
ئەم دوو کارە بێسوودە
هەرگیز مەیکە بۆ کەس
شین بۆ مردوو
ڕەنج بۆ ناکەس....

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

16 Nov, 05:15


دڵتەنگی 
خەمێکی گەورەیە
بە پانتایی
ئاسمانی خیاڵت،
ببە بە بیانوویەک
بۆ
وشکارۆیی دەشتی سینەم
تا پێنووس لێوڕێژ بێت
لە وشەی دڵڕفێن...


#ماریا کەریمیان


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

15 Nov, 18:01


سەیزادە گیان
بە گیانت بیرت ئەکەم😔

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

15 Nov, 16:11


خۆزگە
دانیشتووانی ئەم جیهانە دوو کەس با
ئیتر دڵتەنگییەک نەدەبوو...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

15 Nov, 15:18


خۆشەویستی وەکوو با وایە
نابینرێ هەستی پێ دەکرێ..

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

15 Nov, 15:09


من لە هەمواری
خەڵکی ناهەموار ئەترسم.

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

15 Nov, 13:02


چی ئەمێنێتەوە لەم ژیانە
بێجگە لەخۆشەویستی!!!


#ڤیکتۆر هۆگۆ

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

14 Nov, 07:43


لەمندا شارێکە
تەواوی ماڵەکانی خاڵین لەتۆۆۆ...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

14 Nov, 03:53


من هاوکات لە دوو شوێن ئەژیم
لەوێ کە تۆ هەیت
لێرەیش کە خۆمم...

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

14 Nov, 03:49


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

13 Nov, 04:06


پاییزێ لە خۆم
خۆم لە ژنێک و
ژنێک لە بای سارد
بای سارد لە شاخ و
شاخیش لە ساڵی سەهۆڵبەندان و
سەهۆڵ لە جەستەی بێوەژنان و
پاییز لە دایکم و
دایکم لە کورد و
کورد لە تەنیایی و
تەنیاییش لە خوا!

#شێرکۆ بێکەس
‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‎‌‌‌‎‌‌‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌  ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
  ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌ ‎@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

12 Nov, 08:51


بۆ بشداری لیستی کانال بینە ئه م ئایدە یە👇👇👇


واسە تبادل لیستی کانال بە ایدە زیر مراجعە کنید برای زیاد کردن کانال هاتون😊


@fs1234456

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

11 Nov, 05:44


باوەشی منو
خۆشەویستی تۆو
کاتی دیدار
چ خەیاڵێکی جوانو
بەتاڵو ئەستەم!!!!

#سۆران کەریمیان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

10 Nov, 18:37


مەتەڵ

ئەوەچییە :
هێندی پشکە و پڕی ڕشکە؟

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

10 Nov, 17:52


مەتەڵ.

سەما دەکات بەخۆی دارە
چەرمە خڕەی گوێ بە گوارە؟

چییە؟

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

10 Nov, 15:42


خەتای من دڵ خۆی بێعارە
هەڤاڵ خانەقینی

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

10 Nov, 06:42


‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
بۆ نەگریێم بۆ نەکەم گریان و شین
دڵ لە کوڵدایە و دەروونی من خەمین

ئاسمان تاریکە ئاسۆ پڕ لە کین
وا ئەوین ئەمرێ ئەوین ئەمرێ ئەوین

کە تۆ هاتی لەگەڵتا پێکەنین هات
کە ڕۆیشتی هەناسەی سارد و هەیهات

هەمووی هەر هاتوچوونە کاری دنیا
بە تەنیا هەر خەمە هەردێ ئەگەر هات

خۆش ئەو یارەی شەریکی کات و دەم بێ
لە شەوگاری درێژا نووری شەم بێ

دژی ڕۆژگاری چەوت و تووش و ناخۆش
بۆ خاتووزینی دڵ ئەو کاکە مەم بێ


#ژیلا_حوسێنی

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

10 Nov, 04:43


ژنێک قژەکانی هەڵپاچی بوو
پێم وت بۆ؟
وتی هاوسەرم نەیدەزانی بیلاوێنێ
نەیدەتوانی دایبێنێ و بیکا بە پەلکە..

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

09 Nov, 08:29


باوکی فرمێسک و کوڕی ژانم
ژیله‌مۆی ئاگری به‌یانانم
کێلی گۆڕی شه‌هیدی گومناوم
تاکه‌داری ته‌ریکی بێ ئاوم
کونی گیراوی کۆنه شمشاڵم
خه‌ونی ئاڵۆز و خاتیره‌ی تاڵم
باڵه سووتاوه‌کانی په‌روانه‌م
شووشه‌باده‌ی به‌تاڵی مه‌یخانه‌م
چله‌ڕێحانه‌ی دووره دێراوم
سازی ناسازی هه‌ڵپه‌سێراوم
تکه‌ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردم
خه‌سته و ده‌رده‌داری چی ده‌ردم
ئاخرین تیشکی خۆری پایزم
شاعیری پیری تووڕه‌و زیزم
چۆن ده‌توانم به تۆ بڵێم من چیم؟!!
خۆم گومانم هه‌یه، که هه‌م یا نیم

#مامۆستا هێمن

@royaye_bad_birde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

09 Nov, 06:29


گوێ بگرە لە نەوەراوەکانی مرۆڤ!!!

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

09 Nov, 04:59


نییە شێعرێ جوانتر لە نیگات..

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

08 Nov, 15:23


https://t.me/xoozgaa

دادەدڕێ کراسی دڵ
زلێخای دەروونم..


#سۆران کەریمیان

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

08 Nov, 05:27


بە خەندەی زۆری من دێوانە ئەگری
بە گریانی کەمم فەرزانە ئەگری

بە تاریکی دەروونم گەر بزانی
هەتا ڕۆژ وەک چرا پەروانە ئەگری

لە بێشیری ویساڵی یارە، شەو، دڵ
لە بێشکەی سینەدا تیفلانە ئەگری

دوو دیدەی نێرگسینی پڕ لە لالەم
لە دەوری لێوی ئەو چاوجوانە ئەگری

لە نەشئەی پێکەنینی ساقی ئیمشەو
لە بەزما پیری من مەستانە ئەگری

شتێکت دیوە ئەی دڵ هەر لە مەجنوون
کە ڕێی ئەو بێسەروسامانە ئەگری

وەسیلەی گەینە شارت کێیە بێخود
کە چەشنی حەڵقە بەردەرگانە ئەگری

• بێخود

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

07 Nov, 17:38


#ئاوات بۆکانی

دەڵێی ئاخر شەوی ژینمە
سبەی دەمبەن بۆ سێدارە


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

07 Nov, 17:36


دینداریت بە خوا و
مرۆڤایەتیت بە مرۆڤەکان
نیشان بدە...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

07 Nov, 17:34


دیدەم نەزری دیدارت!!!

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

07 Nov, 07:54


هاوارەکان مردوون
بێدەنگی فەرمانڕەوایە
تەنیایی دەسەڵاتداری
وڵاتی بێکەسانە
ئێمە
بێدەنگ و
تەنیا و
بێکەسین...


#سۆران کەریمیان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

06 Nov, 17:32


خۆزگە تۆ ببای و نەبووایە ئەوەی هەیە!!!

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

05 Nov, 18:20


چ شەوێکە ئەمشەو
نە خوا ئەمباتەوە نە خـــەو!!!

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

05 Nov, 06:08


ببوورە
کە لە نێوان بۆچوونەکانما
حەشارت دەدەم
گیانەکەم
لە ئێستەوە بەدوا
بەوریاییەوە
پێ هەڵگرە و
بخزە ناو باخی شێعرەکانم
ئیتر بەتەنیا مەبە و
پێیاسەکانت جووت بکە
ئاوازی ئەویندارانە
بچریکێنە
تا ماوە هەیە
ئەوینداربە
هەبوونت بەهەمووان
بسەلمێنە
بەس وریابە
بەدکاران نەتکەن بەچاوە
نەبا ئەو کات
سەرچاوەی شێعر
وهەستم کوێر ببنەوە

#ماریا کەریمیان
#وەر سۆران کەریمیان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

04 Nov, 18:28


بڕوام نەبوو ڕۆژێ دادێ تۆش ئەبیت بە یادگاری
ئەبیت بە قوڵپێ فرمێسک و لە چاوانما ئەباری
بڕوا ناکەم تۆ دڵت بێ وەڵامم نەدەیتەوە
ئەمە دوایین بڕیارت بێ و من لەبیر خۆت بەێتەوە
گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی
نامەیەکت نەگەیی، هەواڵێکت نەگەیی

تۆ بووی ناخی منت پڕ کرد لە گریە و لە کەساسی
بەرلەوەی کە تۆ بناسم کەی گریانم ئەناسی؟
ئەمشەو تەمەن لە چاوانما وەکو مۆم ئەتوێتەوە
ئەو ڕۆژانەی کە گریاوم، هەمووم لێت ئەوێتەوە
گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی
نامەیەکت نەگەیی،هەواڵێکت نەگەیی

#گلەیی_بێ
دەنگ: #سامان_عومەر

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

02 Nov, 07:44


قژەکەم
نازی شێواوە
لەو ڕوژەوە
پەنجەکانت
لێ حەشار داوە...

#ماریا_کەریمیان


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

01 Nov, 18:08


ئەمشەویش
وەکوو هەر شەو
دڵتەنگیم لێ دەبارێ...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

01 Nov, 08:40


وەرە وەک بەندەرێ
ئامێزت بکە بە لەنگەرم
تەنیایی دەستڕێژم لێ ئەکات
من زۆر لە غەریبی دەترسم
بانگم کە!
با ئەوین بکەم بە سەنگەرم...

مامۆستا #جەلال مەلەکشا


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

31 Oct, 16:50


ئیدریس مەڕانی

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

31 Oct, 16:38


ئێمەیش قسەی زۆرمان پێ بوو
بەڵام
بۆ نەوتن!!!

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

31 Oct, 16:09


تۆ ببی
شەو لەڕۆژ ڕووناکترە...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

31 Oct, 16:08


پڕم
لێوڕێژم
لەتەنیایی...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

31 Oct, 08:01


بیر کردنەوە سەختە
بۆیە زۆربەی خەڵک بە جێگای
دادوەری ئەکەن...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

30 Oct, 07:12


چەنێ دڵتەنگم
خۆزگە ئەم وشانە هێندە بەهێز ئەبوون
من بە تۆ بگەیەنن...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

30 Oct, 05:09


خۆت بە خۆم بسپێرە
تۆ نازانی من وەک من
خۆتت خۆش بوێ...

#سۆران کەریمیان

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

29 Oct, 17:03


من و شەو
چەنێ لەیەک ئەچین
هەردوو بێدارین
بێداری بەیانین.....


#سۆران ــ کەریمیان


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

29 Oct, 08:22


تۆم نەتوانی
ئەڕۆم خۆم فەرامۆش کەم😔👌

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

28 Oct, 17:18


https://t.me/+EAMolwZKj0k3YTE0

کۆڕیکی خنجیلانە و خۆمانی

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

28 Oct, 05:51


بە بێ شک
پردێک ڕووخاوە
کە ڕۆیشت و نەگەڕاوە!💔

#ک_د_ئازاد🌾

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

27 Oct, 16:07


دڵم تەنگە بۆ دیدارت
بۆجێژوانی جارو بارت
وەفات بێنە سەر بڕیارت
کوا دەگرم بەرگەی ئازارت❤️‍🔥

#هادی لاوە


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

27 Oct, 07:43


.....
تەنیا شێعرە
کە دەتوانێ ڕازە نەهێنیەکانی
ژنێک کە ساڵەهایە سەربەمۆر
کراوە بدرکێنێ
هەر شێعرێ کە
لە دڵی ژنێکدا دەریایەکی بەربڵاوە
لەگەڵ شەپۆلان
ڕێزی لێ بگرە ژنێک کە
ئەوین وەها بۆی گرینگە....

#ماریا کەریمیان
#وەر گێڕ سۆران کەریمیان


@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

27 Oct, 07:39


باشترین مرۆڤ ئەو کەسەیە
خۆی بێ...

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

25 Oct, 15:19


شەرەف
دوایین
دارایی
هەژارەکانە...


#ئاڵبێرت کامۆ

@royaye_bad_borde1

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

24 Oct, 16:56


لێوی سوورت دڵی شێعری خوێناوی کردم
وشەکان بوون بەماچ

بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان

24 Oct, 05:48


ئەی نەبوونت تاریکتر لەشەو
وەرە ڕووناک بکەوە
بەیانی هاتنت
چیت لەگەڵ دڵ کردەوە کە
هێندە هۆگری تۆیە؟!!!!!


#وەرگێڕ سۆران کەریمیان