Kat Press @katpres Channel on Telegram

Kat Press

@katpres


Kat Press (English)

Kat Press is a Telegram channel that focuses on providing readers with the latest news and updates from the world of literature. With a team of dedicated writers and editors, Kat Press delivers high-quality content on a daily basis. Whether you are interested in book reviews, author interviews, or literary events, Kat Press has got you covered. The channel is a one-stop destination for book lovers, aspiring writers, and anyone who appreciates the power of words. Stay informed and inspired with Kat Press. Join the conversation today by following @katpres on Telegram.

Kat Press

21 Feb, 15:36


🔻دارا سێكانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق:

"لیستی مووچەی مانگی 2 هیچ کێشەیەکی نەماوە بەڵام حکومەتی هەرێم نەیناردووە"

🔹لیستی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم كێشەی نەماوە و ئەو گرفتانەی پێشتر هەبوون كاریان لەسەر كراوە.

🔹 حکومەتی هەرێم تا ئێستا لیستی مووچەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێڕاق نەکردووە.

Kat Press

21 Feb, 13:51


🔻بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی:

"بەشانازییەوە بەرگری لە مانەوە و پاراستنی زمانی شیرینی کوردی دەکەین"

🔹 لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، یادی هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە سەرمەشقی پاراستنی زمانی کوردی بوون.

🔹زمانەکەمان شوناس و ناسنامەمانە، ئێمە بە شانازییەوە بەرگری لە مانەوە و پاراستنی زمانی شیرینی کوردی دەکەین.

🔹ئەرکی هەموولایەکمانە پەرەی پێبدەین و هاوکاری هەموو ئەو پێنووسانەش بین کە زمانەکەمان لە شێواندن دەپارێزن.

Kat Press

21 Feb, 13:03


🔻محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری:

"سەرۆکی حکومەت و هەرێم بۆ پارتی یەکلایی بووەتەوە"

🔹کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم وەکو کابینەکانی پێشوو دەبێت و جیاواز نابێت.

🔹دابەشکردنی پلە و پۆستەکان لەهەرێم گرنگ و هەستیاره.

🔹پارتی و یەکێتی پلە و پۆستیان بەلاوە گرنگە نەک کارنامەی حکومەت.

🔹کۆمەڵ ناچێتە پەرلەمانی کوردستان و هەرکەسێکیش بچێت پەرلەمانتاری ئێمە نیە.

Kat Press

21 Feb, 13:02


🔻سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی:

"كەسانێك لە نێو حكومەتی عێراقدا هەن بە پێشكەوتنەكانی هەرێم ئاسودەنین"

🔹كێشەی مووچە لە بنەڕەتدا چارەسەربووە.

Kat Press

21 Feb, 12:14


🔻قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم:

🔹لە رۆژی جیهانی زمانی دایکدا، سەری رێز دادەنوێنین لە ئاست هەموو ئەو نووسەر و شاعیر و زمانزان و خەمخۆرانەی خزمەتی زمانی کوردییان کردوە و گەشەیان پێ داوە. سەرباری ئەو هەموو فشار و هەڕەشەیەی لەسەر زمانەکەمان هەبووە و هەیە، ئەوان وەک پارێزەری زمانی کوردی تاڵی و شەونخونی زۆریان چەشت تا پارێزگاری لە زمانی کوردی وەک ناسنامەی نەتەوەکەمان بکەن.

🔹لەم قۆناغەدا بۆ ئەوەی بتوانین زمانەکەمان بپارێزین دەبێت گەشەی پێ بدرێت و پشتگیری ئەو کەسە دڵسۆز و خەمخۆرانە بکەین کە هەوڵ دەدەن زمانی کوردی لەگەڵ زانستە جۆراوجۆرەکان و گۆڕانکارییەکانی ئەم سەردەمە بگونجێنن.

من کوردم...
زمانی دایکم کوردییە...

Kat Press

21 Feb, 11:10


🔻ساسان عه‌ونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم:

"له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناوی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوده‌بێته‌وه‌"

🔹 داوا لە فەرمانبەران دەکەم ئەو زەوییانەی وەریدەگرن هەرزان فرۆشی نەکەن.

Kat Press

21 Feb, 09:41


🔻کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری پێشوی نەوەی نوێ:

"لای پارتی ویەکێتی کوردایەتی یەکسانە بە بازرگانی"

🔹لای پارتی ویەکێتی کوردایەتی یەکسانە بە بازرگانی
هەرکاتێک بەرژەوەندیە بازرگانیەکانتان لەگەڵ عیێراق باشبوو، کۆمپانیاکانتان بەنایاسای وبەبێ دانی باج وڕسومات ئیشی خۆیان بکەن وکەس لێتان نەپرسێتەوەو یاساودەستور پێشێل بکەن ئەوە کورد کێشەی نیە لەگەڵ بەغداو پەیوەندی هەرێم وبەغدا لەئاستێکی باشدایە.

🔹خۆئەگەر بەرژەوەندیە کەسی وحزبیەکانتان کەوتە مەترسیەوەو کێشە بۆ پڕۆژەو کۆمپانیاکانتان دروست بکرێت و چاوپۆشی لەکردارە نایاساییەکانتان نەکرێت وئیجرائاتتان لەگەڵ بکرێت ئەوکات کورد کێشەی هەیە لەگەڵ ناوەندو پەیوەندی هەرێم وبەغدا ئاڵۆزەو دەستی سیاسی لەپشت ئەو ئیجرائاتانەیەو عەقلیەتی شۆفینی عێراق بەڕێوە دەبات ناڵێ ملیارێک ودووسەد ملیۆن دۆلار باج قەرزدارم نەمداوەتەوە بۆیە حکومەت ڕێوشوێنی یاسای لەدژم گرتۆتە بەر!!
یان ئەوەی تر تا فشاریان لەسەر نەکرد کە کۆمپانیای کوڕەکەی (٩٩١)ملیار دینار غەرامەی لەسەرە هەرێمی بەبیر نەهاتەوە!!
ئەمەش کوردایەتیەکەی سەرانی پارتی و یەکێتی….

Kat Press

21 Feb, 08:17


🔻شنیار ئەنوەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان:

"هەرچی دژی خەڵک بێت قبووڵی ناکەین"

Kat Press

21 Feb, 06:33


🔻مەزهەر محەمەد، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق:

"موچە بەبێ دواکەوتن و لەکاتی خۆیدا دابەشی دەکەین"

Kat Press

20 Feb, 21:34


🔻لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی:

"15 هەزار دۆنم زەوی دابەشدەکەین"

Kat Press

20 Feb, 20:55


🔻وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی:

"هەرکەسێک شتی نەشیاو بڵاوبکاتەوە دەستگیری دەکەین"

Kat Press

20 Feb, 20:29


🔻سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتوو:

"تۆمەت بەخشینەوە و ناوزراندن پیشەی کەسانی شکستخواردوە"

🔹بەداخەوە کاکە حه‌مە تۆمەتێکی خستوەتە پاڵمان ، تۆمەت بەخشینەوە و ناوزراندن پیشەی کەسانی شکستخواردوە و زۆریشمان بیستووە و بە شیاوی وەڵاممان نەزانیوە.

🔹ئەوە تۆمەتە و تەشهیرە و مافی خۆمانە رەدی بدەینەوە و رێکاری یاساییش بگرینە بەر بۆ گێرانەوەی مافی خۆمان.

🔻 محەمەدی حاجی مەحمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات:

"حزبە ئیسلامییەكان مانگانە 150 هەزار دۆلار لە حكومەت وەردەگرن"

Kat Press

20 Feb, 19:54


🔴 ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوکراونەتەوە، ناڕاستن

🔹سەبارەت بەو هەواڵ و زانیارییە چەواشەکارانەی لەبارەی تەندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوبووەتەوە، هەموولایەک دڵنیادەکەینەوە کە دۆخی تەندروستی بەڕێزیان زۆر باشە و لە ئێستادا سەرقاڵی بەڕێکردنی ژیانی رۆژانەی خۆیەتی.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Kat Press

20 Feb, 19:22


🔴 ببینە.. عەلی حەمەساڵح لەسەر مووچە هۆشداری دەدات

Kat Press

20 Feb, 18:35


🔻بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی:

"پەرۆشین بۆ گۆڕانکاری ریشەیی لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەمان"

" دەبێت زەمینەی زیاتر بڕەخسێنین بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندی خەڵک وڵاتەکەماندا بێت"

🔹 لە دەباشان پێشوازیم لە دانيال روبنستين، كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا لە عیراق و ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

🔹لە کۆبوونەوەکەدا پێشهات و رووداوە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنەکان و پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی کرایەوە.

🔹 دەربەستانە بۆ باشترکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان، ژیانی خەڵکەکەمان و بنیادنانی حکومەتێکی بەهێز لە هەوڵی بەردەوامداین و پەرۆشین بۆ گۆڕانکاری ریشەیی لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەمان بە ویست و بەرژەوەندی هاووڵاتیان.

🔹 جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و لێکتێگەیشتن و رێککەوتنە سیاسییەکان دەکەینەوە.

🔹دەبێت هەموومان بەرپرسیارانە ئەم دۆخە لەبەرچاوبگرین و زەمینەی زیاتر بڕەخسێنین بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندی خەڵک وڵاتەکەماندا بێت.

Kat Press

20 Feb, 16:53


"مەریوان حاجی جەمال بەشداریکرد لەکردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی نێودەوڵەتی"

🔴 بەڕێز مەریوان حاجی جەمال، بەرێوەبەر و جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی ئێم جەی ھۆڵدینگ، بەشداریی کرد لە رێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی.

🔹عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و گەورە وەبەرھێن و بازرگانەکان لەسەر ئاستی عێراق، بەشداربوون لە رێورەسمی کردنەوەی ناوەندەکە.

🔹بڕیارە ئەم ناوەندە ببێتە جێیەکی گەورە بۆ کۆکردنەوە بانکە لۆکاڵی و جیھانییەکان، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستن و ئاراستەکردنی سەرمایە و بەھێزکردنی رۆڵی سلێمانی لە رەوتی دارایی و ئابوری و بازرگانی لەسەر ئاستی عێراق.

Kat Press

16 Feb, 06:35


🔻نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم:

"ڕێگه نادەین لە هەرێمەوە هەڕەشە لە ئێران بکرێت"

Kat Press

16 Feb, 06:33


🔻مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم:

"پێویستە مەزڵوم عەبدی کار بکات بۆ یەکخستنی سەرجەم کوردانی سووریا"

Kat Press

15 Feb, 21:32


🔻بێستون فایەق، ڕاوێژکاری سەرۆکی یەکێتی:

"باشترین حکومەت ئەوەیە پارتی و یەکێتیی بەتەنها پێکیبهێنن"

Kat Press

15 Feb, 20:40


🔴 ببینە.. پاشای برنج شوێنی جیاوازتان پیشان دەدات

Kat Press

15 Feb, 19:46


🔴 بەپەلە.. بارەگای بارزانی ڕاگەیاندراوێکی توندی بڵاوکردەوە

🔻بارەگای بارزانی:

"قسەکانی ئەیاد عەلاوی لەبارەی کردنەوەی لقێکی حزبی بە*عس لە کوردستان دوورە لە ڕاستی"

🔴روونکردنەوەیەک لە بارەگای بارزانییەوە

🔸ڕۆژی شەممە 15ی شوباتی 2025 لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەیەکی سیاسیەوە بەڕێز ئەیاد عەللاوی هەندێ قسەی لەبارەی کردنەوەی لقی حزبی بە*عس لە کوردستان خستووەتەڕوو،

🔸لێرەدا جەخت دەکەینەوە دەرگەی کوردستان و هەولێر کراوەیە بۆ هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی کە بە ئازادییەوە تێدا بژیێت، بەڵام ئەوەی بەڕێز ئەیاد عەلاوی لەبارەی کردنەوەی لقێکی حزبی بە*عس لە کوردستان باسی کردووە دوورە لە ڕاستی و لەهەمانکاتیشدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە قسانە جێگەی سەرسووڕمانێکی زۆر و جێگەی پرسیارن کە بۆ ئەم قسانەی کردووە کە ڕاست نین.

Kat Press

15 Feb, 19:13


🔻سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو:

"بۆ 4 ساڵی تر کاری سەرەکیمان خوا لە خۆڕازیکردن و خزمەتی خەڵک دەبێت"

🔹چوار ساڵی داهاتووی کاری یەکگرتوو بەهەمان شێوەی ڕابردوو کاری سەرەکیمان خوا لە خۆڕازیکردن و خزمەتی خەڵک دەبێت.

🔹ئێمە خزمەتکردنی خەڵک بە دینداری و واجبی شەرعی دەزانین.

Kat Press

15 Feb, 18:43


🔻سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی کێتی:

"دۆخی ناوچەکە وادەخوازێت پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت"

🔸پاش دوو کۆبوونەوەى شاندى باڵاى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان بڕیاردرا لیژنەیەک پێکبهێندرێت بۆ ئامادەکردنى ڕەشنووسێک بۆ شێوازى حکومڕانى لەکابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لیژنە هاوبەشەکە بەپێنج کۆبوونەوە ڕەشنووسەکەى ئامادەکردووە و دەخرێتە بەردەم شاندى باڵاى هەردوولا.

Kat Press

15 Feb, 18:41


🔻سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان:

"ئەو فەرمانبەرانەی كە لە مانگی ١٢ـی ساڵی رابردوو خانەنشین بوون، ١٢ مووچە بەسەر یەكەوە وەردەگرن"

🔸بەپێی دواین رێككەوتنی هەردوو لیژنەی دارایی هەرێم و بەغدا یاسای خانەنیشینی یەكگرتوو بەبێ‌ دەستكاریكردن بەسەر هەموو خانەنشینانی هەرێمدا جێبەجێ دەكات.

🔸 ئەو فەرمانبەرانەی پێش ساڵی ٢٠٢٢ خانەنیشینكراون سەرجەم ئیمتیازات و مافەكانیان وەردەگرن و مووچەیان هاوشێوەی خانەنیشینانی عێراق دەبێت.

🔸یاسای خانەنیشینی یەكگرتوو بەسەر هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەشدا جێبەجێ دەكرێت و ئەفسەرێكی پشمەرگە لەكاتی خانەنیشینبووندا وەك ئەفسەرێكی سوپای عێراق مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و بەهەمان یاسا و شێوە خانەنشین دەكرێن.

Kat Press

15 Feb, 18:30


سليوه گۆرگیس خاوەنی هۆتێل ئەبو سەنا کۆچیدواییکرد

Kat Press

15 Feb, 18:19


🔻نەزهەت حالی، بەرپرسی پێشوی دەزگای پاراستنی پارتی:

"هەڕەشەی مامۆستایانی ناڕازی بۆ کۆتایی هێنان بە پرۆسەی خوێندن، کارێکی ناڕەوایە"

"دەوام نەکردنی مامۆستایان قەرەبوو ناکرێتەوە"

🔸هەڕەشەی مامۆستایانی ناڕازی بۆ کۆتایی هێنان بە پرۆسەی خوێندن لەم ساڵەدا لەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێن،گەر بکرێتە کردار پێم وایە کارێکی دروست نیە، ئەوان نەک تەنیا نوخبەی کۆمەڵگان، بەڵکو نوخبەپەروەریشن.

🔸بەرپرسیارێتی مامۆستایان لە دوای دایک و باوکان بۆ قوتابی و خوێندکاران لە هەموو کەسێک گەورەتر و گرنگترە، ئەرکی ئەوان لە فێرکردن و پەروەردە کردن بێ وێنەیە, ئەو ئەرکە مەزنەی بەخۆیان هەڵیان بژاردووە و جێگای سەربەرزی و شانازییە.

🔸بەدەوامنەکردنی مامۆستایان بەهەر هۆکارێک بێت، تەنانەت گەر ڕەواش بێت زیانێک کە قەرەبوو کردنەوەی ئاسان نیە بە کوڕ و کچانی شارەکەیان و وڵاتەکەیان کە ئایەندەساز و گرنگترین سەرمایەی گەلی کوردستانن دەگەێندرێت، بۆ پێگە و ناوبانگ و ئەرکی پیرۆزی ئەو مامۆستایانەش باش نیە.

🔸بەو هیوایەی کێشەی دارایی و بودجە و موچەی هەرێمی کوردستان چارەسەر ببێت.

🔸گەر پێکەوەبین دەتوانین دۆخە سەختەکان بە سەرکەوتووی دەرباز بکەین.

Kat Press

15 Feb, 17:37


🔴 ببینە.. تۆش ئەم دەرفەتە لەکیس خۆت مەدە و ببە بە خاوەنی یەکەیەک لە پرۆژەی شاری ئارام بە پێشەکی تەنها 20,000$!
بیریشتان نەچێت کە بۆ هەر 100$ تەنها 130,000 دینار وەردەگیرێت.
.
🔹لا تفوّت هذه الفرصة بتملك أحد الوحدات في مشروع مدينة أرام بمقدمة 20,000$ فقط!
لا تنسى أن كل 100$ سوف تعادل 130,000 دينار.
.
🔹Don't miss your chance to own a unit in the Shari Aram Project with a down payment of just $20,000!
Plus, remember that each $100 will be charged at only 130,000 dinars.

Kat Press

15 Feb, 13:48


🔻هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی:

🔹ئەمڕۆ، دیدارێکی برایانەی بەرهەمدار، هەنگاونان بە ئاراستەیەکی ڕاست و ساڕێژکردنەوەی برینە قوڵەکان..

Kat Press

15 Feb, 13:36


🔻وەزارەتی پەروەردە بۆ بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سلێمانی:

"لە سبەینێوە دەوامی خوێندن لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە"

🔹 لە کۆبونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنى وەزارەتى پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەرى پەروەردەکانى (سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین) بڕیاردراوە لە سبەینێوە بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندن بشکێنرێت و دەست بە دەوامکردن بکرێتەوە.

Kat Press

15 Feb, 13:34


🔻ساناو فەریدون جوانڕۆیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی:

"هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر عەلی حەمە ساڵح کارێکی رەوایە"

🔸ناردنی گرتەی ڤیدیۆی بۆ میدیایی دژی کوردستان خیانەتی نیشتمانییە.

🔸ناردنی ئەم بابەتانە بۆ میدیایەکی تا سەر ئێسک دژ بە گەلی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لە کاتێکی هەستیار بۆ هاندان و چاواشەکردنی خەڵکی کوردستان و تێکدانی ئەمن و ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئەچێتە خانەی خیانەتی نیشتیمانی هەر کەسێک بیکات.

🔸بە داخەوە نەبوونی دەستوور لە هەرێمی کوردستان و نەبوونی یاسایەکی تایبەت بە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەرگای ئەم جۆرە کردەوە قێزەوەنانەی ئاوەڵا کردووە، لە بەردەم هەر کەسێ بیەوێت بە ئاراستەی شەپۆڵی ناڕەزایی خەڵک و استغلالکردنی مافی ڕەوای چینێک لە پێناو بەرژەوەندی کەسی و ئەجیندای دژ بە نەتەوەکەی، پیلان بگێڕێت.

🔸هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر عەلی حەمە ساڵح کارێکی رەوایە، ئەگەرچی لەوانەیە چارەسەرێکی کاتی بێت بۆ ئەم جۆرە ڕەفتارانە، چەندین پەرلەمانتاری دیکەش هەیە، کە وەکو علی حەمەساڵح هەمان ڕێچکەیان گرتوەتەبەر، بەڵام لەوانەیە دەرسێک بێت بۆ هاوکوفەکانی و بتوانی ڕی و شوێنی یاسایی بەرامبەری بگیرێتە بەر.

Kat Press

15 Feb, 13:32


🔻کەمال محەمەد، وەزیری کارەبایی هەرێم:

"پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری هەموو کوردستان دەگرێتەوە"

Kat Press

15 Feb, 13:32


🔻وەزارەتی پەروەردە بۆ بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سلێمانی:

"لە سبەینێوە دەوامی خوێندن لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە"

🔹 لە کۆبونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنى وەزارەتى پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەرى پەروەردەکانى (سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین) بڕیاردراوە لە سبەینێوە بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندن بشکێنرێت و دەست بە دەوامکردن بکرێتەوە.

Kat Press

15 Feb, 13:32


🔻مامۆستایانی ناڕازی:

"بەردەوامین لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن "

Kat Press

15 Feb, 07:29


🔻سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم:

" هەفتەى داهاتوو لیستى مووچەى مانگى شوبات رەوانەی بەغداد دەکرێت"

Kat Press

15 Feb, 06:39


🔻عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سەرۆکی فەرمانگە و بەدواداچونی هەرێم:

"هه‌ژمارى من گرفتى نییه‌ و به‌بێ هه‌رێم هیچ ناكرێت"

Kat Press

14 Feb, 21:26


🔻عوسمان گوڵپی، وتەبێژی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو:

"تا مووچەی مانگی 12 نەدرێت مامۆستایان ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن بایکۆت ناشکێنن"

🔹هیچ گرفتێک چارەسەر نەکراوە تا بایکۆت بشکێت.

Kat Press

06 Feb, 10:24


🔻سەڵاحەدین بەهائەدین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو:

"ریفراندۆم هه‌ڵه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵكو مافی گه‌لی كورده"

Kat Press

06 Feb, 09:03


🔻یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشوتری پەرلەمانی کوردستان:

"ئەگەر هەرێم نەوت ڕادەست نەکات لە مانگەکانی داهاتوو بەغدا موچە نانێرێت"

Kat Press

06 Feb, 07:18


وریا حەمەکەریم پەیامنێریNRT و ڕۆژنامەنوس لەروداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.

Kat Press

06 Feb, 06:24


🔻وتەبێژی کۆشکی سپی:

"ئاشتی لە غە*ز.زە بەدیدەهێنین و حە.ما*س لە ناودەبەین"

Kat Press

05 Feb, 21:04


🔴 ببینە.. پاشای برنج لە عومرەیە بزانە چیدەڵێت

Kat Press

05 Feb, 20:35


🔻محەمەد كەمال، كەشناس:

" سبەینێ بەفر لەسەنتەری شارەكان دەبارێت "

Kat Press

05 Feb, 19:41


🔻سەڵاحەدین بەهادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو:

"نزیكه‌ی 70 ساڵه‌ یه‌كێتی و پارتی شه‌ڕیانه، یه‌كگرتوو خزمه‌تی میلله‌تی خۆی ده‌كات"

🔹 سیاسەت بە ئەخلاقەوە دەکرێت.

🔹ده‌سه‌ڵات مووچه‌ی كردۆته‌ قه‌زیه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م میلله‌ته‌‌‌‌‌ و خۆی خستۆته‌ قه‌یرانێك كه‌ ده‌رچوونی ئاسان نیه.

🔹 ناتوانین بۆ ڕازیكردنی ئه‌م و ئه‌و نه‌هجی خۆمان بگۆڕین.

🔹 مانگرتووانی سلێمانی له‌بری هه‌مووان ژیانی خۆیان خستۆته‌ مه‌ترسی.

Kat Press

05 Feb, 18:51


🔻عەبدوڵای کوێخا موبارەک:

"یەکێتی بە سیاسەتێکی ژیرانە کەرکوک و کوردی ئەو شارەیان پاراستووە لە ناوچوون"

🔴 ھەر بژین تیمی یەکێتی لە کەرکوک

🔹ھەموان دەزانن دژی زۆرێک لە سەرکردایەتی و سیاسەت و بڕیارە حزبیەکانی یەکێتیم، بەڵام وا ڕاھاتوم ناتوانم بێ ھەڵوێست بم لە ئاست چاکەی گشتی و نیشتمانی.

🔹ئەمڕۆ لە سەردانێکمان بۆ کەرکوک کە ماوەیەکی زۆر بوو سەردانی ئەو شارەم نەکردبوو، بەڕاستی دەستخۆشی زۆرم ھەیە بۆ تیمی یەکێتی لە کەرکوک لە ڕووی خزمەتگوزاری و مامەڵەی سیاسی و نەتەوەیی و خۆ گونجاندنی کورد و پێکھاتەکانی تر.
لە ڕابردوو دژی ئەو جۆرە سیاسەتەی یەکێتی بووم لە کەرکوک، بەڵام ئێستا دان بەوەدا دەنێم کە بە سیاسەتێکی ژیرانە کەرکوک و کوردی ئەو شارەیان پاراستووە لە ناوچوون و لە ئاشوب و خزمەتێکی باشی شارەکەش دەکەن.

🔹ھیوادارم ھەمان سیاسەتی ئەو تیمەی کەرکوک بگیرێتەبەر لە شارەکانی ھەرێم بۆ خزمەتکردنی خەڵک و جیاوازی نەکردن لە پێکەوەژیان و ڕایکردنی کاروبارەکانی ھاوڵاتیان.

Kat Press

05 Feb, 18:11


🔴 ببینە.. پۆلیسی هەولێر، تۆمەتبارێکی بەڕەگەز عەرەبی سووریای بەناوی (م. ب. ذ) بە تۆمەتی کو*شتنی ئافرەتێکی بەڕەگەز عەرەب بەناوی (ٱ. س. م) دەستگیر کرد.

🔸ئەم تۆمەتبارە لەگەڵ ئەو ئافرەتە لە درەنگانی شەو لەسەر کێشەیەک دەبێتە دەمەقاڵییان و لە ئەنجامدا تۆمەتبار ئافرەتەکە لە ژوورەوە دەخ*نکێنێت و دواتر پارە و ئاڵتونەکانی دەد*زێت.

Kat Press

05 Feb, 17:25


🔻ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:

"پابەندین هەناردەى نەوت لەڕێى سۆمۆوە دەستپێبکاتەوە و داهاتەکەى بخرێتە خەزێنەى فیدراڵییەوە"

🔹گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆسەر بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پەسەندکرا.

🔸 سامانە سروشتییەکان راسپێردرا لە پەیوەندیی بەردەوام بێت لەگەڵ عێراق.

🔸 لە زووترین کاتدا هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە و داهاتەکەی بچێتەوە گەنجینەی عێراق.

🔹 بڕیاردرا بە ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵ لە داهاتی مانگی یەک.

Kat Press

05 Feb, 16:24


🔻قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم:

"پێویستە هەموو لایەنەکانی ناوچەکە بەرپرسیارانە هەنگاو بنێن"       

🔹 لە دیدارێكدا لەگەڵ ئەرمان تۆپجو کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبوینەوە.

🔹 بەهیواین لە ماوەیەكی نزیكدا لەگەڵ پارتی بگەینە رێككەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەت

🔹 تیمە تەکنیکییەکانی یەكێتیی و پارتی گفتوگۆکانیان تەواو کردەوە و بەهیواین لە ماوەیەکی نزیکدا بگەینە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە لە ئاستی چاوەڕوانی هاوڵاتییانی هەرێمدا بێت.

🔹بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی کێشە داراییەکان، هەنگاوی زۆر باش نراوەو لە دوای پەسندکردنی هەمواری یاسای بودجەش زەمینەی لەبار دروست بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەو ناکۆکییەکانی دیکەی نێوان هەرێم و بەغدا.

Kat Press

05 Feb, 15:47


🔻سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری پارتی لە عێراق:

"ئەوانەی دوێنێ شاییان دەکرد کە مووچەیان چووە سەر بەغدا هەمان ئەو کەسانەن کە ئێستا مانگیانگرتووە"

🔸 لە هەر دامەزراندنێكی نوێ لە عێراق دەبێت بەشی هەرێمی كوردستانیشی تێدابێت.

🔸ئەو کەسانەی تا دوێنێ شاییان دەکرد و شیرینیان دابەش دەکرد، بە بۆنەی بریارەکەی دادگای فیدراڵی کە مووچە خراوەتە سەر بەغدا، ئێستە هەمان ئەو کەسانەن کە دژی حکومەتی هەرێم مان دەگرن.

Kat Press

05 Feb, 14:59


🔻سەرۆک کۆماری عێراق:

"داوا لە ناتۆ دەكەین توانای هێزە عیراقییەكان بەرەوپێش بەرێت"

🔹لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازیكرد لە مارك روتە ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ و وەفدێكی یاوەری كرد و تاوتوێی دۆسیە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و هاوپەیمانێتیەكەیان كرد.

Kat Press

05 Feb, 14:20


🔻مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە):

" پێشوازی لە پشتگیریەکانی ئیسرا*ئیل دەکەین، پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران نییە"

‌‌🔹بەئاشکرا و بەنهێنی پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران نییە.

Kat Press

05 Feb, 13:37


🔻محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق:

" دادگای فیدڕاڵی نادەستورییەو بڕیارەکانی سیاسین"

🔹 یاسای لێبوردنی گشتیی كە پەسەندكرا، تەنیا بۆ دابینكردنی دادپەروەرییە بۆ ستەملێكراوان.

🔹قبوڵیش ناكەین دادگای فیدراڵی (نادەستوریی) بە سیاسی بكرێت و یاساكان پشتگوێ بخرێن و فەرمانە سالارییە بێو*یژدانەكەی دژ بە خەڵكی بێتا*وان و ستەملێكراو دەربكات.

🔹بە هەموو ئامرازێكی یاسایی و جەماوەریی، رووبەڕووی بڕیاری راگرتنی جێبەجێكردنی یاسای لێبوردن دەوەستینەوە.

🔹داوای خۆپیشاندانی بەرفراوان دەكەین.

Kat Press

05 Feb, 12:58


🔻حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق:

"لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی باسی گۆڕانکارییە سیاسیەکانمان کرد"

🔹 لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کۆبووینەوە و باسی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراقمان کرد.

Kat Press

05 Feb, 12:18


🔻ئەدهەم بارزانی، سیاسەتمەدار:

"ئەرکی حکومەتە وەڵامی داواکارییەکانی مانگرتووان بداتەوە نەک بێدەنگ بێت"

" سەرۆکی یەکێتی کەسایەتییەکی گرنگە لەناوچەکە و خەڵک پشتیان پێ بەستووە"

🔹مانگرتوان ئەرکێکی نەتەوەیی بۆ داواکردنی مافەکانیان جێبەجێدەکەن و دەستخۆشییان لێدەکەین.

🔹خەڵکی هەولێر و دهۆک بەدڵ لەلای مانگرتوان.

🔹سەعات بە سەعات لەگەڵ مانگرتوان بووین و ئاگام لە دۆخیان بووە.

🔹هاتنی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی بۆلای مانگرتووان کارێکی گەورە بوو وەکو بەرپرسی ئەم سنوورە و بەشێکی گرنگی باشووری کوردستان.

