نەقڵی کوردی @naghlikurdi Channel on Telegram

نەقڵی کوردی

@naghlikurdi


@reza_s1398
نه‌قڵی كوردی مه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بیستنی قسه‌ خۆشه‌كانتان

نەقڵی کوردی (Kurdish)

نەقڵی کوردی چەندین وتار و خاڵ و چاوت بە ڕێگەی پەیامدان دەکاتەوە بۆ هونەرەکە و رازەکەدا. ئەم مەکۆیە گرنگ بە کاربەرنامەکان و تازەن وتاری کوردی کە لە کوردستان و جیھانی دیکە بەکاردەهێنرێت. نەقڵی کوردی ماڵپەڕێکی ئەندازیاری بۆ هونەرمەندان و هاواڵیانی زیاترەیە. ئەم مەکۆیە بۆ گرنگی هونەر، زانست و هاوکاری هەمووان لە یەک هاوتایەتی. نەقڵی کوردی دوایین وتار و چاوت لە بابەتی فرۆشتندا و هەواڵدانی هونەرمەندان و نووسەرانی کوردی گرنگی دیاری بکە. بیبەڕێوە بە نەقڵی کوردی و چوارچێوەکانی هونەری کوردی لە یەک هاوتایەتی!

نەقڵی کوردی

24 Nov, 14:12


#ئیبراهیم له‌ سه‌قز

له‌ گوندێكی ده‌وروبه‌ری سه‌قز كچێك ده‌ژیا، ناوی ناسكه‌ بوو. ناسكه‌ كیژۆڵه‌یه‌كی شه‌رمێون بوو، كه‌ چاوی تۆزێ مژو مۆن بوو(خمار بوو). ئه‌وكات زۆربه‌ی بووكه‌كان به‌ ئه‌سپ و چاره‌وا ده‌گۆازانه‌وه‌.
له‌كاتی سواربوونی بووك، له‌به‌ر شه‌رم و سه‌رهه‌ڵنه‌هێنانی بووكه‌، پێچه‌وانه‌ سواربوو. یانی سه‌ری بووكه‌خان، له‌ لای كلكی ئه‌سپه‌كه‌وه‌ بوو.
له‌وكاته‌دا هونه‌رمه‌ندی گۆرانی وێژ، پێی هه‌ڵداوه‌ و كوتوویه‌:
چاوت ئه‌ستێره‌ی ده‌ریازی
هه‌ڵیاندێنی چه‌ند به‌ نازی
به‌ كوشتنم ئاواتخوازی
سه‌ری بۆ لای، كلكی ترازی

دوایه‌ زانیویه‌، كه‌ پێچه‌وانه‌ سواربووه‌ و له‌و كاته‌وه‌ ئه‌م گۆرانییه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا، سه‌رزاران كه‌وتووه‌.


https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

24 Nov, 13:10


#ئیسمایل ئاغای هامبورگاوێ

لە قوتابخانەی ناوندی بووین، لەو تەمەنەدا ئێمە لاوەکان ئەوی بە لامانەوە گرینگ نەبوو، خوێندن بوو ھەر بە دووی شتی سەیر و گەمەوەن.
وانەی کیمیامان ھەبوو مامۆستاکەمان یەکی خرپنەی گۆشتن بوو، بەڵام گەلێک لەسەرەخۆ و پشوودرێژ بوو، باسی چالاکی مادەکیمیاویەکان بوو، کە بە کاتالیزۆر ئەکتیو دەبن، یان جیاوازی نێوان کاردانەوەیەکی کیمیایی و پرۆسەیەکی فیزیکی چییە؟
پرۆسە فیزیکییەکان دەتوانن بە شێوەیەکی فیزیکی پێچەوانە بکرێنەوە. کاردانەوە کیمیاییەکان ناتوانرێت. بە شێوەیەکی فیزیکی پێچەوانە بکرێنەوە چونکە مادە نوێکان زیاد دەکرێن، بۆ کاردانەوە کیمیاییەکان.
لە تاقیگە ھەروا خەریک بوو بۆی شی دەکردینەوە.کوڕێکی ھاوپۆلمان ناوی ساڵە بوو، بەردەوام دەنکە ماش لە گیرفاندا و قاوغی قەڵەمی بیکی ئامادەی لە لا بوون. بە دزیەوە و لەنەکاو شریخەی لە شوێنێک ھەڵدەستاندین. ئەو ڕۆژە دوور لە چاوی مامۆستا جاسووسی لەگڵۆپی تاقێگە گرت و ڕمبەی لێھەستانت و گڵۆپ تەقی و ورد و خاش بوو.
ھەر بۆ خۆشی گوتی: مامۆستا ئەوە چالاکی کیمیایی بوو، یان فیزیایی؟
مامۆستاش لەسەرەخۆ گوتی: پرسیارێکی بەجێیە! ئەوە فیزیکی بوو، بەڵام تازە گڵۆپەکە بە ئێمە وەک خۆی لێ نایەتەوە، ئێوه‌ خۆش. ئێمەش کردمانە پێکەنین.


https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

22 Nov, 13:29


#عه‌تا له‌ سه‌قز

ئەمشەو چووم بۆ ماڵی کاکەم، ئەم چیرۆكه‌ی سەرەوەم بۆ کاکم گێڕاوە.
لەپڕ کوڕە چکۆلەکەی، وتی: مامەعەتا جا ئەوە چییە؟!! ئاروینی هاوکلاسی من ئاغای موعەلیم لێی پرسی: پستاندارێکی بێ ددان ناو بەرە؟
جوابی داوە: دایەگەورەم...دایکی بابم.
ئاغای موعەلیم وتی: ئاروین گیان عەیبە قسەی وامەکە، ئەمە کێ فێری کردی؟!!
وتی: مەمانم!!


https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

22 Nov, 13:28


#مه‌لا قادری بێرانی

کۆڵبەرێک دەیگێڕاوە، دەیگوت:
دەچووین بۆ سەر سنوور، سیگارمان دێنا، مەلایێکمان دەگەڵ بوو هەموو جاران کە کۆڵمان لێ دەنا دەیگوت: کوڕینە! ڕەحمەتی خواتان لێ بێ، ژن جوانەکان وەدوایێ بکەون و ژن ناحەزەکان وەپێشێ بکەون!
حەیفە، با ژن جوانەکان، هیچیان بەسەر نەیێت!
وە دەیگوت: ئەمنیش بەینە بەینەم، لە وەسەتێ دەڕۆم.

https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

22 Nov, 13:28


#ئیسماعیل ئاغای هامبورگاوێ

جارێک کابرایەک تەنگاو بوو، ھەڕای کرد بچێتە مبال. دوو ئافتاوە سوور و شین لە بن دەرگای داندرابوو، ھی سووری تاو دایە.
کابرایەک ھەرای کردێ، ئەوە نابێ! ئەوی تر ھەڵگرە.
کابرا تەواوبوو، هاتە لای کابرای پرسی: ئەرێ برالە جیاوازی ئەو دوو ئافتاوە چیە؟!!
کابرا گوتی: ھیچ جیاوازیەکیان نییە، ئەی بۆچی گوتت ئەوەی دانێ و ئەوێتر ھەڵگرە. بۆ ئەوەی بزانی ئێرە خاوەنی ھەیە و دەبێ پارە بدەی.


https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

22 Nov, 13:27


#عه‌تا له‌ سه‌قز

ئەمڕۆ لەگەڵ دۆستان باسی گەنجی ئەم سەردەمەمان دەکرد، کە بنەماڵەکان دەبێ زۆر ئاگایان لە منداڵەکانیان بێت. باوەر بفه‌رموون هاوڕێیانی نەقڵی کوردی، سیگارکێشان لە ناو پارکەکان داهاتووەتە ژێر پازدەساڵ. چ کوڕ، چ کچ. ڕەنگە بڵێم کچ زیاتر خەریکە، درۆم نەکردبێت.
دۆستان هەر یەکە بە جۆرێک هەستی خۆی دەرئه‌بڕی.
لەپڕ ئەنوەری دۆستمان وتی: کوڕە توخوا لێیان گەڕێن، با وەک خۆمان نەبن. ئەی گوو بێتە جەوانی خۆمان!! وەڵا کلاسی دووی سەرەتایی بووم، هاوکلاسیەکەم وتی: ئەنوەر ئەوە تۆ لە فیلمی کارتۆن ئەترسی؟!!
+وتم: نا..
-وتی: دایک و باوکی من، کە فیلمی کارتۆن ئەخەنە سەر بۆم، خۆیان لەترسا ئەچنە ئەودیو درگا دائه‌خەن تا نیو سەعات، دایکم لە ترسا هەر ئەقیژێنیت...
دە تۆخوا ئیسە باشە، گشتیان زۆرزانن یان ئەوکات.


