بۆ ئەوانەی کە کێشەی کردنەوەی فیلم و زنجیرەکانیان هەیە لە ماڵپەڕ تکایە بینەر و خوێنەری ئەم بابەتە ببن و کێشەکانتان نامێنێت
ئەو سێرڤەرانەی ڤیدیۆکانی لەسەر ئەپڵۆد دەکەین سەرجەمییان بەخۆڕایین، ئیتر لە بەرانبەر ئەوەی کە بەخۆڕاییە ئەم ڕێکلامانەی دێتە سەر کە ئێوە بێزار دەکەن و توشی کێشەتان دەکەن لە سەیرکردنی بەرهەمەکان
تۆ کە بە گوگڵ کڕوم یان سەفاری ماڵپەڕ دەکەیتەوە، ئەم ڕێکلامانە بەردەوام دێنە سەر شاشە و لێناگەڕێن بە ئاسودەیی سەیری بەرهەمەکان بکەیت
بەڵام گەر بە براوزەری "برەیڤ - Brave" بیکەیتەوە، ئەوا وەک ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا دیارە هیچ ڕێکلامێک نایەتە سەر شاشە و سەرجەم ڕێکلامەکان بلۆک دەکات
ئیتر لە کوردفیلم بێت یان هەر ماڵپەڕێکی تری کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی، لەمەودوا لەڕێی برەیڤـەوە بینەری بەرهەمەکان ببن
بۆ هەردووک سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە و لەسەر کۆمپیوتەریش بە هەمان شێوە بەردەستە
لە پلەی ستۆر یان گوگڵ پلەی بنووسن Brave و لۆگۆکەی ئەمەی ناو ڤیدیۆکەیە و دایبەزێنن و بە بێ ڕێکلام و هیچ کێشەیەک بینەری سەرجەم بەرهەمەکان ببن
هەر بمێنن بە خێر