️ ◌͜͡♥جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡♥ @kurdistanisarbarz Channel on Telegram

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

@kurdistanisarbarz


٭
من ڕێبوارے مێژووے تاڵے دڵے خۆمم ..!🖤🤍


s
کاناڵی "جوانیەکانی وڵاتەکەم"

بەخێرهاتنی ئێوەی ئازیز ئەکات،

گۆرانی،شێعر و هەڵبەست لەگەڵ ڕەستە.



تبادۆل کانال

جوانیەکانی وڵاتەکەم (Kurdish)

Welcome to 'جوانیەکانی وڵاتەکەم', a channel dedicated to the youth of our homeland. Here, you will find a collection of music, poetry, and art intertwined with our traditions and culture. Join us in celebrating the vibrant spirit of our youth as we share stories and creations that resonate with our hearts. Whether you are looking for inspiration or simply want to connect with like-minded individuals, this channel offers a platform for you to explore and engage with the rich tapestry of our heritage. Come be a part of our community and immerse yourself in the beauty of our shared identity. Stay connected, stay inspired, stay true to yourself. Subscribe to 'جوانیەکانی وڵاتەکەم' now and embark on a journey of discovery and connection.

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

29 Dec, 05:00


خالید ئینشاللە ملیشت ئەشکیت😂


@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

28 Dec, 17:28


دەڵێم باسے سەقز بڪەم
شڪۆ و ئاگر بێنمە سەر شارەڪەم
سەقز بەرخۆدانە ژیانە
شارے ژیناے بەژانە
سەقز خۆڕاگرە خۆرەتاوە
هێماے گەلمانە ئاواتمانە
پیاوانە تەیدا دەژین زۆر ڪوردانە
هەر بژے سەقز شارے شێرە پیاوانە
شارے ڪچانے جوان و تاقانە


@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

28 Dec, 17:22


شەو کە دادێ پڕ لە تاسەم


ئەمین فەلاحی سەقز



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

28 Dec, 17:13


لەوە تێگەشتم
ئەوەی لە سینەی چەپی مرۆڤدایە هەمووی #دڵ نییە
#بەردیشی تێدایە




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

28 Dec, 10:25


زایەڵەی سروودی خوایە وەتەن ئاوا کەی لە


یەکێک لە قوتابخانانە کانی مەریوان




@Kurdistanisarbarz1

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

27 Dec, 16:15


گرنگ نییە کە چەند بەهێز دەبێت
ئەو بە پێویستی دەمێنێتەوە لە باوەشی ئەو کەسەی کە خۆشی دەوێت ❤️



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

27 Dec, 09:48


"نیگارکێش"

شێوەی جوانتم گوڵی خۆم بە وێنەیەک کێشاوە
بەو وێنانەی کێشاومە من پێشانگام داناوە

لە کێ بەرکێی جوانیدا  هەر تۆ دەبی براوە
دنیای پێی سەرسام دەبێ کە چەندە جوان خوڵقاوە

لە قاپی دڵمت دەگرم هەتا نەبی بەچاوە
خەڵکی بێن بۆ سەیری تۆ بە ماشائەڵڵا و ئەڵڵاوە

بلیت بکڕن بووەستن بە فەقیر و پاشاوە
لە باکوور و باشوور بێن،سنە و نەوسوود و پاوە

سەبک و شێوازی من بۆت بە جیاواز ناو براوە
یەقینم کەس نازانێ ئەو سەبکەی من دامناوە

لێم سوورە تۆش شۆک دەبی کە چەندە جوان نەخشاوە
پالێت و سێ پایە و ڕەنگ،چۆن تۆی کردە سەرچاوە

دەزانم ڕۆژێک بۆ خۆم بە شیعر و بە هۆنراوە
من دەچمە یەکەم پلەی باشەکانی دونیاوە

هیدایەت ئازەری(خەمبار)



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

27 Dec, 09:20


ئاگاداری بۆ موسوڵمانان




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

27 Dec, 09:19


مڕۆڤی دوو ڕوو لەگەڵ گورگ دەخوات ..
لەگەڵ سەگ دەوەڕێت ....
لەگەڵ شوان شین دەکات
خۆشی بە مەڕ پیشان دەدات ....



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

27 Dec, 09:18


ئیتر با تۆ تا ئێوارە بەم تام ناخۆش بێ
کە بەشێوە جێگای سەرنج سەرمایەی جۆش بێ

تا ئەو ڕۆژەی چوار ئێسکەکەم ئەخرێتە ناو چاڵ
بۆ گوڵی ڕووت ئەسووتێم و ئەبم بە زوخاڵ..

بەڵێ دەردم زۆر گرانە، پەرۆشە گیانم
بۆ هیوایە بۆ ئامانجێ بەندی زیندانم

بەڵام نە دەرد نە نەخۆشی نە زنجیری دەست
بە قەد موویێک پێم لائەدا لە ڕێگای مەبەست

زۆر مێشکی بیرکەرەوە لە دواڕۆژی ڕوون
هاڕابوون و لە ژێر پێدا بوون بە هەپڕوون

منیش یەکێ لە دوای هەزار، لە پاش ملیۆنێ
دەستی گەرمی خەباتکردن دا ئەوەشێنێ

هانم ئەدا بۆ کۆڕی سوور کۆڕی تێکۆشان
نە ترسم بێ لە ئازار و لە قووڵی زیندان

بگەمە جێ.. ئاشتی وەک ڕۆژ دەرخا هەتاوی
قاقای نازدار، هاژە هاژە و خوڕەی چەماوی

ناو قەڵبەز و چیا و دۆڵی خاکی کوردستان
توانج بدا لە ناڵەی نەی لە سۆزی کەمان

پۆل پۆل مەلی ئاشتی جوانی ئاسمانی شینم
سێبەر بکا بۆ چیمەن و گوڵی نەخشینم

ئەوسا من و گوڵی ژاڵە و بولبولی ناکام
حسابێکی ورد ئەکەین و ئەگەینە ئەنجام


محەممەد_ساڵح_دیلان



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

27 Dec, 09:15


له دووری چاوە‌کانت، چاوە‌کم حوکمی نه‌ما، چاوم
کراسی یۆسفه دە‌رمانی چاوی پیری که‌نعانم

حه‌قیقی

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

27 Dec, 08:49


دەروازەکانی دۆزەخ

هێندەی پرسیمان دەروازەکانی دۆزەخ چین
هەمووان بە خەیاڵی خۆیان ئاگرێکی گەورەیان نیشانداین
تەنیا کچە شەڕڤانێکی کورد نەبێت، بە خەندەیەکی قوڵەوە وتی:
سەیرێکی گیانی دوژمن بکە، لەسەر هەر بستێک لە خاکی من
دەروازەیەکی دۆزەخمان بۆ خوڵقاندوون
لەسەر کێلی گۆڕی هەر سەربازێکی دوژمن
نوسرابوو لە دەروازەی دۆزەخ گیانی ترسنۆکی فڕی



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

26 Dec, 15:34


‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍
الَلَـﮬ̲̌ﮧَـمﷺ ◯صََلَِّﷺوََسََـــلَِّـم ◯وََبََارَِكَﷺ ◯عََلََىَﷺ ◯مـَُحَـمـََّـــــدٍَ للهم صل وسلم وبارك على سيدناﷺ ونبيناﷺ وحبيبنا ﷺ وقائدنا ﷺ وشفيعناﷺ وقرة عيونناﷺ رسول اللهﷺ محمدﷺ النبي ﷺ الأمي ﷺ الطيب ﷺ الطاهرﷺ الزكي ﷺ وعلى آله ﷺ وصحبهﷺ اجمعينﷺ عدد خلقكﷺ ورضاءنفسكﷺ وزنة عرشكﷺ ومداد كلماتكﷺ كلما ذكرك الذاكرونﷺ وغفل عن ذكرك الغافلون ﷺ ◯وِأّلَهِ وِصٌحٌبِهِ ◯أّجِمَعٌيِّنﷺِ ﷺ مـَُحَـمـََّــــــدٍَﷺْ وِأّلَهِ وِصٌحٌبِهِ أّجِمَعٌيِّنﷺِ'




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

26 Dec, 07:00




کۆتەڵی_ئەوین

ئێوارەیەکی دڵتەنگی
پڕ بەگەرووم هاوار دەکەم
خۆشم دەوێی
ئەی شارەکەم
دڵدارەکەم

ئێوارەیەکی دڵتەنگی
لەسەر کێوی داشامەجید
بەڕێژنە باران دەبارێ
تەمێکی توند بەدی دەکەم
ڕوخساری تۆم لێ وەشارێ
هەنیسک و جەرگی پڕ بریان
دەدەن لـە قـوڵپەنـی گریان
خەونووچکە دێت و دامدەگرێ
لێرە هەموو هـەستم دەمرێ
تەم‌ومژێکی بەسامە
نە دەنگم بەکەس ڕادەگا
نە بێ‌تێل بۆم دێنێ نامە
نێوشار  ون دەبێ لە چاوان
خــەوم دەڕەوێ لــە تاوان
کوڵی دڵم هەڵدەڕێژم
خۆم  بەدەستی  خۆم  دەنێژم
فرمێسک و تکەی بارانە
دیمەنێکی بـــەهــارانە
تێکەڵ دەبن بە هەستی من
گەرا دەگـرێ مەبەستی من
هەواڵێکی خۆش دێتە گوێم
هەست پێ ناکەم لە شارم جوێم
تەم‌ومژ و باران ڕەوی
ڕوخساری شار وەدەر کەوت
سەری مەیدانێی بەجێ هێشت
لە قەندیلیش وەسەر کەوت
تاسە و ئــاواتم ژیانەوە
ورەی دەدەن بە گیانەوە

سڵاو لەتۆ بێ شارەکەم
خەمڕەوێنە دڵدارەکـەم
تاقانەکەم
دڵدارە دیمەن جوانەکەم
پرچت باوێ سەر شانەکەم
بە ئەنگووستم بۆت شانە کەم

ئێوارەیەکی دڵتەنڰی
چەندە تووڕەم بەبێ‌دەنگی
بەلێزمە باران دەبارێ
ئەسرینی من دێنە خوارێ
بۆ ئاواتی سیس و مردووم
بـۆ داهاتووم بۆ ڕابــردووم
هەناسەم تەم دێنێتە دی
کەچی دەنگێ دێتە بەر گوێم
دەنگێکی زۆر ئاشنایە
دەنگێکە وەک لایەلایە
هەواڵێکی خۆشی پێیە
دڵە بەشی تۆشی پێیە
ئاخ ئەو دەنگە چەندە خۆشە
من دڵنیا دەکاتەوە
هۆ  ڕێبواری  ڕێگای ئەوین
سەر هەڵێنە ،تەمیش ڕەوین
منیش هاتووم بەلاتەوە
ڕۆژی خۆشی تۆ هاتەوە
شاریش بە ئاواتی دەگا
دڵیش خەمی وەلا دەنێ
کۆتەڵی دوو ئەوینداران
ڕووبەڕووی شاری دادەنێ


         م_ئ_هۆگر



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

26 Dec, 06:59


قافڵە با بڕوا

خەبەری دا بای شەماڵی هاتەوەیارم
وەکوویاقووب ڕووناک بۆوە دیدەکەی تارم
ساڕێژ بۆ وە وەکووجاران دەردو ئازارم

خەم و دەردم لانەماوە
بەیداخی شادیم شەکاوە
کۆڵی خەمانم ڕۆناوە

دێمە پێشوازت

تۆش وەرە خوارلە کەژاوە
سیلەی چاوێ بدە بەملاوە
شەیداکە ئەو دڵسووتاوە

بەغەمـزەو نازت
____

لە قافڵە باشی دەپرسم ک
وا کەژاوەی یار
بەو دڵەی پاک وبێگەردی هاتە جواب ئەمجار
ئەو کەژاوە سوورەی پێشڕەو مەنزڵی دڵدار

دەچمە پێشی ڕادەوەستم
بۆی دەردەبڕم بێر و هەستم
پێی دەڵێم ڕاز ومەبەستم

دڵی دەکەم ڕازی

ڵێی دەستێنم قەول و قەرار
لە گۆڵ خونچەی باخی بەهار
وەک مەجنوونی شێت و پەتیار

دەبمە هاوڕازی
___

لە ژووری کەژاوەکەی سوور پەردەکەی لادا
هاتە خوارێ و زوڵفی پەخشان کرد و بەبادا
سێوێکی سوور لە ناو دەستی بۆ من حەوادا

فەرمووی بگرە هانێ سێوت
ئارام بەخشی دڵەی پەشێوت
بۆ گەڕانی شاخ و کێوت

دەبمە هاوژینت

ئەمنیش پێم کوت خاسە کەوێ
برۆت هیلالی هەوەڵ شـەوێ
لەهەرکوێ بی دێمـە ئـەوێ

دێمـە سەر دینت
____

ئەو گوڵە سوورەی باخی خانی پەردەکەی لادە
لێی دابوو گزینگی بەیانی لەو پەری زادە
ئارەق نیشتبوو لەکوڵمانی وەک زێڕی سادە

شەرتە مەیلەکەت بەر نەدەم
هەتا دەچمە دیاری عـەدەم
من شێتی ئەو بەژن و قەدەم

کوشتەتم شەرمین

فرمێسکی چاو مەبارێنە
لەخۆتم قەت مەتارێنە
قەد و باڵات وەڕازێنە

مەڕێژە ئـەسـرین
___

شەرت وەک بولبولی شەیدا بۆت بڵێم ئاواز
بۆت بڵێم بەستەو گۆرانی ئەی شۆخی چاو باز
دڵ وەیلانی عەشقی تۆیەو مەمکوژە بەناز

وەرە با دەست لەناو دەست بین
وەرە با شێعر و هەڵبەست بین
بەشووشەی عەشقی یەک مەست بین

قافڵە با بڕوا

من فەرهادو تۆ شرینم
ئەتۆ شەم و من شەمزینم
هەر ئەتۆی عەشق وئەوینم

پێم بکە بــڕوا

قەلەندەر



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Dec, 18:06


کوردە یەك گرە کاتی یەك گرتویە
دژی دوژمن چەك هەڵگرە کاتی ئازادیە



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Dec, 08:12


لەگەڵ ڕۆیشتن هیچ خۆشەویستێک
خۆشەویستی ناڕوا
ئەوەی کە ڕوو ئەدا
خەم دێت شادی ئەڕوا و
بوغز جێگای بزە ئەگرێ



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Dec, 07:03


لەساتی بەخاک سپاردنم پێی بلێن

مرۆڤ ئاوها دەروات نەک وەکو تۆ

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Dec, 06:57


..

منم ...

لێرە منم
لە ڕۆژێکی سارد و سەرمابردوودا
مژ شارەکەی داپۆشیوە
هەوا سیلدار و نەخۆشە
هەناسەی شار پڕ لە زوقمە
دارەکان ڕووت و ڕەجاڵن
ئاسمانی شار لە خەم نوقمە
لێرە منم.
پەنجۆڵەکانم تەزیوە
تا سەر ئێسکم ژانی تێچوو
سەرما و زوقمی تێ خزیوە
ئێستا لێرەم
لەژێر ئاسمانی بەردیندا
بە وێنەی بەرداش هاڕیمی
لە ژووری سارد و بێ‌تیندا
پێنووسەکەم سەرمایەتی
خەتم گشت سڕ و لەرزۆکن
هرز و مێشک و هەستم هەموو،
خاڵی و بێحاڵ و نەزۆکن
من ئەوەتام
لەم شارە سەرمابردووە
تەنانەت مەلی گوێسوانان
بێهەستووخوست و مردووە
ئومێدی بوونم لەدەست چوو
تۆ بڵێی بەهار بێتەوە؟!
تۆ بڵێی نووکی پێنووسم
چرۆ بکا و بڕوێتەوە؟

شیلان_جەیرانی




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Dec, 06:52


ئەرێ توخوا ئەگەر چیدی پیاڵەی مەی بڕێژی
بزەی گەش ڕوو لە سەر ڕۆخ جامی یاقووتت بنێژی

ئەگەر چیدی خوناوی زاری نەسرینی پەرۆشت
بە ناز بشوا گۆنای ڕوومەت گوڵی کۆرپەی لە کۆشت

ئەگەر چیدی شەڕابی تاڵی دڵداریم بنۆشی
بە هەوری هەر شەبەق نوو ڕۆژی بەختیاریم بپۆشی

بە دوای ڕەش، دە بەس بدروورەوە شەو ڕۆژ لە یەکتر
لە پەرداخی دەمی نەرگز، بەسە چەشتن کوتوپڕ

لە نۆشین بادە ترساوم نەوەک خەست بێ ئەزیزم
بە داخی کوڵ، دڵت مەست بێ، دڵم پەست بێ ئەزیزم

دە پڕ پەرداخی مەینەت فڕێ دە و وردوخاش کە
لە جێی شاباش کە خەندە و تەماشای ڕۆژی پاش کە

دەبا شووشەی خەفەتباری ناسک دڵ ببێ هەپڕوون
دە سەیری ڕۆژهەڵاتن کە لەڕووی گەنجینەیی گەردوو

جەلال_خۆشناو



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

05 Dec, 18:28


بشداری جوانترین کاناڵەکانی کوردی بن

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

05 Dec, 17:17


بژی بۆ وتەت


روژ هەڵاتی گیانیان ئەدەن بۆ خاک

خاک ئەخون لە برسا خاک نافروشن لە ترسا


وەک کەرکوک😊


@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

05 Dec, 16:17


مێشکی چۆلەکە دوو غرام نابێت
کەچی بەدوای ئازادی دادەگەڕێت
بەشەریش هەیە کێشی مێشکی
دوو (کیلۆ) غرامە کەچی بەدوای
کۆیلایەتی دا دەگەڕێت.!




