فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ @farmudakanipexambar Channel on Telegram

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

@farmudakanipexambar


✵پێغەمبەری خوا |ﷺ| فەرموویەتی:-

« خوا ڕوومەتی ئەو ڪەسە درەوشاوە بڪات ڪە فەرموودەیەڪمان لێوە دەبیستێت و ئینجا لەبەری دەڪات تاوەڪو دەیگەیەنێتە ڪەسێڪی تر جگە لە خۆی » ❨صحيح أبي داود رقم : ٣٦٦٠❩

بــہ‌رواری دانـانی ڪـہ‌نـاڵ
شەممە :: ١٧/۱۰/٢٠٢٠ ➠

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ (Kurdish)

به‌خۆشحێوە بۆ فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ! ئاگاداربوونەوەیەکی گرنگی هەیە بۆ ئەوانی کە دەربارەی دینی ئاسلامی و پێغەمبەری خوا مەرجەکانی تەواو هەیە. لەم کەناڵەوە، فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ، زیانی تازە و گرنگی لەسەر کتێب و راستی گەورەتر کراوە. ئەم کەناڵەی تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە دەسپێکراوەکانی پێغەمبەر محمد ﷺ بە زیاتر بپێنان. هەروەها، لەم کەناڵەوە، دەتوانیت دەربارەی بەشەکانی تەواوی دینی و زانستی زیاتر بدۆزیت. بۆ دانانی زانیاری زۆر بینین، بچۆنەوە و شتی هیوای بۆ دەربارەی دینی پێغەمبەرمان بکەن!

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

02 Jan, 17:39


• پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت ؛ خوای گەورە فەرموویەتی : ئەی بەندەکانم بێگومان من زوڵم و ستەمم لەسەر خۆم حەرام کردووە وە ستەمم لە نێوانی ئێوەشدا حەرام کردووە جا ئێوەش ستەم لەیەکتر مەکەن .

| رواه مسلم ( ٢٥٧٧ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

26 Dec, 08:51


• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : خوای گەورە ناخەوێت و ناشگونجێ بخەوێ ، بە دادگەری خۆی ڕۆزی کەم دەکات و زۆر دەکاتەوە ، کردەوەی شەوی پێش کردەوەی ڕۆژ بۆ بەرز دەکرێتەوە ، کردەوەی ڕۆژیشی پێش کردەوەی شەو بۆ بەرز دەکرێتەوە ، پەردەی لە ڕووناکییە ، ئەگەر لایبدات مەزنی و پرشنگەکانی ڕووخساری تاکو چاو بڕبکات لە دروستکراوەکانی دەسوتێنێ .

| رواه مسلم وابن ماجه ( ١٩٥/١٧٩ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

12 Dec, 13:39


پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی :
«إنَّ الَّذِي لَيْسَ في جَوْفِهِ شَيْءٌ مِنَ القُرْآنِ كَالبَيْتِ الخَرِبِ» .

واتە : بەڕاستی ئەو کەسەی شتێک لە قورئان لە دڵ و سنگیدا نەبێت ، وەکو ماڵێکی کاول وایە .

| رواه أحمد والترمذي و الدارمي |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

01 Dec, 10:25


• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ فێری پەڕاوی خوا بن و دەوری بکەنەوە و بە دەنگی خۆش بیخوێنن ، سوێند بەوەی گیانی منی بەدەستە لە وشتری ژانگرتوو خراپتر هەڵدێت .

| صحيح الجامع ( ٤٦٩٢ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

25 Nov, 08:35


لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی : « ئەوەى لەسەرتان لێی دەترسم ئەوەیە پیاوێک قورئان بخوێنێت؛ هەتاوەکو ڕۆشنایی قورئانی پێوە دیار بێت و ببێتە پشتیوان وسەرخەری ئیسلام، (لەسەر ئەم حاڵە بەردەوام دەبێت) هەتاوەکو ئەم پیاوە حاڵی دەگۆڕێت بۆئەوەى خودا دەیەوێت، خۆی لە ئیسلام جیا دەکاتەوە وپشتی لێدەکات، و بە شمشێر هێرش دەکاتە سەر دراوسێکەی، و تۆمەتی شیرکی (موشریک بوونی) بۆ هەڵدەواسێت»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا ، کامیان شایستەترە بەوەى بە موشریک بانگ بکرێت، تۆمەت بۆ هەڵبەستراو یان تۆمەتباز؟ فەرمووی: «تۆمەتباز» .

| رواه ابن حبان في صحيحه ( ٨١ ) ، و حسنه الألباني في السلسلة الصحيحة ( ٣٢٠١ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

22 Nov, 20:29


• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : مژدەتان لێبێت ، بەڕاستی ئەم قورئانە ( پەتێکە ) لایەکی بە دەستی خوای گەورەوەیە و ، لاکەی تری بەدەستی ئێوەوەیە، کەوایە دەستی پێوە بگرن ، چونکە بێگومان لە دوای ئەوە هەرگیز تیاناچن و گومڕا نابن .

| صحيح الجامع ( ٤٦٣٣ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

18 Nov, 10:06


| گەورەیی و پێگەی لەبەرکاری قورئان لەکاتی ناشتن و خستە گۆڕدا |

• لە جابری کوڕی عبدالله ـەوە دەڵێت پێغەمبەری خوا ﷺ دوو لە شەهیدانی جەنگی ئوحودی کۆدەکردەوە لە یەك جلدا ( کفندا ) ، پاشان دەیفەرموو : (( کامیان زیاتر قورئانی لەبەرە ؟ )) ، کە ئاماژە بکرایە بۆ یەکێکیان ئەوا پێشی دەخست لە گۆڕیچەکەیدا ( لەحدەکەیدا ) ، وە فەرمووی : من گەواهیدەرم لەسەر ئەمانە لە ڕۆژی دواییدا و ، فەرمانی کرد بە خوێنەکەیانەوە بنێژرێن و ، نەشۆردران و نوێژیشیان لەسەر نەکرا .

| رواه البخاري ( ١٣٤٣ )  |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

15 Nov, 10:13


• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
إِنَّ اللَّهَ يَرْفَعُ بِهَذَا الْكِتَابِ أَقْوَامًا وَيَضَعُ بِهِ آخَرِينَ

واتە : بەڕاستی خوای گەورە بەهۆی ئەم قورئانە کۆمەڵە خەڵکێك بەرزدەکاتەوە و پلە و پایەیان پێ دەبەخشێت ( بە کردەوە پێکردنی و بەڕاست خستنەوەی هەواڵەکانی و کارکردنی بە بڕیارەکانی ) وە کۆمەڵانێکی تریشی پێ نزم و سەرشۆڕ دەکات ( بەهۆی پشت تێکردنی و کارنەکردن پێی ) .

| رواه مسلم ( ٨١٧ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

13 Nov, 11:25


• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : ڕاسپاردەت پێ دەکەم بە پارێزکاری لەبەر خوا ( تەقوای خوا ) چونکە ئەوە سەری هەموو شتێکە ، ئینجا لەسەرتە جیهاد بکەیت بێگومان ئەوە گۆشەگیری ئیسلامە ، ئینجا لەسەرتە یادی خوای گەورە بکەیت و قورئان بخوێنیت ، چونکە ئەوە گیانی تۆیە لە ئاسمان و باسی تۆیە لە زەوی .

| رواه أحمد ( ١١٧٩٦ ) ، السلسلة الصحيحة ( ٥٥٥ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

11 Nov, 18:46


پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی:
القرآنُ شافعٌ مشفَّعٌ ، وماحِلٌ مصدَّقٌ ، من جَعلَه أمامَه قادَه إلى الجنَّةِ ، ومن جعلَه خَلفَ ظهرِه ساقَه إلى النَّارِ . | صحيح الترغيب  ( ١٤٢٣ ) |


واتە : قورئان تکاکارە و تکاکەی وەردەگیرێ ، وە گەواهیدەرێکی جێ متمانە و بەڕاست خراوەیە ، هەر کەسێك بیکاتە پێشەوای خۆی دەیبات بەرەو بەهەشت، وە هەر کەسێك بیخاتە پشتی و پشتگوێی بخات دەیبات بەرەو ئاگر .

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

10 Nov, 19:22


| فەزڵ و چاکە و پاداشتى لەبەرکردنی قورئان |

پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت :
  وَإِنَّ الْقُرْآنَ يَلْقَى صَاحِبَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ حِينَ يَنْشَقُّ عَنْهُ قَبْرُهُ كَالرَّجُلِ الشَّاحِبِ ، فَيَقُولُ لَهُ : هَلْ تَعْرِفُنِي ؟ فَيَقُولُ : مَا أَعْرِفُكَ ، فَيَقُولُ لَهُ : أَنَا صَاحِبُكَ الْقُرْآنُ الَّذِي أَظْمَأْتُكَ فِي الْهَوَاجِرِ وَأَسْهَرْتُ لَيْلَكَ ، وَإِنَّ كُلَّ تَاجِرٍ مِنْ وَرَاءِ تِجَارَتِهِ ، وَإِنَّكَ الْيَوْمَ مِنْ وَرَاءِ كُلِّ تِجَارَةٍ ، فَيُعْطَى الْمُلْكَ بِيَمِينِهِ وَالْخُلْدَ بِشِمَالِهِ وَيُوضَعُ عَلَى رَأْسِهِ تَاجُ الْوَقَارِ وَيُكْسَى وَالِدَاهُ حُلَّتَيْنِ لَا يُقَوَّمُ لَهُمَا أَهْلُ الدُّنْيَا ، فَيَقُولَانِ : بِمَ كُسِينَا هَذِهِ ؟ فَيُقَالُ : بِأَخْذِ وَلَدِكُمَا الْقُرْآنَ ثُمَّ يُقَالُ لَهُ اقْرَأْ وَاصْعَدْ فِي دَرَجَةِ الْجَنَّةِ وَغُرَفِهَا فَهُوَ فِي صُعُودٍ مَا دَامَ يَقْرَأُ هَذًّا كَانَ أَوْ تَرْتِيلًا .

واتە : وە بەڕاستی قورئان لە ڕۆژی قیامەتدا دێت بۆلای هاوەڵەڪەی لە ڪاتێڪدا ڪە قەبرەڪەی لەسەر دەڪرێتەوە وەڪو پیاوێڪی ڕەنگ تێڪچوو ، وە پێی دەڵێت : ئایا دەمناسیتەوە ؟ ئەویش دەڵێت : ناتناسمەوە ، پێی دەڵێت : من هاوەڵەڪەتم من ئەو قورئانەم ڪە لە نیوەڕواندا تینووتم دەڪرد و لە شەوانیشدا بێ خەوتم دەڪرد ، وە بەڕاستی هەموو بازرگانێك بە دوای بازرگانییەڪەی خۆیەوە دەبێت ، وە بەڕاستی تۆیش ئەمڕۆ بە دوای هەموو بازرگانییەڪەوەیت ، بۆیە (موڵكەکەی لە بەهەشت) دەدرێتە دەستی ڕاستی و (ژیانی هەمیشەیی)ش دەدرێتە دەستی چەپی ، تاجی ڕێز و شڪۆداریش لەسەر سەری دادەنرێت ، باوك و دایڪی دوو دەستە جلی جوانیان لەبەردەڪرێت ڪە خەڵڪی دونیا ناتوانن نرخیان دیاریبکەن.
هەردووڪیان دەڵێن : بە هۆی چییەوە ئەمەمان لەبەرڪراوە ؟
پێیان دەوترێت : بە هۆی ئەوەوە ڪە منداڵەڪەتان قورئانی وەرگرتووە و فێربووە.
پاشان دەوترێت : بخوێنە و سەرڪەوە بەسەر پلە و ژوورەڪانی بەهەشتدا ، ئەویش بەردەوام دەبێت لە سەرڪەوتن هێندەی ئەوەی، ڪە دەیخوێنێت (چ لەسەرخۆ بیخوێنێت یان خێرا) .

| السلسلة الصحيحة ( ٢٨٢٩ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

07 Nov, 16:35


پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت :
إِنَّ مِن إجلالِ اللَّهِ إِكْرامَ ذي الشَّيبةِ المسلِمِ ، وحاملِ القرآنِ غيرِ الغالي فيهِ والجافي عنهُ ، وإِكْرامَ ذي السُّلطانِ المقسِطِ

واتە : بەڕاستی لە بە مەزن ڕاگرتنی خوای گەورەیە ، ڕێزگرتن لە ڕیش سپی موسوڵمان و ، ئەو کەسەیش قورئانی لەبەرە و کاری پێدەکات و زیادەڕەوی و کەمتەرخەمی لە ئاستیا ناکات و ، هەروەها ڕێزگرتن لە خاوەن دەسەڵاتی دادگەر .

| صحيح أبي داود ( ٤٨٤٣ ) |

لە ئێستادا فێرگەی نوورهێن خولێکی کردۆتەوە بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ، هەر ئێستا دەتوانن ناوی خۆتان تۆماربکەن ...
✓ زانیاری زیاتر لەم لینکەی خوارەوە وەربگرن:

https://www.facebook.com/share/p/kddnEWXDa1p2DyVc/

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

04 Nov, 17:02


«فەزڵ و چاکەی هاوەڵیکردنی قورئان کاتێک، کە دەچێتە ناو بەهەشتەوە»

پەیامبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت:
( يُقَالُ لِصَاحِبِ الْقُرْآنِ : اقْرَأْ وَارْتَقِ وَرَتِّلْ كَمَا كُنْتَ تُرَتِّلُ في الدُّنْيَا فإِنَّ مَنْزِلَكَ عِنْدَ آخِرِ آيةٍ تَقْرَؤُهَا) صححە الٲلباني. 

واتە : بە کەسی قورئانخوێن دەوترێت:
((بخوێنە و بە پلەڪانی بەهەشتدا سەرڪەوە، لەسەرخۆ بخوێنە و پەلە مەڪە، وەڪ چۆن لە دونیادا لەسەرخۆ دەتخوێندەوە ، چونڪە بە ئەندازەی ژمارەی ئەو ئایەتانەی دەیخوێنیتەوە، پلەت بەرزدەبێتەوە))


لە ئێستادا فێرگەی نوورهێن خولێکی کردۆتەوە بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ، هەر ئێستا دەتوانن ناوی خۆتان تۆماربکەن ...
✓ زانیاری زیاتر لەم لینکەی خوارەوە وەربگرن:

https://www.facebook.com/share/p/kddnEWXDa1p2DyVc/

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

03 Nov, 18:19


| پاداشتی ئەو کەسەی قورئان بە ڕەوانی دەخوێنێت و ئەوەشی زمانی تەتەڵەی تێدا دەکات |


عَنْ عَائِشَةَ رضي الله عنها قَالَتْ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ـ صلى الله عليه وسلم ((الْمَاهِرُ بِالْقُرْآنِ مَعَ السَّفَرَةِ الْكِرَامِ الْبَرَرَةِ ، وَالَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ وَيَتَتَعْتَعُ فِيهِ وَهُوَ عَلَيْهِ شَاقٌّ لَهُ أَجْرَانِ )). وَفِي رِوَايَةٍ : ((وَالَّذِي يَقْرَؤُهُ وَهُوَ يَشْتَدُّ عَلَيْهِ لَهُ أَجْرَانِ)). رواه البخاري ومسلم _ واللفظ لمسلم _ وأهل السنن.


واتە : کەسێک کە قورئان بەڕەوانی دەخوێنێتەوە ئەوە لەگەڵ فریشتە نێردراوە بەڕێزە چاکەکارە گوێرایەڵەکانە ، وە کەسێکیش کە قورئان دەخوێنێتەوە و یەکلا نییە تێیدا و لەسەری ناڕەحەتە ئەوە دوو پاداشتی بۆی هەیە.

وە لە ڕیوایەتێکدا هاتووە : وە کەسێکیش کە قورئان دەخوێنێتەوە و لەسەری ناڕەحەتە ئەوە دوو پاداشتی بۆ هەیە .

لە ئێستادا فێرگەی نوورهێن خولێکی کردۆتەوە بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ، هەر ئێستا دەتوانن ناوی خۆتان تۆماربکەن ...
✓ زانیاری زیاتر لەم لینکەی خوارەوە وەربگرن:

https://www.facebook.com/share/p/kddnEWXDa1p2DyVc/

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

31 Oct, 20:28


قال رسول الله ( ﷺ ) : لَا حَسَدَ إِلَّا فِي اثْنَتَيْنِ ؛ رَجُلٌ آتَاهُ اللَّهُ الْقُرْآنَ، فَهُوَ يَتْلُوهُ آنَاءَ اللَّيْلِ وَآنَاءَ النَّهَارِ، وَرَجُلٌ آتَاهُ اللَّهُ مَالًا، فَهُوَ يُنْفِقُهُ آنَاءَ اللَّيْلِ وَآنَاءَ النَّهَارِ .

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛حەسودی دروست نییە، تەنها لە دوو شتدا نەبێت : (١) پیاوێک خوای گەورە قورئانی پێ بەخشیوە، ئەویش بە درێژایی شەو و ڕۆژ دەیخوێنێتەوە .

(٢) پیاوێک خوای گەورە ماڵێکی پێبەخشیوە، ئەویش بە شەو و ڕۆژ لێی دەبەخشێت و لێی دەکاتە خێر .

| صحيح البخاري ( ٧٥٢٩ ) |

لە ئێستادا فێرگەی نوورهێن خولێکی کردۆتەوە بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ، هەر ئێستا دەتوانن ناوی خۆتان تۆماربکەن ...
✓ زانیاری زیاتر لەم لینکەی خوارەوە وەربگرن:

https://www.facebook.com/share/p/kddnEWXDa1p2DyVc/

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

25 Oct, 16:32


| گەورەیی و پێگەی سورەتی ( الفلق و الناس ) |

• لە ئەبو سەعیدی خوردییەوە خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە ؛ پێغەمبەری خوا ﷺ پەنای دەگرتە خوا لە جنۆکە و چاوی ئادەمیزاد ، تا ئەو کاتەی سورەتی ( الفلق و الناس ) دابەزین ، لەو کاتەوە ئەوانەی وەرگرت و وازی لەوەکانی تر هێنا .

| مشكاة المصابيح ( ٤٥٦٣ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

22 Oct, 12:15


| یەکتاپەرستی پەرورەدگارێتی |

• لە ئەبو هورەیرەوە دەڵێت ئەبوبەکر خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی بە پێغەمبەری خوام ﷺ وت ؛ ئەی پێغەمبەری خوا ! شتێکم فێر بکە بیڵێم لە بەیانیان و ئێواراندا ، فەرمووی : ئەی ئەبوبەکر! بڵێ : خوایە بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی ، زانا بە نهێنی و ئاشکرا ، هیچ پەرستراوێكی بە حەق نییە جگە لە تۆ ، تۆ پەرورەدگار و پاشای هەموو شتێکی ، پەنات پێ دەگرم لە خراپەی خۆم و خراپەی شەیتان و هاوبەش دانانی شەیتان ، یان خراپەیەک بۆ خۆمی ئەنجام بدەم ، یان بیدەمە پاڵ موسڵمانێك .

| رواه الترمذي ( ٣٣٨٩ ) و أبو داود ( ٥٠٦٧ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

18 Oct, 10:00


| هەر کەسێک لەسەر یەکتاپەرستی بمرێت | 

• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ خوای گەورە دەفەرمووێت : هەر کەسێك چاکەیەك بکات دە بەرانبەر و زیاتری پاداشت دەدرێتەوە ، هەر کەسیش خراپەیەك بکات وەکو خۆی پاداشتی دەدەمەوە یان لێی خۆش دەبم ، هەر کەسیش ئەوەندەی پڕا و پڕی سەر زەوی خراپە بکات بەبێ هاوبەش دانان پێم بگات ئەوەندە لێخۆشبوونی پێ دەبەخشم ، هەر کەسیش بستێك لە من نزیک بێتەوە باڵێك لێی نزیک دەبمەوە ، هەر کەسیش باڵێك ( گەزێك ) لێم نزیک بێتەوە ، شاباڵێك لێی نزیک دەبمەوە ، هەر کەسیش بە ڕۆیشتن بێت بۆ لام ، بە هەڵەداوان دەچم بەرەو پیری

| رواه مسلم ( ٢٦٨٧ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

17 Oct, 18:43


• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ هەر کەس سەد جار لە ڕۆژێکدا بڵێ ( هیچ پەرستراوێك نییە بە حەق جگە لە الله ، موڵک و دەسەڵات و سوپاس و ستایش هەر بۆ ئەوە و زاڵ و باڵادەستە بەسەر هەموو شتێکدا ) وەکو ئەوە وایە دە کۆیلەی ئازاد کردبێت ، سەد چاکەی بۆ دەنوسرێت و سەد خراپەی لەسەر لادەچێت ، دەبێتە قەڵغان بۆی لە شەیتان ئەو ڕۆژە تا ئێوارە دەکاتەوە ، کەسیش لەو باشتری نەکردووە مەگەر کەسێك لەو کردەوەی ئەوی زیاتر کردبێت .

| رواه البخاري ( ٣٢٩٣ ) و مسلم ( ٢٦٩١ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

14 Oct, 15:49


| پاداشتی بڵاوە پێکردنی زانستی شەرعی |

• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هەر کەس زانستێك فێری خەڵکی بکات ئەوا پاداشتی ئەو کەسەشی کە کردەوەی پێ دەکات بۆی دەنووسرێت، بەبێ ئەوەی لە پاداشتی بکەرەکە کەم بێتەوە .

| صحيح ابن ماجه ( ١٩٨ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

26 Sep, 08:16


• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : پەنا بە خودا بگرن لە هەژاری و بێ توانایی ، هەروەها لەوەش ستەمتان لێ بکرێت یان ستەم بکەن .

| صحيح الجامع ( ٩٣٩ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

17 Sep, 17:37


| نزاکردنی کەسی نەخۆش بۆ خۆی |

لە عوسمانی کوڕی ئەبیلعاصی سەقەفییەوە خوا لێی ڕازی بێت باسی ئازارێکی لاشەی کرد بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ کە هەیبوو لەو کاتەوەی موسوڵمان بووبوو ، پێغەمبەری خوا ﷺ پێی فەرموو ؛ دەستت بخەرە سەر ئەو جێگایەی ئازارت دەدا لە لاشەتدا و بڵێ : بەناوی خوا ... سێ جار ، حەوت جاریش بڵێ ؛ پەنا دەگرم بە خوا و دەسەڵاتی ، لە خراپی ئەوەی هەستی پێ دەکەم و لێی دەترسم .

| رواه مسلم ( ٢٢٠٢ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

16 Sep, 18:50


| یەکتاپەرستی یەکەم واجب ( پێویستی ) ـە لەسەر خەڵکی ، وە یەکەمین شتە خەڵکی بۆلا بانگ بکرێت |

لە عبدالله ـی کوڕی عەباسەوە وتوویەتی پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی بە موعازی کوڕی جەبەل - کاتێک ناردی بۆ یەمەن - تۆ دەچیت بۆ لای کەسانێك کە خاوەن پەڕاون ، جا کاتێك چوویتە لایان بانگیان بکە بۆ شایەتمان ( أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله ) جا ئەگەر گوێڕایەڵییان کردی ئەوە ئاگاداریان بکەوە کە خوای گەورە لە شەو و ڕۆژێکدا پێنج نوێژی لەسەر فەرز کردوون ، ئەگەر ئەوەشیان بە گوێ کردی ، ئاگاداریان بکە خوای گەورە زەکاتی فەرز کردووە لەسەریان ، لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت و دابەش دەکرێت بەسەر هەژارەکانیاندا ، ئەگەر ئەوەشیان بە گوێ کردی ئاگاداربە نەکەی ماڵە ناوازەکانیان لێ وەرگری بۆ زەکات ، خۆشت بپارێزە لە نزای ستەم لێکراو ، چونکە پەردە نییە لە نێوان ئەو و خوای گەورەدا .

| رواه البخاري ( ١٣٩٥ ) ومسلم ( ٣٠ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

13 Sep, 11:55


| تیمارکردن بە نزا ( ڕوقیە ) کردن |


لە ئەبو سەعیدی خوردییەوە دەڵێت  ؛ جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر ﷺ و وتی : ئەی موحەممەد ئازارت هەیە ؟ وتی ؛ بەڵێ ، وتی ؛ بەناوی خواوە نزات بۆ دەکەم ، لە هەموو شتێك کە ئازارت پێ دەبەخشێت ، لە خراپەی هەموو کەسێك و لە چاوی حەسوود ، خوای گەورەش چارەسەرت دەکات ، بەناوی خواوە دوعات بۆ دەکەم .

| رواه مسلم ( ٢١٨٦ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

12 Sep, 12:49


| گەورەیی و پێگەی یەکتاپەرستی |

• لە عوسمانەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی ؛ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هەر کەسێك بمرێت و بزانێت ( زانین لێرەدا واتە باوەڕی بە وشەکە هەبێت ) کە هیچ پەرستراوێك نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله ئەوە دەچێتە بەهەشتەوە .

| رواه مسلم ( ٢٦ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

10 Sep, 19:00


| خۆ تیمارکردن بە جگە لە شتی حەرام و قەدەغەکراو |

لە ئەبی دەردائەوە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی ؛ خۆتان تیمار بکەن بەڵام بە شتی حەرام و قەدەغەکراو خۆتان تیمار مەکەن .

| رواه مسلم ( ٣٨٧٤ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

10 Sep, 14:33


| ڕێگری لە پزیشکی کردن بەبێ زانست |

• لە عەمری کوڕی شوعەیبەوە لە باوکییەوە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی ؛ هەر کەسێك پزیشکی بکات و پێشتریش پزیشکی لێ نەبینرابێت ئەوە ئەستۆگیری ئەو بەرپرسیاریەتییە دەبێت و دەچێتە ئەستۆی .

| أخرجه أبو داود ( ٤٥٨٦ ) و ابن ماجه ( ٣٤٦٦ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

06 Sep, 13:22


• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ سوێند لەسەر سێ شت دەخۆم ، ئەوانەی خوا پشکی لە ئیسلامدا بۆ داناون وەکو ئەوانە نین کە پشکیان نییە ، ئیسلامیش سێ پشکە ( بەشە ) : نوێژ ڕۆژوو زەکات ، هیچ بەندەیەك نییە خوا لە دنیادا سەرپشتی بکات و لە دواڕۆژدا بیداتە دەست کەسێکی تر ، هیچ کەسێك نییە کەسانێکی خۆش بوێت خوا لەگەڵ ئەوان داینەنێت ، چوارەمیش ئەگەر سوێندی لەسەر بخۆم ئومێدم وایە گوناهبار نەبم ، هیچ بەندەیەك نییە خوا لە دنیادا دایپۆشێت و لە دواڕۆژدا داینەپۆشێت ( واتە عەیب و عار و شتی ئابڕوبەری بۆ داپۆشێت ) .

| السلسلة الصحيحة ( ١٣٨٧ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

01 Sep, 06:11


| لە پاڕانەوە کۆکەرەوەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ |

• خوایە من ستەمم لە خۆم کردووە ستەمێکی زۆر ، کەسیش لە تاوان خۆش نابێت جگە لە تۆ ، لێخۆشبوونی خۆتم پێ ببەخشە لەلایەن خۆتەوە و ، بەزەییت پێمدا بێتەوە ، هەر تۆ خاوەن بەزەیی و میهرەبانیت .