🔸 مانگرتووان ئەرکێکی نەتەوەیی بۆ داواکردنی مافەکانیان جێبەجێدەکەن و دەستخۆشییان لێدەکەین، دەسەڵاتدارانی هەرێم کردووە، ناکرێت هەموو شتێک بەخواستی دەسەڵات بێت بێت.

🔸 وەک هەمیشە سەرۆکی یەکێتی کارە گرنگەکانی ئەنجامداوە و دەبێت ئەوەشمان لەیاد نەچێت، کە سەرۆک بافڵ کەسایەتییەکی گرنگی ناوچەکەیە و خەڵک پشتیان پێ بەستووە.

🔸 نەدەبوو سەرۆکی حکومەت بەمشێوەیەی ئێستای بێدەنگی لەبەرامبەر داوای مووچەخۆران هەڵبژێرێت، بەپێچەوانەوە ئەرکییەتی وەڵامی داخوازیی و مافەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران بداتەوە.

Kat Press

05 Feb, 11:41


🔻محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات:

" دادگای فیدراڵی عێراق، بەردەوام بڕیارەکانیان دژی قەوارەی هەرێمی کوردستانە"

Kat Press

05 Feb, 10:37


🔻شوان محەمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە عێراق:

" لە هیچ بارودۆخێکدا عێراق مافی ئەوەی نییە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رابگرێت"

Kat Press

05 Feb, 09:49


🔻محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری:

"هەر لایەنێکی کوردی، پەیوەندی لەگەڵ ئیسرا*ئیل هەبێت پێی نیگەرانین"

🔹هەر لایەنێکی کوردی لە هەر پارچەیەکی کوردستان پەیوەندی لەگەڵ ئیسرا*ئیل هەبێت پێی نیگەرانین.

Kat Press

25 Jan, 19:28


🔻ئەحمەد میرە، مامۆستای زانکۆ:

"واللە مۆدێلی سەردانی بەرپرسانی کورد بۆ تورکیا نوێکردنەوەی پەیمانی جا*شایەتییە"

Kat Press

25 Jan, 18:39


🔻مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمو*کرات:

"بۆ ئەوەی کورد لە سوریا بگاتە مافی خۆی پێویستیی بە یەکێتی و یەکگرتوویی هەیە"

Kat Press

25 Jan, 17:52


🔻عومەر محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی:

" دەبێت بڕیاری خانەنشینکردن وەزارەتی پەروەردە نەگرێتەوە چونکە دەوامی خوێندن پەک دەخات"

Kat Press

25 Jan, 17:43


🔻بریكاری وەزارەتی كارەبایی هەرێم:

" ئەگەر غاز بۆ وێستگەكان دابینبكرێت دەتوانێت كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتیان دابین بكەین"

Kat Press

25 Jan, 17:43


🔻رێباز حەملان، بریکارى وەزارەتى دارایی عێراق:

"تیمەکان کار بۆ ئەوە دەکەن بەزوویی لیستەکە ئامادە بکەن بۆ سەرفکردنی مووچە"

Kat Press

25 Jan, 14:18


🔻لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی:

" ئێمە نامانەوێت خوێندنی ئەم ساڵ بفەوتێت بەڵام دەبێت مامۆستایان مووچەیان پێ بدرێت"

Kat Press

25 Jan, 13:22


🔻 بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرا*ئیل:

" رێگە بە هاتنەوەی ئاوارەکانی غە*ززە نادەین بۆ باکوری شارەکە تاکو ئەربیل یە*هودی بارمتە ئازاد نەکرێت"

Kat Press

25 Jan, 12:33


🔻لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عیراق:

" رێگەنادەین دەستوەردان لەسەروەری عیراق دا هەبێت"

Kat Press

25 Jan, 12:33


🔻چیایی تەیموور، پەرلەمانتاری پارتی لە عێراق:

"هەندێک هێز و لایەنی بەغدا بەبڕینی بودجەی هەرێم دەیانەوێت شکستی خۆیان بشارنەوە"

🔸 هەندێك هێز و لایەن لە ڕێگەی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت شکستی خۆیان لە دابینکردنی خزمەتگوزاری لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بشارنەوە.

Kat Press

25 Jan, 12:32


🔻پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێم:

"ئەوەی به‌غدا دەیکات، گێچه‌ڵكارییه‌ و ده‌یانه‌وێت كوردستان برسی بكه‌ن"

🔸به‌ره‌وپێشچوونی گه‌وره‌ له‌ دانوستانی لایه‌نه‌كان‌، بەم نزیکانەش کابینەی نوێ پێکدەهێندرێت.

🔸 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان شه‌رعیه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانده‌وه‌.

🔸 ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، گێچه‌ڵكارییه‌ و ده‌یانه‌وێت كوردستان برسی بكه‌ن.

🔸 پێشبینی ده‌كه‌ین، گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه ته‌واو بن.‌

Kat Press

25 Jan, 12:31


🔻شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق:

" دەبێت کورد لە رۆژئاوای کوردستان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بێت"

🔹 لە ناخی دڵمەوە دەست خۆشیم هەیە بۆ ئازایەتی شە*ڕڤانان و خەڵکی سڤیلی نزیک بەنداوی تشرین.

Kat Press

25 Jan, 12:30


🔻مامۆستایانی ناڕازیی:

"لە سبەینێوە بایکۆت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکەینەوە"

Kat Press

25 Jan, 12:29


🔻فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق:

"پێشبینی دەکەم هێزەکانی ئەمەریکا لە ژێر دەسەڵاتی ترەمپ لە عێراق بمێننەوە"

Kat Press

24 Jan, 14:15


🔻موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری عێراق:

"کاتێکدا هەرێم داهات ڕادەست ناکەن چۆن داوای داهاتەکانی تر لە بەغداد دەکەن"

🔹 شەش مانگ حکومەتی هەرێم بە تەواوی دەسەڵاتەکەی بدەن بەدەست ئێمە، هەمو ئەو شتانە چاک دەکەنەوە کە پارتی و یەکێتی خراپیان کردوە.

🔹ئەگەر داهاتی هەرێم بەشی نەکرد، حکومەتی هەرێم بەرپرسە لە دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی، چونکە ئێمە پارێزگا نین، بەڵکو ئێمە حکومەتین لە ناو حکومەتدا.

🔹 دەبێت حکومەتی هەرێم بە قەرزی ناوخۆیی بێت یان قەرزی دەرەکی بێت موچەی هاوڵاتیانی بدات.

🔹 حوکمڕانیەک موچەی پێنەدرێت ئیتر یانی هیچ.

🔹 نکۆڵی ئەوە ناکەین تا ئێستاش لە ناو حکومەتی عێراق خەڵکی "شۆڤێنی هەیە و پێیوایە نابێت مافی هەرێم بدرێت.

Kat Press

24 Jan, 14:14


🔻سایتی شەفافیەت:

"داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی، 18ملیار و 126 ملیۆن و 788 هەزار و 579 دینار بووە"

🔹داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 18-1-2025 تا 24-1-2025، بڕی 18ملیار و 126 ملیۆن و 788 هەزار و 579 دینار بووە.

🔹 داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی، بڕی 18ملیار و 126 ملیۆن و 788 هەزار و 579 دینار بووە، بەجۆرێك كە 87%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 13%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.

Kat Press

24 Jan, 14:14


ئەحمەد عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سەیدسادق کۆچی دوایی کرد.

Kat Press

24 Jan, 09:25


🔻محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات:

" شاندەکانی هەرێم دەچن لە بەغداد دەپارێنەوە بۆ پارەی مووچە"

🔹من سیاسی نیم، بەغداد دەبێت مەمنوون بێت ئێمە لەگەڵیان بین.

🔹ئێمە کاتی خۆی ئەم عێراقەمان دروستکرد.

🔹هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان سودی نیە چونکە دەموچاوەکان ناگۆڕێن.

🔹حکومەتی هەرێم ناتوانێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

🔹دەسەڵاتدارانی هەرێم خۆیان نایانەوێت کێشەکان چارەسەربکەن.

Kat Press

24 Jan, 08:07


🔻مەحمود عوسمان، سیاسەتمەدار:

"ترەمپ کەس نازانێت چیدەکات،ئەمریکا ڤیزا نادات بە کوردەکانی ئێران"

Kat Press

24 Jan, 06:37


🔻جەمیل هەورامی، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان:

" موچە چارەسەرنەکرێت دەچینە سەر ئەنجومەنی وەزیران"

Kat Press

23 Jan, 21:03


🔻سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە عێراق:

"ئەوانەی پێیان وایە پارتی بووە بە عەنتەر، باشترە بڕۆنەوە ماڵەوە"

Kat Press

22 Jan, 12:40


🔻محەمەد سلێمان، سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان:

"دەسبەرداری پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەبم، ئامادە نیم لە پۆستێکدابم خزمەتم پێنەکرێت"

Kat Press

22 Jan, 12:40


🔻جەمال كۆچەر، پەرلەمانتاری عێراق:

"مووچەی مانگی 12 ئەركی حكومەتی هەرێمە، نابێت بفەوتێت"

🔹 ئەمساڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رازیی نابێت هەرێم داهاتی ناوخۆ رادەست نەكات.

Kat Press

22 Jan, 11:49


🔴 ببینە.. عەلی حەمە ساڵح پەیامێکی خێرای بڵاوکردەوە

Kat Press

22 Jan, 10:01


🔻نەرمین مەعروف، پەرلەمانتاری یەکێتی لە عێراق:

" لەگەڵ هەناردەکردنەوەى نەوتی هەرێم عێراق تەواوى شایستە داراییەکانى هەرێم دەنێرێت"

Kat Press

22 Jan, 09:34


🔻حەیدەر بەرزنجی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق:

"هیچ کەسێک لە عێراق بۆی نیە وەکو هاوڵاتی پلە دوو مامەڵە لەگەڵ موچەخۆرانی هەرێم بکات"

🔹محەمەد شیاع سودانی توشی شۆک بوو کە مەسرور بارزانی هە*ڕەشەی کشانەوەی کرد

🔹بەدرێژایی مێژوو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەقەد ئێستا باش نەبووە.

Kat Press

22 Jan, 08:22


🔴 ئێستا.. نرخی دراوەکان گۆڕانکاری بەسەرداهات

🔻ئەمڕۆ نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی بەم شێوەیە:
چوارشەممە 22ـی 1ـی 2025

🔹 100 دۆلاری ئەمریكی بە 150 هەزار و 750 دیناری عێراقییە.

🔸 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 122 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.      

🔹 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 103 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

🔸 100 دۆلار بەرامبەر بە 3 هەزار و 523 لیرەیە. 

🔹 100 دۆلار بەرامبەر بە 7 ملیۆن و 900 هەزار تمەنە.

****
🔴 ئێستا.. نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە

🔻ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
چوارشەممە 22ـی1ـی 2025

🎯 فڕۆشتن

🔹مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 671 هەزار دینار.

🔹مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 615 هەزار دینار.

🔹مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 588 هەزار دینار.

🔹مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 504 هەزار دینار.

Kat Press

22 Jan, 07:23


🔻 لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل:

" پێشوازیی لە هەر جۆرە ئاشتەواییەکى نێوان لایەنە کوردییەکانى رۆژاڤا دەکەین"

🔹 کاک مەسعود دەتوانێت رۆڵێکى گرنگ ببینێت لە هێورکردنەوەى دۆخى رۆژاڤا لەگەڵ تورکیا.

🔹کۆبوونەوەى گرنگم لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارەى نوێى ئەمریکا کردووە.

🔹 پێش سەردانەکەم بۆ ئەمریکا لەگەڵ مەزڵوم عەبدى قسەم کرد.

🔹 کشانەوەى ئەمریکا نەک تەنها بۆ کورد بۆ تەواوى ناوچەکە مەترسیدارە.

🔹 خۆشحاڵم بە کۆبوونەوەکەى کاک مەسعود و مەزڵوم عەبدى.

Kat Press

22 Jan, 06:32


🔻محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات:

"حەزدەکەم شەهید ببم، هەر نەتەوەیەک زەلیل بێت مردنی باشترە"

🔹 دەبێ ڕێکەون یان دەبێ بیکەن بەدوو ئیدارە.

🔹 حەزدەکەم لە جێگادا نەمرم و لە پێناو گەل و نیشتمانەکەمان شەهید ببم.

🔹 فە*لە.ستین گەورەترین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و دنیایان ڕاچڵەکان.

🔹ترامپ توانی سەرکەوتوو بـێت چونکە بەرامبەرەکەی لاواز بوو.

Kat Press

21 Jan, 20:55


🔻میدیایی یەکێتی:

"سبەی ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ناکەن"

Kat Press

21 Jan, 20:09


🔻مستەفا عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان:

"سبەینێ، بۆ موزایەدە و چەواشەکاری وەڵامی توندمان دەبێت"

🔹سبەینێ بەشداری دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و پێش ئەوەش لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی کۆمەڵێک بابەت دەدەینەوە.

Kat Press

21 Jan, 19:26


🔻 بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی:

" پێكەوەییمان هێمای بەهێزیمانە و با پێكەوە هەنگاوی گەورەتر بنێین"

"لەدڵەوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەکەم بۆ یەكگرتوویی و یەكهەڵوێستییان"

🔹لەدڵەوە سوپاس و پێزانینی بێپایانم ئاڕاستەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەکەم بۆ یەكگرتوویی و یەكهەڵوێستییان سەبارەت بە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە گەڕاندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی جوتیارانی کورد و تورکمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.

🔹هەروەها سوپاسی زۆرمان ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەموو ئەو پەرلەمانتار و كوتلانەش دەكەین كە هاودەنگ و پشتیوانمانبوون لە سەرخستنی هەوڵەكانمان و گەڕانەوەی ماف بۆ هەموو ئەوانەی دەیان ساڵە مافەكانیان زەوتكراوە.

🔹یاسای هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەک لە بڕیارەکانی بە*عسی رووخاو کە دوای 50 ساڵ لە پرۆسەی تەعریبە، هەزاران دۆنم زەوی دەگەڕێنێتەوە بۆ گەلی کورد و تورکمان لە سنوورەکانی کەرکوک، خوورماتوو، خانەقین، مەندەلی و دەشتی نەینەوا.

زانیاری زیاتر👇
https://www.facebook.com/share/p/15BDavdmyG/

Kat Press

21 Jan, 19:02


🔻دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان:

"سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ قۆناغی نوێ و هەستانەوە"

🔹رۆژئاوا و هەرێمی كوردستان كاریگەرییان لەسەر یەكتر هەیە.

🔹بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەندەی هێز و سەرچاوەی مرۆیی هەیە كە رۆڵ و كاریگەری هەبێت و ئاڕاستەی چارەسەكان بگۆڕێت.

🔹هێز و لایەنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان بە وریاییەوە مامەڵە نەكەن لەگەڵ ئاڵنگارییەكان، رەنگە میللەتەكەمان زیانی گەورە بكات.

🔹سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ قۆناغی نوێ و هەستانەوە، یەكەم هەنگاویشمان بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانییە.

Kat Press

21 Jan, 18:13


🔻مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی:

" هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بە*عس، گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف"

🔴 بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

🔸دوای ماوەیەکی زۆر لە ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق، سەرئەنجام ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەنگاوێكی گرنگدا دەنگی بە “پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بە*عسی هەڵوەشاوە” دا كە تایبەتە بە گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان.

