چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە @kirkukk24 Channel on Telegram

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

@kirkukk24


چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە (Kurdish)

بەخێربێت بۆ چەناڵی چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە! ئەم چاودێری کۆمەڵایەتی لە کرکووک ەوە کە لەخوارەوە زانیارییەکانی نیوەی Heval بدەدات. بە بەکارهێنانی ئەم چاودێریە، ئیمکانی پەیوەندییەک بەتایبەتی پێشکەش دەکرێت کە بەوەی دواتر بە هاوکارانی ترێزی بەڕێوەبەری پاراستن. ئەم چاودێریە بۆ هەموو ئادەمی بەشداری لە کۆمەڵایەتی و راگەیاندن بە بەرەوپێشیاری شتی جێهانی. لە چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە دەتوانیت زانیاری لەسەر وەقار و گوند و گەشەڵ و بەرز ببینیت. هاوڕێکانی زۆر تایبەتی و تایبەت بەڕێوەبردار بەرز بووەی ترێزی چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە. بەتایبەتی ئەم چاودێریە پەیوەندییەکانی ڕاگەیاندنی مەسئولیەتی گوند و کردارتی کەسانەت کەزیادە دەکات و وردەگرێت. بە بەشداری لە چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە، توانای چاودێرییەکی پەیوەندی دەیت بە زانیارییەکانی بەرهەمی ئاگاز پەیوەندییەکان. ئەمان لە خۆکارانەوەیە کە دەتوانن بەپێی وەرزی ڕێزیکردنی چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە کەمک بکەن.

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

27 Oct, 20:09


#بەڤیدیۆ

ئەمشەو لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی خورماتووەوە ھەڵمەتێکی چڕی دەستبەسەراگرتنی ماتۆرسکیل لەخورماتوو دەستیپێکرد
عەمید حسین عەلی بەرێوبەری گشتی پۆلیسی #خورماتوو رایگەیاند ھەڵمەتەکە دوای گلەیی و گازندەی ھاوڵاتیان دێت کە ئەو ماتۆرسکیلانە بوونەتە ھۆی بێزارکردنی ھاوڵاتیان و سالنسەی ماتۆرەکانیان گۆڕیوە بۆ دەنگی بەرز و بەردەم ماتۆرەکانیان بەرزدەکەنەوە و ماتۆرسکیلی بێ بەڵگەنامەن.

و دەشڵێت لەماوەکانی رابردوودا چەند جارێکی تر ھەڵمەتەکە دەستیپێکردووە و دوای دەستبەسەراگرتنی ھۆشداریان پێدراوە و ماتۆرەکانیان پێدراوەتەوە بەڵام ئەم جارە چونکە لەلایەن ھاوڵاتیانەوە فشاری زۆریان لێکراوە و گلەیی و گازندەی زۆر کراوە پێیان نادرێتەوە و ماتۆرسکیلەکان لەناو دەبرێن

لەھەڵمەتەکەدا نزیکەی70 ماتۆرسکیل دەستیبەسەرداگیراوە و بەوتەی ھێزە ئەمنییەکان ھەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.

https://t.me/Hozanjasim1099

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

25 Oct, 15:41


🔴بەپەلە...

فرۆکە جەنگییەکان 3 جار مۆڵگەکانی داعشیان لەسنوری غەڕە و پەڵکانە و دوراجی قەزای خورماتوو بۆردوومان کرد.

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

24 Oct, 17:39


🔴دوای ئەوەی ئیدارەی شار بریاریدا ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر بەنێوشاردا تێپەڕ نەبێت و ئەمرۆ بریارەکەیان خستە پواری جێبەجێکردنەوە
کەچی ئەمشەو لەرۆژەکانی دیکە زیاتر ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر بەنێوشاردا تێپەڕ دەبێت.

لەلایەکی دیکەشەوە رۆژانە سەدان ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر لەنزیک بەنزینخانەکەی جەلال دەوەستێنرێت کەئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی ھاوڵاتیان و ئەو ماڵانە دروستکردووە و لەھەر ئان و ساتێکدا بێت کارەسات دروست دەکات.

ئا ئەمەیە جێبەجێکردنی بڕیار🙁

لەگرتە ڤیدیۆکەدا ھەر ئەو بەشە بچوکەم تۆمارکرد خەریکبوو بارھەڵگر پانمان بکاتەوە.

