لەپێناو خودا🤲🏻🩵 @for_allah11 Channel on Telegram

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

@for_allah11


لەراستیدا ئێمە نوقمی نیعمەتەکانی “خوداین” بەلام هەستی پێ ناکەین!!

🅹🅾︎🅸🅽 ▽
⇒ https://t.me/ahlesunnaa

29/7/2022

لەپێناو خودا🤲🏻🩵 (Kurdish)

لەپێناو خودا🤲🏻🩵nnئەم کانالە پێشنیاری بۆ هەموو کەسەکانی خۆشحاڵەت و پیاوی زیندووانەی خودایە. ئەم کانالە یەکەمین کانالێکە کە بە بەرزی زیاتر لەسەر زیندووی خودا لە تەلەگرام. ئەم کانالە تایبەت بە هەر ئەو کەسانەی کوردەکانن کە دڵی خۆشیان لە وەرزی خودا داخۆشن. بۆ زیندووی زیاتر و بانگ دان لە دینەکە، ئەم کانالە هەر رۆژی ئەنجام دەدات و پێویستە کە هەر کەس لە گوێی مامەڵەی خودا بیت

ئەم کانالە بۆ هەمووی کوردییەکانی خۆشحاڵ بۆ زیندووی زیاتر لە خودا و بانگ دانی زیاتر لە کاتی نیازی. بۆ چونە ژمارەی کەسانی یەکتر، ئەم کانالە وشانی کوردی بەهێزی بەرزی لە تەلەگرامەوە. بۆ ئەوەی خۆشییەکانی خودا بۆ هەموو کوردەکان چالاکبکرێن، ئەم کانالە هەر شەڕی ڕۆژ بۆ هەموو ببەردەوامی بدات و زیندووی و خۆشییەکانی خودا زیاتر لەسەر دەکات

بە خۆشحاڵییەوە، ئەم کانالە ڕاگەیاندنی بۆ خودایە و دووبارە قوتابی بۆ هەر کەسێک کە دڵی خۆشییان لە دینی خودا دەکۆشێن. بۆ ژوورەوەی ئەم کانالە، تکایە بچۆ ڕاستەوخۆ بەم بەستەرە: https://t.me/ahlesunnaannبۆ ئەوەی ڕاگەیاندن و کارمەندی زیاتری هەبوون، ده‌توانی خزمەتکارت بکەی و پەیوەندی بکەی بە @bukhary0. ئەو کەسەکانی دەتوانن پێشنیارییەکانیان بنێرن و پرسیارییەکانیان بکەن

بۆ زانیاری زیاتر و بەستنی پەیوەندی:nhttps://t.me/ahlesunnaannبۆ هەر جۆرە پرسیار یان پێشنیارێک، تکایە پەیوەندی بکە بە @bukhary0. تۆست لە دڵەکەتان ئەم بابەتان نەش لەوانەیە لە کانالی خۆشحاڵەوە کە زیندووی خودا بەرزی لە تەلەگرامەوە!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Feb, 23:59


هەرگیز بیرت نەچێت، عیلم بە ئیسراحەتی جەستە، بە دەست نایەت.

بەڕاستی سەر و چاو و دەست و قاچ و پشتت دێنێتە ئێش.

بەڵام ساتێک بینینی خۆت، لەڕیزی ئەهلی عیلم و عەقڵدا، لەگوفتار و نووسراو و کرداردا، هەموویت بیر ئەباتەوە.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Feb, 22:13


شەو بۆ مرۆڤانێڪی بێ ئاگا
زیندانە ئەمما بۆ ژیرەڪان
ساتی گفتوگۆیە لەگەڵ
زاتێڪی عەظیم🤎

#شەو نوێژ لەبیر مەكەن
#زكری پێش خەوتن
#نوێژی ویتر🌻

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Feb, 21:52


چۆن خۆمی بە قوربان نەکەم؟
هەمووی دەڵێ نفسي نفسي
تەنها ئەو دەڵێ
أُمَّتِي-أُمَّتِي

النبي اللەﷺ🥹

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Feb, 18:33


ئافرەت وەکو شوشە وایە🌷.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Feb, 17:57


خۆشــەویستی لە ئیسلامـدا “

ئەو ڪاتەی فاتیمە قورئانی دەخوێند و
گەیشـتە ئەو ئایەتەی ،ڪە دەڵێت پیاوان دەتوانن زیاتر لە ژنێڪ بهێنن و تا چوار ژن ڕێگـە پێدراوە ، بۆیە فاتیمە دەنگی نزم ئەڪاتەوە بۆ ئەوەی ئیمام علی (رحمه الله ) گوێی لێ نەبێت بەڵام ئیمام علی زەردە خەنەیەڪ گرتی و وتی تـۆ خۆت بەتەنهــا هەر چواریانیت بۆ مــن.💛

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Feb, 16:57


ابن قیم رەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی
بەندەلەڕۆژی قیامەتدا دێت بەچاڪەی هاوشێوەی
چیاڪان بەڵام زمانی هەموی لێ تێڪداوەو ڕوخاندویەتی

ابن القيم - | رحمه الله
الداء والدواء ٢٣١

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Feb, 14:09


لەپیــاوچـاکێکــیــان پرسی:
پیاو چاوی دابخات
یان ژن خۆی داپۆشێت؟

وت
ــی:کام نوێژ فەرزترە نیوەڕۆ یان عەسر!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Feb, 11:58


گەنجە مولتەزمەکان ئەو عادەتە تەرک بکەن لەخوا بترسن🙂.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Feb, 11:14


ئـەوانەی دەڵێن دوونیا فشەیە !

وَمَــا خَلَقْنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلْأَرْضَ وَمَـا بَيْنَهُمَا
بَٰطِلًا ذَٰلِكَ ظَنُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ
كَفَرُواْ مِنَ ٱلنَّارِ . .

ئێمه‌ ئاسمانه‌ڪان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌
نێوانیاندایه‌ به‌بێ هوده‌ و بێ حیکمه‌ت
درووستمان نه‌ڪردوون ، ئه‌مه‌ گومانی
ڪافرانه‌ ڪه‌ وا ئـــه‌زانن هــه‌روا به‌بێ
حیڪـمه‌ت دروستڪراوه‌ و هەڕەشەی
سه‌خت و ئاگری دۆزەخ بۆ ئه‌و کافرانە.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Feb, 09:56


رەنج بەبەهاچوەکان کێن ..؟؟؟؟
دۆستی خوا بەئاشکرا و دوژمنی خوا بە نهێنی ..

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Feb, 06:38


ڕێزی ئافرەت ئاوا بوە لای پێغەمبەرﷺ

پێغەمبەری خواﷺلەلای وشترەکەیدا لەسەر چۆکی دانیشت و خێزانەکەی قاچی خستە سەر چۆکی تاوەکو سەرکەوێ♥️….

صحیح البخاري ٢٨٩٣.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Feb, 02:34


◈ مردن لە ناڪاوە ، ڪەواتە..

"نوێژەڪانتان ... نوێژەڪانتان"
وەسیەتی پێغەمبەری خوا ﷺ لە ڪاتی نزیڪبوونەوەی سەرەمەرگی ، با پەند لە مردنە لەناڪاوەڪان وەربگرین بۆ بەئەنجام گەیاندنی نوێژەڪانمان وەڪو خۆی. وە باقی عیبادەتەڪانیتر..

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

06 Feb, 22:08


ئاگاداری پەیوەندی ناشەرعی بن❗️

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

12 Jan, 10:22


ببینن چارەنوسی ئەو ئەمریکایەی خۆی هەڵدەکێشاو دەی گۆۆ جەهەندەم دەخولقێنممم ببینن حالیانن، تەحەدای کێدەکەییی ئەو الله یەی خاوەنی هەموو شتێکە !!!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

11 Jan, 19:44


ئاقڵترین مرۆڤ ئەو کەسەیە دوورترین ڕوانینی هەبێت بۆ ئامانج ومەبەستەکان ، بەئەندازەی نزیک ڕوانین بۆ ئامانجەکان ئەقڵ کەم دەبێتەوە ،

بەخشراوەکان ئامانجێکیان هەیە کە دەیانەوێت پەرداخێک ئاو هەڵبگرن و بیخۆنەوە ، بەڵام نازانن لەکوێ دای بنێنەوە کاتێک کە هەڵیان گرت و تەواو بوون لە خواردنەوەی"

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

11 Jan, 13:49


دوعا بکەن لە کاتی بران نارین قبولە ان شاء الله 🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

11 Jan, 13:47


اللَّهُمَّ صَيِّبًا نَافِعًا

واتە: خودایە داوای بارانێکی بەسودت لێ دەکەم.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

11 Jan, 11:50


🗞️ ئیمامی عەلی (رضي الله عنە) دەفەرمووێت:.
لە خۆشەویسترین ووشەکان لەلای "الله سبحانە تعالی" ئەوەیە بەندە لە سوجدەدا بڵێت: {ظَلَمتُ نفسي فَاغْفِر لي}.

واتە: پەروەردگارە ستەمم لە خۆم کرد بە تاوان دەسا لێم خۆشبە...

📚مصنف ابن أبي شيبة: ٢٩٨٦٢.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

11 Jan, 03:17


کۆنتڕۆڵ کردنی نەفست گەورەترین چەکێکە توانی بێتت بەدەستی بێنیت.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

10 Jan, 20:14


جا ئەوانەی دژی ئیسلام و موسڵمانانن، مەسیریان هەر دۆرانە بەرامبەری خوای گەورە بەس پێویستی بە کەمەک چاوەرە وانیە..

وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الْأَبْصَارُ

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

10 Jan, 20:10


دوای کالیفۆڕنیا ئەڵێن ئاگرێکی گەورەش لە نیویۆرک کەوتووەتەوە، ئەیەباا ئەوە چییە پێمان ناخۆشە🔥

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

10 Jan, 13:15


ئەوانەی ژیانیان بە یاسای (ئەگەر تاقەتم هەبوو دەیکەم) بەڕێدەکەن، مستەقبەلیان لە دونیا فەشەلی گەورە و لە قیامەتیش جەهەننەمە!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

09 Jan, 15:21


لە شەو رۆژی جومعەدا هەزارر سەلاوات بنێرن بۆ خۆشەویستی دلان

ﷴﷺ

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🤎🕊️

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

09 Jan, 14:56


زیاتر لە ٥٧ ملیار دۆلار زیانەکانی ئەمریکا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا.
بۆیە ئەو هەڕەشەیە لەبیرمەکەن ترامپ کردی،خوا دەزانێ چۆن سەربازەکانی دەنێرێ بۆیان

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

09 Jan, 10:39


نا، غەززە نییە
ئەمریکایە!

(وَما كانَ ربُّكَ نسيًّا)

ئنجا: غەزەبی خوا، ڕووی ڕەشی کەمتەرخەمی ئێمە سپی ناکاتەوە!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

01 Jan, 16:02


شەش جۆر گوناحی گەورە و تێکدەر و پیس!

لە قورئان باسکراوە کە بەشێکی زۆر لەخەڵک گیرۆدەی بوونە پێویستە خۆیان لێ بەدووربگرن چونکە لەقیامەت خاوەنی ئەم جۆرە گوناحانە ئەگەر تەوبەیان لێ نەکردبن تووشی خەسارەت مەندی و سزای گەورە دەبن

1/ ((لا يَسْخَرْ قَوْمٌ مِّن قَوْمٍ ))
باکەسانێک گاڵتە بەکەسانێکی تر نەکەن

2/ ((ولَا تَلْمِزُوا أَنفُسَكُمْ))
عەیبەو ڕەخنە لەیەک تر مەگرن

3/ ((ولَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ))
ناو ناتۆرە لەیەک مەنێن

4/ ((اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِّنَ الظَّنِّ))
خۆتان لەزۆر گومانی خراپ بپارێزن بەیەکتر

5/ ((لا تَجَسَّسُوا))
جاسوسی بەسەر یەکترەوە مەکەن.

6/ ((ولَا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضًا ))
غەیبەتی یەکتری مەکەن ..

کتێب(کبائر) ٳمام ذهبي.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

01 Jan, 12:55


بڕوابکەن جێی خۆیەتی گریانێکی بە کوڵ
بۆ حاڵی گەنجانی ئەم وڵاتە...
بۆ دیدەنی دیمەنە ناخ هەژێنەکانی دوێنێ شەوی سەری ساڵ......
بۆ ئاستی مەعریفی و عەقڵی و دینی و ڕۆشنبیریان.....
گریانێکیش بۆ حاڵی خۆمان ئەگەر لە کارنەبین بۆ گۆڕان و گۆڕینی ئەم کەشە نالەبارەی ئوممەت....!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

01 Jan, 03:47


﴿عَسَىٰ رَبُّنَآ أَن يُبْدِلَنَا خَيْرًۭا مِّنْهَآ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا رَٰغِبُونَ﴾
ئومێده‌وارین که‌ خوا له‌ جیاتی ئه‌وە باشترمان بداتێ، هیوامان هه‌ر به‌ په‌روه‌ردگاری خۆمانه‌.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

31 Dec, 19:56


ئیمامی عەلی رضي الله عنە دەفەرمووێت:

لە خۆشەویسترین ووشەکان لەلای الله ئەوەیە بەندە لە سەجدەدا بڵێت: ظَلَمتُ نفسي فَاغْفِر لي

ستەمم لە خۆم کرد بە تاوان دەسا لێم خۆشبە....

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

31 Dec, 11:27


مەسەلە هەر ئەوەنیە عیلم وەر گری بەس لۆ ئەوەی مناقەشەی ئەوو ئەوی پێ بکەی یان خۆتی پێدەر خەیی و لەدو ناوبانگ و ئەوشتانەبی چاوەکەم، دەبی لۆ وەی بی ئەو عیلمە هۆشیارت کەتەوە برێی کاکە ئەمن چ دەکەم خەریکی چمە وەختی خۆم ئەو تەمەنەی خۆم لەچ سەرف دەکەم

خوا فەرمانی چی پێکردیمە و ئەمنیش چ دەکەم هەتا چەند خۆت دەگۆری و عەمەل پێدەکەیی

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

31 Dec, 11:25


"نرخی دەرسەکانی عیلم بەوە ناپێورێ کە چەند زانیارییت پێ دەدەن، بەڵکو نرخەکەی ئەوەیە چەندێ عەقڵت ڕادەچڵەکێنێ و بەئاگای دێنێتەوە"

شیخُ البلاغیین في الأزهر الشریف

قلتُ=ئەو زەمەنەی ئێمە تێیدا دەژین زەمەنی توخمەی زانیارییە، زانیاری لەسەر ڕێگا کەوتووە و لەهەموو شوێنێکە، بۆیە زانیاری هیچ قیمەت و نرخێکی نییە، ئەوەی گرنگە درووست کردنی عەقڵەکانە، کە مەنهەجێک و قانونێکی هەبێت بتوانێ زانیارییەکان پاڵفتە بکات و شیان بکاتەوە و چاکە لە خراپە جیا بکاتەوە، بگرە ئەبێ بگاتە ئاستێک چاکە لەچاکە جیابکاتەوە کە کامیان چاکترن.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

31 Dec, 10:51


ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: «بەرزترین کەس لەناو خەڵك ئەو کەسەیە کە لەخۆ بایی نیە، وە چاکترین کەس ئەو کەسەیە کە چاکەی خۆی نابینێ»


سير أعلام النبلاء (٩٩/١٠).

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

31 Dec, 03:45


﴿ وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَـٰيِشَ وَمَن لَّسْتُمْ لَهُۥ بِرَٰزِقِينَ ﴾الحجر ۲۰ ــ📖

له‌سه‌ر زه‌ویش دا بژێوی ڕۆژانه‌مان بۆ ئێوه‌ دابین کردووه‌، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که‌ ئێوه‌ ناتوانن ڕۆزیان بۆ دابین بکه‌ن.

🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

30 Dec, 19:07


پێت وانەبی هەر شەوی جومعە پێویست سەڵاوات بنێری لۆ خۆشەویستی دلان،ܩܒܩܥ ️ ﷺ
هەر بێئیش دانیشتی و تەماشای تیکتۆکی دەکەی وەرە هەندەک سەڵاواتی لێدە

اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌
💛🕌📿

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

30 Dec, 14:25


زۆرترین نزای پێغەمبەری خودا(ﷺ) ئەمە بوو.

رَبَنَا آتِنَا فِي الدُنْيَا حَسَنَةً وَفِي
الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَالنَارِ🤲🏻🫀.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

30 Dec, 13:26


اسلام و علیکم ورحمة الله وبرکاتە، کونە ئەزیزانم ان شاء الله بەتەماینە پرۆژەکی دابنێین جاا دەرێم با راینگۆش وەرگرم بزانم پێتان باشە لەسەر قورئان بی یان لەسەر فەرموودە بیت ؟؟
ئێستا لێرە دەنگدانەک دادەنێم بەژداربن

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

29 Dec, 13:52


کابراش هەیە یەک دوو مەتنی خیندیە و هەردەستی دەست دەکا بە تەکفیری خەلکی، ناگونجێ بەو شێوەیەش

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

29 Dec, 13:50


دوێنێ شەو لەلایڤەکەدا وتم: ئینسانی ژیر، ئەبێت سوود لەتەجرەبە و بیرەوەری و ژیانی زانایان ببینێت، تەمەن بەشی ئەوە ناکات، هەموو ڕێگا و فیکرەکان تاقی بکەیتەوە، ئەم هەمووە گەورەپێشەوا، لەکۆتایی تەمەندا فەرموویانە: کەس لەئەهلی قیبلە بە کافر نازانین.
نابێت ئەمەمان بۆ ببێت بە دەرس و عیبرەتی لێ بگرین؟!

کەچی پاش هەندێک، دەنگی کەسێک بڵاوبوویەوە، کە تەکفیری زۆرینەی زانایان ئەکات، بە بۆگەن و کەمتر لەپێڵاوەکانی ناویان ئەبات!
هەموو ئەمە، وەک دین و دڵسۆزی و حەقبێژی!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

29 Dec, 10:01


ئیلاهی ئەو دەستانەی بەرەو عەرشی تۆ بەرزکراونەتەوە بێ هیوایان مەکە🤲🖤

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

29 Dec, 03:45


ياڕەبی
داوای نەفسێکی ئارام و دڵێکی پر لە ئیمان و زمانێکی پڕ لەزیکرت لێ دەکەین

یاڕەبی
یارمەتیمان بدەیت سەرکەوین بەسەر هەموو کۆسپ و ناڕەحەتی و ناخۆشیەک و تاقی کردنەوەیەک


اللهـم آمـیـن یـارب العالمين..

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

28 Dec, 23:07


« بە ئاواتـم شەوێڪ بێـت و  ئـەوینـم
بـەدی بێــت و جەمالـی ئـەو ببینم »


‌اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌ 🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

28 Dec, 19:18


شیخ الدوسري

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

28 Dec, 15:16


پێغەمبەرماﷺ فەرموویەتی:
باشترینتان ئەو کەسانەن کەچی بۆ خۆی
پێ خۆشبێت بۆ براکەیشی پێی خۆشبێت

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

28 Dec, 14:43


هەڵمەتی ٤٠ رۆژ بۆ غەززە

هەولدەن ان شاء الله بەپێی توانای خۆتان بەژداربن، کەمترین شتە بتوانین لۆیان بکەین

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

28 Dec, 09:58


نموونەی ئەو کەسەی کارەکانی دوادەخات،
وەکو کەسێکە کە دەیەوێت دارێک هەڵبکەنێت، دەبینێت زۆر بەهێزە و ماندووبوونێکی زۆری دەیەوێت.
دەڵێت: ئەمساڵ وازی لێدەهێنم و ساڵی داهاتوو دەگەڕێمەوە هەڵیدەکەنم! لەکاتێکدا دەزانێت تا زیاتر بمێنێتەوە دارەکە بەهێزتر دەبێت و خۆیشی لاوازتر.

