چیرۆڪێڪی سەرنج ڕاڪێشـﹳ:
ڪچێڪ ڪتێب ئەفرۆشێتـﹳ بینی خۆشەویستەڪەی بەرەو لای یەت,بەڵام لە هەمان ڪاتا باوڪی لەلای وەستا بوو!
بە خۆشەویستەڪەی وت ئایا تۆ هاتوویت ڪتێبی نووسەری ئەڵمانی ⌠شکسبرس⌡ بە ناو نیشانی (باوڪم لەلامە) ببەیت؟!
گەنجەڪەش ووتی : نەخێر هاتووم بۆ ڪتێبی نووسەری ئینگلیزی ⌠تۆماس هرنانیر⌡ بە ناو نیشانی (ڪەی و لەڪوێ ئەتوانم بتبینم),
ڪچەڪە وڵامی یایەوە لام دەست ناڪەوێت ئەم ڪتێبە بەڵام ئەتوانی ڪتێبی نووسەری ئەمریڪی ⌠باترێس أولفر⌡ ببەیت بە ناونیشانی (لە ژێر درەختی مانگۆ),
گەنجەڪە وڵامی یایەوە وتی: باشە بەڵام ئەتوانیت بەیانی ڪتێبی نووسەری بەلجیڪی ⌠جۆن برنار⌡ بە ناونیشانی(پاش 5 خولەڪیتر پەیوەندیم پێوە بڪەیت) لەگەڵ خۆت بۆم بێنیت,
ڪچەكە وڵامی یایەوە: بەڵێ بە خۆشحاڵیەوە بەڵام تۆش لەبیرت نەچێت ڪتێبی نووسەری فەڕەنسی ⌠میش دانیال⌡ بە ناونیشانی (شەرمەزارت ناڪەم) بۆم بێنیت.
دواتر باوڪی ڪچەڪە وتی : ئەم نـاونیشانانە زۆرن ڪوڕم ئەتوانیت هەموویان بخوێنیتەوە؟!
ڪچەڪە ووتی بەڵێ باوڪە ئەم ڪوڕە خوێنەرێڪی زۆر زیرەڪ و چالاڪە,
باوڪەڪە وڵامی یایەوە : باشە من ئێستا تێگەیشتم بەڵام ئەبێت ئەم ڪوڕە ڪتێبی نووسەری هۆڵەندی ⌠فرانڪ مرتینیر⌡ بە ناونیشانی (من گێل نیم هەمووی تێگەیشتم) بخوێنێتەوە , هەروەها ووتی تۆش ڪچم ئەبێت ڪتێبی نووسەری ڕوسی ⌠مۆریس هنری⌡ بە ناونیشانی (خۆت ئامادە بڪە بەیانی لە بۆ شوڪردن لە ڪوڕی مامت),
پیاوەڪە بە ڪوڕەی وت بڕۆ ڪتێبێك بخوێنەوە ڪە دەستڪاری نەڪرابێت هههه...