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

04 Dec, 18:12


بژی کچە بچکۆلەی کورد



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

04 Dec, 16:58


گەڕەکی خوارێ، خۆت و خوداتان
ئەو کچە غەریبە، کەوتۆتە لاتان
قەدری واجبە لەسەر هەمووتان

کۆڵان بە کۆڵان، جادە بە جادە
شەرمی پێ ناوێ، پەرچەمت لادە

محمد ماملی شکۆی نەتەوەیەك



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

04 Dec, 16:56


" نەزانین بەبێ هۆ، پەیامێکی ڕوون و پوخت، بەناونیشانی:
چیتر گرنگ نیت لە ژیانمدا، بڕۆ
... دایک هێشتا ....
بە نامەکانت بێزاریان مەکە؛ ئەوان کەسانێکیان هەیە، لە تۆ گرنگترن، قسەی لەگەڵ بکەن.. تۆ تەنها کەلێنێک پڕ دەکەیتەوە..
عەقڵ بەگفتوگۆ ئەپێورێت و خۆشەویستیش بە دۆخ ئەپێورێت، ئەوەی قەدری بوونت نەزانێت نەبوونی خۆی گەورە ناکات، ئێمە ئەوەندە دڵ ڕەق نین وامان لێبکات واز لەو کەسانە بێنین کە بەشێک بوون لێمان، باوەڕمان بەهێزە بەو قسەیە هەیە کە نایکات. بە یەک چاو من ببینە، ئێمە ئەو نابینین بە دوو چاو
کەرامەتت لەسەر سەرت دابنێ و دڵت لەژێر پێت. با ئەوەی لە ژیانت دەڕوات بڕوات. ئەوەی ئارەزووی مانەوە دەکات ئاوڕ مەدەرەوە. چونکە ئەگەر بونیان شتێک بێت. کەرامەتت شتێکە. لە ژیانت فێربە کە پشتگوێ خستن پشتگوێ خستن وَلَا يَشَطيَكَ نَيَت



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

04 Dec, 06:56


شەختەی_تەمەن


لەگەڵ شەختەی هەر پاییزێ گەڵایەک لە من دەوەرێ
بەرەو زستانی ژینی خۆم تەمەن دەڕوا بەرەو سەرێ

تەم و خەم و تاریکایی پێش گلێنەی چاوم دەگرێ
لە گۆڕستانی دڵمدا دیسان کورپەی بزەم دەمرێ

کێژەڵووکەی ئێش و ئازار چوار دەورم تێک دەکاتەوە
خەونووچکەیەک بەرەو نەمان نەرم نەرم دەمباتەوە

جارجار ئاوڕێک دەدەمەوە بەرەو ڕابردووی تەمەنم
بە خۆم، بە ژین، بەو خەمانەی بە دوومەوەن پێدەکەنم

بزەیەکی تاڵ و قورس لەسەر لێوم دەردەکەوێ
گەرچی دەمێکە دڵنیام من بزەشم پێ ناکەوێ

من پروەردەی نێو فرمێسکم بە ئاهی سارد گرتوومە خوو
لاشەی سڕم بۆ دەرنایە لەنێو بەفەر و سەرما و تەزوو

من گریانی نیوەشەوم من هەنیسکی دایکی کوردم
کوردم بۆیە ئەوەی دەردە چەرخی فەلەک تووشی کردم

جارجار بیرم دەڕوا بەرەو کۆڵانەکانی منداڵیم
بەرەو ڕۆژانی دڵخۆشی و چرکەکانی دوور لە تاڵیم

بەرەو سادەیی مرۆڤ وخۆشەویستی بەبێ درۆ
بەرەو ئەوکاتەی ئێمە بووین، نە من من بووم نە تۆش ئەتۆ

بەرەو دڵە بێ‌گەردەتان بەرەو چاوە ئاوێنەکان
بەرەو ئەو ژیانەی ئێستا تەنیا ماون لە وێنەکان

بەرەو خزمەکانی ئەوکات بەرەو یەک‌ماڵ بوونی هاوسێ
بەرەو کچ و کوڕی یەکڕەنگ هەموو خوشک و برا و هاوڕێ

بەرەو نەبوونی دڵپیسی و چاوی حیز و بێ خەیانەت
بەرەو دەست‌پاکی و دڵپاکی و گرینگی دان بە ئەمانەت

بەرەو باوەشە گەرمەکان بەرەو ماچی بەبێ هەوەس
بەرەو شەوچەلە و دانیشتن بەرەو ئامێزی خزم و کەس

بەرەو ژوورە گڵینەکان بەرەو کورسی و لێفە و تەندوور
بەرەو میچی دووکەڵاوی و بەرەو قورمی ڕەشی نێو ژوور

بەرەو لامپای سەر ئێغدان و دەستەنۆنی هەڵچندراوە
بەرەو وێنەی شای مارانی کاموای زەرد و سوور چندراو

بەرەو هەرزاڵ و پرێسکەی پڕ لە نوقڵی دایەگەورە
بەرەو کولێرەی پەنجەکێش بەرەو ماست و نانە چەورە

بەرەو کۆڵەکەی سەوز و شین بەرەو نوشتەی ئەبووجانە
بەرەو دوعای چاوەزار و شاڵی سەیدی سەفاخانە

بەرەو شۆرکە و شانەی دار و ئەسپۆن و بەردەپێی زبر
بەرەو قاووقیژ و نێڕەی مناڵانی وەک خۆم شبر

بەرەو دەرگا تەنەکەکان بەرەو جیڕەی چوارچێوەی دار
بەرەو تەقەی وەستای دارتاش بەرەو دەنگی تەختە و بزمار

بەرەو چیغ و کۆز و گەوەڕ بەرەو کاڕە و باڕە و سەوەڕ
بەرەو بێری و شوان و شمشاڵ بەرەو کێو و کەژ و لەوەڕ

بەرەو حەوز و کانی و ئەستێر دانیشتنی سەر بەردەبێر
بەرەو دەنگی دڵی عاشق لەنێو کونی چووکی بلوێر

بەرەو ئەوەی پێی دڵخۆش بووین بێ خواردنەوە لێی سەرخۆش بووین
سەرخۆش بە ژینی بێ‌درۆ مەست بووین بەڵام لەسەر هۆش بووین

خۆزگە دەکرا خۆم بچەمەوە بۆ ئەو ڕۆژانەی تێپەڕین
ئەو ڕۆژانەی لە سەر لێوی هەموو خەڵک بزەم دەدین


کاوە_داشبەندی




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

04 Dec, 06:38


.



شەڕڤان

ئــەوڕۆ شینی نـەتەوەیە
شایی و شینمان پێکەوەیە
وەبیرم دێ لە چوارچرا
هەڵدەپەڕین خوشک و برا
دەمێک داوەتە و هەڵپەڕین
سەردەمێک لە بەرەی شەڕین

ژینی ئێمەی کـورد ئاوایە
چۆن دەنگـم دا بۆ ڕێفراندۆم
ئاواش گیانی خۆم دادەنێم
بۆ سەربەستی ڕۆژاوایە

من شەڕڤانم بەرەی پاراستنی گەلم
بەرسینگـە بۆ ئەتاتورک و
سەدی وەک تەیموورەشەلم

من شەڕڤانم کوڕ و کچم زۆر تێناگەن
لە سووراو  و سپی‌کـردن
بەڵام بۆ وڵات‌پارێـزی
چـاویان ناتـرسێ لە مـردن

من شەڕڤانم نوێنەری دڵی نـەتـەوەم
من هێزێکی  داسەپـاو نیم
ئەوەی گــەل دەیهەوێ ئەوەم
من نمونەی بەرخۆدان و خۆڕاگـریم
من لە کاتی تەنگانەشدا
سەرنەوی ناژیم، ناگریـم

دەتانهەوێ کـورد بناسن؟
بەنەزانی نەمێننەوە
بڕۆن لـە بێشکچی پرسن
کتێبی ئـەو بخوێننەوە
پێتان دەڵێ خۆڕاگری ئاگری داخ و سەرهاتی بەردە قارەمان
پێتان دڵـێ قازی کـێ بوو
پێتان دەڵێ سمکۆی شکاک
وەدمی خـۆڕاڰری  پێ بوو
پێتان دەڵێ کە بارزانی
دونیا لەبەری دەلەرزی
بۆ نیشتمان سەری دانا
لە مەتەرێز بە سەربەرزی
پێتان دڵێ کـورد نەترسە
چاو مەبڕنە خاک و ئاوی
بۆ مانەوەی لـەسەر خاکی
گیـان دادەنێ لـە پێناوی

هەموو دونیا من دەناسێ
چۆن تۆ نامناسی؟
یان دێنی لەخۆت دەگـۆڕی
یان بەڕاستی گێل و کاسی
دوور لە گۆدەش
بەڕاستی کەربنی کەری
چوون دڵنیام کە ناتوانی
لە دەستی من گیان دەربەری
پشتیوانم نامۆ نییە
سووری چاوشینی بێ‌بەڵێن
لە فـەڕعانەی لەسەر خوانە و
لە تەنگانەشدا بۆی هەڵێن
پشتیوانم هێزی گـەلە و
باوەشی چیا و گەرووی تفەنگ
لەو سێ پشتیوانەی زیاتر
کەس لەسەرم نایەتە دەنگ
بۆیە ئەوڕۆ دەخۆمڕا دی
لەمێژساڵە وا ڕاهاتووم
تۆ هیچ جێگای مەترسی نی
بەگژ زۆڵتریشدا هاتووم

گەر باسی بەرامبەر بکەم
قەت نێوی کەردۆغان نابەم
چوون نامهەوێ ترسەنۆکی و
ئەو زاتەی خۆی لەسەر لابەم

                 م_ئ_هۆگر





‌@kurdistanisarbarz
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

02 Dec, 07:22


خانم بوون زیرەکی دەوێت
ئازایەتی و بوێری دەوێت
کچ واتا بوێری و هێز و ئازایەتی
کچ ئەبێ جەنگاوەر بێ ئەزیزم
دونیایەکی پڕاو پڕ لە خراپە کاریە
کچ گەر خۆی جەنگاوەر نەبێت سەربازێک دەیکوژێت
هەموو کچێک خانم نیە هاا !
کچ زۆرە بەڵام خانم کەمە !
هەوڵ بدە ببیتە کەسێکی جیاواز
کۆپی و پەیستی کەس مەکە
خانمەکان هەموویان جیاوازن ،بەڵام یەک لەیەک جوانترن
خانم بوون ڕوخسارێکی جوانی ناوێ ،بەڵکو مێشکێکی جوان و کامڵی دەوێ..!!🌼🖤

🌿🍀




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

02 Dec, 07:07


مەکە باران مەوارە ماڵمو برد
مەکە باران مەوارە حاڵمو گرد
بەهاران خۆ نیە پاییزه قوربان
مەکە باران دڵم تەنگە بە قورئان
گەرەکتە بێژی باران عاشقانەس
لە هەر لاوە بوارێت عارفانەس
ئەواری تا تەمی قەلبم بشوری
ژیانی پڕ لە دەردی من بگوڕی
مەگەر نەدی لە سەرما چۆن ئەلەرزم
وەکوو نەگبەت تویش ڕژیای لە عەرزم
کە خۆم گۆمی خەمم بارانم بۆچەس
ڕەهێڵەی تۆ لە سەر هەیوانم بۆچەس
لە گرمەی هەوری تۆ حەیرانم ئیمشەو
بە دەس لافاوی تۆ وەیلانم ئیمشەو
قەتاری ژینی من وێسیاگە لێرە
ئۆمیدی من بە ئەو بڕیاگە لێرە
بڕۆ هەوری ڕەشت لاوە لە سەرمە
لە شینی تۆ چه خاکێ چوو بە سەرمە
بنووسم بۆ فەڵەک من دەردوو حاڵم
لە دەس بارانی ئەو وێرانە ماڵم
مەکە باران مەوارە ماڵمو برد
مەکە باران مەوارە حاڵمو گرد


شعر:شهرام_قديمى




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

02 Dec, 06:50


کچێکی جوان خەونەکانی دابوو بەسەر دەفەی شانیا و
ترپەی هەنگاوی بێهێزی لە کۆڵانی بێدەنگییا
ئاوازێ بوو
خەونی شاری تێکەڵاوی گڕ و خولیا و تاسە ئەکرد.
هەر ئەو کچە
ئەلبۆمێکی پڕاوپڕی بیرەوەریی لەگەڵ خۆیا
شەقام شەقام ئەگەڕان و نیشانی خەڵک و خوای ئەدا
چەپکە ڕەیحانەی چەند نامەی فرمێسکاوی
بە دەستیەوە... سەرتاپا ڕەش
لەبەر دەرکەی هەموو ماڵێ ڕائەوەستا
توند توند لە دەرگاکەی ئەدا...
نامەیەکی ئەهاوێشتە ئەو دیو درگا...
بۆ بەیانی
هەموو خەڵکی نێو شارەکە ڕەشیان پۆشی
وەکوو بیستم
کەس ئەو کچەی نەناسیبوو
بەڵام ئازار و هەناسەی
دوو بەیانی و سێ بەیانی و بگرە زیاتر
لەنێو شاردا هەر مایەوە...


ژیلا_حوسێنی




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

02 Dec, 06:39


بۆ سنە

سنەی سەربەرزم، سنەی خۆنەویست،
لە دڵی هەرچی، شارە خۆشەویست،

سنەی هەڵۆ خان، سنەی کەمەندی،
بۆهەرچی پیرو ، لاوە پەسەندی،

سنەی ئەردەڵان ، سنەی ڕەزازیم،
لە گەل زاڵمان ، هەردەم نەسازیم،

ئامد قامیشلو، دیاربەکرو، زاخۆ،
بۆچی نایبیستن ، دادی ڕەوای تۆ،

سلێمانی و کەرکوک، هەولێرو ، سۆران،
شەرمە بۆ ئێوە، لەم کاتە، تۆران،

هەڵ بڕن دەنگێ ، بۆ برای خۆتان،
نەمام، بۆچیمە، شیوەن و ڕۆتان،

چرای سەربەرزی، ئێوە لای منە،
لە خۆڕا نەبوو، ناویان نام سنە،

ئاویەر سا دەخیل ، ئاوی گوڵانبە،
کوچکە ڕەش ئامان، وریای دڵانبە،

سنە بەقوربان ، شەو بێداریت بم،
قوربانی ئێش و، گریەو زاریت بم،

دڵێ شک ئەبەم ، پڕ لە ئازارە،
هەرچەن دەمێیە، لای تۆی نازارە،

ئەینێرم بیخە ، ژێر پێی لاوانت،
بێ باوان نابیت ، ئەبمە باوانت،




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

01 Dec, 15:37


من کچێکم کە بەهەموو شێوەیەك ئەوەستم
لەپشت هاوڕێیەتی
لە پشت خۆشەویستی
بەرامبەر بێ ئەقلی
بەرامبەر خیانەت ..
بەڵام سەبرو تەحەمولیشم سنوری هەیە کە لە سنور تێپەڕیوو زانیم کە ئەم هەموو فیداکاریەم بۆی کردووە
نەیەوێ باش بێت
نەیەوێ قەرەبووی بکاتەوە
نەیەوێ هەنگاوێک بنێ بەڕووی من
کەلە بەر چاوم بکەوێ ئیتر وەك ئەوەیە وایە هەر وجودی نەبێ ..
#سەیری من بکە ژیان لەگەڵ تۆ جوانە کاتێک تۆ نەتەوێ بەبێ تۆ جوانتری ئەکەم ....🍀




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

30 Nov, 16:32


ئەگەر زوڵفت نەکا جەزبم، هەواداریم لەگەڵ ناکا
ئەگەر بادەش ببێ قوربان، کەرەمکاریم لەگەڵ ناکا

خەریکی شیوەن و شینم، لە شێوەی زەمهەریر ئاسا
بە ئەلتافی مەلەک، یارم، گوهەرباریم لەگەڵ ناکا

لە مەیخانەی نەوادا بووم، وتم: موتریب هەوایەک بێ
ئەگەرچی ئێستە بێزارە، بە یەکجاریم لەگەڵ ناکا

فیدای سەروی ڕەوانت بم، چ خۆشە ماچی لێوانت
کە خونچەش بێت و عاجز بێ، بە خونخواریم لەگەڵ ناکا

ئەسیری قەیدی تابوورم، بە خاڵی موشک بوو هاتم
کە قەتڵیشم بکا یارم، بە ناچاریم لەگەڵ ناکا

هیوادارم، غەزەلخوانم، وەکوو بولبول لە گریانم
نیگار و نازەنینی خۆم، وەفاداریم لەگەڵ ناکا

زەلیلی دەستی شاهینە، کەوی دڵ مات و غەمگینە
هەزارجاریش ببم ڕاجی، ڕجاداریم لەگەڵ ناکا!


