Latest Posts from ️️Komalamedia️ (@komala) on Telegram

️️Komalamedia️ Telegram Posts

️️Komalamedia️
▪️ کانال رسمی کومەلە سازمان کردستان حزب کمونیست ایران

▪️ کاناڵی فەرمی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

ارتباط با ما:

https://t.me/komalamediacontact

website : http://komalah.org

‏instagram facebook twitter : @komalamedia
1,184 Subscribers
1,680 Photos
2,058 Videos
Last Updated 06.03.2025 09:39

The latest content shared by ️️Komalamedia️ on Telegram

️️Komalamedia️

05 Mar, 18:29

135

🚩 بەڕێوەچوونی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری بانە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری بانەوە دوانیوەڕۆی ڕۆژێ سێشەممە، ١٤ی ڕەشەمە، مەراسمی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بە بەشداری جەمعێک لە هاوڕێیانی کۆمەڵە وحیزبی کومونیستی ئێران بەڕێوەچوو.
سەرەتای مەڕاسمەکە بە سرودی ئەنترناسیۆناڵ سرودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار دەستی پێکرد و پاشان دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی هەموو ئەو هاوڕێیانەی کە لەڕێگەی ئازادی و سوسیالیزمدا گیانیان بەختکردووە ڕاگیرا، پاشان یەکێک لە بەشداربوان لەسەر تاریخچەی ڕۆژی ژن قسەوباسێکی پێشکەش کرد و دواتر بەشداربوانی تریش لەسەر ئەو ڕۆژە قسەوباسیان پێشکەش کرد.
لە درێژەی مەڕاسمەکەدا قسەوباسێکی تێروتەسەل لەسەر پ.ک.ک و پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان و ڕاگەیاندنەکەی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە ئاڵوگۆڕی بیر و بۆچوونیان کرد.
مەڕاسمەکە لە جەوێکی ڕفیقانەدا بەخواردنی چاوی وشیرینی پاش تێپەڕبوونی سێ کاتژمێر ‌کۆتایی بە مەراسمەکە هێندرا.

#روز_جهانی_زن
#ڕۆژی_جیهانی_ژن
#بانە
️️Komalamedia️

05 Mar, 11:28

168

ماڵئاوایی له‌ ژیانی زیندانیەکی سیاسی ، پێشمەرگەیەکی دێرینی کومەلە و هونەرمەندێکی خۆشناو له‌ شاری مه‌ریوان

بە داخێکی زۆر گرانەوە ئاگاداربووین کە ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣ هەتاوی، هاورێ سامان كه‌ریمی، زیندانی سیاسی، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و لایه‌نگری كۆمه‌ڵه‌ و هونەرمەندی شانۆ و سینما له شاری مه‌ریوان به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌و لە تەمەنی ٣٣ ساڵێدا ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.
كاك سامان كه‌ریمی لە ١٩ی رێبەندانی ١٣٦٩ هەتاوی لە شاری سەقز لە کۆشی خێزانێکی زەحمەتکێش لە دایکبوو و ژیانی بە زەحمەت و ڕەنجی باوکی و پاشان خۆی بردە سەر. هەر لە سەرەتایی لاویەوە تێکەڵ بە ڕەنج و ئازار و چەوسانەوە هات و بۆ دونیای سیاست پەلکێش کرا و وەک لاینگری کۆمەڵە دەستی بە چالاکی کرد و ذەوقی هونەری لە خۆی نیشان دا. تازە لاو بوو کە بەریزی پێشمەرگەی کۆمەڵە پەیوەست بوو. پاش زیاتر لە ساڵێک پێشمەرگایەتی، بۆ هاوکاری و یارمەتی بنەماڵەکەی گەرایەوە ناوخۆی وڵات. به‌ڵام وه‌كوو هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی ، سوسیالیستێکی هوشیار ، چالاكێكی كرێكاری و هونەرمەندێکی شانۆکاردرێژه‌ی به‌ خه‌بات دا . هاوڕێ سامان یەکێک لە ئەندامانی شانویی سەرشەقامی مەریوان بوو کە لە چەند شانۆی ڕەخنەگرانە لە هەلومەرجی داسەپاو بە سەر کۆمەڵگا و بە تایبەت ژیانی هەژاران و لاوان بەشداری کرد، کە "شانۆی سەر شەقامی مەریوان" بە هۆی چالاکی و بەرهەمە بەنرخەکانی پڵەی سێهەمی نێونەتەوەی بە دەست هێنا. کاک سامان لە بواری سینمایش چالاک بوو و لە کورتە فیلمی " ئەسرین" یاری کرد. هاوڕێ سامان چەندین جار لە لایەن سەرکوتگەرانی کۆماری ئیسلامی بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەکان کرا و دەستبەسەرو زیندان کرا. هاوڕێ سامان بە تاوانی کۆمەڵە بوون، ٧ سال زیندانی تەعلیقی بۆ بڕدەرابووە، بەڵام هەرگیز لێوی ڕازداری نەکەردەوە و نهێنی نێوان خۆی و کۆمەڵەی بۆ جەڵادان باس نەکرد و قه‌د سه‌ری بۆ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی دانه‌نواند. كاك سامان كه‌سایه‌تییه‌كی گەنجی خۆشناوی شاری مه‌ریوان بوو کە جێگەو پێگەی بەرزی لە نێو لاوان و خەڵکی ئەم شارە هەبوو.
کاک سامان تووشی ڕووماتیسم هاتبوو و هەوڵی بنەماڵە و دوکتۆرەکانی بۆ چارەسەری نەخۆشینەکەی بێ ئاکام مایەوە. به‌ داخه‌وه‌ ئەم هاورێ ئازیزەمان ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەشەمە له‌ ته‌مه‌نی ٣٣ ساڵی دا و لە خستەخانەی "تەوحیدی" شاری سنە ، بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد. تەرمی هاوڕێ سامان بەبەشداری هەزاران کەس لە خەلکی ئەمەک ناس و دلسۆزی شاری مەریوان ، سەقز و دەورووبەر و شوێنەکانی دیکەی کوردستان لە ئارامستانی " بەهەشتی مستەفای" شاری مەریوان ئەسپەردی خاک کرا.
ئێمەیش له‌لایه‌ن هەموو ڕێزەکانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی گەرمی خۆمان پێشکەش بە نەسرین خانم و کاک عەباس دایک و باوکی کاک سامان و جگەرگۆشەکانیان، بنه‌ماڵه‌ و دۆستانی و هەروەها هاوڕێمان شاتر حامید کەریمی ، مامی کاک سامان و بنەماڵەی بەڕێزی و جەماوەی دڵسۆزی شاری مەریوان و سەقز ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.

یادی ئازیز و خۆشەویستی هاوڕێ سامان تا گەیشتن بە ئامانجە بەرز و ئینسانیەکانی بۆ هەمیشە لەگەڵمان رێگا دەکات.
️️Komalamedia️

05 Mar, 06:28

172

🚩 بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن
 

ڕاگەیاندراوی هاوبەشی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)



ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژنانی ئێران، بزووتنەوەیەک لەدژی فاشیزم و باوکسالاری
لەسەروبەندی ٨ی مارسێکی دیکەداین! بەڵام ئەمجارە لە هەلومەرجێکی زۆر جیاوازتر لە ئاستی ئێران و جیهاندا. لە ئێران فاشیزمی جینایەتکاری ئایینی ئەگەرچی گورزی سەختی لە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینا بەرکەوتووە، بەڵام هێشتا بە پشتبەستن بە یاسا دژە ژنەکان و پشتیوانی لە باوکسالاری، دەستبەرداری گوشار بۆسەر ژیانی ڕۆژانەی ژنان نەبووە.

درێژەی ڕاگەیاندن:

https://shorturl.at/YKjNO


پاشکۆی ڕاگەیاندن:

https://bit.ly/41OjCeI
️️Komalamedia️

03 Mar, 22:46

222

کەم نین ئەو ژن و کچانەی کە لە ناڕەزایەتی و خەباتی مافخوازانە و بەردەوامی کرێکاران، خوێندکاران، مامۆستایان، خانەنشینان و دادخوازاندا، بە بەرزکردنەوەی دروشمی ئازادی و یەکسانیی، هاتنە سەر شەقامەکان، سنگیان لە بەرانبەر سەرکوتگەرانی بێبەزەییدا کردە قەڵغان و ترسی مەرگیان خستە ناو جەستەی لەرزۆکی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە.
لە ئێرانی ژێر دەسەڵات و سەرکوتی کۆماری ئیسلامیدا، ڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ڕەسمییەتی یاسایی نییە. دژایەتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەم ڕۆژە، لە دژایەتی ئەم حکومەتە لەگەڵ ژنان و هەر چەشنە بزووتنەوەیەکی یەکسانیخوازییەوە سەرچاوە دەگرێت. ٨ی مارسی ئەمساڵ دەتوانێت ببێتە ڕۆژی خستنەڕووی ویست و داخوازییەکانی ژنان، ڕۆژی بانگەوازی یەکسانی ژن و پیاو، ڕۆژی ناڕەزایەتی دژبە توندوتیژی لەدژی ژنان لە کۆمەڵگای ڕوو لە ئاڵوگۆڕی ئێراندا. ویست و داخوازییەکانی ژنان، ویست و داخوازی چینی کرێکار و بەشی وشیار و پێشکەوتنخواز و یەکسانیخوازی کۆمەڵگایە.
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران وێڕای بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژن، داوا لە سەرجەم ژنان و پیاوانی وشیار و یەکسانیخواز دەکات کە لەم ڕۆژەدا لەدژی ستەم و سەرکوت لەسەر ژنان و سیاسەتە دژە-مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی، کۆڕ و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیبەڕێوە ببەن.
 
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
 
مارسی ٢٠٢٥
ڕەشەمەی ١٤٠٣
️️Komalamedia️

03 Mar, 22:46

221

🚩 ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن
 
لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی ژندا، ئەم ڕۆژە مێژووییە مەزنە لە سەرجەم ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز پیرۆزبایی دەکەین. ڕێز دەگرین لە یاد و بیرەوەری فیداکاریی ئەو ژن و کچە ئازادیخوازانەی کە لە ئاخێزی شۆڕشگێڕانه و شکۆداری "ژن، ژیان، ئازادی"دا وەک ئەستێرە درەوشانەوە و ڕێگای شۆڕشی چارەنووسسازی داهاتوویان ڕووناک کردەوە.
بزووتنەوەی ژنان لە ئێران قۆناغی پڕ هەوراز و نشێوی تێپەڕ کردووە، بەڵام ئێستا بە وانەوەرگرتن لە ئاخێزی "ژن، ژیان، ئازادی"، یەکێک لە مرۆڤانەترین و پڕ جۆش و خرۆشترین ڕاپەڕینەکانی دەیەی ڕابردوو، بووەتە بزووتنەوەیەکی بەردەوام لەپێناو گەیشتن بە داخوازییە یەکسانیخوازانەکان نەک هەر بۆ ژنان، بەڵکوو بۆ سەرجەم ئەو توێژە ستەملێکراوانەی کۆمەڵگا کە لەگەڵ هەڵاواردن بەرەوڕوو بوونەتەوە.
 
بزووتنەوەیەک کە ڕێگای نەدا حکوومەتی ئیسلامی و ئۆپۆزیسیۆنی ڕاست و لایەنگری گەڕانەوەی دیکتاتۆرییەتی پاشایەتی، دروشم و داخوازییە یەکسانیخوازانە و ڕادیکاڵەکانی بخەنە ژێر کاریگەری خۆیانەوە. ئێستا بزووتنەوەی ژنان نەک هەر خوازیاری یەکسانی ژنان و پیاوان لە هەموو بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدایە، بەڵکوو خوازیاری نەمان و لەناوچوونی ئەو سیستەمە ئایینی و پیاوسالارییەن کە ژیانی لێکردوون بە دۆزەخ. هەر ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسووڕاوانی چەپی ژن لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیدا دەستبەسەرن و هۆکاری سەرەکی زیندانیکردنی جەستەیی ئەوان، دەگەڕێتەوە بۆ توانایی و پۆتانسێلە کۆمەڵایەتییەکانی ژنان بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکاری قووڵی کۆمەڵایەتی.
ئێرانی ژێردەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی وەک نمونەیەکی بەرچاوی حکوومەتێکی ئایینی پشتیوانی سیستەمی چینایەتی سەرمایەداری، هەر لە سەرەتاوە یەکێک لە بنەماکانی دەسەڵاتی خۆی لەسەر پێشێلکردنی مافە مرۆییەکانی ژنان دامەزراند. یەکەمین هەنگاوی سیاسی خومەینی لە ساڵی ١٣٤٢دا لە دژی ژنان و ئەو مافە سەرەتاییەکانە بوو کە لەو سەردەمەدا بەدەستیان هێنابوو، هەڵوێستێکی کە لە یەکەمین ڕۆژەکانی دوای بەدەسەڵات گەیشتنی لە ڕەشەمەی ١٣٥٧دا جەختی لەسەر کردەوە و بە کردەوەی دەرهێنا. لەو کاتەوە ڕژێمی ئیسلامی هەردوو ئامرازی ئایین و پیاوسالاریی، بەوپەڕی هێز و تواناوە لە دژی ژنان بەکارهێناوە. بێبەزەییانەترین شێوازەکانی توندوتیژی و سووکایەتی لەدژی ژنان لە ڕژێمی ئیسلامیدا بە یاسایی کران. سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ وەک هێمای کۆیلەیی ژن، مناڵ-هاوسەری، پەرەپێدانی لەشفرۆشی لە ژێر ناوی سیغە، چاوپۆشی یاسایی لە کوشتنی ژنان بە بیانووی ناموس، بێبەشکردنی ژنان لە مافی سەرپەرشتیکردنی منداڵ، زەوتکردنی مافی دادوەری لە ژنان، زەوتکردنی مافی گەشتکردن بەبێ ئیزنی پیاوان و بە یاساییکردنی مافی دوو ژن بەرانبەر بە یەک پیاو، تەنها بەشێکن لە یاسا دژە-ژنەکانی ڕژێمی ئیسلامی.
بەڵام بە بارتەقای هەموو ڕەهەندەکانی دڕندەیی و سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی لە دژی ژنان، خەبات و خۆڕاگریی ژنان لە ماوەی ٤٦ ساڵی ڕابردوو لە کۆمەڵگا و لە ناوەندەکانی کاردا، بێ پسانەوە بەردەوام بووە کە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی (ژن، ژیان، ئازادی)، واتە لوتکەی ئەم ئاخێزە مێژووییە، نیشانی دا کە ئەمڕۆکە ژنان جێگە و پێگەی هەرە بەرزیان لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە دادپەروەر و یەکسانیخوازەکاندا بەدەست هێناوە. لەم ئاخێزە شۆڕشگێڕانەدا ژنانی توانا، وشیار، بوێر و فیداکار نیشانیان دا کە شایستەترینن بۆ بەڕێوەبردنی جیهانێکی بێ شەڕوشۆر، بێ کوشتار و لێوانلێو لە ئاشتی، مرۆڤدۆستی و خۆشەویستی. بە هەڵکەوت نەبوو کە سەرپۆشەکان دەسووتێنران، ژنان پێشەنگایەتی خۆپیشاندانەکانیان لە ئەستۆ بوو، لەسەر گڵکۆی گیانبەختکردوان لەبری وتاری و بانگەشەی ئاخوندە ئایینییەکان، سروودی و شێعری شۆڕشگێڕانە  دەخوێندرانەوە و بەیاننامە و ڕاگەیەندراوی مژدەبەخش لەدژی هۆکارەکانی هەڵاواردن و چەوساندنەوەی ژنان، واتە ئایین، پیاوسالاری و سەرمایەداریی، دەنووسران و بڵاو دەکرانەوە.
کەم نین ئەو ژنە تێکۆشەر و خۆڕاگرانەی کە لەناو زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیدا خەباتیان کرد، بەچۆکدا نەهاتن و گیانی ئازیزیان لە ڕێگای ئامانجە بەرزەکانیاندا بەخت کرد.
 
کەم نین ئەو ژنە خەباتکارانەی کە هەموو تابۆکانیان شکاند و لە خەبات و خۆڕاگریی چەکدارانە و سەربەرزانەی کوردستان لە بەرانبەر هێرشی هێزی سەرکوتگەری حکوومەتی ئیسلامیدا قارەمانانە خەباتیان کرد، گیانیان بەخت کرد و بوونە ئەفسانەی هەزاران ژن و کچی شۆڕشگێڕ کە ناویان وەک ڕەمزێک بۆ نەوەکانی داهاتوو بە زیندوویی دەمێنێتەوە. کەم نین ئەو ژن و کچە بێزار و وەگیانهاتووانە لە ستەم و سەرکوت، کە چارشێو و حیجابی زۆرەملێی ئیسلامی، ئەم سیمبولی وەحشیگەری و بەربەرییەتی پیاوسالاری ئایینییان، لە مەیدان و شەقامەکاندا ئاگر تێبەردا و بانگی یەکسانی و مرۆڤایەتییان بەرز کردەوە.
️️Komalamedia️

03 Mar, 21:21

211

🚩بەشداری هاوڕێ ئیبراهیم عەلیزادە دەبیر ئەوەڵی کۆمەڵە لە کاناڵی ٨، تایبەت به کاریگەریەکانی پەیامەکەی ئۆجەلان
️️Komalamedia️

03 Mar, 11:14

266

🚩 اطلاعیه کمیته زنان کومه‌له به مناسبت ۸ مارس، روز جهانی زنان

۸ مارس، روز جهانی زنان، روزی است که زنان در سراسر جهان صدای اعتراض خود را علیه نابرابری، خشونت، استثمار و تبعیض بلند می‌کنند. این روز، نه تنها یادآور مبارزات تاریخی زنان کارگر برای دستیابی به حقوق برابر است، بلکه نمادی از ادامه‌ی مبارزه‌ی زنان علیه اشکال گوناگون سرکوب در جوامع مردسالار و نظام‌های استبدادی است.
زنان در کردستان و ایران، تحت حکومت جمهوری اسلامی، با یکی از وحشیانه‌ترین اشکال سرکوب جنسیتی مواجه‌اند. سیاست‌های زن‌ستیزانه‌ی این رژیم در عرصه‌های مختلف زندگی، از ممنوعیت‌های اجتماعی گرفته تا سرکوب جنبش‌های آزادی‌خواهانه‌ی زنان، نشان‌دهنده‌ی دشمنی بنیادین آن با آزادی زنان است. اما با وجود این سرکوب‌ها، زنان مبارز ایران و کردستان همواره در صف اول اعتراضات و مبارزات آزادی‌خواهانه حضور داشته‌اند.
جنبش "زن، زندگی، آزادی" که پس از قتل ژینا امینی در سپتامبر ۲۰۲۲ به یک خیزش توده ای عظیم تبدیل شد، نشان داد که زنان نه‌تنها قربانی نظام سرکوبگر نیستند، بلکه نیروی اصلی تغییر و دگرگونی‌اند. این جنبش، پایه های رژیم جمهوری اسلامی را به لرزه درآورد. جنبشی که زنان آزاده نیروی محرکه و پیشبرنده آنرا تشکیل می دادند با برنامه روشنی که در شعار پر معنی و رهائی بخش آن خلاصه شده بود، افق روشنی را بر روی کل جامعه ایران گشود.
کمیته زنان کومه‌له، به عنوان بخشی از جنبش رهایی‌بخش زنان، به مناسبت ۸ مارس، بار دیگر بر تعهد خود به مبارزه برای تامین همه حقوق پایمال شده زنان، به مبارزه با جمهوری اسلامی و قوانین زن ستیزانه اش ، به مبارزه بر علیه همه سنتهای اسارت آور مرد سالارانه در جامعه تاکید می کند. ما بر این باوریم که آزادی کامل زنان در گرو سرنگونی این نظام و استقرار یک حکومت دموکراتیک و مبتنی بر برابری است.
کمیته زنان کومه‌له از تمامی زنان آزادی‌خواه، فعالان حقوق زنان و نیروهای مترقی دعوت می‌کند که در این روز تاریخی، با برگزاری گردهمایی‌ها، اعتراضات و برنامه‌های آگاهی‌بخش، صدای اعتراض خود را بلندتر کنند و همبستگی جهانی زنان را تقویت نمایند.
ما از تمامی زنان کردستان، ایران و سراسر جهان می‌خواهیم که در برابر قوانین زن‌ستیز، سنت‌های عقب‌مانده و هرگونه سرکوب سیستماتیک ایستادگی کنند. مبارزه برای برابری، مبارزه‌ای است که به همبستگی، آگاهی و شجاعت نیاز دارد و ۸ مارس، فرصتی برای نشان دادن أراده تزلزل ناپذیر ما در زمینه.
زن، زندگی، آزادی!

کمیته زنان کومه‌له
(سازمان کردستان حزب کمونیست ایران)
️️Komalamedia️

03 Mar, 09:23

247

❗️#چەشمیەر

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ئاوایی "چەشمیەر"ی سەر بە شاری سەوڵاوا

#نەورۆز
#کوردستان
#شۆڕشی_ژینا
️️Komalamedia️

03 Mar, 08:26

235

🚩 ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ژنانی کۆمەڵە بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان


٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، ڕۆژێکە کە ژنان لە سەرانسەری جیهان دەنگی ناڕەزایی خۆیان دژی نایەکسانی، توندوتیژی، چەوساندنەوە و هەڵاواردن بەرز دەکەنەوە. ئەم ڕۆژە، نەتەنها یادەوەریی خەباتی مێژوویی ژنانی کرێکارە بۆ دەستەبەرکردنی مافی یەکسانە، بەڵکو هێمایەکە لە بەردەوامیی خەباتی ژنان دژی شێوازە جۆراوجۆرەکانی سەرکوت لە کۆمەڵگا پیاوسالارەکان و سیستەمە سەرەڕۆکاندا.
ژنان لە کوردستان و ئێران، لەژێر حکومەتی کۆماری ئیسلامیدا، ڕووبەڕووی یەکێک لە دڕندانەترین شێوازەکانی سەرکوتی ڕەگەزی بوونەتەوە. سیاسەتەی دژ بە ژنی ئەم ڕژێمە لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا، لە قەدەغەکردنە کۆمەڵایەتییەکانەوە بگرە تا سەرکوتی بزووتنەوە ئازادیخوازەکانی ژنان، نیشاندەری دوژمنایەتی بنەڕەتیی ئەوە لەگەڵ ئازادیی ژنان. بەڵام سەرەڕای ئەم سەرکوتانە، ژنانی خەباتکاری ئێران و کوردستان هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی ناڕەزایەتییەکان و خەباتە ئازادیخوازەکاندا ئامادە بوون.
بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە سێپتەمبەری ٢٠٢٢ بوو بە ڕاپەڕینێکی گەورەی جەماوەری، نیشانی دا کە ژنان نەتەنها قوربانیی سیستەمی سەرکوتکەر نین، بەڵکو هێزی سەرەکیی گۆڕان و گۆرانگارین. ئەم بزووتنەوەیە، بناغەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی هەژاند. بزووتنەوەیەک کە ژنانی ئازادە هێزی بزوێنەر و پێشڕەوی ئەو راپەرینەی پێک دەهێنا بە بەرنامەیەکی ڕوون کە لە دروشمی پڕ واتا و ڕزگاریبەخشی ئەودا کورت کرابووەوە، ئاسۆیەکی ڕوونی بۆ سەر کۆی کۆمەڵگای ئێران کردەوە.
کۆمیتەی ژنانی کۆمەڵە، وەک بەشێک لە بزووتنەوەی ڕزگاریبەخشی ژنان، بە بۆنەی ٨ی مارس، جارێکی دیکە لەسەر پابەندبوونی خۆی بە خەبات بۆ دابینکردنی هەموو مافە پێشێلکراوەکانی ژنان، بە خەبات دژی کۆماری ئیسلامی و یاسا کانی دژ بە ژنی ئەو رژیمە ، بە خەبات دژی هەموو نەریتێکی کۆیلەیی پیاوسالارارانە لە کۆمەڵگا جەخت دەکاتەوە. ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە ئازادیی کامڵی ژنان لە گرەوی ڕووخاندنی ئەم سیستەمە و دامەزراندنی حکومەتێکی دیموکراتیک و لەسەر بنەمای یەکسانیدایە.
کۆمیتەی ژنانی کۆمەڵە لە هەموو ژنانی ئازادیخواز، چالاکانی مافەکانی ژنان و هێزە پێشکەوتووخوازەکان داوا دەکات کە لەم ڕۆژە مێژووییەدا، بە ڕێکخستنی کۆبوونەوە، ناڕەزایەتی و بەرنامەی هۆشیارکەرەوە، دەنگی ناڕەزایی خۆیان بەرزتر بکەنەوە و هاوپشتیی جیهانیی ژنان بەهێز بکەن.
ئێمە لە هەموو ژنانی کوردستان، ئێران و سەرانسەری جیهان داوا دەکەین کە بەرامبەر یاسا ژن دژییەکان، نەریتە دواکەوتووەکان و هەر جۆرە سەرکوتێکی سیستەماتیک خۆڕاگر بن. خەبات بۆ یەکسانی، خەباتێکە کە پێویستی بە هاوپشتی، هۆشیاری و ئازایەتی هەیە و ٨ی مارس، دەرفەتێکە بۆ نیشاندانی ئیرادەی نەلەرزۆکی ئێمە لەم بوارەدا.
ژن، ژیان، ئازادی!

کۆمیتەی ژنانی کۆمەڵە
(ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)

٢ی مارس ٢٠٢٥
️️Komalamedia️

03 Mar, 06:57

262

🚩 شماره اول «جهان امروز» (دوره دوم) نشریه سیاسی حزب کمونیست ایران منتشر شد.

نخستین شماره «جهان امروز» (دوره دوم) را ملاحظه می‌کنید. «جهان امروز» نشریه سیاسی حزب کمونیست ایران است. انتشار این نشریه بیش از دو دهه پیشینه انتشار دارد. با وقوع انشعاب در حزب کمونیست ایران تداوم انتشار آن متأسفانه اساساً به دلایل اولویتهای دیگر حزب، از جانب ما متوقف شد. اکنون خوشحال هستیم به اطلاع برسانیم که انتشار این نشریه تحت عنوان: «جهان امروز» (دوره دوم) از سر گرفته می‌شود.

برای دانلود آن به لینک زیر مراجعه نمایید:

http://cpiran.net/jahane-emrouz/jahaneemrouz1.pdf