✍ دەروازەیەک بۆ نمرەی 100 بەبێ دوودڵی @aminrawandzi15 Channel on Telegram

دەروازەیەک بۆ نمرەی 100 بەبێ دوودڵی

@aminrawandzi15


ڕۆژانە پرسیاری كوردی بۆ گشت بابەتەكان لەم لیینكە ببینە /م.ئەمین رواندزی

گرووپی کوردی م. ئەمین (Kurdish)

گرووپی کوردی م. ئەمین یەکەمین و تەنها کەناڵی تەلیگرامیە کە بە زمانی کوردی دەستی بکات. ئەم کەناڵەوە تەواوی کاربرانی تازە و پیرۆز لەسەر هەموو بابەتەکانیان پێش خستنیان لە گرووپەکەدا. ئەگەر دەتوانیت بەردەست بوونەوەی زانیاری نوێ و بەرهەمەکانی زۆربۆی لەم کاناڵەی تەلیگرامییە، ئەوا لەم کاناڵە پەسەندیدەکەتان لەگەڵ کەناڵی تری گرنگیت هەروەها کچیانی باشتر، بە بەرزی و زۆربۆیی بە زمانی کوردی. ئیمین رەواندزی لەسەردا، کەناڵی گرووپی کوردی م. ئەمین کە گشتیا لەلایەن کوردیان ناسراو و چافیانی کوردی بەدەستەکانیانیانی دەکات، بە خۆشی پەیوەندیداربوون.

دەروازەیەک بۆ نمرەی 100 بەبێ دوودڵی

18 Nov, 18:00


کۆمێنت کراوەیە، لە هەر شوێنێک پرسیارت هەبوو، لەشتێک تێنەگەیشتی، پرسیارەکەی خۆت دانێ.

دەروازەیەک بۆ نمرەی 100 بەبێ دوودڵی

18 Nov, 17:49


جیاکردنەوەی دوو کاری لێکچووی داخوازی، گرینگن

دەروازەیەک بۆ نمرەی 100 بەبێ دوودڵی

17 Nov, 20:24


ڕۆماننووسی بەناوبانگ (گابریێل گاڕسیا ماڕکێز) دەڵێت:

خولەکێک بێ ئاگابوون لە کاتت واتا لە دەستچوونی (60) چرکە، لە ڕۆشنایی ژیانت،...
کەم بخەوە و زۆر هەوڵبدە،...

دەروازەیەک بۆ نمرەی 100 بەبێ دوودڵی

17 Nov, 19:25


ئەو جارە یەک تێبینیتان لۆ نانووسم، لایک ناکەن🙄🤔، بەس پرسیاری تەڵەتان لۆ دادەنێم😁

لۆ خۆشی😊

دەروازەیەک بۆ نمرەی 100 بەبێ دوودڵی

17 Nov, 19:11


ئاسانترین بابەت کاری چاوگی بوونە😁

دەروازەیەک بۆ نمرەی 100 بەبێ دوودڵی

17 Nov, 19:09


کاری (هەیە ـ هەبوو) دیت، لە هەڵبژاردن بزانە کار هەمیشە یەک لەمانەیە:

((تەواوی تێپەر)) یان ((تەواوی تێنەپەڕ))


ڕستەکە واتای خاوەندارێتی دا (( تەواوی تێپەڕن))

نمونە/ پارەم هەیە. پارەم هەبووو

ڕستەکە واتای (بوون و وجود)ی دا (( تەواوی تێنەپەڕن))

نمونە / پارە هەیە. پارە هەبوو.

ئەم دووکارە بەهیچ شێوەیەک نابنە کاری ناتەواو و یاریدەدەر

بەهیوای سودبینین

دەروازەیەک بۆ نمرەی 100 بەبێ دوودڵی

17 Nov, 19:04


بۆ ئەو قوتابیانەی کاری چاوگی بوونیان خوێندووە

دەروازەیەک بۆ نمرەی 100 بەبێ دوودڵی

17 Nov, 19:01


گرینگ، ئەم شێوازەت دێت لەڕستەدا هەمیشە کارناتەواوە👇

بوو
دەبوو
دەبێت + ( بە ـ ە) + ناوێک
ببێت

هەمیشە کار ناتەواوە، با وتای بوونیش بدات.

دەبێت بە قوتابی زانکۆ. 
دەبێت = کاری ناتەواوە


بووە مامۆستا.    بوو= کاری ناتەواو


ئەم تێبینیانە تەنها لێرە گوێ بیست دەبیت.

م. ئەمین ڕواندزی

دەروازەیەک بۆ نمرەی 100 بەبێ دوودڵی

17 Nov, 14:40


لەچ بابەتێک کێشەتان هەیە لە ڕێزمان؟

دەروازەیەک بۆ نمرەی 100 بەبێ دوودڵی

17 Nov, 14:27


جەوهەر کرمانج شیعری (هەڵەبجەی دووەم هاتن)ی نووسی، چۆن لەبیری نەکەم😁 دەرمانی ئەوەشمان لایە😁

دوو بڕگەیان هاوبەشە

(جە ـ هە) لە (جەوهەر) و ( هەڵەبجە)دا هەن.

😁😁😁😁😁😁😁😁😁😁😁😁

دەروازەیەک بۆ نمرەی 100 بەبێ دوودڵی

17 Nov, 14:17


عە بدو ڵڵا پەشێو شیعری (سەربازی ون)ی نووسی، لە مۆسکۆ 1978


بە (سەربازی پەشێو) بی ناسەوە


ئەی ساڵەکەی چۆن لەبیرنەکەم؟

عەبدوڵڵا ـ حەفتەکەی سەر (ڵ) بینە خوار😁 ( ۷ )

عەبد وڵڵا چەندپیتە؟ (٨) پیتە، بوو بە چەند؟ ۷٨ ۱۹ حەیبە لە بیری بکەیت.

لە ڤیدیۆکەش باسم کردییە

تەنها لێرە ئەم شتانە گوێ بیست دەبیت.

م. ئەمین

دەروازەیەک بۆ نمرەی 100 بەبێ دوودڵی

17 Nov, 14:04


گوێ لە ڤیدیۆکان بگرە، چونکە گرینگن و ساڵانە پرسیاری لێ دێتەوە، ..

گرووپی کوردی م. ئەمین

06 Nov, 20:54


ئەوەش بابەتی شێوازی مەرجییە، ئەوانەی تاقیکردنەوەیان لێی هەیە، بەهیوای سود

گرووپی کوردی م. ئەمین

06 Nov, 19:55


جیاکردنەوەی (بوو ـ بووبا ـ بێت) کە دوو شێوازیان هەیە، زۆرگرینگن ساڵانە پرسیاریان زۆر جار لێ دەهێتەوە

گرووپی کوردی م. ئەمین

06 Nov, 18:21


جیاکردنەوەی ڕانەبردووی دانانی و ڕاگەیاندن، کەزۆر جار قوتابیی تێکەڵی دەکات

گرووپی کوردی م. ئەمین

06 Nov, 15:07


ڤیدیۆی بابەتەکانی ( ڕاگەیاندن و دانانی و داخوازی).

گرووپی کوردی م. ئەمین

05 Nov, 20:31


چاوەڕێی کۆدی ناوازەبن، بۆ ڕۆژانی داهاتوو بۆ قۆناغی دووەم 😁

شەوتان شاد

گرووپی کوردی م. ئەمین

05 Nov, 19:16


سیمای قۆناغەکان زۆرگیرنگن، زۆربەی ساڵەکان پرسیاری وزاری لێ دێتەوە:

قۆناغی دووەم: سیماکەی (( سیاسی ، نەتەوایەتی))


بە (سیاسەت ، نەتەوە) بیناسەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پارساڵ لەخولی یەکەم هاتەوە


م. ئەمین

گرووپی کوردی م. ئەمین

05 Nov, 14:35


تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ قوتابخانەی چەپکی زانستی کچان

گرووپی کوردی م. ئەمین

03 Nov, 19:12


چۆن بزانم لە کاری داخوازی ( ب ......ە) دەرنەکەوتوون ئاسانە، کۆد😁

((ب ....... ن )) زیادبکە نەچوونە شێنی هیچ پیتێک دەرنەکەوتوون😁


فڕێدە ـ فڕێ (ب) دە (ن)

کەواتا نیشانەی (ب) جێناوی لکاو(ە) دەرنەکەوتوون، چونکە نەچوونە شوێنی هیچ پیتێک

ئەمشتانە بەس لەلای ئێمە گوێ بیست دەبیت، ..

م. ئەمین ڕواندزی

گرووپی کوردی م. ئەمین

03 Nov, 19:07


بۆ ئەم پرسیارەبوو وەڵامەکان

گرووپی کوردی م. ئەمین

03 Nov, 19:06


(گۆڕاوە ـ وەرگەڕاوە) بۆ بکەر نادیارنین؟

چونکە لە چاوگی (گۆڕان ـ وەرگەڕان) وەرگیراوە،تەنها (ن) لادراوە و نیشانەی(وە) تەواوی وەرگرتووە، ڕابردووی تەواوە، ناشکرێت بە بکەرنادیار چۆنکە تێنەپەڕە، بکەرنادیاریش ڕەگی دەوێت نەک قەد.


گۆڕان ـ گۆڕاوە ـ ڕابردووی تەواو

وەرگەڕان ـ وەرگەڕاوە ـ ڕابردووی تەواو


ڕا ـ نیشانەی بکەرنادیارنییە××××××

را ـ نیشانەی بکەرنادیارە


هێنراوە ـ بکەرنادیارە، چونکە ڕەگی وەرگیراوە لە چاوگی ( هێنان) وەرگیراوە، نیشانەی (راوە) بکەرنادیاری تەواوی وەرگرتووە.

گرووپی کوردی م. ئەمین

03 Nov, 09:49


چۆن کارەکانی (وەڵامی مەرج) و ( کاری مەرج) بناسمەوە، کۆد😁


ڕاگەیاندن ـ لەهەردووکی هەیە هاوبەشە


داخوازی ـ تەنها لە (وڵامی مەرج) هەیە چۆن بزانم کاتێک کچێک (داخوازی) دەکرێت لەلایەن کوڕێک (وەڵامی) دەدرێتەوە ئا یان نا😁

ئەوجارە لەبیری نەکەیت ( داخوازی ـ وەڵامی) هەیە😁


کەواتا ( دانانی) مایەوە ئەویش تەنها لە ( کاری مەرج) داهەیە

م. ئەمین

گرووپی کوردی م. ئەمین

02 Nov, 14:36


چوارمان تەختکردییە، چاوەڕێی بابەتەکانی تربن بەڤیدیۆی ناوازە😁

گرووپی کوردی م. ئەمین

02 Nov, 11:59


تەواوکەی بابەتەکەیە، بەیەک پارچە نەهات.

گرووپی کوردی م. ئەمین

02 Nov, 11:34


شێوازی مەرجی

گرووپی کوردی م. ئەمین

01 Nov, 20:38


ڤیدیۆی بابەتی نوێ، ئامادەیە بەڵام جارێ چاوەرێ کەن😁 تابەیانی😁

گرووپی کوردی م. ئەمین

01 Nov, 16:39


تاکۆتایی گوێ بگرە، زۆر گرینگە جیاکردنەوەی ڕانەبردووی ڕاگەیاندن و دانانی، زۆربەی ساڵەکان پرسیاری لێ دێتەوە