لێهاتووییەکان، زانستێکە، یاخود هونەرێکە، گەر هەنگاو بە هەنگاو کارمان لەسەر کرد، دابەشمان کرد، پاڵاوتەمان کرد، پاشان فێری بووین و فێری کەسانی دیکەشمان کرد، ئەوا دەتوانین بەهۆیەوە ڕووبەڕووی گرفتەکان ببینەوە و پلانێکمان بۆ ڕێکخستنەوەی ژیان هەبێت.
لەم ئەڵقەیەدا، دکتۆر محەمەد خانی، سەرنجی ورد دەخاتە سەر ناساندنێکی گشتی سەبارەت بە لێهاتووییەکانی ژیان. بە جۆرێک هەر یەکێک لەو لێهاتووییانە دەبنە دەرەچە و ڕێگەیەکی شایستە بۆ گۆڕانکاری لە ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگەدا.