پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان @qwran114 Channel on Telegram

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

@qwran114


إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ.
بەراستی خوا تەوبەکارانی خۆش ئەوێت.

بۆ هەر پێشنیارێک یان ڕێکلام گۆڕینەوە نامە بنێرن بۆ بۆتی کەناڵ.
@Hawlirebot


8_8_2023

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان (Kurdish)

ئەگەر خوانی قورئان بەرزی نییەتوانیت لە راستی پارەدانی بەرزی لە دنیا و دەیکەی دەرەوەی هەر بەشێکی تازەی خۆت بنچینی. تۆ دەتوانیت لە ژیانی خودا ئاشنا بیت بە نووسینی و گوێرانی قورئان. تێبینی لە خاوەنی ئاشنایی و خۆشحاڵیت بە خواندنی و شناختنی ئەو بەرهەمانەی جوانی. بەراستی ئاشنایی بوون بە قورئان پرۆژەی هەموو ئەو شاگردانەی دەسپێکراوە کە تۆ بڵاو بکەیەت. جێبەجێ بکە بۆ قورئان و بەرهەمانی تێیدا دەوەتەن. ئەگەر دەتوانیت هەر پرسیارێک یان فێریارێک لێکەوتن بکەیت یان بڵابییەوە نامە بنێرن بۆ بۆتی کەناڵ. بۆ داوای چالاکییەکان و زانیاری زیاترتر، بچۆنەوە بۆ کەناڵی پرسیار و وەڵام لە تەلیگرام: @Question571

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

14 Jan, 15:00


« حسبي الله ونعم الوڪیل »🧡

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

14 Jan, 12:48


فەزڵەکانی ڕەوشت جوانی 
پرسیار:
ئەو کەسانەى کە ئەخلاق و ڕەوشتى خۆیان دەپارێزن و ڕەوشتیان جوانە چ خێر و پاداشتێکیان هەیە لاى خواى گەورە ؟
 
پێغەمبەری خوا  دەفەرمووێت: (إنَّما بعثتُ لأتمِّمَ مَكارِمَ الأخلاقِ) بەڕاستی من نێردراوم بۆ ئەوەی ڕەوشتە جوانەکان تەواو بکەم. 
ئەمانەى خوارەوە هەندێکە لە فەزڵ و پاداشتى ڕەوشت و ئەخلاق جوانى : 
یەکەم: ڕەوشت جوانی یەکێکە لە هۆکارەکانی چوونە بەهەشت:
پرسیار کراوە لە پێغەمبەری خوا ﷺ چ شتێک زۆرترین خەڵک ئەباتە بەهەشتەوە؟ یان چ شتێک ئەبێتە هۆی ئەوەی کە خەڵک بباتە بەهەشتەوە بەزۆری؟ ئەویش فەرمووی: تەقوای خوا و ڕەوشت جوانی. 
دووەم: ڕەوشت جوانی هۆکارێکە بۆ ئەوەی ببین بە یەکێک لەو کەسانەی کە خوا خۆشی دەوێن. 
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (أحب عباد الله إلى الله أحسنهم خلقًا  )
سێیەم: ڕەوشت جوانی هۆکارێکە بۆ ئەوەی ببین بە یەکێک لەو کەسانەی کە پێغەمبەری خوا ﷺ خۆشی دەوێن. 
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (إنَّ من أحبكم إليَّ وأقربكم مني مجلسًا يوم القيامة أحاسنكم أخلاقًا  )
چوارەم: ڕەوشت جوانی قورسترین شتە لەسەر تەرازوو. 
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (ما من شيء في الميزان أثقل من حسن الخلق  )
پێنجەم: ڕەوشت جوانی تەمەن زیاد دەکات و بەرەکەتی تێدەکات و پیرۆزی دەکات. 
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (حسن الخلق وحسن الجوار يعمران الديار ويزيدان في الأعمار  )
شەشەم: ڕەوشت جوانی پاداشتەکانی چەند جارە و چەند قات ئەکاتەوە. 
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (إن الرجل ليدرك بحسن خلقه درجات قائم الليل صائم النهار  )
حەوتەم: ڕەوشت جوانی نیشانە و ئاماژەیە یاخود بەڵگەیە لەسەر تەواوێتی ئیمان و باوەڕی کەسێک. 
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (أكمل المؤمنين إيمانًا أحسنهم خلقًا)
هەشتەم: ڕەوشت جوانی یەکێکە لە خێرترین و باشترین کارەکان و عیبادەتەکان.
پێغەمبەری خوا ئامۆژگارى ئەبو زەڕی کرد و فەرمووی : (عليك بحسن الخلق، وطول الصمت، فو الذي نفس محمد بيده، ما عمل الخلائق بمثلهما)

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

14 Jan, 10:08


باشه کە نوێژ ناکەی چی دەکەی.....؟

هەر بەجدی ژیان بێ نوێژ نەکرد چۆن دەروا
ئەو هەموو سەختیە بێ سوژدەنەبردن چۆن ئاسان دەبێ
ئەو غافڵ بونە لە خوا بەس نیە.....!؟


بە ئاگاوەرەوە تا درەنگ نەبوە

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

13 Jan, 08:27


شێوازەکانی زیکری دوای نوێژەکان
پرسیار:
زۆرێک لە خەڵکی لە دواى نوێژە فەرزەکان (٣٣) سبحان الله (٣٣) الحمد لله (٣٤) الله أکبر دەکەن ئایا هەر ئەم شێوازە هەیە یان شێوازی تر لە سوننەتدا هاتووە؟

لە دواى نوێژە فەرزەکان بە پێنج جۆر دەتوانى زیکرەکان بکەی ، وە باشتر وایە هەرجارەو بە جۆرێک بیکەی بۆ ئەوەى کار بە هەموو ئەو فەرمودانە بکەی کە باسی ئەم پێنج جۆرەمان بۆ دەکەن :

یەکەم : (٣٣) سبحان الله (٣٣) الحمد لله (٣٤) الله أکبر.
دووەم : (٣٣) سبحان الله (٣٣) الحمد لله (٣٣) الله أکبر پاشان یەک جار دەڵێى : لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ.
سێیەم : (٢٥) سبحان الله (٢٥) الحمد لله (٢٥) الله أکبر (٢٥) لا إله إلا الله.
چوارەم : (١١) سبحان الله (١١) الحمد لله (١١) الله أکبر .
پێنجەم : (١٠) سبحان الله (١٠) الحمد لله (١٠) الله أکبر .

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

12 Jan, 21:24


دەی بزانە قیامەت زۆر لە دونیا سەخت ترە گەر نا خوای گەورە 99 بەزەی لۆ قیامەت هەڵنەدەگرت

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

12 Jan, 14:36


هەمووان لە تەمەنێک ژیاوین
نە منداڵ بوون نە گەورە

دەبوا هەندێک شت نەکەین چونکە ئێمە جاری منداڵین
هەندێک شتیش نەکەین چونکە ئێمە گەورە بوون

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

12 Jan, 12:37


یەقینت هەبێت خوای گەورە ئیهمالی نەکردووی
بەڵام تەنیا دەیەوێت صبرت تاقی بکاتەوە
..

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

12 Jan, 11:33


ناوی هیچ بەڕێزێک دیار نابی. 💯

https://surveyheart.com/form/6783a82047e6833bd0cd8e9d

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

11 Jan, 21:02


(لا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا)

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

11 Jan, 18:14


خەتمى قورئان تەنها بۆ دایك و باوك و داپیر و باپیر دروستە؟

پرسیار:
من وا گوێ بیست بومە كە خەتمى قورئان تەنها بۆ دایك و باوك و داپیر و باپیر دروستە؟، ئایا ئەمە ڕاستە تكایە زۆرترین روونكردنەوە
بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
بۆ دایك و باوك و داپیر و باپیر هەر كردەوەیەكى چاك بكرێت لە كوڕ و كچەوە دروستە و كارێكى شەرعى یەو بەشى ئەوانیشى تێدایە خواى گەورە دەفەرموێ: {وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَا أَلَتْنَاهُم مِّنْ عَمَلِهِم مِّن شَيْءٍ } سورة الطور(21).
واتە: ئەوانەى باوەڕیان هێناوە و نەوەكانیانیش بە ئیمانەوە شوێنیان كەوتوون ئەوانە لە بەهەشتدا پێك شاد دەكەینەوە لە كردەوەكانیان سوودمەندیان دەكەین وە نەبێت لە كردەوەى نەوەكان هیچ كەم بكەینەوە.
زانایان ڕەحمەتى خواى لێ بێ ئەم ئایەتەیان كردووەتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كردەوەكانى نەوەكان باوكان و دایكان پێى سودمەند دەبن وەڵامیش بۆ ئایەتى: {وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَى} سورة النجم(39).زانایان ووتویانە:كوڕ و كچ ونەوەكان لە كۆشش و هەوڵى مرۆڤن و جودا نین.
بەڵام خەتمى قورئان بۆ دایك و باوك وەكو كردەوەیەكى سەربەخۆ و پێشكەش كردنى بەدایك و باوك نەم بیستوە سەلەف كردبێتیان وا باشترە ئێمە شوێنى ئەوان بكەوین.

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

11 Jan, 11:59


عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«مَنْ رَآنِي فِي المَنَامِ فَقَدْ رَآنِي، فَإِنَّ الشَّيْطَانَ لاَ يَتَمَثَّلُ فِي صُورَتِي».

ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هەر کەسێک لە خەوندا من ببینێ، ئەوە بە دڵنیایی منی بینیوە، چونکە شەیتان ناتوانێ لە شێوەی مندا خۆی پێشان بدات.

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

11 Jan, 03:49


ساردبوونت لە عیبادەت
گەرم گوریت لە گوناهـ و زیاد دەکات..

.

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

10 Jan, 20:45


سورة البقرة - اية 155

وَلَنَبۡلُوَنَّكُم بِشَيۡءٖ مِّنَ ٱلۡخَوۡفِ وَٱلۡجُوعِ وَنَقۡصٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَنفُسِ وَٱلثَّمَرَٰتِۗ وَبَشِّرِ ٱلصَّٰبِرِينَ

سوێند به‌خوا تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ كه‌مێك له‌ ترس و بیم و برسێتی و كه‌م بوونی ماڵ و سامان و مردنی كه‌س و كارو تیاچوونی به‌رو بوومی كشتوكاڵ، جا مژده‌ بده‌ به‌و كه‌سانه‌ی خۆگرو ئارامگرن...

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

10 Jan, 19:36


جۆین بن بەرێزان.

https://t.me/for_allah11

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

10 Jan, 09:54


خواحافیزی یانی سلام عليكم.

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

09 Jan, 17:56


.عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ الله عَنْهُ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: "مَنْ كَانَ لَهُ سَعَةٌ وَلَمْ يُضَحِّ فَلَا يَقْرَبَنَّ مُصَلَّانَا". أخرجه ابن ماجه (2/1044 ، رقم 3123) ، والحاكم (4/258 ، رقم 7565) وقال : صحيح الإسناد. وصححه الألباني رقم 6490 .
(ئەبو هریرە) دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە(صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی: هەركەسێك توانای هەبێت و قوربانی نەكات ئەوە با نزیكی نوێژی جەژن نەبێتەوە. ئەمەش بەڵگەیە لە سەر واجیب بوونی قوربانی كردن.

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

09 Jan, 04:08


ئیـمامــی عەلی جـوانی فەموو:
ئێستا خەڵکی خەتوون
کە مردن ئەوکات بەخەبەر دێن.....

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

08 Jan, 20:29


ئەوەی نەیان خوێندوە دەێ ئێستاش کاتت هەیە.

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

21 Nov, 16:22


جۆین  بن بەرێزان کەناڵی تایبەتە.

https://t.me/Nzayi_dll

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

21 Nov, 09:39


(1) فوو کردن بە كه‌ڕه‌ناو شه‌یپوورا (الصور) :

دوو فوو کردن هەیە بە كه‌ڕه‌ناو شه‌یپوورا (الصور) و مەلائیکەی تایبەت بەو کارە فووی پیا دەکات کە ئەویش (إسرافيل)ـە .
فووکردنی یەکەم : هەموان دادەچەڵکێنێت تەنها هەندێک نەبێت کەخودا ویستی لەسەر بێت گوێ بیستی نەبن.
فوکردنی دووەم : خەڵک لەگۆڕەکانیان دێنە دەرەوە بۆ لێپرسینەوە ، ؛ خوای پەرەردگار فەرموویەتی : ﴿ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَصَعِقَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَنْ شَاءَ اللَّهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَى فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنْظُرُونَ ﴾ [الزمر: 68].
واتە :وه‌ فوو ئه‌كرێ به‌ كه‌ڕه‌ناو شه‌یپوردا له‌لایه‌ن ئیسرافیله‌وه‌ كه‌ فوو كردنی یه‌كه‌مه‌و هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌ر هه‌مووی ئه‌مرێت و تیا ئه‌چێت ، ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت، كه‌ وتراوه‌: ئیسرافیل خۆیه‌تی وه‌ دواتر خۆیشی ئه‌مرێت، یان فریشته‌ى گیانكێشانه‌، یان هه‌ڵگرانى عه‌رشى پیرۆزى خواى گه‌وره‌ن، یان شه‌هیده‌كانن، یان موسا پێغه‌مبه‌ره‌ - -  پاشان دووه‌مجار فووی پیا ئه‌كاته‌وه‌ خه‌ڵكی هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵئه‌ستن و له‌ گۆڕه‌كانیان ده‌رئه‌چن وه‌ ته‌ماشا ئه‌كه‌ن، (نێوانى هه‌ردوو فوو كردنه‌كه‌ چل ساڵه‌). 
وەهەروەها فەرموویەتی : ﴿ يَوْمَ تُبَدَّلُ الْأَرْضُ غَيْرَ الْأَرْضِ وَالسَّمَاوَاتُ وَبَرَزُوا لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ ﴾ [إبراهيم: 48].
واته: له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌و زه‌ویه‌ ئه‌گۆڕێ به‌ زه‌ویه‌كی تر، وه‌ ئاسمانه‌كانیش ئه‌گۆڕێن، یاخود وتراوه‌: شێوازی ئه‌گۆڕێ، عائیشه‌ پرسیارى له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا -  - كرد ئه‌ى خه‌ڵكى له‌و رۆژه‌دا له‌ كوێن؟ فه‌رمووى: له‌سه‌ر پردى صیراتن ، وه‌ هه‌موو خه‌ڵكی له‌ قه‌بره‌كان ده‌رئه‌چن و ده‌رئه‌كه‌ون بۆ خوایه‌ك كه‌ تاك و ته‌نهاو باڵاده‌سته‌.
وە ئیمامی موسلیم لە سەهلی کوڕی سەعدەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت ، پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی : ((يُحشَر النَّاس يوم القيامة على أرضٍ بيضاءَ عَفْرَاءَ - بياض إلى حمرة - كَقُرْصَةِ النَّقِيِّ - الدقيق - ليس فيها عَلَمٌ لأحد - ليس فيها سكن، أو بناء، ولا أثر))؛ (مسلم حديث: 2790).
واتە: لەڕۆژی دوایدا خەڵک حەشر دەکرێن لەسەر ئەرزێکی سپی کەڕەنگی سووری لەخۆ گرتووە ، وەکو نانێکی سپی وایە ،گوناهی لەسەر نەکراوە ، و هیچ کەسێک هیچ نیشانەیەکی نییە  لەوانی تری جیا بکاتەوە .

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

20 Nov, 12:14


خەیاڵی ئەوە بڪە پاداشتی ئارامگرتنەڪەت ئەوە بـێت، هەموو ڕۆژێڪ لە بەهەشتدا بگەیت بە خزمەتی پێغەمبەری خودا ﷺ و
بەناوی خۆتەوە بانگت بڪات و قسەت بـۆ بڪات😢

بە چاوی خۆت ئەبوبەڪر و عومەر و عوسمان و عەلی و هاوەڵە بەڕێزەڪان ببینیت، باسی ڕۆژەڪانی سەرەتای ئیسلامت بـۆ بڪەن،
باسی ڪۆڵنەدان و قوربانیدانەڪەیان بڪەن،تۆیش پرسیاریان لێ بڪەیت و ئەوان وەڵامت بدەنەوە، وەڪ دوو هاوڕێ گفتوگۆ بـڪەن ،چ سەرڪەوتن و خەڵاتێکی مەزنـە .

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

20 Nov, 06:40


سورة إبراهيم - اية 24

أَلَمۡ تَرَ كَيۡفَ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا كَلِمَةٗ طَيِّبَةٗ كَشَجَرَةٖ طَيِّبَةٍ أَصۡلُهَا ثَابِتٞ وَفَرۡعُهَا فِي ٱلسَّمَآءِ

ئایا نه‌تانبینیوه‌ و نه‌تانزانیوه‌ چۆن خوا نموونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ به‌گوفتاری چاك و پاك، که‌وه‌ك دره‌ختی چاك و به‌ردار وایه‌، ڕه‌گی به‌توندی داکوتاوه‌ له‌ زه‌ویدا، لق و پۆپه‌کانیشی به‌ئاسماندا بڵاوبونه‌ته‌وه‌.

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

19 Nov, 13:08


مرۆڤ کە شتێک دەکری گەرەنتی مانەوەی ساڵێ دەوێت
لە کاتێک دا خۆی گەرنتی مانێ نیە تا بەیانی.....

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

19 Nov, 11:51


أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ عَدَدَ مَا خَلَقَ
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ مِلْءَ مَا خَلَقَ
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ عَدَدَ مَا فِي الْأَرْضِ وَالسَّمَاءِ
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ مِلْءَ مَا فِي الْأَرْضِ وَالسَّمَاءِ
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ عَدَدَ مَا أَحْصَى كِتَابُهُ
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ عَدَدَ كُلِّ شَيْءٍ
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ مِلْءَ كُلِّ شَيْءٍ

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

19 Nov, 02:00


هەموو_ڕۆژێك_دوو_فریشتە_دادەبەزنە_سەر_زەوی

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ((مَا مِنْ يَوْمٍ يُصْبِحُ الْعِبَادُ فِيهِ إِلَّا مَلَكَانِ يَنْزِلَانِ، فَيَقُولُ أَحَدُهُمَا: اللهُمَّ، أَعْطِ مُنْفِقًا خَلَفًا، وَيَقُولُ الْآخَرُ: اللهُمَّ، أَعْطِ مُمْسِكًا تَلَفًا)) رواه مسلم ١٠١٠.

واتە: ((هیچ ڕۆژێك نی یە كە بەندەكان بەیانی بكەنەوە ئیللا دوو فریشتە دادەبەزنە-سەر زەوی- یەكێكیان دەڵێ: خوایە ئەو كەسەی ماڵ دەبەخشێ بۆی زیاد بكەی, وە ئەوەی تر دەڵێ: خوایە ئەوەی ڕەزیلی دەكات-ماڵەكەی- لەناو ببەی)).

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

18 Nov, 16:58


خودایە داوای کۆتایییەکی باشت لێدەکەم

God, I ask you for a good ending

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

18 Nov, 08:55


حوكمى قورئان خوێندن چى یە لەسەر گۆڕ ئایا دروستە یان نا؟

قورئان خوێندن لەسەر گۆڕ دروست نى یە وبیدعەیە، وە پێغەمبەرى خوا  زانا ترین كەس بووە بە شەریعەتى خوا، وە زانا ترین كەس بووە بەوەى كە ووتویەتى، وە زاناترین و پاراو ترین كەس بووە لەوەى دەرى بڕیووە، وە لەهەموو كەس ئامۆژگارى زیاتر كردووە لەوەى كە ویستوویەتى، ئەوە كە دەفەرمێت:
كُلُّ بِدعَةٍ ضَلالَة ] (صححه الشيخ الألباني في: سلسلة الأحاديث الصحيحة: 6/ 2735).). واتە: هەموو بیدعەیەك گومڕایى یە.
وە ئەم ڕستە گشتى یە كۆگیرە هیچ شتێكى لێ جیا ناكرێتەوە ودەرناكرێت، وە هەموو بیدعەیەك گومڕایى یە بەم دەقە (محكم) ە ڕەوانبێژە كە ئەگەر كەسێك بیەوێت درێژەى پێ بدات و روونى بكاتەوە ئەوا پەرتووكێكى گەورەى دەوێت، بۆیە قورئان خوێندن لەسەر گۆڕ بیدعەیە ولەسەردەمى پێغەمبەرى خوادا () نەبووە، وە پێغەمبەریش () ئەم شتەى نەكردووە بە سوونەت نەبە ووتەى، نەبە كردەوەى نە بە بێدەنگ بوون و ڕازى بوونى، بەڵكو ڕێنمونى ئوممەتەكەى دەكرد بۆ ئەم شتە دەیفەرموو بڵێن:

[ السَّلامُ عَلَيكُمْ دارَ قَومٍ مُؤْمِنِين، وإنَّا إنْ شَاءَ اللهُ بِكُمْ لاحِقُون، يَرْحَمُ اللهُ المُسْتَقْدِمِينَ مِنا ومِنْكُمْ والمُسْتَأخِرِين، نَسْأَلُ اللهَ لنا ولَكُمُ العافِيةَ، اللّهُمَّ لا تَحْرِمْنا أجْرَهُمْ ولا تَفْتِنا بعدَهُم، واغْفِرْ لَنا ولَهُم
] (صحيح الجامع الصغير، رقم: 4421، دون (اللهم لا تحرمنا أجرهم ولا تفتنا بعدهم، واغفر لنا ولهم).
واتە: سەلامى خواى گەورەتان لێ بێت ئەى خەڵكانى باوەڕدارى ئەم گۆڕستانە، ئێمەش إن شاء الله پێتان دەگەین و دێین بۆ لاتان، خواى گەورە ڕەحم بە ڕۆیشتوەكان و هاتووەكانى ئێمەو ئێوەیش بكات، داواكارى پارێزراوین لە خواى گەورە بۆ ئێمەو ئێوەیش، خوایە بێ بەشمان نەكەیت لە پاداشتیان، وە لە دواى
ئەوانیش تاقیمان نەكەیتەوە، وە لەئێمەو ئەوانیش خۆش بە .

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

11 Nov, 13:40


بەڕێزان تاقیکردنەوە زۆر بەسوود دەبێ تکایە بەژدار بن

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

11 Nov, 13:00


فەرموون بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە

https://quizzory.in/id/671508d9fef8ad10767f7b4a

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

11 Nov, 08:05


سود و چاكه‌كانی داوای لێخۆشبوون (إستغفار) کردن

١ ـ داوای لێخۆشبوون گوێڕایه‌ڵی كردنی خوای گه‌وره‌یه‌ .
٢ ـ هۆكارێكه‌ بۆ لێخۆشبوونی تاوانه‌كان : {فقُلْتُ اسْتغْفِرُوا ربّكُمْ إِنّهُ كان غفّارا (١٠) } [نوح] .
٣ ـ بۆ دابەزينی باران : يُرْسِلِ السّماء عليْكُمْ مِدْرارا (١١) [نوح] .
٤ ـ بەردەوام پێدانی ماڵ و منداڵ : ويُمْدِدْكُمْ بِأمْوالٍ وبنِين (١٢) [نوح] .
٥ ـ ڕۆشتنە نێو چەندین باخ : ويجْعلْ لكُمْ جنّاتٍ (١٢) [نوح] .
٦ ـ زیادبوونی توانا و هێز به‌هه‌موو واتاكانیه‌وه‌ : وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ (٥٢) [هود] .
٧ ـ سوودی باش و خۆشگوزرانی : يُمَتِّعْكُم مَّتَاعًا حَسَنًا إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى (٣) [هود] .
٨ ـ لادانی بەڵا و ناهەمواری : وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (٣٣) [الأنفال] .
٩ ـ وه‌هۆكارێكه‌ بۆ پێدانی چاكه‌به‌هه‌موو خاوه‌ن چاكه‌یه‌ك : وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ (٣) [هود] .
١٠ ـ به‌نده‌كان له‌هه‌موو شتێك زیاتر پێویستیان به‌داوای لێخۆشبوونه‌ چونكه‌به‌شه‌و و به‌ڕۆژ هه‌ڵه‌ و تاوان ده‌كه‌ن ، جا ئه‌گه‌ر داوای لێخۆشبوونیان كرد له‌خوا ئه‌وا خوا لێیان خۆشده‌بێت .
١١ ـ داوای لێخۆشبوون هۆكارێكه‌ بۆ دابه‌زینی ڕه‌حمه‌ت : لَوْلَا تَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (٤٦) [النمل] .
١٢ ـ وه‌ده‌بێته‌ مایه‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ و تاوانه‌كانی نێو مه‌جلیس .
١٣ ـ وه‌چاولێكردنه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) ، چونكه‌ئه‌و ته‌نها له‌یه‌ك مه‌جلیسدا (٧٠) حه‌فتا جار داوای لێخۆشبوونی كردووه‌له‌خوا ، وه‌له‌ریوایه‌تێكدا : (١٠٠) سه‌د جار .

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

10 Nov, 10:33


[ تەنــیا بەتێڕامانەوە بیخوێنەوە ]

«مرۆڤ هاتە دونـیاوە هیچ شتێکی نەبوو، لەپاشان هەوڵ دەدات بۆ هەموو شتێک، لەپاشان هەموو شتێک جێ دەهێڵێت، وە دەڕوات بێ ئەوەی هیچ شتێک ببات، لەپاشان لەسەر هەموو شت حیسابی لەگەڵ دەکرێت».

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

09 Nov, 18:43


ئەبو هورەیرە رضيَ اللهُ عنه گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە ، پێغەمبەری خوا لەسوچێکی مزگەوتەکە دانیشتبوو ، ئەو پیاوە نوێژی کرد و پاشان هات و سەلامی لە پێغەمبەر  کرد ، پێغەمبەری خواش  پێی فەرموو : ((وعلَيكَ السَّلامُ، ارجِعْ فصلِّ؛ فإنَّك لم تُصَلِّ، فرجَع فصلَّى ثم جاء فسلَّم، فقال: وعلَيكَ السَّلامُ، فارجِعْ فصلِّ؛ فإنَّك لم تُصَلِّ، فقال في الثَّانيةِ، أو في التي بعدَها: علِّمْني يا رسولَ اللهِ، فقال: إذا قُمْتَ إلى الصَّلاةِ فأسبِغِ الوُضوءَ، ثم استقبِلِ القِبلةَ فكبِّرْ، ثم اقرَأْ بما تيسَّر معَك منَ القرآنِ، ثم اركَعْ حتَّى تَطمَئِنَّ راكِعًا، ثم ارفَعْ حتَّى تستوِيَ قائِمًا، ثم اسجُدْ حتَّى تَطمَئِنَّ ساجِدًا، ثم ارفَعْ حتَّى تَطمَئِنَّ جالِسًا، ثم اسجُدْ حتَّى تَطْمَئِنَّ ساجِدًا، ثم ارفَعْ حتَّى تَطمَئِنَّ جالِسًا، ثم افعَلْ ذلك في صلاتِكَ كلِّها)) (رواه البخاري (6251) ، ومسلم (397)) .
واتە : سەلامی خوا لەخۆت بێت ، بگەڕێرەوە نوێژ بکە ؛ چونکە تۆ نوێژت نەکردووە !
پیاوەکە گەڕایەوە و نوێژی کرد و پاشان هات و سەلامی لە پێغەمبەر کرد ، پێغەمبەری خوا  پێی فەرموو : سەلامی خوا لەخۆت بێت ، بگەڕێرەوە نوێژ بکە ؛ چونکە تۆ نوێژت نەکردووە ، پیاوەکە لەجاری دووەمدا یاخود لەجاری سێیەمدا گوتی : فێرم کە ئەی پێغەمبەری خوا ، فەرمووی : کاتێ هەستای بۆ نوێژ کردن دەس نوێژ بەجوانی بگرە ، پاشان ڕوو بکەرە قیبله و (الله ٲکبر)بکە ، پاشان ئەوەندە قورئان بخوێنە کە لەتواناتدا هەیە ، پاشان ڕکوع ببە تاوەکو گیانت لەحەرەکە دەکەوێت ، پاشان بەرز بەرەوە تاوەکو بەتەواوی ڕاست دەبیتەوە ، پاشان سەژدە ببە تاوەکو گیانت لەحەرەکە دەکەوێت ، پاشان بەرز بەرەوە تاوەکو بەتەواوی دادەنیشیت ، پاشان سەژدە ببە تاوەکو گیانت لەحەرەکە دەکەوێت ، پاشان بەرز بەرەوە تاوەکو بەتەواوی دادەنیشیت ، پاشان ئەمانەی پێتم گوت لەهەموو نوێژەکانتدا دوو باره بکەرەوە .

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

08 Nov, 17:36


السَّلامُ عَلَيْكُم ورَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكاتُهُ


پرۆژەی 16⬅️ کەناڵی ((ئاشنا بوون بە قورئان))
هەندێک لە بابەتەکانی تەجوید ئاسانە دەبێ ان شاءالله


تێبینی
1️⃣. پرۆژەی بە شێوەی ئۆنڵاین دەبێت.
2️⃣. هەموو پسیارەکان هەڵبژاردن دەبێ.
3️⃣.ئەوەی بۆ تاقیکردنەوە داخڵە بە pdf
  پۆست دەکری لە کەناڵ .
4️⃣. تاقیکردنەوە 24 پسیارو یەک پسیار
سەلامەت دەبی یانی کۆی گشتی 25 پسیار



پێویست بە ناو نوسین ناکات تا کاتی تاقیکردنەوە. 🖋️


رۆژی تاقیکردنەوە  28 _11_2024🗓️

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

08 Nov, 15:02


دەلێ حەز بە پرۆژەی نوێ ناکەن؟

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

08 Nov, 13:56


سلام عليكم ورحمه الله وبركاته

ڕاتان چۆنە پرۆژەی تایبەت بە هەندێک بابەتی تەجوید ئاسان.؟

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

08 Nov, 12:00


یا الله‌ به‌ ناوه‌ پیرۆزه‌كانت به‌ سیفاته‌ به‌رز و جوانه‌كانت لێت ده‌پاڕێینه‌وه‌...

🖤(فیرده‌وس)مان به‌ نسیب بكه‌
🖤له‌ تاوانی گه‌وره‌ و بچوک ، ئاشكرا و په‌نهانمان خۆش به‌
🖤لێمان ڕازی به‌
🖤ئاواته‌كانمان به‌دی بهێنه‌
🖤شیفای نه‌خۆشه‌كانمان بده‌
🖤هیدایه‌تی گه‌نجه‌كانمان بده‌
🖤زه‌واج بۆ گه‌نجه‌كانمان ئاسان بكه‌یت
🖤كێشه‌ی نێوان هاوسه‌ران چاره‌سه‌ر بكه‌یت
🖤قه‌رزی قه‌رز داره‌كانمان بده‌یته‌وه‌
🖤له‌ مردووه‌كانمان خۆش به‌
🖤ئه‌وه‌ی مناڵی نیه‌ پێی ببه‌خشه‌
🖤ئه‌وه‌ی مناڵی هه‌یه‌ بۆی صاڵح بكه‌
🖤هێز ببه‌خشه‌ به‌ ڕۆح و دڵ و مێشک  و جه‌سته‌مان
🖤له‌ عه‌زابی قه‌بر و ڕۆح كێشان په‌نات پێده‌گرین
🖤له‌ شه‌ڕی مه‌خلوقه‌كانت‌ په‌نات پێده‌گرین
🖤 سه‌ختی پردی سیرات و ڕۆژی قیامه‌تمان بۆ ئاسان بكه‌یت
🖤ئه‌وه‌ی كێشه‌ و خه‌می هه‌یه‌ له‌سه‌ری هه‌ڵگری
🖤ئه‌و ده‌ستانه‌ به‌هێز بكه‌یت كه‌ مه‌زڵوم له‌ژێر ده‌ستی زاڵم ده‌ناڵێنن
🖤به‌ر شه‌فاعه‌تی پێغه‌مبه‌ری نازدار ( صلى الله عليه وسلم ) بكه‌وین
🖤لێمان ببوره‌ ئه‌گه‌ر وه‌ک پێویست یادت نه‌كه‌ین

اللهم امــــــین یارب  العالمین٠

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

01 Nov, 20:07


حَسْبُنَا اللهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

01 Nov, 16:15


ئەو هەموو نازداریە و شیرینیە زۆرە وایە... ❤️🐈

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

01 Nov, 10:59


ئەحکام و ئادابەکانى (جلسة الإستراحة) دانیشتن لەکاتی هەستانەوە بۆ ڕکاتەکانی تری نوێژ

1-پێناسەکەی : بریتی یە لەدانیشتنێکی کەم لەنێو نوێژدا ، وپێی دەوترێت دانیشتنی ئیسراحەت چونکە لەدوای حەرەکاتەکانی نوێژەوە ئەنجام دەدرێن .
2-جێگاکەی : لەکاتی هەستانە بۆ ڕکاتی دووەم یاخود چوارەم لەنوێژی سێ ڕکاتی وچوار ڕکاتیدا .

((أنه رأى رسول الله ﷺ يصلي فإذا كان في وتر من صلاته لم ينهض حتى يستوي قاعداً))  رواه البخاري.
واتە : پێغەمبەری خوای   بینی نوێژی دەکرد جا کاتێ بیویستایە هەڵسێتەوە لەنوێژەکەیدا بەرز نەدەبووەوە تاوەکو بەتەواوی دانەنیشتایە .

ئەندازەی دانیشتنەکە :
بەوە دەبێت هەموو ئەندامێکی لاشە بگەڕێتەوە جێگای خۆی ، وە وتراوە : وەک دانیشتنی نێوان سەژدەکان ، وەهیچ بەڵگەیەک نی یە لەسەر دیاری کردن بەڵام ئەم دانیشتنە دانیشتنێکی سوک وکەم دەبێت .

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

31 Oct, 21:30


خوێندنی سورەتی الكهف لە بیر مەکەن.

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

31 Oct, 09:54


چۆن پەنا بگرین بە‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قه‌رز و قه‌رزاری؟


عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه) أَنَّهُ قَالَ : سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ () كَثِيرَاً مَا يَدْعُو بِهَؤُلاَءِ الدَّعَوَاتِ :
((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْهَمِّ وَالْحَزَنِ وَالْعَجْزِ وَالْكَسَلِ وَالْبُخْلِ وَالْجُبْنِ وَضَلَعِ الدَّيْنِ وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ)) (1).
واته‌ : من زۆر جارێك ده‌مبیست پێغه‌مبه‌ری خوا ()  به‌م دوعایانه‌ ده‌پاڕایه‌وه‌ : خوایه‌ من په‌نات پێده‌گرم له‌ غه‌مباری و ناڕه‌حه‌تی و بێتوانایی و ته‌مبه‌ڵی و ڕه‌زیلی و ترسنۆكی و قورسی قه‌رز و زاڵ بوونی پیاوان .
وَعَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ (رضي الله عنه) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ () كَانَ يَدْعُو بِهَؤُلاَءِ الْكَلِمَاتِ :
((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ ...))(2).
واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خوا () به‌م ووشانه‌ ده‌پاڕایه‌وه‌ و دوعای ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو : خوایه‌ من په‌نات پێده‌گرم له‌ زاڵ بوونی قه‌رز به‌ سه‌رمه‌وه‌ ...
هۆی ئه‌مه‌ش له‌م فه‌رمووده‌یه‌ی خواره‌وه‌دا باس كراوه‌ :
عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ : كَانَ رَسُولُ اللَّهِ () أَكْثَرَ مَا يَتَعَوَّذُ مِنَ الْمَغْرَمِ وَالْمَأْثَمِ ، قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ مَا أَكْثَرَ مَا تَتَعَوَّذُ مِنَ الْمَغْرَمِ ؟ قَالَ : ((إِنَّهُ مَنْ غَرِمَ حَدَّثَ فَكَذَبَ وَوَعَدَ فَأَخْلَفَ))(3).واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خوا ()  زرۆ جارێك په‌نای ده‌گرت به‌ خوا له‌ قه‌رزاری و تاوانباری ، منیش ووتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وه‌ له‌ به‌ر چی زرۆ جارێك په‌نای ده‌گرت به‌ خوا له‌ قه‌رزاری ؟ فه‌رمووی : چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك قه‌رزار بوو ئه‌گه‌ر قسه‌ی كرد درۆ ده‌كات و ئه‌گه‌ر وه‌عد و په‌یمانیشی بدات ده‌یشكێنێت ..

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

30 Oct, 21:28


دایکێک هەر چۆنێک بێت کاژمێر 7 مناڵەکەی هەڵدەستێنێت  بۆ قوتابخانە...!

بەڵام دڵێ نایە بۆ نوێژی بەیانی هەڵستێنێت.....

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

30 Oct, 19:38


؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ساردیتان لە وەڵام دانەوە پسیارێکی ئاوا من زۆر نائومێد دەکا.. 😢🥺

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

30 Oct, 13:56


ئەوەندە قورسە ناوی خوا گەورە بە ماناوە؟

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

30 Oct, 13:05


قالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ

(( إِنَّ لِلَّهِ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ اسْمًا، مَنْ أَحْصَاهَا دَخَلَ الْجَنَّةَ ))
واتە:اللَّهُ تَعَالَى نەوەد و نۆ ناوی هەیە، هەرکەسێك سەرژمێریان بکات دەچێتە بەهەشتەوە.


ناوێکی خوای گەورە بنوسە بە ماناوە....

.

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

30 Oct, 11:02


(٤٠) ڕکات نوێژ لە شەو و ڕۆژێکدا
تا ئێستا زانیوتە کە پێغەمبەرى خوا صلی الله علیه وسلم لە هەموو شەو و ڕۆژێکدا (٤٠) ڕکات نوێژی دەکرد؟!

زانای پایەبەرز (ابنُ القیِّم ڕەحمەتى خوای لێ بێ) لە باسی نوێژە بەردەوامەكانی (پێغەمبەرى خوا ) فەرموویەتی :
كۆی نوێژە بەردەوامەكانی پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لە شەو و ڕۆژێكدا كە بەردەوام ئەنجامی دەدا و پارێزگاری دەكرد لەسەریان بریتی بووە لە چل ڕکات ، بەم شێوەیەی لاى خوارەوە :
یەکەم : (١٧)  ڕکاتی پێنج نوێژە فەرزەکە .
دووەم : (١٢) ڕکاتى سونەتەکانى پێش و پاش نوێژە فەرزەکان کە بریتین لە :
دوو ڕكات پێش نوێژى بەیانى
چواڕ ڕكات پێش نوێژى نیوەڕۆ
دوو ڕكات پاش نوێژى نیوەڕۆ
دوو ڕكات پاش نوێژی مەغریب
دوو ڕكات دواى نوێژى عیشا
سێیەم : (١١) ڕکات شەو نوێژ .

ئەى تۆ چەند ڕکات دەکەی؟

بۆیە گرنگە هەمیشە بەردەوام بیت لەسەر ئەم نوێژانە تاوەكو مردن ، ئایا نازانی ئەو کاتە وەڵامدانەوە و دوعاکانت چەند خێرادەبێت و چەند بە پەلە ئەو دەرگایەت بۆ دەكرێتەوە كە لە هەموو شەو و ڕۆژێكدا چل جار لێی بدەى و داواى لێ بکەى؟ زاد المعاد لابن القيم: ١  / ٣٢٧.

هەر بۆیە پێویستە كە موسڵمان سووربێت لەسەر ئەم چل ركعاتە وەكو ویردێكی ڕۆژانە و هیچیان لـێ‌ كەم نەكاتەوە ، وە ئەگەر زیاتریشی كرد وەکو نوێژى چێشتەنگا و سونەتى دەستنوێژ و .... ئەوا ئەمە چاكە دانە پاڵ چاكەیە. 

بیرخستنەوە :
(٤٠) ڕکات نوێژ واتە (٨٠) سوجدە بردن ، پێغەمبەرى خواش صلى الله علیه وسلم فەرمویەتى : هیچ بەندەیەكی باوەڕدار نییە كە سەژدەیەك بۆ خوای پەروەردگار ببات، ئیلا خوای پەروەردگار چاكەیەكی بۆ ئەنووسێت، وە خراپەیەكیشی ئەسڕێتەوە، وە پلەیەكیشی بەرز ئەكاتەوە .

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

30 Oct, 09:49


کێ بوو ووتی گریان لاوازیە.
پێغەمبەری خوا  ﷺ  فەرمووی
گریان ڕەحمەتێکە خوا دەیخاتە دڵی ئیمان دارانەوە

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

25 Oct, 13:44


ئەگەر_دڕكیش_لە_پێت_ڕابچێ‌_بە_چاكە_بۆت_دەنووسرێ‌

وَعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ: عَنِ النَّبِيِّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قَالَ ((مَا يُصِيبُ المُسْلِمَ، مِنْ نَصَبٍ وَلاَ وَصَبٍ، وَلاَ هَمٍّ وَلاَ حُزْنٍ وَلاَ أَذًى وَلاَ غَمٍّ، حَتَّى الشَّوْكَةِ يُشَاكُهَا، إِلَّا كَفَّرَ اللَّهُ بِهَا مِنْ خَطَايَاهُ)) رواه البخاري ٦٥٤١.

واتە: ((هەر موسڵمانیك توشی هەر ماندووبوون و شەكەتیەك بێت ، وە دووچاری هەر نەخۆشی و خەفەت و دڵتەنگی و ئازار و غەمباریەك بێت ، هەتا ئەگەر دڕكێكیش-لە پێی-ڕابچێ ، ئەوا خوای گەورە بۆی دەكات بە كەفاڕەتی تاوانەكانی)).

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

25 Oct, 08:43


خوێندنی سورەتی الكهف  لە بیر مەکەن

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

24 Oct, 19:26


قورئان هەمووی پیرۆز و گه‌وره‌یە.

بەڵام کام ئایەتە لای تۆ زۆر تایبەتە.؟

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

23 Oct, 21:13


-‏"أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الْعَظِيمَ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ، وَأَتُوبُ إِلَيْهِ"

-"لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ المُلكُ ولَهُ الحمدُ يُحيِي ويُميتُ وهو علَى كلِّ شيءٍ قديرٌ".

‏-"‏اللهمَّ صلِّ على محمدٍ وعلى آلِ محمدٍ كما صلَّيتَ على إبراهيمَ وعلى آلِ إبراهيمَ إنكَ حميدٌ مجيدٌ اللهمَّ بارِكْ على محمدٍ وعلى آلِ محمدٍ كما باركتَ على إبراهيمَ وعلى آلِ إبراهيمَ إنكَ حميدٌ مجيدٌ".

-"‏لَا حوْل ولَا قُوَّةَ إِلَّا باللَّهِ الْعَزِيزُ الْحكِيمُ".

-"لا إِلَهَ إِلا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ".

-"اللهُمّ إنكَ عفو تُحبّ العفو فاعفُ عني".

-"اللهُم إنّ نسألك الحُسنى و زِيادة".

-"اللهُم إعتق رِقابنَا و رِقاب أبائنا من النّار".

-"اللَّهُمَّ أعِنَّا عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ"

-"اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِلمُؤْمِنِينَ وَالمُؤْمِنَاتِ ، وَالمُسْلِمِينَ وَالمُسْلِمَاتِ ، الأحْيَاءِ مِنْهُمْ وَالأمْوَاتِ".

-"اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ذَنْبِي كُلَّهُ: دِقَّهُ وَجِلَّهُ، وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ، وَعَلاَنِيَّتَهُ وَسِرَّهُ".

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

23 Oct, 20:01


ئەم شەو بەنیازیت چێ بە خودا بڵێ.؟         
لەدوای کردنی دوو ڕکات شەو نوێژ.!
.

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

23 Oct, 16:07


بۆ منداڵان ڕاست و هەڵەی نوێژ

2,644

subscribers

1,439

photos

279

videos