یادی پەروەرێنم📿🤍 @yadiparwarenm Channel on Telegram

یادی پەروەرێنم📿🤍

@yadiparwarenm


أَلَا بِذِكۡرِ ٱللَّهِ تَطۡمَىِٕنُّ ٱلۡقُلُوبُ🫀

چەناڵێک تایبەت بە باس و یادی پەروەرێنەکەم🥹

یادی پەروەرێنم (Arabic)

يادی پەروەرێنم هو قناة تيليجرام تهتم بنشر الذكر والتأمل في آيات الله وآثاره. تهدف القناة إلى تعزيز الروحانية والسلام الداخلي من خلال توجيهات دينية وأدعية ملهمة. إذا كنت تبحث عن مصدر للاسترخاء والتأمل في تعاليم الله، فإن يادی پەروەرێنم هو المكان المثالي لك. انضم إلينا اليوم واستمتع بمحتوى ملهم يغذي القلب والروح. تخلص من الضغوط اليومية وابحث عن السلام الداخلي مع يادی پەروەرێنم. انضم إلينا الآن واكتشف طريقك نحو السعادة والسلام الداخلي.

یادی پەروەرێنم📿🤍

18 Dec, 11:09


وَاصْبِرُواۚ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ 🖤

یادی پەروەرێنم📿🤍

13 Dec, 11:35


دڵەکـەم تامەزرۆی گەشـتێکی دوورە، دوورێك کـە ئیتر دەستی خەم و ژانی دونیا پێی نەگات، دورێك کـە ئیتر ترپەیی پێی مرۆڤەکـانیش نەبیستێت، دورێك کـە ئیتر دووریـم ببڕێتەوە و ماندوێتی ڕێگام دەربچێت بەڵێ دورێکی زۆر دوور لە چاوان دوور

ئەی پەروەردگـارم دووریم لە دونیا پێبدە و نزیکـی لە خۆت🕊️🤍

یادی پەروەرێنم📿🤍

12 Dec, 14:24


اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد 🤍

یادی پەروەرێنم📿🤍

08 Dec, 18:29


دائیم ئەشاعیرە جەهمیەکان پیشتیوانی طاغوتان بوون........

ئەبێت ئەم عەمامە پیسانە لەکوێ بن

باشە چون خەڵک نوێژی لە پشت ئەمانەوە کردوە ، دینی لێ وەرگرتون؟؟!!!!

لەکاتێدا زانیویانە ئەوە حاڵیانە.... یان وەلی ئەمری و دیموکراسی خوازەکان کە هیچیان لەمان کەمتر نیە ...

هەمو خەمی ئێمە هۆشیار کردنەوەی خەڵکیە لەم دەجال و کەذابانە...

یادی پەروەرێنم📿🤍

07 Dec, 16:11


دڵی چیت بە دونیا خۆشە لەڪاتێڪدا وەڪ سزایێڪ بە ئادەم بەخشراوە💔🥀..!!

یادی پەروەرێنم📿🤍

07 Dec, 08:04


لەو باوەڕەدام کە خوای گەورە ئیرادەی خێری بە ڕاستکردنەوە یان دانانی بناغەیەکی ڕاست و درووستی عقیدەی بە هەر کەس هەبێت ئاشنای دەکات بەم گەوهەرە بە شەرحی مامۆستا احمد خۆیەوە بەشێوەی شەرح و کتێب بە چاپێکی جوان و ھەرزان کە پارەی دوو پیتزایە کە بە دیلڤەری داوای دەکەیت بۆ بەردەم دەرگاکەت .

لە پێشانگا لە کتێبخانەکەی مامۆستا ناصح سازانی دەستان ئەکەوێت(ژمارەی شوێن / F-2 )

جگە لە پێشانگا لەم شوێنانەش هەیە:

سلێمانی / کتێبخانەی ئاویار ناصح سازانی ،دارەسوتاوەکە بەرامبەر بینای کەشتی نوح ،پاسەکانی مامۆستایان

هەولێر/ مکتبة صلاح الدین

یادی پەروەرێنم📿🤍

06 Dec, 18:45


تامی ڕاستەقینەی هیدایەتت نەچەشتووە ئەگەر بەتەواوی دەستت لەهۆکاری سەرەکی تاوانەکانت هەڵنەگرتووە..!!لەزۆربەی کاتەکانیشدا هۆکاری سەرەکی تاوانەکانت هەمان ئەو شتەیە کە دەستهەڵگرتن لێی زۆر قورس و ناڕەحەتە لەسەرشانت..!!

ئەکرێت:(ئەو ڕسقەبێت کەبەحرامی دەستت ئەکەوێت)..
ئەکرێت( ئەو کەسەبێت کە بەحرامی پەیوەندیت لەگەڵی بەستووە)..
ئەکرێت:(ناوبانگەکەت بێت کەبەڕێگایەکی حرام بەدەستت هێناوە)..
ئەکرێت:( خۆشویستنی کەسێک بێت کە لەپێناو الله تعالی دا نەبێت - یاخود ڕق و بوغز بەرامبەر کەسێک کە لەپێناو الله تعالی دا نەبێت)..
ئەکرێت:( بڵاوکردنەوەی وێنەکانت بێ وەک ئافرەتێک لەکاتێکدا الله تعالی هیدایەتی دابوویت بۆباڵاپۆشیت کەچی لەبری دەست پێوەگرتنی ، بەکارت هێنا بۆ ویستێکی دونیاییت)..
ئەکرێت:(سەیرکردن و تێڕوانینی زۆرت بێ بۆ نامەحرەم و بەراوردکردنیان بەهاوسەری ژیانت و بەمەش نەئەوان بەدەستدێنی و نە ئاسوودەش دەبی لەگەڵ هاوسەرەکەت)..
ئەکرێت:(مامەڵە و کڕین وفرۆشتنێک بێت لەسەر بنەمایەکی پێچەوانەی شەرع یاخود فێڵکردن و فریودانی خەڵکی تێیدا )..

هۆکاری زۆری تر هەن کەگەورەترینیان و سەرەکیترینیان کە تامی هیدایەت ناچێژی هەتا دەستی لێهەڵنەگری :(شِرک - هاوەڵ بڕیاردان بۆ الله تعالی)..
کەسەرچاوەی سەرەکی هەموو تاوان و لادانەکانە و تاکە ڕێگای نەجات بوونت لێیشی تەنها (دەستگرتنتە بەزانستی عقیدە و فێربوونی بنەماسەرەکییەکانی ئیمان و باوەڕەکەت و دەستگرتنت بەمەنهەجی ڕاستی سەلەف کە ئەویش دەستگرتنە بەقورئان و سوننەتەوە)..

یادی پەروەرێنم📿🤍

04 Dec, 17:09


ئومێدێک لە زەوی نەماوە
چاوەکان هەر بۆ ئاسمان دەڕوانن🥀
🖤..!!

یادی پەروەرێنم📿🤍

30 Nov, 16:35


بەسە هەوڵدان بۆ دونیا تۆزێک هەوڵ بۆ دینەکەتان بدەن💔😔..!!

یادی پەروەرێنم📿🤍

28 Nov, 10:53


ڕەحمەتی خوداتان لێبێت کتێبێک بکڕن کە پێویست و گرنگە بۆ ژیان و بارودۆخی ئێوە و دەبێتە ھۆی گۆڕانکاریتان .

نەوەک کتێبێک بکڕن تەنھا لەبەر ھەرزانییەکەی .

با یەک کتێب یان کتێبێکی چەند بەرگی بکڕن کە نرخەکەی ٥٠ ھەزار دینارە وگۆڕانکاری درووست دەکات ئێوەدا زۆر لەوە باشترە بەو نرخە ١٠ کتێبی ٥ ھەزاری بکڕن لەبەر ھەرزانیەکە و سوودێکی وەھایی نەبێت و لەماڵەوە فڕێی بدەن .

ھێندەش گرنگی دەدەن بە بڵاوکردنەوەی ڕەسمەکانتان بۆ خەڵکی تا بزانن کەسێکی خوێنەریت بە نیوەی ئەوە گرنگی بدە بە گۆڕانکاری لەخۆتدا ، چونکم ئەوەی بەلای خەڵکیەوە گرنگ نەبێت تۆیت ئەوە باش بزانە ، خەڵکی ئەو سوودەیان لەلا گرنگە کە پێیان دەگەیەنیت و ئەمەش بە گرنگیدان بە خودی خۆت و پڕ زانستکردنی خۆت دەکرێت .

یادی پەروەرێنم📿🤍

27 Nov, 15:30


ئەو دڵە نامرێت ڪەترپەڪانی تێڪەڵ بە ئایەتەڪانی قورئان بووە🫀..!!

یادی پەروەرێنم📿🤍

21 Nov, 20:38


یارەب بێ بەشم مەکە لە شەفاعەتەکەی💔😔

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَی مُحَمَّدٍ، وَّعَلَی آلِ مُحَمَّد🤍

یادی پەروەرێنم📿🤍

19 Nov, 16:47


هیدایەت نورە، ڕەحمەتە، سۆزی پەروەردگارە بۆ بەندە، بۆ ئەم نورە دەستی تکام هەڵدەبڕم و دەڵێم ئەی بەخشەر داوایی هیدایەتم نەکردبوو کەچی منەتت کرد بەسەرما و پێت بەخشیم سوپاسگوزارم، بۆ مانەوەشی داوایی سەلامەتی ئەم هیدایەت ەو داوایی ثابتیت لێدەکەم و ئیمانەکەم ئەمانەتت بێ لە ڕۆژێک توانایی خۆڕاگریم نامێنێ ..
اللهم اهدي قلبي 🤲🏻

یادی پەروەرێنم📿🤍

16 Nov, 13:31


ئەوەی برای هەیە خەمبار نەبێت چونکە گەورەترین سامانی هەیە خودا دەفەرموێت {سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ} ئێمە پشتوو بازووی تۆ بەهێز دەکەین بەهۆی براکەتەوە🥰

یادی پەروەرێنم📿🤍

12 Nov, 16:39



« مرۆڤ پێـویستە هەندێڪ ڪات تەرخان بڪات تیاۍ ـدا لە پەروەردگارۍ بپارێتـەوە و موناجاتۍ بڪات , وە لەگەڵ نەفسـۍ بەتەنیا بمێنێتـەوە و لێپێچینـەوەۍ لەگەڵ بڪات , ئەم ڪردەوەیەشـۍ باشـترە لەوەی لەگەڵ خەڵڪ ڪۆببێتـەوە و سـودیان پێ بگەیەنێت هەر بۆیە مانەوەی مرۆڤ بەتەنیا لە شـەودا لەگەڵ پەروەردگارەڪەۍ باشترە لە ڪۆبوونەوەۍ لەگەڵ خەڵڪ »

[ شـرح العـمدة لابن تيميـة | ۳ / ٦٥۰ ]

یادی پەروەرێنم📿🤍

10 Nov, 15:18


هاتووە تا خێزانی نوێ بنیات بنێت پێوستی بە میهرەبانیە ،سۆز ،خۆشەویستی یە…) گەر ئەمانە لەماڵی پیاوەکەیدا نەبوو ئەوا ماڵی هاوسەرەکەی دەبێتە سجنێک بۆی🌚🖤..!!

یادی پەروەرێنم📿🤍

07 Nov, 16:39


گەر دەتزانی پێغەمبەری -صلی الله علیه وسلم- خوا بە چی ناڕەحەتیەکدا تێپەڕیوە بۆ ڕووناک کردنەوەی ڕێگای تۆ هیچ رۆژێکت تێنەدەپەڕاند بەبێ صەڵاواتدان لەسەری💔


‏اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آل مُحَمَّدٍ کَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ

یادی پەروەرێنم📿🤍

02 Nov, 16:11


ئایا دروستە ئافرەتان بەخێرهاتنی پیاو بکەن؟

⬅️هەرگیز گوێت لەوە بووە خوشکە سەنگینەکانم ؟
فەرموودەیەک بڵێ دایە عایشە(الله لێیان ڕازیبێت) هاتە لای میوان و بەخێرهاتنی کردن و خواردنی هێنا ..، و قسەی خۆشی بۆ میوانان کرد..?!!

⬅️یان صحابەیەک هەیە بڵێ والله ئافرەتێکی چاکە خێزانەکانی پێغەمبەر(️ﷺ) بخێرهاتنی کردین و دانیشت لەلامان ڕووخۆش و قسە خۆش بوون..?!!

