ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی @zhyardigital Channel on Telegram

ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی

@zhyardigital


بەخێربێن بۆ کەناڵی فەرمیی ژیار لە تێلیگرام
ژیار ڕێکخراوێکی ناحکومی خۆبەخشی سەربەخۆیە، کار لەسەر پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی دەکات.

ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی (Kurdish)

بەخێربێن بۆ کەناڵی فەرمیی ژیار لە تێلیگرامnnژیار ڕێکخراوێکی ناحکومی خۆبەخشی سەربەخۆیە، کار لەسەر پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی دەکات. ئەم کەناڵەکە بۆ ئەوانەی کە دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسان و کارآمادە پەروەردەی مرۆیی و هاوکاریی مرۆیی بکەن. لەم کەناڵەوە دەتوانیت زانیاریی تایبەتی لەسەر ناوەندی مرۆیی، ئاگادارییەکان و زانیارییەکانی تر ببینیت. جوین بکەوە و بەردەوام بە رابردنی زانیاریی بۆ خولی بەکارهێنانی پەروەردەی بەراورد و بەراوردەکانی تر.

ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی

21 Nov, 15:43


♦️ ئیبن خەلدون دەڵێت:

ئەگەر یەکێک ئەم دوو هەڵبژاردنەم پێبدات؛ نەمانی ستەمکاران یان نەمانی کۆیلەکان، ئەوا بەبێ دوودڵی نەمانی کۆیلەکان هەڵدەبژێرم، چونکە هەر کۆیلەکانن ستەمکاران دروستدەکەن.

ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی

21 Nov, 10:01


بەشی گەنجانی لقی تەق تەق ـی ژیار لە درێژەی خولی گەنجانی پێشەنگ و لە چەند سیمینارێکدا کە لەلایەن بەشێك لە بەشداربووانییەوە ئامادەکرابوو لەبەرواری 18/11/2024، تیشك خرایەسەر بەشێك لەو غەزایانەی کە پێغەمبەری خوا ﷺ بەشداری تێیدا کردبوو، بە مەبەستی زیاتر وردبوونەوە لە ژیاننامەی پێغەمبەری خوا ﷺ و هاوەڵانی و وەرگرتنی کەڵك و سودەکانی نێو غەزاکان و بەستنەوەی بە حاڵی ئێستای موسوڵمان.

بەشی ڕاگەیاندنی لقی تەق تەق ـی ژیار.

#zhyar #ژیار

ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی

20 Nov, 21:09


سوپاس بۆ خوا نایابە!🌿

لە یەکەم ساڵی زانکۆمەوە ئەم گەنجەم لەبیرە، بەردەوام دایكی لەگەڵی بوو هاوەڵیەتی دەکرد لەپێناو ئامادەبوونی لە وانەکانیدا لەبەرئەوەی گەنجەکە نابینا بوو، دواتر دەیبردە کتێبخانە بەدوای ئەو سەرچاوە و کتێبانە دەگەڕا کە پێویستی پێیەتی لەتەنیشتی دادەنیشت و بۆی دەخوێندەوە.

بەدرێژایی ئەو ساڵانە وەکو باشترین دایک بینیومە، ڕۆڵەکەی پشتگوێ نەخست سەرەرای بەسەڵاچوونی و سەختی هەنگاوەکانی، لەنێوان کتێبخانە و وانەکاندا دەهات و دەچوو، تاوەکو خوێندنی باڵای تەواوکرد، ئەمڕۆش لەکاتی پەسندکردنی بڕوانامەکەی، دایکی لەتەنیشتی دانیشتبوو بڕوانامەکەی بۆ دەخوێندەوە، دەیگووت:
سوپاس بۆ خوا نایابە!

وەرگێڕانی: یوسف زياد

ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی

20 Nov, 10:10


دوو پەیامی گرنگ

• ئەی ئەو کەسەی خەمی ئیسلام و موسڵمانانت هەڵگرتووە:
ئەم ئازار و برینانەی دەیبینی وات لێ نەکات پشتت بشکێنێت، بێ هیوا مەبە، وەڵامی ویستی دوژمنەکەت مەدەوە لەسەرکەوتن بەسەرتدا، تۆ گەنجینەیەکی نێو ئەم پوش و پەڵاشە زەرد هەڵگەڕاوەی..بۆیە مەشکێ و مەکەوە، ئەم سەردەمە سەردەمی یەقین و ئارامگرتن و جێگیربوون و کارکردنە؛ بۆیە هەرگیز گومانت لە بەڵێن و هێز و مەزنی و فەرمانڕەوایی و دانایی پەروەردگارمان (جل جلالە) نەبێت..

• بەرپرسیاریەتیت ئەوەیە کە ڕۆڵەکەت پەروەردە بکەی لەسەر سەربەرزی و شکۆمەندی، هەڵگری خەمەکانی ئیسلام بێت واى لێ بکات کە لە ئامانجە گرنگەکانی داهاتووی سەرخەری ئیسلام و موسڵمانان بێت، تکایە واز لەم بەرپرسیاریەتیە مەهێنە.

الشيخ أحمد السيد
و: یوسف زياد

ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی

20 Nov, 09:11


بەشی ئافرەتانی لقی ڕاپەرینی ژیار کۆڕێکی ئەنجامدا.

ڕۆژی سێ شەممە 2024/11/19 بەشی ئافرەتانی لقی ڕاپەڕینی ژیار هەڵسا بە ئەنجام دانی کۆڕێک بۆ بەڕێز :- (مامۆستا حسێن ئاغا) لەژێر ناونیشانی جیاوازی نێوان موسوڵمان و ئیماندار.

ڕاگەیاندنی لقی ڕاپەڕینی ژیار

#zhyar #ژیار

ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی

19 Nov, 20:51


چوارەم سیمینار له‌ زنجیره‌ی (چۆن لەخزمەتی قورئان بوون؟) به‌ڕێوه‌چوو

سێشەممە 19\11\2024 چواره‌م سیمیناری زنجیرەی: (چۆن لەخزمەتی قورئان بوون؟) ئه‌نجامدرا لە لایەن بەشی بانگەوازی لقی هەولێری ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، سیمیناره‌كه‌ پێشکەشکرا لەلایەن:
د.خالید گەردی
لەژێر ناونیشانی:
تابعین چۆن لەخزمەت قورئان بوون؟

شایەنی باسە زنجیرە سیمینارەکە هەفتانە لەڕۆژانی سێشەممە کاتژمێر 03:30 بەردەوامی دەبێت.

ڕاگەیاندنی لقی هەولێری ژیار

ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی

19 Nov, 13:06


هزری نیوە شەو
• دەربارەی ئەم فەرموودە کە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی"المؤمن للمؤمن كالبنيان يشد بعضه بعضا" موسڵمان بۆ موسڵمان وەکو بینایەك وایە هەندێکی هەندێکی تر بەیەکەوە دەبەستێتەوە...

لە کتێبی"العِقْدِ الفريدِ" ی ابن عبد ربه هاتووە: کە والی داوا لە أبي يعقوب البويطية( لە گەورە هاوەڵانی پێشەوا شافیعی بوو )دەکات کە فەتوایەکی بۆ بدات بۆ ئەنجامدانی کارێك کە دروست نیە و حەڕامە، بۆیە البويطي ڕەتیکردەوە وابکات سەرئەنجام والی خستییە زیندانەوە...
بۆیە کاتێك کە لە زینداندان بوو ڕۆژی هەینی بەسەرهاتبا و بانگبێژ بانگیدابا، دەستنوێژی دەشوشت و دەڕۆیشت تاوەکو دەگەیشتە دەرگای زیندانەکە بۆیە پاسەوانەکە پێی دەگووت: بۆ کوێ دەچیت؟
ئەویش دەیگووت وەڵامی داوای پەروەردگارم دەدەمەوە..
ئەویش پێی دەگووت: بگەڕێوە خوا عافووی کردووی...
بۆیە أبو يعقوب دەیگووت: خوایە تۆ دەزانی کە وەڵامی داواکەتم دایەوە بەڵام ڕێگریان لێکردم...

