Neueste Beiträge von AVA TODAY (@avatodaykurdi) auf Telegram

AVA TODAY Telegram-Beiträge

AVA TODAY
Dear @durov

This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts.


بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ:

@avakurdiadmin
9,797 Abonnenten
71,199 Fotos
51,848 Videos
Zuletzt aktualisiert 06.03.2025 09:13

Ähnliche Kanäle

Aryen TV
6,527 Abonnenten

Der neueste Inhalt, der von AVA TODAY auf Telegram geteilt wurde.

AVA TODAY

01 Mar, 16:22

453

💥بانە

بەشێكی دیكە لە ڕێوڕەسمی بەڕێكردن و بەخاكسپاردنی شەش شاخەوان كە بەهۆی ڕنووی بەفرەوە گیانیان لەدەست دا.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

01 Mar, 16:14

520

💥دوایین ماڵئاوایی كوڕی شەهلا ڕەحمانی، شاخەوانی خەڵكی بانە كە لە هەرەسی بەفردا گیانی لە دەست دا.
شەهلا ڕەحمانی لە گەشتەكەیدا بۆ لوتكەی كەڵەكەجاڕ كوڕەكەشی لەگەڵ بووە، بەڵام لە گەڕانەوە خۆی كەوتە ژێر ڕنووی بەفر.
ئەمە ئەو كاتەیە كە كوڕی شەهلا ڕەحمانی تەرمی دایكی دۆزیوەتەوە و لە باوەشی گرتووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

01 Mar, 14:40

859

💥كوژرانی دوو بەکرێگیراوی سپای تیرۆریستی پاسداران لە هێرشێکی چەکداریدا لە سەراوان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١١ی ڕەشەمە، دوو بەکرێگیراوی تیرۆریستی پاسداران "پڕۆژەی ئەمنیەتی قەرارگای شەهید سەجاد" بە ناوەکانی سادق مەحموودی و میلاد دامەنكەش لە شاری سەراوان بە تەقەی چەکدارانی نەناسراو كوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی حال وەش، هێرشبەرەکان بە تەقەی یەک لە دوای یەک هەردوو کەسەکەیان کوشتووە.

ڕێكخراوی جەیش ئەلعەدل بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

01 Mar, 13:32

963

💥#مەریوان


چەند دیمەنێكی دیكە لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەشكۆی نەورۆز لە ئاوایی "چەشمیەر" بە بەشداری دەیان هەزار کەس.




🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

01 Mar, 13:09

985

💥بانە

ڕێوڕەسمی بەڕێكردنی شەش شاخەوان كە بەهۆی ڕنووی بەفرەوە لە بەرزاییەكانی حەوتاشی بانە گیانیان لەدەست دا.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

01 Mar, 13:05

930

💥#مەریوان


بەشێكی دیكە لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ئاوایی "چەشمیەر" بە بەشداری دەیان هەزار کەس و بەكارهێنانی جامانە.






🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

01 Mar, 11:56

1,157

🔺🔻ترانه «حسرت» بیتا صادقیان؛ احضار این هنرمند موسیقی به دادسرای اصفهان

بیتا صادقیان، خواننده و مدرس موسیقی، با انتشار ویدیویی از اجرای ترانه «حسرت» با آهنگسازی سیاوش قمیشی در اینستاگرام خود، موجی از احساسات را برانگیخت. وی ضمن انتشار این ویدیو نوشت:

«من خاک و آب و وطنم را از دست داده‌ام. خواستم فریاد بزنم بگذار وطنم را یک‌بار، فقط یک‌بار به آغوش بکشم و احساس کنم متعلق به اینجا هستم.» این اجرا با استقبال گسترده هوادارانش روبه‌رو شد.»

همچنین بر اساس گزارش‌های منتشرشده، بیتا صادقیان به دلیل فعالیت موسیقایی خود به دادسرای اصفهان احضار شده است.

او قرار است روز سیزدهم اسفند به اتهام «جریحه‌دار کردن عفت عمومی و انتشار محتوای مبتذل از طریق سیستم‌های رایانه‌ای» در دادگاه حاضر شود، پرونده‌سازی که بار دیگر سرکوب سیستماتیک علیه هنرمندان زن را برجسته کرده است.

🆔 @javanmardi77
AVA TODAY

01 Mar, 11:00

1,141

💥#نەورۆز


بەشێكی دیكە لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ئاوایی "چەشمیەر" بە بەشداری دەیان هەزار کەس.






🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

22 Feb, 16:32

198

💥هێرشی چەکداری بۆ سەر بەرپرسێکی بونیادی مەسكەنی سیستان و بەلووچستان لە زاهیدان

ئەمڕۆ شەممە ٤ی ڕەشەمە، بەرپرسێکی باڵای دامەزراوەی بونیادی مەسكەنی سیستان و بەلوچستان لە نزیک کونسوڵخانەی پاکستان لە شەقامی باقری لە زاهیدان كرایە ئامانجی هێرشێکی چەکداری.

بەپێی ڕاپۆرتێکی حال وەش، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم کەسە کە وادیارە سەرۆکی دامەزراوەی بونیاد مەسكەنی پارێزگایە، لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیدا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە گیانییەکان یان بارودۆخی جەستەییی ئەم بەرپرسە دوای هێرشەکە لەبەردەستدا نییە و تا ئێستا هیچ گرووپ و تاکێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

هێرشەكە لە دۆخێکدا ڕوویدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بینای بارەگای ڕێکخراوی گوندەکانی دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی چابەهار کە لەژێر چاودێریی بونیاد مەسكەن کاریان دەکرد، لەلایەن گرووپی جەیش ئەلعەدلەوە تەقێندرایەوە. ئەم بارەگایە ڕەخنەی زۆری بەهۆی ڕۆڵی ڕاستەوخۆی لە لەنێوبردنی ماڵە ڕەسەنەکانی بەلووچ و دەستبەسەرداگرتنی زەوییەكانیان، لێگیراوە.



🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٤ی ڕەشەمە ١٤٠٣
‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

22 Feb, 15:58

457

💥بڵاوكردنەوەی ماددەی هۆشبەر بە شێوەیەكی ڕێكخراو لە ورمێ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

ڕاپۆرتە گەیشتووەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە حکوومەتی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی ڕێکخراو ماددەی هۆشبەر لە نێو لاوانی ورمێدا بڵاو دەكاتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە هەندێک ناوچەی شاری ورمێ لەوان مەیدانی ولایەت فەقیه، ئەو دوکانانەی کە وا دەردەكەون جگەرە دەفرۆشن، لە ڕاستیدا ناوەندی دابەشکردنی حەبەكانی دەروونی (میتادۆن، ترامادۆڵ و هتد) و ماددە هۆشبەرەکانی دیکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە نیزامییانی حکوومەت کە بە درێژایی شەو و ڕۆژ لەم ناوچەیەدا ئامادەن، بە تایبەت لەبەردەم وێستگەی ئیسلام ئاباد و قەسابخانە، هیچ هەنگاوێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کێشەیە ناگرنەبەر.

حکوومەت نەک هەر ڕێگری لە تەشەنەکردنی ئەو دیاردەیە ناکات، بەڵکوو خودی سپای تێرۆریستی پاسداران لە ڕێگەی بەکرێگیراوەکانییەوە فاکتەری سەرەکیی بڵاوكردنەوەی سیستماتیکی ماددەی هۆشبەر لە نێو گەنجەكاندایە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٤ی ڕەشەمە ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi