﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️ @nuri_em4n Channel on Telegram

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

@nuri_em4n


💛اَللّهُمَّ صَلِّ عَلىٰ مُحَمَّد وَ عَلىٰ آلِ مُحَمَّد💛

5 мαу 2022
@Justall4h_bot

نوری ایمان (Persian)

با خوش آمدید به کانال u0627u06CCu0645u0627u0646u0646u0648u0631ی! اینجا مکانی است برای پخش پیام های دینی و معنوی که شما را به سوی نور و ایمان هدایت می کند. اگر به دنبال آرامش و ارتباط با اعضای جامعه ای دینی هستید، اینجا بهترین جایی برای شماست. در این کانال، شما می توانید پیام های زیبا و انرژی مثبت از دین اسلام و تعالیم پیامبر اعظم محمد (ص) بیابید. از انواع مطالب مانند احادیث، آیات قرآنی، دعاها و نکات خوب و کاربردی برای زندگی روزمره در این کانال بهره مند خواهید شد. از تاریخ 5 مه 2022، این کانال توسط ربات Justall4h_bot مدیریت می شود. پس حتما به ما بپیوندید تا از محتوای متنوع و مفید کانال نوری ایمان بهره مند شوید. با ما همراه باشید و نور ایمان را تجربه کنید! ud83dude0a

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

08 Feb, 15:09


اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ،
وَارْحَمْنِي ، وَاهْدِنِي ، وَعَافِنِي ، وَارْزُقْنِي
🦋

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

08 Feb, 13:24


ئێمە میوانین لەسەر ئەم زەویە و دەگەڕێینەوە لای خوای گەورە ..

جا هەتا دەگەڕێینەوەو ئەو کاتەی ماومانە بۆ بەڕق و کینە بیبەینە سەرو خۆمان بە شتێکەوە سەرقاڵ بکەین کە ئەکید بین لەوەی لە داهاتوو بوونی ئەستەمە لەژیانمان ..!؟🤎.

ژیانێک بژی کە ئاسودە و مورتاع بیت،

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

08 Feb, 11:19


گوناهـ بە ئـاوی تـۆبـە دەشۆرێـت
بەڵام حق الناس الله'ش لێی نابورێ . .

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

08 Feb, 09:19


“نوێژ “
ڕوناکی یە بۆ ڕوخسار
ئارامی یە بۆ دڵەکان
وە بەرەکەت و خۆشبەختی یە بۆ ژیان🤍.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

08 Feb, 07:18


دوعا بکە بۆ ئەو شتانەی پێت وانە موعجیزەن…
دوعا کلیلی ئەو دەرگایانەن کە بەسەرمان داخراون.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

06 Feb, 09:12


اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

06 Feb, 03:12


اللَّهُمَّ مَا أَصْبَحَ بِي مِنْ نِعْمَةٍ أَوْ بِأَحَدٍ مِنْ  خَلْقِكَ، فَمِنْكَ وَحْدَكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ، فَلَكَ الْحَمْدُ  وَلَكَ الشُّكْرُ

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

05 Feb, 19:14


لەسـەر زار ئاسان
لە تەرازووی ڪردەوەڪـانت قورس و سەنگین.






🌻

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

05 Feb, 17:19


دوعای کاتی ڕوودانی بومەلەرزە

" اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا، وَخَيْرَ مَا فِيْهَا, وَخَيْرَ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ، وَأَعُوْذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا, وَشَرِّ مَا فِيْهَا, وَشَرِّ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ"
(مسلم 2 / 616 والبخاري 4 / 76 )

واتە: (خودایە من داوای خێر‌و باشەكەییت لێدەكەم‌و ئەو باشەیەش، كە تیایەتی‌ و باشەی ئەوەیش كە پێوەی نێردراوە، هەروەها پەنات پێدەگرم لە زیانەكەی‌ و ئەو زیانەش، كە تیایەتی‌ و ئەو زیانەش، كە پێوەی نێردراوە) .

• زانایان بەباشیان زانیوە مرۆڤ لەكاتی ڕوودانی ئەم جۆرە كارەساتانەدا زۆر داوای لێخۆشبوون و دوعا وپاڕانەوەو صەدەقە وخێركردن بكات, هەروەكو چۆن لەكاتی خۆرگیران ومانگ گیراندا ئەنجام دەدرێت.
زانای بەڕێز ابن باز بەڕەحمەت بێ دەڵێ : پێویستە لەسەر موسڵمان لە كاتی ڕودانی بومەلەرزە و مانگگیران و خۆرگیران و لافاو و باوبارانی توند و سەختدا دەستپێشخەری بكات لە تۆبە و پەشیمانی و داوای سەلامەتی و زۆر زیكر و ئیستغفار كردن .

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

05 Feb, 15:13


(إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا )
كاتێك كە بە هاوڕێكەی دەڵێ :
خەفەت مەخۆ خوای گەورە لەگەڵمانە.

مافی هاوڕێ کەم کردنەوەی خەمەکانە 🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

05 Feb, 13:13


فَٱصْبِرْ صَبْرًا جَمِيلًا🌷🩷.

ئارام بگرە ئارام گرتنێڪی جوان🌷🩷.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

05 Feb, 11:09


الحمدللە 💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

05 Feb, 09:09


︎ ︎
︎ ︎دڵنیابە قسەڪردن لەگەڵ خودا هەموو خەم و ناخۆشیەڪ و بێتاقەتیەڪت لەسەر لادەدا . .
🤍🌱 . .
︎ ︎

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

04 Feb, 19:16


سبحان اللە 💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

04 Feb, 17:14


︎ ︎
︎ ︎
ئیلاهی دڵمان پڕبڪە لە خۆشەویستی
خۆت نەك بەندەڪانت

..🥹🌷
︎ ︎

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

04 Feb, 15:08


اللە اڪبر 💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

04 Feb, 13:08



دواۍ هەموو ناخۆشیەڪ خۆشی
دێت ئەزیزم ئەمہ بەڵێنی خودایہ🤍🦋..

