بۆ بەڕێزان
شاڵاوكۆسرەت رەسول
دكتۆر مەجید بەرپرسی مەڵبەندی3 یەكێتی
فەرماندە لیوا ئەیوبە گڕە
دوای سڵاو ڕێز
بەرێزان ...
سەرەتا هەولێر وەرمەگرمەوە، بەڵكو هاوكاری كەسو كاری شەهیدەكان و قوربانی یەكانی یەكێتی بكەن....
چەند رۆژی رابردوو هاورێم (گۆران جەرجیس نانەكەلی) پەیوەندی پیوە كردم، كە خانەوادەیەكی خاوەن5 شەهیدی یەكیتی لە هەولێر، كە ناسراون بە بنەماڵەی شەهید عەلی سوور نانەكەلی، لە دۆخێكی زۆر خراپی ژیاندان، تا ئەوەی پارەی نانی رۆژانەی فرنەكانیشیان پێ نیەو، خەڵكی هاوكاریان دەكەن..؟!
هەرچەندە ئاگادارم خاتوو ( عەیشیان) خوشكی 4 برا شەهید و باوكێكی شەهید، لە دەرگای مەڵبەندی 3 یەكیتی داوەو بێ وەڵام بوون و، دواتریش سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكیتی لە هەولێر كردووەو ئەوانیش بێ وەڵام بوون و، پاشانیش سەردانی فەرماندە لیوا ئەیوب یان كردووە، ئەوانیش ژمارەی ئەو خاتوونەی وەرگرتووەو، دواتریش بلۆك كراوە...؟!
دیارە منیش بە ئەركی خۆم زانیوە وەك رۆژنامەنووسیك هەرچیم بۆ ئەم خانەوادەیە پێ بكریت، نابیت درێغی بكەم و، هەر بۆیە پەیوەندیم بە فەرماندەیەكی سەربازی پارتی لە هەولیریەكان كردوو، پاش ئەوەی چیرۆكەكەی بیست، لەسەر داوای من ئەمرۆ (1000) دۆلاری بۆ ئەو خانەوادەی 5 شەهیدەی یەكیتی ناردو، تا ئەوەی گووتی: كاك بەختیار من بەواجی دەزانم ئەو خیزانە لەپیناوی كورد و كوردستاندا شەهید یان بەخشیوە، زانیاری هەبووە كە دایك و كچیكی ئەو بنەمالەیە یەكیك بوون لە زیندانیانی سیاسی دەستی رژێمی بەعس و، هەر ئەمرۆ بە هاورێیەتی كاك گۆران جەرجیش نانەكەلی ئەو هاوكاریەمان گەیاندە ماڵی خاتوو عەیشیان و، ئەویش هەزار جار دوعای خێری بۆ ئیمەو ئەو فەرماندە سەربازی یەی پارتی كرد و، ئەوەشی گووت: بەداخەوە خوێنێكی زۆمان بەخشی و ئیستا خەڵك سوالمان پێ دەكا و، لە جیاتی یەكیتی ، ئەوەتا پارتی یەكان هاوكاریمان دەكەن...
خاتوو عەیشان گووتی: دوێنێ كۆمیتەی شەش و حەوتی یەكیتی سەردانی كردووین، یەك كیلۆ پاقلاوەیان بۆ هیناوین، لەكاتیكدا ئیمە نانی شەومان نەبووە...!!
بەراستی ئەوەندە خەمم خوارد، لە 5 خولەك زیاتر لەو ماڵە نەمامەوە رۆشتین...
كۆتا وتەم
ئیوە هەولیر وەرمەگرنەوە
برۆن خزمەتی كەسوكاری شەهیدەكانتان بكەن
برۆن خزمەتی دڵزویرەكانتان بكەن و، هەولێر بە هەوڵیریەكان بەریوە دەچیت، نەك ئیوەیەك منداڵە شەهید و كەسوكاری شەهیدیش لیتان رازی نین...
تێ ناگەم ئیوە خاوەنی ملیارات دۆلارن وەك بنەمالەو وەك یەكیتی، كاتیك كەسوكاری شەهیدەكانتان نان نیە بیخۆن، هەولێر بەچی وەردەگرنەوە...؟!
دەستان تێ ناچیت هاوكاری مادی خەڵكەكەی خۆتان بكەن، ئەوا دڵنیابن هەرگیز بەم شیوەیە نابنە خاوەنی هەولێرێك كە پێویستی بە باج و قوربانی هەیە، لەسەرووی هەموویانەوە پیویستی بەوە هەیە هاوكاری خەڵكەكانتان و كەسوكاری شەهیدەكانتان بكەن...
هیوادارم بەسیاسەت و بیركردنەوەتاندا بچنەوەو،پیتان وانەبیت، كەبەسەردانیكی ناو بازار دەبنە خاوەنی هەولێری قەڵاو منارە...
رابوودوو گوزوشت...
ئیتر بۆ پیشەوە
بەختیار سەعید
هەولیر
24/8/2024