Últimas Postagens de بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) no Telegram

Postagens do Canal بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran
19,662 Inscritos
756 Fotos
1,385 Vídeos
Última Atualização 10.03.2025 15:54

O conteúdo mais recente compartilhado por بۆهاوسەرانBoHawsaran no Telegram

بۆهاوسەرانBoHawsaran

02 Mar, 01:20

698

نزاو و پاڕانەوە، لە دڵەوە بڵێن ئامین
بۆهاوسەرانBoHawsaran

01 Mar, 17:47

782

کە لە ڕەمەزاندا واز لە هەندێک هەڵە و تاوان دەهێنیت،
ئەمـە دووڕوویی نییە،
بەڵکوو ڕێزگرتنە لە ڕەمەزان و دروشمەکانی ئیسلام...

لەوەیە بەهۆیەوە خودا هیدایەتت بدات و لێت ڕازی بێت،
دوای ڕەمەزان نەچیتـەوە سەری...

لەسەر هەر تاوانێک بەردەوامبوویتە،
هەوڵدە ئەم ڕەمەزانە وازی لێ بهێنیت و
کاری چاکە زۆر بکە و چواردەوری بدە بە تاعەت...❤️‍🩹

و: ئەیاد فەهمی
بۆهاوسەرانBoHawsaran

01 Mar, 15:33

903

خودایە ڕۆژووی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان لەهەموو مسوڵمانان قبوڵ بکەیت.
اللهم امین
بۆهاوسەرانBoHawsaran

01 Mar, 14:50

906

له‌ سێ کات دوعای رۆژووان قەبووڵە
بۆهاوسەرانBoHawsaran

01 Mar, 08:01

1,041

میھرەبانی ئیسلام لە بەرامبەر ئافرەتاندا

♕ ئیسلام میھربانە بەرامبەر ئافرەت:
نەفەقەی لەسەر ھەڵگرتووە واتە ئەو نەفەقەی منداڵەکانی و باوک
ودایکی وھاوسەرەکەی نادات، و تەنانەت نەفەقەی خۆی لەسەر
نیە بەڵکو پێویستە مێردەکەی نەفەقەی بدات.

♕ ئیسلام میھربانە بەرامبەر ئافرەت:
پێویستە پیاو مارەیی تەواوی بداتێ ئەگەر ھاوسەرگیری بکەن،
وئەگەر پێش گواستنەوە جیا ببنەوە ئەوا دەبێ نیوەی مارەیی
وەربگرێت.

♕ ئیسلام میھربانە بەرامبەر ئافرەت:
دەڵێت دایکت پاشان دایکت پاشان دایکت پاشان باوکت ئەمە
ڕێزێکە بۆی ودانپێدانانێکە بە مافەکانی.

♕ ئیسلام میھربانە بەرامبەر ئافرەت:
فەرزی حەجی لەسەر ھەڵگرتووە ئەکەر کەسێکی مەحرەمی لەگەڵ
نەبێ پاسەوانی وخزمەتی بکات تا دەگەڕێتەوە.

♕ ئیسلام میھربانە بەرامبەر ئافرەت:
بەشە میراتی ھەیە لە مێردەکەی وبراکانی ومنداڵەکانی ولە باوک
ودایکی ھەرچەند بەرپرس نیە لە نەفەقەکردنیان.

♕ ئیسلام میھربانە بەرامبەر ئافرەت:
حەرامی کردوو شوو بکات بە بێ بەرپرسێک و گەواھیدەر لەسەر
مارەبرینەکە، بۆ ئەوەی تۆمەتی بۆ ھەڵنەبەستن لە شەرەفیدا و
دەربارەی ڕەچەڵەکی منداڵەکانیدا.

♕ ئیسلام میھربانە بەرامبەر ئافرەت:
واجبی کردوە ھەرکەس بوختانی بۆ ھەڵبەست لە شەرەف
وناموسیدا دەبێ ھەشتا جەڵدی لێبدرێت لە بەرچاوی خەڵکدا و بە
ھیچ شێوەیەک گەواھیدانی لێوەرناگیرێت.

♕ ئیسلام میھربانە بەرامبەر ئافرەت:
ھەرکەس لە پێناو پاراستنی شەرەف وناموسی بکوژرێت ئەوا پلەی
شەھیدی ھەیە.

♕ ئیسلام میھربانە بەرامبەر ئافرەت:
تەنانەت دوای مردنیشی نابێت کەس بیشوات جگە لە مێردەکەی
یان ئافرەتانی ھاوشێوەی خۆی نەبێت.

♕ ئیسلام میھربانە بەرامبەر ئافرەت:
تەنانەت کفنی ئافرەتان پێنچ پارچەیە زیاترە لە کفنی پیاوان سێ
پارچەیە ئەمەش ڕێزێکی زیاترە بۆ ئافرەتان.

♕ ئیسلام میھربانە بەرامبەر ئافرەت:
ئەگەر باوکێک کچێک یان دوو کچ پەروەردەیەکی جوان ودروست
بکات تا شوو داکات ئەوا زامنی بەھەشتە.

**** ئەمڕۆش کەسانێک سەر دەردەکەن وزمان درێژن ودەڵێن:
دەمانەوێت ئافرەتی موسڵمان ئازاد بێ؟؟!!
- چ ئازادیەکیان دەوێ بۆ ئافرەتان؟؟!!
- ئەوان ئازادیان بۆ ئافرەتان ناوێ، بەڵکو ئەو ئازادیان دەوێت بۆ
ئەوەی بە ئاسانترین شێوە پیاوان بگەن پێیان!!
- وھیچی سنور وشەرع ویاسایەک نەخوێنەوە؟؛
- تەنانەت ئەو کەسانەی بەو شێوەیەن، ئایا ئامادەن ئەو ئازادیە بۆ
خێزان و خوشکەکانیان جێ بەجێ بکەن؟؟!!
ئامادەکردنی: شێرزاد سید زادە
بۆهاوسەرانBoHawsaran

01 Mar, 05:27

943

نوێژی بەیانی:
فەرزەکەی: دەچیتە ژێر پارێزگاری و چاودێری خوداوە.
سوننەتەکەی: لە دونیا و ئەوەی تێیدایـە باشترە. قورئانخوێندنەکەی: فریشتەکان ئامادەی دەبن.

ئەوانەی نوێژ بەیانی دەکەن دەستەیەکی بژاردەن،
ڕووخساریان نوورانیە و ڕووحیان ئاسوودەیە و
کاتەکانیان پڕ بەرەکەتە...

خودایە بمانکە بە ئەهلی نوێژی بەیانی و
بەهرەمەندمان بکە لە فەزڵ و بەرەکەتەکەی...🤲🏼♥️

وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
بۆهاوسەرانBoHawsaran

28 Feb, 20:10

1,290

پلانی رۆژانی مانگی رەمەزان بۆ هاوڕێکانیشت بنێرە
بەهیوای سوود...🌙
بۆهاوسەرانBoHawsaran

28 Feb, 17:41

1,207

لە ڕەمەزاندا دوو جۆر کردەوە هەیە:
١- ئەو کردەوانەی لەنێوان خۆت و خودادایە،
لەپێش هەموویانەوە:

٭ ڕۆژوو.
٭ نوێژ: (نوێژە فەرزەکان، نوێژە سوننەتەکان، تەراویـح، شەونوێژ، نوێژی چێشتەنـگاو).
٭ دوعاکردن ٭ خوێندنەوەی قورئان.
٭ مانەوە لەمزگەوت ٭ خوێندنی زیکرەکان.
٭ مانەوە لەدوای نوێژی بەیانی هەتا خۆرهەڵاتن....

٢- ئەو کردەوانەی لەنێوان تۆ و خەڵکیدایە،
لەپێش هەموویانەوە:
٭ خێرکردن.
٭ ئامادەکردنی خواردن بۆ ئەوانەی بەڕۆژوون.
٭ باشبوون لەگەڵ هاوسەر،
دایک و باوک، منداڵ، خزم، دراوسێ...
٭ ڕووگەشبوون، ڕەفتاری جوان...

سەرفراز ئەو کەسەیە لەهەموویان بەشی خۆی دەبات،
هیچ لایەنێکی فەرامۆش ناکات،
نەفس و دڵی فەرامۆش ناکات و
بە عیبادەت ئاوەدانی دەکاتەوە...
خەڵکیش لەچاکە و خێر و ڕەوشتبەرزییەکەی بێ بەش ناکات
و لێیان دانابڕێت...🤲

وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
بۆهاوسەرانBoHawsaran

28 Feb, 15:22

1,331

بەپەلە..
لە سعوودییە مانگ بیندرا و سبەی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆزە
بۆهاوسەرانBoHawsaran

28 Feb, 07:16

1,307

برای بەڕێزم بزانە لەکاتی توڕەیی چی دەلێت بەرامبەر خێزانەکەت.

بۆهاوسە ران Bo Hawsaran