کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales @froshsod Channel on Telegram

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

@froshsod


رێکخراوی فرۆش بۆ پەرەپێدانی فرۆشیاران
لە کۆمپانیاکانی دابەشکاری
07502844000

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales (Kurdish)

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales هەستیاری ئەوانەیە کە دیاری دەکەن کە دەتوانن پارەی زۆر بۆکسیتنەوە لە نرخەکانی باشتر. ئەم ڕێکخراوەی کاری گشتیی و پەرەپێدانی فرۆشیاران بۆ کارمەندان و کارمەندانی شۆپەکانی دابەشکاری و کۆمپانیاکانە. دەتوانن لەم کەناڵەوە دووبارەسرەدانی فرۆشیاران و ڕابەری لەسەر فرۆشەکانیان بکەن. بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندیکردن بە ئەم ڕێکخراوە، تکایە پەیوەندی بکە بە 07502844000.

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

19 Nov, 06:24


لێکەوتە ئابووریەکانی دوو رۆژی کەرەنتینی سەرژمێری دەبێ چەند بێت؟

بەپێی داتایی بانکی جیهانی (GDP) واتە داهاتی کۆی گشتی بەرهەمی ناوەخۆیی عیراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بریتی بووە لە : ٢٤٧ ملیار دۆلار
کەواتە:
٢٤٧ دابەش ٣٦٥ رۆژ دەکاتە ٦٧٧ ملێون دۆلار رۆژانە.
بە پی هەمان سەرچاوە داهاتی عیراق تەنها ٦٠٪ نانەوتیە کەواتە ئێمە وا حساب دەکەین کە دەرهێنانی نەوت راناوەستیت و تەرکی دەکەین کە ئەویش بە ئەم جۆرە دەبێت:
٦٧٧ * ٪٦٠= ٤٠٦ ملیۆن دۆلار رۆژانە
ئەویش جارانی ٢ رۆژ بکەین دەکاتە ٨١٢ ملیۆن دۆلار بۆ ئەم دوو رۆژە.

ئەگەر تێچوی ناراستەوخۆ وەکو تیکچوونی سیستەمی گەیاندنی بەرهەمەکان، خەرج نەکردنی بەکاربەران، و زیانەکانی بۆ بزنسە بچوکەکان هەژمار بکەین و تەنها بۆ ئەم سەکتەرە ٢٠٪ دابنین ئەوا رێژەی زیانە ئابووریەکان بە ئەم شێوەیە دەبێت.

٨١٢*٪٢٠= ٩٧٤ ملیون دۆلار بۆ دوو رۆژ

من دەپرسم ئایا کەرەنتنی گشتی پێویست بوو؟؟؟؟

تێبنیی داتاکان بە پشت بەستنە بە داتایی بانکی جیهانی.

ئاوارە بەختیار

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

11 Nov, 06:30


ڕەنگە سەرقاڵی بەردەوامت
بەڵگەی بەفیڕۆدانی وزەت بێت نەک سەرکەوتنت!
پێویستە بەردەوام پێداچوونەوە بەخۆت و کارەکانتدا بکەیت!

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

07 Nov, 15:36


بۆئەوەی گەیاندنەکانی ڕۆژانەت بەچاکی بەڕێوە بچێ
ئەوا پێویستە کارەکانی شوفێرەکەت و خودی شوفێرەکەت
بە ڕێگایێکی دروست ڕێکبخەی…
ئەمەی خوارەوەش پێکهاتووە لە دەخاڵی پوخت و گرینگ بۆ ڕێکخستنی کاری شوفێر.

1. ڕێکخستنی کارەکانی شۆفێری کۆمپانیا لەلایەن کۆمپانیاوە لە کاری ڕۆژانەی دەست پێ ناکات بەڵکوو لە وەرگرتنی شۆفێرەوە دەست پێ دەکات و دەبێت بزانین کە چ شۆفێرێک دادەمەزرێنین کەپێویستە کەسێکی ( چاک و ڕێک پۆش و زیرەک و چالاک و بەتوانا بێت ) کەبتوانێت ڕووبەڕووی کێشە و گرفت و بەربەستەکانی ڕۆژانەی ببێتەوە لە کارەکەی و چارەسەریان بکات لەبەر ئەوەی شۆفێر واجیهەی کۆمپانیایە و جاری وا هەبوە کە هەڵەیەک و قسەیەکی شۆفێرێک بۆتە هۆی تێکدانی کارێکی کۆمپانیا.

