ئەم سێ شتەت لە خەڵکی بشارەوە
ذهبك وذهابك ومذهبك...
مەبەست لە (ذهبك)ە ئەوەیـە:
ماڵ و حاڵ و ئەو نیعمەتانەیە کە پێت بەخشراوە،
چونکە خەڵکی ئیرەیی بە ماڵ و سامانەکەت دەبەن،
ئەگەر سامانیشت کەم بێت بەچاوی بەزەییەوە تەماشات دەکەن، یـان بەچاوی کەم تەماشات دەکەن...
هەموو نیعمەتێک کەسێک هەیە ئیرەیی پێ ببات.
مەبەست لە (ذهابك)ە ئەوەیە:
ئەو کارانەی نیازت هەیە ئەنجامی بدەیت، وەک پرۆژەیەک، کڕینی خانووی تازە، هاوسەرگیری...
زمانت بگرە و دەبینیت کارەکانت بەدەستەوە دێن...
یەعقوب بە یوسفی وت: خەونەکەت باس مەکە لای براکانت!
هەرچەندە هێشتا خەونێکـبوو، نەهاتبووە دی...
مەبەست لە (مذهبك)ە ئەوەیـه:
ئامۆژگاری کەس مەکە مەگەر خۆی داوای ئامۆژگاری بکات،
زۆر مەڵێ حەزم لەوەیە و ڕقم لەوەیە، خەڵکی هەموو شتێکی تۆ نەزانن باشە، ئاوا جوانتریت لەلایان...
پێشەوا عومەر فەرمووی:
چەندین جار لە قسەکردن پەشیمانبوومە،
بەڵام هەرگیز لە بێدەنگی پەشیمان نەبوومە...💛
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی