ڕاوی شکار @iqr4a Channel on Telegram

ڕاوی شکار

@iqr4a


لێرەوە ڕاوی شکاری هزری زانایان و نووسەران دەکەین.

ڕاوی شکار (Kurdish)

ڕاوی شکار یەکەمین کەناڵی تێلێگرامیی کە زانایان و نووسەرانی شاراوە دەکەین. ئەم کەناڵە بەشی بەهێزی بەرهەمەکانی زانستی و کۆمەڵایەتیە. لە ڕاوەڕۆژی کوردستان و دیاری کردنی وتار و هەواڵەکانی کوردی دووجار دروستکرابێت. ئەم کەناڵە یارمەتیەکی باش بۆ هەموو زانیاری و زاناییەکانی خۆشترین شاراوەکانی هەرێمی کوردستان و ساڵوێکدا چندی پێش دەستپێکرێت. بۆ ئەوانی کە دەتوانن دەستی پەیوەندیدان بە زاناییەکانی شارداری و ڕاستڕاستییان دروستبکەن، ڕاوی شکار هەڵبژاردەیە. بەرنامەی تێلێگرامی کاردەکات بۆ پێویستی زانیاری زانستی بەردەستدانی بکە.

ڕاوی شکار

28 Jan, 13:55


سەید قوتب (ڕەحمەتى خواى لێبێت) دەڵێت: "کۆیلە ئەو کەسە نییە لەپێناوی بژێویى ژیان و لەژێر مەترسیدا کۆیلەیەتى دەکات، بەڵکو کۆیلە ئەو کەسەیە: هەر کاتێک ئاغاکەى لەدەربارى کۆشکەکەى دەریکرد، دەگەڕێت بە دوایى ئاغایەکى تردا تا کۆیلەیەتى بۆ بکات".

ڕاوی شکار

05 Jan, 06:59


لە هۆکارەکانی لە پێگەیشتنی خوێندکاری زانستی شەرعی؛ وەفاداریتی بۆ مامۆستاکەی.

مامۆستای بەڕێز، هاوڕێ و قوتابییەکانت لەگەڵ دوژمنەکانت دانانیشن و لێیان نزیک نابنەوە، کەسی وەفادار ئامادەیە لە مامۆستایەک لە مامۆستاکانی خۆی دوور دەکەوێتەوە گەر هاتوو قسەی بە مامۆستا تایبەتەکەی گووت، بڕوانە ئەو وەفدارییەی پێشەوا فەرموودە ئیمامی موسلیم کاتێک مامۆستاکەی الذهلي قسە و کێشەی بۆ مامۆستا تایبەتییەکەی دروست کرد کە بوخاریە...

ئیمامی زەهەبی لە حاکمەوە دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی: گوێم لە محمد بن یەعقوب الحافظ بوو کە دەیووت: کاتێک البخاري لە نەیسابور نیشتەجێ بوو، مسلم بن الحجاج دەستی کرد بە ناکۆکی لەگەڵیدا، وە کاتێک شتێک ڕوویدا لە نێوان الذهلي و البخاري سەبارەت بە مەسەلەى لەفز و الذهلي لەسەری دەیخوێند و خەڵکی لێ هاندەدا، زۆربەى خەڵکى پەیوەندیان لەگەڵ بوخاری پچڕی جگە لە مسلم، بۆیە ڕۆژێک الذهلي وتى: هەر کەسێک ئەو قسەیە دەکات کە بوخاری دەیڵێ ئەوە بۆی نییە بەشداری دەرسەکانمان بکات، ڕاستەوخۆ موسلیم عەباکەی خستە سەر عەمامەکەی و لەسەر سەری خەڵک وەستا، ئیمامی موسلیم هەرچی زانست و نوسینی لە الذهلي وەرگرتبوو بە کرێکارێک هەمووی بۆ الذهلي گەڕاندەوە، موسلیم بۆچوونەکەی خۆی ئاشکرا کرد لەسەر بابەتی لەفز و نەیشاردەوە.
السير: 12\460

مسلم ئامادە نەبوو خۆشی نووسراوەکانی بۆ بگەڕێنێتەوە بەڵکو بە کرێکار بۆی دەگەڕێنێتەوە، بۆیە مسلم گەیشتە ئەو پلە و مەنزڵەی

ڕاوی شکار

29 Dec, 11:18


ڕاستە گۆڕان و دۆڕانەکان زۆر بوونە لەم سەردەمەدا، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بەو جۆرە نییە دەکرێت؛ کەسەکە پێشتر وابوو بێت بەڵام ئێمە وەکو خۆی نەمنناسی بێت، بۆیە کاتێک قسە دەکات پێمان وایە گۆڕاوە...

سەڕای ئەوە، ئێمە کاتێک سیقە بە زانست و تەقوا و ڕەوشتی کەسێک دەکەین کە ئەم سیفاتانەی تێدا جێگیر بوو بێت:
١- زانایان تەزکییەیان کردبێت، وەکو ابن عون دەفەرموێت: لا تأخذوا العلم إلا ممن شُهد له بالطلب. واتا: زانست لە کەسێک وەرمەگرن ئیللا ئەوانە نەبن کە شاهێدیان بۆ دراوە کە بەڕاستی زانستیان وەرگرتووە.

٢- بوونی مامۆستایەکی دانا و زانا و لەخواترس لەگەڵ مولازەمەکردنی بۆ ماوەیەکی توولانی زۆر، وەکو سەعیدی کوڕی جوبەیر بۆ ماوەی سی ساڵ مولازەمەی ابن عباسی کرد، لەو پێناوەی بتوانێ لە ماوەی سی ساڵەکە سیفاتەکانی شێخەکەی وەرگرێت و، گەر کەوتە هەڵەوە بۆی ڕاست بکاتەوە و گومڕاو نەبێت و گومڕا نەکات.

٣- لەگەڵی ژیا بین بزانین لە نزیکەوە حاڵ و ئیمانی ئەو کەسەیە چۆنە، وەکو ئەمەی ئیمامی عومەر پرسیاری لەبارەی پیاوێکەوە کرد ئەگەر کەسێک ئامادەبێت و بیناسێت، سا پیاوێک هەستا و وتی: من دەیناسم ئەی پێشەوای ئیمانداران عومەر وتی: ڕەنگە تۆ دراوسێی ئەو بیت، چونکە دراوسێ شارەزاترین کەسە سەبارەت بە ئەخلاقی دراوسێکانی؟ کابرا وتی: نەخێر، عومەریش وتی: ڕەنگە لە سەفەرێکدا یاوەری بوویت، وەک چۆن سەفەر سروشتی ئینسان ئاشکرا دەکات؟ کابرا وتی: نەخێر، عومەریش وتی: ڕەنگە تۆ بازرگانیت لەگەڵدا کردبێت، وە بەدرهەم و دینار مامەڵەت لەگەڵ کردبێت، چونکە درهەم و دینار ناخی پیاو ئاشکرا دەکات؟ کابرا وتی: نەخێر، عومەر وتی: ڕەنگە لە مزگەوت بینیبێتت نوێژ دەکات؟ کابرا وتی: بەڵێ، عومەر وتی: دانیشە، تۆ نایناسی.

ئەمانە گرنگترین خاڵەکانی ناسینی تاکی ئینسان و بانگخوازانە...

@bawky_abdullah

ڕاوی شکار

26 Dec, 14:40


گەر انسان متمانەی بەخۆی نەبێت وەکو ئەو کەشتییەی کە شەپۆلە بەهێزەکان خەریکە نوقمی دەکەن، زوو نوقم دەبێت، سەختییەکانی ڕۆژگار وەکو شەپۆلە بەهێزەکان وان، بەڵام نابێت نوقمت بکات، ئەم شەپۆلانە کاتی و وەرزین و ئیتر نامێنن.

ڕاوی شکار

17 Dec, 18:40


قال ابن تيمية رحمه الله: "إن إخلاص الدين لله أصل العدل، كما أن الشرك بالله ظلم عظيم". مجموع الفتاوى (١/ ٨٧)

گەورەترین نیشانەی ئیخڵاس لە دۆستایەتیدا لەکاتە ناخۆشییەکان دەردەکەوێت، کەسی موخڵیس کاتێک لەگەڵ دۆستەکەی دەکەوێتە کێشەوە ڕاستەوخۆ زەربی سفری ناکات، بەڵکو لێی دەکۆڵێتەوە و پاشان عوزری بۆ دێنێتەوە و دواتر لێی دەبوورێت.

ڕاوی شکار

14 Dec, 09:51


بەڕاستی جێگای خۆیەتی ئینسان پەنا بگرێت بەخوای گەورە لەو کەسەی کەوا: بەحەسوودی و ڕقەوە چاودێری دەکات.

اللهم إنا نعوذ بك بمن يُراقبنا بحسد وغل

ڕاوی شکار

07 Dec, 06:55


❞لە زینانا
گەر جائیز با
دەموت خۆزگە بمایە
چ یادێکە شەوانی ئینفیرادی
بە ئاسمانی قورئان و زیکری خوایا؟
چ ساتێکە کە ڕۆح شەماڵە ئەشنێ
چ شەماڵێ کە با ئۆقرەی پێ ڕایا؟❝

مامۆستا کرێکار
❤️

هەموو شتێک بە تامی خۆیەوە خۆشە، باسی جیهاد و خوێن و زیندانیش لە غەیری موجاهید ناوەشێتەوە!،
دانانی ستۆریی سازوسەنتوور و قورئانی و عەلمانیزەدە و شیعە و بەدوایا وێنە و وتاری قائید یەحیا سینواری ڕەحمەتی؛ تەناقوزێکی مەعریفی و پەروەردەییە و کۆمەڵێکی زۆر لە برایانی موسوڵمانی ئێمەش لە کوردستان گیرۆدەیین، باسی بەناو حیکمەتی خۆگونجاندن لەگەڵ واقیعی زاڵ و لەولاشەوە وتنەوەی تەکبیری فەتح و قەسفی موجاهیدان تەناقوزێکی قووڵی پەروەردەیی ڕیشەیی و خیتابی سیاسین و هەمووشمان پێوەی دەناڵێنین بەداخەوە.

زۆرێک حەزیان لێیە لەگەڵ ئاوازی دەنگی (اللە اکبر) و فەتح و قەسفی موجاهیدانی برایانیان ئەمانیش تەکبیر لێدەن، بەڵام ساڵانێکە لەبری ئەو ئاوازە بیئەکەیان بۆ پڕکراوە لە ئاوازی "حیکمەت، واقیع، خۆنەخستنە ناو تەهلوکە، بانگەوازی میانڕەوانە و ..." و دەیان وشەی جوانیتر له جێگای نەگونجاو!

لە ڕاستیدا ”هەموو شتێک بە تامی خۆیەوە خۆشە، باسی جیهاد و خوێن و زیندان لە غەیری موجاهید ناوەشێتەوە،“ مەخابن لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە و پێشتریش لە فەتحی کابوولەوە تا ئەم ساتەی فتووحاتی موجاهیدانی شام، هەموومان تووشی ئەزمەی یەک لە دوای یەکی وتار و نووسراوێک دەبین کە ڕۆژانێک پێشتر وترابن و نووسرابن لە باسی جیهاد و ناسۆر و موجاهیداندا، بەڵام هەمووی دەستەوسان بوو لە دەستکەوتنی تۆمارێکی دەنگییش، جگە لە وتار و شیعر و نووسراوەکانی مامۆستا کرێکار و کەمێکی زۆر کەمیتر لە سەرچاوەی جیاواز!

ئەمە نیشانەی بۆشاییەکی گەورەی پەروەردەییە کە میللەتی ئێمە لە باقیی میللەتانی موسوڵمان دوادەخات، ئەوان هەموو کارێک ئەنجام دەدەن و ئێمەش برایەکی جەبانین کە تەنیا تەماشا دەکەین چەپڵە لێدەدەین. ئەمە وێستگەی هەڵوێستەکردنێکی هۆشیارانەی نەوەی تازەمانە کە خۆیان و مامۆستا و حیزب و هاوڕێ و هەموو شتێکیان بدەنەوە لە فلتەری شەرع و واقیع، جارێکیتر خۆمان لە دەقە شەرعییەکان و تەکلیفە قورسەکان نەدزینەوە، چونکە ڕۆژانێک دێت لە جیهاددا خوای گەورە پاک و پیس جیا دەکاتەوە وەکوو ئەم ڕۆژانە، جا موجاهیدان و ئەوانەی ئیستیعدادی بۆ دەکەن تەنیا لەبەر خاتری خوا، ئەوە دەچنە ڕیزی پاکەکانەوە، ئەوانیتریش مەگەر هەر ڕەحمی پەروەردگار خۆی، ئەمەش بیرخستنەوەیەکی جددییە و بۆ بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی کەس نییە، ئەو پێوەرە ڕۆژانی سەخت خۆی دیاریی دەکات دادوەریی ناوێت، (واللە علی ما نقول وکیل).

هاوپێچ: کۆتا لاپەڕەی کتێبی (تەفسیری زادی، خواناسی لە سوورەتی فاتیحەدا). لە پایتەختی ئیتاڵیای خاوەن خوێنی دوو سەدەی لەسەر یەکەوە.

وەرگیراوە بە دەسکارییەوە

ڕاوی شکار

03 Dec, 13:27


بۆ حەسوودی بەم بە برا موسوڵمانەکەم کە کۆڵی بانگەوازی ئەم دینەی هەڵگرتووە و ئەرکی منی سووک کردووە لە دونیا و قیامەتدا، ئەمە خۆی لە خۆیدا جۆرێکە لە نەخۆشی دینداری و، کاتی هاتنی سەرکەوتن دوا دەخات و، یەکڕیزی موسوڵمانان پەک ئەخات و، تامی عیبادەت لە دڵان ناهێڵێت و، پشێوی زیاتر دروست دەکات، بۆیە حەقە من دەستی براکەم ماچ بکەم کە ئەم فەراغەی هەیە پڕی کردۆتەوە، لانی کەم ئەرکی تۆی ئاسان کردووە، لە کۆتاییدا کەسمان بێ هەڵە و کەموکورت نین...

ڕاوی شکار

02 Dec, 14:51


ڕەنگە لە خەیاڵی خۆتدا وات بیرکردبێتەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی ستایشت دەکەن زۆر زیاترن لەو کەسانەی زەمت دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا پێچەوانەیە، تەنانەت ڕێژەی حەسوودی و زەم و تۆمەت و جنێو و بوهتانی کەسەکان هێندە زۆرە، گەر بێتوو هەموو ئەوانە بزانی، ناتوانی متمانە بەهیچ کەسێک بکەی تەنها دوای ماوەیەکی دۆستایەتی ئێجگار زۆر نەبێت.

سا بۆ ستایش و ناوبانگ کار مەکە، گەرنا زوو زوو دەکەویتە ژێر دڵتەنگییەکی بێ سنوورەوە وەکو سزایەکی خوایی، بەڵکو لە هەوڵی ڕەزامەندی خوادابە.

ڕاوی شکار

05 Oct, 15:10


لە گەورەترین هۆکارەکانی تووشبوونی بە نەخۆشی عیشق:

شيخ الإسلام ابن تيمية دەفەرمووێت:
لە گەورەترین هۆکارەکانی تووشبوون بەو بەڵایە -عیشق-:
دوورکەوتنەوەی دڵە لە خوای گەورە، بێگومان گەر دڵ تامی عیبادەتی خوای گەورە چێشتبێت و دڵی بۆ خوای گەورە ساغکردبێتەوە؛ هەرگیز شتێکی تری لەلا بەتامتر و خۆشتر و پاکتر نابێت.

ئینسانیش واز لە خۆشەویستەکەی ناهێنێت ئیللا لەبەر خۆشەویستێکی تری نەبێت کە لەوی خۆشتر دەوێت، یان لەترسی ئەوە نەبێت کە زیانێکی لێ بدات، سا خۆشەویستییەکی خراپ و بۆگەن تەنها بەخۆشەویستییەکی پاک و چاک وازی لێدێنێت، یانیش لەترسی ئەوەی زەرەری لێ بدات.

خوای پەروەردگار لە دەرحەقی سەیدنا یوسف دەفەرمووێت: {كَذَلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاءَ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ}. واتا: بەهەمان شێوە خراپە و داوێن پیسیمان لە یوسف دوورخستەوە، چونکە بەڕاستی یوسف لە بەندە موخلیسەکانمانە.
خوای گەورە ئەو شتانەی بەندەکانی خراپ دەکات لێیانی دوور دەخاتەوە لەوەی دڵیان بەلایانەوە بچێت لە شتەکان و پەیوەست بوونی دڵ پێیانەوە و، ڕوویان وەرچەرخێنێت لە خراپەوە بەرەو ئیخڵاس بۆ خوای گەورە.

العبودية: 80.

ڕاوی شکار

04 Oct, 21:09


بە پێی ئەو پیلانانەی ئیسرائیل هەیەتی، هاتنە پێشەوە و هێرشکردنی ئیسرائیل نزیک بۆتەوە بۆ عێڕاق، ئەمە بریتییە لە خەونی لەپێشینەی جوولەکە، تەنانەت نەخشەی دەوڵەتە گەورەکەیان لەسەر پۆشاکی سەربازی ئیسرائیلی دەبینرێت...

داواکارم لە خوای گەورە دین و کورستانمان بپارێزێتن

ڕاوی شکار

03 Sep, 09:28


" ئەگەر گوێڕایەڵی خوای پەروەردگارت کرد لەکاتی نهێنی و پەنهانی و کاتێک لەچاوی خەڵکەوە دووریت، ئەوا بتەوێت یان نەتەوێت دڵت چاک و سەلامەت دەبێت "

|حوذەیفەی المرعشی: [(صفوة الصفوة ٤/٢٧٠)]

ڕاوی شکار

02 Sep, 14:18


با ئاقلیش بزانێت کە كێشەکان میوانن، با شتیک بۆی ئامادە بکات له ئارامگرتن.

|ابن الجوزي: [ الثبات عند الممات ٣٢ ]|

ڕاوی شکار

01 Sep, 16:59


" هەرچەندە موسيبەتەکانی دونیا نەخوازراون؛ بەڵام ڕەحمەتن، چونکە کەفارەتن، ئەگەر نەبوایەن موفلیس دەبووین لە قیامەتدا "

|ابن القیم: مفتاح دار السعادة(٢٩١).

ڕاوی شکار

27 Aug, 10:31


بەهەشتی خوای گەورە بە زیکری خوا بینا کراوە، گەر ئەو کەسەی زیکری خوا دەکات بوەستێت لە زیکر، ئەوە فریشتەکان دەوەستن لە بیناکردنی.

|ابن القیم: الوابل: ٧٤

ڕاوی شکار

26 Aug, 08:11


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی، كه‌ ده‌بێت ژیانی مرۆڤایه‌تی ـ له‌ هه‌موو كاروبارێكیداـ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری، بریتییه‌ له‌ دینه‌كه‌ی خوا، كه‌ بۆ ژیانی داناوه‌.... بریتییه‌ له‌ بڕیاردانی (لا اله الا الله ومحمد رسول الله) كه‌ یه‌كه‌مین ڕوكنی ئیسلامه‌تییه‌، تا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش دان به‌و بڕیاری (لا اله الا الله ومحمد رسول الله) یه‌ نه‌هێنێ، ناكرێ بچه‌سپێ و بێته‌ دی.... چونكه‌ (خواپه‌رستی) وشێوه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و په‌رستنه‌ له‌و ڕێگایه‌وه‌ نه‌بێ، كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕایگه‌یاندووه‌، ناكرێ كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمان بهێنێته‌ دی.

#سەیید_قوتب

ڕاوی شکار

15 Aug, 10:24


ڕابیتە بیانووی هەموومانی بڕیوە

لەجێی خەفەت و ئاخ و داخ فەرموون بەشداری بکەن لە جیهادی ماڵ کە پێش جیهادی گیانە ،

ئەوەی جیهادی ماڵی پێنەکرێت حەتمەن جیهادی گیانیشی پێناکرێت

رابیتەى مرۆیى (8) پڕۆژە بۆ هاوکارى غەززە رادەگەیەنێت
ڕێکخراوی ڕابیتەیی مرۆیی بەهاوکاری خێرخوازان لەناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەهاوکاریکردنی خەڵکی لێقەوماوی غەززە، لەئێستاشدا 8پڕۆژەی جۆراو جۆر دەخاتە بەردەست خێرخوازان ، بۆ ئەوەی زیاتر بەهانای لقەوماوانی غەززەوە بچین....

🔻پڕۆژەی یەکەم:    (برنج و شلە) رۆژانە بۆ یەک کەس
تەنها بڕی (5000) دینار‏

🔻پڕۆژەی دووەم:  کەفالەتکردنی منداڵانی بێ باوکی غەزرە، بەبڕی مانگانە (75000)هەزار دینار

🔻پڕۆژەی سێیەم: خواردنى بازلاء رۆژانە بۆ یەک کەس (2000) هەزار دینار‏

🔻پڕۆژەی چوارەم: خواردنى ( شۆرباى نیسک)‏
رۆژانە بۆ یەک کەس ‏
‏(2000) هەزار دینار‏

🔻پڕۆژەیی پێنجەم:  یەک سەبەتەى خۆراک
بۆ یەک خێزانى (8) کەسى بۆ ماوەى (15رۆژ)‏
تەنها (103) هەزار دینار‏
‏(11) جۆر خواردنى تێدایە‏

🔻پڕۆژەیی شەشەم:  ئامادەکردنى (1000) هەزار (نانی گەرم ‏)
رۆژانە بۆ (500) کەس ‏
‏ تەنهابڕی  (105) هەزار دینار‏

🔻پڕۆژەیی حەوتەم:  بیرى ئاو خواردنەوە ‏
کە رۆژانە (70000) هەزار لیتر ئاو دەدات‏
چاککردنەوە و سیستمى وزەى خۆرو ماتۆڕى ئاو پاتر
بڕى تێچووى(18000) هەژدە هەزار دۆلارە‏

🔻پڕۆژەیی هەشتەم: کڕینی یەک تەنکەر ئاوی ڕۆژانە بۆ (144)خێزان
بەبڕی (265000)هەزار دینار

خێرخوازی بەڕێز دەتوانیت بەهەر بڕێک دەتوانیت بەشداربیت

بۆ ناردنى باڵانس بەفاستپەى و ئێف ئایبى
‏07702914242-  07502914242

پەیوەندیمان پێوە بکەن یاخوود سەردانمان بکەن

کوردستان-07501173849 
سلێمانى: 07701568110
هەولێر:07501449100‏
دهۆک:07508893131
کەرکوک: 07701410581    گەرمیان:07730864040‏

ڕاوی شکار

23 Sep, 18:14


ڕاوی شکار pinned Deleted message