Medical world🤍 @dktorakam_8 Channel on Telegram

Medical world🤍

@dktorakam_8


سەرەتا بەناوی خودای گەورە و میهرەبان بەخێربێن بۆ چەناڵی
Medical wolrd🤍
ئامانجی ئەم چەناڵە بۆ زیاتر شارەزابوونە لەبواری پزیشکی

زانیاری و بابەتە پزیشکیەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان

Medical World (Kurdish)

بەخێربێن بۆ چەناڵی Medical World🤍! ئەم چەناڵە خۆشەویست و بەرهەمەکانی بەشەکانی پزیشکی و تێیداگەناکانی زانکۆ و پەیمانگاکان. ئەم چەناڵە بەڕێوەبەر دکتۆرەکانی باشترین کۆلەکان لە کۆمپانیای پزیشکی دەستیان دەکەین و لەخوارەوە پیشاندانی زانیاری و بابەتەکانی تایبەتی بۆ هەموو لەسەر پزیشکی.

Medical world🤍

21 Nov, 17:38


دەرمانەکانی گرووپی
Proton pump inhibitors (PPI)
چین و لەچ حاڵەتێکدا بەکاردێن؟

Medical world🤍

21 Nov, 09:00


Differin Gel
ناوە علمێکەی Adapalene

-دفیرین جیل لە مادەی ادابالین پێک هاتوە ڤیتامین A تێدایە بەکاردێت بۆ لەناوبردنی زیبکەی دەموچاو وە خاڵە رەشەکانی پێست وە چارەسەر کردنی کێشەکانی پێست و سپیکردنەوەی پێست و لابردنی لەکەی ڕوی سەرەوەی پێست وە چارەسەرکردنی چرچ و لۆچی دەموچاو وە چاکردنەوەی شیوەی کونیلەکانی پێست وە چارەسەر کردنی پێستی چەور ، دیفیرین جیل بۆ پێستی چەور و نورماڵ وە دیفیرین کرێم بۆ هەموو جۆرە پێستیک بەکار دێت .

چۆنیتی بەکارهێنانی دیفیرین :-
-سەرەتا دەست و دەموچاوت جوان ئەشویت بەسابونی تایبەت نابیت هیچ شتیک بەدەمەچاوتەوە بیت .

-هەندێک لە جێڵەکە لەسەر پێستت بڵاو ئەکەیتوە وجوان مەساجی پێ ئەکەیت .

-نابێت جێلەکە لە دەورپشتی چاو و لیو وە لە برین و سوتانی نزیک بکەویتەوە .

-رۆژی یەک جار شەوانە نیو سەعات پێش خەوتن بەکاردیت .

-وە پێویستی بە ماوەیکی باشە بۆ بنبڕ کردنی زیبکەکان سەرتای بەکار هینانی جیڵەکە واهست ئەکەی زیبکەکانی لی زیاد بوە دوای ئەوە دەس بەچاک بونەوە ئەکات وە پێوستی بە 8-12 هەفتەی بۆ چاک بونەوە .


Dr.Malsa👩🏻‍⚕️⚕️

Medical world🤍

21 Nov, 08:49


جیاوازی چییە لەنێوان
Beta 1 Receptors & Beta 2 Receptors ..?🤔

Medical world🤍

20 Nov, 19:49


تا ئێسا لەو ڤێنە کانولات داناوە؟🤔

Medical world🤍

20 Nov, 18:09


Procedure for oral intubation 🫁

Medical world🤍

19 Nov, 08:26


بۆ دەستکەوتنی زانیاری ڕۆژانە 👇

https://t.me/dktorakam_8

گرووپی Medical world بۆ پرسیار و ڕوونکردنەوەی بابەتە پزیشکیەکان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان 😍
بۆ بەشداریکردن لەکویزەکانی ڕۆژانە
جۆین بن 👇
https://t.me/dktorakam_5

بینێرن بۆ هاوڕێیانتان🥰🤍

Medical world🤍

17 Nov, 10:41


ڤیتامین سی بۆ منداڵان: سوودەکانی و ژەمی ڕۆژانەی

سوودەکانی ڤیتامین سی بۆ منداڵان
ڤیتامین سی دەدرێت بە منداڵان بۆ گرنگی لە قۆناغەکانی گەشەکردنیان و دیارترین سوودەکانی ڤیتامین سی بۆ منداڵان بریتین لە:

دروست بوونی ئێسک و سەلامەتی، ڤیتامین سی یارمەتی هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات.
هەروەها یارمەتی خێرا چاکبوونەوەی برینەکان
سەلامەتی خانە سوورەکانی خوێن و دەمارەکانی خوێن دەدات .
وروژاندنی سیستەمی بەرگری
نەهێشتنی کەم خوێن، ڤیتامین سی هەڵمژینی ئاسنی سەرچاوە
ڕووەکەکان بەرز دەکاتەوە.
جگە لەمانە سوودی زۆرە بۆ بەهێز کردنی قژ .