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

04 Feb, 11:08


لا الە الا اللە 💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

04 Feb, 09:07


︎ ︎
︎ ︎یارەب خەونی ئەمڕۆم
ڕاســـتـــی داهاتوم بێت

💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

28 Jan, 16:05


سەلامی خواتان لێبێت
بە سودترین کانالەکانی تلی گرام لێرە بیینە،،
👇🌹
🤍 گەوهەری ئیسلام 🤍
https://t.me/gawhari_islam
ئەهلی قورئان
https://t.me/+_rP1nBJv_wxlYjJi
پرسیار و وەڵام
https://t.me/prsyaru_walam_1111
پەیامی لاوێک
https://t.me/payami_lawek
تراویلکە
https://t.me/Trawilka
قورئان
https://t.me/qu_rran
بەهەشت
https://t.me/bahasht_m
بۆ خوای جێبێڵە
https://t.me/light_of_quran
ڕۆشنای ئیسلام
https://t.me/roshae_islam
النهایە
https://t.me/the_End_offical
ڕێگای حەق
https://t.me/regay_haq_offical
دواین ئومێد
https://t.me/lastt_hopeee
بە هیوا بە
https://t.me/ba_hiwaba
کچانی دایکـە عائیشـە(ر.خ)
https://t.me/Kchany_daika_aisha
کچی زەردەپـ ـەرツ
https://t.me/kchyzardapar
لەپێناو خودا
https://t.me/lpxuda22
بەرەوو تەقوا
https://t.me/barawtaqwa2021
نـوری ئیمان"
https://t.me/qwraanakanmm
Allah!الله´m
https://t.me/Allahgyanm
لە پـێنـا خـودا
https://t.me/lapenawe_xwda2022
وتەی زیرین
https://t.me/WTAY_ZERIN1
ماڵی بـڕواداران
https://t.me/malebrwadarann
نـیقابەکەم تاجی سەرمە
https://t.me/xwshkagulakanixom
رۆژی قیامەت
https://t.me/RozhiQiyamah
الٳستقامە علی دین اللە
https://t.me/alistqama22
ڕاپۆرت و سمینار
https://t.me/Raportsminar2OO1
القارئ عبدالمٶمن
https://t.me/abdulmoamenalkurdi
ئارامی دڵان
https://t.me/SACHANAL11
ماڵی خواناسان
https://t.me/MaleXwanasan
فَفِرُّوا إلَى الله flee to Allah
https://t.me/zeravansami99
پێداویستی گشتی
https://t.me/pedaweste_gshte
دایە گیان  باوکە گیان
https://t.me/daya_gyan
تعلیم القرآن الکریم
https://t.me/Taalim_Quran_al_karim
ڕێبازی محمد  درودی خوای لێبێ
https://t.me/+3bfvCqiGVRAzNzM0
نوری ئیمان
https://t.me/nuri_em4n
یادی خودا
https://t.me/+T-2nTMvabJVYTW6T
تفسیرا قرئانا پیرۆز
https://t.me/QRANBEROS
ٳن اللە مع الصابرین
https://t.me/male_xwanasan
ڕێگای ئیسلام
https://t.me/Regayeslam4
Nor kurdi
https://t.me/Norkurdi
نوری دڵ
https://t.me/wnbwekm
خاتر جەمــــ🤍
https://t.me/xatr_jam
حیجابی سایە
https://t.me/hijabe_saya
غرباء
https://t.me/NamokaneEslam
بەرگدوری دایکە عائیشە
https://t.me/dayke_aesha
حیجابی شایستە
https://t.me/hijabeshaeysta
بە ئومێد بە
https://t.me/lina_luqman
وتاری مامۆستاکان
https://t.me/Votarakanimamostayan
دڵت بە خودابە
https://t.me/dlbahkhodabspehra
م ، محمد فائق
https://t.me/Mohammadfayq
کچی بالاپۆش
https://t.me/+U7P-ystnlWphYTM0
سوهەیل
https://t.me/suhail1a
ئـارامی قوڕئـان ♡
https://t.me/QwranCalm
فەرموودە
https://t.me/fermude_0
القرءان
https://t.me/Addzzkk88Aishacode
زانیاریەکان دەربارەی ئیسلام
https://t.me/zanyari_diny
ژیانت بگۆڕە
https://t.me/ZhyantBgora
پرسیار و وەڵام
https://t.me/IslamQuiz2
الابذکراللە تطمئن القلوب
https://t.me/hu_s_78
تەقوا _ Taqwa
https://t.me/Taqwa10com
بەر لە مردن
https://t.me/bar_la_mrdn
جلی شەرعی هەرزان
https://t.me/jli_shar3i
سیڕاج هۆم بۆ پەردە
https://t.me/Sirajhomeperde
Mailey_h
https://t.me/ic_mailey
زیکری خودا
https://t.me/zikry_allah
شاخەوان بۆ پەردە
https://t.me/shaxawan0o
ئامۆژگاری کچێک
https://t.me/Arambabat
تەمەنی لاوی
https://t.me/dunya_frsata
پەڕاوەکانی مانگ
https://t.me/Parawakan
ڕۆژی قیامەت
https://t.me/axer_roj
بەرەو بەهەشت
https://t.me/baraw_bahashtakamm
حیجابی ام سلمە
https://t.me/hjab2024
زمانی عربی
https://t.me/learnarabi2023
القرآن الکریم
https://t.me/Quran_Alkurdii
لە پێناو پەروەردگار
https://t.me/lapenawparwardgar
موژدەکانی قورئان
https://t.me/muzhdakanyquran
گەردوونی ئیلاهی
https://t.me/garduni_ilahy_1111
ترپەی دڵ
https://t.me/trpayi_dl
ڕێگای ڕاست
https://t.me/regaerast1
وتوکل علی اللە
https://t.me/islam_question1
بەرەو ئیسلام
https://t.me/kchamusulman21
خودات بەسە
https://t.me/Xudat_Basa
طالب علم الکردی
https://t.me/laXzmat1sarwarman
ئارامی دڵ
https://t.me/Aramy_dl0
گەشبین
https://t.me/gashben24
ئیسلام
https://t.me/NURE_QURAN9
موسڵمان
https://t.me/muslim_muslman12
محمد باڵەک
https://t.me/Juani_zhian1
هەر کەسێک ئەیەوێت بەژداری لیست
بکات چات بۆ ئەمە بکەن
@muhamad6666688

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

28 Jan, 09:13


لەبەرئەوەی تۆ خاوەن دڵێکی باشیت ،
مانای ئەوە نیە هەست بە شتەکان ناکەیت
چونکە تۆ دایمە ڕووت خۆشەو میهرەبانیت ئەوە ناگەیەنێ
هەموو شتێکت لا قبوڵە
هەر ئەوەی کە قسەت ڕەق نیە و هەمیشە بە خۆشەویستیەوە ئەدوێی مانای وانیە تۆ گەمژەیت
وە سەرباری ئەوانەش تۆ هەر باشبە,
تەنیا دووربە لەوانەی نا ئارامت دەکەن🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Jan, 19:19




اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌🩷 . .

︎︎

. .


﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Jan, 17:19


ڕقتان لە کچان نەبێتەوە چونکە ئەوان خەم رەوێن و گران بەهان  

پێغەمبەری خوا ﷺ:)😊🩵

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Jan, 15:14


(رَبِّ إِنِّي لِمَآ أَنزَلۡتَ إِلَيَّ مِنۡ خَيۡرٖ فَقِير )

په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ خێرو بێری زۆرت به‌سه‌ردا ڕژاندووم به‌ڵام هێشتا هه‌ژارم و ئاتاجی به‌خششی زیاترم.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Jan, 13:14


{رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ}

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Jan, 11:14


أسْتَغْفِرُاللهَ العَظِيمَ
الَّذِي لاَ إلَهَ إلاَّ هُوَ الحَيُّ القَيُّومُ وَأتُوب إلَيه

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Jan, 09:14


︎ ︎
︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎︎ ︎ ︎ خوا گیان خاوەنی
︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ خۆشییەڪانتە
︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ڪەوایە لە دووری
︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ئەوەوە بە دوای
︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ مەگەڕێ ئازیز 🩷🌱
︎ ︎

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

26 Jan, 19:14



بـۆ تــاریـڪی چـرایـەڪ بـەسـە
بـۆ ژیـانـیـش ئـومـێدێـڪ 🤔🦋••
︎ ︎
︎ ︎

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

26 Jan, 17:14


ئەگەر ویستت نرخی خۆت
لەلای پەروەردگارت بزانیت سەیرکە
بزانە بەچیەوە سەرقاڵی کردووی
..🫀

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

26 Jan, 15:13


ئیبن قەییم فەرموویەتی :
گەر پەروەرێن ویستی هەبوایە نزاکانتان قبوڵ نەکات، هەرگیز هیدایەتی نەدەدان نزا بکەن .
لە وتەیەکی دیکەدا فەرموویەتی :
هەرکەسێک هیدایەت درابێت  نزا بکات، ئەوا پێشتر وەڵامێک بۆ نزاکەی داندراوە، چونکە خودا دەفەرمووێت :
بانگم بکەن وەڵامتان دەدەمەوە🥹

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

26 Jan, 13:13


گلەیی کردن جۆرێکە لە دەربڕینی خۆشەویستی، گەر کەسێک گلەیی لێت کرد بزانە کە گرنگی بۆی وە گەر ڕۆژێکیش گلەییەکانی نەما مانای ئەوەیه‌ كه‌ ئیتر ھیچ گرنگ نیت لە ژیانی ئەودا🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

26 Jan, 11:13


إبن القیم «رەحمەتی خوای لێبێ»فەرموویەتی:
دوعا لە باشترین دەرمانەکانە وە دوژمنی بەڵایە و نایهێڵێ و چەکی ئیماندارە🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

26 Jan, 09:13


إبن القیم «رەحمەتی خوای لێبێ»فەرموویەتی:
دوعا لە باشترین دەرمانەکانە وە دوژمنی بەڵایە و نایهێڵێ و چەکی ئیماندارە🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

25 Jan, 19:13


‏سُبْحَانَ اللَّهِ
‏وَالْحَمْدُ لِلَّهِ
‏وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ
‏وَاللَّهُ أَكْبَرُ
‏وَلَا حَوْل وَلَا قُوَّة إِلَّا بِاَلله 🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

25 Jan, 17:14


“إِنَّ الْأَمْرَ كُلَّهُ لِلَّهِ”
بێگومان هەموو شتێک بەدەست خوایە🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

25 Jan, 15:13


گەر لە ژێر چەتری شەفاعەت جێم نەکەی چ بکەم ئەمن ؟
کــوێ بچــم کـوێــر و فــەقیــر نــاشــارەزای مــەحشەرم

ئیلاهی🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

25 Jan, 13:13


خوای گەورە
لەفەرمودەیەکی قودسیدا دەفەرموێت:
{أعدَدتُ لِعباديَ الصَّالِحینَ: ما لا عین رأت،
ولا أُذُن سَمعَت، ولا خَطَرَ قَلب بَشَر .}

واتە: ( بۆ بەندە چاکەکانم بەهەشتێکم داناوەکە : کە هیچ چاوێک نەیبینیوە و هیچ گوێیەکیش نەیبیستووە و بەدڵی هیچ کەسێکیشدا نەهاتووە🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

25 Jan, 09:12


{رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ}

خودايە بمکە به‌ نوێژکەرێکی تەواو و ڕاستەقینە و پارێزگاریكاربم له‌ نوێژه‌كان 🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

24 Jan, 19:12


گونجاوترین كات بۆ قبوڵ بوونی دوعاكانت:

جابری کوڕی عبدالله ‘ فەرموویەتی:
گوێم لە پێغەمبەری خوا’ بوو |ﷺ| ئەیفەرموو:
{ بەڕاستی و بەدڵنیاییەوە لەشەودا کاتێك هەیە هەر موسڵمانێك داوای خێر بكات لەخوای گەورە لەکاروباری دونیاو قیامەتدا ئەوا بەبێ گومانی خوای گەورە پێی ئەبەخشێت, ئەم کاتەش لەهەموو شەوێكدا هەیە
كاتەکە سێ یەكی کۆتایی شەوە🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

23 Jan, 17:25


https://t.me/Wtai_Zerin1

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

23 Jan, 17:05


.

یـەکـێ دەرد و یـەکێ دەرمـانـی ئـەوێ..
یـەکـێ وەسـڵ و یـەکێ ھیـجـرانی ئـەوێ..

.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

22 Jan, 19:21


"اللهم ارِح قلوب لا يعلم بحالها إلا أنت"

خودایە ئەو دڵانە ئاسودە بڪە ڪەجگە لەخۆت ڪەس حاڵی نازانێت.....

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

21 Jan, 18:33


خودا باشت لێ دەستێنێت؛
باشتر و باشترینت پێ دەبەخشێت🍃💗

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Jan, 17:08


ئای ئەم دەستەواژەیە چەندێ مەزنە
" نزام بۆ کردیـت"
چ هەستێـکت پێشکەش ئەو کەسە کردووه، هەتا لە کاتی خەڵوەتی لەگەڵ خودادا بەشدارییت پێ بکات...🤎

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Jan, 15:04


‏﴿فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ الْعَالَمِينَ﴾.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Jan, 13:02


{خودا}                                 
لە نێوان باش و باشتریندا       
هەمیشە باشترینی بۆت داناوە
بۆیە ئارام بگرە..🖤🥀

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Jan, 11:03


🤍 اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي 🤍
🤍 اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي 🤍
🤍 اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي 🤍
🤍 اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي 🤍
🤍 اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي 🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Jan, 09:02


زەردەخەنە بکە
هەم ناخۆشیەکان تیدەپەڕن
هەم خۆشیەکانیش دێن
تەنها لە نزاکانت مەوەستە و هەمیشە بڵی ...

الحمدللە علی کل حال

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

19 Jan, 19:00


🫀وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِی عَنِّی فَإِنِّی قَرِیبٌ🫀
وە ئەگەر بەندەکانم داواکارییەکیان
هەبوو ئەوە من نزیکم..

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

18 Jan, 19:32



◈ گەورەیۍ دەستنوێژگرتن پێش خەوتن.

پێغەمبەرۍ خوا ﷺ فەرموویەتۍ ؛
ئەمـ لاشانە پاڪ بڪەنەوە ، خودا پاڪتان بڪاتەوە ، چونڪە بە دڵنیایۍ هیچ بەندەیەڪ نییە شەو بخەوێت بە پاڪۍ ( بە دەست نوێژەوە ) ، ئیللا فریشتەیەڪۍ لەگەڵ دەبێت لەو جلەدا ڪـە بە سەر لاشەوەیەتۍ ، هیچ ڪـاتێڪ نییە لە شەودا بجوڵێتەوە ئیللا فریشتەڪە دەڵێت : پەروەردگارا لە فڵان بەندەت خۆشبە چونڪـە بە پاڪۍ خەوتووە .
( صحيح الترغيب
/ ٥٩٩ )🤍!

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

18 Jan, 09:53



( وَقَرْنَ فِي بُيُوتِڪُنَّ ) جێ گیربن و
بمێننەوه له ماڵەڪانتان ئەی ئافرەتان..💜

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

15 Jan, 19:17


په‌نجه‌ره‌ی هیوا له‌ دڵی ئیماندار
هه‌میشه‌ كراوه‌یه‌
چون باوه‌ڕی پته‌وی به‌ الله‌ هه‌یه‌
ده‌زانێ ژینی دونیا گشتی ابتیلایه‌
چ خۆشی بێ چ ناخۆشی هه‌مووی هه‌ر موحاسه‌به‌ی تیایه‌
بۆیه‌ ڕازی ده‌بێ و ئارامه‌گرێ
چون ده‌زانێ ئه‌وانه‌ گشتی
دیاری و به‌خششی الله‌ی تاكی بێ هاوتایه‌🕊️

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

15 Jan, 17:19


الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ

له‌نێو پاس بوو هێدفۆنێكی له‌ گوێ بوو
چاوم كه‌وته‌ نێوان ده‌سته‌كانی و بینیم خه‌ریكه‌ ده‌روونی به‌ ئایه‌ته‌كانی رب العالمین ئاو پرژێن ده‌كات...


ئه‌و دیمه‌نانه‌ له‌ چاومان چه‌ن نامۆ بوونه‌..

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

15 Jan, 15:19


"كُلُّ شَيْءٍ بِيَدِ اللهِ،،
فَتَوَكَّلْ عَلَيْهِ وَابْتَسِمْ…

“هەموو شتێک بە دەستی خوایە
جا پشت بەو ببەستە و زەردەخەنە بکە🤍!

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

15 Jan, 13:17


(فالحجابُ دينٌ واعتقادٌ وعِبادةٌ
وليـسَ مجـردَ لبـاسٍ وعـادة..)

حیجاب ئایین و باوەڕ و پەرستنە
تەنها جل و بەرگ و داب و نەریت نییە..🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

15 Jan, 11:17


هیچ شتێک
وەك سوپاس کردنی خودای گەورە جوان نییە
هەم ئارامیت پێ دەبەخشێت هەم خێر

الحَمْدُللَّه عَلي كُل شَيء🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

15 Jan, 09:17


چەند جوانە

ڪاتێڪ هەست ئەڪەیت
خودا لە شادەماری دڵیش نزیڪترە لێت🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

14 Jan, 19:18


‏ئەگەر خەم بەسەر دڵتدا زاڵبوو
بەڵا و ناڕەحەتی بەسەرتدا دەباری
نەتدەزانی بەرەو کوێ هەنـگاو بنـێی
پڕ بەدڵت و بە یەقینێکی زۆرەوە بڵێ

لَا‌ حَوْلَ‌ وَ ‌لَا قُوَّةَ‌ إلَّا‌ بِاَللَّهِ‌ الْعَلِيِّ‌ الْعَظِيمِ‌🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

14 Jan, 17:19


عَسَىٰ رَبُّنَا أَن يُبْدِلَنَا خَيْرًا مِّنْهَا إِنَّا إِلَىٰ رَبِّنَا رَاغِبُونَ

خوایە ئەم ساڵ مان بۆ پڕ بکە لە خێر ئێمە تەنها هیوامان بە تۆیە 💜

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

14 Jan, 15:14


‏قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ۝ اللَّهُ الصَّمَدُ ۝ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ۝ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ💛🫀

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

14 Jan, 13:14


• خودا •
ئەو دەرگایەت
لێ دەڪاتەوە ڪە بڕوات
نەدەڪرد ڪلیلیشی هەبێت🤍!

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

14 Jan, 11:14


خێری تێدایە..):

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

14 Jan, 09:14


خودا چەند جوان دەفەرموێت:

وَإِذَا سَـأَلَڪَ عِـبَادِي عَنِّـي فَـإِنِّـي
قَرِيـبٌ . . .

”هەرڪاتێڪ بەندەڪانم دەربارەی من
پرسیاریان لێڪردی ئەوا من نزیڪم.“🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

13 Jan, 19:14


يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّت قَلْبِي عَلَى دِينِكَ.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

13 Jan, 17:14


•.تەنها خودا ئەزانێ کە
چی بۆ ئێمە باشە💛

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

13 Jan, 15:14


ئەوەی لە مێشکتدا مەحاڵە
بۆ خودا تەنها ساتێکی دەوێت
متمانە بە خودا بکە🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

13 Jan, 13:13


کُلُّ شَيْءٍ بِیَدِ اللّٰە فَتَوَکَّلْ عَلَیْەِ وَابْتَسِمْ!.
هەموو شتێک بەدەستی خوایە
جا پشت بەو ببەستە و زەردەخەنە بکە🤍!

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

13 Jan, 11:13


تۆ چوزانیت ئەوەی ئاواتی پێدەخوازی دوورت ناخاتەوە لەپەروەردگارت
خوای گەورەش نایەوێت تۆ دوور بکەویتەوە لێی 🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

13 Jan, 09:13


يارَبِّ إنْ عَظُمَتْ ذِنوبي كثرة .
فَلَقَدْ عَلِمْتُ بِأَنَّ عَفْوَكَ أعْظَمُ .

