دەنگی شەقام @dangyshaqam Channel on Telegram

دەنگی شەقام

@dangyshaqam


دەنگی شەقام سەکۆیەک دەبێت بۆ گەیاندنی دەنگی هەموان

دەنگی شەقام (Kurdish)

دەنگی شەقام چەندین ساڵی وەرزی دەنگە سەرکەوتوو دەبینێت. لەم سەکۆیەدا دەتوانیت دەنگی هەموان بشنویت و بەرقەوەی خەڵکی تایبەت بە خۆی بیانی بکەیت. دەنگی شەقام چاودێرانی کردارەکانی چالاکی و هونەری دەنگەکانی شەگرت. ئەم سەکۆیە بۆ لەوانەی دەتوانن دەنگە خۆیان بەرەوپەڕی بەردەست بکەن و پاراستنی هێشتا لەسەر دەنگە شەقام زیاد بکەن.

دەنگی شەقام

28 Dec, 20:29


🔺سۆران عومەر - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

"12 رۆژە مووچەی مانگی 11 هاتووە بۆچی دابەشیناكەن”

🔹12 رۆژە پارە بۆ مووچەی مانگی 11 لە بەغدادەوە هاتووە بۆ هەرێم، ئەگەر مووچەی مانگی 10تان پێنەداوە بۆ دابەشیناكەن

🔹بۆ هێندە دژی ئەو میللەتەن و مووچەكەی بە بارمتە دەگرن؟.. ویژدانتان ئەگەر ماوە با جارێك ئازارتان بدات كە خەڵك بەو زستانە بێ نەوت و بێ كارەبا و بێ بازاڕ و بێ پارە و قەرزدارە

🔹لە رۆژەكانی كۆتایی ساڵداین، بەڵام هێشتا حكومەتی هەرێم مووچەی دوو مانگی كۆتایی ساڵی دابەشنەكردووە و چارەنووسی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردووی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم هێشتا نادیارە.

دەنگی شەقام

28 Dec, 18:14


🔻ئەدهەم بارزانی بۆ بافڵ تاڵەبانی:

“دۆخی ئێستای کوردستان بەرەو قۆناغێکی دیکەی گۆڕانکاری گەورە و ھەستیار هەنگاودەنێت”

🔸دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی بۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی:

بۆ برای بەڕێزم/ کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
سڵاوی خواتان لێبێ

نامەی پیرۆزبایی بەرێزتان دوێنێ ٢٧-١٢-٢٠٢٤ بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ بە دەستمان گەیشت..
گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابتان و خانەوادەی بەڕێزتان و تەواوی سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەم.

ئومێدەوارم هەموو کات و ساڵێک تان بەخۆشی و شادی و بەختەوەری بێت، لەخوای گەورە داواکارم ساڵی داهاتوو پڕ لەخۆشى بێت بۆ هەموولایەک و بەدووربن لەناخۆشی.

ئەوەی کە لای ئێمە روونە دۆخی ئێستای کوردستان بەرەو قۆناغێکی دیکەی گۆڕانکاری گەورە و ھەستیار هەنگاودەنێت، بۆیە پێویستە هەموومان پێکەوە کار بۆ جێبەجێ کردنی داخواز و خواست و پێداویستیەکانی گەلی کورد و کوردستانیان بکەین.
ئەمە ٣٣ ساڵە لە باشوری کوردستان میللەتەکەمان بەهۆی کۆمەڵێک بابەتی دروستکراوەوە لە لایەن دسەڵاتەوە دەناڵێنێت.

بۆیە بەردەوامی ئەم بارودوخە و چارەسەرنەکردنی کێشەکان خەریکە دەبێتە هۆکارێک کە میللەت چاوێک بەکۆی پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ دەسەڵاتدا بخشێنێتەوە.
جارێکی تر ھەر بمینن بە کامەرانی.

براتان
ئەدهەم بارزانی
٢٨-١٢-٢٠٢٤

دەنگی شەقام

28 Dec, 16:45


🔺جەبار گۆران - وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی:

"دوای سەری ساڵ بەهای دۆلار دادەبەزێت"

🔹بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەهۆی سەری ساڵ بووە كە بەشێك لە بانكەكان سەرقاڵی پاكتاوی دارایین و مامەڵە راییناكەن و لەهەمانكاتدا گەشتیاران گەشتدەكەن كە خواست لەسەر دۆلار زیادیكردووە و دۆخی سیاسیش كاریگەری لەسەر نرخەكەی هەبووە

🔹بە گرتنەبەری ئەو رێكارە و كەمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلار چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار داببەزێت.

دەنگی شەقام

28 Dec, 14:21


🔻شێرکۆ جەودەت - ئەندامى سەرکردایەتی یەکگرتوو:

"پابەندین بە بڕیارى ئۆپۆزسیۆن بوون و بەشداریى لە حکومەتى داهاتوو ناکەین"

دەنگی شەقام

28 Dec, 13:58


🔻بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەدهەم بارزانی:

"بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاسەی ئێوەو و کەسوکارە بەڕێزەکەتان دەکەم"

🔸دەقی پیرۆزبایی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەدهەم بارزانی:

🔹بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاسەی ئێوەو و کەسوکارە بەڕێزەکەتان دەکەم. هیوادارم ئەم بۆنەیە بە دڵخۆشی و کامەرانی بەڕێبکەن و دەسپێکی ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن بێت.

🔹ئومێدەوارم ساڵی نوێ سەرەتایەک بێت بۆ کۆتایهێنان بە سەختییەکان و دەسپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە بەڕێوەبردن و حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان و ژیانێکی ئارام و شایستە بۆ خەڵکەکەمان دەستەبەر بکەین.

🔹بارودۆی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەش وا دەخوارێ هەموولایەک بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە کاربکەین بۆ فەراهەمکردنی رەوشێکی ئارام و سەقامگیر و هەنگاونانی زیاتر بۆ بەرەو پێشبردنی کوردستانێکی ئاوەدانتر.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

دەنگی شەقام

28 Dec, 12:49


🔺موسەننا ئەمین - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

“ناکرێت خۆت ناوبنێیت حکومەت و مووچە نەدەیت”

🔹پێویستە لەسەر حكومەتی هەرێم مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی مووچەخۆرانی هەرێم بدات "لەو پارە مۆڵكراوانەی كە ئێمە دڵنیاین هەیەتی

🔹داهاتەكانی حكومەتی هەرێم لە ناوخۆ و نەوت و دەروازەكان لە كوێیە؟ و سەبارەت بە دواكەوتنی مووچەش وتی، ئەگەر حكومەتی ناوەند جارێك تاوانبار بێت، حكومەتی هەرێم 10 جار تاوانبار و بەرپرسیارە، ناكرێت ناوی خۆت بنێیت حكومەت و مووچە نەدەیت

🔹پێویستە خزمەتگوزارییە تەندروستییە سەرەتاییەكان بۆ هاوڵاتییان دابینبكرێت، دەبێت رێگری لەو جۆرە كارانە بكرێت، میللەت زیندوو بێت و بچێتە سەر شەقام، چونكە ئەوە سوكایەتییە بە مافی خەڵك.

دەنگی شەقام

28 Dec, 11:38


🔺ساتی هاتنی ئەو پارەیەی ئەمرۆ بەغدا بۆ مووچەی مانگی 11 هەرێم ناردی.

دەنگی شەقام

28 Dec, 11:22


🔺ئەندام پەرلەمانێکی كوردستان:

"بەغدا 631 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم کرد"

🔹بڕی 631 ملیار دینار بۆ مانگی 11 نێردراوە و بڕیاری ناردنی پارەی مووچەی مانگی 12 و 430 ملیار دیناری تەواوکاریش هەیە و بڕیارە لە سبەی یاخود دوو سبەیدا بنێردرێت

🔹لە 15ی مانگی 12 بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 11 و ناردنی 430 ملیار دیناری تەواوکاری دراوە و بڕیارەکە بەردەستە و 11 رۆژە 631 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە.

دەنگی شەقام

28 Dec, 11:17


🔻عەباس عێراقچی - وەزیری دەرەوەی ئێران:

" دەمانەوێت سەقامگیری و ئارامی لە سووریا بێتەدی و دوور بێت لە ئاژاوەگێڕی"

دەنگی شەقام

28 Dec, 09:05


🔺جومانە غەلای - وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان:

“سبەی شایستە دارایەکانی کارمەندانی سەر سندوق دەگاتە هەرێم”

🔹سبەینێ یەکشەممە لە رێگای بانگی TBI یەوە، شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەگاتە هەرێم

🔹دوای گەیشتنی پارەکە نوسینگەکانی کۆمسیۆن لە هەرێم پارەکە وەردەگرن و بەسەر ئەو کارمەندانەندا دابەشیدەکەن کە بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردبوو.

دەنگی شەقام

28 Dec, 08:41


🔻م. تاهیر بامۆکی:

" وەزعی کوردستان و عێراق بشێوێت بەخوا لە هەموومان تێک دەچێت"

دەنگی شەقام

27 Dec, 20:40


🔺نەجمەدین محەمەد - ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران:

"دەبێت تەوتین تەنها لە بانكەكانی رێگای رەشید و رافیدەینەوە بێت"

🔹دەبێت مووچەكانمان تەنها لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە بێت و تەوتینكردنی مووچە لە بانكی ئەهلی بە هەموو شێوەیەك رەتدەكەینەوە و پێویستە پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە.

دەنگی شەقام

27 Dec, 18:58


🔻وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هەرێم:

"له‌ ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی پارچه‌ زه‌وی"

دەنگی شەقام

27 Dec, 18:25


🔺بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق:

"گەردەلوول و زریانی بەهێز بەڕێوەیە و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانتان دابخەن"

🔹دووربكەونەوە لە وایەری كارەبا كە شۆڕبووەتەوە و مەترسیی پچڕانیان لەسەرە و لە هەمانكاتدا داوادەكات هاوڵاتییان لەو باڵەخانانەش دووربكەونەوە كە مەترسیی رووخانیان لەسەرە

🔹شۆفێران ئاگاداری هێماكانی هاتوچۆبن لە كاتی بای بەهێزدا كە مەودای بینین كەمدەكاتەوە لە ماڵیشەوە دەرگا و پەنجەرەكان دابخەن بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكان

🔹هاوكات داواش لە هاوڵاتییان دەكات لە تابلۆكانی ریكلام دووربكەونەوە.

دەنگی شەقام

27 Dec, 18:24


ئەنجامی هایفۆ دوای ١ جەلسە✔️

بە سەرپەرشتی‎ دكتۆر(طه قادر محمود)خاوەنی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا لە بواری پێست و جوانكاری و لەیزەر

_______________________

‌‎سلێمانی-سەرچنار، بەرامبەر ئاسایشی سەرچنار 📍
‌‎خوار مەڵبەندی تەندروستی سەرچنار

‌‎📲:بۆ ناو تۆماركردن

07708255656
07708255959
07509797574

يشرفi عليه الدكتور (طه قادر محمود) الحاصل على
الدبلوم العالي في الجلد والتجميل والليزر

السليمانية-سرجنار، مقابل امن سرجنار 📍
اسفل مركز صحي سرجنار

:احجزي استشارتكِ الآن

07708255656
07708255959
07509797574

دەنگی شەقام

27 Dec, 15:00


🔺میدیاكانی عێراق:

“حكومەتی عێراق بڕی یەك ترلیۆن و 200 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12 بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت”

🔹بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم كە تێیدا هاتووە، بڕی یەك ترلیۆن و 200 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12 بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت و پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان 996 ملیار دینارە و لە هەمانكانكاتدا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 200 ملیار دینار وەكو تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 دەنێرێت

🔹ناردنی بەشێك لە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەكەوێت ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە

🔹پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردبووەوە كە بڕی 631 ملیار دینار وەكو تەموویلی مووچەی مانگی 11 لەلایەن بەغداوە نێردراوە.

دەنگی شەقام

27 Dec, 14:12


🔺بانكی ڕافیدەین:

“قەرزی بچووك بە بڕی 5 ملیۆن تاوەكو 25 ملیۆن دینار بە هاووڵاتییان دەدرێت”

🔹خوازیاران دەتوانن لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە داواكاری پێشكەش بكەن.

دەنگی شەقام

27 Dec, 12:23


🔺دارا سێكانیانی - ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

“نابێت لەئەمساڵدا هیچ مووچەیەکی فەرمانبەران بفەوتێت”

🔹بەهۆی ئەو پاڵپشتە بەهێزانەی كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیەتی نابێت ئەمساڵ هیچ مووچەیەكی فەرمانبەران بفەوتێت، بەتایبەت بڕیاری دادگای فیدراڵی هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی پابەند كردووە بە خەرجكردنی مووچە و جیاكردنەوەی لە ململانێ‌ سیاسییەكان

🔹ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا باشترین دەستكەوتە كە فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێم بەدەستیان هێناوە هاوكات لە ماددەی 14ی دەستوری عێراق ئاماژە بەوەدراوە كە هەموو هاووڵاتیانی عێراق یەكسانن لە ماف و ئیمتیازاتدا بەوجۆرەش چۆن مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دابیندەكرێت پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دابینبكرێت.

دەنگی شەقام

27 Dec, 11:05


🔺تەیف سامى - وەزیرى دارایى عێراق:

“داهاتی نانەوتی بنێرن تا مووچەی مانگی 12 و تەواوکاری مانگی 11 بنێرم”

🔹خەرجکردنى پارەى مووچەى مانگى 12 و تەواوکاریى مووچەى مانگى 11ـى بەستووەتەوە بە رەوانەکردنى داهاتى نانەوتیى شەش مانگى دووەمى ئەمساڵ، لەلایەن حكومەتى هەرێمى کوردستانەوە

🔹بەپێی زانیارییەکان - بەغداد لەمانگى حەوتى ئەمساڵەوە هەموو مانگێک هۆشداریى داوەتە وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە داهاتى نانەوتیى مانگانە بنێرن تاوەکو گرفت بۆ ناردنى مووچە دروست نەبێت، بەڵام هەرێمى کوردستان نەیناردووە و خەرجکردنى مووچە، هەوڵ و فشارى سیاسیى پێویستە لە ئاستى باڵاى هەرێمى کوردستان و تاوەکو ئێستا بۆچوونى تەیف سامى ئەوەیە، حکومەتى هەرێمى کوردستان داهاتى نانەوتیى رەوانەى بەغداد بکات، ئامادەیە مووچەى مانگى 12 و تەواوکاریى مانگى 11ـى خەرج بکات.

دەنگی شەقام

27 Dec, 08:33


🔺سەڵاحەدین بەهادین:

“ئەگەر سوریا لەگەڵ شۆڕشگێڕەکانی دنیا پەیوەندی دروست نەکات سەرکەوتوو نابێت”

🔹گەلی سوریا بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت

🔹پێویستە مافی کورد لە چوارچێوەی دەستوری سوریا دیاری بکرێت.

