فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍 @mn_nzikm1 Channel on Telegram

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

@mn_nzikm1


‎سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ
‎سُبْحَانَ اللهِ الْعَظيِم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍 (Arabic)

هل تبحث عن قناة تليغرام تقدم لك الهدوء والسلام الداخلي؟ إذاً ، قد وجدت ما تبحث عنه في قناة 'فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍'. يقدم هذه القناة عبارات دينية ومعانيها العميقة التي تساعدك على الاسترخاء والتأمل. بفضل المحتوى الملهم والمريح المقدم في هذه القناة ، ستجد نفسك في بيئة تلهمك وتجلب لك السلام الداخلي. 'فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍' هي القناة المثالية لمن يبحث عن لحظات هدوء وتأمل في يومهم المزدحم. انضم إلينا اليوم واستمتع بالرحلة نحو الاسترخاء العميق والسلام الداخلي.

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

12 Feb, 18:24


که‌چی ئێوه‌ گاڵته‌تان به‌وان ده‌کرد تا (ئه‌و گاڵته‌ کردنه‌تان به‌) ئه‌وان یادی منی له‌ بیربردنه‌وه‌ وه‌ ئێوه‌ هه‌میشه‌ به‌وان پێده‌که‌نین.{110}

بێگومان ئه‌مڕۆ پاداشتم داونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی خۆگرییانه‌وه‌ به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانن سه‌رکه‌وتوو{111}🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

12 Feb, 18:18


لەگەڵ زیاد بوونی تەمەنت، زیاتر تێدەگەیت
کەبۆچی عەیقوب عليه السلام فەرموویەتی :

{ قَالَ إِنَّمَاۤ أَشۡكُوا۟ بَثِّی وَحُزۡنِیۤ إِلَى ٱللَّهِ }
وتی: به‌ڕاستی من باسی سکاڵا و غه‌م و په‌ژاره‌م هه‌ر بۆ لای خوا ده‌به‌م

خەڵک لە ئازارەکانت تێناگەن،
هەروەها ناتوانن دڵنەواییت بدەن و ئارامیت پێ ببەخشن
بەو شێوەیەی کە خوای گەورە دەتوانێت بیکات.

و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

12 Feb, 08:35


هیچ کەسێ وەک من
تەبیبەکەی من...
تۆی زەروور نیە💔

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

11 Feb, 20:08


دڵتەنگ مەبە لە کاتی تاقیکردنەوە
لەبەر ئەوەی نزیکت دەکاتەوە لە خودای گەورە،
فێری پاڕانە و نزات دەکات
وە دوورت دەخاتەوە لە خۆبەزل زانین و لە خۆبایبوون.

و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

11 Feb, 08:59


هەرگیز خۆشی بەخۆشی بەدەست نایات❤️‍🩹!

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

10 Feb, 18:52


زۆر ئاساییە پێش ڕەمەزان کەسێک ببینیت
کە جنێو دەدات و هەڵە دەکات وە هەر شتێک
کە خودا توڕە دەکات،
بەڵام لە ڕەمەزاندا ئایەتەکانی قورئان دادەبەزێنێ،
وە واز لە جنێودان و هەڵەکردن و زۆر شتی تر دەهێنێ،
بەدوای وتاری مامۆستایەن بگەڕێ، گۆرانیەکان بسڕەوە، زیکرەکان و ئایەتەکانی قورئان دابەزێنە، پۆستی ئاینی بڵاو بکەرەوە، هەموو ڕێوڕەسمەکانی ڕەمەزان جێبەجێ بکە،
گرنگ نیە ئەوانی تر چی پێ ئەڵین( ها چیە بویت بە شێخ و مامۆستا ؟)
چیە ڕەمەزان هات و بوویت بە حاجی؟

خودای گەورە فەرموویەتی :
(( ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ ))
ئه‌وه‌ی ڕێز داده‌نێت بۆدروشم و به‌رنامه‌کانی خوا، ئه‌وه نیشانە‌ی پارێزکاری و له خواترسانی دڵه‌کانه‌.

یەکێکیان وتی: دەرگایەکم لە نێوان خۆم و خودا بەجێهێشت تا لە ڕێگەیەوە بگەڕێمەوە بۆ لای خودا.🤍

و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

10 Feb, 16:17


ڕۆژێڪ دێت گریان و پێڪەنینت تێڪەڵ دەڪەیت ،سەرێڪ بەرز دەڪەیتەوە بۆ ئاسمان ، بەدەنگێڪی تێڪەڵ لە گریان و پێڪەنینەوە ،
دەڵێت :
خودایە قەرەبووەڪەت زۆر لەوە زیاتر بوو ڪە چاوەڕێم ڪرد.
من متمانەم پێتە یارەب🤍🤲🏻

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

10 Feb, 12:04


هەموو قەدەرەکان خێرە...
تەنانەت ئەگەر خەمباریشت بکەن.. 🤍!

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

09 Feb, 20:30


الاختلاط بالصالحين يُصلحك
تێکەڵبوون لەگەل چاکان چاکت دەکات..🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

09 Feb, 17:31


ئەگەر هەستت کرد لە ناوەوە مردوویت
ئەوە لەبیرت بێت کە خوای گەورە باران دەبارێت و
ژیان بە زەوی مردوو دەبەخشێتەوە،
ئەو دەتوانێت دڵت زیندوو بکاتەوە،
دڵت بخەرە بەر بارانی قسەکانی.🤍

لە کتێبی : ڕەحمەتی خودا نزیکە
و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

09 Feb, 13:53


عومەری کوڕی عبد العزيز رحمه الله ئەیوت:

ئەگەر کەسێکتان بینی زۆر بێدەنگەو لەخەڵک دوورئەکەوێتەوە ئێوە لێی نزیک ببنەوە چونکە حیکمەتی بۆدێت و(حیکمەتی لێ دەردەگریت)🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

09 Feb, 10:04


مرۆڤ ئەم دێڕەى بەسە
وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي قُلُوبِڪُمْ
خودا ئاگادارە بەوەى لە دڵتدا چى دەگوزەرێت..🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

09 Feb, 07:00


بە {الحَمْدُاللّٰه} دەست بە رۆژەکەت بکە..🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

08 Feb, 18:58


وتاری ماڵئاوایی

کۆتا ووتەی پێغەمبەر (صل الله عليه وسلم) فەرمووی..... ئەی خەڵکینە وەکو بڵێی ئێوە دەترسن گوتیان بەڵێ ئەی
پێغەمبەری خوا (صل الله عليه وسلم)
پێغەمبەر (صل الله عليه وسلم) فەرمووی
ـ ئەی خەڵکینە مەوعیدی من لەگەڵ ئێوە لە دونیادا نییه
بەڵکو (لەسەر حەوزی کەوسەرە)
سوێند بە خوا دەڵێ ئێستا ئەو حەوزە لەپێش چاوەکانم دەبینم ئەی خەڵکینە لە ئێوە ناترسم کە توشی هەژاری ببن و نەتوانن ڕووبەڕووی بوەستن بەڵکو ئەوەی لێی دەترسم لە ئێوە لە دونیادا......
کەوا منافەسەتان بکات هەر وەکو چۆن منافەسەی گەلانی پێش ئێوەی کرد ئەوانی لەناو برد
ـ ئەی خەڵکینە سوێندتان دەدەم بە خوای گەورە ئاگاداری...
نوێژەکانتان بن و بیانپارێزن
دوو جار ئەمەی دووبارە کردەوە دوواتر فەرمووی
ـ ئەی خەڵکینە لە خوا بترسن و ئاگاداری ئافرەتان بن.....
دوو جار ئەمەشی دووبارە کردەوە
هەروەها فەرمووی ئامۆژگاریتان دەکەم لەگەڵ ئافرەتاندا باش بن
ـ ئەی خەڵکینە بەندەیەک لە بەندەکانی خودا
خوای گەورە سەرپشکی کرد لە نێوان دونیاو یاوەکو گەڕانەوە بۆلای خۆی بەندە
خوای گەورەی هەڵبژارد
واتا.... پێغەمبەری خوا (صل الله عليه وسلم)
مەبەستی لەو بەندەیە خۆی بوو بەڵام لەو کاتەدا هیچ کەسێک لەم ووشەیە تێنەگەیشت....
تەنها (ابو بکری صدیق) تێگەیشت بۆیە گریاو بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد.....
قسەی (پێغەمبەری خوای صل الله عليه وسلم) بڕی
لە پێشی وەستا... گوتی قوربانت بین بە دایک و باوک و مناڵەکەنمان ئەی
(پێغەمبەری خوا )....
قوربانت بین بە خێزانەکانمان و ماڵمان ئەی.....
(((پێغەمبەری خوا))) لەو کاتەدا خەڵکی سەیری
(ابو بکری صدیق) یان کردو پێیان سەیر بوو چۆن دەبێت قسەی
(((پێغەمبەری خوا))) ببڕێت و قسە بکات ئینجا
(پێغەمبەری خوا صل الله عليه وسلم)
بەرگری لە (ابوبکری صدیق) کردوو فەرمووی ئەی خەڵکینە واز لە
(ابوبکر صدیق) بهێنن هەر کەسێک چاکەیەکی لەگەڵ من کردبێ من چاکەکەم داوەتەوە تەنها
(ابوبکری صدیق) نەبێت کە من ناتوانم چاکەی بدەمەوە تەنها خوای گەورە دەتوانێ چاکەی بداتەوە
دەبێت ئەو دەرگایانە هەموو دابخرێن کە لەناو مزگەوتە خەڵکی لێوەی دێنە ژوورەوە تەنها دەرگای
(((ابوبکر))) نەبێت ئەو دەرگایە هەر دەبێت کراوە بێت پێش ئەوەی(پێغەمبەری خوا) لەسەر میمبەر بێتە خوارەوە دوعای بۆ موسڵمانان کرد کە کۆتا دوعای بوو خودا بتانپارێزێ پەناتان بدات و بەسەرتان بخات دامەزراوتان بکات کۆتا ووشەی کۆتا جار لەسەر میمبەر ئاراستەی هاوەڵانی کرد پێش ئەوەی بێتە خوارەوە
فەرمووی (ئەی خەڵکینە سەلامی من بگەینن بە هەموو ئەو کەسانەی کەوا شوێن ڕێبازەکەی من دەکەون هەتا وەکو ڕۆژی دووایی)

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

08 Feb, 16:33


هـەرگـیـز لـە یـادت نـەچـێـت هـەر نـیازێـکی چـاکـەت بـەڕامـبـەر خـەڵـکی هـەبـێـت، ڕەنـگـدانـەوەی لـە ژیـانـی خـۆتـدا دەبـیـنیـتـەوە..!🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

08 Feb, 11:17


لەسەر زەوی هـیــچ شـتێك هـێندەی
     زمـان پێوستی بە بەندیخانە نییە . .

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

08 Feb, 09:17


پێغەمبەری ئازیز ﷺ فەرموویەتی
إِذَا سَاءَتْكَ سَيِّئَتُكَ، وَسَرَّتْكَ حَسَنَتُكَ، فَأَنْتَ مُؤْمِنٌ .

واتە: ئەگەر كردەوە خراپەكانت دڵتەنگی كردیت،وە چاكەكانیشت دڵخۆشی كردیت، ئەوە تۆ ئیماندار🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

07 Feb, 17:19


طريـق الحـق طويـل، لا يحاسـبك الله عـلى عدم بلـوغ الغـاية وإنما يحاسبك عـلى عدم الثـبـات عليه !

ڕێگـای حەق درێـژە، خودا لێپرسـینەوەت
لێ ناکات کە نەگەیشتوویتە کۆتایی رێگاکە بەڵـکو لێپرسـینەوەت لەگـەڵ دەکـات کە خۆڕاگـر نەبوویت لەسـەری ..!!

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

07 Feb, 16:05


{ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ﷲِ يَسِيرٌ }

بڕوات هەبێت هەموو شتێک لای خــودا ئاسانە و هیچ مەحاڵێک بوونی نییە ..🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

07 Feb, 12:57


سەلامی خودا لە گیانی
تۆ بێت با گیانی ئێمەش قوربانی تۆ بێت ‌..❤️

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ .🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

06 Feb, 20:41


گـەنجی تـەوبەڪار
خـۆشەویستی اللە یـە🤍

ابن القيم🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

06 Feb, 16:21


چ شتێک دڵت خۆش بکات لە دونیادا...
تۆ ئەهلی ئەو شتەیت🤍.

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

06 Feb, 12:04


•.خودا هەمیشە ئومێدی ژیانت
پێدەدات مەهێڵە بەندەکانی خودا
بێ ئومێدت بکەن
🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

19 Jan, 20:17


ئامانجی سەرەکیت ڕازیکردنی
پەروەردگار بێت..
ئەگەر تەواوی پەنجەکانت بکەیتە مۆم ودایبگرسێنیت بۆ ئەو خەڵکە هێشتا ناتوانیت ڕازیان بکەیت.

ڕازیکردنی دڵی هەمووان هەزار ڕویی دەوێت، بۆیە یەک ڕووت هەبێت ئەویش لە پێناو خالقی زەوی ئاسمان بژی🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

19 Jan, 16:42


‏"ثم يُقال : يا مُحمَّد :
‏ارفعْ رأسكَ، وسَلْ تُعطَ، واشفعْ تُشَفّع

‏فأرفع رأسي فأقول :
‏ أمّتي يا ربي، أمّتي "

پاشان دەوترێت: ئەی محمد:
سەرت بەرز بکەرەوە، داوای بکە و پێت دەدرێت، شەفاعەت بکە و شەفاعەتەکەت قبوڵ دەکرێت.

بۆیە سەرم بەرز دەکەمەوە و دەڵێم:
میللەتەکەم، پەروەردگارم، میللەتەکەم

دوعای خێری بۆ بکەن!

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

19 Jan, 15:39


پێغەمبەر️ﷺ فەرموویەتی:

خودای گـەورە لەناو بەندەڪانیدا
ڕەحم بەوانە دەڪات ڪە بەڕەحـمن.🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

19 Jan, 11:06


هەناسەیەك بدە ...
بۆچی ئەوەندە ماندوویت بە بیرکردنەوە لە شتانێک لای تۆ مەحاڵە ڕووبدات لەکاتێکدا لای خودا هەمووی ئاسانە 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

19 Jan, 06:35


خوایە ئەگەر تاوانێکم کردوە
کە ڕزق و ڕۆزی و سەرکەوتنی منی ڕاگرتووە،
ئەوە داوای لێخۆشبوونت لێ دەکەم🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

18 Jan, 18:00


پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی:

لە ڕۆژی قیامەتدا دڵخۆشترین و بەختەوەرترین ڪـــەس بە شەفاعەتی مـــن ئــــەو ڪـەسەیە بە نیازپاڪی و لە دڵەوە یاخود لە ناخەوە گوتوویەتی: ( لا اله إلا الله).🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

18 Jan, 13:27


ئەگەر لە کەش و هەوایەکی سارد دایت
بەڵام ماڵێکی گەرمت هەیە، سوپاسی خوا بکە.

" الحمدللە " 🤍

و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

18 Jan, 10:10


لە گەورەترین دڵنەوایەکان :

{فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا }
به‌ڕاستی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی دێت٫(بێگومان) به دڵنیاییه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی هه‌ر ده‌بێت.❤️

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

17 Jan, 19:25


هاوڕێ و ئەزیزانم
هەر کەسێک کتێبەکەمی بەدەست ناگا ئەتوانن لای خۆمەوە داوای بکەن

بە ئیمزای خۆمەوە پەیامێکی تایبەتیشی لەگەڵە 😁♥️

هەر هاوڕێیەک ویستی نامە بۆ خۆم بکات
👇
@Muhammad_karem

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

17 Jan, 18:28


پرسیارڪرا لە پێغەمبەری خوداﷺ
لەبارەی ئەو شتەی ڪە زیـاتر مرۆڤ
بەرەو بەهەشت دەبات!!

  ئەویش فەرمـووی:
« تقوى الله وحسن الخلق »
واتە : تەقوای خـودا و ڕەوشت جوانی 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

17 Jan, 16:17


الحمدلله لەم کتێبەدا گەشتم بەوەی هەرچەندە ژیان قورس و گران و ناڕەحەت بێت هەرچەندە خەمەکانت قورس بێت هەرچەندە لەوپەری بێ ئومێدی بێ هیوای بیت خوایەك هەیە هانای بۆ ببەی باسی خەم و ئازارەکانتی بۆ بکەی ڕێگایەك هەیە بۆ ئارامی دڵ و دەروون بۆ دڵخۆشی بۆ زاڵ بوون بەسەر ناڕەحەتیەکانی ژیان کەلامی پیرۆزی ئیلاهی هەیە کە پڕیەتی لە هیوا و ئومێد سەبر و ئامۆژگاری باسی ژیانی پێغەمبەران ناڕەحەتییەکانیان الحمدلله لەوانەوە فێردەبین کە هەمیشە بۆ هەموو قۆناغەکانی ژیان بۆ گەڕانەوەی هیوا و ئومێد بۆ دڵخۆشیمان پەنا ببەینە بەر ئایەتەکانی قورئـــان ئەم کتێبەش پڕیەتی لە ئامۆژگاری بەسوود و چێژبەخش رەحمەت و بەرەکەت و بەزەیی دەرژێت بەسەر دڵ و دەروون هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت هیوادارم نموونەتان زۆر بێت و سەربەرز بن خوای گەورە بەردەوامیتان پێ بدات و خزمەتی باشتر بکەن بە کۆمەڵگە نمونەی کەسانی وەك ئێوە سەربەرزییە بۆ میلەتی کورد جێگای شانازین بمێنن بە سەلامەت 😊

ئەزمونی خوێنەرێک دەربارەی کتێبی:
ڕەحمەتی خودا نزیکە " ♥️
و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

17 Jan, 16:05


ئەوە ئامۆژگاریەی کە ناتەوێت گوێبیستی بیت
ئەو ئامۆژگارییە کە پێویستتە لە ژیانت 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

17 Jan, 14:20


دووعا بکە و لە بیرت بێت خودا فەرموویەتی:

‏﴿فَاستَجَبنا لَهُ وَنَجَّيناهُ مِنَ الغَمِّ وَكَذلِكَ نُنجِي المُؤمِنينَ﴾🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

16 Jan, 20:03


یەکێکیان دەڵێت:
چوار ساڵ لەمەوبەر کردەوەی کەسێکم ئیدانە کرد و
لەناو خۆمدا زەمم و تاوانبارم کرد،
عەیبم لەڕێگاکەی گرت و سەیری مەینەتیەکەیم کرد،
ئێستا، من لە هەمان مەینەتی ئەو کەسەدام،
وەک ئەو ڕەفتار دەکەم، بەهەمان ڕێگای ئەودا دەڕۆم کە پێشتر پیایدا دەڕۆی، هەمان ئەو وشانە دەبیستم کە پێشتر لە کەسانیترەوە بیستومە،
لەو کاتەوە فێربووم حوکمێک نەدەم بەسەر کەسێکدا مەگەر خۆم بەئەزموونەکەیدا تێنەپەڕی بم، وە ڕەخنە لە کەسێکی نقوم بوو نەگرم کە خۆم لەسەر وشکانیم و بە دەستەکانم لە ئاوەکە نەڕوانم، وە باوەڕم بەو قسەیە هێنا کە دەڵێت: هەموو کەسێک حەکیم و ژیرە تا ئەو کاتەی چیرۆکەکە چیرۆکی ئەو نەبێت.

و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

16 Jan, 12:40


توخوا چەندە خۆشە سەرکەوتنی مسوڵمانان🥺یاڕب تۆڵە بەچاوی سەر ببین و ئەو ئاگرەی ئەمریکا لەبنیان بێنێت🤲🤲🤲


الحمد للە یاڕب🫶🤲🇵🇸

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

16 Jan, 09:11


مالکی کوڕی دینار دەفەرموێ:
بەندە بە هیچ سزایەك سزا نەدراوە
گەورەتر بێت هێندەی دڵ ڕەقی🤍.

العقوبات لان ابي الدنیا : ٩٥

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

15 Jan, 21:00


بۆ یەکەم جارە چەژن دێت پێش ڕەمەزان،

ئەمشەو جەژنە لە غــ رْرْ هـ. ♥️😭

و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

15 Jan, 20:59


ناوەڕاستی مانگی ڕەجەب و دڵخۆشین بەم سەرکەوتنە،
الحمدللە … ♥️

و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

15 Jan, 17:54


الله أكبر كبيرًا، الله أكبر كبيرًا، الله أكبر كبيرًا، والحمد لله كثيرًا، والحمد لله كثيرًا، والحمد لله كثيرًا، وسبحان بکرة وأصيلاً

، لا إله إلا الله وحده ، أنجز وعده ونصر جندە ، وهزم الأحزاب وحده🤲🏻

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

15 Jan, 17:16


ئیسرائیل چۆکدادان و ملکەچکردنی خۆی مۆرکرد و بەچۆکداکەوت

والحمد لله رب العالمين🤲🏻

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

06 Jan, 19:07


بۆ هاوڕێ و ئازیزانم لە کەلار
کتێبی ( ڕەحمەتی خودا نزیکە ) بەردەستە
لە کتێبخانەی شار

ناونیشان / کەلار / ناوبازاڕ ـ تەلاری زانکۆ

من کەلاریەکانم زۆر خۆش گەرەکە ♥️😁

و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

06 Jan, 18:28


ئەزیزانی من
كۆمەڵێک چەناڵی ئاینی زۆر تایبەت هەیە
حەزم کرد ئێوەش داخلیان بن. 🤍

ا😍👇
1- پەروەرێنەکەم

2-
ڕێگای ژیان

3-
ڕێگای بەهەشت

4-
نُورٌ على نُور

5-
چەناڵی تۆ

6-
كُن فَيَكُون

7- پڕ لە ئەوی بە

8-
فیردەوس

9-
ئاسەوار

10-
گوڵەکەم

11-
پەیامەکان


دووعای خێرتان . 🤲

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

06 Jan, 15:04


کاتێک دڵێکی جوانت هەیە خودای گەورە هەموو شتە جوانەکانت پێ دەبەخشێت🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

06 Jan, 09:56


من لەبیرم کرد بەڵام پەروەردگارم لەبیری نەکرد. 🤍

لەکتێبی : ڕەحمەتی خودا نزیکە

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

06 Jan, 05:01


لەوانەیە تۆ پێت وابێ موستەحیلە،بەڵام لە فەرهەنگی خودا موستەحیل بونی نیە،لەوایە ڕێگەکە تاریک و ڵێڵ بێ بەڵام هەموو شتێ لای خوا ڕوون🤍

بەیانیتان پڕ خێر و بەرەکەت 😊

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

05 Jan, 20:25


دەوترێت جارێکیان ژنێک بە دەنگێکی بەرز چووە دەرەوەو بەسەر مێردەکەیدا هاوار دەکات و دەڵێت:
من لەم ماڵەدا کۆیلە نیم چێشت لێنێم و ماڵ پاک بکەمەوەو جل بشۆم، بۆچی مافی ئەوەم نییە چێژ لە ژیانم وەربگرم؟
بۆچی لەم دونیایەدا تەنها پیاوان ئازادن؟

هاوسەرەکەی وتی: چۆن منت بەکەسێکی ئازاد دانا
لە کاتێکدا چاوەکانمت بەدیل گرتووە.

کەمێک شەرم دایگرت و سوور بوویەوە
دواتر گەڕایەوە بۆ چێشتخانەکەی. 😄

- نەعیم مەسعود
و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

05 Jan, 12:59


هاوڕێیان و ئەزیزانم الحمدللە کتێبەکەم
لە ڕانیە لە کتێبخانەی ئەحمەد کۆیی بەردەستە . ♥️

و: محمد کەریم
@Muhammad_karem

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

05 Jan, 11:57


خوای گەورە دەفەرموێت :
{فَأَرَادَ رَبُّكَ أَن يَبْلُغَا أَشُدَّهُمَا}
خودا هەندێک ڕووداو لە ژیانت دوادەخات بۆ ئەوەی باشتر ئامادەت بکات.

ئارام بگرە ئارامگرتنێکی جوان 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

05 Jan, 09:21


چەند جوانە

ڪاتێڪ هەست ئەڪەیت
خودا لە شادەماری دڵیش نزیڪترە لێت🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

05 Jan, 05:57


ابو عمران الجونی ده‌ڵێت:
گه‌یشتم به‌ كه‌سانێك ئه‌یانووت:
"جوانی ئیماندار بێده‌نگیه‌ درێژه‌یه‌كه‌یه‌تی "
وه شكۆ و عیزه‌ته‌كه‌ی بێ پێویسته‌یه‌تی
له‌ خه‌ڵكی"🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

04 Jan, 20:53


دووعا بکە و دواتر بڵێ " خودایە تۆ باشتر دەزانی"
ئارامییەکی دەروونیت پێدەبەخشێت
کە هیچ شتێکی تر ناتوانێ پێتی ببەخشێ.🤍

و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

04 Jan, 19:44


سوپاسی خودا بکە کە لەشت ساخە ، کەوایە عیبادەتەکانت بە جوانی بکە🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

04 Jan, 14:21


تــاکـە ئـارامـیـیەک کـە هـەرگیـز
دڵـت بــە جـێناهـێـڵـێت..
ئـەوەیــە کـە بـزانـی لــە هـەر بـارودۆخێـکـدا
“خـودا”لـە گـەڵتە و ئـاگادا
ری دڵـتە..🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

04 Jan, 05:56


یەکێک لە گەورەترین وتە هەڵخەڵەتێنەرەکان:
لە دوای پۆلی ١٢ ئازاد دەبین و سەعی نامێنێت 🥲

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

04 Jan, 03:17


یاڕب هیدایەتی ئەو دڵانە بدەی کە خەوتون و هەڵناسن بۆ نوێژ💔🤲

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

03 Jan, 20:58


واز لەنیگەرانی و بیرکردنەوە لەداهاتو بهێنە....
وەک ئیمامی عەلی دەفەرموێت...

شتێک هی تۆ بێت دەتدۆزێتەوە🤍'

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

03 Jan, 19:27


ئەم شەو خوێنەری پرسیارەکانم بن
لە ستۆری ئینستاگرام 😁♥️

داخڵ بن👇👇
instagram.com/gwllee_taman

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

03 Jan, 15:30


ابن القیم [رحمە️ اللّٰه] دەفەرمووێت:

خوا بەڵا و ناخۆشی وەك ڕەحمەتێك لە نێو بەندەڪانۍ دانا ، ڪە بەهۆیەوە ڪەفارەتۍ گوناهەڪانیان دەڪات ، ئەوان لە گەورەترین نیعمەتەڪانین لەسەریان ، تەنانەت ئەگەر ڕۆحیان ڕقۍ لێیان بێت.

مفتاح دار السعادة[٨٢٦/٢].

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

28 Nov, 12:37


عبداللە بن مسعود(رضي الله عنه)دەفەرموێت :

الله تعالی دونیا دەداتە ئەوانەی خۆشی دەوێن و ئەوانەش کە خۆشی ناوێن، بەڵام ئیمان و تەوحید ناداتە کەسێک ئیلا خۆشی دەوێت🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

28 Nov, 05:03


بە ئاسانی وەری بگری، ئاسان دەبێت

هەموو بارودۆخێك هی جدی وەرگرتن و خەم لێخواردن نییە جگە لە دینەکەت 🤍

رۆژەکەتان بەڕەکەتدار بێت 🤲🏻

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

27 Nov, 20:43


هیچ شتێ بێ هۆکار ڕوونادات لەناو هەر قەدەرێك نهێنییەك هەیە کە ڕێگایەکی نوێ دەکاتەوە بەرووتدا تا لە خۆی نزیکت بکاتەوە…🤍

خـــودا❤️

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

27 Nov, 17:43


ئارامگری شتێک نیە بەڕووکەش ڕووبدات💔'

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

27 Nov, 15:27


ئەوەی لە مێشکتدا مەحاڵە
بۆ خودا تەنها ساتێکی دەوێت
متمانە بە خودا بکە..🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

26 Nov, 18:24


لەپێشانگا با یەکێک لە بژاردەکانت
کتێبەکەی من بێت . ❤️

@Muhammad_karem

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

26 Nov, 16:13


الله ٲَکْبَرُ كَبِيرًا
وَالْـحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا
وَسُبْحَانَ اللَّهِ بُكْرَةً وَأَصِيلا🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

26 Nov, 13:49


دڵنەوایی ئیلاهی بۆ دڵت. 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

26 Nov, 12:41


ئێمه ببەخشه كه له يادمان دەچێت خالقێكمان هەيه جوانتر و ميهرەبانتر له هەر شتيك كه هەيه..🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

26 Nov, 10:02


رۆژێڪ دێت
ڪە بە ئومێدەوە چاوەڕوانی
بینینی پێغەمبەری خودا ﷺ دەبین
لە بەهەشت. . .🤍

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

25 Nov, 16:31


ئەم گوڵە بۆ ئێوە ،بەڵێ بەڵێ بۆ ئێوەیە
چونکە زۆر خۆشەویستن 🤭❤️

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

25 Nov, 13:43


دوعا + باران + صبر = موعجیزە 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

25 Nov, 08:47


نزیکبوونەوە لە خودا بە بێ هیچ هۆکارێک,خۆشی و شادی بۆ دڵت دەهێنێت🤍.

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

24 Nov, 21:44


شەوەکان هەر چەند تاریک ودڕێژ بن بەیانی هەر دێت ، دونیا هەر چەندە بخایەنێت قیامەت هەر دێت
ئەو ئازارەی تۆش تێیدای هەر کۆتای دێت ،ئەگەر درێژە بکێشێت بۆ ئەوەیە زیاتر پاداشت وەربگریت
ئازیزم بۆ تۆ بەس نییە خودا لەگەڵت بێت..؟

إن الله مع الصابرين🥹🤍
25/11 2024

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

24 Nov, 19:26


قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ
أَحَبُّ الْأَعْمَالِ إِلَى اللَّهِ تَعَالَى أَدْوَمُهَا وَإِنْ قَلَّ

خۆشەويست ترين كردەوه لەلای اللَّهُ تَعَالَى ئەو كردەوانەيه لەسەری بەردەوام بيت ئەگەر چ كەميش بێت..🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

24 Nov, 09:49


هەرگیز نائومێد نابم! چونکە
دەزانم دونیا بە حەزی ئێمە نیە،
بەڵکو بەفەرمانی خودایە، دڵنیاشم
فەرمانی خودا هەمووی، خێرە
🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

23 Nov, 14:55


ئـەو ئـایـەتـەی قـورئـانـی پـیـرۆز بـنـوسـە کـە دەبـێـتـە سـوکـنـای دڵـت ..🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

23 Nov, 11:27


نــزادەكـەم
قـەرەبـوى ئـەو ڕۆژە سـەخـتـانـەم
ببينم كە تەنها خوت ئاكاداريان بويت خــودايـه!🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

23 Nov, 09:45


﴿ فَإِنِّی قَرِیب ﴾البقرة(١٨٦)
واتە: من نزیکم

کورتترین مەودای نێوان نائومێدی و هیوایە وردترین دەستەواژەیە کە سنووری نائومێدی و بێ هیوایی دەبەزێنێت میهرەبانترین وشەیە کە شاخی نیگەرانی و خەم و چەقبەستوویی دەتوێنێتەوە هەر باوەڕدارێک لەگەڵیا ژیان بکات، گوومان نییە سنوورەکانی مەحاڵی پێ دەبەزێنێت..🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

22 Nov, 17:27


( ليس الخائف من يبكي ويمسح عيْنَيه
ولكن الخائف من يترك ما يخاف أن يحاسبه الله عليه )

لەخوا ترس ئەوکەسە نیە دەگریەت و چاوەکانی دەسڕێت
بەڵکو لەخوا ترس ئەو کەسەیە واز لەوە دێنێت کەدەترسێت لەسەری لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.🤍

د. محمد حسان

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

22 Nov, 11:37


قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ

الْمَرْءُ مَعَ مَنْ أَحَبَّ
مرۆڤ له قيامه ت دا لەگەڵ ئەو كەسه كۆدەكرێتەوەو حەشر دەكرێت كەله دونيادا خۆشى ويستووه🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

22 Nov, 10:46


دەربارەی داهاتوویەک کە نەهاتووە
ئەوەندە خۆت ئازار مەدە..! 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

21 Nov, 20:43


دەردێك هانت بدات بۆ دوعا و پارانەوه بەخششيكى ئیلاهييه ئەگەر به ئازاريش بيێت🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

21 Nov, 17:32


هه ركه س
دەیەوێت دلى ئاسووده بێت، خەمەكانى نه مێنێ ،خوا له تاوانى خوشبێت
بازۆر سەلاوات بدا له سەر بيغەمبه ی خودا

“اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَدٍ وَعَلَى آلِ مُحَّدّ"🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

21 Nov, 12:30


ڪاتێڪ زەوی هیچ ڪەسی تێدا نییە
ئـارامیت پێ ببەخشێ سەیری ئاسمان بڪە
زاتـێـک هـەیـە لەوێ تۆی خـۆشدەوێت🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

21 Nov, 07:50


ژیان لەنێو سوپاسگوزاری و گومانی باش بردن بەخوا تام و بۆنی ژیانی بەھەشت دەگرێت 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

20 Nov, 16:59


دواتر تێدەگەیت، ئەگەر خودا بۆ هەڵبژاردنەکانی خۆتی بەجێ بهێشتیتایە ، نوقم دەبویت  و گیرۆدەی سەختیەک دەبویت کە دەرچون لێی ئاسان نەدەبوو..

الْحَمْدُلِلّٰه عَلَىٰ كُلِّ شَيءٍ 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

20 Nov, 12:00


ڕەحمەتی خودا لەو کەسە بێت کە
سەرقاڵ بوون بە عەیبەکانی خۆیەوە
عەیبی خەڵکی لە بیر بردۆتەوە🤍

لە رۆمانی: ئەو دەمەی گەیشتم بە عمر

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

20 Nov, 10:03


زۆر جوانە کەتۆ خودات خۆش دەوێت،
بەڵام لەو جوانتر ئەوەیە خودا خۆشی بوێیت. 🤍

لە کتێبی : ڕەحمەتی خودا نزیکە
و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

20 Nov, 07:42


فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَنتَ وَلِيِّي فِي الدُّنُيَا وَالآخِرَةِ تَوَفَّنِي مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ

ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تۆ پشت و په‌نا و یارو یاوه‌ری منیت له‌ دنیاو قیامه‌تدا، داواکارم که‌ به‌ موسڵمانی بممرێنیت و بمخه‌یته‌ ڕیزی پاکانه‌وه‌ و بمگه‌یه‌نیت به‌کاروانی چاکان. 🤍

اللهم ئامین یارب العالمین🤲🏻

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

19 Nov, 15:05


أبي هريرة (اللە لێی ڕازی بێت) دەفەرمووێ:

ئەگەر بێتوو بەندە تاوانێکی ئەنجامدا، وە اللە تعالی ئەم بەندەی بینی کە دڵ تەنگ بوو لەسەر ئەنجامدانی تاوانەکەی، ئەوە لێی خۆش دەبێت بەبێ زیادکردنی نوێژ و خێر. 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

19 Nov, 05:36


اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ النَّارِ

خودایە داوای بەدەست ھێنانی بەھەشتت لێ دەکەم و پەنات پێدەگرم لە ئاگری دۆزەخ🤍🤲🏻

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

18 Nov, 20:50


الْحَمْدُلِلّٰه بۆ هەموو ئەو نیعمەتانەی خودا
پێی بەخشیوین و هەستی پێ ناکەین🤍'

زەردەخەنە بکە و هەموو شتێک بە خودا بسپێرە
شەوتان پڕ نوور بێت خۆشەویستانی "من نزیکم" ❤️

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

18 Nov, 15:55


بیرت بێت ئازیزم

{ يُؤْتِكُمْ خَيْرًا مِّمَّا أُخِذَ مِنكُمْ}
خودا لەوە باشترتان بۆ دێنێ لەوەی کە لێتانی بردووە🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

18 Nov, 12:04


◈نەرم و نیانى سەرچاوەى هەموجوانیەڪانە

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی :
إِنَّ الرِّفْقَ لَا يَكُونُ فِي شَيْءٍ إِلَّازَانَهُ، وَلَا يُنْزَعُ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا شَانَهُ.

واتە: بەڕاستى نەرم و نیانى لە هەرشتێكدا هەبێ جوانى دەكات، لە هەرشتێكدا دابڕنرێ ناشرینى دەكات 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

18 Nov, 09:44


ئیبن القیم دەفەرمووێت :
ئەگەر مرۆڤ بزانیایە کە خودا
چۆن کارەکانی بۆ بەڕێوەدەبات
ئەوە دڵی پڕ دەبوو لە خۆشەویستی خودا.. 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

17 Nov, 20:12


چارەنووست نوسراوە،
بەلام دەتوانرێ جارێکی تر بنوسرێتەوە
"بە دوعاکانت"
تۆ نازانیت پەروەردگارت چۆن دیمەنەکە لە پێناو تۆدا دەگۆڕێت، و چۆن چارەنووسەکان ڕێکدەخاتەوە لە وەڵامی دووعا و پاڕانەوەکانتدا،
( " فَاسْتَجَبْنَا لَهُ " ئێمەش وەڵاممان دایەوە، )
دڵنیابە هەموو شتێک بەدووعا دەگۆرێت، دووعاکانت قورسیەکان ئاسان دەکات، دوورەکان نزیک دەکاتەوە، چونکە تۆ پەنات بۆ کەسێک بردووە ئەگەر شتێکی بووێت بڵێت ببە دەبێت. "كُن فيكون.".. 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

17 Nov, 17:01


"ئەگەر دینی قایم بێ و ئیمانی قورس و گەورە بێت
بەڵاشی قورسە❤️‍🩹"

لەخۆو بترسە گەر بەڵاو زەعیفە💔.

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

17 Nov, 10:04


بەشی دوو
ئەزیزانی من كۆمەڵێک چەناڵی ئاینی زۆر تایبەت هەیە
حەزم کرد ئێوەش داخلیان بن. 🤍

ا😍👇🏻

1-
فیردەوس

2-
ئاسەوار

3-
گوڵەکەم

4- پەیامەکان


5- ئیسلام ڕێگای ژیانە



دووعای خێرتان . 🤲🏻

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

17 Nov, 09:36


يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ ذِكۡرٗا كَثِيرٗا
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوه زۆر زۆر یادی خوا بکەن.🤍

سورة الأحزاب

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

17 Nov, 04:12


بەیانیتان پڕ خێر و بەرەکەت بێت
بە سوپاسگوزاریەوە دەست بە رۆژەکەتان بکەن

الْحَمْدُلِلّٰه عَلَىٰ كُلِّ شَيءٍ 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

16 Nov, 20:51


'خـــودا' رێـکـی دەخـات
ئەوەندە بیر لە ئاڵۆزییەکەی مەکەرەوە ئازیزم 🤍
٢٠٢٤/١١/١٦

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

14 Nov, 13:06


بیرکردنەوە لەوەی کە پەروەردگارت زۆر نزیکە لێت،
ئەمە بۆ خۆی زۆر دڵنەوایی بەخشە. 🤍

و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

14 Nov, 04:14


هەموو بەیانیەک دەست بە سەرەتایەکی نوێ دەکەم و باوەڕم وایە
ئەمڕۆ لە دوێنێ باشتر دەبێت..

بەیانیتان پڕ بەرەکەت بێت ❤️

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

13 Nov, 21:43


خودا گیان قورئانەکەت بێحەد و حساب ئارامی دێنێت بۆدڵەکانمان یاڕب الحمد للە بۆ نیعمەتی ئیسلام و قورئان🤍🤍🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

13 Nov, 20:01


ماشاءالله ئەم کتێبە بۆ ئەمەنە جوانە ..😁🤍

و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

13 Nov, 15:05


دوای مهرەبانی خـودا
دایک و باوک میهرەبانترین کەسن❤️

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

13 Nov, 11:32


خودا ئاسانی دەکات دوودڵ مەبە.. 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

13 Nov, 05:24


الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي عَافَانِي فِي جَسَدِي، وَرَدَّ عَلَيَّ رُوحِي، وَأَذِنَ لي بِذِكْرِهِ

سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی کە لەش ساغی پێ بەخشیم و ڕۆحی بۆ گەڕاندمەوە و بواری بۆ ئاسان کردم، کە یاد و زیکری بکەم.🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

12 Nov, 20:28


ئەگەر ئەتەوێت بزانیت کە ئایا تۆ باوەڕداریت یان مونافیق
پرسیار لە کەس مەکە، لە خۆت بپرسە لەسەر نوێژی بەیانی!
ئەگەر تۆ ئەهلی ئەوەیت و پابەندی پێیەوە
وا بیر مەکەرەوە، چونکه تۆ باوەڕداریت
وە هیچ لە بەینی تۆ و دڵخۆشی و بەهەشت نییە
بێجگە لە مردنی تۆ...
وە ئەگەر لێی بێ خەبەری، ئەوە تۆ لە خەتەر دایت و نیشانەی مونافیقیتە.. 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

12 Nov, 16:39


ئەو ڕۆژانەی بە پێکەنین کۆتای هات...
بەگریانیش ناگەڕێتەوە💔

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

12 Nov, 15:26


ئارامیەک بۆ دڵت

"وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي قُلُوبِكُمْ"
خودا ئاگادارە بەوەی لە دڵتدا چی دەگوزەرێت ..🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

12 Nov, 12:46


بـەرەکـەت
هـەمیشە مادی نییە، کەسانی باش لە
ژیانماندا بە بەرەکەت حساب دەکرێن🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

12 Nov, 09:52


إِنَّمَا یُوَفَّى ٱلصَّـٰبِرُونَ أَجۡرَهُم بِغَیۡرِ حِسَابࣲ
ته‌نها خۆگران پاداشتیان بێ سنوور و بێ ئه‌ندازه‌یه‌🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

11 Nov, 20:56


شەوانە لەگەڵ ناڕەحەتێکانت بە تەنها دەمێنیتەوە،
تەنانەت ئەگەر هەمووان لەبیرت بکەن
خوای گەورە لەبیرت ناکات، تۆش ئەو لەبیر مەکە.

- شەو نوێژ 🤍

لە کتێبی ڕەحمەتی خودا نزیکە
و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

11 Nov, 15:08


خودایە موحتاجی کەسمان نەکەیت
کەس وەک تــۆ مهرەبان نییە 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

11 Nov, 10:44


پێم وایە یەکێک لە جوانترین شتەکانی ژیان ئەوەیە
کاتێک دادەنیشیت و دوعا و نزاکانی دڵت بۆ خوای گەورە دەکەیت،
وە بە شێوەیەک هەست بە ئاسانکاری دڵت دەکەیت،
وەک ئەوەی شاخی نیگەرانییەکانی ناو دڵت لەناکاو لەت و پەت ببن، هەست دەکەیت خوای گەورە بە شێوەیەکی شەخسی خەم و نیگەرانییەکانت وەردەگرێت و دەڵێت :
{ وَمَن یَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسۡبُهُۥۤ } سورة الطلاق - اية3
ئه‌وه‌ی پشت به‌ خوا ببه‌ستێت، ئه‌و زاته‌ی به‌سه‌.

لە کتێبی : ڕەحمەتی خودا نزیکە
ئامادەکردنی : محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

10 Nov, 21:00


کاتێک خودای گەورە بە شتێک تاقیدەکاتەوە
کە تەنها چارەسەر ئەوەیە "ئـارامـبـگـریـت"
ئەو کاتە تێدەگەیت کە بۆچی خودا هێندە وەسفی ئارامگران و پاداشتەکەیان دەکات لە قورئانی پیرۆزدا 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

10 Nov, 18:58


ئەمڕۆت هەر چۆنێک بوو سوپاسی خواگیان بکە🤍.

الحمد للە

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

10 Nov, 15:52


دڵتان خۆش بێت بە خەمەکانتان🥰❤️‍🩹

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

10 Nov, 13:42


﴿ فَإِنِّی قَرِیب ﴾البقرة(١٨٦)
واتە: من نزیکم

کورتترین مەودای نێوان نائومێدی و هیوایە وردترین دەستەواژەیە کە سنووری نائومێدی و بێ هیوایی دەبەزێنێت میهرەبانترین وشەیە کە شاخی نیگەرانی و خەم و چەقبەستوویی دەتوێنێتەوە هەر باوەڕدارێک لەگەڵیا ژیان بکات، گوومان نییە سنوورەکانی مەحاڵی پێ دەبەزێنێت..🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

08 Nov, 13:11


{ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ﷲِ يَسِيرٌ }

بڕوات هەبێت هەموو شتێک لای خــودا ئاسانە و هیچ مەحاڵێک بوونی نییە ..🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

07 Nov, 19:27


بۆ ئەوانەی خاوەن چەناڵن
پێشنیارێکی پڕ لەخێر و چاکەم هەیە بۆتان
دڵنیام ئێوەش زۆر بەدڵتان ئەبێ

هەر کەسێ حەزی کرد نامەیەکم بۆ بکات
@Muhammad_karem

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

07 Nov, 10:24


دێڕێکی ئومێد بەخش بەجێ بێڵە ..

🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

07 Nov, 08:40


کە چاو لێت دەدات،
هۆکارەکەی ئەوە نییە جوانیت یان دەوڵەمەندیت،
بەڵکو بەهۆی ئەوەیە زیکری خوا کەم دەکەین 🤍

-ئیبن عوسەیمین

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

06 Nov, 20:37


لە کتێبی : ڕەحمەتی خودا نزیکە.. 🤍

و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

06 Nov, 14:10


دەست بگرە بە زیڪری بەیانیان و ئێواران،
وەڪ چۆن دەست دەگریت بەو شتەی زۆر
خۆشتدەوێت، چونڪە باشترین پارێزەرە بۆت،
دەتپارێزێت لە شەڕی دونیاو قیامەتت، خوێندنی
چێژێڪی تایبەت دەدات بە دڵ وسینە و ژیانت،
باشترین قەڵایە، تڪایە لێی بێ ئاگا مەبە🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

06 Nov, 08:48


پیاو چاکێک دەفەرمووی :
ئەگەر خودا بەندەیەکی خۆی خۆشبوێت
بە توانای دەکات، سەری دەخات، وەڵامی دەداتەوە

با کارێک بکەین خودا خۆشی بوێین 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

05 Nov, 17:40


بونت بە ئافرەتێکی بەهێز
لەتەمەنێکی بچوکەوە دەیانترسێنێت🤍.

بەهێز بە لەپێناوی خۆت خاتوون❤️‍🩹.

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

05 Nov, 15:40


با شتێکت پێ بڵێم ئازیزم ..

دووعا ژیانت دەگۆڕێت
یەقین بوونت بە ھاتنەدی شتێک
دێتەدی.. 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

05 Nov, 09:38


وَإِن تُطِعۡ أَكۡثَرَ مَن فِی ٱلۡأَرۡضِ یُضِلُّوكَ عَن سَبِیلِ ٱللَّهِۚ إِن یَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنۡ هُمۡ إِلَّا یَخۡرُصُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رزه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی خوا وێڵت ده‌که‌ن، چونکه شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون جگه له گومان و ته‌نها گۆتره‌کاری ده‌که‌ن... 🤍

سورة الأنعام

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

04 Nov, 17:58


لە کتێبەکەمدا شتانێک دەدۆزیتەوە
کە دڵنەوایت دەدات و ئارامیت پێ دەبەخشێت ..🤍

و: محمد کەریم
@Muhammad_karem

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

04 Nov, 15:41


"لَا تَخَفْ وَلَا تَخْزَنْ إِنَّا مُنَجُّوكَ"
واتە :مەترسە و خەمت نەبێت بێگومان ئێمە ڕزگارت دەکەین

خودا دەبینێت کە لە پێناو ئەودا خۆڕاگر بوویت
مەترسە، خەمبار مەبە
خودای گەورە ڕزگارت دەکات 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

04 Nov, 08:38


مەهێڵە تاکە غەمێک هەزاران نیعمەتت لەبیر بباتەوە🤍

هەموو کاتێکتان پڕ خێر بێن 😊

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

03 Nov, 21:07


دڵتەنگ مەبە.
ئەمانە تەنها ڕۆژانێکە و تێدەپەڕن.

ڕەحمەتی خودا نزیکە🤍
ئارام ئارام بخەون🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

03 Nov, 18:13


پێغەمبەر موسا سەلامی خوای لەسەر بێت:
نەیدەزانی کە پەروەردگارەکەی ئەو دەریایەی بۆ دەکاتە دوو بەشەوە، بەڵام دڵنیا بوو کە پەروەردگارەکەی لەگەڵەتی ، تۆش متمانە بە پەروەردگارت بکە گرنگ نیە کە بزانیت چۆن بەربەست و کێشەکانت بۆ چارەسەر دەکات ، پەروەردگارت بەڕێکخستنەکانی خۆی سەرسامت دەکات.

کتێبی / ڕەحمەتی خودا نزیکە
لە ئامادەکردنی: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

03 Nov, 15:45


من بە دڵنیاییەوە باوەڕم وایە
شیرینی داهاتوو تاڵیی ڕابردوو دەسڕێتەوە،
قەرەبووی خودا نزیک و گەورەیە. 🤍

و: محمد کەریم

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

02 Nov, 21:28


ئەوانەی ھەموو شتێ بۆ خوای گەورە جێی دەھێڵن
لە کۆتاییدا دەسەڵاتی خودا لە ھەموو شتەکاندا ئەبینن ..🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

02 Nov, 17:35


"رَبَّنَاۤ إِنَّنَاۤ ءَامَنَّا فَٱغۡفِرۡ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ" :په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه‌، ده له گوناهه‌کانمان خۆش ببه و له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه‌.🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

02 Nov, 12:50


کاتێک هەر لەدوورەوە ئەو ئاگرە بڵێسەدارە
خوانەناسان دەبینێت...
دەنگی خەشم و قین و هەناسەی داخ لەدڵی دەبیستن💔..

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

02 Nov, 08:37


أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ‌
(بێگومان دڵەکان بە یادی خودا ئارام دەگرن).

سـُبْـحـَانَ اللهِ ، وَالـحـَمـْدُلِلهِ
وَلَا آلَـهَ آلَّا اللهُ ، والله أَكــْبَـرُ 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

01 Nov, 20:16


ئیلاهیم
بۆمی بهێنە دی ئەوەی ئارامم بۆی گرتووە.. 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

01 Nov, 15:21


"خـــودایـــە"
هەمیشە پێویستیم بە مهرەبانی تۆیە 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

01 Nov, 10:12


‎بەرهەمە تایبەتەکەم
‎کتێبی : ڕەحمەتی خودا نزیکە
‎لەکتێبەکەمدا باسی میهرەبانی خودات بۆ دەکەم
‎باسی نزیکی خودات بۆ دەکەم
‎باسی سەبرگرتن و ئارامگرتنت بۆ دەکەم
‎باسی دووعا و پاڕانە و شەونوێژت بۆ دەکەم
‎باسی قەرەبووی خودات بۆ دەکەم
‎لەگەڵ چەندین پەیامی تر کە ڕۆژە قورسەکات ئاسانتر دەکەن.

‎ناوی کتێبەکەمم لەسوڕەتی الأعراف - ئایەتی 56 وەرگرتووە.
‎پشت بەخودا دەبێتە یەکێک لە جوانترین کتێبەکان کە تاکو ئێستا خوێندبێتتەوە و سودێکی زۆر باشی لێوەردەگریت.

و: محمد کەریم
@Muhammad_karem

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

01 Nov, 06:51


لە ماڵی خۆتدایت.؟ ئارامیت.؟ سوپاسگوزار بە
ئەمە نیعمەتە بەرەکەتداری بکە بە سوپاسگوزاری..

الْحَمْدُلِلّٰه عَلَىٰ كُلِّ شَيءٍ 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

31 Oct, 15:41


بەسەڵاواتدان لەسەر خۆشەویستی خودا ﷺ
رۆژی هەینی بڕازێننـەوە ئەزیزانم

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

31 Oct, 08:59


إنَّ رَبَّي قَرِيبُ مُّجِيب

بەڕاستی پەروەردگاری من زۆر نزیکە و نزا وەرگرە‌..🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

30 Oct, 13:43


یاڕەبــ کۆتای بهێنە بە خەمەکانی غەززە 💔

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

30 Oct, 11:17


وَمَن یَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسۡبُهُۥۤ
جا ئه‌وه‌ی پشت به خوا ببه‌ستێت، ئه‌و زاته‌ی به‌سه‌ 🤍

فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍

29 Oct, 19:55


لەبەر خاتری خۆشەویستانت، سەرپێچی خـودا مەکە،
دڵی خۆشەویستانت لەژێر دەسەڵاتی خـودادایە.. 🤍