🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸 @dctorazhiliana Channel on Telegram

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

@dctorazhiliana


ئامانجی من خزمەت کردنی دینەکەمە بە هەموو لایەک لە ڕووی کاری پزیشکیم ، هەم لە لایانی هاندانی گشتی ..
من لێرەم تا ئەوەی هەمە هاوبەشی پێ بکەم لەگەڵتان 🎀

Dr.Zhiliana | ژیلیانا (Kurdish)

ئامانجی 'Dr.Zhiliana | ژیلیانا' چیه؟ ئەو کەسانەی خزمەتی دینیان بە بنەمای هەموو لایەک لە رووی کاری پزیشکیانانەیان، هەروەها لە گەڕاندنی دەرمانی گشتی بۆ بەرزکردنی تەندروستیان. ئەم ئامانجا ڕازاندنی کۆتایی گشتیی، بارزانیی شوێنی گشتیی و دیاریکردنەوەی پێزرەبەریان بەرهەمه‌ندان دەکات. بە بێباسیتی لەو ئەلیقه‌یانەوەی‌گەورەش سەرفرازتان کا گوڵەکانەیان بەبانگبووان و هاندانی لاثەنیه‌کانی جووه‌ندان تاقی‌بن.

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

26 Jan, 21:13


ئاگاداربن هیچ عیبادەتێک تایبەت نەکراوە بە ئیسڕاو میعراج ،،،ئەوەی دەگوترێت هەمووی بیدعەیە

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

22 Jan, 20:24


عەمری کوڕی یەعقوب زۆر شەونوێژی دەکرد،
دەگریا و دەیوت: خودایە، ئەو کەسەم کە تۆ دەیناسیت،
نەک ئەوەی کە خەڵکی دەیناسێت...💛

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

21 Jan, 16:02


ئیبن القيم دەفەرموێت:
ئـەگـەر مرۆڤ بیزانیایە
کـە خودا چۆن کارەکانی بۆ بەڕێوەدەبا
ئەوا دڵی پڕ دەبوو لەخۆشەویستی خودا..!

🪐🤎

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

18 Jan, 18:56


پێغەمبەر‌ی خواﷺدەفەرموێت:

﴿لاَ تَکْرَهُوا الْبَنَاتِ، فَإِنَّهُنَّ الْمُؤْنِسَاتُ الْغَالِیَاتُ﴾

واتە:ڕقتان لەڪچان نەبێتەوە(خۆشتان بوێن)، چونکە کچەکان دڵخۆشکەری (خێزان و خانەوادەن) و رێزدار و بەهادارن.🎀

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

18 Jan, 07:57


ئیبن جەوزی بەسەرهاتی پیاوچاکێک دەگێڕێتەوە:

پیاوچاکێک،
زۆر دوعای دەکرد ببێتە تێکۆشەر لە ڕێگای خودادا،
زۆر دوعای دەکرد و وەڵامی دوعاکەی نەدەبینی...

شەوێک زۆر دوعا دەکات و
بە بێتاقەتی و خەفەتەوە خەوی لێ دەکەوێت،
لە خەویدا پێی دەڵێن:
فڵانەکەس،
ئەگەر جیهاد بکەیت بە دیل دەگیرێیت،
ئەگەر بەدیل بگیرێیت دەبیتـە مەسیـحی...

٭ حیکمەتی وەڵامنەدانەوەی هەندێک لە دوعاکان...💛🌼

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

15 Jan, 17:00


سەیرکە '
وەک چۆن ئاڵـتون 'بە ئاگر تاقی ئەکرێتەوە،
بەندەی چاڪیش 'بە
بەڵا و ناڕەحەتی تاقی دەکرێتەوە،
بۆیە سەبر بگرە لەسەر تاقیکردنەوەکان


.🧡

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

14 Jan, 18:08


ئەگەر ڪەسێڪ ویسـتی
ببێت بە ڪەسێڪی باش
گوناهـ و هەڵەڪانی بیـر
مەهێنەوە 🎀.

{ئیمامی عەلی}

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

12 Jan, 14:04


زۆر بیرکردنەوە ئارامیت ئەکوژێت
نزابکەو جێی بهێڵە بۆ خــــــودا🩶.

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

12 Jan, 13:38


ڕۆژە سپیەکانی ئەم مانگە لە سبەیەوە دەست پێدەکات

دووشەم 13 ی ڕەجەب
سێشەم 14 ی ڕەجەب
چوارشەم 15 ی ڕەجەب

ئەوەی دەتوانێت پاداشتی ئەم سێ ڕۆژە لەدەست نەدات 🖤🥀

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

08 Jan, 10:21


تۆ هه‌وڵی خۆت بده‌ قەبوڵڪردنی
شتەڪە‌ بۆ خودا جێبهێڵه ..

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

07 Jan, 14:39


وعن أَبي هريرة رضي الله عنه أَنَّ النَبي ﷺ قال
هاوڕێ لەسەر دینی هاوڕێکەیەتی
بۆیە ئاگادار بن کێ دەکەن بە هاوڕێتان🤍

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

07 Jan, 13:27


{لَا تَقْصُصْ رُؤْيَاكَ عَلَىٰ إِخْوَتِكَ}
‎هەندێک کەس ئیرەیی و حەسوودی بە خەونە خۆشەکانیشت دەبەن، بۆیە نیعمەتەکان بۆ هەمووان باس مەکە.....🖤 🌙

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

06 Jan, 08:35


‌◈زیڪری خودا ڕزگارڪارە ...

پێغەمبەری خـــوا ﷺ فەرمویەتـــی ؛
بەندە قەت لــەدەست شەیتان ڕزگــــاری
نابیت تەنهــا بەزیڪـــری خوانەبــێ ...

( رواەالترمذی وصححه الالباني۱٦۱۲ )

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

05 Jan, 21:32


المسجد الحرام

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

02 Jan, 21:48


قەبرسانی بەقیع

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

01 Jan, 11:45


تێپەڕبوونی ساڵێکی تەمەن بێ هیچ دەسکەوتێکی قیامەتی، یان پڕ لە دەسکەوتی خراپ، مایەی هەڵپەڕین و ئاهەنگگێڕانە یان گریانە؟!

((أفَلا تَعقِلُون))

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

27 Dec, 07:34


ئەنەس دەڵێ: ئەو ڕۆژەی پێغەمبەری خوا ﷺ پێی نایە ناو شاری مەدینە، هەموو شتێکی ڕووناک بۆیەوە، ئەو ڕۆژەش کۆچی دوایی کرد، هەموو شتێکی مەدینە تاریک بوو💔
خوایە لەو دونیا بێبەشمان نەکەی لە بینینی ڕووخساری پاکی موبارەکی ﷺ🤲

ئەزیزم هەینیە، با دڵۆپەیەک لەوەفا بنوێنین، با شەوو ڕۆژمان بڕازێنینەوە بەناردنی سەڵاوات بۆ گیانی پاکی


🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ🌻

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

25 Dec, 07:41


#مەککە

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

24 Dec, 10:11


مـوعـجـیـزەت بـۆ دەخـوڵـقـێـنـێـت خـودایـەڪ ڪـە سـەبـری تـۆی بـیـنـی
:)

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

24 Dec, 08:45


‏هێندەت بەسە کە خودا تۆی هەڵبژاردووە و
لە درەنگانێکی شەودا موناجاتی لەگەڵ دەکەیـت،
دوعای خستوەتە سەر زارت بۆ ئەوەی وەڵامت بداتەوە...

- شەونوێژ🤍

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

22 Dec, 16:47


ئـەوکـاتـەی ژیـانـت لـەگـەڵ خـودا چـاک دەکـەی ئـەوکـات هـەسـت بـە ئـاسوودەی ژیـان دەکـەی🫀!

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

21 Dec, 12:17


ئەوان دەڵێن : ئێمە قورئان ‌و گۆرانیشمان خۆش دەوێت !

ئێمەش دەڵێین : ابن القیم (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) فەرموویەتی :
(حُبُّ الْكِتَابِ وَحُبُّ أَلْحَانِ الْغِنَا فِي قَلْبِ عَبْدٍ لَيْسَ يَجْتَمِعَانِ)(١) .

واتە : خۆشەویستی قورئان‌و خۆشەویستی ئاوازو گۆرانی هەرگیز لە دڵی بەندەیەكدا كۆ نابنەوە .



(١) بڕوانە : القصيدة النونية لابن القيم الجوزية فصل: في سماع أهل الجنة [ص ٢٣٥] .

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

19 Dec, 22:04


بەهیوای سوود
دکتۆرە ژیلیانا

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

19 Dec, 14:35


#هاوڕێیەتی
الربيع ـی کوڕی سلیمان دەڵێت :

گوێم لە شافعی بوو دەیفەرموو ، هاوڕێیەتی کەسی بێ شەرم ، شەرمەزاریە لە قیامەت دا.

📚/الإبانة الكبرى لإبن بطة العُكْبَرِّيّ (١٧٣/١).

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

19 Dec, 05:32


مەککە یاسر الدوسری💚

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

18 Dec, 14:40


بە دڵی تۆ نییە ، بەڵام بەویستی خودایە
ویستی خوداش جوانترین و باشترینە🫶🏻🤎🪨.

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

17 Dec, 15:27


ڕەحم و بەزەیی

عَنْ جَرِيرِ بْنِ عَبْدِ اللهِ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم ((مَنْ لَا يَرْحَمِ النَّاسَ، لَا يَرْحَمْهُ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ))

((هەر كەسێك ڕەحم بە خەڵك نەكات خوای گەورەش ڕەحمی پێ ناكات)).

رواه مسلم ٢٣١٩.

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

16 Dec, 09:43


🔸هاوڕێکەت دەتگەیەنێت بە بەهەشت،
یاخود دەتگەیەنێت بەدۆزەخ.

🔸هاوڕێیەک هەڵبژێرە کە شەرم بکەیت لەنێوانیاندا گوناهێک بکەیت، وە ئاگاداربە لەو هاوڕێیەی کە شەرم بکەیت تاعەتی خوا بکەیت کاتێک لەگەڵیاندایت.

ئیبن جەوزی (ڕەحمەتی خوای لێبێت)

دەفەرمووێت: ئەگەر لە بەهەشتدا لە نێوانتاندا منتان نەبینییەوە، پرسیارم لەبارەوە بکەن و بڵێن: پەروەردگارمان فڵانە بەندەت تۆی بیر ئەهێناینەوە، پاشان دەستی کرد بەگریان.

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

15 Dec, 17:09


هەموو ئەو شیعر و شانامانەی بەسەر ئافرەتدا وتراوە،
لەهەموو زمانەکانی جیهاندا،
هیـچی ناگات بە وەسفی قورئان:
"تَمْشِي عَلَى اسْتِحْيَاءٍ"
واته: بە شەرم و حەیاوە دەڕۆیشت بە ڕێـگادا...

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

15 Dec, 15:33


ئارامترین جێگای سەر ئەرز

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

15 Dec, 14:24


سێ دوعای زۆر گرینگ.. پابەندبن پێیانەوە..
يَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِك
واتە.خودایە ئەی وەرگێڕی دڵەکان ،
دڵم لەسەر دینەکەت جێگیر بکە


اللهمَّ ارزُقني تَوبَةً نَصوحةً قَبلَ المَوت
واتە.خودایە بەر لە مردنم تەوبەو
گەڕانەوەیەکی ڕاستگۆییانەم پێببەخشی

رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ
واتە.ئەی پەروەردگار خێر پێ بکە من
زۆر پێويستم بە خێر وچاکەی تۆیە

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

15 Dec, 04:21


ژیان جوانە
بەڵام بەشە جوانەکانی لە ڕێگای خوایە «♥️؛

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

14 Dec, 14:56


پێی وتم:
زۆر بەجوانی نوێژەکانم دەکرد،
هەموو شەوێ شەونوێژم دەکرد،
ڕۆژانە جوزئـێک قورئانم دەخوێند...

دواتر شووم کرد بە پیاوێکی نوێژنەکەر،
بە زۆری من جار جار نوێژی دەکرد،
جاری واهەبوو
بێ دەستنوێژ نوێژی دەکرد بەس بۆ ئەوەی بێدەنگبم...

ئێستا و دوای چەند ساڵێـک،
شەونوێژ ناکەم و ڕۆژانە قورئان ناخوێنم،
بە ناڕەحەتی نوێژەفەرزەکانیش دەکەم...💔

ئاممان کەسی باش و گونجاو هەڵبژێرن...

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

14 Dec, 09:05


‎سەیری نیفاقی ئەوروپی و ئەمریکی بکەن چۆنە!

‎لەو ڕۆژەوە سوریا ئازاد کراوە بەردەوام باسی قەلەقی و خەمی خۆیان دەکەن لەوەی وڵاتەکە بەرەو شەڕو تۆقان بڕوات، یەک کۆمەڵ قسەی زل و ناقۆڵایان وتووە و لێدوانی بێفەڕیان داوە.

‎ئەمە لەکاتێکا وڵاتەکە کێشەی دەستکەوتنی نانی هەیە، سەرەتایی ترین شت ئاردە بەئاسانی دەست ناکەوێت، خەزێنەی وڵات چۆڵ و بەتاڵ بووە، لەولاشەوە ئیسرائیل ترسنۆکانەو بێ غیرەتانە لەکاتێکی وادا بەردەوامە لە بۆردومانی خاکی سوریا، کەچی ئەمانیش بەوپەڕی بێشەرمییەوە باس لەوە دەکەن کە مەرجیان هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە نوێیە...بابە گیان خۆ چەنێک خراپبن لە ئەسەد خراپتر نابن، گەر زەڕە هەستی مرۆڤ بوونتان هەبووایە پێش هەموو شتێک بە هانای ئەو خەڵکەوە دەڕۆشتن کە ئەسەد دایپڵۆساندوون، وەک چۆن مامەڵەتان لەگەڵ ئەسەد کردووە لەگەڵ ئەمانیش بیکەن.

‎ڕەحمەت لە گۆڕت شێخ ڕەزا بۆ ئەم دێڕەت:

‎چەرمی ڕووی هێند قایمە شمشێری میسری نایبڕێ

‎گەر بە کەوشی کەی دەمێنێ تا قیامەت نایدڕێ


مامۆستا مروان الکردي

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

13 Dec, 15:19


ئەو ئایەتەی فێری کردم

فیلم ودراما وبەرنامـەی گاڵتـەوگەپی مۆبایــل هۆکـاری سەرقاڵبـوونن لە لەکـردەوەی چاک


خوای گەورە دەفەرموێ :

﴿ ذَرْهُمْ يَأْكُلُوا وَيَتَمَتَّعُوا وَيُلْهِهِمُ الْأَمَلُ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ﴾

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

12 Dec, 16:19


ڕابردووی هیچ ڪەسێڪ
     لـہ دژی بەڪارمەهینـہ
     چونکـہ خودا دەتوانێت
     داهاتووی تۆش بڪات
     بـہ رابردووی ئەو…!


🌷••

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

21 Nov, 14:36


«وَلَا تَجَسَّسُوا۟ وَلَا یَغۡتَب بَّعۡضُكُم بَعۡضًاۚ»
«سورەت الحُجُرَاتِ: ١٢».

~سیخوڕی بەسەر یەکترەوە مەکەن
و غەیبەتی یەکتر مەکەن.

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

21 Nov, 08:07


سبحان اللهِ عدَدَ ما خلق
سبحان اللهِ مِلْءَ ما خلق
سبحان اللهِ عدَدَ ما في الأرضِ والسماءِ
سبحان اللهِ مِلْءَ ما في الأرضِ والسماءِ
سبحان اللهِ عدَدَ ما أحصى كتابُه
سبحان اللهِ مِلْءَ ما أحصى كتابُه
سبحان اللهِ عددَ كلِّ شيءٍ
سبحانَ اللهِ مِلْءَ كلِّ شيءٍ


واته: پاکو بێگەردی بۆخوا بەئەندازەی ئەوەی دروستی کردووە
پاکو بێگەردی بۆخوا پڕ بەوەی دروستی کردووە
پاکو بێگەردی بۆخوا بەئەندازەی ئەوەی لەئەرزو ئاسماندایە
پاکو بێگەردی بۆخوا پڕ بەوەی لەئەرزو ئاسمانایە
پاکو بێگەردی بۆخوا بەئەندازەی ئەوەی لەکتێبەکەیدایە  لەوح المەحفوز
پاکو بێگەردی بۆخوا پڕبەوەی لە کتێبەکەیدایە
پاکو بێگەردی بۆخوا بەئەندازەی هەمووشتەکان
پاکو بێگەردی بۆخوا پڕبە هەمووشتەکان

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

20 Nov, 13:31


پاداشتەکە هاوشێوەی کارەکەیە

﴿ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلا أخَّرْتَنِي إلى أجَلٍ قَرِيبٍ فَأصَّدَّق ﴾المنافقون(١٠)
واتە: ﴿ دەڵێت: پەروەردگارا، خۆزگه ما‌وەیەکی کەمی تر مۆڵەتت بدامایه تا خێرو چاکەم بکردایه و ماڵ و سامانم ببەخشیایه﴾


کاتێك بینیان چاکە و خێر و بەخشینەکان خاوەنەکانیانی ڕزگارکرد لە ناڕەحەتییەکانی ڕۆژی قیامەت.. تەمەننای گەڕانەوە دەکەن بۆ دونیا  تا ئەوانیش ببەخشن و خەڵکی لە ناڕەحەتییەکانی دونیا ڕزگار بکەن..
ئەمە سوننەتی دانا و زانایە - پاکی و بێگەردی بۆ ئەو..
پاداشتی خێر و چاکە و بەخشینەکەیان هاوشێوەی ئەو  کارەیە کە ئەنجامی دەدەن..
لادانی ناڕەحەتی لەسەر خەڵکی لە دونیادا، پاداشتەکەی لای خودا ڕزگاربوونە لە ناڕەحەتی ڕۆژی قیامەت..🌻

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

20 Nov, 07:45


الْحَمْدُ لِلَّهِ عَدَدَ مَا خَلَقَ.
الْحَمْدُ لِلَّهِ مِلْءَ مَا خَلَقَ.
الْحَمْدُ لِلَّهِ عَدَدَ مَا فِي الْأَرْضِ وَالسَّمَاءِ.
الْحَمْدُ لِلَّهِ مِلْءَ مَا فِي الْأَرْضِ وَالسَّمَاءِ.
الْحَمْدُ لِلَّهِ عَدَدَ مَا أَحْصَى كِتَابُهُ.
الْحَمْدُ لِلَّهِ عَدَدَ كُلِّ شَيْءٍ.
الْحَمْدُ لِلَّهِ مِلْءَ كُلِّ شَيْءٍ.

یەكێكە لە ناسكترین و ئاسانترین زیكرەكان لەسەر زار، زۆر قورس و گران لە تەرازووی كردەوە چاكەكان،

عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ يَقُولُ: «أَفْضَلُ الذِّكْرِ لَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ وَأَفْضَلُ الدُّعَاءِ الْحَمْدُ لِلَّهِ» .
واتە: جابری كوڕی عەبدوڵڵا خوالێی ڕازی بێت گوتوویەتی: گوێم لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو دەیفەرموو: گەورەترین و چاكترین زیكر (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)یە، گەورەترین و چاكترین دوعاش (الْحَمْدُ لِلَّهِ)یە.

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

19 Nov, 18:54


‏﴿وَذَكِّر فَإِنَّ الذِّكرَىٰ تَنفَعُ المُؤمِنِينَ﴾
‏- سُبحان الله
‏- الحَمد لله
‏- لا إله إلا الله
‏- الله أكبر
‏- أستغفِرُ الله
‏- سُبحان الله العِظيم
‏- سُبحان الله وبحِمده
‏- لا حَول ولا قُوة إلّا بالله
‏- اللهُم صلِّ وسلِّم على نبينا محمد ﷺ.

..🩵🦋

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

19 Nov, 10:02


لاَ إلَهَ إلاَّ اللَّە عدَدَ ما خلق
لاَ إلَهَ إلاَّ اللَّە مِلْءَ ما خلق
لاَ إلَهَ إلاَّ اللَّە عدَدَ ما في الأرضِ والسماءِ
لاَ إلَهَ إلاَّ اللَّە مِلْءَ ما في الأرضِ والسماءِ
لاَ إلَهَ إلاَّ اللَّە عدَدَ ما أحصى كتابُه
لاَ إلَهَ إلاَّ اللَّە عددَ كلِّ شيءٍ
لاَ إلَهَ إلاَّ اللَّە مِلْءَ كلِّ شيءٍ


گەورەیی زیکری (لاَ إلَهَ إلاَّ اللَّە )
پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ فەرموویەتی: (( أسْعَدُ النَّاسِ بشَفَاعَتي يَومَ القِيَامَةِ، مَن قالَ لا إلَهَ إلَّا اللَّهُ، خَالِصًا مِن قَلْبِهِ، أوْ نَفْسِهِ)).
واتە : لە ڕۆژی قیامەتدا دڵخۆشترین و بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی من ئەو کەسەیە بە نیازپاکی و لەدڵەوە یاخود لە ناخەوە گوتویەتی((لاَ إلَهَ إلاَّ اللَّە )).

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

18 Nov, 13:53


هەمیشە ڕقت لە هەڵە بێت، بەڵام خاوەن هەڵە نا
پڕ بە دڵ ڕقت لە گوناهـ بێ بەڵام گوناهبار نا،
ڕەخنە لە قسە بگرە بەڵام ڕێز لە خاوەن قسە بگرە.
کاری ئێمە ئەوەیە نەخۆشی لەناو بەرین نەک نەخۆش.

«ئیمامی شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێ»

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

18 Nov, 09:23


أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ عَدَدَ مَا خَلَقَ
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ مِلْءَ مَا خَلَقَ
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ عَدَدَ مَا فِي الْأَرْضِ وَالسَّمَاءِ
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ مِلْءَ مَا فِي الْأَرْضِ وَالسَّمَاءِ
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ عَدَدَ مَا أَحْصَى كِتَابُهُ
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ عَدَدَ كُلِّ شَيْءٍ
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ مِلْءَ كُلِّ شَيْءٍ

سودەکانی أَسْـتَغْفِرُ اللَّه

كاتێك خەڵكی لە مەیدانی مەحشەر ڕادەگیرێن، ئەوانەی زۆر (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ)یان كردوە لە پاڵ دۆستانی خوا دەبنە هاوەڵانی دەستە ڕاست.

