« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶» @qur4nnn Channel on Telegram

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

@qur4nnn


«باب اللە لا یغلق»

«دەرگای خودا داناخرێت🌚»

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶 » (Arabic)

مرحبًا بكم في قناة "قرآن🩶" على تطبيق تليجرام، حيث نقدم لكم محتوى مميز وقيم يتعلق بالقرآن الكريم. هذه القناة هي مكانك المثالي لاستكشاف تفسير القرآن وتعمق في دراسة النصوص الدينية. تحتوي القناة على مقاطع صوتية ومقالات تفسيرية تساعدك على فهم أعمق لمحتوى القرآن الكريم وتطوير فهمك الديني. مهمتنا هي تقديم معلومات دينية دقيقة وموثوقة لجمهورنا الكريم. لذا يسعدنا أن ندعوكم للانضمام إلينا والاستفادة من المحتوى القيم الذي نقدمه. انضموا إلينا اليوم واستمتعوا بتجربة تعليمية مميزة في عالم القرآن الكريم. تابعونا على تطبيق تليجرام واكتشفوا عالمًا جديدًا من العلم والدينية.

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

05 Dec, 03:17


‘ الحمدللە ’
بۆ ڪردنی نوێژی بەیانی
و دەرفەتێڪی تری ژیان
خودایە گیان 💛

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

05 Dec, 03:16


مامۆستا: گەر خوا حەزی لەوە بێت
مرۆڤ بخاتە بەهەشتەوە بۆ هەرلەسەرەتاوە هەموومانی نەخستە بەهەشتەوە..📜؟

یەڪێ لە خوێندڪارەڪان🤎:
مامۆستا بێ گومان تۆ حەز ئەڪەی هەموومان دەربچین و ئەم پۆلە ببڕین، باشە بۆ هەر لەسەرەتاوە نمرە بە هەموومان نادەیت لە بری ئەوەی تاقیڪردنەوەمان پێ بڪەی؟

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

04 Dec, 21:44


قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ
مَنْ يُحْرَمِ الرِّفْقَ يُحْرَمِ الْخَيْرَ

هەركەسێك بێ بەش کراوبێ لەنەرم و نيانی ئەوا بێبەش کراودەبێ لەهەموو خێر و چاكەيەک🤍🌚

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

04 Dec, 20:56


☙هیچ شتێك دڵ ئارامەکاتەوە جگە لە
قورئان و یادی خوا︎︎❧

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

04 Dec, 18:47


ئایەتێک کە ژیانت ئارام دەکا
"إِنَّ الْأَمْرَ كُلَّهُ لِلَّهِ"
بێگومان هەمووشتێ بەدەست خوایە🤍

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

04 Dec, 18:42


ئاگات لە
نوێژەڪانت، و ڪردەوەڪانت ، و ڕۆژووەڪانت ، و قسەڪانت بێت تەنهـا ئەمـانە دەبـەیت بۆ نـاو گـۆڕ..
.


..🤍🍃..

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

04 Dec, 17:58


جابری کوڕی عبدالله خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : ( أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ دَعَا فِي مَسْجِدِ الْفَتْحِ ثَلاثًا يَوْمَ الاثْنَيْنِ وَيَوْمَ الثُّلاثَاءِ وَيَوْمَ الأربعاء فَاسْتُجِيبَ لَهُ يَوْمَ الأربعاء بَيْنَ الصّلاتَيْنِ فَعُرِفَ الْبِشْرُ فِي وَجْهِهِ، قَالَ جَابِرٌ: "فَلَمْ يَنْزِلْ بِي أَمْرٌ مُهِمٌّ غَلِيظٌ إِلا تَوَخَّيْتُ تِلْكَ السَّاعَةَ فَأَدْعُو فِيهَا فَأَعْرِفُ الإجابة").
حسنه الألباني في صحيح الأدب المفرد (1/ 246).
واتە : پێغەمبەرى خوا  لەمزگەوتی (الْفَتْح) دا ، سێ ڕۆژ پاڕایەوە ، ڕۆژی دوو شەممە و ڕۆژی سێ شەممە ، ڕۆژی چوار شەممە ، لە ڕۆژی چوار شەممەدا وەڵامی پاڕانەوەکەی درایەوە لەنێوان نوێژی نیوەڕۆ و عەسردا ، لەدەم و چاویدا دڵ خۆشی بەدی دەکرا ، جابر دەڵێ : توشی هیچ موسیبەتێک وناخۆشیەک نەدەبووم ئیلا ئەو سەعاتەم هەڵدەبژارد و تیایدا دەپاڕامەوە ، هەستم دەکرد وەڵامم دەدرایەوە .

🌷.

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

04 Dec, 16:20


.

: تۆ چوزانیت !!

+ خودای گەورە تۆی لە چی
بەڵایەک پاراستووە🤍

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

04 Dec, 12:52


گه‌وره‌يى قورئان


قورئان يه‌كێكه‌ له‌ كتێبه‌كانى كه‌ خواى گه‌وره‌ بۆ بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كانى ناردوه‌ قورئانيش بۆ محمد پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه‌ وسلم ) ناردراوه‌ بۆ ئومه‌ته‌كه‌ى ، ووشه‌ى قورئان واتا خوێندراوه‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌ قورئان زۆر گه‌وره‌و مه‌زنه‌ وه‌ ده‌ستوره‌ بۆ كه‌سى موسلمان و به‌رنامه‌ى ژيانى واتا هه‌ركه‌س جێ به‌جێ ى بكات خواى گه‌وره‌ سه‌رفرازى هه‌ردوودونياى ده‌كات ده‌بينين زۆر كه‌س قورئانى له‌به‌ر كردوه‌ يان ده‌رخى كردوه‌ له‌ دليه‌تى يان قورئان خوێنه‌ گه‌ر كوێريش بێت نابينا بێت به‌لام له‌به‌ر خاترى ئه‌و قورئانه‌ مه‌زنه‌ كه‌ له‌ دڵى چه‌سپاوه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سه‌ش به‌ كه‌ساييه‌تيه‌كى ناودارده‌كات له‌ لادونياو قيامه‌ت نموونه‌مان زۆره‌ كه‌سانى نابينا و حافض قورئانيشن جارێك له‌ ميصر گه‌نجێك له‌ ته‌نيشت نابينايه‌ك قورئان ئه‌خوێنى ووشه‌يه‌ك له‌بير ئه‌كات به‌ڵام كابراى نابينا پێى ئه‌ڵێ ئه‌و ووشه‌يه‌ت بير چووه‌ كاكه‌ گه‌نجه‌كه‌ش ووتى نا بيرم نه‌چووه‌ قسه‌يه‌ك له‌ نابينيه‌كه‌و قسه‌يه‌ك له‌و گه‌نجه‌ ،گه‌نجه‌كه‌ ووتى باشه‌ تۆ خۆ نابينى چۆن ده‌زانى بيرم چووه‌ خۆ لێره‌ وه‌ها نووسراوه‌ نابينايه‌كه‌ش ووتى نا كاكه‌ ئه‌وه‌ له‌ دڵى من چه‌سپاوه‌ دواى لێكۆلينه‌وه‌ ئيسرائيل و جوله‌كه‌ به‌ ئه‌نقه‌صد ئه‌م پيته‌يان لابرديه‌ هه‌موو قورئانه‌كانيان كۆكرده‌وه‌ هه‌موويان سوتاند ئه‌و كه‌سه‌ى نابينيه‌كه‌ بووه‌ هۆى ئاشكراكردنى كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌كه‌ى جوله‌كه‌ى دۆراو ، وه‌ قورئان شيفايه‌ بۆ كه‌سێك بيه‌وێت شيفاى بدات وه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت {وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا (٨٢)} [الإسراء] ، وه‌ قورئان ئارام كه‌روه‌يه‌ بۆ دڵان {الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْڕ اللَّهِ أَلَا بِذِكْڕ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ (٢٨)} [الرعد] وه‌ ئه‌و قورئانه‌ زۆر شتى جوان و گشتگيرى تيايه‌ باس له‌ هه‌موو شته‌كان ده‌كات له‌رووى ته‌فسير و قصص و قواعد و طب و زۆر شتى تر ڤووتيان جارێكيان كه‌سێكى عه‌ره‌ب رۆيشت بۆ شوێنێنێك بۆ ئه‌وه‌ى زياتر فێرى زانست و زانيارى بێت رۆيشت بۆ كتێبخانه‌يه‌ك ووتى كتێبێكم بده‌نێ هه‌موو زانسته‌كى تێدا بێت كه‌سه‌كه‌ى كتێبخانه‌ يه‌كسه‌ر قورئانێكى بۆ هێنا و له‌به‌رده‌مى دانا كابراى عه‌ره‌ب ووتى خۆ ئه‌وه‌ ڤقورئانه‌ ئه‌وه‌ زۆره‌ لاى خۆمان كه‌سى كتێبخانه‌كه‌ش ووتى برام ئه‌و كتابه‌ هه‌موو زانست و زانياراييه‌كى تێدايه‌ خه‌لكى بێباوه‌ر قه‌درى ئه‌و قورئانه‌ ئه‌زانن وه‌ زۆر له‌ زانايانى ده‌رون ناس و فه‌له‌ك ناس و فيزيك زاناى تر به‌هۆى ئه‌و قورئانه‌ باوه‌ريان به‌ ئيسلام هێناوه‌ .