ھۆزان جاسم

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

23 Oct, 12:28


🔴ماوەی چەندین ساڵە لەخورماتوو کارتی خۆراک بۆ ھاوڵاتیان دەرناکرێت

ژمارەیەکى زور لەھاوڵاتیانى قەزای #خورماتوو ماوەی زیاتر لە4 ساڵە لەھەوڵدان بۆ دەرھێنانی کارتی خۆراک، بەڵام
دەرھێنانی کارتی خۆراک لەپارێزگای #سەڵاحەدین راگیراوە و
ئەمەش کێشەی بۆ زۆرینەی ھاوڵاتیان دروستکردووە
چونکە لە بەشێک رێکاری فەرمانگەکان داوای کارتی خۆراکیان لێدەکرێت یاخود لەکاتی دامەزراندن وەکو بەڵگەنامەی فەرمی داوایان لێدەکرێت و ئەوانیش بێبەش بوون و کارەکانیان رای ناکرێت

بەشێک لەھاوڵاتیان خاوەنی چەندین منداڵن و خێزانێکیان بەتەواوی دروستکردووە کەچی کارتی خۆراکیان نیە و جگە لەوەی لە مادەی خۆراکی و نەوت بێبەش کراون لەھەمان کاتتدا لەدامەزراندنەکانیش کێشەیان بۆدروستدەکرێت و ڕەتدەکرێنەوە و لەبەشێک لەفەرمانگەکانیش کارەکانیان رای ناکرێت

داواکارن ئیدارەی شار و لایەنی پەیوەندیدار و ھەردوو نوێنەرەکەی پەرلەمان و ھەرسێ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا لەخورماتوو ھەماھەنگی و فشاربکەن بۆ ئەوەی دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ کارتی خۆراک بکرێتەوە.


🟡لم يتم إصدار بطاقات التموينية للمواطنين في طوزخورماتو منذ سنوات طويلة

يحاول عدد كبير من مواطني قضاء #طوزخورماتو الحصول على بطاقة التموينية منذ أكثر من 4 سنوات، ولكن
تعليق إصدار البطاقات التموينية في محافظة #صلاح_الدين،تسبب بخلق عديد من مشاكل لمعظم المواطنين
لأنه في بعض إجراءات الدوائر يطلب منهم بطاقات التموينية أو عنده الفرص تعيينات يطلبون منهم بطاقة تموينية كوثيقة رسمية فيحرمون منه ولا يتم إنجاز عملهم

بعض المواطنين لديهم عدة أطفال وقاموا بتكوين أسرة، لكن ليس لديهم بطاقة التموينية، بالإضافة إلى حرمانهم من المواد الغذائية والنفط، يتم رفضهم أيضًا في التعيينات و تسبب بعراقيل لهم في الدوائر الحكومية

المواطنين يطالبون من إدارة القضاء والجهات ذات العلاقة ونائبي البرلمان وأعضاء مجلس محافظة صلاح الدين في طوزخورماتو الثلاثة بالتنسيق والضغط لفتح باب التسجيل للحصول على البطاقات التموينية للمواطنين.

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

23 Oct, 09:32


🔴#بەپەلە

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا و تاکو ئەم ساتە لەلایەن دیوانی پارێزگای سەڵاحەدینەوە زیاتر لە10وەجبەی زیانلێکەوتوان کە لەھەزاران کەس پێکدێن چەکی قەربووکردنەوەیان بۆ کراوە و قەرەبوو کراونەتەوە
کە بڕی 35ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی پارێزگای #سەڵاحەدین تەرخان کراوە

کەچی ماوەی زیاتر لە 7 ساڵە 88خانوو تەقێنراونەتەوە و سەدان و ھەزاران دوكان و خانوو لەڕوداوەکانی 16 ئۆکتۆبەردا سوتێنران بەڵام کەس خۆی بەخاوەنیان ناکات و ھیچ ئومێدێك بەزیانلێکەوتووان نەدراوە کە قەرەبوو بکرێنەوە
تەنانەت بەھیچ رێگەیەك ھەوڵی بەرەوپێشچوونی دۆسییەکەیان نەدراوە

سەرەڕای ھەبوونی ئەندامێکی ئەنجومەنی پاڕێزگا و ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە #خورماتوو
(کە بەوتەی خۆیان نوێنەرایەتی کوردی قەزاکە دەکەن)بەڵام تاکو ئەم ساتە زیانلێکەوتوانی کوردی قەزاکە بەبچوکترین شێوە قەرەبوو نەکراونەتەوە و چەندین جار تەنھا بەڵێنی بێ کردار بە زیانلێکەوتووان دراوە

ئەمەش لەکاتێکدایە لەئێستادا سەدان و ھەزاران کەس لەدیوانی پارێزگای سەڵاحەدین چەکی قەربووکردنەوەیان بۆ دەکرێت و قەرەبوو دەکرێنەوە.

ئەوانەی خانوو و دوکانتان سوتاوە کەی داوای مافی خۆتان دەکەن..‼️
ئەوانەی خانووەکانتان تەقێنراوەتەوە کەی لەو خەوە ھەڵدەستن و تاکو کەی بێدەنگ دەبن..‼️

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

22 Oct, 18:50


🔴بەپەلە...

میدیای پارتی
:لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە لەسلێمانی دەستڕێژی گولە لەلقی چواری پارتی كرا،پاسەوانەکان وڵامیان داونەتەوە.

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

20 Oct, 18:23


🔴#بەپەلە

ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووتری سامانە سرووشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

وَعِندَ اللَهِ تَجتَمِعُ الخُصومُ

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

19 Oct, 20:48


خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لە ئێستاوە لە بەردەم بنکەیەکی دەنگدان لە پێنجوێن خێمەی هەڵداوە، بۆ ئەوەی سبەینێ یەکەم کەس بێت کە دەنگ بدات...!

بەگوتەی خۆی ئەڵێ بۆ چاڵێنجی سەرۆکی ھەرێم ئەم کارەم کردووە🙂

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

18 Oct, 17:21


🔴 7 هەزارو 439 كەس لەدەنگدانی تایبەت بایکۆتیان کردووە و دەنگەکانی خۆیان پوچەڵکردۆتەوە.

رێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت:

- كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو: 215 هەزارو 960 كەس

- ئەوانەی دەنگیاندا: 208 هەزارو 521 كەس

- بایكۆت و دەنگی پوچەڵ: 7 هەزارو 439 كەس

- ئاستی بەشداری دەنگدەران: 97%

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

17 Oct, 19:46


🔻ئامۆژگاریەکی برایانە بۆ ماتۆرسکیلەکان

برای ئازیز ھیچ نەبێ لەم روداوەوە پەندێک وەرگرە و ئەگەر بیر لەخۆت ناکەیتەوە و خەمێک لەخۆت ناخۆیت،بیر لەجەرگ سوتانی دایک و باوک و خانەوادەکەت بکەرەوە

ھێندەی ماتۆرسکیل لەخورماتوودا ھەیە و بەتیژڕەوی دەڕۆن لەو باوەڕەدام لەھەموو عێراقدا ھێندە ماتۆرسکیل نەبێت

بێزارکردنی ھاوڵاتیان و نەخۆش و بەتەمەنەکان بەو تیژڕەوی و دەنگەبەرزەی ماتۆر با بەس بێت و لەپێناو پاراستنی ژیانی خۆت و ھاوڵاتیانیش لەم ساتەوە دەست ھەڵگرە لەوەی بەدەنگی صالنصه ى بەرز و تیژڕەوی برۆی

لەپێناو تیژڕەوی و بەرزکردنەوەی بەردەمی ماتۆرسکیل کەگوایە دەڵێن خۆشی لێدەبینن لەپێناو کارێکی وادا ھەر گوناھە ژیانی خۆت بخەیتە غەڕ غەڕەی مەرگ

و بەعەیبی ئەزانم داوا لەمەفرەزەکانی پۆلیس بکەم کە بەشێوەیەکی زەلیلانە مامەڵەتان لەگەڵ بکەن بەدانانی مەفرەزەو راوەدونان

و ئيوه خۆتان کەسانی گەنج و ھەرزەکاری و ژیری ئەم کۆمەڵگەیەن و خەڵکی چاوی لە ئێوەیە و کەمێک بیربکەنەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی خۆت و دەوروبەرەکەت.

ئەوانەی ئەمشەو گیانیان لەدەستدا ھەردووکیان برای یەکتر بوون.

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

17 Oct, 18:55


🛑#بەپەلە
روداوێکی سەختی ھاتووچۆ لەسەر رێگەی کەرکوك بەغدا لەنزیک بارەگای کۆنی شیوعی لەنێوان بارھەڵگرێک و دوو ماتۆرسکیل روویدا،بەوھۆیەوە دوو سەرنشینی ماتۆرسکیلەکان گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوك کرا
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند بارھەڵگرەکە دوای ئەوەی خۆی بەماتۆرسکیلەکاندا کێشاوە ھەڵھاتووە و لەھەوڵی دەستگیرکردنیدان.

🔸#عاجل.. مصرع شخصين وإصابة آخر بجروح خطرة بحادث سير بين سيارة حمل "تريلة" ودراجتين نارية في الطريق الرابط بين #كركوك و #بغداد بمحيط بلدة طوزخورماتو
👈🏻مصدر أمني، سائق السيارة دهسهم وهرب، والقوات الأمنية تبحث عنه.

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

15 Oct, 17:15


🔴لانیكەم هەشت هەزار مامۆستای كەركوك بێئومێد كران

ئەمرۆ دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دۆسییەی گواستنەوەی راژەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدراڵ رەتكردەوە.