دەنگی شەقام

27 Dec, 08:09


🔺سایتی شەفافیەت:

“داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکە 13 ملیار دینارە”

🔹داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڕی 12 ملیار و 290 ملیۆن و 505 هەزار و 186 دینار بووە

🔹داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 12 ملیار و 290 ملیۆن و 505 هەزار و 186 دینار بووە، بەجۆرێك كە 84%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 16%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.

🔹رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی

🔹ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

دەنگی شەقام

26 Dec, 20:30


🔻كاروان یاروه‌یس - پەرلەمانتاری یەکێتی عێراق:

"پێدانی نەخۆشخانە حکومیەکان بە کەرتی تایبەت وەزعی خەڵک خراپتر دەکات"

🔹پێدانی تاقیگه‌ و نه‌خۆشخانه‌ حكومیەکان و بە كه‌رتی تایبه‌ت نایاساییە

🔹حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ ناتوانێت موچه‌ بدات وەزعی خه‌ڵك خراپتر دەکات

🔹پێدانی تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌ حكومی و گشتیه‌كان به‌ كۆمپانیان و كه‌رتی تایبه‌ت سه‌رپێچی راشكاوی ده‌ستوری عێراقه‌ و گرێبه‌سته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ پشتی به‌هیچ ماده‌و بڕگه‌یه‌كی یاسایی نه‌به‌ستوه‌و بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ تاقیگه‌كانیان داوه‌ به‌ كه‌رتی تایبه‌ت

🔹دوای وه‌رگرتنی رونكردنه‌وه‌ی پێویست و به‌ڵگه‌نامه‌كان بیسه‌لمێنن تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌ حكومی و گشتیه‌كان دراون به‌ كۆمپانیا و نرخی پشكنینه‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتی زیاد ده‌كرێ، پاڵپشت به‌ ماده‌ی (61/دوه‌م) و ماده‌ی (31/یه‌كه‌م) ئه‌وه‌ به‌هۆكاری سه‌رپێچی ده‌ستور تانه‌ له‌بڕیاره‌كه‌ ده‌ده‌ین.

دەنگی شەقام

26 Dec, 18:39


🔺ڕەزاق خەیلانی - وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان:

“هەولێر پیسترین ژینگەی هەیە”

🔹لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان هەولێر پیسترین ژینگەی هەیە.

دەنگی شەقام

26 Dec, 17:00


🔺د. بڕیار رەشید - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

“هەرێم پابەند نەبوو بە رێکەوتنی رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ”

🔹محەمەد شیاع سودانی - سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكیدا لە پەرلەمان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، هەرێم پابەندی رادەستكردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ نەبووە لەكاتێكدا پێشتر رێككەوتن لەسەر ئەو پرسانە كراوە

🔹بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو بەغداد تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێرێت و پێویستە لە پشووەكاندا خشتەی مووچە رابگەیەندرێت و دەتوانرێت بە چەند رۆژێك مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشبكرێت".

دەنگی شەقام

26 Dec, 13:12


🔺سۆران عومەر - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

“حکومەتی هەرێم ئامادەنییە داهاتی نەوت و ناوخۆ بۆ مووچە تەرخان بکات”

🔹هەرێم نوسراوێكی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە و نوسیویەتی داهاتی ناوخۆی هەرێم جگە لە نەوت، لە 1/1/2024 تاوەكو 28/2/2024 واتە داهاتی دوو مانگ، بریتییە لە 905 ملیار و 246 ملیۆن دینار.

🔹مانگانە داهاتی ناوخۆی هەرێم ئەوەی كە دەمێنێتەوە پاش بردنی لەلایەن دەسەڵاتەوە، 452 ملیار دینارە، بەوپێیەش بە داهاتی ناوخۆی دوو مانگ دەتوانرێت مووچەیەكی تەواوی هەرێم بدرێت، بەڵام هەرێم ئامادەنیە یەك دینار لەو داهاتە بخاتە سەر موچەی خەڵك.

دەنگی شەقام

26 Dec, 12:39


🔺تەحریر شام مناڵێك ئەگرن وئەڵێن ئەبێت وەك سەگ بوەڕیت.

دەنگی شەقام

26 Dec, 12:19


🔺سامان عەبدولکەریم - چاودێری بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی:

“لە رۆژانی سەری ساڵدا هەر شوێنێک نرخ بەرزبکاتەوە سزادەدرێت”

🔹ماوەی چەند ساڵێکە شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی پابەندکراون بەوەی سەرجەم نرخەکانیان هەڵبواسن بۆئەوەی لەلای گەشتیاران روون بێت

🔹لە رۆژانی بۆنەکاندا لیژنەکانمان سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن بۆ چاودێریکردنیان لەڕووی نرخ و رێگریکردن لە ساختەکاریی بازرگانی (کوالێتی و بەرواری بەسەرچوون) و، ئەو شوێنانەی پابەندی رێنماییەکان نەبن پسوڵەی سەرپێچییان بۆ دەکرێت.

دەنگی شەقام

26 Dec, 10:02


🔻ئەدهەم بارزانی بۆ کەناڵی عەهدی عراقى:

"زۆرێك لەسەركردەكانی حزبی بەعس بە ئازادی تەواو و خۆشگوزەرانی لە هەولێر ژیان دەگوزەرێنن"

🔹لەدوای 33 ساڵ لە حوكمڕانی بارودۆخی كوردستان زۆر خراپە.

🔹حكومەتی هەرێم خزمەتی گەلیان نەكردووە و نیشتیمانی بونیان لەدەستداوە.

🔸لەماوەی داهاتوودا ڕەنگە بزووتنەوەیەك بەناوی ڕزگاری نیشتیمان بێتە ئاراوە چونگە گەلی كوردستان چیتر بەرگەی ئەم بارودۆخە ناگرێت.

🔹تاكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان كەس لەسەر گەندەڵی سزا نەدراوە.
🔸دوورخستنەوەی سوپای تورکیا لە باشوری کوردستان و خاکی عێراق زۆر قورس بووە.
🔹پەیوەندی نێوان كوردستان و ئیسرائیل شتێكی نە شاراوەیە.
🔹پارتی ڕێگریم لێدەكات و نایەڵێت منداڵەكانم ببینم و سەرەدانم بکەن و سەردانی زێدی خۆم بكەم
🔸توركیا ڕووبەر و خاك و ناوچەیەكی زۆری لە كوردستان داگیركردووە.
🔹پێویستە لەسەر حكومەتی بەغدا و هەرێم هێزەكانی توركیای دەربكەن.
🔸حكومڕانی لە كوردستان بووە بە بنەماڵەیی و من دژی حكومڕانی بنەماڵەم.
🔹گەندەڵی لە کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە و ڕێژەکەی دەگاتە زیاتر لە 300%”
🔸بەپلانی پارتی بڕیاری دەستگیركردنم بۆ دەرچوو تاكو لە خۆ كاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دووربخرێمەوە.
🔹هیچ حزبێك لە ئێستادا بەناوی حزبوڵای شۆڕشگێری کوردی یا کوردستانی بونی نییە ئەوەی لە راگەیاندا ئاماژە پێدەکرێت پیلانی دەزگا سیخوریەکانە..
🔸ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەكیان نییە كە باس لەوە دەكەن من دووبارە حزبوڵای شۆڕشگێری کوردستانم پێكهێنابێتەوە.

دەنگی شەقام

26 Dec, 09:43


🔺ڤیان سەبری:

“ئەمڕۆ چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 یەکلادەکرێنەوە”

🔹شاندی دارایی هەرێم لەماوەی سەردانەکەیان بۆ بەغدا، لەگەڵ هاوتاکانیان لە لیژنەی دارایی کۆبوونەتەوە و لیستی مووچەیان بە وردبینیی تەواوەوە داوەتە وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام لەماوەی سەردانەکەیان تەیف سامی، وەزیری داراییان نەبینیوە

🔹ئەو 430 ملیار دینارەى پێشتر بڕیاری خەرجکردنى درابوو، بەئەگەرێکی زۆرەوە پێش ساڵی تازە بۆ مووچەی مانگى 11 خەرجدەکرێت، بەڵام مووچەى مانگى 12 ناردنى پارەکەی و دابەشکردنى دەکەوێتە ساڵی نوێوە

🔹راگرتنی وادەی خەرجییە داراییەکان نزیکە و ساڵانی رابردوو لە 25ـی مانگەوە راگیراوە.

دەنگی شەقام

26 Dec, 09:42


🔻بێژەری کەناڵی عەهدی عەرەبی بۆ شێخ ئەدهەم بارزانی:

تۆ جەنگاوەریت بە سیاسەتەكەت لە ئێستاو رابردوودا بەو شێوازەی گرتوتەبەر بۆ بەرژەوەندی گەلی كورد بۆ پاراستنی مافەكانیان و ئەوانەی بەدەستیان هێناوە، بۆیە من زۆر خۆشحاڵم نازناوی شێخی چیاكانت لێبنیم، كە بێگومان خۆتان هەر وان.. شێخی چیاكان ئەدهەم بارزانی..

دەنگی شەقام

26 Dec, 09:18


🔻ڤلادیمیر پووتین - سەرۆکی ڕووسیا:

" دەبێت پرسی کورد لە سوریا چارەسەر بکرێت"

🔹دەبێت کێشەی کورد چارەسەر بکرێت،لە تورکیا دەیان ملیۆن هەن،ژمارەیەکی زۆر لە ئێران و عێراق دەژین، لانیکەم 30 بۆ 35 ملیۆنن.

🔹پرسی کورد کێشەیەکی جیدییە و کوردەکان کەسانی جیدی و جەنگاوەری جیدین.

🔹دەبێت کێشەی کورد (لە سووریا) چارەسەر بکرێت. دەبووایە لە سەردەمی بەشار ئەسەد چارەسەر بکرابایە.

🔹ئێستاش دەبێت لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی کە سووریایان لەژێر دەستە چارەسەر بکرێت.

🔹 تورکیاش دەبێت بە جۆرێک لە جۆرەکان ئاسایشی خۆی بەرقەرار بکات.

دەنگی شەقام

26 Dec, 08:21


🔻ڕێبوار ئەوڕەحمان - پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە عێراق:

"پێویستە حکومەتی هەرێم مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بەیەکەوە دابەشبکەن و دەستی بەسەردانەگرن"

🔹هەرێم زیاتر لەپارەی موچەی هەیە و کەس نازانێت چی لێدێت

🔹 شە*ڕی مووچە و قوتی هاوڵاتیان بەهێزێک دەکرێت هەست بە بەرپرسیارێتی بکات بە حکومەت ناکرێت.

دەنگی شەقام

25 Dec, 20:34


🔺د. بڕیار رەشید - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

“چاوەڕواندەکرێت هەفتەی داهاتوو تەواوکاریی مووچەی مانگی 11 بنێردرێت”

🔹فشارەكانمان بەردەوامدەبن تاوەكو كێشەی مووچە چارەسەربكرێت، بەڵام بەشێكی كێشەكە بەهۆی داهاتی ناوخۆوەیە و ئەگەر داهاتەكە زۆرە پێویستە مووچەی مانگی 11ی پێدابەشبكرێت و ئەگەر داهاتەكە كەمە رادەستی بەغداد بكرێت تاوەكو تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێردرێت

🔹چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغداد پارەی تەواوكاریی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

دەنگی شەقام

25 Dec, 18:35


🔺شاڵاو هیدایەت - شارەزا لە بواری كەشناسی:

“بۆ ماوەی سێ رۆژ باران بارین بەردەوام دەبێت”

🔹پێشبینی ئەكرێت لە سبەی شەوەوە لە ئەنجامی كاریگەری سەرەكی نزمە پاڵە پەستۆیەك كە دەریای ناوەڕاست و تێكەڵ بوونی بە بڕێك لە شێی دەریای سور و مەداری و دواتر تێكەڵبوونیان بە شەپۆلی دەریای ناوەڕاست، هەرێمی كوردستان بكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران و بەفر

🔹بەجۆرێك كاریگەری ئەو شەپۆلی باران و بەفربارینە بۆماوەی سێ‌ ڕۆژ دەمێنێتەوە و شەوی یەك شەممە كاریگەری شەپۆلەكە كۆتایی دێت.

دەنگی شەقام

25 Dec, 17:11


🔺زیاد جەبار - لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی:

“یەکێتی هەموو هەوڵێکی دەخاتە گەڕ مووچە تەوتین بکرێت”

🔹یەكێتی هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ كە مووچە تەوتین بكرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هیچ گومانیان نەبێت و مووچەكانیان زامندەكرێت و لەكاتی خۆیدا دەگاتە دەستیان

🔹لقی بانكە فیدراڵییەكان لە هەرێم نییە و هەوڵەكان بۆ ئەوەیە رێگایەك بدۆزرێتەوە مووچە تەوتین بكرێت تاوەكو لە داهاتوودا مووچەخۆران لە كاتی خۆیدا مووچەكانیان وەربگرن.

دەنگی شەقام

04 Dec, 07:08


🔻ڕێبوار کەریم وەلی:

🔹پارەی بەغدا هاتووە بەس ماوە مودیرعام هەندێک (کەرامەت)ی بخاتە سەر و تەکمیلی بکات.

دەنگی شەقام

03 Dec, 20:38


🔻کۆمەڵی دادگەری:

"هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌و سته‌مه‌ى له‌سه‌ر مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان هه‌یه‌"

🔴 بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
جه‌ماوه‌رى به‌ڕێزى هەرێمی كوردستان
فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى به‌ڕێز
ئێمه‌ وەک كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان، دواخستنى مووچه‌ بۆ زیاتر له‌ (60) شه‌ست ڕۆژ، به ‌سته‌مێكى گه‌وره‌ ده‌زانین له سه‌ر خه‌ڵكى كوردستان، لێپرسراوانى حكومه‌تى کاربەڕێکەری هه‌رێم به‌ به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌زانین و ناشه‌فافى له‌ لیستى فه‌رمانبه‌ران و شاردنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ و نادیارى له‌ داهاتى ئه‌و نه‌وته‌ى به‌ ته‌نكه‌ر ده‌فرۆشرێت و ڕازینه‌بوون به‌ (تەوتین)ی مووچه،‌ وه‌ك له‌ بڕیارى دادگاى فیدڕاڵیدا هاتووه‌، به‌ هۆكارى ڕاسته‌وخۆى ده‌زانین له‌ دواكه‌وتنى مووچه‌ و نه‌بوونى ئاسۆیه‌كى ڕوون له‌ چاره‌نووسى مووچه‌ى مانگه‌كانى (10، 11، 12)ى 2024.

🔹هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، له ‌ڕێگه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌مانه‌وه‌ له‌ به‌غداد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌و سته‌مه‌ى له‌سه‌ر مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان هه‌یه‌.

دەنگی شەقام

03 Dec, 18:45


🔻عەلا حەیدەری - پەرلەمانتاری عێراق:

" هەرێمی کودستان رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت بە شێوەیەی قا*چاغ دەفرۆشێ"

🔹 بەرێوەبەری پێشووی نەوتی باکوور لە لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق دانی بە هەناردەکردنی ئەو هەموو نەوتە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران کردووە لە رێگای تەنکەرەوە.

🔹 تەنانەت رێکخراوی ئۆپێک سکاڵای لە لای حکومەتی فیدڕالی کردووە کە نەوتێکی زۆری عێراق زیادە لە بازاڕەکانی نەوتی جیهانی هەیە.

دەنگی شەقام

03 Dec, 18:42


🔺میدیا جیهانییەكان:

"سەرۆکی کۆریای باشور بەرەی ئۆپۆزسیۆن بە هەوڵی کودەتا دژی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات"

🔹سه‌رجه‌م چالاكییه‌ سیاسییه‌كان له‌ كۆریای باشور قه‌ده‌غه‌ كران و په‌رله‌مانی کۆریای باشور داخرا و سوپا چوه‌ته‌ ناو باڵه‌خانه‌ی پەرلەمانەوە.

🔹هاوکات یون سوک یول سەرۆکی کۆریای باشوور جەنەراڵە سەربازییەکانی کۆریای باشووری بانگهێشتکرد کە بە زوویی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەن.

دەنگی شەقام

03 Dec, 15:51


🔺روونکردنەوەیەک لە لێژنەی ئەمنی سلێمانی

🔺بۆ ڕای گشتی

“هیچ پاشگەزبونەوەیەک لە بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکاندا نییە”

🔹لە چەند پەیج و ماڵپەر و کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست و بەمەبەست وچەواشەکارانە بڵاو کراوەتەوە کە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەرا گرتن و قەدەغە کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کراوە ، یاخود بڕیارەکە گۆرانگاری بەسەر ھاتووە و ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا ناگرێتەوە .

🔹ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی سلێمانی و بۆ ھەموو لاێکی رادەگەێنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەز بونەوە و گۆرانگاری بەسەر بڕیارەکەمان نەھاتووە چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەووردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لاێنەپەیوەندیدارەکانی لەسەرە وبەتەواوی نییەتمانە کۆتایی بە پاشاگەردانی ویاساشکێنی وشێواندنی سیمای شارستانی و ئارامی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرین ، و زۆر جدی و سوورین لەسەر جێ بەجێ کردنی ھەر بڕیارێک دەبین کە بڕیاری لەبارەوە بدەین .

دەنگی شەقام

03 Dec, 10:50


🔻ئەدھەم بارزانی:

"ئەو ھێرشانەی دەستی پێكردووە لە رۆژئاوای كوردستان و ھەندێك لە شارەكانی كۆماری عەرەبی سوری زەنگێكی مەترسیدارە"

🔸دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی بەهۆی ئاڵۆزیەکانی سوریاوە:

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان..

گەلی كوردی خۆشەویست لە ھەر شۆێنێك بن
ئازادی خوازان و تێكۆشەران لە پێناو ئازادی
ئازیزان میللەتانی دووەلی رۆژھەڵاتی ناڤین

ئەو ھێرشانەی چەند رۆژێك لە مەوبەر دەستی پێكردووە لە رۆژئاوای كوردستان و ھەندێك لە شارەكانی كۆماری عەرەبی سوری زەنگێكی مەترسیدارە بۆ تێكچوونی ئاسایشی رۆژھەڵاتی ناڤین و جیھان
و بەتایبەتی تر بۆ لە ناوبردنی دەستكەوتەكانی ٣٣ ساڵەی رابردوی گەلی كورد لە چوارچێوەی فیدڕاڵی دا لە باشوری كوردستان و ١٣ ساڵەی دەستەڵاتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان.

ئەگەر ھەموو لایەنە كوردیەكان بەبێ جیاوازی و خێرخوازەكان پێكەوە لە بەرامبەر ئەم شەڕە ھەڵوێست وەرنەگرن و رێگا چارەیەك بۆ كێشەكان نەدۆزنەوە ئەم ئاگرە بەرۆکی ھەمولایەنەكان دەگرێتەوە.

زانیاری زیاتر لەسەر پەیامەکە👇

https://www.facebook.com/share/1Q3gzfDf2z/?mibextid=WC7FNe

دەنگی شەقام

03 Dec, 10:23


🔺تەیف سامی بۆ حکومەتی هەرێم:

“ئەگەر 761 ملیار دینارەکە وەرنەگرن مووچەی مانگەکانی 11 و 12 نانێرین”

🔹ماوەى 3 رۆژە حکومەتى عێراق 761 ملیار دینارى بۆ مووچەى مانگى 10 ناردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان وەرینەگرتووە

🔹هەر بۆیە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەڵێت ئەگەر 761 ملیار دینارەکە وەرنـەگرن مووچـەی مانگەکانی 11 و 12 نانێرین.

دەنگی شەقام

03 Dec, 08:42


🔺عەبدولحەكیم خەسرەو:

“هەوڵدەدەین هەر سێ مووچەکە دابەش بکەین”

🔹لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لە پەیوەندیداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران، بەتایبەت بۆ سێ مووچەی ئەمساڵ

🔹کار لەسەر ئەوە دەکەین و هەوڵدەدەین هەرسێ مووچەی 10 و 11 و 12 تا کۆتایی ئەمساڵ بدرێن.

دەنگی شەقام

03 Dec, 07:53


🔺هێمن سلێمان - وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك:

“ته‌رمی پزیشكێك له‌ شوقه‌كه‌ی خۆی دۆزرایه‌وه”

🔹ته‌رمی پزیشكێك له‌ شوقه‌كه‌ی خۆی له‌ یه‌كێك له‌ پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبون له‌ شاری دهۆك به‌مردویی دۆزراوه‌ته‌وه‌

🔹ئه‌و پزیشكه‌ پێده‌چێت له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بێت و ته‌مه‌نیشی زیاتر له‌ 60 ساڵه‌ له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی هۆكاری مردنه‌كه‌ی

🔹له‌ئێستادا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن.

دەنگی شەقام

03 Dec, 07:09


🔺سروە محەمەد - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

"هەرێم داوا دەكات بەغداد كورتهێنانی مووچەی مانگی 10پڕبكاتەوە"

🔹حكومەتی هەرێم داوا دەكات بەغداد كورتهێنانی مووچەی مانگی 10 پڕبكاتەوە و هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستی بە 996 ملیار دینارە و 761 ملیار دینارەكە بەشی مووچە ناكات و تائێستا روون نییە حكومەتی عێراق بڕیاری پڕكردنەوەی كورتهێنانەكە دەدات یاخودنا

🔹هەرێم لە بودجەدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی هەیە و تەنها گواستنەوەی بۆ بكرێت كێشەی مووچە چارەسەردەبێت.

دەنگی شەقام

03 Dec, 06:14


🔻مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی:

"بایکۆتی سەرتاسەری فەرمانگە و خوێندنگاکان دەکەین"

دەنگی شەقام

02 Dec, 20:22


🔻قوباد تاڵەبانی - جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم:

"پێویستە حكومه‌تی داهاتوو دادپه‌روه‌رانه‌ خزمه‌ت بكات"

🔹هەرێمی کوردستان لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا بە قۆناغی زۆر قورسدا تێپەڕبووەوە.

🔹 پێویستە حکومەتی داهاتوو بە شێوەیەک پێکبهێنرێت کە بتوانێت لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاوڵاتییانی کوردستان بێت و دادپەروەرانە خزمەتی خەڵکی کوردستان بکات.

🔹هیوا خوازم لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم بە شێوەیەک مامەڵە بکەن سەقامگیری عێراق و کوردستان پارێزراوبێت.

دەنگی شەقام

02 Dec, 18:49


🔺سۆران عومەر - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

"هەرێم بۆ مووچە داوای پارەی دیكەی كردووە"

🔹حكومەتی عێراق 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە و هەرێم داوای پارەی دیكەی كردووە و تاوەكو ئێستا نازانرێت كە ئاخۆ بەغداد رەزامەند دەبێت بەو داوایەی هەرێم یاخودنا.

🔹پێویستە بەو پارەیەی لەبەردەستدایە هەرێم مووچەی مانگی 10ی پێدابەشبكات و حكومەتی عێراقیش لیستی مووچەی مانگی
11ی لەبەردەستدایە و بەڵێنیداوە سێ 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ بنێرێت.

دەنگی شەقام

02 Dec, 16:19


🔻بەپەلە.. لە بارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڕیاری فەرمی درا

🔹ئاگادارییەک لە لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی

بۆ ڕای گشتی

ئاشکرایە لەلای هەمووان کەلەئێستادا بوونی سوارڕەوی بێ سەرەتا و هەڵگری ژمارەی ساختە و جام ڕەش بە شێوەیەکی نایاسایی خەریکە دەبێتە دیاردەیەک لەسەر شەقامەکان کە بێگومان ڕەنگدانەوەی نەرێنی دروست دەکات لەسەر ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی بەدەر لەوەش لە ڕووی ئەمنی و یاسایی و تاوانکارییەوە کاریگەری خراپ و لێکەوتەی مەترسیداری هەیە، لە چوارچێوەی ئەم ڕاستییە لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە: -

1- دەست بەسەرداگرتن و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێکی نایاسایی، (( بۆ خاوەنەکانیان هەیە کە بیبەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان)) وە سەرجەم بازگەکان دەستکراوە دەبن و ڕێگە نادەن دوای بڵاوکردنەوەی ئەم بڵاونامەیە لەژێر هیچ پاساوو بیانوویەک هیچ جۆرە سوارڕەوێکی بێ سەرەتا بێتە ناو شاری سلێمانی.

2- گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێک کە هەڵگری تابلۆی ساختەو نایاسایی بێت.

3- هیچ ڕێگەپێدان و نووسراوێک لە هەر لایەنێک جگە لە بەڵگەنامەی فەرمی و یاسایی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە دەرکراوە کاریان پێ ناکرێت.

4- جێبەجێکردنی ئەم بڵاونامەیە گوزارشت دەکرێت لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی، وە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەپاندنی باری ئارامی و سەروەری یاسا و نەهێشتنی هەموو دیاردە دزێوەکان داواکارین لەم پرسەدا دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاوکارمان بن شان بە شانی ئەوانیش هاوڵاتییانی بەڕێز و خۆشەویست.

لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی
3/12/2024

دەنگی شەقام

02 Dec, 14:26


🔻مستەفا عەبدوڵا - سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو:

"لەبری رێکكەوتن لەسەر پلە و پۆست، با ریکكەوتن لەسەر بژێوی و مووچە و قەیرانەکان بکەین"

دەنگی شەقام

02 Dec, 13:52


🔺شنیار ئەنوەر - ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی:

“کاک بافڵ رایسپاردووین شەڕ بۆ ماف و داواکارییەکانی خەڵک بکەین”

🔹هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی برای وەک ئەندام پەرلەمانەکانی یەکیتی رایانسپاردووین ئەگەر داواکاری و مافەکانی خەڵک پێویستی بە ئاشتی بێت بەئاشتی لەگەڵ دۆخەکەدا مامەڵە بکەین ئەگەر پێویستیشی بەشەر بێت لە پێناو خەڵکدا شەڕ بۆ مافەکانیان بکەین.

دەنگی شەقام

02 Dec, 11:56


🔺بەربژانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

دەنگی شەقام

02 Dec, 11:11


🔻لوقمان وەردی - ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی:

"داهاتی پێویست لەبەردەستە زوڵمێکی گەورە لە فەرمانبەران دەکرێت"

🔹بەهۆی دواکەوتنی موچە بازاڕ و کردنی هاوڵاتیان وەستاوە.

🔹پێویستە حکومەتێک پێکبهێنرێت جیاوازی نەکات لە نێوان شار و ناوچەکانی هەرێم.

دەنگی شەقام

02 Dec, 09:15


🔺هێرۆ عەتار کــــاندیدی دەرچووی کۆمەڵ بـــە پێچەوانەی بڕیاری حزبەکەی چووە پەرلەمانی کوردستان

دەنگی شەقام

29 Nov, 08:11


🔺ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 16-11-2024 تا 22-11-2024 بڵاوکردەوە:

“کە بڕی 21 ملیار و 201 ملیۆن و 972 هەزار و 83 دینار بووە”

🔹لەكاتێكدا هەفتەی پێشوو كۆی داهاتەكە 5 ملیارو 682 ملیۆن و 487 هەزارو 529 دینار بووە.

دەنگی شەقام

29 Nov, 07:32


🔺سۆزان مەنسور - وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:

“یەکێتی دەیەوێت بە زووترین کات کێشەی مووچە چارەسەربکات و بڕیاری دادگای فیدڕاڵیش لەوبارەیەوە روونە”

دەنگی شەقام

29 Nov, 07:11


🔺سۆران عومەر - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

“بەغدا سێ مووچە دەنێرێت بەڵام هەرێم بەنیازە دوو مووچە دابەشبکات”

🔹پاش ئەوەی سەردانی سەرۆکی دادگای فیدراڵیمان کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ نوسراوی ناردنی پارە بۆ هەرێم واژۆکرا، وتیشی، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو1-12-2024 پارە بخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم بۆ مووچەی مانگی 10

🔹پێویستە هەرێم لە داهاتی ناوخۆ بڕی 233 ملیار دینار بخاتە سەر کورتهێنانی مووچەی مانگی 10 و 11 و 12

دەنگی شەقام

28 Nov, 20:26


🔺غەریب ئەحمەد - ئەندامی پەڕلەمانی عێڕاق:

“هەوڵەكانم سەبارەت بە كردنەوەی لقی بانكی ڕەشید و بانكی ڕافیدەین لە هەرێم گەیشتە ئەنجام”

🔹دوابەدوای نوسراومان بەژمارە (١٧٩) لە بەرواری ٢٠٢٤/١٠/٢٦ كە داوای كردنەوەی لقی بانكی دەكەم لە وەزارەتی دارایی، بانكی ڕەشید بە نوسراوی (١٥٧٩) لە بەرواری ٢٠٢٤/١٠/٣١ وەڵامی نوسراومانی دایەوە و ڕەزامەندبون بە كردنەوەی لقی بانكی ڕەشید لە سلێمانی

🔹پرسی تەوتین هیچ كێشەیەكی لەبەردەمدا نامێنێت و ئەوان ڕێكارە پێویستەكانی جێگیربونیان لەگەڵ حكومەتی خۆجێی سلێمانی جێبەجێ دەكەن و هاوڵاتیان زۆر بەباشی لەی سودمەند دەبن.

دەنگی شەقام

28 Nov, 17:47


🔻یەکێتی و یەکگرتوو:

"پێویستە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای خزمەتکردنی هاوڵاتیان بێت"

دەنگی شەقام

28 Nov, 15:24


🔻وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد..

دەنگی شەقام

28 Nov, 13:29


🔻 كۆسار محەمەد - سەرۆكی زانكۆی سلێمانی:

" زیاتر لە 95%ـی فەرمانبەران و مامۆستایانمان فۆڕمی تەوتینیان پڕكردووەتەوە"

دەنگی شەقام

28 Nov, 12:53


🔺نەوزاد شێخ کامیل - بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم:

“تەنها 130ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە لای بەغدا ماوە چاوەڕوان دەکرێت بەغدا ئەوبڕە پارەیە بنێرێت”

🔹بابەتەکە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەردراوە و تەنها رێککارە کارگێڕیی و داراییەکانی ماوە

🔹شایانی باسە کۆی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان 560 ملیار دینارە و لەئێستادا تەنها 130 ملیار دیناری ماوە لە لایەن بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

دەنگی شەقام

28 Nov, 12:16


🔻زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەڵامی نوسراوەکەی دایەوە

🔹سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت "ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کە زانکۆمان بە نوسراوی ژمارە (١١١٠١) لە (٣٠/١٠/٢٠٢٤) پڕۆسەی تەوتینی جێبەجێکردوە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانمان

🔹نوسراوی ژمارە (١٢١٤٣) لە (١٨/١١/٢٠٢٤) تەنها گشتاندنێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە لەڕووی کارگێڕییەوە گشتاندنی پێکراوە.

دەنگی شەقام

28 Nov, 11:11


🔻قوباد تاڵەبانی - جێگری سەرۆکی حکومەتی
هەرێم:

"ئێمە خوازیاری پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و خزمەتگوزارین"

🔹ئەمڕۆ، لەهەولێر پێشوازیمان لە ئیڤێت كوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا كرد، هەر یەكە لە جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و هیوا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و، كونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هەرێم ئامادە بوون. لە كۆبوونەوەی نێوانماندا چەند بابەتێكی جێی بایەخی هەردوولا و بە تایبەتیش چۆنییەتی پتەوكردنی پەیوەندییەكان لە بواری ئەمنی و رێگریكردن لە دیاردەی كۆچی نایاسایی تاوتوێ كران.

🔹لە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و وڵاتی بەریتانیا لە هەموو بوارەكاندا و بە تایبەتیش لە بواری هەماهەنگی ئەمنی بۆ كەمكردنەوەی دیاردەكانی كۆچی نایاسایی و رێگریكردن لە تاوانی رێكخراو و قا*چا*خی مادەی هۆ*شبەر.

🔹ستایشی ئەو هەماهەنگی و پەیوەندییە باشە كرا كە تا ئێستا لەنێوان هەردوولادا هەیەو خوازیاربوون لە داهاتوودا لەمبارەیەوە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بەرەوپێشچوونی زیاتریش بەخۆیەوە ببینێت.

🔹لەگەڵ ئەوەی دەبێت لەڕووی ئەمنییەوە هەوڵی زیاتر لەمبارەیەوە بدرێت، بەڵام بۆ بنەبڕكردنی ئەم دیاردەیە پێویستە حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا پێكەوە كاربكەن تا پەرە بە گەشەسەندنی ئابوری قەزا و ناحییەكان بدرێت، چونكە گەشەسەندنی ئابوری و كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری لەناو گەنجان لە ناوچە جیاوازەكان چارەسەری بنەڕەتییە بۆ نەهێشتنی دیاردەی كۆچی نایاسایی.

🔹 گفتوگۆكان لەنێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ دەستی پێكردوە.

🔹 ئێمە خوازیاری پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و خزمەتگوزارین كە بتوانێت كێشە بنەڕەتییەكانی خەڵكی كوردستان بە تایبەتیش كێشە ئابورییەكان و خزمەتگوزارییەكان چارەسەر بكات و دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان باشتر بكات.

دەنگی شەقام

28 Nov, 09:30


🔺سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی وئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان

“دوێنێ هەموو وەزارەتەکان ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 12 بگەیەننە وەزارەتی دارایی”

🔹کۆتا وادە 5ی 12یە و پیش 13 ی مانگ لیستەکە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەین.

🔹پێشتر وەزارەتی دارایی بڕیاریدابوو دەبێت تاوەکو 10ی هەرمانگێک لیستی مووچە رەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت.

دەنگی شەقام

28 Nov, 08:31


🔺باسم عەوادی - ووتەبێژی حکومەتی عێراق:

“هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کێشەی مووچە چارەسەر دەکات”

🔹بەدەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کێشەی مووچەو کێشەکانی تری نێوان هەرێم و بەغدا کۆتاییان پێدێت و چارەسەردەبن

🔹بەهۆێ راگرتنی هەناردەی نەوتەوە نەختینەی هەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە.

دەنگی شەقام

28 Nov, 07:53


🔺نەرمین مەعروف - ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

“بەغداد 763 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانە دەکات”

🔹لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق قسەم کردووە، خەریکی رێکارەکانی ناردنی 763 ملیار دینارن و ئەگەر ئەمڕۆ ئەو رێکارانە تەواو بکرێت پارەکە رەوانە دەکرێت

🔹لە هەموو ئەگەرێکدا لەماوەی دوو ڕۆژدا پارەکە دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان.

دەنگی شەقام

27 Nov, 20:38


🔺سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان:

🔺سودانی بۆ بەرپرسانی هەرێم:

“بەو مەرجەی داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکەن مووچە دەنێرین”

🔹دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە بڕیار درا بۆ مووچەی هەر مانگێک بڕی 760 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت

🔹ئەمڕۆ سوودانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەکە داوە، بەڵام لە بەرامبەردا داوای 50%ی داهاتی ناوخۆی شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵی لە هەرێمی کوردستان کردووە و دەبێت تاوەكو مانگێكی دیكە بەدەستی بگات.

دەنگی شەقام

27 Nov, 20:04


🔺سالار مەحموود - ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نێشتمانیی کوردستان:

“پارتی مافی نیە مەرجی هەبێت”

🔹تایبەت بە گفتوگۆکردن بۆ حکومڕانییەکی باش لە هەرێمی کوردستان پەیامی ئێمە گۆڕینی ئاراستەی حکومەڕانیە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام پەیامی پارتی تائێستا لوت بەرزانەیە و پێویستە واز لەو لوتبەرزیە بهێنن.

🔹پارتی مافی نییە مەرجی هەبێت وەک ئەوەی باسیان لە ڤیتۆکردووە.

دەنگی شەقام

27 Nov, 18:11


🔺دڵشاد میرانی:

“سبەینێ کۆتا ڕۆژی دەوامکردن دەبێت لە ناوەندەکانی خوێندن”

🔹بەپێی ئەو داتایانەی لە زۆربەی شارو شارۆچکەکان بەدەستمان گەشتوە سبەینێ کۆتا ڕۆژی دەوامکردنی ناوەندەکانی خوێندن و زۆربەی وەزارەتەکانی تر دەبێت تاجێبەجێکردنی تەوطین و موچەکانی مانگی ١٠ و ١١ و ١٢.

دەنگی شەقام

27 Nov, 16:56


🔺سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان:

“لەماوەی مانگێکدا بەغدا سێ مووچە رەوانەی هەرێم دەکات”

🔹بەهۆی ئەوەی نزیکەی مانگێکی دیکە وەزارەتی دارایی عێراق ئەژمێرەی كۆتایی ساڵ ڕادەگەیەنێت
بۆئەوەش لەوماوەیەدا كە دەكاتە نزیکەی مانگێك عێراق مووچەی هەرسێ مانگی 10 و 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات كە بۆ هەر مانگێك 760 ملیار دینارە

🔹بەپێی زانیارییەکانیش حکومەتی هەرێم بەنیازە لەو پارەیەی رەوانەی هەرێم دەکرێت بەهۆی ئەو کورتهێنانەی هەیەتی دوو مووچەی پێ دابەش بکات و مووچەی مانگی 12 دابەش نەكات.

دەنگی شەقام

27 Nov, 15:08


🔻ستران عەبدوڵڵا - ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی:

"تەنها لە سلێمانی پڕۆسەی سیاسی هەیە و فشاریشی زۆریشی لەسەرە"

دەنگی شەقام

27 Nov, 14:28


🔻ڕێبوار تەها - پارێزگاری کەرکوک:

"سەقامگیری کەرکوک باشە و پێشوازی لە هەرکەسێک دەکەین بیەوێت وەبەرهێنان بکات"

دەنگی شەقام

26 Nov, 07:46


🔺ئایدن مەعروف - وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان:

“مووچەى هیچ مانگێک کە لەمساڵدا ماوەتەوە نافەوتێت و هەر لەمساڵدا هەرسێ مووچەکە دابەش دەکرێت”

🔹بەپێی ئەو رێککەوتنەى لەنێوان هەولێر و بەغداد کراوە، ئەو سێ مووچەیەى لە ساڵى ٢٠٢٤ ماوەتەوە نافەوتێت و ئەوە مافى هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستانە

🔹کە لەم مانگەدا مووچەى مەچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دابەش دەکرێت و ئەو کێشانەش حکومەتى عێراق دروستى کردوون چارەسەر دەکرێن.

دەنگی شەقام

26 Nov, 07:17


🔺سۆران عومەر:

“پرسی مووچە بووە بە حیکایەتی مێش”

🔹حکومەتی هەرێم دەبێت هەموو مانگێک میزانیەی مراجەعەی مانگی پێشوو بنێرێت

🔹بەڵام حسابی بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەکردووە هەر بۆیە تەیف سامی هەموو میزان مراجەعاتەکەی لە خەرجی داهاتی ناوخۆ داشکاندووە.

دەنگی شەقام

25 Nov, 20:20


🔻شاخەوان عەبدوڵا - جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق:

"بەبیانووی جۆراو جۆر و بێ بنەما تەیف سامی موچە بۆ هەرێم نانێریت"

🔹کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجامدا

🔹بەبیانووی جۆراو جۆر و بێ بنەما لەلایەن وەزیری داراییەوە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانە ناکرێت.

دەنگی شەقام

25 Nov, 18:50


🔺مەسعود حەیدەر - بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق:

“مووچەی ھەرێم بەم میکانیزمانەی ئێستا چارەسەر نابێت”

🔹لە ساڵی 2025-ەوە لە ھەمان بازنەدا دەخولێتەوە و، لەسەر میزاجی وەزیرێک و مدیر عامێک دەمێنێتەوە

🔹ئەم بابەتە پێویستی بە چارەسەری ریشەیی ھەیە.

دەنگی شەقام

25 Nov, 16:47


🔻سۆران عومەر ـ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:

“دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت”

🔹بەسەرۆکی دادگای فیدراڵیم وت خەڵکی کوردستان دەڵێن ئەگەر هەرێم پابەند نیە بە توطين و ڕادەستی داهاتی ناوخۆ ڕێگایەکی دیکە نیە سزای دەسەڵاتدارانی پێ بدرێ هەر موچەی خەڵک دوادەخرێ و نادرێت

🔹ئەمڕۆ سەردانی سەرۆکی دادگای فیدراڵیمان کرد، حاکم جاسم سەرۆکی دادگای فیدراڵی وتی بڕیارەکەی دادگا تەفسیری جیاواز هەڵناگرێ و لەبونی هەر ناکۆکیەکی سیاسیش پێویستە موچەی خەڵکی هەرێم بەردەوام بێت

🔹بەڕێزیان پێشنیاری کۆبونەوەیەکی بەپەلەی کرد بۆ چارەسەری دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

دەنگی شەقام

25 Nov, 14:58


🔺غەریب ئەحمەد - ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی:

“فاتیحا بۆ مووچەی مانگی ١٢ بخوێنن”

🔹سەبارەت بە موچەی مانگی 12 جگە لە خوێندنی فاتیحا ئومێدێكی ترم نیە بیدەم بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

دەنگی شەقام

25 Nov, 14:08


🔻میدیایی کۆمەڵ:

"حکومەتى ماوەبەسەرچوو دوو مووچەى ئەمساڵ پاشەکەوت دەکات"

دەنگی شەقام

25 Nov, 12:13


🔺شاهۆ عوسمان - جێگری پارێزگاری سلێمانی:

“لەدیوانی پارێزگا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە نیان عەبدوڵا کە کارمەند بووە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری توانی بەسەرکەتووی کارەکانی جێبەجێ بکات”

🔹پرۆسەی سەرژمێری لەسلێمانی بەسەرکەوتووی کۆتایی هاتووە، گەرچی چەند گرفتێکی تەکنیکی هەبووە پێشتر ، بەڵام توانرا بەسەرکەوتووی کۆتایی پێ بێت.

🔹خاتوو نیان کەیەکێک بوو لە بژمێرە سەرکەوتووەکانی سلێمانی ،توانی بووی لە گەرەکی چوارباخی سلێمانی تەواوی کارەکانی بەسەرکەوتووی ئەنجام بدادت.
شاهۆ عوسمان پشتیوانی خۆیشی بۆ خاتوو نیان دەربڕی و بڕیارە لەڕێگەی جێگری پارێزگارەوە هەلی کاری بۆ بڕەخسێندرێت.

دەنگی شەقام

25 Nov, 11:37


🔻 بافڵ تاڵەبانی - سەرۆکی یەکێتی:

"هەمیشە پاڵپشتی ژنان بووین و لەداهاتووشدا هاوشانمان دەبن"

🔻دەقی ڕاگەیاندراو:

لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، پابەندیی خۆمان بە پشتگیریکردن، پاراستنی مافەکان و بەدیهێنانی خواستەکانی ژنان دووپات دەکەینەوە. جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و تەندروستتر دەکەینەوە تاوەکو ژنانی کوردستان بەشداریی زیاتر و چالاکانەتریان هەبێت لە ناوەندەکانی بەڕێوەبردن و رۆڵی خۆیان لە بەرەوپێشبردنی وڵات و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتردا بگێڕن.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە هەمیشە پاڵپشتی ژنان و هەوڵە بێوچانەکانیان بووە لەپێناو بەگژداچوونەوەی توندوتیژی، هێنانەکایەی دادپەروەری و کۆمەڵگەیەکی سەقامگیر. باوەڕی تەواوی بە رۆڵ و تواناکانی ژنان هەبووە و بەشێکی کاریگەربوون لە ئۆرگانەکانی حزبدا. بێگومان لە داهاتووشدا بە هەمان بڕوا و رۆحییەتەوە کاردەکەین و ژنان هاوکار و هاوشانمان دەبن بۆ هەنگاونان بەرەو کوردستانێکی ئاوەدانتر و خۆشگوزەرانتر.

ئەوەی لەم رۆژەدا پێویستە جەختی لێبکەینەوە، باوەڕی نەگۆڕمانە سەبارەت بە بەگژداچوونەوە و لێپێچینەوە لەو کەسانەی بەهەرشێوەیەک دەبنە مایەی هەراسانکردنی ژنان و ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەریان. لە هەر شوێنێک پێشێلکاری هەبێت، رووبەڕووی دەبینەوە و هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر. چونکە پێمانوایە هیچ دادپەروەری و یەکسانییەک لە کۆمەڵگەدا نایەتەدی، ئەگەر ژنان لە ئاشتی و سەقامگیریدا نەبن و هەڕەشە لەسەر ماف و خواستەکانیان بێت.

شاد و سەرفرازبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

دەنگی شەقام

25 Nov, 09:49


🔺ڕێبەر ئەحمەد - وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان:

“ئەوانەی بە کوشتنی ئافرەتان تاوانبارن لێبوردنی گشتیی نایانگرێتەوە”

🔹زیاتر لە دوو هەزار و 500 ئافرەتی ئێزدی لە دەستی تیرۆرستانی دا*ع*شدا ماون، کە تاکوو ئێستا نەمان توانیوە ڕزگاریان بکەین

🔹ئیستا جیهان ڕووبەڕووی چەندان قەیرانی مرۆیی و ژینگەیی بووەتەوە، گۆڕانەکانی کەشوهەوا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسایشی ئافرەتان داناوە.

دەنگی شەقام

25 Nov, 08:58


🔻وەهاب هەڵەبجەیی - بەرپرسی دژەتیرۆر و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی:

"نەتوانراوە هێندەی مێژووەکەی و بە قورسایی قوربانییەکانی خزمەتی هەڵەبجە بکرێت"

🔹لە 155ـهەمین ساڵیادی بە قەزابوونی هەڵەبجەدا ئەوەی گرنگە بوترێت ئەوەیە کە هەڵەبجەی هێما و سمبولی قوربانیدانی گەلی کورد، هەڵەبجەی ئاشتی و پێکەوەژیان نەتوانراوە هێندەی مێژووەکەی و بە قورسایی قوربانییەکانی لەلایەن کابینە یەک لە دوا یەکەکانی حکومەتی هەرێمەوە خزمەتبکرێت کە کۆتا دانەیان کابینەی نۆیەمی شکستخواردووە.

🔹شارێک کە گەورەترین تا*وانی کۆمە*ڵکوژی بەرامبەر ئەنجامدراوە، شارێک کە زۆرترین ڕۆڵەی گیانفیدای پێشکەش بە کوردستان کردووە، شایەنی ئەوە نییە کە وەک ناونیشانێکی بێ ناوەڕۆک مامەڵە لەگەڵ بە پارێزگا بوونیدا بکرێت، هیچ کابینەیەک هێندەی کابینەی نۆیەم غەدر و جیاکاری بەرامبەر هەڵەبجە نەکردووە، لەکاتێکدا سەرۆکی ئەم کابینە شکستخواردووە دوو جار هەڵەبجەی کردە وێستگەیەک بۆ وتاری سیاسی و دروشمی بریقەدار، بەڵام نەیتوانی هێندەی ئیدارەیەکی سەربەخۆی زۆنی زەرد (ئەم کابینەیە ڕۆڵی هەبووە لە زیاتر دابەشکردن و جیاکاری نێوان ناوچەکان) بودجەی بۆ خەرج بکات و خزمەتگوزاری بگەیەنێت بۆی کە ئەمە ئیشی حکومەتە نەک حزب.

🔹هەڵەبجەییەکان خەڵکانێکی زیندوون، داوای خزمەتگوزاری بنەڕەتی، ژێرخانی پتەو، هەلی کار و دەرفەتی گەشەسەندن و خزمەتگوزاریی ڕاستەقینە دەکەن، ئایا ئەمە بە زۆر دەزانرێت بۆ هەڵەبجە؟

🔹ئێمە بەڵێنماندا کە ستۆپ بە تاکڕەویی بکەین و بەڵێنماندا کە بەرنامەی کاری ئێمە لە کابینەی داهاتووی هەرێمدا بریتی دەبێت لە گەڕاندنەوەی هاوسەنگی و خزمەتکردن بە تەواوی ناوچەکانی کوردستان لە سەروو هەمووشیانەوە هەڵەبجە، دڵنیایی بە خەڵکی هەڵەبجەی ئازیز و تەواوی دەنگدەرانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان دەدەین، بۆ ساتێکیش سازش لەسەر داوکاریی و بەڵێنەکانمان ناکەین و ئەوەی وتمان جێبەجێی دەکەین.

دەنگی شەقام

25 Nov, 08:09


🔻جەمال كۆچه‌ر - پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە عێراق:

"هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ حكومه‌تی هه‌ریم پابه‌ندی یاساو ڕێكه‌وتن نیه‌"

🔹وه‌زیری دارایی عیراقێش زۆر پابه‌ندی یاساو ده‌قه‌.

🔹 مووچه‌ی مانگی 11 و 12 نافەوتێت.

دەنگی شەقام

25 Nov, 07:29


🔻كاروان یاروەیس:

"بۆ پرسی مووچە سەردانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و وەزیری دارایی دەکەین"

🔹ئەمڕۆ لەگەڵ هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و سۆزان مەنسور، پەرلەمانتاری عێراق و د.جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەگەڵ د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووینەوە

🔹كۆبوونەوەكە دەربارەی کێشەی دواکەوتنی مووچە و کێشەی کارگەکانی هەرێمی کوردستان و کێشەی مانەفێستی گومرگی هەرێم بووە

🔹لەبارەی هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بڕیاردرا، کە جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەکان سەردانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و وەزیری دارایی فیدڕاڵی بکرێ و بۆ کێشەی مانەفێستی گومرگ و کارگەکانی هەرێمیش لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیران قسە بکرێ.

دەنگی شەقام

24 Nov, 20:37


🔻مەکتەبی سیاسی یەکێتی:

" یەکێتی بڕوای پتەوی بەخەباتی ژنان هەیە"

🔴 پەیامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی بۆ ڕۆژی بەگژاچوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

🔹 25 نۆڤەمبەری هەموو ساڵێک رۆژی بەرەنگاری توندوتیژییە دژی ژنان ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەم رۆژەی بۆ چالاکی و بەرزراگرتنی بەهاکانی ئازادی و یەکسانی و رەتکردنەوەی پێشێلی مافەکانیان دیاریکردووە ، ژنانی کوردستانیش ئەو رۆژە بە مەیدانی خەباتی خۆیان دەزانن دژ بەستەم و نادادی و جیاكاری و چەوساندنەوە و توندوتیژی،گوزارشت لە دواكاری و پەیامە یەكسانخوازەكەیان دەكەن .

🔹یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان،وەك حزبێكی سۆسیال –دیموكرات و حزبێكی دەربەست لەئاست خەمی كۆی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بڕوای پتەوی بەخەباتی ژنان و یەكسانی و نەهێشتنی جیاكاری و ستەم هەیە، لەسەر ئەم دیدە كە بەشێكە لە رێبازە دروستەكەی رابەر و سەرۆك "مام جەلال "بەردەوام دەبێت ، لە پێناو ئەوەی ژنان لەكۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو و یەكسان ودادپەروەر بەشێوەیەكی ئازادانە بژین.

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان

دەنگی شەقام

24 Nov, 17:26


🔺تەیف سامی لە سەفەر گەڕاوەتەوە و ئەم هەفتەیە پارە دێت

🔹پاش ئەوەی زیاتر لە 25 رۆژە لیستی مووچەی مانگی 10 مووچەخۆرانی هەرێم گەیشتووەتە بەغداد، پاش تەواو بوونی وردبینی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بە هۆی ئامادە نەبوونی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم نەکراوە.

🔹سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بڕیار بوو هەفتەی رابردوو یەکەم گوژمەی پارەی مووچە بۆ هەرێم بنێردرێت بەڵام بەهۆی گەشتێکی وەزیری دارایی عێراق بۆ دەرەوەی وڵات واژۆکردن لەسەر بڕیاری ناردنی پارە بۆ هەرێم دواکەوت.

🔹ئەو سەرچاوە وتیشی، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق گەڕاوەتەوە و ئەمڕۆ یەکەم رۆژی کارکردنی بووە دوای گەشتەکەی و چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەدا لە رۆژانی سێ شەممە و چوار شەممەدا یەکەم گوژمەی پارەی مووچە خۆرانی هەرێم بنێردرێت کە بڕەکەی 700 ملیار دینارە.

دەنگی شەقام

24 Nov, 16:29


🔻کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان:

"ئەنجامی هەڵبژاردنەکانمان پەسەندکرد و ڕەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی هەرێممان کرد"

دەنگی شەقام

24 Nov, 16:25


🔻ستران عەبدوڵڵا - ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان:

"یەكێتی دەیەوێت حكومەتێك دروست بكات بابەتی مووچە یەكلابكاتەوە"

🔹دانوستانی ئەمجارەی یەكێتی، دانوستان نابێت تەنها لەسەر پێكهێنانی حكومەت و وەزیرەكان و كێ‌ دەبێت بە سەرۆكی حكومەت، بەڵكو لەسەر كۆی پرۆسەی سیاسی دەبێت لە كوردستان

🔹یەكێتی دەیەوێت حكومەتێك دروست بكات بابەتی مووچە یەكلابكاتەوە كە هەموو مانگێك كێشەكانی سەرهەڵدەدەنەوە، خەڵكی كوردستان هەقی خۆیەتی ئەم كێشەیەی بە یەكجاری بۆ چارەسەر بكرێت

🔹پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی كوردستان هەر ئیستحقاقی وەزارەت نییە بەڵكو خاڵی گرنگ بۆ یەكێتی ئەوەیە شكڵ و شێوەی حكومەتی داهاتوو چۆن دەبێت، یەكێك لە خاڵەكانی دانوستانی یەكێتی داواكردنی پۆستێكی جێبەجێكردن دەبێت

🔹پێویستە ئەو زهنیەتە كۆتایی پێبێنین كە ئەو پۆستە بۆ فڵان كەس یەكلابووەتەوەو وەرن قسە لەسەر بەرماوە بكەن، یەكێتی جارێكی تر ئەو فەرهەنگەو ئەو روانگەیە لە سیاسەتی كوردستان قبوڵناكات.

دەنگی شەقام

24 Nov, 13:26


🔻هاتوچۆی هەولێر:

"بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر قەدەغەیە"

🔹هەرشۆفێرێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر و ئۆتۆمبێلەکەی دەستیبەسەردا بگیرێت.

🔹بڕیارەکە بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و نەهێشتنی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتایە.

دەنگی شەقام

24 Nov, 10:16


🔻زەردەشت ڕەفیق - وتەبێژی شارەوانی سلێمانی:

"لە داهاتوویەکی نزیکدا 6 هەزار فەرمانبەری دیکە زەوییان بەسەردا دابەشدەکرێت"

🔹بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 1600 زەویمان بەسەر فەرمانبەرانی سلێمانیدا دابەشکردووە.

🔹لە ئێستاشدا ئامادەکاریمان کردووە کە ناوی نزیکەی شەش هەزاری دیکە لە فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ناوەکانیان هاتووەتەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوانیش دوای ڕێکارەکان زەوی وەردەگرن و پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.

🔹فەرمانبەرەکان لەڕێگەی فەرمانگەکەیانەوە ئاگادار دەکرێنەوە لە دابەشکردنی زەوییەکانیان.

دەنگی شەقام

24 Nov, 08:42


🔺بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە لەئێستادا کامێراکانی سیستەمی چاودێری خێرایی جێگیر بە سیستەمی خاڵ بۆخاڵ (پۆینت تو پۆینت)ی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ وە بە ووردتر لە سەرەتای پردی تاسڵوجە تا کۆتایی بازگەی (بانی مەقان) لە قۆناغی تێستدایە وە کارەکانی تەواو بووە و ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 27/11/2024 کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ دەکەوێتە کار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆمار دەکات.

🔹هاتووچۆ دەشڵێت: ئەوەی گرنگە شۆفێران بیزانن وە بۆئەوەی تووشی ڕووداو و کارەسات و سزای دارایی و غەرامات نەبن، پابەند بن بەو خێراییانەی کە دیاریکراوە لەڕێی هێماکانی هاتووچۆ.

🔹هاتووچۆ دەشڵێت: ئەوەی باس دەکرێت کە شۆفێر لە ئاستی کامێراکان بەخێرایی یاسایی بڕوات دواتر خێراییەکەی زیاد بکات تا ئاستی کامێرایەکی تر وە دووبارە هێواشی بکاتەوە خێرایی تۆمار ناکات ئەبێت دڵنیابن کە ئەم بۆچوونە هەڵەیە ، چوونکە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ ( پۆینت تو پۆینت) ئەو ماوەیەی نێوان کامێراکان هەژمار دەکات وە سەرجەم کامێراکان بە هەردوو ئاراستە لە نێوان تاسڵووجە – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بەرەو ئاراستەی سلێمانی بەستراونەتەوە بەیەکەوە کە ژمارەیان (٢٨) کامێرایە.

دەنگی شەقام

24 Nov, 08:18


🔺چاوەڕێن ئەمڕۆ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بگەڕێتەوە بۆ سەر کار و واژۆی ناردنی مووچەی مانگی ١٠ بۆ هەرێم بنێرێت

🔹ئەوەشی خستە روو دوای واژۆکەی تەیف سامی دەست دەکەن بە پارەدارکردنی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠

🔹وتیشی - حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم جدی نین لە ناردنی لیستی مووچە، دێنە سەرشاشە دەڵێن ناردومانە، بەڵام ناردنەکەیان زۆر کەموکورتی تێدایە لەوانە کێشەی دوبارەبونەوەی ناو و چەند کێشەیەکی.

دەنگی شەقام

24 Nov, 07:43


🔻کۆمەڵی دادگەری:

"لە هەڵبژاردندا کۆمەڵ بە ئامانج گیراوە، سورین لەسەر بایکۆت"

🔹ئەوحزبانەی هەرێمەكەیان گەیاندە دۆخێكی ناهەموار، دەنگەكانیان زیادیكرد.

🔹 خۆمان بۆ قۆناغی ئایندە و ئاڵنگارییەكانی داهاتو ئامادە دەكەین.

🔹سورین لەسەر بڕیاری بایكۆتكردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

🔹هەڵبژاردنێكی ساختە و دیزاینكراودا بەرهەم هاتوە.

🔹بڕیارمانداوە بە شێوەیەكی توندوتۆڵ خۆمان بۆ قۆناغی ئایندە و ئاڵنگارییەكانی داهاتو ئامادە بكەین.

🔹دوبارە جەخت لە بڕیاری بایكۆتكردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی دیزاینكراوی كوردستان دەكەینەوە، كە لە هەڵبژاردنێكی ساختە و دیزاینكراو بەرهەم هاتوە و كۆمەڵی دادگەری تێدا بەئامانج گیراوە.

دەنگی شەقام

23 Nov, 19:50


🔻فارس عیسا - نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا:

"پێشبینی دەکەم ئەم هەفتەیە له بەغداوه پارەی مووچە بنێردرێ"

دەنگی شەقام

23 Nov, 18:04


🔺بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی زاهیر عەبدوڵا، هونەرمەندی ناسراوی کوردمان پێگەیشت.

🔹بۆ ئەم لەدەستدانە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و کەسوکارە سەربەرزەکەی، هاوڕێیانی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.

🔹رۆڵ و خزمەتی زاهیر عەبدوڵا لە بواری شانۆ و نواندن لەیادناکەین و بۆ هەمیشە بە زیندوویی لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.

🔹لەخوای گەورە داواکارم هونەرمەندی خۆشەویستمان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

🔺بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

دەنگی شەقام

23 Nov, 15:11


هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا کۆچى دواییکرد

دەنگی شەقام

23 Nov, 14:01


🔺سێ دانه‌ له‌ ئامێرەکانی پارە راکێشان (ATM)ی پرۆژەی (هەژماری من) لە سەنتەری شاری دهۆک شکێندراون

🔹تاوه‌كو ئێستاش نازاندرێت له‌ لایه‌ن كێوه‌ شكێندراون، له‌ كاتێكدا ئامێره‌كه‌ حه‌وت كامێراى چاودێریشى له‌ سه‌ر دانراوه‌.

🔹ئامێره‌ شكاوه‌كانى پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) دوو دانه‌ى شاشه‌كانیان شكاوه‌ و یه‌ك دانه‌شى چوارچێوه‌كه‌یه‌تى و تاوه‌كو ئێستاش تیمى پرۆژه‌كه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌ و وه‌ڵامێكیان له‌و باره‌یه‌وه‌ نییه‌.

دەنگی شەقام

23 Nov, 13:07


🔺زیاد جەبار - لێپرسراوی مەڵبەندی 1ـى رێکخستنی سلێمانیی:

“دەرگامان بۆ هەموو لایەنە سیاسیەکان کراوەیە”

🔹دەیانەوێت قۆناغى نادادى و جیاوازیى حکومەتى رابردوو تێپەڕێنن و بیگۆڕن بە خزمەتکردنى هاونیشتمانی لە هەرێمى کوردستان

🔹بۆ پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو دەرگامان لەسەر پشتە بۆ هەموو هێزێکى سیاسى، لە دەرگاى هێزە سیاسییەکانی دیکەش دەدەین لەپێناو پێکهێنانى حکومەتێکى خزمەتگوزار

🔹دەستەى دادوەریی هەڵبژاردن، سەرجەم تانەکانى لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان رەتکردەوە، کۆمیسیۆنی باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانیش لە عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان رادەگەیەنن.

دەنگی شەقام

23 Nov, 12:50


🔺بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی سلێمانی کە ئاڕاستەی بازگەکانی سلێمانی کراوە داوایان لێکراوە تا سەرەتای ساڵی نوێ دەتوانن بە شەقامەکاندا بسووڕێنەوە، دوای ئەو وادەیە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دەگیرێت.

🔹بەپێی زانیارییەکان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 65 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا هەیە کە زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای سلێمانین و بە مەلیکەو شاینە ناسراون.

🔹بەپێی بەدواداچوونەکان، لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەسەردا گرتنی مەلیکە و شاینە، لە پێشانگاکاندا نرخەکەی هەزارو 500 بۆ دوو هەزار دۆلار دابەزیوە.

دەنگی شەقام

23 Nov, 10:43


🔺شاهۆ عوسمان - جێگری پارێزگاری سلێمانی:

“خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و شایستە دارایییەكان ئەركە لەسەرمان”

🔹ئەوەی لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران و خەڵكدا بێت ئێمە ئەوەدەكەین، ئەو دۆخەی لە ئارادایە پێویستە كۆتایی پێبێت، چونكە بەرگەگرتنی ئەو دۆخە لە توانای خەڵكدا نەماوە.

🔹ئەوەی لە چوارچێوەی یاسادا رێگەی پێدرابێت و بە یاسا دەستكراوەبن بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و مووچەخۆرانی سلێمانی و زامنكردنی مافی مووچەخۆران، ئەو رێگایە دەگرنەبەر.

دەنگی شەقام

23 Nov, 09:20


🔻حەیدەر عبادی:

"نابێت لە عێراق دەوڵەت لەناو دەوڵەتدا دروست بکرێت"

🔹لەنێو کەسایەتیە سیاسیە دیارەکانی عێراقد، تەنها حەیدەر عبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر بەشدار بوو لە کۆنفرانسەکەی مەسعود بارزانی لە دهۆک، کە عەبادی بەوە ناسراوە ڕۆڵی سەرەکی لە شکستپێهێنانی ڕیفراندۆمی ساڵی ۲۰۱۷ هەبوو.

🔹عەبادی لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک هەڕەشەی ئەوەی کرد کە نابێت لە عێراق دەوڵەت لەناو دەوڵەتدا دروست بکرێت.

🔹یەکێک لە ئاماژەکانی ئەو پەیامە ئەوەیە کە چیتر نابێت لەچوارچێوەی عێراق هیچ لایەک لەنێویشیاندا هەرێمی کوردستان سەربەخۆیانە سیاسەت بکات.

دەنگی شەقام

23 Nov, 08:52


🔺قاسم ئەعرەجی - ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق:

“رێگەنادەین لە خاکی عێراقەوە هێرشبکرێتەسەر هیچ وڵاتێک”

دەنگی شەقام

10 Nov, 16:07


🔺فازڵ نەبی - بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق:

“دەست بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی ئەمساڵ کراوە لە ماوەیەکی کەمدا بەتەواوی چارەسەر دەکرێت”

🔹بەتایبەت کێشەی نەمانی پارەی نەختینە بۆ دابینکردنی مووچە کە بە گواستنەوەی پارە لە پشکی بەکاربردن بۆ پشکی مووچە چارەسەر دەکرێت. وتوشییەتی، دواکەوتنی مووچەی مانگی 10 پەیوەندی بە کێشەی نەمانی پارەی نەختینەوە هەیە.

🔹مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە و تا ئێستا دوو جار لیستی مووچە بۆ بەغداد نێردراوە و وەزارەتی دارایی عێراقیش دەڵێت کەم و کوڕتی لە لیستی مووچەدا هەیە.

دەنگی شەقام

10 Nov, 15:03


🔺شاندێكی وەزارەیی دارایی هەرێم بۆ مووچەی مانگی ١٠ لە بەغدایە:

“تەیف سامیش دەڵێت تا ئێستا ٥٠ لەسەدی كێشەكانی لیستی مووچە چارەسەر نەكراون”

🔹بۆ مووچەی مانگی دە و چەند پرسێكی دیكە شاندێكیان لە بەغدایە و ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆدەبنەوە.

🔹بەگوێرەی سەرچاوەكە، وردبینی لیستی مووچەی مانگی ١٠، لەلایەن بەغداوە بەردەوامە. وتیشی، وردبینی لە ژمارەی وەزیفی فەرمانبەران تەواو بووە، تەنها وردبینیی ژمێرکاریی ماوە ئەویش ئەمڕۆ دەستپێدەکات، کەی تەواو بوو، مووچە دەنێردرێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ڕاڤە، وەزیری دارایی عێراق وتویەتی هێشتا، ٥٠ لەسەدی كێشەی لیستەكانی مووچە چارەسەر نەكراوە و دەبێت چارەسەر بكرێت.

🔹وتوشیەتی، بۆ ئەم مانگە هەرێم دەبێت وەك ئەوەی لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هاتووە، نیوەی داهاتی نانەوتی ڕادەست بكات ئەو كات مووچەی مانگی ١٠ دەنێرن.

دەنگی شەقام

10 Nov, 12:55


🔺بێستون سابوراوایی - چاودێری سیاسی:

“ڕێكەوتنەكەی تی بی ئای و هەژماری من تەوتینی مووچە نییە”

🔹بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەو ڕێکەوتنەی بانکی (تی بی ئای) کە بانکێکی حکومی عێراقیە لەگەڵ هەژماری من کردوویەتی تەنها ڕێکەوتنێکی ئاسایی نێوان بانکەکانە بۆ کارئاسانی مامەڵە بازرگانیەکان و هاتوچۆی چالاکیە داراییەکان لە سنورێکی دیاریکراو بەپێی ڕێکەوتنەکە.ئەو ڕێکەوتنە لە دوور و نزیک پەیوەندی بە تەوتینەوە نیە

🔹ئەو ڕێکەوتنە لە دوور و نزیک پەیوەندی بە تەوتینەوە نیە .هەر کاتێکیش حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا موچەخۆرانی هەرێم فۆرمی تەوتین تەنها لە بانکی (تی بی ئای) پڕ بکەنەوە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ڕێکەوتن مووچەی هەرێم بۆ ئەو بانکە بنێردرێت ئەوە دەبێتە تەوتین.

دەنگی شەقام

10 Nov, 12:10


🔻هەڤاڵ ئەبوبەکر - پارێزگاری سلێمانی:

"داوا لە یەکێتی و پارتی دەکەم لایەنێکیان ببنە ئۆپۆزسیۆن"

🔹لەساڵی 1991 و پێشتریش لەشاخ ئەو ناوچانەی لەژێر دەستیان بووە بە دوژ*منایەتی بەڕێیان کردووە.

دەنگی شەقام

10 Nov, 11:16


🔺 ئێستا...

🔹بافڵ تاڵەبانی مامۆستاکەی شۆک دەکات بە خێراییەکی زۆر بە دەمانچە نیشانە دەشکێنێت.

دەنگی شەقام

10 Nov, 11:01


🔻فەهمی بورهان - سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم:

"داوادەكەین سەرژمێریی لە ناوچەكانی ماددەی 140 دوابخرێت تا ئەوكاتەی ماددەكە جێبەجێ دەكرێت"

🔹مەترسی لە ئەنجامدانی سەرژمێری هەیە، مادەم ماددەی 140 جێبەجێ نەكراوە.

🔹دۆخی ناوچەكان ئاسایی نەبووەتەوە و ئاوارەیەكی زۆر لە ناوچەكانی دیكەی هەرێم دەژین.

🔹لە سەردەمی راكان جبوری ژمارەیەكی زۆری عەرەب هێنراونەتە كەركوك و گەڕەكی نوێ دروستكراوە.

دەنگی شەقام

10 Nov, 10:46


🔺بانکی ناوه‌ندی ئاستی خستنەڕووی دۆلاری ڕاگەیاند و نرخەکەی گۆڕا

🔹لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار بەرانبەر بە 150,700 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت

🔹خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی مەرکەزی عێراقی بۆ ئەمڕۆ 11,10,2024

حەواڵە
277,768,053

نەقدی
9,000,000

کۆی گشتی
286,768,053

دەنگی شەقام

10 Nov, 08:33


🔺سۆران عومەر - ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران:

“فەرمانگەکانی هەرێم دەتوانن ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرن”

🔹بە پێی یاسای بودجە و لەسەروو ئەویشەوە بڕیاری دادگای فیدراڵی، فەرمانگەکانی هەرێم دەتوانن ڕاستەوخۆ لیستی مووجە بۆ بەغدا بنێرن

🔹بە دەق هاتووە کە هەموو فەرمانگەیەک دەتوانێت لیستی مووچە بە واژۆی بەڕێوەبەر و ژمێریاری و وردبینی و بەشی یاسایی فەرمانگەکە بۆ عێراق بنێرێت، عێراق وردبینی دەکات و مووچەکان بە بانکی دەکات

🔹بە پێی یاسای بودجە هەر پارێزگەیەکی هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات ئەگەر هاتوو پێیوابوو مافی دەخورێت.

دەنگی شەقام

10 Nov, 08:09


🔺غەریب ئەحمەد - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

“لە چەند رۆژی داهاتوو بەغداد مووچەی مانگی ١٠ دەنێرێت”

🔹چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا حكومەتی عێراق گوژمەی یەكەمی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت

🔹لە ئێستادا وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و تائێستا پڕۆسەكە تەواو نەبووە.

دەنگی شەقام

10 Nov, 07:29


🔻میدیایی فەرمی یەکێتی:

"لیستی وانەبێژانی گرێبەستی پۆلیتەکنیکی هەولێر 90 کەسی بێبەڵگەی تێدەکرێت"

🔹 زانکۆی پوڵیتەکنیکی هەولێر ١٥٠ ناوی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ناردوە تاوەکو گرێبەستی وانەبێژیان بۆ بکرێت، بەڵام تەنیا 60 کەسیان وانەبێژی حەقیقین.

🔹لەو ١٥٠ کەسە تەنها ٦٠ کەسیان بەڵگەنامەی رەسمییان هەیەو ٩٠ کەسەکەی دیکە وانەبێژییان نەکردووە و لەسەر بنەمای حزبی ناویان وەکو گرێبەست نووسراوە و تێکەڵی لیستی وانەبێژان کراوە.

دەنگی شەقام

09 Nov, 21:24


🔴 ئێستا..

🔹 هێرشکرایە سەر ماڵێک لە شاری کۆییە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.

دەنگی شەقام

09 Nov, 20:19


🔺ڕەفعەت عەبدوڵا - ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:

" یەكێتی سورە لەسەر حكومەتێكی خزمەتگوزار بۆ خەڵك، دەبێت تەواوی جومگەكان حكومەت بۆ خزمەتی خەڵك تەرخانبكرێن”

🔹لەبارەی بەبانکیکردنی موچەوە ئاشکرایکرد، یەكێتی هەموو هەوڵێك دەدات لەرێگەی نوێنەرەكانییەوە لەبەغدا تەوتینی موچەی فەرمانبەران بكات، چونكە زامنی مووچەکانیانە.

🔹ڕاشیگەیاند" یەکێتی لەمەودا سیستمی پاداشت و سزا جێبەجێ دەكات و كەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو دیاری دەكات و تەواوی جومگەكانی حكومەت و حزب دەگرێتەوە

دەنگی شەقام

09 Nov, 19:13


🔺پاش ئەوەی چەند ڕۆژێکە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە لە بەغدایە

“ئەم هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە دێت”

🔹بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر لە 500 ملیار دینار وەکو گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 بنێرێت.

