۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞ @rwnaky_quran Channel on Telegram

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

@rwnaky_quran


۞کەناڵێک تایبەت بە خزمەتکردنی قورئانی پیرۆز۞

پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت:
لە منەوە بیگەیەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت.

🅹🅾︎🅸🅽 ▽
⇒ @payame_raste
⇒ @saday_minbar
⇒ @farmuda_wtta
⇒ @nza_channel

🟫 𝐈𝐧𝐬𝐭𝐚𝐠𝐫𝐚𝐦 | 𝗿𝘄𝗻𝗮𝗸𝘆.𝗾𝘂𝗿𝗮𝗻

¹⁶ 𝒪𝒞𝒯 ²⁰¹⁸

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞ (Kurdish)

بەخێربێیت بۆ کەناڵێکی تایبەت بە خزمەتکردنی قورئانی پیرۆز "۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞". ئەم کەناڵە کاریگەریانی ئەنجامدانی و قراردانی قورئانی پیرۆز بۆ ئەو ئەندامانەی کە بە فەرمووانی زیاتر دەخوازن. ئەم کەناڵە تەنها لەلایەن خوێندکاران و زۆربەی مافی پێویستییەکان ئەو کاریگەریانەی خوێندن و فەهمکردنی قورئان ئەنجامدەدات. لەم کەناڵە نەتوانن وەلاتەتی بۆ فەرمووین و جۆری جەنبژاریەکان بۆ پیش ببینن. ئەگەر دەتەوێت تازەترین و بەخوێندنی قورئانی پیرۆز و لە تایبەتی پێویستییەکانتان بنەڕەت بەشداربن، ئەوا ئەم کەناڵە بۆ تۆ پشتگیرەکە بەرز دەکات: nn 🅹🅾︎🅸🅽 ▽ n⇒ @payame_raste n⇒ @saday_minbar n⇒ @farmuda_wtta n⇒ @nza_channel nn لە ئەو کاتەدا ئەگەر خوێندکاری قورئان بە هەر شێوەیەکی تریش بەرده بۆ ئەمان دەتوانن کەناڵە مانازەرانی ہێلداوەتەوە. یانی تازەترین و ئاگادارییەکانی کانال بزانیتەوە. بە فریوھەرانە بەردەوام بیت و بەشداربیت لە کانالی ناوخوازەوەی نیشتمان. ۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞ بەردەستە!

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

22 Jan, 16:23


| فەزڵ و گەورەیی نوێژی بەیانی

▫️هەر کەسێک پارێزگاری لە نوێژی بەیانیان بکات بە جەماعەت ئەوە لە ڕۆژی دواییدا نورێکی تەواوی هەیە، ئەمەش بە بەڵگەی فەرموودەی ﷺ کە دەفەرموێت: (بشِّر المشَّائينَ في الظُّلَمِ إلى المساجدِ بالنورِ التامِّ يومَ القيامةِ).
نوێژی بەیانی لەهەموو دونیا و ئەوەشی لەناویدایە باشترە بۆ باوەڕدار.

▫️هەر کەسێک بچێت بۆ مزگەوت بەهەر هەنگاوێک کە دەینێت دە پاداشتی بۆ دەنوسرێت وە هەرکەس دابنیشێت لە مزگەوتدا و چاوەڕێی نوێژ بکات وەک ئەنجامدانی نوێژەکە پاداشتی بۆ دەنوسرێت.

▫️هەر کەسێک بە جەماعەت نوێژی بەیانی بکات فریشتە بەڕێزەکان لە ڕێزی ئەو کەسانە ناوی تۆمار دەکەن کە پارێزگاریان لە نوێژی بەیانی کردووە لە مزگەوتدا وە لەو کەسانە نەبووە کە خەوتوون و بێئاگابوون لەم نوێژە.

▫️هەر کەسێک پارێزگاری لە نوێژی بەیانیان بکات بە جەماعەت ئەوا پاداشتی شەو نوێژی بۆ دەنوسرێت.

▫️هەر کەسێک نوێژی بەیانی ئەنجام بدات و پاشان دابنیشێت ئەوا فریشتە بەڕێزەکان داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکەن.

▫️هەر کەسێک نوێژی بەیانی ئەنجام بدات و دابنیشێت یادی خوای گەورە بکات تاوەکو کاتی خۆرهەڵاتن وەک ئەوە وایە عومرەیەکی ئەنجام دابێت.

▫️هەر کەسێک نوێژی بەیانی ئەنجام دابێت ئەوە لە پارێزگاری خوای گەورەدایە ئەو ڕۆژە و هیچ شتێک زیانی پێناگەیەنێت.

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

21 Jan, 17:13


خواى گەورە دەفەرمووێت: 

{ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ } 

واتە: [...لە كاتى قسەكردندا ناز مەكەن بەناسكى قسە مەكەن، بۆ ئەوەى كەسانى دل نەخۆش تەماحتان تێنەكەن] 

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

16 Jan, 16:07


پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ:

ووتنی:
« سُبْحَانَ اللَّهِ ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ »
تاوانەکان دەوەرێنن وەك چۆن دار گەڵاکانی دەوەرێنێت .

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

27 Dec, 14:17


وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ
وە هەر تۆ تایبەت ئەكەین بە داوای یارمەتی
كردن و داوای یارمەتی لە غەیری تۆ ناكەین

🤍🍃

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

27 Dec, 06:17


ئەو کەسەی کارەکانی بۆ جگە لە الله دەکات(الریاء)، لە قیامەت چی پێ دەوترێ؟!


📚پێغەمبەری خوا فەرموویەتی:


ئەگەر ڕۆژی قیامەت هات، بانگدەرێک بانگ دەکات و دەلێت: هەر کەسکێک کارێکی کردووە بۆ غەیری خوا(ڕیا) باداوای پاداشتەکەی لەو کەسە بکات کە کارەکەی بۆ کردووە.


📜📍| صحیح الجامع

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

26 Dec, 18:29


نەخۆشیەڪان سڕەوەی تاوانن..!!

قال رسولاللهﷺ إِنَّ اللهَ لَيَبْتَلِي عَبْدَهُ بِالسَّقَمِ حَتَّى يُكَفِّرَ ذَلِكَ عَنْهُ كُلَّ ذَنْبٍ (رواه الحاكم)

واتە: خوای گەورە بەندەی خۆی بە نەخۆشی تاقی دەڪاتەوە، تا ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی سڕینەوەی هەموو گوناهەكانی.

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

26 Dec, 13:57


هەر کاتێک نەفست داوای کرد
واز لە کارێکی چاکە بهێنیت ئەوە پێی بڵێ ڕەنگە بەو کارە چاکە بچمە بەهەشتەوە…..


- ابن القیم
🤍🍃

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

25 Dec, 13:43


📚شێخ محمد بن عبد الوهاب«رحمە الله»فەرموویەتی:


ئەوە بزانە کە عیبادەتی الله تعالی ناو نانرێت عیبادەت ئەگەر تەوحیدی لەگەڵ نەبێ، هەر وەک چۆن نوێژ ناونانرێت بە نوێژ ئەگەر دەست نوێژی لەگەڵ نەبێ، بۆیە گەر شرک تێکەڵی عیبادەت بوو ئەوا ئەو عیبادەتە پوچەڵ دەکاتەوە.



📜📍| الدرر السنیة في الأجوبة السنیة(٢/٢٣)

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

25 Dec, 09:29


قال رسول الله |ﷺ|

« مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنهُم »

واتە:هەر كەسێك خۆى بشوبهێنێت بە هەر قەومێك ئەوە لەوانە.

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

25 Dec, 09:03


حسن البصري ئەڵێت :

پێمان گەیشتووە کە مەلائیکەکان خۆشحاڵ ئەبن بۆ ئیمانداران بە هاتنی زستان، شەوەکەی درێژە شەونوێژ ئەکات، وە ڕۆژەکەی کورتە ڕۆژوو ئەگرێت.

«الزهد لـ أبي حاتم الرازي؛ ٦٥»

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

23 Dec, 08:57


🔹قال رسول الله |ﷺ|

« مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنهُم »
واتە:هەر كەسێك خۆى بشوبهێنێت بە هەر قەومێك ئەوە لەوانە.

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

22 Dec, 17:34


جی شتێک وادەکات بڕوادار زیاتر..!🤍🍃

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

22 Dec, 15:45


📌عەیب و ڪەم و ڪوڕی 
یەڪتری داپۆشن…

     پێغەمبەری خواﷺفەرموویەتی
( مَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَهُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ )

واتە:هەرڪەسێك عەيبى موسڵمانێك داپۆشێت له دونيادا، ئەوه خوای گەورە عەيبى ئەو ڪەسە دادەپۆشێت له ڕۆژی قيامەت.🤍

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

22 Dec, 13:47


پێغەمبەری خوا
بەعبداللە كورى قەيسى فەرموو:
ئەى عبداللە وشەيه كت پێ بڵێم گەنجينه يەكى بەهەشت بيّت؟
~
منيش گوتم: بەڵێ
~
فەرمووى:
لا حول ولا قوه الا بالله
رواه البخارى ومسلم 3

🤍🍃

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

21 Dec, 16:51


📚عبدالله بن عمر«رضي الله عنهما»
فەرموویەتی:

خەریکە شەیتانەکان دەربکەون دابنیشن لە مەجلیسەکانتاندا و دینتان فێربکەن و قسەتان لەگەڵ بکەن، ئەوانە بێگومان شەیتانەکانن(مەبەستی موبتەدیعەکانە).

📜📍| البدع لإبن وضاح

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

20 Dec, 17:25


قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ

أَعْدَدْتُ لِعِبَادِيَ الصَالِحِينَ مَالا َعَينٌ رَأَتْ، وَلاَ أُذُنٌ سَمِعَتْ، وَلاَ خَطَرَ عَلَى قَلْبِ بَشَرٍ

واتە: خوا فەرموويەتى: ئامادەم كردوە بۆ بەندە چاكەكانم (لە بەهەشت دا) نازو نيعمەتى وا نە هيچ چاوێك بينيويەتي و، نە هيچ گوێيەك بيستوويەتي و، نە بە خەياڵ و دڵى هيچ كەسێكيش دا هاتوە

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

20 Dec, 13:55


◈ بەیەقینەوە دوعــا بڪەن..

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : داوا لە خودا بڪەن و لێی بپاڕێنەوە بە شێوەیەڪ ڪە دڵنیابن لەوەی وەڵامتان ئەداتەوە .

( رواه الترمذي)

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

20 Dec, 11:22


یاڕەبی خوایە لێمان ڕازیبی
یاڕەبی خوایە سەرفرازمان بکەی
یاڕەبی خوایە لە عەزابی قەبر بەدوورمان بگری
یاڕەبی خوایە بینینی مەککە و مەدینەمان بە نسیب بکەی
یاڕەبی خوایە دوعاکانمان قبوڵ بکەی


الـلـهـم امـیـن اجـمـعـیـن🕋🤍🍃

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

19 Dec, 19:51


اللَّهمَّ صلِّ على محمَّدٍ وعلى آلِ محمَّدٍ

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

19 Dec, 17:17


دانایەڪ ووتۍ:لە لاۍ مردووەڪان دامەنیشن
چۆنڪە دڵتان دەمرێت..!
ووتیان :-مردووەڪان ڪێن؟!
ووتۍ:- ئەوانەی ڪەدوونیایان خۆشدەوێت"..

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

18 Dec, 21:31


بۆ دوعاکانمان قبوڵ نابێت؟

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

22 Nov, 08:31


💭ابن القیم «رحمه الله» فەرموویەتی:

گۆرانی دڵ خراپ ئەڪات و تێڪئەدات، ڪە دڵیش خراپ بوو نیفاق(دوو ڕوویی) تێیدا ئەبزوێت و دەهەژێت.

📚إغاثة اللهفان: ٢٥١/١

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

21 Nov, 06:57


💭الحسن بصري «رحمه الله» فەرموویەتی:

هەموو خێرێك لەم دوو ڕستە دایە.

١- دەستگرتن بەوەی فەرمانتان پێکراوە.
٢- وە نەهی کردن لەوەی کە نەهیتان لە بارەوە لێکراوە.

📚جزء من الزهد الإمام أبي حاتم الرازي

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

20 Nov, 08:34


💭پـێغەمبەری خـوا ﷺ فـەرموویەتی:

هەرڪەسێ داوای لێخۆشبوون بۆ ئیمانداران بڪا ئەوا بە هەر ئیماندارێك چاڪەیەڪی بۆ ئەنوسرێت.

📚صحیح الجامع: ٦٠٢٦

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

20 Nov, 02:28


💭 عومەری کوڕی عبدالعزیز لە وتار دا ئەیوت:

ئەی خەڵکینە ئاگادار بن (هۆشیار بن) باشترین کردارەکان لای اللە تعالی ئەنجامدانی فەڕزەکانە وە خۆگرتنەوەیە لە حەرامەکان

📚الزهد عبدالله بن المبارك(۱۰۹٨)

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

18 Nov, 20:12


• الوسواس الخناس •

💭عبدالله بن عباس «رضي الله عنه» فەرموویەتی:

شەیتان لەسەر دڵی مرۆڤەکان دانیشتووە و (جێگای خۆی خۆشکردووە)

بۆیە هەرکات بێئاگا و غافل بوو لە یاد و زکری خوای گەورە ئەوە وەسوەسەی بۆ ئەکات

وە هەرکات زکر و یادی خوای گەورەی کرد ئەوە بچووك ئەبێتەوە و دەسەڵاتی کەم ئەبێت (الخناس)

📚ابن أبي شيبة في المصنف: ٣٥٩١٩


| بۆیە قەت بێئاگا نەبیت لە زکری خوای گەورە نەوەك دواتر دڵت ئەبێتە شوێن و ماڵی شەیتان هەموو کات لەخەم و پەژارە دائەبیت |

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

18 Nov, 17:02


ابن القيم لە النونیة فەسڵێکی داناوە بۆ وەسفی بەهەشت بەناوی وصف الجنة، لە دووتوێیدا بەشێوەیەکی غەزەلی بەحۆریەکانی بەهەشتدا هەڵدەدات بەڵام دوای تەواوبوونی دەڵێت:
يا ربِّ غُفراً قَد طَغَت ٲقلامُنا
           يا رَبِّ مَعذِرةً مِنَ الطُّغيانِ
ئەی پەروەردگار لێم خۆشبە بەڕاستی قەڵەمەکانمان توغیانیکردو لەسنور دەرچوو..
پەروەردگارا لێم ببورە بەهۆی لەسنور دەرچوون و توغیان..
#رقائق

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

18 Nov, 14:20


💭 عبدالله کوڕی عون فەرموویەتی:

هەر کەسکێک لەگەل ئەهلی بیدەع دانیشێت، قورسترە لەسەرمان لەوەی کە خۆی ئەهلی بیدەع بێ.

📚 الإبانة الکبری(٤٧٦)

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

18 Nov, 12:54


مالک بن انس فەرموویەتی:

خەڵکانی پێش ئێوە حەزیان بە تەنیایی و دوورکەوتنەوە لە خەڵک بووە .

«العزلة والانفراد»

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

17 Nov, 19:13


💭الحسن بصري «رحمه الله» فەرموویەتی:

هەموو خێرێك لەم دوو ڕستە دایە.

١- دەستگرتن بەوەی فەرمانتان پێکراوە.
٢- وە نەهی کردن لەوەی کە نەهیتان لە بارەوە لێکراوە.

📚جزء من الزهد الإمام أبي حاتم الرازي

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

17 Nov, 17:00


لەسەردەمی خۆی ئیبن تەیمیە رحمە اللە
ئاماژەی بەهۆکارەکانی زاڵبونی دوژمن کردوە
لەووڵاتانی ئیسلام سێ هۆکاری دەست نیشان کردوە
دەرکەوتنی ئیلحاد ، نیفاق ، بیدعە

مجموع الفتاوی ١٨٠/ ١٣

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

17 Nov, 15:52


💭جندب البحلي فەرموویەتی:

نمونەی ئەوڪەسەی ئامۆژگاری خەڵك ئەڪات و خۆی لەبیرئەڪات
هاوشێوەی چرایەڪە غەیری خۆی ڕووناك ئەڪاتەوە و خۆی ئەسوتێنێ.

📚الزهد للإمام احمد: ١٠٢٤

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

16 Nov, 13:03


#العلم

قال الإمام الشافعي : «من لا یحب العلم لا خیر فیه»

ئیمامی شافیعی فەرمووی : «هەر ڪەسێڪ عیلمی خۆشنەوێت خێری تێدا نییە»

فقال ابن القیم : «فمن أحب العلم وأهله، فقد أحب ما أحب اللّٰه»

ابن القیم ووتی : «هەر ڪەسێڪ عیلم و ئەهلی عیلمی خۆشبووێت، ئەوا ئەوەی خۆشویستووە ڪە اللّٰه تعالی خۆشی دەوێ»

مفتاح دار السعادة

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

16 Nov, 06:00


حَدَّثَنَا الْحَسَنُ بْنُ مُوسَى، قَالَ: حَدَّثَنَا حَمَّادُ بْنُ سَلَمَةَ، عَنْ ثَابِتٍ، ويُونُسَ بْنِ عُبَيْدٍ، عَنِ الْحَسَنِ، أَنَّ أَبَا الدَّرْدَاءِ، كَانَ يَقُولُ: «جِدُّوا بِالدُّعَاءِ، فَإِنَّهُ مَنْ يُكْثِرُ قَرْعَ الْبَابِ يُوشِكُ أَنْ يُفْتَحَ لَهُ»

أَبُو الدَّرْدَاءِ دەیفەرموو : «بە پەرۆشەوە دوعا بڪەن، چونڪە هەر ڪەسێڪ زۆر لە دەرگا بدات نزیڪە لێی بڪرێتەوە»

المصنف - ابن أبي شيبة - ت الحوت ٦/‏٢٢ — أبو بكر بن أبي شيبة (ت ٢٣٥)

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

15 Nov, 19:48


ئەو ئافرەتەی مزگەوتەکەی پێغەمبەری خودای(ﷺ)
پاک دەکردەوە و بۆنخۆشی دەکرد،
ئەو کەسەی سەگێکی ئاو دا و چووە بەهەشتـەوە،
ئەو کەسەی ناڕەحەتیی ڕێگایەکی لا دا و خودا لێی خۆش بوو!
ئەو کەسانەی ناویان باس نەکرا،
بەڵام وتە و کردەوەکانیان بەنەمری مایەوە!
گەر لە ئاسماندا بەندەیەکی ناسراو بیت،
هیچ زیانێک ناکەیت گەر لەسەر زەویدا نەناسراو بیت..

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

15 Nov, 17:02


• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
إِنَّ اللَّهَ يَرْفَعُ بِهَذَا الْكِتَابِ أَقْوَامًا وَيَضَعُ بِهِ آخَرِينَ

واتە : بەڕاستی خوای گەورە بەهۆی ئەم قورئانە کۆمەڵە خەڵکێك بەرزدەکاتەوە و پلە و پایەیان پێ دەبەخشێت ( بە کردەوە پێکردنی و بەڕاست خستنەوەی هەواڵەکانی و کارکردنی بە بڕیارەکانی ) وە کۆمەڵانێکی تریشی پێ نزم و سەرشۆڕ دەکات ( بەهۆی پشت تێکردنی و کارنەکردن پێی ) .

| رواه مسلم ( ٨١٧ ) |

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

15 Nov, 06:50


◈سوودەكانی صەڵاوات ناردن بۆ
سەروەرو ئازیزی دڵان پێغەمبەری خواﷺ
..

1- فەرمانى خوای بەرزت بەجێهێناوە.

2- دوعات بۆ بەرزتر بوونەوەى پلەو پایەى پێغەمبەر ﷺ كردوە كە (الوسيلة)یە.

3- بە هەر صەڵاوات ناردنێكت، دە جار ڕەحمت پێ دەكرێت لەلایەن پەروەردگار.

4- دە پلە بەرز دەبیتەوە.

5- دە چاكەت بۆ دەنووسرێ.

6- دە گوناهو خراپەت لێ دەسڕدرێتەوە.

7- دوعات قبووڵ دەبێ ئەگەر بە صەڵاوات ناردن دەستت پێكردبێ.

8- شەفاعەتت بۆ دەكرێ لە ڕۆژی قیامەت.

9- لە پێغەمبەرﷺ نزیك دەبیەوە لە ڕۆژى دوایی.

10- خۆشەویستی و گوێڕایەڵیت بۆ پێغەمبەر ﷺ بەردەوام زیاد دەكات.

11- پێغەمبەر ﷺ سەلامت بۆ دەنێرێتەوە.

12- بەرەكەت دەكەوێتە تەمەن و ئیش و كارت.

13- بەردەوام خوا باست دەكات لە نێو فریشتەكان.

14- ڕێگەى چوونە بەهەشتت بۆ خۆش دەبێ.

15- نوورێكى تایبەتت دەبێ لەسەر پردى صيراط.

16- دڵ توندى و خەم و پەژارەت نامێنێت.

چۆنیەتی صەڵات ناردن بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ ؛ «اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ».
.

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

12 Nov, 17:01


حَدَّثَنِي مُحَمَّدٌ، حَدَّثَنِي مُحَمَّدُ بْنُ يَزِيدَ، قَالَ: سَمِعْتُ عَبْدَ الْعَزِيزِ بْنَ أَبِي رَوَّادٍ يَقُولُ: خُلُقَانِ كَرِيمَانِ مِنْ أَحْسَنِ أَخْلاَقِ الْمَرْءِ الْمُسْلِمِ: التَّهَجُّدُ, وَالْمُدَاوَمَةُ عَلَى السِّوَاكِ."

عبدالعزيز بن أبي رواد دەڵێت : دوو ئاکار و ڕەوشت هەن لە باشترین ئاکارو ڕەوشتەکانی مڕۆڤی موسڵمانن : تێکۆشان و شەونوێژکردن وە بەردەوامبون لەسیواک کردن.

                                           
| التهجد وقيام الليل لابن أبي الدنيا |📚

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

12 Nov, 12:02


عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ، قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ " مَنْ كَانَتِ الْآخِرَةُ هَمَّهُ جَعَلَ اللَّهُ غِنَاهُ فِي قَلْبِهِ، وَجَمَعَ لَهُ شَمْلَهُ، وَأَتَتْهُ الدُّنْيَا وَهِيَ رَاغِمَةٌ ، وَمَنْ كَانَتِ الدُّنْيَا هَمَّهُ جَعَلَ اللَّهُ فَقْرَهُ بَيْنَ عَيْنَيْهِ، وَفَرَّقَ عَلَيْهِ شَمْلَهُ، وَلَمْ يَأْتِهِ مِنَ الدُّنْيَا إِلَّا مَا قُدِّرَ لَهُ ".

رسول اللە ﷺ دەفەرمووێت

هەر کەسێك هەر خەمی قیامەتی بێت اللە تعالی دەوڵەمەندی ئەخاتە دڵیەوە ئیش و کاری بۆ ئاسان ئەکات دونیا بە ئاسانی دێتە بەردەستی پێویستی بە هەوڵ و تەلاقەی زۆر نیە ، وە هەر کەسێك هەر خەمی دونیای بێت اللە تعالی هەژاری دەخاتە نێوان هەردوو چاوانیەوە ئیش و کاری زەحمەت ئەکات هیچی لە دونیا دەست ناکەوێت تەنها ئەوە نەبێ کە بۆی نوسراوە بۆی داندراوە.

#الترمذی_۲٤٦٥

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

09 Nov, 16:31


ئیمامی مالك “شرح الموطٲ” ئەفەرمووێت:
واجبە لەسەر پیاو ئەوەندە باش بن لەگەل خێزانەکەیان، تاوەکو ئەبن بەخۆشەویست ترینی لایان .

وە بڕێک لە فضلاء فەرموویانە: ئەگەر ویستت ئەخلاقی پیاوێک بزانیت، ئەوا بڕوانە تعامولی لەگەڵ خێزانەکەی، چونکە پیاو لەماڵی خۆیدا ڕۆڵ ناگێڕێت، بەڵکو سروشت و حەقیقەتی خۆی پشانەدات .

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

31 Oct, 17:16


مسلمە’ي کوڕی عبد الملك دەڵێت ؛

هیچ شتێک باشتر یارمەتی دەر نیە لەسەر مروئەت و پیاوەتی پیاو وەک ئافرەتی صالحە و چاک بۆی .

هەر بۆیە شاعیر وتویەتی

اذا لم يكن في منزل المرء حرة ... مدبرة ضاعت مروءة دارة .

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

31 Oct, 17:01


ڕاوەستانی بەیانیان لە قوتابخانەکانی ئیدلیب،
هەموو ڕۆژێک بە(زیکری بەیانیان) دەستپێدەکەن، دواتر بەدووبارەکردنەوەی دروشمێک(لغیر الله لن نركع، ولغیر سنة نبينا لن نتبع، ولغیر راية الٳسلام لن نرفع)، دواتر سێ جار دەڵێن(تکبیر، اللە ٲکبر)، پاشان ئەچنە پۆلەکانیان بۆ سەر وانەی ڕۆژانەیان
.

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

30 Oct, 19:35


كفى بالموت واعظا وكفى بالقرآن واعظاً

يزيدي کوڕی تمیم دەڵێت :

هەرکەس قورئان و مردن زەجری نەکات و ڕێگری لێنەکات لە دوای ئەمە شاخەکان بدەن بەیەکدا لەبەردەستیدا ناوەستێت و ناگەڕێتەوە .

الزهد للإمام أحمد زوائد ابنه عبدالله

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

30 Oct, 13:07


أبو حازم ئەفەرموێت: ڪارە چاڪەڪانت توندتر بشارەوە ، توندتر لەشاردنەوەی ڪارە خراپەڪانت .

ــــ
🔻تێبینی: جاهەیە سەیرەڪەی ئەڵێت فڵانە ڕۆژ فڵانە چاڪەم ڪرد .. بەڵام ئایا پێت خۆشە بڵێن فڵانە ڕۆژ فڵانە تاوانت ڪرد؟ ئایا پێت خۆشە تاوانەڪانت ڪشف بن؟ بێگوماننەخێر ، دەی ڪەواتە ڪارەچاڪەڪانت زۆر توندتر لەوە بشارەوە وەك لەشاردنەوەی ڪارەخراپەڪانت چەن حەزناڪەی ڪارەخراپەڪانت دەربڪەوێت ئاواش پێوخۆشنەبێ چاڪەڪانت دەربڪەوێت ـ ئەمما ئەمە واتای ئەوەنیە بڵێی تاوانەڪانم ئاشڪرائەڪەم ـ بەڵڪو اللەعزوجل لەتاوانێك خۆشنابێ ڪە ئاشڪرای بڪەی .

