ژمارەی ٦ی پادکەستی کافە وتووێژ بە هۆی تۆزێک گیروگرفتەوە درەنگ ئامادە بوو بەڵام هیوادارین بە دڵی ئێوەی بیسەرانی هێژا بێت. دیسان وەکوو جاران یاریدەر و پشتیوانی ئێمە بن.
💰لەم ژمارەدا سەبارەت بە کێشەیێکی گەورەی کۆمەڵایەتی قسە دەکەین ئەویش سەرکەوتنی کورت خایێن و خێرایە.
💸 بێگومان دیتووتانە و بیستووتانە کۆڕبەند و کۆبوونەوەی زۆر بەڕێوە دەچێت لەسەر ئەوەی کە ویستی تۆ بە ئاسانی جێ بە جێ دەکرێ و بەس بە خەیاڵ و حەزی ئێوە هەموو جیهان و کائینات یاریتان دەدات کە بەو ئامانجەی وا لە دڵتاندایە بگەن!
ئایا ئەم بیرۆکە ڕاستە؟ بەس ویستی کەسەکان گرنگە؟ بۆ گەیشتن بە ئامانج ڕێگایێکی نهێنی و ڕەمزی هەیە؟
شەریکەی هێرەمی چییە و جیاوازی لەگەڵ بازاڕدیتنەوەی فرەئاستی چییە و چۆن لە سەرنجی ئێمە بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن و گیرۆدەمان دەکەن؟ فرۆشیارەکان چۆن فێڵمان لێدەکەن؟
❓ وڵامی ئەم پرسیارانە لە ژمارەی شەشی پادکەستی کافە وتووێژدا ببیسن. چاوەڕوانی ڕا و بۆچوونەکانی ئێو دەبین.
🎙 https://t.me/WituWejCafe