️️Komalamedia️ (@komala) के नवीनतम पोस्ट टेलीग्राम पर

️️Komalamedia️ टेलीग्राम पोस्ट

️️Komalamedia️
▪️ کانال رسمی کومەلە سازمان کردستان حزب کمونیست ایران

▪️ کاناڵی فەرمی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

ارتباط با ما:

https://t.me/komalamediacontact

website : http://komalah.org

‏instagram facebook twitter : @komalamedia
1,184 सदस्य
1,680 तस्वीरें
2,058 वीडियो
अंतिम अपडेट 06.03.2025 09:39

️️Komalamedia️ द्वारा टेलीग्राम पर साझा की गई नवीनतम सामग्री

️️Komalamedia️

02 Mar, 19:18

268

🚩گفتگوی رادیو پیام کانادا با رفیق ابراهيم علیزاده، دبیر اول کومەلە در مورد پیام عبدالله اوجلان برای انحلال پ‌ک‌ک، تاثیر آن بر مبارزات روژاوا، احزاب کرد منطقه و نقش و سیاست ترکیه در این مورد
️️Komalamedia️

02 Mar, 17:26

279

🟥وتووێژی کاناڵی زووم لەگەڵ هاوڕێ ئیبراهیم عەلیزادە دەبیر ئەوەڵی کۆمەلە سەبارەت بە پەیامی عەبدوڵلا ئوجەلان و پرسی چەکدانانی پەکەکە و کاریگەری لەسەر خەباتی خەڵکی کوردستان
️️Komalamedia️

01 Mar, 16:41

357

🚩 هەڵوێستی کۆمەڵە سەبارەت بە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و دەرئەنجامەکانی لەسەر  خەباتی خەڵکی کوردستان 

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕەشەمە، پەیامێک لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە کاناڵەکانیتەلەڤزیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتی و میدیاکانی سەرتاسەری جیهان بڵاوکرایەوە. لە چەند ڕۆژ پێشووترەوە، ڕووبەڕووی کەشێکیتەبلیغی و پڕوپاگەندە بووینەوە کە هەوڵی دەدا ڕای گشتی لەسەرئەم پەیامە چڕ بکاتەوە و گومانە گەشبینەکان سەبارەت بەم پەیامەپەرە پێبدات. لەم پەیامەدا، ئۆجەلان بە ڕوونی داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات کە خەباتی چەکداری وەلا بنێت و هەڵوەشاندنەوەی خۆی، وەک حزبێکی سیاسی، ڕابگەیەنێت. ڕۆژی دواتر، دەستبەجێ کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی تورکیا، بەتایبەتی کەناڵەکانی سەر بە حکومەت، پڕوپاگەندەژەهراوییەکانی خۆیان لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستپێکرد. ئەگەر لە لایەنە زۆر مشتومڕهەڵگرەکانی ئەم پەیامەتێپەڕین، هەرچەندە هێشتا هەڵسەنگاندنی ڕاستەقینەیکاریگەرییەکانی لەسەر بزووتنەوەی گەلی کورد بەتایبەتی لە تورکیا و سوریا زووە، بەڵام هەتا ئێرەش جەختکردنەوە لەسەرچەند خاڵێکی بنەڕەتی پێویستە.

بەردەوامی نووسینەکە لە لینکی خوارەوە:
️️Komalamedia️

22 Feb, 16:53

77

🚩ئەزموونەکان نیشانیان داوە کە ئەگەرچی کردەوە سەرکوتگەرانەکانی ڕژێم ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی لە کوردستان تا ڕادەیەک لەگەڵ ئاستەنگ بەرەوڕوو کردووەتەوە، بەڵام نەیتوانیوە ڕێگری لە بەڕێوەچوونیان بکات و خەڵک لەم بوارەدا ئەزموونی زۆریان بەدەست هێناوە و بە شێوازی جۆراوجۆر و لە شوێن و کاتی گونجاو، ڕێوشوێن و بەربەستەکانی ڕژێم تێدەپەڕێنن. کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر شادی و خۆشی و چێژ وەرگرتنی خەڵک لە ژیان، سەری لە بەرد کەوتووە و هەوڵەکانی لەم بوارەدا بێهوودە و بێ ئاکام بووە.

لە نەورۆزی ئەمساڵی خەڵکی کوردستاندا، بە کوێری چاوی دوژمنانی شادی و ئازادی، کچان و کوڕان بە پۆشینی جلوبەرگی ئاڵ و واڵا و شادی بەخش، بەڕێوەبردنی نمایشی هونەریی، هەڵپەڕکێ و ئاواز و گۆرانی ناوچەیی و داگیرساندنی ئاگری نەورۆز، ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی خۆیان بەڕێوە دەبەن. جەژنەکانی نەورۆزی ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو ئاستەنگ و لەمپەرەکانی دژایەتی ڕژێم، تێدەپەڕ دەکات و دەبێتە یەکێکی تر لە دیمەنەکانی خۆڕاگری جەماوەر و هێمایەکی دیکەی شۆڕشی ڕزگاریبەخشی ژن، ژیان، ئازادی.

#نەورۆز
#کوردستان
#ژینا_امینی
#ژن_ژیان_ئازادی
️️Komalamedia️

22 Feb, 08:48

145

🚩 برپائی مراسم‌های نوروزی در کردستان از روستای چشمیدر در اورامان کلید زده می‌شود


کمتر از یک ماه به پایان سال١٤٠٣ و آغاز سال ۱۴۰۴ شمسی باقی مانده است. این روزها مردم در مناطق مختلف کرىستان خود را برای برپائی مراسم‌های نوروزی آماده می‌کنند. در این میان روستای چشمیدر از توابع سروآباد در استان کردستان، پیشتاز آغاز مراسم‌های نوروزی است. روز چهارم اسفند به نام روز آب شدن برف‌ها و پیدایش شکوفه‌ها به مثابه نوروز در این روستا جشن گرفته می‌شود. هر ساله هزاران نفر از روستاهای اورامانات در این مراسم شرکت می کنند. روشن کردن مشعل ها، برپائی آتش و رقص زیبای کردی زنان و مردان، دست در دست همدیگر همراه با خواندن آوازهای کردی برنامه های هر ساله این مراسم را تشکیل می‌دهد. در روزهای آخر هرسال و بویژه پس از چهارشنبه آخر سال موسوم به چهارشنبه سوری در مناطق مختلف کردستان مراسم های نوروزی یکی بعد از دیگری برگزار می‌شوند.

ادامه سخن روز:

https://shorturl.at/ccdNp
️️Komalamedia️

22 Feb, 08:45

138

🚩 بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستان، لە گوندی چەشمیدەری هەورامانەوە دەست پێدەکات

کەمتر لە مانگێکی ماوە بۆ کۆتایی ساڵی ١٤٠٣ و دەستپێکی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی. ئەم ڕۆژانە خەڵک لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز ئامادە دەکەن. لەم نێوەندەدا گوندی چەشمیدەر سەر بە سەوڵاوا لە پارێزگای کوردستان، پێشەنگی دەستپێکی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزە. ڕۆژی چواری ڕەشەمە بە ناوی ڕۆژی توانەوەی بەفر و بەستەڵەک و پشکوتنی شکۆفەکان، وەک نەورۆز لەم گوندە جەژن دەگیرێت. هەموو ساڵێک بە هەزاران کەس لە گوندەکانی دەوروبەری هەورامانەوە بەشداری ئەم ڕێوڕەسمە دەکەن. هەموو ساڵێک بە هەڵکردنی مەشخەڵ و داگیرساندنی ئاگر و سەما و هەڵپەڕکێی جوانی کوردی ژنان و پیاوان، دەست لەناو دەستی یەکتر، هاوڕێ لەگەڵ گۆرانی و ئاوازی کوردی، بەڕێوە دەچێت. لە ڕۆژەکانی کۆتایی هەموو ساڵێک و بەتایبەت دوا چوارشەممەی کۆتایی ساڵ کە بە چوارشەممە سووری ناسراوە، لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز یەک لە دوای یەک بەڕێوە دەچن.

درێژەی وتەی ڕۆژ:

https://shorturl.at/5CFw1
️️Komalamedia️

22 Feb, 08:33

129

🚩 ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە گوندی چەشمیەر لە هەورامان
 
جەژنی نەورۆز لە گوندی چەشمیەر لە کوردستان ڕووداوێکە کە لە نەوە بۆ نەوە بە میرات ماوەتەوە. ئەم جەژنە هەموو ساڵێک لە هەفتەی یەکەمی مانگی ڕەشەمە لە گوندی چەشمیەر بەڕێوە دەچێت. ئەگەرچی بە تێپەڕبوونی ساڵەکان گۆڕانکاری لە فۆرم و پێکهاتەی ئەو جەژنەدا دروست بووە، بەڵام ناوەڕۆکەکەی لە کۆنەوە تا ئێستا هەمان هەڵپەڕکێ و ئاگر کردنەوە بووە بۆ دەربرینی خۆشی و جەژنی نەورۆز.
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە گوندی چەشمیدەر و داب و نەریتی تایبەتی خۆی هەیە کە لە ناوچەکانی تر جیاوازە.
جەژنی نەورۆز لە گوندی چەشمیەر لە ڕوانگەی خەڵکی ناوچەکەوە گرنگی و بەهای کلتووری و کۆمەڵایەتی زۆری هەیە. ئەم ڕێوڕەسمە نەک تەنها بە بۆنەی هاتنی وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆز، بەڵکوو وەک هێمایەک بۆ یەکگرتن لەگەڵ ژینگە و ڕۆحی مرۆڤایەتی سەیردەکرێت.
سەرەڕای ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە کات و لە شێوەی بەڕێوەچوونی رێورەسمەکەدا پێکهاتووە، نەورۆز لە ئاوایی چەشمیەر هێشتا وەک یەکێک لە گرنگترین ڕێوڕەسمە ناوچەییەکان دەمێنێتەوە. ئەم ڕێوڕەسمە، نیشاندەری یەکگرتوویی و یەکڕیزی کۆمەڵایەتی خەڵکی ئەم ناوچەیەیە.
لەو کاتەوە کە پیاوان و ژنە بەتەمەنەکانی ئەم ئاوایی لە بیریانە، ڕێوڕەسمی نەورۆز لە چەشمیەر بە شێوەی جیاواز بووە. لەڕابردوودا، پیاوان بەتایبەت گەنجان لە دووی ڕەشەمەوە دەچوونە دەشت و چیا، داری بەڕوویان لەسەر بانەکان کەڵەکە دەکرد و لە ڕۆژی چواری ڕەشەمێدا بە داگیرساندنی ئاگر لەسەر بانەکان، هەموو پێکەوە هەڵدەپەڕین و ئاهەنگیان دەگێڕا. ئەم جەژنە بە بۆنەی چرۆکردنی دارەکان، توانەوەی بەفر لە زنجیرە چیاکان و دەستپێکردنی جووڵەی ئاو بووە و هێشتاش وەک هێمای گۆڕینی ساڵ و دەستپێکی نەورۆز دادەنرێت.
هەڵپەڕکێ و خۆشی خەڵک، جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی ژنان و کچان و سەمای کوردی جوانی جەژنەکە دوو ئەوەندە دەکات. لەم جەژنەدا، بە پیشاندانی جلوبەرگ و مۆدێلی جیاواز، یەکگرتوویی و هاوپشتی خەڵک نیشان دەدرێت. ئەم هەڵپەڕکێ و خۆشییە نیشاندەری یەکێتی و هاودڵییە کە بە گەرم و گورترین شێوە نەمایش دەدرێ.
میوانداری لە میوانانیش بەشێکی گرنگی ئەم جەژنەیە. لە هەر ماڵێکی چەشمیەر دەرگا کراوەیە و خاوەن ماڵەکان بەڕێزەوە ڕاوەستاون و میوانەکان بۆ ماڵەکانیان بانگهێشت دەکەن.
مەشخەڵی ئاگریش بەشێکی سەرنجڕاکێشی ئەم جەژنەیە. لەناوەڕاستی مەیدانی هەڵپەڕکێی پیاوان، گروپێکی ١٢ کەسی پێکهاتوو لە "شەش ژن و شەش پیاو" بە شێوەی نیوە مانگ بەڕیزبەندی ڕەگەز، سەرەتا ژن دواتر پیاو لە دوای یەکتر بە مەشخەڵیکوژاوە، بە مەودای ٥٠ سانتیمەتر لە یەکتر دەوەستن؛ چوار تا پێنج خولەک بە هەلهەلە لە دەوری داری بەڕوو کە بە شێوەی پلیکانەی خانووی ناوچەکانی هەورامان له ناوەڕاستی مەیدانەکە چندراوە، دەسووڕێنەوە.
پیرەمێردێک مەشخەڵەکان ئاگر دەکاتەوە و هەلهەلە و دەنگەدەنگ بەرپا دەبێت. مۆسیقا و دەنگی خۆشی پیاوان و ژنان لە ئاسماندا دەنگ دەداتەوە و ئاگر بڵێسەی بەرز دەبێتەوە.
لە ساڵەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، لەوەی کە ئەم ڕژێمە لەگەڵ هەرشتێک کە نیشانەی خۆشی و شادی خەڵکی پێوە دیار بێت دوژمنایەتی کردووە، بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە هەروەک ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە ناوچەکانی تری کوردستان بە کردەوە ڕەنگ و بۆنێکی سیاسی بەخۆیەوە گرتووە. بەکارهێنانی جلوبەرگی سوور و ئاڵ و واڵای ڕەنگاوڕەنگ و جوان کە رێک بە پێچەوانەی  فەرهەنگ و نەریتی حکومەتی ئیسلامیه بە کردەوە رەنگ و بۆیەکی سیاسی بە خۆیەوە دەگرێ.
ئەمسالیش ئاوایی چەشمیدەر پێشەنگی دەستپێکردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە هەموو کوردستان دەبێت.

پیروزبێت نەورۆزی چەشمیەر.
بەرەو پیری نەوروزێکی شکۆداری ڕەنگاوڕەنگ لە هەموو کوردستانی سەربەرز
️️Komalamedia️

21 Feb, 11:20

172

❗️محروم‌ کردن کودکان از آموزش به زبان مادری، عملی سرکوبگرانه و ضد‌دموکراتیک


امروز جمعه سوم اسفند‌، روز جهانی زبان مادری است. روز ۲۱ فوریه‌ی سال ۱۹۵۲ میلادی، تعداد زیادی از دانشجویان بنگالی‌زبان در دانشگاه داکا، پایتخت بنگلادش کنونی و پاکستان شرقی آن‌ زمان، در اعتراض به تحمیل زبان “اردو” به‌عنوان زبان رسمی از جانب دولت مرکزی پاکستان و با هدف به‌رسمیت‌شناساندن زبان مادریِ خود (زبان بنگالی) در محوطەی دانشگاه تظاهرات کردند. این تظاهرات توسط‌ نیروهای دولت پاکستان به رگبار بسته شد. در این جنایت، تعداد زیادی از استادان و دانشجویان جان‌ باختند یا زخمی شدند. تداوم مبارزات مردم بنگالی‌زبان باعث شد که در سال ۱۹۷۱ میلادی، بنگلادش از پاکستان جدا شده و به کشور مستقلی تبدیل گردد. روز ۱۷ نوامبر ۱۹۹۹ میلادی، یونسکو، سازمان آموزشی، علمی‌ و فرهنگی وابسته به سازمان ملل متحد‌، بر ضرورت آموزش زبان مادری به‌عنوان یک حق شهروندی و جهان‌شمول تأکید نمود. همچنین پیشنهادِ رسمی‌‌ دولت بنگلادش برای اعلام ۲۱ فوریه به‌عنوان «روز جهانیِ زبان مادری» را پذیرفت.

ادامه در لینک زیر:

https://shorturl.at/Nxp3e
️️Komalamedia️

21 Feb, 11:16

171

❗️بێبەشکردنی منداڵان لە فێربوون بە زمانی دایک، کردەوەیەکی سەرکوتکارانە و دژە دێموکراتییە

ئەمڕۆ هەینی، سێی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانی زمانی دایکە. ڕۆژی ٢١ی فێوریەی ساڵی ١٩٥٢ی زایینی، ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی بەنگالی زمان، لە زانکۆی داکا پایتەختی بەنگلادشی ئێستا و پاکستانی ڕۆژهەڵاتی ئەو کات، لە ناڕەزایەتی دژبە سەپاندنی زمانی "ئوردوو" وەک زمانی فەرمی لەلایەن دەوڵەتی ناوەندی پاکستانەوە و بە ئامانجی بە فەرمی ناساندنی زمانی دایکیی خۆیان (زمانی بەنگالی) لەناو زانکۆ خۆپیشاندانیان کرد. ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی پاکستانەوە کەوتە بەر دەستڕێژی گوللە. لەم جینایەتەدا ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکاران گیانیان لەدەستدا یان بریندار بوون. بەردەوامی خەباتی خەڵکی بەنگالی زمان بووە هۆی ئەوەی کە لە ساڵی ١٩٧١دا، بەنگلادش لە پاکستان جیا ببێتەوە و ببێت بە وڵاتێکی سەربەخۆ. ڕۆژی ١٧ی نۆڤامبری ١٩٩٩، یونسکۆ، ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و کولتووریی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر پێویستی فێربوون بە زمانی دایک، وەک مافێکی هاوڵاتی و جیهانی، جەختی کردەوە.

درێژەی بابەت لێرە بخوێننەوە:

https://shorturl.at/QuiFC
️️Komalamedia️

20 Feb, 09:35

210

🚩 ڕاگەیەندنی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕۆژی جیهانیی فێربوون بە زمانی دایک


ڕۆژی هەینی ٢١ی فێوریە بەرامبەر بە ٣ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی فێربوونی زمانی دایکە. فێربوون و پەروەردە بە زمانی دایک سەرەتاییترین و ئاساییترین مافی هەر مرۆڤێکە لە هەر گۆشەیەکی جیهاندا. ئەمڕۆ لە بەشێکی گەورەی جیهان، مافی فێربوون بە زمانی دایک بە فەرمی ناسراوە و بە ملیارد کەس لەم مافە بەهرەمەندن. وڵاتێکی پڕ حەشیمەتی وەک هیندستان یەکێک لەو نموونایە کە تێیدا دەیان زمانی فەرمی بوونی هەیە و فێرکردن بە هەموو ئەم زمانانە بەڕێوە دەچێت. گەلێک وڵات لە جیهاندا هەن کە تێیاندا دوو یان سێ زمان بە فەرمی ناسراو، نەک هەر لە کاروباری فێرکردن و پەروەردەدا ڕێکخراون، بەڵکوو زمانی ئیداری، میدیایی و یاسایی، هەمان زمانی دایکە کە ئەندامانی بنەماڵەکان لە ماڵەوە قسەی پێ دەکەن، نموونە بەرچاوەکانی بریتین لە وڵاتەکانی هیند، سویس، کانەدا و ئیسپانیا.

درێژەی ڕاگەیاندن:

https://shorturl.at/llth2