| صحيح البخاري ( ٨٣٤ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

30 Aug, 14:51


| هەر کەسێک پارێزگارییان لێ بکات بەهەشتی بۆ هەیە |

• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ جبریل لە لایەن خواوە هات بۆ لام ، فەرمووی : ئەی محمد ! بەڕاستی خوای بەرز و بەشکۆ دەفەرمووێت : بەڕاستی من پێنج نوێژم لەسەر ئوممەتەکەت پێویست کردووە ، جا هەر کەس وەفایان پێ بکات و بە دەست نوێژیان و کاتیان و کڕنوش و سوژدەیانەوە ، ئەو کەسە بەهۆیانەوە پەیمانێکی لە لای من هەیە کە بیخەمە بەهەشتەوە و ، هەر کەسیش بگات بە من و شتێکی لەوانە کەم کردبێتەوە لەلای من پەیمانی نییە ، ئەگەر بمەوێت سزای ئەدەم ، و ئەگەر بمەوێت بەزەیی خۆمی پێ دەبەخشم .

| السلسلة الصحيحة ( ٨٤٢ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

22 Aug, 19:46


| لابردنی هەر شتێك ئەزیەتی خەڵکی دەدات لەسەر ڕێگا |

• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ پیاوێك بەلای لقی دارێکدا تێپەڕی کە لە ڕێگای تێپەڕینی خەڵکدا بوو ، وتی سوێند بێت بە خوا ئەم لقە دارە کە سەر ڕێگای خەڵکی گرتووە لای ئەدەم و دووری ئەخەمەوە لە موسوڵمان نەوەك ئازاری موسڵمانێك بدات ، ئەوەبوو بەهۆی ئەو کارەیەوە و مەبەستە چاکەکەیەوە خوای گەورە خستییە بەهەشتەوە .

| رواه مسلم ( ١٩١٤ ) |

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

15 Aug, 15:51


• کۆمەڵە ئامۆژگارییەکی پێغەمبەری خوا ﷺ بۆ پیاوان دەربارەی هەڵسوکەوت کردنیان لەگەڵ خێزانەکانیان :

١٣- دیاری بدە بە خۆشەویستانی خێزانت بە مەبەستی پاراستنی خۆشەویستییەکەی

[ پێغەمبەری خوا ﷺ دیاری دەدا بە هاوڕێکانی خەدیجە ، تەنانەت دوای مردنیشی ]
( صحيح الجامع ٤٧٢٢ )

١٤- ستایشی بکە

[ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ پلە و پایەی عائیشە بەسەر ئافرەتاندا وەکو پلە و پایەی تریتە ( گوشراوە ) بەسەر سەرجەم خواردنەکاندا ، وە دەربارەی خەدیجە فەرموویەتی ؛ خۆشەویستی ئەوم پێ ڕۆزی کراوە ئەی عائیشە ]
( صحيح البخاري ( ٣٧٦٩ ) و مسلم ( ٢٤٣٥ ) )

١٥- دڵی بدەوە لە کاتی گریانیدا

[ کاتێك یەکێك لە خێزانەکانی بگریایە پێغەمبەری خوا ﷺ بە دەستەکانی خۆی فرمێسکەکانی دەسڕی ]
( سنن النسائي ٩١١٧ )

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

13 Aug, 15:55


• کۆمەڵە ئامۆژگارییەكی پێغەمبەری خوا ﷺ بۆ پیاوان دەربارەی هەڵسوکەوت کردنیان لەگەڵ خێزانەکانیان ؛


١٠  - دەرگای ئۆتۆمبێل یان دەرگای ماڵی بۆ بکەرەوە
[ پێغەمبەری خوا ﷺ لەلای وشترەکەیدا لەسەر چۆکی دادەنیشت و خێزانەکەی قاچی دەخستە سەر چۆکی تاوەکو سەرکەوێ ]
( صحيح البخاري ٢٨٩٣ )


١١ - بە شەو لەگەڵیدا ڕێ بکە و باسی ڕۆژەکەتی بۆ بکە
[ پێغەمبەری خوا ﷺ بە شەو لەگەڵ دایکمان عائیشە ڕێی دەکرد و باسی ڕۆژەکەی لەگەڵ دەکرد ]
( صحيح مسلم ٢٤٤٥ )


١٢ - لە کۆشیدا ڕاکشێ ، و بە سۆز و جەستە پەیوەندی لەگەڵ ببەستە
[ پێغەمبەر ﷺ پێی خۆشبوو لە کۆشی دایکە عائیشەدا بخەوێ ، و هەر لە کۆشی ئەویشدا مرد ]
( صحيح ابن ماجه ٥٢٣ )

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

09 Aug, 14:12


• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : بە دڵنیایی لە رۆژی هەینیدا کاتێك هەیە هیچ موسوڵمانێك نییە تیایدا داوای خێر و چاکەیەك بکات لە خودا ئیللا پێی دەدات .

| رواه مسلم ( ٨٥٢ ) |


• کۆمەڵێك لە زانایانی سەلەف ئومێدیان وابوو کە لە دوای عەسر و پێش مەغریب بێت ، لەو زانایانە :

• لە هاوەڵان : عبدالله بن عباس و عبدالله بن سلام و أبي هريرة خوا لێیان ڕازی بێت .

• لە شوێنکەوتووان ( تابعین ) : مجاهد و طاوس و جگە لەمانیش ڕەحمەتی خوایان لێبێت .

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

09 Aug, 10:34


• کۆمەڵە ئامۆژگارییەكی پێغەمبەری خوا ﷺ بۆ پیاوان دەربارەی هەڵسوکەوت کردنیان لەگەڵ خێزانەکانیان ؛


٧- چالاکی ئەنجامدەن لە ماڵەوە لەگەڵ یەکتر ( نوێژ ، خوێندنەوەی قورئان ، خواردن ، یاریکردن )

[ پێغەمبەری خوا ﷺ شەو نوێژی دەکرد لەگەڵ دایکمان عائیشە ، و لە کۆشیدا قورئانی دەخوێند ، و یارییان دەکرد و خۆیان بەیەکەوە دەشۆرد ]
( رواه البخاري ٧٣٣٩ ، و أبو داود ٢٥٧٨ )


٨- دیاری بۆ بکڕە ئەگەرچی شتێکی سادە و ڕەمزییش بێت

[ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی دیاری ببەخشن خۆشەویست دەبن لای یەکتر ، خۆیشی دیاری دەدا بە خێزانەکانی ]
( صحيح الأدب المفرد ٥٩٦ )


٩- ئەوەی بۆتی ئەنجامدەدا بە هەند وەریبگرە، سوپاسی بکە کە خواردنێکی بۆ لێنای

[ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ئەوەی سوپاسی خەڵکی نەکات سوپاسی خودایش ناکات ]
( صحيح أبي داود ٤٨١١ )

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

07 Aug, 18:56


• کۆمەڵە ئامۆژگارییەكی پێغەمبەری خوا ﷺ بۆ پیاوان دەربارەی هەڵسوکەوت کردنیان لەگەڵ خێزانەکانیان ؛


٤- یارمەتی خێزانەکەت بدە لە کاروباری ماڵەوە ، چونکە سوننەت و ڕێگای پێغەمبەری خوایە ﷺ
[ عائیشەی دایکمان فەرموویەتی پێغەمبەری خوا ﷺ یارمەتی دەدا لە ڕێکخستنی ماڵەوەدا ]
( صحيح البخاري ٦٧٦ )


٥- گاڵتەی لەگەڵ بکە بە بەردەوامی ، چونکە گاڵتەکردن لەگەڵ خێزان بەشێكە لە ئیسلام
[ پێغەمبەری خوا ﷺ پێشبڕکێی دەکرد لەگەڵ عائیشەی خێزانی ، و پێدەکەنی بە گاڵتەکردن لەگەڵی ]
( صحيح أبي داود ٢٥٧٨ | صحيح النسائي ٢٣٩ )


٦- لە ساتە خۆشەکاندا بەشداری پێ بکە
[ پێغەمبەری خوا ﷺ لە بۆنە خۆشەکاندا دایکە عائیشەی لەگەڵ خۆی دەبرد ]
( صحيح البخاري ٥١٩٠ | صحيح البخاري ٤٥٤ )

فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەر ﷺ

06 Aug, 11:35


• کۆمەڵە ئامۆژگارییەكی پێغەمبەری خوا ﷺ بۆ پیاوان دەربارەی هەڵسوکەوت کردنیان لەگەڵ خێزانەکانیان ؛


١- بە چاکە مامەڵە لەگەڵ خێزانەکەت بکە تاوەکو دڵی نەرم بێت بەرامبەرت

[ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : باشترینتان ئەوانەتانن ڕەوشتیان لەگەڵ خێزانیان جوانترینە ]
( صحيح أبي داود : ٤٦٨٢ )


٢- خێزانەکەت بە ناوی خۆش و جوان بانگ بکە تاوەکو دڵخۆشی بکەیت

[ پێغەمبەری خوا ﷺ بانگی دایکە عائیشەی ئەکرد بە «عائیش» ]
( صحيح البخاري : ٦٢٠١ )

٣- چاوەڕێ مەکە هەموو شتێکت بۆ بکات ... خزمەتی خۆت بکە !

[ عائیشەی دایکمان فەرموویەتی : پێغەمبەری خوا ﷺ جلی خۆی دەدورییەوە و مەڕەکانی دەدۆشی و خزمەتی خۆی دەکرد وە مامەڵەی لەگەڵ خێزانەکەی نەدەکرد وەکو خزمەتکاری کارەکانی ]
( صحيح ابن حبان : ٥٦٧٥ )