ڕاچی



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

30 Nov, 16:30


لەدنیادا نییە وەک تێئەفکرم
وەکوو من دەردەدار و خانە شێواو

بە تیری غەمزەی ئەو شۆخەن بریندار
دڵی پڕئێش و سینەی پڕ لە زووخاو

لە داوی زوڵفی بڕوانە بە هەر تای
دووسەد شابازە پابەسراو و گیراو



زاری



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

30 Nov, 16:28


︎ ︎ 
ئەڵێی سەردەمی یەعقوبە

هەموومان لەئازیزێکمان کەمە

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

30 Nov, 15:41


کوڕ نیت تا بزانی؛
کوڕ نیت تا بزانی بێکاری چۆنە
کوڕ نیت تا بزانی بەجێهێشتنی جێگای خەوی بەیانیان چۆنە
کوڕ نیت تا بزانی بەخێوکردنی خێزان چۆنە
کوڕ نیت تا بزانی کچێک لەبەر هەژاری جێت بێڵی چۆنە
کوڕ نیت تا بزانی فرمێسک قوتدانەوە چۆنە
کوڕ نیت تا بزانی تەنیایی چۆنە
کوڕ نیت تا بزانی بیرکردنەوەی خەیاڵێکی خەیاڵ چۆنە
بەڵێ کوڕەکان ئازادییان هەیە بەڵام ڕۆژیکی خۆشیان نییە
من باسی پیاوم کرد نەک نێر،نێر خەم لەم شتانە ناخوا...

🖤🥀

@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

30 Nov, 06:54


‍ بیانیت باش له خەو هەستە ئەویندار
بپـرسـە حاڵـو ئـەحواڵـی منـی یار
بە سیلەی نیو نیگاهت وەک تیشکی خۆر
بکێشە لە  سەر سـەری حاڵی  بـریـنـدار...

سڵاو بەیانیتان باش هاۆرییان
سڵاوێک بە جوانی نیگای دڵسۆزتان
بەیانیتان گۆزان لە دابینی و هەستی جوانی ژیان. ئاسمانی دڵتان سەرڕێژ لە وەری بێ خەوش. ژیانتان نوقمی دلۆڤانی و خۆشەویستی ڕاستەقینە.




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

30 Nov, 06:42


سوهەیب واتەنی:
(بێ تۆیی مردنه له
شەممەیەکی بێ گۆرانیدا.)
ئەی باران چی؟
پاییز ئەبارێت و تۆ نیت!
بێتاقەتتر له پێرەژنێ
که حەبی فشارەکەی نەخواردبێ
کەشتەنگم!
دەست له دەستی گۆرانییێ
کووچه ئەمبات و ونم ئەکا
"چەن خۆشە من و تۆ باران بێت و پێ.." ،،دەنگی پێ،،
چاوەکانم پڕ ئەبن له بێ تۆیی و
درێژه به ڕێگایەک ئەدەم
کە نازانم ئەخواته کوێ؟
گوێکانم هیچ نابیسن وەک بڵێی
شار دەنگی خامۆش کرابێ.
بێتاقەتیم هاتووچوویه
ئێوە نازانن
چەن جار به کۆته ئەمریکایییەکەیەوه
سەوز بووە له گیانما..
تا چاو هەتەر ئەکا
نییە و
وەک بڵێی ئەم چەترانە
دەستێک نییه ڕایانگرێ و
ئەم پاڵتۆیانه
سەرما لەبەر خۆی پێچابێ..
کەس نابینم
وەک بڵێی تەنیایی بە تۆوە لەناوچووبێت
و به تۆوە سەری هەڵدابێتەوە..
ئیتر دوای چەن مردنێ
هەست و کەنین ئەدەن له پڕمەی گریان
بۆیه
کەس له پیاسەی بەبێ چەتری
کچێ له ژێر باران
تێ ناگا.....


مننووس
مەهناز_شەمس




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

30 Nov, 06:41


شەوان لەگەڵ یادگاری تۆ سەر دەخەمە نامورادی
تا ئەو ساتەی دەتبینمەوە نازانم لەکوێیە شادی.!!

لەتیف_هەڵمەت

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

26 Nov, 18:36


جوانترین و بەسوودترین کاناڵە کورییەکانی تێلێگرام لەو پێڕستە ببینن فەرموون هەمووتان بشدار بن😍😍

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

26 Nov, 18:33


‌ تامی_ماچ

تامی ماچت کەوتە نێو شێعرێکەوە و بووژامەوە
سروەبای خۆشی هەناسەت چەند پەڕی هەڵدامەوە

ڕیز بە دووی یەک هاتنەوە چەند گوڵوشەی تۆراوی کۆن
خۆشەویستی و باسی تۆ دەتکان لە نووکی خامەوە

باوەشی ئاواڵە کرد بۆ شێعری نوێ دەفتەر، منیش
تەڕترین شێعرم چڕی بەم کێش و بەو ئیلهامەوە

شەونمی چاوم تکا سەر گوڵپەڕی گونات کەچی
زۆر بە ئەسپایی کوتت: خوێن کەوتە سەر گۆنامەوە

پەنجەکەت هات بیسڕێ ئەسرینی خوێناوی دییەم
کەوتمە: نا دەست ڕاگرە و شێتانە لێت پاڕامەوە

ڕوح لەسەر لێوم خزی و خۆی خستە گەرمای باوەشت
هەر وەکوو ناچیزەیەک پڕ قێز و بێز پێت دامەوە

ئاشکرا بوو دەتهەوێ دیسان لەبەر چاوم بڕۆی
هاتی یادی سەردەمی عەشقت وەبیر هێنامەوە

دڵنیابە تۆ لەیاد ناچی لە یادیشم بکەی
تۆ لە من دووری بەڵام قەت من لە تۆ نەکشامەوە

شێعری "کاوە" ڕۆژ بە ڕۆژ دەدوێن لە عەشقی تۆ بەڵام
ئۆخەیم قەت لێ نەهات چون لەو غەمەت نەبڕامەوە



کاوە_داشبەندی





@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

26 Nov, 18:32


تۆ بڵێی جەهەنەم لەم دنیایە ناخۆشتربێ.



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

26 Nov, 18:29


کوردستانەکم چندە بێ کەسی لەسەر ئەم جێهانە



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

26 Nov, 08:41


ئانە گشت جە وەخت نادانیم بیـەن
فەسڵی سەرمەستی و جەوانیم بیەن

ئیسە ها جە گشت پەشیمانیم بەرد
فەسڵی پیریمەن ، جـەوانیم ویـەرد

وادەی پیـریـمەن ، یـاوانم نـۆبە
نۆبەی تۆبەمەن کەرەم دار ، تۆبە

ئۆمێـدم بـە تـۆن وەنـەم نەگـێری
بویەری جە جورم وادەی کەم ویری

مامۆستا_بێسارانی




@kurdistanisarbarz

 

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

26 Nov, 08:40


ئەم بارانە
بۆنی تۆی بۆهێنام
ئەبێ کام بارانە
خۆت بێنێت؟

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

26 Nov, 08:28


-
ئەی خۆبەزل زان، ببە بە مانگ لە ئاسمان
ژیان کردن بەبێ تۆ وەک لقێکە. ئەگەر پارەی تێدا نەبێت

پیاو چ قیمەتی هەیە ئەگەر کەرامەتی لەدەست بدات
چاکەی کەرامەت لەسەروی ڕوخسار و پارەوەیە "




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

26 Nov, 08:08


بیکە بە یاسا....
لە ژیانتا زۆر بێ منەتانە بژی...!



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

26 Nov, 07:25


.#غەزەل

سەیری باڵای تۆ دەکـــەم تێر تێری چاو
مانگی چاردەم دی لە نێو ئاسمانی ساو

بەرگی کوردی چەند لە بەژنت دێتەوە
پڵپڵەو کــرمەک لە سەرتیش تاسکــڵاو

  پرچ وگوارەت هاودەمن ڕۆژ و شەوێ
پرچی  چی  مسکــە لە سەر شانان بڵاو

من سەرانسوێت هەر دەکەم ڕۆژێ چەلێ
چوونکــە فـەڕزە  هەر لەمن بۆ تۆ  سڵاو

ئەی گــوڵی بۆنخۆشی‌بــاغی ئارەزووم
چۆن بژیم تازە بـــە بــــێ بۆنی گوڵاو


کاتێ لاولاوی غه‌زه‌ل به‌ژنت  ته‌نێ
ئه‌و ده‌می دێمی ده‌که‌م شیعری کوڵاو


            م_ئ_هۆگر




@kurdistanisarbarz


                          


‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

26 Nov, 06:50


‍ چاوە‌ڕێ

لە‌و ڕۆژە‌وە‌ لە‌ چــــــــــاو ‌ونی       
لە ناو ‌ناخــــــــــــــی‌ دڵی‌ منی

لە‌ ‌بێـــــــــــداری ‌لە‌ کاتی‌ خە‌و        
لێت دە‌گـــە‌ڕێم‌ بە‌ ڕۆژ و شە‌و

ئە‌وە‌ندە‌ی‌ جــــــــوانە ‌دیدارت    
تاڵە ‌دە‌ردی‌ ئینتــــــــــــــــزارت

دڵنیـــــــــــــــــام‌ ڕۆژێ ‌دێیە‌وە     
بە ‌ئە‌سپـــــــــــــایی‌ بە ‌ڕێیە‌وە

ڕۆژێک ‌لە ‌من‌ میـــــــوان ‌دە‌بی    
بە میوانی ‌جێــــــــــژوان ‌دە‌بی

هە‌وێنی‌ شێعــــــــری ‌پڕ غـ‌‌ە‌مم    
لە‌ تاریکــــــــــــــــی ‌ژینا‌ شە‌مم

تۆ ‌ئە‌و پــــــــــــە‌رێ ‌بە‌نازە‌مـی     
پارێزە‌ری ‌ئـــــــــــــــەو ‌ڕازە‌می

کــە ‌جــــــــــــــــارێ ‌ترت‌ ببینم      
جاویدانە‌ دە‌بــــــــــــــــێ ‌ژینم

جارێ ‌لـــــــــــە ‌باوە‌شمت ‌گـرم     
خواش‌ بمکــــــوژێ قەت نامرم
              
سووتاو

دیکلەمە کاوە مەولانے



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

26 Nov, 06:50


مانگی چواردە و یەک شەوە، گردن لە ڕووی ئەو دولبەرە
موعجیزەی شۆخی نەبێ، چۆن مانگەشەو نەرم و تەڕە

پیاڵەگیڕی مەیکەدەی ئەو نەرگسی شەهلایەیە
یاخۆ موژگانە لە بەر بەدمەستی، دەستەوخەنجەرە

ڕائیحە و بۆنی بەهەشتە نەشئەبەخشی ڕۆحمە
یاخۆ خەندە و پێکەنینی لێوی لەعلی دولبەرە

تاقە خاڵی شینی سەر گۆنای مەتافی عالەمە
بەردی نێو کەعبەی دزیوە ئەم چەتیوە کافەرە

خاریقەی ئیعجازی شۆخی سەروی هێناوەتە بەر
قەدی بەرزی دوو شەمامەی گرتووە بۆ نۆبەرە

ماچی لێو و ناودەمم کرد دەستی کردە بۆڵەبۆڵ
پیری وەک تۆ لێی حەرامە ئەم شەرابی کەوسەرە

بابە ئەو لاوێکی وەک خۆی، شۆخ و لاو چاکی ئەوێ
تۆ بە واتە ڕاوی ناکەی، ئەم فریشتە پەیکەرە


عەوڕەحمان_بەگی_بابان



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Nov, 17:34


ئەگەر ئافرەتێ تەمەنی زۆر بوو....




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Nov, 17:31


پێش ئەوەی بمرێت باوکێک بەکوڕەکەی ووت: ئەمە سەعاتی باپیرتە تەمەنی 200 ساڵ زیاترە، بەڵام پێش ئەوەی بیدەم بەتۆ، بڕۆ بۆ دوکانی سەعات فرۆشەکە لە شەقامی یەکەم، بڵێ دەمەوێت بیفرۆشم، بزانە نرخی چەندە. ڕۆشت و گەڕایەوە لای باوکی و وتی: سەعاتەکانم 5 دۆلاری داوە چونکە کۆنن، پێی وت بڕۆ بۆ ئەنتیکە فرۆشەکە.. ڕۆیشت و گەڕایەوە، وتی: 5 هەزار دۆلاری تێدا داوە.. باوکەکە وتی: بڕۆ بۆ مۆزەخانە و سەعاتەکەی پێشکەش بکە بۆ فرۆشتن، ڕۆشت و گەڕایەوە، بەباوکی وت: کەسێکی شارەزابهێنەو هەڵیبسەنگێنە، ملیۆنێک دۆلاریان پێشکەش کردم بۆ ئەم پارچەیە، باوکەکە وتی: ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە هەقە شوێن بەهای تۆ بە دروستی دادەنێت، بۆیە خۆت مەخەرە شوێنی هەڵە و شێت مەبە ئەگەر نرخت نەزانرا.
"ئەوەی نرخت ئەزانێت هەر ئەو کەسەیە کە نرخت ئەزانێت، بۆیە لە شوێنێک مەمێنەرەوە کە بۆت ناگونجێت" "



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Nov, 17:20


شەوەو یادت لەگەڵمە بۆتە هاودەم
دەناڵێنم و دەسووتێم بۆت وەکوو شەم

بە بوونی تۆ دەکەم ژین و لەسەر پێم
لە یادم دای هەموو سات و ژەم و دەم

بێبەش پیرانشار


@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Nov, 06:31


ئاشنای دوورە وڵات


ئەرێ هۆ ئاشنای دوورم بە بێ من چۆنە ئەحواڵت؟
بە چەشنی من لە پەرسەی خەم دەچێ جەژنی سەری ساڵت؟

لە تەندووری جەفای ژینا دەسووتێم و دەزانم تۆش
هەتا یەسقانی سووتاندی شەرارەی زیندەگی تاڵت

ئەتۆش هەر شەو سکاڵای دڵ دەکەی  تۆمار لە لێنووست؟
تکەی فرمێسکی بێنازی دەخووسێنێ پەڕەی خاڵت؟

ئەتۆش وەک من دڵت ئێستا بە تاسەی جاری جارانە؟
لە کونجی بێکەسی دیلن فریشتەی شانس و ئەقباڵت؟

ئەتۆش سۆبەی ئەوینت بێ گڕوتینی شەوی هیجرە؟
لە سووتان و لە ڕووناکی کەوت وەک من چرای ماڵت؟

ئەتۆش وەک من نەمامی خۆزگەکانت بێ چرۆ ماون؟
ئەتۆش هەروا بەچەشنی من نەگەی پێ بەرهەمی کاڵت؟

منی تینوو لە دەست پیری دەناڵێنم ئەتۆش هەروا
کلووی بەفری تەمەن ئێستا سپی کردۆ قژی کاڵت؟

ئەرێ بۆ بێخەبەر ماوم  لە ئەحواڵت گوڵی کۆچەر؟
بەرەو کوێ چووی بەرەو کام شار لە کوێت هەڵداوە ڕەشماڵت؟


ئەیوب_ئەحمەدی
تینووکۆکەیی





@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Nov, 06:31


بەوانە دەڵێن نەوەکانی زیرەك و ماملێ ...👌




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Nov, 06:22


مێشکە داخراوەکان هەمیشە چارەسەرەکان دەکوژن و دەنێژن 🧠🔑




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Nov, 06:16


سروەی_بۆنی_تۆ


تاکوو سروەی بۆنی تۆ هەڵکا بەرەو ماڵی دڵم
ڕۆژ بە ڕۆژ خۆشتر دەبێ بەو بۆنەوە حاڵی دڵم

پیرەپەتیارەم بەڵام تا تۆم هەبێ هەر عاشقم
شاژنم! بۆ تۆیە هەر ئێستاش گڕوگاڵی دڵم

جوانە لێت ناز و ئەدا و شەرم و حەیا و دەرکەوتنت
دەرکەوە ئەی جوانترین ئاسکی سەری یاڵی دڵم

تاقە ماچێک لەو دەم و لێوەت ئەگەر ئیزنم ببێ
شیرینی شەکراوی لێوت لادەبا تاڵی دڵم

ڕاستە من خاکی وڵاتم خۆش دەوێ زیاتر لە خۆم
بەس بەشی ئەم عەشقە پاکەت ماوە جێی خاڵی دڵم

دەردی خاکی نیشتمان و بێکەسی کورد زۆرە لام
لەم ژیانە تۆی بە تەنیا ڕەمزی خۆشحاڵی دڵم


قەت زمان هەستی دڵی بۆ نایێتە ڕوو داخەکەم
من خەجاڵەت بم ئەگەر گرتوویەتی لاڵی دڵم

دەست بە داوێنی ئەوین بووم و لە دەرگای تۆ دەدەم
بەم سەروسیمایەوە سووکم دەکا  سواڵی دڵم

شێعری شاز هەرگیز لە "کاوە"ی عاشقی ڕووت نابڕێ
تاکوو سروەی بۆنی تۆ هەڵکا بەرەو ماڵی دڵم


کاوەداشبەند




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

24 Nov, 18:33


کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکم

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

24 Nov, 08:12


بێدەنگی باشترین وەڵام دانەوەیە بۆ گەمژەیەک.



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

24 Nov, 07:38


هەموو ئەو شتانەی کە دەیبینیت و دەیبیستی هەمیشە ڕاست نین.



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

24 Nov, 07:38


ئەگەر....



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

23 Nov, 19:55


دەبێ هەرکەس لەو دونیایەدا کەسێکی هەبێت کە هەموو قسەکانی بۆ بکا،
ئازادانە،
بێ ترس و دڵەڕاوکێ...
ئەگەرنا مرۆڤ لە تەنیاییدا دیق دەکا...!



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

23 Nov, 19:14


بۆ بوون بە شاژن بۆ پیاوێکی هەژار.. باشترە لەوەی کۆیلەیەکی غەنی بیت ♥️.



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

23 Nov, 18:12


کیژێکی کوردم


@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

23 Nov, 06:37


بەڕێوەبەری سەرنەکەوتوو هەمیشە پێویستی بە کەسانی سەرنەکەوتوو هەیە لە چواردەوری بۆ ئەوەی هەست بە بلیمەتی خۆی بکات، بەڵام ڕکابەرەکان بێزاری دەکەن چونکە بوونیان دەیخاتە قەبارەی ڕاستەقینەی خۆی.



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

23 Nov, 06:32


ساقی بە بەهەشت ئەوەندە بۆ موشتاقی؟
جەننەت مەی و ساقییە و بەتاڵە باقی

لێرە مەی و ساقییە، لەوێش هەر ئەوەیە
چی چاترە ئیتر لە شەراب و ساقی؟


شێخ_نووری_شێخ_ساڵح
خەیام




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Nov, 23:17


تنۆک تنۆک
لەو دیو شووشەی پەنجەرەوە شەو ئەبارێ
پەنجەرەکان ئەکەمەوە
باوەش باوەش بۆنی باران دێتە ژوورێ
-تۆ دەس ئەبەی کەمانچەکەت هەڵئەگری-
نێوچاوانی مۆنی بێدەنگی شەق ئەبات.
هەتا بەیان
لەگەڵ باران سەما ئەکەین
سەمایەکی نەبینراو
ئاوازێکی نەبیستراو
ئیتر شەو و بێدەنگی و خەو
ئەزڕێن و تنۆک... تنۆک
ئەتوێنەوە و ئەبن بە هەڵمێکی نامۆ
پەنجەرە ڕێگایان ئەدا
ئەو دیو شووشە
بۆنی سنگ و بەرۆکی عاشیقان ئەکا
باران...باران
باران چاو و....باران دڵ و...باران دەر و باران بان و
باران هەموو ژوورەکەمی پڕ کردەوە.
نەمانزانی چەندان ساڵە
چەندان مانگ و ڕۆژ و کاتە و
لە کەیەوە لەگەڵ باران سەما ئەکەین
کە خۆرەتاو
بزەیەکی پڕ بەختیاریی تێ گرتین
بووین بە وشە و لە شێعرێکی بارانیدا
بووین بە گۆرانیی
ژینێکی هەتا هەتا....

خوالێخۆشبوو ژیلا حسەینی




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Nov, 23:13


یاری من غەددارە بۆیە ڕوحم و ویجدانی نییە
چاومەستە زۆر بەدەستە دین و ئیمانی نییە

حیلە بازە,زۆر بەنازە,عالەمێ گیرۆدەیە
وەسڵی خۆی كرد كەچی هەر وەعد و پەیمانی نییە

بێ وەفایە,پڕ جەفایە,ڕۆحی خۆیی بۆ فیداكەم
كەمە هێشتا لەكن ئەو تەبعی ئینسانی نییە

موددەتێ تا ئیشی پێم بوو ئیلتیفاتێكی هەبوو
سەیرەكەم ڕووی گرژە ئێستاكە مەیلی جارانی نییە

نا دروستە,پوول پەرستە, كەس نەویستە بۆ تەماع
عاشقان تێك بەرئەدات و باكی دۆستانی نییە

خوێن ڕژێنە,دڵ شكێنە سەر بە فیتنە و شۆڕشە
هەر دەمەی دۆستی یەكێكە و یادی یارانی نییە

بەسیە مردم ڕەنگی زەردم شاهیدی ئەم حاڵەیە
نۆكەری ئەم شۆخە ناكەم لوتف و ئیحسانی نییە

فایەق بێكە‌س




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Nov, 21:30


قاسم لوو...



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Nov, 17:07


خۆ وەشێرن خوێڕی و قزە
بمرێ هەرچێ حیز و دزە

ڕیشی ڕیخنی شێخ دەبڕم
مەلای لابەلا زگ دەدڕم

زۆڵەکوردی بێ‌ئابڕوو
دەنێرمە سەر هۆرەی بەڕوو

لە کیژ و لاوی جوتێران
پاڵەوانی نەوەی شێران

هێزی کوردستان پێک دێنم
تۆڵەم لە دوژمن دەستێنم

کێ خواردمی دەڕشێتەوە
کێ لێیدام لێی دەدرێتەوە


#مامۆستا_هەژار

@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Nov, 12:58


کە منداڵ بووم
ساواساڵ بوو م
کرچ و کاڵ بووم
سێ پەری هاتن دڵمیان برد
لە ژێر پێم ئاو گڵمیان برد
لە چوارپارچەی نیشتمانم
نەختە نەختە گڵیان کۆ کرد
بە ئاوی چاوی کانیاوی
گرتیانەوە
لەسەر دڵی منیان ڕۆ کرد
هەر لەو ساوە
داری خۆشەویستی وڵات
لەسەر دڵی مندا ڕواوە
وڵاتێکەم چوارپارچەیە
بەڵام یەک بەشە و یە کاڵا
هەر نەتەوە و یەک ئامانج
هەر یەک زمانەو یەک ئاڵا


              م_ئ_هۆگر





@kurdistanisarbarz

.

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Nov, 12:57


وەفـای بووبا ئەگەر دنیا بە ئاستەم
لە بەر چی دڵ دەبوویە خانەقای خەم

هەتاکوو باگەڕی مردن دەگاتێ
بسووتێ بۆ شەوی ئینسان وەکوو شەم


کەریم_حیکمەتی



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Nov, 12:56


بەدڵ گیرۆدە بەو پرچی بەچینم
ڕەش و ئاڵۆزە وەک ئەو بەخت و ژینم

دڵت گرتم، خەیاڵی خۆت تیا دی
خەوت بردم کە لەودا تۆ دەبینم

 هەژار



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Nov, 09:46


هەر من هاواری تۆمەو تۆش له کوچه‌ی عەلی چەپ

گۆرانییەکی خۆش...⭐️😁👌🏻


@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Nov, 08:01


ساردی وئیهمالی وادەکات




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Nov, 07:22


نە گۆرانی بۆ کەڕ بڵێ
نە بۆکوێریش هەڵپەرە....👌




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

21 Nov, 14:43


‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍
الَلَـﮬ̲̌ﮧَـمﷺ ◯صََلَِّﷺوََسََـــلَِّـم ◯وََبََارَِكَﷺ ◯عََلََىَﷺ ◯مـَُحَـمـََّـــــدٍَ للهم صل وسلم وبارك على سيدناﷺ ونبيناﷺ وحبيبنا ﷺ وقائدنا ﷺ وشفيعناﷺ وقرة عيونناﷺ رسول اللهﷺ محمدﷺ النبي ﷺ الأمي ﷺ الطيب ﷺ الطاهرﷺ الزكي ﷺ وعلى آله ﷺ وصحبهﷺ اجمعينﷺ عدد خلقكﷺ ورضاءنفسكﷺ وزنة عرشكﷺ ومداد كلماتكﷺ كلما ذكرك الذاكرونﷺ وغفل عن ذكرك الغافلون ﷺ ◯وِأّلَهِ وِصٌحٌبِهِ ◯أّجِمَعٌيِّنﷺِ ﷺ مـَُحَـمـََّــــــدٍَﷺْ وِأّلَهِ وِصٌحٌبِهِ أّجِمَعٌيِّنﷺِ'



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

17 Nov, 09:36


https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk


گروهی روژهەڵات❤️



https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk

خەمە کانی دڵم❤️



https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk

کانالی کاکە ناسری رەزازی🌹



https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk

کانالی روداوو😊



https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk


گروهی کچانی باشورپیاوان ممنوع🙄



https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk


کانالی ورزشی❤️



https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk


https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk


https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk



بۆ بشداری لیستی کانال بینە ئه م ئایدە یە👇👇👇


واسە تبادل لیستی کانال بە ایدە زیر مراجعە کنید  برای زیاد کردن کانال هاتون😊


@fs1234456

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

17 Nov, 09:07


https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk


گروهی روژهەڵات❤️



https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk

خەمە کانی دڵم❤️



https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk

کانالی کاکە ناسری رەزازی🌹



https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk

کانالی روداوو😊



https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk


گروهی کچانی باشورپیاوان ممنوع🙄



https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk


کانالی ورزشی❤️



https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk


https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk


https://t.me/addlist/iYJvcyOaJ1ExNGRk



بۆ بشداری لیستی کانال بینە ئه م ئایدە یە👇👇👇


واسە تبادل لیستی کانال بە ایدە زیر مراجعە کنید  برای زیاد کردن کانال هاتون😊


@fs1234456

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

17 Nov, 07:30


ئەو کەسە هەڵبژێرە کە عەیبەکانت دەزانێت و تۆ هەڵدەبژێرێت. تۆ بێزاری دەکەیت، شێتی دەکەیت، ئەویش تۆ هەڵدەبژێرێت.. ئەو زۆر ڕێزت لێ دەگرێت وەک ئەوەی تۆ هی ئەو بیت .. هەموو ڕۆژێک تۆ هەڵدەبژێرێت وەک ئەوەی زەوی جگە لە تۆ هەڵیبژاردبێت

دڵێک هەڵبژێرە کە لێت ڕازی بێت.. ڕۆحێک کە حەز بە ڕۆحت دەکات.. و هەڕەشە لە تەواوی مرۆڤەکان دەکات.. خۆشی خۆی لەتۆدا دەبینێ و تۆش جۆرێکی تایبەت لە خۆشەویستی هیچ کەسێک لەگەڵ تۆ هاوبەش ناکات ..

مەعشوقەکەی وەک گۆچانەکەی موسا وایە گەر دەریاش بۆی بێ بەش نەبێ. بەسە بۆ ئەوەی پشتی پێ ببەستی. 🕊💗




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

17 Nov, 07:29


.

پاییز

پاییز تۆ ڕەنگە زەردەکەت
بۆ دەسەری من هەڵدەسووی
پاییز تۆ ئاهە سەردەکەت
دەگەڵ هەناسەکانی من تێکـەڵ مەکە
تـۆ  و خەمی  کۆچی هاوین
تۆ  و خەمی  کۆچی بەهار
من و خەمی  ئازیزانم
من و کـەسەری بێ ژومار
پاییز پاییز
تۆ  و ترسی  کفنی سپی
من و  خەمی کۆچی ئازیز
تۆ  و خەمی وەرزی گوڵان
من  و بزە لە لێوم زیز
تۆ و ژانی خەزەڵوەرت
تۆ و وەرزی گـەڵاڕێـژان
منیش وەرزێکی دابڕان
دڵی تەنیوم، خەم و ژان


                
م_ئ_هۆگر





@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

17 Nov, 07:28


بیانیت باش



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

16 Nov, 16:44


بژی بە راستی جوانە👍


ببنە کورد نەبنە جاش


@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

16 Nov, 08:05


🔴 هاوسەرگیری بۆ منداڵ مەکە چونکە زانا و فەیلەسوفێک لە دایک نابیت
🔴 هاوسەرگیری مەکە بۆ ئەوەی نیوەی دینەکەت تەواو بکەیت چونکە لەوانەیە نیوەی یەکەمت تەواو نەکردبێت
🔴 بۆ (ڕزق) هاوسەرگیری مەکە چونکە ڕۆژێک دێت بێزار دەبیت
🔴 هاوسەرگیری مەکە بۆ ئەوەی هەست بە شەمەندەفەری ژیانت بکەیت، چونکە شەمەندەفەرێکی تر بەڕێوەیە بۆ لای تۆ
🔴هاوسەرگیری بۆ خێزانەکەت مەکە چونکە هەرگیز بەردەوام نابێت
🔴 له به ر كۆمه ڵگا هاوسه رگیری مه كه چونكه خه رجی هاوسه رگیری و جیابوونه وه ت له سه ر ناكات
زەواج بکە تەنها لەبەر ئەوەی هاوژینێکت دۆزیوەتەوە دیندار و بەڕەوشت و خۆشەویست و هاوڕێیەکت بۆ هاوبەشی ژیانی لەگەڵ بکەیت..




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

16 Nov, 07:21


ئوژێن نەوزاد

دڵم شکاوە



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

16 Nov, 06:47


بەیانیت باش هەوێنی مان و ژینم
بەیانیت باش مەمی کۆشکی ئەوینم
کە سەر داوێمە سەر باسکت شەوانە
بەهەشتی خوا لە ئامێزتا دەبینم

ماهـــمونیر

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

15 Nov, 18:14


️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡ pinned «https://t.me/+MQvXKvcl3UA4OTlk»

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

15 Nov, 18:13


https://t.me/+MQvXKvcl3UA4OTlk

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

15 Nov, 15:49


هـەر کەس بێگـانە،هەڵبژێــرێ بــە یــار
وەک من ئـەیگـەزن، وێنـەی سیـا مــار

هـەر کەس بێگـانە، بکات بـە هاودەس
ئـە چەقێ لــە قـوڕ، هـەتا بنـــــا دەس

هـەر کـەس بێگـانـە، ڕێ بــدات بە ماڵ
ئـاوارە ئـەبـــێ، بـە چـەشنی عـەوداڵ

هـەر کـەس بێگانـە،هـەڵبژێرێ بە دوس
تـوش ئـازار ئەبێ، لـە نێوو ڕەگ و پوس

دۆس ئـەم زەمـانـە، زۆریـان بـێ وەفان
ئـازاری لـــەشـــن،مێحنـەت و جــەفـان

تـەنیـا ڕەفێقـی، ســەر سفــرەو خـوانن
دوژمـن قـەسای قەس،بو جەستەو گیانن

کـاتی تـەنگـانــە،دوورت لــێ ئـــەگــرن
دوور بـــە لـــەوانــە، تــا کـاتێ ئـەمـرن


کـاتـی ئـاسـایی، بــۆت کـەس و کـــارن
هـاوو ڕازو هـاو دەم،هـەڤـاڵ و یــــارن

تـا سفـرەت چەور بێ،لـە دەورت جـەمن
کـاتـی دەردوو ئێـش،هـــاوڕازی خــەمن

سـەبـوور ئــاگات بێ،دوور بـــە لـە مانـە
تـا ڕۆژێ مــاوی، لــــــە ڕویێ زەمـــانــە

بـەقـا نـەبـەستـی، هـەرگیـــز بە مــــانە
پشتیــان لـێ هـەڵکە،کــاکــــە ئــــامانـە

تـەنیـــا یــاری تـو.خـوداوەنــدەو بــەس
غـەیر لە خوەی هیچ کەس نەگرێ بەکەس



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

15 Nov, 08:50


ئەگەر دوژمنت بوو بە کەسێکی خۆشەویستت. شەڕ مەکە. شەرەفی دۆڕان بە شەڕی وەفا بەدەست بێنە..!