دەرس و کاری ئەمڕۆ مەخە سبەی!!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

28 Dec, 04:37


وەک ئیمام ئەحمد فەرمووی :-

ئەوەندە زیکری اللە تعالی بکەن تــا بووترێت ئەو کەسە شێتە..
(مسند امام احمد)

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

27 Dec, 20:21


◈گرنگی نوێژی وویتر..

لە ڕیوایەتی "موسلم" دا هاتیە ڪەوا پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: ئەوەی ترسا لەڪۆتای شەو هەڵنەستێ با نوێژی ویتر لەسەرەتای شەو بڪات، دواتر بخەوێت ..

وە ئیمامی شافعی رحمە الله دەڵێت:
هەرڪەس واز لە "نوێژی ویتر" بهێنێت، حاڵی خراپترە لەو ڪەسەی واز لەهەموو سوننەتەکانی شەو و ڕۆژ دێنێت ..!!!

گـرنگــی بـــەو نوێــژە بـــدەن.
چونڪە وەسیەتی(پێغەمبەری خوایەﷺ)

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

27 Dec, 13:10


لە کۆتا هەینی ئەم ساڵدا

خودایە داواکانمان بەدی بێنیت ولە گوناهی ئەم ساڵەمان خۆشبیت🤲🏻💛

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

27 Dec, 04:26


◈ بەرەڪەتی ڪۆڕی زیڪر

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ئەگەر بە باخچەڪانی بەهەشتدا تێپەر بوون تیایدا بمێننەوە ، فەرموویان : باخچەڪانی بەهەشت چییە ؟ ، فەرمووی : ڪۆڕەڪانی زیڪر .

" جامع الترمذي : ٣٥١٠ "

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

27 Dec, 00:55


شەو نوێژ+باران+دوعا=موعجیزە🔥.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

26 Dec, 18:27


جاا ئاگاداربن …..!!

هەتا دەتوانن دووربن لەو جۆرە ڤیدیۆیانە بەتایبەت تیک تۆک و ئینستگرام، رەنگە بلێی کاکە بەس بابەتی دینی تێدایە مەعلومە بە ڤیدیۆی ١٠ چرکە و ٢٠ چرکە فێری دین نابین

جا بەئەکید شتی دیکەشی دەکەویتە ناوێ وەک لە سەرێ مامۆستای بەرێز باسی دەکا بەتایبەت تیک تۆک با هەر لە ناو مۆبایلت دانەبی هیچ لە بابەتەکە ناگۆرێ ئەوەی دەگۆرێ خۆتی کە بەرەو لایەنەکی دەرونی رونتر دەچی

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

26 Dec, 18:23


پڕفیتنەترین و خراپترین شوێن لە سەدەی 21، ڕیڵ و پارچە ڤیدیۆیە کورتەکانی تۆڕەکانە، بەتایبەت تیکتۆک و ئینستاگرام.
گەورەترین هۆکارە بۆ تێکدانی مێشکی مرۆڤ و ژوورێکی تاریکە ئەوەی بکەوێتە ناوی و خوانەخواستە پەنجەی بەری بکەوێت، هاتنە دەرەوەی زۆر قورسە...
کەسی نەخوێندەوار و خوێندەوار و ئەهلی دین و زانست و بێ دین ناناسێت، ئەوەندە ڕاکێشەرە، زۆر بەهێز نەبیت لێی ڕزگارت نابێت!

چوار تایبەتمەندی ڕیڵەکان کە مێشک حەزی پێدەکات:
1- خێرایی
2- کورتی
3- زۆری و بێ کۆتایی
4- هەموو جۆرە بابەتێک و دروستکردنی هەستی جیاواز لە مێشک لە چەند چرکەیەک، کە تێکەڵ و پێکەڵ و وێرانی دەکات...
لە ماوەی دوو دەقە مێشک ئەزموونی هەموو ئەو هەستانە دەکات:
- ڤیدیۆیەکی دڵتەنگی
- ڤیدیۆیەکی کۆمیدی و فشقیات
- ڤیدیۆیەکی زانستی و ئایینی(ئەویش ئەگەر)
- ڤیدیۆیەکی خواردن دروستکردن
- ڤیدیۆیەکی سیاسی و شەڕ و پێکدادان
- ڤیدیۆی ئافرەتێکی ڕووت و ڤیدیۆی شەهەوات.

فەرموودەکەش دەفەرمووێ:
(ویلک لا تفتحە، فإنک إن تفتحە، تلجە).
هاوار بۆت نەکەی دەرگاکە بکەیەوە، هەر بیکەیەوە دەکەویە ناوی و نوقم دەبی!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

26 Dec, 16:14


حەجایبب شتی وا دەبینی کاکی موسڵمان لەسەر شاشە ولله ئەوەمان کردیە لۆ برا مەسیحیەکانمان پیرۆزبایان لێدەکەینن

ماشاء الله، غەلەتی کاکە ئەوە ئیشێمە نیە
جا خۆ لێ بەدوور بگرن، چشنا برای مەسیحی 😅

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

26 Dec, 06:08


استغفرالله ، سبحان الله ، الحمدلله ، لا إلە إلا الله ، الله أکبر ، لا حول ولا قوة إلا بالله.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

25 Dec, 22:01


سبەینێش پێنجشەممەیە هەوڵــدەن
لەڪاروانى ڕۆژووگرانی سبەینێ بــن
.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

25 Dec, 14:51


وەرە پێت بلێم پێویستە چ بکەی…

بەرە بەرە نزیکین لە سالی ٢٠٢٥ ، لەجیاتی ئەوەی فکر لە سەری سال و ئاهەنگ و ئەو شتانە بکەیەوە وەک باسمان کرد پەیوەندی بە مەی موسڵمان نیەو هەتا بەژداریکردن کوفرەکی گەورەیە

جاا وەرە تەماشایەکی خۆت بکە بزانە چت کردیە لە سالی ٢٠٢٤ بزانە شتەکت کردیە قیامەتت پێ دەولەمەند کردبی بزانە هیچ خویەکی باشت لەخۆت زیاد کردیە یان خویەکی خراپت لەخۆت دا نەهێشتبی…

یاان هەر وەک هەر سالەکی دی ژیانت هەر بخۆ و برۆیە هیچ ناکەی بەس دەخۆی و دەنووی وەک ئەوەی هیچ پێویست نەبی بکەی بەس ئەوانەبی بااا نەگەینە ئەو ئاستەی ئەو ئایەتەی الله بمان گرتەوە

[أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ] ئەمانە وەكو ئاژەڵ وان لەوەی كە سوود لە چاو و گوێ و دڵیان نابینن [بَلْ هُمْ أَضَلُّ] بەڵكو لە ئاژەڵیش وێڵ و سەرگەردانترن چونكە ئاژەڵ بەقسەى شوانەكە دەكات ئەگەر چى لە قسەیشى تێنەگات [أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ (179)] ئەمە ئەو كەسانەن كە بێ ئاگان لە ئایەتەكانی خوای گەورە.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

25 Dec, 13:56


ئیمە چاوەڕێی سەری ساڵ نین 🎄

چاوەڕێی مانگی ڕەمەزانین🌙🖤

اللهمَّ بَلِّغْنَا رَمَضَانَ لا فَاقِدِينَ وَلَا مَفْقُودِينَ

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

25 Dec, 03:38


“اللَّهُمَّ نور قلوبنا بنور هدايتك
كما نورت الأرض بنور شمسك”

“خوایە دڵمان ڕوناك بڪەوە بە ڕوناڪی هیدایەتت وەك چۆن ئەو زەوییەت ڕوناڪردوتەوە بە خۆرەڪەت🤲🏻

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

04 Dec, 20:55


٫٫ اجْعَلُوا آخِرَ صَلَاتِڪُمْ بِاللَّيْلِ وِتْرًا ،،

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

04 Dec, 16:33


«ئیمامی علی جوانی فەرمووە»»

«خراپ مەبە دوای دڵتەنگ ئەبیت
زۆر باشیش مەبە دوایی بێبەها ئەبیت»🌸🙌🏻

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

04 Dec, 11:37


المککة المکرمة

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

04 Dec, 11:35


اللَّـهُمَّ إِنِّــي أَسْـأَلُـكَ الْـهُدَى وَالـتُّقَـى وَالْعَفَـافَ وَالْـغِنَـى .

خوایە من داوای هیدایەت و خۆپاراستن لە تاوان و پاكێتی و دەوڵەمەندیت لـێ‌ دەكەم .


🌻

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

04 Dec, 05:08


سُبحَان الله وبِحمدهِ، سُبْحان الله العظِيم💙.!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

04 Dec, 02:35


بەڕاســتی  استغفراللە  ڪردن باشــترین خێـر و چـاڪەیە وە دەرگـایەڪی فراوانــە ..!!

هەرڪەسـێ هەسـتی ڪرد بە ڪەموکوڕی لە ذڪر و عیبادەت یـان ڕزق و ڕۆزیەکەی یـان دڵی بەرەوتـاوان و خراپـەیەڪ ڕۆیـی ..؟؟
ئـەوا بـا زۆر   استغفراللە بڪات ....!!!!

  ابـن تـیـمە   الفتاوی11/698

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

03 Dec, 19:49


تێڕامان لەم ئایەتەی اللە تعالی


﴿وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ‎۝‎ إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ﴾.

جوانترین نیعمەتی بەهەشت لە حۆرییەکان نییە، ئەگەر چی ئەمانە جوانن ...

وە لە ڕووبارەکانی نییە، گەرچی ئەمانە دڵڕفێن بن ...

بەڵکو لە بینینی خوای گەورەدایە ، کاتێك خەڵکی دەچنە بەهەشتەوە پێیان دەوترێت: هیچ شتێکی ترتان دەوێت پێتان ببەخشین؟
دەڵێن: ئەی ئەوە نییە کراینە بەهەشتەوە ، و لەجەهەننەم ڕزگارمان بووە و ڕوخسارمان گەشاوەتەوە ؟
پاشان پەردە لەسەر ڕووخساری خوای گەورە لادەچێت و بەبینینی پەروەدگاریان ئاشنا دەبن

ئەهلی بەهەشت هیچ شتێکیان پێنەبەخشراوە خۆشەویستتر بێت لایان هێندەی بینینی اللە تعالی...!

اللە تعالی لەبینینی خۆی بێبەشمان نەکات
💛

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

03 Dec, 05:05


• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : قیامەت بەرپا نابێت تاوەکو ئەو کاتەی پیاو بەلای گۆڕی پیاودا تێپەڕ ئەبێ و ئەڵێ خۆزگە لە جێی ئەوبام .

| صحيح البخاري ( ٧١١٥ ) |


• هۆکاری ئەم خۆزگە خواستنە بریتییە لە زۆربوونی بەڵا و فیتنە و ناخۆشییەکان پێش هاتنی قیامەت .

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

02 Dec, 19:22


شڪاو بیت، ئەو چاڪت ئەڪاتەوە.
ڕێگات داخراوبێت، ئەو ئەیڪاتەوه.
کارت قورس بێت، ئەو ئاســانی ئەڪات.
هیلاڪیت، ئەو قەرەبووی ئەڪاتەوە.

تەنهـا داوای لێبڪە و متـمانەت پێی هەبێت♡•

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

02 Dec, 17:13


بەداخەوە …

پێشتر کەسانەک هەبوون کەوا دژی حیجاب و نیقاب بوون وەدەیانگۆ تێکەلاویو هاورێیەتی کچ و کور ئاساییە کەسانەک بوون کەوا نەفام و نەزان بوون، بەلام ئێستا وەی لێ هاتیە ئەو کەسانەشی کە خۆیان بەکەسی ئاقل و تێگەیشت و لەدین دەزانن وادێنە سەرشاشەکان و دەڵێن کاکە تێکەلاوی و هاورێیەتی دروستە و ئیشکالی نیە،

جا داواکارم لەخوشک وبرایانی بەرێزم ئاگاداربن کەوا گوێ لەچ کەسانەک دەگرن شەرت نیە هەر کەسەک ئیدیعای ئەوەی کرد کە شارەزای دینە مانای ئەوەبی هەرچی گۆ دەبی بەدووی بکەوی، گوێت لەهەرکێ راگرت دەبی تەماشا بکەی پێچەوانەی قورئان و سونەت بوو یەکسەر دووردەکەویەوە و وەری ناگری ئەو قسەیە

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

02 Dec, 17:08


ئەو دوو خاڵە وەڵامی زۆربەی پرسیارەکانی پێدەدرێتەوە.

1- تێکەڵاوی و جلی ناشەرعی دوو حوکمی جیان و ئایەتی جیایان لەسەر دابەزیوە.
2- پێش و پاشی دابەزینی ئایەتی حیجاب دوو حوکمی جیان و ناکرێ ئەثەری پێش دابەزینی ئایاتی حیجاب و تێکەڵاوی بهێنی و بیکەیە بەڵگە لەسەر دروستیەکەی، هەروەک چۆن نابێت بەڵگەی مەشروبخۆری هاوەڵان بهێنیەوە پێش حەڕامبوونی مەشڕوب.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

02 Dec, 12:36


با موحاسەبەی نەفسی خۆمان بکەین پێش ئەوەی خودا موحاسەبەمان بکا….

بیکەنە حادەت شەوانە پێش ئەوەی بنوی(بخەوی) دانیشە و محاسەبەی خۆت بکە لەسەر ئەوکارانەی ئەورۆ ئەنجامت دایە ئەو تاوانانەی کردیتت ئەو شتانەی کاتت لێ نەفیرۆ دایە،

یان رۆژانە لەدوای نوێژ دابنیشە و تاواەکانت بەبیرخۆت بینەوە و داوای لێخۆش بوون بکە خوای گەورە لێخۆشبوو و میهرەبانە.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

02 Dec, 12:33


سفيان الثوري رحمه الله دەڵێ :

دانیشتم ڕۆژێک تاوانەکانم دەژمارد دەزانم گەشتنە هەزاران ، جا دەمووت : ئەی سفیان لە پێش الله دەوەستی پرسیارت لێ دەکات لە بارەی هەزاران تاوانەوە ؟ ئەوکات چی دەڵێیت ؟

والله گۆشتی ڕوخسارت لێ دەبێتەوە لە شەرمدا کاتێک شوورەییەکانت دەردەخەی بۆ الله

ئەی سفیان ئەمە ئەوانەن “ ئەو تاوانانەن “ کە بیرت کەوتوونەتەوە ، ئەی چی دەربارەی ئەوانەی الله هەژماری کردوون و تۆ لە بیرت کردوون

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

02 Dec, 02:25


بزانه‌ به‌ چیه‌وه‌ سه‌رقاڵیت؟

پێشەوا (الحسن البصري - رحمه الله ) دەفەرمووێت:

*ئاگاداربن لەو شتانەی کە سەرقاڵتان دەکات لە دونیادا، چونکە ھیچ کەسێک نیە دەرگایەک لە دەرگاکانی دونیا بکاتەوە بۆخۆی ئیلا دە دەرگا لە کردەوەی ئاخیرەتی بە ڕوویدا دادەخرێت.*

[ حلية الأولياء ].

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

01 Dec, 18:07


ئەی پەروەرێنم …
ئێمە نەسەبری ئەیوبمان ھەیە و نە رەنج کێشی
نوح یشین ، ھەموو دەست بەدوعا چاوەرێیین 🤲
وەک چۆن چاوەکانی حەزرەتی یەعقوب ی نابینات
روناک کردەوە ،
رووناکییەکیش دەربخە لە ئاسۆی تاریکستانی دڵەوە
يــا موجيبُ الدعواتِ .

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

01 Dec, 10:11


"کاتێ ئینسان تەماشای ژیان ئەکات لە ڕوانگەی"کاتی بوونی" وە ئەم تەنها ڕێبوارێکە تێ دەپەڕێت پێیدا ، بەشێوازێکی جیاواز تەماشای ژیان ئەکات ، ڕووداوەکان زۆر سادە وەرەگرێت کە بەسەری دێن ، زۆر ناوەستێت لەسەر نزمی و ئەوشتانەی پێویست ناکات کاتیان پێبدات ، پلەی فکری خۆی بەرز ئەکاتەوە بۆ ئاستێکی باڵاتر ئەویش "ئاخیرەتە" ئیدی هەموو شتێک بە میزانێکی درووست ئەپێوێت کە میزانی ئاخیرەتە"

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

01 Dec, 05:07


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

26 Nov, 09:23


ئەو کەسەی لە پەنهانیدا پەرستشی زۆر بێت، خوا لە کاتە تەنگانە و تاریکییەکاندا جێگیری دەکات.


الشیخ الطریفي
خوای گەورە ئازادی بکا

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

26 Nov, 07:40


نوێژی ضوحا لە بیر مەڪەن ئەگەر بتوانن بەتایبەت بچن لۆ ئەوەی لەمزگەوت ئەنجامی بدەن خێری عومرەیەڪی هەیە..

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

26 Nov, 02:55


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

25 Nov, 14:15


یاڕەبی خوایە گیان ..
دڵۆپ بە دڵۆپی ئەم بارانە ڕەحمەتە
ببێتە ڕەحمەت بەسەرمان
یاڕەب وەڵامی نزاکانمان بدەیتەوە
🌧️🤲🏻

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

25 Nov, 12:17


زیادی بکەن سوودی دەبی ان شاء الله، بارک الله فیکم

https://t.me/bedarkarawaydllan

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

25 Nov, 09:42


ئەگەر دانیشم و وردببمەوە بۆ ئەوەی سیستەمێکی پتەو دابنێم بۆ لەباربردنی توانای تەڵەبەیەک، بەجۆرێک هەرچی بەهرە و توانای عەقڵی هەیە لێی دابماڵم: ڕێک وەک سیستەمی ئێستای زانکۆ دایدەنێم.

ئەوەش مانای ئەوە نییە کە زانکۆ هیچ خێر و سوودی تێدا نەبێ، بەڵام ئەوەی هەیە لە خێر و بێری نیزامەکەی نییە، بەڵکو خێر و بەرەکەتی مامۆستایەکی لێزان یان قوتابییەکی لێزانە.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

25 Nov, 03:29


استغفر الله

سبحان الله

الحمدلله

لا إلە إلا الله

الله اکبر

لا حول ولا قوة إلا بالله

سبحان الله و بحمدە

سبحان الله العظیم


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ

كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللهُم َبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمََ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

25 Nov, 03:10


رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلاَةِ وَمِن ذُرِّيَّتِي رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاء

په‌روه‌ردگارا، خۆم و نه‌وه‌کانم بگێڕه ‌له‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌نجامده‌ری نوێژ بین به‌چاکی، په‌روه‌ردگارا، دوعاو نزام گیرا بکه‌..

🤲🏻💙

#نزای_قورئان

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

25 Nov, 02:32


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

24 Nov, 13:00


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

24 Nov, 11:59


هاوڕێیەتی کەسێک مەکە کە حاڵی بەرەو پێشترت نەبات،
و كەسێک قسەکانی بەرەو خودات نەبات!

شێخ سەعید الکملی دەڵێ:
حاڵت بەرەو پێش ببات واتە:
کاتێک حاڵی ئەو دەبینی و تۆش لەحاڵێکی کەمتەرخەمی، بەرەو حاڵی جددیبوون دەچی.
کاتێک لەحاڵی بێئاگایی،
دەتبات بەرەو حاڵی ئاگایی.
کاتێک لەحاڵی نەزانی،
دەتبات بەرەو حاڵی زانایی.
کە دەڵێ قسەکانی بەرەو خودات دەبات واتە: کاتێک کارێکی خراپ دەکەی، پێت دەڵێ ئەی هاوڕێکەم لە خودا بترسە!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

24 Nov, 09:40


دڵەکانتان مەکەنە گۆرستان بە دووری لە قورئان

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

24 Nov, 02:35


رضيتُ بِاللهِ رَبًّا, وَبِالإِسْلامِ دِينًا, وَبِمُحَمَّدٍ (صَلَى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نَبِيًّا
سێ جار (١)


واتە: ڕازی بووم بەوەی، کە (الله) پەرستراوم بێت و ئیسلام ئاین و بەرنامەم بێت و موحەممەدیش ( صلی الله علیە وسلم) پێغەمبەرم بێت).

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

24 Nov, 02:33


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

23 Nov, 15:15


ئیبن القیم دەڵێت...

خەمی دونیا هەڵمەگرە چونکە خودا هەیە.
وە خەمی ڕزق هەڵمەگرە چونکە لەلایەن خوداوەیە...
وە خەمی داهاتوو هەڵمەگرە لەبەر ئەوەی بەدەستی خودایە.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

23 Nov, 13:15


رێگەمەدە نامەی ئەعمالی ئەمرۆت بەتاڵ بێ، پربکە لە یادی الله

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

23 Nov, 09:49


ئێوە چ پەروەردەکراوێک بوون و چ پەروەردەیەکی موجاهیدانی قەسسامتان کردووە!

ئەو گوێڕایەڵییەی لەموجاهیدانی غەززەدا ئەبینرێت، ئەوەیە کە هەموو سوپاکانی جیهان و سامان و ئەکادیمیاکانیان فەشەلی تێدا هێناوە.

بیربکەرەوە، تۆ موجاهیدێکی قەسسامیت، دەیان سەربازی دیلی ئیسڕائیلت لەبەردەستە، کە خۆیان و سوپاکەیان، دەیان هەزاریان لێت کوشتووە، لەخزم و کەس و دایک و باوک و دۆست و فەرماندەکانت، بەڵام ئەبێت تۆ بەسەر خۆتدا زاڵ ببیت و فەرمانی سەرەوە جێبەجێ بکەیت و پەنجەیان لێ نەدەیت و خزمەتیان بکەیت!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

23 Nov, 08:05


زیادی بکەن بارک اله فیکم

https://t.me/garanawa1992

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

23 Nov, 07:05


◈ ئەو زیکرەی گەنجینەیەڪە لە گەنجینەڪانی بەهەشت . .

هەر كەسێك زیكری: (لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلاَّ بِاللَّهِ) زۆر دووبارە بكاتەوە، بۆی دەبێتە دەرگایەك لە دەرگاكانی بەهەشت، وەك لەو ڕیوایەتەدا هاتوە، پێغەمبەری خوا ﷺ بە یەكێك لە هاوەڵانی فەرموو: «أَلَا أَدُلُّكَ عَلَى بَابٍ مِنْ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ قُلْتُ: بَلَى، قَالَ: لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلاَّ بِاللَّهِ».

واتە: ئایا هەواڵت پێنەدەم لەبارەی دەرگایەك لە دەرگاكانی بەهەشت؟ هاوەڵەكە گوتی: با، فەرمووی: (لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلاَّ بِاللَّهِ).

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

23 Nov, 03:09


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

22 Nov, 10:23


سورةالكهف / نورٌ بين الجُمعتين.📖

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

22 Nov, 03:33


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

21 Nov, 18:37


لە شەو رۆژی جومعەدا هەزارر سەلاوات بنێرن بۆ خۆشەویستی دلان

ﷴﷺ

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🤎🕊️

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

21 Nov, 13:07


ئامادەیە 500$ بەکۆرسێکی TOT و گەشەپێدان بدات، تا ئێستا مانای نوێژ نازانێت و ئامادە نیە زنجیرەیەک لەسەر مانای نوێژ سەیربکات کە بەخۆڕاییە!
پرسیاریشی لێدەکەی دەڵێت: دەمەوێت لەڕێگەی گەشەپێدانەوە خزمەتی دین بکەم!

یان جارێکی تر لەمەجلیسێک داوای چەند زنجیرەیەکی شەرعیمان کرد: گەنجێک قیت بوویەوە و گووتی: من نامەوێ ببمە زانا، دەمەوێ لەڕێگەی پیشەی پزیشکیەکەی خۆمەوە خزمەت بە دین بکەم!
شایەنی باسە برای بەڕێز نە مانای نوێژ دەزانێت نە دەشزانێت قورئان بخوێنێتەوە، نە بچێتە سەفەرێکیش قەسر و جەمعێک دەزانێت بکات و مشەوەش دەبێت.
برای بەڕێز مەبە زانا، لەڕێگەی پسپۆڕیەکەشتەوە خزمەت بکە(هەرچەندە زۆر سیقەم بەو قسەیەش نیە و بۆنی قسەیەکی دونیایی لێدێت، دەتوانی لەدین و پسپۆڕی دونیاییش پێکەوە خزمەتبکەی)، بەڵام فێری ئەساسیاتی دینەکەشت ببە.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

21 Nov, 12:51


استغفر الله 🫀

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

21 Nov, 07:35


لای خۆیی خەممانە بەس حالمان هەر حالی پێش جەنگە !!💔

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

21 Nov, 07:35


وا ئوممەت لە جەنگێکی فرە میحوەر دایە، تەماشابکە بزانە تۆ لە حاڵەتی ئامادەباشی جەنگدای؟
بزانە چەند دەخەوی؟
چەند دەخۆی؟
چەند لە پیاسەی؟
چەند دوعا دەکەی و دەپاڕێیەوە؟
چەند هۆشیاری بڵاودەکەیەوە؟
چەند هەڵە ڕاست دەکەیەوە؟
چەند گومان دەڕەوێنیتەوە؟

چەند جار خەوت دەزڕێ؟
چەند دەبەخشی لە ماڵ و کات؟
چەند دەخوێنیتەوە؟ چەند فێردەبی؟ چەند پەندوەردەگری؟

یاااان، حاڵ هەر حاڵی پێش جەنگە و لە ژەمێکەوە چاوەڕێی ژەمێکی دیکە دەکەی و شەوان جێگای ڕۆژ و ڕۆژانیش جێگای شەوانت خۆش دەکەی؟!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

21 Nov, 03:29


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

20 Nov, 21:05


لە فێڵەکانی شەیطان دواخستنە !!

کەی تەوبەئەکەی ؟ بەیانی ؟
کەیدێ ئەو بەیانیە ؟!
هەندێک مان ئەوە بیست ساڵە نەهاتوە ئەو بەیانیە …..!

کەی قسە لەگەل ئەو برایەت دەکەی کە کێشەت لەگەلی هەیە؟
کەی صەدەقە دەکەی؟
کەی مزگەوت دروست دەکەی؟
کەی دەوەستی لە غەیبەت کردن ؟
کەی دەوەستی لە درۆ کردن ؟
کەی واز لە رەوشتی خراپ دێنی؟
کەی دەگەیتە شتی تر؟
سبەیی …. سبەی….

کەی واز لە جگەرە دێنی؟
کەی شەونوێک دەکەیت؟ ان شاء الله دەیکەیت!! ئێستا هەستە دەڵێ نا هەلدەستم ان شاء الله نیو کاتژمێر پێش نوێژی بەیانی ساڵێک دەیەوێ نیو کاتژمێر پێش نوێژی بەیانی هەلبستێ هەتا ئێستاش هەلنەستاوە خوا پاداشتی بداتەوە!

وەنازانم کەی هەلدەستێت، نەکەی شەیطان راوێژکارت بێ، ئاگاداربە با نەلێ سبەی چونکە دواخستنی تەوبە لۆ سبەی گوناهێکی نوێیە پێویستی بە تەوبەیەکی نوێ هەیە!!

تەوبە پێویستە دەستبەجێ بێت تەقبە واجبە دوای مەخە

لەدوای خوێندەوەی دەست بەجێ هەڵسەو تەوبەبکە ئازیزم

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

20 Nov, 19:57


📣مــــــــژدە …...  مــــــــــژدە📣

بۆ فێرخوازان و خوشڪانی ئازیزمان
وەک هەمیشە ناوەندەڪەمان ناوەندی تەقوا بۆ زانستە شەرعیەکان🌺

🔶➡️هه ڵدەستێت بە کردنەوەی گروپی پڕۆژەکانی ناوەندی تەقوا➡️

🌸سەرپەریشتیاری بەشی پڕۆژە:
🌸مامۆستا احـــلام🌸

📌پڕۆژەکە بریتیە لە خوێندنەوەی کتێبی(ثلاثة الأصول)🤔

📌تەنها تایبەتە بە خوشکان🌸

📌تاقیکردنەوە بە شێوەی گۆگل فۆرم دەبێ📝

📌لەکۆتایدا شەهادە دەدرێت بە  بەژداربوانی ئازیز🤍


📌 ان شاء الله هەرجارەو پرۆژەیەکمان دەبێت کاتی دەست پیکردن و کاتی تاقیکردنەوە دیاری دەکرێت
📃



🔖لینکی گروپی پڕۆژە🔖:⭕️👇

https://t.me/+Q2-eH9144RphNzUy
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍️لینکی گروپی گشتی ناوەندی تەقوا لەتلگرام و فیس بوک رۆژانە کارو چالاکیەکانمان دادەنیین

📌ختمەی ڕۆژانە📌

https://t.me/+w0kd7rw04y5mZTYy


لینکی فیس بوک📱

👇👇👇
https://m.facebook.com/groups/761420168732594/?ref=share&mibextid=NSMWBT


لینکی گشتی لەتلگرام📱

👇👇👇

https://t.me/+DvXnKzMNOwY4NzAy

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

20 Nov, 09:31


زۆر تایبەتە زۆررررر 🥹🕋🥹

شیخ الدوسري

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

20 Nov, 08:16


دەزانی چ کاتێک قۆناغێکی گەورەت لە تەڵەبی علم بڕیوە؟

ئەو کاتەی دوای داخستنی کتێبەکە، شوێنەوارەکەیت بەسەرەوە دەردەکەوێ، لە واقعبینیت، لە نوێژەکەت، لە زیکر و دوعات، لە ئەخلاق و حیلم و عیززەت و دڵساغیت بەرامبەر موسوڵمانان.

ئەو کاتەی مانگ تێدەپەڕێ و یەک تاکە ڕۆژیش نەبووە قوڕئانەکەت بێناز بخەی، ئەو کاتەی خۆت دەبینی لە غەیبەت ڕادەکەی

ئەو کاتەی لە کونجێکی حوجرەکە بە تەنیا دانیشتووی ئەو دوعایانە دەکەی کە پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ شەو و ڕۆژ دەیکردن.
ئەو کاتەی لە ناوبانگ و وەسف و سەنای خەڵک ڕادەکەی، ئەگەر یەکێکیش بێ ویستی خۆت مەدحی کردی، دڵت دەگوشرێ و خواخواتە زوو بیبڕێتەوە.

زۆری دیکە زۆر...

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

20 Nov, 04:18


الحمدُ لله الذي أَحْيَانا بعْدَ ما أماتَنا وإليه النُّشُورُ

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

20 Nov, 03:30


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

20 Nov, 02:59


استغفر الله

سبحان الله

الحمدلله

لا إلە إلا الله

الله اکبر

لا حول ولا قوة إلا بالله

سبحان الله و بحمدە

سبحان الله العظیم


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ

كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللهُم َبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمََ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

20 Nov, 02:58


شیخ الجهني

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

19 Nov, 16:26


“اللَّهُمَّ نور قلوبنا بنور هدايتك
كما نورت الأرض بنور شمسك”

“خوایە دڵمان ڕوناك بکەوە بە ڕوناکی هیدایەتت وەك چۆن ئەو زەوییەت ڕوناکردوتەوە بە خۆرەکەت.🤲🏻

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

19 Nov, 09:29


#ئیمامی_شافعی فەرمووی:
پێم خۆشە هەرچیەڪی ئەیزانم خەڵڪ لە منەوە فێری بن پاداشتی لەلای الله تعالی وەرگرم و ڪەسیش باسم نەڪات.

(التبيان في آداب حملة القرآن ٣٦)📚

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

19 Nov, 06:30


ئەو دەمەی دوای دابڕانـێڪی زۆر،
نوێژی
چێشتەنگاو ئەنجام دەدەیـت،

دوو پاداشتت بــۆ هەیــە،
یەڪەمیان ئەنجامدانی سوننەت،
دووەمیش زیندوڪردنەوەی ئەو سوننەتە.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

19 Nov, 02:19


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

18 Nov, 18:43


لەناو ئیمانداران دا پیاوانێک هەن ،،
راست گۆن لەگەڵ ئەو بەڵێنەی بە پەروەرێنیان داوە

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

18 Nov, 07:47


کوڕە تەوحیدیەکان کێن؟

ئەو کەسانەن کاتێ چۆلەکەیەک دەفڕی لەدارێکەوە بۆ دارێکی تر دەیانووت موخالەفەی سونەتت کرد هەی بیدعەچی،وە وتار و فەیسبووک و تلگرامیان پڕە لەڕەد و ڕدود لەسەر ئیمانداران بە جن و ئینسەوە،تەنانەت ڕەدی ئامادەکراویان بۆ حاڵەتی کتوپڕیش هەیە بۆ نموونە موسڵمانێک بچێتە سەر مەریخ و دەعوە بکات،پاکێجی ئامادەیان هەیە بۆیان(حەرەکی،بیدعەچی،حیزبی،
دەواجن،سۆفی،6436632 ناوی تر حازرن)

بەڵام بەرامبەر جیهادێکی ڕوونی حەقیقی کوفر و ئیمان شەش مانگ جارێ لەبەر عەیبە ئەنوسن،خوایە گیان برایانی موسڵمان لە جیهان و غەززە بپارێزە.

ئەی ڕۆڵە یاخوا چۆن ڕوو ڕەشی لای ئێمە و جەمعی ئیمانداران بوون لە دنیا،لە قیامەتیش ڕوو ڕەشی لای هەزاران لە موجاهیدان و ساڵحان بن کە دەستتان خستە ناموس و شەرەفیانەوە بە تەکفیر و تەبدیع.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

18 Nov, 02:16


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

17 Nov, 16:47


باشترین
قوتابخانە و فێرگە و کۆڕ و مەرکەز بۆ پەروەردەی منداڵەکەت
(ماڵەکەی خۆتە)
"ئەگەر زەویەکە لەبارنەبوو بۆ گەشەی ئەو تۆوەی چاندت تێیدا کردوە،ئاوی سازگار و پاکی هیچ کانیەک ناتوانن بەرهەمی تۆوەکەت پێ نیشان بدەن،إلا ما رحم ربی..."

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

17 Nov, 13:10


إبن تيمية دەڵێ : پێویستە فەرمانەکانی الله بە نەفس خاوێنی و سنگ کراوەییەوە وەربگرین ، بەندە دەبێ بزانێت کە الله فەرمانی بە هیچ شتێک پێ نەکردووە ئیللا چاکەی ئەوی تێدایە وە ڕێگری لە هیچ شتێک لێ نەکردووە ئیللا ئەنجامدانی ئەو شتە خراپەی تێدایە بۆی وە فەرمان پێکراو لە پێگەی ئەو خۆراکەیە کە ڕاگری ئەو بەندەیە ، وە ڕێگری لێکراو بە وێنەی ئەو ژەهرەیە کە لەناو بردنی لەش لە خۆ دەگرێ اهـ .

سەرنج بدە الله عز وجل سەرەتا فەرمانپێکراوەکان و قەدەغەکراوەکانی دیاری کردووە ئەوجا باسی چاکەی فەرمانپێکراوەکان دەکات و باسی خراپەی قەدەغەکراوەکان دەکات وە هەندێک جار هەر باسیشیان ناکات

چونکە مرۆڤ دەبێ پابەند بێت بە ئەمر و نەهی الله عز وجل دەبێ قەناعەتی کوللی بە ڕاستیتەتی و بە جێی هەموو ئەمر و نەهی ـەکی الله هەبێت دەبێت متمانەی تەواوی بە دانایی و زانایی الله هەبێت

مرۆڤ دەبێ هەموو فەرمانەکانی الله بەم جۆرە سەیر بکات هەموو شەریعەتی الله بەم جۆرە لێ بڕوانێت ، نەک خۆی دیاری بکات کە چی باشە و چی خراپە دواتر فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپە لەسەر ئەوە بونیاد بنێت

خۆی خراپە و چاکە دیاری بکات لەسەر ئەوەی باوەڕی پێیەتی ئەمە فەسادی دینیە ، گەڕانەوە بۆ فەرمانەکانی الله و قەدەغەکراوەکان تەنها دینە

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

11 Nov, 11:01


سەرقاڵی زانایان بە باسکردنی دین و ڕۆژی ئاخیرەتەوە و وازهێنانیان لە باسکردنی کاروباری دونیاو چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ژیانەوە، ڕیشەو پایەی عالەمانییەت بەهێز دەکات لە جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت.

الشیخ الطریفی
خوای گەورت ئازادی بکات

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

11 Nov, 02:51


دوعای باران بارین🌧️
(اللَّهُمَّ صَيَّباً نَافِعاً) .

دوعای ھەورە بروسکە⛈️
(سُبْحَانَ الَّذِيِ يُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ وَ المَلاَئِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِ) .

دوعای دوای باران بارین🌟
(مُطِرْنَا  بِفَضْل اللهِ وَرَحْمَتِهِ) .

دوعای با 🌪️
(اللَّهُمَّ إِنَّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا وَ أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا) .

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

11 Nov, 02:48


اللَّهُمَّ صَيِّبًا نَافِعًا
واتە: خودایە داوای بارانێکی بەسودت لێ دەکەم.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

11 Nov, 02:43


قورئان خۆراکی رۆح

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

10 Nov, 19:25


اللهم راحـة طويلة،
فـرح قريـب، و قلـبٌ راضي…

ئیـلاهی ئارامیـەکی زۆر درێـژ ،
دڵخۆشیـەکی نزیـک، وە دڵـێکی ڕازی…🤲🏻

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

10 Nov, 10:33


پرسیارەک دەکرێ لەسەر ئەو برادەرەی کە ئەو ماوەیە لەیوتوب ڤیدیۆیەکانی زۆر بڵاوە ئایا گوێی لێ بگیردرێ یان نا؟

وەکو خۆم پێم باش نیە کەس گوێی لێگریت چونکە کەسەکە فیتنە لەناو موسڵمانان بڵاو دەکاتەوە و مەنهەجەکی زۆر سەقەت بەرهەم دەینیت کە ڤیدیۆکردنە لەسەر هەر کەسەک بەدڵت نەبوو و بێی عەرزی بکەی و هەڵەکانی پارچە پارچە بکەی و بە خەڵکی پیشان بدەی و مەنهەجی جاسوسیش دروست بکەی لەناو موسڵمانان بەسەر یەکتر و ڕەخنە لە هەرچی مامۆستاو شێخ هەیە بگری و ناو و ناتۆرەی ناشرینیان لێ بنێی، ئیللا یەک دوانێک نەبێت کە شێخن بەلایەوە...
(بەکورتی و پوختی لە هیچ فلتەرەکی سوڕەتی حوجوڕات دەرناچی).
پێشتر ڤیدیۆی بەسوودی هەبوو، بەڵام ئەوماوەی مەنهەجی گۆڕایەو کەلکی گوێگرتنی نەمایە.
خوا هیدایەتی بداتن...

کاتی

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

10 Nov, 02:55


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

09 Nov, 17:37


شیخ عبدالله القرافي

إمام مسجد النبوي

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

09 Nov, 03:12


استغفر الله

سبحان الله

الحمدلله

لا إلە إلا الله

الله اکبر

لا حول ولا قوة إلا بالله

سبحان الله و بحمدە

سبحان الله العظیم


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ

كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللهُم َبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمََ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

09 Nov, 02:44


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

08 Nov, 18:46


« اللهم قرّب لقلبي كُل ما هو خير لي »

• خودایە هەر شتێك
کە خێری تێدایە لە دڵمی نزیك بکەرەوە..🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

08 Nov, 15:03


{ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ﷲِ يَسِيرٌ }

بڕوات هەبێت هەموو شتێک لای خــودا ئاسانە و هیچ مەحاڵێک بوونی نییە ..🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

08 Nov, 13:47


گوێبگرن ان شاء الله، سوودی هەیە!!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

08 Nov, 08:29


زیڪری (سيد الإستغفار):

لە‌ ‌بارە‌ی ئە‌م زیڪرە‌وە‌ پێغەمبەری خوا ﷺ فە‌رموویە‌تی: هەر ڪەسێك لە ڕۆژدا لە ناخی دڵیەوە بیڵێ، لەو ڕۆژەشدا بەر لەوەی ئێوارە دابێ بمرێ، ئەوە ئەهلی بەهەشتە، ھە‌روە‌ھا هەر ڪەسێك لە شەودا لە ناخی دڵیەوە بیڵێ، بەر لەوەی ڕۆژی بەسەردابێ بمرێ، ئەوە ئەهلی بەهەشتە.

دوعایەڪە بەم شێوەیە ؛

اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي، فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ».

واتە: گەورەترین و چاكترین پاڕانەوەی داوای لێخۆش بوون ئەوەیە، كە (بەندە) بڵێ: ئەی خودایە! تۆ پەروەردگارمی، جگە لە تۆ هیچ پەرستراوى دیكە نیيە (بە هەق)، وە تۆ منت دروست كردوەو من بەندەی تۆم، وە من تا بتوانم لەسەر بەڵێن و پەیمانەكەمم كە بە تۆم داوە، پەنا دەگرم بە تۆ لە خراپەی كردەوەی خۆم، وە دان دەنێم بە نیعمەتەكانت لەسەرم و دان دەنێم بە گوناهەكانم، لێم خۆشبە، بێگومان جگە لە تۆ كەس (بۆی نیيە لە گوناهی بەندەكان) خۆشبێ.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

08 Nov, 06:59


سورەتی کهف
نوری نێوان   دوو هەینی لەبیر مەکەن

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

08 Nov, 04:04


"عیلم هەر کات دەرگایەکی نوێی دەکەیتەوە،هەزار دەرگای داخراوی نەزانی خۆتت پێ نیشان دەدات لەو دەرگایەوە"

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

08 Nov, 03:44


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Nov, 18:56


‏﴿ وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَىٰ تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ ﴾
‏- سُبحان الله .
‏- الحَمد لله .
‏- لا إله إلا الله .
‏- الله أكبر .
‏- لا حَول و لا قوة إلا بالله .
‏- سُبحان الله و بِحمده .
‏- سُبحان الله العَظيم .
‏- أستغفِرُ الله الْعَلِيُّ الْعَظِيم وَأَتُوبُ إِلَيْهِ.
-لا إِلَهَ إِلا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ.
-اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ.
-يا مقلِّبَ القلوبِ ثَبِّتْ قلبِي على دينِك🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Nov, 18:35


لە شەو رۆژی جومعەدا هەزارر سەلاوات بنێرن بۆ خۆشەویستی دلان

ﷴﷺ

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🤎🕊️

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Nov, 07:54


چەندە هەستێکی خۆشە، ئێوارە ئەگەڕێیتەوە بۆ ماڵەوە و، بن دەستت پڕە لەچەند کتێبێکی نوێ!

نازانیت خۆت بۆ چێژی کاتی هەڵبژاردنەکەی یەکلا بکەیتەوە، یان کاتی دەستکەوتن، پارەدان، هێنانەوە، خوێندنەوە، تەواوکردن، دووبارەکردنەوە!

زۆرم سەیرم دێ لەحاڵی هەندێک لەزانستویستان، کە هەمیشە بۆڵەیان دێت لەدەست نرخی کتێب!
لەکاتێکدا نە (دار الضیاء) پێوەی داون، نە ئاگاداری گرانی کتێبە پزیشکییەکانن!

تێگەشتنم بۆ هۆکارەکانی گرانی کتێب هەیە، بەشێک قۆرخکاریشی تێدایە، بەڵام کاتێک ئەو هەمووە مەسرەفەی خواردن و بەرگ و بەنزین و ئیلائاخیریهیم لەپێش چاوە، هیچ لەسەر دڵم قورس نییە، کە (٨٥) هەزار بدەم بەم سێ بەرگە!

بەڵێ گرانە، فیعلەن گرانە، ئەمما خۆی بەرزە، دەزگای بەرزە، بەرگی چەرمی ئەڵمانی و کاغەزی یابانییە، کەسانێکی زۆر پێوەی ماندوون، کاریگەری هەڵاوسانی جیهانی و دیناری کووەیتی دەزگا کووەیتییەکەی لەسەرە.

ئەمما لەکۆتاییدا، تۆ عیلمت کڕیوە، عیلم، نەک خواردن و جلی فەوتاو و دڕاو و ڕزاو…
ڕەزیلی ناشرینە، بۆ ئەهلی عیلم زۆر زیاتر، لەعیلمدا بێ ئەندازە.

دڵنیابە، یەکێک لەهۆکارەکانی بەردەوامی ڕزقت، ئەو پارەیە لەبەدەستهێنانی عیلمدا سەرفی ئەکەیت.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Nov, 07:11


نوێژی چێشتەنگاو
بەنوێژی (الٲوابین ) ناسراوە.
خێری هەر 360 جومگەی لاشەیە
کاتەکەی پاش هەڵهاتنی خۆر تا پێش بانگی نیوەڕۆیە، کەمترینی دوڕکاتە..

الٲوابین: ئەوکەسانەن کە هەرکات گوناهێکیان ئـەنجامدا، یەکسەر تەوبە دەکەن و پەشیمان دەبنەوەو دەگەڕێنەوە لای خودا..

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Nov, 07:11


دەتەوێت بەهرەمەند بیت لەسونەتە بەرزەڪانی پێغەمبەری ئازیزمان ﷺ؟
دەتەوێت ببیت بەئەولیای خودای گەورە؟
دەتەوێت ئارامی و ئاسودەیی دڵ و دەرون بەدەست بهێنیت؟ دەتەوێت پارێزراو بیت لــــەتێکـــڕای پیلانەڪــانی شەیتــان.
دەتەوێت دوعایەڪانت قبوڵ بێت؟

زیڪر و یادی خودای گەورە زۆر بڪە.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

07 Nov, 02:44


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

06 Nov, 20:14


بزانن کە ئیسلام تەنها جوڵەکانی نوێژی ناوێت، بەڵکو خشوع وڕۆحی ناو نوێژەکە ئامانجە.

ئیسلام تەنها فێری شۆرینی دەم وچاو وغوسڵمان ناکات، بەڵکو پاکردنەوەی دڵ ودەروون لە کیبر وعجب وغرور ونیفاق وحەسەد مەطڵەبی گەورەیە.

ئیسلام بەتەنها درێژی ڕیشەکەت وکورتی پۆشاکەکەتی ناوێت، بەڵکو درێژی حضوری قەلب وحەمدی خوا وکورتی بیروهۆش ومەژغەڵەت بە غەیری پەروردگاری گەرەکە.

واجبات وسیما وشەعائیرە ظاهیر ودیارەکانی ئیسلام گرنگن، وپێویستە پێیان جیابینەوە لە غەیرە موسوڵمان..
بەڵام لە حەقیقەتدا ئەوەی تۆ دەکاتە مرۆڤێکی ڕەببانی وبۆخوا سوڵحاو سەرنجدان وتەرکیزخستنە سەر دیوە نادیارەکەمانە کە دڵ وڕۆح ودەرونمــــــانە.

✍️ مەبەست کاژاوی
https://t.me/mabastkazhawy

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

06 Nov, 17:41


چاکترین ڪار چ ڪارێڪە

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی؛ أَفْضَلُ الأَعْمَالِ: الصَّلاَةُ لِوَقْتِهَا، وَبِـــرُّ الوَالِدَيْـــنِ .

واتە‌: باشترین ڪردە‌وە‌ بریتین لە‌ :
نوێژڪردن لـە ڪاتى خۆى و
چاڪەڪردن لەگەڵ
دایڪ و باوڪ

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

06 Nov, 08:20


استغفر الله

سبحان الله

الحمدلله

لا إلە إلا الله

الله اکبر

لا حول ولا قوة إلا بالله

سبحان الله و بحمدە

سبحان الله العظیم


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ

كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللهُم َبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمََ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

06 Nov, 08:19


فەزڵەڪەی وەڪ ئەوەیەسەدەقەت بەرامبەر ھەر ئەندامێڪ لەئەندامەڪانی لاشەت ڪردبێت ..وەبەنوێژی تەوبەڪاران ناسراوە. ئەم نوێژە سونەتێڪی موئەڪدەیەو
پێغەمبەری خوا ﷺبەردەوام ڪردوویەتی.
ئەمە نوێژی چێشتەنگـاوە...!!

تۆش ڕۆژانە بیڪەو ئەو فەزڵە بەدەست بێنە.

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

06 Nov, 02:38


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

05 Nov, 16:33


زیادی بکەن بارک الله فیکم

https://t.me/emandaran123

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

05 Nov, 05:42


شیخ عبدالله بن عواد الجهني

سورة الإخلاص ، بە خوێندنی ٣ جار
پاداشتەکەی وەک ئەوە وایە قورئانی پیرۆزت خەتم کردبێت .

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

05 Nov, 01:49


شیخ یاسر بن راشد الدوسري

سورة طــە

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

04 Nov, 18:31


لە نیشانەکانی تەوفیقی رب العالمین بۆ عەبدەکەی،ئەوەیە تێی بگەیەنێت،کە ئەم علمە شەریفە تنۆک تنۆک و وردە وردە ئینسان ئەتوانێ فێری بێت و هەرگیز بەیەک جار و ماوەیەکی کەم بەدەست نایەت، تاکو دوای ساڵانێ ئەم تنۆکە کەمانە دەبنە بەحرێک لە عیلم،هەروەک چۆن لافاو بریتیە= لە چەند تنۆکێکی بارانی بچووک بەڵام [بەردەوام].

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

04 Nov, 15:14


أَسْتَغْفِرُ اللّٰه 🤎

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

04 Nov, 15:04


رَبِّی اِنّیۡ لِمَاۤ اَنۡزَلۡتَ اِلَیَّ مِنۡ خَیۡرٍ فَقِیۡرٌ🤲🏻
پەروەرگارا بەڕاستی خێرو بێری زۆرت بەسەرا ڕژاندوم بەڵام ھێشا ھەژارم ئاتاجی بەخششی زیاترم

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

04 Nov, 13:59


السلام علیكم، جۆینی ئەم كەنالە بن
تایبەتە بە فەرموودەی پێغەمبەری خوا ﷺ و سەحابە و سەلەفی ساڵح و زانایان
📚🖤.

https://t.me/regai_haqq

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

04 Nov, 08:26


گەیشتومە بە جوزئی...
لە جوزئی...
ئەمـە لەنێوان خۆت و خودادایە.

باسکردنی عیبادەتـەکانت و نهێنیەکانی بۆ خەڵکی،
دەبێتە هۆی ئەوەی ماوەیەک لێی بێ بەش بیت و
نەتوانی ئەنجامیان بدەیت

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

04 Nov, 01:48


😊🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

03 Nov, 19:03


"خێراترین ڕێگە بۆ بەدەستهێنانی عیلم و کارامەیی لە بوارێک بریتیە لە هێواشی"

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

26 Oct, 02:29


🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

25 Oct, 09:34


نوری نێوان دوو هەینی لەبیر مەکەن

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

25 Oct, 02:15


دەستپێکی رۆژێکی نوێ 🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

24 Oct, 17:48


شیخ ولید الشمسان

إمام حرم المککة المکرمة

ﷴﷺ

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

24 Oct, 17:47


شیخ الدوسري

إمام و خطیب حرم المککة المکرمة



ﷴﷺ

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🤎🕊️

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

24 Oct, 17:44


لە شەو رۆژی جومعەدا هەزارر سەلاوات بنێرن بۆ خۆشەویستی دلان

ﷴﷺ

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🤎🕊️

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

24 Oct, 17:43


قال ابن رجب الحنبلي: ألا إنَّ شهرَكم قد أخَذ في النَّقْص، فزيِدُوا أنتم في العمل، فكَأَنَّكُم بِهِ وقد انصرف فكل شَهر فعسى أن يكون منه خلف، وأما شهر رمضان فمن أين لكم منه خلف .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
| طائف المعارف: صـ ٢٢٩ |


ابن رجب الحنبلي دەڵێت: لێرەدا مانگەکەتان مانگی ڕەمەزان دەستی بە کەمکردنەوە کرد، ئێوەش دەست بە زیادبوون بکەن لە کار و کردەوە و عیبادەتەکانتان، وەکو ئەوەی هەر چرکەیەك دوا چرکەی ئەم مانگە بێت، چونکە هەموو مانگێك لەوانەیە مانگێکی شوێنگرەوەی هەبێت، بەڵام مانگی ڕەمەزان چ مانگێك شوێنی ئەگرێتەوە .....!!!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

24 Oct, 14:40


شەوی هەینی واتا سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەرمان محمد (ﷺ) هەر سەڵاواتێکت لای خودا بە دە سەڵاوات وەڵامدەدرێتەوە ئەزیزم 🤲🏻💐

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ..🌸🤍





🦋💙

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

24 Oct, 02:00


قورئان=ژیان

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

23 Oct, 10:11


پێغەمبەری خوا ️ ﷺ ؛ ڕۆیشت بەلای
عبد️الله ڪوڕی مەسعود رضی الله عنە
ڪــەخــەفـــەت بــاربــوو...
پێیی فەرموو ؛ خەمەڪانت زۆر مەڪـە
ئەوەی قەدەری تۆبێت ئـــەبێـــت.!
ئەوەی رزقی تۆش بێت پێت دەگات.!

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

23 Oct, 06:53


لێرە دا شیخ علي جابر
خوای گەورە لێی رازیبێت کەوا پێش نوێژی ناو حەرەمی مککە بوو ، لێرە ئەگاتە ئایەتێک کەوا سوجدەی تیلاوەی تێدایە ،
گەر سەیری دواوەی بکەی شیخ عبدالله خیاط لەدواوەی نوێژ ئەکات خوای گەورە لئیان رازیبئت

شیخ عبدالله خیاط بەهۆی تەمەن و پەکەوتەو نەخۆشی بە دانیشتنەوە نوێژ ئەکات بەڵام کە ئەگاتە ئایەتی سوجدەی تیلاوە هەوڵی تەواو هەڵسانەوە ئەدات تاوەکو لەهەڵسانەوە بجێتە سوجدە لەبەر گەورەیی ئایەتەکە و گەورەیی و رێز لە پەروەرێن بگرێت ،،،،،،،،،،،،

شەیطانی لەعین بە نەبردنی سوجدەی رێز لەدین دەرجوو کافر بوو

ئەی ئەگەر ئێمە رۆژانە لە نوێژەکانماندا سوجدەکانمان رێک نەبێت بۆ پەروەرێن بەیەقینەوە نەبێت ج جیاوازیەکمان هەیە لەگەڵ بئ باوەڕاندان
………..!

الله تعالی هیدایەتمان بدات و لە جاکەکاران و نوێژ کەران بین ….
🤲🏻🥹🕋

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

23 Oct, 02:17


جا ژیانێکمان لۆ چیە دوور لە خودا 😅

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

22 Oct, 12:00


دەبێت خۆمان لە چارەڕەشی دەردی نەزانی ڕزگار بکەین

نەزانی گەورەترین دوژمنی هەموو میللەتێکە” لە دێرە شعرێکدا زۆر بە جوانی پەسنی دوژمنی راستەقینە دەکات و دەڵێ:

ئەی دوژمنی راستەقینە - مەبەست لێی نەزانینە” تۆ دەبێت بکوژرێیت، تۆ ئەو دەستەی کە دوژمنەکانمان بەسەر ئێمەدا سەریدەخەیت

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

22 Oct, 01:57


دڵت ئارام بکە بەم قورئانە 🤍

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

21 Oct, 18:36


#تزكية  | ٣٥ |


حَدَّثَنِي عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ صَالِحٍ، ذَكَرَ ابْنُ قُسَيْمٍ، قَالَ: كُنْتُ عِنْدَ ابْنِ شُبْرُمَةَ، فَقَالَ رَجُلٌ: أَلا أُحَدِّثُكَ بِحَدِيثٍ بَلَغَنِي عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ؟، قَالَ ابْنُ شُبْرُمَةَ: هَاتِ، رُبَّ حَدِيثٍ حَسَنٍ جِئْتَ بِهِ . قَالَ: أَرْبَعٌ لا يُعْطِيهِنَّ اللَّهُ إِلا مَنْ أَحَبَّ .
قَالَ ابْنُ شُبْرُمَةَ: مَا هُنَّ ؟
قَالَ: الصَّمْتُ، وَهُوَ أَوَّلُ الْعِبَادَةِ،
وَالتَّوَكُّلُ عَلَى اللَّهِ،
وَالتَّوَاضُعُ،
وَالزُّهْدُ فِي الدُّنْيَا .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
| التوکل على الله لابن أبي الدنيا: ٦ |


پیاوێك بە ابن شبرمة فەرموو: حديث ـێکت بۆ بگێرمەوە لە رسول اللە | عليه الصلاة والسلام |، ئەویش فەرموو: بەڵێ، زۆر جار حديثی جوانمان لە رسول اللە | عليه الصلاة والسلام | بۆ دەگێریتەوە، فەرموو: چوار سیفەت هەیە اللە | عز وجل | نایدات بە هەموو کەسێک ئیلا خۆشی دەوێت .
ابن شبرمة فەرموو: چین ئەو چوار سیفەتە ؟
فەرموو: بێدەنگی و کەم قسەکردن کە لە پێش ترینی عیبادەتەکانە ئیلا لە خەیردا نەبێت،
پشت بەستن بە اللە | عز وجل |،
بێ فیز و خۆ بەکەمزانین،
دونیا نەویستی،

| ئەم چوار سیفەتە لە هەر کەسێکدا هەبێت و اللە | عز وجل | دابێتی بە هەر کەسێک ئەوا بێ گومان ئەو کەسە لە خۆشەویستانی اللە ـیە |

لەپێناو خودا🤲🏻🩵

21 Oct, 16:55


پەیامی ئەمشەوم بۆتۆ 🤍

یەعقوب بە کۆمەڵێک خەفەت و
ناڕەحەتیدا تێپەڕی ، بەڵام چیرۆکەکەی بوو بە ئەشکەوتێک ، هەموو کەسێکی خەمبار پەنای بۆ ئەبات !

با چیرۆکی تۆش لەگەڵ خەم و ئازارەکاندا بەو شێوەیە بێت ،
«بێ ھیوا مەبە» لەوانەیە خودای گەورە بەم نزیکانە ھاوشێوەی دڵخۆشی یەعقوب و یوسف بەتۆش ببەخشێت