ژەمی پیویست ڕۆژانە بۆ منداڵ :-


منداڵەکانی تەمەن 1-3 ساڵ: 15 ملیگرام لە ڕۆژێکدا.
منداڵ 4-8 ساڵ: 25 ملیگرام لە ڕۆژێکدا.
منداڵانی تەمەن 9-13 ساڵ: 45 ملیگرام لە ڕۆژێکدا.
منداڵانی تەمەن 14-18 ساڵ: 75 ملیگرام لە ڕۆژێکدا

دەتوانن زیاتریش وەرگرن .


سەرچاوەکانی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی
ڤیتامین سی لە سەوزەو میوەی جۆراوجۆردا دەدۆزرێتەوە و منداڵان دەتوانن لەم سەرچاوانەی خوارەوە وەریان بگرن:

میوەی ترش بە هەموو جۆرەکانیەوە، وەک یەک پەرداخ شەربەتی ترشات لەوانەیە پێویستی ڕۆژانەی منداڵەکە ڤیتامین سی بەس بێت.
فراولە 🍓، کە نیو کوپ توتوێر نزیکەی ٤٩ ملی گرام ڤیتامین سی تێدایە.
کیوی، 🥝کیوی بە قەبارە مامناوەند 64 ملیگرام ڤیتامین سی لەخۆ دەگرێت.
بیبەری سوور، 🌶کە نیو کوپێک یەکسانە بە 95 ملی گرام ڤیتامین سی، یەکێکە لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەکان.
برۆکۆلی، 🥦کە هەر نیو کوپێکی برۆکۆلی یەکسانە بە 39 ملی گرام ڤیتامین سی.
تەماتە، 🍅تەماتەیەکی قەبارە مامناوەند هاوتای ١٧ ملیگرام ڤیتامین سی تێدایە.
کاڵەک، 🍈نیو کوپێک کاڵەکە ٢٩ ملیگرام ڤیتامین سی تێدایە.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین سی لە منداڵاندا :-
درەنگ چاکبوونەوەی برین ، کەمبوونی سیستەمی بەرگری ، بێ تاقەتی ، ئازاری جومگە ، ماندووی ، خەمۆکی .
Dr.Malsa👩🏻‍⚕️⚕️

Medical world🤍

15 Nov, 15:25


کۆرسی ئۆنڵاینی فێربوونی زمانی عڕەبی بۆ قوتابیانی بەشی پزیشکی گەر تۆ تاوەکوو ئێستا کارت دەستناکەوتێت بەهۆی ئەوەی زمانی عڕەبیت باش نیە یان هەر هیچ نازانی ئەم کۆرسە بۆتۆیە لەم کۆرسەدا فێردەکرێێت چۆن بتوانی مامەڵە لەگەڵ نەخۆشدا بکەیت لەناو دەرمانخانە یان تاقیگە و قسەی لەگەڵدابکە، وەفێری نەخۆشیەکان و چەندین دەستەواژەی پزیشکی دەکرێیت، وە هەموو قوتابیانی بەشەپزیشکیەکان سوودی لێ دەبینن، دوودڵ مەبە فێربوونت گرێنتیە.

🔻 هەرئێستا بەشداربە سوود لە داشکاندنی کۆرسەکە ببینە لە 25 هەزارە وە بۆتە 10 هەزار و کۆرسەکی فاڕما کۆلۆجیش بەخۆڕایی وەردەگری.
بۆبەشداریکردن نامە بنێرن بۆ ئەم یوزەرە لەتلیگرام :@medicalarabic

Medical world🤍

14 Nov, 18:17


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

خودایە لەم شەوە پیرۆزە بچووکترین خەمی بەندەکانت بکەی بە گەورەترین دڵخۆشیان یارب العالمین🤍🤲

Medical world🤍

14 Nov, 09:21


ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی شەکرەیە
خودای گەورە شیفای هەموو نەخۆشێک بدات ان شاءاللە

Medical world🤍

13 Nov, 12:39


Appetite stimulant

خواردن خۆراکی پێویستت بۆ دابین دەکات بۆ ئەوەی جەستەت بەهێز بێت و وزەت دەداتێ بۆ ئەوەی چالاکی ڕۆژانە بکەیت.
بەڵام چی دەبێت ئەگەر تۆ ئارەزووی خواردن لە دەست بدەیت؟
١- بێ هۆشی
٢- لاوازی
٣- کەم بیرکردنەوە
٤- ئازاری سەر
٥- خەواڵوو
٦- بێتاقەتی

هۆکاری دڵ نەبردن بۆ خۆراک چین ؟
چەندین هۆکار هەن بۆ ئەوەی ئارەزووت بۆ خواردن نەچێت :-
١- خەمۆکی
٢- سێ یەکەمی مانگی سکپڕی
٣- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان
٤- کێشەی گەدە
٥- کەمکردنی خەرجی وزە
٦- نەخۆشی دڵ
٧- نەخۆشیەکانی هەناسە دان
٨- خراپی تەندرووستی ددانەکان
٩- پارکینسۆن
١٠- کەمبوونی ڤیتامین

ئەم دەرمانانەی بەکاردێن بۆ زیاد کردنی ئارەزووی خواردن ؟

1- cyproheptadine ➠ periactine
2- ( cyproheptadine + B complex ) ➠ cypro vita - vitadine - vitarix - predine
3- pizotifen ➠ rouza

بەکارهێنانیان :- نیو کاتژمێر پێش نان خواردن .

Dr.Malsa👩🏻‍⚕️⚕️

Medical world🤍

12 Nov, 17:39


🔹Stevens-Johnson syndrome (SJS)

is a rare, serious disorder of the skin and mucous membranes. It's usually a reaction to medication that starts with flu-like symptoms, followed by a painful rash that spreads and blisters. Then the top layer of affected skin dies, sheds and begins to heal after several days.

It can take weeks to months to recover.

🔹Symptoms

One to three days before a rash develops, you may show early signs of Stevens-Johnson syndrome, including:

Fever

A sore mouth and throat

Fatigue

Burning eyes

As the condition develops, other signs and symptoms include:

Unexplained widespread skin pain

A red or purple rash that spreads

Blisters on your skin and the mucous membranes of the mouth, nose, eyes and genitals

Shedding of skin within days after blisters form

@dktorakam_8

Medical world🤍

12 Nov, 12:15


دژە خۆر ( ڕۆژ ) ☀️
دژە خۆر بەرهەمێکە بەکاردێت بۆ پاراستنی پێستمان لە تیشکە زیان بەخشەکانی سەروی وەنەوشەیی UVA _ UVB .

سودەکانی بەکارهێنانی دژە خۆر چییە ؟
١-پاراستنی پێست لە تیشکی سەرووی وەنەوشەیی .
٢- ڕێگری بوون لە زوو چرچ ولۆچی .
٣- ڕێگری لە سوتانەوەی پێست بە هۆی تیشکی خۆر .
٤- پارستنی پێست لە تووشبوون بە شێرپەنچەی پێست .
٥- پاراستن لە سوربونەوە و هەوکردن .

زیانی تیشکی UVA_UVB چییە ؟
-UVA :- ئەم تیشکە دەچێتە ناوەوەی پێست کاریگەری لە سەر پێست دەبێتە هۆی چرچ و لۆچی دەموچاو و شێرپەنچەی پێست .

-UVB :- ئەم تیشکە تەنها کاریگەری لە سەر چینی یەکەمی پێستە دەبێتە هۆی سوربونەوە و سوتانەوەی پێست .

چەند جۆر دژە خۆرمان هەیە ؟ جیاوازییان چییە ؟
دوو جۆر دژە خۆرمان هەیە دژە خۆری فیزیایی sun block & دژە خۆری کیمیایی sun screen .

دژە خۆری فیزیایی sun block :- گیراوێکی خەستە ڕەنگی سپییە دوو ماددەی تێدایە هەر یەک لە ماددەکانی zinc oxide & titanium dioxide تێدایە .
ئیشکردنی ئەم کرێمە بەربەستێک لە سەر پێست دروست دەکات ، کە تیشکەکە بەر پێست دەکەوێت دەدرێتەوە ناهێڵێت بەر پێست بکەوێت ، بۆ ئەو کەسانە باشە کە پێستیان هەستیارە .

دژە خۆری کیمیایی sun screen :- گیراوێکی ڕوونە بە ئاسانی لە سەر پێست بڵاودەبێتەوە ، تیشکی خۆر کە بەری دەکەوێت هەڵیدەمژێت لە ڕێی سوربوونەوە و گەرمی بڵاودەبێتەوە .

Sun protection factor سوودی
چییە ؟
کامیان بەکاربهێنم ؟

ئەمە لە سەر هەموو دژە خۆرەکان هەیە بە کورتکراوەی SPF واتا فاکتەری پاراستنی خۆر بە چەندین قوەت هەیە ئەوانەی زۆر باوە بە سوودن هەر یەکە لەمانە ..
١-SPF 15 + :- بە ڕيژەی ٪٩٣ لە تیشکی خۆر دەتپارێزێت .
٢- SPF 30 + :- بە ڕێژەی ٪٩٧ لە تیشکی خۆر دەتپارێزێت .
٣- SPF 50 + :- بە ڕيژەی ٪٩٨ لە تیشکی خۆر دەتپارێزێت .

ئەگەر تۆ کەسێکی ئیشکەت لە بەیانیەوە تا ئێوارە لەبەر ڕۆژە ئەوە باشە جۆری SPF 50 + بەکاربهێنیت .

ئەگەر تۆ کەسێکی پاش نیوەڕۆ دەردەچیت وا باشە جۆری SPF 30 + بەکاربهێنیت .

دژە خۆرمان هەیە لە مکیاج پێکهاتووە هەیە بێ مکیاج چۆن جیانکەمەوە ؟
ئەوەی بێ مکیاجە هیچی لە سەر نەنوسراوە .
بەڵام ئەوەی بە مکیاجە لە سەری نووسراوە Tinted .

چ جۆرە دژە خۆرێک بۆ پێست بەکاربهێنم ؟

١- پێستی چەور :- ئەوانەی پێستیان چەورە وا باشە لە جۆری جێڵ یان سپرا بەکاربهێنن .
٢- پێستی وشک :- ئەوانەی پێستیان وشکە وا باشە لە جۆری ۆیل ( زیت ) بەکاربهێنن .
٣- پێستی هەستیار :- ئەوانەی پێستیان هەستیارە لە جۆری فیزیایی sun block بەکاربهێنن .

چۆن دژە خۆرێکی گونجاو هەڵبژێرم ؟

سەیری دەکەی ئەگەر لە سەری نووسرابوو broad spectrum ئەوەیان زۆر باشە چونکە ئەم جۆرەیان هەردوو تیشکی UVA_UVB دەگەڕێنتەوە .

چۆنیەتی بەکارهێنانی ؟
کرێمەکەی لە ژێر مکیاج بەکاردەینی ئەگەر مکیاجت بەکارهێنا پێویستە بۆ نوێ کردنەوەی دژە خۆرەکەت پاش دوو سەعات سپڕای دژە خۆر لە سەر مکیاجەکەت بدەی بۆ ئەوەی مکیاجەکەت تێک نەچێت .

Dr.Malsa👩🏻‍⚕️⚕️

Medical world🤍

11 Nov, 13:59


بۆچی نابێ دەست لە سەری منداڵێکی تازە لەدایکبوو بدەین؟

دکتۆرەکان کۆدەنگن لە ئاگادارکردنەوە دژی دەست لێدان لە سەری منداڵە تازە لەدایکبووەکان چونکە دۆمی سەریان هێشتا ناسکە و هەر فشارێک لەسەریان دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە مێشک.

لەوانەیە بپرسن: بۆچی منداڵەکە بەبێ پاراستنی پێویست بۆ مێشکی لە دایک بووە؟

وە ئەو بە نرخترین ئەندامی جەستەیە، لە کاتێکدا کە هەموو ئەندامەکانی ئێسکی ڕەقیان هەیە بۆ پاراستنی هۆکارەکەشی ئەوەیە منداڵبوون لەوانەیە زەحمەت بێت ، ئەگەر ئێسکی سەر گەشەی کردبێت پێش لە دایک بوون .

هەروەها دەبێتە هۆی ئاسان لە دایکبوونی منداڵ بە شێوێکی کاتی سەر درێژ دەبێت خاو دەبێتەوە .

منداڵ تا تەمەنی ١٥ مانگی ئەو کات ئەو ئێسکە بە تەواوی گەشە دەکات و مێشکی دەپارێزێت .

Dr.Malsa👩🏻‍⚕️⚕️