🔸 ئەو بڕیارە لەشوێن خۆیەتی و گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەنماف، بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرجەم ئەو لایەنانە دەكەم كە ڕۆڵیان لە تێپەڕاندن و پەسەندكردنی ئەو پڕۆژە یاسایە هەبووە و سوپاسیان دەكەم.

🔹هیوادارم ئەمە دەستپێكێك بێت بۆ ڕاستكردنەوەی هەموو ئەو هەڵە و ناڕاستیانە كە لەدژی بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی عێراق بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراق ئەنجام دراوە.

Kat Press

21 Jan, 18:12


🔻محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان:

"ئێستا کورد لە عێراق و سوریا و تورکیا بەهێزە، حکومەتی عێراق لاوازە"

🔹 پێویستە حکومەتی هەرێم داوای مافەکانی خۆی بکات و ئەگەر حکومەتی عێراق ئامادە نەبێت مافەکانی کورد بدات ئەوە دەبێت ئامادەنەبێت هیچ هاوکارییەکی بکات.

🔹️ ناگاتە مانگ و نیوێکی دیکە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێندرێت.

🔹️ حکومەتی عێراقی کوردی قبوڵ نییە هاوبەشی بێت و بە هاوبەشی خۆی نازانێت، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم رەچاوی لاوازیی حکومەتی عێراق بکات لە مامەڵەکردن لەگەڵیدا.

Kat Press

21 Jan, 16:23


🔻ئەدهەم بارزانى، سیاسەتمەداری کورد:

"شەرمە ئەونە باسی موچە بکەین، کوردایەتى بۆ ئەوە نەبوو قووت و مووچەى خەڵک بخورێت

Kat Press

21 Jan, 14:19


🔴 ببینە.. لە پەرلەمانی عێراقەوە مژدەیەکی خۆش ڕاگەیاندرا

Kat Press

21 Jan, 14:10


🔻سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق:

"هیچ ڕێکەوتنێک بۆ مووچەی مانگی یەک نەکراوە"

🔹تاوەکو ئێستا خشتەکانی بودجەی 2025 بۆ پەرلەمان نەنێردراوە.

🔹هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە 100/50 داهاتی نانەوتی بگەڕێنێتەوە بۆ عێراق.

Kat Press

21 Jan, 14:01


🔻 ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی پێشووی عێراق:

"بەغدا موچەی مانگی 12ـی ناردووە، داتاکانی هەرێم نا شەفافن"

🔹بەغدا  موچەی مانگی 12ناردوەو هەرێم داویەتیەوە بە قەرزەکانی.

🔹 پێویستە هێز و لایەنە سیاسییەکان فشار لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو  بکەن تاکو  پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بێت.

🔹 بەغداد ساڵی ڕابردو هەر  12 موچەکەی بۆ هەرێم ناردوە، بەڵام حکومەتی ماوە بەسەرچوو  دابەشی نەکردووە و پارەی مووچەی داوەتەوە بە قەرزی داناغاز و رۆزنەفت.

🔹 تا تەوتین جێبەجێنەکرێت مووچەی فەرمانبەران لە دەسەڵاتداران رزگاری نابێت.

🔹 داتاکانی حکومەتی هەرێم نا شەفافن و گومانمان لە سەرجەمیان هەیە.

🔹 بەغداد هەموو مانگێک 900 ملیار دینار بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم خۆی لە راستییەکان لادەدات و داهاتە نانەوتییەکانیشی رادەست نەکردووە.

Kat Press

21 Jan, 12:14


🔻بەرێوەبەری ئەوقافی سلێمانی:

" داوا لەمامۆستایانی ئاینی دەکەم پەیوەندیمان پێوەبکەن بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان بۆ گەشتی عەمرە بێ بەرامبەر"

Kat Press

21 Jan, 12:14


🔻هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە عێراق:

" مووچەی مانگی 12 نافەوتێت"

🔹کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ وەفدی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر پشتگیری لە شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی خەڵکی کوردستان بوو، هاوڕاش بووین کە تیمی بەغدا و تیمی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بەردەوام گفتوگۆ لە نێوانیاندا هەبێت، بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی لە رابردوودا هەبووە، دووبارە نەبێتەوە و چارەسەری بنەڕەتییان بۆ بدۆزرێتەوە.

🔹لە کۆبوونەوەکەدا تەئکید لەوە کرایەوە کە پێویستە پرسی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان لە نێوان هەردوولادا یەکلایی بکرێنەوە، هەروەها پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر بدات، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو.

Kat Press

05 Jan, 18:51


🔻بەڕێوبەری بنكەی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی:

" 12 حاڵەتی توشبوون بە ئاید*ز لە سلێمانی تۆماركراوە"

🔹 بەراورد بە پارێزگاكانی عیراق كەمترین حاڵەت بووە.

Kat Press

05 Jan, 18:50


فارس قادر ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی كۆچی دوایی كرد

Kat Press

05 Jan, 16:44


🔻جوانڕۆ محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان:

" داواکارین بەزووترین کات حکومەتی نوێ دروست بێت بۆ کۆتایی هاتنی قەیرانەکان"

Kat Press

05 Jan, 14:22


🔻فازڵ نەبی، بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق:

"مەگەر موعجیزە رووبدات ئەگینا مووچەی مانگی 12 دابەشناکرێت"

Kat Press

05 Jan, 14:10


🔻عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان:

"بەغدا بەشی 12 مانگی موچەی بۆ هەرێم ناردووە"

🔹بەڵێ بەڵگە هەیە، عێراق (10 ترلیۆن و 901 ملیار) دیناری ناردووە.

🔹هەرێم دەڵێت: 960 ملیارم داوە بە مووچە، بەتێکڕا مانگانە 988 ملیار دەکات.

🔹حسابی تێکڕای ساڵ بکەی، بەشی موچەی (١٢ مانگە)، ئەگەر داهاتی نەوتیش سفر بێت.

Kat Press

05 Jan, 08:30


🔴 شازادە منافەسەی پاشای برنج دەكات

🔹 بزانن سەرقاڵی چیە؟

Kat Press

05 Jan, 08:12


🔻عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی:

"هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی عاقڵانی پەیڕەو دەکات"

🔸لەعێراق دەسەڵاتی تاک لایەنی باڵادەستە.

🔸عێراق گرێ کوێرەی ناوچەکەیە بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێکان.

🔸لەوەتەی عێراق دروستبووە مافی کوردی پێشێل کردووە.

🔸عێراق مەرجی دەوڵەتمەداری تیا لاوازبووە.

🔸عێراق هەر لەبنەڕەتەوە بە هەڵە بنیاتنراوە.

🔸گروپە چە*کدارەکانی لە عێراق بوونەتە مەترسی.

🔸شیعەکان بە نەفەسی تۆ*ڵەسەندنەوە دەسەڵاتیان لە عێراق گرتە دەست.

Kat Press

05 Jan, 07:32


🔻موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری عێراق:

" ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاری دەچێت و گۆڕانکاریش لە عێراق ڕوو دەدات"

🔹گۆڕانکاری جگە لەسوریا وڵاتانی تریش دەگرێتەوە.

Kat Press

04 Jan, 21:06


🔻نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا:

"ئیسرا.ئیل ئامانجی دابەشکردنی وڵاتانی ناوچەکەیە"

🔹 بەهۆی كەوتن و ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، مەترسی كەوتووەتە سەر عێراق.

🔹 ئەگەری هەیە سەرلەنوێ نەخشەی عێراق دابڕێژرێتەوە.

Kat Press

04 Jan, 20:00


🔻شوان محەمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە عێراق:

"غەدر لە موچەخۆرانی هەرێم دەکرێت"

Kat Press

04 Jan, 19:09


🔻هەردی سەڵاح، پەرلەمانتاری یەکێتی:

"هەوڵی جددی بدەین مووچەی خەڵک لە دەستی د*ز و دەست پیس نەمینێت"

🔹 هەوڵی جددی بدەین مووچەی خەڵک لە دەستی د.ز و دەست پیس و بازرگانەکانی بانک و کوڕی بنەماڵە نەمێنێت.

🔹 خەڵک مووچەکەی خۆی کەمافی خۆیەتی لە دەستی یەکەم و سەرچاوەی یەکەم وەرگرێت بێ ئەوەی دەستی د*زی تێکەوێت.

Kat Press

04 Jan, 18:18


🔻سەرۆککۆماری عێراق:

"رێگەنادەین خاکمان ببێتە سەکۆیەک دژی وڵاتان"

🔹 متمانەمان بە ئیرادە و یەکڕیزیی عێراقییەکان هەیە لە روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکاندا لە پێناو عێراقێکی ئازاد و سەربەخۆ و پابەند بێت بە دەستدرێژی نەکردن لە دژی ئەوانی تر.

🔹پێویستمان بە کارکردنی جدی هەیە بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی عێراقییەکان.

Kat Press

04 Jan, 17:27


🔻دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە عێراق:

" لە ساڵی 2025 مووچەخۆرانی هەرێم کێشەی مووچەیان نابێت"

Kat Press

04 Jan, 16:41


🔻ئاسایشی سلێمانی:

"لە هەر شوێنێک ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا ببینین دەستی بەسەردا دەگرین"

Kat Press

04 Jan, 16:04


🔻 کەشناسی هەرێم:

"سبەی یەکشەممە، ئەگەری بارینی بەفر و باران هەیە"

🔹سبەی یەکشەممە، ئەگەری بارینی بەفر و باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم، پلەکانی گەرماش دابەزینی بەرچاو بە خۆیانەوە دەبینن.

Kat Press

04 Jan, 16:03


🔻عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری پێشوی کوردستان:

"گەر بەرپرسانی هەرێم بڵێن مووچەی مانگی 12 ناتوانن دابەشبکەین درۆیەکی شاخدارە"                                

🔹حکومەتی هەرێم پارەی سێ موچەی لەبەردەستە دابەشی بکات.

Kat Press

04 Jan, 15:35


🔴 هاوڵاتیەکی شاری هەولێر پاشای برنج شۆک دەکات

Kat Press

04 Jan, 13:02


🔻محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق:

"كه‌س مافی ئەوەی نییە چاکسازیمان بەسەردا بسەپێنێت"

Kat Press

04 Jan, 13:02


🔻 کارەبایی سلێمانی:

"نرخی ئەمپێرێک کارەبایی مۆلیدە بۆ مانگی 12، 14 بۆ 15 هەزار دینارە"

🔹 نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (14,000) بۆ (15,000) دیناره‌.

🔹بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (335 بۆ 350) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

🔹سەبارەت بە ئەو موەلیدانەی کە بەرنامەی کارکردنیان لەسەر داوای هاوڵاتیان لە شوێنەکانی تر زیاترە و لە 7ی بەیانی بۆ 1ی شەو کاردەکەن، نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 18 بۆ 19 هەزار دینارە.

Kat Press

04 Jan, 13:00


🔻مامۆستایانی ناڕازی:

" داوا لە بەغداد دەکەین مووچە نەخاتە بەردەستی حکومەتی هەرێم"

🔹 نوێنەری کورد توانای بەرگرییان لە مووچەخۆران نییە، داوا لە کوتلە عەرەبییەکان دەکەین بەرگری لە مووچەخۆران بکەن.

Kat Press

27 Dec, 21:35


🔻تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق:

" داهاتى نانەوتیى مانگانە بنێرن تاوەکو گرفت بۆ ناردنى مووچە دروست نەبێت"

Kat Press

27 Dec, 21:34


🔻م. تاهیر بامۆکی:

" وەزعی کوردستان و عێراق بشێوێت بەخوا لە هەموومان تێک دەچێت"

Kat Press

27 Dec, 19:26


🔴 تازە.. وەزارەتی شارەوانی هەرێم مژدەیەکی خۆشی ڕاگەیاند

🔻 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هەرێم:

"له‌ ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی پارچه‌ زه‌وی"

Kat Press

27 Dec, 17:45


🔻مایکڵ ڕۆبن، توێژەری ئەمریکی:

"پارتی ئه‌وه‌نده‌ی پێگه‌یه‌كه‌ بۆ جا*شه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ پارتێكی نیشتمانی نییه‌"

🔹كوردستانی عێراق به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئارام نییه‌.

🔹كورده‌كانی سووریا، به‌ پێچه‌وانه‌ی كورده‌كانی عێراقه‌وه‌ له‌ ساڵی 1991، هیچ په‌ناگه‌یه‌كیان نییه‌ په‌نای بۆ ببه‌ن.

🔹ئه‌گه‌ر ڕوو له‌ تووركیا بكه‌ن، به‌ ده‌ستی خۆیان گۆڕ بۆ خۆیان هه‌ڵده‌كه‌نن.

🔹 پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی پێگه‌یه‌كه‌ بۆ جا*شه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ پارتێكی نیشتمانی نییه‌.

🔹 به‌رپرسانی پارتی دۆزی نیشتمانیی كوردییان كردووه‌ به‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌كانی خۆیان.

🔹زۆر جار ئه‌گه‌ر مێژوو خۆی دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌، ئه‌وا ڕووداوی هاوشێوه‌ دروست ده‌كاته‌وه‌.

🔹 جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا، هاوشێوه‌ی جۆرج بۆش، هانی كورده‌كانی دا له‌ دژی ئه‌سه‌د ڕابپه‌رن، هه‌رچه‌ند نه‌یویست پشتگیریی ڕاسته‌وخۆی خۆی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكرا بكات. له‌م ئانوساته‌دا وه‌زا‌ره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ته‌مایه‌ ئاشته‌وایی له‌ سووریا دروست بكات.

Kat Press

27 Dec, 16:55


🔻ئەدهەم بارزانی:

"رێژەی گەندەڵی لە کوردستان 300% تێپەڕاندووە"

🔸 ئاستی گەندەڵی لە هەرێمه کوردستان لە قەبارەی خۆی زۆر دەرچووە.

Kat Press

27 Dec, 15:56


🔻محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق:

"شە*ڕی نێوان توركیا و هەسەدە، مەترسییەكی راستەقینە دروست دەكات"

Kat Press

27 Dec, 14:57


🔴 کات زۆری نەماوە، راکێشانی تیروپشک لە 2/1/2025 لە لایەن کڕیارانەوە ئەنجام دەدرێت، یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە یەکێک لە پرۆژەکانی ئێم جەی ھۆڵدینگ بکڕە و 12 جار ھەلی بردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی نوێ و گرانبەھا بەدەست بھێنە.

🔹ئۆفیسی فرۆشتنی پرۆژەکانی ئێم جەی ھۆڵدینگ: شەقامی سەرەکیی ھەواری شار، نزیک پردی کۆبانی، نێو پرۆژەی سولی ڤیو: 07703956000

Kat Press

27 Dec, 14:01


🔻سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو:

"لەسەر موچە بێدەنگ نەبووین، هەندێ شەڕواڵ پیس، کوردایەتی دەفرۆشنەوە پێمان"

🔹 یەكگرتوو فێری ئەوەنیە بۆ پیاهەڵدان كار بكات.

🔹خەڵکێک خۆی گەندەڵە موزایەدەمان بەسەردا دەکات.

🔹خەڵکێک بە گەندەڵیی خۆیەوە، کە ئێمە لێی بێدەنگین، كەچی موزایەدەی کوردایەتیمان بەسەردا دەكات.

🔹بابەتی موچە یەكێك بو لە گرفتە بەردەوامەكانى ئەم پێنچ ساڵەى رابردو، ئێمە لەمە بێدەنگ نەبوین.

🔹چواردە ساڵە گەلانى سوریا كۆشش و خەبات دەكەن، بێ بەرهەمبو، بەڵام دیارە لەم وێستگەیە بە خێر گەڕا.

🔹دەمانەوێت، لە دیمەشقەوە بە دەستور، چارەسەر بۆ حاڵەتى نەتەوەیى كورد دیاریبكرێت.

🔹بەداخەوە ئەم خولەى پۆستى ئەمیندارێتى یەكگرتو پێنچ ساڵ بو، نەمانتوانى لە ساڵى 2023 كۆنگرە ببەستین.

Kat Press

27 Dec, 13:12


🔻ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق:

"عێراق کورتهێنانی هەیە، ناتوانن مووچەی مووچەخۆرانی خۆشیان بدەن"

🔸 لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە گوێمان لێبووە کە، عێراق 69 ترلیۆن دینار کورتهێنانی لە بوودجەدا هەیە، هەر بۆیە لە بەغدا نەوەک هەر دەستی دەستی بە مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵکو ناتوانن مووچەی مووچەخۆرانی خۆشیان بدەن.

🔸 بەهۆی نەبوونی نەختینە، مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرن، بەڕاستیش نەختنیە نییە، لەگەڵ ئەوەی  نرخی نەوت بەرزبووەتەوە، پێویستە بوودجەش بەرزبێتەوە.

🔸پارەی کۆمپانیاکانی نەوت هێشتا خەرج نەکراوە، هەموو ئەو کێشانە بەهۆی کورتهێنانی بوودجە و نەبوونی نەختینە، هاوکات هەمووار نەکردنەوەی یاسای بوودجەوە دروست بوون.

Kat Press

27 Dec, 12:07


🔻د. بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری یەکێتی لە عێراق:

"حكومەتی هەرێم بەڵێنەكانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ ناكات"

Kat Press

27 Dec, 10:08


🔻ڕێبوار بابکەیی، بەرپرسی لقی 10ی پارتی:

"سەلمێندرا پارتی و سەرۆک بارزانی ھەبن، ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی زیاتر دەبێت"

🔸پلان و بەرنامەمان داناوە ساڵی داھاتوو خزمەتی زیاتری خەڵک بکرێت.

🔸 دوای ئەوەی لەمساڵدا پارتی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا و خەڵک متمانەی بە پارتی بەخشییەوە، پلان و بەرنامە دانراوە بۆ ساڵی داھاتوو خزمەتی زیاتری خەڵک بکرێت و ساڵی خێروخۆشی بێت بۆ خەڵکی کوردستان.

🔸 بەپێی ئەو بەرنامەیەی ھەیە، ئومێدی گەورەمان ھەیە ساڵی داھاتوو بۆ خەڵکی کوردستان ساڵی خێروخۆشی بێت.

🔸 لەلایەن خەڵکی ھەرێمی کوردستانەوە سەلمێندرا پارتی و سەرۆک بارزانی ھەبن، ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی زیاتر دەبێت.

🔸 قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان پارێزراوتر دەبێت، ئاسۆی چارەکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا ڕووناکە و کێشەکان بەرەو چارەکردن لە چوارچێوەی دەستوور دەچن.

🔸 ئەو سەردەمە بەسەرچوو ناحەزان و ھەندێک لایەنی سیاسی لە ناوخۆ و دەرەوە و عێراق ھەوڵ بدەن زیان بە پارتی بگەیەنن و ھەوڵ بدەن پارتی بنکۆڵ بکەن و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بچووک بکەنەوە و قەوارەی ھەرێمی کوردستان لەبار ببەن.

Kat Press

27 Dec, 09:15


🔻وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم:

" هەولێر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پیسترین ژینگەی هەیە"

Kat Press

27 Dec, 07:26


🔻ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم:

"بە لابردنی 11 کورسی کۆتاکان، زوڵمێکی گەورەمان لێکرا"

🔹مەسیحیەکان ڕۆڵی سەرکردایەتیان بینیوە لە شۆڕشەکانی هەرێمی کوردستاندا.

🔹مەسیحیەکان خەڵکی ڕەسەنی کوردستانن.

Kat Press

27 Dec, 06:37


🔻ئاسایشی هەولێر:

"هەڵمەتەکانمان بەردەوامی دەبێت بۆ داخستنی ئەو پاڵاوگانەی پابەندی ڕێنوینییە ژێنگەیەکان نابن"

🔸بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ، هەڵمەتەکانمان بەردەوامی دەبێت بۆ داخستن و بەدواداچوونی ئەو پاڵاوگانەی پابەندی ڕێنوینییە ژێنگەیەکان نابن.

🔸 فەرمانی سەرۆکی حکوومەت لە پێناو پاکڕاگرتنی ژینگەیە و بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیانە.
 

Kat Press

26 Dec, 20:50


🔻شێخ دارا، شارەزایی بواری کەشناسی:

"بەیانی بارانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات"

Kat Press

26 Dec, 19:52


🔻لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی:

"ئەمساڵ 1757 پارچە زەوی دابەشکراوە، خزمەتگوزاری دەخەینە ئاستێکی باڵاتر"

Kat Press

26 Dec, 19:50


🔻كاروان یاروه‌یس، پەرلەمانتاری یەکێتی عێراق:

"پێدانی نەخۆشخانە حکومیەکان بە کەرتی تایبەت، وەزعی خەڵک خراپتر دەکات"

🔹پێدانی تاقیگه‌ و نه‌خۆشخانه‌ حكومیەکان و بە كه‌رتی تایبه‌ت نایاساییە.

🔹حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ ناتوانێت موچه‌ بدات وەزعی خه‌ڵك خراپتر دەکات.

🔹پێدانی تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌ حكومی و گشتیه‌كان به‌ كۆمپانیان و كه‌رتی تایبه‌ت سه‌رپێچی راشكاوی ده‌ستوری عێراقه‌ و گرێبه‌سته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ پشتی به‌هیچ ماده‌و بڕگه‌یه‌كی یاسایی نه‌به‌ستوه‌و بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ تاقیگه‌كانیان داوه‌ به‌ كه‌رتی تایبه‌ت.

🔹دوای وه‌رگرتنی رونكردنه‌وه‌ی پێویست و به‌ڵگه‌نامه‌كان بیسه‌لمێنن تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌ حكومی و گشتیه‌كان دراون به‌ كۆمپانیا و نرخی پشكنینه‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتی زیاد ده‌كرێ، پاڵپشت به‌ ماده‌ی (61/دوه‌م) و ماده‌ی (31/یه‌كه‌م) ئه‌وه‌ به‌هۆكاری سه‌رپێچی ده‌ستور تانه‌ له‌بڕیاره‌كه‌ ده‌ده‌ین.

🔹جگه‌ له‌وەی سه‌رپێچیه‌ ده‌ستوری و یاساییه‌كان، ئه‌م كاره‌ له‌روی ئاكاری و ئینسانیه‌وه‌، ته‌واو زیاده‌ره‌وییه‌.

Kat Press

26 Dec, 18:18


🔻عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان:

"بە قۆرخکاری وەزارەتی تەندروستی،کۆمپانیایەکی دەسەڵاتدار ساڵانە 10 ملیار دینار دەبات"

🔹 بە قۆرخکاری وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیایەکی دەسەڵاتدار، تاقیگەو پێداویستیەکانی بۆ دە ساڵ دەدرێتە کۆمپانیایەک، ساڵانە ملیارەها دینار دەبات!

🔹یەک پشکنینی شێر*پەنجە لە 15 هەزار دینارەو دەکەنە 630 هەزار دینار! بێ ویژدانی بەم ئەندازە!

Kat Press

26 Dec, 16:48


🔻د. بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری یەكێتی لە عێراق:

"ئەگەری زۆرە لە هەفتەی داهاتوو دەستبكرێت بەدابەشكردنی موچە"

🔹 ئەوەندەی بەدواداچوونمان كردووە هیچ گرفتێك بۆ مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئارادا نییە.

🔹 ئەگەری زۆرە لە هەفتەی داهاتوو پێش سەریساڵ دەستبكرێت بەدابەشكردنی عێراق بڕی 631 ملیاری ناردووە و بڕیاریش لەسەر تەواوكاری مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دراوە.

Kat Press

26 Dec, 16:44


🔻مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران:

"قبوڵی ناکەین کەس دەستدرێژی بکاتە سەر خاکەکەمان"

Kat Press

04 Dec, 07:17


🏡 یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە یەکێک لە پرۆژەکانی ئێم جەی ھۆڵدینگ ھەڵبژێرە، 12 جار ھەلی بردنەوەی ئۆتۆمبێلی خەونەکانت بەدەست بهێنە!  تیروپشک لە لایەن کڕیاران خۆیانەوە رادەکێشرێت.

بۆ ئەم ئۆتۆمبێلە سەرنجڕاکێشانە:
🔥 لاندرۆڤەر دیفێندەر
🔥 جی ئێم سی یوکۆن
🔥 10 ئۆتۆمبێلی ئێم جی 6 جی تی

ئەم دەرفەتە زێڕینە لەدەست مەدە. سەردانمان بکە و ببە خاوەنی ماڵی خەونەکانت لەگەڵ 12 جار ھەلی بردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی نوێ و گرانبەها!

ئۆفیسی فرۆشتن: شەقامی سەرەکیی ھەواری شار، نزيك پردی کۆبانی، نێو پرۆژەی سولی ڤیو.
بۆ پەیوەندیکردن: 07705395000 – 07705345000

Kat Press

04 Dec, 07:17


🔻ڕێبوار کەریم وەلی، نوسەر:

"پارەی بەغداد هاتووە بەس ماوە مودیر عام هەندێک کەرامەتی بخاتە سەر و تەکمیلی بکات"

Kat Press

03 Dec, 21:19


🔻باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عیراق:

"رێگە بە هیچ جوڵەیەکی سەربازی لە عێراقەوە بۆ سوریا نادەین"

🔹 ئێران ئاگاداری نەكردووین لەوەی هێز لەرێی عیراقەوە رەوانەی سوریا بكات و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سیناریۆی 2014 پلانیان بۆ پاراستنی سنورەكانمان هەیە.

🔹 چاوەڕوانی هەڵوێستی یەكگرتووی عەرەبین سەبارەت بە مەترسی رووداوەكانی سوریا.

🔹پێویستە نێوەندگیرییەكی كاریگەری عەرەبی هەبێت بۆ كۆتاییهێنان بە روداوەكانی سوریا.

Kat Press

03 Dec, 20:21


🔻 سوپا سالاری ئێران:

"ده‌بێت ڕوسیا، ئێران و عێراق پێكه‌وه‌ رێگه‌ له‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان بگرن"

Kat Press

03 Dec, 19:33


🔻وەزارەتی خوێندی باڵای هەرێم:

"وەرگرتنی قیستى پارەی خوێندنی پاراڵێڵ و ئێواران دوادەخرێت"

🔹 پێویستە وەرگرتنی قیستەکان بخرێتە مانگەکانی داهاتووی ساڵی ئایندە.

Kat Press

03 Dec, 18:10


🔻لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل:

"بەزۆر دەتانەوێت خەڵک بێننە سەرجادە بەڵام ئەمجارەیان بەچە*کەوە"

بەڕاستی ناخۆشتان کردوە...

🔹ئەرێ ئێوە هەر بەزۆر حەز دەکەن خەڵک بێتە سەرجادە و چە*کتان لێهەڵگرێت! نازانم دەبێت ئەم خەڵکی کوردستان چی لە ئێوە کردبێت کە بەم شێوەیە یاری بە عەقڵ و گاڵتە بە کەرامەتی دەکەن؟!

🔹ئەگەر باسی  کێشەی موچە و موچەخۆر بکەین ئەوە نازانین لەکوێوە دەست پێبکەین؟! چونکە ناکرێت گوایە لەبەر کورتهێنانی داهاتی ناوخۆ سێ مانگە ناتوانن موچە بدەن! ئەمە لە کاتێکدایە تەنها داهاتی مەرزەکان ( خەتی تایبەتی سەرۆک )و بازگەکانی زۆنی سەوز زیاترە لە ١٥٠ ملیۆن دۆلاری مانگانە واتا نزیکەی دوو تریلیۆن و سێ سەد میلیۆن دینار، زۆنی زەردیش دڵنیام ٣ هێندەی زۆنی سەوزە، ئەمە جگە لە داهاتی ئەو نەوتەی کە هەردوولا بە قاچا*غ دەیفرۆشن کەچی دەڵین داهاتی ناوخۆ بەشی موچە ناکات؟! ئەمە هەم سەیرە هەم شورەیی! ١٠ ساڵ زیاترە مووچە وەک چەک دژی میللەتەکەی خۆتان بەکاردەهێنن و لەسەر حسابی موچەخۆران گەندەڵی و تاڵانی دەکەن!

زانیاری زیاتر👇
https://www.facebook.com/share/p/19ayxiHtvz/

Kat Press

03 Dec, 17:32


🔻کۆمەڵی دادگەری:

"هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌و سته‌مه‌ى له‌سه‌ر مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان هه‌یه‌"

🔴 بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
جه‌ماوه‌رى به‌ڕێزى هەرێمی كوردستان
فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى به‌ڕێز
ئێمه‌ وەک كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان، دواخستنى مووچه‌ بۆ زیاتر له‌ (60) شه‌ست ڕۆژ، به ‌سته‌مێكى گه‌وره‌ ده‌زانین له سه‌ر خه‌ڵكى كوردستان، لێپرسراوانى حكومه‌تى کاربەڕێکەری هه‌رێم به‌ به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌زانین و ناشه‌فافى له‌ لیستى فه‌رمانبه‌ران و شاردنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ و نادیارى له‌ داهاتى ئه‌و نه‌وته‌ى به‌ ته‌نكه‌ر ده‌فرۆشرێت و ڕازینه‌بوون به‌ (تەوتین)ی مووچه،‌ وه‌ك له‌ بڕیارى دادگاى فیدڕاڵیدا هاتووه‌، به‌ هۆكارى ڕاسته‌وخۆى ده‌زانین له‌ دواكه‌وتنى مووچه‌ و نه‌بوونى ئاسۆیه‌كى ڕوون له‌ چاره‌نووسى مووچه‌ى مانگه‌كانى (10، 11، 12)ى 2024.

🔹هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، له ‌ڕێگه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌مانه‌وه‌ له‌ به‌غداد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌و سته‌مه‌ى له‌سه‌ر مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان هه‌یه‌.

Kat Press

03 Dec, 16:29


🔻عەلا حەیدەری، پەرلەمانتاری عێراق:

" هەرێمی کودستان رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت بە شێوەیەی قا*چاغ دەفرۆشێ"

🔹 بەرێوەبەری پێشووی نەوتی باکوور لە لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق دانی بە هەناردەکردنی ئەو هەموو نەوتە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران کردووە لە رێگای تەنکەرەوە.

🔹 تەنانەت رێکخراوی ئۆپێک سکاڵای لە لای حکومەتی فیدڕالی کردووە کە نەوتێکی زۆری عێراق زیادە لە بازاڕەکانی نەوتی جیهانی هەیە.