ئەی پەروەردگار : ئەگەر گوناهە زۆرەڪانم چەندە گەورەبن من زانیومە عەفوۍ تۆ گەورەترە

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

12 Jan, 19:13


شەونوێژ - نوێژی ویتر - سورة الملک - دوو ئایەتی کۆتایی سورة البقرة - لە بیر مەکەن🤍

فەرموون دوو ئایەتی کۆتایی سورة البقرة 👇🏼

{ ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَٰئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ لَا نُفَرِّقُ بَيۡنَ أَحَدٖ مِّن رُّسُلِهِۦۚ وَقَالُواْ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَاۖ غُفۡرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيۡكَ ٱلۡمَصِيرُ (٢٨٥) لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ لَهَا مَا كَسَبَتۡ وَعَلَيۡهَا مَا ٱكۡتَسَبَتۡۗ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذۡنَآ إِن نَّسِينَآ أَوۡ أَخۡطَأۡنَاۚ رَبَّنَا وَلَا تَحۡمِلۡ عَلَيۡنَآ إِصۡرٗا كَمَا حَمَلۡتَهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِنَاۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلۡنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِۦۖ وَٱعۡفُ عَنَّا وَٱغۡفِرۡ لَنَا وَٱرۡحَمۡنَآۚ أَنتَ مَوۡلَىٰنَا فَٱنصُرۡنَا عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ } (٢٨٦)

* زیڪری پێش خەوتن { بِاسْمِكَ اللَّهُمَّ أَمُوتُ وَأَحْيَا }
{ خودایە بەناوی تۆ دەمرم ودەژیم }

شەوتان ئارام بێت. 🙂🥀

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

12 Jan, 17:14


ڪاتێڪ یەقین و متمانەبوون بە خودا لاواز دەبێت لە دڵی بەندەدا ، خەم و خەفەتەڪان لێشــاو دەهێنن بۆی، لەبەرەوە هـــەمیشـە
متمانەت بە خودات هەبێت..💜

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

12 Jan, 15:12


❖‌ لەبارەی قورئان خوێندنی مانگی ڕەمەزان

عَنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ (رضي الله عنهما) قَالَ:
«كَانَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ أَجْوَدَ النَّاسِ، وَكَانَ أَجْوَدُ مَا يَكُونُ فِي رَمَضَانَ، حِينَ يَلْقَاهُ جِبْرِيلُ، وَكَانَ يَلْقَاهُ فِي كُلِّ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضَانَ، فَيُدَارِسُهُ القُرْآنَ، فَلَرَسُولُ اللَّهِ ﷺ حِينَ يَلْقَاهُ جِبْرِيلُ، أَجْوَدُ بِالخَيْرِ مِنَ الرِّيحِ المُرْسَلَةِ».

عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس (رضي الله عنهما)، دەڵێ:پێغەمبەر ﷺ بەخشندەترین کەس بوو، لە ڕەمەزاندا زۆر بەخشندەتر دەبوو، کاتێک جیبریل (عليه السلام) پێی دەگەیشت، جیبریل (عليه السلام) هەموو شەوێکی ڕەمەزان بە خزمەت پێغەمبەر ﷺ دەگەیشت و قوڕئانی پێ دەخوێندەوە، جا کە جیبریل (عليه السلام) بە خزمەتی دەگەیشت، لە بای بەهێز خێراتر بوو لە بەخشینی ماڵ و سامان ..

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

12 Jan, 13:12


( أَلَا بِذِكۡرِ ٱللَّهِ تَطۡمَئِنُّ ٱلۡقُلُوبُ )
تەنها بە یادی خوا دڵەکان ئارام دەبن💜

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

12 Jan, 11:12


إِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ

خوای گەورە ئەگەر بڕیاری هەر شتێك بدات
ئەوە تەنها پێی ئەفەرمووێ:
ببە ئەویش یەكسەر ئەبێت.

🤍🍃

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

12 Jan, 09:12


◈ سوننەتەكــانی نــەخۆشـی و
كــاتی چــوونــە لاى نــەخــۆش:

عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ قَالَتْ: كَانَ النَّبِيُّ ﷺ إِذَا أُتِيَ بِالْمَرِيضِ يَدْعُو وَيَقُولُ: «أَذْهِبِ الْبَأْسَ، رَبَّ النَّاسِ، اشْفِ أَنْتَ الشَّافِي، لَا شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لَا يُغَادِرُ سَقَمًا»}.

واتە: عائیشە  خوالێی رازی بێت دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ ئەگەر نەخۆشێكیان بۆ لای بهێنایە نزاى بۆ دەكرد و دەیفەرموو:(أَذْهِبِ الْبَأْسَ، رَبَّ النَّاسِ، اشْفِ أَنْتَ الشَّافِي، لَا شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لَا يُغَادِرُ سَقَمًا)، واتە: ئەم ئازارە لابەرە ئەى پەروەردگاری خەڵكى، شیفاى بدە تۆ شیفادەری، هیچ شیفایەك نیە جگە لە شیفای تۆ، شیفایەك هیچ نەخۆشییەك جێ نەهێڵێ.
.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

11 Jan, 19:09


ئەگەر کەسێک ویستی بخەوێ سوننەتە ئەم دوعایە بخوێنێ دوعایەکی زۆر گەورەیە👇

( باسْمِكَ رَبِّ وضَعْتُ جَنْبِي وبِكَ أرْفَعُهُ، إنْ أمْسَكْتَ نَفْسِي فارْحَمْها )

واتە: خودایە بەناوى تۆوە جەستەم دادەنێمە سەرجێگاو وە بەناوى تۆشەوە بەرزى دەکەمەوە، ئەگەر گیانت کێشام، ڕەحمى پێ بکە.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

11 Jan, 17:09


◈زیکرێکى تایبەتى دواى نوێژە فەڕزەکان.

قال رسول اللهﷺ اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ، وَشُكْرِكَ، وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ (رَوَاهُ_الحمد)

ئەى خوایە! یارمەتیم بدە لەسەر زیکرو یادو سوپاسگوزارى کردنت، وە بەباشترین و جوانترین شێوە پەرستش کردنت..

#چل_فەرموودە لەبارەی گەورەیی زیکری خوا.
.🤍🍃

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

06 Jan, 19:03



                 ھەنێڪ صـبر و ھەنێڪ
                  ھیوات ھەبـێت ژیـان
                     باشتـر دەبـێ᛬

🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

06 Jan, 17:03



اللَّهُمَّ إِنِّي أَصْبَحْتُ أُشْهِدُكَ وَأُشْهِـدُ
حَمَلَةَ عَرْشِكَ وَمَلائِكَتِكَ وَجَمِيعَ خَلْقِكَ
أَنَّكَ أَنْتَ اللهُ لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ وَحْــــدَكَ لاَ
شَرِيكَ لَكَ وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْــدُكَ وَرَسُــولُكَ💜.!

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

06 Jan, 15:03


❖‌ نهێنی پاراستن . .

زۆر کەس حەز بە ئابڕووچوونی ئەوانی دیکە دەکات، زۆربەشیان کاتێک شتێکی وایان بەرگوێ دەکەوێت، شوێن بابەتەکە دەکەون و دەچنه بنجوبناوانی. ئەی برای موسڵمان ،خوشکی موسڵمان لەخودا بترسە و هاریکاری خوشک و برا موسڵمانەکەت بە و بۆی بپۆشە، نەک ئەوەی شوێن هەڵەی ئەوانی تر بکەویت، ئاخر هیچمان بێ هەڵە و گوناح نین، پێغەمبەر  ﷺ  دەفەرمێت « هەر کەس نهێنی موسڵمانێک بپۆشێت، ئەوا خودا لەم دونیا و لەو دونیاشدا نهێنیەکانی بۆ دەپۆشێت»

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

06 Jan, 13:02



خـوای گە‌ورە‌ تە‌نـھا ئە‌و ڪارانە‌ی قبوڵـە‌ ڪە‌ دڵسۆزانە‌ بۆ خۆی ئە‌نـجام دراون و ڕە‌زامە‌ندیی خوایی لە‌سە‌ر ویستراوە‌.

◆حسـن، نسائـی | ٢٥/٦

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

06 Jan, 11:02


خۆشبەختی بۆ ئەو ڪەسەی ڪـــە لە
هەموو بارودۆخێڪدا بە صبر دەبێ و
شوڪرانەی خوا دەڪـات💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

06 Jan, 09:02


^ دوایی تێدەگەن ^
ڪە گەیشتن زۆریش خۆش نییە
هەموو خۆشیەڪە لە ڕێگاڪەدا بوو...

🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

05 Jan, 19:03



لەبارەی دیداری شەونوێژ وتــراوە ؛
ئەگەر نەگەیشتی بەوەی دەتەوێـــت،
ئەوا ئـارامیەڪـت پــێ دەبــەخشێــت
ئەوەت لەبیر دەباتەوە ڪــه دەتویست💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

05 Jan, 17:03


ئەوەندە بیر لەسەختی و ئاڵۆزیەڪانی
ژیان مەڪەوە ... خودا ڕێڪی دەخات.

خودا لەخۆت باشتر دەزانی چت دەوێت.
تەنها دوعا بڪە و یەقین بــە..!!

چونڪە لەسیفەتی یەقین و دوعا ئەوەیە ئەگەر بەنیازیش نەگەی، بەجۆرێڪ تەوەڪول و ئارامیت پێدەبەخشێت و ڕاهێنانت پێدەڪات وەڪ ئەوەی بەنیاز گەیشتبیت💙.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

05 Jan, 15:07


اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا,
وَرِزْقًا طَيِّبًا, وَعَمَلاً مُتَقَبَّلاً.

پەروەردگارا من داوای زانستی به‌سوود
و ڕزق و ڕۆزی پــــــاڪـ و حـــه‌ڵاڵ و
ڪرده‌وه‌ی وه‌رگیراوت لێده‌ڪه‌م💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

05 Jan, 13:05



لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ.

واتە : هیچ پەرستراوێك نییە، ڪە شایستەی پەرستن بیت جگە لە‌ تۆ، پاك و بێگەردی بۆ تۆ خوایە گیان، بێگومان من لە ستەمكارانم💜.!

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

05 Jan, 11:02


ئارامیەک بۆ دڵت

"وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي قُلُوبِكُمْ"
خودا ئاگادارە بەوەی لە دڵتدا چی دەگوزەرێت ..💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

05 Jan, 09:02



هـەرگیـز بێ هیـوا مەبە لەو خودایەی
ڪە لە شادەماری ملت لێت نزیڪتـرە💙.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

04 Jan, 19:07


{ فَٱذۡكُرُونِیۤ أَذۡكُرۡكُمۡ }
ئێوە یادی من بڪەن بەوەی تاعەت و
گوێڕایەڵیم بڪەن، منیش یادی ئێــــوە
دەڪەم بەوەی ڪە پاداشتتان ئەدەمەوە
و لێتان خۆش دەبم.

ئەگەر حەزدەڪەیت هەست بە خۆشەویستی و نیعمەتی خوا بڪەیت، ئەگەر حەزدەڪەیت خودا وەڵامی دوعاڪانت بداتەوە، ئەوا لە هەموو بارودوخێڪدا زیڪــرو
یادی خودا بڪە💜.!

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

04 Jan, 17:08



{ وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ}

وە ئاسمانەڪان و زەوی هەمووى موڵڪی خوای گەورەیە وە سەرەنجام و گەڕانەوەش لە رۆژى قیامەت هەر بۆ لای خوای گەورەیە 💙.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

04 Jan, 15:02


٭ نوێژ ڪردن لە ڪاتی خۆی
٭ خوێندنی زیڪری بەیانی و ئێوارە
٭ خوێندنەوەی قورئان.. ڕۆژانە

سێ ڪردەوەی ڪەم، بەڵام گەر ڕۆژانە
لەسەری بەردەوام بیت ڪاریگـەری زۆر
دەخاتە ژیانت بە تێپەڕبوونی ڪـــات..💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

04 Jan, 14:50


گوڵ خانم گیان وەرە ئەم ساڵ لەگەڵ من فێری ئینگلیزی ببە بە وەرگرتنی کۆرسێکی خۆڕایی دەرگای فێربوونی زمان لە خۆت بکەرەوە 🥰🌸

https://t.me/learn_english_with_me_00

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

04 Jan, 13:08



اللهمَّ ارزُقني تَوبَةً نَصوحةً قَبلَ المَوت💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

04 Jan, 11:02


‌‌
خەڵوەتی نوورە ،ترپەی دڵ
بە پەنهانی ڪە زیڪر و یادی خودا بڪات 💜


﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

04 Jan, 09:54


لەوانەیە شتێڪت پێ ناخۆش بێت و
خودا خێرێڪی زۆری تێدا بخــاتــە
نــاویــەوە💜.!

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

03 Jan, 15:08


„ وَبَشِّرِ ٱلصَّٰبِرِينَ “
فەرموویەتی مژده بده به‌ ئارامگران
چونکە، ئەهلی صَبر ' کوتایی جوانیان هەیە ♡
💛

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

01 Dec, 19:05


~

‌لا إلهَ‌ ‌إلاَّ ‌ ‌اللَّه‌ وحْدهُ‌ ‌‌لاَ ‌‌شَرِيكَ‌‌ ‌لهُ‌‌ ‌لَهُ‌‌ ‌المُلْكُ‌‌ ‌ولَهُ‌ ‌‌الحمْدُ‌ ‌‌وَ‌ هُو‌‌ ‌عَلَى‌‌ كُل‌ِّ ‌‌شَيءٍ ‌‌قَدِيرٌ‌

🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

01 Dec, 17:05


«ئەگەیتە قۆناغێڪ !!
قسـەت زۆر پێیە ، وەڵامی
زۆر باشیش ئـەزانی بـەڵام
بێدەنگی هەڵئەبژێری »

🍀

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

01 Dec, 16:09


https://t.me/allha_allha

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

01 Dec, 15:03


لِّلَّذِينَ أَخسَنُواْ فِى هَذِهِ الدُّنيَا حَسَنَة...
🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

01 Dec, 13:03


خودا بەم شێوەیە ئەو
کەسە دەبینێت کە دووعا دەکات
وەك ئەوەی کە ئەو
بەتەنیا لەم گەردووندا بێت ! 🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

01 Dec, 11:02


ئیمامی عەلی جوانی فەرمووە :
ڕۆژگارێڪ دێ ئاسوودەی دەروونت تەنھا
بە دوورڪەوتنەوە لە خەڵڪی بەدی دێ ..

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

01 Dec, 09:01


{مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ}
پەروەردگارت نە جێی هێشتووی
نە لەبیریشی ڪردویت!! 🤍🌸

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

30 Nov, 19:01


دوای ماوەیـەك بۆت دەردەڪـەوێ
ئـەگەر خودا بژاردەڪانی خـــۆتی
بهێنایەتـە ڕێـت تیادەچوویـــت...

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

30 Nov, 17:02





ڪە‌فارە‌تی غە‌یبە‌تی براڪە‌ت ئە‌وە‌یە
ڪە‌ مە‌دحی بڪە‌یتە‌وە‌ و دوعای خێری
بۆ بڪە‌یت 🫧. .




﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

30 Nov, 15:02


گومانت لەوە نەبێ
ھیچ پیاوێک وەک باوکت نازت ناداتێ..
🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

30 Nov, 13:01


‌اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌.
🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

30 Nov, 11:06


تۆ ئەگەر ئومێدت هەبێت ڕۆژێک دێت لەو
شوێنە دەبیت کە هەمیشە ویستوتە لێی بیت...
💐

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

30 Nov, 09:01


خودایە^
لەو ڪەسانە بین
ڪه صابر و شوڪرن بەرامەبەر
بەخشــش و تاقــی ڪردنـەوەڪان..
🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

29 Nov, 19:03


حَسْبِيَ اللّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ
🤎

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

29 Nov, 11:04


ئەو کەسەی دەرگای ئومێد بوون 
بە خودا دەناسێت، نازانێت مەحاڵ چیە !
﴿إِنَ الله عَلَى كُل شَيءٍ قَدير﴾..

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

29 Nov, 09:31


خودا ئاگای لە دڵە بێدەنگەکەت هەیە
هانا بۆ ئەو ببە🩵🦋

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

29 Nov, 08:51




اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌💙 . .


﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

28 Nov, 21:33


زکری خەوتنان🧡

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

28 Nov, 19:01


زەردەخەنە بکە تەنانەت ئەگەر
خوێن لە دڵت دڵۆپه بکات!

ئیمامی عەلی..
🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

28 Nov, 17:02


🔖لِّلَّذِینَ أَحۡسَنُوا۟ فِی هَـٰذِهِ ٱلدُّنۡیَا حَسَنَةࣱ🔖

بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م جیهانه‌دا چاکه‌یان کردووه‌؛ چاکه دێته‌وه ڕێیان🦋

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

28 Nov, 15:03


لکنْ لنا فیەِ ظنٌ لا یُخَیّبُنا
حاشاەُ ان ترجِعَ الٲیدي بلا نِعَمِ
بەڵام گومانمان پێی وایە کە بێ ئومێدمان ناکات حاشای ئەو دەستێک بگەڕێنێتەوە بەبێ پێدانی نیعمەت...


🐈🌸

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

28 Nov, 13:01


ڪاتێڪ ” پەنجـەت دەخـەیتە سـەر ڕێی
مێروولەیەڪ ، چــاوەڕێ ناڪات تا پەنجـەت
لابەریت بەڵڪوو ڕێڕەوەڪەۍ دەگۆڕێت، ھیچ
ڪات لە بەردەم دەرگایەڪە ڪە داخراوە
مەوەستە، دەرگاڪان زۆرن ، لەوانەیە خـــودا
تۆ لە شتێڪ بێبەش بڪات لە ڪرانەوەۍ
دەرگایەڪ، تا دەرگای بــاشتر لەوەت بەڕوودا
بڪاتەوە و بـاشترت پێ بدات ..🤍
︎ ︎︎︎

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

28 Nov, 11:05


لەگەڵم بە خودایە ئەوەی من پێیدا تێپەڕیم
جگە لەتۆ کەس نایزانێت..!
🥀

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

28 Nov, 09:12


خودا بیەوێت دەبێت ،نەشیەوێت
لەوەی دەتەوێت باشتری بۆ داناویت ..
🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Nov, 19:02


خودا ئاگای لە دڵە بێدەنگەکەت هەیە
هانا بۆ ئەو ببە🩵🦋

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Nov, 16:40


اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Nov, 13:06


« خـــودایـہ »

تەنها نزیکی لـہ تۆ ئـــارامی بـہ
دڵـہ ماندووەکـہ م دەبەخشێت..

🥹❤️‍🩹

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Nov, 11:26


لە رۆژی قیامەتدا کاتێک هەموو خەڵک بەپێوە وەستاون، کەسانێک هەن خوای گەورە دایان دەنیشێنێت و بەدوورن لەم سەختی و ئازارە، ئەوانیش ئەو کەسانەن کە خاوەنی ئەم خوڕەوشتە بەرزانەن:
بەخشندەیی، لیبوردەیی، هێمنی، بەزەیی، نەرنونیانی، سوپاسگوزاری، چاکەکاری وە ئارامگری🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Nov, 09:22


الله ٲَکْبَرُ كَبِيرًا
وَالْـحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا
وَسُبْحَانَ اللَّهِ بُكْرَةً وَأَصِيلا🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

26 Nov, 20:21


تابیعی محمد بن واسع فەرموویەتی:
«هیچ شتێک لە دونیا نەماوە چێژی لێ وەربگرم ،
جگە لە نوێژی جەماعەت و دیداری برایان نەبێت🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

26 Nov, 17:25


اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ، وَالْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ ، الأَحْيَاءِ مِنْهُمْ وَالأَمْوَات🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

21 Nov, 17:11


- نزیك بوون لە خودا
جوانترینە🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

21 Nov, 15:11



◈نەرم و نیانى سەرچاوەى هەموجوانیەڪانە

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : «إِنَّ
الرِّفْقَ لَا يَكُونُ فِي شَيْءٍ إِلَّا زَانَهُ، وَلَا يُنْزَعُ
مِنْ شَيْءٍ إِلَّا شَانَهُ».

واتە: بەڕاستى نەرم و نیانى لە هەرشتێكدا هەبێ جوانى دەكات، لە هەرشتێكدا دابڕنرێ ناشرینى دەكات.


﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

21 Nov, 14:01


«وَلَا تَجَسَّسُوا۟ وَلَا یَغۡتَب بَّعۡضُكُم بَعۡضًاۚ»
«سورەت الحُجُرَاتِ: ١٢».

~سیخوڕی بەسەر یەکترەوە مەکەن
و غەیبەتی یەکتر مەکەن.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

21 Nov, 12:00


چەناڵێکی جوان و ناوازەیە جۆین بن ئەزیزانم
🌖🦋

https://t.me/nure_elahy

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

21 Nov, 11:09


ڕۆحی مرۆڤەڪان !
وەڪ گوڵ وایە ، هەتا یادی خوا بڪات
گەشە دەڪات و دەدرەوشێتەوە . .
هەرڪاتێڪیش لە یادی خوا بێ ئاگا بوو
لە گەشە دەڪەوێت و هەڵدەپوڕڪێت !

:|🌷

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

21 Nov, 09:08


.  . بوو بوو
نەبوو حەتمەن خودا
باشتری بۆ داناویت 🗝💙 .  .

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Nov, 19:08


كاتیٚـك قسە لەگەڵ " خوا " دەكەی
ھیچ " ھەناسەیەكت " بەخەسار ناچیٚـت

كاتیٚـك چاوەریٚـی " خوا " دەبی ھیچ
" كاتیٚـكت " بەفیرۆ ناچیٚـت

كاتیٚـك متمانە بە " خوا " دەكەی
ھەرگیز زەنگی " دۆڕان " نابینی

🤍🌸 ..

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Nov, 17:07


«یەقین»ـت هەبێت

«یەقین»ـــت هەبێ وەک ئەو کاتەی بە ڕۆژوی و دڵنیای بانگی ئێوارە دەفەرموێت.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Nov, 14:53


السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه‌🖤.

چەناڵی ❨قورئان تێڪستی ڕەش❩
تــایبـــەت بەتێـــڪســـتی....
«قورئـــان»نشیـــد»وتـــار»وتــــە»..

جوێــــــــن بــــن🖤🍂
https://t.me/bandae_xwda42

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Nov, 13:06


تەمەنێکە چاوەڕێتم زەمەنێکە چاو لە ڕێتم


💙"

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Nov, 11:06


‏ ‏ ᷂لآ ᷂آلهَ ᷂الا ᷂الله
‏ ᷂سبحَان ᷂الله ᷂وَبٓحمده
‏ ᷂سبحَآن ᷂الله ᷂العظيم
‏ ᷂استغفرالله ᷂واتوب ᷂إليه🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Nov, 09:05


ھەموو ناخۆشیەڪانی دونیا
ئەم ئایەتە دەیسڕێتەوە᠄

وَعَسَى أَنْ تَڪْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ(٢١٦)
لەوانەیە شتێڪتان لا ناخۆش بێت ڪەچی خێر لەوەدا بێت،🕊️🫀..!

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Nov, 02:23


دوعای نوێژی بەیانی
یا اللەهەرمـــــــاڵێک گرفتارە گرفتەکەی بۆچارەسەرکەی
یا اللە هەرکەسێ دڵی تەنگە دڵ خۆشی کەی یارب
یا اللە هەرکەسێ نەخۆشە شیفای دەی🤲🌹🩵"

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

19 Nov, 21:00


گرنگی دوو رکات سوونەتی پێش
نوێژی بەیانی لای پێغەمبەری خواﷺ

دایکە عائیشە (ڕەزای خوای لێ بێ) فەرمووی: پێغەمبەر ﷺ ئەوەندە بە گورجی دوو رکاتە سوننەتەکەی پێش نوێژی بەیانی ئەکرد تەنانەت لە دڵی خۆما ئەمان وت: چۆن فریــای خوێندنی فاتیحە ئەکەوێ

(رواە موسلیم بوخاری)

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

19 Nov, 11:02


لە خودای داوا بکە، پێتدەبەخشێت.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

19 Nov, 09:01



لۆ ئەوانەی سوننەتی وویتر ناکەن..!!

ئاگاداربننن!!!
ئەو ڪەسەی شەوانە یەڪ ڕڪعات نوێژی وویتر دەڪات، لەیەڪ ساڵدا ۳٦٥ ڕڪعات نوێژی لەتۆ زیاتر ئەنجام داوە . . 💜

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

19 Nov, 06:04


زکری بەیانیان🩵

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

19 Nov, 02:14


دوعای نوێژی بەیانی
یاڕەبی عاقیبەت خێر بین و
سەربەرزانە بگەڕێینەوە لات♥️

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

18 Nov, 19:01


رَبي أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

18 Nov, 17:02


حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

03 Nov, 17:06


زۆر بڵێن { لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلَّا بِاللهِ }
چونکە گەنجینەیەکە لە گەنجینەکانی بەهەشته.

🤍🌸

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

03 Nov, 15:01


پـەرتەوازەیـی دڵ هیـچ شتێڪ ڪۆی ناڪاتەوە تـەنھا دوو دەستـی بـەرزڪراوەی پـڕ لە دوعـا نەبێـت..

🫀🍃

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

03 Nov, 13:06




         خودا لە بیری نەڪردووی ،
خەریڪە ئارامیت تاقی دەڪاتەوە . .

🌷🙌🏻

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

03 Nov, 11:07


ساتێڪ ئـارام گرتـن لە ڪاتی تـووڕەییـدا هـەزار ساتـی پەشیـمانیـت لـێ دوور دەخـاتەوە..

🫀🌻

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

03 Nov, 09:32


◈ بەیەقینەوە دوعا بڪەن..

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : داوا لە خودا بڪەن و لێی بپاڕێنەوە بە شێوەیەڪ ڪە دڵنیابن لەوەی وەڵامتان ئەداتەوە.

..☁️🌷..

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

03 Nov, 08:31


دەنگی باران
وکاتی قبوڵ بونی دۆعاکانتە💙🌱

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

02 Nov, 19:41


◈ سووننەتە ڕەواتبەڪان ڪـامـانەنن⸮

مەبەست لە سوننەتى رەواتب ئەو نوێژە سوننەتانەیە ڪـــە پێغەمبەرى خــوا ﷺ  فەرمانى پێڪردووە بڪرێن لەگەڵ پێنج فەرزە نوێژەڪەدا. هەندێڪى لە پێشیەوە و هەندێڪیان لە پاشیەوە. سوننەتى ڕەواتب ئەو نوێژانەیە ڪە لەم فەرموودەیەدا ئاماژەى پێكردووە: {ما من عبد مسلم يصلي لله ڪل يوم ثنتي عشرة رڪعة تطوعا، غير فريضة، إلا بني الله له بيتا في الجنة، أو إلا بني له بيت في الجنة} [رواه مسلم].

واتە: پێغەمبەرى خواﷺ فەرموویەتى؛
هیچ بەندەیەڪى موسڵمان نیە ڪە هەموو رۆژێڪ دوازدە رڪـعاتى سوننەت نەك فەرز نوێژ بۆ خوا بڪات ئیلا خواى گەورە ماڵێڪـى بۆ بونیاد دەنێت لە بەهەشتدا ( یان ماڵێڪى لە بەهەشتدا بۆ بونیاد دەنرێت).

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

02 Nov, 17:01


{ اللهم بلغنا ماندعوك بهِ}

خوا گیان بمانگەیێنیت بەو شتەی
داوات لێدەکەین…🤲🏻🤍🌷

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

02 Nov, 10:09


دەنگی باران و ئارامی نزاکانتان تێکەڵ بکە کاتی قبوڵ بوونی دوعایە🥹💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

02 Nov, 09:02


الحَمْدُ لِلّهْ عَلَى كُلِّ حَالْ 🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

02 Nov, 08:51


«اللهم صَيِّبًا نَافِعًا»
💙"

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

01 Nov, 20:18


زکری خەوتنان🧡

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

01 Nov, 20:02


رَبَّنَا إِنَّكَ تَعْلَمُ مَا نُخْفِي وَمَا نُعْلِنُ وَمَا يَخْفَى عَلَى اللّهِ مِن شَيْءٍ فَي الأَرْضِ وَلاَ فِي السَّمَاء

په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی تۆ ده‌زانیت چی ده‌شارینه‌وه‌ و چی ئاشکرا ده‌که‌ین (له‌ کارو کرده‌وه‌مان) و هیچ شتێك له‌ زه‌وی و له‌ ئاسماندا له‌ خوای گه‌وره‌ په‌نهان نابێت. 
🤲🏻💙

#نزای_قورئان

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

01 Nov, 17:02


کاتێک باوەڕت بە قەرەبووی
خودا هەیەبە مەزنی بۆت دێت

🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

01 Nov, 15:03


ئارام بگرە لەوانەیە ئەم ناخوشیە کۆتا
تاقیکردنەوەی خودا بێت ئیتر
هەموو شتێک باش بێت

🤍🍃

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

01 Nov, 13:04


ژینگە پاک ڕادەگرین و ئازار لە ڕێگاى خەڵک لادەبەین

پێغەمبەری ئازیز ﷺ فەرموویەتی

« غُفِرَ لِرَجُلٍ نَحَّى غُصْنَ شَوْكٍ عَنْ طَرِيقِ النَّاسِ »(١)

واتە: خوا لە پیاوێك خۆشبوو بە هۆی ئەوەی چڵەدارێكی دڕكاوی لە ڕێگای خەڵك لابرد

(١) أخرجه البخاري: ٦٥٢ ، ومسلم: ١٩١٤، وأحمد: ٩٦٦٧، عَنْ أَبِي هُرَيْرَة

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

01 Nov, 11:04


زیڪری (سُبْحَانَ اللَّهِ،وَالْحَمْدُ لِلَّهِ،
وَلَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ)

ئەبو هوڕەیڕە (خوا لێی ڕازی بێ)، دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەری خوا ﷺ بەلایدا تێپەڕیوە، ئەویش لەو كاتەدا خەریكی چاندنی نەمامێك بووە، دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ئەی ئەبو هوڕەیڕە! ئەوە چی دەچێنی؟ دەڵێ: منیش گوتم: چەند نەمامێكی خۆمن دەیانچێنم، فەرمووی: ئایا هەواڵت پێبدەم بە چاندنێك زۆر باشتر بێ بۆت لەوە؟ گوتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خوا، فەرمووی: بڵێ: (سُبْحَانَ اللَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ) لە بەرانبەر گوتنی هەر یەكێكیاندا درەختێكت بۆ دەچێنرێ لە بەهەشتدا.

#فەزڵی_زیڪرەڪان

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

01 Nov, 09:06


«اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ ، وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ»

خودایه‌ تۆ په‌روه‌ردگارمیت و هیچ په‌رستراوێكیش نییه‌ كه‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه‌ له‌ تۆ.دروستت كردووم و منیش به‌نده‌ی تۆم.خودایه‌ من له‌سه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆمم، كه‌ به‌ تۆم داوه‌ تا چه‌نده‌ له‌ توانامدا بێت .
خودایه‌ په‌نات پێده‌گرم له‌ شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی، كه‌ ئه‌نجامم داوه‌. خودایه‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێم، كه‌ تۆ به‌خشش و نیعمه‌تت به‌سه‌ردا ڕشتووم، دانیش به‌ تاوانه‌كانمدا ده‌نێم و داوای لێ خۆش بوونت لێ ده‌كه‌م. هیچ كه‌سێكیش له‌ تاوانه‌كان خۆش نا بێت، جگه‌ له‌ تۆ .(چونكه‌ به‌ڕاستی خۆشبوون له‌ تاوان ته‌نیا شایسته‌ی خودایه‌)) 

“گەورەترین دوعای لێخۆشبون و چوونە بەهەشت”

🤲🏻💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

31 Oct, 20:01


کاتێک پشت بە خودا دەبەستی
هیچ ناخوشی وئازارێک ناتوانی بێ ئومیدت بکات..


🤍🍃

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

29 Oct, 20:07


پێغەمبەری خوا  ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرمووێت:
هەر کات و ساتێك بەسەر نەوەی ئادەم تێبپەڕێ و زیکرو یادی خوای تێدا نەکرێت ، ئەوا ئیلا دەبێته پەشیمانی و داخ و خەفەت بۆی له ڕۆژی قیامەتدا..

صَحِیحُ الْجَامِع بِرَقَم ⦅٥۷۲۰⦆

#فەزڵی_زیڪرەڪان

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

29 Oct, 17:05


کاتێک شتەکان سەخت دەبن،
ئاستەنگەکان دەردەکەون، خودا لەنێوان مرۆڤ و ئامانجەکانیدا گۆڕانکاری دەهێنێ، دەبینیت باوەڕداران لە فەرمان و چارەنووسی خودا دڵنیان،  لە خودای خۆیان ڕازین، خۆی سپاردۆتە ویستی خوای خۆی، باوەڕ بە قەدەر نیگەرانی و دڵتەنگی لادەبات، هەموو شتێک ڕوویەکی ڕاستی هەیە، هیچ بەندەیەک ناگاتە ڕووی ڕاستی باوەڕەکەی، هەتا بە یەقین نەزانێ ئەوەی کە تووشی بووە، ئەبوو هەر تووشی ببێ، ئەوەی کە لێ لادراوە تووشی نەبووە، ئەوا لەسەری نە نووسراوە و نابێ تووشی ببێت.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

29 Oct, 15:07



الٳمام الشافعي دەفەرموێت:
هەرڪەس پێی خۆشە اللە دڵی ڕوناک
بڪاتەوە، با پەیوەست بێت بە: تەنهایی و
ڪەم خواردن، وە وازهێنان لە تێڪەڵاوی
گەمژەڪان و بەشێڪیش لە ئەهلی عیلم
لەوانەی ئینساف و ئەدەبیان نییە.

«"مناقب الشافعي" ١٧٢/٢»

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

29 Oct, 13:06



عبدالله کوڕۍ موبارەڪ

فەرموویەتۍ :ئێمە پێویستمان بە تۆزێڪ لە ئەدەبە وەڪ لە زۆرێڪ لە زانست ..

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

29 Oct, 11:04



خۆش بەحاڵی ئەو ڪەسەی کەشەو دادێت خودا سوڵتانی تاڪ و تەنهای دڵیــەتـی ،
ئیتـر شــەوان ئـاسـوودە دەخـەوێــت و
بەیانیانیش ئاسوودە خەبەری ئەبێتەوە.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

29 Oct, 08:51



وەختێ خودا دەچێتە نێو قوڵاییەڪانی دڵتەوەو لە گشت دەم و ساتێ هەست بەبوونو
نزیڪی دەڪەیت و دەبێتە سوڵتانی دڵت..!!

ئەو ڪات هیچ ڪەس و هیچ ڕوداوێڪ جورئەتی تێڪشاندنی دیـواری ئـارامی و ئـاسودەیی تۆیان نیە.

لـە تـەواوی عومرتدا شتێڪ وجودی
نابێت بە نـاوی غـەم و ئــازار و دڵتەنگی💜.!

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

29 Oct, 05:56


زکری بەیانیان🩵

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

28 Oct, 20:09


زیڪری (لَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)

لە‌ ‌بارە‌ی ئە‌م زیكرە‌وە‌ پێغەمبەری خوا ﷺ فە‌رموویە‌تی: هەر كەسێك لە ڕۆژێكدا سەد جار بڵێ: (لَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)، واتە: هیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە جگە لە خوا، هیچ هاوبەشی نییە، هەرچی موڵک و ستایشە بۆ ئەوە، ئەو لەسەر هەموو شتێک بە توانایە، (هەرکەسێک ئەو زیکرە بخوێنێ) وەك ئەوە وایە دە بەندەی ئازاد كردبێ، سەد چاكەی بۆ دەنووسرێ، سەد خراپەی لەسەر دەسڕدرێتەوە، ئەو ڕۆژە تا شەو دادێ ئەو زیكرەی بۆ دەبێتە پەرژین لە شەیتان، هەروەها لە ڕۆژی دواییشدا هیچ كەسێك بە كردەوەیەكی لەو چاكتر نەهاتوە، مەگەر كەسێك ئەو زیكرەی لەو زیاتر گوتبێ.

#فەزڵی_زیڪرەڪان

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

28 Oct, 18:05


"إِنَّ الْأَمْرَ كُلَّهُ لِلَّهِ"

بێگومان هەمووشتێ بەدەست خوایە.!


💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

28 Oct, 15:05


سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ🤍
سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ🍃

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

28 Oct, 13:04


فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَنتَ وَلِيِّي فِي الدُّنُيَا وَالآخِرَةِ تَوَفَّنِي مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ

ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تۆ پشت و په‌نا و یارو یاوه‌ری منیت له‌ دنیاو قیامه‌تدا، داواکارم که‌ به‌ موسڵمانی بم مرێنیت و بمخه‌یته‌ ڕیزی پاکانه‌وه‌ و بمگه‌یه‌نیت به‌کاروانی چاکان.  

🤲🏻💙
#نزای_قورئان

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

28 Oct, 11:07


.
◈ یەکێک لە هۆکارەکانی گیرابونی دوعا...،

  سەڵاواتدانە لەسەر پێغەمبەری خوداﷺ.

   " اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلۓِ نَبِيْنَامُحَمد "


🤍🍃

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

28 Oct, 08:52


يَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِك
واتە.خودایە ئەی وەرگێڕی دڵەکان ،
دڵم لەسەر دینەکەت جێگیر بکە


اللهمَّ ارزُقني تَوبَةً نَصوحةً قَبلَ المَوت
واتە.خودایە بەر لە مردنم تەوبەو
گەڕانەوەیەکی ڕاستگۆییانەم پێببەخشی

رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ
واتە.ئەی پەروەردگار خێر پێ بکە من
زۆر پێويستم بە خێر وچاکەی تۆیە


🤍🍃

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Oct, 20:16


ڕەوشت و ڕەفتارمان جوان دەکەین

پێغەمبەری ئازیز ﷺ فەرموویەتی

« إِنَّ أَحَبَّكُمْ إِلَـيَّ، وَأَقْرَبَكُمْ مِنِّي يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَحَاسِنُكُمْ أَخْلاَقَـاً »(١)

واتە: بێگومان خۆشەویستترینتان لای من و نزیكترینتان لە من لە ڕۆژی دوایی، ڕەوشت جوانترینتانە

(١) صحيح: أخرجه أحمد: ١٧٧٦٧، قال الهيثمي (٨/٢١): رجاله رجال الصحيح، وابن حبان: ٥٥٥٧، وغيرهما

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Oct, 17:15


◈‏ـ ‌‌سُبْحَانَ‌‌ ‌اللّٰه
◈‏- ‌‌الْحَمْدُ ‌لِلّٰه‌‌
◈‏- لَا‌ إ‌ِلَهَ‌ ‌إِلَّا‌ ‌اَللَّهُ‌
◈‏- اللّٰهُ‌ أَكْبَر‌ُ
◈‏- سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ
◈‏- سُبْحَانَ اللَّهِ‌‎ العَظِيم
◈‏- أستَغْفِرُ اللَّه وَأتُوبُ إلَيهِ
◈‏- ‌لَا‌ حَوْلَ‌ وَ ‌لَا قُوَّةَ‌ إلَّا‌ بِاَللَّهِ‌
◈ـ لَّاۤ إِلَـٰهَ إِلَّاۤ أَنتَ سُبۡحَـٰنَكَ إِنِّی كُنتُ مِنَ ٱلظَّـٰلِمِینَ ..

.🩵🦋

#لەپێناو_پەروەردگار

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Oct, 15:07


كُـلُّ شَـيْءِِ بِیَدِ اللّـهِ فَتَوَكَّـلْ عَلَیْهِ وَابْتَسِمْ
💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Oct, 13:15


یارەب لە هەوری هیدایەت
بارانێڪ دابارێنە
💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Oct, 11:13


مرۆڤ چەند تێگەیشتووتر بێت
ئەوەندە کەمتر لەخۆبایی دەبێت
🦋

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

27 Oct, 09:08


زۆر ڪـه‌سـی میهره‌بان ئه‌ناسم..
ڪه ئه‌ڵێن ئاگات له خۆت بێت..
به‌ڵام..!
له هه‌موویان مهیره‌بانتر په‌روه‌ردگــارمه
ڪه‌ ئه‌فه‌رموێت ئاگام لێتە
🦋🤍!

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

26 Oct, 19:32


بووبوو نەبوو خێری تێدایە

🦋🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

22 Oct, 19:03


بەختەوەری دونیا لەوەدایە وازی لێبهێنرێ
دونیا فانییە و قیامەت باقییە..

.🩵🦋

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

22 Oct, 17:03


خودایە
هەرچیەک خێری تێدایە لێم نزیک بکەوە 🤎"

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

22 Oct, 15:03


ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَيۡءٖۖ
خودا به‌دیهێنه‌ری هه‌مـوو شتێڪە♥️

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

22 Oct, 13:02


••|🏷️
پێغەمبەرۍ خـواﷺ فەرمـوویەتۍ:

مَالي وَللدُنیا، إنَما أنا کرکبٍ قام في
ظِل شَجَرةٍ ثُم رَاحَ وَ تركَها .

واتە: من چیم لە دونیا داوە، من لەونیا
هەروەڪ ڕێبوارێڪ وام ڪە ڪەمێڪ لەژێر
دارێڪدا دەحەسێتەوە و چاوی گەرم دەکات،
پاشان دەڕوات ئەو دارە بەجێ دەهێڵێت.


« رواە الترمذی حەدیث صحیح.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

22 Oct, 11:01


{ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ بِأَنَّ لَهُم مِّنَ اللَّهِ فَضْلًا كَبِيرًا }

{ وە موژدە بدە بە باوەڕداران بەوەی لای خوای گەورە فەزڵ و ئەجرو پاداشتێكی یەكجار گەورەیان بۆ هەیە }💕

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

22 Oct, 09:10


چەناڵێکی جوان و قەشەنگ
جۆین بن پەشیمان نابنەوە 🤍🌱.

https://t.me/jwani_esl4m

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

22 Oct, 09:00


چ شتێک هێندەی بردنی سوجدەیەکی شوکرانە جوانە
لە خۆشی بەدی هێنانی ئاواتێکت..

.🩵🦋

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

21 Oct, 15:02


ڪاتێڪ خودا فەرمووۍ:
تەنها ئەوانە تاقۍ ئەڪەمەوە ڪە خۆشم دەوێن ئازارەڪانتان وەك شانازیەك وەرگرن🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

21 Oct, 13:00


‏قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ۝ اللَّهُ الصَّمَدُ ۝ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ۝ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

21 Oct, 11:01


کاتێک؛ دەربڕین و هۆنینەوەی ئازارەکان گەورەتر و زیاترن لە بیست و هەشت پیتەکەی ئەلیف و بێی زمان،
بێدەنگی و دابڕان و تەنهایی؛ دەبێتە ئەرک و واجب 🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

21 Oct, 09:01


هەر ئەوەندەی کە یادی خودا دەبێتە هۆی یادکردنی خودا بۆ بەندەکەی بەسە بۆ ئەوەی کە بەندە زمانی بەردەوام بە زیکر و یادی خودا تەڕ و پاراو بێ 🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Oct, 20:01


ڕەنگە خۆشبەختی ئەمە بێـت، بەخۆت نەڵێیت:
خۆزگە لە شوێنێکی تر بوومایە
کاری ترم هەبوایە
من کەسێکی تر بومایە
لەگەل یەکێکی تر بومایە💙

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Oct, 17:01


‏"رَبَّنَا هَب لنَا مِن أَزوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ"🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Oct, 15:00


سپاردنی کارەکان بە خودا،
نیشانەی متمانە و گومانی باشی بەندەیە بە خودای خۆی🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Oct, 13:01


ئه‌و دڵه‌ خه‌مگینه‌ت حاڵی چاك ده‌بێ دوو دڵ مه‌به‌
زیكرو فیكرت تا دوعایه‌ و ده‌رسی قورئان خه‌م مه‌خۆ🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Oct, 11:01


اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ،
وَارْحَمْنِي ، وَاهْدِنِي ، وَعَافِنِي ، وَارْزُقْنِي 🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

20 Oct, 09:03


«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا, وَرِزْقًا طَيِّبًا, وَعَمَلاً مُتَقَبَّلاً»
واته‌: (خودایه‌ من داوای زانستی به‌سوود و ڕزق و ڕۆزی پاك و حه‌ڵاڵ و كرده‌وه‌ی وه‌رگیراوت لێده‌كه‌م)🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

19 Oct, 19:57


خودا یارمەتی ئـەوانە بدات بە تەنیا ڕێگایان گرتوەتـە بەر،
بـەتەنیا ئـازار دەبینن، بەتەنیـا دەکەون،
بەتەنیـا هەڵدەستنەوە،
بـەتەنیا هەنگاو دەنێن، شەوانە بەتەنیا دەگریـن...

خودا یارمەیتدەری ئەوانە بـێت🤍

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

19 Oct, 15:07


❖‌ ‌دوعا كردن لە دوای نوێژی وەتر:

نوێژكەر دوای سڵاودانەوە لەنوێژی وەتر موستەحەببە بڵێت: (سُبحَانَ المَلِكِ القُدُّوس) سێ‌ جار، وە لەسێ‌یەمدا دەنگی بەرز بكاتەوە، لەپاشاندا بڵێت: (رَبُّ المَلائِكَةِ وَالرُّوح)، بەپێ‌ی ئەوەی ئەبوداودو نەسائی ئەگێڕنەوە لە حەدیسی ئوبەی كوڕی كەعبەوە دەفەرمووێت: پێغەمبەر ﷺ لەنوێژی وەتردا [سَبِّحْ اسْمَ رَبِّكَ الأَعْلَى ] و [قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ ] و [قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ] ی ئەخوێند، كاتێ‌ سڵاوی ئەدایەوە ئەیفەرموو: (سُبحَانَ المَلِكِ القُدُّوس) سێ‌ جار، لەسێ‌یەمدا دەنگی پێ‌ بەرز ئەكردەوە ئەمە لەفزی نەسائی‌یە.

﮼نوری ﮼ئـیمـان💙🕊️

19 Oct, 13:08


﴿الَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلاتِهِمْ دَائِمُونَ﴾