فەرموودە @farmuda111 Channel on Telegram

فەرموودە

@farmuda111


کەناڵێک تایبەت بە فەرموودەی سەروەرمان ﷺ

فەرموودە (Kurdish)

فەرموودە یەکێکە لە کەناڵەکانی تەلیگرامە کە بۆ تایبەتی بە فەرموودەی سەروەرمان ﷺ دەبێت. ئەم کەناڵەکە خۆیەکی ڕەسمی و بەردەستی توێژینەوە بۆ هەموو کەسێک کە ئەوەی ئاگاداربێتەوە لەناو پرسیاری "چیە؟" و "چۆن؟" لەسەر بابەتەکانی فەرموودەی سەروەرمان. ئەم کەناڵە پەڕەی تایبەتی کراوە بۆ فەرموودەی سەروەرمان کە بە پەیمانی زانیاریی سەروەکانەوە لەسەر حیاتی و کاریانی وەرزییەکانی پێغەمبێت. بەردەوام بکەرەوە بۆ هەستیوەکانی نوێتر و زانیاری زیاتر بۆ پشتگیری کردنی سەرکردنەکانی رەنگ و چالاکییەکانی فەرموودەی سەروەرمان.

فەرموودە

09 Jan, 06:15


🤎عَنْ عَائِشَةَ رَضْيَ اللَّەُ عَنْەُ قَالَتْ🤎

📿 كَانَ النَّبِيُّ ﷺ إِذَا افْتَتَحَ الصَّلَاةَ قَالَ: «سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، وَتَبَارَكَ اسْمُكَ، وَتَعَالَى جَدُّكَ، وَلاَ إِلَهَ غَيْرُكَ» 📿

📿 دایکمان عائیشە ڕەزای خوای لەسەر بێ دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ کاتێک دەستی بە نوێژ دەکرد دەیفەرموو: خوایە پاک و بێگەردی و ستایش هەر بۆ تۆیە، وە ناوت پیرۆزو بە پێزەو، بەرزو بڵندى خاوەن هەموو شتێکى، وە هیچ پەرستراوێک (بە هەق) نیيە جگە لە تۆ 📿

📚 أخرجه الترمذي: 243، وقال: حسن صحيح غريب، ورواه مسلم (1/299/52) 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

08 Jan, 06:01


🌿عَنْ أَنَسٍ رَضْيَ اللَّەُ عَنْەُ قَال🌿

🤲🏻كَانَ أَكْثَرُ دُعَاء النَّبِيِّ ﷺ: اللَّهُمَّ رَبَّنَا! آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً، وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ🤲🏻

🤲🏻ئەنەس ڕەزای خوای لەسەر بێ، دەڵێ: زۆرترین دوعاى پێغەمبەر ﷺ ئەوەبوو: (اللَّهُمَّ رَبَّنَا! آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً، وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ)، واتە: ئەى خوایە، پەروەردگارمان! لە دونیادا چاکەو لە دواڕۆژیشدا چاکەمان بدەیەو لە سزاو ئازارى ئاگر بمانپارێزە 🤲🏻

📚 أخرجه البخاري: 6026، ومسلم: 2690 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

07 Jan, 06:01


🤎عَنْ عَائِشَةَ رَضْيَ اللَّەُ عَنْەُ قَالَتْ🤎

📿 كَانَ النَّبِيُّ ﷺ يَذْكُرُ اللّهَ عَلَى كُلِّ أَحْيَانِهِ 📿

📿 دایکمان عائیشە ڕەزای خوای لەسەر بێ دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ لە هەموو کاتێکدا زیکرو یادى خواى دەکرد 📿

📚 أخرجه البُخاري معلقاً (214/ فتح الباري)، ووصله مسلم: 373 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

06 Jan, 06:50


🩷قال رسول الله ﷺ🩷

🤲🏻 مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَدْعُو بِدَعْوَةٍ، لَيْسَ فِيهَا إِثْمٌ، وَلاَ قَطِيعَةُ رَحِمٍ، إِلاَّ أَعْطَاهُ اللّهُ بِهَا إِحْدَى ثَلاَثٍ: إِمَّا أَنْ تُعَجَّلَ لَهُ دَعْوَتُهُ، وَإِمَّا أَنْ يَدَّخِرَهَا لَهُ فِي الآخِرَةِ، وَإِمَّا أَنْ يَصْرِفَ عَنْهُ مِنَ السُّوءِ مِثْلَهَا، قَالُوا إِذًا نُكْثِرُ! قَالَ: اللَّهُ أَكْثَرُ🤲🏻

🤲🏻 هیچ مسوڵمانێک نیيە لە خوا بپاڕێتەوە بە پاڕانەوەیەک، پاڕانەوەکە لە خودى خۆیدا گوناح نەبێت، وە مایەى پچڕانى پەیوەندى خزمایەتى نەبێ، ئەوە خوا یەکێک لەو سێ شتانە بۆ ئەو بەندەیەى خۆى دەکات: یان ئەوەتا ئەو شتەى داواى دەکات یەکسەر بۆى جێبەجێدەکات، یاخود بۆى هەڵدەگرێ و پاداشتەکەى لە دواڕۆژدا دەداتەوە، یان بە قەدەر ئەو شتە باشەى کە داواى کردوە، خراپەیەکى وەک وى لێ لادەدات، گوتیان: مادام ئێمە پاڕانەوەکه زیاتر دەکەین، فەرمووى: خواش زیاترى دەکات🤲🏻

📚 أخرجه أحمد: 11149، تعليق شُعيب الأرنؤوط: إسناده جيد 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

05 Jan, 07:16


🩶قال رسول الله ﷺ🩶

🕌 وَقَّتَ رَسُولُ اللّەِ ﷺ لأَهْلِ الْمَدِينَةِ ذَا الْحُلَيْفَةِ، وَلأهْلِ الشَّامِ الْجُحْفَةَ، وَلأَهْلِ نَجْدٍ قَرْنَ الْمَنَازِلِ، وَلأَهْلِ الْيَمَنِ يَلَمْلَمَ، فَهُنَّ لَهُنَّ وَلِمَنْ أَتَى عَلَيْهِنَّ مِنْ غَيْرٍ أَهْلِهِنَّ لِمَنْ كَانَ يُريدُ الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ، فَمَنْ كَانَ دُونَهُنَّ فَمُهَلُّهُ مِنْ أَهْلِهِ، وَكَذَاكَ، حَتَّى أَهْلُ مَكَّةَ يُهِلُّونَ مِنْهَا 🕌

🕌 پێغەمبەرى خوا ﷺ شوێنى ئیحرام بەستنى دانا بۆ خەڵکى مەدینە لە (ذَا الْحُلَيْفَةِ)، وە بۆ خەڵکى شام لە (الْجُحْفَةَ) وە بۆ خەڵکى نەجد (قَرْنَ الْمَنَازِلِ)، وە بۆ خەڵکى یەمەن (يَلَمْلَمَ)، وە فەرمووى: ئەم جێگایانە بۆ خەڵکى ئەو شوێنانەیە، هەروەها بۆ ئەو کەسانەیە کە بەم جێگایانە تێدەپەڕن و مەبەستیان حەج و عومڕەیە، هەر کەسێکیش شوێنەکەى لە نێوان مەکەو جێگەى دیارى کراو بێت، ئەوە لە ماڵى خۆى ئیحڕام دەبەستێت. {عائیشە (رض) دەڵێ: پێغەمبەرى خوا ﷺ بۆ خەڵکى عیراق (ذات عرق)ى دانا وەک شوێنى ئیحڕام بەستن}🕌

📚 أخرجه البخاري: 1454، ومسلم: 2860 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

04 Jan, 06:33


🤎قال رسول الله ﷺ🤎

🕋 إِذَا قَضَى أَحَدُكُمْ حَجَّهُ، فَلْيُعَجِّلِ الرِّحْلَةَ إِلَى أَهْلِهِ، فَإِنَّهُ أَعْظَمُ لأَجْرِهِ 🕋

🕋 ئەگەر یەکێک لە ئێوە حەجى ئەنجامدا با پەلە بکات لە گەڕانەوەى بۆ لاى خاوو خێزانەکەى، چونکە بە دڵنیایی ئەمە پاداشتى زیاترە 🕋

📚 أخرجه الحَاكِمُ: 1753، وقال: صحيح على شرط الشيخين، الدارقطني: 289 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

03 Jan, 08:03


🩵قال رسول الله ﷺ🩵

🕋 مَنْ أَرَادَ الْحَجَّ فَلْيَتَعَجَّلْ، فَإِنَّهُ قَدْ يَمْرَضُ الْمَرِيضُ، وَتَضِلُّ الضَّالَّةُ، وَتَعْرِضُ الْحَاجَةُ 🕋

🕋 هەر کەس دەیەوێ فەریزەى حەج جێبەجێ بکات، با پەلە بکات، چونکە لەوانەیە نەخۆش بکەوێ، یان بزر ببێ، یان پێویستیەکى بێتە پێش (کە نەتوانێ ئەم کارە جێبەجێ بکات) 🕋

📚 أخرجه أحمد، 1834، تعليق شُعيب الأرنؤوط: حسن 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

02 Jan, 07:56


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🧡الْعُمْرَةُ إِلَى اَلْعُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُمَا، وَالْحَجُّ اَلْمَبْرُورُ لَيْسَ لَهُ جَزَاءٌ إِلَّا اَلْجَنَّةَ🧡

🧡عومڕە بۆ عومڕە کەفاڕەتى گوناهى نێوانیانن، وە حەجى قبووڵکراو هیچ پاداشتێکى نیيە جگە لە بەهەشت (کە هەموو نازو نیعمەتەکانیش لە بەهەشتن، هەرچى خۆشی و شادى هەیە لەوێیە)🧡

📚 أخرجه البخاري: 1683، ومسلم: 1349 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

01 Jan, 06:52


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

💙 أَدِيْمُوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ، فَإِنَّهُمَا يَنْفِيَانِ الْفَقْرَ وَالذُّنُوبَ، كَمَا يَنْفِيَ الْكِيرُ خَبَثَ الْحَدِيدِ 💙

💙 حەج و عومڕە بە دواى یەکتردا بکەن، چونکە ئەم دووانە هەژاریى و گوناح لادەبەن، وەک چۆن کورەى ئاگر پیسى و ژەنگى ئاسن لادەبات و نایهێڵێ 💙

📚 أخرجه الطبراني في الأوسط: 4977، وحسنه الهيثمي في الزوائد: (3/278). وأخرجه أحمد: 3669، والترمذي: 810، وقال: حسن صحيح غريب، والنسائي في الكبرى: 3610، وابن حبان: 3693، والبزار: 1722، وابن خزيمة: 2512، عن ابن مسعود . 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

31 Dec, 06:36


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

💙 مَنْ حَجَّ لِلَّهِ فَلَمْ يَرْفُثْ، وَلَمْ يَفْسُقْ رَجَعَ كَيَوْمِ وَلَدَتْهُ أُمُّهُ 💙

💙 هەر کەس حەج بۆ خوا ئەنجام بدات و هیچ وشەى ناشرین و خراپ نەڵێ، وە هیچ شتێکى لە سنوور دەرچوو نەکات، کە دەگەڕێتەوە، وەک ئەو ڕۆژەیە کە لە دایک بووە (واتە: لە گوناهان پاک دەبێتەوە) 💙

📚 أخرجه البخاري: 1521، ومسلم: 1350 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

30 Dec, 06:02


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

💜 يَقُولُ الْعَبْدُ: مَالِي مَالِي، إِنَّمَا لَهُ مِنْ مَالِهِ ثَلاَثٌ: مَا أَكَلَ فَأَفْنَى، أَوْ لَبِسَ فَأَبْلَى، أَوْ أَعْطَى فَاقْتَنَى، وَمَا سِوَى ذَلِكَ فَهُوَ ذَاهِبٌ وَتَارِكَهُ لِلنَّاسِ 💜

💜 بەندە (مرۆڤ) هەر دەڵێ: ماڵەکەم، ماڵەکەم، لە ماڵەکەشیدا تەنها سێ شتى بۆ هەن: ئەوەى خواردوویەتى و نەماوە، یان ئەوەى پۆشیویەتى و دڕاوەو کۆن بووە، یان ئەوەى بەخشیویەتى و هەڵیگرتوە بۆ دواڕۆژ، وە جگە لەوانە هەمووى ڕۆیشتوەو بۆ خەڵک جێى هێشتوە (کەواتە: دەبێ مرۆڤ تەنها ئومێدی بە بەخشینەکەی هەبێ) 💜

📚 أخرجه مُسلم: 2959 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

29 Dec, 08:14


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

❤️ أَنْ تَصَّدَّقَ وَأَنْتَ صَحِيحٌ، شَحِيحٌ، تَخْشَى الْفَقْرَ، وَتَأمُلُ الْغِنَى، وَلاَ تُمْهِلُ حَتَّى إِذَا بَلَغَتِ الحُلْقُومَ، قُلْتَ: لِفُلاَنٍ كَذَا، وَلِفُلاَنٍ كَذَا، وَقَدْ كَانَ لِفُلاَنٍ ❤️

❤️ خێرو چاکە بکەى لە کاتێکدا کە لەش ساغیت و ماڵ و سامانەکەشت خۆشدەوێ (لەبەر ئەوەى تام لە شتەکان دەکەیت کە پێی دەکڕی)، وە بە هیواى دەوڵەمەند بوونى و ترسیشت هەیە لە هەژارى (ئا ئەوە چاکترین بەخشینە)، نەک لێ بگەڕێى هەتا ڕووح دەگاتە گەروو، ئەو کاتە بڵێى: ئەوەندە بۆ فڵان و ئەوەندەش بۆ فڵان، چونکە ماڵەکە تازە (بە هۆی میرات) هەر بۆتە هى فڵان و فیسار ❤️

📚 أخرجه البخاري: 2597، ومسلم: 1032 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

28 Dec, 06:39


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩵 مَا مِنْ ذِي رَحِمٍ يَأْتِي ذَا رَحِمَهُ، فَيَسْأَلُهُ مِنْ فَضْلِ مَا عِنْدَهُ، فَيَبْخَلُ بِهِ عَلَيْهِ، إِلاَّ أُخْرِجَ لَهُ يَوْمَ القِيَامَةِ شُجَاعٌ مِنَ النَّار، يَتَلَمَّظُ حَتَّى يُطَوِّقَهُ 🩵

🩵 هەر کەسێک کە دەچێتە لاى خزمەکەى داواى هاوکاری لێدەکات لە زیادەى ئەو ماڵەى لە لایەتى ئەویش ڕەزیلى بکات و پێى نەبەخشێ، حەتمەن لە ڕۆژى دوایدا ئەو ماڵ و سامانە بۆى دەبێتە مارێکی گەورەو زمانى دەردێنێ، هەتاکو لە گەردنى دەئاڵێ 🩵

📚أخرجه ابن أبي شيبة: 594، والطبراني في الكبير: 2343، وفي الأوسط: 5593، قال الْهَيْثَمِي (8/154): إِسناده جِيد📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

27 Dec, 07:16


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🤎مَنْ أَدَّى زَكَاةَ مَالِهِ، فَقَدْ ذَهَبَ عَنْهُ شَرُّه🤎
🤎هەر کەس زەکاتى ماڵى بدات، ئەوە بە دڵنیایی شەڕو خراپەى ئەو ماڵەى لێ دوورکەوتۆتەوە🤎

📚 أخرجه الطبراني في الأوسط: 1579، انظر: صحيح الترغيب والترهيب: 743 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

26 Dec, 06:37


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

💙 إِذَا أَدَّيْتَ زَكَاةَ مَالِكَ فَقَدْ قَضَيْتَ مَا عَلَيْكَ فِيهِ، وَمَنْ جَمَعَ مَالاً حَرَامَاً ثُمَّ تَصَدَّقَ بِهِ، لَمْ يَكُنْ لَهُ فِيهِ أَجْر، وَكَانَ إِصْرُهُ عَلَيْهِ 💙

💙 ئەگەر زەکاتى ماڵت دەرکرد، ئەوە ئەو واجبەت جێبەجێ کردوە کە لەسەرت بووە تێیدا، وە هەر کەسێک ماڵى حەڕام کۆبکاتەوە، پاشان بیکاتە خێرو صەدەقە، ئەوە لەم خێرەدا هیچ پاداشتى بۆ نیيە، بەڵکو تاوانەکەی لەسەرە (کە بە حەڕام کۆکردنەوەکەیە، نەک خێرکردنەکە) 💙

📚 أخرجه ابن حبان: 3216، قال شُعيب الأرنؤوط: إسناده حسن 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

25 Dec, 07:03


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩵 لَيْسَ مِنَ البِرِّ الصَّوْمُ فِي السَّفَرِ 🩵

🩵 ڕۆژووگرتن لە سەفەردا چاک نییە 🩵

📚 أخرجه البخاري: 184، ومسلم: 1844 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

24 Dec, 06:40


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩵 لاَ تَصُومُوا يَوْمَ الْجُمُعَةِ إِلاَّ وَقَبْلَهُ يَوْمٌ أَوْ بَعْدَهُ يَوْمٌ 🩵

🩵 ڕۆژى هەینى (بە تایبەتی) بە ڕۆژوو مەبن، مەگەر ڕۆژێک لە پێشیەوە، یان ڕۆژێک لە دوایەوەى لەگەڵ بێ 🩵

📚 أخرجه أحمد: 10429، تعليق شُعيب الأرنؤوط: إسناده صحيح على شرط الشيخين 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

23 Dec, 08:13


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🧡إِذَا جَاءَ رَمَضَانُ فُتِّحَت أَبوَابُ الجَنَّةِ، وَغُلِّقَتْ أَبوَابُ النَّارِ، وَصُفِّدَتِ الشَّيَاطِينُ🧡

🧡کاتێ ڕەمەزان هات دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوەو دەرگاکانى دۆزەخیش دادەخرێن، وە شەیتانەکانیش زنجیر دەکرێن🧡

📚 أخرجه البخاري: 1799، ومسلم: 1079 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

22 Dec, 06:12


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩶 مَا مِنْ عَبْدٍ يَصُومُ يَوْمَاً في سَبيلِ اللّهِ، إِلاَّ بَاعَدَ اللّهُ بذَلِكَ اليَوْم وَجْهَهُ عَنِ النَّارِ سَبْعِينَ خَرِيْفَاً 🩶

🩶 هەر بەندەیەک یەک ڕۆژ لە پێناوى خودا بەڕۆژووبێ، خوا حەفتا ساڵە ڕێ بە هۆى ئەو ڕۆژەوە دەم و چاوى لە ئاگرى جەهەننەم دووردەخاتەوە 🩶

📚 أخرجه البخاري: 2840، ومسلم: 167 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

21 Dec, 06:24


🩷قال رسول الله ﷺ🩷

🌸 مَنْ نَسِيَ وَهُوَ صَائِمٌ، فَأَكَلَ أَو شَرِبَ، فَلْيُتِمَّ صَوْمَهُ، فَإنَّمَا أَطْعَمَهُ اللّهُ وَسَقَاهُ 🌸

🌸 هەرکەسێک لە بیرى چوو بەڕۆژوو بوو، شتێکى خوارد، یان شتێکى خواردەوە، با ڕۆژووەکەى تەواو بکات، ئەوە خوا ئەو خواردن و خواردنەوەى داوەتێ 🌸

📚 أخرجه البخاري: 6669، ومسلم: 2709، واللَّفْظُ لَهُ 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

20 Dec, 06:15


🤎قال رسول الله ﷺ🤎

💍 يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ مَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمُ الْبَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ، فَإنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ، وَأَحْصَنُ لِلفَرْجِ، وَمَنْ لَمْ يَستَطِعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ، فَإنَّهُ لَهُ وِجَاءٌ 💍

💍 ئەى کۆمەڵى گەنجان! هەرکامێک لە ئێوە توانى (واتە: لە ڕووى جەستەیى و دارایى و مەعنەوی) با هاوسەرگیرى بکات، ئەوە بۆ چاوى باشترە( )، وە بۆ داوێن پاکیشى چاکترە، وە هەر کەسێک نەیتوانى (هاوسەرگیریی بکات) با ڕۆژوو بگرێ، ئەوە دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى ئارەزووى 💍

📚 أخرجه البخاري: 4778، ومسلم: 1400 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

19 Dec, 06:49


🤎قال رسول الله ﷺ🤎

🧆مَنْ لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ وَالْعَمَلَ بِهِ، فَلَيْسَ لِلَّهِ حَاجَةٌ فِي أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ🧆

🧆هەر کەسێک وازنەهێنێ لە قسەى درۆ، وە کردەوەى خراپ و حەڕام واز لێ نەهێنێ، خوا هیچ پێویستى بەوە نیيە کە خواردن و خواردنەوەکەى واز لێ بهێنێ🧆

📚 أخرجه البخاري: 1804 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

18 Dec, 08:41


🤎قال رسول الله ﷺ🤎

🧆مَنْ صَامَ رَمَضَانَ، إِيْمَانَاً وَاحْتِسَابَاً، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبهِ🧆

🧆هەر کەسێک ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان بگرێ بە بڕوا پێ بوونەوەو بە چاوەڕوانى پاداشتەوە، ئەوە خوا لە گوناهى ڕابردووى خۆش دەبێ🧆

📚 أخرجه البخاري: 38، ومسلم: 760 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

16 Dec, 06:44


🩵قال رسول الله ﷺ🩵

🕌 مَنْ تَطَهَّرَ فِي بَيْتِهِ، ثُمَّ أَتَى مَسْجِدَ قُبَاءَ، فَصَلَّى فِيهِ صَلاةً، كَانَ لَهُ كَأَجْرِ عُمْرَةٍ 🕌

🕌 هەر کەسێک خۆى پاک بکاتەوە لە ماڵى خۆى (واتە: دەستنوێژ بشوات)، پاشان بێتە مزگەوتى قوباء نوێژى تێدا بکات، ئەوە ئەو کەسە پاداشتى عومڕەیەکى بۆ هەیە 🕌

📚 أخرجه أحمد: 15271، تعليق شعيب الأرنؤوط: إسناده صحيح على شرط البخاري 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

15 Dec, 06:06


🩵قال رسول الله ﷺ🩵

🕋 صَلاَةٌ فِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَفْضَلُ مِنْ مِائَةِ أَلْفِ صَلاَةٍ فِيمَا سِوَاهُ 🕋

🕋 نوێژێک لە مزگەوتى حەڕام (مزگەوتی مەککە) خێرى زیاترە لە سەد هەزار نوێژ لە مزگەوتەکانى دیکە 🕋

📚 أخرجه أحمد: 15271، تعليق شعيب الأرنؤوط: إسناده صحيح على شرط البخاري 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

14 Dec, 06:27


🩵قال رسول الله ﷺ🩵

🕌 صَلاَةٌ فِي مَسْجِدِي هَذَا خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ صَلاَةٍ فِيمَا سِوَاهُ، إِلاَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ 🕌

🕌 نوێژێک لەو مزگەوتەى مندا (واتە: مزگەوتى مەدینە)، چاکترەو خێرى زیاترە لە هەزار نوێژ کە لە مزگەوتەکانى دیکەدا غەیرى ئەو ئەنجام بدرێ، جگە لە مزگەوتى حەڕام 🕌

📚 أخرجه البخاري: 1133، ومسلم: 1394 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

13 Dec, 08:28


🩵قال رسول الله ﷺ🩵

🕌 مَنْ بَنَى مَسْجدَاً يَبْتَغِي بِهِ وَجْهَ اللّهِ، بَنَى اللّهُ لَهُ مِثْلَهُ فِي الْجَنَّةِ 🕌

🕌 هەر کەسێک بۆ خواى پەروەردگار مزگەوتێکى دروست کرد، خواى پەروەردگار لە بەهەشتدا خانووێکى وەک ئەوى بۆ لە بەهەشت دروست دەکات 🕌

📚 أخرجه البخاري: 439، ومسلم: 533 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

12 Dec, 06:20


🍀 قال رسول الله ﷺ 🍀

🤍أَحَبُّ الْبِلاَدِ إِلَى اللّهِ مَسَاجِدُهَا، وَأَبْغَضُ الْبِلاَدِ إِلَى اللّهِ أَسْوَاقُهَا🤍

☘️ خۆشەویستترین شوێن لە لاى خوا مزگەوتەکانن، وە بوغزێنراوترین شوێن لە لاى خوا بازاڕەکانن (چونکە بازاڕەکان درۆ و فێڵ و سوێندى بە ناهەقى زۆر تێدا دەخورێ) ☘️

📚 أخرجه مسلم: 671 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

11 Dec, 06:11


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

💛 إِنَّ أَوَّلَ مَا يُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ صَلاَتُهُ، فَإِنْ وُجِدَتْ تَامَّةً كُتِبَتْ تَامَّةً، وَإِنْ كَانَ انْتُقِصَ مِنْهَا شَيْءٌ، قَالَ: انْظُرُوا هَلْ تَجِدُونَ لَهُ مِنْ تَطَوُّعٍ يُكَمِّلُ لَهُ مَا ضَيَّعَ مِنْ فَرِيضَةٍ مِنْ تَطَوُّعِهِ، ثُمَّ سَائِرُ الأَعْمَالِ تَجْرِي عَلَى حَسَبِ ذَلِكَ 💛

💛 یەکەم شت کە مرۆڤ لێپرسینەوەى لەسەر لێدەکرێ لە ڕۆژی قیامەت نوێژەکانیەتى، ئەگەر بینرا نوێژەکانى تەواون، ئەوە بە تەواوى بۆی دەنووسرێن، وە ئەگەر کەم و کوڕیان هەبن، (خواى پەروەردگار بە فریشتەکان) دەفەرموێ: تەماشا بکەن، بزانن ئایا نوێژ سوننەتی هەیە، بۆی تەواو بکرێ لەوەى لە دەستى داوە لە نوێژی فەڕز (لە کەموکوڕی)، پاشان سەرجەم کردەوەکانی لەسەر ئەوە دەڕۆن (واتە: زەکات، ڕۆژوو.. هتد) 💛

📚 أخرجه النسائي، وأبو داود: ٨٦٤، صحیح بِطُرقِەِ وشَواهِدە 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

10 Dec, 06:29


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩵 أَلاَ أُخْبِرُكُمْ بِصَلاَةِ الْمُنَافِقِ، أَنْ يُؤَخِّرَ الْعَصْرَ حَتَّى كَانَتِ الشَّمْسُ كَثَرْبِ الْبَقَرَةِ صَلاَّهَا 🩵

🩵 ئایا هەواڵتان پێبدەم لەبارەی نوێژی دوو ڕووەوە؟ ئەوەیە کە نوێژی عەصر دوابخات تا ئەو کاتەی خۆر وەکو بەزی ورگی مانگای لێدێ 🩵

📚 أخرجه الدارقطني (1/252)، والحَاكِمُ: 702، وصَحَّحَهُ الألباني في صحيح الجامع: 2606 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

09 Dec, 06:56


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🧡إِنَّ أَفْضَلَ الصَّلَوَاتِ عِنْدَ اللّهِ، صَلاَةُ الصُّبْحِ يَوْمَ الْجُمُعَةِ فِي جَمَاعَةٍ🧡

🧡بێگومان باشترینى نوێژەکان لە لاى خوا، ئەنجامدانى نوێژى بەیانیە بە کۆمەڵ لە ڕۆژى هەیندا🧡

📚 أخرجه البَيْهَقِي في شعب الإيمان: 3045، وصَحَّحَهُ الألباني في السلسلة الصحيحة: 1566 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

08 Dec, 07:15


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

❤️ مَنْ مَشَى فِي ظُلْمَةِ اللَّيلِ إِلَى الْمَسَاجِدِ، آتَاهُ اللّهُ نُورَاً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ❤️

❤️ هەر کەسێک لە تاریکایی شەودا بەرەو مزگەوت بچێ، ئەوە خواى پەروەردگار لە ڕۆژى دوایی نورو ڕووناکى پێ دەبەخشێ ❤️

📚 أخرجه ابن أبي شيبة: 6438، أخرجه الطبراني كما في مجمع الزوائد (2/30) قال الهيثمي: رجاله ثقات، وابن حبان: 2046، والبَيْهَقِي في شعب الإيمان: 2905، تعليق شُعيب الأرنؤوط: صحيح بشواهده 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

07 Dec, 06:20


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🤎بَشِّرِ الْمَشَّائِينَ فِي الظُّلَمِ إِلَى الْمَسَاجِدِ بِالنُّورِ التَّامِّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ🤎

🤎موژدە بدە بەو کەسانەى کە لە تاریکایى شەوان بەرەو مزگەوت دەڕۆن بە ڕووناکیى و ڕۆشنایەکى تەواو لە ڕۆژى دوایی کە پێیان دەبەخشرێ🤎

📚 أخرجه أبو داود: 561، وصَحَّحَهُ الألباني 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

05 Dec, 06:44


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

💚الصَّلَوَاتُ الْخَمْسُ، وَالْجُمْعَةُ إِلَى الْجُمْعَةِ، وَرَمَضَانُ إِلَى رَمَضَانَ مُكَفِّرَاتٌ مَا بَيْنَهُنَّ إِذَا اجْتَنَبَ الْكَبَائِرَ💚

💚هەر پێنج نوێژە فەڕزەکان، نوێژى هەینى بۆ نوێژى هەینى، وە ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان، دەبنە کەفاڕەتى ئەو گوناهانەى لە نێوانیاندا دەکرێ، ئەگەر مرۆڤ خۆى دوورگرتبێ لە ئەنجامدانى گوناهى گەورە💚

📚 أخرجه البخاري: 233 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

04 Dec, 06:17


💜قال رسول الله ﷺ 💜

🤍مَنْ قَالَ حِينَ يَسْمَعُ النِّدَاءَ: اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلَاةِ الْقَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدَاً الْوَسِيلَةَ وَالْفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامَاً مَحْمُودَاً الَّذِي وَعَدْتَهُ، حَلَّتْ لَهُ شَفَاعَتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ🤍

💜 هەر کەسێک کاتێ گوێى لە بانگ دەبێ، لەو کاتەدا بڵێ: خوایە! ئەى پەروەردگارى ئەم بانگەوازە تەواوە، وە ئەم نوێژە دامەزراوە، ببەخشە بە موحەممەد ﷺ پلەى وەسیلە و (فَضِيلَة)، وە بیبە بۆ ئەو شوێنە سوپاسکراوەى کە پەیمانت پێداوە، حەتمەن لە ڕۆژى دوایی تکاو شەفاعەتى منى بەردەکەوێ 💜

📚 أخرجه البخاري: 589 و 4442 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

03 Dec, 06:11


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩶 لاَ يُرَدُّ الدُّعَاءُ بَيْنَ الأَذَانِ وَالإِقَامَةِ 🩶

🩶 پاڕانەوەى نێوان بانگ و قامەت ڕەت ناکرێتەوە 🩶

📚 أخرجه أَبُو دَاوُد: 521، وصَحَّحَهُ الألباني في المشكاة: 671 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

02 Dec, 06:06


🍀 قال رسول الله ﷺ 🍀

🤍مَنْ تَوَضَّأَ فَقَالَ: سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ أَسْتَغْفِرُكَ، وَأَتُوبُ إِلَيْكَ، كُتِبَ فِي رِقٍّ، ثُمَّ طُبِعَ بِطَابِعٍ فَلَمْ يُكْسَر إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ🤍

☘️ هەر كەسێك دەستنوێژ بگرێ و پاشان بڵێ: (سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ اسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ) ئەوە بۆى لەسەر لەوحێك دەنووسرێ، ئنجا مۆرێكى لەسەر دەردێ و ئیدى ناشكێنرێ تا ڕۆژى قیامەت ☘️

📚 أخرجه الحَاكِمُ: 2072، وقال: صحيح على شرط مسلم، والطبراني في الأوسط: 1455 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

01 Dec, 06:00


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩷 مَا مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ يَتَوَضَّأُ فَيُبْلِغُ أَوْ فَيُسْبِغُ الْوُضُوءَ ثُمَّ يَقُولُ: أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللّهُ، وَأَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُ اللّهِ وَرَسُولُه، إِلاَّ فُتِحَتْ لَهُ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ الثَّمَانِيَة يْدَخُلُ مِنْ أَيِّهَا شَاءَ 🩷

🩷 هەر یەكێك لە ئێوە بە جوانیى و ڕێك و پێكى دەستنوێژ بگرێ و، پاشان بڵێ: (أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ اللّهُ، وَأَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُ اللّهِ وَرَسُولُه) ئەوە بێگومان هەر هەشت دەرگاى بەهەشتى بۆ دەكرێنەوە، لە كامەیان بیەوێ بە ئارەزووى خۆى دەچێتە ژوورەوە 🩷

📚 أخرجه مسلم: 234، وزَادَ الترمذي بَعدَ ذِكْر الشَّهَادَة: اللَّهُمَّ! اجْعَلْنِي مِنَ التَّوابِينَ واجْعَلْنِي مِنَ الْمُتَطَهِّرِينَ 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

30 Nov, 06:01


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩵 مَا مِنْ أَحَدٍ يَتَوَضَّأُ فَيُحْسِنُ الْوُضُوءَ، وَيُصَلِّي رَكْعَتَيْنِ يُقْبِلُ بِقَلْبِهِ وَوَجْهِهِ عَلَيْهِمَا، إِلاَّ وَجَبَتْ لَهُ الْجَنَّةُ 🩵

🩵 هیچ یەكێك نیيە بە جوانى دەستنوێژ بگرێ و دوایى دوو ڕكات نوێژ بكات، ڕووى لە نوێژەكەى بێ و بە دڵ ئەنجامى بدات، حەتمەن بەهەشتى بۆ واجب دەبێت، (یانى: دەچێتە بەهەشتەوە) 🩵

📚 أخرجه أبو داود: 906، وصَحَّحَهُ الألباني في صحيح الترغيب والترهيب: 227 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

29 Nov, 07:07


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

💛 أَلاَ أُخْبِرُكُمْ بِمَا يَمْحُو اللّهُ بِهِ الْخَطَايَا، وَيَرْفَعُ بِهِ الدَّرَجَاتِ؟ إِسْبَاغُ الْوُضُوءِ عَلَى الْمَكَارِهِ، وَكَثْرَةُ الْخُطَا إِلَى الْمَسَاجِدِ، وَانْتِظَارُ الصَّلاَةِ بَعْدَ الصَّلاَةِ، فَذَلِكُمُ الرِّبَاطُ، فَذَلِكُمُ الرِّبَاطُ، فَذَلِكُمُ الرِّبَاطُ» 💛

💛هەواڵتان پێ بدەم بە شتێك كە گوناهەكانى پێ دەسڕدرێتەوەو، پلەكانى پێ بەرز دەبنەوە؟ لە كاتێكدا كە سەرماو ناڕەحەتییە دەستنوێژ بە جوانى و باشى هەڵبگرى، زۆر بەرەو مزگەوت هەنگاوبنێى، لە دواى نوێژ چاوەڕێى نوێژى دیكە بكەى، ئا ئەوە (رباط)ە، ئا ئەوە (رباط)ە، ئا ئەوە (رباط)ـە، (واتە: ئەوە ئەو خێرەیە كە وەك ئێشكگری وایە لە سوپای حەقیقی ئیسلام)💛

📚 أخرجه مالك: 384، وأحمد: 7208، ومسلم: 251 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

28 Nov, 05:58


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🤎إِنَّ أُمَّتِي يَأْتُونَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ غُرًّا مُحَجَّلِينَ مِنْ أَثَرِ الْوُضُوءِ، فَمَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمْ أَنْ يُطِيلَ غُرَّتَهُ فَلْيَفْعَلْ»🤎

🤎بێگومان لە ڕۆژى دوایيدا ئۆممەتەكەم كاتێك دێن ڕوخسارو دەست و پێیان سپین بە هۆى شوێنەوارى دەستنوێژ گرتنەوە، (ئەبو هوڕەیڕە دەڵێ:) جا هەر كەسێك لە ئێوە دەتوانێ شوێنى دەستنوێژ شوشتنى زۆرتر بشوات با ئەو كارە بكات🤎

📚 أخرجه البخاري: 136، ومسلم: 246 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

27 Nov, 06:15


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🧡مَنْ تَوَضَّأَ كَمَا أُمِرَ، وَصَلَّى كَمَا أُمِرَ، غُفِرَ لَهُ مَا قَدَّمَ مِنْ عَمَلٍ🧡

🧡هەر كەسێك دەستنوێژ بگرێ، وەك چۆن فەرمانى پێكراوەو، نوێژ بكات وەك چۆن فەرمانى پێكراوە، خوا لە گوناهەكانى ڕابردووى خۆش دەبێ🧡

📚 أخرجه أحمد: 23643، تعليق شعيب الأرنؤوط: المرفوع منه صحيح لغيره، والدارمي: 717، والنسائي: 144، وابن ماجه: 1396، قال الألباني: حسن صحيح، انظر: صحيح الترغيب والترهيب: 196 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

26 Nov, 06:10


💜قال رسول الله ﷺ 💜

🤍مَنْ تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ خَرَجَتْ خَطَايَاهُ مِنْ جَسَدِهِ حَتَّى تَخْرُجَ مِنْ تَحْتِ أَظْفَارِهِ🤍

💜 هەر كەسێك دەستنوێژ بە جوانى هەڵبگرێ، گوناهەكانى لە جەستەى دەچنە دەر، هەتاكو لە ژێر نینۆكى پەنجەكانیشى گوناهەكانى دەچنە دەر 💜

📚 أخرجه مسلم: 245 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

25 Nov, 06:34


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

💙لاَ تُقْبَلُ صَلاَةٌ بِغَيْرِ طُهُورٍ، وَلاَ صَدَقَةٌ مِنْ غُلُولٍ 💙

💙نوێژ قبوڵ ناكرێ (لە خاوەنەكەی) بەبێ دەستنوێژ، هەروەها خێریش (قبوڵ ناكرێ) لە ماڵێك كە لە غەنیمەت، یان موڵكی گشتی مسوڵمان بە ناهەق بەدەستهاتوەو دزراوە💙

📚 أخرجه مسلم: 557 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

24 Nov, 05:53


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩷 إِنَّ اللّهَ قَدْ حَرَّمَ عَلَى النَّارِ مَنْ قَالَ: لاَ إلَهَ إِلاَّ اللّهُ يَبْتَغي بِذَلِكَ وَجْهَ اللّهِ 🩷

🩷 بێگومان خوا ئەو كەسەی لەسەر ئاگر حەڕام كردوە كە دەڵێ: (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللّه) مەبەستى پێ ڕەزامەندى خوایە 🩷

📚 أخرجه البخاري: 415، ومسلم: 33 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

23 Nov, 06:29


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩶 أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللّهُ، وَأَنِّي رَسُولُ اللّهِ لاَ يَلْقَى اللّهَ بِهِمَا عَبْدٌ غَيْرَ شَاكٍّ فِيهِمَا، إِلاَّ دَخَلَ الْجَنَّةَ 🩶

🩶 شایەدى دەدەم كە هیچ پەرستراوێكى بە هەق نیيە جگە لە (اللّه)و من پێغەمبەرى خودام، هەر بەندەیەك بەو حاڵەوە بچێتەوە خزمەت خواو گومانیشى نەبێ حەتمەن دەچێتە بەهەشتەوە 🩶

📚 أخرجه مسلم: 147 و 27 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

22 Nov, 07:08


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩷 مَنْ مَاتَ وَهُوَ يَعْلَمُ أَنَّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ دَخَلَ الْجَنَّةَ 🩷

🩷 هەر كەسێك مردو زانى هیچ پەرستراوێك نیيە (بە هەق) جگە لە (اللّه) دەچێتە بەهەشت 🩷

📚 أخرجه مسلم: 26 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

21 Nov, 07:03


🍀 قال رسول الله ﷺ 🍀

🤍بُنِيَ الإِسْلامُ عَلَى خَمْسٍ: شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ اللّهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدَاً رَسُولُ اللّهِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَالْحَجِّ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ🤍

☘️ ئیسلام لەسەر پێنج شت بنیات نراوە: شایەتیدان بەوەى هیچ پەرستراوێك نیيە بە هەق جگە لە خوا، وە موحەممەد ڕەوانەكراوى خوایە، وە بەرپاكردنى نوێژو، دانى زەكات و، ڕۆژوو گرتنى مانگى ڕەمەزان، وە حەجى ماڵى خوا ☘️

📚 أخرجه البخاري: 8، ومسلم: 16 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

20 Nov, 07:14


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩷 ذَاقَ طَعْمَ الإِيمَانِ مَنْ رَضِيَ بِاللّهِ رَبّاً، وَبِالإِسْلاَمِ دِيْنَاً، وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولاً 🩷

🩷 تامى ئیمانى چێژتوە، هەر كەسێك ڕازی بێ بەوەى خوا پەروەردگارى بێ، ئیسلام ئایین و بەرنامەى بێ، موحەممەدیش ﷺ پێغەمبەرى بێت 🩷

📚 أخرجه مسلم: 34 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

19 Nov, 06:52


💜قال رسول الله ﷺ 💜

🤍إِنَّ اللَّهَ قَسَمَ بَيْنَكُمْ أَخْلاَقَكُمْ كَمَا قَسَمَ بَيْنَكُمْ أَرْزَاقَكُمْ، وَإِنَّ اللَّهَ يُعْطِي الْمَالَ مَنْ يُحِبُّ وَمَنْ لاَ يُحِبُّ، وَلاَ يُعْطِي الإِيمَانَ إِلاَّ مَنْ يُحِبُّ، وَإِذَا أَحَبَّ اللَّهُ عَبْدًا أَعْطَاهُ الإِيمَانَ🤍

💜 خوا ڕەوشتی لە نێوان ئێوە دابەش كردوە، هەروەك چۆن ڕزق و ڕۆزی لە نێوانتان دابەش كردوە، خوا ماڵ و سامان دەبەخشێ بە هەر كەسێك كە خۆشی بووێ، یان خۆشی نەوێ، بەڵام ئیمان تەنها دەبەخشێت بەو كەسانەی خۆشی دەوێن، كاتێك خوا بەندەیەكی خۆشویست ئیمانی پێ دەبەخشێ 💜

📚 أخرجه الحاكم: 94، وقال: صحيح الإسناد، ووافقه الذهبي، قال الهيثمي (10/90): رجاله رجال الصحيح 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

18 Nov, 06:30


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

💛 إِنَّ الإِيْمَانَ لَيَخْلَقُ فِي جَوْفِ أَحَدِكُمْ كَمَا يَخْلَقُ الثَّوْبُ الْخَلَقُ، فَاسْأَلُوا اللّهَ أَنْ يُجَدِّدَ الإِيمَانَ فِي قُلُوبِكُمْ 💛

💛 ئیمان لە نێو ناخی هەر یەكێك لە ئێوەدا كاڵ و ئاچووخ و كۆن دەبێت، هەروەكو چۆن پۆشاك كاڵ و ئاچووخ و كۆن دەبێتەوە، بۆیە داوا لە خوا بكەن ئیمان نوێ بكاتەوە لە نێو دڵ و دەروونتاندا 💛

📚 أخرجه الحاكم: 5، وقال: هذا حديث لم يخرج في الصحيحين ورواته مصريون ثقات، ووافقه الذهبي، وقال المناوي (2/324): قال العراقي في أماليه: حديث حسن، والطبراني كما في مجمع الزوائد (1/52) وقال الهيثمي: إسناده حسن، وحسنه الألباني في السلسلة الصحيحة: 1585 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

17 Nov, 06:19


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

💚 كَتَبَ اللَّهُ مَقَادِيرَ الْخَلاَئِقِ قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ بِخَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ، قَالَ: وَعَرْشُهُ عَلَى المَاءِ 💚

💚 خوا ئەندازەگیرى دروستكراوەكانى خۆى بەر لەوەى ئاسمانەكان و زەوى دروست بكات، بە پەنجا هەزار ساڵ هەمووى نووسیوەتەوە، لە كاتێكدا عەڕشەكەى لەسەر ئاو بوو 💚

📚 أخرجه مسلم: 2653 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

16 Nov, 07:05


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🤎أَجْمِلُوا فِي طَلَبِ الدُّنْيَا، فَإِنَّ كُلاَّ مُيَسَّرٌ لِمَا كُتِبَ لَهُ مِنْهَا🤎

🤎بە جوانی داوای دونیا بكەن (بە شێوەیەك نەبێ كە زێدەڕۆیی تێدابێ و، پەنا بۆ حەڕام ببرێ)، چونكە هەموو مرۆڤەكان ئەوەیان بۆ ئاسان دەكرێ و دەبرێنە ئەو شوێنە كە بۆیان نووسراوە (چ نووسراوە هەر ئەوەیان دەست دەكەوێ)🤎

📚 أخرجه أبو نعیم في حلیة الأولیاء: ج٣، ص٤٠٣، وابن ماجە: ٢١٤٢، وصَحَّحَهُ الألباني في صحيح الجامع: 175 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

15 Nov, 07:49


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩵 جَفَّ الْقَلَمُ بِمَا هُوَ كَائِنٌ 🩵

🩵 قەڵەم وشك بووە، (واتە: ئەوەی لە قەدەر نوسراوە تازە بڕاوەتەوە) بەوەی هەیەو دەبێ (هەتا ڕۆژی دوایی)! 🩵

📚 أخرجه البخاري معلقا، كتاب القدر، وأحمد: 6854، قال شُعيب الأرناؤوط: حديث صحيح 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

14 Nov, 06:30


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🧡ثَلاَثَةٌ لا يَقْبَلُ اللّهُ مِنْهُمْ صَرْفاً وَلاَ عَدْلاً: عَاقٌّ، وَمَنَّانٌ، وَمُكَذِّبٌ بالقَدَرِ🧡

🧡سێ جۆرە كەس هەن خوا هیچ كردەوەیەكی سوننەت و فەڕزیان لێ قبووڵ ناكات، ئەوانیش: ئەو كەسەى ئەزیەتى دایك و باوكى دەدات، وە ئەو كەسەى هەر چاكەیەك دەكات و منەت دەكات بەسەر ئەو كەسەى چاكەى لەگەڵ كردوە، ئەو كەسەش كە قەزاو قەدەر بە درۆ دەزانێ🧡

📚 أخرجه ابن أبي عاصم في السنة: 323، قال المنذري (3/224): إسناده حسن، والطبراني في الكبير: 7547، وحسنه الألباني في السلسلة الصحيحة: 1785 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

13 Nov, 06:59


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩶 لَوْ كَانَ شَيْءٌ سَابِقَ الْقَدَرِ، لَسَبَقَتْهُ الْعَيْنُ 🩶

🩶 ئەگەر شتێك هەبووایە پێش قەدەرى خوا بكەوتایە، ئەوە چاوپیسی پێشى دەكەوتەوە 🩶

📚 أخرجه الترمذي: 2062، وقال: حسن صحيح غريب، وصَحَّحَهُ الألباني 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

12 Nov, 06:26


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩶 سَيَكُونُ فِي أُمَّتِي أَقْوَامٌ يُكَذِّبُونَ بِالْقَدَرِ 🩶

🩶 بە دڵنیایی لە ئۆممەتى من كۆمەڵێك پەیدادەبن (قەزاو) قەدەر (ى خوا) بە درۆ دەزانن 🩶

📚 أخرجه أحمد: 5639، تعليق شُعيب الأرنؤوط: إسناده حسن 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

11 Nov, 06:22


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🤎الْمُؤْمِنُ الْقَوِيُّ خَيْرٌ وَأَحَبُّ إِلَى اللّهِ مِنَ الْمُؤْمِنِ اَلضَّعِيفِ، وَفِي كُلٍّ خَيْرٌ، اِحْرِصْ عَلَى مَا يَنْفَعُكَ، وَاسْتَعِنْ بِاللّهِ، وَلاَ تَعْجَزْ، وَإِنْ أَصَابَكَ شَيْءٌ فَلاَ تَقُلْ: لَوْ أَنِّي فَعَلْتُ كَانَ كَذَا وَكَذَا، وَلَكِنْ قُلْ: قَدَّرَ اللّهُ وَمَا شَاءَ فَعَلَ، فَإِنَّ لَوْ تَفْتَحُ عَمَلَ الشَّيْطَانِ🤎

🤎بڕوادارى بەهێز چاكترەو لە لاى خوا خۆشەویستترە لە بڕوادارى بێهێز , وە هەمووشیان هەر خێریان تێدایە، سووربە لەسەر ئەوەى كە سوودت پێ دەگەیەنێت، وە پەنا بە خوا بگرەو یارمەتى لە خوا بخوازەو، خۆت تەنبەڵ و بێهێز مەكە، ئەگەر شتێكت تووش بوو مەڵێ: ئەگەر وام كردبا، ئاواو ئاوا دەبوو، بەڵكو بڵێ: قەدەرى خوا ئاوا بوو، خوا ئاوا ئەندازەگیرى كرد بوو، ئەوەى خوا بیەوێ ئەوە دەكات، (ئێمە بۆچى نابێ وا بڵێین؟) چونكە گوتنى: وشەى: (ئەگەر وام كردبا) دەرگاى شەیتان دەكاتەوە🤎

📚 أخرجه مسلم: 2664 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

09 Nov, 06:30


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩷 أَنَا أَكْثَرُ الأَنْبِيَاءِ تَبَعَاً يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَأَنَا أَوَّلُ مَنْ يَقْرَعُ بَابَ الْجَنَّةِ 🩷

🩷 من لە ڕۆژى دوایی دا زۆرترین شوێنكەوتەم دەبن، وە من یەكەم كەسم لە دەرگاى بەهەشت دەدەم (واتە: داواى كرانەوەى دەكەم) 🩷

📚 أخرجه مسلم: 505 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

08 Nov, 06:41


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩵 إِنَّ أَفْضَلَ عِبَادِ اللّهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ الْحَمَّادُونَ، ثُمَّ لاَ تَزَالُ طَائِفَةٌ مِنْ أُمَّتِي يُقَاتِلُونَ مَنْ نَاوَأَهُمْ مِنْ أَهْلِ الشِّرْكِ، حَتَّى يُقَاتِلُونَ الدَّجَّالَ 🩵

🩵 بێگومان باشترینى بەندەكانى خوا لە ڕۆژى قیامەت، ئەوانەن كە زۆر حەمدى خوا دەكەن، پاشان بەردەوام تاقمێك لە ئۆممەتەكەم جەنگ دەكەن لەگەڵ ئەوانەى دژایەتییان دەكەن لە هاوبەش دانەران، هەتاكو جەنگ لەگەڵ دەجالیش دەكەن 🩵

📚 أخرجه الطبراني في الكبير: 2514، وصَحَّحَهُ الألباني في صحيح الجامع: 1571 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

07 Nov, 06:41


🍀 قال رسول الله ﷺ 🍀

🤍يُحْشَرُ النَّاسُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَلَى أَرْضٍ بَيْضَاءَ عَفْرَاءَ كَقُرْصَةِ نَقِيٍّ، لَيْسَ فِيهَا مَعْلَمٌ🤍

☘️ لە ڕۆژى دوایی خەڵك لەسەر زەویەكى سپی كۆدەكرێنەوە، وەكو نانێكى سپى وایە، گوناهى لەسەر نەكراوەو، هیچ كەسێك هیچ نیشانەیەكى نیيە كە جیاى بكاتەوە لە خەڵكى دیكە ☘️

📚 أخرجه البخاري: 6156، ومسلم: 2790 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

05 Nov, 06:22


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩷 لا تَزُولُ قَدَمَا عَبْدٍ يَوْمَ القِيَامَةِ حَتَّى يُسْأَلَ: عَنْ عُمُرِهِ فِيمَا أَفْنَاهُ؟ وَعَنْ عِلْمِهِ فِيمَ فَعَلَ؟ وَعَنْ مَالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ؟ وَفِيمَ أَنْفَقَهُ؟ وَعَنْ جِسْمِهِ فِيمَ أَبْلاَهُ؟ 🩷

🩷 دوو پێی هیچ بەندەیەك لە ڕۆژی قیامەتدا (لە بەردەم دادگای خوای دادگەر) ناجووڵێ تاكو پرسیاری لێ نەكرێ: دەربارەى تەمەنی كە لە چیدا بەڕێ كردوە؟ لە زانیاریەكەى چەندەى كار پێكردوە؟ وە لەو ماڵ و سامانەی كە هەیەتی چۆنی بە دەست هێناوە؟ چۆنیشی خەرج كردوە؟ وە جەستەی لە چیدا پیر كردوەو تەواو كردوە؟! 🩷

📚 أخرجه الترمذي: 2417، وقال: حسن صحيح، وأبو يعلى: 7434، وأبو نعيم في الحلية (10/232) 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

04 Nov, 05:53


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🧡سَيَكُونُ فِي آخِرِ أُمَّتِي أُنَاسٌ يُحَدِّثُونَكُمْ، مَا لَمْ تَسْمَعُوا أَنْتُمْ وَلاَ آبَاؤُكُمْ، فَإِيَّاكُمْ وَإِيَّاهُمْ🧡

🧡لە كۆتایی (دونیادا) خەڵكانێك لە ئۆممەتم پەیدادەبن، قسەى واتان بۆ دەكەن نە ئێوەو نە باوك باپیرانتان نەیانبیستوە، جا خۆتانیان لێ بپارێزن (واتە: داواتان لێدەكەم گوێیان لێ مەگرن)🧡

📚 أخرجه مسلم: 6، والحَاكِمُ: 351، وقال: صحيح على شرطهما 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

03 Nov, 06:05


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🌱 لاَ تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يَمُرَّ الرَّجُلُ بِقَبْرِ الرَّجُلِ فَيَقُولُ: يَا لَيْتَنِي مَكَانَهُ 🌱

🌱 قیامەت هەڵناستێ هەتا پیاوێك بە لاى گۆڕو قەبرى پیاوێكى دیكەدا دەڕوات و دەڵێ: خۆزگە من لە شوێنى ئەو مردووە بوومایە 🌱

📚 أخرجه البخاري: 6698، ومسلم: 157 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

02 Nov, 07:29


💜قال رسول الله ﷺ 💜

🤍تَخْرُجُ رِيحٌ بَيْنَ يَدَي السَّاعَةِ تُقْبَضُ فِيهَا أَرْوَاحُ كُلِّ مُؤْمِنٍ🤍

💜 پێش هاتنى ڕۆژى قیامەت بایەك هەڵدەكات ڕووحى هەموو ئیماندارێكى تێدا دەكێشرێ 💜

📚 أخرجه أحمد: 15463، تعليق شُعيب الأرنؤوط: حديث صحيح 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

01 Nov, 06:00


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩷 إِنَّ أَوَّلَ الآيَاتِ خُرُوجًا طُلُوعُ الشَّمْسِ مِنْ مَغْرِبِهَا 🩷

🩷 بە دڵنيايى یەكەمین نیشانەى هاتنى قیامەت هەڵاتنى خۆرە، لە خۆرئاواوە 🩷

📚 أخرجه مسلم: 2941 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

31 Oct, 06:02


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

💛 إِذَا رَأَى مَا فُسِحَ لَهُ فِي قَبْرِهِ، يَقُولُ: دَعُونِي أُبَشِّرُ أَهْلِي، فَيُقَالُ لَهُ: اسْكُن 💛

💛 كاتێ (ئیماندار دەمرێ و لە گۆڕ دەنێژرێ) كە دەبینێ گۆڕەكەى بۆ فراوان دەبێ (لە خۆشیان دەڵێ:) لێم گەڕێن موژدە بە خزم و كەسم بدەم، پێى دەگوترێ: دان بەخۆتدابگرەو ئارام بە! 💛

📚 أخرجه أحمد: 14587، تعليق شُعيب الأرنؤوط: حَدِيث صحيح 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

30 Oct, 06:08


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩶 إِذَا تَشَهَّدَ أَحَدُكُمْ فَلْيَتَعَوَّذْ بِاللّهِ مِنْ أَرْبَعٍ: مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَعَذَابِ الْقَبْرِ، وَفِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، وَمِنْ شَرِّ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ، ثُمَّ يَدْعُو لِنَفْسِهِ بِمَا بَدَا لَهُ 🩶

🩶 ئەگەر یەكێك لە ئێوە شایەتمانی تەحیاتى هێنا با (لە دوای خوێندنی تەحیات و پێش سەلامدانەوە) پەنا بگرێ بە خوا لە چوار شت: لە سزاى دۆزەخ، لە سزاى نێو گۆڕ، لە بەڵاو ئاشووبی مردن، وە لە شەڕو خراپەی مەسیحی دەجال، پاشان بۆ خۆی دەپاڕێتەوە بەوەى بۆی دەگونجێ و دەیەوێ 🩶

📚 أخرجه النسائي: 1310، وصَحَّحَهُ الألباني في صحيح الجامع: 432 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

29 Oct, 06:17


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩵 وَاللَّهِ مَا رَأَيْتُ مَنْظَرًا قَطُّ إِلَّا وَالْقَبْرُ أَفْظَعُ مِنْهُ 🩵

🩵 سوێند بە خوا هیچ وێنەو دیمەنێكم نەبینیوە، ئیللا گۆڕ
لەو سامناك و ترسناكتر بووە 🩵

📚 أخرجه أحمد: 454، تعليق شُعيب الأرنؤوط: إسناده صحيح 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

28 Oct, 06:30


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🤎لَوْلاَ أَنْ لاَ تَدَافَنُوا، لَدَعَوْتُ اللَّهَ أَنْ يُسْمِعَكُمْ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ🤎

🤎لەبەر ئەوە نەبووایە مردووەكانتان نەنێژن، داوام دەكرد لە خوا سزاى گۆڕتان پێ ببیستێ🤎

📚 أخرجه مسلم: 2867 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

27 Oct, 05:59


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🤎أَيُّهَا النَّاسُ اسْتَعِيذُوا بِاللَّهِ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ فَإِنَّ عَذَابَ الْقَبْرِ حَقٌّ🤎

🤎ئەی خەڵكینە! پەنا بە خوا بگرن لە سزاى گۆڕ، چونكە سزاى گۆڕ هەقە🤎

📚 أخرجه أحمد: 24564، تعليق شُعيب الأرنؤوط: إسناده صحيح على شرط الشيخين 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

26 Oct, 06:12


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩶 أَنَا أَوْلَى النَّاسِ بِابْنِ مَرْيَمَ، وَالأَنْبِيَاءُ أَوْلاَدُ عَلاَّتٍ، لَيْسَ بَيْنِي وَبَيْنَهُ نَبِيٌّ 🩶

🩶 من نزیكترینى خەڵكیم بە عیساى كوڕى مەڕیەم، پێغەمبەران هەموویان بران (لە بابێكن)، وە هیچ پێغەمبەرێك لە نێوان من و ئەودا (عیسا) نیيە 🩶

📚 أخرجه البخاري: 3258، ومسلم: 2365 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

25 Oct, 07:04


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩵 أُعْطِيتُ خَمْسَاً، لَمْ يُعْطَهُنَّ أَحَدٌ مِنْ الأَنْبِيَاءِ قَبْلِي: نُصِرْتُ بِالرُّعْبِ مَسِيرَةَ شَهْرٍ، وَجُعِلَتْ لِيَ الأَرْضُ مَسْجِدَاً وَطَهُورًا، فَأَيُّمـَا رَجُلٍ مِنْ أُمَّتِي أَدْرَكَتْهُ الصَّلَاةُ فَلْيُصَلِّ، وَأُحِلَّتْ لِي الْمَغَانِمُ، وَلَمْ تَحِلَّ لأَحَدٍ قَبْلِي، وَأُعْطِيتُ الشَّفَاعَةَ، وَكَانَ النَّبِيُّ يُبْعَثُ إلَى قَوْمِهِ خَاصَّةً، وَبُعِثْتُ إلَى النَّاسِ عَامَّةً 🩵

🩵 پێنج شتم پێدراوە، لە پێش مندا بە هیچ یەكێك لە پێغەمبەران نەدراون: بە هۆى ترس خرانە دڵى دوژمنەوە سەرخراوم (بە ئەندازەی) مانگە ڕێیەك، وە زەویم بۆ كراوە بە مزگەوت و بە پاككەرەوە، وە هەر پیاوێك لە ئۆممەتى من كاتى نوێژ هات با نوێژ (لەسەر زەوى) بكات، وە دەستكەوتەكانى جەنگم بۆ حەڵاڵ كراون كە پێش من بۆ یەك كەس حەڵاڵ نەبوو، وە شەفاعەتم پێدراوە، وە هەر پێغەمبەرێك بۆ گەلەكەى خۆى دەنێردرا، بەڵام من بۆ تێكڕاى خەڵكى نێردراوم 🩵

📚 أخرجه البخاري: 328، ومسلم: 521. 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

24 Oct, 06:04


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

💛 مَا مِنْ نَبِيٍّ مِنَ الأَنْبِيَاءِ إِلاَّ وَقَدْ أُعْطِيَ مِنَ الآيَاتِ مَا آمَنَ عَلَى مِثْلِهِ الْبَشَرُ، وَإِنَّمَا كَانَ الَّذِي أُتِيتُهُ وَحْيًا أَوْحَاهُ اللَّهُ إِلَيَّ، فَأَرْجُو أَنْ أَكُونَ أَكْثَرَهُمْ تَابِعًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ 💛

💛 هیچ كام لە پێغەمبەران نەبووە، حەتمەن خوا بەڵگەو موعجیزەى واى پێداوە، كە مرۆڤ (ی حەق ویست) ئیمانی پێ دەهێنێ (بەڵگەكان باى ئەوە بوون ئیمان بێنن، ئەگەر ویستى هیدایەتیان بووبێ)، ئەوەى بە منیش دراوە وەحیە (واتە: قوڕئانە) خوا بۆى سرووش كردووم، ئومێدەوارم لە ڕۆژی دوایی دا له هەموویان زياتر شوێنكەوتووم هەبن 💛

📚 أخرجه أحمد 17023، تعليق شُعيب الأرنؤوط: إسناده حسن. 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

23 Oct, 05:58


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🌱 أُعْطِيتُ مَكَانَ التَّوْرَاةِ السَّبْعَ، وَأُعْطِيتُ مَكَانَ الزَّبُورِ الْمِئِينَ، وَأُعْطِيتُ مَكَانَ الإِنْجِيلِ الْمَثَانِيَ، وَفُضِّلْتُ بِالْمُفَصَّلِ 🌱

🌱 لە شوێنى تەوڕات سووڕەتی بەقەڕەو ئالى عیمڕان و نیسائـ و مائیدەو ئەنعام و ئەعڕاف و ئەنفال و تەوبەم پێبەخشراوە، (هەندێكیش دەڵێن: مەبەست لە "سبع" سووڕەتى فاتیحەیە)، وە لە شوێنى زەبوور ئەو سووڕەتانەم پێبەخشراوە كە ژمارەیان دەگاتە سەد ئایەت، وە لە شوێنى ئینجیل سووڕەتى فاتیحەم پێدراوە، وە فەزڵی زیاترم پێ دراوە بە پێدانی سوڕەتە كورتەكان (واتە: قوڕئان تا دەگاتە سووڕەتە كورتەكان جێگەی گشت كتێبەكانی تری ئاسمانی پڕ دەكاتەوە، ئەوەی تریشی كە دەمێنێتەوە لە سووڕەتە گچكەكان زیادەیە بەسەر ئەوانەوە). 🌱

📚 أخرجه أحمد 17023، تعليق شُعيب الأرنؤوط: إسناده حسن. 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

22 Oct, 06:00


🍀 قال رسول الله ﷺ 🍀

🤍َالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ مَا أَنْزَلَ اللّهُ فِي التَّوْرَاةِ، وَلاَ فِي الإِنْجِيلِ، وَلاَ فِي الزَّبُورِ، وَلاَ فِي الْفُرْقَانِ مِثْلُهَا وَإِنَّهَا لَلسَّبْعُ مِنَ الْمَثَانِي وَالقُرْآنُ العَظِيمُ الَّذِي أُعْطِيتُهُ🤍

☘️ سوێند بەو كەسەی گیانی منی بەدەستە، خواى زاڵ و پایەدار نە لە تەوڕات و، نە لە ئینجیل و، نە لە زەبوورو، نە لە فوڕقاندا (واتە: قوڕئان) وێنەی سووڕەتى (فاتیحە)ى نەناردۆتە خوار، ئەویش بریتیە لە حەوت ئایەتە دووبارە كراوەكان و قوڕئانى مەزن كە پێم بەخشراون (كە بریتیە لە فاتیحە). ☘️

📚 أخرجه أحمد: 8667، والترمذي: 2875، وقال: حسن صحيح، والنسائي في الكبرى: 11205، وأبو يعلى: 6482. 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

21 Oct, 06:36


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩶 لاَ يَزَالُ الْعَبْدُ فِي صَلاَةٍ مَا كَانَ فِي مُصَلَّاهُ يَنْتَظِرُ الصَّلَاةَ، وَتَقُولُ الْمَلاَئِكَةُ: اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ، اللَّهُمَّ ارْحَمْهُ حَتَّى يَنْصَرِفَ أَوْ يُحْدِثَ 🩶

🩶 بەردەوام بەندە لە نێو نوێژ دایە (یانى: وەك ئەوە وایە كە نوێژ بكات) مادام لە شوێنى نوێژ كردنى بێ، وە چاوەڕوانى نوێژ بكات، وە فریشتەكانیش دەڵێن: خوایە! لێى خۆشبە، خوایە! ڕەحمى پێ بكە، هەتا شوێنەكەى جێ دەهێڵێ، یاخود دەست نوێژى نامێنێ 🩶

📚 أخرجه مسلم: 1541. 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

19 Oct, 06:11


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩷 يَتَعَاقَبُونَ فِيْكُمْ مَلاَئِكَةٌ بِاللَّيْلِ وَمَلاَئِكَةٌ بِالنَّهَارِ، وَيَجْتَمِعُونَ فِي صَلاَةِ الْفَجْرِ وَصَلاَةِ الْعَصْرِ، ثُمَّ يَعْرُجُ الَّذِينَ بَاتُوا فِيْكُمْ، فَيَسْأَلُهُمْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِهِمْ: كَيْفَ تَرَكْتُمْ عِبَادِي؟ فَيَقُولُونَ: تَرَكْنَاهُمْ وَهُمْ يُصَلُّونَ وَأَتَيْنَاهُمْ وَهُمْ يُصَلُّونَ» 🩷

🩷 هەندێك فریشتە بەڕۆژو هەندێك فریشتە بە شەو بە دواتانەوەن (چاودێرن بەسەرتانەوە)، وە هەر كۆمەڵە فریشتەك كۆدەبنەوەو دەگەنە یەكدى لە نوێژى بەیانیان و نوێژى عەسردا، جا ئەو فریشتەى كە شەو لەلاتان بوون سەردەكەون (بۆ لاى خوا) لێیان دەپرسێ: هەرچەندە بە خۆى باشتر حاڵیان دەزانێ، دەفەرموێ: ئەو بەندانەى من چیان دەكرد كە جێتان هێشتن؟ دەڵێن: كە ئێمە چووین بۆ لایان نوێژیان دەكرد، كە هاتینەوەش هەر نوێژیان دەكرد] 🩷

📚 أخرجه البخاري: 530، ومسلم: 1464. 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

17 Oct, 06:04


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🤎خُلِقَتِ الْمَلائِكَةُ مِنْ نُورٍ، وَخُلِقَ الْجَانُّ مِنْ مَارِجٍ مِنْ نَارٍ، وَخُلِقَ آدَمُ مِمَّا وُصِفَ لَكُمْ🤎

🤎فریشتە لە ڕووناكی دروست كراون، وە جنەكانیش لە ئاگر دروست كراون، وە ئادەمیش لەوە دروست بووە كە بۆتان باسكراوە، (ئەویش بریتیە لە قوڕ، قوڕیش بریتیە لە ئاو + خۆڵ)🤎

📚 أخرجه أحمد: 25235، ومسلم: 2996. 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

15 Oct, 06:40


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩵 يَأْتي الشَّيْطانُ أَحَدَكُمْ فَيَقُولُ: مَنْ خَلَقَ كَذا؟ مَنْ خَلَقَ كَذا؟ حَتَّى يَقُولَ: مَنْ خَلَقَ رَبَّكَ؟ فَإِذا بَلَغَهُ، فَلْيَسْتَعِذْ بِاللّهِ وَلْيَنْتَهِ 🩵

🩵 شەیتان دێتە لاى یەكێكتان، دەڵێ: ئەمە كێ دروستى كردوە؟ ئەدى ئەمەیان كێ دروستى كردوە؟ هەتا دەڵێ: كێ پەروەردگارتى دروستى كردوە؟ جا ئەگەر گەیشتە ئەو ڕادەیە، با ئەو مرۆڤە پەنا بگرێ بە خواو (بڵێ: أَعُوذُ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيم)و واز بێنێ 🩵

📚 أخرجه البخاري: 3102، ومسلم: 134. 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

14 Oct, 07:01


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

💛 إِنَّ اللّهَ لاَ يَنَامُ، وَلاَ يَنْبَغِي لَهُ أَنْ يَنَامَ، يَخْفِضُ الْقِسْطَ، وَيَرْفَعُهُ، يُرْفَعُ إِلَيْهِ عَمَلُ اللَّيْلِ قَبْلَ عَمَلِ النَّهَارِ، وَعَمَلُ النَّهَارِ قَبْلَ عَمَلِ اللَّيْلِ، حِجَابُهُ النُّورُ "وَفِي رِوَايَةِ أَبِى بَكْرٍ النَّارُ" لَوْ كَشَفَهُ لَأَحْرَقَتْ سُبُحَاتُ وَجْهِهِ مَا انْتَهَى إِلَيْهِ بَصَرُهُ مِنْ خَلْقِهِ 💛

💛 بێگومان خوای زاڵ و پایە بەرز ناخەوێ، وە ناشگونجێ كە بخەوێ، تەرازوو نزم دەكات و بەرز دەكات، كردەوەی شەو پێش ڕۆژی بۆلا بەرز دەكرێتەوە، كردەوەی ڕۆژیش پێش شەوی بۆلا بەرز دەكرێتەوە، پەردەی خوا ڕووناكییە، (وە لە ڕیوایەتى ئەبو بەكردا دەڵێ: ئاگرە)، ئەگەر خوا پەردەكەی لابدات پڕشنگەكانی ڕووی خوا هەرچی لە حوكمی ئەندازەى بینینی خوادایە هەمووی دەسووتێنێ (واتە: گشت بوونەوەر دەسوتێنێ، چونكە بینینی خوا سنوری نیيەو گشت شتێك دەگرێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەم سوتانە هەڵدەگرێ لەسەر بەهەشتیان كاتێ خۆیانیان پێشان دەدات) 💛

📚 أخرجه مسلم: 179، وابن ماجه: 195، وابن حبان: قال شعيب الأرنؤوط: إسناده صحيح على شرط البخاري 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

13 Oct, 06:23


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🧡إِنَّ للَّهِ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ اسْمـَاً، مائَةً إِلاَّ وَاحِدَاً مَنْ أَحْصَاهَا دَخَلَ الْجَنَّةَ🧡

🧡بێگومان خوا نەوەدو نۆ (99) ناوى هەیە، سەد جگە لە یەكێك، هەر كەسێك بیانژمێرێ دەچێتە بەهەشت🧡

📚 أخرجه أحمد: 11705، ومسلم: 2766، ئەم بابەتە دەقاو دەق لە كتێبی (ڕێگاى صاڵح بوون و بەرەو خوا چوون) وەرگيراوە 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

12 Oct, 13:18


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🧡الإِيْمَانُ: أَنْ تُؤْمِنَ بِاللّهِ، وَمَلاَئِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَاليَوْمِ الآخِر، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرَّهِ»🧡

🧡ئیمان بریتیە لەوەى بڕوابێنى بە خواو، بە فریشتەكانى و، كتێبەكانى و، پێغەمبەرەكانی و، ڕۆژی دوایی، وە ئیمان بێنیت بە قەدەر بە چاك و بە خراپیەوە🧡

📚 أخرجه مسلم: 8، وأبو داود: 4695، والترمذي: 2610، والنسائي: 499. 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

11 Oct, 07:49


🤍قال رسول الله ﷺ🤍

🩷 إِنَّ الرَّجُلَ لَيَعْمَلُ عَمَلَ أَهْلِ الْجَنَّةِ، فِيمَا يَبْدُو لِلنَّاسِ، وَهُوَ مِنْ أَهْلِ النَّارِ، وَإِنَّ الرَّجُلَ لَيَعْمَلُ عَمَلَ أَهْلِ النَّارِ، فِيمَا يَبْدُو لِلنَّاسِ، وَهُوَ مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ 🩷

🩷 پیاوى وا هەیە ئەوەندەى خەڵك بۆیان دەردەكەوێ كردەوەى بەهەشتیان ئەنجام دەدات، كەچى ئەو كەسە دۆزەخییە، وە پیاوى واش هەیە ئەوەندەى بۆ خەڵك دەردەكەوێ كردەوەى دۆزەخیان دەكات، كەچى لە ڕاستییدا ئەو كەسە بەهەشتییە 🩷

📚 (أخرجه البخاري: 2742، ومسلم: 112) 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

10 Oct, 06:21


💜قال رسول الله ﷺ 💜

🤍مَنْ كَانَتِ الآخِرَةُ هَمَّهُ، جَعَلَ اللّهُ غِنَاهُ فِي قَلْبِهِ، وَجَمَعَ لَهُ شَمْلَهُ، وَأَتَتْهُ الدُّنْيَا وَهِيَ رَاغِمَةٌ، وَمَنْ كَانَتِ الدُّنْيَا هَمَّهُ، جَعَلَ اللّهُ فَقْرَهُ بَيْنَ عَيْنَيْهِ، وَفَرَّقَ عَلَيْهِ شَمْلَهُ، وَلَمْ يَأْتِهِ مِنَ الدُّنْيَا إِلاَّ مَا قُدِّرَ لَهُ🤍

💜هەر كەسێك ڕۆژى دواى بكاتە جێى مەبەست و بایەخى، خوا بێ نیازى و دەوڵەمەندى دەخاتە نێو دڵى، وە كاروبارى (دونیاى) بۆ كۆدەكاتەوەو دونیاش بە ملكەچى دێتە ژێر دەستى، بەڵام هەر كەسێك دونیا بكاتە جێى مەبەست و بایەخ پێدانى، خوا هەژاریى دەخاتە نێو چاوى و (هەمیشە هەست بە هەژارى و موحتاجى دەكات و بێ قەناعەت دەبێ)، وە كاروبارى لێ بڵاو دەكات، لە دونیاش تەنیا ئەوەندەى بۆ دێت كە بۆى بڕیاردراوەو ئەندازەكراوە💜

📚 (أخرجه الترمذي: 2465، وصَحَّحَهُ الألباني في صحيح الترغيب والترهيب: 3169.) 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

09 Oct, 05:45


🍀 قال رسول الله ﷺ 🍀

🤍إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى، فَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ إِلَى دُنْيَا يُصِيبُهَا، أَوْ إِلَى امْرَأَةٍ يَنْكِحُهَا، فَهِجْرَتُهُ إِلَى مَا هَاجَرَ إِلَيْهِ🤍

☘️ بێگومان (قبووڵ بوونی) كردەوەكان بە پێی نیازەكانە، وە هەموو كەسێك بە پێی نیازەكەی پاداشت دەدرێتەوە، جا هەر كەس كۆچ كردنی بۆ بەدەستهێنانی (دەستكەوتێكی) دونیایی بێ، یان بۆ مارەكردنی ئافرەتێك بێ، ئەوە كۆچ كردنەكەی بۆ ئەوەیە كە كۆچی بۆ كردوە ☘️

📚 ( أخرجه البخاري : 1, مسلم :1907) 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

08 Oct, 18:40


☂️فەرموودەی قودسی☂️

🤍سَبَقَتْ رَحْمَتِي غَضَبِي🤍

☂️ ڕەحمەت و بەزەییم پێش تووڕەییم كەوتۆتەوە ☂️

📚 أخرجه مسلم: 7146، وفِي رِوايَةٍ أُخْرَى عَن هُرَيْرَةَ، يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: إِنَّ اللَّهَ كَتَبَ كِتَاباً قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَ الْخَلْقَ إِنَّ رَحْمَتِي سَبَقَتْ غَضَبِي فَهُو مَكْتُوبٌ عِنْدهُ فَوْقَ الْعَرْشِ. صحيح البخاري: 7115 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

07 Oct, 06:18


☂️فەرموودەی قودسی☂️

🤍يَا ابْنَ آدَمَ تَفَرَّغْ لِعِبَادَتِي أَمْلأْ صَدْرَكَ غِنًى، وَأَسُدَّ فَقْرَكَ وَإِلاَّ تَفْعَلْ مَلأْتُ يَدَيْكَ شُغْلاً، وَلَمْ أَسُدَّ فَقْرَكَ🤍

☂️ ئەى نەوەى ئادەم! خۆت یەكلابكەوە بۆ بەندایەتى كردنم، دڵت پڕ دەكەم لە دەوڵەمەندى و، ڕێى هەژاریت لێ دادەخەم، وە ئەگەر وا نەكەى، زۆر سەرقاڵت دەكەم بە ئیش و كار، وە ڕێى هەژاریشت لێ داناخەم ☂️

📚 (أخرجه أحمد: 8681، والترمذي: 2466، وقال: حسن غريب، والحاكم: 3657، وقال: صحيح الإسناد، وابن أبي شيبة: 34699، وابن ماجه: 4107، وابن حبان: 393، قال شعيب الأرنؤوط: إسناده حسن، انظر: السلسلة الصحيحة: 1359) 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖

فەرموودە

06 Oct, 07:22


☂️فەرموودەی قودسی☂️

🤍أَيْنَ المُتَحَابُّونَ بِجَلاَلِي؟ اليَوْمَ أُظِلُّهُمْ فِي ظِلِّي، يَوْمَ لاَ ظِلَّ إِلاَّ ظِلِّي🤍

☂️ كوان ئەوانەى لەبەر گەورەیی من یەكدیان خۆش دەویست؟ ئەمڕۆ دەیانخەمە ژێر سێبەرى (عەڕشى) خۆم، كە جگە لە سێبەرى (عەڕشى) من هیچ سێبەرێك نیيە ☂️

📚 (أخرجه مسلم : 6713) 📚

📖{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📖