Medical_Nurse 💉 @medcical_nurse Channel on Telegram

Medical_Nurse 💉

@medcical_nurse


.فۆلووی انستاگرامان بکەن بۆ بیننی بابەتی جیاواز و سەرنڕاکێش
https://www.instagram.com/medical_nurse3?igsh=OGU3a29ybXZ3NG5t

Medical_Nurse 💉 (Kurdish)

کەنالێکی تایبەت بۆ پەرستندەرانی پەتەنەبەران و نرخەوەر. یارمەتیی بۆ هەموو کرداری رێکەوتن. ئاگاداربوونەکان و زانیارییەکان بۆ پارێزراو دەکرێت بۆ بە هاوبەشیکردنی گەرمی. بە خوێندنی کەناڵ بکەن و لەوەرە پەیوەندی بگرن بە زانیاری زیاتر.

Medical_Nurse 💉

10 Feb, 17:15


دڵی دەستکرد کە بە “ئامێری یارمەتیدانی ڤێنتریکاڵ” (VADs) ناسراوە، ئامێرێکی میکانیکییە کە دەچێنرێتە ناو لەشەوە بۆ جێگرتنەوەی کارکردنی دڵێکی سروشتی لەکارکەوتوو. بە پلەی یەکەم وەک ڕێکارێکی کاتی بۆ پشتگیریکردنی کارکردنی دڵ و ڕۆیشتنی خوێن لە نەخۆشانی چاوەڕوانی چاندنی دڵدا بەکاردەهێنرێت یان لە هەندێک حاڵەتدا وەک چارەسەرێکی هەمیشەیی بەکاردێت کاتێک چاندنەکە ناتوانرێت ئەنجام بدرێت.

دڵتان سەلامەت بێت 🫀!

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

07 Feb, 13:37


ئـەوەی دەیـبـیـنـی بـریـنـی سـوتـان نـیـە بـەڵـکـو ئـەوە بـریـنـی شـەکـرەیـە"💔

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

06 Feb, 20:22


کاتێک سەلام لە پێغەمبەر دەکەی خوا رۆح دەکاتەوە بەر پێغەمبەر و خۆی جوابی سەلامەکەت دەداتەوە ..

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ♥️

Medical_Nurse 💉

06 Feb, 19:20


 چۆن بتوانم بە شێوازێکی تەندروست مووس بەکاربێنم بۆ پێستم بۆ ئەوەی تووشی کێشەم نەکات :

بەگشتی بەکارهێنانی مووس چەند تەکنیکێکی تایبەتی خۆی هەیە بۆ ئەوەی پێستەکە تووشی کێشە و زیپکە و پەڵە و التیهابات و هەوکردن نەکات ، کەواتە چۆن !؟

هەنگاوی یەکەم : پێویست دەکات پێش بەکارهێنانی مووسەکە غسولێک بەکاربێنیت کە بنچینەکەی زەیتی بێت ، یان جەلی ئەلۆڤێرا بەکاربێنە ، بۆ پاککردنەوەی پێستت لە پیسی و هتد .. .
هەنگاوی دووەم : پێویست دەکات پێستەکە ڕاکێشیت و بە ئاڕاستەی گەشەی مووەکان مووسەکە بەکاربێنیت بە گۆشەی ٤٥ ( پێستت تەقشیر دەکات و زۆریش بەسوودە ) ، ئەگەر زیپکەت هەیە لەسەر زیپکەکان بەکاری مەهێنە ئاگاداربە ، هەموو کاتێک مووسێکی نوێ بەکاربێنە ، یان تەعقیمی بکە ئینجا ، موو زیاد ناکات و ئەستووریشی ناکات .
هەنگاوی سێیەم : دووبارە غسول بەکاردەهێنم بۆ پاککردنەوەی پێستم ، مووس یان Dermaplaning زۆر زۆر بەسوودە و وا دەکات بەرهەمەکانی پێست ئاسانتر لە لایەن پێستەوە هەڵبمژرێت و کێشەی بۆ دروست نەکات .
هەنگاوی چوارەم : شێدارکردنەوەی پێستت لە بیر مەکە کە گرینگترین خاڵە .

بەم شێوازە دەتوانیت مووس بەکاربهێنیت بۆ پێستت پێستی رووخسار یان جەستە و دەست و قاچەکان بێ ئەوەی زیانت پێ بگات زیپکە و التیهابات و هەوکردن دروست ببێت .

تێبینی / ئاگاداری کوالێتی موسەکە بە .‼️‼️

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

05 Feb, 20:57


Arthrocentesis (synovial fluid collection)
پرۆتینی Cytokinesڕیشاڵە گەورەکانی جومگە و (Chondrocytes) ناو ئیسقانەکانی جومگە هان دەدەن بۆ دەردانی ئەنزیمەکان کە پرۆتۆگلایکان و کۆلاجین تێکدەدەن، کە دەبێتە هۆی لەناوچوونی شانەکان.
هاوکات ئەو شلەش ( synovial fluid )کەدەبێتە هۆی ئازار و ئاوسان و سووربوونەوەی ناوچەکە ..!

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

05 Feb, 18:33


Procedure name...???

Medical_Nurse 💉

04 Feb, 15:24


لەکاتی هەوکردنی میزەڵداندا کاتێک پەنا بۆ دەرمانەکانی quinolones دەبەی بە تایبەتی دەرمانی levofloxacin  و ciprofloxacin  کامە هەڵدەبژێردرێت.

Prepared / Brusk K Hassan

کاتێک کە پشکنینی میز دەکرێت وە لەکاتی پشکنینی میزەکە ئەگەر هاتوو ( nitrate ) پۆزەتیڤ بوو ئەوا دەرمانی levofloxacin دەدەین

وە ئەگەر هاتوو لەکاتی پشکنینی میزەکە ( nitrate ) نێگەتیڤ بوو ئەوا دەرمانی ciprofloxacin دەدرێت

ئەمە بۆچی....؟

ئەگەر هاتوو ( nitrate ) پۆزەتیڤ بوو ئەوە ئاماژەیە بەوەی کە هەوکردنی بۆری میز بەهۆی بەکتریای E.coil وەیە بۆیە لەم کاتە ئەبێت دەرمانی levofloxacin بدرێت چونکە دەرمانی levofloxacin  ئەبێتە هۆی کوشتنی بەکتریای E.coil لەماوەی ٢٤ کاتژمێر بەڵام کاتێک دەرمانی ciprofloxacin  ئەدرێت بۆ ئەم حاڵەتە ئەوا ئەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی ژمارەی بەکتریاکان

بەڵام ئەگەر هاتوو ( nitrate ) نێگەتیڤ بوو ئەوا ئەمە ئاماژە بەوەیە کە هۆکاری هەوکردنەکە بەهۆی بەکتریای ( Pseudomonas ) دروست دەبێت  بۆیە لەم کاتە دەرمانی ciprofloxacin  بدەین چونکە دەرمانی ciprofloxacin  دەبێتە ھۆی کوشتنی بەکتریای Pseudomonas لەکاتێکدا دەرمانی levofloxacin  نابێتە ھۆی کوشتنی بەکتریای Pseudomonas

باسێکی کورتی گروپی quinolones
یەکێکی کە لە گروپی دەرمانەکانی antibiotic  بەناوی quinolones کە بۆ زۆر لە جۆرێک لە هەوکردنەکان دەبێت بەشێوەیەکی گشتی لەم دەرمانە پێک دێت :-
Levofloxacin
Ciprofloxacin
Moxifloxacin
gemifloxacin
Ofloxacin
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

29 Jan, 18:02


Removing a shard of glass from a face

لابردنی پارچە شووشە لەناو چاویدا😐

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

28 Jan, 18:29


سوودەکانی ئاو و زەیتی مێخەک ( قەنەفل ) بۆ جەستە :

بەگشتی ئەو پێکهاتە کیمیایانەی کە لەناو مێخەک هەیە سوودی یەکجار زۆری هەیە بۆ جەستە و دەم و ددان و پێست ، ماددەکانی ناوی بریتیین لە مەگنسیۆن و پۆتاسیۆم و کالیسۆم ، سۆدیۆم و ڤیتامین K ، و کاربۆهیدرایت ..

چەندین ماددەی دیکەی جیاواز کە بەشێوەی جیاواز سوود بە جەستە دەبەخشن 👇🏻
١- بەسوودە بۆ لەناو بردنی بەکتریا و کەرووی ناو دەم ، بەمەش سوودی هەیە بۆ برینی ناو دەم و بۆنخۆش کردنی ناو دەم و پارێزگاری کردن لە ددان دژە کلۆربوون و کلس ، وە ئازاری ددان و برینی ناو دەم کەم دەکاتەوە ، دەتوانیت غەرغەرە بە ئاوی مێخەک بکەیت یان زەیتەکەی بەکاربێنیت .
٢- بەسوودە بۆ دابەزاندنی شەکرەی خوێن ، ئەوانەی شەکرەی خوێن بەرز دەبێتەوە دەتوانن ئاوی مێخەک بخۆنەوە وەکو فریاگوزاری خێرا .
٣- بەسوودە بۆ ڕێگری کردن لە شێرپەنجە .
٤- بەسوودە بۆ کەم کردنەوەی خوران و هەستیاری پێست ، ئەوانەی هەستیاری و خورانیان زۆرە دەتوانن بە ئاوی مێخەک خۆیان بشۆن .
٥- بەسوودە بۆ کۆکە و پەسیوو .
٦- بەسوودە بۆ دابەزاندنی چەوری خوێن ( کۆلیستیرۆل ) .
٧- بەسوودە بۆ مانەوەی گەدە بە تەندروستی و کرداری هەرس کردن .
٨- بەسوودە بۆ چارەسەر کردنی زیپکە چونکە دژە بەکتریایە .
٩- زەیتی مێخەک بەسوودە بۆ ڕێگری کردن لە قژ هەڵوەرین و بەهێز کردنی قژ .
١٠- بەسوودە بۆ کەم کردنەوەی ئازاری سەر کاتێک مەساج بە زەیتەکەی دەکەی ..... هتد بەگشتی چەندەها سوودی دیکەی جیاوازی هەیە بۆ جەستە و پێست و قژ و دەم و ددان .

شێوازی بەکارهێنانی 👇🏻
١- دەتوانیت چەند دانەیەک لە مێخەک بخەیتە ناو ئاوی گەرمەوە ( نیمچە گەرم ) و جەستەی خۆتی پێ بشۆیت یان بۆ قژ و پێستی سەرت بەکاری بینیت یان بۆ زیپکە ، یان غەرغەرەی پێبکەیت بۆ پاک کردنەوەی دەم و ددانت .
٢- یان چەند دلۆپەک لە زەیتەکەی لەناو ئاوی گەرم ( نیمچە گەرم ) بکەیت و بەکاری بێنیت بۆ مەبەستی دیاریکراو .
٣- چەند دلۆپەک لە زەیتەکەی بیدە لە پێستی سەرت و مەساجی پێبکە زۆر بەسوودە بۆ قژ هەڵوەرین و کەم کردنەوەی ئازاری سەر .

( ئەوانەی هەستیاریان هەیە بەم رووکە نابێت بەکاری بێنن )

بە هیوای سود♥️

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

27 Jan, 19:05


-ئەگەر هاتوو پەستانی خوێن Systolic 130 لەسەر Diastolic 80 بوو ئەواو پێی دەگوترێت Isolated systolic hypertension

-چەند حاڵەتێک کە وادەکات پەستانی خوێن Systolic بەرزتربێت لە Diastolic ، لەوانەیە کەسەکە توشبوو بە Anemia, Diabetes, Hyperthyroidism بووبێت.

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

26 Jan, 19:18


ئیفلیجی خەو کاتێکە کە ناتوانیت هیچ بەشێکی جەستەت بجوڵێنیت،کە ڕوودەدات لە پێش خەوتن یان لەکاتی خەو هەڵسان.  کاتێک ڕوودەدات کە جەستەت لە نێوان قۆناغەکانی خەوتن و بەئاگابوونەوەدا بێت.  حاڵەتێکی  کاتییە و تەنها چەند چرکەیەک تا یەک دوو خولەک دەخایەنێت، جۆرێکە لە پاراسۆمنیا. کە لەکاتی ڕوودانی ئەم حاڵەتە هەست بەترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەکەیت و تووشی وڕێنەدەبیت کەواهەست دەکەیت کەسێک لەژوورەکەتدایەو بەرەوڕووت دێت و لەسەر سینگت دادەنیشێت. تەنها دەتوانی چاوەکانت بجوڵێنیت.
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

25 Jan, 20:21


Cardiac angiosarcoma the right atrium.
ئەمەش نمونەی شێرپەنجەی دڵ ..

Medical_Nurse 💉

25 Jan, 20:13


ئایا دڵ توشی شێرپەنجە دەبێت یا نا ؟؟؟

بۆ وەلامی ئەو پرسیارە ناتوانین بلێن بەلێ وە ناشتوانین بلێن نەخێر !
رونتر بیلێم ، ئەگەر بێتو باسی دوو لە تایپەکانی شێرپەنجە بکەین کە پەیوەندیان بە بابەتی ئێمە هەیە Carcinoma و Sarcoma ەیە ..
رودانی هەر یەکەیان بە گوێرەی شوێن و رێژەکەی جیاوازە !

*ە Carcinoma لەو tissue cells ە رودەدات کە lining internal organs نەکانن بۆ نمونە lungs, liver, kidney..
بەلام Sarcoma زیاتر لە connective tissues رودەدات بۆ نمونە bones, muscies, fat, blood vessels, and lymphatic vessels ..

رێژەی رودانی Carcinoma لەناو خەلکدا %85-90 واتا زۆربەی کانسەرەکان لەو جۆرەن
رێژەی رودانی Sarcoma لە جیهاندا %1

انجا ئایا دڵ لە کامە جۆریانە؟ ئایا توش دەبێت ؟
توشبونی دڵ بە شێرپەنجە زۆرر زۆرر دەگمەنە چونکە heart is less than exposure to carcinogens بۆیە کەمتر توش دەبێت لە ئەندامەکانی تر ، وە خانەکانی دڵ چون دابەش نابن ئیلا لە کاتی مندال دروس بون نەبێت کە خانەکان دوهێند دەبن ، بۆیەش وای کردوە کە کەمتر بەرکەوتەی شێرپەنجەی هەبێت ، بۆیە ئەو جۆرەی کە لە دڵ رودەدات Sarcoma ەیە وە جۆرێک لە Sarcoma هەیە کە angiosarcoma انجا ئەویش زیاتر توشی یەکێک لە ژورەکانی دڵ دەبێت کە Right atrium رودەدات بە رێژەی %80 .
بۆیە ناتوانین بلێن کە بەلێ ئاسایی توش دەبێت وە ناشتوانین بلێن کە قەت توش نابێت …

بە هیوای سود ، دڵ🫀تان سەلامەت بێت !

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

23 Jan, 20:00


ئەگەر بەلێیە بۆ ؟ ئەگەر نەخێرە بۆ ؟
هۆکارەکەیم بۆ بنوسن لە کۆمێنت👇🏻

Medical_Nurse 💉

22 Jan, 17:21


کێشەی بالا 150cmکان😂🤭♥️!

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

21 Jan, 17:55


🔻 ڤیتامین C ڕەونەقی پێست زیاد دەکات.
🔻 سالیسالیک ئەسید زیپکەی پێست چارەسەر دەکات.
🔻گلایکۆلیک ئەسید تەقشیری پێست دەکات.
🔻دیفیرین چارەسەری زیپکەی پێست ئەکات.
🔻ئەزیلیک ئەسید سووربوونەوەی پێست کەم ئەکاتەوە.
🔻 شێدارکەرەوە خۆراک بەپێست ئەدات.
🔻 دژەخۆر پێست ئەپارێزێت.

ئەمەش بەشێک لە پێکهاتەی پڕۆداکتەکان بەهیوای سوود♥️

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

17 Jan, 14:55


COMPLETE NURSING BUNDLE 2024 EDITION.pdf

Medical_Nurse 💉

17 Jan, 14:55


کتێبە شازەکەی پەرستاریمان بۆ هێناون کەوا تازەترین ئەپدەیتی و تەواوی کتێبەکەیە کە لە 330 پەڕ پێکهاتووە و کتێبکی زۆر باشە بۆ ئەوەی تەواوی بابەتەکان پێداچوونەوەی بۆبکەیت و بەئاسانترین و باشترین شێواز باس لەباتەکان ناوی کراوە و ئێستا دەتوانن بەخۆڕایی ئاشنایی ببن.

🔸ناوەڕۆکی کتێبەکە:
👩‍⚕️Head to  Toe Assessment
👩‍⚕️Dosage Calculation
👩‍⚕️Blood Types
👩‍⚕️Electrolyte Imbalance
👩‍⚕️Fundamentals of Nursing
👩‍⚕️Pharmacology
👩‍⚕️Mental Health Disorder
👩‍⚕️Mental Health Pharmacology
👩‍⚕️Maternal and Child
👩‍⚕️Pediatric Milestones
👩‍⚕️Pediatric
👩‍⚕️Medical Surgical Nursing ( 3 systems +++)

    ✔️𝚁𝚎𝚗𝚊𝚕/𝚄𝚛𝚒𝚗𝚊𝚛𝚢 𝚂𝚢𝚜𝚝𝚎𝚖
   ✔️𝙲𝚊𝚛𝚍𝚒𝚊𝚌 𝚂𝚢𝚜𝚝𝚎𝚖
   ✔️𝙴𝚗𝚍𝚘𝚌𝚛𝚒𝚗𝚎 𝚂𝚢𝚜𝚝𝚎𝚖
   ✔️𝚁𝚎𝚜𝚙𝚒𝚛𝚊𝚝𝚘𝚛𝚢 𝙳𝚒𝚜𝚘𝚛𝚍𝚎𝚛𝚜
   ✔️𝙷𝚎𝚖𝚊𝚝𝚘𝚕𝚘𝚐𝚢 𝙳𝚒𝚜𝚘𝚛𝚍𝚎𝚛𝚜
   ✔️𝙶𝚊𝚜𝚝𝚛𝚘𝚒𝚗𝚝𝚎𝚜𝚝𝚒𝚗𝚊𝚕 𝙳𝚒𝚜𝚘𝚛𝚍𝚎𝚛𝚜
   ✔️𝙽𝚎𝚞𝚛𝚘𝚕𝚘𝚐𝚒𝚌𝚊𝚕 𝙳𝚒𝚜𝚘𝚛𝚍𝚎𝚛𝚜
   ✔️𝙱𝚞𝚛𝚗𝚜
   ✔️𝙰𝙱

🔸فەرموون ئەوەش کتێبەکە👇👇

Medical_Nurse 💉

16 Jan, 19:28


« أللَّهُمَّ‌ صَلِّ ‌عَلَى ‌مُحَمَّد‌ وَعَلَی ‌آلِ مُحَمَّدٍ‌‎♥️ »

Medical_Nurse 💉

11 Jan, 14:55


چەند تەکنیکەک فێربە بۆ ئەوەی  لەکاتی توڕەیی و سترێسیدا کۆنتڕۆڵی خۆمان و هەستەکانمانی پێبکەین!!
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

09 Jan, 20:18


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ♥️

Medical_Nurse 💉

09 Jan, 15:30


جیاوازی نێوان artery و vien زۆر بەکورتی بزانە.
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

07 Jan, 19:33


ناوی زانستی ڤیتامینەکان

vitamin A: Retinols
▫️vitamin B1: thiamine
▫️vitamin B2: riboflavin
▫️vitamin B3: niacin
▫️vitamin B5: pantothenic acid
▫️vitamin B6: pyridoxine
▫️vitamin B7: biotin
▫️vitamin B9: folic acid or folate
▫️vitamin B12: cobalamins
vitamin C:  ascorbic
vitamin D: calciferols
vitamin E: tocopherol
vitamin K: quinones

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

06 Jan, 18:55


جیاوازی چییە لەنێوان چارەسەری زیپکەی بەرهەمی La roche و Cerave..؟؟

1⃣ چارەسەری زیپکەی بەرهەمی la roche
Benzoyl peroxide

لەپێکهاتەی هەیە کە چارەسەری زیپکەی بەکتریایی دەکات واتە ئەو زیپکانەی کە بەهۆی بەکتریاوە دروست بوون
و چارەسەرە بۆ ئەو زیپکانەی کە بە ئیلتیهاب و سوربوونەوە و هەڵئاوسانن

2⃣بەرهەمی چارەسەری زیپکەی CeraVe
Salicylic acid

لەپێکهاتەکەی هەیە کە تەقشیرە و چارەسەرە بۆ کونیلە و چارەسەرە بۆ زیوان و زیپکەی سپی و پێستی زبر و هەروەها پەڵەی زیپکە..

کەواتە گەر زیپکەکانت بە سوربوونەوە و هەڵئاوسانن ئەوا

🔻 چارەسەری زیپکەی بەرهەمی La roche بەکاربهێنە .

🔻 بەڵام گەر زیپکەکانت ژێر پێست و سپی و زیوان و پەڵەی زیپکەت هەیە ئەوا چارەسەری زیپکەی بەرهەمی CeraVe بەکاربهێنە بەڵام

چارەسەری زیپکەی سوور و هەڵئاوساو نیە❗️

بەهیوای سوود 🤍!

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

05 Jan, 18:04


Difference between healthy lung and smoker lung…
🙂🚬🚭

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

04 Jan, 18:17


چۆن هەویرێکی گونجاو هەڵبژێرم بۆ ددان ؟
لە کاتی هەڵبژاردنی هەویری ددان چەندین جۆر هەویری ددان هەیە ، هەر یەکەو بۆ مەبەستێک بەکاردێت .

١- active :- بەهێز کردنی پووک ، ڕێگرە لە خوێنبەربوونی پووک

٢- white :- سپی کردنەوەی ددانەکان

٣- repair :- نوێ بوونەوەی ددانەکان

٤- sensitive :- هەستیاری ددانەکان

٥- extra sensitive :- زۆر هەستیاری ددانەکان

٦- fluor :- چینێک لە سەر مینا دروست دەکات پارێزگاری لە ددانەکان دەکات لە کلۆر بوون

٧- flora :- نەهێشتنی بۆنی ناو دەم .

٨- fresh :- ڕێگرە لە نیشتنی کلس لە سەر ددانەکان ، بۆنی ناو دەم خۆش دەکات

٩- smoker :- تایبەتە بە کەسانی جگەرە کێش ، بۆ لابردنی ڕەنگ زەردی ددان
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

03 Jan, 17:52


لەکاتی کارکردندا چەقۆ دەکەوێتە ناو چاویەوە و بەخێرای دەچێتە نەخۆشخانە و بەوشێوەیە بۆی دەردێنن.😳

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

31 Dec, 17:11


دووجۆرەکەی stroke بزانە بەشێوەیەکی کورت و پوخت.
چی تر لەبارەیانەوە دەزانی لەکۆمێنت پێمان بڵێ.👇👇
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

30 Dec, 16:46


⚠️ ئەم حاڵەتەی کەدەیبینن نەخۆشییە کە پێی دەوترێت ectopia cordis، کە تیایدا دڵ لە دەرەوەی لەش گەشە دەکات. چی زیاتر لەبارەیەوە دەزانی؟
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

27 Dec, 16:01


برادەران لە انستاگرامیش لەگەڵمان بن لەوێش چەندین بابەتی جیاواز بڵاودەکرێتەوە وەکوو  وەرگرتنی زانیاری لەسەر نەخۆشیەکان و فێربوونی  دەرمان و ئەنەتۆمی لەشی مرۆڤ و دەستکەوتنی باشترین کتێبە پزیشیکیەکان. لەوێش پشتگیریمان بکەن ئەوەش لینکی انستاکەمان. .🔥👇👇
https://www.instagram.com/medical_nurse3?igsh=OGU3a29ybXZ3NG5t

Medical_Nurse 💉

26 Dec, 20:20


   أللَّهُمَّ‌ صَلِّ ‌عَلَى ‌مُحَمَّد‌ وَعَلَی ‌آلِ مُحَمَّدٍ‌‎🤍

Medical_Nurse 💉

26 Dec, 18:48


شێرپەنجەی خوێن (Leukemia)

بەشی دووەم :-

نیشانەکانی Leukemia چین؟🤔


* تا یاخود سەرمابوون
* شەکەتی، لاوازی
* ئازاری ئێسک یاخود ئێسکە نەرمە
* زۆر ئارەقەکردن بەتایبەت لەشەوان
* پەڵەی سوری بچوک لەسەر پێست ( Petechiae)
* خوێن بەربوون لە لوت بەشێوەیەکی بەردەوام
* بەئاسانی خوێن بەربوون ، شین بوونەوەی پێست
* ئاوسانی لیمفەگرێکان و فراوانبوونی سپڵ و جگەر
* کەمبوونی کێش بەبێ هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی
* توشبوون بە هۆکاری نەخۆشی بەئاسانی

هۆکارەکانی Leukemia چین؟🤔

زاناکان تا ئێستا لە هۆکاری سەرەکی Leukemia دڵنیانین بەڵام پێی دەچێت پەیوەندی بەهۆکاری ژینگەی و بۆماوەییەوەبێت.

🔺چۆن Leukemia دروست دەبێت؟ 🤔

بەشێوەیەکی گشتی واپێیدەچێت کە شێرپەنجەی خوێن کاتێک ڕوبدات هەندێک لە خانەکانی خوێن دەبنەهۆی پەیدابوونی گۆڕانکاری و بازدان لە مادە بۆماوەکانیاندا یا DNA، DNA هەر خانەیەک ڕێنمای تێدایە کە بەخانەکە دەڵێت چی بکات. بەشێوەیەکی ئاسای DNA بەخانەکانی لەش دەڵێت بەتێکڕای چەنێک گەشەبکەن یاخود بمرن، بەڵام لەو کەسانەی Leukemia هەیە بازدان بە خانەکانی خوێن دەڵێت کە بەردەوامبن لە گەشەکردن و دابەشبوون، کاتێک ئەمەڕوئەدات بەرهەمهێنانی خانەکانی خوێن لە کۆنتڕۆڵدەرئەچن، لەو کاتەدا ئەم خانە خوێنە نائاساییانە پاڵ بە خانە خوێنە تەندروستەکان ئەنێت لە مۆخی ئێسکدا و شوێنیان دەگرنەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی خڕۆکە سور و سپیەکانی خوێن و پەڕەکانی خوێن ، دەرکەوتنی نیشانەو ئاماژەکانی شێرپەنجەی خوێن.

چۆن Leukemia دیاری دەکرێت؟🤔

* فەحسی خوێن blood test
* وەرگرتنی شانەیەک لە مۆخی ئێسک( Bone marrow test) یاخود Biopsy
* پشکنینی جەستە Physical exam

چارەسەرەکانی :

* چارەسەری کیمیای chemotherapy
* چارەسەری ئامانجدار Targeted Therapy
* چارەسەری بەتیشک Radiation Therapy
* گۆڕینی مۆخی ئێسک Bone marrow transplant
* بەرگریە چارەسەر Immunotherapy
* ئەندازەکردنی بەرگریە خانەکان بۆ شەڕکردن Engineering immune cells to fight leukemia
* تاقیکردنەوە پزیشکیەکان Clinical Trial

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

25 Dec, 19:53


تا 40 سالی مەترسە مەڕەکی بخۆ🐑
لە پاش 40 سالی مەڕ چی خوارد ئەوی بخۆ 🌿
.

جەماعەتی گۆشت خۆرەکان رێزی تایبەتیان هەیە 😂🫡

Medical_Nurse 💉

25 Dec, 19:51


زیانەکانی گۆشتی سور
بێگومان هەموو خواردنێک سوودی هەیە ئەگەر بە بڕی پێویست بخورێت و بەشێوەیەکی تەندروست ئامادەبکرێت، بەڵام بەردەوام خواردنی جۆرێک لە خواردن زیانی هەیە و پێویستە ئاگاداری تەواوی ژەمەکانت بیت لە رۆژەکانی هەفتەدا و دابەشیان بکەیت.
گۆشت، یەکێکە لەو خواردنانەی خواستێکی زۆری لەسەرە، لەرووی تەندروستیشەوە سوودی هەیە، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنی زیانت پێدەگەیەنێت.

زیانەکانی زۆر خواردنی گۆشتی سور:
1-تووشبوونی ئێسک و جومگەکانت بە ئازار.
2-تەمبەڵی و ماندووبوونی زور
3-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
4-سەرئێشە.
5-هەڵوەرینی قژ.
6-دەرکەوتنی زیپکەی پێست و تێکدانی رەنگی.
7-ماندووکردنی دەروون و هەستکردن بە دڵەڕاوکێ.
8-خاوکردنەوەی کرداری هەرس.
9-دابەزاندنی بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان.
١٠- ئەگەری توش بون بە شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ زیاد دەکات.

بێگومان مەرجنییە ئەم نیشانانە راستەوخۆ دەربکەون، وردە وردە کاردەکاتە سەر جەستەت بەتایبەت کاتێک تەمەنت بەرەو گەورەبوون دەڕوات، باشترە زووتر خۆت بپارێزیت، لایەنی کەم لە هەفتەیەکدا 1-2 جار زیاتر گۆشتی سور مەخۆ.

ئاگاداری تەندروستیتان بن تکایە 🤍
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

21 Dec, 18:39


(ئۆنلاین)
پڕۆژەی چاکسازی زمانی کوردی سۆرانی.


بەشێکی زۆرمان پێشتر گوکڵ ترانسلەیتمان بەکارهێناوە و زۆرجار وشەکان بەهەڵە وەرگێڕدراون و نەمانتوانیووە بەتەواوی لە دەق و بابەتەکان تێبگەین،
ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە ڕاستکردنەوەی وشە هەڵە وەرگێڕدراوەکان و زیادکردنی ماناکانی تری وشەکان بۆ گوگڵ ترانسلەیت

🔻بۆچی بەژداربین لەم پڕۆژەیەدا؟
- خزمەتکردن و پاراستنی زمانی کوردی سۆرانیە و هۆکارێکە بۆ کرانەوەی دەرفەتە جیهانیەکان بەڕووی زمانەکەماندا
- لەم پڕۆژەیەدا جەختی تەواوەتی کراوەتە سەر کاری تیم وۆرک کە یارمەتی دەردەبێت لەبەرەوپێش چوونی ئەم کارامەییە لەتۆی بەژداربوو
- یارمەتیدەرێکی گەورەی سیڤیەکەت دەبێت و هۆکارێکی گەورەیە بۆ دەوڵەمەند کردنی

🔻ئێمە وەکو خوێندکار چی دەکەین و چیمان لەسەرە؟
خوێندکاران لەسەرجەم بەش و پسپۆڕیە جیاوازەکانەوە وشە و دەستەواژە ئنگلیزیەکان کۆدەکەنەوە کە بەهەڵە وەرگێڕدراوە یان زیاد لەچەند مانایەکی هەیە و پاشان لەلایەن خوێندکارانی زمانی ئنگلیزی و کوردیەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و لەلایەن خوێندکارانی بەشی زانستی کۆمپیوتەرەوە هاوپێچی گوگڵ دەکرێت و ماناکان ڕاست دەکرێنەوە.


ئەم پڕۆژەیە لەسەرجەم کۆلێژ و بەشەکان باسدەکرێت و بەخوێندکاران ئاشنا دەکرێت بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن بەژداربن و خزمەت بەزمانەکەیان بکەن😀

تێبینی:
- پڕۆژەکە خۆبەخشانەیە و هیچ کەسێک سوودمەندی ماددی نابێت.
- بەڕێز کاک بۆکان جاف (ئەو کەسەی زمانی کوردی زیادکرد بۆ گوکڵ) ئاگادارکراوەتەوە لەم پڕۆژەیە و لەگەڵمان دەبێت لەنزیکەوە.




🔴هەرکەسێک خوازیارە لە
هاوکاری کردن و بەژدار بوون لە پڕۆژەکە
تکایە ئەم فۆڕمە پڕبکاتەوە .


https://surveyheart.com/form/67507e4d0654c93c16043940


🔴بۆ ئاگاداربوون لە هەر هەواڵێکی نوێی پڕۆژەکە
جۆینی ئەم تەلیگرامە ببن .

https://t.me/lingbridge

Medical_Nurse 💉

19 Dec, 11:55


ئایا تا ئێستا ئەم حالەتەت بینیوە ؟؟

Giant abdominal herni قەبارەی گەورەی فتقەکە دەبینرێت کاتێک نەخۆشەکە بە زۆر کۆکە دەکات. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە کۆکە یان پژمین فشاری ناو سک زیاد دەکات، زیادبوونی فشارەکەش دەتوانێت بەشێک لە ڕیخۆڵە لە ناوچەیەکی لاوازی دیواری سکدا دەربچێت
فتق کاتێک ڕوودەدات کە لاوازی یان کونێک لە دیواری ماسولکەکاندا هەبێت کە بەزۆری ئەندامەکانی سک لە شوێنی خۆیان دەهێڵێتەوە. ئەم کەموکوڕییە ڕێگە بە ئەندام و شانەکان دەدات کە پاڵ بەناوەوە بنێن، یان فتقیان هەبێت و گەشەکردنێک بەرهەم بهێنن.

تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرانەی فتقی بەم قەبارەیە، چاککردنەوەی نەشتەرگەرییە.
فتق ناتوانێت خۆی چاک بێتەوە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت گەورەتر دەبێت و ئازاری زیاتری دەبێت و لە هەندێک حاڵەتدا مەترسی تەندروستی گەورە دروست دەکات. ئەگەر ئەو دیوارەی کە ڕیخۆڵەکان تێیدا دەردەچێت دابخرێت، ئەوا دەبێتە هۆی فتقی خنکاندن، کە ڕۆیشتنی خوێن بۆ ڕیخۆڵە دەبڕێت. فتقی خنکان دەتوانێت ببێتە هۆی حاڵەتێکی مەترسیدار بۆ سەر ژیان وەکو هەوکردنی ڕیخۆڵەی نەکرۆتیزە.

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

15 Dec, 18:01


حالەتێکی زۆرر دەگمەنی چاوە کە کەسەکە لە بیلبیلەک زیاتری هەیە …

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

14 Dec, 16:40


کۆرسی ئۆنڵاینی فێربوونی زمانی عڕەبی بۆ قوتابیانی بەشی پزیشکی گەر تۆ تاوەکوو ئێستا کارت دەستناکەوتێت بەهۆی ئەوەی زمانی عڕەبیت باش نیە یان هەر هیچ نازانی ئەم کۆرسە بۆتۆیە لەم کۆرسەدا فێردەکرێێت چۆن بتوانی مامەڵە لەگەڵ نەخۆشدا بکەیت لەناو دەرمانخانە یان تاقیگە و قسەی لەگەڵدابکە، وەفێری نەخۆشیەکان و چەندین دەستەواژەی پزیشکی دەکرێیت، وە هەموو قوتابیانی بەشەپزیشکیەکان سوودی لێ دەبینن، دوودڵ مەبە فێربوونت گرێنتیە.

🔻 هەرئێستا بەشداربە سوود لە داشکاندنی کۆرسەکە ببینە لە 25 هەزارە وە بۆتە 10 هەزار و کۆرسەکی فاڕما کۆلۆجیش بەخۆڕایی وەردەگری ئەم ئۆفەرە بۆ ماوەیەکی دیاریکراوەو لەدەست خۆتی مەدە.
بۆبەشداریکردن نامە بنێرن بۆ ئەم یوزەرە لەتلیگرام :@medicalarabic

Medical_Nurse 💉

13 Dec, 16:20


🌐ئەمەش دەتوانێت لە حاڵەتە سەختەکانی نەخۆشی شەکرە ڕووبدات! لەم ڤیدیۆیەدا دەتوانن بیبینن 🔞
.
بەڕێوەبردنی شەکری خوێن و خواردنی خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن هەمیشە گرنگە ئەگەر تووشی نەخۆشی شەکرە بوویت! نەخۆشی شەکرە حاڵەتێکی درێژخایەنە کە ئەگەر بە باشی بەڕێوەبچێت، دەتوانێت زۆر سووک بێت. لەبیرت بێت ئاگاداری خۆت بیت، چونکە بەڕێوەبردنی دروستی تەندروستی باشترین ئامرازە بۆ خۆپاراستن.🔞🔞

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

12 Dec, 18:24


⚠️ئەم گرتە ڤیدیۆیەی سەرەوە پشکنینی مێشکی کەسێکی مردوو نیشان دەدات، کە جەڵتەی مێشک بە ڕوونی لە کاتی پشکنینەکەدا دیارە🧠
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

09 Dec, 18:01


بە بچوکیەکەی بریار مەدە ، بە قەد یەک دەرمانخانە سودی هەیە …

تۆی شیا یا چیا (بذور شیا) ناوی ئینگلیزی chia seedsناوی زانستی salivia hispanica
پرۆتین و فایبەر و چەوری ئۆمێگا ٣ و دژە ئۆکسانی یەکجار باشی تێدایە .
دەخورێت بەو مەرجەی نەهاڕدرێت دەکرێتە ناو زەلاتە یا ماست یا بە تەنها دەکرێتە ناو ئاو و ئەخورێت..

سودی زۆرر گرینگی هەیە کە ئەمانەن :
١- خانەکانی لەشمان دەپارێزێت لە شێرپەنجە و هەروەها بەهۆی ئەوەی دژە ئۆکسانی بەهێزی تێدایە کار دەکات لەسەر ڕاگرتنی free radicals بەمەش پیربون دوادەخات .
٢- رێژەیەکی زۆر کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و پرۆتینی تێدایە بۆ ماسولکە و ئێسک و بەرگری لەش بەهێز دەکات
٣-لەبەر ئەوەی پرۆتینێکی زۆرر باشی تێدایە دەکرێ یاریزانانی لەش جوانی بیخۆن.
٤- ئەو کەسانەی کە کێشەی شەکرەیان هەیە ( جۆری دووەم ) زۆر باشە بۆیان چون کۆنترۆلی شەکرەی خوێن دەکات بەهۆی پرۆتین و ریشالەوە وە هەستیاری ئەنسۆلین باشتر دەکات
٥- ئەوانەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە بەسودە بۆیان
٦- بۆ کێش دابەزاندن باشە ، ڕێژەیەکی زۆری الیافی تێدایە ، کاربۆهیدارتی الیافی شیا ، بەڕاستی شیا ۱۰ بۆ ۱۲ جار لە خوراکی تر وا لەمرۆڤ دەکات هەست بەتێری بکات و کالۆری پێویستی بۆ جەستە تێدایە بۆ ئەوەی هەست بە بێتاقەتی نەکەین ، لەگەڵ ئەوەش بەکتریاکانی ڕیخۆڵە ڕادەماڵێت ، .
٧- بۆ بەهێزکردنی مێشک و بیرەوەری و تەندروستی مێشک زۆر بەسودە چون دەولەمەندە بە چەوری تەندروست و دژە ئۆکسیدات

بۆ مندالان و ئافرەتی دووگیان زۆر بەسودە .
🚫هەلبەتە نابێت زیادەرەویش بکرێت لە خواردنی چون ئەوکاتە کێشەی کۆئەندامی هەرست بۆ دروست دەکات ، یا کۆکە و تەنگە نەفەسی لەوانەی هەستیاریان پێی هەیە.❗️

تەندروست باش بن 🤍!

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

07 Dec, 18:00


شێرپەنجەی خوێن (Leukemia)

بەشی یەکەم
بریتییە لە دروستبوونی شێرپەنجە لەو خانانەی کە خوێن دروست دەکەن. بەشێوەیەکی ئاسایی ھەموو خانەکانی خوێن (خڕۆکە سوورەکان، خڕۆکە سپییەکان، پەڕەکانی خوێن) لە مۆخی ئێسکەوە دروست دەبن، ھەموو خانەیەکی خوێن دوای تەواوبوونی تەمەنی خۆی تێکدەشکێت و دەفەوتێت، بەڵام لەو کەسانەی کە دووچاری شێرپەنجەی خوێن دەبن پرۆسەکە بەم شێوەیەی لێدێت: مۆخی ئێسک خانە و خڕۆکەی نائاسایی دروست دەکات، ئەم خانانەش بریتیین لە خانەی شێرپەنجەیی. ئەم خانە شێرپەنجەییانە سیفەتێکی نەخوازراویان ھەیە ئەویش ئەوەیە کە تێک ناشکێن و نافەوتێن و بڵاودەبنەوە بەناو خانە ئاساییەکانی دیکەی خوێن و دەبنە کۆسپ لەبەردەم ئیشی خڕۆکە ئاساییەکانی خوێن .

جۆرەکانی شیرپەنجەی خوێن
شێرپەنجەی خوێن بەگوێرەی ئەوەی کامیان زووتر و خێراتر گەشەدەکات و خراپتر دەبێت دابەش دەکرێت، ئەویش یان درێژخایەنە کە لەسەرخۆ گەشەدەکات و خراپ دەبێت، یان کورت خایەن دە بەخێرایی گەشەدەکات و خراپ دەبێت،
ھەروەھا سێرپەنجەی خوێن دابەش دەکرێت بەگوێرەی خۆری ئەو خانە خڕۆکە سپییەی کە شێرپەنجەی لێ دروست دەبێت، لە خانەی لیمفی خوێن یان لە خانەی مایلۆیدەوە دروست دەبێت.

(Chronic lymphocytic leukemia: CLL)
کاردەکاتە سەر لیمفە خانەکان و بەھێواشی گەشەدەکات، ئەو کەسانەی توشی ئەم جۆرە لە شێرپەنجەی خوێن دەبن تەمەنیان لە سەرووی ٥٥ ساڵەوەیە، ھەرگیز لە منداڵدا ڕوونادات.

(Chronic myeloid leukemia: CML)
کاردەکاتە سەر خانەکانی مایلۆید و بەھێواشی گەشەدەکات ، ئەم جۆرە لە شێرپەنجەی خوێن لە کەسانی پێگەیشتوو لە تەمەندا ڕوودەدات.

(Lymphoblastic)
کاردەکاتە سەر لیمفە خانەکان و بەخێرایی گەشەدەکات . ئەم جۆرە لە شێرپەنجەی خوێن بە شێوەیەکی سەرەکی لە منداڵدا ڕوودەدات، تا ڕادەیەکیش لە گەورەشدا ڕوودەدات.
(Myeloid leukemia)
کاردەکاتە سەر خانەکانی مایلۆید بەخێرایی گەشەدەکات، ئەم جۆرە لە شێرپەنجەی خوێن لە منداڵ و گەورەشدا ڕوودەدات.

جۆرێکی دیکە لە شێرپەنجەی خوێن ھەیە، بەڵام دەگمەنە و بەھێواشی گەشەدەکات، پێی دەوترێت (Hairy cell leukemia)

🔶 لە بەشی داهاتوو دا باسی هۆکارەکان دەکەین ان شاءاللە

تەندروست باش بن هەمیشە 🤍!
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

07 Dec, 10:24


باشترین چەناڵی پزیشکی  ڕۆژانە زانیاری پزیشکی دادەنێین جۆین بن بۆهاوڕێیانتانی بنێرن👇


https://t.me/XanmeDctor_2

گرووپیPharmaceutical group ⚕️💊  بۆ پرسیار و ڕوونکردنەوەی بابەتە پزیشکیەکان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان 🥰 👇
جۆین بن


https://t.me/XanmeDctor_3

بینێرن بۆ هاوڕێیانتان❤️

Medical_Nurse 💉

06 Dec, 14:29


لەم کتێبەدا باس لە شیکردنەوەی کرداری میز دەکرێت لەگەڵ هەندێک نەخۆشی تایبەت بەو سیستەمەو چەندین زانیاری زیاتر لەبارەوەی.
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

04 Dec, 19:19


بۆچی ئەم شەش کەسە ناتوانن پرۆفین بەکاربێنن ؟؟؟
پرۆفین یان Ibuprofen دەرمانێکە بەکاردەهێندرێت بۆ کەمکردنەوەی تا ، ئازار وە هەروەها کەمکردنەوەی هەوکردن لە لەشدا ، کە ئەتواندرێت بۆ مندال و گەورەش بەکاربهێندرێت

بەلام ئەم دەرمانە ناتواندرێت لەلایەن ٦ جۆر کەسەوە بەکاربێت کە ئەوانیش بریتین لە :-
١- ئەوانەی هەستیاریان هەیە
٢- ئەوانەی نەخۆشی دلیان هەیە بۆ نمونە ئەوانەی جەلتەی مێشک یا جەلتەی دل لێی داون ، یا هەر کێشەیەکی دیکەی دڵ
٣- ئەوانەی کە رەبۆ یان تەنگەنەفەسیان هەیە
٤- ئەوانەی نەخۆشی جگەر یا گورچیلەیان هەیە
٥- ئەوانەی برینی گەدەیان هەیە
٦- ئافرەتانی دووگیان یا شیردەر

لەم حالەتانە گەر بەکاربێت دلنیابە زیانەکانی زۆر زیاترە لە سودەکانی
وە بە یەک جار بەکارهێنان ئەم کاریگەریانە دەرناکەون بەلام گەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت یاخود لە کەسانی بەتەمەن زۆر زیاتر دەبێت.

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

02 Dec, 16:49


تەنها سەیری ئەوە بکەن کە لە ئەنجامی خراپی خۆراک و شێوازی ژیانی ناتەندروستەوە چەند بەردێکی زراوی جوانی لێوە بەرهەم هاتووە.
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

01 Dec, 12:07


سەرئێشە چیە؟ جۆرەکانی ؟چارەسەرکردنی ؟

لە کۆمێنت زانیاری زیاتر لە بارەی بزانە
👇🏻

Medical_Nurse 💉

28 Nov, 12:55


سووتانەوەی منداڵان چیە؟ چۆن وەبکەین هەرگیز منداڵەکانمان تووش نەبن؟
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

26 Nov, 16:14


راستە هەمویان ئازار شکێنن بەلام شێواز و جۆری تایبەت بە ئازارەکە گرینگە بۆ زیاتر سود بینین لێی ..

جۆرەکانی پەنەدۆڵ💊:
1- پەنەدۆڵی شین .. (Blue)..

پێکھاتووە لە ٥٠٠ ملگم پاراستیمۆل .
بەکاردێت بۆ , بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی تا و سەر ئێشە.

2- پەنەدۆڵی سوور .. (Extra).
پێکھاتووە لە ٥٠٠ ملگم پاراستیمۆل و ٦٥ ملگم کافیین .
بەکاردێت بۆ  ژانی ددان , ژانی گوێ , ژانی ماسولەکەکان , ژانی سووڕی مانگانەی ئافرەتان , ھەروەھا بۆ نزم کردنەوەی پلەی گەرمی لەش , بەلام وا باشترە لە کاتی سەرئێشەیەک کە لەماندووبوون پەیدابووە بەکار نەیەت, چونکە مادەی کافیین کە لەناو حەبەکە دایە مێشک بە ئاگا دەھێنێتەوە , ئەمەش ئێشەکانی زیاتر دەکات .

3- پەنەدۆڵی cold and flu
پێک دێت لە ٦٠٠ ملگم پاراستیمۆل و ٤٠ ملگم ئەسکۆربیک ئەسید (لەناو لیمۆ ھەیە) ھەروەھا لە نێو پێکھاتەکەی ئەم مادانە ھەیە , سکرۆز , سیترات سۆدیۆم , نیشاستەی دەرە , کالامیت سۆدیۆم , سۆدیۆم سکرین , تامی لیمۆ , ھەنگوین و کارامێل
بەکاردێت بۆ لەناوبردنی نیشانەکانی ئەنفلوەنزا وەک سەر ئێشە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی , ئەو جۆرەی لەناو قووتوە سەوزەکە دایە مادەی دژە (ھستامین ) کە تووشی خەواڵوت دەکات .

4- پەنەدوڵی sinus
پێکھاتووە لە ٥٠٠ ملگم پاراستیمۆل و ٣٠ ملگم سۆدۆفیدرین ھایدرۆکلۆرید .
بەکاردێت بۆ نەھێشتنی لووت گیران و ئازاری جیوبی لووت , نابێت ئەوانەی پاڵەپەستۆی خوێنیان ھەیە ئەم دەرمانە بەکار بھێنن , یا ئەوانەی نەخۆشی خوێنبەری تاجییان ھەیە یاخود ئەوانەی نەخۆشی دڵیان ھەیە .

5- پەنەدۆڵی Night
پێک دێت لە پاراستیمۆل  ھیدرۆکلۆرید دیفینھیدرامین , دژە ھستامین ..
بەکاردێت بۆ، یارمەتیت دەدات بۆ خەوتن ئەمەش وا دەکات سودی ھەبێت بۆ ئەوانەی ئازاریان ھەیە و خەویان لێناکەوێت , زۆرباشە بۆ ئازاری سەر ئێشە و نیوە سەر ئێشە و ئازاری پشت , رۆماتیزم و ئازاری ماسولکەکان , ئازاری دەمارەکان و ئازاری ددان و سووری مانگانەی ئافرەت.

🔻تێبینیەکی گرنگ...🔺
پەنادۆڵی سەوز تایبەت بە ئەنفلوەنزا  نابێت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی پاڵەپەستۆی خوێنیان ھەیە..!

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

23 Nov, 18:20


تۆ کام جۆرەیانت هەیە لە کۆمێنت پێمان بڵێن.

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

21 Nov, 12:52


تا ئێستا دوورینەوەی خوێنبەرەکانت بینیوە؟
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

20 Nov, 11:18


جەماعەتی ios مان لەبیر نەکردووە ئەوانەش بۆ ئێوە ، سوودی لێ بدینن.
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

20 Nov, 11:01


ئەمە بۆ ئەوانەیە کەوا تازە لەبەشە پزیشکیەکان وەرگیراون و بێ گوومان زۆری هەرزۆرتان کێشەی زمان و تێنەگەیشتنتان بۆ ووشە توبیەکان دەبێت و دەتوانن ئەم دوو قامووسە بەکاربێنن و سوودەکی یەک جار زۆی لێ بدینن، کە زۆرترین بەکارهێنەریان هەیە ، هەردووکیان کڕاک کراون و پێویست ناکات  IQD2000 بدەی. بەبێ خەتیش ئیش دەکەن دەتوانن بۆ زاراوە پزیشکیەکانیش سوودی لێ بدینن. بەهیوای سوود بینین.

🔹Rebin Dict +Crack Pro

لینکی بەرنامەکە بۆ ئەندرۆید 👇

https://www.mediafire.com/file/qxmgoyr0giiw8u8/Rebin_Dict_+_Crack_By+DarYan.apk/file

🔸Karzan Dict +Crack Pro

لینکی بەرنامەکە بۆ ئەندرۆید 👇

https://www.mediafire.com/file/wkfbqrcrjpr6ioz/Karzan_Dict_Uploaded+By+DarYan.apk/file

Medical_Nurse 💉

19 Nov, 15:01


هەندێک ئاماژەی پزیشکی و ماناکانیان کە پێویستە بیانزانین.
بەهیوای سوود.
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

18 Nov, 15:29


بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان

گەورە ترین گروپ
ئەتوانن لەم گروپ چاتە داوای(ڕاپۆرت - سیمنار-بەحس- سەرچاوە - کتێبpdf)  بە پێی توان و بەردەست بوونی بابەتەکەت هاوکاری ئەکرێت

وە ئەتوانی تۆش بە شدار بیت لە هاوکاری کردنی ئەندامەکانیتر
ئینڤایت بانگێشتی هاوڕێکانتان بکەن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس سوود مەند بن
فەرموون بڕۆنە ناو ئەو گرووپە تایبەت بە سیمینار


https://t.me/raportwsiminarktebpdf

Medical_Nurse 💉

18 Nov, 12:04


کرمی دەزوولەی لە ڕیخۆڵە باریکەی مرۆڤێکدا.

Medical_Nurse 💉

17 Nov, 16:00


سەرۆکی بکوژی زنجیرەیی دیۆگۆ ئەلڤێس زیاتر لە ١٨٠ ساڵە لە زانکۆی لیسبۆن لە پورتوگال ڕاگیراوە.

بەناوبانگ بوو بە کوشتنی نزیکەی ٧٠ کەس لە سەدەی نۆزدەهەمدا.  لە ساڵی ١٨٤١ دوای لە سێدارەدان سەری بکوژەکە بڕاوە و دەخرێتە ناو دەبەیەکەوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زانستی
لەو کاتەوە لەم پەرداخەدا ماوەتەوە و لە زانکۆکە بۆ نمایشکردن بەردەستە.
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

15 Nov, 11:03


سلام بەڕێزم هیوادارم باشبیت ، وەکوو هەمیشە هێزی تاک  جیاواز و  نایابە لە گەیاندنی زانست و زانیاری بەفێرخوازانمان هەستاین بەکردنەوەی کۆرسەکی ئۆنڵاین بۆ فێرخوازانی بەشی پزیشکی بۆئەوەی ئاستی زانست و زانیاری بەرەو پێشەوە ببەین ، بۆ ئەم مەبەستەش تۆمان بانگێشت کردوە بۆ بەشداری کردن لەکۆرسی ئەوجارەمان بە ئۆنڵاینەو بەخۆڕاییە، فەرموون ئەوەش لینک👇

🔻https://t.me/hezytakcourse3

هاوڕێکانیشت لەبیر مەکەو بۆ ئەوانیشی بنێرە.

Medical_Nurse 💉

13 Nov, 10:28


چۆنیەتی ئەنجامدانی procedure ی بابەتی سەرەوە ..

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

12 Nov, 14:09


Intraosseous injection(IO)
( دەرزی ناوئێسک یان کانولای ئێسک)

جۆرێکە لە جۆرەکانی دەرزی( injection) کە راستەوخۆ لەگەڵ خوێنهێنەر دەبەسترێ دەکرێ لەگەڵ خوێنەبەریش ببەسترێ بەکاردێ بۆ گواستنەوەی شلەو خوێن و دەرمان وە کانولای ناوئێسکیشی پێ دەوترێ .

بەکاردێ بۆ حاڵەتی لەناکاو کتوو پر یاخود حاڵەتی مەترسی دار وەک سوتان ، کەسانی قەلەو ، حالەتی ئێدیما ، لە مندالان یاخود لەکاتی شەردا یان لە حاڵەتێک کە دانانی (lV)سەختە.

• ئەو شوێنانەی کە دەرزی ناو ئێسک تێیدا دادەنرێ؟.
1⃣sternum
2⃣humeral head
3⃣distal radial
4⃣anterior superior iliac spine
5⃣distal femur
6⃣proximal tibia
7⃣medial malleolus

• رێگای دەرزی ناو ئێسک یان کانولای ئێسک بەکار نایە بۆ ئەو کەسانەی توشی ئەم حاڵەتانە بوونە؟.
1⃣ئێسکی ناتەواو
2⃣پوکانەوەی ئێسک
3⃣هەوکردنی ئێسک
4⃣شکانی ئێسک
5⃣شوێنێک پێشتر دەرزی ناو ئێسک تێیدا سەرکەوتوو نەبووە
6⃣شوێنێک توشی هەوکردن بووبێ

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

01 Nov, 10:58


ئایا تا ئێستا پرسیووتە بۆ وا لەم جرج و بۆقە بەستەزمانانە ئەکەن؟ وەەر با پێت بڵێم بۆ
بەشێوازێکی گشتی لە کۆلێژەکان بۆ زانینی ئەنەتۆمی بەکاردێت و تاقیکردنەوەی ئەدریناڵین و بینینی Action Potential بەکاردێ بەڵام ڵە کۆلێژی دەرمانسازی بۆ قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا بۆ توێژینەوە بەکاردێت،،جۆرەها دەرمانیان لەسەر تاقی دەکرێتەوە وەکو دەرمانەکانی فێ و شەکرە و زەخت و ...هتد،،نەک تەنها مشک، لەوێ بۆق بۆ تاقیکردنەوەی دەرمانە هۆڕمۆنیەکان و کەروێشک بۆ دەرمانەکانی تایبەت بە چاو و هەندێکجار هامستەریش تاقی دەکرێتەوە.
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

28 Oct, 20:51


ببورن بۆ دێمەنی ڤیدیۆکە …
بەلام کۆتاییەکەی ببینە کە بەهۆی دەرزی تێکەلە چ ئیلتیهابێک دروس بوە ..🚫!

Medical_Nurse 💉

28 Oct, 16:32


خەلک هەیە دەلێ با بچم دەرزیەکی تێکەلە لەخۆم بدەم ببمە تۆپ بۆ بابە خۆ ساحەی تۆپانێ نیە 😑
پەتای وەرزی ڤایرۆسەکی ئۆندۆکەیە یەک پیاسەی هەموو جەستەت دەکات و دواتر دەروا
کەمەک صبر و تەحامولتان هەبی خراپ نیە..
باشترە لەوەی خۆت توشی ئەو هەموو دەردە بکەی

انجا بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک🤍!

Medical_Nurse 💉

28 Oct, 16:10


دەرزی تێکەڵە چییە و چەند جۆرە و زیانەکانی چین؟؟؟

بەگشتی دەرزی تێکەڵە بۆ سێ حاڵەت بەکاردێت :

۱.بۆ هەڵامەت و کۆکە و قورگ ئێشە.
۲.بۆ ئازار بەگشتی و تەشەنوجات بەکاردێت.
۳.بۆ حاڵەتی حەساسیەت و خورانی پێست.

۱.ئەو دەرزیانەی کە تێکەڵ دەکرێن بۆ هەڵامەت و کۆکە و قوڕگ ئێشە بریتین لە ڤیاڵیکی ئەنتی بایۆتیك واتە(ئەمۆکسیسیلن Amoxicillin یان پرۆکاین Procaine یان ئەمپیکلۆکس Ampiclox) لەگەڵ ئەمپولی دیکسامیثازۆن Dexamethasone کە ناسراوە بە (دیکادرۆن Decadron ) تێکەڵ دەکرێت، یان ئەنتی بایۆتیکێك لەگەڵ دیکسامیثازۆن لەگەل ڤۆڵتارین Voltaren تێکەڵ دەکرێت یان ئەنتی بایۆتیکێك لەگەڵ هایدروکۆرتیزۆن Hydrocortisone.

۲.ئەو دەرزیانەی بۆ ئازار و تەشەنوج و فەقەرات بەکاری دەهێنن بریتین لە :

۱.ڤۆڵتارین+دیکادرۆن
۲.دیکادرۆن+مۆبیك Mobic (میلۆکزیکام Meloxicam)
۳.دیکادرۆن +فیلدین Felden (پیروکزیکام Piroxicam)
٤.ڤۆڵتارین +نیۆرابین Neuraben

۳.ئەم جۆرەیان بۆ حەساسیەت و خوران بەکاردێت کە پێك دێت لە :

۱.بێتاکۆرت Betacort + ئالێرمین Alermine
۲.ئالێرمین+دیکادرۆن

سەرەڕای ئەوەی ئەم تێکەڵانە زۆر بەکاردێن و سوودێکی کاتییان هەیە
بەڵام زیانیان زۆر زیاترە لە سوودیان
لەو زیانانەی کە هەیەتی :

۱.گەدە توشی ئازاری زۆر دەکات هەندێك جار زۆر بەکارهێنانی دەبیتە هۆی برینی گەدە.

۲.زیانی بۆ گورچیلە گورچیلە توشی ئازار دەکات چونکە ئەو دەرزیە زیاتر لە دوو دەرمان تێکەڵ دەکات ئەمەش فرمانی گورچیلە سست و لاواز دەکات.

۳.بەرگری مرۆڤ کەم دەکاتەوە.

٤.زۆر بەکارهێنانی توشی داخورانی ئێسکمان دەکات.

٥. ئەو دەرمانانە لەوانەیە هەندێك جار کارلێك بکەن و جگەر و گورچیلە و گەدە ژەهراوی دەکەن.

٦.ئەو منداڵانەی تایەکی زۆریان هەیە و توشی پەتا بوون ئەو دەرزیە بدەن لەخۆیان ئەگەری گەشکەیان لێ دەکرێت.

۷. ئاڵودەبوون پێوەی کەسانێکی زۆر ئەو دەرزیە بەکاردێنن بەڕادەیەك ئاڵودە دەبن پێی.

۸.ئەو کەسانەی شەکرە یان زەختیان بەرزە لەکاتی بەکارهێنانی زیاتر بەرزی دەکاتەوە.

۹.ئازارێکی زۆری هەیە هەندێك جار شوینەکەی هەڵدەئاوسێت یاخود مۆر هەڵدەگەڕێت.

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

26 Oct, 13:04


#medicalnurse #هاندان

Medical_Nurse 💉

20 Oct, 16:30


ئەم حالەتە بە هۆی چیەوەیە؟؟؟

ئەم حاڵەتە بریتیە لە Hypocalcemia واتە کەمی ڕێژەی کالیسیۆم لە خوێندا

هۆکارەکانی:
• هەبوونی غوودەی سام یان پاش لابردنی غودە ڕوودەدات
• نا هاوسەنگی لە هۆڕمۆنی غودە یان ڤیتامین D
• قەلەقی
• کێشەکانی گورچیلە
• هەوکردنی پەنکریاس
• سکچوون
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

19 Oct, 15:05


بۆچی ئەو کەسانەی کە زەختیان هەیە نابێت خوێ بخۆن؟؟؟
خوێ هەقی چییە بە زەختەوە ؟؟
؟؟
وەرە با من پێو بلێم …


بە شێوەیەکی زۆر سادە
زەخت لە ئەنجامی دوو هۆکارەوە دروست دەبێت
١- بەهۆی تەسکبونەوەی بۆریەکانی خوێن بەهۆی گرژبوون یاخود پەستانێکی زۆرەوە
٢- بەهۆی زیادبوونی رێژەی خوێن لە لەشدا ، چون خوێ دەبێتە هۆی راکێشانی برێکی زۆر ئاو بۆ ئەو شوێنەی کە لێیەتی بۆیە لە کاتی هەبوونی خوێ لەناو لەشدا برێکی زیاتر لە ئاو کۆدەبێتەوە بەمەش رێژەی خوێن لە لەشدا زیاد دەکات دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی زەختی کەسەکە .
بۆیە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکرێ کە خوێ لە ژیانی رۆژانەیاندا زۆرر زۆر کەم بکەنەوە یاخود هەر بەکاری نەهێن..
بە هیوای سەلامەتی بۆ هەمووتان 🤍!
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

14 Oct, 08:22


جیاوازی نێوان Infection و Inflammation ؟

ئینفێکشن Infection : بریتیە لە ئیلتیهابات بەهۆی (بەکتریا Bacteria , ڤایرۆس Virus , کەڕو Fungi ) هەر یەکە لەم سێ مایکرۆئۆرگانیزمانە ئەچنە لەشەوەو دەێتە هۆی نەخۆشی ئەو شوێنە ئیلتیهابات ئەکات شوێنەکەش توشی ئازار و هەڵئاوسان و تا دەبێت

نمونەی نەخۆشی :وەک و ئاڵوەکانی قوڕک ئیلتیهابات ئەکات تۆنسڵایتس Tonslitis یان نەخۆشی ژنانە بەهۆی بەکتریا و کەڕوەوەو ......

چارەسەریشی بەوەر گرتنی دەرمانەکانی Antibiotic یان Antifungial یان ئەگەر پێویست بکات دەرمانی ئازار شکێن بەکاردێت......

ئینفلامەیشن Inflammation : ئەمیش واتا هەوکردن و هەڵئاوسان بەڵام بەبێ بونی بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕو ...

وەڵامی هۆکارەکانی نەخۆشی ئەداتەوە واتا کاتێک ئەو شوێنە توشی Infection ئەبێ Inflammation یش ڕو ئەدات وەڵامی ئەداتەوە کاتێک پڕۆستاگلاندین کە مادەیەکی کیمیاییە خانەکان دەری ئەدات ئینفلامەیشن ڕوئەدات ئەبێتە هۆی چاک بونەوە ی ئەوشوێنە کە لەو کاتەدا هەستێکی ناخۆشمان پێ ئەگات وەک ئازار و تا و شوێنەکەش شین ئەبێتەوەو یان ڕەش ئەبێتەوەو هەڵ دەئاوسێ

لەهەر شوێنێک Infection ڕوی دابێت Inflammation ڕو ئەدات، بەڵام کاتێک شوێنێک Inflamation ئەکات مەرج نیە Infection ڕوبدات

ئینفلامەیشن بەهۆی سوتاویەوە یان بەرکەوتنی زەبرێک یان برینێک یان کەوتنە خوارەوەیەک ئەو شوێنە ئینفلامەیشن ئەکات و لەش وەڵامی ئەو شوێنە ئەداتەوە تاوەک و چاک ببێتەوە بەڵام هەندێک ئینفلامەیشن وەک ئەو نەخۆشیانە کە بەرگریە کۆئەندام بە هەڵە پەلاماری خانە و شانەکان ئەدات بەشتێکی نامۆی ئەزانێت بەمەش ئینفلامەیشن ڕوئەدات وەک و نەخۆشیەکانی Rhumatoid Arthritis ڕۆماتیزمە .

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

11 Oct, 11:32


کۆمەلێك گەنجی زیرەک و بەتوانا لەبوارەکەی خۆیان زانیاری و بابەتی بەسود دادەنێن جۆینیان بکەن.
https://t.me/VETINFO4

Medical_Nurse 💉

10 Oct, 12:18


ئەمە یەکێکە لەو ڕێگایەی کە خەڵکی بە شێوەیەکی نا زانستیانە پێی هەڵدەستن بۆ نەهێشتنی ئەو شلەیەی کە لەسەر مەچەکی درووست بووە

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

10 Oct, 12:18


هۆکارو چارەسەرکردنی درووستبوون و کۆبوونەوەی شلە لەسەر جومگە..!

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

06 Oct, 17:39


کتێبیکی زۆر باشی پزیشکی کەباس لەزۆربەی بابەتە پزیشکیەکان دەکاتن بەشێوەیەکی پوخت و ئاسان بەهیوای سوود بینین لێی.
👇👇👇
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

05 Oct, 15:25


بەمزوانە کۆرسێکی ناوازەی skin care
بە نرخێکی گونجاو


لەم کۆرسەدا پرۆدەکتەکانی پێست و  کێشەکانی پێست و چۆنیەتی چارەسەر کردنیان
هەروەها پێویستیەکانی پێستمان لەڕووی چارەسەرەوە چین باس دەکرێ لەم کۆرسەدا ئەزمونێک وەردەگری بۆ گرنگیدان بە پێستت کۆرسێکی تەواو ناوازە و بە نرخێکی گونجاو کە تەنها بۆ مێمبەرانی ئەم گروپە بە 15 هەزار  وە هەر کەسێ بە گروپ بەشدار بێ  داشکاندنی بۆ دەکرێ ( ٣ کەس بەیەکەوە داوای بەشداربوون بکەن نرخەکە دەبێ بە 30 هەزار بۆ 3 کەس)
ئەم ئۆفەرە ناوازە لە دەست خۆتان مەدەن ئەو زانیارییانەی ئێمە بە ماوەیەکی زۆر فێربووین تەنها بە چەند ڕۆژێک بۆ ئێوەی دەخەینە ڕوو
وانەکان بریتین لە:

Skin information
Skin problem
Cleanser+double cleansing
Sunscreen+ makeup remover
Toner+ moisturizer
Serums
Laser
Masks
Brand products

لە بەرواری 15/10/2024 دەست دەکەین بە دانانی وانەکان

بۆ بەشداریکردن نامە بنێرە بۆ


@Skin_course1

Medical_Nurse 💉

05 Oct, 08:42


لە وەرزی نوێدا هێزی تاک گەڕایەوە بە ۆرک شۆپێکی پزیشکی زۆر تایبەت.

بە هەماهەنگی نێوان زانکۆی صلاح الدین و سەنتەری هونەری و ڕۆشنبیری ڤاڵا هەڵدەستین بە ڕیکخستنی ۆرک شۆپێکی پزیشکی لەژێر ناونیشانی {فریاگوزاری سەرەتایی First Aid}.

بەشداریکردن بۆ هەمووانە و بە خۆڕاییە و بڕوانامەی بڕواپێکراو لەلایەن زانکۆی صلاح الدین و سەنتەری ڤاڵا پێشکەش بە بەشداربووان دەکرێت.

ناونیشان:- هەولێر شەقامی کەرکووک هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆ بەرامبەر کۆمپانیای نیسان و بانکی زانکۆ.
بەروار:- 7/10/2024 ڕۆژی دووشەممە.
کات:- کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تاوەکو 5ی ئێوارە.

بۆ ناوتۆمارکردن و زانیاری زیاتر
ژمارە مۆبایل (تێلیگرام):
0750 287 3818
Hezy_Tak
یاخود (ئینستاگرام):
ht_tak1

❤️هێزی تاک - زانکۆی دووەمی زانستخوازان❤️

Medical_Nurse 💉

02 Oct, 14:48


تائێستا دیقەتی ئەمەت داوە؟
هاوڕێیان دەزانن بۆ چی بەکاردێت؟؟
لەکۆمێنت ، وڵام بنوسن، 🌸
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

30 Sep, 16:13


تا ئێستا ئەم ئامێرەت بینیوە ؟؟
زانیاری تەواو دەربارەی لە کۆمێنت.. 👇🏻

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

28 Sep, 16:18


دوای چەنێک لە هەڵپچڕینی دەرمان ماوەکەی بەسەر دەچێت؟

شروبی گیراوە ٢٠ بۆ ٣٠ ڕۆژ
شروبی تۆز ٥ بۆ ١٠ ڕۆژ
قەترەی گوێ ١٤ بۆ ٢١ ڕۆژ
قەترەی لوت ٤٥ بۆ ٩٠ ڕۆژ
قەترەی چاو ٢٠ بۆ ٣٠ ڕۆژ
کرێم ومەڵهەم ٢ بۆ ٣ مانگ
دەرزی واباشترە نە گاتە ١٢ کاتژمێر و یەکسەر بەکاربهێنرێت

*دوای ئە م ماوانە لە هەڵپچرینی دەرمان
بەسەردەچن ..!


#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

26 Sep, 15:49


لەم کتێبەدا باس لەچارسەرەکردنی نەخۆشیەکان دەکرێت بەڕێگای خواردنی سەوزە ومیوە دوور لەبەکارهێنانی دەرمان.
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

25 Sep, 17:47


پەستانی خوێن بەپێی تەمەنە جیاوازەکان کە زۆر گرینگە بۆ دیاریکردنی بەرزی و نزمی پەستانی خوێن و دەستنیشان کردنی بە دیاریکراوی بە وردی..!

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

24 Sep, 15:00


چیمتریاڵ :
مەترسیدارترین گاز ، یان چەکی کۆمەڵ کوژی ، یان چەکی کیمیای .
مەترسی ئەم گازە ئەوەندە زۆرە تەنانەت خراپترین ناویشی لێ بنێیت هێشتا کەمە .
چیمتریاڵ چیە ؟
chemtrail.
هەورێکی سپییە کە لە ئاسماندا بڵاودەبێتەوە، چڕیەکی زۆر بەرزی هەیە کە ماوەی ١٢ کاتژمێر زیاتر دەمێنێتەوە و دەتوانێت یەک بگرێت لەگەڵ گازە چیمتریاڵەکانی دیکە واتە دوو فڕۆکە هەردوکیان گازی چیمتریاڵ بڕێژن ، گازەکانیان دوای ماوەیەک یەک دەگرن ،  کە لەلایەن فڕۆکەکانەوە دەڕێژرێت ، وە لە ماددەی کیمیایی یان تەم پێکهاتووە و هەڵمی ئاوی تێدا نییە بە هیچ جۆرێک ، ئەم گازە بە ئەنقەست لە بەرزایی  دەڕژێنرێت و  ئامانجی بەکارهێنانی زۆر زیاتر بووە لە ساڵانی پێشووتر ، کە بە مەبەستێکی زۆر نهێنی بەکاری دەهێنن و بەرپرسانی حوکمەت سەرپەرشتی ئەم گازا دەکەن
و بکاری دەهێنن بۆ مەبەستی گڵاوی خۆیان و ژەهراوی کردنی هاوڵاتیانی مەدەنی.
بابەت وەرگیراوە.
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

23 Sep, 15:57


ئەو نەخۆشیانەی منداڵ کە لەگەڵ گەورەبون نامێنێت :

• ڕشانەوەی منداڵی شیرەخۆرە
• هەستیاری سنگ (ڕەبوە)
• هەستیاری پێست (ئەکزیما = بیرۆ)
• میزڕانەگرتن (کەمەرشلی)
• گەڕانەوەی میز لە میزەڵدان بۆ گورچیلە
• کونی بچوکی دڵ (ئەوانەی کەمتر لە 5 ملم)
• گەشکەی بێ هۆکار (فێ).
#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

22 Sep, 14:44


هەلبژاردنی گونجاوترین فلود ( مغەزی ) لە حالەتە جیاوازەکانی نەخۆش ..

#medicalnurse

Medical_Nurse 💉

21 Sep, 14:58


فلۆرێنس لەساڵی 1820 لەوڵاتی ئیتالیا لەخێزانێکی دەوڵەمەند لەدایکبوو . ئەو زۆر حەزی بەپیشەی پەرستاری دەکرد و دەیوویست یارمەتی هەژار و نەخۆشەکان بداتن بەڵام لەوسەردەمەی کە ئەو تیایدا دەژیا قوڕسبوو لەبەرئەوەی پیشەی پەرستاری تەنیا کەسە هەژارەکان دەیانکرد و بەچاوێکی کەم سەیردەکرا، سەرەڕای ئەوەی کەلەلایەن خێزانەکەی ڕێگریەکی زۆر لێکرا بەڵام ئەو توانی لەساڵی 1851 خولێکی ڕاهێنانی پەرستاری تەواوبکە. لەساڵی 1854 حکوومەتی بەڕیتانیا لەجەنگی کریمیا دابوون و باروودۆخی سەربازەکان زۆر خراپ بوو بەهۆی برینداربوونیان لەجەنگەکە هەرزوو کە فلۆرێنس گوێی لەم هەواڵە بوو خێرا خۆی گەیاندە جەنگەکە لەگەڵ کۆمەڵێک پەرستاری ئافرەت و هەر زوو کرا بەسەرپەرشتیاری پەرستارانی ئافرەت. فلۆرێنس تێبینی ئەوەی کرد کە سەربازەکان زیاتر بەهۆی پیسی و نەخۆشیەوە دەناڵێنن نەوەک بەهۆی برینەکانیانەوە ئەویش هەرزوو دەستی کرد بە دانانی پڕۆگرامێکی زۆر باش و توانی ڕێژەی مردن زۆر کەم بکاتەوە ئەویش باخاوێنکردنەوەی نەخۆخشخانەکان و دابینکردنی کەلووپەل و ئامادەکردنی خواردنی تەندرووست بۆ نەخۆشەکان بەم شێوەیە ڕێکخستنی پزیشکیان زۆر بەرەوپێشەوە برد، وەهەروەها نازناوی خانمی چرای پێبەخشرا لەبەرئەوەی شەوان پشکنینی برینی سەربازەکانی دەکرد بەو چرایەی دەستی. دوای ئەوە لەساڵی 1856 گەرایەوە بۆ بەڕیتانیا و ببوو بەئایکۆنێکی ناسراو لەوکاتەدا و توانی لەساڵی 1859 قوتابخانەی پەرستاری دابمەزرێنی و چەندین پەرستاری تێدا پەروەدرەکردو دابەشیکردن بەسەر نەخۆشخانەکانی بەڕیتانیاو توانی هەر لەم ساڵەدا دووکتێبی پەرستاری بنوسێت کەبناغەکانی پەرستاری  مۆدێرنیان دانا.
لەساڵی 1910 بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایکرد لەتەمەنی 90 ساڵیدا.
#medicalnurse