نەوعی مەجنوون دەردەدارم ، تۆ لەکوێی؟
گەر نەکەی زامم بەچاوت مەرهەمێ
حاڵ پەشێو و نالەبارم ، تۆ لەکوێی؟
تا بپۆشێ ڕۆژی ڕووت زوڵفی سیا
کوێری ڕێی شەوگاری تارم ، تۆ لەکوێی؟
زوڵفەکەت لادا سەبا ، ڕووت دەرکەوێ
دێمە سووتان غەرقی نارم ، تۆ لەکوێی؟
نیمە چاو و چاو لەڕێتم دائیما
بۆکراست ئینتیزارم ، تۆ لەکوێی؟
گەر لە ئەمر و تاعەتت لامدا دەمێ
تا قیامەت تۆبەکارم ، تۆ لەکوێی؟
وەرگرە (ماتی) غەڵامی خۆتە هەر
ئەی کە دایم ئاگادارم ، تۆ لەکوێی؟
ماتی