🔹ڕاوێژکاری سوودانیش دەڵێت مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەنێردرێت و گرفتی بۆ دروست نابێت.

دەنگی شەقام

09 Nov, 16:43


🔻قوباد تاڵەبانی - جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم:

"بە گرنگی دەزانین لە حکومەتی داهاتوودا خزمەتی هەموو پێکهاتەکان بکرێت"

🔹لە دەباشان پێشوازیمان لە میری ئێزیدییان، میر حازم تەحسین بەگ و هاوژینی بەڕێزی کرد و گفتوگۆمان کرد لەسەر دروستکردنی میکانیزمێکی هەماهەنگی لە نێوان یەکێتی و ئێزیدییەکان.

🔹 جەختم کردەوە لە گرنگی کاراکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی لە هەرێمی کوردستان تا بتوانین باشتر خزمەتی خوشک و برایانی ئێزیدی بکەین و مافەکانیان دەستەبەر بکەین.

🔹 هاوژینی میری ئێزیدییان داوای کرد هەموو لایەک هاوکاربن بۆ بەرەنگاربوونەوەی «گوتاری رق و کینە» کە ئەوە ویستی ئێمەشە. هاوڕاشبووین لە گرنگی بەشداریکردنی ئێزیدییەکان لەسێکتەرە جیاجیاکانی دەسەڵات و دیاری کردنی نوێنەریان لە پێگەکانی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان.

دەنگی شەقام

09 Nov, 15:11


🔺کەمێک پێش ئێستا بومەلەرزەیەک قەزای پێنجوێنی هەژاند و هاوڵاتییان هەستیان پێکرد.

🔹شایەنی باسە، پێنجوێن دەکەوێتە سەر هێڵی بومەلەرزە و رودانی بومەلەرزە لەو ناوچەیە ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ رودانی بومەلەرزەی دیکە لە داهاتودا

دەنگی شەقام

09 Nov, 13:31


🔺دکتۆر سورا یاسین - بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق:

“پارێزگای هەولێر لە تۆمارکردنی شێرپەنجەدا لە عێراق یەکەمە”

🔹لە ساڵی 2023دا 43 هەزار و 62 تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. ئەوە لەکاتێکدا لە ساڵی 2022دا 39 هەزار و 68 تووشبوو تۆمارکرابوون.

🔹زۆرترین ئەوانەی ساڵی رابردوو لە عێراق تووشی شێرپەنجە بوون تەمەنیان 70-74 ساڵە

🔹لەسەر ئاستی پارێزگا، زۆرترین تووشبووی شێرپەنجە بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتووان لە هەولێر تۆمارکراوە کە لە هەر 100 هەزار کەس 143.8 کەس تووشی شێرپەنجە بوون

🔹لەسەر ئاستی پیاوان، هەولێر یەکەمە و لە هەر 100 هەزار پیاو 128.4یان تووشی شێرپەنجە بوون. لە ژنانیش هەولێر هەر لە پلەی یەکەم دێت و لە هەر 100 هەزار ژن 159.4یان تووشی شێرپەنجە بوون.

دەنگی شەقام

09 Nov, 11:16


🔺سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکانی وەفدی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی:

“بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا یەکەم بەشە پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەبکرێت”

🔹یەکەم بڕە پارە پێدەچێت زیاتر لە 500 ملیار دیناربێت و، تا کۆتایی هەفتەش تەواوکاریی مووچەی مانگی 10 رەوانەی هەرێم دەکرێت.

🔹وەفدەکە لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی کۆبوونەوەتەوە و ئامار و ژمارەکانی مانگی تشرینی دووەمیان خستووەتەڕوو.

🔹سەرچاوەکە ئاماژەی بە زیادبوون کردووە لە بڕی پارەی داواکراو لەلایەن هەرێمەوە، بەهۆی ئەوەی هەرێم ناوی مامۆستایانی گرێبەست كە پێشتر وانەبێژ بوون، لەگەڵ لیستی مووچەدا رەوانەی بەغداد كردووە.

دەنگی شەقام

09 Nov, 10:13


🔺بەیار عومەر:

“لە هەرێمی کوردستاندا، (پارتی) بە دەنگی ساختەی (دهۆک)، حوکمی (سلێمانی) ئەکات”

ئینجا چۆن حوکمێک؟!!!

🔹دژایەتی و ڕێگریکردن لە (پرۆژە و پێشکەوتن)

🔹بڵاوکردنەوەی دڵەڕاوکێ لە ڕێی (میدیا نەوتاویەکان)

🔹نانەوەی ئاژاوە لە ڕێی پڕچەککردنی کۆمەڵێک (بازرگانی جەنگ و حزبی بچوکەوە)

🔹دواجار داپۆشینی ئەم خەوشانە، بە پەردەی (کوردایەتی و خۆناچەمێنین)

🔹بە کورتی، ئەگەر لایەنەکانی تر چەند وەزارەتێکیش وەربگرن بەهای نیە، چونکە لە ژێر هەژموونی پارتیدان لە هەولێر و دەسەڵاتیان سنوردارە.

🔹پارتی کێشەی نیە چەند وەزارەت بدات بە لایەنەکان، چونکە یەکەم، هەوڵئەدات بەو پارە زۆرەی نەوت کە دەستی کەوتووە بیانکڕێت، یان لانی کەم بێدەنگ و دەستەمۆیان بکات.

🔹دووهەم، دەسەڵاتی ڕاستەقینە لای خۆیانە؛ لە پاسەوانی وەزارەتەکانەوە بیگرە، سەر بە پارتی و پاراستنن و دەبێت خەڵک بە بێژنگی ئەواندا بچێتە ژورێ، هەتا دەگاتە زۆرینەی جومگە هەستیارەکانی ناو وەزارەتەکان. سەرەنجام وەزیرەکە دەبێتە ژێردەستەی پارتی و جێبەجێکاری بڕیارەکانی ئەوان.

🔹لایەنەکانی ئەم دەڤەرە، بەتایبەتی (یەکێتی)، ئەگەر دەیانەوێت باڵانسی هێز و ڕێڕەوی حکومڕانی ڕاست بکەنەوە، پێویستە لە جیاتی شەڕی وەرگرتنی چەند (وەزارەت و پۆستێک)، هەوڵی گەڕاندنەوەی (داهات و دەسەڵات) بدەن بۆ ئەم زۆنە ستەملێکراوە.

🔹کاتی هاتووە، هاوشێوەی (ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا) سیستەمێکی فیدرالی پەیڕەو بکرێت؛ کە دەستی زوڵمی حزبێک ئەبڕێتەوە لەسەر ناوچەکانی تر؛ هەروەها دەبێتە بناغەی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

دەنگی شەقام

09 Nov, 09:54


🔺نزیکەی 40 رۆژە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵییان پێنەدراوە

🔹لە کاتێکدا لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 کراوە و تا ئێستاش کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەوە نەداوە

دەنگی شەقام

25 Oct, 15:12


🔺غەریب ئەحمەد - ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:

“دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت”

🔹بەپێچەوانەوە دۆخێکی خراپ روو لە مووچەخۆران دەکات.

دەنگی شەقام

25 Oct, 13:57


🔻وەزیرێكی یه‌كێتی له‌ به‌غدا دەستی لەکارکێشایەوە

🔹نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عیراق دەستی لەکارکێشایەوە و وەک لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە بەغدا دەستبەکاردەبێت.

دەنگی شەقام

25 Oct, 13:26


🔻عەلی حەمە ساڵح:

“دەیان ڕێکخراوی جیهانی و عێراقی بۆ دۆسیەی ساختەکاری هەڵبژاردنی کوردستان هاتونەتە سەرخەت، کۆڵی لێنادەین”

دەنگی شەقام

25 Oct, 11:40


🔺رێبوار کەریم وەلی:

“لەکاتێکدا کۆمیسیۆن هەوڵ دەدات کەمێک کەفوکوڵی شەقام بنیشێتەوە و ئینجا ئەنجامی کۆتایی رابگەیەنێت تا ڕاددەیەکی زۆر ئەنجامەکان دیارن”


🔹رەنگبێ یەکێک لە ناوازەترین لایەنی ئەم هەڵبژاردنە ئەوە بووبێ کە هەمیشە دەسەڵات بە تەزویر تۆمەتبار دەکرێت، بەڵام ئەمجارە کۆمپانیایەکی تەرفیهیی سیاسیشیان لەگەڵ خۆیاندا کردووە بە هاوقەتاری ساختەکاری و، پارتی و یەکێتی بە پلان و بەرنامە هەتکیان کرد

🔹جوڵانەوەی نون نون ئێستا بووەتە گیسکی گوناه و دەوری ریشی سۆفیەکەی ناو چێشتی مجێوری هەژار موکریانی بۆ پارتی و یەکێتی دەبینێ؛ خەڵک جنێوە تەڕەکان بۆ ریشەکە دەنێرن نەک بۆ جێگەی دیکە! بە کورتی ئۆپۆزیسیۆنیان بەگژ ئۆپۆزیسیۆندا کرد و، خۆشیان تەماشاچین

🔹بۆ لە نون نونەوە دەستم پێکرد؟ چونکە ئەم جوڵانەوەیە خۆی پێ موعاریزێکی موزمینە، بەڵام لێرە بەدواوەباوەڕکردن بە میسداقیەتی دروشمەکانیان لای خەڵک لاواز بووە و، تووشی سەرگەردانیی سیاسی دەبن و ئەگەر بیانەوێ بەتایبەتیش لەگەڵ پارتیدا، بچنە حکومەتێکەوە کە مەسرور بارزانی سەرۆکی بێ، ئەوا ئەلفاتیحا

🔹لەکاتێکدا کە یەکێتی لە مەحافیلی داخیلیی خۆیدا رایگەیاندووە کە ناچێتە ناو هیچ حکومەتێکەوە کە مەسرور بارزانی سەرۆکایەتیی بکات و لە سەرۆکایەتیی هەرێم و وەزیران یەکیان دەبێ پشکی ئەوان بێ، یانیش هەردوو سەرۆکایەتییەکە دووساڵ بە دووساڵ بێت، پارتی بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە دەرەوەی یەکێتی لە گەڵ لایەنەکانی دیکە خەریکی بیروڕا گۆڕینەوەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە و تۆڵەکردنەوە لە یەکێتی

🔹ئەلبەتە باڵی مەسرور بارزانی و باوکیشی ئیعلانیان کردووە کە لەگەڵ “هەڵتۆقیوە سیاسییەکان” کە بانگەشەی”رووخاندیان” کردووە ناچنە ناو حکومەتەوە. بەڵام ئایا پارتی دەتوانێ زۆرینەی سادە دەستبەر بکات

🔹پارتی ڕەنگبێ چاوی لەوە بێت کە بتوانێ لانیکەم 10 تا 15 کورسیی لایەنە تەزویرلێکراوەکان بۆ لای خۆی رابکێشێ و یەکەمجار بتوانێ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەبێ یەکێتی دابنێ، کوتلەی براوە دروست بکات، سەرۆکی هەرێم هەڵبژێرێ و ئینجا مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی 10 ناوزەد بکات

🔹لەم پڕۆسەیەی سەرەوەدا، وا داندراوە کە یەکێتی و نون نون هیچ دەورێکیان نییە و بە پێچەوانەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە دانوستانەکانی پارتی کۆتایی پێبێت و نۆرەی یەکێتی بێت بۆ پێکێنانی کابینە. بەدڵنیاییەوە ئەگەر مەسرور بارزانی نەتوانێ حکومەت پێک بێنێ بە قوباد تاڵەبانیش پێک نایەت. بۆیە بەو حاڵە رەنگبێ پێکهێنانی کابینەی 10 بکەوێتە دوای هەڵبژاردنەکانی بەغدا و، هەموو پۆستەکان بکرێنە یەک پاکێج

🔹لە کۆی گشتیدا، ئەوە پرۆسەیەکە کە واداندراوە پارتی سوورە لەسەر کاندیدکردنەوەی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت و گرێکوێرەکەش لێرەدایە. ئەم دڕودۆنگی پەرتەوازەییەی توشی ناو ماڵی کورد هاتووە، بەرهەمی سیاسەتە چەوت و بوغرایانەکانی مەسرور بارزانییە بۆیەش ئەگەر تورکیاش فریای پارتی کەوتبێ کە نەکەوێ، بەڵام ئێران وای دیزاین کردووە کە مەسرور بارزانی نەتوانێ بێ یەکێتی حکومەت پێک بێنێت

🔹بۆیە پێداگریی سەرۆکی پارتی لە کاندیدکردنی کوڕەکەی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەتی داهاتوو، خولانەوە دەبێ لە ناوبازنەدا، وەک هەمان بازنەی هاوپەیمانیی (صبح) کە ئەخیرەن کەوتنەوە باوەشی ئیتاڕی تەنسیقی

🔹بۆیە لە حکومەتێکدا کە قەرار بێت بەبێ مەسرور بارزانی پێک بێت و بۆ نمونە نێچیرڤان بارزانی (بە تایبەتیش کە هێشتا دیارنییە، مەیلی مانەوە لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی هەیە یان نا؟) ناوزەد بکرێ بۆ پێکهێنانی حکومەت، بە دڵنیاییەوە ئەو ماوەیە زۆر کورتتر دەبێتەوە و گرێکوێرەکە زۆر بە ئاسانی دەکرێتەوە

🔹پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی بە بەشداری هەموو لایەنە براوەکان (ئەوانەی بیانەوێ بەشداربن) بۆ ئەم قۆناغە تا ڕاددەیەک تۆڵەی ئەو تەزویر و ئەو غەدرە گەورەیە دەکاتەوە کە لە هەڵبژاردن لێیان کراوە.

دەنگی شەقام

25 Oct, 11:03


🔺سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى:

“لیستى مووچەى مانگى 10ـى مووچەخۆران کەمێک وردەکارى تەکنیکى ماوە”

🔹پەیوەندى بەو مووچەخۆرانەوە هەیە بایۆمەترییان کێشەى تێدا بووە لەبەرئەوە ناردنى لیستەکە دەکەوێتە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو، رەنگە رۆژى یەکشەممە یان دووشەممە بێت.

🔹دواکەوتنى ناردنى لیستى مووچە پەیوەندى بەوەوە هەیە بەشێک لە وەزارەتەکان هێشتا لیستەکەیان ئامادەنەکردووە.

دەنگی شەقام

25 Oct, 07:54


🔻سۆران عومەر - پەرلەمانتاری عێراق:

"پێویستە گرێبەستی کۆمپانیای (میرۆ سیستم)ی کۆریای باشور لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵوشێنرێتەوە"

کۆمپانیای میرۆ سیستم کە ساڵی ١٩٩٩ دامەزراوە لەبواری سیستمی هەڵبژاردنی ئەلکترۆنی، بەداخەوە ئەم کۆمپانیا ئەزمونێکی ناشەفاف و گوماناوی هەیە بەتایبەت پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کۆنگۆ و عێراق لەساڵی ٢٠١٨ و ٢٠٢١
ئەم کۆمپانیا لەپاش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کۆنگۆ، سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کۆنگۆ لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە خرایە لیستی سزاکان بەتۆمەتی ئەوەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری خستۆتە سەر حسابی کۆمپانیای میرۆ سیستم لەبەرامبەر دەستکاری ئەنجامەکانی دەنگدان.
لە عێراقیش گرێبەستی دابین کردنی پێداویستیەکانی هەڵبژاردنی ئەلکترۆنی لەگەڵ میرۆ سیستم کراوە، چاودێری دارایی عێراق پاش وردبینی لەگرێبەستەکەو کاری سیستمە ڕاپۆرتێکی (١١) خاڵی لەکەموکوڕیەکان ئاراستەی کۆمیسیۆن کردوە بەڵام پشتگوێ خراوە، پشکنین و تاقیکردنەوەی ئەم سیستمەی کۆمپانیای میرۆ ئەگەر کرابێتیش ئەنجامەکەی نەخراوەتە ڕوو بۆیە گومانی زۆر لەسەر ئەم کۆمپانیا هەیە بەجۆرێک کە لەهەر وڵاتێک میرۆ سیستم پێداویستی دیجیتاڵی هەڵبژاردن دابین بکات ئەمریکا لەڕێی USAID ڕازی نابێت هاوکاری مادی ئەو وڵاتەو کۆمیسیۆنەکەی بکرێت چونکە سیستمەکەی قابیلی دەستکاری و گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنە، وەک ئەوەی لەهەڵبژاردنی سەرۆکی ڕوسیا بۆ جاری پێنجەم ئەم کۆمپانیا ئەنجامیدا!
ئەم کۆمپانیا بازرگانیەو تۆمەتبارن بەوەی لەدەرەوەی سیستمی بانکی کۆمپانیاکەو لەدەرەوەی کۆریای باشور پارە خراوەتە سەر ٤٩ هەژماری بانکیان!
لەعێراقیش سەرۆکی پێشوی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کەگرێبەستی لەگەڵ ئەم کۆمپانیا کردبوو بۆ هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢١ و باڵوێزی عێراق لەکۆریای باشور نامەیەکی ئاراستەی حکومەتی کۆریا کردبوو لەسەر ئەوەی ئەم سیستمە ئەلکترۆنیە دروستکراوی کۆمپانیای میرۆ نیە بەڵکو کۆکراوەو لێکدراوە، تێچوی گرێبەستەکەی عێراق چەندین ملیۆن دۆلاری بۆ زیادکرا بەبێ ئەوەی بزانرێ هۆکارە ڕاستەکەی چیە! ئەوکاتە بەئاشکرا ئەنجامەکان دەستکاریکرا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە سەر بەڕەوتی صەدر بوو دوای هەڵبژاردنەکان ناچار بەدەستلەکار کێشانەوە کرا، هەڕەشەی ئەوەشی لێکرا ئەگەر دەست لەکارنەکێشێتەوە لێپرسینەوەی لێ دەکرێت.
ئەم هەڵبژاردنەش کە ٢٠/١٠/٢٠٢٤ ئەنجامدرا، هەمان کۆمپانیا (میرۆ سیستم) ئەنجامیدا، هەرلایەنێک پارەی دابێت و گەشتبێت بەکۆمپانیاکە لەڕێی کەسانێکی شارەزای ناو کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و بەنێوەندگیری لایەک ئەوە ڕێژەی دەنگەکانی لەپرۆگرامی سیستمەکەدا بۆ دەستکاری کراوەو بەملیۆنان دۆلار ئەنجامەکەیان بەبەرژەوەندی ئەو لایەنانە دەستکاری کردووە لەسەر حسابی چەند لایەنێکی دی کەدەنگەکانیان کەمکراوەتەوە.
ئەوانەی کەلەبواری ئایتی و پرۆگرامین شارەزان دەزانن چۆن ئەم کارە دیزاین دەکرێت!
کاتێک ئەم تۆمەتانە ئاراستەی کۆمپانیای میرۆ دەکرێت، لەوەڵامدا دەڵێن وەک ئەوە وایە کەسێک بەچەقۆ یەکێک دەکوژێت بێن سکاڵا لەو کارگە بکەن کە چەقۆکەی دروست کردووە، پێویستە سکاڵا لەبەکارهێنەری چەقۆکە بکەن! واتە میرۆ دەڵێت ئەوەی سیستمەکەی ئێمە بەکاردێنێ ئەو بەرپرسیارە لە دەرەنجامەکانی! ڕەدی ناکاتەوە کەئەم سیستمە بەئاسانی دەستکاری دەکرێت و ئامێرەکانی ئەوانیش پرۆسەکە بەپێی دەسکاریکردنەکە جێبەجێ دەکەن!

بۆ ئاشکراکردن و بەرگرتن بەم دیزانکردنە مەترسیدارە لەڕێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەستەی دەستپاکی هەوڵ دەدەین تاکو گرێبەستی کۆمیسیۆنی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای میرۆ سیستم هەڵوەشێنرێتەوەو بەرپرس لەدەسکاری ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا بکرێت و ڕوبەڕوی دادگا بکرێنەوە لەڕێی لیژنەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنی پەیوەندیدار لەحکومەتی عێراقی لەشارەزایانی ئایتی دەزگای ئەمنی و دەستەی نەزاهەو داواکاری گشتی.

دەنگی شەقام

25 Oct, 07:37


🔺 داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

“پێگەی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان”

🔹داهاتی لە رۆژی (19-10-2024 بۆ 25-10-2024) بڵاوكردەوە

🔹كە بڕەكەی(9) ملیار و(80)ملیۆن و (174) هەزار و(425) دینار بووە، (86%)ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و(14%)ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك بووە.

دەنگی شەقام

24 Oct, 21:35


🔻کەشانسێک: پلەکانی گەرما ئاسایی دەبنەوەو سەرما نامێنێت

🔹شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لەم شەوەوە كاریگه‌ری بای باكوری خۆرهه‌ڵات لاوازبێت و به‌ره‌و كۆتایی بروات، به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ رۆژی هه‌ینی و ڕۆژانی داهاتووه‌وە دۆخه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ و ڕه‌شه‌باكه‌ نامێنێت و بارسته‌ هه‌وای ساردی جه‌مسه‌ریش له‌ رۆژی هه‌ینیه‌وه‌ لاواز ده‌بێت له‌دره‌نگانی هه‌ینی و شه‌ممه‌وه‌ به‌تایبه‌تی به‌ته‌واوی ده‌كشێته‌وه‌.
🔹ئاماژەی بەوەشکرد" له‌ رۆژی هه‌ینیه‌وه‌ بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌تایبه‌تی پله‌كانی گه‌رما به‌چه‌ند پله‌یه‌ك روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن و به‌هۆی مانه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ژێر نۆڕماڵه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار شه‌وانه‌ هه‌ستكردن به‌سه‌رما ده‌مێنێت".
🔹ئەوەشی خستەڕوو، "كه‌شی وشك تاهه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ درێژه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام دواتر كۆتایی مانگ و ناو مانگی 11 به‌تایبه‌تی كه‌شی ته‌ڕو باراناوی ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات".

دەنگی شەقام

24 Oct, 21:12


🔻 بزووتنەوەی ئیسلامی:

"كلك ئەوانەن بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە دەبنە جاشكەوشی ساختەكاریی"

🔹بۆردی ڕۆژنامەنووسانی بزووتنەوە وێڕای جەختكردنەوە لە ساختەكاریی ئەلكترۆنیی و دیزانینێكی پێشوەختە بۆ چەند لایەنێك بە توندیی وەڵامی ئەو سیاسییە سەرسەرییانە دەداتەوە كە هێرش دەكەنە سەر ئەو لایەنانەی بە بەڵگەوە ساختەكاریییەكانیان ئاشكرا كرد.

🔸بۆردی رۆژنامەنووسانی بزووتنەوە ئەو كەسە هیچ لەباردانەبووانە خەبەر دەكاتەوە كە بزووتنەوەی ئیسلامیی و لایەنە زوڵملێكراوەكان بە كلكی دەسەڵات دەزانن، باش بزانن ئەوان بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە و بە خۆڵكردنەچاوی خەڵك و شەقام و ڕای گشتیی ڕێكەوتون لەگەڵ دەسەڵات و بەشدارن لە دیزاینەكەدا و هەرگیز هێزی ئەوە نین هێندە متمانەی خەڵك بەدەست بهێنن.

🔹ئێمە لە بۆردی رۆژنامەنووسانی بزووتنەوە بەو ئەڵقەلەگوێیانە دەڵێین هێرش و پەلاماری سەگوەڕیی خۆتان و پەیجە سوكەكانتان ڕابگرن مەكەونە هەڵەیەك كە تا ئەژنۆ خۆتان و بەرژەوەنییەكانتان لەقوڕنێن.

🔸باش بزانن بزووتنەوەی ئیسلامی ئەو هێزە نییە بە دوو مناڵەوردكەی هەڵتۆقیوی ناو گەمەی بازرگانیی و سووخۆریی لەكەدار بكرێت و بتانەوێت سوكایەتیی پێبكەن.

🔹ئەگەر بزووتنەوەی ئیسلامیی لە زمانی پیستان پارێزراو نەبێت دڵنیابن دەكەونە بەردەم توڕەیی هەزاران پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگر و خەڵكی بەشخورای ئیسلامخواز و خەڵكی بەشەرەف.

🔸دوا قسەمان بۆ زمانشڕێكی ناسیاسیی بەناو ئۆپۆزسیۆنێش ئەوەیە سەگوەڕیی پەیجەكانی ببەستێت كە سوكایەتیی بە لایەنەكان و بزووتنەوەی ئیسلامیی كردووە و بە دووباڵ ناوی بردووە دەنا لە لێشاوی توڕەیی ئێمە دەرناچن.

بۆردی ڕۆژنامەنووسانی بزووتنەوە
سلێمانی

دەنگی شەقام

24 Oct, 20:09


🔻بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر عێراق و تۆڵەکردنەوەی ئیسرائیل، قەتەر هەموو گەشتەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگرت

دەنگی شەقام

24 Oct, 19:03


🔻د. بڕیار رەشید ـ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران:

“پڕۆژەی هەژماری من، لەگەڵ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی یەك ناگرێتەوە”

🔹بەهیچ شێوەیەك چارەسەری كێشەی مووچە ناكات.
🔹بەهۆی ئەو پڕۆژەیەوە مووچەخۆرانی هەرێم هەموو مانگێك رووبەڕووی دواكەوتنی مووچە بوونەتەوە.
🔹 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆفیسی سەرەكیی پرۆژەی “هەژماری من” كە دەكەوێتە بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی، داخراوە و كاری تیادا ناكرێت هاوشێوەی بنکەکانی دیکەی پڕۆژەکە لە بانکی تانجەرۆ و توی مەلیک.

دەنگی شەقام

24 Oct, 16:46


🔺عه‌لی حه‌مه‌ساڵح؛

“نەم سەلماند لە سێدارە بدرێم”

🔹(487 هەزارو 963 دەنگ) لە نێو ئامێری فەرزی دەنگ ساختەکاریان پێکراوە

🔹لە دەنگی لایەنی ناڕازی سڕاوەتەوە و خراوەتە سەر دەسەڵات و شه‌ریکەکانی

دەنگی شەقام

24 Oct, 15:54


🔻ئەنجومەنی باڵاى کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:

"وەک کۆمەڵی دادگەری لە حکومەت بەشدارنابین"

🔹بەڵکو لەڕاوێژو باس‌و خواستی ئەوەداین لەپەرلەمانێکی دیزاینکراو کە پێکهاتەکەی بەدەرە لەخواستی هاوڵاتیان بەشدارینەکەین"

🔹پێچه‌وانه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كان نەک ڕێگریی لەساختەکاری نەکرا، بەڵکو ساختەکاریەکان جۆریی‌و ڕێکخراوو كرا بەشێوەیەک هەموو کەس دەرکی پێنەکا.

دەنگی شەقام

24 Oct, 13:28


🔺هەردی سەڵاح:

“هەژمار دەبێ هی خەڵک بێ نابێ دەستی دز و دەست پیسەکانی بەسەرەوەبێ”

🔹ئەو پەڕلەمانەتان لێ دەکەینە ڕۆژی حەشر یان دەبێ واز لەدزی و تاڵانی و زوڵم بێنن و خزمەتکاری خەڵک بن ، یان چاوەڕێی ئەوە بکەن کە چاوەڕێی ناکەن.

دەنگی شەقام

24 Oct, 12:55


🔻ڕاوێژکارێکی سودانی: لەسەدا 85ی هاوڵاتیانی عێراق پشت بەموچەی حکومەت دەبەستن

🔹مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابوریی ئاشکرایکرد، نزیکەی 85%ی هاوڵاتیانی عێراق پشت بەموچەی حکومەت دەبەستن، ده‌شڵێت:"حکومەت سورە لەسەر دەستەبەرکردنی سیولەی نەختینەیی بۆیان‌و هیچ ترسێک لەسەر موچەکانیشیان نییە".

🔹ئه‌و ڕاوێژكاره‌ى سودانى لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلغەد پرێس ڕایگەیاندوه‌، “زیاتر لەچوار ملیۆن فەرمانبەر هەیە، هەروەک ژمارەیەکی هاوشێوەی خانەنشین‌و سودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتیش هەیە کە موچەی حکومەت وەردەگرن".

🔹ئاماژەی بەوەشکرد، "داهاتی حکومەت خێزانێک دەژیەنێت کە هەریەکەی پێنج ئەندامی هەیە، ئەمەش واتە 8 بۆ 9 ملیۆن هاوڵاتی هەیە، کە دەکاتە 80 بۆ 85%ی خەڵکی عێراق‌و ئەمانەش موچەی حکومەت وەردەگرن".

دەنگی شەقام

24 Oct, 11:44


🔴 بانکی ناوه‌ندی عێراق دەیان ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

♦️ خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی مەرکەزی عێراقی بۆ ئەمڕۆ 24,10,2024

حەواڵە
258,972,747

نەقدی
7,900,000

کۆی گشتی
266,872,747

دەنگی شەقام

24 Oct, 10:52


♦️دەقی نوسینەکەی عەلی حەمە ساڵح:

🔹بازرگانی ساختەی دز، زەوی تاڵانی ببات، پارەی هەزاران هەژار بخوات، سووخۆری و قومار بکات، بەشێک بێت لە ساختەکاری و سەفەقات.. قسەش نەکرێت! کە ئێمە بەڵگەی ساختەکاریمان بڵاوکردەوە! ئەوان مەستی سەرکەوتنی ساختەبوون.