2. کاتی دەوامی شۆفێر دەبێت بە لایەنی کەم کاتژمێرێک پێش دەوامی ئیدارە و مەندوب بێت وە بەپێی کۆمپانیا و بەرهەمەکانیان دەگۆرێت بەلام لانی کەم شۆفیر دەبێت کاتژمێر ٧ لە مەخزەن ئامادەبن لەبەر ئەوەی زووتر دەگەنە مەخزەن و توشی قەرەباڵغی رێگا نابن، هەروەها لەکاتی دەرچون تا دەگەنە مارکێت لە یەکەم سیارەکان دەبن بۆ دانانی مواد لەو مارکێتانەی کە بەکات مواد وەردەگرن.

3. هەوڵ بدرێت شۆفێر نیوەرۆ بگاتەوە مخزن تاوەکو رۆژانە بەلانیکەم دوو بار ببات.

4. لەکاتی بارکردنی مواد لە مخزن جەرد کردنی موادەکە ئەرکی سەرەکیە و نابی شۆفێر مواد ببات بەبێ ئەوەی جەردی بکات.

5. دانانی gps لە ئۆتۆمبێلەکان بۆ ئاگاداربوونی کارەکان و زەبتکردنی شۆفێرەکان.

6. هەروەها سجلێك دابنرێت لە مخزن بۆ نوسینی ناوی ئەو شۆفێرانەی کە قائیمەکان دەبەن و تسلسل کردنی لە سجلەکە و نوسینی ناوی شۆفێر و رەقەمی ئەو قائیمانەی کە سایەق دەیبات و بەرواری بردنی لەسەر تۆمار بکرێت.

7. ناکرێت شۆفێر خوێندەواری نەبێت لەبەر ئەوەی تووشی کێشەی دەکات لە ( وەصل و جەرد و حساباتی بارکردن و داگرتن و نوسینی وەصل قبض و نوسینی تێبینی سەر وەصلەکان ).

8. بە لایەنی کەم مانگانە کۆبونەوەك بکرێت لەگەل شۆفێر و ئەو کرێکارەی لەگەلی دەروات بۆ گوێگرتن لە گرفت و کێشەکانی کە دێتە پێشیان.

9. غرامەی مروور لەسەر شۆفێرە تاوەکوو پابەند بێت بە یاساکانی هاتوچۆ تا خۆی و خەلک و ئۆتۆمبێلی کۆمپانیا و بەرهەمەکان سەلامەت بن .

10. مووچەی شۆفێریش وەک مەندووب سابت و نسبەبيت باشترە وە ئةو نسبەیەش بەگوێرەی كۆمپانيا و بەرهەمەکەی دەگۆڕێت کە ئایا بەڕێژەی قائمەکان بێت يان بة تەن يان هتد…. ، تا شۆفێر هەوڵبدات باری زیاتر ببات وە بتوانێت موچەیەکی باشتر وەربگرێت.

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

03 Nov, 06:22


ستاف و کارمەند بەشێکی گرینگی هەر دامەزراوەیێکن، جا پێویستە هەوڵدەی هۆکارەکانی چالاکبوون و ساردنەبوونەوەیان بگریتە بەر تاوەکو دامەزراوە بەڕێگایێکی ڕاستدا بڕوات….
بۆ ئەم مەبەستەش ئەم پێنج خاڵە بە کورتی باس دەکەم؛

١-ریزگرتن لە کارمەند بە واتای دەسخوشی کردن لە کارەکەی ئەگەر هاتوو هەلەش لە کارەکەی هەبوو بەشێوازێکی جوان فێری بکەی بۆ ئەوەی ساردنەبیتەوە لە کارەکەی.

٢-یەکسانی یاخود داپەروەری لەنیوان کارمەندەکان لە بابەت موچە یاخود پلەبەندی یاخود پلە بەرزکردنەوە لەکاتی خوی.

٣- ڕەچاوکردنی حاڵەتی شەخسی یاخود حالەتی تایبەت بەو کارمەندە ڕێزگرتنی لە حاڵەتەکانی بۆ نمونە نەخۆشی یاخود پرسە یاخود هەر بۆنەیەکبێت بەپێی پیویست هاوکاری بی .

٤-دروست كەشیکی تایبەت بۆ کارمەند بۆئەوەی بتوانی هەرچی توانای هەیە لەکارەکەی بەکاریبهێنیت کارەکەی بەرەو پیش بەریت.

٥- بابەتی ڕێزلێنان لە کارمەند ئەویش هۆکارێکە پیویستە بە لایەنی کەم سالی جاریك ڕێزلێنانی پێبدرێ ئەگەر لەگەڵی خەڵاتێکی بچوکی پێبدرێ زۆر باشتر دەبێ.