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

17 Nov, 17:01


قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ :
«مَنْ أَتى إليكُمْ معروفًا فكافِئُوهُ، فإِنْ لَمْ تَجِدُوا فادعوا لَهُ»

واتە:کەسێك چاکەی لەگەڵتاندا کرد ئەوا پاداشتی بدەنەوە، کە نەتان بوو پاداشتی بدەنەوە ئەوا دوعای خێری بۆ بکەن.



🏷 صَحِيح الجَامع

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

22 Oct, 19:13


٦٠٠ فەرموودەی پێغەمبەری ئەزیزمان سەلامی خوای لەسەر بێت 💗😊

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

18 Oct, 14:16


"وەڵڵاهی گەر تەنیا مێروولەشم بەدەستەوە بێت، شەڕی ئێوەی پێ دەکەم"

یـ.ـەحیا ئەم دێڕەی لە ڕۆمانی «دڕک و مێخەک» هێناوە کە لە عومەری کوڕی خەتتاب وەری گرتووە (ڕەزای خوای لێبێت)، وا دیاره یەحیا لەگەڵ ئەم قسەیە ڕاستگۆ بوو تا کۆتا ساتی ژیانی کە هیچی نەدۆزییەوە جگە لە پارچە دارێک تا شەڕی دوژمنانی پێ بکات و، کردیشی!

ئەمە سیفەتی پیاوە گەورەکانی ئوممەتە کە تا کۆتا سات لەو تیجارەتە ناکشێنەوە کە لەگەڵ خوادا کردوویانە، هەروەها ئەوە دەکەن کە دەبێت بیکەن و، ئەوی تری دەدەنە دەستی خوا، ئیتر گەر هەڵدانی پارچە دارێک، یان بەردێکیش بووبێت.

#ئاستانە_Astana

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

19 Sep, 01:45


اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ, خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ, وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ, أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ, أَبُوءُ (١) لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ, وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ (٢)
🌸
واتە: خودایە تۆ پەروەردگارمیت و ھیچ پەرستراوێکیش نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە تۆ، دروستت کردووم و منیش بەندەی تۆم، خودایە من لەسەر پەیمان و بەڵێنەکەی خۆمم، کە بە تۆم داوە تا چەندە لە توانامدا بێت (٣) ، خودایە پەنات پێدەگرم لە شەڕ و خراپەی ئەوەی، کە ئەنجامم داوە، خودایە دان بەوەدا دەنێم، کە تۆ بەخشش و نیعمەتت بەسەردا ڕشتووم، دانیش بە تاوانەکانمدا دەنێم و داوای لێخۆشبوونت لێ دەکەم، ھیچ کەسێکیش لە تاوانەکان خۆش نا بێت، جگە لە تۆ (چونکە بەڕاستی خۆشبوون لە تاوان بەس تەنیا شایستەی خودایە).
🩷

(١) أقر وأعترف .
(٢) ھەرکەسێک لە بەیانیان ئەم ویردە بە یەقینەوە بخوێنێتەوە و بمرێت دەچێتە بەھەشتەوە، {ھەروەھا پێی دەگوترێت سەرگەورەی زیکرەکان} . أخرجه البخاري ٧ / ١٥٠ {وصحابي الحديث هو شداد بن أوس (رضي الله عنه)}.
(٣) ئەو بەڵێن و پەیمانەی، کە نەوەکانی ئادەم بە خودای گەورەیان داوە ئەوەی کە عیبادەت و پەرستش بۆ شەیتان نەکەن و لە ھەموو شیرک و خورافیاتێک دوور بکەونەوە و بەتەنیاش خودای گەورە بپەرستن و شوێن ڕێبازی یەک خوا پەرستی و تەوحید بکەون، ھەر وەکو چۆن خودای پەروەردگار لە قورئانە پیرۆزەکەیدا دەفەرمووێت : أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آدَمَ أَن لَّا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ ۖ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿٦٠﴾ وَأَنِ اعْبُدُونِي ۚ هَـٰذَا صِرَ‌اطٌ مُّسْتَقِيمٌ يس: ٦٠ - ٦١

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

16 Sep, 16:06


کاتێک برایەکمان هەڵەیەک دەکات خێرا پەلەقاژەی ئەوەمانە وەڵامی بدەینەوە و دووری بخەینەوە، لەبری ئەوەی دڵمان پێی بسووتێ و دەستی بگرین، ڕاستە مانەوەی ئیسلام وەک خۆیی و ڕاستکردنەوەی هەڵە بەتایبەت لەبابەتە گەورەکاندا واجب و پێویستە، بەڵام ئەم کارە ڕێ و ڕێکاری خۆی هەیە، دەبێ کەسی زانا پێی هەستێ و بە شێوەیەکی جوان وەڵام بداتەوە، بەم شێوەیە هەم حەق ون نابێ هەم براکەشت تووشی فیتنەو سەرلێشێوان نابێ، هەم خەڵکیش سەرگەردان نابێ.
خۆ ئەگەر ئەمەمان نەکرد هەم خۆمان و هەم حەقەکەش ناشرین دەکەین، هەم دەبینە هۆکاری زیاتر دوورکەوتنەوەی براکەشمان.
ئەوەی لە ساحەکەدا هەیە لە وەڵام و لێدوانەکان بەشێکی زۆری شەڕی نەفس و هەواو ئارەزووە بەڵام بەدڵی خۆمان ناوی جوان و بانگەشەی بریقەداری بەبەردا دەکەین، ئەگینا کوانێ حەق پێویستی بەخۆسوورکردنەوەو قسەی زبر و شکاندنەوەی بەرامبەرە؟!

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

12 Sep, 10:20


◈پێغەمبەرى الله ﷺ فەرموویەتی:
هیچ جێگا و دیمەنێکم نەبینیوە لە قەبر
و ناوگۆڕ خراپتر و ترسناکتر بێت..

( سنن_الترمذي ۲۳۰٨ )

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

27 Aug, 16:45


سودەکانی زکری بەیانیان و ئێواران
گوناحت بۆ دەسرێتەوە .
لەشەیطان دەپارێزرێی .
ئەجرت بۆ دەنوسرێ .
پلەت بەرز دەبێتەوە لای خودا .
لەبەڵاو موسیبەت دەپارێزرێی .
لە پارێزگاری خودا دەبیت .
خودای گەورە زۆری خۆش دەوێیت .
لە چاوی پیس و نەفسی پیس دەپارێزرێیت
لە جادو نوشتەو دوعا دەپارێزرێیت .
.

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

27 Aug, 14:46


🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸 pinned «زکری ئێوارانتان بکەن♥️»

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

27 Aug, 14:46


زکری ئێوارانتان بکەن♥️

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

27 Aug, 01:31


🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸 pinned «بەبێ زکرەکانی بەیانیتان نەخەون 💜»

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

27 Aug, 01:31


بەبێ زکرەکانی بەیانیتان نەخەون 💜

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

26 Aug, 11:40


👈🏽ئەگەر گلەیی کردن سوودی هەبوایە
یوسف لەدەروونی خۆیدا نەیدەشاردەوە !

👈🏽ئەگەر تێکەڵبوونی خەڵکی لەکاتی خەمدا سوودی هەبوایە یەعقووب پشتی لەکوڕەکانی نەدەکرد !

👈🏽ئەگەر دەردە دڵ کردن ڕزگاربوون بوایە مەریەم نەزری نەدەکرد قسه لەگەڵ کەس نەکات !

✍️بۆیە دڵنیابەو باش بزانە تەنها پشت بەستن بەخواو خۆچەماندنەوە بۆزاتی اللە و وتنی خەم و ناڕەحەتیەکان بۆ ئەو ڕزگارمان دەکات .

M.Wshyar

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

25 Aug, 14:50


ئەو نهێنییە چییە کە #سەڵاواتی ئیبراهیمی قورس و بەهێزە، بە پێچەوانەی هیچ کام لەجۆرەکانی سەڵاوات لەسەر پێغەمبەری خوا (ﷺ)

دەزانی بۆچی قورسە؟
چونکە نهێنی و دەرکەوتنی گەورەی تێدایە کە بە دڵی مرۆڤدا نایەت
دەزانی بۆچی قورسە؟
چونکە نهێنیەکی گەورەی تێدایە لە چاککردنەوەی هەموو نەخۆشییە ڕۆحی و جەستەییە چارەسەرنەکراوەکان
دەزانی بۆچی قورسە؟
چونکە کردەوەی چاک هەیە وەک شاخ کە بە دڵی مرۆڤدا نایەت
دەزانی بۆچی قورسە؟
چونکە بە نهێنی و کەرامەت و فەتحەکانی بەدەست ناهێنیت تەنها کاتێک نەبێت کە لەگەڵ سەبر و بەشێکی زۆریان خەبات دەکەیت تا دەگەیتە ئەوەی کە دەتەوێت، یان تەنانەت زیاتر لەوەی کە دەتەوێت.

دەزانی بۆچی قورسە؟
چونکە جبرائیل سەلامی خوای لەسەر بێت، لە خودای گەورەوە ناردویەتییە خوارەوە و جبریل سەلامی خوای لەسەر بێت، دانابەزێت تەنها بۆ شتێکی گەورە نەبێت و نهێنیەکی گەورەی تێدایە.
دەزانی بۆچی قورسە؟
چونکە ڕووناکی تێدایە کە بە دڵی مرۆڤدا نایەت
دەزانی بۆچی قورسە؟
چونکە خودای گەورە نهێنی خۆیت پێ نادات مەگەر بە خۆڕاگری لەسەری

جێگای سەرسوڕمانە کەسێک بڵێ  #ســـەڵاواتی ئیبراهیمی قورسە و نازانێت خەم و ئازار و خەم و نەخۆشیەکانی زەوی لێی لادەبات.

جێگای سەرسوڕمانە بۆ کەسێک کە دەڵێت   #سەڵاواتی ئیبراهیمی درێژە و نازانێت لە خودای گەورە و لە پێغەمبەر  نزیکی دەکاتەوە، خوای گەورە بەرەکەتی بخاتە سەری و ئارامیشی پێ ببەخشێت، و مەحاڵەکان لێی نزیک دەکاتەوە.

سەیرە کەسێک #سەڵاواتی ئیبراهیمی بکات کاتێکی زۆری دەوێت و نازانێت ئەو پاداشت و پاداشتە گەورەیەی تێدایە

سەرسوڕهێنەرە بۆ کەسێک کە دوعای ئیبراهیمی دەکات ئێمە تەنها لە دوعاکاندا دەیڵێین و ئەویش نایزانێت ئەگەر زۆرجار دووبارەی بکردایەتەوە لە هەموو کاتێکدا، خودا بە زۆری بەخشینەکەی بۆی سەرسام دەکرد.

واو، کێ دەڵێ #سەڵاواتیی ئیبراهیمی ئازارم دەدات و نازانێت کە هەموو ئازار و ئازار و نەخۆشییەکانی لەناو دەبات.

جێگای سەرسوڕمانە بۆ کەسێک کە بڵێت   #ســەڵاواتیی ئیبراهیمی کاتم دەبات، بۆیە من بە ژمارەیەکی کەم دەیڵێم، ئەویش نازانێت کە ئەم ژمارە بچووکانە لە هەموو فۆرمولێک باشترن، تەنانەت ئەگەر لە ڕووی هەزارانیشەوە دووبارەیان بکاتەوە پاداشت و پاداشتی گەورە.

بەداخەوەم بۆ ئەوانەی دەڵێن   #سەڵاواتیی ئیبراهیمی کاتم دەبات و نازانن تۆن و شاخ لە گوناه و سەرپێچی دەبات.

سەیرە کەسێک #سەڵاواتی ئیبراهیمی بڵێت کاتم دەبات و نازانێت تۆن و شاخ لە خەم و خەم و ئازارەکانی دەبات.

جێگای سەرسوڕمانە بۆ کەسێک کە #سەڵاواتی ئیبراهیمی بڵێت کاتم دەبات و نازانێت کە بە تەواوی نیگەرانی و خەم و ئازار و نەخۆشی و کێشەکانی لێ لادەبات.

جێگای سەرسوڕمانە بۆ کەسێک کە دەڵێت #سەڵاواتی ئیبراهیمی کاتم دەبات و نازانێت لە هەموو قەیرانەکانی دونیا ڕزگاری دەکات و ئەو جادووە ئاڵۆزانە دەشکێنێت کە لە ژیانیدا تووشی ئازار بووە.

سەیرە کەسێک  #سەڵاواتیی ئیبراهیمی بڵێت کاتم دەبات و نازانێت وەک ڕەشەبا بەسەر دوژمنەکانیدا دادەبەزێت

جێگای سەرسوڕمانە ئەوانەی #سەڵاواتیی ئیبراهیمی دەڵێن درێژ و قورسن و نازانن نهێنیەکی خێرا و گەورە لە وەڵامدانەوەی نوێژەکەدا هەیە

وە هەموو فۆرمولەکانی دوعاکردن لەسەر پێغەمبەر #سەڵاوات  بکەرەوە سوێند بەخوا هەموو فۆرمولەکانی #سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر ، بۆ خاوەنەکەی بکەرەوە ئەوەی نەیدەکرد بەسەریدا دێت، تەنها ئەوە نەبێت کە فۆرمولەی #ئیبراهیمی خێراترین و بەهێزترین و تەواوترینە.

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

23 Aug, 12:28


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ..🩵

🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

22 Aug, 17:16


تێ ناگەم بۆ جار جار ڤیدیۆکان دا ئەنێم غێم ئەبێت 🙂 بۆیە ئەوە بە سافی بۆم دانان هەر برێن خراپی چاو ئەستوورانە