@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

15 Nov, 07:15


ببە بە بەفر
تا دڵەکان وەک ڕەنگی خۆی سپی دەربخات
دەستە پیسەکان لە ناپاکی سڕبکات
بۆ وەفاداری پرچی عاشقان وەک ڕەنگی خۆی دەربخات


@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

14 Nov, 08:40


هێدی باژۆ




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

14 Nov, 08:13


بینیوتانە حەجی سناپ و تیکتۆك چۆنە



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

14 Nov, 07:14


یادی زیرەک  بەدەنگی حسێن وەفا
گرۆپی مۆسیقای پیرانشار


@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

14 Nov, 07:06


هەر ڕۆژ ڪاتی ڕۆژاوابوون تەواوی دڵپڕییەکانم کۆ دەکەمەوەو و جگەرەیەڪ لەسەر لێوم  بەرەو  ڕێگای کۆڵانەکە دەڕۆم...
ڪۆڵان، ڪە نە،
جێژوانی دەسبازییەکانمان...
ڕاستی پێم نەگوتی :
لە دوای تۆ بوومەتە ڕەشپۆشی شەقامەکان...
وەڪوو تەواوی کاتەکانی ئێستام ڪە نابێتەوە بەشێک لە ڕابردووم،
ڕۆشتنی تۆ تووشی چیبکەم، چیبکەمێکی ڪردووم ڪە تەواوی ڕۆژگارم دێشێ،
دەستت لە دەستی ڕەقیبە و قاقای پێکەنینەڪانتان دەیریم دەکات،
تۆ تەنیا کەسێک بووی،
بەڵام بە ئەنازەی تەواوی دونیا
بوویتە خوێ بە سەر ئازاری زامەکانم،
بەڵام من لێت دەبوورم!
لێت دەبوورم،
بە ڕەنگی ئاڵی لێوەکانت و
ماچەکانت و ...
من بەڵێنم داوە کە
قوڵفی بکەم لێوی بارنیشتووم و
ئێستاش بەبێ شەراب
مەستی یادی تۆم...

هەورازـجوانڕۆ



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

14 Nov, 07:05


درەختی باخی بەی هاتۆتە سەر بەر
بە بۆنی بەی دڵی شێوا جەماوەر

لە وەستانی دڵە وا هەردەگـێڵم
چلۆن ببڕم ڕچەی ئەشقم هەتا سەر

گەلێ دوورە کە ڕێ سەختە و گرێیە
بە کەندولەندە لێی ناکەم سەرەودەر

مـەگەر خۆی بێتە پێشوازم بە نازی
وەلاوێنێ دڵم  وا بــوو مـوکەددەر

کەژاوە و کەوکەبەی شاهی سوارە
غوڵامانی لە پێشن سەد قـەلەندەر

خەبەر هات و کە یارم وا لە ڕێ دا
دەبێ ڕەخشم بکەم زین وەک خەبەربەر

لە ئاوزینگی ئەوینم دا بەرەو یار
لە تەپڵی شادمانی دڵ دەدەم هەر

قـەراری دا لە گەڵ من بێتە ئاواڵ
کچی شایە و لە من بۆتە بە ئەفسەر

گەییم پێی و سەری کڕنۆش نەوی بوو
عەجەب مابووم لە ڕووی خەڵفی سنۆبەر

بە قامەت شەنگە دارێ بوو لە ڕێکی
گەریلایەک دژی دوژمن کەمانگەر

وەتی دونیا هەیە ئاوای نەدیـوە
کەسێ لەو سەردەمە الڵەُ ئەکبەر

دەسم گرت و کەژاوەی هەر بە جێهێشت
بەرەو پاپۆڕی ژین تا بگرێ لەنگەر

قەلەندەر




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

14 Nov, 05:23


ئەمەوێ لەگەڵ من بی
بۆماوەیەکی درێژ درێژ
بۆ نمونە هەموو تەمەنم




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

13 Nov, 15:19


https://t.me/+MQvXKvcl3UA4OTlk

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

12 Nov, 19:48


زۆر بێڕەحمانە. ئەو هەستەی تەمەن ڕۆیی. لەناکاو گەورە بووین. ئەرکەکانمان زیاد بوون و پێشینەکانمان گۆڕاون. خەمەکانمان لەناخەوە هەڵگرتووە. دەگرین و ئازار دەچێژین. بەلاوازیدا خۆمان بەهێز و دڵخۆشین. سەرەڕای هەموو ئەمانەش لە ناخی ئێمەدا منداڵێک دەیەوێت ژیانی خۆی بژی ..
د گوتنەکا دی دا هەر دهێتە بیرا احمد خالد توفیق دبێژت من دڤێت بگریم و بلەرزم و بگەهم ئێک ژ مەزنان بەلێ راستیا توند ئەوە ئەز ئێک ژ مەزنانم 🥲




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

12 Nov, 07:39


بە بێ کەوتن سەرکەوتن مەحاڵە..
مانەوەی هەتا هەتایش
لە لووتکەدا خەیاڵە..


@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

12 Nov, 06:58


پایز ئەگەر هات
ئارەزووی بارانێکی بێ گرمەی هەور دەکات
هەر کاتێک باران کۆتایی هات، کزبایەکی سارد
گەڵای درەختەکان هەڵدەوەرێنێت
درەختەکان بەرگەی خەزانی گەڵاکانیان ناگرن
هەتا وەرزی بەهار دەبن بە ئەسیری هەورو
دەستەمۆی بای زریانی بەهێز
لەگەڵ گرمەی هەوری ئێوارانی پایز
ڕاپێچی بەردەم دادگای زستان دەکرێن
پایز بە تۆمەتی وەرزی فیڕاق و خۆشەویستی
لە سەر گەڵاکانی تەڵقینی شیعر دەنوسن
لەسەر قەدەکانی بە فۆنتێکی سارد دەنوسن
پایز نەیتوانی بیسەلمێنێ،عیشق بەشێکە لە خۆی




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

12 Nov, 06:42


سڵاو




سڵاو لە بەیانی
سڵاو لە ژیان
سڵاو لە هەور و لە ئاوی باران
سڵاو لە خۆری بەرزی نیشتیمان
سڵاو لە دایە و سڵاو لە بابە
سڵاو لە دادە و سڵاو لە کاکە
سڵاو لە خاڵە و سڵاو لە مامە
یاخوا بە دوربن لە هەرچی زامە
سڵاو براکەم، پشت و پەناکەم
ئاوێنەی ژینم، ئەی کاکی کاکەم
سڵاو لە خوشکی جوان و شیرینم
کاکە بمرێ مەرگت نەبینم
سڵاو کوڕە مەرد و ڕەندەکەم
هێمای دوا ڕۆژی نیشتیمانەکەم
سڵاو کچی خۆرەتاوی وڵاتم
هەوێنی هەموو ژین و ئاواتم
دایکی دوا ڕۆژی نیشتیمانی من
ساردە ڕێ نەبی دڵ و گیانی من



هیوا





@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

11 Nov, 18:30


یه‌لا ئاغای راننده
شاد.👌

سەیوان خه‌مزه‌ی و یادگار خالید



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

11 Nov, 18:15


هەتاکەی
شادی
ژاکاو و خەمۆک
بزە
لە لێدان بکەوێ دڵی
ئاگر
ببێتە سەهۆڵی بەستوو
پشکۆ و بڵێسە و هاڵاو و کڵی

کانی
ڕووباران هەڵلووشێتەوە
دەریا
ببێتە  بێرونی  قاقڕ
لەسەر جەنازەی تخێڵی هیوا
قاڵاو بە دەعیە
بکا قڕەقڕ
کەو
لە کاروانی کەوبوارێدا
بکەوێ
مات و
بێ ئاواز و کڕ

مانگ
داپۆشراو بێ
بە هەوری ڕق و
زوقمی تیشکی خۆر
جیهانێ سڕکا
ویژدان
بتۆپن
ستەم
تەرازووی دادی لە دەست بێ و
قاپی قاپێنی
لە حەزی پڕکا

ئەی نەوەی نوێ
لەپێ مەکەون
بێ ئاگا لە ماف
وڕ و خۆپارێز
ژیانی نەمرنەژی مەخوازن
تا پێخووست نەکرێن
بە یاسا و هێز

زایەڵەی دەنگی ڕابوونی سەردەم
بە گوێی مێژوودا
ئازا بچڕن
بۆ سەندنی ماف
بێباک و نەترس
مستی ڕاسانی ورە
هەڵبڕن

عەبدۆڵڵا حەمزە
خەزەڵوەری ۱٤۰۱ی هەتاوی




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

11 Nov, 16:34


"تینی داوم"

هیدایەت_ئازەری(خەمبار)
خاتوو_کەژاڵ کرماشانی (بارێن)



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

11 Nov, 16:31


هونەرمەند
     فەقێ مینە

چاوکاڵ.....



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

11 Nov, 08:36


سوڕی ژیان...!



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

11 Nov, 08:11


پیربوون بە تەمەن نیە....💔




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

11 Nov, 07:42


قسە بۆ تۆ ناکەم ویژدان مردوو😡
من تۆڕەم لەوانەی پارویە نان سەریان کز کردوو



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

11 Nov, 07:03


کچە کوردێکی دەنگ خۆش👌



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

10 Nov, 07:18


سڵاو
بەیانی ڕۆژێڪی نوێ و سەرەتایەڪی نوێ و هیوایەڪی نوێ
ڕۆژتان باش
هاوڕێیانی خۆشەویستم
لەشتان ساغ و ورەتان پۆڵایین
لێوتان بە بزە و هەردەم شایی ساحێبی ماڵتان بێ
لە خەم و پەژارە بە دوور بن

بەیانیتان باش هاوڕێیان






‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@Kurdistanisarbarz
‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‍‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

10 Nov, 05:53


کێ جارێک خیانەتت لێ بکات هەزار جار خیانەتت لێ دەکات
پێویستت بەوە نییە هەموو دەریاکە بخۆیتەوە بۆ ئەوەی هەست بکەیت کە سوێرە. 💯




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

09 Nov, 22:12


دەڵێم با تەرکی عیشقت کەم بە دڵ، شەرتی وەفا مانیع
لە جەورت ڕەنگە کافر بم، وەلێ خۆفی خودا مانیع

دڵم دێنێ لە جێی ساغەر لە گەردشدا لەبت بێنی
ئەتۆیش خۆ کەم حەریفێ نیی، وەلێ پەردەی حەیا مانیع

ویسالت بۆ هوزاری دڵ، حەدیقەی بیم و ئوممێدە؛
لە ڕووت غونچەی وەفا زاهیر، لە خووت خاری جەفا مانیع

سەرای تاریکی دڵ ڕۆشن بووە سالم لە شەوقی ئەو
بەڵێ، بۆ زوڵمەتی کافر چراغی موستەفا مانیع

سالم



@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

09 Nov, 22:09


گەڵا گەڵای
  خەزەڵوەران
    پەڕتووکی
        دیرۆکی منن
          لێیاننووسراوە
             زام و خوێن
لە چیرۆکی
  بوێریم و
      ئاخێز و
         سەرکەوتن
            دەدوێن
بۆیە
   دار و گیای ئێرە
      تەمایانە
         خاکەلێوەش
            ڕەنگی پاییز
               لە خۆ بدەن و
                   سوور بڕوێن

🍁 عەبدۆڵڵا هەمزە




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

09 Nov, 22:07


"بی_وەفایی"

لە دوو سێفی سینەیی چاو بکردام
خەوەر نەیری هەناسەم کەفتمە دام

ئەڕام ڕەهمێ نەکردی وێڵ و شەیدام
دوارە ئازیزم من دڵ لە دەس دام

وە ناوە ئەو خەوە هاتی شیرینم
چەوەیلد جوانە شازادەی زەمینم

وە سایەی ئەشقی تۆ نیشم،دەمینم
چەنیگە بیخەوەر ئیجوو بمینم؟

چەوەیلد دڵنشینە یار خودایی
پەشیمان نیم ئەڕای تۆبم هەتایی

خەیاڵت کەفتەسە دامی جودایی
نیەزانم ئەڕام بۆ بی وەفایی...؟

هیدایەت ئازەری(خەمبار)




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

09 Nov, 22:05


زولفی شۆڕی

لەو ڕۆژەی چوومە سەیری
لە تاوی بوومە دەیری
مەودای ئەو ژیانەم ناوێ
نەمێنێ بێر و خەیری

ئەشقم بە لاری لەنجەی
مەستم بە نازی پەنجەی
مەزەندەی بۆ دەرناچێ
ئەو بەژنە زێڕ و گەنجەی

کەللەی قەند شەکری ناوێ
خۆی ناگرێ لە نێو ئاوێ
وەک بەفر و تەرزەی وایە
ڕەش دەبێ لەبەر تاوێ

لە گەڵ من بگرە وێنە
تەح جوانی، کچی بێ وێنە
بۆ مێژو با وەمێنێ
ئەو ڕوونیەت بۆ ئاوێنە

خۆشە یار دەمی بێنێ
هەتا چای دەمی دێنێ
ئەو دمەی دەڵێی نوقڵە
تاتۆی لەسەر دەردێنێ

حەریرە کراسی تۆڕت
شەڕیانە زولفی شۆڕت
قوربانی ئەو کێلەت بم
دایدەنین لەسەر گۆڕت

دڵبەخوێن




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

09 Nov, 21:53


شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەو
خەڵک نووست و لە چاوی من کەسەر دیسان ڕەواندی خەو

سکووتێکی بەسام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێ
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەو دێیەدا دەمرێ

لە هیچ لا خشپەیەک نایە، چرای ماڵێکی ناییسێ
بە ئەسپایی لە ماڵ دێمە دەرێ دەخوشم وەکو نیسێ

تەک و تەنیا بە ئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەر دێ
بە دڵتەنگی و کز و خەمناکی ڕادەکشێم لەسەر بەردێ

دەکەم جا سەیری ئەستێران و هەڵدەمژم شنەی شەوبا
شەو و بێدەنگی چەند خۆشە، هەمیشە خۆزگە هەر شەو با

وەکو ئاواڵی چاک ئەستێرەکان گوێ ڕادەدێرن بۆم
هەتا بۆیان بەیان کەم موو بە موو ڕازی دەروونی خۆم

کوڵم هەڵدەستێ ئەو جارە و لەبەر دەردم دەناڵێنم
هەتا ئاوری دڵم دەکوژێتەوە ئەسرین دەبارێنم

شەوانە گەر نەکەم ئەو شیوەن و ناڵین و گریانە
دەسووتێنێ وجوودم ئاگری ئەم جەرگە بریانە

بەڵێ گریانی نیوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ مەرهەم
کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێ دێڵێ دڵی من خەم

هێمن




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

09 Nov, 21:44


پیشکەش بە هەورامیەکان




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

09 Nov, 20:33


‎(بـــــــــەســــــــــــە)
‎دولبەرا تاکەی بکێشم دەردی دووری تـــــــــــــۆ
‎ بەســـــە.
‎زێ یە یا زەریایە نازی بێ سنووری تــــــــــــــــۆ
‎ بەســــــە.
‎هەستە دیدەم دەرکەوە با خۆرلەئاســــــــــــــــۆ
‎دەرکـەوێ.
‎بۆشەوی تاریکی ژینم تەنها نووری تــــــــــــــــۆ
‎ بەســـــــە.
‎چنگ لەجەرگم گیر ئەکەیت و ئەمـکـوژی باکــم نیــــــــــە.
‎خوێنم دیارئەبێ لەسەرئەستۆی بلووری تــــــــۆ بەســـــــە.
‎پێم ئەڵێن مەعشوقەکەت ئەدناقسووری تیـــــــا نیــــــــــە.
‎ئەلحەقی لەپیاوکوژیدا بێ قسـووری تـــــــــــــۆ بەســـــە.
‎تۆ کە هێند ناسك وتەنك خوڵقاوی جوانیت لێـڵ ئەبــــێ.
‎گەر بە قینا چی و گرژبی، ڕق ئەستووری تــــــۆ بەســــە.
‎خۆت لەبەر بەرقی هەناسەم ناگری حاشـــــــــــا
‎مەکـــە.
‎دەبیە زوخاڵ،داخەکەم،گەر کێوی تووری تــــــۆ بەســە.
‎سونبولی سەرکەش بەتاڵە و کامڵیش کڕنــــوش ئەبـــــا.
‎سەرکەشی تۆ،سەرکزم ، چیای غرووری تـــــۆ بەســە.
‎گوڵ بەهار زۆر بوون و پایز دەرکەوت گشـــــت هەڵوەرین.
‎پەندهەڵێنجەگەربەجوانیت پشت ئەستووری تۆ بەســە.
‎دابەزی پێی بەرز ئەبی کە، بۆ کـوڕێـکـــــــــــــی (هەســتیار).
‎شاعیر و ماهیر لە عیشقا زۆر زەرووری تــــــــــۆ بەســـــە.
‎.................ئەحمەد هەستیار................





@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

09 Nov, 19:12


دەرکردن لە پەیوەندییە خراپەکان شکست نییە
دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی نرخت پێ نادەن هەڵهاتن نیە، بەنرخترین دەستکەوتە بۆ خۆت و دڵت




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

09 Nov, 18:00


"ئەگەر هەوڵدانەکە هاوبەش بێت، خۆشەویستی دەتوانێت هەموو ژیان بەردەوام بێت.. "




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

08 Nov, 17:02


کچە شەڕڤانێکی دەنگ خۆش




@Kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

01 Nov, 20:50


مریشکێک لەبەردەم هەڵۆیەک وەستا و پێی ووت:
بۆچی بەرز بفڕی و بەرز بمێنیتەوە
ئەوەتا ئێوە کەمینەن....
وەرە لەگەڵمان بچۆرە ناو قەفەسەوە، کەسێک هەیە نانمان دەداتێ، ئێمەش خۆمان ماندوو ناکەین بە فڕین، گورگێکیش نییە هەڕەشەمان لێ بکات..
هەڵۆ زۆر پێکەنی و وتی:
کاتێک بەرز دەفڕی هەست بە بوونی سەربەرزی و کەرامەت و سەروەری دەکەیت.
کاتێکیش تۆ لە بەرزاییەکان نیشتەجێ دەبیت، خەڵک ئیرەیت پێ دەبەن.
کاتێک ئەو شتە دەخۆیت کە ماندوو دەبیت لە بەدەستهێنانی، مانای ژیان دەدۆزیتەوە.
ئەی نابینی کێ خواردنت دەداتێ لە پاشماوەی خۆی، منداڵەکانت سەردەبڕن و هێلکەکانت دەبات و هەموو کات قفڵت دەکات بەو مشتومڕەی گورگ دێت بۆ کوشتنت.
ڕقم لە مریشکەکە کرد و وتم:
تۆ قسە دەکەیت لە وشەیەکی تێناگەم وەکو
ئیقستاسی - شکۆ - کەرامەت - بێباکی - ژیان - دەبێت شێت بیت.
هەربۆیە هەڵۆ پێی وت :
من تێدەگەم کە تۆ چی دەڵێیت چونکە تۆ لە دایک بوویت و لە قەفەسدا ژیاویت و تێناگەیت کە چی دەڵێم.

* ئەو کەسەی کە بێ ناز و شەرەفە، مناڵە، یەکسان نییە بە کەسێک کە بە سوکایەتییەکی بچووک و ئاڵۆزییەکی گەورە و بێشەرەف بێت.


@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

01 Nov, 17:44


یائیلاهې ؛

قەسەمـ بە سەیرۍ چەمـ و سەراوان
قەسەمـ بە هاژەۍ شەوانەې ئاوان

قەسەمـ بە گڵکۆۍ بێ‌دەنگې لاوان
قەسەمـ بە بووکے وێرانە باوان

قەسەمـ بە ڕەنگے زەردۍ داماوان
قەسەمـ بە دەنگے عاساۍ بێ چاوان

قەسەمـ بە بێشکەې بێ ناز گەڕاوان
قەسەمـ بە کۆرپەې شیرینۍ داوان

کەس بە غەیرې تۆ گەداۍ کەس نەبێ
ئەمـ دەس، حاجەتې بە ئەو دەس نەبێ...





شاحوسێن سەعیدۍ
"غەریب کوردستانۍ "



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

01 Nov, 17:43


یاران لێم گەڕێن لارە بارەکەم
دەڵێ بار ئەکەم شۆخی شارەکەم
با کەس نەزانێ بارم کردووە
ماڵ و کۆچەکەم بۆ کام شار چووە
چاوانم بوونە فیتنە بۆ شارێ
بوونە خوێنڕێژی یار و نەیارێ
دەچمە شارێ هەموو چاوجوان بن
خەڵکەکەی چاوتێر لە چاوی جوان بن

رامان سقز


@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

01 Nov, 17:37


(خەونی شەم)

خەمێ زۆرم خوارد لە خەمخانەی خەم
خەلەی خەرمـانی خەمدان بوو تێرخەم
خەمین خـەنـدەم کــرد لە داخی ناحەز
خائێن و خــوێنتـاڵ بە خەندە بار کـەم

هـۆن هـۆنێ هۆنیـم هـۆنــراوە لە بـــۆت
هەڵبــەست و هـۆزان خـەیــاڵم لە کــۆت
هـۆکـاری هەنیسـک هۆی هەوێنی شێعر
هـەمــووی ئەمانە بــە گشتــی هەر خۆت

وەرەوە وەکــــــوو وارانـــــی وەهــــار
وردە وردە و جــــوان وەســەرمـا بــوار
واریــنی واران وادەی زۆر شتـــــــــە
وێم و واران و پیــــــاسە  تەک یــــار

نــــادم نــــائــــارام نـــاڕێـک نـــاســـازم
نــاشـــاد و نــاکــۆک نـــاڵــەیـــە ســـازم
نـــەیــاری نــاحــەز نــاجـۆر شێــوانــدی
نێــوانی نـێومــان ئــــەی گـــوڵی نـــازم


یــــار و یـــــاوەرم یــەلـــدایــی بیــــرم
یـــاسای یـەکجــــاری یـــاد و تــەدبـیـرم
یـــەزدان و یـــەسنــا یـــاوەران شـایەت
یـــەکســـەر بـە یــادت گـەلێ یەخسیرم

شـۆخ و شەنگەکەم شای شیرین‌جەماڵ
شـێوە و شـێوازت شەکـــرەسێـوی کــاڵ
شـۆڕ شـۆڕ شۆڕابەم نــۆشـی بە یـــادت
شــەهــد و شـەربـەتـی شـەرابێـکی تـاڵ

هــەنـــگی خــەیــــاڵم هەنگاو بە هەنگاو
هـــات بۆ هــــەوارگـــەی هەواری هەتـاو
هەر هێـدی هێـــدی هەمـــوو  ڕێی بڕی
هێمن و هێور ئۆقــــرەی گرت هـــەنـــاو

مــەبهووت و مــاتم مــەلوولیش مــاوم
مەستی موژەی فــڕ مەدهۆشی چــاوم
مــردم بــە مـەراق مـەرگ بوو بە مـوراد
مەردم سوێند بە مەرگ بۆ یار چەماوم

هەورازـجوانڕۆ






@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

01 Nov, 17:24


ئەوە دانان سەنگ مەزارەکەی خاتوو فەتانە،
لە گەڵ خوێندنەوێک شێعرێک بۆ خاتوو فەتانە
کاک جمال شاکری سیس



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

01 Nov, 17:15


تخوا ئەگەر پیاو نین دەستی کچی خەڵک مەبڕن 🤍.



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

01 Nov, 14:26


قسە ی دڵ شتێك نییە کە مرۆڤ بتوانێت
بە چەند کەسێکی بڵێ بەرامبەر
دڵ تەنیا یەک دڵ .....



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

01 Nov, 11:30


ئیبن وقەیمی جەوزی ـ رحمە الله ـ ئەڵێت : سەرچاوەی هەموو تاوانێک ۳ شتە
۱ ـ خۆبەگەورە زانین ـ ئەوە بوو ئیبلیسی گەیاندە ئەو پلەیەی کەئێستا تێیدایە
۲ ـ تەماح ـ ئەوەبوو کە ئادەمی علیە السلام لەبەهەشت دەرکرد و خستییە سەر دنیا
۳ ـ ئیرەیی ـ ئەوەبوو کە قابیل هابیلی کوشت
هەرکەسێک خۆی لەشەڕی ئەم سیانە بپارێزێ ئەوا پارێزراو ئەبێت لەهەموو شەڕێک بەگشتی ، چوونکە بێ باوەڕی لەخۆبەگەورە زانییەوەیە ، تاوان لە تەماحەوەیە ، جەورو ستەم لە ئیرەییەوەیە .




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

01 Nov, 11:23


هەوڵ مەدە هەموو مشتومڕەکان ببەیتەوە !
ھەندێک جار ، بردنەوەی دڵ
گرنگترە لـە بردنەوەی مشتومڕ
ئیمامی شافیعی



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

31 Oct, 19:02


"کێشەی خەڵکی ئەوەیە گەمژەکان متمانەیان بەخۆیان هەیە، زاناکان پڕیان دەکەنەوە لە گومان. ""
داروین دەڵێت :
"نەزانین متمانە بەخۆبوون زیاتر دەکات وەک لەوەی زانیاری دەیکات: ئەوە ئەوانەن کە تەنها کەمێك دەزانن، وە ئەوانە نین کە زۆر دەزانن، کە دڵنیا دەبن کە ئەمە یان ئەو کێشەیە بە زانست چارەسەر نابێت. "

ئەرستۆ دەڵێت :
"نەزان دەیسەلمێنێت، وە زاناکان گومان دەکەن. ""

نیچسچە دەڵێت:
"عەقڵە گەورەکان جێگەی پرسیارە. "




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

31 Oct, 18:58


‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍
 'الَلَـﮬ̲̌ﮧَـمﷺ ◯صََلَِّﷺوََسََـــلَِّـم ◯وََبََارَِكَﷺ ◯عََلََىَﷺ ◯مـَُحَـمـََّـــــدٍَ ﷺ ◯وِأّلَهِ وِصٌحٌبِهِ ◯أّجِمَعٌيِّنﷺِ عدد خلقه ورضا نفسه وزنة عرشه ومداد كلماته




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

31 Oct, 07:59


نازۍ ڪچەڪانتان هەڵگرن.
نازۍ خوشڪەڪانتان هەڵگرن.
ئەگەر پشت گوێیان بخەن،
ئەوا بەنازی گورگەڪان هەڵدەخەڵەتێن




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

31 Oct, 07:48


ئەدرێس مەرانی


ساقێ




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

31 Oct, 06:38


یەک ئامۆژگاری بچووک دەخەمە ڕوو لەم چەند دێرەدا ..
تکایە با چاومان بە یەک کەس تێر بێت با بڕیار بدەین ئیتر دڵمان بۆ یەک کەس لێ بدات و ھەر ئەویش بکەین بە تەواوکەری ژیانمان واتا «ھاوسەرمان» بڕوا بکەن گەر بەدوای جوانییەوە بیت ئەوا جوانی ھەموو مرۆڤەکانی دوونیا بەشی تۆ ناکات بۆیە با لەناخەوە بۆ یەک کەس بژین ڕاستە جوانی ھەبێت شتێکی دڵخۆشکەرە بەڵام ئەوەی بتوانێت دڵخۆشت بکات بریتییە لە گونجانتان بۆ یەکتر ئەگەر ئەھلی مانەوەش نیت ، بەڵێنی مانەوە بەکەس مەدە ھیوای درۆ بەکەس مەبەخشە ، شتێکی زۆر نا مرۆڤانەیە ..!

#لە کۆتایدا دەڵێم با بۆ یەک کەس بژین..,👊

🍀🍀




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

30 Oct, 15:34


ژینا

دڵم شکاوە💔



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

29 Oct, 07:29


هـەر کەس بێگـانە،هەڵبژێــرێ بــە یــار
وەک من ئـەیگـەزن، وێنـەی سیـا مــار

هـەر کەس بێگـانە، بکات بـە هاودەس
ئـە چەقێ لــە قـوڕ، هـەتا بنـــــا دەس

هـەر کـەس بێگـانـە، ڕێ بــدات بە ماڵ
ئـاوارە ئـەبـــێ، بـە چـەشنی عـەوداڵ

هـەر کـەس بێگانـە،هـەڵبژێرێ بە دوس
تـوش ئـازار ئەبێ، لـە نێوو ڕەگ و پوس

دۆس ئـەم زەمـانـە، زۆریـان بـێ وەفان
ئـازاری لـــەشـــن،مێحنـەت و جــەفـان

تـەنیـا ڕەفێقـی، ســەر سفــرەو خـوانن
دوژمـن قـەسای قەس،بو جەستەو گیانن

کـاتی تـەنگـانــە،دوورت لــێ ئـــەگــرن
دوور بـــە لـــەوانــە، تــا کـاتێ ئـەمـرن


کـاتـی ئـاسـایی، بــۆت کـەس و کـــارن
هـاوو ڕازو هـاو دەم،هـەڤـاڵ و یــــارن

تـا سفـرەت چەور بێ،لـە دەورت جـەمن
کـاتـی دەردوو ئێـش،هـــاوڕازی خــەمن

سـەبـوور ئــاگات بێ،دوور بـــە لـە مانـە
تـا ڕۆژێ مــاوی، لــــــە ڕویێ زەمـــانــە

بـەقـا نـەبـەستـی، هـەرگیـــز بە مــــانە
پشتیــان لـێ هـەڵکە،کــاکــــە ئــــامانـە

تـەنیـــا یــاری تـو.خـوداوەنــدەو بــەس
غـەیر لە خوەی هیچ کەس نەگرێ بەکەس


سەبوور




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

29 Oct, 07:19


‍ ڪە تۆمناسے ...



سەرهەڵدەگرم  لەداخے بێوەفاییت
دووا ڕۆژے ژیانمە ڕۆژے شاییت

هەڵت واسیم بەئەڵقەے پەنجەت ئەمڕۆ
هەزار نەحلەت لەڕۆژے ئاشناییت

چ بێهوودە بەسەرچوو  ڕۆژەڪانم
پەشیمانم ، دەمردم بۆ تەباییت

دەڪێشم دەرد و ئازارت شەو و ڕۆژ
بەڵام هەرگیز ئەشق ناڪەم گەداییت

لەتاریڪے وەڪوو شەمعێڪے ناڵان
لەبیرت چوو زەمانے بێنەواییت ؟

#ڪەتۆمناسی ، دڵ و دینت دەدامێ
لە ڪوێیە چے بەسەرهات ئەشقے دواییت ؟

لەبن بێ ئەو نەمامەے تۆ چەقاندت
بڕۆ پێشڪەش بەخۆت بێ تاجے شاییت

بۆ من تا سەر نەبوو تۆ خۆشەویستیت !
ئومێدی چے بەتۆبێ  یارے دواییت

بڕۆ نەفرین لە ئەو ئەشقەے بەجارێ ،
دڵی تێڪۆشەرے ڪردە هەواییت






تێڪۆشەر




@kurdistanisarbarz
‌ ‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

29 Oct, 07:18


‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
بۆ نەگریێم بۆ نەکەم گریان و شین
دڵ لە کوڵدایە و دەروونی من خەمین

ئاسمان تاریکە ئاسۆ پڕ لە کین
وا ئەوین ئەمرێ ئەوین ئەمرێ ئەوین

کە تۆ هاتی لەگەڵتا پێکەنین هات
کە ڕۆیشتی هەناسەی سارد و هەیهات

هەمووی هەر هاتوچوونە کاری دنیا
بە تەنیا هەر خەمە هەردێ ئەگەر هات

خۆش ئەو یارەی شەریکی کات و دەم بێ
لە شەوگاری درێژا نووری شەم بێ

دژی ڕۆژگاری چەوت و تووش و ناخۆش
بۆ خاتووزینی دڵ ئەو کاکە مەم بێ


ژیلا_حوسێنی



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

28 Oct, 18:59


قورسترین زیندان بۆ هەڵهاتن لە مێشکی خۆتدایە.



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

28 Oct, 17:37


کورد بوون سەختە ڕاکردن لێی نامەردیە
سەرۆك ئاپو



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

28 Oct, 01:49


ساعات 8بی سرنوو😊

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

27 Oct, 19:28


کاناڵی تەرحیمی کام شارت پێویستە ؟!

