Últimas Postagens de بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) no Telegram

Postagens do Canal بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran
19,662 Inscritos
756 Fotos
1,385 Vídeos
Última Atualização 10.03.2025 15:54

O conteúdo mais recente compartilhado por بۆهاوسەرانBoHawsaran no Telegram

بۆهاوسەرانBoHawsaran

08 Mar, 08:02

977

#پەپولەکانی_مزگەوت زنجیرەی "پێنجەم" لە مزگەوتی ئیخلاص
دایکان و باوکان منداڵەکانتان لەم بەرنامەیە بێ بەش مەکەن ....

مامۆستا عباس صاڵح
بۆهاوسەرانBoHawsaran

08 Mar, 06:06

1,187

ژن لای ئێمه‌.......
- ژن له‌لای ئێمه‌ ژیانه‌ ، ئازاده‌، سه‌ركرده‌یه‌، په‌رله‌مانتاره‌، نووسه‌ره‌، شاعیره‌، چیرۆك نووسه‌، بێژه‌ره‌، دكتۆره‌، خاوه‌نكاره‌، به‌رێوه‌به‌ره‌، مامۆستایه‌، رێنیشانده‌ره‌......
خوشكانی ئێمه‌ له‌ناوهۆڵی په‌رله‌مان شه‌ڕی مافی گه‌ڵ و ئاینیان ده‌كه‌ن، داوای مافی موچه‌خۆران ده‌كه‌ن، هه‌وڵی گه‌یاندنی خزمه‌تگوازری به‌ شوێنه‌ بێ خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ده‌ن...به‌رامبه‌ر به‌ده‌یان په‌رله‌مانتاری پیاو ڕاده‌وستن و چۆكیان پێداده‌نده‌ن...
كچانی ئێمه‌ له‌ پۆڵه‌كانیان ساڵانه‌ له‌ پله‌ یه‌كه‌كان ده‌بن و نمره‌ی به‌رز به‌ده‌ست ده‌هێنن
خوشكانمان ڕۆژانه‌ له‌ هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشان ده‌كه‌ن
ژن لای ئێمه‌ له‌ قوتابخانه‌كان ره‌وشته‌ به‌رزه‌كان فێری قوتابیان ده‌كه‌ن
- ئێمه‌ نه‌ك به‌ته‌نها هه‌شتی مارس
ئێمه‌ هه‌موو ڕۆژێ ده‌ستی دایكانمان ماچ ده‌كه‌ین
ئێمه‌ هه‌موو ڕۆژێ ده‌ستی خوشكه‌ بچووكه‌كانمان ده‌گرین و ده‌یان به‌ین بۆ قوتابخانه‌
ئێمه‌ هه‌موو ڕۆژێ بۆ دڵنیابوون له‌ ته‌ندروستی و سه‌ڵامه‌تیان په‌یوه‌ندی به‌ خێزانه‌كانمان ده‌كه‌ین
هه‌موو ڕۆژێ دووعا بۆ داپیره‌كانمان ده‌كه‌ین و خێریان بۆ ده‌كه‌ین
هه‌موو ڕۆژێ كچه‌ بچووكه‌كانمان ماچ ده‌كه‌ین
شه‌و ڕۆژ كار ده‌كه‌ین بۆ دڵخۆشكردنی كچه‌كانمان
گه‌وره‌یان ده‌كه‌ین، فێری ژیانیان ده‌كه‌ین، خۆشه‌ویستیان پێ ده‌به‌خشین، له‌ ئامێزیان ده‌گرین....نه‌خۆش بكه‌ون دكتۆری دونیایا پێ ده‌كه‌ین تا چاره‌سه‌ریان بكه‌ین
هه‌موو شه‌وێك ده‌یان جار خه‌به‌رمان ده‌بێته‌وه‌ تا به‌تانی به‌سه‌ر كچ و خێزانه‌كانمان دابده‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایان نه‌بێت
ئێمه‌ رێز له‌ هه‌موو ژنانی ده‌وروبه‌رمان ده‌گرین
به‌چاوی شه‌رمه‌وه‌ سه‌یریان ده‌كه‌ین
ده‌نگمان له‌سه‌ریان به‌رزناكه‌ین
له‌كاروباریان هاوكاریانین
- نه‌ك ته‌نها به‌س هه‌شتی مارس
ئێمه‌ ئیسلام فێری كردین، هه‌موو ڕۆژێك رێز له‌ كچان و ئافره‌تان و خوشكانمان بگرین
ئیسلام فێری كردین
كه‌ كاتێ خودا منداڵی كچمان پێ ده‌به‌خشێت دڵگران نه‌بین ، خه‌مبار نه‌بین به‌ڵكو دڵخۆش بین هه‌روه‌ك چۆن كاتێ ئیمامی ئه‌حمه‌د ره‌زای خودای له‌سه‌ر بێت كه‌سێك منداڵیكی كچی ببوایه‌ پێ ده‌فه‌رموو: هه‌واڵی پێبده‌ن كه‌ پێغه‌مبه‌ران باوكی كچانن.
پیاو هه‌رنه‌زۆكه‌ لە نەوە، تا ئه‌وكاته‌ی منداڵی كچی پێده‌به‌خشرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌د كوڕیشی هه‌بێت، کچان گەنجینەی ڕەحمەتن، كچان گەنجینەی خۆشەویستی و دڵسۆزی و وه‌فان ، ئه‌وماڵانه‌ی كه‌ كچی تێدایه‌ وه‌ك ئاسمانه‌ كه‌ به‌ ئه‌ستێره‌كانی خۆی رازاندبێته‌وه‌، ئەوان ژیانن له‌كاتێكدا خراپەکاری تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بێت
باشترین فه‌رمووده‌ش له‌باره‌ی ئافره‌تانه‌وه‌ فه‌رموده‌ی خۆشه‌ویستمانه‌ (ﷺ) كه‌ ده‌فه‌رموێت:''لاتكرهوا البنات فإنهن المؤنسات الغاليات''
واتا: ڕقتان لەکچان نەبێ چونکە ئەوان بەقدر و خەم ڕەوێنن..