https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

20 Nov, 13:08


منداڵ بووم پیره‌عه‌جه‌مێكی تورك ده‌هاتمه‌ دووكانی ئێمه‌، ماسی ده‌كڕی و ده‌یبرده‌ ته‌ورێز ده‌یفرۆشت. هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ باوكم ده‌هاته‌ ماڵمان و حیساب و كتێبی ده‌كرد و ده‌چووه‌ ته‌ورێز.
زۆر خۆشی له‌ ناوه‌كه‌ی من ده‌هات. به‌و زمانه‌ توركییه‌ی ده‌یدواندم و منیش هیچی لێ حاڵی نه‌ده‌بووم. چونكا ناوی من ڕه‌زا بوو، زۆر كه‌یفی پێده‌هات. به‌ڵام برایه‌كی دیكه‌م كه‌ ناوی عومه‌ر بوو، ڕقی دونیای لێ بوو، ته‌نانه‌ت ناوی نه‌ده‌هێنا.
ئه‌وه‌ی كه‌ له‌بیرم بێ، ده‌یگوت: ئیزا نۆڵدی!! نازانم یانی چی؟!! به‌ڵام هه‌مووكات به‌ هێنانی ناوی من خۆشی ده‌هات و له‌گه‌ڵ ئه‌و براهه‌ژاره‌م قسه‌شی نه‌ده‌كرد.
پێم وابێ ئه‌و هه‌موو ڕق و قینه‌ی كه‌ له‌ نێو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا هه‌یه‌، له‌ لای ئێمه‌ی كورد هیچكات نه‌بووه‌ و نابێ.


https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

20 Nov, 13:07


#عه‌تا له‌ سه‌قز

کاکە ڕەحمانێکی دراوسێمان هەیە، دەنگی هاواری تا ماڵی ئێمە ئەهات. چوومە دەرەوە، وتم: خاڵۆ ڕەحمان ئەوە بۆ واشێت بووی، چی بووە؟!!
وتی: بە گیانی ئەم عەتایە خەریکم تۆق ئەکەم. ماشینەکەم لەبەر درگای خۆمان داناوە، کەچی تا یەک چاییم خواردو هاتمەخوارۆ، لاستیکی ماشینەکەمیان دزیوە.
وتم: تەلەفوونت بۆ پۆلیس کرد؟!
وتی: ئەی بۆ شێت بوومە دایکی پۆلیس بگ...م، چوومەتە پاسگا ئەڵێم بۆم پەیدا بکەن، پێم ئەڵێ: ئەگەر دۆزیمانۆ تەلەفوونت بۆ دەکەین!
وتی: ڕووم کردە ئەفسەر، وتم: ئەی ئەگەر نەتدۆزییۆ چی بکەم؟
پێم ئەڵێ: لەو دونیا لای خوا یەخەی بگرە.
جا وەرە عەتاگیان تەواو عالەم لەو دونیا خەریکی حۆری بن، منیش بۆ دزی تایەری ماشینەکەم بگەڕێم.


