Latest Posts from بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) on Telegram

بۆهاوسەرانBoHawsaran Telegram Posts

بۆهاوسەرانBoHawsaran
19,662 Subscribers
756 Photos
1,385 Videos
Last Updated 10.03.2025 15:54

The latest content shared by بۆهاوسەرانBoHawsaran on Telegram

بۆهاوسەرانBoHawsaran

10 Mar, 15:46

51

ئیبن جەوزی دەفەرموێت:
ئەم سێ شتەت لە خەڵکی بشارەوە
ذهبك وذهابك ومذهبك...

مەبەست لە (ذهبك)ە ئەوەیـە:
ماڵ و حاڵ و ئەو نیعمەتانەیە کە پێت بەخشراوە،
چونکە خەڵکی ئیرەیی بە ماڵ و سامانەکەت دەبەن،
ئەگەر سامانیشت کەم بێت بەچاوی بەزەییەوە تەماشات دەکەن، یـان بەچاوی کەم تەماشات دەکەن...
هەموو نیعمەتێک کەسێک هەیە ئیرەیی پێ ببات.

مەبەست لە (ذهابك)ە ئەوەیە:
ئەو کارانەی نیازت هەیە ئەنجامی بدەیت، وەک پرۆژەیەک، کڕینی خانووی تازە، هاوسەرگیری...
زمانت بگرە و دەبینیت کارەکانت بەدەستەوە دێن...

یەعقوب بە یوسفی وت: خەونەکەت باس مەکە لای براکانت!
هەرچەندە هێشتا خەونێکـبوو، نەهاتبووە دی...

مەبەست لە (مذهبك)ە ئەوەیـه:
ئامۆژگاری کەس مەکە مەگەر خۆی داوای ئامۆژگاری بکات،
زۆر مەڵێ حەزم لەوەیە و ڕقم لەوەیە، خەڵکی هەموو شتێکی تۆ نەزانن باشە، ئاوا جوانتریت لەلایان...

پێشەوا عومەر فەرمووی:
چەندین جار لە قسەکردن پەشیمانبوومە،
بەڵام هەرگیز لە بێدەنگی پەشیمان نەبوومە...💛

وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
بۆهاوسەرانBoHawsaran

10 Mar, 07:15

543

#پەیامێك_بۆ_پیاوان 🌹

ژنان و پیاوان هاوشان و هاوكار و تەواوكار و پشتیوانی یەكترن.

پیاوانی ئازیز:
بزانە ئەو ڕێگا گونجاوە چی یە كە تۆ دڵی ژنەكەتی پێ بەدەست بهێنی ، ژن پێویستی بە چی یە؟
ژن چی دەوێت؟

زۆر گران نیە ، زۆریش قورس نیە ، پێویستی بە پڕۆفیسۆریش نیە

ژن چی دەوێت؟
ئەزانی چی دەوێت؟

تەنها گرنگی پێدانی دەوێت ، خۆشەویستی دەوێت، هەستی پێبكەیت .
پێویستی بەوەیە كە هەست بكات كە تۆ كەسێكی جیاوازی لە ژیانی دا

دەیەوێت ئەو هەستەی بدەیتێ كە :

ئەو ژنێكە بەڵام لە چاوەكانی تۆدا نیشتیمانێكە
ئەمڕۆ خۆشت دەیەوێت و سبەینێش خۆشت بوێ و هەموو تەمەنت خۆشت بوێ
ژن هیچی تری لەتۆ ناوێت ،ئەوەی دەیەوێت كە ئەو هەستەی بدەیتێ كە ئەو جیاوازە
ئەو هەستەی بدەیتێ كە هیچ كەس ناگات بەئەو
بەراوردی مەكە بەكەس و كەسیش بەو بەراورد مەكە

شانازی پێوە بكە ، ڕێزی بگرە ، بەشداری پێ بكە لە نهێنی یەكانت ، بیكە بە هاوڕێ یەكی نزیكت ، خۆشەویستی خۆتی بۆ دەرببڕە .

نازی بكێشە وەك چۆن باوكی نازی كێشاوە
پشتی بگرە وەك چۆن براكەی پشتی دەگرێ
گوێی بۆ بگرە وەك ئەوەی نزیكترین هاوڕێی بیت
ببە بە باشترین پیاو لە چاوەكانی دا..ئەمە هیچ قورسی یەكی تێدا نیە

پەیوەندی هاوسەری بەردەوامی هەیە تا كۆتایی تەمەن ، ئەو تەنها تۆی هەڵبژاردووە كە تەنها پیاوبیت لە ژیانی دا.
تۆش ئەو هەستەی بدەرێ كە تەنها ژنە لە ژیانت دا و چاوەكانت تەنها ئەو دەبینن

وەك شاژنێك مامەڵەی لەگەڵ بكە ، دەبیتە پاشا بۆ ئەو و وەك پاشا ڕێزت دەگرێ

خۆشەویستی بۆ دەرببڕە.. نوقمت دەكات لە خۆشەویستی و ڕێز
گرنگی پێ بدە ..نوقمت دەكات لە بەخشین
هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵی بڕۆ

پێی بڵێ كە ئەو بۆ هەمیشە :
جوانترینە
باشترینە
خۆشەویسترینە❤️

ئەگەر بەدڵت بوو هاوسەرەكەت تاگ بكە 😉
#بۆهاوسەرانbohawsaran
Trifa Jalal Salih
@trifa_jalal_official
بۆهاوسەرانBoHawsaran

09 Mar, 19:47

854

🚨 بە گوتنی ئەم قسانە وا لە منداڵەکەتان دەکات لە داهاتوودا ببێتە دوژمنتان!👇

🔹 شایەنی ئەوە نیت بەجوانی مامەڵەت لەگەڵدا بکەم، تەنیا لێدان چارەی تۆ دەکات!
(شکاندنی کەسایەتی منداڵ)

🔸 لەلای باوکت بەجێت دەهێڵم، هەزار حەیف بۆ من کە تۆ منداڵمیت!
(منەتکردنێکی نەزانانە بەسەر منداڵدا)

🔹 دەست لە براکەت مەدە، بڕۆ ئەولاتر ئێستا دەیخەیتە خراوە!
(جیاوازی کردن لە نێوان منداڵدا)

🔸 ئایی چەند ناشیرین دەگرییت بەسە ئیتر! بێ دەنگ بە.
(پێنەدانی هەست و سۆزی تەواوەتی بە منداڵ)

🔹 ئەگەر یەکجاری تر ئەم کارە دووبارە بکەیتەوە بە پیرەژنەکە دەڵێم لەگەڵ خۆی بتبات!
(ترساندنی منداڵ)

🔴دەنگی ئێوە وشەکانی ئێوە دەبنە دەنگدانەوەی نێو هزری منداڵەکەتان و وریا بن با دووچاری گرفت نەبنەوە!
بۆهاوسەرانBoHawsaran

09 Mar, 18:06

850

‏لە شەوی دەی ڕەمـەزاندا دایـە خەدیجە وەفاتی کرد،
پێغەمبەری خودا ﷺ چووە ناو گۆڕەکەی و
بەدەستی موبارەکی بەخاکی سپارد...
بۆ هەمیشە بەشێـکی لەوێدا بەجێهێشت،
بۆ هەمیشـە پارچەیەکی لەدڵیدا مایەوە،
هەتا کۆتایی تەمەنی دەیفەرموو:
وەڵڵاهی خودا لە خەدیجە باشتری پێ نەبەخشیوم... 💔

و: ئەیاد فەهمی
بۆهاوسەرانBoHawsaran

09 Mar, 06:42

1,156

،ٚٚ ئەی ژن...
تۆ جوانیت ،بەبێ گوێدانە ئەوەی، کە چەند بەنەرێنی سەیری خۆت دەکەیت..

،ٚٚ ئەی ژن..
تۆ جوانیت،بەبێ گوێدانە ئەوەی ،کە کێشت یان کەمەرت چەن گەورەیە..

٫ٚٚ ئەی ژن...
تۆ جوانیت، بەبێ گوێدانە ئەوەی ،کەقژەشێواوەکەت یان کەموکورتییەکانت کەخۆت دیاریت کردووە..

٫ٚٚئەی ژن..
تۆ جوانیت ، بەبێ گوێدانە ئەوەی ،کە بۆ زۆرینەی پیاوان بسەلمێنیت چەند سەرنج ڕاکێشیت...

ئاخر ،بوونی پیاوی زۆر لەپشتت مانای ئەوە نادات، کەتۆ چەنە ژنێکی جوانیت..
ئەوە نرخە کەمەکانن سەرنجی کڕیارەکان ڕادەکێشێن،
هەتا نرخ هەرزان بیت مشتەری زیاتر بەڕێوەیە..
وە هەروەها تۆش تا ئاسان بیت پیاوی زیاتر بەڕێوەیە...

لەبیرت بێت ... ئافرەت ، بەتەجمیل و مۆدێل وبەمکیاجی براندە بەناوبانگەکان و بەجلی نیمچە ڕووت جوان نابێت..
،ٚٚبەڵکو..
بە ڕەوشت وشەرم و بەخۆ قبوڵکردن بەو شێوەی کەهەیە وە بەسنورەکانییەوە جوانـــە...
،ٚٚ جوانی...
لەناوخەوە دێت و لەدەرەوە شاژنانە ڕەنگ دەداتەوە...

#شابانو محمد.
بۆهاوسەرانBoHawsaran

08 Mar, 16:09

1,255

مژدەیەک بۆ ئافرەتان لەڕەمەزاندا

پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێت: هەركەسێ بەربانگ بۆ ڕۆژووەوانێ ئامادە بكات وەك ئەو پاداشتی بۆ هەیە بەبێ ئەوەی هیچ لە پاداشتی ڕۆژووەوانەكە كەم ببێتەوە.


چەند ڕێنماییەك بۆ خوانی ئێوارانی ڕەمەزان:
۱ - زیادەڕەوی مەكە لە درووستكردنی چەند جۆر چێشت و خواردن و خواردنەوە .
۲ - بیرت لای دراوسێ و خزمە هەژارەكەت بێ بەشی ئەوانیشت بیرنەچێ .
۳ - بەهیچ شێوەیەك وێنەی خوان بڵاو مەكەرەوە .
٤ - زۆر خۆری مەكە بۆئەوەی نوێژی تەراویح و عیبادەتەكانی ترت بەجوانی بۆ ئەنجام بدرێ.

#ڕەمەزانی_توێشووی_قیامەت
بۆهاوسەرانBoHawsaran

08 Mar, 14:39

1,168

#٨ی_مارس واتە باوك و دایك و برا ھەرچیان ووت تۆی کچ بڵێ نەخێر من ئازادم و ماڵ بەجێ بھێڵە و لە خانوی ڕێکخراوەکانی ژنان بە ئیسراحەت لێی دانیشە.
بۆهاوسەرانBoHawsaran

08 Mar, 14:27

1,139

نــزای ڕۆژوو شکاندن

" ذَهَبَ الظَّمَأُ، وَابْتَلَّتِ الْعُرُوقُ، وَثَبَتَ الْأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللَّهُ "
واتـە: تینـویـەتی ڕۆیشـت و دەمـارەکـان ڕەوینــەوە ، پاداشتەکەشمان چەسپاوە و مسۆگەرە بەویستی خوای گەورە.

خوای گەورە ڕۆژوی هەموو لایەک قبوڵ بکات 🩶 🌙
بۆهاوسەرانBoHawsaran

08 Mar, 12:03

1,175

گەر ئافرەت میهرەبانبوو توڕەی باردەکات
لە کۆمەڵگە نەک ماڵ و خێزانەکەی

#میحراب #خێزان #پەروەردە #ئیمان
بۆهاوسەرانBoHawsaran

08 Mar, 10:18

1,194

🌹خەسڵەتەکانی پیاوی باش و نمونەیی🌹

وەک چۆن لە ژیانی ھاوسەرگیری ئافرەت چەند خەسلەتێکی نموونەیی ھەیە، بەھەمان شێوە پیاویش ھەندێک خەسڵەتی نموونەیی ھەیە لە وانەش :
١- راستگۆ و روون بێت لە قسەکردن .
٢- پیاوێکی خواناس بێت و بەنھێنی و بە ئاشکرا یادی خودا بکات .
٣- گرنگی بە ناخی خێزانەکەی بدات پێش ئەوەی گرنگی بە رووخساری بدات .
٤- گرینگی بە جلوبەرگی خۆی بدات و خۆی خاوێن رابگرێت .
٥- پێویستە پیاوێکی سیستەماتیک بێت و کاتژمێرەکانی خۆی دابەش بکات لە نێوان کاری دەرەوە و ماڵەوە و یارمەتیدەر بێت لە پەرەوەردەکردنی منداڵەکانی .
٦- ھانی خێزانەکەی بدات بۆ ئەوەی بەشداری لە وانە ئاینیەکان بکات .
٧- متمانەی بە خێزانەکەی ھەبێت و گومانی خراپی پێ نەبات .
٨- نابێت زۆر سەفەر بکات و بۆ ماوەیەکی زۆر لە خێزانەکەی دوور بکەوێتەوە، بەڵکو پێویستە ماوە نا ماوە گەشتیان لەگەڵ بکات .
٩- ئاگاداری ھاوژینەکەی بێت و یارمەتی بدات لە کاری ماڵەوە .
١٠- خەرجی خێزانەکەی بە رێک و پێکی بکات و کەسێکی رەزیل نەبێت .
١١- دوور بکەوێتەوە لە جنێودان و لێدان .
١٢- نھێنی ماڵەوەی بپارێزێت .
١٣- بە شێوەی نەرم مامەڵە لەگەڵ خێزانەکەی بکات و قسە خۆش بێت و گوێ لە قسەکانی ھاوژینەکەی بگرێت.....
#بۆهاوسەرانbohawsaran