تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬 @laboratorytestkrd Channel on Telegram

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

@laboratorytestkrd


چەناڵێک تایبەت بە خزمەت کردنی قوتابیانی بەشە پزیشکییەکان

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە (Kurdish)

تاقیگە یان توکردنەرێکی چاک و کاربەرەییە کە ئاگاداریەکانی تاقیگە و فەحسەکانی پزیشکی بۆ قوتابیان دەدات. ئەم چەناڵە کە لەلایەن بەکارهێنەر و توێژینێکی زانستی دابینکرێت کە زانیاریەکانی بازیارت و فەرمانەکانی دەکات. ئەم چەناڵە کاربەرەییەکی بۆ هەموو لە دەرمانگەکان و داواکارانی زانست و زانستەکانی دیکە. بەم چەناڵە، قوتابیان پەروەردەیانی بەهۆشایی و ئاگاداریی بەشە پزیشکییەکان بگرن.

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

10 Feb, 19:56


# کورتکراوەکانی پزیشکی

CCU __  Coronary care unit 
یەکەی چاودێری تاجی

lCU ___  intensive care unit 
یەکەی چاودێری چڕ

RCU __ Respiratory care unit         
یەکەی چاودێری هەناسەدان

HDU__ High dependent unit  
یەکەی پشتبەستراوی بەرز

ER___ emergency room  
ژووری فریاکەوتن

OR___ operation room  
ژووری نەشتەرگەری

PACU _  post Anesthesia care unit
یەکەی چاودێری پاش بەنج کردن

PMHx___ past medical  history  
مێژووی پزیشکی ڕابردووی

PSHX___ past surgical history 
مێژووی نەشتەرگەری ڕابردووی

  CVD__ cardiovasulor diseases   
نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان

CAD__  coronary Artery disease  
نەخۆشی خوێنبەری تاجی

CVA__ Cerebrovascular Accident
ڕووداوی خوێنبەری مێشک

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

10 Feb, 15:32


زورجار سەیری فەحس ئەکەین نازانین چییە ؟

فەرموو کورتکراوەی 89 پشکنین بە زمانی کوردی بە هیوای سود

‏1- ESR پشکنینی ئلتیھابات
‏2- Pcv & Hbg ‌پشکنینی رێژەی خوێن
‏3- TG پشکنینی چەوری ژێر پێست
‏4- Cholesterol پشکنینی چەوری ناو خوبن
‏5- HDLپشکنینی چەوری باش
‏ 6- LDL پشکنینی چەورى خراپ
‏7-VLDL پشکنینی هاوسەنگی چەوری
‏8-CHO/HDL پشکنینی رێژەی چەوی خوێن و چەوری باش
‏9- Blood urea پشکنینی تایبەت ئیش کردنی گورچیلەکان
‏10- BUN پشکنینی تایبەت بە ئیشکردنی گورچیلەکان
‏11- creatinine پشکنینی فرمانی گورچیلەکان
‏12- Uric acid داء الملوک
‏13-Serum Albumin پشکنینی رێژەی ئەلبۆمین تایبەت بەگورچیلە
‏14-Albumin in Urine پشکنینی ئەلبۆمین لەمیز
‏15-Serum Total Protine پشکنینی رێژەی پرۆتینی گورچیلەکان
‏16-Protien in Urine پشکنینی پرۆتین لە میز
‏17-T3 پشکنینی غودە
‏18- T4 پشکنینی غودە
‏19-TSH پشکنینی هاوسەنگی غودەی دەرەقی
مافی بڵاوکردنەوەی پۆستەکانی تاقیگەی پزیشکی خێرخوازی پیرەمەگرون پارێزراوەو ڕێگەپێدراونیە بەبێ ناوهێنان و روخسەت وەرگرتن
‏20- AST پشکنینی ئەنزیمی جگەر کەبەچەوری جگەر ناسراو
‏21-ALT پشکنینی ئەنزیمی جگەر کەبەچەوری جگەر ناسراو
‏22-TSB پشکنینی زەردویی
‏23-Direct TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی
‏24-Indirect TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی
‏25-Anti Phospholipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی منداڵ لەبارچوون
‏26- Anti Cardiolipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی منداڵ لەبارچوون
‏27- WBC پشکنینی پێوانی ڕێژەی خڕۆکە سپیەکان
‏28-CBC پشکنینی گشتی پێکھاتەکانی خوێن
‏29-(Rose Bengal test) Brucella پشکنینی تای ماڵتا
‏30- Widal پشکنینی گرانەتا
‏31- blood sugarپشکنینی شەکرە
‏32- RBS پشکنینی شەکرە دوای نان خواردن
‏33-FBS پشکنینی شەکرە پێش نان خواردن
‏34- HbA1C پشکنینی شەکرەی سێ مانگی
‏35- S. calciumبڕى کالیسیۆم لە لەشدا
‏36- CRP Titer پشکنینی رێژەی ڕۆماتیزم
‏37- ASO ئەم پشکنینە بریتیە لە دیاری کردنی دژە تەنی بەکتریایی
‏38- RF پشکنین رۆماتیزمی جومگەکان
‏39- Anti CCP پشکنینی رۆماتیزم
‏40- B. Group دیارى کردنى جۆرى خوێن
مافی بڵاوکردنەوەی پۆستەکانی تاقیگەی پزیشکیی خێرخوازی پیرەمەگروون پارێزراوەو ڕێگەپێدراونیە بەبێ ناوهێنان و روخسەت وەرگرتن
‏41- Bleeding time بۆ دیارى کردنى خوێن بەربون
‏42- Clotting time بۆ دیارى کردنى کاتى خوێن بەربون
‏43-PT پشکنینی خەستی خوێن
‏44-PTT پشکنینی خەستی خوێن
‏45-INR پشکنینی خەستی خوێن
‏46- HIV ڤایرۆسى ئایدز
‏47- HBS پشکنینی ڤایرۆسى جگەر جۆری بى
‏48- HCV پشکنینی ڤایرۆسى جگەر جۆری سی
‏49- LH پشکنینی هۆرمۆنی هێلکەدان
‏50- FSHپشکنینی هۆرمۆنی هێلکەدان
‏51- Testosterone هۆرمۆنی موو لەهەردووک رەگەزدا هەیە
‏52-Free Testo پشکنینی سەربەستی هۆرمۆنی موو
‏53-B-HCG پشکنینی هۆرمۆنی سکپڕی
‏54- prolactin ھۆڕمۆنی ڕێکخستنی دەردانی شیر
‏55- S. Ferritin رێژەی ئاسنی خەزن
‏56- Total Ironبڕى ئاسنی ناو خوێن
‏57- Vitamin D ڤیتامین دی
‏58- H.pylori in blood پشکنینی بەکتریای معیدە لەخوێن
‏59- H.pylori in Stool پشکنینی بەکتریای معیدە پیسایی
‏60- P.T in blood پشکنینی سکپری لەخوێن
‏61-P.T in urine پشکنینی سکپری لەمیز
‏62-CMV IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بەگرفتەکانی سکپری
‏63-Rubella IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بەگرفتەکانی سکپری
‏64- Herps I IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەتبەکێشەکانی منداڵ لەبارچوون
‏65- Herps II IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەتبەکێشەکانی منداڵ لەبارچوون
‏66- Toxoplasma IgG &IgM نەخۆشی دەردەپشیلە
‏67- Toxoplasma Titer پشکنینی ڕێژەی نەخۆشی پشیلە
‏68-Progestron پشکنینی هۆرمۆنی منداڵدان
‏69-SFA پشکنینی سپێرم
‏70- SFA Culture پشکنینی زرعی سپێرم
‏71-FOB پشکنینی قۆڵۆن=کۆڵۆن
‏72-GSE فەحسی پیسایی
‏73-IgE پشکنینی هەستیاری
‏74-TB پشکنینی سیل
‏75-D-Dimer پشکنینی خەستی خوێن
‏76-CK-MB پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
‏77-Myoglobin پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
‏78-Troponin I پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
‏79-Fibronogen پشکنینی خوێن بەربوون لەئافرەتان
‏80-Platelate Count پشکنینی پێوانی ڕێژەی پەڕەکانی خوێنە
‏81-PSA پشکنینی پرۆستات
‏82-S.Calicium پشکنینی کالیسۆم
‏83-Typhoid IgG پشکنینی گرانەتا
‏84-Typhoid IgM پشکنینی گرانەتا
‏85-2ME پشکنینی حمەی ماڵتا
‏86- GUE پشکنینی میز
‏87-GUE Culture پشکنینی زەرعی میز
‏88- MID پێوانی ڕێژەی مۆنۆسایتەکانە
‏89- GRA پێوانی ڕێژەی گرانۆلۆسایتەکانە

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

10 Feb, 12:01


ھەندێ لەکورتکراوەکان بۆ ئاسان☑️💊 لەبەرکردنی ناوی دەرمانەکان

🟦ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە  prazol
( جگە لە Aripiprazole ئەوە ) ئەوە لە گرۆپی چارەسەری گەدەیە لە خێزانی ppi ( proton pump inhapeter)
وەک:
🔵lanzoPRAZOL
🔵omePRAZOL
🔵esomePRAZOL
🔵rapiPRAZOL
🔵pantoPRAZOL

🟥ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە sartanئەوە بۆ فشاری خۆین زەخت بەکاردێت وەک  :
🔴candiSARTAN
🔴irpeSARTAN
🔴telmiSARTAN
🔴valSARTAN
🔴loSARTAN
🔴eproSARTAN
🔴OLMESARTAN

🟩ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە VASTATINئەوە بۆ کوریسترۆلە وەک : ‏ 🟢loVASTATIN
🟢praVASTATIN
🟢atorVASTATIN
🟢simVASTATIN
🟢fluVASTATIN
🟢rosuVASTATIN

🟪ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە CONAZOL ئەوە دژە کەڕووە وەک :
🟣miCONAZOL
🟣itraCONAZOL
🟣ketoCONAZOL
🟣fluCONAZOL
🟣isoCONAZOL
🟣sertaCONAZOL

🟨ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە gliptin  ئەوە بۆ شەکرەیە وەک:
🟡vinlaGLIPTIN
🟡saxaGLIPTIN
🟡linaGLIPTIN
🟡sitaGLIPTIN
🟡ALOGLIPTIN

⬜️ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە PRIL  ئەوە بۆ بەرزی پەستانی خوێنە وەک :
⚪️captoPRIL
⚪️lisnoPRIL
⚪️enalaPRIL
⚪️RAMIPRIL

🟫ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە  osin  ئەوە بۆ پرۆستاتە وەک
🟤doxaZOSIN
🟤prazOSIN
🟤terazOSIN
🟤alfuzOSIN
🟤tamsulOSIN

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

06 Feb, 18:51


بەربووەوە و مرد، هیچ عەیبی نەبوو!

''بەربووەوە و مرد، هیچ عەیبی نەبوو!'' ئەو رسته ناخۆشەی كە زور جار گوێمان لێدەبێت به بێ ئەوەی بیرمان له وردەکارییەکەی کردبێتەوه. ئاخۆ تاچەند راستە ئەوانەی لەناکاو بەردەبنەوه و دەمرن هیچ عەيبيان نیيه؟ یان عەيبيان هەیه و پێی نازانن؟

لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك لە فریاکەوتنەکانی کوردستان بەبەر چاوم دەکەوێت کە کاتێك نەخۆشێك لە نێو نەخۆشخانە تووشی وەستانی دڵ دەبێت، خۆشبەختانە یەکسەر فریاگوزاریی سەرەتایی لە لایەن پزیشکانەوە بۆ دەکرێت و ژیانی بۆ دەگەڕێندرێتەوە بەهۆی هەبوونی کەرستەی پێویست و پزیشك لەو کاتەدا. چەندە جێی خۆشحاڵییە! کەسێکی ئەزیزت دووبارە هیوای ژیانی پێ بدرێ.

بەڵام ئەگەر هەمان حاڵەت لە ماڵ، لە شوێنی کار یان لەسەر شەقام رووبدات کە پێویستی بە سینگەدڵە بووژانەوە بێت جا ئەو کەسە ئەگەر سەرمایەدارێکی گەورە بێ، یان ئەگەر گەورەترین بەرپرس بێ، یان ئەگەر لەو کاتەدا باشترین دوو پزیشکی دڵ بە سوتفەی خوا لەولا و لەولای دانیشتبن، ئایە هیچ سوودێکی هەیە؟

بە دڵنیاییەوە بێ بوونی کەرستەی پێویست هیچ شتێک ناکرێ. لە باشترین دۆخدا نەخۆشەکە بە ئۆتۆمبێل و بە هۆڕن لێدان بە 10 خولەک دەگەیێندرێتە نزیکترین نەخۆشخانە، لەوێش بەهۆی درەنگ کەوتن زۆربەی جار بە داخەوە وەڵامەکە ئەوەیە کە لە رێگە گیانی لەدەستداوە.

لەو حاڵەتەدا ئێمە هەر کێ بین و خاوەنی هەر چ بین فریامان ناکەوێ، تاکە شتێك کە فریامان بکەوێ تیمێکی پڕۆفیشناڵی فریاگوزارییە بە کەرستەی پێویست و پزیشك و کارمەندەوە بگەنە لامان. ئەرکی ئەو تیمە تەنیا گواستنەوەی نەخۆش نییە، بەڵکو بە هەبوونی هەموو کەرستە پێویستەکان هەر لە شوێنی خۆی چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێ، لەو حاڵەتە بە لێدانی کارەبا و سینگەدڵە بووژانەوە و پێدانی دەرمانی پێویست، کە لە زۆربەی حاڵەتدا ژیانی کەسەکە رزگاردەکرێت، یەکێک لە باشییەکانی دیکە ئەوەیە کە تیمەکە بە شارەزایی خۆیان دەزانن کە ئەو حاڵەتە لە کامە نەخۆشخانە چارەسەر دەکرێ، دوای کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە، نەخۆشەکە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی گونجاو.

لەم وڵاتەدا (ئەڵمانیا) ئەوە وەکو شتێکی رۆتینی رۆژانەم دەیبینم کە نەخۆش لە لایەن پزیشکی فریاکەوتنەوە بە کارەبالێدان و سینگەدڵە بووژانەوە لە ناو ماڵەکەی خۆی، لە شوێنی کاری یان هەر لەسەر شەقام ژیانی دەگەڕێندرێتەوە و هەر لەوێش بۆڕی هەناسەی دەستکردی بۆ دادەندرێ و دەگەیێندرێتە نێزیکترین نەخۆشخانە و لەوێ دوای کردنی قەستەرەی دڵ (ئەگەر پێویست بێت) و پاشان دوای مانەوەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە.... بە پێی خۆی دەچێتە دەرەوە، بە کوردییەکەی بە مردوویی دێ و بە پێی خۆی دەچێتە دەرەوە.

وەکو پسپۆڕییەکەی خۆم زیاتر تەرکیزم لەسەر جەڵتەی دڵە، ئەگەر نا ئەو تیمە رۆژانە چەندان حاڵەتی دیکە رزگاردەکەن کە پێویستییان بە چارەسەرە بەر لەوەی بگەنە نەخۆشخانە، بۆ نموونە دانانی بۆڕی هەناسە بۆ هەناسەتەنگییەکی تووند، گواستنەوەی بەرکەوتەی رووداوی هاتووچۆ بە شێوەیەکی دروست و چەندانی دیکە.

دکتۆر داریان جەمال
پزیشکی نیشتەجێی نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو
لە بەرلین- ئەڵمانیا

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

05 Feb, 20:45


‎ئەو نیشانە سەرەتاییانە چییە کە پێت دەڵێت تۆ داخوران و سەوەفانی ئەژنۆت هەیە؟

‎١- ئازار : دیارترین نیشانەی داخورانی جومگەی ئەژنۆ ئازارە لە جومگەکەدا، جۆری ئازارەکە بەپێی کەسەکە و حاڵەتەکە دەگۆڕێت، بۆ نموونە هەندێک جار دێت و دەڕوات ، هەندێک جاریش بەردەوامە و لەناکاو زیاد دەکات.
‎هەندێکجار ئازارەکە کەمە و جاڕسکەرە، زۆر جاریش لەوانەیە تیژ و تووند بێت.
‎ئازاری سەوەفان و داخوران بەهەندێک چالاکی و وەرزش زیاتر دەکات، بۆ نموونە : سەرکەوتن بەسەر پلەی زۆری پلیکانەدا، ئەنجامدانی سکوات لە کاتی وەرزشدا، لەکاتی شۆفێریدا ...هتد.
‎٢ - هەڵئاوسان: بەهۆی برینداربوونی ئەو چینی کڕکڕاگەی دەوری ئێسکەکانی داوە لەکاتی جووڵەدا ئێسکی ناو جومگەکە بەریەک دەکەون و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی ئاوی زیادە لە جومگەکەدا و هەڵئاوسان لەو کیسی بورسایانەی دەوری جومگەکەیان داوە.
‎٣- ڕەقبوون : بەهۆی بەریەک کەوتنی ئێسکەکان و هەڵئاوسانی جومگەکە هەستی ڕەقبوون لە جومگەکەدا دروست دەکات. هەندێک کەس تەنها لەبەیانیاندا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ڕەق دەبێت جومگەکەی و لەدوای ئەوە سروشتی دەبێتەوە، هەندێکیش لە دوای دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە نەجووڵان و ڕەقبوونی جومگەکەی دەکات.
‎٤- سووربوونەوە و گەرمبوونی جومگەکە: هەندێکجار بە هۆی هەوکردنی جومگەکە پێستی دەوروبەری جومگەکە سوور دەبێتەوە و گەرم دادێت کە ئەمیش نیشانەیەکی گرنگە بۆ ئەوەی بەزووترین کات ڕای پزیشکی پسپۆڕ وەربگیرێت بەتایبەتی ئەگەر هەڵئاوسانی لەگەڵدا بێت.
‎٥- گۆڕان لە توانای جووڵەی جومگەکە : توانای جوڵاندنی جومگەکە کەم دەبێتەوە، بۆ نموونە ئەو کەسانەی داخورانیان زۆرە یاخوود مامناوەندە ناتوانن بە تەواوی ئەژنۆیان بنوشتێننەوە یاخوود ڕاستیبکەنەوە.
‎٦- زیادبوونی نیشانەکانی لەگەڵ نەجووڵان : ڕەقبوونی جومگەکە لەوانەیە زیاد بکات لەگەڵ پشوو بۆ ماوەیەکی زۆر، بۆ نموونە لەکاتی دانیشتن یان خەوتن بۆ ماوەیەکی زۆر کە دەیانەوێت جومگەکە بجوڵێنن هەست بە ئازار و ڕەقی دەکەن لە جومگەکەدا.
‎٧- تەقەتەق و کرتەکرت : هەستکردن یاخوود بیستنی کرتەکرت لەناو جومگەکەدا کاتێک دەینوشتێنیتەوە بۆ نموونە لەکاتی ئەنجامدانی نوێژکردندا یاخوود سکوات، نیشانەی لێکخشانە لە جومگەکەدا بەڵام بەبێ نیشانەکانی تر مەرج نییە بەتەنها نیشانەی داخوران بێت.
‎٨- قفڵبوون یاخوود نوشتانەوەی جومگەکە : هەستکردن بە قفڵبوون یاخوود نوشتانەوەی لەپڕی جومگەکە لەو کەسانەدا زۆرە کە قۆناغی داخورانەکەیان مامناوەندە یاخوود زۆرە ، یاخوود لەو کەسانەی کە تووشی پوکانەوەی کڕکڕاگەکە دەبن و پارچەیەکی لێدەکەوێتە ناو جومگەکە، یاخوود لە وانەی تووشی پێکانی بەستەر و تەقینی کڕکڕاگەی هیلالی دەبن ، هەستدەکەن جومگەکەیان هەندێکجار دەردەچێت.

‎د. هەڤین کەمال شا محەمەد
‎پسپۆڕی ئازارشکاندن

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

05 Feb, 19:38


https://t.me/phprescriptionchannel

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

05 Feb, 16:15


هەوکردنی کیسی بورسای ئەنیشک یاخوود ئەنیشکی قوتابی چییە؟
« olecranon bursitis »
بریتییە لە هەڵئاوسان و هەوکردنی ئەو کیسە ئاویەی کە دەوری جومگەی ئەنیشک دەدات و وەک بالیفێک کاردەکات و پارێزگاری لە ئەنیشک دەکات.

🙅🙋 کێن ئەوانەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبن ؟

♦️ ئەو کەسانەی پیشەکەیان بە جۆرێکە کەدەبێت فشاری زۆر بخەنە سەر ئەنیشکیان یاخوود جووڵەی زۆر و دووبارە بە ئەنیشکیان بکەن بۆ نموونە : دارتاش ، وێنەکێش ، قوتابی ...هتد.
♦️وەرزشەوانەکان یاخوود ئەو کەسانەی هەندێک خولیایی تایبەتیان هەیە کە جووڵەی دووبارە بە ئەنیشکیان دەکەن، بۆ نموونە موسیک ژەنەکان.
♦️هەندێک حاڵەتی نەخۆشی وەکوو: شەکرە، نەخۆشییە ڕۆماتیزمیەکان ، نەخۆشیەکانی غودە، دەردە شاهانە..هتد

🧤🧤 نیشانەکانی :
♦️هەڵئاوسان لە دەوری جومگەی ئەنیشکدا.
♦️ئازار لە ئەنیشکدا بەتایبەتی کاتی جوڵاندنی جومگەکە.
♦️ هەندێکجار سوربوونەوە و گەرمبوونی جومگەکەش ڕوودەدات.

🗿🗿هۆکارەکانی :

♦️جووڵەی بەردەوام و دووبارە بە جومگەکە، هەروەک لەوانەی وەرزشی بیسبۆڵ دەکەن یاخوود وێنە دەکێشن.
♦️ فشار خستنە سەر جومگەکە و دانانی بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر تەنێکی ڕەق وەک لەوانەی کاری کۆمپیوتەر دەکەن یاخوود قوتابی.
♦️ هەوکردنی بەکتیریی بەهۆی بەکتریاوە.
♦️ پێکان یاخوود بەرکەوتنی زەبرێک بۆ ئەنیشک.

🕵️🕵️ دەستنیشانکردنی :

♦️نیشانە کلینیکییەکان
♦️ سۆنەری جومگەکە
♦️هەندێک جار لەکاتی بوونی کلسدا ، تیشکی ئێکس ڕەی و ئەشیعەی تەنووریش لەوانەیە پێویست بێت.

🥼🩹 چارەسەرکردن :

🛌🛌 پشوودان بە جومگەکە و نەجوڵاندنی جومگەکە، کە باشترە کیفی تایبەت بە ئەنیشک بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەر جومگەکە.
❄️❄️ بەکارهێنانی پاکی سارد بۆسەر جومگەکە.
💊💊 بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردنە ناستیرۆیدیەکان لە ژێر ڕێنمایی پزیشکدا.
💉💉 ئەگەر ئەو ڕێگایانەی سەرەوە سوودی نەبوو ئەوا باشترە لە ژێر دەلالەتی ئامێری سۆنەردا، ئەو ئاوەی کۆبۆتەوە ڕابکێشرێت و دەرزی دژە هەوکردنی بۆ بکرێت.

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

04 Feb, 21:34


الی كافة منتسبينا الاعزاء..
حسب توجيهات السيد وزير الصحة المحترم غدا دوام رسمي في دائرتنا وكافة مؤسساتنا الصحية

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

04 Feb, 21:00


بەپەلە و بەفەرمی

سبەی لەکەرکووک پشوو نییەو تەنیا لەئەنجومەنی پارێزگاو ئەو فەرمانگانەی سەر بە ئەنجومەنن دەوام ناکرێت

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

04 Feb, 20:50


بەناوی نوسینگەی بەڕێزخاتوو (پەروین فاتح حمید)ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک،هەموو ئەوهەواڵە چەواشەکاریانە ڕەت دەکەینەوەکەلەسۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە کەخاتونی بەڕێز وەفاتی کردبێت،بەڕێزیان بەتەندروستیەکی باشەوە لەکارو چالاکیەکانی خۆی بۆخزمەتی هاوڵاتیان بەردەوامە.

نوسینگەی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
پەروین فاتح حمید
٤/٢/٢٠٢٥

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

04 Feb, 20:37


"ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ڕاگرتنی دەوامی ئەنجومەن و سەرجەم دامودەزگاکانی پارێزگاکەی ڕاگەیاند"

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

31 Jan, 19:46


🚨ئێســــــــتا
نەخۆشیک زۆر پیویستی
بەخوین ە لەجوری o_ فریا بکەون لەنەخۆشخانەی ئازادی 07508278568

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

30 Jan, 21:03


شەوی هەینیتان پیرۆز و پڕ لە خێر و بەرەکەت  "

‌لەو ڕۆژ و شەوی هەینی دا سەڵاوات لێدان لەبیر مەڪەن


إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً 《٥٦》❤️🧡 "

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد 💚💙 "

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

30 Jan, 18:31


کۆمەڵەی پسپۆڕانی میزەڕۆ لە کەنەدا رایدەگەیێنێت، راگرتنی میز ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاددەکات، چونکە یارمەتیدەرە لە کۆبوونەوەی کانزاکانی گورچیلە.

بەپێی کۆمەڵەی پسپۆڕانی میزەڕۆ لە کەنەدا، زۆر راگرتنی میز بە درێژخایەن دەشێت ببێتەهۆی ئازار لەکاتی میزکردن و ماسوولکەکانیش بە گرژی بهێڵێتەوە.

راگرتنی میز ئەم لێکەوتانەشی دەبێت :

- هەوکردنی میزەڕۆ
- هەستکردن بە ئازار لە کاتی میزکردن
- ئازاری حەوز و خوارووی سک
- میزەچورکێ
- بۆنی ناخۆشی میز
- خوێن لە میزدا
- هەڵئاوسانی میزڵدان
- بەرگەنەگرتنی ماسوولکەکانی میزڵدان کە وا لە کەسەکە دەکات زوو زوو میز بکات

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

29 Jan, 20:42


چۆن چەوری زیانبەخشی خوێن LDL کەم دەکەیتەوە

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

29 Jan, 20:27


زانکۆی هارڤارد: رۆیشتنی خێرا🏃 دەتوانێت نزیکەی 30٪ هێزی ئێسکەکان زیادبکات

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

29 Jan, 20:25


ئەم خۆراکانە بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن باشن

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

25 Jan, 15:22


تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬 pinned «سبەی كاتژمێر ٩ی شەو یەكەم وانەی كۆرسەكە دەبێت كە باسی زەخت و نەخۆشییەكانی دڵ و پێشەكییەك لەسەر دەرمانەكان دەكرێت https://t.me/+EjXJQMTfNKA5YzIy»

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

25 Jan, 15:22


سبەی كاتژمێر ٩ی شەو یەكەم وانەی كۆرسەكە دەبێت كە باسی زەخت و نەخۆشییەكانی دڵ و پێشەكییەك لەسەر دەرمانەكان دەكرێت
https://t.me/+EjXJQMTfNKA5YzIy

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

24 Jan, 20:02


🚨💉ئەو هەڵانەی کە لەکاتی سەحبی خوێندا ئەکرێن

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

23 Jan, 21:43


تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬 pinned «سڵاو لە ئەندامانی گروپ ئینشاڵا  كۆرسی دەرمانەكانی زەخت و دڵ و چەوری دەست پێ دەكەین كۆرسەكە بێ بەرامبەرە بەڵام بەم مەرجانەی خوارەوە ١-پێویستە فێرخواز لە بەشە پزیشكییەكان بێ یان دەرچووی ئەو بەشانە بێ ٢-پێویستە فێرخوازەكان هەمووی ناوی سیانی خۆیان لەسەر ئەكاونتەكانیان…»

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

23 Jan, 21:06


سڵاو لە ئەندامانی گروپ ئینشاڵا  كۆرسی دەرمانەكانی زەخت و دڵ و چەوری دەست پێ دەكەین كۆرسەكە بێ بەرامبەرە بەڵام بەم مەرجانەی خوارەوە

١-پێویستە فێرخواز لە بەشە پزیشكییەكان بێ یان دەرچووی ئەو بەشانە بێ

٢-پێویستە فێرخوازەكان هەمووی ناوی سیانی خۆیان لەسەر ئەكاونتەكانیان بێ ئەگەر نا لە گروپ كۆرس دەردەكرێ

٣-پاپەندبوون بە وانەكان و ئامادەبوون لە وانەكان و بەشداری لە كویزەكان

٤-بۆ بەشداری جۆینی گروپی كۆرس بن

https://t.me/+EjXJQMTfNKA5YzIy

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

23 Jan, 16:40


سلام عليكم
سايقيكم ئه ويت له فيلق بو مستشفى جمهوري دوام له يه كشمه تا بينج شه مه ؟؟
@dekol_sr

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

22 Jan, 11:54


كۆرسێكی دەرمان ئەكەینەوە تایبەت بە دەرمانەكانی زەخت و چەوری و دڵ لەگەڵ پێدانی مەلزەمەیەكی تایبەت بەو دەرمانانە و باسی نەخۆشییەكانی دڵ و چەوری و زەخت دەكەین بە شێوەیەكی ئەكادیمیانە بە ئۆنلاین بەم زووانە بێ بەرامبەر كۆرسەكە لەلایەن دكتۆرەوە دەوترێتەوە .....

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

16 Jan, 20:25


شەوی هەینیتان پیرۆز و پڕ لە خێر و بەرەکەت  "

‌لەو ڕۆژ و شەوی هەینی دا سەڵاوات لێدان لەبیر مەڪەن


إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً 《٥٦》❤️🧡 "

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد 💚💙 "

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

16 Jan, 20:06


لەم چەند ساڵەی پێشو برادەرێکم بۆ خوێندن چوو بۆ وڵاتی قوبروس ، وتی کاتێک چوینە قوبروس پشکنینی خوێنیان بۆکردین . وتی کاتێ سامپڵی خوێنەکەیان لێ گرتین کارمەندەکەی کەخوێنی لێگرتین خۆی سامپڵەکەی نەئەبرد بۆ ژوری تاقیگە ، بەڵکو هەر لەوژورەی خوێنەکەیان لێ گرتین لولەیەک هەبوو واتا وەک بۆریەکی گەورە ، سامپڵەکەیان داناو دەستی نا بە پلاکێکا ، یەکسەر لەڕێی هەواوە سامپڵەکە بەناو لولەکەدا ڕۆیشت بۆ ژوری تاقیگە ، واتا لولوبۆریەکە سامپڵەکەی هەڵمژی و بردی بۆ ژوری تاقیگە .
ئەم ڤیدیۆیەی دامناوە جۆرێکی ترە و ڕێگەیەکی ترە بۆ گواستنەوەو ناردنی سامپڵەکان بۆ ژوری تاقیگە
سەرنج بدەن ئێستا دنیاو تەکنەلۆژیا چەن پێشکەوتوە

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

15 Jan, 15:52


urine under microscope

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

15 Jan, 13:28


🚨بەپەلە

بەروار و کاتی موقابلەی بەشەپزیشکیەکان

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

15 Jan, 13:25


🚨بەپەلە

بەروار و کاتی موقابلەی بەشەپزیشکیەکان

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

14 Jan, 19:54


ناوەکانی بەشە پزیشکیکەکان وەجبەی سێیەم و کۆتایی ئەوانەی کە تەقدیمیان کردبوو هەموویەتی

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

13 Jan, 16:32


🚨 نەخۆشێک پێویستی بە دوو بوتڵ خوێنە لە جۆری +AB
لەنەخۆشخانەی ئازادی فریای بکەون 07701234068
07501234068

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

11 Jan, 17:33


کاریگەریە خراپەکانی وەستانی زۆر بەپێوە چییە؟

١. ئازار و ئاوسان لە قاچ و قول دا.
٢. ھەوکردنی بەستەری بنی پێ(plantar fasciitis).
٣. ھەوکردنی ژێی ئەخیلیس کە ئەکەوێتە پشتی قاچەوە (Achilles tendinitis).
٤. دروستبوونی دەوالی لە ناوچەی ڕان و قاچەکاندا.
٥. دروستبوونی کێشە و داخوران لە ئەژنۆکان دا.
٦. دروست بوونی ئازار لەبەشی خوارەوەی پشت.
٧. ڕەق بوون و گرژبوون لە ماسولکەکانی مل دا لەگەڵ ئازار لەشان ومل و قۆڵەکاندا.
٨. ڕێگرتن لە جووڵەی خوێن بۆ پەلەکانی خوارەوە.
٩. زیادکردنی چانسی دروست بوونی ھەوکردن لە جومگەی ئەژنۆ و حەوزدا.
١٠. ئازاری ماسولکەو ھەست کردن بە ھیلاکی.

توێژینەوە تازەکان سەلماندوویانە کە وەستان بەشێوەیەکی ڕۆتینی و بەردەوام کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر جەستە وەکو ئەمانەی خوارەوە :

١. زیادکردنی چانسی ڕەق بوونی خوێنبەرەکان ( بە تایبەتی لە پیاوان دا) وەلەبەر ئەوەی لەم توێژینەوەیەدا ئافرەتی تیا نەبووە ، نازانرێت تا چ ڕادەیەک کاریگەری ھەیە لەسەر ئافرەت.
٢. دەبێتە ھۆی لە دایک بوونی پێشوەختی کۆرپە لە ژنی دوو گیان دا ، و دەبێتە ھۆی کەمی کێشی منداڵ کاتێک دایکەکە لە ٣ سەعات زیاتر بوەستێت بەسەرپێ وە ھەر جارێک کە ئەوەستیت.

چۆن وەستانی زۆر کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر لەش و بە چ میکانیزمێک کار دەکات :

ماسولکەکان کار دەکەن بۆ پارێزگاریکردن لەشێوازی وەستانی لەش بەشێوەیەکی ڕێک و ڕاست، لە کاتێکدا ئافرەت یاخود پیاو کاتێکی زۆر بەسەر دەبات بە وەستان بە پێوە و ماسولکەکان ووزەکەیان سەرف دەکەن، ھەست کردن بە ھیلاکی دەست پێدەکات و پێویستی بە پشوو ، لەکاتی پشتگوێخستنی پشوودا ، ھەموو بڕبڕەکانی مل و پشت و جومگەکان ھەتا قاچیش ڕەق دەبن ..
دووبارەبوونەوەی ئەم گرژی و ھیلاکی یە لە ماسولکەکان بەشێوەیەکی بەردەوام دەبێتە ھۆی پوکانەوەی بەستەر و ماسولکەو شانە نەرمەکانی لەش.

وەستان بەبێ جووڵە دەبێتە ھۆی کەم بوونەوەی ڕۆشتن و ھاتوچۆی خوێن بۆ ماسولکەکان و ئەو ماسولکانەی بەرپرسن لە پاڵنانی خوێن بەرەو دڵ لە پەلەکانی خوارەوەدا لە کار دەکەون ، بۆیە بۆریەکانی خوێن و خوێنھێنەرەکان دەکشێن و خوێنیان تیا کۆ دەبێتەوە لەم شوێنانەدا ، و دەبنە ھۆی ھەوکردن و ئاوسانی پێ و قاچ و قولە پێ ، و ئازار دەست پێدەکات لە ماسولکەکان. ئەم دیاردەیە زیاتر لە ئافرەتی دووگیاندا دەرئەکەوێت ، کە ڕۆشتنی خوێنیش کەم دەبێتەوە بۆ منداڵدان بەھۆی مانەوەو قەتیس بوونی خوێن لە پەلەکان دا کە ئەمیش دەبێتە ھۆی کەمی کێشی منداڵەکە.

د.هەڤین کەمال

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

11 Jan, 12:12


‎ئەو نیشانە سەرەتاییانە چییە کە پێت دەڵێت تۆ داخوران و سەوەفانی ئەژنۆت هەیە؟

‎١- ئازار : دیارترین نیشانەی داخورانی جومگەی ئەژنۆ ئازارە لە جومگەکەدا، جۆری ئازارەکە بەپێی کەسەکە و حاڵەتەکە دەگۆڕێت، بۆ نموونە هەندێک جار دێت و دەڕوات ، هەندێک جاریش بەردەوامە و لەناکاو زیاد دەکات.
‎هەندێکجار ئازارەکە کەمە و جاڕسکەرە، زۆر جاریش لەوانەیە تیژ و تووند بێت.
‎ئازاری سەوەفان و داخوران بەهەندێک چالاکی و وەرزش زیاتر دەکات، بۆ نموونە : سەرکەوتن بەسەر پلەی زۆری پلیکانەدا، ئەنجامدانی سکوات لە کاتی وەرزشدا، لەکاتی شۆفێریدا ...هتد.
‎٢ - هەڵئاوسان: بەهۆی برینداربوونی ئەو چینی کڕکڕاگەی دەوری ئێسکەکانی داوە لەکاتی جووڵەدا ئێسکی ناو جومگەکە بەریەک دەکەون و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی ئاوی زیادە لە جومگەکەدا و هەڵئاوسان لەو کیسی بورسایانەی دەوری جومگەکەیان داوە.
‎٣- ڕەقبوون : بەهۆی بەریەک کەوتنی ئێسکەکان و هەڵئاوسانی جومگەکە هەستی ڕەقبوون لە جومگەکەدا دروست دەکات. هەندێک کەس تەنها لەبەیانیاندا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ڕەق دەبێت جومگەکەی و لەدوای ئەوە سروشتی دەبێتەوە، هەندێکیش لە دوای دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە نەجووڵان و ڕەقبوونی جومگەکەی دەکات.
‎٤- سووربوونەوە و گەرمبوونی جومگەکە: هەندێکجار بە هۆی هەوکردنی جومگەکە پێستی دەوروبەری جومگەکە سوور دەبێتەوە و گەرم دادێت کە ئەمیش نیشانەیەکی گرنگە بۆ ئەوەی بەزووترین کات ڕای پزیشکی پسپۆڕ وەربگیرێت بەتایبەتی ئەگەر هەڵئاوسانی لەگەڵدا بێت.
‎٥- گۆڕان لە توانای جووڵەی جومگەکە : توانای جوڵاندنی جومگەکە کەم دەبێتەوە، بۆ نموونە ئەو کەسانەی داخورانیان زۆرە یاخوود مامناوەندە ناتوانن بە تەواوی ئەژنۆیان بنوشتێننەوە یاخوود ڕاستیبکەنەوە.
‎٦- زیادبوونی نیشانەکانی لەگەڵ نەجووڵان : ڕەقبوونی جومگەکە لەوانەیە زیاد بکات لەگەڵ پشوو بۆ ماوەیەکی زۆر، بۆ نموونە لەکاتی دانیشتن یان خەوتن بۆ ماوەیەکی زۆر کە دەیانەوێت جومگەکە بجوڵێنن هەست بە ئازار و ڕەقی دەکەن لە جومگەکەدا.
‎٧- تەقەتەق و کرتەکرت : هەستکردن یاخوود بیستنی کرتەکرت لەناو جومگەکەدا کاتێک دەینوشتێنیتەوە بۆ نموونە لەکاتی ئەنجامدانی نوێژکردندا یاخوود سکوات، نیشانەی لێکخشانە لە جومگەکەدا بەڵام بەبێ نیشانەکانی تر مەرج نییە بەتەنها نیشانەی داخوران بێت.
‎٨- قفڵبوون یاخوود نوشتانەوەی جومگەکە : هەستکردن بە قفڵبوون یاخوود نوشتانەوەی لەپڕی جومگەکە لەو کەسانەدا زۆرە کە قۆناغی داخورانەکەیان مامناوەندە یاخوود زۆرە ، یاخوود لەو کەسانەی کە تووشی پوکانەوەی کڕکڕاگەکە دەبن و پارچەیەکی لێدەکەوێتە ناو جومگەکە، یاخوود لە وانەی تووشی پێکانی بەستەر و تەقینی کڕکڕاگەی هیلالی دەبن ، هەستدەکەن جومگەکەیان هەندێکجار دەردەچێت.

‎د. هەڤین کەمال شا محەمەد
‎پسپۆڕی ئازارشکاندن

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

10 Jan, 20:25


𝗩𝗶𝘁𝗮𝗺𝗶𝗻𝘀 𝗗𝗲𝗳𝗶𝗰𝗶𝗲𝗻𝗰𝘆 𝗗𝗶𝘀𝗲𝗮𝘀𝗲𝘀
𝟭- 𝗩𝗶𝘁𝗮𝗺𝗶𝗻 "𝗔": Night blindness
𝟮- 𝗩𝗶𝘁𝗮𝗺𝗶𝗻 "𝗕𝟭": Beriberi
𝟯- 𝗩𝗶𝘁𝗮𝗺𝗶𝗻 "𝗕𝟮": Ariboflavinosis
𝟰- 𝗩𝗶𝘁𝗮𝗺𝗶𝗻 "𝗕𝟯": Pellagra
𝟱- 𝗩𝗶𝘁𝗮𝗺𝗶𝗻 "𝗕𝟱": Parestheia
𝟲- 𝗩𝗶𝘁𝗮𝗺𝗶𝗻 "𝗕𝟲": Anemia
𝟳- 𝗩𝗶𝘁𝗮𝗺𝗶𝗻 "𝗕𝟳": Dermititis & enteritis
𝟴- 𝗩𝗶𝘁𝗮𝗺𝗶𝗻 "𝗕𝟵" - "𝗕𝟭𝟮": Megaloblastic anemia
𝟵- 𝗩𝗶𝘁𝗮𝗺𝗶𝗻 "𝗕𝟭𝟳": Cancer
𝟭𝟬- 𝗩𝗶𝘁𝗮𝗺𝗶𝗻 "𝗖": Scurvy & gums swelling
𝟭𝟭- 𝗩𝗶𝘁𝗮𝗺𝗶𝗻 "𝗗": Rickets & Osteomalacia
𝟭𝟮- 𝗩𝗶𝘁𝗮𝗺𝗶𝗻 "𝗘": Less fertility
𝟭𝟯- 𝗩𝗶𝘁𝗮𝗺𝗶𝗻 "𝗞": Non-Clotting of blood

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

10 Jan, 19:02


Mantoux Test

The Mantoux test, also known as the tuberculin skin test, is a diagnostic tool used to detect tuberculosis (TB) infection. During the test, a small amount of purified protein derivative (PPD), which is derived from the bacterium that causes TB, is injected just beneath the skin of the forearm. After 48 to 72 hours, a healthcare provider will measure the size of any raised, red bump (induration) at the injection site. The size of the induration is used to interpret the results of the test. A positive result indicates exposure to TB bacteria, but it doesn't necessarily mean active TB disease. Further evaluation may be needed to confirm TB infection or disease.

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

09 Jan, 21:26


شەوی هەینیتان پیرۆز و پڕ لە خێر و بەرەکەت  "

‌لەو ڕۆژ و شەوی هەینی دا سەڵاوات لێدان لەبیر مەڪەن


إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً 《٥٦》❤️🧡 "

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد 💚💙 "

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

07 Jan, 20:53


🚨 بڕیاری دامەزراندنی وەجبەی دووەمی دەرچووانی بەشە پزیشکیەکان درا بەمزوانە ناوەکان دادەگرین .

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

05 Jan, 06:35


فيروس جديد ينتشر ويثير الهلع.. يشبه الإنفلونزا ولا علاج له
فقد انتشر (HMPV) في عدة أجزاء من البلاد، لاسيما في المقاطعة الشمالية ما دفع السلطات للاستنفار.

كما طالت الزيادة الكبيرة في حالات الإصابة الأطفال دون سن 14 عاما.

فيما ذكرت الحكومة الصينية، أنه لا يوجد لقاح مضاد للفيروس شديد العدوى، مبينة أن العلاج يكون عبر الرعاية الطبية فقط لذلك تم حث الناس على ارتداء الأقنعة وتجنب الحشود.
أما فترة حضانة الفيروس فتتراوح بين 3 و6 أيام، بينما قد تستمر الأعراض لفترات متفاوتة بناءً على شدة العدوى.

كما يُنقل الفيروس من خلال الرذاذ مثل السعال والعطس، والاتصال الشخصي مثل المصافحة أو الاتصال المباشر مع شخص مريض.

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

03 Jan, 20:29


90٪ـی مرۆڤەکان لەژیانیاندا تووشی ئازاری پشت دەبن، بەڵام خۆشبەختانە 90٪ـیان بەبێ وەرگرتنی چارەسەر چاک دەبنەوە، سەرچاوەی ئازارەکان بە شێوەیەکی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ گرژبوونی ماسوولکە و بەستەرەکان بەتایبەت لەو کەسانەی کە زۆر دادەنیشن و جووڵە و هاتووچۆیان کەمە، بەڵام هەندێک کات حاڵەتەکە زیاتر تەشەنە دەسێنێت لەوانەی کە زیاد لە توانای خۆیان شتی قورس هەڵدەگرن و تووشی دەرچوونی دیسکی بڕبڕەکان دەبن، ئازارەکە درێژخایەنە و تووشی سڕبوونی پەلەکانی خوارەوە دەبێت، بەتایبەت لەکاتی بەپێ رۆیشتن.

رێنماییە گشتییەکان بۆ خۆپارێزی و چارەسەری ئازاری پشت بریتین لەمانەی خوارەوە؛

خراپترین جۆری جووڵە بۆ ئازاری پشت بەتایبەت بۆ کەسێک کە دەرچوونی دیسکی بڕبڕەکانی هەبێت بریتییە لە:

1- چەمانەوە لەکاتی هەڵگرتنی کەلووپەلێکی قورس
2- سووڕانی جەستە لەسەر بڕبڕەکان

ئەو جووڵە باشانەی كە پێویستە كەسی تووشبوو ئەنجامی بدات بریتین لە:

1- مەلەكردن
2- سكواتكردن (واتە دانیشتن و هەستانەوە)
3- خۆهەڵواسین
4- وەستان لە ناو ئاو لەكاتی مەلەكردن

باشترین جۆری خواردن كە كۆلاجینیان تێدایە و هەوكردنی دیسكی بڕبڕەکان كەمدەكەنەوە بریتین لە؛

{زەنجەبیل، گوێز، بادام، فستق، ماسی، كاهوو و ئاڤۆگادۆ}

خواردنەوە خراپەكان كە زیان بەخشن بۆ ئازاری پشت كە پێویستە ئەو كەسانەی كە ئازاری پشتیان هەیە بەدوور بن لێی بریتین لە؛

{خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان و خواردنەوەی کحولییەکان و ئەوانەشی کە لە شەکر دروستدەکرێن}

د. هونەر محەممەد
پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک، شکان و جومگە

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

03 Jan, 20:26


خۆراک ناسێک دەڵێت : پێویستە لەبری شیرینییەکان، میوە بخورێت بەتایبەت لە بەیانیان و دوای نیوەڕوان.
هەروەها گوتیشی، خواردنی میوە لە شەودا باش نییە و هۆرمۆنەکان تێکدەدات.

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

02 Jan, 18:50


شەوی هەینیتان پیرۆز و پڕ لە خێر و بەرەکەت  "

‌لەو ڕۆژ و شەوی هەینی دا سەڵاوات لێدان لەبیر مەڪەن


إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً 《٥٦》❤️🧡 "

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد 💚💙 "

٢٠٢٥

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

31 Dec, 21:07


1/1/2025
بداية عام جديد
كل عام وانتم بخير

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

31 Dec, 21:03


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ🌹

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

31 Dec, 20:40


وا ساڵی ٢٠٢٤ کۆتایی پێ دێ
 إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه  ئەو ساڵەی تازە دەسەپێ ئەکات خێر و بەرەکەت لەگەڵ خۆی دێنێ
إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه   ٢٠٢٥ ببێتە مایەی خۆشی و شادی  و سەرکەوتن لە هەموو بوارەکانی ژیان و هێنانە دی هه موو ئاواتەکان 🥰

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

29 Dec, 18:11


سوودانی نەخۆشخانەی گشتیی گەل لە بەغدا دەکاتەوە و دەڵێت: "خەڵک دەبێ بۆ چارەسەر لەبری بچنە دەرەوەی وڵات، بێنە ئەم نەخۆشخانەیە."

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

29 Dec, 16:07


کارمەندێکمان هەبوو یادی بەخێر کە نەخۆش ئەهات و فەحسی ESRی هەبوایە ئینجا کە ئەیوت ئەم فەحسە یەک سەعاتی پێ ئەچێت هەندێک لەنەخۆشەکان ئەیانکرد بە بۆڵەبوڵ و ئەیانوت سەعاتێ زۆرەو ئەبێ زوتر تەواوی بکەیت و ئیشمان هەیەو ئەو شتانە . کارمەندەکەیشمان زۆر عاقڵ بوو . هەموو جارێ بەیەک قسە ڕازیانی ئەکردو زۆریش مەمنون ئەبوون ( ئەیوت کاکە گیان ئەم فەحسە بۆیە ئەوەندەی پێ ئەچێت ئەمە ( فەحس خاصه ) واتا فەحسێکی تایبەتە و نەخۆشەکانیش زۆر مەمنون ئەبون و ئەیانوت دە مادەم وایە توخوا پەلەی لێ مەکە با بەئیسراحەت فەحسەکە تەواو بێت 😄
هەندێ ڕێگە هەیە ئەتوانیت قەناعەت بەنەخۆش بکەیت بەڵام نابێت بەهیچ جۆرێک فێڵی لێ بکەیت، ئەو ڕێگەیەی ئەو برادەرە کارێکی باش بوو هیچ فێڵێکیشی تێدانەبوو
آبوبكرشفیق

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

28 Dec, 17:47


هەوکردنی ژێیی ماسولکەکانی دەوری جومگەی شان

بریتییە لە هەوکردنی ئەو ژێی ماسولکانەی دەوری جومگەی شان دەدەن و یارمەتی جوڵەی شان دەدەن.

هۆکارەکانی :

---کاتێک شان بەیەک شێواز دادەنرێت بە بەردەوامی و بۆ ماوەیەکی زۆر، نووستنی بەردەوام لەسەر جومگەکە ، بەرزکردنەوەی دەست و شان لەسەرو ملەوە وەکو شت سڕینی زۆر بە بەرزی .
__ لەو وەرزشکارانەی شانیان بەرزدەکەنەوەو دایدەگرنەوە وەکو لە مەلەوانەکان، ئەوانەی یاری تێنس و بالە دەکەن
---- هەندێک جار بەبێ هیچ هۆکارێکی دیاری کراو دروست دەبێت .
--- لەهەندێک نەخۆشی درێژخایەنی وەکو شەکرە، ڕۆماتیزم ...هتد.

نیشانەکانی :
--- ئازار و هەڵئاوسان لە دەفەی شان و ئازار لەبەشی پێشەوەی شان کەبە بەرزکردنەوەو نزمکردنەوە زیاد دەکات و دەڕوات بۆ قۆڵەکانیش.
--- ڕەقبوون و گرژی لە ماسولکەکان و دروستبونی کرتەیەک لەکاتی بەرزکردنەوەی قۆڵدا .
--- ئازار ێکی توند ، کە شەوان بێدارت دەکاتەوە لە خەو.
--- کەمبوونەوەی جوڵەی جومگەکەو ئازار لەکاتی جوڵانی قۆڵ و شان بۆ دواوە .

دەستنیشانکردنی :

لەڕێگای پشکنینی سەریری لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە، وەهەروەها هەندێک جار تیشکی ئێکس ڕەی واتە ئەشیعەی ڕەش و سپی ، بەکارهێنانی ئامێری سۆنەر بۆ پشکنینی جومگەکە و سەیرکردنی هەوکردنی ژێی ماسولکەکان. لەهەندێک حاڵەتی دەگمەندا پێویستی بە ئەشیعەی تەنووری هەیە.

چارەسەرکردن :

---- پشوودان لەو چالاکیانەی ئازارەکە زیاد دەکەن.
---- بەکارهێنانی جەوەنەو پاکی سارد سێ بۆ چوار جار لە ڕۆژەکەدا هەر جارەی بۆ ماوەی دە خولەک.
---- بەکارهێنانی ئازارشکێنە دژەهەوکردنە ناستیرۆیدەکان .
---- چارەسەری فیزیایی و سروشتی و ئەنجامدانی وەرزشی تایبەت بۆ ڕاکێشانی ماسولکەکان.
---- بەکارهێنانی ئامێری شۆک وەیڤ بۆ نەهیشتنی هەوکردن و ئازار و زیادکردنی کۆلاجین لە ناوچەکە و چالاک کردنی ڕۆشتنی خوێن بۆ ماسولکەو بەستەرەکان .
---- لێدانی دەرزی بۆ بەستەرەکە ، دەتوانرێت ستێرۆید ، پلازما ، پرۆلۆ تێراپی بەکاربهێنرێت.
---- لەهەندێک حاڵەتی دەگمەندا لەوانەیە نەشتەرگەری پێویست بکات .

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

28 Dec, 17:44


پەرستار
دڵی نەخۆشخانەیه

❤️🩺❤️💉❤️

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

28 Dec, 16:34


🚨بەپەلە
نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی ئازادی پێویستی بە خوێنی جۆری -AB فریای بکەون خێرخوازان
0750 370 5100
07706689444

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

27 Dec, 19:01


گیرانی دەماری ناوەڕاستی دەست چییە، کە ناسراوە بە( carpal tunnel syndrome)؟!

کارپاڵ تونیل بریتییە لە تونێلێک لەبەشی پێشەوەی دەستدا کە پێکھاتووە لە ئیسقان و ژێیی ھەندێک ماسولکە و دەمارێک بە ناوی (median nerve). ئەم دەمارە بەرپرسە لە ھەستەوەری و جووڵەی پەنجە گەورەو دوو پەنجە و نیووی یەکەمی دەست، ھەر کاتێک ئەم دەمارە فشاری بچێتە سەر بەھەر ھۆیەک بێت دەبێتە ھۆی سڕی و لاوازی و ئازار و ھەستی مێروولەکردن لە دەستدا.

🔴 نیشانەکانی :
١- ھەستی دەرزی ئاژەنین و مێروولەکردن : یەکەم جار ئەم ھەستە بە شەوان ھەیە لە دەستەکاندا، لەگەڵ بەیانیان کاتی لەخەو ھەستیان، لەڕۆژدا لەکاتی شت ھەڵگرتندا زیاترە وەکو ھەڵگرتنی مۆبایل و کتێب، بەجوڵاندنی پەنجەکان کەمتر دەبێت.
٢- بێھێزی و لاوازی ماسولکەکانی دەست : کەزیاتر ھەستی پێدەکرێت لەکاتێکدا ناتوانیت شت ھەڵگریت یاخود شتت لە دەست بکەوێتە خوارەوە یاخود ناتوانیت مشتت دابخەیت، یاخود قۆپچەکانت دابخەیت.
٣- سڕبوون : سڕی پەنجەکان و دەست، ھەندێک جار نەخۆش ھەست بە ئاوسان دەکات لە پەنجەکاندا و لەوانەیە نەتوانێت گەرمی و ساردی جیابکاتەوە.

🔵 ھۆکارەکانی :
لەبەرئەوەی تونێلەکە لەبنەڕەتدا خۆی تەسکە، ھەر ئاوساویەک یان ھەوکردنێک لەناو تونێلەکەدا ئەبێتە ھۆی فشار لەسەر دەمارەکە و دروستبوونی نیشانەکان، لەوانەیە لە یەک دەستدا یان لە ھەردووکیاندا ھەبێت،کە زیاتر لەو دەستەدا دروست ئەبێت کەزیاتر بەکاردەھێنرێت.

🟢کێن ئەوانەی زیاتر تووش دەبن ؟

١- ئافرەت سێ ئەوەندەی پیاو زیاتر .
٢- ئەوانەی ئەم نەخۆشیانەیان ھەیە : نەخۆشی شەکرە، نەخۆشی سستی غودەی دەرەقی، نەخۆشی ڕۆماتیزمەکان.
٣- لەکاتی سکپڕی و دوو گیانی دا.
٤- لەجێچوون و شکاندنی جومگەی مەچەک.
٥- جۆری ئیش کردن : واباوە کەھەندێک جۆری کار زیاتر توشبن بەم حاڵەتە، وەکو ئەوانەی نوسین دەکەن لەسەر کۆمبیوتەر، یاخود ئەوانەی ھەندێ ئامێری لەرەلەرکەر بەکاردەھێنن لە کارەکەیاندا وەکو درێل.

🟣ئەو حاڵەتانە چین کە لە کارپال تونێل دەچن؟

١- پێکانی ماسولکە یاخود ژێی ماسولکە یاخود کۆتایی ماسولکەکان.
٢- داخورانی جومگەی پەنجە گەورە یان مەچەک.
٣- بوونی کێشەی دەمار وەکو لەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە.

🟤دەستنیشانکردن :

١- پشکنینی نەخۆش و ئەنجامدانی چەند تێستێک وەکو(phalen test )، کەنەخۆشەکە بەشی پشتەوەی ھەردوو دەستی ئەنوسێنێت بە یەکەوە بۆ دروست بوونی سڕی یاخود دەکێشرێت بەسەر دەمارەکەدا بۆ ئەوەی بزانرێت تووشی سڕی دەبیت یان نا ..
٢- ھێلکاری دەمار و ماسولکە بۆ دەرخستنی سستی دەمارەکە.
٣- ھەندێ جار پشکنینی دەمارەکە و دەورروبەری بە ئامێری سۆنەر ، کەهەڵئاوسانی دەمارەکە و دەوروبەری دەبینرێت.