Kat Press

03 Dec, 15:59


🔻مژدە مەحمود، پەرلەمانتاری پێشوی نەوەی نوێ:

"بۆیەکەمجارە، هێزێکی وەک نەوەی نوێ پەرلەمان کۆنترۆڵ دەکات"

🔹بۆیەکەمجارە لەمێژووی پەرلەمانی کوردستان، پارتی و یەکێتی بایکۆتی هۆڵی پەرلەمان دەکەن و هێزێکی وەک نەوەی نوێ پەرلەمان کۆنترۆڵ دەکات.

Kat Press

03 Dec, 13:17


🔻قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم:

" بەڵێن بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدەین ژیان و گوزەرانیان باشتر بکەین"

Kat Press

03 Dec, 12:49


🔻ئاسۆ مامه‌ند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:

" به‌ڵێنه‌كانمان لەناوچه‌جێناكۆكه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین"

🔹 حكومەتی داهاتوو دەبێت حكومەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بێت .

Kat Press

03 Dec, 10:04


🔴 بەپەلە.. دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت

کات پرێس- تایبەت

🔹بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەكانیەوە دەشت دیجیتاڵمیدیایی كات كەوتووە، "سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم كۆدەبێتەوە و بڕیاردەدات سەرەتایی ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بكرێت.

🔹 سەرچاوەكەی كات ئەوەشی خستەڕوو، "كە بەغدا ڕەزامەندی داوە كە سەروو سەد ملیاری دیكە بۆ ھەرێم بنێرێت و لەگەڵ داھاتی ناوخۆ تەكمیلەی موچە دەكرێت".

Kat Press

03 Dec, 06:29


🔻کۆمکاری عەرەبی:

"دۆخی سوریا پێویستی بە چارەسەری سیاسییە نەک سەربازی"

🔹دۆخی سوریا مایەی دڵەڕاوکێیە.

Kat Press

02 Dec, 20:50


🔻جوانڕۆ محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان:

"بزوتنەوەی گۆڕان نابێت بەبەشێك لەیەكلایی كردنەوەی ململانێی پۆست"

Kat Press

02 Dec, 20:01


🔻وەزیری دەرەوەی عێراق:

"داوای جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرا*ئیل دەکەین"

Kat Press

02 Dec, 19:17


🔻مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی:

"بایکۆتی سەرتاسەری فەرمانگە و خوێندنگاکان دەکەین"

Kat Press

02 Dec, 16:54


🔻سایلۆی سلێمانی:

"سبەینێ پارەی گەنمی بەشێک لە جوتیاران دابەشدەکرێت"

Kat Press

02 Dec, 15:48


🔻مونا قەهوەچی، پەرلەمانتاری کوردستان:

"داوای زیاتر لە وەزارەتێک دەکەین"

Kat Press

02 Dec, 13:34


🔴 كۆمەڵی دادگەری هێرۆ عەتاری لە حیزبەكەی دەركرد

🔻راگەیەندراوێك لە كۆمەڵی دادگەرییەوە:

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ

جەماوەری کوردستان
حیزب ولایەنە سیاسیەکان
ئێمە لە کۆمەڵ دادگەریی و لەبەر تەزویرو ودیزاینی دەنگ و کورسی بۆ چەند لایەنێک و بۆ ئەوەی بە بەشداریمان نەبینە بەشێک لەو پەرلەمانە دیزاینکراوە، بریاری بەشداری نەکردنمان دا، هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێ ئەوا لە ریزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت، هەربۆیە ئەمڕۆ بەهۆی بەشداریکردنی   هێرۆ عەتار لە کۆبونەوەی پەرلەمانە دیزاینکراوەکەی کردوەو بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ڕیزەکانی کۆمەڵی داگەری.

ئەنجومەنی باڵا

Kat Press

02 Dec, 13:32


🔻مستەفا عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو:

"لەبری رێکكەوتن لەسەر پلە و پۆست، با ریکكەوتن لەسەر بژێوی و مووچە و قەیرانەکان بکەین"

Kat Press

24 Nov, 21:07


🔻مەکتەبی سیاسی یەکێتی: 

" یەکێتی بڕوای پتەوی بەخەباتی ژنان هەیە"

🔴 پەیامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی بۆ ڕۆژی  بەگژاچوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

🔹 25 نۆڤەمبەری هەموو ساڵێک رۆژی بەرەنگاری توندوتیژییە دژی ژنان  ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەم رۆژەی بۆ چالاکی و بەرزراگرتنی بەهاکانی ئازادی و یەکسانی و رەتکردنەوەی پێشێلی مافەکانیان دیاریکردووە ، ژنانی کوردستانیش ئەو رۆژە بە مەیدانی خەباتی خۆیان دەزانن دژ بەستەم و نادادی و جیاكاری و چەوساندنەوە و توندوتیژی،گوزارشت لە دواكاری و پەیامە یەكسانخوازەكەیان دەكەن .

🔹یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان،وەك حزبێكی سۆسیال –دیموكرات و  حزبێكی دەربەست لەئاست خەمی كۆی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بڕوای پتەوی بەخەباتی ژنان و یەكسانی و نەهێشتنی جیاكاری و ستەم هەیە، لەسەر ئەم دیدە كە بەشێكە لە رێبازە دروستەكەی رابەر و سەرۆك  "مام جەلال "بەردەوام دەبێت ، لە پێناو ئەوەی ژنان لەكۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو و یەكسان ودادپەروەر بەشێوەیەكی ئازادانە بژین.

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان

Kat Press

24 Nov, 21:07


🔻جەمال كۆچه‌ر، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە عێراق: 

"هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ حكومه‌تی هه‌ریم پابه‌ندی یاساو ڕێكه‌وتن نیه‌"

🔹وه‌زیری دارایی عیراقێش زۆر پابه‌ندی یاساو ده‌قه‌.

🔹 مووچه‌ی مانگی 11 و 12 نافەوتێت.

Kat Press

24 Nov, 19:02


🔻 ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:

"نەوتی هەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی دەکرێت بۆ هەناردەکردنی"

🔸نەوتی هەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی دەکرێت بۆ هەناردەکردنی بۆ بازاڕە نێودەوڵەتیەکان لە ڕێگای بەندەری جەیهان و داهاتەکەی دەبێتە داهاتی گشتی خەزێنەی فیدڕاڵیی.

Kat Press

24 Nov, 18:18


🔻عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری:

"هیوادارین تورکیا هاوکاری و پاڵپشتیی موسوڵمانانی غە*زز.ە بکات و کێشەکانی لەگەڵ کورد چارەسەر بکات"

Kat Press

24 Nov, 17:05


🔻کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان:

"ئەنجامی هەڵبژاردنەکانمان پەسەندکرد و ڕەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی هەرێممان کرد"

Kat Press

24 Nov, 16:55


🔴  ببینە.. مودیر پاشای برنجی شۆککرد

Kat Press

24 Nov, 13:42


🔻وەزیری دەرەوەی توركیا:

"بە گرنگی دەزانین نەوتی كوردستان هەناردە بكرێتەوە"

Kat Press

24 Nov, 12:06


🔻کۆمەڵی دادگەری:

"لە هەڵبژاردندا کۆمەڵ بە ئامانج گیراوە، سورین لەسەر بایکۆت"

🔹ئەوحزبانەی هەرێمەكەیان گەیاندە دۆخێكی ناهەموار، دەنگەكانیان زیادیكرد.

🔹 خۆمان بۆ قۆناغی ئایندە و ئاڵنگارییەكانی داهاتو ئامادە دەكەین.

🔹سورین لەسەر بڕیاری بایكۆتكردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

🔹هەڵبژاردنێكی ساختە و دیزاینكراودا بەرهەم هاتوە.

🔹بڕیارمانداوە بە شێوەیەكی توندوتۆڵ خۆمان بۆ قۆناغی ئایندە و ئاڵنگارییەكانی داهاتو ئامادە بكەین.

🔹دوبارە جەخت لە بڕیاری بایكۆتكردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی دیزاینكراوی كوردستان دەكەینەوە، كە لە هەڵبژاردنێكی ساختە و دیزاینكراو بەرهەم هاتوە و كۆمەڵی دادگەری تێدا بەئامانج گیراوە.

Kat Press

24 Nov, 12:06


🔻پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر:

"ئێمە هیچ ڕۆژێک بە چاوی ناحەز و دوژمن سەیری عێراق ناکەین"

🔸هەرێمی کوردستان هەمیشە لەگەڵ ئەوەدایە کێشەکان بە ئاشتی چارە بکرێن.

🔸 ئێمە وەک کوردستان هیچ ڕۆژێک بە چاوی ناحەز و دوژمن سەیری عێراق ناکەین، بەڵکو بە چاوی هاوبەش و ئێستا و ئاییندە سەیریان دەکەین.

🔸ئەو کێشانەشەی کە لە نێوانمان هەن دەکرێ چارە بکرێن.

🔸 بەرەوپێشچوونی باش لەنێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چارەکردنی کێشەکان هەیە.

🔸 هەموومان عێراقێکمان دەوێت کە هەموو ئایین و نەتەوەکان بە پێی پرەنسیپەکانی مافی چارەی خۆی نووسین هەست بە هاوبەشی و هەست بە بوونی خۆیان لە ئاییندەدا بکەن.

🔸 هەڵبژاردنێکی ئارام لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو و پرۆسەکەش زۆر سەرکەوتوو بوو، خەڵکیش دیموکراسیان دەوێت دەیانەوێت بە ئازادی بژین.

Kat Press

24 Nov, 12:02


🔻عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران:

"دەبێت هەموو سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی گروپە تیر.ۆر*ستیەکانی زا.یۆ*نی دادگایی بکرێن"

Kat Press

24 Nov, 12:00


🔻هاتوچۆی هەولێر:

"بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر قەدەغەیە"

🔸هەرشۆفێرێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر و ئۆتۆمبێلەکەی دەستیبەسەردا بگیرێت.

🔸بڕیارەکە بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و نەهێشتنی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتایە.

Kat Press

24 Nov, 11:06


🔴 ببینە.. دروستکردنی چەندین شەقام و رێگاوبانی نوێ، بە مەبەستی ئاسانکاریی ھاتووچۆ و بەستنەوەی زۆنەکانی مایۆرکا سیتی پێکەوە.. 07705956000

Kat Press

24 Nov, 08:47


🔴 بەپەلە.. خۆشترین موژدە بۆ فەرمانبەران ڕاگەیاندرا

🔻زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی:

"لە داهاتوویەکی نزیکدا 6 هەزار فەرمانبەری دیکە زەوییان بەسەردا دابەشدەکرێت"

🔸 بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 1600 زەویمان بەسەر فەرمانبەرانی سلێمانیدا دابەشکردووە.

🔸 لە ئێستاشدا ئامادەکاریمان کردووە کە ناوی نزیکەی شەش هەزاری دیکە لە فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ناوەکانیان هاتووەتەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوانیش دوای ڕێکارەکان زەوی وەردەگرن و پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.

🔸 فەرمانبەرەکان لەڕێگەی فەرمانگەکەیانەوە ئاگادار دەکرێنەوە لە دابەشکردنی زەوییەکانیان.

Kat Press

24 Nov, 07:33


🔴 ببینە.. وردەکاری ماڵی ئایندەت لە شاری ئارام بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە شایستە بێت بە ستایڵی ژیانت و ئاسوودەییت بۆ فەراهەم دەکات.

🔹تفاصيل منزلك المستقبلي في مدينة ئارام مصممة لكي تلائم أسلوب حياتك وتوفر لك أقصى درجات الراحة.

🔹The features of your future home in Shari Aram are thoughtfully designed to complement your lifestyle and ensure your comfort.

Kat Press

23 Nov, 09:38


🔻فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق:

"نازانین ئیدارەی ترەمپ پابەندی کشانەوەی هێزەکانیان دەبێت لە عێراق یان نا"

Kat Press

23 Nov, 07:11


🔻میدیاکانی ئیسرا*ئیل:

"چەند رۆژی داهاتوو رێککەوتنی ئاگربەستی لوبنان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە"

Kat Press

22 Nov, 20:34


🔻کۆمەڵی دادگەری:

" بە سێ کورسی ڕازی نین و بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکەین"

Kat Press

22 Nov, 18:17


🔻لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق:

"پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا دەکەین"

🔸ھیوادارین دەوڵەتانی جیهان، بە تایبەتی وڵاتە زلهێزەکان گوێ لە دەنگی وڵاتانی ناوچەکە بگرن و ھەوڵی جدی بدەن، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و کۆتایی بە جەنگ بھێنن.

🔸پشتگیری لەھەموو ھەوڵێکی ئاشتی دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد، لە ناو چوارچێوەی تورکیادا و ھەموو ھاوکارییەکیان پێشکەش دەکەین.

🔹لەسەر ئاستی جیهان، پێویستیمان بە میساقێکی جیھانی ھەیە، بۆ بوژاندنەوەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە دان بە مافی مێژوویی گەلان و مافی چارەی خۆنووسیندا بنێت.

Kat Press

22 Nov, 16:46


🔻 کەشناسی عێراق:

"شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"

🔹 رۆژی شەممە بارانبارین ناوچە جیاوازاکانی عێراق دەگرێتەوە و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکرێت زۆرترین بڕی بارانبارین ببارێت و لە رۆژی دووشەممەوە کۆتایی دێت.

🔹 شەوی یەکشەممە و بەیانی رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان، بەجۆرێک بەفرێکی کەم بۆ مامناوەند دەبارێت و لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممەدا هەر شوێنێک لە ١٠٠٠ مەتربەرزتر بێت لە ئاستی رووی دەریاوە دەگرێتەوە.

Kat Press

22 Nov, 15:00


🔻کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی لە عێراق:

بەغداد بە هەرێمی وتوە خەڵکی شارەزا بێنن وەڵا لە وەفدەکانتان تێناگەین!

Kat Press

03 Nov, 21:29


🔻 ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی :

🔹لەسەر رۆشنایی هۆشداری و ئاگاداری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەکەین (پردی خەلیفاوا) کە لەناوچەی پیشەسازی و لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی هاتووچۆی سلێمانی بەرەو خوار هەروەها لە بەکرەجۆوە کە بۆ هەمان پردی ناوبراو دەڕوات، ئەو پردە لە ئێستادا بەهۆی لێزمە بارانی بەخوڕی ئەمڕۆ وە ناهەمواری لە کەش و هەوادا مەترسی هەرەسهێنان و رووخانی لەسەرە.

🔷 بۆ پاراستنی سەلامەتیتان داواکارین بەهیچ جۆرێک ئەو پردە بەکارنەهێنن، وەلای خۆشمانەوە وەک هاتووچۆی سلێمانی و لەسەرفەرمانی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی، سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بۆ سەلامەتی شۆفێران گیراوەتەبەر.
بەهیوای پابەندبوون و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

Kat Press

03 Nov, 20:47


🔴 بەپەلە.. لەبەغداوە ئاڵای سپی بەرامبەر هەرێم بەرزکرایەوە

🔻بانکی بازرگانیی عێراقیTBI:

"گرێبەستمان لەگەڵ پرۆژەی هەژماری من واژۆکرد بەمەبەستی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم"

Kat Press

03 Nov, 19:44


🔻ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید، پەرلەمانتاری پێشوی عێراق:

"كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی‌ كوردستان قورس ده‌بێت و پێكهێنانی حكومه‌تیش قورستر"

"ئەگەر هەیە بگەڕێنەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان"

🔻یەکێتی و ١/٤ روبعی موعتەڵ (پەکخەر)

🔹لەهەلبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ پەرلەمانی فیدڕاڵ چوارچێوەی هەماهەنگی زۆر ڕێگای گرتەبەر بۆ پەکخستنی هاوپەیمانی سێ قۆڵی (پارتی +سونە+صدر) لە گردبونەوە ناڕەزایەتی  لەبەردەم گرێدانی یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمان  و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و چاوسورکردنەوە، هیچیان ئەنجامێکی ئەو تۆی نە بوو تا بەکارهێنانی ١/٣ ثلثي موعەتەڵ (پەکخەر)، ناچارکردنی سەدریەکان بە کشانەوە لە پەرلەمان ،هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی سێقۆڵی و پاشان جادە تەخت بوو بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کە پەرلەمان دانیشتنی خۆی گرێداو و حکومەتی قوح ئیتاری پێکهات.

🔸ئایا یەکێتی دەتوانیت ئەزمونی  ١/٣ ثلثي موعەتەڵ بەکار بهێنێت و کارتی  ١/٤ موعەتەڵ بکاتە گرێ کوێرەی پێکهێنانی یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمان و پاشان پێکهێنانی حکومەت ؟؟؟؟؟

زانیاری زیاتر👇
https://www.facebook.com/share/p/vTgUXCZXBZZN7mgz/

Kat Press

03 Nov, 18:52


🔴 بافڵ تاڵەبانی پەیامی توند بۆ پارتی دەنێرێت

🔻بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی:

"کوردستان جێگەی تاکڕەوی و خۆسەپێنیی تێدا نابێتەوە"

"نامانەوێت ئەزموونی حوکمڕانییە تاکڕەوەکەی رابردوو دووبارە ببێتەوە"

🔻دەقی ڕاگەیاندراو:

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کرد.

لەدیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرد و رایگەیاند، یەکێتی بە ستراتیژێکی نوێوە هەنگاو بەرەو پێکهێنانی حکومەت دەنێت، نایەوێت ئەزموونی حوکمڕانییە تاکڕەوەکەی رابردوو دووبارە ببێتەوە. بۆیە هەوڵی ئێمە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی بەرپرسیارە بەرامبەر هاوڵاتییەکانی، حکومەتێکی دادپەروەر کە جیاوازی لەنێوان شارەکاندا نەکات و بە یەک ئاست خزمەتی هەموولایەک بکات.

سەرۆک بافڵ وتیشی، ئەم قۆناغە نوێیەی هەرێمی کوردستان جێگەی تاکڕەوی و خۆسەپێنیی تێدا نابێتەوە، ئەوەی لە رابردوودا دامەزراوە حکومییەکان لەپێناو بەرژەوەندیی حزبی و کەسیدا بەکاردەهێنران

زانیاری زیاتر👇
https://www.facebook.com/share/p/pzYgnda6xeCW8JdA/

Kat Press

03 Nov, 18:04


🔴 تازە.. مەلا بەختیار هۆشداری دەدات

🔻مەلا بەختیار:

" ئەگەر زوو حکومەتێکی بنکە فراوان دانەمەزرێ، زیانی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە"

🔹 ئەگەر حکومەتیش دابمەزرێ و نەتوانێ دەستوری هەمیشەیی بنوسێ، نەتوانێ هێزی پێشمەرگە یەک بخات، نەتوانێ سەرچاوەی دارایی رێک بخاتەوەو دژی گەندەڵی یاسا دانەڕێژێ، بێگومان کابینەی دەهەمیش ناتوانێ کێشە بنچینەییەکانی کوردستان چارەسەر بکات.

🔶 ئەگەر سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان قۆناغی رابردوی ململانێکان جێنەهێڵێ و بەرزنەبێتەوە بۆ ئاستی نوێی سیاسەتی نێودەوڵەتی ئێستا، کوردستان زیانی گەورە دەکات و متمانەیەکی زۆری پشتیوانیە نێودەوڵەتیەکان لەدەست دەدات.

Kat Press

03 Nov, 17:17


🔻ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر:

"تا مانگی داھاتوو ھەموو ماڵێک نەوتی سپی وەردەگرێت"

🔸پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی، لە ناوشار و دەرەوە بەردەوامە، تا مانگی داھاتوو ھەموو ماڵێک نەوتی سپی وەردەگرێت کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابینی کردووە.

Kat Press

03 Nov, 16:32


🔻سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی:

" هەژماری من بانکێکی کەسییە و ئێمە پاڵپشتی تەوتین دەکەین"

Kat Press

03 Nov, 15:42


🔻یاسین خزر، پەرلەمانتاری پێشوی گۆڕان:

"سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین دەبێت دەستلەکار بکێشێتەوە و داوای لێبوردن بکات"

🔹سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین دەبێت دەستلەکار بکێشێتەوە و داوای لێبوردن لە خەڵکی ڕانیە بکات.

🔹نابێت ئەوەی لە زانکۆی ڕاپەرین کراوە قبوڵبکرێت، زانکۆ شوێنی مەعریفەیە نەک گەندەڵی.

🔹ئەو کەسانەی دامەزراون خزم و کەس و کاری بەرپرسەکانن.

🔹دەبێت سەرۆکی زانکۆ شەهادەی دکتۆراکەشی لێوەربگیرێتەوەو بکرێت بە مامۆستای سەرەتایی.

🔹بەپاڵپشتی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەو کەسانە دامەزراون.

🔹ڕێژەی بێکاری لەناو گەنجانی ڕاپەڕین %80 .

Kat Press

03 Nov, 14:00


🔻ڤیان سەبری، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە عێراق:

"دژایەتیکردنی هەژماری من بۆ لاوازکردنی ھەرێمی کوردستانە"

🔸 دژایەتیکردنی هەژماری من بۆ لاوازکردنی ھەرێمی کوردستانە، کە ئەمەش بە ھیچ جۆرێک مایەی قبووڵکردن نییە.

🔸پڕۆژەی ھەژماری من، لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستاندایە و زۆریش لە تەوتین فراوانتر و دەوڵەمەندترە و فەرمانبەرانیش زیاتر سوودی لێ وەردەگرن.

🔸حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی کارکردن لەسەر پڕۆژەی هەژماری من تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

🔸 جێگەی داخە لایەنێکی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق بە ھاوکاریی ھەندێک پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردووەتەوە، بۆ ئەوەی ھەژماری من نەمێنێت و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان تەوتین بکرێن.

🔸 پڕۆژەی ھەژماری من، پڕۆژەیەکی زۆر گرنگە و دانپێدانراویشە، بۆیە ئەو ھەوڵانەی دەدرێن بۆ دژایەتیکردنی ئەو پڕۆژەیە، شکست دەھێنن.

Kat Press

03 Nov, 13:03


🔴 تازە.. نوێترین زانیاری لەسەر موچەی مانگی 10 ڕاگەیاندرا

🔻فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق:

"بەغدا لە وردبینیکردنی لیستی مووچەی هەرێم خێرا نییە،کۆتایی ئەم هەفتەیە موچە دێت"

🔹 ئەگەر گرفت و تێبینی نەبێت ئەوا مووچەی مانگی 10 کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگات.

🔸بەغدا لە وردبینیکردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خێرا نییە و جاری واهەیە چوار بۆ پێنج رۆژی پێدەچێت.

Kat Press

03 Nov, 12:19


🔴 هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا تەندروستی ناجێگیرە

Kat Press

03 Nov, 10:53


🔻ڕەوتی هەڵوێست:

"پێویستە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە"

🔹ئەمڕۆ ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی،  تانەی فەرمی خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشکرد.
لەتانەکەدا بەوردی هەموو بوارەکانی خروقات و ساختەکاری خراوەتەروو، دەیان لایەنی کێشەی هەڵبژاردنەکان لە ڕوی یاسای و تەکنیکیەوە خراوەتەڕوو.

🔸بەدەر لە ساختەکاریەکان؛ (٢١٠ هەزار دەنگ ) سوتێندراوە، زیاتر لە (١٠٠ هەزار کەس) بەبیانوی پەنجەمۆر بێبەشکراون لە دەنگدان…تەنیا ئەمە (١٥ کورسی پەرلەمانە)
چەندین وردەکاری پەیوەست بە ساختەکاری و
پێشێلکارییەکان بۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان ڕوونکراوەتەوە.
ڕەوتی هەڵوێست پێشترو لەم سکاڵایەشدا داوای (سۆفتوێری) کردوە بۆ سەلماندنی ساختەکاری و گۆڕینی ئەنجام، بەبیانوی ئەوەی لای کۆمپانیای کۆریە؛  نەدراوە…

🔹لەکۆتاییشدا داواکاری رەوتی هەڵوێست، بۆ راستکردنەوەی رێکارەکانی هەڵبژاردن لەکوردستان و عیراقدا باسکراوە، داوای لێکۆڵینەوەی وردی یاسایی و تەکنیکی کردوە… بۆ سەلماندنی ساختەکاری، پاش سەلماندن پێویستە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە.

Kat Press

03 Nov, 09:27


🔴 بەپەلە.. خوێندنی باڵای هەرێم ئەنجامی زانکۆلاینی ڕاگەیاند

لەم لینکەوە ئەنجامەکەت وەربگرە👇

https://general.regayzanko.com/student/

https://regayzanko.com/?fbclid=IwY2xjawGUGdBleHRuA2FlbQIxMAABHUD1yHMrjHYfwoRqzCZ4wmt9TbNqsjUtKm82ge4LXGDi0YsRmfAKtJZDAw_aem_C8j8jkuvEI-AShaFsHMM_Q

Kat Press

03 Nov, 09:22


🔻سەرکردایەتی یەکگرتوو:

"دەنگ و کورسی زۆری یەکگرتوو دزراوە و بەردەوامین لە بەدواداچوون و ڕێکارە یاساییەکان "

🔹سەبارەت بە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی كوردستان و شێوازی ئەنجامدانەكەی و دەرەنجامەكانی، كۆبوونەوەی سەركردایەتی نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر لایەنەكانی دەسەڵات كە جارێكی تر وێڕای بە كارهێنانی سامانی گشتی و دەزگاكانی دەسەڵات لە بەرژەوەندی خۆیان، بەوەش نەوەستان پەنایان بردە بە چەندین شێوازی گوشارو ساختەكاری و كاری نایاسایی بە مەبەستی كەمكردنەوەی ڕێژەی دەنگ و ژمارەی كورسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و چەند لایەنی تری ئۆپۆزسیۆن، بەو هۆیەوە راستەوخۆ هەر لە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان لە لایەن كۆمسیۆنەوە، ئەوەبوو دەزگای هەڵبژاردن و فركسیۆنی یەكگرتوو لە بەغدا راسپێردران بۆ بەدواداچوونی ساختەكاریەكان و كۆكردنەوەی بەڵگەو دیكۆمێنتی پێویست بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵاو تانەدان لە ئەنجامەكان.

🔹هەروەك كۆبوونەوەی سەركردایەتی جەختی كردەوە لە سەر بڕیاری بەشداری نەكردنی یەكگرتوو لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم

زانیاری زیاتر👇 https://www.facebook.com/share/p/pWHC6bLcWE5YjE7G/

Kat Press

03 Nov, 08:20


🔴 ئێستا.. نرخی زێڕ

🔻ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
یەکشەممە 3ـی11ـی 2024

🎯 فڕۆشتن

🔹مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 678 هەزار دینار.

🔹مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 624 هەزار دینار.

🔹مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 596 هەزار دینار.

🔹مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 508 هەزار دینار.

♻️ بۆ هەواڵ و زانیاری زیاتر لەفیسبوک👇

https://www.facebook.com/KatPressnet?mibextid=ZbWKwL

Kat Press

03 Nov, 08:18


🔴 ئێستا.. نرخی دراوەکان گۆڕانکاری بەسەرداهات

🔻ئەمڕۆ نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
یەکشەممە 3ـی 11ـی 2024

🔹 100 دۆلاری ئەمریكی بە 150 هەزار و 900 دیناری عێراقییە.

🔸 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 128 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.      

🔹 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 107 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

🔸 100 دۆلار بەرامبەر بە 3 هەزار و 393 لیرەیە. 

🔹 100 دۆلار بەرامبەر بە  6 ملیۆن و 600 هەزار تمەنە.

Kat Press

03 Nov, 08:15


🔻وەزارەتى دارایی هەرێم:

"لیستى مووچەى مانگى 10مان رادەستى بەغداد کرد"

🔸لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

 🔸 ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٤/١١/٣ ) لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.     

Kat Press

03 Nov, 07:16


🔻غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەکێتی لە عێراق:

"ئەگەر تەوتین چارەسەر نەكرێت كێشەی موچە بەردەوام دەبێت"

Kat Press

02 Nov, 21:02


🔻م. هەڵۆ حەمەرەشید:

"دەتوانرێت حوشتریش بکرێتە مارەیی"

🔹هەموو کاڵایەکی بەسوود دەکرێت بە مارەیی تەنانەت قورئانیش.

Kat Press

02 Nov, 20:10


🔻هاتوچۆی سلێمانی:

🔷سەبارەت بەو شەپۆلی باران بارینەی کە هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە، وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە گرنگی دەزانین شۆفێرانی بەڕێز پابەندبن بەم خاڵانەی لای خوارەوە:

۱: پابەندبوونی تەواو  بە هێماکانی هاتووچۆ بە تایبەت هێماکانی دیاریکردنی  خێرایی لەسەر شەقام و ڕێگاکان.
٢: پێویستە گرنگییەکی زیاتر بدرێت بە ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئوتومبیلی خۆت و ئوتومبیلەکانی بەردەمت.
٣: مافی پیادەکان بدە و هاوکارییان بکە لە پەڕینەوەی شەقامەکان.
٤: پێش دەستکردن بە ڕۆشتن دڵنیابکەرەوە لە ( فڵچەکان، ئاو و ڕۆن، برێک، لایت، ،تایەکان )
٥: پێویستە هەر یەک لەم پارچانە لە ئوتومبیلەکەتدا هەبن ( ئاگرکوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆر،پێویستییەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، لایتی دەستی، تایەی سپێر کە پێویستە ئامادەبێت بۆ بەکارهێنان).
٦: لەو شوێنانە دوور بکەوەرەوە کە کۆبوونەوەی ئاو یان لافاوی تیادا دروست دەبێت
۷: هەمیشە ئەم ژمارانەت لەبیربێت
۱۸۸ کۆنترۆڵی هاتووچۆ
۱۱٥ بەرگری شارستانی
۱٠٤ پۆلیسی فریاکەوتن
۱۲۲ فریاگوزاری تەندروستی

Kat Press

28 Oct, 21:16


🔻بەسام عەلی، بەرپرسی پێشوی لقی پارتی لە هەڵەبجە:

"لە هەڵبژاردن زووڵممان لێکرا دەبوایە هاوڵاتیان دەنگی زیاتر بدەن بە پارتی"

🔸هەرێمی کوردستان ناتوانێت بەر بەلەشکرکێشی تورکیا و ئێران بگرێت.

🔸پارتی هەرگیز بێ منەت نەبووە لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێم و سەردانیان دەکات.

🔸پارتی لەهیچ شوێنێکی کوردستان خەباتی چەکداری بە چارەسەر نازانێت.

🔸پارتی خۆی بە سەرکەوتوو دەزانێت لە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان.

Kat Press

28 Oct, 20:25


🔻 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم:

" پاشەکشێ لە پرۆژەی هەژماری من نییە"

🔸 هەژماری من ناوی بانک نییە، بەڵکو چەپکێک بانکن لەناو پرۆژەیەکدا بەناوی هەژماری من،کە ئامانج لێی ئەوەیە فەرمانبەران لە ڕێگای بانک موچە وەربگرن.

🔸ئەو بانکانەی بەشدارن لە هەژماری من یان لە داهاتوو بەشدار دەبن دەبێت تۆمەتی پارە سپیکردنەوەیان لەسەر نەبێت و لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا نەخرابنە لیستی ڕەش و هەریەکەو بەڕێژەیەک دەتوانن بەشداربن لە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەوەی قۆرخکاری ڕوونەدات.

🔸 پاشەکشێ لەم پڕۆژەیەدا نییە و حکومەتی هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر شەفافییەتی دارایی و ڕێگریکردن لە گەندەڵی دارایی.

هەژماری من ناوی بانک نییە! بەڵکو چەپکێک بانکن لەناو پرۆژەیەکدا بەناوی هەژماری من.

🔸 ئامانج لێی ئەوەیە فەرمانبەران لە ڕێگای بانک موچە وەربگرن،ئەم تەوزیحە بۆ هەندێک بەرپرسە کەدژی ئەم پڕۆژەیەن و لێی تێنەگەیشتوون تائێستاو پێیان وایە هەژماری من ناوی بانکێکە!

🔸هەژماری من واتە حزورت هەبێت لەکاتی وەرگرتنی موچەکەت و بە گوش پارە وەرنەگری بەناوی چەکداری وەهمی!

Kat Press

28 Oct, 19:41


🔻ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم:

"کێشە بۆ مووچەی مانگەکانی داهاتوو دروست دەبێت"

🔹 لیستی موچەی مانگی 10 ئامادەیە بەڵام چاوەڕێی بەرچاوڕونییەكانی وەزارەتی دارایی عێراقین لەبارەی ئەو كێشانەی كە لەسەر موچە ماون و تیمێكی تەكنیكی هەرێم لە بەغدان.

🔸 هەژماری من پڕۆژەیەكی یاساییەو له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم هه‌مو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیان له‌سه‌رداوه.

🔹 دەرماڵە و پلەبەرزکردنەوە کێشەی بۆ مووچە دروستکردووە.

Kat Press

28 Oct, 17:54


🔻د.بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری یەکێتی لە عێراق:

"توانیمان رەزامەندی بانكی ناوەندی عیراق  وەربگرین بۆ كردنەوەی لقی بانكی رەشید لە سلێمانی"

🔹دوای هەوڵە بەردەوامەكانمان بۆ كردنەوەی لقی بانكە فیدراڵییەكان لە هەرێمی كوردستان، دواجار توانیمان رەزامەندی بانكی ناوەندی عیراق و وەزارەتی دارایی عیراق وەربگرین بۆ كردنەوەی لقی بانكی رەشید لە پارێزگای سلێمانی.

🔸دوای  وەرگرتنی ڕەزامەندییەكە قۆناغی دواتر شوێنێك بە كرێ وەردەگیرێت بۆئەوەی بۆ بانكەكە بەكاربهێندرێت، بۆ ئەومەبەستەش وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان و نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەین شوێنێك بۆ بانكەكە دابین بكەین تا گرفتیان بۆ دروست نەبێت و كاروبارەكانیان خێراترببێت.

Kat Press

28 Oct, 17:54


🔻سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق:

"لیستی مووچەی فەرمانبەرنی هەرێممان ڕادەستکرا"

🔹 دوای چارەسەرکردنی کێشە ھونەرییەکانی لیستی موچەی موچەخۆران، رۆژی یەکشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی ھەرێم، لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی بە ئەلیکترۆنی رادەستی بەغداد کردووە

🔹ئەمڕۆش نوێنەری وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی موچەکەی بە کاغەز رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کردووە.

Kat Press

28 Oct, 15:42


🔴 خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی سوننی دەستی لەکارکێشایەوە

🔹دوای ئەوەی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی سوننی لەلایەن دەسەڵاتی باڵای نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەری بانگهێشتکرا بە مەبەستی لێپرسینەوە بڕیاریدا دەست لەکاربکێشێتەوە.

Kat Press

28 Oct, 13:13


🔻سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی:

"هەژماری من پاڵپشتیی یاسایی نییە، تەوتین بۆ مووچەخۆران سەلامەتترە"

🔻داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان:

"ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەرکەسێك دەگرینەبەر ڕێگریی لە هەژماری من بکات"

Kat Press

28 Oct, 12:23


🔴 لە نزیک گەڕەکی قولەرەیسی سلێمانی، هاوڵاتیەک بە فیشە*ک کو*ژرا

🔹نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی شێرکوژ لە نزیک گەڕەکی قولەرەیسی، لە ئەنجامی دروستبونی دەمەقاڵی لە نێوان دوو کەسدا، هاوڵاتیەک دەکو*ژرێت.

🔸گەنجەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بووە و لەسەر فڕێدانی خۆڵ و خاشاک،  (سەڵاح حەمە ساڵح)  لەدایکبوی (١٩٧٦) خاوەنی پێنج منداڵە دەکو*ژرێت، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەكان بۆ شوێنی ڕووداوەكە، تەرمەكەیان رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كردووە.

🔹️بكو*ژەكەش لەلایەن هێزەئەمنییەكان دەستگیراکراوە.

Kat Press

28 Oct, 11:26


🔴ببینە.. م.تاهیرکەلەباشی پەیامێک بۆ کۆیلە و ماستاوچیەکان دەنێرێت

Kat Press

28 Oct, 10:38


🔻بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی:

"ئامانجمان بەدیهێنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر و هەرێمێکی بەهێزترە"

" ئەو بەڵێنەی بە خوێنی شەهیدان و خەڵکی کوردستانمان داوە، دەیبەینەسەر"

🔻دەقی ڕاگەیاندراو:

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی کرد و لەلایەن هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنەکەوە پێشوازیلێکرا.

لەدیدارەکەدا دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و قۆناغی پاش هەڵبژاردن گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، جەخت لە هاوکاری و هەماهەنگیی سەرجەم ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتی کرایەوە تاوەکو هەمووان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی بەرنامە نیشتمانییەکەی یەکێتی و خزمەتکردنی زیاتری خەڵک بکەن.

لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی کرد بۆ سەرخستنی یەکێتی و ئاماژەی بەوەکرد، بە پێزانینەوە لە رۆڵی سەرکردە و تێکۆشەرانی یەکێتی دەڕوانین و هەوڵ و خەباتیان لەپێناو کوردستاندا بەرز

زانیاری زیاتر👇 https://www.facebook.com/share/p/i3Y6DFHJ8YQNANDP/

Kat Press

28 Oct, 10:03


🔴خێرا هۆشداری توند دەدرێتە سەرجەم پزیشکانی سلێمانی

🔻د. سەباح هەورامی، بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی

🔹 هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكی هه‌بێت نابێت له‌به‌رخاتری پاره‌ ده‌وام و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌جێبهێڵێت.

🔹 هۆشداریش ده‌دەین له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر "یه‌ك نه‌خۆش بمرێت له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌هۆی جێهێشتنی پزیشكه‌وه‌ خۆم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه‌ سكاڵام تۆمار ده‌كه‌م".

🔹هه‌ر پزیشكێك ده‌وامه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروستده‌كات ئێمه‌ش رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و پزیشكانه‌ ده‌گرینه‌به‌ر.

🔹 ناكرێت پزیشكێك شه‌وان له‌ جێگه‌دا خه‌ریكی چات و فه‌یسبوك بكات و بڕیاری ئه‌وه‌ بدات نه‌خۆشخانه‌كان به‌جێبهێڵێت و خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژار كه‌ ناتوانێت بچێته‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان ناتوانێت چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.

🔹 هه‌ر پزیشكێك له‌ كاتی نه‌بونی موچه‌ یان به‌ هه‌ر بیانویه‌ك ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌ به‌جێبهێڵێت و بچن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ پاره‌ كاربكه‌ن ئیجرائاتی زۆر توند به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه‌به‌ر.

🔹یه‌ك نه‌خۆش بمرێت له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌هۆی جێهێشتنی پزیشكه‌وه‌ خۆم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه‌ سكاڵام تۆمار ده‌كه‌م.

Kat Press

28 Oct, 09:16


🔴 ئێستا.. نرخی زێڕ کەمێک دابەزی

🔻ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
دووشەممە 28ـی10ـی 2024

🎯 فڕۆشتن

🔹مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 681 هەزار دینار.

🔹مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 626 هەزار دینار.

🔹مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 598 هەزار دینار.

🔹مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 509 هەزار دینار.

♻️ بۆ هەواڵ و زانیاری زیاتر لەفیسبوک👇

https://www.facebook.com/KatPressnet?mibextid=ZbWKwL

Kat Press

28 Oct, 09:15


🔴 ئێستا.. نرخی دراوەکان گۆڕانکاری بەسەرداهات

🔻ئەمڕۆ نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
دووشەممە 28ـی 10ـی 2024

🔹 100 دۆلاری ئەمریكی بە 151 هەزار و 150 دیناری عێراقییە.

🔸 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 128 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.      

🔹 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

🔸 100 دۆلار بەرامبەر بە 3 هەزار و 389 لیرەیە. 

🔹 100 دۆلار بەرامبەر بە  6 ملیۆن و 400 هەزار تمەنە.

Kat Press

28 Oct, 08:14


🔻مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق:

"هەژماری من و توطين یەک پرۆسەن"

١- هەژماری من و توطين یەک پرۆسەن، کە دەبێتە بە بانکی کردنی مووجە لە کەرتی گشتى بێت یان کەرتی تایبەت لە بانکە حکومێکان یان بانکی تایبەت.

٢-بە پێ ی ماددەکانی ١١٧ و ١٢١ ی دەستووری عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە بەڕێوەبردن و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، هیج دامودەزگایەکی فیدراڵی ناتوانێت راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ دانیشتووان یان مووچەخۆری هەرێمی کوردستان بکات.

٣- دادگای باڵای فیدراڵی مووچەو شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی دوورخستۆتەوە لەهەموو گرفتێک و حکومەتی  فیدراڵی پەیوەست کردووە بە خەرجکردنی وەکو هەموو دامودەزگاکانی تری عێراق.
لە روونکردنەوەی سەرۆکی دادگای فیدراڵی هاتووە کە بە بانکی کردن ( هەژماری من ، توطين يان هەر ناوێکی تر) مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت لە هەر بانکێک بێت کە رێگەپێدراو بێت لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە.

٤- ئیجرائاتی حکومەتی هەرێم بۆ بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم

زانیاری زیاتر👇
https://www.facebook.com/share/p/js2gJo3e9yfjXi7d/

Kat Press

28 Oct, 07:22


🔻رێباز حه‌ملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێم:

"خه‌ڵك بڕوای به‌ ئۆپۆزسیۆن نه‌ماوه‌"

🔻غالب محمد، پەرلەمانتاری پێشوی عێراق:

"پاراستن بۆی نیە بەناو خەڵك قسە بكات"

Kat Press

28 Oct, 06:35


🔻تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق:

🔹 بانکی رەشید و رافیدەین دەبێت کارەکانتان بۆ تەوتینی مووچەی فەرامانبەرانی سلێمای خێرا بکەن و تا کۆتایی ئەم ساڵ تەواو ببێت.

Kat Press

27 Oct, 21:10


🔻رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک:

" لە سەردەمی مندا خانووی کەس ناڕوخێندرێت،خزمەتگوزاری دەگەیەنین بە هەموو کۆڵانەکان"

Kat Press

27 Oct, 20:17


🔻بەدرۆن هێر.شکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا

🔹بەدرۆن هێر.شکرایە سەربنکەی سەربازی تەنەفی هێزەکانی ئەمریکا ئەو بنکەیە دەکەوێتە نێوان سووریا، عێراق و ئوردن و لەنێو خاکی سووریایە،زیانەکان نەزانراوە .

Kat Press

27 Oct, 19:52


🔴 تازە.. ڕێباز حەملان مێزەکەی بەسەر یەکێتی و گۆڕاندا قڵپکردەوە

🔻رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێم:

"گۆڕان پابەندی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت نەبوو، یەکێتی ڕێگربوو لە کۆکردنەوەی داهاتی خاڵەسنورییەکان"

🔸خەڵک بڕوای بە قسەکانی ئۆپۆزیسیۆن نەماوە.

🔸ئەو لایەنانەی ئێستا دەڵێن، ساختەکاری کراوە، هەر ئەو لایەنانە بوون داوای رادەستکردنی مووچە و نەوتیان دەکرد.

🔸ئۆپۆزیسیۆن بەرگەی ئەو واقیعەی ئێستا ناگرێت بۆیە هەڵوێستەکانی بەم ئاراستەیەن.

🔸 حکوومەت، پەرلەمان و هەموو کوردستان بە ئۆپۆزیسیۆن بدرێت خۆشیان نازانن چییان دەوێت.

🔸 پارتی دەیەوێت قەوارەی هەرێمی کوردستان بەهێزبێت، بۆیە دەیەوێت حکوومەتێکی سەرتاسەریی پێکبهێنێت.

🔸 دەرگای پارتی بۆ هەموو لایەک کراوەیە و ڤیتۆی بەسەر هیچ لایەنێکەوە نییە، کۆمەڵێک خاڵی سەرەکی هەن وەک پاراستنی بەهێزی هەرێمی کوردستان و دەبێت لایەنەکان گوێڕایەڵی ئەم خاڵانە بکەن.

Kat Press

27 Oct, 19:05


🔻نزار مەحمود، وتەبێژی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان:

"هەر لایەنێک نوێنەرەکانی بنێرێتە پەرلەمان واتە بەساختەکاری رازییە"

🔹 پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەبۆچوونی ئێمە و زۆرێک لە لایەنە سیاسیەکان و چاودێران و خەڵکی کوردستان  بەفرت و فێڵ و تەزویرێکی مونەزەم بەڕێوە چوەو هیچ بەهایەک بۆ دیمووکراتی و دەنگی دەنگدەر نەهێشتوەتەوە، بۆیە پێویستە ڕێگری لەلەباربردنی سیستەمی دیموکراتی بکرێت.

🔹 پەرلەمانێک ببێتە شوێنی نوێنەری ساختەی لایەنەکان و ناتوانێت نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بێت، خۆیان بەدەنگی تەزویرکراوی خەڵک بچنە پەرلەمان  چۆن ئەتوانن داکۆکیکاری مافەکانی خەڵک و دەرکردنی یاسای دروست بۆ هەرێمی کوردستان بن، بەڵێ بەدڵنیاییەوە  ڕەتی ئەکەینەوە نوێنەری ئەم بزوتنەوەیە لەو پەرلەمانە ساختە بەشداربێت، پێمان وایە هەر لایەنێکیش ئەم هەڵبژاردنە بەساختە بزانێت ئەگەر نووێنەرەکانی بنێرێتە پەرلەمان کەواتە بەوساختەکاریە ڕازیە یان ئاگاداربوە پێشوەخت.

🔹 لەگەڵ لایەنەکانی تر  هەوڵ ئەدەین هەماهەنگ بین و هەوڵی بەدەستهێنانی بەڵگە زیاتر بدەین، بۆ ئەوەی لەڕێگەی یاسایەوە  ئەنجامەکانی هەڵوەشێنەوە