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

04 Oct, 14:31


🔴#بەپەلە
لەھێرشێکی درۆنی مقاومەی
#عێراق 2سەربازی ئیسرائیلی کوژران و 23دیکە برینداربوون

درونێکی بۆمبرێژکراوی مقاومەی عێراق بنکەیەکی سەربازی لەجۆلان کردە ئامانج
بەپێی وتەی سوپای ئیسرائیل لە ھێرشی فرۆکە بێ فرۆکەوانە عێراقیەکە دوو سەرباز کوژراون لە لیوانی جولانی کەتیبەی13 و 23 سەربازی دیکەی سوپای ئیسرائیل برینداربوون.

🟡الإحتلال يعلن مقتل جنديين اثنين في صفوفه بعد سقوط طائرة انتحارية عراقية في الجولان

- الجنديين من لواء جولاني الكتيبة 13 جراء انفجار طائرة بدون طيار في قاعدة عسكرية في الجولان حيث أُطلقت الطائرة من العراق.

- الطائرة العراقية تسببت بإصابة 23 جنديًا آخرين.

https://t.me/Hozanjasim1099

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

03 Oct, 06:25


🔴#بەپەلە

ئەمرۆ 3/10 خشتەی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی #هەرێمی_کوردستان راگەیەندرا.

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

02 Oct, 10:45


🔴بەپەلە...

لەناوچەی وادی زغێتونی سنوری کەرکوك،تیرۆرستانی داعش ھێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی سوپای عێراق،بەوھۆیەوە 4 سەرباز شەھیدبوون و 3 دیکە برینداربون.

https://t.me/Hozanjasim1099

چاودێری کۆمەڵایەتی - رعایە اجتماعیە

29 Sep, 18:02


🔴بازگەی چینکۆکە دێوەزمەکەی خەڵکی #داوێ

ماوەی چەندین ساڵە بازگەی چینکۆکە لەسنوری #خورماتوو دانراوە،و ئەرکی ئەو بازگەیە بووەتە بارگرانی بۆ خەڵکی ناوچەی داوێ
سەرەڕای ئەوەی خورماتوو خاوەنی دوو پەرلەمانتار و دوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایە بەڵام نەیانتوانیووە کێشەکە چارەسەر بکەن و خۆیان بەخاوەنی دۆخەکە ناکەن

گوندنشینانی ناوچەی داوێ گێچەڵیان پێدەکرێت و تەنانەت رێگەیان پێنادرێت فەردەیەک گەنم لەگوندەکانی ناوچەکەوە بگوازنەوە و ئەبێت بیگەڕێننەوە یاخود بەو شێوەیە بیرێژن

رێگەیان پێنادرێت 20لیتر گاز بۆ تراکتۆرەکانیان ببەن

تەنانەت دۆخەکە گەیشتۆتە ئەوەی ناتوانن ئاردی بایەعیەکانیان بگوازنەوە و بیانوویان پێدەگیرێت و رێگە نادەن بپەرێتەوە

ئەپرسم نوێنەرانی کورد تاکو کەی بێدەنگی ھەڵەبژێرن و کەی لەو خەوە بەخەبەردێن کە بەدەم گیروگرفتی چەن ساڵەی خەڵکی ناوچەی داوێ وە بێن..❗️

ئەرێ ئەوەی بازگەی چینکۆکە بە گوندەکانی ناوچەی داوێی ئەکات
بازگەکانی دیکەی سنوری خورماتوو دەتوانن بەگوندنشینانی ناوچەکانی تر بکەن

وەکو راگەیاندن بۆچی تەنھا گێچەڵ بەگوندنشینان ئەبینین و یەکجار نەمانبینی بارێکی قاچاخ بگیرێت...!!

ناوچەی داوێ خاوەنی سەدان و ھەزاران قوربانی و شەھیدە و بەھۆی نەبونی خزمەتگوزاری و کارەباوە بەشێکی زۆری گوندەکانی چۆڵی کردووە و ئەم رەفتارەی بازگەی چینکۆکە زیاتر دۆخەکەی لێیان ئاڵۆز کردووە

خەڵکی ناوچەکە داواکارن کێشەکانیان بنبڕ بکرێت و بەپێچەوانەوە ھیچ بونیەتێکی رەسەنایەتی کوردی لەناوچەی داوێ نامێنێ و بەتەواوی چۆڵ دەبێت و لەئێستادا ھاوشێوەی نیمچەبیابانێکی لێھاتووە و ئەوکات دەبێتە بیابانی راستەقینە.

🔴ھەر بەروونی پێیان بڵێن ناوچەی داوێ چۆڵ بکەن و تەواو
و خەڵکی وەڕەس بوو کە چەندین ساڵە گرفت و گیچەڵیان پێدەکرێت.


ھۆزان جاسم
29/9/2024