📚حلية الأولياء وطبقات الأصفياء

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

30 Oct, 12:21


جوندوبی کوڕی عبدڵڵا (ڕەحمەتی خوای لێبێ) دەڵێ :
پێغەمبەری خوا( د.خ) فەرمویەتی :
هەرکەسێک بەدوای ناوبانگ بگەڕێ ، خوا ناوی دەزڕێنێ، هەرکەسێکیش ڕیا و ڕوپامای بکات، خوا بۆخەڵکی ئاشکرای دەکات...

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

30 Oct, 09:43


پێناسەی کەسی موحسین لە لای پێشەوا فضیل بن عیاض رحمة الله عليه ورحم .

محمدي كوڕی ثابت دەفەرموێت :

چوینە لای فضیلي کوڕی عیاض پێی فەرموین : بزانن ئەگەر بەندە هەمو کارە چاک و باشەکان ئەنجام بدات لە گەڵ ئەمەدا مریشکێکی هەبێت لە گەڵ ئەم مریشکەی باش نەبێت و خراپ بێت ئەم کەسە لە چاکە کاران و موحسینین حیساب ناکرێت و لەوان نیە .

{ وأحْسِنُوا إنَّ اللَّهَ يُحِبُّ المُحْسِنِينَ }

أخرجه ابن أبي حاتم في تفسيره

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

29 Oct, 22:09


◈ بــەردەوامـی تەوبەڪردن ..

قَـالَ رَسُـولَ ﷲِ ﷺ يَـا أَيُّـهَـا الـنَّـاسُ
تُـوبُـوا إلـى اللّـهِ، فـإنِّـي أَتُـــوبُ، فــــي
اليَـومِ إليـه مـائـــة مَـــرَّةٍ (رواه مسـلـم )

پـێـغەمبـەری خوا ﷺ دەفـەرمـووێـت :
ئـەی خـەڵـڪیـنـە تـەوبـە بـڪەن بـۆ لای
خـوا چـونـڪە مـن لـە ڕۆژێـڪـدا ســەدجـار
تـەوبـە ئـەڪـەم بــۆ لای . .

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

29 Oct, 17:02


ئیمام ئەحمەد رحمە الله دەیفەرمو:
کوێر ئەو کەسەیە لە ڕیزی یەکەمی نوێژدایە، بەڵام پشتگیری زاڵم و ستەمکار دەکات

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

29 Oct, 16:10


« أَلَيْسَ اللهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ »
مەگەر خودا بەس نییە ڪە
پشتیوان بێت بۆ بەندەڪەی

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

29 Oct, 10:02


ئیمامی عه‌لی(رضی الله عنه)دەفەرمووێت:

دوونیا له دلتان ده‌ر بڪه‌ن پیش ئه‌وه‌ۍ جه‌‌سته‌تان له دوونیا ده‌ربچێـت ئێـوه له دوونیادا تاقۍ ده‌ڪرێـنه‌وه به‌لام بو غه‌یری دوونیا دروستڪراون...

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

29 Oct, 06:00


حَدَّثَنَا أَبُو مُعَاوِيَةَ، عَنِ الأَعْمَشِ، عَنْ عُمَارَةَ، عَنْ أَبِي عَمَّارٍ، قَالَ‏ :‏ قَالَ حُذَيْفَةُ‏ :‏ لَيَأْتِيَنَّ عَلَى النَّاسِ زَمَانٌ لاَ يَنْجُو فِيهِ إِلاَّ مَنْ دَعَا بِدُعَاءٍ كَدُعَاءِ الْغَرِيقِ‏ .

حذیفة "رضي️ اللّٰه عنه" فەرموویەتی : سەردەمێك دێت بەسەر خەڵکیدا هیچ کەس تێیدا ڕزگاری نابێت ئیللا ئەو کەسە نەبێت کە دوعا دەکات بەهاوشێوەی دوعای کەسی نوقم بوو لەئاودا .

📜«مصنف ابن أبي شیبة:٣٨٣٠١»

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

28 Oct, 15:53


(فَمَن كَانَ يَرۡجُواْ لِقَآءَ رَبِّهِۦ فَلۡيَعۡمَلۡ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَلَا يُشۡرِكۡ بِعِبَادَةِ رَبِّهِۦٓ أَحَدَۢا)الكهْف /١١٠

هەندێک لە زانایان فەرموویانە :
مَنْ لَمْ يَعْرِفْ ثَوَابَ الأَعْمَالِ ثَقُلَتْ عَلَيْهِ الأَعْمَالُ فِي جَمِيعِ الأَحْوَالِ.

هەر کەسێک پاداشتی کار و کردەوەکان نەزانێت، قورس دەبێت لەسەری لە هەموو بارودۆخێکدا.

«مجموع رسائل لابن رجب الحنبلي»

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

28 Oct, 06:02


قال بعض العلماء : مَن عبد️َ اللّٰهَ بالحُبِّ وحده فهو زندیق، ومَن عبد️️َ اللّٰهَ بالخوفِ وحده فهو حروري، ومَن عبد️️َ اللّٰهَ بالرَّجاءِ وحده فهو مُرجئ، ومَن عبد️️َ اللّٰهَ بالحُبِّ والخوفِ والرَّجاء فهو مؤمن مُوحِّد .

هەندێك لەزانایان فەرموویانە : هەرکەس️ تەنها بە خۆشەویستی️یەوە اللّٰه بپەرستێت ئەوە کەسێکی زندیقە، وە هەرکەس تەنها بە ترسەوە️ اللّٰه بپەرستێت ئەوە حروریە [واتە خەوارجە]، وە هەرکەس️ اللّٰه بپەرستێت تەنها بە ئومێدەوە [واتە تەنها ئومێدی پێی هەبێت و لێی نەترسێ] ئەوە موڕجیئەیە، وە هەرکەس️ اللّٰه بپەرستێت بە خۆشەویستی و ترس و ئومێدەوە ئەوە کەسێکی باوەڕداری موەحیدە .

📜«الإعلام بمخالفات الموافقات والاعتصام : ١٤٧»

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

25 Oct, 06:22


« ئاداب و سوننەتەکانی ڕۆژی هەینی »

صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر صَلَّىٰ اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ.
📘« السلسلة الصحيحة _ ١٤٠٧ »

زوو چوون بۆ مزگەوت
📗« البخاري _ ٣٦٦/٢ »

خۆشۆردن _ خۆبۆنخۆشکردن _ سەرچەورکردن
📗« البخاري _ ٣٧٠/٢ »

پۆشینی پۆشاکی نوێ
📕« أخرجە أبو داود _ ٩٨٩ »

نزیکبونەوە لە ئیمام
📒« رواە أحمد _ ١٦٢١٨ »

خوێندنی سورەتی [ الكَهۡفِ ]
📓« البیهقی _ ٦٢٠٩ »

سیواک کردن
📚« مسلم _ ٨٤٦ »

بەپێ ڕۆشتن _ قسەنەکردن لەکاتی وتاردا
📒« رواە أحمد _ ١٦٢١٨ »

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

25 Oct, 06:20


سورەتی الکهف بەدەنگی رعد الکردي

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی :
ھەرکەسێك سورەتی الکھف بخوێنێ لەڕۆژی جمعەدا ئەبێتە نورێك بۆی لە نێوان ھەردوو جمعەکەدا .💛

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

24 Oct, 16:07


{ وَأَحْسِن كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ ۖ وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ }

{وەک چۆن خودا چاکەی لەگەڵ کردوون چاکە بکەن🤍

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

24 Oct, 13:01


تابعي حەسەن ـی بصري رحمە اللە ووتی :

هەموو ڪاتێڪ ڪە تووشی موسیبەت و بەڵایەڪ بهاتبایە ئەوا ئەو دوعایەی خوێندووە :

{اللهم أَنْتَ أَخَذْت وَأَنْتَ أَعْطَيْت مهما تُبْقِي نَفْسِي أحمدك على حُسْنِ بَلاَئِك}

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

23 Oct, 21:06


ابن سیرین رحمە️ اللّٰه  فەرمووی پیاوێك هەڵگری بیدعە بێت هەرگیز ناگەرێتەوە بۆ سونە

الإبانة الصغری

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

23 Oct, 19:14


عَنْ أبي الجوزاء قالَ: نَقْلُ الحِجارَةِ أهْوَنُ عَلى المُنافِقِ مِن قِراءَةِ القُرْآنِ.

گواستنەوەی بەرد زۆر ئاسانترە لەسەر دووڕوو لە خوێندنەوەی قورئان.

📜«مصنف ابن أبي شيبة:٤٤٢٤»

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

23 Oct, 12:00


• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ هەر کەسێك ئیماندارێك بپارێزێ لە دوو ڕوویەك ( گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت وادەبینم وتی ) خوای گەورە فریشتەیەك دەنێرێ گۆشتەکەی بپارێزێ لە رۆژی دواییدا لە ئاگری دۆزەخ ، وە هەر کەسێك تۆمەتی شتێك بداتە پاڵ موسوڵمانێك بیەوێ لەکەداری بکات پێی ئەوا خوای گەورە لەسەر پردی دۆزەخ ڕایدەگرێ تاوەکو دەرچێ لەوەی وتویەتی .

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

23 Oct, 10:31


حەسەنی بەصری رحمه الله ئەفەرمووێ :

لە گەورەترین موصیبەتەکان بەسەر پیاودا بێ ئەوەیە کە بزانێ کەموکوڕی هەیە لە نەفس و کاروکردەوەیدا بەڵام نە بەلایەوە گرنگ بێ و
نە خەمی پێ بخوات.

«شعب الإيمان | ٢ : ٢٧١»🏷️🤎

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

22 Oct, 19:40


ئیمامى علي رضي الله عنه دەفەرموێت:
(بكثرة الصمت تكون الهيبة)

زۆرى بێدەنگى سەنگ و شکۆ بۆخاوەنەکەى دروست دەکات.

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

21 Oct, 20:30


چۆن بێ ئومێد ئەبم لێت
کە نزیکترین کەس لە من تۆی

«وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِی عَنِّی فَإِنِّی قَرِیبٌ»🫀

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

21 Oct, 17:00


مساكين اي والله

حدثني مطرَّف بن عبد الله الضَّبِّي قال: ثنا أَبو قتيبة قال ثنا أَبو هلال الراسبي عن قتادة عن أَبي السوداء قال:
مساكين أهل النار لا يموتون، لو ماتوا لاستراحوا.

قتادة گێڕاوەتیەوە لە ابي السوداء وتوویەتی :  داماون ئەهلی ئاگر چونکە نامرن ، جا ئەگەر بمردنیایە ئیسراحەتیان دەکرد.

| رواە الطبري في تفسيره والأثر جيد

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

21 Oct, 11:00


قال أمیر المؤمنین عمر بن عبدالعزیز : هەر ڪەسێڪ دینەڪەی بڪاتە ئامانجێڪ بۆ موناقەشە و مشتومڕ لادانی زۆر دەبێت و لە شتێڪەوە ئەچێتە سەر شتێڪیتر.

الزهد لأحمد بن حنبل

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

20 Oct, 20:05


یزید بن ابي سفیان الرقاشی(رضي ‌الله‌ عنه‌):

دوعاكان گیرا ده‌بن له‌و كاته‌ی خه‌م و دڵته‌نگی هێرش بۆ ده‌هێنن..

الهم والحزن
ابن ابي الدنیا

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

20 Oct, 17:19


عبداللە بن احمد دەڵێ: باوکم وازی لەڕۆژووی دووشەم و پێنج شەم و ڕۆژە سپیەکان (واتا ١٥،١٤،١٣ ـــی مانگ) نەدەهێنا.

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

20 Oct, 09:25


"حەفتا ساڵ"
لەپاڵ کەعبەدا نوێژ بکەی
ستەمکارت خۆش بوێت
لەگەڵ ئەودا حەشر ئەکرێیت.

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

20 Oct, 06:01


أبي الزبیر لە جابر(رضي الله‌ عنه‌)بۆمانی گێڕایه‌وه‌:
كه‌ رسول الله‌ صل الله‌ علیه‌ وسلم فه‌رموویه‌تی:

ئه‌هلی خۆشگوزه‌رانی دوونیا له‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌دا ،كاتێك ئه‌جر و پاداشتی ئه‌هلی به‌ڵا و موصیبه‌ت ده‌بینین كه‌ پێیان ئه‌ده‌رێ ، ئه‌وا ئاوات ده‌خوازن
پێستیان به‌ مه‌قست پارچه‌ پارچه‌
كرابایه‌ له‌ دوونیادا..

له‌به‌ر زۆری ئه‌و ئه‌جر و پاداشته‌ی ئه‌ده‌رێ به‌ ئه‌هلی به‌ڵا و ناخۆشی له‌ دوونیادا..

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

19 Oct, 20:09


پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرمویت:

لەعنەت خودا لەو کەسە بێت کە بەرتیل دەدات و ئەو کەسەش کە وەری دەگریت.

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

19 Oct, 13:43


رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت :(شەرم و کەمدویی دوو بەشی ئیمانن، دەمپیسی و زۆر قسە کردن دوو بەشی نیفاقن).

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

19 Oct, 11:00


( وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ) سورة غافر ٦

پەروەردگارتان فەرموویەتی: تەنها داوا لە من بکەن و لە من بپاڕێنەوە، وەڵامتان دەدەمەوە.

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

19 Oct, 06:00


عن #مطرف_بن_عبدالله بن الشخير قال :

إن الله ليرحم برحمة العصفور .

تابیعی بەڕێز مطرف فەرموویەتی :

خوای گەورە ڕەحم بە بەندە دەکات بەهۆی ڕەحم کردنی بە چۆلەکە!

( هناد في الزهد ١٣٢٧ )

[ ئەی ئەگەر ڕەحم بە موسوڵمانێک بکەیت؟]

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

17 Oct, 21:13


"يَا رَبِّ دُلني بِكَ عَلَيْك ‏خُذْنِي مِنِّي إِلَيْكَ
‏ذَكِّرْنِي طُولَ حَيَاتِي ‏أَنَّ حَيَاتَي لَك"..

ئەی پەروەردگارم ڕێگای خۆتم پێشاندە بمبەرەوە بۆ لای خۆت هەمیشە ئەوەم بیربخەرەوە ڪە هەموو ژیانم لە پێناو تۆیە.

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

17 Oct, 21:01


لە ئیبن و عومەرەوە ( رضی اللە عنھما ) گێڕدراوەتەوە ، وتویەتی :
ھەر کەسێک لە شەوێکدا دە ئایەت بخوێنێت ، ئەوە لە بێ ئاگایان تۆمار ناکرێت .

( سنن الدارمی / ٣٤٩٧ )

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

17 Oct, 17:02


قال أمیر المؤمنین عمر بن عبدالعزیز : هەر ڪەسێڪ دینەڪەی بڪاتە ئامانجێڪ بۆ موناقەشە و مشتومڕ لادانی زۆر دەبێت و لە شتێڪەوە ئەچێتە سەر شتێڪیتر.

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

17 Oct, 15:25


ئەو ماڵەی قورئانی تێدا ناخوێنرێت
هاوشێوەی ماڵێڪی وێرانە ڪە هیچ ئاوەدانییەڪی تێدانییە.

"عبداللەی ابن مسعود"

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

17 Oct, 11:41


پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی:

هەر کاتێك کار درا بە کەسانێك
کـە شـایسـتەی نــەبوون، ئــــەوە
چــــــاوەڕێــــی قـــیـــامـــەت بــن !

2,323

subscribers

2,385

photos

1,284

videos