Khubaib Gardi
#بۆهاوسەرانBoHawsaran
بۆهاوسەرانBoHawsaran

07 Mar, 19:06

1,087

#پەپولەکانی_مزگەوت زنجیرەی "چوارەم" لە مزگەوتی ئیخلاص
دایکان و باوکان منداڵەکانتان لەم بەرنامەیە بێ بەش مەکەن ....

مامۆستا عباس صاڵح
بۆهاوسەرانBoHawsaran

07 Mar, 18:05

1,182

نەرم و نیان بن لە گەڵ شووشەکان...!
بۆ تێگەیشتن لە ژیانی پڕ لە عیشق و ئەوین لە خێزانەکاندا و بەرجەستەکردنی لە ژیانی خێزانیدا ئەوە با بچینە خزمەت ژیاننامەی پێغەمبەری خوا( صلي الله عليه وسلم) و چاوێک بگێڕین بە هەڵس و کەوتی ئەو سەروەرە مەزنە لەتەک خێزانەکانیدا و ببینین کە چەند بە نەرم و نیانی مامەڵەی کردووە لەتەکیاندا و ئامۆژگاری پیاوانیش دەکات کە باش بن بۆ خێزانەکانیان( استوصوا بالنساء خيرا )...!
ژن گوڵێکەو پێویستە مامەڵەت لەگەڵیدا ڤی ئای پی بێت ، پاراوی خۆشەویستی بکەیت لەباوەشی میهرەبانی بێ بەشی نەکەی ،دڵشکاوی نەکەی چوونکە گەر دڵت شکاند ئیدی جەستەیەکی بێ ڕۆح دەبێت و ئاگری ناخی دەیسوتێنێ درەوشاوەیی نامێنێ حەز بەهەڵهاتنی خۆر ناکات دنیای لێ دەبێت بە پەڵە هەوری ڕەشی باراناوی
هەر لە بەر ئەمەشە لە وتاری ماڵئاوایدا دەنگی بەرزکردەوەو فەرمووی :ئەفرەتان ئەمانەتی پەروەردگارن بۆئێوە ...!
فەرموی: (رفقاً بالقوارير) ...!
ئاگاتان لە شووشە ناسکەکان بێت چونکە ئەوان وەک شووشە ڕوون و پاک و بێگەردن ژیان جوانتر دەکەن پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت چونکە ناسکن بەرگەی باو بۆرانی توندی و توڕەیی ناگرن بۆ ئەوەی پاریزگاری بکرێت لە شکان و وردو خاشبوونی بەتایبەت لەکاتە هەستارەکانی تایبەت بەژنانەوە کە بەهۆی گۆرانە فسیۆلۆژی و هۆرمۆنیەکان کە پەیوەستن بە ژنانەوە دروست دەبن و دەبنە هۆی ئەوەی ژن دۆخێکی ژڵەژان و ناخۆش تێ پەڕێنێت لەم کاتەدا مامەڵەی تەندوستی پیاوان هاوکار دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەودۆخە نالەبارەی کە بەسەر ژنەکەدا دێت بۆ ئەوەی بەدووربێت لە شکان چونکە گەر شکا چاک بوونەوەی ئەستەم و دەرونیشی ئالۆز دەبێت و هەڵدەوەرێت ، بەپێچەوانەشەوە پیاوان دەتوانن بە دەربڕینی هەستی سۆزداریان خانمەکانیان لە لێواری کەوتن ڕزگار بکەن و ببنە سەرچاوەی ئاسودەیی و ئارامی و خەندە بخەنەوە سەرلێویان...
پەیمان سەعید
#بۆهاوسەرانBoHawsaran
بۆهاوسەرانBoHawsaran

07 Mar, 14:13

1,122

ئێستا کاتی قبوڵ بوونی دوعایە یارەب لەم کاتە پیرۆزە دوعاکانمان قەبوڵ کەی لێمان خۆش بیت.
بۆهاوسەرانBoHawsaran

07 Mar, 13:04

1,189

بزانە پێغەمبەر ﷺ چەندە نەرمونیانانە مامەڵەی لەگەڵ خێزانەکانیدا کردووە.

م.چیمن محمد زنگنە
بۆهاوسە ران Bo Hawsaran
#هاوکارمانبن_لە_بڵاوکردنەوەی♻️
بۆهاوسەرانBoHawsaran

07 Mar, 12:05

1,102

چۆن یادى هه‌شتى مارس بكه‌ینه‌وه‌؟

ده‌ته‌وێ به‌كردار یادى رۆژى جیهانى ژنان بكه‌یته‌وه‌؟
ده‌ته‌وێ هه‌میشه‌ وه‌فات هه‌بێت و یادى دایك و ژن و خوشك و هاوسه‌رت
به‌رز رابگریت‌؟
ده‌ته‌وێ ره‌زامه‌ندى خودا به‌ده‌ست بهێنیت؟
ئه‌وا له‌برى كه‌مپه‌ین و سیمینارو دروشمبازى
له‌گه‌ڵم بن و ته‌نها ئه‌م چوار رێگه‌یه‌ تاقى بكه‌نه‌وه‌..
دڵنیابه‌ هه‌موو رۆژێك
یادى ژنان و نیوه‌ى كۆمه‌ڵگا به‌رز ده‌كه‌یته‌وه‌..

ـ ئه‌ته‌وێ به‌كردارى یادى هه‌شتى مارس وه‌ك رۆژى جیهانى ژنان بكه‌یته‌وه‌؟ ئه‌وا هیچ دوو دڵ مه‌به‌و هه‌ر ئێستا گوڵێك بكڕه‌و بچۆره‌وه‌ بۆ ماڵ و پێشكه‌شى خێزانه‌كه‌تى بكه‌، له‌ ئامێزى بگره‌و پڕ به‌دڵ پێى بڵێ: "خۆشم ئه‌وێیت" چونكه‌ ئه‌و ره‌مزى ره‌نج و قوربانیدان و مانوو بوون و په‌روه‌رده‌ كردنى منداڵه‌كانته‌..ئه‌و پشت و په‌ناو دۆست و هاوده‌م و هه‌موو كه‌سته‌.
ـ ئه‌ته‌وێ له‌برى قسه‌ى باق و بریق، به‌جدى یادى هه‌شت مارس بكه‌یته‌وه‌؟
هه‌ر ئێستا ده‌ستى كچه‌كه‌ت بگره‌و پێكه‌وه‌ سه‌ردانى پاركێكى شاره‌كه‌تان بكه‌ن‌ و به‌ ئه‌سپایی گوێ له‌ رازو نیازه‌كانى بگره‌ و له‌كه‌شێكى ئارامداو به‌بێ توره‌بوون و له‌سه‌رخۆ، با پلان و ئامانجه‌كانى داهاتووى بدركێنێ بۆت تاكو بتوانێ بڕیار بدات، تاكو هه‌ست به‌ باوكێتى و به‌رپرسیارێتى تۆ بكات، چونكه‌ دواتر هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت به‌ دایك و بربره‌ى پشتى كۆمه‌ڵگا.
ـ ئه‌ته‌وێ یادى هه‌شتى مارس بكه‌یته‌وه‌؟
هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندى بكه‌ به‌و ژنه‌وه‌ كه‌ نۆ مانگ گۆرانى به‌ باڵاتدا ده‌وت، ئه‌و ژنه‌ى نه‌كه‌س ده‌توانێ قه‌رزه‌كانى بداته‌وه‌ نه‌ خۆشى ده‌توانێ به‌ته‌واوى گوزارشت له‌و هه‌موو مه‌ینه‌تى و ئازاره‌ بكات كه‌ به‌ده‌ست من و تۆه‌وه‌ چه‌شتوویه‌تى..به‌ڵێ بچۆ سه‌ردانى بكه‌ نه‌ك ته‌نها هه‌شتى مارس هه‌موو رۆژێ ده‌ستى ماچ بكه‌..

ئه‌ته‌وێ یادى هه‌شتى مارس به‌كردارى بكه‌یته‌وه‌؟
ـ ده‌ته‌وێ رێز له‌خوشكه‌كه‌ت بگرن له‌ كۆمه‌ڵگادا وه‌ك ره‌گه‌زێكى مێ و ژنێك، ئه‌وا تۆش به‌وشێوه‌یه‌به‌ له‌گه‌ڵ خوشكى خه‌ڵكیدا و چاوت له‌ ئاستیاندا بپارێزه‌ و له‌برى هه‌ر كارێكى نه‌شیاو ده‌ستى هاوكارى و پاڵپشتیان بۆ راكێشه‌.

ـ تۆش ده‌ته‌وێ وه‌ك ژنێك مافت هه‌بێت و به‌بیانووى هه‌شتى مارسه‌وه‌ له‌یه‌ك رۆژدا كورت نه‌كرێیته‌وه‌؟ كه‌ رۆژێكه‌ ته‌نها لایه‌نى مادى و ئیش و كارو بازار له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ردا كه‌ باوك و براو هاوسه‌رته‌ به‌خۆشه‌ویستى و نازو عیشق و ئه‌وینه‌وه‌ بژى...

#تریفە_جلال
#ڕاهێنەری_پەروەردەیی
٨ی مارس
#ڕۆژی_جیهانی_ژنان
@trifa_jalal_official
Trifa Jalal Salih
بۆهاوسەرانBoHawsaran

07 Mar, 10:11

1,144

زۆرینەی کوڕان لەئەرکی بەرپرسیارەتی هاوسەرگیری دەترسن..

،ٚٚ ئەوان لەو ئازادییە دەترسن ،کەپێشتر هەیانبووە،
دەزانن کاتێ هاوسەرگیری دەکەین ،ئازادییەکەی جارانیان نامێنت،تەنانەت لەوانەشە نەتوانن شەوانی هەینی لەگەڵ هاوڕێکانیان کۆببنەوە لەکافتریایەک...
ئێ ئەوان ئەو ئازادییە لەسەرووی هەموو شتێکەوە دەبینن..

،ٚٚ ئەوان لەو ئەرکە داراییانە دەترسن ،لەو خەرجیانە کەدەبێت لەکاتی هاوسەرگیری خەرجی دەکەن،وە دواتر کاتێک منداڵ دێت ،کە حەتمەن داواکاری وپێداویستی زیاتریان دەبێت...
ئێ ئەوە بۆ پیاوێک ناگونجێت بێکار بێت..

،ٚٚ ئەوان لەبەرپرسیارەتی سۆزداری دەترسن..
دەبێت هەموو ڕۆژێک بە خاتونەکەی بڵێ خۆشم دەوێت،بیباتە دەرەوە بۆ ژووان و ڕۆژانە نازی بکێشت و ماچی بکات و لێی ببورێت ، وە دەبێ هەفتانە خێزانی بباتە ماڵی خەزورانی ...
ئێ ئەو هەمووە زۆرە ، بۆ ئەوان بەرگەی ناگرن..

،ٚٚ وە هەروەها هەندێکیان ترسیان لەهاوسەرگیری هەیە،
بەهۆی ئەو شتانەی کەبیستویانە یان بینیویانە، ڕەنگە باوکیان یان کەسی خۆی وە یان هاوڕێیەکی بە ئەزمونی تاڵی هاوسەرگیریدا تێپەڕێبێتن...
ئێ ئەوان خەمی ئەو ئەزمونەیە بەسەریاندا تێپەڕێتەوە..

،ٚٚ نەخێر نەخێر..
لەنێوان ئەم بڕگانەدا دوو جۆر هەیە..

ئەوانەی کەپێت دەڵێت خۆت توش مەکە و دانیشە سنگڵی خۆشە...
زۆرینەی ئەوانە بەسەختی کاردەکەن وپارە کۆدەکەنەوە بۆ هاوسەرگیرییان ،لەگەڵ پلان بۆ ئەوەی لەسنگڵی دەرچن..
وە خاوەن پارەکان ، ئیشێکی باش و موچەیەکی باشیان هەیە،تەنانەت شوێنی نیشتەجێبوون ،بەڵام دەیانەوێ سەرەتا ملیۆنەربن ،سەیارە بکڕن و زەوی بکڕن و وەخانوەیەکی تر دروستبکەن بێگومان ئەمە (گەمژەیییە)...
ئەوان لەدەوری دۆزینەوە دە و بیست خانما تیا ماوەتەوە بێگومان نازانێ کامیان هەڵبژێرێت ،ئەوان هێشتا دەگەڕێن ، تا گونجاوترین وجوانترین بێنن وباشترین بێنن ، بەڵام ڕاڕان خۆشیان بەشایستەی باشترینن، هێشتا خۆیان یەکلانەکردتۆتەوە..
هەریەک لەوانە دۆعا دەکەن و چاوەڕێن خودای گەورە نسیبیان بکاتەوە، لەسنگڵی نەجاتیان بێت...

#شابانو محمد
#بۆهاوسەرانbohawsaran
بۆهاوسەرانBoHawsaran

07 Mar, 07:38

1,189

#پەپولەکانی_مزگەوت زنجیرەی "سێیەم" لە مزگەوتی ئیخلاص
دایکان و باوکان منداڵەکانتان لەم بەرنامەیە بێ بەش مەکەن ....

مامۆستا عباس صاڵح
بۆهاوسەرانBoHawsaran

06 Mar, 20:29

1,355

له‌ ڕه‌مه‌زاندا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێبه‌جێ بكه‌

- ھیچ نوێژێکی سوننەت لە دەست مەدە.
- بۆ ھەموو نوێژێک دەستنوێژ بگرە تا پلەت بەرزبێتەوە و پاداشت وه‌ربگریت.
- ئەم مانگە بێبەش مەبە لە خەتمی قورئانی پیرۆز.
- هه‌موو ڕۆژێك سه‌ده‌قه‌یه‌ك بكه‌ ئه‌گه‌ر ده‌نكه‌ خورمایه‌كیش بێت.
- ھیچ ڕۆژێک بە بێ زیکر تێ مەپەڕێنە.
- ھیچ ڕۆژێک بە بێ دوعا تێ مەپەڕێنە.
- شەونوێژ لەم مانگەدا گەورەترە لە شەوانی تر.
- زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران و خەوتنان لەبیر مەکە.
- زەم و غەیبەت و موناقەشە تەرک بکە.
- ھەوڵبدە ھیچ کاتێک بە بەتاڵی بەڕێمەکە پڕیبکەرەوە بە خێر و زیکر و چاکە....

#بۆهاوسەرانBoHawsaran