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

04 Dec, 12:46


« كُلُبَنِي اَدَمَخَطَاء وَخَيرُالخَطَائين التَوَابون »
هەموو بەنی ئادەم هەڵە دەڪات
باشترین هەڵەڪاران تۆبەڪارانن❤️

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

04 Dec, 11:31


بە دڵت بڵێ ئازیز زۆرت ئارام گرت
لەوانەیە کەمێکی تر ئارامگرتن بتگەیێنێت بەوەی کە دەتەوێت
🥺💛

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

04 Dec, 08:58


🔺ڕۆژی چوارشەمە
نێوان نوێژی نیوەڕۆ و عەسر
دوعا ڕەت ناکرێتەوە إن شاء الله.

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

04 Dec, 08:08


سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ🤍
سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ🍃

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

04 Dec, 03:08


لە موحیببەتدا تاڵییەکان
ئەبن بە شیرین💛
الحمدللە🌼

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

03 Dec, 21:41


چەند جوانە لەو پەڕی بێ ئومێدیەوە
سەرت بەرز بكەیتەوە بڵێی خودام لەگەڵە✿


. .🤍🍃..

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

03 Dec, 19:09


بە ئارامی بخەوە و
دوو دڵ مەبە لە هیچ
شتێڪ خودای گەورە
بـەرنـامەی ژیـانـتی
بە جوانترین شێوە داناوە..

الحمداللە علی کل حال🥰

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

03 Dec, 18:56


Alhamdulilla🌷.!

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

03 Dec, 16:18


ئیلـــاھـــی (کن فیکون)ـێکــ بفەرمـــوو بۆ ھەمــوو ئـەو نزایــانــەی کە بە یەقینـەوەکردوومـانـن...
امين يارب 🤲

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

20 Nov, 23:32


بمبەخشە
ڪاتێڪ سووجدە ئەبەم و
مێشڪم مەژغوڵە
بمبەخشە
ڪاتێڪ تۆبە ئەڪەم و
ئەگەڕێمەوە سەر تاوان
هیچ پەناگەیەڪم نیە
جگە لە تۆ خودایە 🌚💔!

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

20 Nov, 18:33


رازیـــبـــە ، خوداشـــــــ رازیت دەکـاتـــ🤍🤍

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

20 Nov, 15:33


▫️ئایا دینی پێغەمبەران علیه السلام چ دینێك بووە؟

ھەموو پێغەمبەران بە پێغەمبەر محمد دیشەوە ﷺ ؛ یەك دینیان ھەبووە، ڕاستە شەریعەتی دینەکانیان جیاوازی تێدا ھەبووە بەڵام اللّٰە ھەموویانی لە پێناو تاکە مەبەست و ئامانجێک ناردووە کە ئەویش بریتییە لە | تەوحید | واتە | یەکخواپەرستی |، تەوحید بریتیە لەوەی کە الله تعالی بە تاک ڕابگریت لەو شتانەی کە تایبەتە بە خۆی .

پێغەمبەرانیش علیه السلام بۆ ئەوە نێردراون کە بە خەڵكی ڕابگەیەنن ئێوە تەنیا یەك خواتان ھەیە کە بە حەق شایستەی پەرستن بێت، دەی کەواتە ھەر ئەو بپەرستن، ھەر وەکو الله عز وجل دەفەرمووێت :

| وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلاَّ نوحیٓ إِلَيْهِ أَنَّهُ لا إله إِلاَّ أَنَاْ فاعبدون | (الأنبیاء : ٢٥)

واتە : ئەی محمد ﷺ ھەر پێغەمبەرێکمان لە پێش تۆوە ناردبێت، وەحیمان بۆ کردووە کە ھیچ خوایەك نییە بە حەق جگە لە خۆم - واتە الله - دە كەواتە ھەر من بپەرستن.

بەڵگە زۆر ھەیە بەڵام ئەم ئایەتە بەسە، کەواتە ڕەحمەتت لێبێ بزانە کە دینی ھەموو پێغەمبەران ھەمان شت بووە لە ئەساسدا، دەی باشە ئەگەر تەوحید ئەو ھەموو پێغەمبەرەی لە پێناودا ڕەوانە کرابێت ئایا شتێکی گرنگ نییە؟ دەکرێت ئیھمال بیت بەرامبەری و فێری نەبیت؟

تۆ ئەگەر نەزان بیت بەرامبەر تەوحید مانای وایە نازانیت دینی پێغەمبەران چی بووە، جا ئەگەر لە شتێك نەزانیت چۆن ئەتوانی بڵێی من ئەھلی ئەو شتەم؟ تۆ ئەگەر نەزانیت مانای تەوحید و سوننەت چییە چۆن ئەتوانیت بڵێیت من موسوڵمانم یان من ئەهلی سوننەم؟ تێبگە ڕەحمەتت لێبێت چونکە ئەمە پەیوەندی بە عاقیبەتی تۆوە ھەیە لە قیامەت، ئەگەر تەوحیدت نەبێ تیادەچی وە ئەگەر ھەتبێ بشچیتە جەھەننەمەوە ھەر دێیتە دەرەوە، ئەوجا ڕەحمەتت لێبێ تەوحید فێربە .

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

20 Nov, 10:33


ته‌وبه‌ بكه‌ن💔🤚🏻!!


گوێی لێ بگرن!!

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

20 Nov, 10:29


خۆتان بۆ خۆشییەکانی دوونیا مەدۆرێنن🤍..

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

19 Nov, 20:06


+ ئەو دەمەی دەڕوخێیت چی دەکەیت ؟
_ سوجدە دەبەم زۆر دەگریــم
+ ئایا سوجدەکەت هیچ شکاوەیەکت سارێژ دەکات ؟
_ لە سوجدە بردنەکەمدا دڵم ئوقڕە دەگرێت و باوەڕی تەواوم دەبێت کە تەنها خودا ڕزگارم دەکات
+ جا نوێژەکەت وەردەگرێت گەر بگریت ؟
_ نازانم بەڵام هێندە بەسە کە دەرفەتی ئەوەی پێداوم سوجدەی بۆ ببەم لەو دەمانەدا تەنها ئەوم هەیە 🤍

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

19 Nov, 13:39


زیکری ئێواران🤍👇🏻

🤍أعوذ بالله من الشيطان الرجيم🤍

☘️اللَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْ‌ضِ ۗ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ كُرْ‌سِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ☘️
[البقرة: ٢٥٥]

سێ جار👇🏻
🤍{بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ}🤍

☘️قُلْ هُوَ اللَّـهُ أَحَدٌ ﴿١﴾ اللَّـهُ الصَّمَدُ ﴿٢﴾ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ﴿٣﴾ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ ﴿٤﴾☘️

🤍{بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ}🤍

☘️قُلْ أَعُوذُ بِرَ‌بِّ الْفَلَقِ ﴿١﴾ مِن شَرِّ‌ مَا خَلَقَ ﴿٢﴾ وَمِن شَرِّ‌ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ ﴿٣﴾ وَمِن شَرِّ‌ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ ﴿٤﴾ وَمِن شَرِّ‌ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ﴿٥﴾☘️

🤍{بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ}🤍

☘️قُلْ أَعُوذُ بِرَ‌بِّ النَّاسِ ﴿١﴾ مَلِكِ النَّاسِ ﴿٢﴾ إِلَـٰهِ النَّاسِ ﴿٣﴾ مِن شَرِّ‌ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ ﴿٤﴾ الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ‌ النَّاسِ ﴿٥﴾ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ ﴿٦﴾🤍

☘️أَمْسَيْنَا وَأَمْسَى الْمُلْكُ للهِ وَالْحَمْدُ للهِ, لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ, رَبِّ أَسْأَلُكَ خَيْرَ مَا فِي هَذِهِ اللَّيْلَةِ وَخَيْرَ مَا بَعْدَهَا وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِي هَذِهِ اللَّيْلَةِ وَشَرِّ مَا بَعْدَهَا , رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكَسَلِ, وَسُوءِ الْكِبَرِ, رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابٍ فِي النَّارِ وَعَذَابٍ فِي الْقَبْرِ☘️

☘️اللَّهُمَّ بِكَ أَمْسَيْنَا وَبِكَ أَصْبَحْنَا وَبِكَ نَحْيَا وَبِكَ نَمُوتُ وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ☘️

☘️اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ, خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ, وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ, أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ, أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ, وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ☘️

چوار جار👇🏻
☘️اللَّهُمَّ إِنِّي أَمْسَيْتُ أُشْهِدُكَ وَأُشْهِدُ حَمَلَةَ عَرْشِكَ, وَمَلائِكَتِكَ وَجَمِيعَ خَلْقِكَ, أَنَّكَ أَنْتَ اللهُ لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ وَحْدَكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ, وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُكَ وَرَسُولُكَ ☘️

☘️اللَّهُمَّ مَا أَمْسَى بِي مِنْ نِعْمَةٍ أَوْ بِأَحَدٍ مِنْ خَلْقِكَ، فَمِنْكَ وَحْدَكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ, فَلَكَ الْحَمْدُ وَلَكَ الشُّكْرُ☘️

سێ جار👇🏻
☘️اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَدَنِي, اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي سَمْعِي, اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَصَرِي, لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكُفْرِ وَالْفَقْرِ, وَأَعُوذُ بِكَ مِن عَذَابِ الْقَبْرِ, لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ☘️

حەوت جار👇🏻
☘️حَسْبِيَ اللهُ لا إِلهَ إِلاَّ هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ☘️

☘️اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ, اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ، وَأَهْلِي, وَمَالِي, اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي, وَآمِنْ رَوْعَاتِي, اللَّهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ, وَمِنْ خَلْفِي, وَعَنْ يَمِينِي, وَعَنْ شِمَالِي, وَمِنْ فَوْقِي, وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي ☘️

☘️اللَّهُمَّ عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ، فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ, رَبَّ كُلِّ شَيْءٍ وَمَلِيْكَهُ, أَشْهَدُ أَنْ لا إِلهَ إِلا أَنْتَ, أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ نَفْسِي, وَمِنْ شَرِّ الشَّيْطَانِ وَشِرْكِهِ, وَأَنْ أَقْتَرِفَ عَلَى نَفْسِي سُوءًا, أَوْ أَجُرَّهُ إِلَى مُسْلِمٍ ☘️

سێ جار👇🏻
☘️بِسْمِ اللهِ الَّذِي لا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ فِي الأَرْضِ وَلا فِي السَّمَاءِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ☘️

سێ جار👇🏻
☘️رضيتُ بِاللهِ رَبًّا, وَبِالإِسْلامِ دِينًا, وَبِمُحَمَّدٍ (صَلَى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نَبِيًّا☘️

☘️يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ بِرَحْمَتِكَ أَسْتَغِيثُ، أَصْلِحْ لِي شَأْنِي كُلَّهُ وَلا تَكِلْنِي إِلَى نَفْسِي طَرْفَةَ عَيْنٍ☘️

☘️أَمْسَيْنَا وَأَمْسَى الْمُلْكُ للهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَ هَذِهِ اللَّيْلَةِ فَتْحَهَا وَنَصْرَهَا وَنُورَهَا وَبَرَكَتَهَا وَهُدَاهَا وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِيهَا وَشَرِّ مَا بَعْدَهَا ☘️

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

19 Nov, 11:57


‎1 . سبحان الله.
‎2 . الحمد لله.
‎3 . لا إله إلا الله.
‎4 . الله أکبر.
‎5 . لا حول ولا قوه إلا ﺑﺎلله.
‎6 . أستغفرالله العظيم وأتوب إليه.
‎7 . سبحان الله وبحمده.
‎8 . سبحان الله العظيم.
‎9 . اللهم نجني من عذابك يوم تبعث عبادك .
‎10 .اللهم انك عفو تحب العفو فاعف عنا.
🪷💕

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

19 Nov, 11:48


دروودوو سڵاو بۆ سەرداری مرۆڤایەتی

‎اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، فِي الْعَالَمِينَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

19 Nov, 09:22


﴿ قَالَ إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللَّهِ وَأَعْلَمُ مِنَ اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ﴾

وتی: من باسی خەم و پەژارەی خۆم تەنها لای خودا دەکەم …


القارئ شكر صابر

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

19 Nov, 09:13


قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ

مَنِ اغْبَرَّتْ قَدَمَاهُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ حَرَّمَهُ اللَّهُ عَلَى النَّار

هەركەسێك پێيەكانى خۆڵاوی بوو لەپێناو اللَّهُ تَعَالَى (لەجيهاددا) ئەوا اللَّهُ تَعَالَى ئاگرى دۆزەخ لەسەر ئەو كەسه حەڕام دەكات و نايباته دۆزەخ.

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

19 Nov, 09:09


قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ

مَثَلُ الَّذِي يَذْكُرُ رَبَّهُ وَالَّذِي لَا يَذْكُرُ، مَثَلُ الْحَيِّ وَالْمَيِّتِ

ئەوكەسەی ذكر و يادی اللَّهُ تَعَالَى دەكات، وەئەوكەسەی ذیكرو یادی اللَّهُ تَعَالَى ناكات وەكو زیندوو و مردوو وانە.

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

19 Nov, 09:07


“چ دڵێکمان بەم دونیایە خۆش بێت تەنها فیتنەکان ماوە بۆ ئێمە”

• اللهم جنبنا الفتن ما ظهر منها وما بطن •

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

19 Nov, 09:02


دونیا فریوت نەدات

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

18 Nov, 19:34


دڵنیا بە خودا جوانترینی بۆ داناویت🤍🤍

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

18 Nov, 04:55


أذكار الصباح 🤎🍂

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

18 Nov, 04:53


"هُوَ رَبُّ المُستَحيـل"🤍

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

17 Nov, 18:58


🖤🫀

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

17 Nov, 09:11


ئەی ژیانی نێو گۆر و قەبر چی؟!!
کە زۆر لەمە تەنگتر و تاریکترە


{ ‏ئەشیـعەی تەنوری}
____________

یەکێک لەقورسترین ئەزموونەکانی
ژیـان...!


٤٠ خولەک لەسەر پشت ڕادەکشێیت، لەشوێنێکی تاریک و تەنگ و سارد، هیچ شتێکت ناجوڵێـت، بێدەنگیەک کە تەنیا دەنگی ئامێرەکان دەیبڕن...

لەو دەمەدا بیرت بۆ لای مردن دەچێـت، هەست بە هەندێ لە وردەکارییەکانی دەکەیـت...

- کەسێک دەڵێـت: باوەڕم وابوو شتێکی ئاساییە و پێویست بەو ترس و زیادەڕەوییە ناکات، کرامـە ناو ئامێرەکەوە،

نزیک دە خولەک تێپەڕی و هەستم بە ترس و تەنیاییەکی زۆر کرد، کە لەهەموو تەمەنمدا هەستم پێی نەکردبوو،

بیرم کردەوە چ کردەوەیەکم کردووە و چیم پێش خستووە بۆ ژیانـم...


- کەسێکی تر دەڵێت: کە خرامە ناو ئامێرەکەوە، بڕیارمدا ئەو قورئانەی لەبەرمکردووە بیخوێنمەوە، بۆ ئەوەی کەمێک ئارام ببەمەوە،

چونکە ڕاکشابووم و هیچم نەدەبیست و نەدەبینی،
سوورەتی فاتیحەم خوێند و دواتر دەستم کرد بە خوێندنی سوورەتی بەقەرە، هەتا گەیشـتم بە جوزئی دووەم،

لەبەرکردنەکەم لاوازبوو، ئایەتەکانم تێکەڵ دەکرد، هەندێ ئایەتم بیرچوویەوە،

دەستەوسانبووم، نە دەستم دەگەیشت بە قورئان، نە دەمتوانی ئایەتەکان بڵێمەوە، بیرم کردەوە ئەی دەبێت حاڵم چۆن بێت ئەگەر لە گۆڕدا ئایەتەکانم بیربچێتەوە...

چاڵێک لەمە قوڵتر و تەنگتر، زۆر زۆر زیاتر لەمە تێیدا دەمێنمەوە..!

وەرگیراوە.

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

17 Nov, 09:00


سوێند خواردن به‌ غه‌يرى خودا


خواى پەروەردگار خۆى بۆخۆى سوێند دەخوات بەهەر شتێك لەمه خلوقات و دروستكراوەكانى خۆى كه بيەوێ، بەڵام بۆ مخلوقات دروست نى يه سوێند بخۆن بە غەيرى خودا.


وه يه كێك لەو تاوانانەى كه زمانى خەڵكێكى زۆر لەسەرى ڕاهاتووه و به زمانياندادێ، سوێند خواردنه بەغەيرى خودا .

سوێندخواردن خۆى بۆ خۆى جۆرێكه له بەگەورەگرتن و شكۆمەندى بۆ ئەو كەسەى كه سوێندى پێ دەخورێ، بۆيه ئەو شكۆمەندی و گەورەيەش شايسته و شياوى هيچ كەس نييه ته نها (الله) نەبێ .

«عبدالله»ى كوڕي«عمر» له پێغەمبەرەوه (صلی الله علیه وسلم) دەيگێرێته وه كه فەرموويەتى:

« أَلاَ إِنَّ اللَّهَ يَنْهَاكُمْ أَنْ تَحْلِفُوا بِآبَائِكُمْ مَنْ كَانَ حَالِفًا فَلْيَحْلِفْ بِاللَّهِ أَوْ لِيَصْمُتْ ».

واته «وريابن خواى پەروەردگار حەرامى كردووه له سەرتان كه سوێند به باوك وباپيرانتان بخۆن، جا هەر يەك له ئێوه سوێندى خوارد بابه خودا سوێند بخوات ياخود بێ ده نگ بێ»

(البخاري انظرالفتح 11/530.).
_________
«عبدالله»ى كوڕي«عمر» له پێغەمبەرەوه (صلی الله علیه وسلم) دەيگێرێتەوه كەفەرموويه تى:

« مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِ اللَّهِ فَقَدْ أَشْرَكَ».

واته « هەركەس بە غەيرى خوا سوێندى خوارد ئەوا
هاوبەشى بۆخواداناوه ».

(رواه الامام احمد 2/125 النظرصحيح الجامع 6204)
_________
وه دەفەرمووێ:

« مَنْ حَلَفَ بِالأَمَانَةِ فَلَيْسَ مِنَّا»

واته « هه ركەس سوێند به ئەمانەت بخوات، ئەوا له ئێمە نیيه »

(رواه ابوداود 3253وهو في السلسةالصحيحه رقم94)
__________
كه وابوو: دروست نى يه سوێند خواردن نه به كەعبه ، وه نه به ئەمانەت، وه نه به شەرەف، وه نه به بەرەكەتى فڵان، وه نه به ژيانى فڵان، وه نه به گەورەى پێغەمبەرو پياوچاكان، وه نه به دايك وباوك ، وه نه به سەرى منداڵ و ئەولاد، هه موو ئەمانه حەرامن .

وه هەر كەس سوێندێكى خوارد به يەكێك لەمانه و تێكەوت، ئەوا كەفاره تەكەى ئەوەيه بڵێ: « لاإله إلاالله ».
_________
هەروەكو له (حديث)ى(صحيح) داهاتووه : « مَنْ حَلَفَ فَقَالَ فِي حَلِفِهِ وَاللَّاتِ وَالْعُزَّى فَلْيَقُلْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ».

واته « هەر کەس سوێندێكى خواردو له سوێنده كەيدا وتى به (لات)و(عوزا). با پەشيمان ببێتەوه و بڵێ « لاإلەإلاالله ».(البخاري 11/536.)
___________
هەروەها له وێنەى ئەم باسه كۆمەڵێك ووته و گوفتارى شيركی و حەرام هەيه كه به زارى هەندێ له موسڵماناندا دێ ، لەوانه : (پەنادەگرم به خوا و به تۆ، پشتم ئەستوره به خواو به تۆ ، ئەمه له خواو له تۆوەوه بوو ، كەسم نى يه تەنها خوا و تۆ نه بێ، خوام هەيه له ئاسمان و تۆش له زەوى، ئەگەر خوا و فڵان كەس نەبوايه ، بێ ئيمان بم ئەگەر وانەبێ، (خەريكه ئيمانم نامێنێ )، ئۆ ساڵى نائومێدى و نەگبەتى….

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

17 Nov, 08:39


◉ پێغەمبەری خوا ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرمووێت:

هەر کات و ساتێك بەسەر نەوەی ئادەم تێبپەڕێ و زیکر و یادی خوای تێدا نەکرێت ، ئەوا ئیلا دەبێته پەشیمانی و داخ و خەفەت بۆی له ڕۆژی قیامەتدا..!

📚|صَحِیحُ الْجَامِع بِرَقَم ⦅٥۷۲۰⦆

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

17 Nov, 08:38


عەیبی یەکتر داپۆشن

پێغەمبەری خوا ﷺفەرموویەتی :

{مَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَهُ اللهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ}

{هەرکەسێک عەیبی موسلمانێک داپۆشێت لە دونیادا، ئەوە خودای گەورە عەیبی ئەو کەسە دادەپۆشێت لە رۆژی قیامەت}

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

17 Nov, 06:18


ڱــــەنجێڪ دەڵێـــت :

هۆکاری هیدایەت وەرگرتنم وتەی بانگ خوازێڪ بوو کە وتی:
دۆڕانی گەورە ئەوەیە بەهـــەشـــت
پانتاییەکەی بەقەد ئاسمان وزەوی بێت
شوێنێک نەبێت بۆ "تــــــۆ" .

" اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ النَّارِ "

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

17 Nov, 06:16


هەموو رۆژێک بەو ئومێدەوە دەست پێبکەوە تا خودا پاداشتی سەبرگرتنەکەت زۆر بەجوانی دەداتەوە🦋

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

17 Nov, 06:15


ڕۆژێك لەڕۆژان هەموو شتێك
دەگۆڕێت لەبەر دوعاکانت🤍.

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

16 Nov, 20:41


{ئاگاداربە لەسەر بێ ئاگایی نەڕۆیت}

●ئیمامی حَەسَەنی بَصرِيِّ رَحِمَهُ اللهُ دەفەرموێت : "إِنَّكُمُ اليوم تَقدِرُونَ على ما لا يَقدِرُ عليه إِخوَانُكُم ،هؤلاء مِن أَهلِ القُبُورِ؛ فَاغتَنِمُوا الصِّحَّـةَ والفَـرَاغَ، قبل يوم الفَزعَةِ والحِسَابِ".

○واتە: ئێوە ئەمڕۆ دەتوانن کرداری چاک بکەن کە ئا ئەوانە لە ناو گۆڕدان توانایی ئەنجامدانی هیچ کردارێکی کردارێکیان نیە بیکەن

بۆیە لەش ساغی و دەست بەتاڵی تان بدۆزنەوەو کاری باشی تێدا بکەن پێش ئەوەی ڕۆژی زیندوکردنەوەو تۆقین و حیساب بێت

●ووتم هەقە هەمووکەس سەرنجی حاڵی خۆی بدات ، و بەراوردی بکات بە فەرمان و قەدەغەی اللە ، بزانێت ئابەو حاڵەوە باشە بمرێت یان نا؟

●جا گەر باش بوو و لەگەڵ فەرمان و قەدەغەی یەک ئاراستە بوو با لەسەری بەردەوام بێت ، گەر نا با خۆی چاک بکات بەوشێوەیەی اللە سبحانەوتعالی دەیەوێت ، ئەگینا دوچاری سزای سەختی هەتا هەتایی دەبێت

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

16 Nov, 16:46


ئایە هیچ ڪار و ڪردەوەیەڪ بەبێ تەوحید قبوڵە؟

من دەپرسم: ئایە نوێژ بەبێ دەستنوێژ قبوڵە
نەخێر بێگوومان، بۆئەوەی اللّٰه ﷻ نوێژەکەت قبوڵ بکات دەبێت دەستنوێژت هەبێت.

بۆ تەوحیدیش بەهەمان شێوەیە، ئەگەر تەوحیدت نەبێت ئاوا نوێژ و ڕۆژوو و باقی عیبادەتەکانی تر سوودی نیە،️ اللّٰه تعالی هیچ چاکە و عیبادەتێکت بەبێ تەوحید لێ وەرناگرێت،کە تەوحید نەبوو چاکەش زۆر بی و بەقەدەر شاخێک زێڕ ببەخشی ️ اللّٰه ﷻ لێت وەرناگرێ و سودی نیە

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

15 Nov, 22:25


ئافرەتی چاک و دونیا نەویست…

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

15 Nov, 19:52


چەندە ماندووین بۆ
دوونیایەك كە بۆ ئێمە نامێنیتەوە❤️‍🩹٠

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

15 Nov, 19:51


ابن مسعود ئەڵێ:

غەیبەت بریتیە لەوەی کە ، شتێك لە کەسێک ببینیت باسی بکەیت ئەوە غەیبەتە ، خۆ ئەگەر ئەو شتە لەودا بێت ئەوە غەیبەتە ئەگەر تیاشی نەبوو ئەوە بوهتانە.!

( الزهد ابن مبارك
)

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

15 Nov, 19:50


حەسەنی بەصڕی رحمه الله لێبێ دەڵێت:🤎

خێرو چاڪە بەسەر مرۆڤدا دێت گەر بۆ ماوەی ڪاتژمێرێڪ صەبر بگرێت

﴿الصبر لابن أبي الدنيا ٥٤١٠💛

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

15 Nov, 18:42


خەفەت مەخۆ دڵنیابە خوامان لەگەڵە

لَا تَحْزَنْ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَنَا



🪷

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

15 Nov, 09:25


نووری نێوان دوو هه‌ینی🪻💜

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

14 Nov, 11:13


ابن القيم رحمه الله فەرموویەتی:
ئارام گرتن بنۆشە
ئەگەر بتکوژێ بە شەهیدی دەتکوژێ
ئەگەر بت ژێنێ بە بەهێزی دەت ژێنێ.

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

14 Nov, 07:24


( یَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ ثَبِّتْ قُلُوبَنَا عَلٰی دِینِکَ )

ئەی دامەزرێنەری دڵەکان
دڵەکانمان لەسەر دینت جێگیر بکە🩵.

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

14 Nov, 04:43


الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَٰذَا بَاطِلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ (191)

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

13 Nov, 21:06


خۆپێشنیارکردنی ئافرەت بۆ پیاوێک کە بەدڵیەتی

- ثابت البناني ئەڵێت : لەلای أنس بووم و کچێکیشی لەوێ بوو، أنس فەرمووی : (ئافرەتێک هات بۆ لای رسول الله ﷺ بۆ پێشکەشکردنی خۆی .
وتی : (ئەی رسول الله ئایا هیچ پێویستت بە من هەیە؟) .

کچەکەی أنس وتی : (چەندە شەرمی کەم بووە، وای چەندە خراپە!، وای چەندە خراپە!) .

أنس فەرمووی : (ئەو لە تۆ باشترە، رسول الله ـی ﷺ بەدڵ بوو و خۆیی پێشکەش کرد) .

صحیح البخاري : کتاب النکاح

: لەڕووی شەرعیەوە ئاساییە کە چۆن پیاو بە ئافرەتێک ئەڵێت بۆ زەواج بە هەمان شێوە ئافرەتیش ئەتوانێت هەمان کار بکات .

ئەگەر ئافرەت باوک یان برا یاخود هەرکەسێکی تری هەبێت خەمی بخوات ئەوە باشترینە بۆی .

بەڵام ئەگەر نەبوو، ئەوە ئەتوانێت بەم شێوە شەرعیە بەدوای کەسی چاکدا بگەڕێت، چونکە ئەگەر لەگەڵ کەسێکی باشدا هاوسەرگیری بکات بإذن الله دنیا و قیامەتی پارێزراوە .

زۆربەی ئافرەتان بەهۆی شەرمەوە ئەکرێت نەتوانن خۆیان ڕاستەوخۆ کارێکی وا ئەنجام بدەن، هەربۆیە ئەتوانن کەسێکی تر ڕابسپێرن کە پێشنیاریان بکات بۆ ئەو کەسەی کە بەدڵیانە، بەشێوەیەک کە برایەکە هەست نەکات کە خوشکەکە دەستپێشخەری کردووە .

خەڵکی جاهیلی ئەمڕۆ ئەم شتەیان زۆر پێ خراپە و بە (خۆسووککردن) ـی ئەزانن، بەڵام ئافرەتێکی ئەهلی سوننەی نیقاب پۆش کە ئامانجی ڕازیکردنی الله تعالی ـیە و ئەیەوێت دنیا و قیامەتی خۆی بپارێزێت هەرگیز بەم شێوە جاهیلانە بیر ناکاتەوە .

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

13 Nov, 21:06


• كاتێك به‌نده‌یه‌كی صالح ده‌مرێت •

٣٣٧- مه‌ولای هذیل"رحمە️ اللّٰه " ده‌فه‌رمووێ : هیچ عه‌بدێك نیه‌ ناوچاوانی دابنێت له‌ شوێنێك له‌ زه‌وی ، سوجده‌ ببات بۆ️ اللّٰه عزوجل، ئیلا له‌ رۆژی قیامه‌ت ئه‌و رۆژه‌ شایه‌تی بۆ ده‌دات ، وه‌ كاتێ ده‌مرێ شوێنه‌كه‌ بۆی ده‌گریه‌ت ، وه‌ هیچ شوێنێك نیه كه‌ لێی بمێننه‌وه‌ ئیلا ئه‌و شوێنه‌ یان دوعایان بۆ ده‌كات یان له‌عنه‌تیان لێ ده‌كات ( به‌ پێی باشی و خراپی كه‌سه‌كه‌ ) .

٣٣٩- علی كوری ابی طالب"رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ "ده‌فه‌رمووێ : كاتێك به‌نده‌یه‌كی صالح ده‌مرێت شوێنی نوێژه‌كه‌ی بۆی ده‌گریه‌ت له‌ سه‌ر زه‌وی ، وه‌ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئاسمان بۆی ده‌گریه‌ت ، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌﴿فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ ٱلسَّمَآءُ وَٱلْأَرْضُ ﴾[سوره‌ الدخان : ٢٩]
واتا : نه‌ ئاسمان بۆیان گریا و نه‌ زه‌ویش .

#تێبینی :قەوم و هۆزەکەى فیرعەون چونکە سوژدەیان نەبردو کردەوەى چاکیان نەبوو، ئاسمان و زەوى نەگریاو بۆیان بە داخ نەبوو.

٣٤١- ابن عباس "رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ" ده‌فه‌رمووێ : زه‌وی ٤٠ رۆژ ده‌گریه‌ت به‌سه‌ر ئینسانی ئیمانداردا دوای مردنی .

٣٤٣- عطاء خراسانی"رحمە️ اللّٰه " ده‌فه‌رمووێ : هیچ عه‌بدێك نیه‌ سوجده‌ ببات بۆ️ اللّٰه عزوجل له‌ شوێنێك له‌ شوێنه‌كانی زه‌وی ئیلا له‌ رۆژی قیامه‌ت شایه‌تی بۆ ده‌دات ، وه‌ ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌و به‌نده‌یه‌ ده‌مرێت بۆی ده‌گریه‌ت .

📚 •«الزهد للإمام عبد️ اللّٰه بن مبارك»

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

13 Nov, 20:43


ابن تیمیە ڕەحمەتی خودای لێ بێت فەرموویەتی:

"دڵەکان ئەگەر نەخۆش بوون حەزیان دەچێتە ئەو شتانەی کەوا خراپن ، وە ڕقیان لەو شتانەش دەبێتەوە کە سوودبەخشن".

الجامع المسائل (۱۳۳/۱).

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

13 Nov, 19:01


اللَّهُمَّ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ
🌱🪻

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

13 Nov, 19:01



‏ ᷂استغفرالله ᷂واتوب ᷂إليه🤍

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

13 Nov, 15:17


قالَ الحسن البصرى
إنَّ لكلِّ طريق مُختَصَرَّا
ومُختَصَرُ طريق الجنَّةِ الجهـادُ

حەسەنی بەصڕی فەرمووی
بۆ هەموو ڕێگایەک کورتکراوەیەک هەیە
کورتکراوەی ڕێگای بەهەشتیش جیهادە

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

13 Nov, 14:49


"وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي قُلُوبِكُمْ"
خودا ئاگادارە بەوەی لە دڵتدا چی دەگوزەرێت ..💜

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

13 Nov, 13:28


تەنها متمانەت بە خودا هەبێت هەموو شتێک باش دەبێت..🤍🤍

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

13 Nov, 13:23


القارئ | عمير شميم
سورة | البقرة

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

13 Nov, 04:26


زیكری به‌یانیان...🤍

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

12 Nov, 19:30


زکری خەوتنان 🌱

💮أَعُوذُ بِاللهِ مِن الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ💮
‎اللّهُ لاَ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَومٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرضِ مَن ذَا الَّذِي يَشفَعُ عِندَهُ إِلاَّ بِإِذنِهِ يَعلَمُ مَا بَينَ أَيْدِيهِم وَمَا خَلفَهم وَلاَ يُحِيطُونَ بِشَيءٍ مِّن عِلمِهِ إِلاَّ بِمَا شَاء وَسِعَ كُرسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرضَ وَلاَ يَؤُودُهُ حِفظُهُمَا وَهُوَ العَلِيُّ العَظِيمُ
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
💮أَعُوذُ بِاللهِ مِن الشَّيطَانِ الرَّجِيمِ💮
‎آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيهِ مِن رَبِّهِ وَالْمُؤمِنُونَ ۚ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِن رُسُلِهِ ۚ وَقَالُوا سَمِعنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيكَ المَصِيرُ. لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفسًا إِلَّا وُسعَهَا لَهَا مَا كَسَبَت وَعَلَيهَا مَا اكتَسَبَت رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِن نَسِينَا أَو أَخطَأنَارَبَّنَا وَلَا تَحمِل عَلَينَا إِصرًا كَمَا حَمَلتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعفُ عَنَّا وَاغفِر لَنَا وَارحَمنَا أَنتَ مَولَانَا فَانصُرنَا عَلَى القَومِ الكَافِرِينَ
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
💮بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ💮
‎قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ (١) اللَّهُ الصَّمَدُ (٢) لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ (٣) وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ (٤).(٣) جار
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
💮بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ💮
‎قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ (١) مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ (٢) وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ (٣) وَمِنْ شَرِّ النَّفَّثَتِ فِي الْعُقَدِ (٤) وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ (٥).(٣) جار
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
💮بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ💮
‎قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ (١) مَلِكِ النَّاسِ (٢) إِلَهِ النَّاسِ (٣) مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ (٤) الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ (٥) مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ (٦).(٣) جار
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
💮بِسمِ اللَّهِ الرَّحمَنِ الرَّحِيمِ💮
‎قُلْ يَا أَيُّهَا الكَافِرُونَ (1) لَا أَعبُدُ مَا تَعْبُدُونَ (2) وَلَا أَنْتُم عَابِدُونَ مَا أَعبُدُ (3) وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدتُمْ (4) وَلَا أَنتُم عَابِدُونَ مَا أَعبُدُ (5) لَكُم دِينُكُم وَلِيَ دِينِ (6)
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
‎بِاسمِكَ رَبِّـي وَضَعـتُ جَنـبي ، وَبِكَ أَرفَعُـه، فَإِن أَمسَـكتَ نَفسـي فارحَـمها ، وَإِن أَرسَلْتَـها فاحفَظـها بِمـا تَحفَـظُ بِه عِبـادَكَ الصّـالِحـين
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
‎اللّهُـمَّ إِنَّـكَ خَلَـقتَ نَفسـي وَأَنـتَ تَوَفّـاهـا لَكَ ممَـاتـها وَمَحـياها ، إِن أَحيَيـتَها فاحفَظـها ، وَإِن أَمَتَّـها فَاغفِـر لَـها . اللّهُـمَّ إِنَّـي أَسـأَلُـكَ العـافِـيَة
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
‎اللّهُـمَّ عالِـمَ الغَـيبِ وَالشّـهادةِ فاطِـرَ السّماواتِ وَالأرضِ رَبَّ كُـلِّ شَـيءٍ وَمَليـكَه، أَشهـدُ أَن لا إِلـهَ إِلاّ أَنت، أَعـوذُ بِكَ مِن شَـرِّ نَفسـي، وَمِن شَـرِّ الشَّيـطانِ وَشِـركِه، وَأَن أَقتَـرِفَ عَلـى نَفسـي سوءاً أَو أَجُـرَّهُ إِلـى مُسـلِم
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
‎ اللّهُـمَّ قِنـي عَذابَـكَ يَـومَ تَبـعَثُ عِبـادَك. (٣) جار
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
‎الحَمدُ للهِ الَّذِي أَطعَمَنَا وَسَقَانَا, وَكَفَانَا, وَآوَانَا, فَكَم مِمَّن لا كَافِيَ لَهُ وَلا مُؤوِيَ
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
‎أشهد أن لا إله إلا الله و أشهد ان محمد رسول الله
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
‎اللّهُـمَّ أَسـلَمتُ نَفـسي إِلَـيكَ، وَفَوَّضـتُ أَمـري إِلَـيكَ، وَوَجَّـهتُ وَجـهي إِلَـيكَ، وَأَلـجَـاتُ ظَهـري إِلَـيكَ، رَغبَـةً وَرَهـبَةً إِلَـيكَ، لا مَلجَـأَ وَلا مَنـجـا مِنـكَ إِلاّ إِلَـيكَ، آمَنـتُ بِكِتـابِكَ الّـذي أَنزَلـتَ وَبِنَبِـيِّـكَ الّـذي أَرسَلـت
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
‎بِاسـمِكَ اللّهُـمَّ أَمـوتُ وَأَحـيا
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
💮سُبحَانَ اللَّه💮
🔴٣٣ جار🔴

💮الحمد لله💮
🔴٣٣ جار🔴

💮اللَّهُ أَكبَرُ💮
🔴٣٣ جار🔴

💮ﻻ اله إلا الله💮
🔴٣٤ جار🔴
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
#F

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

12 Nov, 11:30


أبن تیمیە دەفەرمووێت:کاتێک خودا مەلایکەتی دروست کرد فەرمانی پێکردن کە عەرشەکەی هەڵگرن،مەلایکەش وتیان خودایە ئێمە چۆن عەرشی تۆ هەڵگرین کە بەم هەموو گەورەیی و کەمالیە و بەخشندەیەی خۆت لەسەری وتی تەنها بڵێن(لا حول ولا قوة إلا بالله) ئەوانیش وتیان و عەرشی خودایان هەڵگرت بۆیە دڵنیابە هەر خەمێکت هەیە یان هەر ناخۆشیەک دڵی گرتوویت لە عەرەشی خودای پەروەردگار گەورەتر نییە و کۆتایی پێ دێت تەنیا ئەوەی لەسەرتە بڵێ”لا حول ولا قوة إلا بالله” و ئەوەی تر بدە دەستی ئەو🩶

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

09 Nov, 16:16


مادام بەبێ ئازارشکێان دەنووی، مادام بە بێ ئازار هەڵدەستی،مادام پێویستییەکانت پڕدەبنەوە، مادام لەسەر هەردوو پێی خۆت دەڕۆی،مادەم چاوەکانت دەبینن
تۆ پاشایەکی لە پاشایەکانی دنیا 🤍🦋'

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

09 Nov, 16:15


پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ::

ئەزانن بێ دەسەڵاترین کەس کێیە؟
فەرمووی کەسێکە کەناپاڕێتەوە!

#فەرمودە

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

09 Nov, 16:15


( قُل لِّلۡمُؤۡمِنِينَ يَغُضُّواْ مِنۡ أَبۡصَٰرِهِمۡ)سورة النور

ئەی محمد صل الله عليه وسلم بە پیاوانی باوەڕدار بڵێ: با چاوی خۆیان بپارێزن لە تێڕوانینی ئافرەتانی نامەحرەم.

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

09 Nov, 16:15


اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌🩷
اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌🩷
اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌🩷
اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌🩷
اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌🩷

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

09 Nov, 16:14


[ هۆکاری ڕوودانی فیتنەکان ]

------------------------------------------------


💥شێخی ئیسلام ابن تیمیة -ڕەحمەتی خودای لێ بێت- فەرموویەتی:


"ولا تقع فتنة إلا من ترك ما أمر الله به؛ فإنه سبحانه أمر بالحق وأمر بالصبر؛ فالفتنة إما من ترك الحق، وإما من ترك الصبر".

واتە: هیچ فیتنە وئاشووبێک ڕوونادات ئیلا بەهۆی وازهێنان لەوە نەبێت خودا فەرمانی پێی کردووە؛ چونکە خودا -سبحانە- فەرمانی بە حەق کردووە وفەرمانی بە ئارامگرتن (صبر) کردووە، جا فیتنەش یان بەهۆی وازهێنانەوەیە لەحەق، یان بەهۆی وازهێنانەوەیە لە ئارامگرتن (صبر) .

📕 « الاستقامة جـ١صـ٣٩ » .

-----------------------------------------

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

08 Nov, 21:03


زیكری خه‌وتن:

بِاسْـمِكَ اللّهُـمَّ أَمـوتُ وَأَحْـيا🤍!

شه‌وتان ئارام🤍.

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

08 Nov, 09:03


بەبیرتان دەهێنمەوە ﴿ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴾
خودای گەورە بە توانا و بە دەسەڵاتە بەسەر هەموو شتێکدا، بۆ ڕودانی هەر شتێک تەنها 'کون فیکون'ێکی ئەوی دەوێت و هەموو یاساکانی گەردون دەگۆڕێت لە چاوتروکانێکدا

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

07 Nov, 19:05


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🤎

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

07 Nov, 19:04


‏﴿ وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَىٰ تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ ﴾
‏- سُبحان الله .
‏- الحَمد لله .
‏- لا إله إلا الله .
‏- الله أكبر .
‏- لا حَول و لا قوة إلا بالله .
‏- سُبحان الله و بِحمده .
‏- سُبحان الله العَظيم .
‏- أستغفِرُ الله الْعَلِيُّ الْعَظِيم وَأَتُوبُ إِلَيْهِ.
-لا إِلَهَ إِلا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ.
-اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ.
-يا مقلِّبَ القلوبِ ثَبِّتْ قلبِي على دينِك...🩶

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

07 Nov, 14:03


قسەی ئەو منداڵەم بیرناچێ کە لە نوێژی هەینیدا لە تەنیشتمەوە بوو لێم پرسی: دوعای چیت کرد؟
فەرمووی: لەڕازی نێوان دوو خۆشەویست بگەڕێ .

لەو ساتەدا زۆر خەجاڵەت بووم !!

“عمر آل عوضه”

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

07 Nov, 14:03


ئەو زاتەی کە گیان دەبەخشێت و گیانیش دەسەنێتەوە تەنها خودایە
بەبێ ویستی ئەو هیچ گەڵایەک ناوەرێت
هیچ مێروویەک ناجووڵێت
هیچ مرۆڤێک هەناسە نادات🤍!

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

07 Nov, 14:03


فێربە کۆنتڕۆلی ئارەزووەکانت بکەیت، مەهێڵە ئارەزووەکانت کۆنتڕۆڵت بکەن.
گەورەی ڕوحت بە ، نەک کۆیلە
.
***

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

06 Nov, 23:16


پەروەردگارم
زۆر متمانەت پێ دەکەم ،،
لە دڵەوە باوەڕ دەکەم دوعاکانم قبوڵ دەکەیت ،،
ڕێگام ،، چارەنووسم ،، دڵم
تەسلیمی تۆی دەکەم🌚♥️.

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

06 Nov, 23:15


پێغەمبەری خودا {ﷺ} فەرمویەتی :
بـەپێی تواناتان ڪردەوە بڪەن چونڪە باشترین ڪردەوە ئەوەیە بەردەوام بیت لەسـەری ئەگەر ڪەمیش بێت.

صحيح أبي داود//1238

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

06 Nov, 23:15


یارەبی خودایە دڵمان راگری ئەم دینە جوانەکەی ، وەبەر دەوامیمان لەسەری
وەیەکێک بین لەخزمەت دینەکەی تۆدا بین
وە لەسەر دینەکەی تۆش بمرین
وە یەکێک بین کە گەراینەوەه لێمان رازیبی

يَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِك🤍

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

06 Nov, 21:08


یەکێک لە ئامۆژگارییەکانی پێغەمبەر
محمد ﷺ بۆ ئێمە :

" هەر شتێک ئارامی دڵت ئەشێوێنێت دەستی لێ هەڵگرە "

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

06 Nov, 19:21


🤔بەڕێزان لەم گروپە ان شاء اللە گرنگی زۆر بە قورئانی پیرۆز ئەدرێت و تەمرینات و شتەکان لەسەر ئەوە

🤔ئەمن هەرگیز داوای بڵاو کردنەوەی گروپت لێ ناکەم قوتابیانی پێشترم باش ئێرە دەناسن بەڵام لەبۆخۆتان بۆ

🤔 کۆکردنەوەی ئەجر ئەتوانن ئەم گروپە بەکاربێنن چونکە بە ئیزنی اللە واجبی لەبەر کردنی گشت قورئان لێرە ئەدرێ

🤔 بۆیە ئێرە بۆخۆت بڵاو بکەوە تا تۆش ئەجری ڕاستەوخۆی ئادمینانی ئێرەت بۆبێت بێ ئەوەی بەگروپ ماندوو بیت

🤔الحمدللە زۆرێک لەم گروپە قورئانیان حفظ کرد ئەو کەسەش بەژداری ئەجرەکەی ئەبێت کە گروپی بەو کەسە ناساندوە کە قورئانی تیا لەبەر ئەکات

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

05 Nov, 18:18


رسول️ اللّٰه ﷺ ئەفەرمووێت :(️ اللّٰه وەحی بۆ کردم کە هێندە خۆتان بە کەم بزانن هەتا ئەوەی هیچ یەکێکتان خۆی بە گەورە نەزانێت بەسەر کەسێکی تردا).

{آدابُ الصُّحبَة لـ أبي عبدالرحمن السُّلَّمِي}"📚

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

25 Oct, 20:18


زیكری پێش خه‌وتن

بِاسْـمِكَ اللّهُـمَّ أَمـوتُ وَأَحْـيا🤍!

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

25 Oct, 14:39


جۆین بن ئەزیزانی من🤍

https://t.me/kaywan_saed1

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

25 Oct, 14:00


دڵ جێگای ئەوینی خودایە،
ترس و حوبی ئەوی تێدایە♥️.

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

25 Oct, 11:55


چوار شت کەلە گوناھ گەورەترە ‌لای خوا ....

(إبن القیم) له‌وته‌یه‌کی زۆر جوانیدا ده‌فه‌رموێت :-

1- دڵخۆشبونت به‌گوناھ لای خوا زۆر قورستره‌ له‌ گوناهه‌كه‌.

2- پێکه‌نینت له‌ کاتێکدا که‌گوناھ ده‌که‌یت لای خوا قورستره‌ له‌ گوناهه‌که.

3- دڵته‌نگیت به‌له‌ده‌ست چونی گوناهه‌‌ لای خوا قورستره‌ له‌ گوناهه‌که.

4- سوربونت له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌به‌لاته‌وه‌  ئاسای بیت گوناھ بکه‌یت و دڵت ڕانه‌چڵه‌کێ به‌وه‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ چاوی لێته ‌لای خوا قورستره‌ له‌ گوناهەكه
🤍

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

25 Oct, 11:54


︎ ︎ ︎ ستایش بۆ اللّٰه
که وای کردووە
     هیچ ڪەسێك داهاتووی
خۆی   نەزانێت تاکو
هەمیشە هیوامان
︎ بە سبەینێیەکی زیباتر هەبێت💕

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

25 Oct, 09:43


یەڪێک لە جوانترین هەستەڪانی دونیا وەڵامی پەروەردگارتە بۆ دوعاکانت، ئەگەر دەستبەجێش وەڵامت نەداتەوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەوەی باشترینە بۆتۆ پێت دەبەخشێت، ئەمە هەستێڪی سەرسوڕهێنەرە ڪەدڵت پڕ دەڪات لە خۆشەویستی و نزیکبوونەوە لەو زاتەی کەتۆی دروست کردووە، بۆ ئەوەی بزانیت وازی لێ نەهێناوی سەرەڕای زۆری گوناهەکانت و لاوازی عیبادەتەکانت🤍...!

و: مـحـمـد ڪــەریــم

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

25 Oct, 09:41


باشترین ڪات بۆدوعاڪردن

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

25 Oct, 00:23


«یـەقیـن»
واتا تۆ دوعا بۆ شتێڪ بکەی
ڪە هەموو ڕێگاڪان پێت ئەڵێن
ئەستەمە بەڵام دەنگێڪ لە ناختا
پێت ئەڵێت لای خودا ئاسانه♥️🌚.

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

24 Oct, 07:50


پاداشتی ئەو كەسەی قەرز وەرناگرێتەوە....!

عَنْ أَبِي قَتَادَةَ قَالَ سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ ﷺ يَقُولُ :
"مَنْ سَرَّهُ أَنْ يُنْجِيَهُ اللهُ مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ، فَلْيُنَفِّسْ عَنْ مُعْسِرٍ، أَوْ يَضَعْ عَنْهُ"
( رواه مسلم ١٥٦٣)

هەر كەسێك پێی خۆشە خوای گەورە لە ناخۆشی و ناڕەحەتی یەكانی رۆژی قیامەت ڕزگای بكات ، ئەوا بامۆڵەتی زیاتر بەقەرزار بدات یان لێی وەرنەگرێتەوە.
..

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

24 Oct, 07:50


لە یەکەم شەوی قەبر
نرخی ئەو نوێژەئەزانیت
کە لەبەر خاتری
ماڵی دونیا و تەمەبەڵی نەتکردوە🖤!

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

24 Oct, 07:26


اللهم أنت ربي لا إله إلا أنت خلقتنى وأنا عبدك وأنا على عهدك ووعدك ما استطعت أعوذُ بك من شرِ ما صنعت أبوء لك بنعمتك علي وأبوء بذنبي فاغفر لى فإنه لا يغفرُ الذنوب إلا أنت


ھەرکەس بەیەقینەوە بیڵێت لەبەیانیدا و بمرێت دەچێتە بەھەشتەوە ھەرکەس بەیەقینەوە بیڵێت ئێوارەدا و بمرێت دەچێتە بەھەشتەوە♥️♥️.

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

24 Oct, 06:54


«قُلۡ إِنَّ ٱلۡمَوۡتَ ٱلَّذِی تَفِرُّونَ مِنۡهُ فَإِنَّهُۥ مُلَـٰقِیكُمۡۖ»

ئەو مردنەی لێی ڕادەکەی ،
لەو شوێنە وەستاوە کە بۆی ئەڕۆیت ..

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

24 Oct, 06:52


اللَّهُمَّ أَعِنِّـي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ'
خوایە یارمەتیم بدە لەسەر زیكركردن و شوكركردن و چاكێتی پەرستنت ..

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

24 Oct, 06:52


«خودا بەندەڪانی خۆی خۆشدەوێت»
ڕەنگە ئەم ڕستەیە هەزاران هیوا لە دڵدا بچەقێنێت♥️"

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

23 Oct, 14:07


زیكری ئێواران..🩵

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

23 Oct, 10:38


ئــافـرەتـەکـان خـۆیـان دانـاپـۆشـن:

لــەجـێـگـای قـوڕئـان لـەبـەر کـردن
گـۆرانـی لـەبـەر ئـەکـەن

لـەجـێـگـای نـوێـژ"
ئـەڕواتـە جـێـگـای خـۆشـی و شـادی

هـیـچـم نـیـە بـیـڵـێـم بـۆ ئـەو بـەنـاو مـوسـڵـمـانـانـە...!

« 𝑄𝑢𝑟𝑎𝑛𝑛🩶»

23 Oct, 10:38


پێغەمبەر ‎ﷺ‎ دەفەرموێت:
"إِنَّ الشَّيطٰانَ لَيَجرِي مِنِ ابنِ آدَمَ مَجرَى الدَّمِ فَضَّيِّقُوا مَجٰارِيَهُ بِالجُوعِ""بخاري١٨٩٧-٣٠٣٩"
(مسلم٤٠٤١)

"شەیتان لە جەستەی مرۆڤدا ، بە هەرکوێ خوێن بڕوا ئەویش ئەڕوات، کەوایە ئێوە بە برسیەتی ڕێی پێبگرن.