• هەروەها داوای پەروەرگارمان لەمڕۆدا دەربارەی شەڕەی لە ئارادایە کە شەڕی هەموو ئوممەتە نەوەك شەڕی پارچە زەویەك کە لە خاکێکی پیرۆزدا بەتەنیا گەمارۆدراوە بەهەموو هێزێکی کوفری خراپەکار ..
ئەم پارچە زەوییە داگیرکراوە تەنها نوکی ڕمەکەیە...ئەوە شەڕی ئیمان و باوەڕە نەوەك شەڕی سوپایەکان...شەڕ شەڕی هەبوونە نەوەك شەڕی سنوور

پەروەردگار دەفەرمووێت: (أمنً يجيب المضطر إذا دعاه ويكشف السوء)
ئایا زاتێ که‌ دێت به‌ هاواری ناچارو داماوه‌وه‌ کاتێ هاواری لێ ده‌کات وه‌ ناخۆشی و به‌ڵاکان لاده‌بات

هەروەها پێغەمبەرﷺ :
ادفعوا طوارق البلاء بالدعاء
واتە ڕێگاکانی بەڵا لەخۆتان دووربخەنەوە بەهۆی نزا و پاڕانەوە..دوعاکانت کاریگەرن...

الأستاذة: د. بيان علي الطنطاوي
وەرگێڕانی یوسف زياد

ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی

18 Nov, 19:20


بەشی بانگەوازی لقی هەولێری ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی زنجیرە سیمینارێک بەناونیشانی:
(چۆن لە خزمەتی قورئان بوون)

سیمیناری دووەم:
تابعین چۆن لە خزمەت قورئان بوون؟
د.خالید گەردی
19\11\2024 سێشەممە

سیمینارەکان بەڕێوەدەچێت لە هەموو ڕۆژانی سێ شەممە، کاتژمێر 03:30ی دوای نوێژی عەسر لە بینای لقی هەولێری ژیار.
هاتن بۆ هەمووانە

بۆ ئاگاداربوون لە سیمینارەکان
داخیلی ئەم کەناڵەی تلیگرام ببن:
https://t.me/zhyar_majles

ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی

18 Nov, 08:52


دەزانی چیرۆکی ئەو وێنەیە چییە؟

دوای ئەوەی تەرمی کوڕەکەی گەیشتە ناو مزگەوت و بەخێرهاتنی خەڵکی کرد، مام ڕەجەب زۆر بەهێمنی دوو ڕکات نوێژی کرد و سوژدەی شوکری بۆ خوای گەورە برد.

ئەو لە ماوەی شەش مانگدا مەرگی کوڕی چوارەمی بینی کە دووانیان لە سووتانی مەسفایەک گیانیان لەدەستدا و ئەوەی تریان لەئاودا خنکا، ئەم کوڕەشی بە ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی سپارد.

خوای گەورە سەبوریان بدات و لە مردووانیش خۆشبێت.

ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی

17 Nov, 21:14


سازدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز (پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح).

ڕۆژی یەکشەممە 17/11/2024 دەستەی خورماڵی ژیار سیمینارێکی سازکرد بە ناونیشانی (ڕۆڵی ئافرەت لە کاری بانگخوازیدا) لەلایەن زۆر بەڕێز (پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح).
سیمینارەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد لەلایەن (بشری سردار) ، پاشان دکتۆر دەستی بە سیمینارەکە کردو بە وتە زێڕینەکانی کۆڕەکەی ڕازاندەوە.
ئامادەبووان دەستخۆشیان هەبوو هەروەها هیوای بەردەوامیان خواست بۆ ئەم جۆرە سیمینارانە .

بەشی ڕاگەیاندنی
دەستەی خورماڵی ژیار

#ژیار #zhyar