بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری بانەوە دوانیوەڕۆی ڕۆژێ سێشەممە، ١٤ی ڕەشەمە، مەراسمی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بە بەشداری جەمعێک لە هاوڕێیانی کۆمەڵە وحیزبی کومونیستی ئێران بەڕێوەچوو.
سەرەتای مەڕاسمەکە بە سرودی ئەنترناسیۆناڵ سرودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار دەستی پێکرد و پاشان دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی هەموو ئەو هاوڕێیانەی کە لەڕێگەی ئازادی و سوسیالیزمدا گیانیان بەختکردووە ڕاگیرا، پاشان یەکێک لە بەشداربوان لەسەر تاریخچەی ڕۆژی ژن قسەوباسێکی پێشکەش کرد و دواتر بەشداربوانی تریش لەسەر ئەو ڕۆژە قسەوباسیان پێشکەش کرد.
لە درێژەی مەڕاسمەکەدا قسەوباسێکی تێروتەسەل لەسەر پ.ک.ک و پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان و ڕاگەیاندنەکەی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە ئاڵوگۆڕی بیر و بۆچوونیان کرد.
مەڕاسمەکە لە جەوێکی ڕفیقانەدا بەخواردنی چاوی وشیرینی پاش تێپەڕبوونی سێ کاتژمێر کۆتایی بە مەراسمەکە هێندرا.
#روز_جهانی_زن
#ڕۆژی_جیهانی_ژن
#بانە