https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

18 Nov, 13:47


چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر مامۆستاێكی ئایینی له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئێران، به‌رنامه‌ی بنه‌ماڵه‌یی بۆ خه‌ڵكی بڵاو ده‌كرده‌وه‌.
ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كرد، كه‌ چلۆن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و ئاكار و كرده‌وه‌یان له‌ ماڵه‌وه‌ چلۆن بێت و فیسار بێت. ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ كه‌ ئه‌وكات هێشتا ماهۆاره‌ و شتی وا نه‌بوو، له‌ ناو بنه‌ماڵه‌كاندا بینه‌ری زۆری بوو.
له‌پڕ به‌رنامه‌ په‌كی كه‌وت و مه‌لا نه‌ما.
پاش ساڵانێك كه‌ هه‌واڵی مه‌لامان زانی، كوتیان: به‌ بێ ئاگاداری ژنه‌كه‌ی، چووه‌ ژنی دیكه‌ی هێناوه‌ و له‌و شوێنه‌ جێگه‌ی خۆش كردووه‌.
ژنه‌كه‌شی كه‌ به‌مه‌ی زانیبوو، نه‌یكردبووه‌ نامه‌ردی، چبوو له‌ ئاوده‌ستی ماڵی خۆیان به‌ جێگه‌ی ئاو، ئه‌سیدی بۆ دانابوو. بیلامانا گه‌ڵ و گونی مامۆستا سووتابوو، و كار له‌ كار ترازابوو. چونكا فێڵی مه‌لا، به‌ مه‌لاژن ده‌كرێ.


https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

18 Nov, 13:46


وادیارە بڕێک وتە و ڕەوشتی خراو و ناحەز هەیە، کە جێگای خۆیان لە ناو کۆمەڵگای کوردەواری کردوەتەوە.
وەک بڕێک کەس، کە خۆشەویستی خۆیان دەردەبڕن بۆ مناڵەکانیان و یا کەسانی نزیکیان ئەڵێن:
دایکم بە قوربانت بێ، یا قەزات لە قەبری دایکم.
ئەمجۆرە وتە و قسانە نەوترێ، باشترە.
دایکتان مەکەنە قوربانی هیچکەس، چونکە کەس وەک دایکتان، قوربانی بۆ ئێوە نەداوە...!



https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

18 Nov, 13:45


چارلی چاپلین:
کە مناڵ بووم، لای دایکم ئەنوستم و هەموو شەوێ ئاواتێکم ئەخواست.
ئەموت: دایە! ماشێنم بۆ ئەکڕی؟
ئەیوت: بەچاوان، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.
ئەموت: دایە! ئەمبەی بۆ گەورەترین پارکی دنیا، جۆلانێ بکەم؟
ئەیوت: ئەیچۆن دڵەکەم، بەچاوان، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.
شەوێ لێم پرسی: دایە! ئەگەر گەورە ببم، ئەگەمە ئاواتەکانم؟
وتی: دڵنیابە ئەگەی، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.
هەموشەوێ بە خۆشیەکی بێ کۆتاییەوە ئەخەوتم.
ئەوەندە خەوتم، هەتا خۆم گەورە بووم و ئاواتەکانم چکۆلە بوونەوە.
------
ساڵانێک تێپەڕبوو . . .
دوێشەو دایکم هاتە خەوم،
وتی: جەرگەکەم!
ئێستاش شەوانە پێش ئەوەی بخەوی، بیر لە ئاواتەکانت ئەکەیتەوە؟
وتم: شەوانە ناخەوم دایە!
وتی: بۆ بەقوربان! مەگەر ئاواتی چیت هەیە؟
وتم: ئاواتم ئەوەیە تۆم لە لابی و
ئیتر هیچ ئاواتێکم نیە دایەگیان . . .
وتی: باش دڵەکەم باش.
ئەمشەو دێمە خەوت، بەڵام بەو مەرجەی بنوی، ڕۆڵەی شیرینم . . .


https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

18 Nov, 13:45


چەنگیزخانی مەغوول نەیتوانی شاری بوخارایە داگیر بکا. لە نامەیەکدا بە خەڵکی شارەکەی ڕاگەیاند، هەر کەسێ لەگەڵ ئێمە بکەوێ و لەگەڵمان بێ، گیانی پارێزراوە.
خەڵکی بوخارا بە بیستنی ئەو هەواڵە بوونە دوو تاقم. تاقمێکیان بەربەرەکانێیان کرد و تاقمێکیش دەگەڵ داگیرکەر کەوتن.
چەنگیز ئەمجارە بۆی نووسین: ئەوانەی لەگەڵ ئێمەن، دەگەڵە ئەوانەی دژی ئێمەن بەشەڕ بێن و تاڵانی و دەسکەوتەکان بۆ خۆیان و دەسەڵاتی شاریشیان دەدەینێ.
بەڵێ، شەڕ لەنێوان دوو تاقمی هاوشاری و موسوڵمان هەڵگیرسا و لە ئاکامدا تاقمی لایەنگر و بەکرێگیراوی چەنگیز سەرکەوتن.
بەڵام شکستی گەورە ئەوەبوو چەنگیز فەرمانی دا تاقمی سەرکەوتوو چەک کرێن و پاشانیش لە سەریان دەن.
چەنگیز کوتی: ئەگەر ئەوانە ئەمەکدار دەبوون براکانی خۆیانیان لە بۆ ئێمەی بیانی نەدەفرۆشت. ئەوەیە ئاکامی خۆفرۆشی بۆ بێگانان.
تێبینی:
بۆیە کورد دەڵێ:
هەرکەس بکا بێگانە پەرستی
ئاقیبەت هەردەهێنێ نوشوستی

سه‌رچاوه‌: له‌ كاناڵی مزراویلكه‌ وه‌رگیراوه‌



https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

18 Nov, 13:43


#ئیسمایل ئاغای ھامبورگاوێ
بۆیە دەڵێن شەڕ و تڕ بە دەست خۆت نییە!

کاکە شێخ بۆی گێڕامەوە:
بابم نەخۆش بوو و بڕیارم دا بۆ سەردانی بچمە نەخۆشخانە. سواری تاکسییەک بووم. بێجگە لە شۆفیر کەسی تێدا نەبوو.
زۆر نەڕۆیشبووین، شۆفیرتاکسی دەستی کرد بە قوتەقوت. ھەر لە ئاوێنەی ژووری تاکسیڕا چاوی لێ دەکردم و لەگەڵ خۆی ھەر ورتەورتی بوو. ئەرێ ھەوە! ئەرێ بابە ڕاست بۆ خۆیەتی...
لەپڕ گوتی: کاکە ئەتۆ دەناسم.
گوتم: باشە، بڵێ بزانم بەڕێزتان کێیە؟!
گوتی: ئەمن تەنانەت وێنەی تۆشم پێیە!
ئەگەر ڕەسمی پێشان دام، وێنەی کەرێک!
گوتم: ھەتیوە داناوەشێی، شتی وا بە من دەڵێی؟!
ھێندە تووڕە بووم، دایھاتمێ یەکی تێ سرەوێنم.
لەخۆم نووسام؛ بۆ لەو کەینوبەینەدا، تڕێکم لێ بەرنەبوو!
جا ئەوە کاکی شۆفیر: نەمگوت ئەمن دەتناسم، کەرەتڕکەن!
ئیدی ئەمنیش چم پێ نەما و سارد بوومەوە و دەستم بە پێکەنین کرد.


https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

15 Nov, 14:00


وسووئاغای مه‌نگوڕان قه‌ت كاری باشی نه‌ئه‌كرد. هه‌میشه خه‌ریك به‌كاری خراپ بوو، به‌ڵام جارجاره‌ش نوێژی ده‌كرد!
لێیان پرسی: بۆ نوێژ ئه‌كه‌ی؟!
وتی: نه‌كا ئه‌م مه‌لانه‌ ڕاست بكه‌ن و قیامه‌ت ببێ، با ئه‌وێشم له‌ده‌ست نه‌چێ...

سه‌رچاوه‌: كتێبی رشته‌ی مرواری مامۆستا "علاالدین سجادی"

https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

15 Nov, 14:00


#ئیسمایل ئاغای هامبورگاوێ

کاکە سیروانی دارمەکۆن گێڕایەوە:
زۆر لەوەپێش کوێخایەکی نێوبەدەرەوەی گوندێکی دەورووبەری شاری ڕەبەت، ڕوو لە لای سنە دەکات و لە ماڵێکی دەوڵەمەند دەبێتە میوان. زۆری ڕێز لێ دەگرن و لەوێش بە دابی خۆیان خورما دادەنێن، کە دەنکیان لێ دەرھاتوون و کاكڵەگوێزیان تێ ھاویشتوون. زۆری پێ خۆش دەبێ. کە بەرەوماڵ دەگەڕێتەوە، ھەر لەڕێوە چەند کیلۆ خورما دەکڕێت و بە خێزانی دەڵێ:
ئافرەت ئەو خورمایانە دەنکەکانیان لێ دەرێنە و گوێزیان دە نێو ھاوێ.
بەو پێیەی کە کوێخا لە سەفەر بووە، میوان دێنە سەردانی. بۆ دەنگوباس و بەخێراتنکردنەوەی، بەهەڵکەوت ڕەشیدەشێتیش لەوێ دەبێ.
کوێخا فەرمان دەدات: خورما بێنن.
کە خورمایان دەگێڕا، کوێخا دەخۆی دەنووسێ خورما ھەڵگرێت، یەکی لێ بەر دەبێت!
میوان بۆ ئەوەی بڵێن ھیچمان گوێ لێ نەبووە ھەرکەس لەبەرخۆیەوە وردەکۆخەیەکی بۆ دەکات و وەسەر خۆیان ناھێنن.
کە خورما بۆ ڕەشیدەشێت ڕادەدێرن، ھەڵناگرێت و دەڵێ: ناخۆم!!
ـ بۆ ناخۆی؟!
ـ ناخۆم و ئاه‌.
ـ باشە بۆ ناخۆی؟!
ـ جا باشە خورمایەک ئاوا کوێخا بتڕێنێ، ئەمن ھەر لە خۆشم دەڕیم!
بەمجۆرە تڕی کوێخا، لە قاو دەدا و دەبێتە پێکەنین.


https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

15 Nov, 13:59


#عه‌تا له‌ سه‌قز

دەروێش ڕەحمانێکی هاوسێمان هەیە، دووکاندارە. زۆر پیاوێکی چاک و قسەخۆشە.
مامە عەبە چبووە دووکان، وتبووی: دەروێش گیان، خورمات هەیە؟
ده‌روێش وتبووی: خورمام هەیە، بەخوا قابیل بە ماڵی شایە!
+دە باشە پووشێکم بەرێ.
دەروێش پووشێک خورمای پێدابوو.
مامە عەبە، وتبووی: پووڵم پێ نییە، بینووسە بە قەرز.
دەروێش ئەڵێ: دە دەنکێکی لێ بخۆ، بزانە چۆنە بەدڵتە؟!!
وتبووی: بەخوا بەڕۆژووم.
دەروێش وتبووی: خۆ نە ڕەمەزانە، نە شەشەڵان، ڕۆژووی چی؟!!
مامە عەبە، وتبووی: وەڵا هی پارەکە، دە ڕۆژ قەرزارم.
دەروێش پەلاماری پووشە خورمای دابوو، لێی سەندبووە.
وتبووی: تەڵاقم کەوتبێ بە قەرزی نایەم، تۆ ساڵەوساڵ قەرزی خوا نادەیتۆ، ئیسە قەرزی من ئەدەیتۆ. بڕۆ دەرۆ.


https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

11 Nov, 19:33


له‌ چرچیل سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی ئینگلیز ده‌پرسن: بۆچی هه‌تا هێندوستان ده‌ڕۆی و له‌وێ كۆمپانیای هێندی ڕۆژهه‌ڵاتی دروست ده‌كه‌ی، به‌ڵام له‌پاڵ خۆتان، یانی له‌ ئیرله‌ند ئه‌وه‌ دروست ناكه‌ن؟!
چرچیل ده‌ڵێ: به‌ دوو هۆكار.
یه‌كه‌م: نه‌زانینی خه‌ڵكی.
دووهه‌م: خۆفرۆشان و خه‌یانه‌تكارانی ئه‌وێ.


https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

11 Nov, 19:32


له‌ شارێكی تێكه‌ڵ به‌ سوننه‌ و شێعه‌، پیاوێكی خیرومه‌ند مزگه‌وتێك دروست ده‌كات.
دوای دروستكردنی مزگه‌وته‌كه،‌ مه‌لایه‌كیشی بۆ دیاری ده‌كات و پێی ده‌ڵێ:
كاكه‌ ئه‌م شاره‌ شیعه‌ و سوننی تێدایه‌، تكایه‌ تووشی كێشه‌مان مه‌كه‌، نه‌ باسی عه‌لی بكه‌ و نه‌ باسی عومه‌ر و عوسمان. نوێژ و جه‌ماعه‌تی خۆتی بۆ بكه‌ و پاره‌ی خۆت وه‌رگره‌.
مه‌لا ده‌ڵێ: حاجی ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌م زیاد بكه‌ی، باسی خودا و پێغه‌مبه‌ریش ناكه‌م.


https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

11 Nov, 19:27


#ئیسماعیل ئاغای هامبۆرگاوێ

وەستا عومبەری کوڕە خاڵم، گوتی:
خاڵم چبوو بۆ سەفەر. کە دەچوو بۆ سەفەران، هەمیشە بەستە پوولی پێ بوو. ئەوکاتیش کوتی: ئەمریکی مۆد بوو، ئەویش بێ کۆتی ئەمریکی نەدەژیا.
دەیگوت: باڵتەی چاکن، چونکە گیرفانی چاک و گەورە و زۆری هەن. کە لە سەفەر دەگەڕێتەوە شەممە دەبێت و بازاڕی ساڵاغای ڕەبەتێ، کە بازاڕی حەیوانانیشی لێ دەبێت.
ماشێن هەر لەوێ موسافیران دادەبەزێنیت. هاوکات چەندکەس چاویان بە خاڵم دەکەوێت و ڕاماڵی دەکەنێ. دەڵێن: وەره‌ بە قوربانت بم. ئەو ئێسترە بەدناڵەمان هەیە، بە هیچ ناهێڵێت ناڵی بکەن.
قادری کوڕت هەرچی دەکات بۆی ناڵ ناکرێت. وەرە بە غارێکی بۆم ناڵ بکە.
ئەویش دەڵێت: کوڕە، وەڵڵا کاکە ناکرێت و جلی کارێم لەبەر نین، نابێت و نالوێت.
کوڕە دەڵێن: بە قوربانت ببین، درەنگمان دەبێت دەگەڕێنەوە بۆ دێی. ئاخیری وازی لێ ناهێنن و لەگەڵیان دەچێت.
خاڵم زۆر عەجایب بوو بۆ وڵاخی بەدناڵ، دەتگوت وه‌دمی پێیە و زۆر چاک بۆی ڕادەوەستان.
خێرا دەستی پێدادێنان و لەواشی دەکردن و یەک و دوو چەکوشی دەگەیاندی، دەیگوت: ژنێ ڕابوەستە! وەڵاخ متەقی لێ دەبڕا و مت دەبوو.
دەچێت باڵتە ئەمریکییەکەی بە لاوە لەوێ دادەنێت و کەشیدەکەی لەسەر دادەنێت. دەچیت خەریکی ئێسترەی دەبێت و هەر خێرا ناڵێ دەکات و توزێک لە قسان داڵێ و سەرگەرم دەبێت.
پاش تاوێک کەشیدەکەی لەسەر دەنێت و باڵتەکەی بە دەستەوە دەگرت و هەروا کە دەڕوا بە ڕێوە تۆزێک فێنک دەبێتەوە، باڵتەکەی لەبەر دەکاتەوە. کە ئاوا دەست لە گیرفانی دادا، بەستە سەت هەزارەکەی تێدا بووە تێدا نەماوە.
ئیدی زۆر دەشەڵژێت و ناڕەحەت دەبێ. چاوی لەو گیرفان و ئەو گیرفانی دەکات، لە هیچ گیرفاناندا نییە. وەڵڵا ئیدی کەشیدەکەی لەسەری دەکاتە و ڕوو بە کەشیدە، دەڵێت: ئاخر زەردە نەمگوت ئاگات لێ بێت. کەشیدەی بەعەرزێدا دەدا. بە حیسابی خۆی ئەو کەشیدە زەردەی کە سەر داناوە و بەوی سپاردووە، کە ئاگای لێ بێت. جا توخوا تەماشا چۆنم بابی خۆم گا. هۆشی نابێ داخوا لێی دزراوە لە ڕێگایە، لێیان دەرهێناوە هۆشی نابێت.
ئەو ڕۆژی دەچێتەوە ماڵێ و سبەی بەیانی دەچێتەوە دووکانێ و لەکن کەسیش باسی هیچ ناکات. لە دووکانێ خەریکی کارێ دەبێت حەسەنەڕەشی سوێروێی لێ پەیدا دەبێت. حەسەنی مام عەوڵایان پێ دەگوت.
لە دوور ڕا بانگی دەکات، دەڵێ: حاجی خدر خاڵم بە بێ حاڵێ، دەڵێت: ها حەسەن چتدەوێ؟
دەڵێ: کوڕە ئەتۆ دەزانی دوێنێ باڵتۆیەکەمان لێ گۆڕابوون.
خاڵم دەڵێت: حەسەن ئی من سیفرە. ئەمن تازەم کڕیوومه‌، نایدەم بە بابیشم! کاکە نەگۆڕاوە.
بە زاتی خودای نەگۆڕاوە. ئەمن گرانم کڕیوە و نەگۆڕاوە! زۆری تاریف دەکات! ده‌ڵێت: حاجی خدر ئی منیش هەر تازەیە! بەڵام ئی من بەستەپووڵی تێدا نەبووە. ئی تۆ بەستەپارێکی سەت هەزار تمەنی تێدایە!
دەڵێ: بەڕاستە؟
+ئەرێ وەڵا.
دوای وەرگرتنی پارەکەی خاڵم هەر خێرا کەشیدەکەی لەسەری دەکاتەوە، دەڵێت: زەردە خه‌جاڵتت خۆم!! دوێنێ زۆرم جنێو پێدای. شەرمەندە و ڕووسیا خۆم، بمبووە.


https://t.me/NAGHLIKURDI

نەقڵی کوردی

08 Nov, 13:33


#ئیبراهیم له‌ سه‌قز

بۆ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێ چووینه‌ ئاواییه‌ك.
له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ سه‌قز قاو بڵاو بوو، كه‌ له‌ گوندێك بزنێك كاژیله‌یه‌كی بووه‌، كه‌ سه‌ری له‌ مرۆڤ ئه‌چێ و دیكه‌ی ئه‌ندامی له‌ بزن.
دوای پرسه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ هه‌ندێ له‌به‌ر مزگه‌وت كۆبوونه‌وه‌ و قسه‌یان ده‌كرد.
چه‌ند كه‌سێك بڕوایان ئه‌مه‌ بوو، كه‌ ئه‌و بزنه‌ مرۆڤێك یا ئینسانێك چووه‌ته‌ لای، بۆیه‌ ئاوای پێ هاتووه‌.
منیش بێده‌نگ بووم و ته‌نیا گوێ بۆ ڕاخستبوون.
له‌پڕ یه‌كێ له‌ پیاوان ڕووی له‌ من كرد و كوتی: ئه‌رێ برایم تۆ بیروڕات چییه‌؟!
كوتم: ئاخر بیڵێم، لێم دڵگیر نابن.
كوتیان: نا بۆچی دڵگیر بین، بڵێ.
كوتم: كاكه‌ ئه‌وا ئێوه‌ كه‌ری ئه‌م ناوچه‌ نه‌ماوه‌ نه‌یگێن، ئه‌گه‌ر به‌وجۆره‌ بوایه‌، ده‌بوا ئێستا ئێوه‌ چه‌ند كوڕێكتان له‌و كه‌رانه‌ ده‌بوو.
به‌و قسه‌ی من دایان له‌ پڕمه‌ی پێكه‌نین و كوتیان: قسه‌ی حه‌ساوی جوابی نییه‌.



https://t.me/NAGHLIKURDI