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

26 Oct, 08:25


ئــاخ پــیــری


@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Oct, 23:53


🍂پاییز🍂

ئەتۆ چەنێ ئاشنای بۆم
ڕەنگی ڕوخسارت،
پێکەنینت ..
وە دڵی خەمبارت
قورس و گران بوونت
فرمێسکی لەچاو قەتیس ماوت
ڕوخساری  ڕازاوە و دڵی لە خەما خنکاوت
چەقوچۆ و شەوەژانت
لێوی بە پێکەنین و چاوی بە گریانت
زۆر ئاشنای
چۆن لێم ونی؟
تۆ پاییزی،
ئەتۆ ژنی
لە ناو خەمی خۆتا ونی
من ئەتۆم و ئەتۆیش منی
تۆ پاییزی
تۆ پاییزی
ئەڵێی شادم ..
بەڵام زیزی
پڕ لە بیرەوەری تاڵی
ڕووخۆش و ناوسک زووخاڵی
ڕەنجاو و ناسکخەیاڵی
دڵ خەمین چاو بەگریانی
ڕەنگزەردی دەستی زریانی
تۆ دایەمی
وەک ئەو ئازیز
سارد و گەرمیت دیوە پاییز

شیلان_جەیرانی





@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Oct, 23:50


ئەمن کچم
هەر بۆیە
هەموو ڕۆژێ لەگەڵ یەکەم گزینگی خۆرا خۆم و ئاواتەکانم لە سێدارە ئەدرێین و
کەچی لەگەڵ دوایین ماڵاواییەکانیدا ڕاست لە ئێوارەیەکی مات و دڵتەنگدا
لە ناو چیمەنی تاوانا سەوز ئەبمەوە و ڕاست لەگەڵ سەوز بوونمدا زەردم
هەمیشە قومێک ئێوارە لە مندا پاشەکەوت کراوە
بۆ دوایین چاوەڕوانیم


شیلان_جەیرانی



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Oct, 18:41


" تاراجی دڵ "

خەمی تۆ هاتوو تاراجی دڵی کرد
دڵی چی؟ دڵ نەما تا من بمێنم!

هەتاکەی من لە سۆی تۆ بادە نۆش بم؟
لە مێژە بوویتە یار و خەمڕەوێنم

لە ناخم هەڵقوڵاوە شیعری ئەشقت
لە پەڕتووکی دڵم ناوت دەهێنم

ئەمن خەڵکی وڵاتی ڕەنج و ئەشقم
دڵم خۆشە بە ئەشقت چاو شەهێنم

نە هاوار و نە گریانم دەبیسی
خەمی تۆ بۆتە لانکە و ڕایدەژێنم

خەیاڵت دێتە کووچەی جوانی جێژوان
دەبێتە شیعر و ئیلهام و هەوێنم

گەلێ شیعرم لە بۆت نووسیوە جوانێ
ئەجەل ڕێمدا و،بمێنم بۆت دەهێنم

هیدایەت ئازەری ( خەمبار )





@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Oct, 17:20


هەندێك دوور هەن لە ڕۆح نزیکترن...



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Oct, 16:18


پەندەکانی_پیرەمێرد

لە پڕێ کە خۆی بە کوڕێ زانی
تێگەیشت هۆشی چۆتە میوانی

خۆ خوا ئەیتوانی بە "کُنْ فَیَکُون"
بیخاتە سەر یەک بارەگای گەردوون

بۆ چاولێکەری هەفتەی پێ خایاند
ئەمە پەندێکە بە ئێمەی نواند

عەقڵی تەجرەبە ڕاستە سەر ناکا
بێ بەراوەردە کە سەر دەرناکا

هەرچی کە هەڵساو کەوتە سیاسەت
تەماشا دەکەی بوو بە سیاسەت

جووجەڵە سەری لە هێلکە جووقا
توێکڵ کون دەکا لە ژێر دەندووکا

خوا ویستی جیهان بڕژێ بەیەکدا
لە پێشدا سەلم و تووری تێک بەردا

غیرەتی میللی، ئەمەندە پاکە
پیاو لە کوشتن و بڕین، بێ‌باکە

کەسم نەدیوە، وەک کورد ئازا بێ
لە ڕێی مەشرووعا، هێند بێ پەروا بێ

بەڵام ئەوانەی، ئەبنە پێشەوا
قوماشی گیانیان، ئەکەن بە کەوا

ئەگەر ڕاست ئەکەن، خۆیان تێهەڵچن
نەک ئەوان تووش کەن سووکێ بۆی دەرچن.

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Oct, 16:17


فەرهاد پیرباڵ:

فڕێم مەدە...


@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Oct, 16:14


لەو شەوەوە
خەونم دیوە
لە ئامێزمدا خەوتبووی
تێرخەو و بێخەم و هەدا،
بۆنی عەتراوی لێفەکەم
تەشەر لە گوڵاوی
دنیا ئەدا...

فەلاح_وەیسی



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Oct, 12:06


Keça kurdm
کچی کوردم ✌️




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Oct, 11:30


ئازاد کردنی عەقڵی داگیر کراو
دووهێندەی
ئازاد کردنی خاکی داگیر کراو قورسە


@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

25 Oct, 09:41


ئەو پەنجەرەیە دابخە
کەئازارت دەدات
هەرچەندە دیمەنەکانی
پشتی جوانیشبن




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

24 Oct, 20:17


‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍
 'الَلَـﮬ̲̌ﮧَـمﷺ ◯صََلَِّﷺوََسََـــلَِّـم ◯وََبََارَِكَﷺ ◯عََلََىَﷺ ◯مـَُحَـمـََّـــــدٍَ ﷺ ◯وِأّلَهِ وِصٌحٌبِهِ ◯أّجِمَعٌيِّنﷺِ عدد خلقه ورضا نفسه وزنة عرشه ومداد كلماته




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

24 Oct, 08:45


ئەوەی خۆشیدەوێی ژەهریشبێ قوتیدە
ئەوەی خۆشی ناوێی هەنگوینیشبێ فڕێیدە



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

24 Oct, 08:25


«ڕەق ھەڵاتم»

من لە داخی خزمی خوێری و ئاشنای ئەحمەق هەڵاتم
من لە ترسی زاق و زووقی ئەمنیەی چاو زەق هەڵاتم

کوا بە خۆشی خۆم بە جێ دێڵم وڵاتی خۆشەویستم؟
من لە ترسی زللەوو باتووم و دار وشەق هەڵاتم

هەر بە پێیان و بە کۆمە کۆمە گەیمە ئەم وڵاتە
ڕەنگە پێت وابێ بە سواری مایینی گوێ لەق هەڵاتم!

نۆکەری بێگانە ناکەم هاتە جێ فەرماییشی خۆم
وا لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵاتم


مامۆستاھێمن
خاتووئارەزووموحتەسەری


‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

24 Oct, 07:49


سەمیرا کارزان

تاقە شۆخی جوانی ئەم شارە تۆی



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

24 Oct, 07:48


ڪــوردســتــان
چاوی لە تۆ کرد ئاسمان
بۆیە تریشقەی هەورەکانی بەگژ زەویدا کرد،
هەورەکان ئاڵۆز بۆن،
دڵۆپ دڵۆپ ئەسرینی حەشاردراو کە لە مێژە لە ناخی  ڕووبارەکانی ئەستاندبوو بۆسەرگونای زەردهەڵگەڕاوت
.بۆ سەر تەمی بێ سۆمایی چاوت داڕشت.
سەر هەڵێنە،سەرهەڵێنە
تووڕەی شەپۆلی زەریاکان بەچاو ببینە
سەرهەڵێنە
دەنگی بێزاری تریشقەی هەوری لەداخا شەق کراوی ئاسمان ببینە،
سەرهەڵێنە
دووایین یاسای ڕزگاری دەری هەژارانوو منداڵانی ڕەشووڕوتی قەراخ جادە و لەش زامارەکانی وڵات وەدی بێنە،

(ئەی وڵاتە جەرگ سووتاوەکەم؛)
لەمێژ ساڵە لەبیرەوەری خۆمو باوکم و باوە پیرەی پێشڵ کراو لە مافی بوونی مرۆڤایەتی تاڵ ئەبینینوو ناخۆشی ئەچێژین.
ئێتر نا
ئێتر نا
نانانا
ئەی دوژمنی دڕی زگ لەبرسیا هەڵدڕاو،
بەڵێنی بێت لەمەوبەدووای ژینم
نەخۆموو مناڵم
نە باوکم و ژینی تاڵم
نەیادی باوەپیرەی دووسەد ساڵم نە بەخۆتوو نە بەیاساوو نە بە پیلانی چەقەڵ ئاسات نەگۆڕمەوە،
دەی پارێزم وڵاتەکەم
کانگەی بیری خەباتەکەم،
وائەزانی بە (ویڕەویڕی باڵندەی ئاسنینت ئاسمانی هیوامان تار ئەبێت و ئێمەیش سەرکز لە ئاستی دڕەندایەتیتان سوجدە ئەبەیین
لەم وڵاتە تەنانەت منداڵەکان بەلاسایی کردنی ویڕەویڕی باڵندەی ئاسنینت گاڵتە بەتۆی دوژمن ئەکەن)
لەم وڵاتە بەدیل گیرە ژیان گیاندانە لەدەستان
گەرپێنووسمان لەدەس بگرن بوخوێن دەنووسین کوردستان

خەبات فەدایی



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

24 Oct, 07:16


شێعر مامۆستا قەلەندەر
دەنگ سۆران کەریمیان مەڕانی



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

24 Oct, 07:11


غوربەت

بە ژانی شەو لە دایک بووم
خۆرەتاو دە خەوی کردم
چوومە ناو بێشکەی غوربەت و ڕایان نەژاندم و مردم
ـــــــــ
بوو بە سوکنایی دڵی من
لایە لایەی سیسرکەی شەو
نە سۆزی نیگای دایەم دی
نە جارێکیش ئامێزی ئەو
ـــــــ
لە غوربەت دام و هەستێکی
خەزەڵ بارانی پاییزی
دوو چاوم بوونە گۆمی خەم
تەمەن ڕۆیی بە دڵ زیزی
ـــــــ
گەر لە وڵاتی پێکەنین
جێگام ئامێزی ژاڵەیە
لێرە لاوانەوەی دڵم
شین و گریان و ناڵەیە
ــــــــ
چۆم ببەخشم بە گونای ژین
ماچی سەرکەشی دوو لێوم
بەرەو گزنگی خۆرەتاو
بەبێهودە ڕێ دەپێوم
ــــــــ
لێرە هەموو سیس و ماتین
وەکوو سێوی چاوەڕێی دەست
کەی تروسکەی دڵی وڵات
ڕوناک دەکات دوو چاوی مەست؟
ـــــــــ
بەهاری ئەو دوورگەم ناوێ
لەگەڵ بەفری ئەوساڵ دەڕۆم
دەبمە قەقنووس و باڵ دەگرم
دەچمەوە بۆ وڵاتی خۆم
ـــــــــ
دەچم کەزیەی شۆڕی کەڵوێ
دەکەم بە سەیرانگەی ئەوین
دەچمە دەستی هەڵپەڕینی
بەهار و بەیبون و نەسرین
ــــــــــ
من دەزانم کە ڕۆژێک دێ
وەکوو بژوێن دەشنێمەوە
دەبمە پەڕەسلێرکەی بەهار
بەرەو وڵاتم دێمەوە


#ڪارۆ_ئاسنگەر

🥀مامۆستا کاروی ئازیز ڕۆحت شاد🥀



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

23 Oct, 18:39


ڕۆژێک ئەمرم بەم داخەمە...
قەت تۆم لەبیر ناچێتەوە ...
هەر ئی خۆمی ئەتبینمەوە...
ئازیزەکەممم🥹🫠


بۆ بەشداربوون لە لیست وەرە ئەم ژوورە🫶 @lale7278

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

23 Oct, 18:13


بیرت دەکەم
بی دێن لە کوێ بیرت دەکەم



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

23 Oct, 18:08


دەروونم له حەسرەت دیدارت سووتاوه
به جارێ نه عەقڵ و نه فەهمم نەماوه

دڵ له لات بێ، ڕۆح فیدات بێ
من نەماوم، تۆش حەیات بێ

بەهاران چ مەحزوون، دەناڵێنێ بولبول
هەتا کەی بگریەم، به عەشقی تۆ ئەی گوڵ

ئای گوڵی من، سونبولی من
ئاگرت بەردا دڵی من

جوانیی تۆ لەم شارەدا، بێنەزیره
دڵم موڕغی سەحرا، به داوی تۆ گیره

موڕغی چاکم، زۆر بێباکم
حەیفه لەو داوەت هیلاکم

بناڵێنه بولبول، که وەختی فوغانه
لەسەر چڵ نەما گوڵ، نیشانەی خەزانه

ئای گوڵی من، سونبولی من
ئاگرت بەردا دڵی من

ئەدەب





@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

23 Oct, 17:38


وەکوو باران دەبارێنم لە چاو چوون ئەشکی خوێنینم
ئەجەل هـاتـۆتـە سـەر وەقتم وەرە موحتاجی یاسینم

دەوای دەردم بـە کەس نایە مەگەر ڕوخساری تۆ بینم
بـەڵـێ قـەڕنـێـکـە بـیـمـارم لـە دووری تـۆیـە غەمگینم

غائیب




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

23 Oct, 17:36


گێژەڵووکە

کە گێژەڵووکـەی گێژەوێ
گێـژی خستە دڵی شەوێ

لەناو چوار چێوەی ڕکەدا
دڵێک لە لێـدان دەکـەوێ

چاوێک تەژی چاوەڕوانی
دەچێتـە ئامێـزی خەوێ

سینگێک پڕاوپڕ لە تاسە
هەڵدەکێشێ دواهەناسە

دەستێکی زۆر گەرمو بەتین
دەس بەردەدا لە ئەوکی ژین

پەت وسێدارەی سەر نەوی
سەریان شۆڕکرد بەرەو زەوی

شەوی  ئێرە دیسان ماتـە
چــاوەڕی یەک کارەساتـە

دیسان ئەستێرەکان کزن
بزەی لێــوی کێ دەدزن؟

شەیتان قاقا پێدەکەنێ
ژنێک لەخەو ڕادەچەنێ

خەونێکی زۆر تاڵی دیوە
لەمەو بــەدوا بــۆتە بیوە

منداڵ هـەرا دەکـــا بابـە
ئەو پەتەی لەئەستۆت لابە

دەست وبـازووت ڕاوەشێـنــە
داروو پـەتـێ لـە بـن بــێنـــە

ژیـن بـەبێ تـۆ زۆر چــەتـوونە
هەی گووی سەگی بەوقانوونە


م_ئ_هۆگر




@kurdistanisarbarz
‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

23 Oct, 17:23


دیکلەمەی سیگارچی


@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

23 Oct, 04:46


بۆ تۆ بژیم یانە بۆ خۆم😔



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Oct, 18:32


ترس

بەفر تا جێی بڵندتر بێ،
پتر لە هەتاو دەترسێ.
ژن تا شۆخ و دەلالتر بێ،
گەشتر چرای ترسی پیری
لە نیگایدا دادەگیرسێ.

لەم جیهانە
هەرکەس لە شتێک تۆقیوە.
کوندەبۆ، لە ئاوەدانی.
دز، لە سەگ و کۆکەی بێدار.
کەر، لە هەوراز.
دیوار، لە سینگ.
دار، لە بزمار.
کەڵەکێوی، لە خڕەی بەرد، لە خشپەی دار.

منیش زراوم ڕژاوە.
دەترسم لە سەرەمەرگا
سییەکانم بزریکێنن
بۆ تۆسقاڵێک هەوای وڵات.
دەترسم، بمنێنە خاکێک
نە من ئاشنای بۆنی ئەو بم،
نە زمانم ئەو تێی بگات...

مامۆستا عەبدوڵڵا_پەشێو




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Oct, 18:28


فەلاح وێسی



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Oct, 18:25


دەگیڕێنـــــەوە دەورانـــی عــــومـــەر
ڕەزاوو ڕەحمـەتــی خودای بێ لەسەر

گەنجیکیان هێنـــا بـــۆدیـــوانی ئـەو
بە شەق ولێـدان بــە تــــاوو بــەدەو

وتیـان یـا ئـــەمیـــر ئـــەمـە قـاتـــڵە
بابمـانــی کـوشتوەو دینــــی بـاتڵــە

ئەمیر ڕوێ کــردە گــەنجــی لێقەوماو
باس کـە بزانـــم چیت کــــردو دامـاو

وتی یـا ئەمیـر ئـــەمــن شـــــــوانــم
وشتـر لـەوەڕێن لــــە بیـــــــاوانــــم

بابی ئــەم پیـاوە بـەردێکی هاویشت
خێرا دەس بـە جێ وشترێکی کوشت

منیش ئـەو بەردەم حـەوا دا بۆ ئــەو
ڕۆژی ڕۆناکـی لـە لا بــو بـــەشــــەو

عومەر عەرزی کرد حـەدت پیـــوستـە
خۆت ئامادە  کە خێــرا هـــەر ئیسـتـە

گەنج وتی قــــوربان بـــابـم مــــردوە
سەروەتو سـامـان زۆری جێ هێشتوە

موڵەتـم پێ بــە سـێ ڕۆژی تـــــەواوو
بیسپێـرم بــەدەس بـراێ جەرگ سوتاو

وتی زۆر بـــاشە کێ بـێ لـە جێ تـــــو
زەمانەتت کــاو بــێ بیــــانـوو بــــــڕو

دەسی داکێشـا لـــە بـــۆ ئـــــە بـــوزەڕ
زەمانەتمــە کــات دەرچـم لـــە خەتـەر

ئـە بوزەڕ فـــەرمویی باشـــە ئـــامادەم
زەمـانەتیـەکـــــە ببـــێ خـــــاتـر جــەم

کابــــرا ڕویشتـوو ســێ ڕۆژ نـاتـــــەوە
گشت نیگـــەران بــوون لـەوکارەی ئەوە

ســەر لـە ئێــوارە بـە هــەڵاک هــــەڵاک
گەنجـە کە هـاتــەو بـە چــاوی نمنــاک

عومەر عــەرزی کرد ئــەت توانی دەرچی
بۆچـی هـاتیتــە و پێـم بڵـێ لــە بـەرچی

گەنجە کە وتـی ســـامــانــی بـــــاوکـم
سپارد بەدەستــــی بـراکـە ی دایکــــم

پیـاوەکــە وتـی بویــــە  هـــاتمــــــەوە
له ترسی ئــەوەی مـــن گـــەڕامـــــەوە

بەڵکــــو بــزانـــن تـــویی وەفـــــاداری
هێشتـــا هـــەر ماوەو هــەیـە ئــاساری

حەزرەتی عـومـەر وتـی ئــــە بــــوزەڕ
ئەتـو لـە بـەرچــی خۆت خستە خەتەر

ئەبـــــوزەر وتی تــــــرسـام بــــوتــــــرێ
خێــر خـواز لــەنــاو خـەڵک ناوی ناوترێ

ئـەم کـارەسـاتـــە زۆر کـاریگــــەر بـــــوو
بـۆ بـاوک کــوژراوان دەرس و وانە بــوو

کابرایـان بــەخشی لــە حەدوو قــەساس
بـە چاکـە کـاری لێـــان ئـــەکــرێ بــاس

ئەمجارەش عــومــەر ڕویی کردە ئـەوان
مەبەستتان چـی بـوو ڕۆنی کەن عەیان

وتیان ئـەترسایــن بڵێـــن لێبـــــــووردن
لاێ خـەڵک نــەمـاوە تـــاکــاتی مــــردن

سـەبـووریش کردیـە بە شێعـرە جوانـە
پێش کـەش ئێــــوەبــێ دانــە بە دانـە





@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Oct, 18:23


پەندەکانی_پیرەمێرد

ئەوی ئەیەوێ خۆی بەرز بنوێنێ
ئەسپە دارینە ملی ئەشکێنێ

بەرزی ئەوەیە کە خوا بتداتێ
نەک ماین چەقەڵ بتگێڕێ ساتێ

هەندێ بە سیسرک دەنگیان خۆش ئەکەن
لە جیاتی بادام چوالە خۆش ئەکەن

جاران پیاو خراپ سەری شۆڕ ئەبوو
ئێستا سەربەرزە وەک کۆتری هاقوو

من کە ڕووبەڕوو لەگەڵ کەس نادووم
هەرچی هەڵدەستێ دەڵێ من قاقووم

کە دار هەنجیرت سووتاند، پیاوی قۆڕ
زکی دەست ئەکا بە با و قۆڕەقۆڕ

زڵفدارەکان کە بێ‌کڵاون
غەرقی لەواتنە و عەتر و گوڵاون

ملی منداڵی خەڵکی دەشکێنن
مەدەنییەتیان بەوە دەنوێنن

جاران ئەیانگوت سەری ڕووت بە چی؟
ئێستا بۆ سەر ڕووت بەرەو پیر دەچی

سەرم سوڕماوە لە کاری خوا
خوا، ئەو خوایەیە قەل هەنجیر ئەخوا

ئێستر کە ئاخی عەقیمی کێشا
داری بۆ ئاگری ئیبراهیم کێشا

هەرچەند بارکێشی وا کڵۆڵییە
بەڵام بێ‌بەری مایەی زۆڵییە

ئەوی کە ئەسڵی خۆی لێ گوم بووبێ
خۆ خوانەناسە ئەبێ بەدخوو بێ

کچ بۆ جلی بووک بە سات و سەودا
لەگەڵ دەستگیران ئەچێ بۆ بەغدا

ئەڵێن: ئەو کچەی کەوا شوو دەکا
بەترشی شایی خۆی بێزوو دەکا

کەیفی خۆیانە من شەکرم بۆ دێ
با ئەوان بچن بۆ شار و بۆ دێ




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Oct, 08:47


من موحتاجی تۆ نەبووم..
خۆشم ویستی خۆزگە لەم دوو وشەیە تێدەگەیشتی



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Oct, 07:42


- کە پێم وت دڵم لە قوڕ دروست کراوە گاڵتەی پێکردم چونکە دڵی لە ئاسن دروست کراوە بەم زوانە باران دەبارێت دڵی من گوڵ دەگرێت دڵی ئەویش ژەنگ دەکات

ـ شمس الدین التبرێزی




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

22 Oct, 05:32


پێت شەرم نـەبێت :
زیاتر لە جارێک ئەو جلە بپۆشیت لە لات جوانە ،
شەرم نیـە مۆبایلەکەت لە هاوڕێکانت کۆنتر بێت
شەرم لەوەدا نیـە زوو بڕۆیتەوە بۆ ماڵەوە چونکە سەرەڕای گەورە بونت، هێشتا خێزانەکەت دڵیان لە لاتە ،
شەرم لەوە دایە ، گرنگی بە قسەی خەڵک بدەیت و
بتەوێ ڕەزامەندی ئەوان بە دەست بهێنیت ،
هەمیشە هەوڵبدە مرۆڤێك بیت
لەیاد کردنت مەحال بێت ، شکاندنت سەخت بێت .



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

21 Oct, 05:58


️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡ pinned «https://t.me/+MQvXKvcl3UA4OTlk»

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

21 Oct, 05:58


https://t.me/+MQvXKvcl3UA4OTlk

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

20 Oct, 13:39


ئەو خۆشەویستیەی کە گرنگی ڕۆحتە، بەدوای ئەو کەسەدا بگەڕێ کە بۆ هەمیشە لە تەنیشتتەوە دەبێت.

― جلال الدین الرومی.




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

19 Oct, 18:16


کەسێك هەڵبژرە لەگەڵی پیربی و
خۆشەویستی لەپشت
گرنگی پێداوە بشارێتەوە



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

19 Oct, 16:50


چاوی ژنی عاشق کەر بە فەیلەسوف دەبینێت
چیخۆف


@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

19 Oct, 16:23


ئەوەندە دڵم شکاوە...💔



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

17 Oct, 18:40


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

16 Oct, 16:45


گەریلا شکۆی کوردستان


@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

16 Oct, 08:03


خۆشەویستم! کە پاییز دێ بە یادی پاییزانی زوو
ئەوەندە چاوەڕێت ئەبم تا وەک ڕەشە با شێت ئەبم
بە شوێن پێی گەڵادا ئەڕۆم بە یادی پیاسە لە گەڵ تۆ
لە بەر خۆمەوە پێت ئەڵێم تو خوا هێندە خێرا مەڕۆ

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

16 Oct, 08:00


بالی خەیاڵ دەکەم
چیتر نەتوانێ هەڵفڕێ دەبێ لەو کۆختە بە نگبەت گیراوە دابمرکێ

ئەوە هەوەڵجار نییە لێم یاغی دەبێت

لە هیچ دەرکێک بۆ جارێک دانەخۆرە نەکراوە و قەت ئاواڵێک بستێکی ئاسمان لەگەڵ نەپێواوە

تێر دەگەڕێ

  لە کۆتایی ئەو هەمۆ گەڕان و دەرکە و بان کردنە

بە دەستی بەتاڵ
ماندوو ماندوو
بێ هیوا
دەگەڕێتەوە

خەو و هۆش و ئاوات لە من هاڵۆز دەکات و  دواتر لە کۆختە وێرانەکەی دا هەڵدەکورمێ هەتا ڕۆژێکی تازە و فڕینێکی دی
بەرەو هیچ کوێی ...

خەمۆ




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

15 Oct, 17:25


هەندێک جار دەستبەرداربوون ڕێگایەکە بۆ چاکبوونەوە.


@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

15 Oct, 16:26


"ڕۆژێک دێت مۆمەکە دەزانێت کە باوەش بە درزی تێکشکانیدا کردووە. "



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

15 Oct, 08:53


ئەگەر لە ناخۆشی لەگەڵم نەبووی
بۆ خۆشیش پێویستم پێت نیە



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

13 Oct, 16:15


هه رگيز پشت به كه س مه به سته ئه گه ر جيت بهيڵيت خراپ ده شكيت


@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

13 Oct, 16:00


قسەی هەندێ کەس ئازاری داوی ..؟
وەڵامی خودا ببینە ..👇
{ فَوَرَبِّكَ لَنَسْأَلَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ }(92)
#سوێند بە پەروەردگارت لە هەموویان ئەپرسینەوە
{ عَمَّا كانُوا يَعْمَلُونَ } (93)
#لەسەر ئەو کار و کردەوانەی کە ئەیانکرد ..🤍



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

13 Oct, 07:56


مەزهەری خالەقی

نەسیمەکەی سەردی پاییزی.....


هۆنراوه: عوسمان ئەحمدی
میلودی: حەسەن یۆسف‌زەمانی
رابه‌ر: مستەفا کەسرەوی
ئورکێستێر تاران ساڵ 1348هەتاوی


نه‌سیمه‌که‌ی سەردی پاییزی
چ بێ ڕه‌حمی چه دڵ به‌ردی
سووری گوڵ و سه‌وزی گوڵزاران ئه‌به‌ی تۆ
ڕوو به ڕه‌نگ زه‌ردی
ئیتر ناپرسی به‌م کاره
هه‌زاران دڵ برینداره

به‌نه‌غمه‌ی شاد و مه‌ستانت
هه‌زاران سوبح و شه‌و، بولبول
سه‌فای هێناوه بۆ گوڵشه‌ن
له ده‌وری ئاریزی سونبول
ئه‌تو پاییز گوڵت ژاکان
به جەورت بولبولت تاران

مه‌شۆره سا لاپه‌ڕه‌ی سووری
گوڵاڵه‌ی گه‌شت و هه‌وری ره‌ش
مه‌که دێوانه بولبول ئاسوود
به یه‌ک جاری له ژین بێبه‌ش
ده پاییز به‌سبێ ئازارت
خودایه کوانێ به‌هارت




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

13 Oct, 07:45


بە ڕەنگی زەرد و شێوەی دەست و شمشاڵی کزا، دەروێش!
حەزم کرد بەستەیەک ببیەم سەراسەر حوزن و ماتەم بێ،

لە سیماتا بەدیم کرد هەیکەلی عومرێکی حەسرەت کێش،
وەها دیارە کە بەختت ئاشیانی بولبولی خەم بێ!

بەڵێ، دیارە، لە ناو قەومی بەسیتا قەدری سنعەتکار
وەکوو عەکسی قەمەر وایە لە ناو حەوزێکی لیخندا،

بەڵام تەختی ڕوفاهـ و تاجی حورمەت میللەتی هوشیار
بە ئوستادێ ئەدا وەک تۆ لە ناو شمشاڵی کون کوندا

سەحەر بێنێتە گریان و قسە، سیحری پەریی نەغمە!
برای دەروێش! ئەزانم بۆ مەعیشەت وێڵ و ئاوارەی،

بە زەهری ناعیلاجیتە لە ناکەس ویستنی لوقمە،
بە مردنتە کە گوێی ناشی ئەخنکێنێ خرۆشی نەی!

بەڵام چی بکەین لە ناوچاوی ڕەشی بەعزێ زەکای گەورە،
وەکوو تۆوی گوڵی دەم با لەسەر بەردێکی ڕەق ئەڕوێن،

ئەگەر خیلقەت نەسیبی عومری تۆی مەحکوومی ئەم دەورە
نەکردایە، خوا عالم، لە کام عەرشت ئەسوو داوێن؟!

نە حەرفی مەکتەبێکت خوێند، نە ئوستادێ پەلی گرتی،
سیرف بەرزیی زەکا ئەم سنعەتەی فێر کرد بە شمشاڵت،

هەموو وەزنێکی گۆرانی، لە توولانی هەتا کورتی،
بە سەرپەنجەی هونەر کردت بە دیلی کۆششی زاڵت!

ئەوەندەم بیست لە مۆسیقا خرۆشی ڕۆحی بێگانە
میزاجی کوردەواریم تێکچووە، دەروێش عەبدوڵڵا،

دەخیلت بم دەسا بەو لاوک و ئای ئای و حەیرانە
شەپۆلی زەوقی میللی پڕ دەروونی مات و چۆڵم کە!

لە بیتهۆڤن گەلێ زیاتر بە ڕۆحم ئاشنای، وەڵڵا
دە ئەی دەروێش سکاڵایەک لەگەڵ ڕۆحی کڵۆڵم کە!

گۆران



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

13 Oct, 07:39


لێبڕاوم جێت نەهێڵم چرکەساتێ ڕۆژ و شەو.
لێبڕاوم سێبەرت بم کاتی ڕۆژ و دەمی خەو.

لێبڕاوم نەسیمێک بم باوەشێن کەم  زولفی خاو.
لێبڕاوم پەرژینێک بم با نەسووتێت بە هەتاو.

لێبڕاوم تا نەهێڵم لێت بنیشێ گەردی خەم.
لێبڕاوم، لێبڕاو بم بۆت بسووتێم چەشنی شەم.

ڕامان سقز

@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

13 Oct, 06:32


خـوداوەنـدا

خوداوەنــــــدا وەتی هـەم تۆ دەناسم
بەرەو تۆیە ئەمن هـەر پێنج حـەواسم

بـە چـاوی دڵ دەبینـم تۆ ڪە بــەرزی
نەڪەی تووشم بە واهیمـەو هـەراسم
ــــــــــــــــــــــــــــــ
خـوداوەنـدا سەر و پشت و پەنـا تـۆی
بە دەردی من ورە و گەرمی دەوا تۆی

بە داداریت قەسەم تا ڕۆح لـە بــەرما
کە وێردی ئەو زوبانەم هەر شیفا تۆی
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
خـوداوەنــدا بە داداری و بـە پــاکیت
بە زاتی خۆت بە یەکتایی و بە تاکیت

نەوەک لادەم لە سـەر ڕێگای سیــڕاتێ
دەسـم بگـرە بـەرەو ڕێگەی ڕووناکیت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خــوداوەنــدا هـەژارێکـم قـەلــەنــدەر
بە ئەشقی خۆت ڪەنارم بگرە لەنگەر

مەتـرسیم نیە لـە ئێش و برک و ژانـم
دەتـرسێـم گەر نەڵێم ئـەللاهو ئـەکبەڕ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە ئەشهەد دێمە پێش وتۆش لە لام بە
بە بەخشاری لـە سـەر ڕێگەی خەتـام بە

بڵـێ پێی بـــەو مەلائیڪەی تــەنیشتـم
کە نەینووسێ گوناهم خۆش مەڕام بە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر ئیزنیش بـدەی زۆر چــاوەڕێمن
هــەواڵانێک ئـەگـەر کـوو وا لـە پێمـن

بـە ئـوستاد و قوتابـی هـەر هـەموویان
لە لای خۆمن لـە ئێــرە و یا لــە وێمـن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خــوداوەنـدا بـەرە و دەرگات نـزا کەم
لـە تـۆ ڕایـە بـۆ هـەر دەردێ دەواڪەم

قەتیس ماوە لە نێۆ تۆی هەستی شێعرا
هـەموو هـاوار و هەستیـار و هەراکەم

قەلەندەر




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

12 Oct, 15:57


https://t.me/+MQvXKvcl3UA4OTlk

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

12 Oct, 08:43


مەولانا جوانی وتوە
عاشق ئاوێتە بوونی
دوو ڕۆحە نەك دوو جەسته




@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

12 Oct, 08:08


@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

12 Oct, 06:59


وتی شتێكت بؤ ئەکەم تا ئێستا
كەس بۆی نەكردووی ڕاستی كرد
ئازارێکی پێ بەخشيم هيچ كەس
نەیتوانی ئەو ئازارەم پێ ببەخشێت

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

11 Oct, 17:45


موژگان ئیفتخاری؛ دایکی ژینا ئەمینی لە رۆژی جیهانی منداڵی کچدا لە ئینستاگرام دوو ستۆری بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "کچ رۆژی ناوێ، ئاسایشی دەوێ، لێرە کچ بوون تاوانە، پیرۆزبایی ناوێت".



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

11 Oct, 13:39


خودایە
ئەوانەی ڕقیان لێمە
توشی نەخۆشیەك بن دەرمانەکەی
تەنها پێکەنینی من بێ



@kurdistanisarbarz

️ ◌͜͡جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡

11 Oct, 10:31


خۆش ستران



@kurdistanisarbarz