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

31 Oct, 11:18


پوختەیەک لە ٧ خووی کەسانی زۆر کاریگەر


پەیڕەوکردنی ئەم خووانە مانایەکی نوێ بە ژیانت دەبەخشێت و دەیباتە ئاستێکی تر!

1. خووی یەکەم: چالاک بە:

ئەم خووە هاندەرە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی تەواو لە ژیانتدا هەڵبگریت چاوەڕێی گۆڕانی بارودۆخەکان مەکە یان کەسانی تر یارمەتیت بدەن بۆ گەیشتن بە خەونەکانت بەڵکو دروستکەری گۆڕانکاری و ڕووداوەکان بە لە ژیانتدا.  بەرپرسیارێتی بڕیار و ڕەفتارەکانت لە ئەستۆ بگرە و بارودۆخ و دەوروبەرت تاوانبار مەکە.

2. خووی دووەم: دەست پێ مەکە مەگەر بزانیت چۆن کۆتایی بە هەر شتێک دەهێنیت (بە کۆتاییەوە دەست پێبکە لە مێشکدا):

پێش ئەوەی دەست بە هەر چالاکیەک بکەیت ئامانج و بەها سەرەتاییەکانی ژیانت دیاری بکە پێش ئەوەی دەست بە هەر چالاکیەک بکەیت، لە خەیاڵتدا تاقی بکەرەوە کە حەز دەکەیت چۆن کۆتایی پێبێت و چۆن لە ڕاستیدا ئەوە بەدەست بهێنیت.

3. خووی سێیەم: کارە گرنگەکان لە پێشەوە ئەنجام بدە (شتەکان لە پێشەوە بخەرە پێشەوە):

گرنگترین ئامانجەکانی ژیانت دەستنیشان بکە و ئەولەویەتیان پێبدە، خشتەی کاتی بۆ خۆت دروست بکە بۆ گەیشتن بە ئەولەویەتەکانت و فێربە بڵێیت "نا" بەو شتانەی کە سەرقاڵت دەکەن لە ڕێگاکەت.  تەحەدای ڕاستەقینە توانای جیاوازیکردنە لە نێوان ئەوەی کە بەپەلە و ئەوەی بەڕاستی گرنگە.  هەندێک جار، بڕیارە قورسەکان پێویستیان بە وازهێنان لە شتە باشەکان هەیە بۆ بەدەستهێنانی شتێکی گەورەتر.

4. خووی چوارەم: قازانجی یەکتر (بیر لە بردنەوە-بردنەوە بکەرەوە):

ژیان وەک کۆی سفر بیر مەکەرەوە، کە مرۆڤێک دەبێت بدۆڕێت بۆ ئەوەی کەسێکی دیکە سەربکەوێت، بەڵکو وەک کۆی ئەرێنی بیری لێبکەرەوە، کە هەموو کەسێک دەتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.  هەوڵبدە چارەسەری هاوبەش و سوودی هاوبەش لە مامەڵەی کەسی و پیشەیی بدۆزیتەوە.  ئەم خووە پێویستی بە گۆڕینی عەقڵیەت هەیە لە “من یان تۆ” بۆ “من و تۆ”.

5. خووی پێنجەم: (سەرەتا هەوڵبدە بۆ تێگەیشتن، پاشان بۆ ئەوەی تێبگەیت):

ئەم خووە پەیوەستە بە هونەری گوێگرتنی چالاک، واتە گوێگرتن لە کەسانی تر بە ئامانجی تێگەیشتن نەک وەڵامدانەوە.  کاتێک مرۆڤ هەست بە تێگەیشتن دەکات، زیاتر ئامادە دەبێت بیرۆکەکانت قبوڵ بکات و کارلێکی ئەرێنی بکات، ئەمەش پەیوەندی بەرهەمدار بەرەوپێش دەبات.

6. خووی شەشەم: هاوکاری:

بەدوای هاوکاری و تێکەڵبوون لەگەڵ ئەوانی تردا بگەڕێن کاتێک مرۆڤەکان پێکەوە کاردەکەن، دەتوانن ئەنجامێک بەدەستبهێنن کە بە تەنیا لە کارەکانیان زیاتر بێت.  بە کۆکردنەوەی بیرۆکە و وزە و لێهاتووییەکان.  بۆیە گرنگی ئەم خووە لە دروستکردنی پەیوەندی درێژخایەن و کارلێکی ئەرێنی لەگەڵ ئەوانی تر لەو کۆمەڵگایەدا کە تێیدا دەژین و قبوڵکردنی ئەوانی تر سەرەڕای پێکدادان یان ناکۆکی هەمیشەیی.

7. خووی حەوتەم: تیژکردنەوەی چەقۆ:

کاریگەرترین سەرکردەکان گرنگی گرنگیدان بە خۆیان لە هەموو ئاستەکاندا دەزانن: دەروونی، جەستەیی، ڕۆحی و سۆزداری.  ئەم خووە تەنها پشوودان نییە، بەڵکو وەبەرهێنانێکی بەردەوامە لە خۆیدا بۆ دڵنیابوون لە ئەدای گونجاو و بەدەستهێنانی هاوسەنگی.

.

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

29 Oct, 16:19


ئێمە هەمیشە بۆ بەیانیێکی باشتر کار دەکەین.
بەلام کاتێک بەیانی دێت، لە جیاتی ئەوەی چێژی لێببینین،
دووبارە بیردەکەینەوە بۆ بەیانیێکی باشتر!

لە فەیسبووک لەگەڵمان بن لەم بەستەرە
https://www.facebook.com/Sales.organisation?mibextid=ZbWKwL
لە تلگڕام لەگەڵمان بن لەم بەستەرە
https://t.me/FroshSOD

#sales #erbil #هەولێر #kurdistan

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

24 Oct, 18:01


دوو بژاردەت لەبەردەم دایە!

لە فەیسبووک لەگەڵمان بن لەم بەستەرە
https://www.facebook.com/Sales.organisation?mibextid=ZbWKwL
لە تلگڕام لەگەڵمان بن لەم بەستەرە
https://t.me/FroshSOD
لە تیکتۆک لەگەڵمان بن لەم بەستەرە
https://www.tiktok.com/@sales_iraq?_t=8qolO3ZAE7U&_r=1

#sales #erbil #هەولێر #kurdistan

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

23 Oct, 19:10


ڕاستگۆیی و دلسۆزی و متمانەی تۆ لە کارەکەت باشترین ڕیکلام و سەرمایەیە بۆ کارەکەت.

لە فەیسبووک لەگەڵمان بن لەم بەستەرە
https://www.facebook.com/Sales.organisation?mibextid=ZbWKwL
لە تلگڕام لەگەڵمان بن لەم بەستەرە
https://t.me/FroshSOD

#sales #erbil #هەولێر #kurdistan

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

20 Oct, 17:00


گەورەترین دارایی مرۆڤەکان لە ژیاندا ئەزموونەکەیانە.

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

16 Oct, 14:17


چارەسەری کاتی زۆر جار ئەنجامی خراپی دەبێت.

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

14 Oct, 10:01


سەرکردەیەکی زیرەک لەوە تێدەگات کە جەوهەری سەرکردایەتی لە دیالۆگدایە، بۆیە سەرکردە پێویست دەکات بزانێت کەی قسە کردن کێشەکان چارەسەر دەکات، وە لە چی کاتێک تەنها پێویستە گوێبگرێت.

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

09 Oct, 17:56


🔹🔹الحمدللە تەنها ئەمڕۆ نزیکەی 5 گەنج هەلی کاری بەدەست کەوت لەڕێگای گروپی هەلی کاری رێکخراوی فرۆش
ڕۆژانە چەندان گەنج کاری بەدەست دەکەوێت لەڕێگای ئێمە
لینکی گروپ👇
https://t.me/+yhvJPUT5dfkyNzAy

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

07 Oct, 18:34


خۆت لەم دەستەواژەیە بپارێزە کە هەمیشە خۆت بەڕاست بزانیت و هەمووان بەهەڵە، پێویستە متمانەت بەخۆت هەبێت،
بەڵام مەرج نییە هەمیشە تۆ ڕاست بیت.

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

02 Oct, 13:49


هەموو ئامانج و هیوایێک کاتێ سەیری دەکەی لەوانەیە ئاسان دیاربێت بۆتۆ بەڵام بۆ کەسانێکی تر لەوانەیە زۆر قوڕس بێت!
بۆیە قەناعەتت هەبێ و قەدری نیعمەتەکانت بزانە

کەناڵی ڕێکخراوی فرۆش :Sales

26 Sep, 07:03


دەستەی کارگێڕی #رێکخراوی_فرۆش و ئەندامانی ڕێکخراو بەشداریمان کرد لە ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی (زنجیرە بازاڕەکانی سامان شێخانی )، شایەنی باسە زۆرێک لە کۆمپانیاکان و مارکێتەگەورەکان بانگهێشت کرابوون وە ئێوارەخوان و میوانداریێکی شایستەیان ڕێکخستبوو، دەستیان خۆشبێت و بەرەکەتداربن.

25_9_2024 شێخان