⚠️نا نەخێر گیانەکانم بەڵکو الله تعالی فەرموویەتی:-
{وَإِذَا سَأَلۡتُمُوهُنَّ مَتَـٰعࣰا فَسۡـَٔلُوهُنَّ مِن وَرَاۤءِ حِجَابࣲۚ ذَ ٰ⁠لِكُمۡ أَطۡهَرُ لِقُلُوبِكُمۡ وَقُلُوبِهِنَّۚ}
[سُورَةُ الأَحۡزَابِ: ٥٣]

واتە:- خۆ ئه‌گه‌ر داوای شتێکی پێویستان (له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر️( ﷺ ) کرد له پشتی په‌رده‌وه داوای لێبکه‌ن، ئا ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره چاکتر و پاکتره بۆ دڵی ئێوە و ئه‌وانیش...

⬅️کەواتە خوشکەکەم نە واجبە نەسونەتە تۆ بەخێرهاتنی پیاوان بکەی جگە لەوانەی الله تعالی لە قورئانی پیرۆزدا ڕێگای پێداوی ...

یادی پەروەرێنم📿🤍

30 Oct, 16:18


ڪەس لہ مردن ڕزگارۍ نابێت⚰️..!!

یادی پەروەرێنم📿🤍

29 Oct, 09:33


باشە ئەوە ھەر زۆر ئاساییە لاتان⁉️

موسوڵمان بیت و ئەھلی مزگەوت بیت کە تەلەفونت بۆ ھات زەنگی موبایلەکەت مۆسیقا بێت یان گۆرانی..؟!! لەناو مزگەوتیشا تەلەفونت بۆ بێت..!! ئەو ھەموو نشیدە درووست و ئایەتە پیرۆزە بۆ نایخەیتە سەر زەنگی موبایلەکەت..؟! ھەر تەلەفونت بۆ ھات با بکەویتە سەر خەتی قیامەت..!!

یادی پەروەرێنم📿🤍

24 Oct, 18:17


« هـۆگـرتــمـ..»
«ڪەچی سـەدان خاڪ و شار وا مـن لە دوورتــم
بەڵام بە هـەموو هۆز و خاڪـ مــن شـاگردتـــم
مـەگـەر زمانـێـڪـ شڪ دەبـەم بـۆ داخــی دڵ..!
هـەر ئـەوە دەزانــم بـۆ دیـدارت زۆر شەڪـەتــم.»

...💔

یادی پەروەرێنم📿🤍

22 Oct, 16:23


ئەمە پێی ئەڵێن خۆشەویستی راستەقینە🖤

یادی پەروەرێنم📿🤍

20 Oct, 10:27


الحمدللە پەنجەی تەوحید و شەهدامان بۆ هیچ کەسێک پیس نەکردوە وە نایکەین و غەیری اللە شاهیدی نادەین بۆ هیچ و بە غەیری دینی محمد بە هیچ یاسای دەستکرد ڕازی نین و نابین...!!!

یادی پەروەرێنم📿🤍

19 Oct, 17:13


دەنگ مەدە خۆت توشی شیرک مەکە
یاسا دانان ئیشی الله یە ئیشی عەبد نیە..!!

یادی پەروەرێنم📿🤍

19 Oct, 11:04


صبر🖤

“ئەوەی بە ساڵ نابێت بە ساتێک ئەبێت تۆ بەس باوەڕت بە الله تعالی هەبێت “

یادی پەروەرێنم📿🤍

18 Oct, 13:08


دڵمان لەوێ و خۆمان لێرە💔🥀..!!

یادی پەروەرێنم📿🤍

14 Oct, 11:32


"تەنیایەکەم چییەتی لە دووڕوەکەی ئێوە جوانترە💔

یادی پەروەرێنم📿🤍

11 Oct, 11:36


هەر لە یەکەم وتارەوە داخی کرد بە دڵی زۆر کەسدا😁❤️‍🔥

یادی پەروەرێنم📿🤍

09 Oct, 11:22


الحمدلله ثم الحمدلله بۆ ئەو هەواڵە خۆشە یارەب نوخشە بێت لە مامۆستا حەق بێژەکانی تریشمان☝🏻

یادی پەروەرێنم📿🤍

07 Oct, 18:01


ئارامی🫀

یادی پەروەرێنم📿🤍

05 Oct, 10:16


🪶ابن سیرین رحمە اللە دەفەرموێ
ئەگەر بەندە دینەکەی لە قورئان و سوننەت و ئاثاری سەحابە و زانایانی پێشین وەربگرێت ئەوا ئەو کەسە لەسەر رێگای راستە..

📗الشريعة ٣٠

🍃بزانە رەحمەتی اللەت لێبێت دین واتا ( قال اللە و قال رسول اللە ) بفهم سلف الامە گەر شتێک لای ئەوانەوە نەهاتبوو ئەمە دین نییە..

یادی پەروەرێنم📿🤍

04 Oct, 09:37


وَاعْلَمْ رَحِمَكَ اللهُ أَنَّهُ يَنْبَغِي لِلعَبْدِ أَنْ تَصْحَبَهُ الشَّفَقَةُ أَبَدًا مَا صَحِبَ الدُّنْيَا، لأَنَّهُ لَا يَدْرِي عَلَى مَا يَمُوتُ، وَبِمَا يُخْتَمُ لَهُ، وَعَلَى مَا يَلْقَى اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ، وَإِنْ عَمِلَ كُلَّ عَمَلٍ مِنَ الخَيْرِ.

إمام بەربەهاری رحمە️ اللّٰه ئەفەرمێ: وە بزانە ڕەحمەتی️ اللّٰه تان لێبێت کە پێویستە بەندە هەموو کات ترسی هەبێت تا لە دونیا دابێت، چونکە نازانێت لەسەر چ شتێک دەمرێت، وە بەچی کۆتایی دێت، وە لەسەر شتێک دەگاتە دیداری️ اللّٰه عز وجل، خۆ ئەگەرچی هەموو کارێکی باشیش بکات.

📚«شَرْحُ السُّنَّة لِلبَرْبهَارِيُّ : ٩١»

یادی پەروەرێنم📿🤍

01 Oct, 10:16


••🪶📃|

قال أبو عمران الجوني : أدرڪت نفرا يقولون : زينة المؤمن طول صمته ، وعزه استغناؤه عن الناس.❝

ٲبو عمران الجوني دەفەرموێت : گەیشتم بە ڪەسانێك دەیانوت : جوانی ئیماندار بێدەنگیە درێژەڪەیەتی ، وە شڪۆ و عیزەتەڪەی بێ پێویستیەتی لە خەڵڪی.❝

◆القناعة والتعفف لابن ٲبي الدنیا | 90

یادی پەروەرێنم📿🤍

30 Sep, 17:02


💔🤚🏻..!!

یادی پەروەرێنم📿🤍

30 Sep, 10:57


“دڵنیابن کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە بەهەشتدا لە ژێر سێبەری درەختێکدا دادەنیشین و بە هەموو شتێکی بچووکی ژیانی دونیا پێدەکەنین”

یادی پەروەرێنم📿🤍

29 Sep, 16:32


رسول الله صلی اللە علیە وسلم ئەفەرموێت :خير النكاح أيْسَرُه باشترین و بەرەکەتدارترین جۆری زەواج ئاسانترینەکانیەتی و مارەییەکەی کەمە .

کاممان لە کچانی صەحابە باشترین هاا..؟! کاممان عیبادەتەکانمان و تەقواکانمان لەهی ئەوان باشترە..؟! لەکاتێکدا مارەیی ئەوان بەسیت ترین شت بووە ئێمەش خۆمان بە کچانی صەحابەکان ناگۆرینەوەی ئەمەیە عیبادەتمان ئاوها ئەمانەوێت بەهەشت بەدەست بهێنین لە کاتێکدا زەواجمان قورس کردووە لەسەر گەنجەکانمان..؟!!

هیچ شەرم و ترسی ناوێت بڵێ بە کەس و کارت من ئەوە دەکەم دینەکەم پێی باشە نەک ئێوە تۆ مەبە بەبەشێک لەوەی زەواج قوورس بکەیت لەسەر گەنجەکانمان ئێمەش خاوەنی براین هیچ نەبێت با بیرلەبراکانی خۆمان بکەینەوە ئەوانیش ئەچنە ناو ئەو پرۆسەیەوە..!! باشە بۆچی پێت عەیبە بە مارەییەکی کەم شوو بکەی..؟!!ئەسڵەن ئەوە شانازیە و خێرە دەستت ئەکەوێت .

1,097

subscribers

227

photos

539

videos