٧ڕۆژ
♦♦رۆیتەرز لەزاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
🔷 ئەمەریكا بڕیاریدا دەرگای ئابوری عێراق بە ڕووی ئێراندا دابخات كە ساڵانە٧ ملیار دۆلارە
🔶ئەمریکا بڕیاری لێخۆشبوون بۆ عێراق نوێ ناکاتەوە لەبارەی کڕینی غاز لە ئێران بۆ دابینکردنی کارەبای عێراق
🔷ئەمریکا ئەم بریارانە بۆ سنوردارکردنی ئێران و دەست ڕانەگەیەشتنی بە چەکی ئەتۆم دەدات.
🔶 ئەم بریارانە لە چوارچێوەی پلانی ئەوپەڕی فشاری سەرۆک ترەمپدایە بەرامبەر بە ئێران و دۆسیەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە..
♦ ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی رابردوو ماوەی لێ خۆشبوونی ئەمریکا بۆ عێراق بۆ کڕینی غازو کارەبای ئێران بۆ عێراق کۆتایی هات بەوەش چاوەڕێ دەکرێت لە سەدا 30 دانیشتوانی عێراق ڕووبەرووی قەیرانی بێ کارەبایی ببنەوە.
#7ROJ