پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن @pdilmanaziz Channel on Telegram

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

@pdilmanaziz


@dilmanaziz بۆ پەیوەندی کردن

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمان (Kurdish)

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمان تایبەتە بە یەکێتی بەکارهێنەران و دلنیاکانی خۆشیاری کوردی. ئەم کەنالە بۆ ئەوانەی کە دەتوانن بە پارێزگری جیاوازی پەیوەندییەکی نوێ دابنێن و لەگەڵ هاوڕێیان بەخشی خۆشیاری و هونەرمەندی بەکارببێن. پارێزەر/دیلمان عبدالرحمان چەندین بەرهەم دیاری کراوە کە تایبەتە بە پارێزگری کتێب و هاوڕێکانی خۆشیاری. ئەمەش لەگەڵ ئەو تایبەتمەندییان تایبەت بە دیاریکردنی بەستەرەکانی بەستەری لە مەکتەبی ئۆنلاینەکانی هەروەها بۆ کتێبخانەکانی بەهارت، لەرەستایی و ئینگلیزی. دابەشکردن بە پارێزەر/دیلمان عبدالرحمان بۆ لەخۆشترین تایبەتمەندییەکانی خۆشیاری و هونەری کوردی.

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

01 Nov, 14:12


بەپێی ماددەی 268 لە یاسای سزادانی عیراقی

سزادەدرێت بە زیندانیکردن کە لە 10 سال زیاتر نەبێت هەرکەسێک هاوکاری هەلهاتن یان کارئاسانی بۆ تاوانبارێک بکات کە سزای اعدامی هەبووبێت

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

14 Oct, 20:53


یاسای سزادانی عێراقی
لە ماددەی ٣٧٦
سەبارەت بە گرێبەستی هاوسەری پوچەڵ دەڵێت ;
بە بەندكردنێك سزادەدرێت كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت وە یاخود بە حبس كردن هەركەسێك گرێبەستی هاوسەرگیری كردبێت سەرەڕای ئەوەی كە زانیبێتی پوچەڵە لەڕوی یاسای و ئاینی وە هەروەها ئەو كەسەیشی كە گرێبەستەكەیان بۆ ئەكات سەرەڕای زانیاری بە پوچەڵی گرێبەستەكە

سزاكەی بەندكردنە كە لەدەساڵ كەمتر نەبێ ئەو هاوسەرەی هۆكاری پوچەڵی گرێبەستەكەبێت و ئەو هۆكارەی شاردبێتەوە یان بە گرێبەستە پوچەڵەكە لەگەڵی (جووت بوبێت)


پارێزەر /دیلمان عبدالرحمن عزیز

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

31 Aug, 12:45


کاتێک پیاوێک بە پارەی خۆی خانوو یا زەوی یا سەیارە دەکڕێت، تاپۆ یان سنوی دەکات بە ناوی ژنەکەی یان کوڕەکەی، ئایا کامیان خاوەنی یاسایی موڵکەکەن؟ ئەگەر کێشە کەوتە نێوانیان و داوای کردوەوە یاسا بۆی دەگەڕێنێتەوە؟

وەڵام / لە یاسادا شێوەیەکی گشتی، خاوەنی تاپۆ خاوەنی خانووە، خاوەنی سنوی خاوەنی سیارەیە، بەڵام ئەمە بۆ هەموو حاڵەتێک نیە، بۆ نموونە لەم دوو حاڵەتەدا، کە پیاوەکە پارەکەی داوە بەس طاپۆی خستۆتە سەر ژن یا منداڵ، دەتوانی هەرکات ویستی داوای تەواوی ئەو پارانە بکەیتەوە، کە لە کڕینەکەدا سەرفت کردووە.ئەمەش بە تۆمارکردنی داوایەک دەبێت لە دادگا، بە ناوی داوای شایستەیی (الاستحقاق) تیایدا داوای تەواوی بەهای خانوەکە بکات، ئەگەر پیاوەکە توانی بە بەڵگەی یاسایی بیسەلمێنێ کە پارەی خانوەکەی داوە، جا نوسراو لە نێوانیان هەبێت یاخود شاهید ئاگادار بێت،ئەوکات دادگا بڕیار دەدات بە گێڕانەوەی تەواوی بەهای خانوەکە یان ئۆتۆمبیلەکە بۆ پیاوەکە، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر ژنەکەی یان کورەکەی توانی بیسەلمێنێ کە ئەو خانوە یان سەیارەی بە دیاری پێدراوە، ئەوە لەو کاتەدا هی خۆیەتی و ناگەڕێتەوە بۆ پیاوەکە.

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

26 Aug, 15:11


ژن مافی هەیە دوای تەڵاق، لە خانوو یان شوقەی مێردەکەی بمێنێتەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ، بە پێی یاسای مافی ژنی تەڵاقدراو لە مافی نیشتەجێبووندا،
ژمارە 77 ی ساڵی 1983ی هەموارکراو.

بەڵام بە پێی ماددەی سێیەم،
لەم حاڵەتانە، ژن لەو مافە بێ بەش دەکرێت:

أ. ئەگەر هۆکاری تەڵاقەکە یان جیابوونەوەکە( التفریق)، خیانەتی زەوجی یان لاساری ( نشوز) بێت.
ب. ئەگەر ژنەکە ڕازی بوو بە تەڵاقەکە یان جیابوونەوەکە.
ج. ئەگەر جیابوونەوەکە بە موخالەعە بوو( بە ڕێککەوتنی هەردوولا).
د. ئەگەر ژنەکە، خانوو یان شوقەی خۆی هەبوو.

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

21 Jul, 16:05


جیابونەوە له پێش گواستنەوە؛

-ئافرەتێک ئەگەر پێش گواستنەوە له هاوسەرەکەی جیابێتەوە چیدەکەوێت ؟
وەڵام؛-

لەم کاتەدا پێویستە ڕەچاوی دوو جۆر حاڵەت بکەین؛-

1. ئەگەر هاتوو جیابوونەوە بەهۆکاری پیاوەکە بوو
 ئەوا لەم حاڵەتەدا ئافرەتەکە نیوەی مارەییەکەی دەکەوێت که پێی دەوتریت مهر المسمی واتا مارەیی حازری و قەرز کۆ دەکرێتەوە دابەشی دووی ئەکەین(واتە دەکرێت بە دوو بەشی یەکسانەوە) و بەشێکیانی ئەدرێتێ

2.ئەگەر جیابوونەوەکه بەهۆی ئافرەتەکەوەبوو ئەوا لەم حاڵەتەدا ئافرەتەکە هیچ مارەییەکی ناکەوێت وە ئەگەر مارەیی حازریشی وەرگرتبوو ئەوا لێی دەسەندرێتەوە.


بەهیوای سودبینین

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

10 Jul, 12:22


سڵاو
بەڕێزان ببورن ئەم ماوەیە بەهۆی سەرقاڵی زۆرمەوە دابڕام لێتان انشاللە بە زووی ئەگەڕێمەوە لاتان بە پۆستی سودبەخش و زانیاری باشتر

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

15 Jun, 18:25


جەژنتان پیرۆزبێت انشاللە هەر لە جەژن و خۆشیابن

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

17 May, 11:27


تەڵاقی خلعی چیە؟
شێوازی ڕێکەوتن و جۆری تەڵاقەکەی چیە؟

تەڵاقی خلع ؛-بريتيه لە ڕێکەوتنی هەردوو هاوسەر(ژن و پياو) لەسەر جیابونەوە(تەڵاق) بەڕەزامەندی و ڕێکەوتن وە شيوازەكه پێك دێت له دانی هاوسەر ‌(ميرد) به بڕێك پارەى ديارى كراو ياخود پێدانى هەرشتێكى تر وەكو خانوو يان هه رشتێک کە هەردوو لايان رێکەوتنى لەسەر دەكەن یاخود پێنەدانی هیچ شتێک (بەپێی ڕێکەوتنی لایەنەکان)  لەبەرامبەردا خێزان (ژن) لە گشت مافه شەرعى و ياساییەکانی خۆى خۆشدەبيت و شێواز و زاراوەی تەڵاقەکە  له كۆنوسێکدا دەنووسرێت هەردوو لايەن لەگەڵ دوو شاهيد واژوو دەكەن ، دواتر داواى پەسەندكردنى تەڵاقى خولعی تۆمار دەكرێت له دادگاى بارى كەسێتی ،وەشايەنى ئاماژەپێدانە كه ئەم جۆرە داوايانه بەيەك دانيشتنى دادگا يەکلایی دەبنەوە بەمەرجی ئامادەبونی هەردوو لایەن و دانپێدانان بە ناوەڕۆکی کۆنوس و تەڵاقەکەدا،وە شايانى باسە ئەم جۆرە تەڵاق دانە بائن بينونە صغرى يه ، واتا بۆ هەردوو لايەن نيه بگەڕێنەوە بۆ ژيانى هاوسەرى مەگەر به گريبەست و مارەییەكى تازە .

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

09 May, 13:45


چوارەم كۆتایی ::

ئایا ئیجرائاتەکان چۆنە...
۱ ـ کەسەکە دەچێتە قۆنسۆڵخانە و داوا دەکات وکالەتێ بکاتەوە جا ( خاص بێ یان عام )
۲ـ لێرەدا قۆنسۆڵخانە هەلدەستن بە دلنیابونەوە لە بەلگەنامە عێراقیەکانی کەسی داواکار و دەبێ
هەویە و رەگەزنامەی عێراقی پێ بێ و هەروەها دەبێ نسخەیەک لە هەویەی ئەحوال مەدەنی و ڕەسمێکی ئەو کەسەی پێ بێ کە وەکالەتی بۆ دەکاتەوە
۲ـ قونسوڵخانە هەلدەستن بە خوێندنەوەی وکالەتەکە بۆی جا ( خاص بێ یان عام ) دوای ئەوەی کەسەکە گوێی لە ناوەرۆکی وەکالەکە بوو رازی دەبێ و دەڵێ قبوڵمە
۳ـ دواتر قۆنسۆڵ هەلدەستێ بە پڕکردنەوەی فقەرە تایبەتەکان و لێرەدا ناوی سیانی داواکاری وەکالەکە کە موەکیلە دەنوسێ و لە پالیدا دەنوسرێ ( فڵانی کوڕی فڵانی ) کردە وەکیلی خۆی
٤ـ لەبەشی خوارەوەدا بەلگەنامەی سەلماندنەکانی داواکار دەنوسرێ
وەک رەقەم و سجل و صحیفە و تاریخی دەرچونی هەویەی ئەحوال مەدەنیەکەی و جنسیە عێراقیەکەی
٥ـ دواتر مۆری قۆنسۆڵیە و ئیمزای دەخرێتە سەر و تۆمار دەکرێ لەسجیلی وەکالەکاندا و رەقەمی دەدرێتێ وتاریخی دەرچونەکەی دەنوسرێ و داواکاری وەکالەکە ( موەکیل ) ئیمزای دەکات لەسەر سجیلەکە

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

07 May, 13:34


‌‎زنجیرە پرسیار و وەڵامێكی یاسایی دەربارەی وەكالە
لەگەڵمان بن

سێیەم::
ئایا ئەو هاوڵاتیە دەبێ بچێتە کوێ بۆ ئەوەی ئەم وەکالەتە بکاتەوە ؟

وەڵام
هاوڵاتی عێراقی لە دەرەوەی وڵات دەتوانێ وکالەت لە دوو شوێنەوە بکاتەوە
یەکەم : لەقۆنسۆڵخانەی عێراق لەو وڵاتە
دووەم : لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو شارە یان وڵاتە
ئەمەش ئەکەوێتە سەر ئەوەی ئایا لەو وڵاتە نوێنەرایەتی هەرێم هەیە یاخود قونسوڵخانە

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

03 May, 11:29


‌‎زنجیرە پرسیار و وەڵامێكی یاسایی دەربارەی وەكالە
لەگەڵمان بن

دووەم::
ئایا دەکرێ ئەو وەکالەتە تەنها بۆ محامی بکرێتەوە یان دەکرێ بۆ کەس و کاری خۆی یان هەرکەسێکی تری بکاتەوە
.
وەلام
وەکالەت دەکرێ بۆ هەر کەسێک بکریتەوە کە هاوڵاتی عێراقی بێت جا محامی بێ یان کەس و کاری یان هەرکەسێکی تر .

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

30 Apr, 15:07


‌‎زنجیرە پرسیار و وەڵامێكی یاسایی دەربارەی وەكالە
لەگەڵمان بن

یەكەم::
ئایا کەسێك لە ئەوروپا بێ دەتوانێ لە کوردستان
کەسێك بکاتە وەکیلی خۆی؟

وەڵام;
‌‎بەڵێ هەر هاوڵاتیەکی عێراقی لەدەرەوەی عێراق بێ دەتوانێ هەستێ بەکردنەوەی وەکالەت بۆ کەسێك لە عێراق بەمەرجێ کەسەکە تەمەنی یاسای تێپەڕاندبێ و بتوانرێ بکرێتە وەکیل .

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

23 Apr, 21:14


تاوانی دزی کردن
ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی

سزا دەدرێت بە زیندانی بۆ ماوەیەک کە زیاتر نابێت لە 7 ساڵ یا بەند کردن هەرکەسێک تاوانی دزی ئەنجام بدات لە یەکێک لەم حاڵەتانەدا :
1-ئەگەر دزییەکە ئەنجام درا لە شوێنێکی نیشتەجێبوون یا ئامادەکراو بۆ نیشتەجێبوون یا لە یەکێک لە پاشکۆکانی یا شوێنێک کە تایبەت کرابێت بۆ پەرستش یان سکەی قیتار یان بەندەر یان فڕۆکەخانە.
2-گەر دزیەکە ئەنجام درا لە شوێنێک کە چواردەوری گیرابێت بە دیوار یان پەرژین وە کەسی تاوانکار چووە ژورەوە لە ڕێگەی شکاندنی دەرگا یان هەڵگەڕان بە دیواردا یان دروست کردنی کەلێن یان بەکارهێنانی کلیلی دروستکراو یان خۆ کردن بە کەسێک کە خزمەت گوزاری گشتی ئەنجام دەدات یان بە ڕێکەوتن لەگەڵ کەسێک لە نیشتەجێبوانی ئەو شوێنە یان بەکار هێنانی هەر ڕێگەیەکی تری فێڵ کردن.
3-گەر لەلایەن کەسێکەوە ئەنجام درا کە هەڵگری چەک بێت بەشێوەیەکی ئاشکرا یان شاراوە.
4-گەر لەلایەن 3 کەس یان زیاترەوە ئەنجام درا.
5-گەر ئەنجامدرا لە ڕێگەی هەڕەشەلێکردن زۆر لێکردن
6-ئەگەر دزی ئەنجامدرا لەلایەن کارگوزارێک یان کرێکارێک لە کارگەیەک یان فرۆشگایەک لەو کەسەی کە خاوەنی کارەکەیە یان لە شوێنی کارەکەی

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

16 Apr, 20:46


بەرپرسیارێتی تاوان لەژێر كاريگەرى ماددە هۆشبەرەكان

١-بەرپرسیار نییە
٢-بەرپرسیارە
٣- بەرپرسياره و به تووند كردن هەژمار دەکرێت

يەکەم / بەرپرسيار نيیه
ئەگەر تاوانبارەكه به ناچارى يان به نەزانين ئەو ماددەیەى بەكارهێنا و بووه هۆى لەدەستدانى هەست و ويستى خۆى بەرپرسيار نابێت ياخوود بە مەبەستى چارەسەرى نەخۆشى بەکاربهێنرێ بەمەرجێك پاڵپشت به بڕيارى پزیشك بێت.

دووەم/ بەرپرسياره
ئەگەر کەسى تاوانبار خۆی به ئازادى و به ئارەزووى خۆى ماددەى هۆشبەرى بەكارهێنا ئەوكات بەرامبەر تاوان بەرپرسیار دەبێ .

سێیەم/ بەرپرسياره و بەتووندكردن هەژمار دەکرێت
ئەگەر تاوانبار به دياركراوى بۆ ئەنجامدانى تاوان ئەو ماددانه بەكار بهێنێت، بەو هۆیەشەوه تاوانەكه ئەنجام بدات...

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

14 Apr, 13:38


تاوانی ( فێڵکردن ) و سزاکەی لە چوارچێوەی یاسای سزادانی عێراقی ژماره ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩ ی هەموارکراو

مادەی ٤٥٦
بڕگەی یەکەم ( ٤٥٦ / ١ ) :

سزادەدرێت بە بەندکردن ( الحبس ) هەرکەسێک هەستێت بە ڕادەستکردنی سامانێکی گواستراوە لە خاوەنداری کەسێکەوە بۆ خۆی یان کەسێکی تر یان بۆ ژێردەستی خۆی یان کەسێکی تر بگوێزێتەوە لە یەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە :

أ/ بەکارهێنانی ڕێگاکانی فێڵبازی .
ب/ بەکارهێنانی ناوی درۆ یان وەسفی ناڕاست یان باسکردنی شتێکی درۆ لە سەر ڕوداوێکی دیاریکراو کە ببێتە هۆی فریودانی تاوان لێکراو و پاڵپێوەنانی لەسەر ڕادەستکردنی سامانەکە .

بڕگەی دووەم ( ٤٥٦ / ٢ ) :

بەهەمان شێوە سزادەدرێت هەرکەسێک بە یەکێک لە ڕێگاکانی پێشوو وای لە کەسێک کردبێت کە بەڵگەنامەی بوونی قەرز یان دەستکاری کردنی سامانێک یان پاکانە یاخود هەر بەڵگەنامەیەکی تر کە بکرێت بۆ سەلماندنی مافەکانی خاوەندارێتی یان هەر مافێکی تری ڕاستەوخۆ ڕادەستکردبێت یان گواستبێتەوە، یان بەهەر ڕێگایەکی پێشوو وای لە یەکێک کردبێت کە بەڵگەنامەیەکی لەوجۆرە واژۆبکات یان هەڵی بوەشێنێتەوە یان لەناوی ببات یان هەمواری بکات .

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

12 Apr, 06:44


نفقە چی یە؟
نفقەی ژن کەی واجب ئەبێت؟
وە چۆن دیاری ئەکرێت؟

نفقە بریتیە لەو بڕە پارەیەی کە پیاو لە پێناو ژن و ماڵ و منداڵ و کەسە نزیکەکانیان خەرجی ئەکات بە مەبەستی دابینکردنی خواردن و جل و بەرگ و شوێنی نیشتەجێ بوون و پێداویستی ڕۆژانە و خەرجی پزیشک کە هیچ پەیوەندیدارنیە بەتوانای دارایی ژنەکەوە

نفقەی ژن واجب ئەبێت لەسەر پیاو لە مێژووی گرێبەستی هاوسەرگیرییەوە لە پاش مارەیی تەنانەت ئەگەر ژنەکە نەشچوبێتە ماڵی هاوسەرەکەی واتا (نەگواسترابێتەوە)هەر لە کاتی دەزگیرانداریەوە نەفەقەی ژن واجب ئەبێت
وە نەفەقە بە پێی بار و گوزەرانی پیاوەکە دیاری ئەکرێت واتە بەپێی کاسبی پیاو یان موچەکەی یان دەستکەوتی کارەکەی بەشێوەی مانگانە دیاری ئەکرێت

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

09 Apr, 19:37


جەژنتان پیرۆزبێت انشاللە تاعەت و عیباداتمان قبوڵ بوبێت بەهیوای جەژنێکی پڕ خۆشی و بەرەکەت

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

02 Apr, 13:53


ڕێکارەکانی ناوگۆڕین چۆن دەکرێت ؟


دوای ئەو ڕێکارانەی لە پۆستی پێشودا باسمان کرد ، مامەڵەکەت تەواو دەکرێت و ڕێک دەخرێت و بە نووسراوی فەرمی ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم دەکرێت. لەوێشەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە/ بەڕێوبەرایەتی کاروباری شارستانی لە بەغداد. پاشان بڕیاری گۆڕینی ناوەکە دەردەچێت. بە هەمان زنجیرەی پێداڕۆیشتوو بڕیاری ناو گۆڕینەکە دەگەڕێتەوە بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی پارێزگای داواکار، پاشان بۆ فەرمانگەی کارتی 
نیشتیمانییەکەی.



بەشی دووەم و کۆتایی بەهیوای سود بینین

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

31 Mar, 14:59


ڕێکارەکانی ناو گۆڕین چۆن دەکرێت؟

کەسی داواکار یان بریکارەکەی سەردانی هۆبەی واقیعات دەکات لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی پارێزگاکەی خۆی ،ئەم ڕێکارانە جێ بەجێ دەکات :

١. ئیستیمارەی داوا بۆ کەسی داواکار ڕێکدەخرێت. 
٢. نووسراو بۆ هێنانی وێنەی تۆماری کەسی داواکار و خێزانی، بە تەواوی زانیارییەکانەوە.
٣. نووسراو بۆ هێنانی وێنەی تۆماری لە دایکبوون لەگەڵ ڕاست و دروستی وێنەی تۆمارەکە بە نووسراوی فەرمی.
٤. نووسراو بکرێت بۆ بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت و بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەت و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکەی و کاروباری ڕەگەزنامە، (ئەگەر داواکار کارتی نیشتیمانی هەبوو پێویست بەوە ناکات نوسراو بکرێت بۆ بەشی کاروباری ڕەگەزنامە). 
٥. لە ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە ناو گۆڕینەکە بڵاوبکاتەوە . پێویستە پانزە ڕۆژ تێپەڕێت بەسەر بڵاوکردنەوەیدا.
٦. وتەی داواکار وەردەگیرێت.
٧. وتەی ئەو فەرمانگەیەی کە تۆمارەکەی لێیە وەک داوا لەسەرکراو وەردەگیرێت.
٨. وتەی دوو شایەت وەردەگیرێت.
٩. لە بغداد نوسراوت بۆ دەکرێت بۆ هەواڵگری و منعی سەفەر. 

تەواوکەری ئەم بابەتە لە پۆستی داهاتوو دەبێت

پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن

26 Mar, 11:04


طەلاق بەپێی یاسا و شەریعەت چەن جۆری هەیە ؟ وە ماوەی عددە لە هەر جۆرێکیانا چەنە؟

جۆری سێیەم بائن بیننە کبرا؛

ئەم جۆره طەڵاقه بەيەكجاری هەرسێ طلاق دەكەوێت و پیاو ناتوانێت بەهیچ جۆرێك ژنەکەی بگەڕێنێتەوه تەنانەت به عقد و مارەییەکی تازەش ناتوانێت بیگەرێنێتەوه  ..

ئايا چۆن سێ طەڵاق بەيەكجار دەكەوێت ؟
دەبێت پیاوەکه دوور لەتووڕەیی و تەواو بەئاگابێت سێ جار   هەر جارێ ماوەیەک هەبێت لەنێوان تەلاق خواردنەکان وە پیاوەکەش مکوربێت لەسەر طلاق دانەكەو بلێت  (طلاقم دای  ) بەشێوەی فعلي ماضي بێت ئەگەر تەلاقەکه  گوزارشت نەبوو بۆ ڕابردوو  بەلكوو گوزارشت بوو بۆ  داهاتوو وەكو بلێت (طەڵاقت دەدەم )لەم حاڵەته طەڵاق  ناكەوێت بەلكو دەبێت بە بەلێندان بۆ  طەڵاق.



پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز