ـ کە دابەزیت ئەوجا بۆنەکەت بەکار بهێنە زۆر کەس بە بۆن تێک دەچێت.
ـ لای خەڵک و شوێنی گشتیدا لە هاوسەر یان خوشک و براکانت توڕە مەبە و قسەی ناخۆش مەکە.
ـ سکۆر و وێنە گرتن لە هەندێک شوێنی وەک پاس و ئەسانسۆر و بازاڕدا کەم بکەوە، وەک ڕێزێک لە ئەو کەسانەی دەکرێت دیاربن و حەزنەکەن.
ـ لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا با وشەی ببورە، بەیارمەتیت لەسەر زارت بێت وەک لەوەی توڕە ببیت و مامەڵەیەکی ناجۆربکەیت.
ـ دەست خۆشی و سوپاسی شۆفێر و ئەو کەسانە بکە کە جێگەکەیان لەبەر تۆ دەگۆڕن تا دابەزیت یان ئاسودەتر دابنیشیت.
''لە کۆتایدا کۆیی هەموو مامەڵەکانتە لەگەڵ خۆت و دەوربەرتدا کە کەسایەتی تۆ دروست دەکەن و پێمان دەڵێن کە تۆ تۆ بەڕاستی کێیت''