........................
بەندە قسەدەکات (291-300)
(291)
هەموو زانایەک هەست بە نەزانین دەکات؛ هەموو نەزانێکیش هەست بە عیلم و زانایی دەکات!
(292)
عیلم: فێربوونی عیلمە
جەهل: تێربوونی عیلمە.
(293)
پرسیار بۆ فێربوون دەکرێت؛ نەک بۆ هەڵسەنگاندنی بەرامبەر.
(294)
دەمارگیری بڕیاری بە ڕاست زانین و لایەنگیری تەنها یەک بۆچوونە، بە بێ شارەزایی لە بۆچوونەکانی تر.
(295)
مەرج نییە مخالفی تو لە بیروبۆچوون دا گومڕاو بێت؛ لەوانەیە تەنها وەکو تو بیرنەکاتەوە.
(296)
بەهەشت دروستکردن لە دونیا دا گەورە نیشانەی بەجێهێشتنی دونیایە؛ هەولی بۆ مەدە.
(297)
دونیا بە بەهەشت ناکرێت، چونکە شوێنی تاقیکردنە نەک پاداشت وەرگرتن.
(298)
هەوڵ مەدە وەکو مەلائیکەت بژیت؛ تەنها ئیستیغفار لە بیر مەکە.
(299)
دەسەلاتی دادپەروەر مانای ترسانی تومەتبارە نەک ترساندنی خەڵک.
(300)
کەوتووینە زەمانێک ئازاری بێ دەنگی ئەهلی سوننە لە قەلەبالغی دووڕووی ئەهلی بدعە زیاترە.
=============
للحدیث بقية
=============