چارەسەر :

١- پشودان و نەجوڵاندنی جومگەکە : چارەسەر لەھەندێ حاڵەتی وەکو شەکرە و داخوراندن پێویستیان بە چارەسەرە ..بەڵام پزیشکەکەت لەوانەیە پێت بڵێ پشوو بە جومگەکە بدەیت و بەکارھێنانی کیف ( brace) بە تایبەتی لە شەودا.
٢- بەکارھێنانی ئازار شکێنەکان وەک (NSAI) ، ھەندێک جار ڤیتامین بی یەکان و ھەندێ دەرمان کە میز کردن زیاد دەکەن (diuretic) کاریگەریان ھەیە لەسەر کەم بوونەوەی ئاوساویی دەوری دەمارەکە.
٣- بەکارھێنانی پاکی سارد بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکە.
٤- لێدانی ھەندێک دەرزی تایبەت بۆ ناو تونیلەکە و لە دەوری دەمارەکە ئەویش لەژێر ئامێری سۆنەردا، وەکو ستیرۆیدەکان، یاخوود ئەنجامدانی قەستەرەی دەوری دەمارەکە و پاکردنەوەی دەوروبەری و کون کردنی ئەو تونیلەی هەڵئاوساوی دروست کردووە بەدەوری دەمارەکەدا ، ئەمیش یەکێکە لە ڕێگا چارە تازەکان و (hydrodissection )ی پێدەوترێت و لەژێر ئامێری سونەردا ئەنجامدەدرێت.
٥- وەرزش کردن بە دەست : ئەویش لە ڕێگای ئەو وەرزشانەی کەدەبنە ھۆی ڕاکێشانی دەمارەکەو ژێی ماسولکەکانی دەوروبەری.
٦- چارەسەرە تەواوکەرەکان : وەکو دەرزی چینی ، یۆگا.
٧- نەشتەرگەری یاخود بەکارھێنانی نازوور بۆ لابردنی فشاری دەوری دەمارەکە، کاتێک ڕێگا چارەکانی تر سودیان نابێت.

🔴چی ڕوودەدات ئەگەر چارەسەر وەرنەگریت ؟

ئەگەر پشتگوێ بخرێت دەبێتە ھۆی زیادکردنی ئازارو سڕی و ڕۆشتنی بەرەو قۆڵ و شان، جگەلەوە پوکانەوەی ماسولکەی پەنجە گەورە و بڕێک جار دوای چارەسەریش ھەست و ھێزی ماسولکەکە ھەرگیز وەکو خۆی لێنادێتەوە.

🔵چۆن خۆمان بپارێزین لە گیرانی دەماری ناوەڕاستی دەست ؟
١- پۆستچەری باش : واتە دانانی دەست و قۆڵ بەشێوەی باش و بێ ھەڵە ، و دووربوون لە خراپ بەکارھێنانی.
٢- ڕێکخستنی کار و ئیش کردن.
٣- وەرزش کردن : ئەویش بە کردنی ئەو وەرزشانەی دەبنە ھۆی ڕاکێشانی ماسولکەکانی دەست و دەمارەکە ..
٤- وەرگرتنی پشووی بچووک لەکاتی کارکردندا ، بۆ جوڵاندن و ڕاوەشاندنی دەست و بازوو و قۆڵەکان .

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

26 Dec, 20:49


شەوی هەینیتان پیرۆز و پڕ لە خێر و بەرەکەت  "

‌لەو ڕۆژ و شەوی هەینی دا سەڵاوات لێدان لەبیر مەڪەن


إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً 《٥٦》❤️🧡 "

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد 💚💙 "

٢٠٢٤

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

26 Dec, 10:51


بەپەلە....
شێوازی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

دامەزراندنی دەرچووانی بەشی پزیشکی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بە ڕێژەی ٧٥٪ و لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکان بە ڕێژەی ٢٥٪.

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

24 Dec, 20:12


وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لە ڕۆژانی داهاتوودا
زیاتر 7000 دەرچووی پزیشکی دادەمەزرێنین ئەوانەی کە یاسای دەرچوونی پزیشکی و تەندروستی ژمارە 6ی ساڵی 2000 دەیانگرێتەوە

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

20 Dec, 17:44


👩🏻‍⚕️👨🏻‍⚕️

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

15 Dec, 16:12


ئەم پێنج دەرمانە پێوستە لەدوای ئەو ژەمانەی خواردن کە شیر و ماست و پەنیری تێدایە نەخورێت .
1- tetracyclines and fluoroquinolones. 2- osteoporosis medications,
3- iron supplements.
4- Levothyroxine (Synthroid, Unithroid),
5- lithium (Lithobid), and HIV medications

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

13 Dec, 17:22


چەند جۆر لە ئازارمان هەیە ؟

١- ئازاری ھەستی (nociceptive pain ) : باوترین جۆری ئازارە، بەھۆی تەحفیزبوون و وروژاندنی وەرگری ئازار (nociceptor) ەوە دروست دەبێت، کەئەمانەش ھەستە ئەندامی(receptor) وەرگری ئازارن لەلەشدا لەکاتی برینداری و نەخۆشی و ھەوکردنی خانەکان .
لەھەموو جەستەدا ئەم ریسیپتەرانە یاخود وەرگرانە ھەن، لەپێست و لە ھەناویشدا . ھەر کاتێک لەش تووشی پێکان، برینداری، ھەوکردن، نەخۆشی ...ھتد دەبێت، ئەم وەرگرانە چالاک دەبن و سیگناڵی ئازار دەگەیەنن بە دڕکە پەتک لەڕێگای دەمارەکانەوە، لەدڕکە پەتکیشەوە بۆ مێشک . ئەم ئازارە لەوانەیە لەپڕ بێت و لەوانەشە بەردەوام بێت . ھەروەھا لەوانەیە ڕووکەش و لەپێست و ماسولکەدا بێت، یاخود لە ئەندامەکانی ناوەوەی لەش و ھەناو بێت .

--- ئازاری ھەناوی : بەھۆی برینداری و تێکشکاندنی ئەندامەکانی ناوەوە . لەوانەیە ھەست بە ئازار بکرێت لە ناوچەی سنگ، قەد، سک، حەوز، زۆر زەحمەتە بتوانیت لەم جۆرە ئازارەدا شوێنی ئازارەکە دیاری دەکرێت . ئازاری ھەناوی زۆر جار بەشێوەی فشار، توندی، گوشران، پێچ د ەبێت.ھەروەھا ھەندێک نیشانەی تری لەگەڵدایە وەکو ڕشانەوە، دڵتێکھەڵھاتن، تا، لێدانی خێرایی دڵ، بەرزی فشاری خوێن .
نموونە بۆ ئازاری ھەناوی وەکو: ئازاری بەردی زراو، ڕیخۆڵە کوێرە، گرژی و تەھەیوجی قۆڵۆن..ھتد .

---ئازاری ڕووکەشی (سۆماتیک): ئازارە لەبەشی ڕووکەشی لەش، بەھۆی وروژاندنی وەرگرەکانی (receptors)، ئازار دروست دەبێت لە خانەو شانە ڕووکەشەکاندا نەک خانە ھەناوییەکان . زۆر بەئاسانی دەتوانیت شوێنی ئازارەکە دەستنیشانبکرێت . ئەم جۆرە ئازارە وەک ژانێک یاخود برینێک ھەستی پێدەکرێت و لەوانەیە قووڵ یان ڕووکەش بێت . نموونە بۆئەم جۆرە ئازارە : ئازاری شکاوی، ئازاری ماسولکە، ئێسکەنەرمە، شێرپەنجەی پێست، سوتاوی ، ئازاری جومگە، ھەوکردن.. ھتد .

٢- ئازاری دەمار (neuropathic pain): بەھۆی تێکشکاندن یاخود پەککەوتنی کۆئەندامی دەمار ڕوودەدات .بەھۆی فشار یاخود برینداربوونی دەمارەخانەکان دەبنە ھۆی لەکارکەوتنی سیگناڵی دەمارەکان و تێکچونیان .ئازارەکە بەجۆرێکە کەنازانیت لەکوێوە دێت، و ھیچ پێکانێک و برینداریەکیش نییە . ھەروەھا ھەندێک جار ھەستکردن بە ئازار زیاد دەکات ، بۆ ئەوشتانەی کە ئازار بەخشیش نین، وەکو : ھەوای سارد، جل و پۆشاک کەبەر جەستە دەکەوێت . ئەم ئازارە زیاتر بەمشێوانە وەسف دەکرێن : سوتانەوە، بەستن ، سڕی، دەرزی ئاژەنین، تیژ، تەزووی کارەبا ، جێگای چەقۆو گولە .
نموونە بۆ ئەم جۆرە ئازارە وەک : نەخۆشی شەکرە ، ئازاری بەردەوامی دوای ڕووداوێک، ئازاری دەماری پێنجەمی دەموچاو، ھەوکردنی بەردەوامی دەمارەکان، گیرانی دەماری دەست، ئینزلاقی بڕبڕەی مل و پشت ، ئازاری شێرپەنجەیی لە ستەیجەکانی کۆتادا و لەکاتی بەکارھێنانی تیشک و چارەسەری کیمیاوی ...ھتد .

٣- ئازاری سایکۆجنیک (psyochogenic): ئەم تێرمە زۆر جار لە وەسفکردنی جۆرە ئازارێک بەکاردێت ، کەبەھۆی تێکچوون و شڵەژانی باری دەروونییەوە، نەخۆش ھەست بە گرژبوون و ئازار دەکات . بۆیە دەبینین نەخۆشەکە جگە لەھەستکردن بە ئازار ، خەمۆکی، بێتاقەتی، سترێس..ھتد. کەئەمانە کاریگەریان دەبێت لەسەر ئازارەکەو زیادی دەکەن .

زانینی ئەوەی کە تۆ چ جۆرە ئازارێکت ھەیەو بەپێی ئەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت بابەتێکی زۆر گرنگە بۆ نەخۆشەکە و بۆ پزیشکی چارەسەرکەریش . لەبەرئەوەی بە تەواوی چارەسەرکردن و مامەڵەکردنی جیاوازە بۆ ھەر جۆرێک لە ئازارەکان .

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

13 Dec, 17:20


چۆن تیشکی خۆر وەک ئازارشکێن کاردەکات ؟

١- وەک سەرچاوەیەک بۆ ڤیتامین دی (D)کاردەکات : چوونە بەرخۆر یارمەتی دروستبوونی ڤیتامین دی دەدات لە پێستدا، بەپێی توێژینەوەیەک لەساڵی ٢٠٠٨دا بینراوە ئەو کەسانەی بۆ ماوەی ٣٠ خولەک چونەتە بەر ھەتاو، بەجلوبەرگی مەلەوە، بەم ڕێژەیە ڤیتامین دی لە جەستەیاندا دروست بووە :
-- سپی پێست و قەوقازییەکان بە ڕێژەی(٥٠٠٠٠) وەحدە .
--- گەنم ڕەنگەکان بە ڕێژەی (٢٠٠٠٠ - ٣٠٠٠٠) وەحدە .
--- ئەسمەر و ڕەش پێستەکان (٨٠٠٠ - ١٠٠٠٠)وەحدە .
ئەوە ڕوونە کە ڤیتامین دی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە تەندروستی جومگەو ئێسک و دابەزینی ڕێژەکەی ھەستیاری بۆ ئازار زیاد دەکات.

٢- ڕێژەی ھۆرمۆنی (سیرۆتۆنین)لە لەشدا زیاد دەکات،کەئەم ھۆڕمۆنە مرۆڤ دڵخۆش دەکات و ھێوریدەکاتەوە، و تەرکیز زیاد دەکات. نەمانی سترێس و گوشاری دەروونی یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار دەدات و بەرزبوونەوەی ڕێژەی سیرۆتۆنین لە لەشدا ڕێگری دەکات لە سیگناڵەکانی ئازار کە ناھێڵێت بگاتە مێشک و بەم میکانیزمە ئازاری جەستە کەمدەبێتەوە . لە لایەکی ترەوە کەمی چوونە بەرخۆر دەبێتە ھۆی دابەزینی ئەم ھۆرمۆنە، کەئەمەش ھەندێک جار جۆرێک لە خەمۆکی دروستدەکات کە پاترینێکی وەرزی ھەیە کە بە (SAD) ناودەبرێت، کەخەمۆکێکە لەگەڵ گۆڕینی وەرزدا ڕووئەدات، ھەر بۆیە چارەسەر بۆ ئەم جۆرە نەخۆشییە بە چوونە بەر تیشکی خۆر دەبێت(photo therapy)، کە وەک بۆکسێک وایە تیشک بەرھەمدێنێت .

٣- ھەندێک توێژینەوە دەریدەخەن کە ئەو گەرمییەی تیشکی خۆر دەیبەخشێت، دەتوانرێت وەک چارەسەر بۆ ھەندێک لەنەخۆشییەکانی جومگەو ئیسک بەکاربێت وەکو؛ ڕۆماتیزم، ھەوکردنی غودەی دەرەقی(thyroiditis)، ھەوکردنی ڕیخۆڵەکان(inflammatory bowel diseases)..ھتد.

٤- باشترکردنی خەوتن : چوونە بەر تیشکی خۆر کاریگەری ھەیە لەسەر دروستبوونی میلاتۆنین لە مێشکدا، میلاتۆنین ئەو ھۆڕمۆنەیە کە مێشک ئاگاداردەکاتەوە لە کاتی خەوتن.
کاتێک تاریکی دادێت، مێشک دەستدەکات بە ڕژانی مادەی میلاتۆنین بەشێوەیەک لە ماوەی دوو کاتژمێردا مرۆڤ ئامادە دەبێت بۆ خەوتن .
ھەر بۆیە لەوەرزی ھاویندا، مرۆڤ زۆرتر ھەست بەخەبەربوون دەکات، دکتۆر بلیجارد کە پسپۆڕە لەو بوارەدا، دەڵێت : " بەھۆی ئەو تەکنەلۆژیایەی ئەم سەردەمە، مرۆڤ بەرکەوتەی زۆرترە بۆ تیشکی دروستکرەو سناعی وەک؛ تیشکی مۆبایل، تیشکی تیڤی، تیشکی کۆمپیوتەر..ھتد لەبری تیشکی خۆر، لەئەنجامدا خەوزڕاندن و کەمخەویی ڕوو لەزیادبوونە کەئەمەش کاریگەری ھەیە لەسەر زیادبوونی ھەستکردن بە ئازار ، خەوزڕان و کەمخەویی پەیوەندیەکی ڕاستەوانەیان ھەیە لەگەڵ ئازاردا، بەزیادبونیان ئازار زیاد دەکات .
بینینی خۆر ڕۆژانە لە کاتێکی دیاریکراودا یارمەتی ڕێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆژی لەش دەدات، کە بەخەبەر بوون و خەو ڕێکدەخات. تاریکی و ڕووناکی کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لەسەر دەردانی ھۆڕمۆنەکان و ڕێنیشاندەرمانن بۆ کردنی چالاکیە جۆراوجۆرەکان، کاتژمێری بایۆلۆژی جەستە لەگەڵ ھاتنی تاریکی پێماندەڵێ کاتی خەوەو و لەگەڵ ھاتنی ڕووناکی بەخەبەرمان دێنێت، تێکچوونی ئەم کاتژمێرە بایۆلۆژییەی ناو جەستەی مرۆڤ، تێکچوونی خەو و چالاکییەکانی ڕۆژانەی مرۆڤی لێ دروست دەبێت . بەبینینی خۆر بەیانیان، ماددەی میلاتۆنین کەمتر دروست دەبێت لە لەشدا و مرۆڤ چالاکتر دەبێت لە ڕۆژدا، لەبەرامبەردا توێژینەوەکان سەلماندویانە کە خۆری بەیانیان واتلێدەکات کە شەوان باشتر خەوت لێبکەوێت وە میلاتۆنین بەڕێژەیەکی زیاتر بڕێژرێت کە یارمەتی زوو خەوتن دەدات .

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

30 Nov, 18:47


🚨رۆژی سێشەممەی حەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ١٠-١٢-٢٠٢٤ پشووی فەرمییە لە هەموو دامو دەزگا حکومییەکانی عێراق

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

26 Nov, 09:37


اعلان

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

24 Nov, 15:22


کۆرسی ئۆنڵاینی فێربوونی زمانی عڕەبی بۆ قوتابیانی بەشی پزیشکی گەر تۆ تاوەکوو ئێستا کارت دەستناکەوتێت بەهۆی ئەوەی زمانی عڕەبیت باش نیە یان هەر هیچ نازانی ئەم کۆرسە بۆتۆیە لەم کۆرسەدا فێردەکرێێت چۆن بتوانی مامەڵە لەگەڵ نەخۆشدا بکەیت لەناو دەرمانخانە یان تاقیگە و قسەی لەگەڵدابکە، وەفێری نەخۆشیەکان و چەندین دەستەواژەی پزیشکی دەکرێیت، وە هەموو قوتابیانی بەشەپزیشکیەکان سوودی لێ دەبینن، دوودڵ مەبە فێربوونت گرێنتیە.

🔻 هەرئێستا بەشداربە سوود لە داشکاندنی کۆرسەکە ببینە لە 25 هەزارە وە بۆتە 10 هەزار و کۆرسەکی فاڕما کۆلۆجیش بەخۆڕایی وەردەگری.
بۆبەشداریکردن نامە بنێرن بۆ ئەم یوزەرە لەتلیگرام :@medicalarabic

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

22 Nov, 10:44


🚨ئێســــــتا
لەنەخۆشخانەی ئازادی فریای نەخۆشیک بکەون خوین -A دەوێت
07701349776
07501349776

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

21 Nov, 20:20


🚨ئێستا
له نەخۆشخانەی ئازادی ئافرەتێک نەشتەرگەری دەکات پیوستی بەخوین ە لەجوری A_ فریای بکەون بڕۆن لەشوێن خوین دانان خوین بدەن ..

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

19 Nov, 21:03


🚨 ئێستا قەدەغەی هاتووچۆی گشتی چووە بواری جێبەجێکردنەوە بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانشتوانی عێراق بۆ ساڵی 2024

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

19 Nov, 18:40


ئەگەر لە یەکێک لە کۆلێژەپزیشکییەکان
وەرگیراوی ئەم  خوولە بۆ تۆیە..
گروپی Kirkuk medical activity  بۆ یەکەم جار هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێک  بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشە پزیشکییەکان لەشاری کەرکوک
بەناونیشانی (هونەری سەرکەوتن لە بەشە پزیشکییەکان)
خولەکە لە لایان راهێنەر (پەیام کنعان)
خوێندکاری قۆناغی شەشەمی کۆلێژی پزیشکی گشتی پێشکەشدەکرێت.
راهێنەر ئەزموونی ووتنەوەی چەندین خول و سیمیناری پزیشکی هەیە.
-چۆنیەتی خوێندن  لە کولێژە پزیشکیەکان
-چۆن بتوانم نمرەی بەرز بەدەس بێنم
-تێپەراندنی ئاستەنگییەکانی زمانی ئینگلیزی
-گرنگترین سەرچاوە پزیشکییە باوەڕپێکراوەکان
-تەکنیکەکانی خۆپێگەیاندن لە زانکۆ
-زانین و فێربوونی دەستەواژە پزیشکییە سەرەکیەکان.
تەوەریکی تری خولەکەمان
باسکردنی ئەزموونی خوێندکارە سەرکەووتوەکانی بەشە جیاوازەکانە
هەر خوێندکارێ زانیاری تەواوتان پێ دەدات لە کۆلێژەکەی ، دەربارەی خویندن و ئەو بابەتانی دەخوێندرێت بە تیوری و پڕاکتیکەوە .
بۆنرخ و ناونووسین  نامە بنێرن بۆ(@kma_registration)
کات :- 9:00am
بەروار:-23-11-2024
ناونیشان :- جووت سایدی پەنجا عەلی بەرامبەر مزگەوتی بوخاری پەیمانگای تواناسازی .

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

19 Nov, 17:57


کۆتااییییی یاری بەبردنەوەی عێراق لە بەرامبەر عمان 1-0

پپپییییییررررررۆۆۆۆۆۆزززززەەەەەەە🏆🏆🏆🏆

اسود الرافدين🇮🇶🇮🇶❤️❤️🏆🏆🏆

الف مبروك❤️❤️🏆🏆🏆

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

19 Nov, 15:42


یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژوورێکی عەمەلیات بۆ سەرژمێری دانیشتوان لەکەرکوک پێکدەهێنێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش دەڵێت:" بە ئەرکێکی نیشتمانی خۆمانی دەزانین کە کەرکوکیەکان لە کەشێکی ئارام و ژینگەیەکی لەباردا بەشداری پرۆسەی سەرژمێری بکەن".
https://kirkuktv.net/KU/Details/25434

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

17 Nov, 19:08


، وەکوو هەمیشە هێزی تاک  جیاواز و  نایابە لە گەیاندنی زانست و زانیاری بەفێرخوازانمان هەستاین بەکردنەوەی کۆرسەکی ئۆنڵاین بۆ فێرخوازانی بەشی پزیشکی بۆئەوەی ئاستی زانست و زانیاری بەرەو پێشەوە ببەین ، بۆ ئەم مەبەستەش تۆمان بانگێشت کردوە بۆ بەشداری کردن لەکۆرسی ئەوجارەمان بە ئۆنڵاینەو بەخۆڕاییە، فەرموون ئەوەش لینک👇

🔻https://t.me/hezytakcourse3

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

16 Nov, 15:54


کۆرسی ئۆنڵاینی فێربوونی زمانی عڕەبی بۆ قوتابیانی بەشی پزیشکی گەر تۆ تاوەکوو ئێستا کارت دەستناکەوتێت بەهۆی ئەوەی زمانی عڕەبیت باش نیە یان هەر هیچ نازانی ئەم کۆرسە بۆتۆیە لەم کۆرسەدا فێردەکرێێت چۆن بتوانی مامەڵە لەگەڵ نەخۆشدا بکەیت لەناو دەرمانخانە یان تاقیگە و قسەی لەگەڵدابکە، وەفێری نەخۆشیەکان و چەندین دەستەواژەی پزیشکی دەکرێیت، وە هەموو قوتابیانی بەشەپزیشکیەکان سوودی لێ دەبینن، دوودڵ مەبە فێربوونت گرێنتیە.

🔻 هەرئێستا بەشداربە سوود لە داشکاندنی کۆرسەکە ببینە لە 25 هەزارە وە بۆتە 10 هەزار و کۆرسەکی فاڕما کۆلۆجیش بەخۆڕایی وەردەگری.
بۆبەشداریکردن نامە بنێرن بۆ ئەم یوزەرە لەتلیگرام :@medicalarabic

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

12 Nov, 19:44


Serology : سیرۆڵۆجۍ

سیرۆڵۆجۍ بریتییە لە پشڪنینۍ خوێن ڪە بەڪاردەهێنرێت بۆ شیڪارڪردن و چارەسەرڪردنۍ نەخۆشییەڪان لەڕێگەۍ دیارۍ ڪردنۍ دژە تەن و وەرگر ڪە لە خوێنۍ مرۆڤەوە وەردەگیرێن.
سیرۆڵۆجۍ ئەو بەشەۍ تاقیگەیە ڪە پشڪنین تەنها لە ڕێگەۍ سیڕەمەوە ئەنجام دەدرێت.

🟡 ئەو پشڪنینانەۍ ڪە دەڪرێت لەم بەشەدا تیوبۍ سەر زەردیان بۆ بەڪاردێت ڪە لە دوای سەنتەرفیوجەوە سیڕەممان دەست دەکەوێت.

ئەو پشڪنینانەۍ لەم بەشەدا دەڪرێن ئەمانەن:
CRP - پشڪنینۍ ئیلتیهابی ناو خوێن
ASO - ئیلتیهابی لەوزەتێن
RF - ڕۆماتیزم
2ME - تای ڕۆماتیزم
Pregnancy Test - پشڪنینۍ دووگیانی
IgE - هەستیاری بە خواردن
Environmental Allergy - هەستیاری بە ژینگە
H. Pylori AB - بەڪتریاۍ گەدە لە سیڕەم
Urea Breath Test - بەڪتریاۍ گەدە بە هەناسە
Widal - گرانەتا
Brucella - تاۍ ماڵتا
TORCH - پشڪنینۍ هۆڪارۍ لەبارچوون

ئەمانە ئەو پشڪنینە باوانەن ڪە دەڪرێن لەم بەشەدا

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

12 Nov, 19:29


پزیشکەکان بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکان پشکنین و شیکاری جۆراوجۆر بەکاردەهێنن.

بۆ نموونە نیشانەکانی وەک تا، ئازار، ماندوێتی یان گۆڕانکاری لە ئارەزووی خواردن دەتوانن نیشاندەری کێشەیەک بن.

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

12 Nov, 12:44


توێژینەوەیەک: منداڵە ناکامەکان هەلی چوونە زانکۆ و بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزیان کەمە

توێژینەوەیەک لە کەنەدا دەریدەخات، ئەو منداڵانەی بە نەشتەرگەری پێش کاتی خۆیان لەدایکدەبن، کەمتر بڕوانامەی باڵای خوێندن بەدەستدەهێنن و دەگەنە قۆناخێکی بەرزی خوێندن.

 
توێژینەوەکە لە زانکۆی تۆرێنتۆ لە کەنەدا کرا و دەرکەوت، منداڵە ناکامەکان ئەگەری دەستکەوتنی هەلی کارێکی مووچە بەرزیان کەمترە بەراورد بەوانەی بە سرووشتی لەدایکدەبن، ئەمەش سەرنجی لای زۆرێک لە توێژەران دروستکرد.
 
د. تیدرۆس پێچلیڤانۆغلۆ، نووسەرێکی توێژینەوەکەیە و دەڵێت: لەدایکبوونی پێشوەختەی منداڵ کێشەکانی گەشەکردن و هزری منداڵ زیاددەکات، بەمەش تواناکانی مێشکی لاوازدەبن، لە خوێندنیدا ناگاتە قۆناخە باڵاکان.
 
لە توێژینەوەکە منداڵە ناکامەکانی ساڵانی 1990 بۆ 1996 بەشداربوون کە زیاتر لە دوو ملیۆنن و داهاتووی ئێستایان هەڵسەنگێندراوە بەراورد بەوانەی بە سرووشتی لەدایکبوون، بەم شێوەیە؛
 
- ئەگەری چوونە کۆلێژیان 17٪ کەمترە.
- ئەگەری بەدەستهێنانی بڕوانامە بەرزەکانی دوای کۆلێژیان 16٪ کەمترە.
- ئەگەری دامەزراندنیان 2٪ کەمترە.
- داهاتی ساڵانەیان 6٪ کەمترە.
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، 10٪ـی کۆرپەکان پێشوەختە لەدایکدەبن.

https://t.me/laboratorytestkrd

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

06 Nov, 21:53


#مصطلحات_طبية💉🔬🔭🩺🔬💉🩸

🔬اسم الفحص............ TEST Name 🔬
🔬فحص الادرار العام GUE
فحص الحمل Pregnancy Test
فحص الخروج العام GSE
فصيلة الدم Blood group
اختزال السكر في الخروج Stool Reduce Substance
كبد فيروسي نوع A HAV
الدم الخفي في الخروج Occult Blood
كبد فيروسي نوع B HBS
كبد فيروسي نوع C HCV
فحص السكري Sugar 🔬
جرثومة المعدة H.Pylori
اليوريا Urea🔬
الزهري Syphilis
الكرياتينين Creatinine
داء النقرس Uric Acid
تروبونين Troponin
الزلال Albumin
البروتين Protein
فحص اليرقان TSB
داء المقوسات Toxoplasma
اليرقان المباشر Direct TSB
الحصبة الالمانية Rubella
اليرقان غير المباشر Indirect TSB
الفوسفات القلوية Alkaline Phosphatase
الهيربس Herpes
وظيفة الكبد GPT
زمن النزف الدموي Bleeding Time
وظيفة القلب GOT
زمن التخثر الدموي Clotting Time
فحص الدهون Lipid Profile
فحص الكاليسوم Ca
التيفوىيد WAD
فحص الصوديوم Na
فحص البوتاسيوم K
عامل C الارتكاسي(الالتهاب) CRP
فحص السائل لمنوي Semen Analysis
زراعة الادرار Urine Culture
الحمى الروماتيزمية RF
زرع الخروج Stool Culture
زراعة الدم Blood Culture
فحص سائل النخاع الشوكي CSF
الهورمونات Hormones
امراض الدم Hematology
هومون المنبه لغدة الجريب FSH
الهيموجلوبين Hb
الهرمون اللوتيني LH
لزوجة الدم PCV
هرمون الحليب Prolactin
كريات الدم البيضاء WBC
هرمون الذكورة Testosterone
كريات الدم الحمراء RBC
الغدة الدرقية T3
الصفيحات الدموية Platelet
هومون الحمل الرقمي B-HCG
هومون النمو Growth Hormones
🔬🔬🔬💉💉🩸🧬🧪🩺

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

06 Nov, 16:20


ئێستا
لە نەخۆشخانەی ئازادی ئافرەتێک زۆر پێویستی بە خوێنی A- لەپیناو خوا ئەوەی خوین ی لەوجورەیە هاوکاری بن
07764881926

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

05 Nov, 19:20


Hematology: زانستۍ خوێن و پێڪهاتەڪانۍ

لقێڪۍ زانستۍ پزیشڪیە تێیدا پێڪهاتەڪانۍ خوێن و فرمانەڪانیان و چۆنیەتۍ دروستبوونیان دەخوێندرێت

🟣 ئەو پشڪنینانەۍ ڪە دەڪرێت لەم بەشەدا تیوبۍ سەر مۆریان بۆ بەڪاردێت ڪە ناسراوە بە تیوبۍ EDTA ڪە بە یارمەتۍ ئەو ماددەیەۍ تیایەتۍ خوێنەڪە نامەیێت.

ئەو پشڪنینانەۍ لەم بەشەدا دەڪرێن ئەمانەن:
CBC - پشڪنینۍ گشتۍ پێڪهاتەڪانۍ خوێن
Blood Film - پشڪنینۍ گشتۍ پێڪهاتەڪانۍ خوێنە بەڵام بە مایڪرۆسڪۆپ
ESR - ڕێژەۍ نیشتنۍ خرۆڪە سوورەڪانۍ خوێن
Blood Group & Rh - جۆرۍ خوێن
WBC Count - ژمارەۍ خرۆڪە سپییەڪان
RBC Count - ژمارەۍ خرۆڪە سوورەڪان
PLT Count - ژمارەۍ پەڕەڪانۍ خوێن
G6PD - نەخۆشۍ پاقلە
Hb electrophoresis - تالاسیمیا
Cross match - گونجانۍ خوێن
Clotting Time - ڪاتۍ خوێن مەیین
Bleeding Time - ڪاتۍ خوێن بەربوون
PCV - Hbgm - HB% - ئەم سێ پشڪنینە بەڪاردێ بۆ دیاریڪردنۍ ڕێژەۍ خوێن

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

04 Nov, 11:46


چارەسەری چەوری خوێن

یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی چەوری‌ خوێن بریتیه‌ له‌ خواردنێكی ته‌ندروست و كه‌مچه‌وری. خواردن په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی به‌ ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێنه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ندێ خواردنی ته‌ندروست به‌قه‌ده‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان سوودی ده‌بێت.

- گرنگیدانی تایبه‌ت به‌ سه‌وزه‌ (وه‌كو خه‌یار و كاهوو و كه‌له‌رم و گێزه‌ر) و میوه‌كان (به‌تایبه‌تی سێو و هه‌رمێ و مزره‌مه‌نیه‌كانی وه‌كو پرته‌قاڵ و لیمۆ) و دانه‌وێڵه‌كانی وه‌كو نۆك و بازیلا و پاقله‌مه‌نیه‌كان زۆر به‌سووده‌ بۆ هێنانه‌ خواره‌وه‌ی ئاستی چه‌وری خوێن، هه‌روه‌ها خواردنی چه‌ره‌زاتی وه‌كو گازۆ و فسته‌ق و عه‌لی بابا و گوێز زۆر به‌سووده‌ (به‌ڵام گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ چه‌وری خوێن زیاددەكا).

- بۆ نانی بەیانیان وا باشە دوورکەویتەوە لە خواردنی سەر توێژی ماست و قەیماغ و کەرە و پەنیری زۆر چەور.

- وا باشه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ زۆربه‌ی خواردنه‌كانی كوڵاو بێت و دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌ خواردنی سوره‌وەكراو و له‌فه‌و پیتزا.

بۆ گۆشتیش پێویسته‌ زیاتر گۆشتی ماسی و گۆشتی مریشك بخورێت.

- بۆ دابه‌زاندنی ئاستی چه‌وری خوێن وا باشه‌ وه‌رزشێكی ڕێك و پێكی به‌رده‌وام بكرێت هەفتەی سێ ڕۆژ، ڕۆژی یەک سەعات وەرزشێکی مام ناوەند - قورس بکات.

- ده‌رمانی دابه‌زاندنی چه‌وری خوێن كاتێك به‌كاردێت كه‌ كه‌سه‌كه‌ ئاستی چه‌وری خوێنی زۆر به‌رزبێت یاخود نه‌خۆشی دڵ یان شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵدا بوو، یان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ پارێزی خواردن و وه‌رزشكردن ئاستی چه‌وریه‌كه‌ هه‌ر دانه‌به‌زی. پێویسته‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه‌ش نه‌خۆشه‌كه‌ له‌سه‌ر پارێزی خۆی هه‌ر به‌رده‌وام بێت.

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

03 Nov, 09:07


گرنگترین ئه‌و ڤیتامین و کانزایانه‌ی ڕه‌نگه‌ که‌م بن له‌ مرۆڤدا


🔹زۆرن ئه‌و پێکهاتوه‌ خۆراکیانه‌ی ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌یه‌ له‌ پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی مرۆڤدا که‌ که‌میان ده‌بنه‌ هۆکاری زۆر کێشه‌ و نه‌خۆشی ترسناک، دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین حاڵه‌ته‌کانی که‌می ئه‌م ڤیتامین و کانزایانه‌ی بڵاوكردەوەتەوە.

1. مادده‌ی ئاسن: ئاسن یه‌کێکه‌ له‌ سه‌ره‌کترین کانزاکان که‌ ڕۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ له‌ پێک هێنانی خوێن و ماسولکه‌کان، ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه‌ له‌ دروست کردنی چه‌ندین ئه‌نزیم و هۆرمۆن.

به‌ زۆری له‌ ئه‌م سه‌رچاوه‌ خۆراکیانه‌دا هه‌یه‌: جگه‌ر، گۆشتی سور، ماسی، هێلکه‌، پاقله‌مه‌نه‌ییه‌کان، قه‌ڕنابیت، سپێناخ و که‌له‌رم.

2. یۆد: ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ کارکردنی غودده‌ی ده‌ره‌قی و که‌می یۆد ده‌بێته‌ هۆی سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی، به‌ زۆری له‌ ماسی ئاوی ده‌ریا و گژوگیای ده‌ریا و خوێی یۆداوی هه‌یه‌.

3. ڤیتامین دی: زیاتر له‌ (300) ڕۆڵی گرنگی هه‌یه‌ له‌ ناو له‌ش و له‌وانه‌ له‌ پێکهاتنی ئێسقان و به‌رگری له‌ش و کۆمه‌ڵێك هۆرمۆنی سه‌ره‌کی له‌ناو له‌شدا.

باشترین سه‌رچاوه‌ش تیشکی خۆره‌ و بە بڕێکی دیاری کراو له‌ ماسی، زه‌ردێنه‌ی هێلکه‌ و زه‌یتی جگه‌ری نەهەنگ هه‌یه‌.
4. کالسیۆم: زۆر گرنگه‌ له‌ پێکهاتنی ئێسقان و ددان و ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ له‌ کارکردنی ماسولکه‌کان.
به‌ زۆری له‌ ماسی، شیر، به‌رهه‌مه‌کانی شیر،سپێناخ، که‌له‌رم، بڕۆکلی، بەزالیا و سۆیادا هه‌یه‌.

By: Bawan Asaad Jabari 🔬

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

02 Nov, 17:48


بەیانی پشووی فەرمییە لە شاری کەرکوک

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

02 Nov, 14:45


نەخۆشێك لەنەخۆشخانەی ئازادی پێویستیان بةخوێنی جۆری ناقصة-A-, B-, O-, زۆر زەرورن خوای گەورە جزای خێرتان داتەوە ژ.م 07705122241

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

01 Nov, 06:13


إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِىِّ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ صَلُّوا۟ عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا۟ تَسْلِيمًا 🤍

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ🌹

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

23 Oct, 15:43


نیشانەکانی لاوازی دڵ...

‎نەخۆشییەکانی دڵ بە یەکێک لە هۆکارەکانی گیانلەدەستدان ناسراوە، بەڵام ئایا دەانیت ژمارەیەکی زۆر لە حاڵەتەکان دەتوانرێت پارێزی لێبکرێت؟ ئەویش لەڕێگەی خواردنی خۆراکی تەندروست، وەرزشکردن، جگەرە نەکێشانەوەیە.‎

‎١. هەناسەتەنگی:
‎هەناسەتەنگی یەکێک لە باوترین نیشانەکانی لاوازی دڵە، بەوپێیەی دڵ ناتوانێت خوێنی پیویست پاڵپێەوە پێوەبنێت بۆ جەستە تا ئۆکسجینی پێویستی دەستبکەوێت، ئەوەش دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی شلەکان لە سییەکاندا و هەناسەدان قورس دەکات.
‎ئاوسانی پەلەکان:

‎ئاوسانی دەست و قاچەکان بە نیشانیەک دادەنرێن کە دەریدەخەن کێشیەکی مەترسیدار هەیە لە دڵتدا، ئەگەر دڵ خوێنی پێویست بەباشی نەنێرێت، شلەکانی جەستە دەگەڕێنەوە ناو خوێنهێنەرکان و تووشی ئاوسانیان دەکەن.
‎سەرگێژخواردن:

‎سەرگێژخواردن لەوانەیە نیشانەی ژمارەیەکی جۆراوجۆر نەخۆشی بێت، بەڵام ئەگەر لەگەڵ نیشانەی تری وەک هەناسەتەنگی، ئازاری سنگ و نارێکی لێدانی دڵدا هات، ئەوا لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ لاوازی دڵ، کە بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکانەوە دروست دەبێت و وروژمی خوێن کەم دەکاتەوە.

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

21 Oct, 20:02


تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬 pinned «🚨 ڕێزگرتن لەنەخۆش هێندەی دەرمانەکان کاریگەرە بۆ زوو چاك بوونەوە»

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

21 Oct, 19:53


🚨 ڕێزگرتن لەنەخۆش هێندەی دەرمانەکان کاریگەرە بۆ زوو چاك بوونەوە

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

13 Oct, 20:37


هێزی وەرزش لە رێگری لە شێرپەنجەی مەمک، لێكۆڵینەوەكان چیمان پێدەڵێن؟

🔺 مانگی تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێک وەكو مانگی هۆشیاری و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک دیاریكراوە بەمەبەستی خۆپاراستن و زوو دەستنیشانكردن و پشتگیریكردنی تووشبووان.

🔺 زۆرجار دەبیستین كە هۆكاری ئەم نەخۆشییە کارتێکەرە بۆماوەییەکانن؛ بەڵێ راستە، بەڵام دەكرێ بە هەڵبژاردنی شێوازە ژیانێكی تەندروست و هەبوونی وەرزش و چالاكی جەستەیی بەردەوام مەترسیی تووشبوون كەمبكرێتەوە.

🔺 توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە، ئەو ژنانەی وەرزشی بەردەوام دەكەن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک بە رێژەی 20٪ بۆ 30٪ كەمترە، وەرزش و چالاكی جەستەیی یارمەتیی رێكخستەوەی هۆرمۆنی مێینە (ئیسترۆجین) دەدەن كە ئەگەری تووشبوون بەم شێرپەنجەیە زیاددەکات.

🔺 وەرزش سیستمی بەرگریی جەستە بەرزدەكاتەوە و هەوكردن كەمدەكاتەوە كە هەردووكیان هۆكاری گرنگن بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە.

🔺 بە پێی كۆمەڵەی ئەمریكی و لێكۆڵینەوەكانی دیکە؛ لانیکەم 150 خولەک وەرزش یان چالاكییەكی مامناوەند وەكو 'بەپێ رۆیشتن' لە هەفتەیەكدا یاخود 75 خولەك چالاكییەكی بەهێز وەكو 'راكردن' دەتوانێت مەترسیی شێرپەنجەی مەمک كەمبكاتەوە.

🔺 لە كۆتاییدا هانی هەمووان دەدەم، بەیەكەوە وەرزش بە كولتوور بكەین و تەندروستیی خۆمان لە پێشینە دابنێین، با مانگی هۆشیارکردنەوە لە شێرپەنجەی مەمک وەکو بیرخستنەوەیەک بەكاربهێنین، زیاتر بجووڵێین، تەندروستر بژین و بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی خۆمان بەهێز بكەین.

بەسۆز تاریق شێروانی
خوێندکاری بەشی تەندروستیی گشتیی زانکۆی هەولێری پزیشکی

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

13 Oct, 17:36


#کوردی_عربي
#تایبەت_بەشاری_کەرکوک
#خاص_لطلاب_كركوك

#كوردی
🔺سوپرایزەكە_گەیشت😍

لەژێر سەرپەرشتی سەندیكای پەرستاران باشترین و گەورەترین کۆرسی پزیشکی راگەیەنرا😉💪

  ئێستا دەتوانن ناوی خۆتان تۆماربکەن لە بەهێزترین كۆرسی پزیشكی لەشاری كەركوك كۆرسەكە پێكدێت لە  :
١-فێربوونی كانولەدانان
٢-فێربوون و جۆرەكانی دەرزی لێدان
٣-جۆرەكانی موغەزی
٤-تێستی هەستیاری
٥-زانیاری دەربارەی دەرمان
٦-سەحبی خوێن
٧-تەكنیكەكانی سەحبی خوێن

🔺كۆرسەكە لەلایەن دكتۆر و كەسانی پسپۆر و بە ئەزموون ئەدرێتەوە

🔺كۆرسەكە بۆ ماوەی یەك رۆژ  بەردەوام دەبێت ماوەی خول ٤ كاتژمێرە

🔺لە كۆتاییدا شەهادەی باوەرپێكراو دەدرێت بە بەشداربووانی خول کە ئەتوانن لە سەیدەلی و موختەبەر ئیش بکەن 😍

🔸ئەم هەلە دووبارە نابێتەوە پەلەكەن لەناو تۆماركردن كورسییەكان دیاریكراوە

🔸بۆ بەشداری نامە  بنێرن
👇
@venosmhamad19
@aya_zangana12


...........................................................
#عربي
#خاص_لطلاب_كركوك.

تحت اشراف نقابة التمريض تم الإعلان عن أفضل و اكبر دورة😉
💪 طبية.

يمكنك الآن تسجيل اسمك في الدورة☑️

يتكون الدورة من:
١-تعلم تركيب الكانولة
٢-انواع الابرة
٣-انواع المغذي
٤-فحص الحساسية
٥-معلومات عن الادوية
٦-تعلم صحب الدم

🔺يتم توضيح الدروس عمليا ونظريا.

🔺سيحصل الطالب على شهادة معترفة  يستطع طالب استخدامه في تقديم فرص العمل في الصيدليات و المختبرات😍

🔺تحت إشراف الدكتور و  وذوي الخبرة في مجال مهارات طبية وصاحب العديد من شهادات.

🔸الدورة لمدة يوم واحد ٤ساعات.

🔸للتسجيل  دز رسالة
👇
@venosmhamad19
@aya_zangana12

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

12 Oct, 18:19


پشکنینەکانی پێش هاوسەرگیری:

ئەو پشکنینانە چین پێش هاوسەرگیری دەکرێن؟

1- پشکنینی گشتی پێکهاتەکانی خوێن {CBC}
2- پشکنینی جۆری خوێن {Blood Groop}
3- پشکنینی ڤایرۆسات {Viral Screen}
4-پشکنینی تەلاسیمیا{HB electrophoresis}
5- پشکنینی تایبەت بە پیاوان
6- پشکنینی تایبەت بە ئافرەتان

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

08 Oct, 11:28


رەنگەکانی یورین

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

03 Oct, 21:27


سلام عليكم محتاجه شغل شفت صباحي صيدله او اي مكان بكركوك احد يعرف؟
سه لام بيوستم به كاره شيفتى به يانيان له كه ركوك هه ر شوينى بيت صيدله يان هين تر
@dano19s

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

03 Oct, 10:40


شیکاری بەردی (گورچیلە) (Renal Stone Analysis):

گورچیلە ئەندامێکی شێوە فاسۆلیاییە کە کرداری فڕێدانی ئاوی زیادە و پاڵاوتنی پاشماوە کیمیاییەکانی ناو خوێن دەکات ، وە میزیان لێپێکدێنێت ، بەردی گورچیلە دروست دەبێت کاتێک پێکهاتە کریستاڵیە بچووکەکان دەلکێن پێکەوە و چەندین قەبارە و شێوەی جیاواز لە بەرد پێکدێنن ، دەکرێت بچووک هێندەی تەنۆلکە لمێک یان گەورە هاوتای تۆپێکی تێنس ببێت.

بە ڕێژەی ١٣٪ ی پیاوان و ٧٪ ی ژنان دەکرێت دوچاری دروستبوونی بەردی گورچیلە ببن ، لە ۸۰٪ ی بەردەکانی گورچیلە (کالسیۆم) لە پێکهاتنیاندا هەیە کە بە بەردی کالسیۆم ناسراوە..

ئەگەر بەردی گورچیلە بچووک بێت ئەوا ڕەنگە بجوڵێت و لەڕێگەی میزەوە فڕێبدرێت ، ئەگەر گەورەش بێت دەکرێت لە گورچیلە یان بۆری میزدا بمێنێتەوە و پێویست بە چارەسەری بکات لە ڕێگەی (وەرگرتنی دەرمان بۆ تواندنەوەی بەردەکە یان تێکشکاندنی بە تیشک و وردکردنی بۆ پارچەی بچووک تا ئاسان فڕێبدرێت یان لابردنی بە ڕێگەی نەشتەرگەری).

*هۆکارەکانی دروست بوونی بەردی (گورچیلە) :

چەندین هۆکار دەبنە هۆی زیادبوونی ئەگەری دروست بوونی بەردی گورچیلە لەوانە (کەم خواردنەوەی ئاو ، چڕبوونەوەی میز بۆ نموونە ئیشکردن لە شوێنی گەرم دەبێتە هۆی لەدەستدانی بڕێکی زۆر لە ئاو بە شێوەی ئارەقکردنەوە و کەمبوونەوەی میزکردن ، بوونی هۆکاری بۆماوەی و ژینگەیی ، ئەوکەسانەی بەردی گورچیلەیان هەبووە ئاسانتر دروستی دەکەنەوە).

* نیشانەکانی بەردی (گورچیلە) :

( بونی ئازارێکی زۆر لە ناوچەی کەمەر بەشی پێشەوە سەرو ڕان و تەنیشتەکان و دواوە ، لەرز و تا ، بونی خوێن لە میزدا ، دڵتێکەڵاتن و ڕشانەوە ، هەستکردن بە ئازار لەکاتی میزکردن ) .

* چی پێویستە بکرێت کاتێک هەستتکرد بەردی (گورچیلە)ت هەیە ؟

کاتێک نیشانەکان هەستپێکرا ، پێویستە پشکنینی ( تیشکی یان سۆنار) ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی بەرد و بارودۆخی کۆئەندامی میزەڕۆ(Urinary System).

ئەنجامدانی پشکنینە تاقیگەییەکانی گورچیلە ( شیکاری خوێن و میز بۆ دیاریکردنی توانستی گورچیلە و دیاری کردنی ڕێژەی ئەو ماددانەی کە گورچیلە لە ڕێکخستنی ڕێژەکانیان بەرپرسە وەک کالسیۆم ، کریاتینین ، ئۆگزالەیت)(بوونی RBC و WBC و (Crystals) کریستاڵەکان لە میزدا و دیاریکردنی پلەی ترشێتی و تفتێتی میز(Urine pH Level))(ئەنجامدانی پشکنینی کیمیایی(Chemical Stone Analysis) بۆ بەردەکە دوای دەرچوونی لە گورچیلە).

* شیکاری بەردی (گورچیلە) کاتێک ئەنجام دەدرێت کە بەردەکە دەرهێنرابێت یان لەڕێگەی میزەڕۆوە دەرچووبێت ، وە وشک دەکرێتەوە و پاشان شیکاری بۆ دەکرێت بۆ دیاریکردنی ڕەوشتی فیزیایی ( قەبارە ، شێوە ، کێش ، ڕەنگ ) و پێکهاتەی کیمیایی بۆ دیاریکردنی ئەو مادانەی لە پێکهاتەی بەردەکەدان ، تا ڕێگری بکرێک لە دووبارە دروست بوونەوەی .

ئەوکەسەی کە بەردی گورچیلەی هەبووە ، ئەگەری دروست بوونەوەی بەردی لە کەسانی تر زیاترە لە داهاتوودا ، لەبەرئەمە دکتۆرەکەت ڕەنگە پێشنیاری گۆڕینی شێواز و جۆری خۆراکەکانت بۆ بکات یان پێدانی دەرمان بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری دروست بوونەوەی بەرد لە داهاتوودا ، وە ئەنجامدانی شیکاری خوێن و میز بۆ دڵنیابوون لە کاریگەری دەرمانەکان و بارودۆخی کۆئەندامی میزەڕۆ ، پرسیار کردن لەو دەرمانانەی کە پێشتر بەکارتهێناون و شێوازی ژیان و جۆری خۆراک.

چەند ڕێگایەک بەکاردێن بۆ شیکارکردنی بەردی (گورچیلە) وەک :

(Spectroscopy, X-ray Diffraction, Chemical Analysis and Mass Spectrometry).

ڕێگەی باو بۆ شیکاری بەردەکان بەڕێگە کیمیایی(Chemical Analysis) دەکرێت بۆ دیاریکردنی ئەو پێکهاتانەی بەردەکەی لێپێکهاتووە وەک (Carbonate , Calcium , Magnesium , Oxalate , Phosphate , Ammonium , Cystine , Uric acid and Ammonium urate)..

By: Bawan Asaad Jabari 🔬

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

01 Oct, 14:40


مژدەیەک بۆ ئەوانەی تووشبووی شەکرەن

لە چین بە رێگەیەکی نوێ خانمێکی تووشبووی شەکرەی جۆری یەک چاکدەکرێتەوە، پسپۆڕان دەڵێن، چارەسەرەکە تەنیا 30 خولەک دەخایەنێت.

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

30 Sep, 19:44


خواردنەوەی ئاو پێش نوستن....

لەگەڵ ئەوەی ئاو خواردنەوەیەكی تەندروست و گرنگە بۆ جەستە، بەڵام پێشنیار ناكرێت پێش نوستن بخورێتەوە ئەگەر خەوێكی خۆش و قوڵت دەوێت، بەڵام هۆكارەكەی چییە؟

خواردنەوەی ئاو پێش نوستن، كاریگەری ئەرێنی و نەرێنی هەیە، بە پێی تەندروستی و دۆخی كەسەكان بڕیار دەدرێت پێش نوستن بخورێتەوە یان نەخورێتەوە.

كاریگەرییە ئەرێنییەكانی ئاو خواردنەوە پێش نوستن:
1. جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە لەكاتی خەوتندا.

2. رێگری دەكات لە وشكبونی دەم و بۆنی ناخۆشی دەم كەمدەكاتەوە.

3. ئەگەری توشبون بە كەڕو و هەوكردنی دەم كەمدەكاتەوە.

كاریگەرییە نەرێنییەكانی ئاوی خواردنەوە پێش نوستن:
خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە ئاو، جۆرێتی نوستن تێكدەدات و رێگری دەكات لەوەی جەستەت بە تەواوی پشو بدات و ئارام بێت، هەربۆیە خانەكانی جەستەت بە پێی پێویست پشو نادەن تا خۆیان نوێ بكەنەوە.

هەروەها ئەوەش ئاشكرابوە، ئەگەر پێش نوستن ئاو بخۆیتەوە، بەهۆی ئەوەی هەڵدەستیت بۆ میزكردن، یارمەتیدەر نابێت بۆئەوەی كێشی جەستەت دابەزێت.

كاریگەرییەكی دیكەی نەرێنیی ئەوەیە؛ بەهۆی زو زو هەستان لە خەو، سیستمی خەو تێكدەچێت و دەكرێت توشی خەوزڕان و كەمخەوی بیت.
https://t.me/laboratorytestkrd

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

30 Sep, 19:43


چوار جۆری خۆراك ماسولەكانت لەناودەبات

سیستمی خۆراكیت یارمەتیدەری سەرەكییە لە دروستبونی ماسولكە، بەڵام هەندێك جۆری خۆراك بە پێچەوانەوە، رێگری دەكەن لە دروستبونی ماسولكە و دەبنە هۆی هەوكردن، باشترە لێیان دوربكەویتەوە.
پەیجی گیا دەرمان
لیستی ئەو خۆراکانەی كە ماسولكە لەناودەبەن.

1. گۆشتی ئامادەكراو
ئەو گۆشتانەی ئامادەكراو و لە قتونراون، چەوری زیانبەخشیان تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا رێژەیەكی زۆر لە خوێیان تێدایە و زیان بە ئێسك و ماسولكە دەگەیەنن.
پەیجی گیا دەرمان
2. پیتزای بەستو
ئەو پیتزایانەی ئامادەكراون و تەنها دەیانبرژێنیت، بۆ هەر قاشێك، 9 گرام چەوری زیانبەخشی تێدایە، خواردنی دەبێتە هۆی هەوكردن، رێگری دەكات لە دروستبونی ماسولكە پاش راهێنانكردن.

3. شەكر و هەویرەمەنی.پەیجی گیا دەرمان
ئەگەر بیخۆیت بێ ئەوەی قەرەبوی ماددەی خۆراكی بكەیتەوە، زیانی گەورە بە ماسولكەكان دەگەیەنیت، چونكە هەوكردن لە جەستەدا زیاد دەكەن.
پەیجی گیا دەرمان
4. پەتاتەی سورەوەكراو
چەوری ناتەندروستی تێدایە، كێشی جەستە زیاد دەكات.
https://t.me/laboratorytestkrd

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

24 Sep, 19:03


پ/نەخۆشیە درێژ خایەنەکان چین؟
1-بەرزە پەستانی خوێن
2-شەکرە
3-غودە
4-سەدەف
5-رۆماتیزم
6-ئینزلاق
7-فەقەران
8-ئەگزیما
9-شەقیقە
10-مەنگۆلی
11-نەخۆشی پاشا
12-دەردە رێوی
13-نەخۆشی قۆڵۆن
14-نەخۆشی ڕەبۆ
15-نەخۆشی تاسیمیا
16-نەخۆشی ئۆتیزم
17-نەخۆشی ئەلزەهایمەر
18-نەخۆشی ئایدز
19-نەخۆشی پاقلە
20-نەخۆشی نەزۆکی
21-ئیفلیجی
22-نەخۆشی پارکینسۆن
23-نەخۆشی سەوەفان

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

22 Sep, 20:17


گروپی ھونەری کوردستان بەم زوانە لق لە کەرکووک دەکەنەوە کێ حەز دەکات ببێتە ئەندام نامە بنێرێ تەنھا پێنج کەس وەردەگرن
@bawan_Jabari

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

20 Sep, 19:47


لەم پایزەدا تەندروست بمێنەرەوە بە ڤیتامینە سەرەکیەکانت! 🍁

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

19 Sep, 20:16


شەوی هەینیتان پیرۆز و پڕ لە خێر و بەرەکەت  "

‌لەو ڕۆژ و شەوی هەینی دا سەڵاوات لێدان لەبیر مەڪەن


إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً 《٥٦》❤️🧡 "

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد 💚💙 "

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

19 Sep, 11:49


تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬 pinned «🚨 گەورەترین سامان بریتیە لە تەندروستیەکی باش😊 بۆ پاراستنی تەندروستی و رێگری لە نەخۆشی بەتایبەت لە کاتی چوونە دەرەوە دەبێت بزانین ئەو خواردنەی دەیخۆین چۆنە واتا پاک و خاوێنە یان نا وە بۆ زیاد کردنی بەرگری لەشت بە‌هێز بکەیت دوور بی لە هەموو نەخۆشیەکی فایرۆسی…»

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

19 Sep, 11:49


🚨 گەورەترین سامان بریتیە لە تەندروستیەکی باش😊

بۆ پاراستنی تەندروستی و رێگری لە نەخۆشی بەتایبەت لە کاتی چوونە دەرەوە دەبێت بزانین ئەو خواردنەی دەیخۆین چۆنە واتا پاک و خاوێنە یان نا

وە بۆ زیاد کردنی بەرگری لەشت بە‌هێز بکەیت دوور بی لە هەموو نەخۆشیەکی فایرۆسی وەرزیەک
باشترین رێگە بۆ دەرباز بوون لەوانه بریتیە لە خواردنی تەندروست واتا خواردنی ماڵەوە یان ھەر شوێنێک کە بزانیت 💯 پاکە ،
ئیتر بەسە دوور بکەونەوە لە خواردنی دەرمان کە زەرەری زۆری بۆ تەندروستیتان هەیە بەکارهێنانی ھەر جۆرە دەرمانێـک💊💉 زەرەری زۆر گەورە بەدوای خۆی دەھێنێت و تاکە ڕێگا بۆ ئەوەی بە تەندروست بمێننەوە دوربکەونەوە لە خواردن و خواردنەوەی دەرەوە ، خواردن و خواردنەوەی دەرەوە زۆربەی ھەرە زۆری شەکری دەستکردیان تێدایە کە ئەویش زەرەر بە جەستەمان دەگەیەنێت
بەھیوای لەش ساغی بۆ ھەمووان

By: Bawan Asaad Jabari 🔬

تەحلیل و فەحسەکانی تاقیگە🔬

19 Sep, 10:13


کێ ئەیەوێ نامەم بۆ بنێرێ من بۆ زۆر کەس کریم ئیستە هەموویان فێر کانولا و سحب بوونە لەماڵ خۆت تاقی دەکەیتەوە زۆر ئاسانە 😍
👇
@phahmedsh

منو يريد راسلني اني اشتريت للطلاب هسة كلهم تعلموا كانولا و سحب الدم تطبقون من بيوتكم كلش سهل 😍
👇
@phahmedsh